أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: ده‌بێ ئه‌و كه‌سه‌ی داوای به ناوكردنی نیشته‌جێبوون ده‌كات هیچ شوقه، یان خانوویه‌كی نیشته‌جێبوونی سه‌ربه‌خۆی به‌ناو نه‌بێت و سوودمه‌ند نه‌بووبێت له: یه‌كه‌م: هیچ پرۆژه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونی دیكه له هه‌رێمدا. دووه‌م: ئه‌و سولفه‌ی خانووبه‌ره‌ی حكومه‌تی هه‌رێم داویه‌تی.
مادده‌ی حه‌فته‌م
مادده‌ی حه‌فته‌م: شوقه یان خانووه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له فه‌رمانگه‌ی تۆمارگه‌ی خانووبه‌ره‌ی تایبه‌تمه‌ند به مولكی صرف به‌ناوی داواكار تۆمار ده‌كرێت و مه‌رونه (رهن) ده‌كڕێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حكومه‌ت به‌رامبه‌ر ئه‌و قه‌رزه‌ی ماوه‌ته‌وه، له‌گه‌لأ ره‌چاوكردنی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی چواره‌می ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی یازده‌م
مادده‌ی یازده‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچواندنیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) بڵاوده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: ده‌بێ وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن شوقه یان خانووه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون به ئاماده‌كراوی بۆ نیشته‌جێبوون راده‌ستی داواكار بكات له ماوه‌یه‌ك كه له دوو سالأ تێپه‌ر نه‌كات دوای پێشه‌كی دانه‌كه.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: بۆدابین كردنی نوا بۆ هاووڵاتیانی خاوه‌ن داهاتی سنووردار، وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن شوقه و خانووی نیشته‌جێبوون دروست ده‌كات و به‌ناویان ده‌كات.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی، پاره‌ی پێویست بۆ بنیات نانی شوقه و خانوه‌كانی نیشته‌جێبوون بۆ وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن ته‌رخان ده‌كات.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی و لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیدار هه‌ریه‌ك به پێ ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی، پێڕه‌وو رێنمایی پێویست ده‌ربكه‌ن بۆ ئاسانكردنی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: شوقه یان خانووی نیشته‌جێبوون به‌ناوكراو له ره‌سمی تۆماركردن بۆیه‌ك جار ده‌بووردرێت.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: ده‌بی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: یه‌كه‌م:بۆ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی زه‌وی نیشته‌جێبوون بۆ وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن ته‌رخان ده‌كات، بێ به‌رامبه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی شوقه وخانووی نیشته‌جێبوونیان له‌سه‌ر دروست بكات. دووه‌م: نرخی شوقه و خانووه‌كانی نیشته‌جێبوون به پێ ی ئه‌و خه‌رجیه دیارده‌كرێت كه به‌كرده‌نی تێیچووه له‌گه‌لأ زیادكردنی (1%)ی تێچووه‌كه‌ی وه‌ك خه‌رجییه‌كانی كارگێڕی . به‌مه‌رجێك نرخی زه‌ویه‌كه ئه‌ژمار نه‌كرێت.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: له ماوه‌ی سی رۆژ دوای ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داواكه‌ی، داوا كاری به ناوكردنی شوقه یان خانووه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون (10%)ی تێچووی خه‌ملێنراوی به‌رایی ده‌دات. دووه‌م: ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له‌سه‌ری ده‌مێنێته‌وه به گوژمه‌ی مانگانه یان ساڵانه ده‌یداته‌وه له ماوه‌یه‌ك دا كه له بیست وپێنج ساڵ تێپه‌رنه‌كات. سێیه‌م: ئه‌و كه‌سه‌ی یه‌كه نیشته‌جێبوونه‌كه به ناوی ده‌بێت بۆی هه‌یه دوای (10) سالأ له رۆژی به‌ناو كردنه‌كه‌یه‌وه بیفرۆشێته‌وه به مه‌رجێك ئه‌و گوژمانه‌ی له ئه‌ستۆی ماوه‌ته‌وه، یه‌ك جێ بیداته‌وه. چواره‌م: ئه‌گه‌ر خاوه‌ن یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون پێش دانه‌وه‌ی ئه‌و گوژمانه‌ی له ئه‌ستۆی ماوه‌ته‌وه كۆچی دوایی كرد، میراتگره‌كان له‌و گوژمانه ده‌بووردڕێن كه له ئه‌ستۆی كۆچكردوو ده‌مێنێته‌وه.