أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: بڕگه (أ) له مادده‌ی دووه‌می یاساكه هه‌موارده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و جێگره‌كه‌ی و سكرتێر‌و ئه‌ندامیش، له كاتێ ئه‌ندامێتییان كۆتایی دێت یان له ده‌ستی ده‌ده‌ن مووچه‌یه‌كی مانگانه‌ی خانه‌نشینی به بڕی (75%)ی كۆی مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی مانگانه‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه وه‌رده‌گرن كه له ئه‌نجومه‌ندا به‌رده‌وامن.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: مادده‌ی حه‌وته‌م هه‌موارده‌كرێ و، ئه‌سڵی مادده‌كه ده‌بێ به (بڕگه‌ی یه‌كه‌م)ی مادده‌كه‌و، بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی به زنجیره‌ی (2) بۆ زیادده‌كرێ وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه: 2- حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ئه‌ندامه خانه‌نشینه‌كانی ئه‌نجومه‌ن ده‌گرێته‌وه، مووچه‌كانیان له رۆژی به‌ركارخستنی ئه‌م یاسایه‌وه هه‌موار ده‌كرێن.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: مادده‌ی پێنجه‌می یاساكه هه‌موارده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: به‌پێی رێژه دیاركراوه‌كان كه له یاسا به‌ركاره‌كاندا هاتووه، به‌شی خانه‌نشینی مانگ به‌مانگ له مووچه‌ی مانگانه‌ی ئه‌ندام داده‌شكێنرێت.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو كردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان) دا ده‌خرێته به‌ر كار.