أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
چواره‌م
چواره‌م: ئه‌و رووبه‌رانه‌ی كه بینا و دروستكراوی گشتییان له‌سه‌ر دروستكراوه به‌ده‌ر ده‌كرێن له حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره و به زه‌وی و بیناوه به ناوی ئه‌و لایه‌نه‌وه تۆمار ده‌كرێن كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دا له‌و حاله‌ته‌ی كه به ناوی هیچ لایه‌نێكی حكومه‌تی له هه‌رێم دا تۆمار نه‌كرابن.
یه‌كه‌م
یه‌كه‌م: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دوو بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆرشی (عێراقی) ژماره (859 و 32) كه له رۆژانی 10/ 8/1975 و 20/5/1978 ده‌رچوون و (ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نن كه ئه‌و زه‌ویانه‌ی له نێوانی پێشخابوور و باستكی هه‌ڵكه‌وتوون و كه‌وتوونه‌ته نێوان مووسڵ- زاخۆ- زنجیره چیای بێ خێر و رووباری دیجله و هه‌روه‌ها ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه‌وتوونه‌ته نێوان رووباری خابوور و چیای بێ خێر و رێگای ابراهیم خلیل و پێشخابوور ناوچه‌یه‌كی سه‌ربازی قه‌ده‌غه‌ن).
شه‌شه‌م
شه‌شه‌م: ئه‌م بڕیاره له رۆژی ده‌رهێنانییه‌وه جێ به‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
دووه‌م
دووه‌م: مافی به‌كارهێنانی ئه‌و زه‌وی و زارانه‌ی كه بڕگه‌ی سه‌ره‌وه ده‌یانگرێته‌وه هی كێ بن، به ناوی ئه‌وانه‌وه تۆمار ده‌كرێنه‌وه كه له پێش ده‌رچوونی ئه‌م دوو بڕیاره ناوبراوه خاوه‌نیان بوون، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ره‌سمێكیان بۆ تۆمار كردنه‌وه‌ی مافی به‌كارهێنانیان به ناوی خۆیان لێ وه‌ربگیرێت، له‌گه‌ڵ ره‌چاو كردنی یاسای ژماره (90)ی ساڵی 1975 دا.
سێیه‌م
سێیه‌م: قه‌یده‌كانی تۆمار كردنی ئه‌و خانوانه هه‌ڵده‌وه‌شێنرێنه‌وه، كه له ناو ئۆردوگاكانی به عه‌ره‌ب كردن دا بنیاد نراون و به ناوی ڕۆڵه‌كانی عه‌شیره‌ته عه‌ره‌باكانه‌وه تۆمار كراون و بۆ جێبه‌جێ كردنی سیاسه‌تی به عه‌ره‌ب كردن لێی دانیشتوون، به ناوی وه‌زاره‌تی داراییه‌وه تۆمار ده‌كرێن.
پێنجه‌م
پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌بێ حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره جێ به‌جێ بكات.