أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) دا بڵاوده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌و رێكارانه‌ی كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری و وه‌زاره‌تی بازرگانی له هه‌رێمی كوردستان بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه‌ی سه‌ره‌وه بڕیاریان له‌سه‌ر داوه به‌ر له ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه به ئوسووڵی و به‌ركار داده‌نرێن.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ، گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: ده‌سته‌ڵاته‌كان ولایه‌نه فه‌رمیه‌كان له هه‌رێمدا جێی ده‌سته‌ڵاته‌كان و لایه‌نه فه‌رمیه فیدراڵییه‌كان ده‌گرنه‌وه له‌هه‌ر شوێنێك ناویان له یاسای ژماره (21)ی ساڵی 1997دا هاتبێ.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: وه‌زیره‌كانی دارایی و ئابووری و بازرگانی بۆیان هه‌یه رێنمایی هاوبه‌ش بۆ جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنن.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: یاسای كۆمپانیاكانی عیراقی ژماره(21)ی ساڵی 1997ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێ و كار به حوكمه‌كانی ده‌كرێ تاكو یاسایه‌كی تایبه‌ت به كۆمپانیاكان له هه‌رێمدا ده‌رده‌چوێنرێ.