أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
1
1/ماوه‌ی خزمه‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌رمانگه‌ی ره‌سمی پیاوانی ئایینی (پێش نوێژ و خوتبه‌ده‌ر) له مزگه‌وت و ده‌زگا ئایینیه‌كان دا به خزمه‌تی ته‌واو حسێب ده‌كرێ بۆ مه‌به‌ستی سه‌ر موچه و به‌زركردنه‌وه و خانه‌نشینی به‌مه‌رجێك ئه‌و ماوه‌یه له 10 ساڵ پتر نه‌بێ.
2
2/لیژنه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباریئیسلامی هه‌رێمی كوردستان داده‌مه‌زرێ به سه‌رۆكایه‌تی بریكاری وه‌زیر و ئه‌ندامێتی به‌ڕێوبه‌ری گشتی دیوان و به‌ڕێوبه‌ری حقوق له وه‌زاره‌ت بۆ سه‌یركردن و جێ به‌جێ كردنی بڕگه(1)ی ئه‌م بڕیاره بڕیاری لیژنه‌ش ئیعترازگرتن هه‌ڵده‌گرێ له‌لای دادگای كار له پارێزگادا له ماوه‌ی 15 رۆژله مێژووی پێڕاگه‌یاندنی و بڕیاری دادگاش دوا بڕیاره.
3
3/پێویسته له‌سه‌ر وه‌زیره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره جێ به‌جێ بكه‌ن.
4
4/ئه‌م بڕیاره له‌رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمی دا جێ به‌جێ ده‌كرێ.