أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: پێشینه‌ی هاوسه‌ری به‌گوێره‌ی ئه‌م بنه‌مایانه ده‌درێت: یه‌كه‌م: ده‌بێ ئه‌و كه‌سه‌ی داوای پێشینه ده‌كات، هاووڵاتیی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق بێت و تێیدا نیشته‌جێ بێت. دووه‌م: داواكاری پێشینه ته‌مه‌نی هه‌ژده ساڵی ته‌واو كرد بێت. سێیه‌م: ده‌بێ گرێبه‌ستی هاوسه‌ریی له‌لای دادگاكانی تایبه‌تمه‌ندی هه‌رێم كرد بێت. چواره‌م: نابێ سوودی له پێشینه‌یه‌كی دیكه‌ی هاوسه‌ری وه‌رگرت بێت. پێنجه‌م: ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ر بوو نابێ خاوه‌ن پله‌ی تایبه‌ت بێ. شه‌شه‌م: ژن و پیاو بۆ مه‌به‌ستی مافی پێشینه به‌یه‌ك كه‌س داده‌ندرێن.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: ده‌بێ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عێراق به گوێره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، ساڵانه بڕه پاره‌یه‌ك له چوارچێوه‌ی بودجه‌ی گشتی هه‌رێم ته‌رخان ده‌كات، بۆ دابین كردنی پێشینه‌ی هاوسه‌ری بۆ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی ئاره‌زوو ده‌كه‌ن وه‌ریبگرن.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: له حاڵه‌تی مردنی داواكاری پێشینه به‌ر له دانه‌وه‌ی، میراتگره‌كانی له بڕی پێشینه یان ئه‌وه‌ی كه لێ ماوه ده‌به‌خشرێت.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: ساڵانه پێشینه‌ی هاوسه‌ری به‌و جۆره‌ی له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی ئابووریدا ده‌گونجێت، له بودجه‌ی گشتیدا دیاری ده‌كرێت.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: له حاڵه‌تی ته‌ڵاق یان جیابوونه‌وه یان به‌تاڵ كردنی گرێبه‌ستی هاوسه‌ری له نێوان ژن و مێرد، پێشینه‌ی خه‌رج كرا‌و له داواكاره‌كه‌ی وه‌رده‌گیرێته‌وه، كه به قه‌رزێكی نایاب داده‌نرێت، به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی یاساكانی كار پێ كرا‌و له هه‌رێم سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزی حكومه‌ت.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: كه‌س مافی پێشینه‌ی نییه بێ له‌وانه‌ی یه‌كه‌مین گرێبه‌ستی هاوسه‌رییانه.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: هیچ سوودێكی یاسایی ناچێته سه‌ر پێشینه‌ی خه‌رج كرا‌و.