أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: وه‌زیری دارایی و ئابووری له هه‌رێم، بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: كار به یاسا‌و بڕیاره كارپێكراوه‌كانی باج ده‌كرێ، به‌مه‌رجێ له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك نه‌بن.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: میراتگرانی شه‌هید له باجی عه‌ره‌سه له‌و پارچه‌یه‌ی كه بۆیان ته‌رخان كراوه به‌و سیفه‌ته ده‌بوردرێن دوای پیشاندانی ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌ی كه ئه‌مه ده‌سه‌لمێنی له لایه‌نێكی فه‌رمی تایبه‌ت، جگه‌له مافی لێبوردنی دیكه‌یان كه له‌م یاسایه‌دا هاتوون.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: 1. كاركردن به بڕگه‌ی (1ـ أ) له مادده‌ی (4)له یاسای زه‌وی عه‌ره‌سه‌ی ژماره (26)ی ساڵی 1962 ده‌وه‌ستێنرێ. 2. كاركردن به بِڕیاری ژماره (99) ی ساڵی 1974 ده‌وه‌ستێنرێ. 3. كاركردن به بڕیاری ژماره (483)ی ساڵی 1981 ده‌وه‌ستێنرێ. 4. كاركردن به بڕگه‌كانی بڕیاری (222) ی ساڵی 1977، سه‌باره‌ت به باجی زێده ده‌وه‌ستێنرێ وئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: ( لێ بوردنی عه‌ره‌سه‌یه‌ك یا زیاتر له باجی بنه‌ڕه‌تی بۆ هه‌ركه‌سێكی له‌سه‌ریه‌تی بیدات كه رووبه‌ره‌كه‌ی یان به‌شی شایعی (الحصه الشائعه) له (600م2) زیاتر نه‌بێ و باجه‌كه‌ی له زیاده‌كه وه‌رده‌گیرێ و خاوه‌ن زه‌وی عه‌ره‌سه‌كه بۆی هه‌یه ئه‌و زه‌وییه یان ئه‌و به‌شه‌ی كه ده‌یه‌وێ لێ بوردنه‌كه بیگرێته‌وه ده‌ستنیشان بكات).
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی 1/1/2008 دا جێبه‌جێ ده‌كرێت و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) دا بڵاوده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: ئه‌و زه‌وییانه‌ی، كه له‌ناو سنووری شـــــاره‌وانییه‌كان به‌رامبه‌ر كوژاندنه‌وه‌و جوداكردنــه‌وه ته‌رخان یا به موڵك ده‌كرێن و ده‌گۆڕدرێن له باجی زه‌وی عه‌ره‌سه بۆ ماوه‌ی سێ سالأ ده‌بوردرێن له رۆژی تۆماركردنیانه‌وه به ناوی خاوه‌نه‌كانیان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆماركردنی خانووبه‌ری په‌یوه‌ندیدار.