أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
یه‌كه‌م
یه‌كه‌م: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ژماره (358)ی رۆژی 16/3/1978ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆرشی (عێراقی) كه به موڵك كردنی مافی به‌كارهێنانی (تصرف)ی ئه‌و پارچه و كه‌رته زه‌ویانه‌ی گرتۆته خۆ كه ئه‌و بڕیاره ده‌یان گرێته‌وه و له لیسته هاوپێچه‌كانی بڕیاری ناوبراو دا هاتوون.
سێیه‌م
سێیه‌م: ئه‌و رووبه‌رانه‌ی كه دامه‌زرا و بینای گشتیان له‌سه‌ر بنیاد نراوه به ده‌ر ده‌كرێت له حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره و زه‌وی و بینایه‌كه‌یان به ناوی ئه‌و لایه‌نه‌وه تۆمار ده‌كرێن كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات، له‌و حاله‌ته‌ی كه به ناوی هیچ لایه‌نێكی حكومه‌ت له هه‌رێم دا تۆمار نه‌كرابێ.
دووه‌م
دووه‌م: مافی به‌كارهێنانی ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه بڕیاری به موڵك كردنی ناوبراو له بڕگه‌ی یه‌كه‌می سه‌ره‌وه ده‌یان گرێته‌وه، دووباره به ناوی خاوه‌نه‌كانی پێش ده‌رچوونی بڕیاری ناوبراو تۆمار ده‌كرێنه‌و، به‌بێ ئه‌وه‌ی ره‌سمی تۆمار كردنه‌وه‌ی مافی به‌كار هێنانیان (تصرف) به ناو ده‌ربچێته‌وه لێ وه‌ربگیرێت.
چواره‌م
چواره‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌بێ حوكمه‌كانی ئه‌و بڕیاره جێ به‌جێ بكه‌ن.
پێنجه‌م
پێنجه‌م: ئه‌م بڕیاره له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێ به‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه.