أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: فه‌رمانگه و دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی وحزبه‌كان وكۆمه‌ڵه‌كان ملكه‌چی ئه‌و باجه گومرگی یانه ده‌بن كه له‌م یاسایه‌دا هه‌ن.
مادده‌ی هشته‌م:
مادده‌ی هشته‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانیی جێ به‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه ده‌ربكا.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه ماناكانی ته‌نیشتیانه: 1/ هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 2/وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم. 3/وه‌زیر: وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێم. 4/باجی گومرگی: ئه‌و پاره‌یه‌ی له لیسته‌كانی كه‌لوپه‌له‌كاندا دیاری كراوه و رێژه‌ی باجه گومرگی یه‌كانیان و ئه‌و بنه‌ما تێبینی یانه‌ی سه‌باره‌ت به‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی دێنه هه‌رێمه‌وه و لێ ی ده‌رده‌چن نووسراون. 5/جۆری كه‌ل و په‌ل: ئه‌و كه‌ل وپه‌لانه‌ی له لیسته‌كانی باجی گومرگی پابه‌ندی ئه‌م یاسایه‌دا ناوبراون.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: باجی (رۆیشتوو یا هاتوو/الصادر والوارد)ی گومرگی به پێی ئه‌و بڕانه (مقادیر) وه‌رده‌گیرێن كه له لیسته‌كانی پاشكۆی ئه‌م یاسایه‌دا دیاری كراون.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: هه‌ر زیاد كردن یا كه‌م كردنه‌وه یا هێشتنه‌وه كه به پێی حوكمی مادده‌ی چواره‌می ئه‌م یاسایه ده‌كرێن ده‌شێ به په‌یڕه‌و نه‌هڵرێن یا بگۆردرێن.
مادده‌ی سێ یه‌م:
مادده‌ی سێ یه‌م: ئه‌و كۆت و به‌ربه‌ستانه‌ی به پێی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق یا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم خراونه‌ته سه‌ر هه‌ندێ كه‌لوپه‌لی هێنراو یا نێردراو هه‌ر كارپێكردندا ده‌مێننه‌وه.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: ده‌بێ وه‌زیر له‌ڕۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له ڕۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێ.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه كاروكرداری پێویست له بابه‌تی پارێزگاری (حمایه) یا به‌رامبه‌رێتی (المقابله بالمپل) بكا ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێم به‌هۆی كاره‌ساتێكه‌وه كه له یه‌كێ له وڵاته بیانی یه‌كاندا ڕووده‌دا بكه‌وێته به‌ر مه‌ترسی: أ/ بۆ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ره‌سم وباجی قورس له‌سه‌ر كه‌لوپه‌له‌كانی هه‌رێم یا قه‌ده‌غه‌كردن یا سنووردانان بۆ هه‌ندێ كه‌لوپه‌لی هێنرا و پانێردراو. ب/بۆ مه‌به‌ستی نزم بوونه‌وه‌ی نرخی پاره‌ی ئه‌و ووڵاته به‌شێوه‌یه‌ك كه ببێته هۆی له‌نگی له پێشبڕكێی بازرگانی ئاسایی‌دا تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی بازرگانی هه‌رێم بخاته مه‌ترسی یه‌وه، بۆیه ده‌شێ په‌یڕه‌وی ئه‌وتۆ ده‌ربكرێت كه كه‌لوپه‌له‌كانی هه‌ریه‌كێ له‌و ووڵاتانه بخاته ژێر ڕكێفی زیادكردنی باجه گومرگی یه‌كانه‌وه به‌مه‌رجێ ئه‌و زیادكردنه له‌دوو هه‌نده‌ی ئه‌و باجه پتر نه‌بێ كه له لیسته پاشكۆكانی ئه‌م یاسایه‌دا دیاری كراون.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌گه‌ر بارودۆخێكی وه‌ها هاته پێشه‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێم وا به پێویست بزانێ بۆ به ته‌نگه‌وه هاتنی به‌رژه‌وه‌ندی یه ئابوورییه‌كانی هه‌رێم سنوور بۆ هێنانی كه‌لوپه‌لێك دابنێ یا رێكی بخا، ئیتر ئه‌گه‌ر سه‌باره‌ت به كۆی كه‌لوپه‌له‌كه یا به كۆی نرخی هێنانیان بێ له هه‌موو سه‌رچاوه‌یه‌كانه‌وه یا له‌هه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه ئه‌وا ده‌شێ په‌یڕه‌و ده‌ربكرێ بۆ دیاری كردنی راده‌ی هه‌ره به‌رزی كه‌لوپه‌له‌كان یا نرخی ئه‌وه‌ی ده‌توانرێ بهێنرێ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی یا به تایبه‌تی له‌و ووڵاته یا له‌و ووڵاتانه‌وه به پێی ئه‌و پێره‌وه.