أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
1
1- هه‌ر یه‌ك له هه‌ردوو لایه‌نی كرێ (كرێ چی و به‌كرێ ده‌ر پاش تێپه‌ڕبوونی دوو ساڵ به‌سه‌ر بەڵێننامەکەیدا (عقد) بۆیان هه‌یه داوا له فه‌رمانگه‌ی باجی خانووبه‌ره بكه‌ن بۆ دووباره خه‌ملاندنی نرخی ته‌واوی كرێی ئه‌و موڵكانه‌ی كه به‌مه‌به‌ستی نیشته‌جێ كردن (السكن) به‌كارنایه‌ن، حوكمی ئه‌م بڕگه‌یه ئه‌و به‌ڵێننامانه‌ی (العقود) پێش كارپێكردنی ئه‌م بڕیاره‌ش ده‌گرێته‌وه، مێژووی به‌ڵێنه‌كه‌ش ده‌بێته بنچینه‌یه‌ك بۆ حیساب كردنی ئه‌و ماوه‌ی دیاری كراوه ،به‌ده‌ر له حوكمه‌كانی یاسای كرێی خانووبه‌ره‌ی ژمار (87) ساڵی (1979)ی هه‌موار كرا‌و كه ئێستا كاری پێ ده‌كرێت.
2
2- دووباره حیساب كردنی كرێی ئه‌و خانووانه‌ی كه حوكمه‌كانی برگه یه‌كی ئه‌م بڕیاره ده‌یانگرێته‌وه له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌نجامی خه‌ملاندن به‌پێ ئه‌و رێژه‌یه‌ی له حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده (4) له یاسای كرێی خانووبه‌ره‌ی كارپێكراو ،ژماره (87)ی ساڵی (1979)ی هه‌موار كراودا هاتووه.
3
3- هه‌ر یه‌ك له هه‌ردوو لایه‌نی كرێ (كرێ چی وبه‌كرێ ده‌ر) بۆیان هه‌یه له دادگای به‌رایی له شوێنی مولكه‌كه‌دا (اعتراض) له‌بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی خه‌ملاندن بگرن، له‌ماوه‌ی (10) رۆژ له مێژووی گه‌یشتنی بڕیاره‌كه پێیان و بڕیاری دادگاش بڕیاری كۆتایی یه.
4
4- كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره هاودژ بێت.
5
5- ده‌بێ وه‌زیره تایبه‌ت مه‌نده‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره جێ به‌جێ بكه‌ن.
6
6- ئه‌م بڕیاره له مێژووی بڵاوبوونه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێت.