أحكام القانون

البحث في المحتوى🔎
ازالة
ازالة

مادده‌ی دووه‌م

متن المادە :

مادده‌ی دووه‌م: مادده‌ی (15) له‌ یاساكه‌ هه‌موارده‌كرێ وبه‌م جۆره‌ ده‌خوێنرێته‌وه‌: مووچه‌ی خانه‌نشینی ته‌رخان ده‌كرێت له‌سه‌ر بنه‌مای (2000) دوو هه‌زار دینار بۆ هه‌ر مانگێك بۆ ماوه‌ی خانه‌نشینی به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ وبۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌شی مانگی دوایی به‌مانگی ته‌واو داده‌نرێت.

مادده‌ی نۆیه‌م

متن المادە :

مادده‌ی نۆیه‌م: ئه‌م یاسایه‌ له‌ رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌ رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێت.

مادده‌ی شه‌شه‌م

متن المادە :

مادده‌ی شه‌شه‌م: حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ ئه‌و پارێزه‌رانه‌ش ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ پێشتر به‌ر له‌ جێبه‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه‌ خانه‌نشین كراون ومووچه‌كانیان به‌و پێیه‌ هه‌موار ده‌كرێ.

مادده‌ی یه‌كه‌م

متن المادە :

مادده‌ی یه‌كه‌م: بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌ (دووه‌مدا) له‌ مادده‌ی شه‌شه‌می یاساكه‌ هه‌موار ده‌كرێ ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ جێی ده‌گرێته‌وه‌. یه‌كه‌م: بڕی به‌شداریی كردنی ساڵانه‌ به‌پێی ماوه‌ی تۆماركردنیان،له‌ پارێزه‌ران به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ وه‌رده‌گیرێت. 1. (30000) سی هه‌زار دینار ئه‌گه‌ر (سێ) سالأ به‌سه‌ر تۆماركردنی تێنه‌په‌ری بێت. 2. (40000) چل هه‌زار دینار ئه‌گه‌ر (سێ) سالأ به‌سه‌ر تۆماركردنی دا تێپه‌ری بێت. 3. (50000) په‌نجا هه‌زار دینار ئه‌گه‌ر (پێنج) ساڵ به‌سه‌ر تۆمار كردنی دا تێپه‌ری بێت. 4. (60000) شه‌ست هه‌زار دینار ئه‌گه‌ر(ده‌) سالأ به‌سه‌ر تۆماركردنی تێپه‌ری بێت. 5. (70000) حه‌فتا هه‌زار دینار ئه‌گه‌ر (پازده‌) سالأ به‌سه‌ر تۆماركردنی دا تێپه‌ری بێت. 6. (75000) حه‌فتا وپێنج هه‌زار دینار ئه‌گه‌ر (بیست) سالأ یا زیاتر به‌سه‌ر تۆماركردنی دا تێپه‌ری بێت.

مادده‌ی حه‌وته‌م

متن المادە :

مادده‌ی حه‌وته‌م: كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیاریك ناكرێت گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ ناكۆك بێت.

مادده‌ی چواره‌م

متن المادە :

مادده‌ی چواره‌م: بڕگه‌ی دووه‌م له‌ مادده‌ (20) هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌ وئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ جێی ده‌گرێته‌وه‌:ـ دووه‌م: له‌ كاتی ئیعتیرازكردنی پارێزه‌ر یا خانه‌نشین له‌لای ئه‌نجومه‌نی ورده‌كاریی(15000) پازده‌ هه‌زار دینار وه‌ك یارمته‌ لێوه‌رده‌گیرێ وكاتێك كه‌ ده‌ركه‌وت له‌ ئیعتیرازه‌كه‌ی خاوه‌ن هه‌قه‌ ئه‌وا پاره‌كه‌ی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

مادده‌ی هه‌شته‌م

متن المادە :

مادده‌ی هه‌شته‌م: پێویسته‌ له‌سه‌ر وه‌زیره‌ تایبه‌تمه‌ند ولایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ جێبه‌جێ بكه‌ن.

مادده‌ی سێیه‌م

متن المادە :

مادده‌ی سێیه‌م: مادده‌ (16) له‌ یاساكه‌ هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌ ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ جێی ده‌گرێته‌وه‌: ده‌كرێت مافی خانه‌نشینی پارێزه‌رایه‌تی وفه‌رمانبه‌ریه‌تی یا كاركردن یا هه‌ر مافێكی خانه‌نشینی له‌ سندووقێكی تر بخرێته‌ سه‌ر یه‌ك به‌ مه‌رجێك هه‌مووی له‌ (750000) حه‌وت سه‌د وپه‌نجا هه‌زار دینار تێنه‌به‌رێت.

مادده‌ی پێنجه‌م

متن المادە :

مادده‌ی پێنجه‌م: مادده‌ی (21)ی یاساكه‌ هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌ به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌ ده‌خوێنرێته‌وه‌: به‌ده‌ر له‌ حوكمه‌كانی مادده‌كانی پێشوو ده‌سته‌ ئه‌مانه‌ ده‌به‌خشێ: 1. خێزانی ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی كه‌ له‌ ئه‌نجامی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان ـ عیراق شه‌هید بوون مووچه‌یه‌كی خانه‌نشینیان پێ ده‌درێ كه‌ مانگانه‌ (400000)چوارسه‌د هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێ. 2. خێزانه‌كانی ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی كۆچی دواییان كردووه‌ له‌ دوای كشانه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی مه‌ركه‌زی له‌ كارگێڕیی كوردستان له‌ 23/10/1991وه‌ تاكو ده‌رچوونی یاسای سندووقی خانه‌نشینی پارێزه‌رایه‌تی ژماره‌ (18)ی ساڵی 1999 مووچه‌یه‌كی خانه‌نشینیان پێده‌درێ مانگانه‌ له‌ (300000) سێ سه‌د هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێ.