أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
المادة 50
المادة 50 - غير موجودة في النص المقدم. النص ينتهي عند المادة التاسعة.
مادده‌ی هه‌شته‌م :
مادده‌ی هه‌شته‌م : پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره كانیش، حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی پێنجه‌م :
مادده‌ی پێنجه‌م : وه‌زیر، بۆی هه‌یه، له پێناوی وه‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌تدا، رێكه‌وتننامه له‌گه‌ڵ كه‌سانی ئاسایی و مه‌عنه‌ویی خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕدا له‌ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی هه‌رێمدا ببه‌ستێ بۆ ئه‌وه‌ی ئیش و كار‌و ئه‌ركیان پێ بسپێرێ بۆ ماوه‌یه‌ك كه خۆی به گونجاوی بزانێ، ماف و ئیلتیزاماتیشیان، وه‌زیر خۆی دیاریان ده‌كا.
مادده‌ی شه‌شه‌م :
مادده‌ی شه‌شه‌م : یه‌كه‌م: ئه‌ركوفرمان وئیشه‌تایبه‌ته‌كانی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت به پێڕۆ دیار ده‌كرێن . دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه،رێنمایی پێویست،بۆ ئاسانكاری جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ر بكات. سێیه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه، هه‌ركام له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان یان به‌شه‌كان یان هۆبه‌كان له پێكهاته‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌دا، به‌پێی پێداویستی كاره‌كانیان، بكاته‌وه، یان یه‌كیانبخا، یان ئیلغایان بكات.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: هه‌ر ده‌قێك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا نه‌گونجێ، ناخرێته كار.
مادده‌ی یه‌كه‌م :
مادده‌ی یه‌كه‌م : مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه، له‌م یاسایه‌دا، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: یه‌كه‌م: هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان- عێراق . دووه‌م:وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی بازرگانی. سێیه‌م: وه‌زیر : وه‌زیری بازرگانی. چواره‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت : بریكاری وه‌زاره‌تی بازرگانی.
مادده‌ی چواره‌م :
مادده‌ی چواره‌م : وه‌زاره‌ت له‌مانه پێك دێت: یه‌كه‌م: وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵا‌و، به‌رپرسی ئیش وكارو ئاڕاسته‌كردنی سیاسه‌ت وسه‌رپه‌رشتیكردن و ریقابه‌كردنی وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌و، هه‌موو بڕیار‌و فه‌رمان ورێنماییه‌كیش پێوه‌ندییان به ئه‌ركوفرمان و پێكهاته‌و سه‌ڵاحییات و كاروباری دیكه‌ی هونه‌ری ودارایی وئیداری ورێكخستنی وه‌زاره‌ته‌كه‌وه هه‌یه، به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا، له‌وه‌زیره‌وه ده‌رده‌چێ.وه‌زیر له‌به‌رده‌می ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا به‌رپرسه، چونكه خۆیشی ئه‌ندامێكی هاوكاری ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه. دووه‌م:بریكاری وه‌زاره‌ت: له چوار چێوه‌ی سه‌ڵاحییاتدا كه پێی ده‌سپێردرێ یاریده‌ی وه‌زیر ده‌دات، له ئاراسته‌كردنی وه‌زاره‌ت و سه‌رپه‌رشتی كردنی كاروباریدا. سێیه‌م: نووسینگه‌ی وه‌زیر: فرمانبه‌رێ به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا، بڕوانامه‌ی زانكۆیی هه‌بێ، ژماره‌یێ فرمانبه‌ریش یاریده‌ی ده‌ده‌ن. چواره‌م: نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فرمانبه‌رێ به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا، بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ، ژماره‌یێ فرمانبه‌ریش یاریده‌ی ده‌ده‌ن. پێنجه‌م: راوێژكاره‌كان: له چواركه‌س زیاتر نابن، مه‌رجیشه بڕوانامه‌ی زانكۆیان هه‌بێ و، خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕ بن. شه‌شه‌م-به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروباری ئیداری ودارایی. حه‌وته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی تۆماركردنی كۆمپانیاكان. هه‌شته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتبی بازرگانی.
مادده‌ی دووه‌م :
مادده‌ی دووه‌م : ئامانجی ئه‌م یاسایه ئه‌وه‌یه كه له‌چوارچێوه‌ی چاكتركردنی سه‌رله‌به‌ری( الشامل) ئابووریدا، ئیش و كاری ئه‌م وه‌زاره‌ته له فراژوكاری( التنمیه) و به‌هێزكردنی بزاڤی ئابووری و بازرگانیدا، به‌جۆرێ رێك بخات، كه به‌كردار له سه‌رچاوه‌و وزه‌و توانسته‌كانی به‌رده‌ست، پڕ به‌پێست به‌رخوردار،( الاستغلال الامپل) بێت. ئه‌وه‌شی له‌گه‌ڵدا بێ كه به‌پێی راو ئاواتی هه‌رێم پێشنیازی سیاسه‌تی ئابووری و بازرگانی بۆ فراژوكاری و هاوسه‌نگ ڕاگرتنی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی پێشكه‌ش بكات.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: ئه‌م یاسایه له ڕۆژی ده‌رهێنانیه‌وه ده‌خرێته‌كار و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی ( وه‌قایعی كوردستان )دا بڵاوده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی سێ یه‌م:
مادده‌ی سێ یه‌م: وه‌زاره‌ت ئه‌م ئه‌ركوفرمانانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: یه‌كه‌م: رێكخستنی بزاڤی بازرگانیی ناوخۆ‌و ده‌ره‌كی بۆ كه‌رته‌كانی سه‌ربه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. دووه‌م: هاندانی كه‌رتی تایبه‌ت و كه‌رتی تێكه‌ڵ، به‌جۆرێ كه بنه‌ماكانی ره‌نێوهانین( عناصر الإنتاج) له نێوان شاره‌كانی هه‌رێم وده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا، به‌ئاسانی بێن وبچن. سێیه‌م: به‌شداری كردن له رێكخستنی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و ده‌وڵه‌ت و ڕێكخراوه‌و كۆمپانیا بازرگانییانه‌دا كه خاوه‌ن مۆركی بازرگانی و ئابوورین، به‌جۆرێ كه به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستانی تێدابێت. چواره‌م: هاندانی به‌كارخستنی سه‌رمایه‌ی نیشتمانی و، وه‌كێشكردنی سه‌رمایه‌ی بیانی، بۆ ئه‌وه‌ی هاندانی وه‌به‌رهێنان و فراژوكردنی وه‌به‌رهێنان له كه‌رته جۆربه‌جۆره‌كانی هه‌رێمدا، زامن ببێ و، كه‌ش و هه‌وای له‌باری بۆ فه‌راهه‌م بكرێ. پینجه‌م: به‌ره‌وچاكتر گۆڕین(تگویر)و به‌هێزكردنی بزاڤی ئابووری و بازرگانیی كه‌رتی تایبه‌ت، به‌جۆرێ، كه بتوانێ رۆڵی خۆی له وه‌دی هێنانی ئاواتی فراژوكاریی ( التنمیه) ئابووری و بازرگانیدا، به‌هاوده‌نگی له‌گه‌ڵ كه‌رته‌كانی ئابووریدا بگێڕێ. شه‌شه‌م: وه‌زاره‌ت هه‌وڵ ده‌دات، چاره‌سه‌ری باری یاسایی و ئابووریی ئه‌و كۆمپانیانه بكات كه ئێستا هه‌ن و سه‌ربه وه‌زاره‌ته‌كه‌ن و كه‌وتوونه‌ته ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه، كه سیاسه‌تی ئابووری و بازرگانی ناوخۆیان بۆ دابنێ و میكانیزمی جێبه‌جێكردنی وه‌هایان بۆ بدۆزێته‌وه كه له‌گه‌ڵ پێداویسته‌كانی به‌كارخستنی ئه‌و سیاسه‌ته‌دا بگونجێ. حه‌وته‌م: به‌ستنی رێكه‌وتننامه‌ی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تیی پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی ئابووری و بازرگانیی ناوخۆ‌و ده‌ره‌كی هه‌رێم، به‌جۆرێ كه سوود به هه‌ردوو بزاڤی ئابووری و بازرگانی هه‌رێم بگه‌یه‌نێ. هه‌شته‌م: زامنكردنی هاوبه‌شبوونی هه‌رێم له دانوستان و به‌ستنی رێكه‌وتننامه و گرێبه‌ستی ئابووری و بازرگانیی نێوده‌وڵه‌تیدا، له چوارچێوه‌ی دانوستان و رێكه‌وتننامه‌و ئه‌و گرێبه‌ستانه‌دا، كه ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كان پیاده‌ی ده‌كات. نۆیه‌م: سازدانی هاوده‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كانی هه‌رێمدا به‌جۆڕێكی ئه‌وتۆ كه بزاڤی ئابووری و بازرگانیی به‌هێز بكات. ده‌یه‌م: ئه‌ركوفرمانی تۆماركردن و ریقابه‌كردنی بزاڤی كۆمپانیاكانی ناوخۆ‌و كۆمپانیای بیانی و لقه‌كانیان و وه‌كاله‌ته بازرگانییه‌كان ده‌گرێته ئه‌ستۆ. یازده‌م: ئاڕاسته‌كردنی سیاسه‌تی بازرگانی به‌ره‌و كاراكردنی بزاڤی ره‌نێوهێنه‌كی ( الانشگه الإنتاجیه) بۆ هاندانی به‌ده‌ره‌وه فرۆشتن به‌جۆرێ كه له‌گه‌ڵ بارودۆخی له‌باوی ئابووریدا بگونجێ. دوازده‌م: هاندان و فه‌راهه‌مكردنی پشتگیری بۆ كه‌رتی تایبه‌ت، هه‌روه‌ها هاندانی ئه‌م كه‌رته بۆ كردنه‌وه‌و رێكخستنی پێشانگا له هه‌رێمداو، خۆسازدان بۆ به‌شداریكردن له پێشانگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا. سیازده‌م: مراقه‌به‌كردنی شمه‌كی هاورده‌و، مادده‌ی خۆراك و، پاراستنی به‌كاربه‌ر( المستهلك).