یاسای ژماره (11)ی ساڵی 2011یاسای ئیمتیازاتی زیندانی كرا‌و و گیراوی سیاسی كوردستانی | 10
البحث عن القانون
- البحث بالكلمة: يبحث عن الكلمة التي أدخلتها في المواد والنص الرئيسي للقانون.
- البحث بالذكاء الاصطناعي: يبحث في المواد ويسرد جميع المواد ذات الصلة.
القوانين
یاسای ژماره (11)ی ساڵی 2011یاسای ئیمتیازاتی زیندانی كرا‌و و گیراوی سیاسی كوردستانی | 10
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان- عێراقپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق له دانیشتی ئاسایی ژماره (32)ی رۆژی 30/6/2011 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (11)ی ساڵی 2011یاسای ئیمتیازاتی زیندانی كرا‌و و گیراوی سیاسی كوردستانیبهشی یهكهمماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م ده‌ربڕین و زاراوانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:یه‌كه‌م: هــهرێم: هه‌رێمی كوردستان-عێراق.دووه‌م: حكومه‌ت: حكومه‌تی هه‌رێم.سێیه‌م: لێژنه: ئه‌و لێژنه‌یه‌ی كه له مادده‌ی (چواره‌م)ی ئه‌م یاسایه‌دا ده‌قنووس كراوه. چواره‌م: زیندانی كراوی سیاسی: ئه‌و كه‌سه‌یه كه گیرابێت یا زیندانی كرابێت به‌هۆی ناره‌زایی ده‌ربڕینی بۆ رژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان له عێراق تا 9/4/2003ی رۆژی رووخانی رژێم له عێراق، له‌سه‌ر ڕا ده‌ربڕین و بیر و باوه‌ڕ یان ئینتیمای نیشتیمانی یان سیاسی، یاخود لایه‌نگیری كردنی ئۆپۆزسیۆن، یان یارمه‌تیدانیان یاخود به‌شداریكردنی له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان و بڕیاری حوكمكردنی له‌لایه‌ن یه‌كێك له دادگاكان یاخود ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌ر به رژێمه ناوبراوه‌كان درابێ.پێنجه‌م: گیراوی سیاسی: هه‌ركه‌سێك گیرابێت، یان گلدرابێته‌وه، یان ڕاگیرابێ به‌بێ ئه‌وه‌ی بڕیاری حوكمی له‌باره‌یه‌وه له‌لایه‌ن دادگایه‌كی تایبه‌تمه‌نده‌وه ده‌رچووبێ به‌پێی هه‌مان هۆیه‌كانی كه له (چواره‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه.به‌شی دووه‌م:ئامانج و بنچینه و كارپێكردنماددهی دووه‌م:ئامانجی ئه‌م یاسایه ده‌سته‌به‌ر كردنی ئیمتیازاتی زیندانی كرا‌و و گیراوی سیاسی و رێزلێنانیانه به‌جۆرێكی وا كه له‌گه‌ڵ قه‌باره‌ی ئه‌و قوربانییانه‌ی داویانه بگونجێت و ئازار و مه‌ینه‌تییه‌كانیان كه‌م بكاته‌وه. مادده‌ی سێیه‌م:هه‌ر كه‌سێك ئه‌م كارانه‌ی كردبێ، به زیندانی كرا‌و یان گیراوی سیاسی بۆ مه‌به‌سته‌كانی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناژمێردرێ.یه‌كه‌م: كاری كردبێ له‌گه‌ڵ رژێمه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی پێشوو له دامه‌زراوه سه‌ر كوتكه‌ره جۆاروجۆره‌كان، یا له‌و كه‌سانه بێت كه لهلایهنگیریان بووه، جا به‌ند كرابێ یاخود گیرابێ به‌هۆی پاكتاوكردنی حسابه ناوخۆییه‌كانیان.دووه‌م: كاری له‌گه‌ڵ رژێمه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی پێشوو كردبێ و له كاری تاوانكارییه‌وه له‌كاتی یان له‌دوای گرتن یاخود زیندانی كردنیه‌وه گلابێت.مادده‌ی چواره‌م:یه‌كه‌م: لێژنه‌یه‌كی تایبه‌ت، به سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌رێك له‌پۆلی یه‌كه‌م داده‌مه‌زرێ، كه ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی له هه‌رێم ده‌یپاڵێوێ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامیه‌تی چه‌ند نوێنه‌رێك كه پله‌یان له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێ ئه‌ركیان ته‌ماشاكردنی داواكاری ئه‌و كه‌سانه‌یه كه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه و به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه په‌یوه‌ست ده‌بن و نوێنه‌رایه‌تی ئه‌م لایه‌نانه ده‌كه‌ن:ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان.وه‌زاره‌تی ناوخۆ.وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری. نوێنه‌رێك له كۆمه‌ڵه‌ی به‌ندكراوه سیاسیه‌كان له هه‌رێم.دووه‌م: زیندانی كراوی سیاسی یاخود گیراوی سیاسی به‌ڕێگه‌ی یاسایی له‌به‌رده‌م لێژنه‌یی پێكهاتوو به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ساغ ده‌بێته‌وه.سێیه‌م: لێژنه‌كه به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاری خۆی ده‌رده‌كات و، بڕیاره‌كه‌ش شایانی تانه‌لێدانه له‌به‌رده‌می دادگای ئیداریدا به‌پێی حوكمه‌كانی یاسای ئه‌نجومه‌نی شورای هه‌رێم ژماره (14)ی ساڵی 2008.مادده‌ی پێنجه‌م:حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ئه‌مانه ده‌گرێته‌وه: یه‌كه‌م: ئه‌وانه‌ی به‌پێی مادده‌ی یه‌كه‌می ئه‌م یاسایه به هاووڵاتی هه‌رێم دیاری كراون. دووه‌م: ئه‌و حوكمدارو گیراوه سیاسیانه‌ی كه له هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئه‌نفال رزگاریان بووه سوودیان له حوكمه‌كانی یاسای ماف و ئیمتیازاتی خاوه‌ن شه‌هید و ئه‌نفالكراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق ژماره (11)ی ساڵی 2007 وه‌رنه‌گرتووه. سێیه‌م: ئه‌وانه‌ی له ناو به‌ندیخانه و زیندانه‌كاندا له دایك بوون له‌كاتی گرتنیاندا. چواره‌م: هه‌ركه‌سێ له هاوڵاتیانی هه‌رێم به هۆكاری سیاسی به‌ندكرابێ یان زیندانی كرابێ یان گیرابێت یان راگیرابێت یان گلدرابێته‌وه.به‌شی سێیه‌م"ماف و ئیمتیازه‌كان"مادده‌ی شه‌شه‌م:زیندانی كرا‌و یان گیراوی سیاسی ئه‌م ماف و ئیمتیازانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌بێت: یه‌كه‌م: پارچه‌یه‌ك زه‌ویی نیشته‌جێ بوونی به‌بێ به‌رامبه‌ر پێده‌درێت، به‌مه‌رجێ پێشتر وه‌كو زیندانی كراوی سیاسی سوودمه‌ند نه‌بووبێت، له‌گه‌ڵ پێشینه‌یه‌ك كه بڕه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بڕی پێشینه‌ی عه‌قار بۆ بینای یه‌كه‌یه‌كی نیشته‌جێ بوون هاوتا بێت.دووه‌م: ماوه‌ی زیندانی كردن یان گرتن بۆ فه‌رمانبه‌ر به‌خزمه‌ت بۆ مه‌به‌سته‌كانی سه‌ر مووچه و به‌رزبوونه‌وه و خانه‌نشینی ئه‌ژمار ده‌كرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی زیندانی كرا‌و یان گیراو له‌كاتی حوكمدان به زیندانی كردن یان گرتنی ره‌چاو بكرێت. سێیه‌م: ئه‌وه‌ی له لایه‌ن لیژنه‌وه دۆسییه‌كه‌ی په‌سندده‌كرێ به‌خشیشێكی (منحه) خانه‌نشینی مانگانه‌ی به‌پێی ئه‌و مه‌رج و رێنماییانه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ری ده‌كات بۆ خه‌رج ده‌كرێت، به مه‌رجێك ئه‌و مینحه‌یه‌ی كه وه‌ری ده‌گرێت له هاوتاكانی له حكومه‌تی فیدراڵ‌دا كه‌متر نه‌بێت.چواره‌م: به‌ده‌ر له مه‌رجی ته‌مه‌ن له خوێندنی سه‌ره‌تایی و خوێندنی باڵا وه‌رده‌گیرێت.پێنجه‌م: حكومه‌ت تێچووی خوێندنی خۆی یان یه‌كێك له منداڵه‌كانی له یه‌كێك له‌زانكۆكانی ناو هه‌رێم له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.شه‌شه‌م: حكومه‌ت خه‌رجیی چاره‌سه‌ركردنی له نه‌خۆشخانه حكومییه‌كانی ناو هه‌رێم له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.حه‌وته‌م: زیندانی كرا‌و به‌خششێكی (منحه) هاوسه‌رگیری بۆ یه‌كجار پێ ده‌درێت كه بڕه‌كه‌ی (5.000.000) پێنچ ملیۆن دیناره، به‌مه‌رجێك هاوسه‌رگیری نه‌كردبێت.هه‌شته‌م: ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ر بێت بۆی هه‌یه تا ماوه‌ی (10) ده ساڵ به‌خششی (منحه) خانه‌نشینیه‌كه‌ی و مووچه‌ی فهرمانبهرییهكهشی وه‌ربگرێت، وه‌كو قه‌ره‌بوو كردنه‌وه بۆی و ئه‌و مافه‌شی پێ ده‌درێ پاش ته‌واوبوونی ماوه‌ی ناوبراو كامیان باشتربێت، ئه‌ویان هه‌ڵ بژێرێت.نۆیه‌م: به مه‌دالیا رێز له قوربانیه‌كانی ده‌گیرێت كه له رێگای بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان داویه‌تی.ده‌یه‌م: ماف و ئیمتیازاتی مردووه‌كانیان ئه‌وانه‌ی له هه‌ردوو برگه‌ی یه‌كه‌م و سێیه‌م ئه‌م مادده‌یه باس كراون بۆ پاشماوه‌ی وارسی شه‌رعی ده‌گوازرێته‌وه، ئه‌وانه‌ی له ژیاندا ماون.یازده: زیندانی كراوی سیاسی یان گیراوی سیاسی له‌حاڵه‌تی ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌ی تۆماركردنی ئه‌و عه‌قاره‌ی كه پێی به‌خشراوه یان بیناكردنی زه‌ویه‌كه یان مامه‌ڵه‌ی قه‌رز وه‌رگرتن یان ئه‌و به‌خشیشه‌ی (منحه) بۆی ته‌رخان كراوه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له ره‌سم و باجه‌كان ده‌به‌خشرێت.به‌شی چواره‌م"حوكمه گشتیه‌كان"مادده‌ی حه‌وته‌م:ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆی هه‌یه پێره و رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات مادده‌ی هه‌شته‌م:كار به هیچ ده‌قێكی یاسای یان بڕیارێك ناكرێت له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێت.مادده‌ی نۆیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی ده‌یه‌م:ئه‌م یاسایه له‌رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێت. محمد قادر عبدللە(د.کەمال کەرکوکی)سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان-عێراقهۆیه پێویستهكانلهمیانهی ره‌وتی خه‌بات و تێكۆشانی گه‌لی كوردستان و تووش بوونی زۆرێك له رۆڵه‌كانی به به‌ندكردن و زیندانی كردن و گیران و پێشێڵ كردنی مافه‌كانی مرۆڤ له‌سه‌ر ده‌ستی رژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عیراق. چونكه به‌ڕا و بیر‌و باوه‌ڕ یان ئینتیمای سیاسی یان هاو سۆز و هاكاری به‌رهه‌ڵستكاران بوونه، دژایه‌تی رژێمه‌كانیان كردووه. له ئه‌نجامی ئه‌مه‌شدا زیان به زیندانی كرا‌و و گیراوان كه‌وتووه و بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێكی كه‌م له‌وه‌ی كه فیدای نیشتمانیان كردووه و قوربانیان له پێناو بیر‌و باوه‌ردا به‌خشیووه. ئه‌م یاسایه ده‌رچووێندرا....
یاسای ژماره (14)ی ساڵی 1999یاسای ئاڵای هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 10
یاسای ژماره (14)ی ساڵی 1999یاسای ئاڵای هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 10
یاسای ئاڵای هه‌رێمی كوردستانی عێراقبه ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان به ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی عێراقژماره بڕیار: 26مێژووی بڕیار: 11/11/1999بڕیارپشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به پێی بڕگه (3)ی مادده (2) له یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمان دراوه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 11/11/1999 ی‌دا یاسا كاری كردووه، ئه‌م یاسایه‌مان ده‌رهێنا. یاسای ژماره (14)ی ساڵی 1999یاسای ئاڵای هه‌رێمی كوردستانی عێراقماددهی یه‌كه‌م:هه‌رێمی كوردستانی عێراق ئاڵایه‌كی ده‌بێت به شێوه‌ی لاكێشه‌یی، كه پانییه‌كه‌ی دوو له‌سه‌ر سێی درێژیه‌كه‌ی ده‌بێت و، دابه‌ش كراوه له‌سه‌ر سێ لاكێشه ئاسۆیی یه‌كسان له درێژی و پانی دا‌و پێكهاته‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه‌یه:لاكێشه‌ی سه‌ره‌وه ره‌نگی سووره و، هێمای شه‌هیدانی بزاڤی رزگاری خوازی كورده.لاكێشه‌ی ناوه‌راست ره‌نگی سپی ده‌بێت، هێمای ئاشتی و ئازادی و دیموكراسی و لێبوردنه (تسامح)، كه خه‌ڵكی كوردستان ئاواته خوازیه‌تی.خۆرێكی زه‌رد ده‌كه‌وێته ناوه‌راستی لاكێشه سپیه‌كه‌وه‌و، چهقهكهی خاڵی یه‌كتربڕینی تیره‌ی لاكێشه سپیه‌كه ده‌بێت و، تیره‌ی خۆره‌كه ئه‌وه‌نده‌ی پانایی لاكێشه سپییه‌كه ده‌بێت و، (21) بیست و یه‌ك تیشكی لێوه ده‌رده‌چێت به شێوی سێگۆشه دوو لا یه‌كسان و، بنكه‌كانی ( 1/21 ) یه‌ك له‌سه‌ر بیست و یه‌ك له چێوه‌ی گۆی خۆره‌كه ده‌بێت و، درێژیشیان بگاته نیوه‌ی هه‌ردوو لاكێشه سوور و سه‌وزه‌كه، خۆره زه‌رده‌كه هیمای به‌رده‌وام بوونی ژیان و زانست و هیواو ئومێده‌و، (21) بیست و یه‌ك تیشكه‌كه‌یش هێمای جه‌ژنی نه‌ورۆزی نه‌ته‌وایه‌تییه، رۆژی به‌رخودان و راپه‌رین و شۆرش رزگاریی دژ به زوڵم و زۆر و چه‌وساندنه‌وه.لاكێشه‌ی خواره‌وه ره‌نگی سه‌وز ده‌بێت و، هیمای كشتوكاڵ و سروشت و ژینگه‌ی كوردستانه.مادده‌ی دووه‌م:ئه‌و جێگایانه‌ی كه ئالای له‌سه‌ر هه‌ڵده‌درێ له (په‌یره‌و) دیاری ده‌كرێ.مادده‌ی سێیه‌م:هه‌ڵكردنی ئاڵا له كاتی خۆرهه‌ڵاتن ده‌بێت و، هاتنه خواره‌وه‌شی له كاتی خۆرئاوا بووندا.مادده‌ی چواره‌م:دروست و چاپ و دابه‌شكردنی ئاڵا به ره‌زامه‌ندی وه‌زراه‌تی رۆشنبیری ده‌بێت.مادده‌ی پێنجه‌م:نابێت ئاڵا له بۆنه نیشتمانی و نه‌ته‌وایه‌تی و ئاهه‌نگه‌كاندا به‌رز بكرێته‌وه یان به كار بێت، ئه‌گه‌ر هاتو كه‌م و كوڕی هه‌بوو له‌مه‌ڕ گۆرانی ره‌نگه‌كانی و پاك و پوختی و درانی.مادده‌ی شه‌شه‌م:هه‌ڵدانی ئاڵا شان به شانی ئاڵای عێراق ده‌بێت له‌و بۆنانه‌ی كه ئاڵای عێراقی تێدا هه‌ڵده‌درێت و، تا قه‌واره‌ی ده‌ستووری فیدراڵیه‌ت ده‌چه‌سپێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد له عێراق دا.مادده‌ی حه‌وته‌م:ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆی هه‌یه په‌یره‌وێكی تایبه‌تی ده‌ربكات بۆ ئاسان كردنی جێبه‌جێ كردنی به‌نده‌كانی ئه‌م یاسایه. مادده‌ی هه‌شته‌م:كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا هاودژ بێت.مادده‌ی نۆیه‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌م یاسایه جێبه‌جی بكات.مادده‌ی ده‌یه‌م:ئه‌م یاسایه له مێژووی ده‌رهێنانییه‌وه جێبه‌جی ده‌كرێت و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراقهۆیه پێویستهكانههر كیانێكی سیاسی به جیاوازی پله و شێوازه دهستووریهكهیهوه، ئاڵایه‌كی هه‌یه كه گوزارشت له جوامێری و كه‌رامه‌تی گه‌له‌كه‌ی ده‌كات و سومبولیهتی، له شێوه‌ی ره‌نگ و پێك هاتهكانیدا، پاڵه‌وانێتی ئه‌و گه‌له‌و نیشتمانه‌و سه‌ربه‌رزه‌كانی ره‌نگ ده‌ده‌نه‌وه.ده‌وڵه‌ت تاكه كیانێكی سیاسی نییه كه ئاڵایه‌كی جیاواز بۆ خۆی ده‌ست نیشان ده‌كات، به‌ڵكو ئه‌و هه‌رێمانه‌ی كه له ژێر چاودێریدابوون و ئه‌و كیانانه‌ی كه له ژێر ئینتیداب و پارێزگاری ده‌وڵه‌تاندا بوون، هه‌روه‌ها ئه‌م هه‌رێم و ویلایه‌ت و میرنشینانه‌ش به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه كه له یه‌كێتییه فیدراڵیهكاندانه، ئاڵایه‌كیان بۆ خۆیان ده‌ستنیشان كردووه یان ده‌ست نیشان ده‌كه‌ن، وه‌ك سومبولێك كه له‌گه‌ڵ كهیانهكانی تردا لێكیان جیا بكاته‌وه.با ئه‌وه‌شی بخرێته سه‌ر كه هه‌ندێ ده‌وڵه‌تی ساكاری لێك نه‌به‌ستراو (غیر مركبه) مافی داوه به هه‌ندێ له‌و یه‌كه (وحده) ئیداریانه‌ی كه لێیانه‌وه پێك هاتووه ئاڵای تایبه‌تی خۆیان هه‌بێ.په‌رله‌مانی كوردستانی عێراق به بڕیاری مێژوویی ژماره (22)ی خۆی له رۆژی 4/10/1992 دا‌و به تێكرای ده‌نگ چاره‌نووسی گه‌لی كوردی له كوردستانی عێراق دیاری كردوو، په‌یوه‌ندییه ده‌ستووریه‌كان بۆ ئه‌م قۆناغه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی مه‌ركه‌زیدا له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كێتی فیدراڵی له ناو عیراقێكه دیموكراسی پهرلهمنیدا دیاری كرد كه باوه‌ری به سیسته‌می فره حزبی هه‌بێ و رێز له مافه‌كانی مرۆڤ بگرێ كه له به‌لگه‌نامه دهولهتیهكاندا دانی پیانراوه.ئه‌م بڕیاره تێكرای ده‌نگی خه‌ڵكی كوردستانی به‌هه‌موو پێكهاته‌و توێژ‌و رێكخراوهكانیهوه به‌ده‌ست هێنا، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی هه‌ره زۆری هێزه ركابه‌ره‌كانی عێراق پشتگیریان لێ‌كرد، بۆیه هه‌رێمی كوردستانی عێراق مافی خۆی بوو ئاڵایه‌ك بۆ خۆی دیاری بكات، كه گوزارش له قاره‌مانیه‌تی و سه‌ربه‌رزییه‌كانی و، هه‌روه‌ها له دیرۆك و خه‌بات و بۆچوونه‌كانی گه‌له‌كه‌ی بكات.كوردستان ئاڵای خۆی هه‌بووه كه له نه‌وه‌یه‌كه‌وه بۆ نه‌وه‌ی دوای خۆی ده‌ستاو ده‌ست هاتووه و سه‌ركرده دلسۆزه‌كانی كورد پاراستوویانه و داكۆكیان لێ كردووه، تا سه‌ركرده‌ی نه‌مرو كورد (قازی محمد) به‌ر له شه‌هید بوونی ته‌سلیم به سه‌ركرده‌ی روحی هه‌میشه زیندووی نه‌ته‌وه‌ی كورد (مسته‌فا بارزانی) كرد، كه ئه‌ویش به‌و په‌ری دڵسۆزی و خۆبهختكارییهوه پارێزگاری و به‌رگری لێكردوو هه‌ر به شه‌كاوه‌یی مایه‌وه.بۆ به‌رز نرخاندنی ئه‌و رێكردنه مێژوویه و ئه‌و دلسۆزی و له خۆبردهییه، هه‌روه‌ها بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی خه‌ونی دێرینی گه‌له‌كه‌مان و به پیره وه‌چوونی ئاره‌زووه‌كانی و جێبه‌جێ كردنی ئیراده‌ی ئه‌م گه‌له و بۆ به‌رجه‌سته كردنی یاسا كاری و قانوونی ئه‌م ئاڵایه كه بۆ یه‌كه‌مین جاره له دیرۆكی كورد و كوردستنادا دێته دی، ئه‌م یاسایه ده‌رهێنرا....
یاسای ژماره (14)ی ساڵی 1999یاسای ئاڵای هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 10
یاسای ژماره (14)ی ساڵی 1999یاسای ئاڵای هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 10
یاسای ئاڵای هه‌رێمی كوردستانی عێراقبه ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان به ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی عێراقژماره بڕیار: 26مێژووی بڕیار: 11/11/1999بڕیارپشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به پێی بڕگه (3)ی مادده (2) له یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمان دراوه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 11/11/1999 ی‌دا یاسا كاری كردووه، ئه‌م یاسایه‌مان ده‌رهێنا. یاسای ژماره (14)ی ساڵی 1999یاسای ئاڵای هه‌رێمی كوردستانی عێراقماددهی یه‌كه‌م:هه‌رێمی كوردستانی عێراق ئاڵایه‌كی ده‌بێت به شێوه‌ی لاكێشه‌یی، كه پانییه‌كه‌ی دوو له‌سه‌ر سێی درێژیه‌كه‌ی ده‌بێت و، دابه‌ش كراوه له‌سه‌ر سێ لاكێشه ئاسۆیی یه‌كسان له درێژی و پانی دا‌و پێكهاته‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه‌یه:لاكێشه‌ی سه‌ره‌وه ره‌نگی سووره و، هێمای شه‌هیدانی بزاڤی رزگاری خوازی كورده.لاكێشه‌ی ناوه‌راست ره‌نگی سپی ده‌بێت، هێمای ئاشتی و ئازادی و دیموكراسی و لێبوردنه (تسامح)، كه خه‌ڵكی كوردستان ئاواته خوازیه‌تی.خۆرێكی زه‌رد ده‌كه‌وێته ناوه‌راستی لاكێشه سپیه‌كه‌وه‌و، چهقهكهی خاڵی یه‌كتربڕینی تیره‌ی لاكێشه سپیه‌كه ده‌بێت و، تیره‌ی خۆره‌كه ئه‌وه‌نده‌ی پانایی لاكێشه سپییه‌كه ده‌بێت و، (21) بیست و یه‌ك تیشكی لێوه ده‌رده‌چێت به شێوی سێگۆشه دوو لا یه‌كسان و، بنكه‌كانی ( 1/21 ) یه‌ك له‌سه‌ر بیست و یه‌ك له چێوه‌ی گۆی خۆره‌كه ده‌بێت و، درێژیشیان بگاته نیوه‌ی هه‌ردوو لاكێشه سوور و سه‌وزه‌كه، خۆره زه‌رده‌كه هیمای به‌رده‌وام بوونی ژیان و زانست و هیواو ئومێده‌و، (21) بیست و یه‌ك تیشكه‌كه‌یش هێمای جه‌ژنی نه‌ورۆزی نه‌ته‌وایه‌تییه، رۆژی به‌رخودان و راپه‌رین و شۆرش رزگاریی دژ به زوڵم و زۆر و چه‌وساندنه‌وه.لاكێشه‌ی خواره‌وه ره‌نگی سه‌وز ده‌بێت و، هیمای كشتوكاڵ و سروشت و ژینگه‌ی كوردستانه.مادده‌ی دووه‌م:ئه‌و جێگایانه‌ی كه ئالای له‌سه‌ر هه‌ڵده‌درێ له (په‌یره‌و) دیاری ده‌كرێ.مادده‌ی سێیه‌م:هه‌ڵكردنی ئاڵا له كاتی خۆرهه‌ڵاتن ده‌بێت و، هاتنه خواره‌وه‌شی له كاتی خۆرئاوا بووندا.مادده‌ی چواره‌م:دروست و چاپ و دابه‌شكردنی ئاڵا به ره‌زامه‌ندی وه‌زراه‌تی رۆشنبیری ده‌بێت.مادده‌ی پێنجه‌م:نابێت ئاڵا له بۆنه نیشتمانی و نه‌ته‌وایه‌تی و ئاهه‌نگه‌كاندا به‌رز بكرێته‌وه یان به كار بێت، ئه‌گه‌ر هاتو كه‌م و كوڕی هه‌بوو له‌مه‌ڕ گۆرانی ره‌نگه‌كانی و پاك و پوختی و درانی.مادده‌ی شه‌شه‌م:هه‌ڵدانی ئاڵا شان به شانی ئاڵای عێراق ده‌بێت له‌و بۆنانه‌ی كه ئاڵای عێراقی تێدا هه‌ڵده‌درێت و، تا قه‌واره‌ی ده‌ستووری فیدراڵیه‌ت ده‌چه‌سپێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد له عێراق دا.مادده‌ی حه‌وته‌م:ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆی هه‌یه په‌یره‌وێكی تایبه‌تی ده‌ربكات بۆ ئاسان كردنی جێبه‌جێ كردنی به‌نده‌كانی ئه‌م یاسایه. مادده‌ی هه‌شته‌م:كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا هاودژ بێت.مادده‌ی نۆیه‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌م یاسایه جێبه‌جی بكات.مادده‌ی ده‌یه‌م:ئه‌م یاسایه له مێژووی ده‌رهێنانییه‌وه جێبه‌جی ده‌كرێت و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراقهۆیه پێویستهكانههر كیانێكی سیاسی به جیاوازی پله و شێوازه دهستووریهكهیهوه، ئاڵایه‌كی هه‌یه كه گوزارشت له جوامێری و كه‌رامه‌تی گه‌له‌كه‌ی ده‌كات و سومبولیهتی، له شێوه‌ی ره‌نگ و پێك هاتهكانیدا، پاڵه‌وانێتی ئه‌و گه‌له‌و نیشتمانه‌و سه‌ربه‌رزه‌كانی ره‌نگ ده‌ده‌نه‌وه.ده‌وڵه‌ت تاكه كیانێكی سیاسی نییه كه ئاڵایه‌كی جیاواز بۆ خۆی ده‌ست نیشان ده‌كات، به‌ڵكو ئه‌و هه‌رێمانه‌ی كه له ژێر چاودێریدابوون و ئه‌و كیانانه‌ی كه له ژێر ئینتیداب و پارێزگاری ده‌وڵه‌تاندا بوون، هه‌روه‌ها ئه‌م هه‌رێم و ویلایه‌ت و میرنشینانه‌ش به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه كه له یه‌كێتییه فیدراڵیهكاندانه، ئاڵایه‌كیان بۆ خۆیان ده‌ستنیشان كردووه یان ده‌ست نیشان ده‌كه‌ن، وه‌ك سومبولێك كه له‌گه‌ڵ كهیانهكانی تردا لێكیان جیا بكاته‌وه.با ئه‌وه‌شی بخرێته سه‌ر كه هه‌ندێ ده‌وڵه‌تی ساكاری لێك نه‌به‌ستراو (غیر مركبه) مافی داوه به هه‌ندێ له‌و یه‌كه (وحده) ئیداریانه‌ی كه لێیانه‌وه پێك هاتووه ئاڵای تایبه‌تی خۆیان هه‌بێ.په‌رله‌مانی كوردستانی عێراق به بڕیاری مێژوویی ژماره (22)ی خۆی له رۆژی 4/10/1992 دا‌و به تێكرای ده‌نگ چاره‌نووسی گه‌لی كوردی له كوردستانی عێراق دیاری كردوو، په‌یوه‌ندییه ده‌ستووریه‌كان بۆ ئه‌م قۆناغه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی مه‌ركه‌زیدا له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كێتی فیدراڵی له ناو عیراقێكه دیموكراسی پهرلهمنیدا دیاری كرد كه باوه‌ری به سیسته‌می فره حزبی هه‌بێ و رێز له مافه‌كانی مرۆڤ بگرێ كه له به‌لگه‌نامه دهولهتیهكاندا دانی پیانراوه.ئه‌م بڕیاره تێكرای ده‌نگی خه‌ڵكی كوردستانی به‌هه‌موو پێكهاته‌و توێژ‌و رێكخراوهكانیهوه به‌ده‌ست هێنا، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی هه‌ره زۆری هێزه ركابه‌ره‌كانی عێراق پشتگیریان لێ‌كرد، بۆیه هه‌رێمی كوردستانی عێراق مافی خۆی بوو ئاڵایه‌ك بۆ خۆی دیاری بكات، كه گوزارش له قاره‌مانیه‌تی و سه‌ربه‌رزییه‌كانی و، هه‌روه‌ها له دیرۆك و خه‌بات و بۆچوونه‌كانی گه‌له‌كه‌ی بكات.كوردستان ئاڵای خۆی هه‌بووه كه له نه‌وه‌یه‌كه‌وه بۆ نه‌وه‌ی دوای خۆی ده‌ستاو ده‌ست هاتووه و سه‌ركرده دلسۆزه‌كانی كورد پاراستوویانه و داكۆكیان لێ كردووه، تا سه‌ركرده‌ی نه‌مرو كورد (قازی محمد) به‌ر له شه‌هید بوونی ته‌سلیم به سه‌ركرده‌ی روحی هه‌میشه زیندووی نه‌ته‌وه‌ی كورد (مسته‌فا بارزانی) كرد، كه ئه‌ویش به‌و په‌ری دڵسۆزی و خۆبهختكارییهوه پارێزگاری و به‌رگری لێكردوو هه‌ر به شه‌كاوه‌یی مایه‌وه.بۆ به‌رز نرخاندنی ئه‌و رێكردنه مێژوویه و ئه‌و دلسۆزی و له خۆبردهییه، هه‌روه‌ها بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی خه‌ونی دێرینی گه‌له‌كه‌مان و به پیره وه‌چوونی ئاره‌زووه‌كانی و جێبه‌جێ كردنی ئیراده‌ی ئه‌م گه‌له و بۆ به‌رجه‌سته كردنی یاسا كاری و قانوونی ئه‌م ئاڵایه كه بۆ یه‌كه‌مین جاره له دیرۆكی كورد و كوردستنادا دێته دی، ئه‌م یاسایه ده‌رهێنرا....
یاسای ژماره (16)ی ساڵی 2013یاسای هه‌مواری دووه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و قه‌زاو ناحیه‌كانی ژماره (4)ی ساڵی 2009ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق | 4
یاسای ژماره (16)ی ساڵی 2013یاسای هه‌مواری دووه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و قه‌زاو ناحیه‌كانی ژماره (4)ی ساڵی 2009ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق | 4
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1 ) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراوو، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتی ئاسایی ژماره (33)ی رۆژی 19/6/2013 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (16)ی ساڵی 2013یاسای هه‌مواری دووه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و قه‌زاو ناحیه‌كانی ژماره (4)ی ساڵی 2009ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقماددهی یه‌كه‌م:راگرتنی پیاده‌كردنی بڕگه‌ی (پێنجه‌م)ی مادده‌ی سی و دووه‌م (دووباره)ی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و قه‌زاو ناحیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان – عێراق ی ژماره (4)ی ساڵی 2009، له هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی هه‌ڵبژاردنی دووه‌می ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و قه‌زاو ناحیه‌كان له هه‌رێمدا.مادده‌ی دووه‌م:مادده‌ی (دوازدهم)ی هه‌مواركراو به یاسای ژماره (21)ی ساڵی 2011، هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:یه‌كه‌م: پۆلیسی خۆجێیه‌تی له وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ كاری پاراستنی بنكه‌كانی هه‌ڵبژاردن له كاتی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.دووه‌م: هێزه‌كانی ئاسایشی ناوه‌خۆو چه‌كداران بۆیان نیه بچنه نێو بنكه‌كانی هه‌ڵبژاردن ته‌نها له‌سه‌ر داواكاری سه‌رۆكی لێژنه‌وه نه‌بێت.مادده‌ی سێیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی چوارهمئهم یاسایه له رێكه‌وتی ده‌رچوواندنی جێبه‌جێ ده‌كرێت و له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاوده‌كرێته‌وه. د.ارسلان بایز اسماعیل سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراقهۆیه پێویستكارهكانبۆ ئاسانكردنی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه‌كانی پارێزگاكان له كاتی خۆیدا به شێوه‌یه‌كی دروست، ئه‌وا ئه‌م یاسایه ده‌رچووێندرا....
یاسای ژماره (17)ی ساڵی 2022 یاساى هەموارى یەکەمى یاساى ئەنجومەنى شوراى هەرێمی كوردستان ـ عێراق ژمارە (14)ى ساڵى 2008 | 19
یاسای ژماره (17)ی ساڵی 2022 یاساى هەموارى یەکەمى یاساى ئەنجومەنى شوراى هەرێمی كوردستان ـ عێراق ژمارە (14)ى ساڵى 2008 | 19
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان به‌ناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقپاڵپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (56) لە یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (77) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان - عێراق، و له‌سه‌ر داوای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، په‌رله‌مانی كوردستان له دانیشتنی ئاسایی ژماره (14) ڕۆژی 29/11/2022 ئەم یاسایه‌ی په‌سه‌ند كرد و، دوای گەڕانەوەی بۆ پەرلەمان بە بڕیاری ژمارە (1)ی ساڵی 2023ی سەرۆكایەتی هەرێم، بەپێی خاڵی (2) بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (10) لە یاسای ژمارە (1)ی ساڵی 2005ی هەمواركراو، دوای چاوپێخشاندنەوە بە بڕگەی (پێنجەم) لە ماددەی (13)، پەرلەمانی كوردستان لە دانیشتنی ئاسایی ژمارە (1) ڕێكەوتی 1/3/2023 ئەم یاسایەی پەسەندكردەوە:یاسای ژماره (17)ی ساڵی 2022 یاساى هەموارى یەکەمى یاساى ئەنجومەنى شوراى هەرێمی كوردستان ـ عێراق ژمارە (14)ى ساڵى 2008مادده‌ی (1) دەقى ماددەى (یەکەم)ى یاساکە بەزیادکردنى بڕگەكانی (دووەم، پێنجەم، شەشەم) و گۆڕینی ڕیزبەندی بڕگەكان لەسەر ئەو بنەمایە هەموار دەکرێت ، و بەم شێوەیەى خوارەوە دەخوێندرێتەوە:-یەکەم: هەرێم: هەرێمى کوردستان - عێراق.دووەم: وەزیر: وەزیرى دادى هەرێم.سێیەم: ئەنجومەن: ئەنجومەنى شوراى هەرێم.چوارەم: سەرۆک: سەرۆکى ئەنجومەن.پێنجەم: ڕاوێژکار: ڕاوێژکار لە ئەنجومەن.شەشەم: ڕاوێژکارى یاریدەدەر: ڕاوێژکارى یاریدەدەر لە ئەنجومەن.مادده‌ی (2)دەقی ماددەى (دووەم)ى یاساکە هەموار دەکرێت و بەم شێوەیەی خوارەوە دەخوێندرێتەوە:-ئەنجومەنێک لە هەرێم بە ناوى (ئەنجومەنى شوراى هەرێمی کورستان - عێراق) دادەمەزرێندرێت، لە ڕووی کارگێڕییەوە سەر بە وەزیر دەبێت، لە سەرۆک و دوو جێگر، یەکێکیان بۆ کاروبارى دادوەریی کارگێڕی ئەوی دیكەیان بۆ کاروباری یاساکاریی و ڕاوێژکاریی، و ژمارەیەک ڕاوێژکار کە ژمارەیان لە (8) هەشت ڕاوێژكار کەمتر نەبێت و لە (12) دوازدە ڕاوێژكار زیاتر نەبێت، و ژمارەیەک ڕاوێژکارى یاریدەدەر کە لە نیوەی ژمارەى ڕاوێژکارەکان زیاتر نەبن، پێکدێت.مادده‌ی (3)دەقى ماددەى (چوارەم)ى یاساکە هەموار دەکرێت، و بەم شێوەیەى خوارەوە دەخوێندرێتەوە:-ئەنجومەن پێکدێت لە:-یەکەم: دەستەى گشتى:-دەستەى گشتی لە سەرۆک و هەردوو جێگر و ڕاوێژکارەکان پێکدێت، دانیشتنەکانی بە سەرۆکایەتی سەرۆک یان یەکێک لە جێگرەکانی کە سەرۆک دیاریدەکات، سازدەکرێت.دانیشتنەکانی دەستەی گشتی بە ئامادەبوونی ( 3/4 ) سێ لەسەر چوارى ئەندامەکانی سازدەکرێت.بڕیارەکانى دەستەى گشتى بە زۆرینەى دەنگى ئامادەبووان دەردەچێت، و لە بارى یەکسانبوونى دەنگەکان دەنگى سەرۆک یەکلاکەرەوە دەبێت.ڕاوێژکارانی یاریدەدەر بەشدارى دانیشتنەکانی دەستەى گشتى دەکەن و مافی دەنگدانیان نییە.دووەم: دەستەى سەرۆکایەتى: لە سەرۆک و جێگرەکانى و دوو دێرینترین ڕاوێژکاری ئەنجومەن پێکدێت.سێیەم: دادگاى کارگێڕییباڵا: بەسەرۆکایەتى سەرۆک یان ئەوەى رایدەسپێرێت لە ڕاوێژکاران، و ئەندامێتی (4) چوار ڕاوێژکار و (2) دوو ڕاوێژکارى یاریدەدەر پێکدێت، کە دەستەی سەرۆکایەتی دەستنیشانیان دەکات. دەستەواژەی (دادگای كارگێڕیی باڵا) لە بوارى پیادەکردنى تایبەتمەندییە دادوەرییەکان جێگەى دەستەواژەى (دەستەى گشتى) دەگرێتەوە لە هەر شوێنێکى ئەم یاسایەدا هاتبێت.چوارەم: دادگاى دادوەرییکارگێڕیی: بە سەرۆکایەتی دادوەرێک لە پۆلێنی یەکەم و ئەندامێتی دوو دادوەر لە پۆلێنی دووەم یان سێیەم یان ئەندامێتی دادوەرێک و ڕاوێژکارێک پێکدێت، و دەستەواژەی (دادگای دادوەریی كارگێڕیی) جێگەى دەستەواژەى (دادگاى کارگێڕىی) دەگرێتەوە لە هەر شوێنێکى ئەم یاسایە و هەر یاسایەکى دیکەى بەرکار لە هەرێم هاتبێت.پێنجەم: دادگاى دادوەریىفەرمانبەرانى هەرێم: بەسەرۆکایەتى جێگرى سەرۆکى ئەنجومەن بۆ کاروبارى دادوەریی کارگێڕیى و ئەندامێتى دوو لە ڕاوێژکاران پێکدێت کە دەستەى سەرۆکایەتی دەستنیشانیان دەکات، و لە کاتى ئامادەنەبوونى جێگرى سەرۆک، دێرینترین ڕاوێژکار سەرۆکایەتى دادگا دەکات، و دەستەواژەی (دادگای دادوەریی فەرمانبەرانی هەرێم) جێگەى دەستەواژەى (دەستەى بەرزەفتکردنى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان - عێراق) دەگرێتەوە لە هەر شوێنێکى ئەم یاسایە و هەر یاسایەکى دیکەى بەرکار لە هەرێم هاتبێت.مادده‌ی (4)دەقی ماددەی (شەشەم)ی یاساکە هەموار دەکرێتەوە و بەم شێوەیەی خوارەوە دەخوێندرێتەوە:-ئەنجومەن تایبەتمەند دەبێت بە ئەرکەکانی دادوەریی کارگێڕیی، ڕاوێژ و داڕشتن و ئامادەکردن و پێداچوونەوە و ووردبینیکردنی پڕۆژە یاساکان، و دەربڕینی ڕا و بۆچوون لەو پرسە یاساییانەى کە دامەزراوەکانى هەرێم ئاراستەیان دەکەن.مادده‌ی (5)بڕگەى (یەکەم)ى ماددەى (دوازدەم)ى یاساکە هەموار دەکرێتەوە و بەم شێوەیەی خوارەوە دەخوێندرێتەوە:-یەکەم: پێویستە دادگاى دادوەریى کارگێڕیی لە سەنتەرى پارێزگاکانى هەرێم و بەپێى پێویستى بەرژەوەندى گشتى دابمەزرێت.مادده‌ی (6)دەقی ماددەى (چواردەیەم)ی یاساکە هەموار دەکرێتەوە و بەم شێوەیەی خوارەوە دەخوێندرێتەوە:-بڕیارى دادگاى دادوەریی کارگێڕیی لە ماوەى (30) سی ڕۆژ لە ڕۆژی دواترى پێڕاگەیاندنی یان ئەژمارکردنى بە پێڕاگەیەندراو، لەلایەن تانەلێدەر یان نوێنەرە یاساییەکەى یان داواکاری گشتی دواى ئاگادارکردنەوەى، شیاوى تانەى پێداچوونەوەیە لە بەردەم دادگاى کارگێڕیى باڵا و بڕیارى دادگاش لەم بارەیەوە بنبڕ دەبێت.مادده‌ی (7)دەقى ماددەى (حەڤدەم)ى یاساکە هەموار دەکرێت و بەم شێوەیەى خوارەوە دەخوێندرێتەوە:-یەکەم: مەرجە بەر لە پێشکەشکردنى تانە بۆ دادگاى دادوەریی کارگێڕیی، دادخوازیى بۆ بڕیارەکە لاى ئەو لایەنەی بڕیارەکەى دەرکردووە یان سەرۆکایەتی ئەو لایەنەى بڕیارەکەى دەرکردووە بکرێت، لە ماوەى (30) سى ڕۆژ لە ڕێکەوتى پێڕاگەیاندنى کەسى خاوەن بەرژەوەندی بەبڕیارە کارگێڕییەکە یان ئەژمارکردنى بە پێڕاگەیاندراو، و پێویستە لەسەر ئەو لایەنە کارگێڕییەش لە ماوەى (30) سى ڕۆژ لە ڕێکەوتى تۆمارکردنى دادخوازییەکە تێڕوانینى بۆ بکات.دووەم: لەکاتى تێنەڕوانین لە دادخوازییەکە یان ڕەتکردنەوەى لەلایەن لایەنى کارگێڕیی تایبەتمەندەوە، ئەوا پێویستە لەسەر کەسى دادخواز لەماوەى (30) سى ڕۆژ لە ڕێکەوتى ڕەتکردنەوەى دادخوازییەکەى بەڕاشکاویی یان بە حوکمى، تانەى خۆى پێشکەش بە دادگا بکات، بە پێچەوانەوە، مافى تانەلێدان لە بڕیارەکە لە دەستدەدات.سێیەم: لە دەستدانى مافى تانەلێدان بەپێى بڕگەى (دووەم)ى ئەم ماددەیە ڕێگر نابێت لە داواکردنى قەرەبوو لەبەردەم دادگاى دادوەریی کارگێڕیی لەو زیانانەى دەرئەنجامى ئەو بڕیارە پێیکەوتوون.مادده‌ی (8)دەقى ماددەى (نۆزدەم)ى یاساکە هەڵدەوەشێندرێتەوە، و ئەم دەقەی خوارەوە شوێنى دەگرێتەوە:-یەکەم: دادگاى کارگێڕیی باڵا تایبەتمەند دەبێت بەتێڕوانین لەمانەى خوارەوە:-تانەدان لەو بڕیار و حوکمانەى لە دادگاى دادوەریی کارگێڕیی و دادگاى دادوەریی فەرمانبەرانى هەرێمەوە، دەردەچن.هەر ناکۆکیەک سەبارەت بە دیارکردنى تایبەتمەندى تێڕوانینى ئەو داوایەى دەکەوێتە نێوان دادگاکانى دادوەریى کارگێڕیى لە هەرێم یان لە نێوان دادگاى دادوەریی کارگێڕیی و دادگاى دادوەریی فەرمانبەرانی هەرێم.هەر ناکۆکیەک سەبارەت بە جێبەجێکردنى دوو حوکمى پێچەوانەى یەکترى کە هەردووکیان پلەى بنبڕیان وەرگرتووە و لە دادگاى دادوەریی کارگێڕییەوە یان لە دادگاى دادوەریی فەرمانبەرانى هەرێمەوە، لە یەک بابەتدا دەرچوون، ئەگەر لە نێوان هەمان لایەنەکانى داواکەدا بێت، یان یەکێکیان لایەن بێت لەم دوو حوکمە، لەم بارەدا بڕیارى پێشخستن و جێبەجێکردنى یەکێکیان دەدات بەبێ حوکمەکەى دیکە.دووەم: لەکاتى تێڕوانین لە تانەدان لە بڕیارەکانى دادگاى دادوەریی کارگێریی و دادگاى دادوەریی فەرمانبەرانى هەرێم، پەیوەست بەو تایبەتمەندیانەى لە بڕگەى (یەکەم)ى ئەم ماددەیە دەقنووسكراوە، دادگاى کارگێڕیی باڵا ئەو تایبەتمەندیانە پیادە دەکات کە دادگاى پێداچوونەوە بە سیفەتى پێداچوونەوە پیادەیاندەکات، ئەوانەى لە یاساى دادبینیی شارستانى بەرکار لە هەرێم هاتوون.مادده‌ی (9)دەقى ماددەى (بیستەم)ى یاساکە هەمواردەکرێت و بەم شێوەیەى خوارەوە دەخوێندرێتەوە:-یەکەم: دادگاى دادوەریی فەرمانبەرانى هەرێم تایبەتمەند دەبێت بە تێڕوانین لەو داوایانەى کە فەرمانبەر بەپێى هەردوو یاساى ڕاژەى شارستانى ژمارە (24)ى ساڵى 1960ى هەموارکراو و یاساى بەرزەفتکردنى فەرمانبەرانى دەوڵەت و كەرتی گشتی ژمارە (14)ى ساڵى 1991ى هەموارکراو یان ئەوانەى جێگەیان دەگرنەوە یان هەر یاسا یان پەیڕەوێکى دیکە کە وەزیفەى گشتى ڕێکدەخات، بەرزیان دەکاتەوە.دووەم: دواى تێپەڕبوونى (30) سى ڕۆژ لە ڕێکەوتى ڕۆژى دواى پێڕاگەیاندنى بە بڕیار یان بڕیارە تانە لێدراوەکە ئەگەر لەناو عێراق بوو، (60) شەست ڕۆژ ئەگەر لە دەرەوەى عێراق بوو، فەرمانبەر مافى پێشکەشکردنى داوا بەپێى بڕگەى (یەکەم)ى ئەم ماددەیە لەدەستدەدات.سێیەم: بڕیارى دادگاى دادوەریی فەرمانبەرانى هەرێم لەو داوایانەى لە بڕگەى (یەکەم)ى ئەم ماددەیە ئاماژەیان پێکراوە شیاوى تانەلێدان دەبن لەلاى دادگاى کارگێڕیى باڵا لە ماوەى (30) سى ڕۆژ لە دواى پێڕاگەیاندن یان دانانى بە پێڕاگەیندراو، و بڕیارى دادگاى کارگێڕیى باڵاى دەرکراو لە ئەنجامى تانەلێدانەکە و بڕیارى دادگاى دادوەریی فەرمانبەرانی هەرێم ئەگەر لە ماوەى یاساییدا تانەى لێنەدرا، بنبڕ و پابەندکار دەبێت.مادده‌ی (10)ماددەى (بیست و یەکەم)ى یاساکە هەموار دەکرێتەوە و بەم شێوەیەی خوارەوە دەخوێندرێتەوە:-حوکمی یاساکانی دادبینیی شارستانی ژمارە (83)ی ساڵی 1969ى هەموارکراو و یاسای بنەما دادگەرییە سزاییەکان ژمارە (23)ی ساڵی 1971ى هەموارکراو، و یاسای سەلماندن ژمارە (107)ی ساڵی 1979ى هەموارکراو، و یاسای رسومی دادیی ژمارە (114)ی ساڵی 1981ى هەموارکراو، یان ئەوانەى شوێنیان دەگرنەوە، بەو شێوەیەی دەگونجێت لەگەڵ سروشتی ئەو داوایانەى تێڕوانینی بۆ دەکرێت لەلایەن هەریەک لە دادگای کارگێڕیی باڵا و دادگاى دادوەریی کارگێڕیی و دادگای دادوەریی فەرمانبەرانی هەرێم، پیادە دەکرێن.مادده‌ی (11)دەقی ماددەى (بیست و دووەم)ی یاساکە هەموار دەکرێتەوە و بەم شێوەیەی خوارەوە دەخوێندرێتەوە:-دەستەى سەرۆکایەتى ئەم ئەرکانەى خوارەوە پیادە دەکات:-یەکەم: ناردنى پڕۆژە یاساکان و هەر داواکاریەکى نێردراو بۆی بۆ ڕا و بۆچوونی یاسایی بەپێی حوکمەکانى ئەم یاسایە، بۆ دەستەى گشتی بە مەبەستی تاوتوێکردنیان و دەرکردنی بڕیارى پێویست لەبارەیانەوە.دووەم: ساڵانە، یان لە کاتێکی پێویستدا، ڕاپۆرتێک سەبارەت بە بوونى کەموکوڕى و ئاڵۆزی لە یاسا بەرکارەکان و زێدەڕۆیى و خراپ بەکارهێنانى دەسەڵاتى کارگێڕیى، ئاڕاستەى سەرۆکایەتی ئەنجومەنى وەزیران دەکات.مادده‌ی (12)دەقی ماددەی (بیست و سێیەم)ی یاساكە هەموار دەکرێتەوە و بەم شێوەیەی خوارەوە دەخوێندرێتەوە:-یەکەم: سەرەڕاى مەرجە گشتییەکانى دامەزراندن، دواى دەرچوونیان لە کۆلێژى یاسا پێویستە هەر یەک لە سەرۆک و جێگران و ڕاوێژکاران (20) بیست ساڵ و ڕاوێژکارانى یاریدەدەر (15) پازدە ساڵ خزمەتى کردەییان لە ئەرکى دادوەریی یان پارێزەرى یان یاسایى یان ئەکادیمى لە بوارى یاسادا هەبێت.دووەم: میکانیزمەکانی پاڵاوتنی سەرۆک و ڕاوێژکارەکان بە ڕێنماییەک ڕێکدەخرێت کە وەزیر دەریدەکات.مادده‌ی (13)سێ بڕگە بە زنجیرەى (سێیەم) و (چوارەم) و (پێنجەم) بۆ ماددەى (بیست و پێنجەم)ى یاساکە زیاد دەکرێت و بەم شێوەیەی خوارەوە دەخوێندرێتەوە:-سێیەم: هەر یەک لە سەرۆک و جێگرەکانى و ڕاوێژکاران، لەوانەى دادوەر نین، لەبەردەم سەرۆکى هەرێم سوێندى یاسایی دەخۆن، كە بەم شێوەیە دەخوێندرێتەوە: (سوێند بێت بەخواى مەزن، پابەندبم بە بەجێگەیاندنى ئەرکەکانم، و بە ڕاستگۆیی و دەسپاکى و دڵسۆزییەوە یاسا پیادە بکەم، و بەهەق حوکم بدەم).چوارەم: هەر یەک لە سەرۆک و جێگرەکانى و ڕاوێژکار و ڕاوێژکارانى یاریدەدەر، پیادەى ئەرکی دادوەریی کارگێڕیی دەکەن بۆ مەبەستەکانى ئەم یاسایە.پێنجەم: بە ڕەچاوكردنی هەردوو مەرجی پۆلین و ماوە، ڕاژەی ئەو دادوەرانەی كە دوو ساڵ لە دادگای كارگێریی باڵا كاردەكەن، لە ڕێكەوتی دامەزراندنی ئەنجومەنەوە، بە ڕاژەی دادوەریی ئەژماردەكرێت، بۆ مەبەستی پیادەكردنی بڕگەی (سێیەم) لە ماددەی (37)ی یاسای دەسەڵاتی دادوەری هەرێمی كوردستان ـ عێراق ژمارە (23)ی ساڵی 2007.مادده‌ی (14)بڕگەکانى (یەکەم) و (دووەم) لە ماددەى (بیست و شەشەم)ى یاساکە هەمواردەکرێت و بەم شێوەیەی خوارەوە دەخوێندرێتەوە:-یەکەم: سەرۆک بە پلەى تایبەت دەبێت و مووچە و دەرماڵەى بریکارى وەزارەت وەردەگرێت.دووەم: جێگرانى سەرۆک و ڕاوێژکاران بە پلەى تایبەت دەبن و مووچە و دەرماڵەى ڕاوێژکار وەردەگرن.مادده‌ی (15)بڕگەى (یەکەم) لە ماددەى (بیست و حەوتەم)ى یاساکە هەموار دەکرێتەوە و بەم شێوەیەی خوارەوە دەخوێندرێتەوە:-یەکەم: وەزیر بە ڕەزامەندی وەزیرى خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستی بۆی هەیە (4) چوار لە ئەندامانی دەستەى وانە وتنەوە لە زانکۆکانی هەرێم ئینتیداب بکات، لەوانەى بڕوانامەى دکتۆرایان لە یاسادا هەیە و پلەى زانستی‌یان لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نییە، ئەمەش بە ڕەزامەندی نووسراوى خۆیان وەک ڕاوێژکارى خۆتەرخانکەر، بۆ ماوەی (3) سێ ساڵ کە یاراى نوێکردنەوەیە بۆ یەک جار، بۆ ئەم مەبەستەش هەمان ماف و شایستەى دارایی و جیاوگەکانی ڕواێژکاریى ڕاژەى هەمیشەیی ئەنجومەنیان دەبێت.مادده‌ی (16)دەقى ماددەى (سى و چوارەم)ى یاساکە هەموار دەکرێت و بەم شێوەیەى خوارەوە دەخوێندرێتەوە:-یەکەم: وەزیر ڕێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبەجێکردنى حوکمەکانى ئەم یاسایە دەردەکات.دووەم: ئەنجومەن دەتوانێت پەیڕەوێکى ناوخۆ بۆ خۆى دەربکات.مادده‌ی (17)کار بە دەقى هیچ یاسا یان بڕیارێک ناکرێت کە لەگەڵ حوکمەکانى ئەم یاسایەدا ناکۆک بێت .مادده‌ی (18)پێویستە لەسەر لایەنە پەیوەندارەکان حوکمەکانى ئەم یاسایە جێبەجێ بکەن.مادده‌ی (19)ئەم یاسایە لە ڕێکەوتى بڵاوکردنەوەى لە ڕۆژنامەى فەرمى (وەقایعى کوردستان) جێبەجێ دەکرێت. د.ڕێواز فائق حسین سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراقهۆیهكانی دهرچوواندنبۆڕێکخستنەوەى پێکهاتە و دەسەڵات و تایبەتمەندىەكانی ئەنجومەنى شوراى هەرێم بەشێوەیەک لێهاتوویى و تواناى خێرایى لە بوارەکانى دادوەریی كارگێریی و یاساکاریى و ڕاوێژکاریى یاسایى و ڕا دەربڕین دەستەبەربکات، ئەم یاسایە دەرچووێندرا....
یاسای ژماره (21)ی ساڵی 2011 یاسای یه‌كه‌مین هه‌مواركردنی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و قه‌زاو ناحیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان-عێراق ژماره(4)ی ساڵی 2009 | 15
یاسای ژماره (21)ی ساڵی 2011 یاسای یه‌كه‌مین هه‌مواركردنی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و قه‌زاو ناحیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان-عێراق ژماره(4)ی ساڵی 2009 | 15
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان- عێراقپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1 )له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق له دانیشتی ئاسایی ژماره (11)ی رۆژی 1/11/2011 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (21)ی ساڵی 2011 یاسای یه‌كه‌مین هه‌مواركردنی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و قه‌زاو ناحیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان-عێراق ژماره(4)ی ساڵی 2009مادده‌ی یه‌كه‌م:ئه‌م بڕگانه(شه‌شه‌م، حه‌وته‌م، هه‌شته‌م و نۆیه‌م) ده‌خرێنه سه‌ر (مادده‌ی یه‌كه‌م) له یاسایه‌كه و به‌م جۆره‌ی دادێت:شه‌شه‌م: لیستی نیمچه كراوه: لیستێكه ناوی كاندیده‌كانی هه‌ڵبژاردنی تێدایه، ده‌نگده‌ر بۆی هه‌یه ده‌نگ به لیسته‌كه و یه‌كێك له كاندیده‌كان یان ته‌نها به لیسته‌كه بدات.حه‌وته‌م: لیستی تاك: ئه‌و لیسته‌یه كه به‌گوێره‌ی ئه‌و تاكێك خۆی بۆ هه‌ڵبژاردن كاندید ده‌كات به مه‌رجێك له لای ده‌سته تۆمار كرا بێت.هه‌شته‌م: تۆماری به‌رایی ده‌نگده‌ران: ئه‌و تۆماره‌یه كه ناو و داتای ده‌نگده‌رانی تێدایه، له لایه‌ن ده‌سته‌وه ئاماده ده‌كرێت و بڵاو ده‌كرێته‌وه بۆ بینیتی و پێشكه‌ش كردنی تانه له باره‌یه‌وه.نۆیه‌م: تۆماری كۆتایی ده‌نگده‌ران: تۆمارێكه بۆ ناو و داتای ده‌نگده‌ران قابیلی تانه لێدان نییه كه له پاش كۆتایی هاتنی ماوه‌ی په‌ڵپ گرتن، بڵاو ده‌كرێته‌وه.مادده‌ی دووه‌م:بڕگه‌ی(چواره‌م) له مادده‌ی سێیه‌می یاسایه‌كه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م جۆره‌ی دادێ ده‌خوێندرێته‌وه:چواره‌م: ته‌نها له تۆماری ده‌نگده‌رانی ئه‌و پارێزگایه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی تێدا ده‌كرێت تۆمار كرا بێت و به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه و ئه‌و رێنماییانه‌ی له ده‌سته‌وه ده‌رده‌چن.مادده‌ی سێیه‌م:بڕگه‌ی (یه‌كه‌م/4) له مادده‌ی پێنجه‌می یاسایه‌كه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م جۆره‌ی دادێ ده‌خوێندرێته‌وه:4ـ رۆڵه‌ی یه‌كه ئیدارییه‌كه بێت و له تۆماری ده‌نگده‌رانی نێو بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنیشدا تۆمار كرا بێت.مادده‌ی چواره‌م:مادده‌ی(شه‌شه‌م)ی یاسایه‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ئه‌مه‌ی دادێ جێی ده‌گرێته‌وه:مادده‌ی شه‌شه‌م: له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و قه‌زاو ناحیه‌كاندا سیسته‌می نوێنه‌رایه‌تیی رێژه‌یی به‌گوێره‌ی لیستی نیمچه كراوه په‌یڕه‌و ده‌كرێت.مادده‌ی پێنجه‌م:بڕگه‌ی(یه‌كه‌م) له مادده‌ی حه‌وته‌می یاسایه‌كه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:یه‌كه‌م: ده‌كرێ خۆ كاندید بكرێت بۆ لیسته‌كانی به‌شدار له هه‌ڵبژاردن به چه‌شنێك ژماره‌ی كاندیده‌كان له دوو هێنده‌ی ژماره‌ی ئه‌و كورسیانه‌ی بۆ بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن ته‌رخان كراون، زیاتر نه‌بن.مادده‌ی شه‌شه‌م:مادده‌ی(هه‌شته‌م) له یاسایه‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ئه‌مه‌ی دادێ جێی ده‌گرێته‌وه:مادده‌ی هه‌شته‌م:یه‌كه‌م: ده‌نگه راسته‌كانی بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن كۆ ده‌كرێنه‌وه و دابه‌شی سه‌ر ژماره‌ی كورسیی ته‌رخان كرا‌و بۆ ئه‌و بازنه‌یه ده‌كرێن بۆ به‌ده‌ست هێنانی دابه‌شی هه‌ڵبژاردن.دووه‌م: ئه‌و دهنگهراستانهی كه لیست له بازنه‌ی هه‌ڵبژاردندا به‌ده‌ستی هێناون كۆده‌كرێنه‌وه و به سه‌ر دابه‌شی هه‌ڵبژاردندا دابه‌ش ده‌كرێن بۆ دیاری كردنی ژماره‌ی كوردسیی ته‌رخان كرا‌و بۆ ئه‌و لیسته.سێیه‌م: ریزبه‌ندی كاندیده‌كانی لیست له سه‌ر بنه‌مای ژماره‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌ی هه‌ر كاندیدێك به‌ده‌ستی هێناون رێك ده‌خرێته‌وه و، ئه‌و كاندیده‌ی زۆرترین ژماره ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه له پێشه‌وه داده‌ندرێت و به‌م جۆره تا كۆتایی لیسته‌كه، به مه‌رجێك له نێو هه‌ر سێ كاندیدی لیسته‌كه‌دا ژنێك / ئافره‌تێك دابندرێت، به چاوپۆشین له ژماره‌ی ده‌نگی كاندیدانی پیاو بۆ مسۆگه‌ر كردنی به‌دی هێنانی نوێنه‌رایه‌تی كردنی ئافره‌تان به رێژه‌یه‌ك له30% كه‌متر نه‌بێت له كورسییه‌كانی یه‌ك بازنه‌ی هه‌ڵبژاردندا.مادده‌ی حه‌وته‌م:مادده‌ی(نۆیه‌م) له یاسایه‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ئه‌مه‌ی دادێ جێی ده‌گرێته‌وه:مادده‌ی نۆیه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌و ده‌نگانه‌ی لیست به‌ده‌ستیان ده‌هێنێت به‌سه‌ر كاندیدانی لیستدا دابه‌ش ده‌كرێن كه له بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م) له مادده‌ی(هه‌شته‌م)ی سه‌ره‌وه‌ی یاسایه‌كه‌دا هاتووه.دووه‌م: مه‌رجه بۆ گه‌یشتنی لیستی تاك به كورسییه‌ك به‌لای كه‌مه‌وه بگاته دابه‌شی هه‌ڵبژاردن.سێیه‌م: كورسیی به‌تاڵ له كاتی هه‌بوونیدا به سه‌ر لیسته‌كانی به‌شداردا دابه‌ش ده‌كرێن به په‌یڕه‌و كردنی ماوه‌ی هه‌ره به‌هێز.چواره‌م: له كاتی یه‌كسان بوونی ژماره‌ی ده‌نگی كاندیدانی سه‌ركه‌وتوو له یه‌ك لیستدا، په‌نا بۆ تیروپشك ده‌بردرێت به مه‌رجێك كار له رێژه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی ژنان / ئافره‌تان نه‌كات.مادده‌ی هه‌شته‌م:مادده‌ی(ده‌یه‌م) له یاسایه‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ئه‌مه‌ی دادێ جێی ده‌گرێته‌وه:مادده‌ی ده‌یه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك كورسییه‌كه‌ی خۆی له ده‌ست دا، كاندیدی دوای ئه‌و له رووی ژماره‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌ی له نێو لیسته‌كه‌یدا به‌ده‌ستی هێناون، جێی ده‌گرێته‌وه.دووه‌م: ئه‌گه‌ر كورسی به‌تاڵ تایبه‌ت بوو به لیستێك كه كاندیدی نه‌ما بوو یان هی لیستێكی تاك بوو، كورسییه‌كه بۆ كاندیدێكی دی له لیستێكی دیكه‌دا ته‌رخان ده‌كرێت، به په‌یڕه‌و كردنی ماوه‌ی هه‌ر به‌هێز و به پێچه‌وانه‌شه‌وه كورسییه‌كه به به‌تاڵی ده‌مێنێته‌وه.مادده‌ی نۆیه‌م:هه‌ردوو بڕگه‌ی(یه‌كه‌م و سێیه‌م) له مادده‌ی(سییه‌م) له یاسایه‌كه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:یه‌كه‌م: ئه‌و تاك و قه‌وارانه‌ی له ئاكامی بڕیاره‌كانی ده‌سته زه‌ره‌مه‌ند بوون، بۆیان هه‌یه له ماوه‌ی(سێ) رۆژدا له رۆژی دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی بڕیاره‌كه له دوو رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ی هه‌رێمدا، تانه‌ی لێ بده‌ن.سێیه‌م: ده‌سته‌یه‌ك له دادگای ته‌مییزی هه‌رێمی كوردستان-عیراق كه له سێ دادوه‌ری ناتهرخان پێك دێت، ئه‌ركی ته‌ماشا كردنی ئه‌و تانانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ كه له لایه‌ن ده‌سته یان تاك یان قه‌واره‌ی زه‌ره‌رمه‌نده‌وه له ئاكامی بڕیاره‌كانی ده‌سته له كاتی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، ره‌وانه‌ی ده‌كرێت و بڕیاره‌كانیشی لێبڕاوانهن و، دادگای پێداچوونه‌وه‌ش(تمییز) بۆی هه‌یه ده‌سته‌ی دیكه‌ی دادوه‌ری به‌گوێره‌ی خواستی كاره‌كه‌ی پێك بهێنێت.مادده‌ی ده‌یه‌م:هه‌ردوو بڕگه‌ی(یه‌كه‌م و سێیه‌م) له مادده‌ی (سی و یه‌كه‌م)ی یاسایه‌كه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م جۆره‌ی دادێ ده‌خوێندرێنه‌وه:یه‌كه‌م: واده‌ی هه‌ڵبژاردن به بڕیاری سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به راوێژ له‌گه‌ڵ ده‌سته‌دا دیاری ده‌كرێت، له ده‌زگا هه‌مه‌جۆره‌كانی راگه‌یاندنیشدا به(90) نه‌وه‌د رۆژ به‌ر له واده‌ی دیاری كرا‌و بۆ به‌ڕێوه‌چوونی، راده‌گه‌یه‌ندرێت.سێیه‌م: له حاڵه‌تی ئه‌سته‌م بوونی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، ئه‌نجومه‌نه‌كان له به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن تا ماوه‌یه‌ك كه له(90) نه‌وه‌د رۆژ زیاتر نه‌بێت له رۆژی كۆتایی هاتنی خوله‌كه‌وه.مادده‌ی یازدهم:بنه‌چه‌ی مادده‌ی(سی و دووه‌م) له یاسایه‌كه ده‌بێته بڕگه‌ی(یه‌كه‌م)ی و بڕگه‌یه‌كی دیكه‌شی به ریزبه‌ندی(دووه‌م / 1و2و3) ده‌خرێته سه‌ر و به‌م جۆره‌ی دادێ:دووه‌م: ده‌نگدانی تایبه‌ت و ئه‌مانه ده‌گرێته‌وه:1ـ سه‌ربازان له كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ناوخۆ و تێكڕای ده‌زگاكانی دیكه‌ی ئه‌منی و، شێوه‌ی ده‌نگدانیشیان به‌گوێره‌ی رێكاری تایبه‌ت ده‌بێت كه ده‌سته‌ی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان دایده‌نێت و تێیدا پشت به‌و لیسته فه‌رمییانه ده‌به‌ستێت كه ناو‌و شوێنیان تێدایه و لایه‌نانی سه‌ره‌وه‌ش په‌یوه‌ست ده‌بن به پێشكه‌ش كردنی له ماوه‌یه‌كدا كه كه‌متر نه‌بێت له(60) شه‌ست رۆژ به‌ر له واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن و به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ش ناویان له تۆماری ده‌نگده‌راندا ده‌سڕدرێته‌وه و رۆژی ده‌نگدانی گشتییش مافی ده‌نگدانیان نابێت.2ـ به‌ندی و گیراو و ده‌ستبه‌سه‌ران و بۆ ده‌نگدانیان پشت به رێكارێك ده‌به‌سترێت كه ده‌سته‌ی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن دای ده‌نێت و به‌گوێره‌ی ئه‌و لیستانه‌ی كه وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ناوخۆ له ماوه‌یه‌كدا پێشكه‌شی ده‌كه‌ن كه له (30) سی رۆژ كه‌متر نه‌بێت له رۆژی ده‌نگدانه‌وه.3ـ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی له نه‌خۆشخانه و تیمارخانهكانی دیكه‌دا خه‌وتوون و به‌گوێره‌ی ئه‌و لیستانه ده‌بێت كه ئه‌م لایه‌نانه پێش ده‌ست كردن به ده‌نگدان پێشكه‌شی ده‌كه‌ن و به‌پێی ئه‌و رێكارانهش كه ده‌سته‌ی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان دای ده‌نێت.مادده‌ی دوازدهم:له‌كاتی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ له وه‌زاره‌تی ناوخۆدا ئه‌ركی پاراستنی بنكه‌كانی ده‌نگدان ده‌گرنه ئه‌ستۆ.مادده‌ی سێزده‌م:كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێت كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێت.مادده‌ی چوارده‌م:ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی پازده‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو كردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی(وه‌قایعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێت.محمد قادر عبدللە(د.کەمال کەرکوکی)سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان-عێراق هۆیه‌كانی دهرچوونیله پێناو چه‌سپاندن و جێگیر كردنی هه‌ڵبژاردنی ئازاد و دیموكراتانه له هه‌رێمی كوردستان- عیراقدا و، له پێناو ده‌ستاو ده‌ست كردنی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات و رێ خۆش كردن بۆ هاووڵاتی كه له ژیانی ئازادانه به‌هره‌مه‌ند بێت له رێی هه‌ڵبژاردنی ئازاد و دادپهروهرانهوهو، به مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ویستراو به‌گوێره‌ی پێوه‌ری په‌یڕه‌و كرا‌و و خواسته‌كانی میلله‌ته‌وه، ئه‌م یاسایه ده‌رچووێندرا....
یاسای ژماره (22)ی ساڵی 2011 یاسای ماف و ئیمتیازاتی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان- عیراق | 21
یاسای ژماره (22)ی ساڵی 2011 یاسای ماف و ئیمتیازاتی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان- عیراق | 21
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان- عێراقپاڵپشت به حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌موار كرا‌و و، به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خستییه روو، په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق له دانیشتنی ئاسایی خۆی ژماره (23)دا كه رۆژی 31/12/2011 گرێ درا، بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (22)ی ساڵی 2011 یاسای ماف و ئیمتیازاتی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان- عیراقبهشی یه‌كه‌م(پێناسه و ئامانج)مادده‌ی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م زاراوه و ده‌سته‌واژانه‌ی دادێن واتاكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:1- هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان- عیراق.2- وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌رێم.3- وه‌زیر: وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌رێم.4- ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی چاودێری و شیاندنی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له هه‌رێمدا.5- خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت: هه‌ر كه‌سێك تووشی ناتواناییه‌كی یان به‌شه‌كیی جه‌سته‌یی یان ناجه‌سته‌یی و به شێوه‌یه‌كی نه‌گۆڕبێت، له هه‌ر یه‌ك له هه‌سته‌كانی یان تواناكانی جه‌سته‌یی یان ده‌روونی یان عه‌قڵی به راده‌ی ئه‌وه‌ی رێ له كاری وه‌زیفیی ئه‌ندامێك یان زیاتر له ئه‌ندامێكی جه‌سته‌ی بگرێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته مایه‌ی رێگرتن له وه‌ده‌ستهێنانی پێداویستییه‌كانی ئاساییانه‌ی ژیانی.6- كه‌مئه‌ندام: هه‌ر خاوه‌ن پێداویستیێكی تایبه‌ت تووشی په‌ككه‌وتنی جه‌سته‌یی به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌ییه یان هه‌مه‌كی، یان به‌شه‌كیی جه‌سته‌یی یان ناجه‌سته‌یی و به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هاتبـێ.7- پسووله‌ی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت: ئه‌و پسووله تایبه‌ته‌یه كه كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت پێناسه ده‌كات و وه‌زاره‌ت ده‌ریده‌كات، و رێ به هه‌ڵگری ده‌دات سوود له‌و ماف و ئیمتیازاتانه وه‌ربگرێت كه یاسا و رێسا و رێنماییه‌كان ده‌یبه‌خشن.8- شیاندن: كۆی ئه‌و خزمه‌تگوزارییه پزیشكی و په‌روه‌رده‌یی و فێركردن و كۆمه‌ڵایه‌تی و پیشه‌یی و ده‌روونییه و دابینكردنی ئامرازه‌كانه بۆ ئاسانكردنی پێگه‌یشتنی به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت بتوانن ژیانی خۆیان بگوزه‌رێنن و یارمه‌تییان بدرێت بۆ تێكه‌ڵ بوون له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵدا.9- بنكه‌كانی شیاندن: ئه‌و بنكانه‌ن كه دووباره شیاندن به كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت ده‌ده‌ن و پاڵپشتی له پرۆگرامه‌كانی شیاندن و تێكه‌ڵ كردنیان له نێو كۆمه‌ڵدا ده‌كه‌ن. 10- بنكه‌كانی حه‌واندنه‌وه: ئه‌و بنكانه‌ن كه كه‌م ئه‌ندامان ده‌حه‌وێننه‌وه كه له لایه‌ن كه‌س و كاریانه‌وه به‌خێو ناكرێن و ئه‌وانیش پێویستییان به چاودێری و بایه‌خ پێدان هه‌یه و رۆڵی دووباره شیاندنه‌وه ده‌گرنه ئه‌ستۆ.مادده‌ی دووه‌م:ئامانجی ئه‌م یاسایه:یه‌كه‌م: له ئه‌ستۆ گرتنی مافی هه‌موو كه‌سانی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌تن و مسۆگه‌ر كردنی هه‌موو ماف و ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانیان شان به شانی ئه‌وانی دیكه.دووه‌م: زامنكردنی شكۆی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت و سه‌ربه‌خۆییان له نێویانیشدا ئازادیانه له بڕیاره‌كانیاندا و سه‌ربه‌خۆبوونیان له‌و ڕووه.سێیه‌م: په‌ره‌پێدانی تواناكانی منداڵانی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان.چواره‌م: گرتنه‌به‌ری هه‌موو رێكارێك كه ده‌بێته هۆی مسۆگه‌ركردنی تێكه‌ڵ بوونیان به ژیانی گشتیی كۆمه‌ڵ.به‌شی دووه‌م(ئه‌نجومه‌نی چاودێری و شیاندنی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت)مادده‌ی سێیه‌م:ئه‌نجومه‌نێك بۆ چاودێری و شیاندنی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت له هه‌رێمدا داده‌مه‌زرێت و وه‌زیر سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات و هه‌ر یه‌ك له‌مانه ده‌بنه ئه‌ندامی.یه‌كه‌م: به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی چاودێری و، په‌ره‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگاكانی هه‌رێمدا.دووه‌م: نوێنه‌ری ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌ی دادێن به مه‌رجێك پله‌یان له پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێت:1- خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی.2- په‌روه‌رده.3- ته‌ندروستی.4- رۆشنبیری و لاوان.سێیه‌م: نوێنه‌رێكی كۆمه‌ڵه‌ی كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت.چواره‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه بانگهێشتی هه‌ر شاره‌زایه‌ك له ناوه‌وه یان له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌ت بكات بۆ به‌شداری كردن له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ندا.پێنجه‌م: فه‌رمانبه‌رێك كه بڕوانامه‌ی زانكۆیی به‌ده‌ست هێنابێ ئه‌ركی رێكخستن و به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن ده‌گرێته ئه‌ستۆ.مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن ئه‌م ئه‌ركانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ:1- گفتوگۆ كردن و دانانی ستراتیژ و بڕیاردانی سیاسه‌تی نموونه‌یی ته‌واوكار و ئاماده كردنی ژینگه‌ی گونجاو بۆ كه‌سانی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان.2- دیاری كردنی رێكار و دانانی راسپارده بۆ دابین كردنی چاودێری و شیاندن بۆ كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت و به‌دواداچوون و چاودێری كردنی جێبه‌جێ كردنیان.3- بڕیاردانی پرۆگرامی تایبه‌ت بۆ هۆشیاریی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌باره‌ت به مافی كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت و یه‌كسان بوونیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی دیكه‌دا، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان.دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن به لایه‌نی كه‌م مانگی جارێك كۆ ده‌بێته‌وه و وه‌زیریش بۆی هه‌یه له‌كاتی پێویستدا بۆ كۆبوونه‌وه بانگهێشتی بكات.سێیه‌م: سندووقێك بۆ چاودێری كردن و شیاندنی كه‌سانی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت داده‌مه‌زرێت و له نێو بودجه‌ی وه‌زاره‌تدا بودجه‌یه‌كی بۆ ته‌رخان ده‌كرێت، پێبه‌خشین و سامانی راسپێردراو كرا‌و یان هه‌ر داهاتێكی دیكه‌شی ده‌خرێته سه‌ر و سندووقیش له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌وه به‌ڕێوه ده‌بردرێت و به په‌یڕه‌وێك كاروبار و شێوازی كار كردنی رێك ده‌خرێت. به‌شی سێیه‌م(مافه‌كان)لقی یه‌كه‌م"مافی پاراستن و چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی"مادده‌ی پێنجه‌م:"حكومه‌ت رێكاری پێویست ده‌گرێته‌به‌ر بۆ چاودێری كردنی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له نێو خێزانه‌كانیان، یان له خانه‌كانی له‌خۆ گرتن و بنكه‌كانی شیاندندا.مادده‌ی شه‌شه‌م:یه‌كه‌م: رێژه‌ی په‌ككه‌وتن له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی پزیشكیی پسپۆڕه‌وه دیاری ده‌كرێت به‌گوێره‌ی پێوه‌رێكی تایبه‌ت ده‌بێت كه وه‌زاره‌ت ده‌ری ده‌كات. دووه‌م: ئه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه ده‌یانگرێته‌وه به‌چاو پۆشین له‌سه‌رچاوه‌ی داهاتیان مافی وه‌رگرتنی له‌بری كه‌مئه‌ندامییان هه‌یه، كه یه‌كسانه به دوو له‌سه‌ر سێی بڕی كۆمه‌كی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی. سێیه‌م: سه‌رباری ئه‌وه‌ی له بڕگه (دووه‌م)ی ئه‌م ئاماده‌یه‌دا هاتووه، ئه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) ده‌یانگرێته‌وه له كه‌سانی نافه‌رمانبه‌ر، مافی كۆمه‌كێكی سه‌رباری هه‌یه كه‌به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:كۆمه‌كی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی × رێژه‌ی په‌ككه‌وتن.مادده‌ی حه‌وته‌م:به‌ده‌ر له حوكمه‌كانی یاسای راژه‌ی مه‌ده‌نی و سیسته‌می مۆڵه‌ت، خانمه فه‌رمانبه‌ری كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، مافی مۆڵه‌تی تایبه‌تی به مووچه‌ی ته‌واو هه‌یه و له سه‌ر مۆڵه‌ته‌كانی دیكه‌شی ناژمێردرێت، ئه‌گه‌ر دووگیان بوو و، لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندی پزیشكی رای سپیارد كه حاڵه‌ته‌كه‌ی پێویستی به‌و مۆڵه‌ته هه‌یه. مادده‌ی هه‌شته‌م: خۆ ته‌رخان كردن بۆ چاودێری كردنی كه‌مئه‌ندام. هه‌ر كه‌سێك خۆی بۆ چاودێری كردنی كه‌مئه‌ندامێك ته‌رخان كرد كه ناتوانێ به‌ده‌م خواستی ئاساییانه‌ی ژیانی خۆیه‌وه بچێت، هه‌روه‌ها بۆ به‌جێ گه‌یاندنی پێویستییه‌كانی و چاودێری كردنی پێویستی به كه‌سێكه هه‌میشه له‌گه‌ڵیدا بێت، مافی هه‌یه سوود له قه‌ره‌بووی خۆ ته‌رخان كردن ببینێت و به‌م شێویه‌ی دادێ:یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر خۆ ته‌رخانكه‌ر مووچه‌ی حكومه‌تی هه‌بوو:1- مۆڵه‌تی به مووچه‌ی ته‌واو له‌گه‌ڵ ده‌رماڵه چه‌سپاوه‌كانی پێ ده‌درێت، هه‌روه‌ها مافی سه‌رمووچه و به‌رز كردنه‌وه و هه‌موو مافێكی دیكه‌ی هه‌یه كه مسته‌هه‌قیه‌تی وه‌ك هاوچه‌شنانی له فه‌رمانه‌ران بۆ چاودێری كردنی یه‌ك كه‌مئه‌ندام.2- سه‌رباری ئه‌وه‌ی له بڕگه‌ی پێشوودا هاتووه، مووچه‌یه‌كیشی بۆ خه‌رج ده‌كرێت كه یه‌كسان بێت له‌گه‌ڵ راده‌ی كه‌مترین مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رێكی هه‌رێم، بۆ چاودێری كردنی دوو كه‌مئه‌ندام.دووه‌م: ئه‌گه‌ر خۆ ته‌رخانكه‌ر مووچه‌ی حكومه‌تی نه‌بوو:1- مووچه‌یه‌كی پێ ده‌درێت كه یه‌كسان ده‌بێت به راده‌ی كه‌مترین مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رێكی هه‌رێم بۆ چاودێری كردنی یه‌ك كه‌مئه‌ندام.2- مووچه‌یه‌كی پێ ده‌درێت كه یه‌كسان ده‌بێت به رێژه‌ی (150%)ی راده‌ی كه‌مترین مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رێكی هه‌رێم بۆ چاودێری كردنی دوو كه‌مئه‌ندام.سێیه‌م:1- نابێ هیچ كه‌سێك له یه‌ك كاتدا خۆی بۆ چاودێری كردنی زیاتر له دوو كه‌مئه‌ندام ته‌رخان بكات.2- حكومه‌ت چاودێری بۆ ئه‌و كه‌مئه‌ندامانه مسۆگه‌ر دابین ده‌كات كه كه‌سیان نییه چاودێرییان بكات.چواره‌م: مۆڵه‌تی خۆ ته‌رخان كردن ساڵانه نوێ ده‌كرێته‌وه.لقی دووه‌م"مافی په‌روه‌رده و فێركردن"مادده‌ی نۆیه‌م:یه‌كه‌م: هه‌ر كه‌سێكی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت مافی فێربوونی هه‌یه، ئه‌ویش به مسۆگه‌ر كردنی به‌ده‌ست هێنانی ده‌رفه‌تی چوون یه‌ك بۆ وه‌رگرتن له ده‌زگاكانی په‌روه‌رده و فێركردن به هه‌موو قۆناغه‌كانییه‌وه، له نێویاندا خوێندنی باڵا و ئاسان كردنی به‌رده‌وام بوونی تێیدا و، نابێ كه‌مئه‌ندامی ببێته رێگر له به‌رده‌م وه‌رگرتنی له هه‌ر ده‌زگایه‌كی په‌روه‌رده‌یی یان فێركردنی فه‌رمی یان تایبه‌تدا.دووه‌م: ده‌بێ حكومه‌ت رێگای فێركردنی گونجاو و تایبه‌ت به كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت دابین بكات به گوێره‌ی جۆری كه‌مئه‌ندامییه‌كه و پێویستییه‌كانی و مامۆستا و وانه‌بێژانیش له‌م بواره‌دا ئاماده بكات و تێكڕای پێداویستییه‌كانی خوێندن دابین بكات تێكڕای كاروباری په‌یوه‌ندیدار به فێركردنیان رێك بخات، كه بوار به هه‌موو قوتابییه‌كی كه‌مئه‌ندام یان خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت ده‌دات بچێته به‌ر خوێندن و هاوشانی قوتابیانی دیكه له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌كانی خوێندندا بڕوات. سێیه‌م: بایه‌خدان به په‌روه‌رده كردنی منداڵانی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت له قۆناغی ساواییدا.لقی سێیه‌م"مافی شیاندن و كار"مادده‌ی ده‌یه‌م:یه‌كه‌م: یاسا مافی كار كردن بۆ كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت، وه‌ك تێكڕای تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ زامن ده‌كات و شیاندنی و دابین كردنی ده‌رفه‌تی كار به‌و جۆره‌ی له‌گه‌ڵ توانا و به‌هره‌كانیدا له چوارچێوه‌ی بنه‌مای یه‌كسانی و چوون یه‌كبوونی ده‌رفه‌ت بگونجێت.دووه‌م: وه‌زاره‌ت به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نانی په‌یوه‌ندیداردا ئه‌ركی شیاندنی كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت ده‌گرێته ئه‌ستۆ بۆ وه‌رگرتن له بنكه‌كانی مه‌شقی پیشه‌یی و كردنه‌وه‌ی وه‌رشه یان ده‌زگای كار پێ كردن و به‌دواداچوونی كاریان له چوارچێوه‌ی ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی سه‌ر به ئه‌ون.سێیه‌م: حكومه‌ت په‌یوه‌ست ده‌بێت به ته‌رخان كردنی وه‌زیفه له كه‌رتی گشتیدا بۆ كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت به رێژه‌یه‌ك كه (5%) له تێكڕای ژماره‌ی وه‌زیفه‌كان كه‌متر نه‌بێت، ئه‌ویش له پاش شیاندنیان.چواره‌م: حكومه‌ت هانی خاوه‌ن پرۆژه‌كانی تایبه‌ت ده‌دات كه ده‌رفه‌تی كار بۆ خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت دابین بكه‌ن ئه‌ویش له پاش شیاندنیان به‌و جۆره‌ی له‌گه‌ڵ خواستی كاردا بگونجێت و، حكومه‌تیش تا ماوه‌ی (سێ ساڵ) نیوه‌ی مانگانه‌كه‌یان ده‌گرێته ئه‌ستۆ، له‌گه‌ڵ ره‌چاو كردنی حوكمه‌كانی مادده‌ی (شه‌شه‌م)ی ئه‌م یاسایه.لقی چواره‌م"مافی گواستنه‌وه و ژینگه‌ی شیاو"مادده‌ی یازدهم:یه‌كه‌م: كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت مافی سوود وه‌رگرتنی هه‌یه له ئیمتیازاتی تایبه‌ت بۆ ئاسان گواستنه‌وه‌ی و به‌جێ گه‌یاندنی كاروباری رۆژانه‌ی ئه‌ویش به گوێره‌ی جۆر و پله‌ی كه‌مئه‌ندامییه‌كه‌ی، حكومه‌ت و كه‌رتی تایبه‌تیش كار بۆ ئاماده كردنی ژینگه‌ی گونجاو ده‌كات بۆ ئاسان كردنی جووله‌ی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت و دابین كردنی ئاسانكاریی پێویست تا بتوانن ئامرازه‌كانی گواستنه‌وه‌ی گشتیی به‌كار بهێنن.دووه‌م: هه‌موو كه‌سێكی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت مافی سوود وه‌رگرتنی له ژینگه‌یه‌كی شیاو هه‌یه، هه‌روه‌ها گه‌یشتن به هه‌ر شوێنێك كه خه‌ڵكی دی ده‌توانن بیگه‌نێ، به جۆرێك سه‌ربه‌خۆیانه ئازادیی جوولانه‌وه و به ئاسانی گه‌یشتن به شوێنان و به‌ده‌ست هێنانی خزمه‌تگوزاریی پێویستیان بۆ دابین بكات.سێیه‌م: حكومه‌ت كار ده‌كات بۆ ناچار كردنی لایه‌نی فه‌رمی و نافه‌رمی كه پابه‌ندی مه‌رج و مواسه‌فاتی جیهانی و ته‌كنیكی و ئه‌ندازه‌یی و ته‌لارسازانه بن، كه ده‌بێ له بینا و دامه‌زراو و یاریگای گشتی و په‌رستگا و شوێنانی گشتی و تایبه‌تدا، به كۆن و نوێیانه‌وه هه‌بن، كه كه‌سانی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت پێویستییان پێیانه. چواره‌م: ده‌بێ فه‌رمانگه‌كانی هاتوچۆ نیشانه‌كانی جووڵه و هاتوچۆ بۆ كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت بخه‌نه نێو تاقی كردنه‌وه‌ی به‌خشینی مۆڵه‌ت به شۆفێران.لقی پێنجه‌م"مافی چاودێری و خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی"مادده‌ی دوازدهم:یه‌كه‌م: حكومه‌ت زامنی وه‌ده‌ستهێنانی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت ده‌كات له خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی به‌خۆڕایی و ئاسانكاریی پێویستیشیان پێشكه‌ش ده‌كات ئه‌گه‌ر حاڵه‌ته‌كه پێویستیی به چاره‌سه‌ر كردن هه‌بوو له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم.دووه‌م: حكومه‌ت كار ده‌كات بۆ:1- پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاریی خۆپارێزی و چاره‌سه‌ركردن و په‌ره پێدانی خزمه‌تگوزاریی پشكنینی پێش وه‌خته كه ئامانجی كه‌م كردنه‌وه‌ی رێژه‌ی كه‌مئه‌ندامییه له نێو كۆمه‌ڵدا.2- دابین كردنی ئامێری شیاندن و قه‌ره‌بووكارانه و ئامیری پزیشكی پێویست و دابین كردنی ته‌كنه‌لۆژیای نوێ بۆ یارمه‌تیدانی كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت.لقی شه‌شه‌م"مافی وه‌رزش و پشوودان"مادده‌ی سێزده‌م:یه‌كه‌م: له‌سه‌ر حكومه‌ته كه ده‌رفه‌تی وه‌رزش و خۆشبه‌سه‌ر بردن بۆ كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت دابین بكات یارمه‌تییان بدات تا وه‌رزشی گونجاو به‌خۆیان بكه‌ن، ئه‌ویش به گونجاندنی یاریگا و هۆڵ و خێوه‌تگه و یانه دامه‌زراوه‌كانیان له‌گه‌ڵ باری كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت و ئامیرو پێداویستیی پێویستیان بداتێ.دووه‌م: له‌سه‌ر حكومه‌ته پشتیوانی له به‌شداری كردنی كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێدوایستیی تایبه‌ت بكات له پرۆگرامه‌كانی نیشتیمانی و نێوده‌وڵه‌تیی وه‌رزشدا. سێیه‌م: كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت له كرێی چوونه ژووره‌وه‌یان بۆ شوێنانی وه‌رزشی و كولتووری و كات به‌سه‌ر بردن و شوێنه‌واری حكومیدا ده‌به‌خشرێن.به‌شی چواره‌م"حوكمه سزاییهكانه"مادده‌ی چوارده‌م:یه‌كه‌م: به غه‌رامه‌یه‌ك سزا ده‌درێت كه له (500،000) هه‌زار دینار كه‌متر و له (1،000،000) یه‌ك ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێته، هه‌ر كه‌سێك خۆی بۆ چاودێری كردنی كه‌مئه‌ندامێك یان خاوه‌ن پێداویستییه‌كی تایبه‌ت ته‌رخان ده‌كات و كه‌مته‌رخه‌می له به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌ركه‌كه‌یدا ده‌كات یان له به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌وه‌ی بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌و ئه‌ركه پێویسته، سه‌رباری بڕینی قه‌ره‌بوو كردنی خۆ ته‌رخان كردنه‌كه‌ی.دووه‌م: وێڕای پێشێل نه‌كردنی یاسا و رێسا و رێنماییه كار پێ كراوه‌كان له هه‌رێمدا، به غه‌رامه‌یه‌ك سزا ده‌درێت كه له (5،000،000) پێنج ملیۆن دینار كه‌متر و له (15،000،000) پازده ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت، خاوه‌نی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی كه په‌یوه‌ست نابێت به مه‌رج و مواسه‌فاتی جیهانی و ته‌كنیكی و ئه‌ندازه‌یی و ته‌لارسازی كه ده‌بێ له‌و بینا و دامه‌زراوانه‌ی كه دروستیان ده‌كات هه‌بن، به‌و جۆره‌ی كه له‌گه‌ڵ حاڵه‌تی كه‌سانی كه‌مئه‌ندام یان خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌تدا ناگونجێن.به‌شی پێنجه‌م"حوكمه كۆتاییه‌كان"مادده‌ی پازده‌م:یه‌كه‌م: ده‌بێ وه‌زاره‌ته‌كان هاووڵاتییان به مافی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت هۆشیار بكه‌نه‌وه و، كار بۆ پێشكه‌ش كردنی یارمه‌تیی پێوست بكرێت و به‌باشی ره‌فتاریان له‌گه‌ڵدا بكرێت و تێكه‌ڵ به كۆمه‌ڵ بكرێن.دووه‌م: وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كه خزمه‌تگوزاری و ئاسانكاری و هاندان پێشكه‌ش به كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت بكات.مادده‌ی شازده‌م:ئه‌و ماف و ده‌سكه‌وتانه‌ی له‌م یاسایه‌دا هاتوون، بریتین له راده‌ی هه‌ره كه‌می ئه‌و مافانه‌ی كه ده‌بێ كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت له هه‌رێمدا لێیان به‌هره‌مه‌ند بن.مادده‌ی حه‌ڤده‌م:حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه به سه‌ر كورته باڵایانیشدا پیاده ده‌كرێـت و به‌و شێوه‌یه‌ی له مافه‌كانیان كه‌م ناكاته‌وه.مادده‌ی هه‌ژده‌م:ده‌بێ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و، ته‌ندروستی رێنمایی پێویست بۆ دیاری كردنی ئه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه له كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت ده‌ربكه‌ن.مادده‌ی نۆزده‌م:ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی بیسته‌م:كار به هیچ ده‌قێكی ناكۆك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكرێت.ماده‌ی بیست و یه‌كه‌م:ئه‌م یاسایه له‌و رۆژه‌ی ڕا له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاو ده‌كرێته‌وه كاری پێده‌كرێت. محمد قادر عبدللە (د.کەمال کەرکوکی) سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان-عێراق" هۆی ده‌رچوونی "بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ یارمه‌تیدانی كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێدوایستیی تایبه‌ت بۆ تێكه‌ڵ بوونی ده‌روونی و ژینگه‌یی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵ و دابین كردنی ده‌رفه‌تی چاودێری و پاراستن و مه‌شق و شیاندن و كار كردن بۆ لادانی له‌مپه‌ری جه‌سته‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی كه بوونه‌ته هۆی بێ به‌ش بوونیان له ماف و ئازادی تا ده‌سكه‌وتی ماددی و مه‌عنه‌وی زیاتریان پێ بدرێت و، له‌گه‌ڵ بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی یاسای مرۆییانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و رێككه‌وتننامه و په‌یماننامه‌ی تایبه‌تی ده‌رچوو له كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه بگونجێت، ئه‌م یاسایه ده‌ركرا....
یاسای ژماره (30)ی ساڵی / 2004 تایبەت بە یاسای ژماره (9)ی ساڵی 2004 كه تایبه‌تە به دابرَینی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی به‌رگریی شارستانی له وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و لكاندنیان به وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاره‌وه – ئیلغا ده‌كرێت | 5
یاسای ژماره (30)ی ساڵی / 2004 تایبەت بە یاسای ژماره (9)ی ساڵی 2004 كه تایبه‌تە به دابرَینی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی به‌رگریی شارستانی له وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و لكاندنیان به وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاره‌وه – ئیلغا ده‌كرێت | 5
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستان – عیراقژمارهی ده‌رهێنان : 30رۆژی ده‌رهێنان : 20/6/2004پشت به حوكمی برَگه (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌موار كراوی ساڵی (1992) و، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و، ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عیراق، له دانیشتنی ژماره (43)ی رۆژی (19/6/2004) ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه(3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره(10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ماندا :یاسای ژماره (30)ی ساڵی / 2004مادده‌ی یه‌كه‌م:یاسای ژماره (9)ی ساڵی 2004 كه تایبه‌ت به دابرَینی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی به‌رگریی شارستانی له وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و لكاندنیان به وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاره‌وه – ئیلغا ده‌كرێت .مادده‌ی دووه‌م:به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی به‌رگریی شارستانی دووباره به وه‌زاره‌تی ناوخۆوه ده‌به‌سترێنه‌وه‌و ده‌كه‌ونه‌وه ناو پێكهاته‌كانی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌وه.مادده‌ی سێیه‌م:هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار.مادده‌ی چواره‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ر كار.مادده‌ی پێنجه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو كردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان) داده‌خرێته به‌ركار. د. رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی ـــ عێراق...
یاسای ژماره (35)ی ساڵی / 2004 یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (13)ی ساڵی (1999)ی خانه‌نشینی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی هه‌رێمی كوردستانی – عێراق | ٥
یاسای ژماره (35)ی ساڵی / 2004 یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (13)ی ساڵی (1999)ی خانه‌نشینی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی هه‌رێمی كوردستانی – عێراق | ٥
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان – عیراقژمارهی ده‌رهێنان : 35رۆژی ده‌رهێنان : 25/7/2004پشت به حوكمی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌موار كراوی ساڵی (1992) و، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی - عیراق و، ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌ن، له دانیشتنی ژماره (45)ی رۆژی (24/7/2004)ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه(3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ماندا:یاسای ژماره (35)ی ساڵی / 2004 یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (13)ی ساڵی (1999)ی خانه‌نشینی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی هه‌رێمی كوردستانی – عێراقماددهی یه‌كه‌م:بڕگه (أ) له مادده‌ی دووه‌می یاساكه هه‌موارده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و جێگره‌كه‌ی و سكرتێر‌و ئه‌ندامیش، له كاتێ ئه‌ندامێتییان كۆتایی دێت یان له ده‌ستی ده‌ده‌ن مووچه‌یه‌كی مانگانه‌ی خانه‌نشینی به بڕی (75%)ی كۆی مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی مانگانه‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه وه‌رده‌گرن كه له ئه‌نجومه‌ندا به‌رده‌وامن.مادده‌ی دووه‌م:مادده‌ی پێنجه‌می یاساكه هه‌موارده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:به‌پێی رێژه دیاركراوه‌كان كه له یاسا به‌ركاره‌كاندا هاتووه، به‌شی خانه‌نشینی مانگ به‌مانگ له مووچه‌ی مانگانه‌ی ئه‌ندام داده‌شكێنرێت.مادده‌ی سێیه‌م:مادده‌ی حه‌وته‌م هه‌موارده‌كرێ و، ئه‌سڵی مادده‌كه ده‌بێ به (بڕگه‌ی یه‌كه‌م)ی مادده‌كه‌و، بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی به زنجیره‌ی (2) بۆ زیادده‌كرێ وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه:2- حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ئه‌ندامه خانه‌نشینه‌كانی ئه‌نجومه‌ن ده‌گرێته‌وه، مووچه‌كانیان له رۆژی به‌ركارخستنی ئه‌م یاسایه‌وه هه‌موار ده‌كرێن.مادده‌ی چواره‌م:هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار.مادده‌ی پێنجه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو كردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان) دا ده‌خرێته به‌ر كار. د. رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی ـــ عێراق...
یاسای ژماره (36)ی ساڵی / 2004یاسای خانه‌نشینیی خاوه‌ن وه‌زیفه باڵاكانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 14
یاسای ژماره (36)ی ساڵی / 2004یاسای خانه‌نشینیی خاوه‌ن وه‌زیفه باڵاكانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 14
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان – عیراقژمارهی ده‌رهێنان : 36رۆژی ده‌رهێنان : 8/8/2004پشت به حوكمی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56)و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌موار كراوی ساڵی (1992)و، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و، ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی - عیراق، له دانیشتنی ژماره (46)ی رۆژی (7/8/2004) ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه(3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ماندا:یاسای ژماره (36)ی ساڵی / 2004یاسای خانه‌نشینیی خاوه‌ن وه‌زیفه باڵاكانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقماددهی یه‌كه‌م:ئه‌م یاسایه، ئه‌م عینوانه وه‌زیفییانه‌نه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته‌وه:1-بریكاری وه‌زاره‌ت 2- پارێزگار 3- راوێژكار 4- به‌رێوه‌به‌ری گشتی 5- شاره‌زا 6- سه‌رۆكانی زانكۆكان و سه‌رۆكانی هه‌یئه‌ته‌كانی په‌یمانگه هونه‌ریه‌كان و ئه‌ندامانی هه‌یئه‌تی ته‌دریسی زانكۆ‌و په‌یمانگه‌كان، ئه‌وانه‌یان كه پله‌ی ئوستادیان هه‌یه 7- خاوه‌ن پله تایبه‌ته‌كان 8- سه‌رۆك و ئه‌ندامانی كۆڕی زانیاریی كوردستان.مادده‌ی دووه‌م:ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ره‌وه ناوبراون، ته‌مه‌نیان یگاته شه‌ست و پێنج سال خانه‌نشین ده‌كرێن و، له حاڵه‌تی ئه‌وپه‌ڕی زهروورهتیشدا، له‌سه‌رداوای وه‌زیر پێوه‌ندیدار، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆی هه‌یه خزمه‌تیان بۆ ماوه‌ی (3) سێ سال درێژبكاته‌وه، دوای ئه‌وه‌ش، چار نییه‌و، ده‌بێ خانه‌نشین بكرێن.مادده‌ی سێیه‌م:ئه‌وه‌ی به‌پێی ئه‌م یاسایه خانه‌نشین بكرێ، مووچه‌یه‌كی خانه‌نشینیی پێ ده‌بڕێ به‌رێژه‌ی (50%)ی دوایین مووچه‌و ده‌رماڵه‌كه‌ی و، بۆ هه‌ر ساڵێ له ساڵه‌كانی خزمه‌تیشی له وه‌زیفه ناوبراوه‌كانی سه‌ره‌وه‌دا رێژه‌ی (5%) بۆ مووچه خانه‌نشینییه‌كه‌ی زیاد ده‌كرێ، به‌مه‌رجێ مووچه‌ی خانه‌نشینییه‌كه‌ی له رێژه‌ی (75%)ی دوایین مووچه‌و ده‌رماڵه‌كه‌ی تێنه‌په‌ڕێ.ئه‌وانه‌ی كه ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه به‌هۆكاری ته‌ندروستی خانه‌نشین ده‌كرێن، یان ده‌مرن، رێژه‌ی (75%)ی دوایین مووچه‌و ده‌رماڵه‌كه‌ی تێنه‌په‌ڕێ، به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێ بدرێته ماوه‌ی خزمه‌ته فیعلییه‌كه‌ی له‌و وه‌زیفانه‌دا كه ناوبراون.مادده‌ی چواره‌م:ئه‌گه‌ر كه‌سێ له‌وانه‌ی له مادده‌ی یه‌كه‌می سه‌ره‌وه‌دا ناوبراون، خانه‌نشین بكرێ، ئه‌وه، سه‌رپشك ده‌كرێ كه به‌پێی ئه‌م یاسایه مووچه‌ی خانه‌نشینییه‌كه‌ی وه‌ربگرێ، یان به‌پێی یاسایه‌كی خانه‌نشینیی دیكه كه گرتبێتییه‌وه.مادده‌ی پێنجه‌م:ئه‌وانه‌ی به‌پێی ئه‌م یاسایه خانه‌نشین ده‌كرێن و ده‌رماڵه‌ی هاوسه‌رێتی و منداڵاننیان به‌رده‌كه‌وێ، ئه‌وه، به‌پێی ئه‌و رێژانه پێیان ده‌درێ كه له‌یاسا به‌ركاره‌كاندا هاتوون.مادده‌ی شه‌شه‌م:ئه‌وه‌ی خانه‌نشین بكرێ، به‌رته‌قای كۆی مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی شه‌ش مانگی پێ ده‌به‌خشرێ به پێودانگی دوایین مووچه‌و ده‌رماڵه‌كه‌ی. ئه‌و به‌خششه له هه‌رێمدا ته‌نیا یه‌ك جاره.مادده‌ی حه‌وته‌م: مافی خانه‌نشینی، دوای مردن، بۆ وه‌ره‌سه‌یه. ئه‌و وه‌ره‌سانه‌ش كه مافی خانه‌نشینیان به‌رده‌كه‌وێ، به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا ژماره (33)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1996 یاسای خانه‌نشینیی مه‌ده‌نی و به‌پێی ئه‌و بڕیارانه‌ش كه له‌م باره‌یه‌وه ده‌هێنراون، پێیان ده‌درێ.مادده‌ی هه‌شته‌م:ئه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه، له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه‌دا، له مافی خانه‌نشینی بێبه‌ش ده‌كرێن:ئه‌گه‌ر جه‌ریمه‌یه‌كی كردبێ زیانی به ئاسایشی هه‌رێم یان به ئابووریی نیشتمانی گه‌یاندبێ.ئه‌گه‌ر به جینایه‌تێ یان جونحه‌یه‌كی ئابڕووبه‌ر حوكم درابێ.ئه‌گه‌ر له‌سه‌ری ساغ بووبێته‌وه كه به ئه‌زمی زیان گه‌یاندن به به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێم، له‌گه‌ل ده‌وڵه‌تێكی بیانی‌دا ده‌ستی تێكه‌ل كردبێ.مادده‌ی نۆیه‌م:گلدانه‌وه (التوقیفات)ی خانه‌نشینی، له‌و كه‌سانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگریته‌وه، به‌پێی ئه‌و رێژانه دادهشكرێنرێت كه له یاسا به‌ركاره‌كاندا هاتوون.گلدانه‌وه‌ی خانه‌نشینی، هی ماوه‌ی پێش به‌ركارخستنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، هه‌موو به‌سه‌ریه‌كه‌وه دادهشكێنرێن، یان ده‌كرێن به قیستی مانگانه، به‌مه‌رجێ له ساڵێك زیاتر نه‌ترازێ.مادده‌ی ده‌یه‌م:ئه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه، مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه به‌پێی حوكمه‌كانی یاسای ژماره (33)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1996 له هه‌ر كهمو كورتییه‌كی مافی خانه‌نشینی خۆیان ئیعتیراز بكه‌ن.مادده‌ی یازدهم:ئه‌وانه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه، به‌ر له ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه خانه‌نشین كراون و به‌ر مادده‌ی یه‌كه‌می ئه‌م یاسایه كه‌وتوون،حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه‌و مووچه‌كانیشیان له رۆژی به‌ركارخستنی ئه‌م یاسایه‌وه هه‌موارده‌كرێت.مادده‌ی دوازده:هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار.مادده‌ی سیازده:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخاتة به‌ر كار.مادده‌ی چوارده:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو كردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان) دا ده‌خرێته به‌ركار. د. رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی ـــ عێراق...
یاسای ژماره( 2 ) ی ساڵی 2005 یاسای دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان- عیراق | 6
یاسای ژماره( 2 ) ی ساڵی 2005 یاسای دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان- عیراق | 6
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان- عیراقپشت به حوكمی بڕگه (1)له مادده‌ی (56) ومادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی ســـــاڵی (1992) هه‌مواركراو و، مادده‌ی(12)له یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردســتان- عیراق ژماره(1) ی ساڵی 2005و له‌سه‌ر خستنه‌ڕووی ژماره‌ی یاسایی له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان- عیراق، ئه‌نجومه‌ن له دانیشتنی رۆژی (26/7/2005) بڕیاری دا ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه دابنێت:یاسای ژماره( 2 ) ی ساڵی 2005 یاسای دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان- عیراقمادهی یه‌كه‌م: سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم دیوانێكی ده‌بێت به‌ناوی (دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان) كه خاوه‌ن كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌ویه‌و ئه‌م ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه:یه‌كه‌م: سه‌رپه‌رشتی كردنی فه‌رمانگه‌كانی دیوان.دووه‌م: رێكخستنی په‌یوه‌ندی له‌نێوان سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم وسه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان- عیراق وسه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان- عیراق.سێیه‌م: رێكخستنی په‌یوه‌ندی له‌نێوان سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاته‌كانی عیراقی فیدراڵ.چواره‌م: رێكخستنی چالاكی و په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان.ماده‌ی دووه‌م: سه‌رۆكی هه‌رێم به پله‌ی وه‌زیر سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم داده‌مه‌زرێنێت.مادده‌ی سێیه‌م: سه‌رۆكی هه‌رێم بۆی هه‌یه سیسته‌مێكی تایبه‌ت به پێكهاته‌ی دیوان ده‌ربكات و هه‌ر فه‌رمانگه‌و به‌ش وهۆبه‌یه‌ك به گونجاو بزانێت بێنێته‌كایه‌وه‌و پوچه‌ڵیان بكاته‌وه.مادده‌ی چواره‌م:یه‌كه‌م: سه‌رۆكی هه‌رێم راوێژكاره‌كانی داده‌مه‌زرێنێت به پله‌ی تایبه‌ت و بۆی هه‌یه به‌ڕیوه‌به‌ره گشتییه‌كانی نێو پێكهاته‌ی دیوان دابمه‌زرێنێت و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات و خانه‌نشینیان بكات به‌پێی یاسا.دووه‌م: سه‌رۆكی هه‌رێم بۆی هه‌یه كارمه‌ندانی پێكهاته‌ی دیوان دابمه‌زرێنێت و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات وخانه‌نشینیان بكات به‌پێی یاسا، هه‌روه‌ها بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌باره‌ت به‌م بڕگه‌یه به سه‌رۆكی دیوان بدات.مادده‌ی پێنجه‌م:سه‌رۆكی دیوان بۆی هه‌یه له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌بێت.مادده‌ی شه‌شه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچواندنیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و له رۆژنامه‌ی ره‌سمی هه‌رێم(وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاو ده‌كرێته‌وه.عه‌دنان موفتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كوردستان-عێراق...
یاسای ژماره(16)ی ساڵی 2007یاسای هه‌مواركردنی یاسای خزمه‌تی مه‌ده‌نی ژماره /24ی ساڵی 1960ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان- عێراق | 5
یاسای ژماره(16)ی ساڵی 2007یاسای هه‌مواركردنی یاسای خزمه‌تی مه‌ده‌نی ژماره /24ی ساڵی 1960ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان- عێراق | 5
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان-عێراق پشت به حوكمی بڕگه(1)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی هه‌موار كراو‌و، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانـی هه‌رێمی كوردسـتان ـ عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتـمانیی كوردسـتان – عێراق له دانیشتنی ژماره (21)ی رۆژی (30/5/2007) ی خۆیدا، بڕیاری دانانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی دا:یاسای ژماره(16)ی ساڵی 2007یاسای هه‌مواركردنی یاسای خزمه‌تی مه‌ده‌نی ژماره /24ی ساڵی 1960ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان- عێراقماددهی یه‌كه‌م:ده‌قی برگه(2) له مادده‌ی چل وپێنج له یاسای خزمه‌تی مه‌ده‌نی ژماره (24)ی ساڵی 1960ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق هه‌موار ده‌كرێت وبه‌م شێویه ده‌خوێندرێته‌وه:ـ( هه‌ركه‌سێ پشووی قوتابخانه‌ی هه‌بێ و خزمه‌ته‌كه‌ی له رێگای ته‌نسیقی میلاكه‌وه كۆتایێ هاتبـێ یان خانه‌نشین كرابێ، جگه له حاڵه‌ته‌كانی لادان (عزل) و ده‌ركردن (فصل) له نیوه‌ی یه‌كه‌م یا دووه‌می ساڵی خوێندندان، مووچه و ده‌رماڵه‌كانی پشووی هاوێنه‌ی پێ ده‌ده‌رێ، به مه‌رجێ له (180) رۆژ زیاتر نه‌بێ).مادده‌ی دووه‌م:ده‌قی بڕگه (1) له بڕیاری ژماره (464)ی رۆژی 14/4/1981 له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه:ـ(ئه‌ندامی ده‌سته‌ی وانه‌بێژی (تدریسی) یان فێركاری (تعلیمی) كه خانه‌نشین ده‌كرێن و حوكمه‌كانی بڕگه(2)ی مادده‌ی چل و پێنج له یاسای خزمه‌تی مه‌ده‌نی ژماره /24ی ساڵی 1960ی هه‌مواركراو ده‌یانگرێته‌وه، مووچه‌كه‌یان و ده‌رماڵه‌یان پێ ده‌درێت، هه‌روه‌ها مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی شه‌ش مانگیش به پێوه‌ری وه‌رگرتنی دوا مووچه، له رۆژی خانه‌نشین كردنیه‌وه، چ جای حاڵه‌ته‌كه له نیوه‌ی یه‌كه‌م یا دووه‌می ساڵی خویندن بێت).مادده‌ی سێیه‌م : كار به هیچ ده‌قیكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ، ئه‌گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێت.مادده‌ی چواره‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی پێنجه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو بوونه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمی (وه‌قائعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێ و حوكمهكانیشی ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه كه پاش جێبه‌جێ كردنی خانه‌نشین ده‌كرین. عه‌دنان موفتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان- عێراق...
یاسای ژماره( 38 )ی ساڵی / 2007یاسای راژه‌و خانه‌نشینی پێشمه‌رگه (زێڕه‌ڤانی هه‌رێمی كوردستان) | 52
یاسای ژماره( 38 )ی ساڵی / 2007یاسای راژه‌و خانه‌نشینی پێشمه‌رگه (زێڕه‌ڤانی هه‌رێمی كوردستان) | 52
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق پشت به حوكمی بڕگه(1)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی هه‌مواركراو و له‌ســه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردســــتان ـ عیراق، ئه‌نجومه‌نی نیشـــتمانیی كوردستان – عیراق له دانیشــــتنی ژماره (38)ی رۆژی (30/12/2007) ی‌دا بڕیاری ده‌رچواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره( 38 )ی ساڵی / 2007یاسای راژه‌و خانه‌نشینی پێشمه‌رگه (زێڕه‌ڤانی هه‌رێمی كوردستان)ده‌روازه‌ی یهكهمزاراوهكانماددهی یه‌كه‌م:یه‌كه‌م : هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق.دووه‌م : فه‌رمانده‌ی گشتی : فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی زێڕه‌ڤانی هه‌رێم.سێیه‌م : حكومه‌تی هه‌رێم : حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.چواره‌م : فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه (زێره‌ڤانی هه‌رێم): ده‌سته‌ڵاتی باڵای پێكهاته‌كانی هێزه چه‌كداره‌كانی كوردستانه.پێنجه‌م : هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان (زێره‌ڤانی هه‌رێم): بریتی یه له هه‌موو پێكهاته‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هه‌ر له سه‌ربازه‌وه تاكو ده‌گاته به‌رزترین پله‌ی سه‌ربازی.شه‌شه‌م : وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان.حه‌وته‌م : وه‌زیر : وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان.هه‌شته‌م : شۆڕش : قوناغێكه له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان كه له 11ی ئه‌یلوولی 1961ه‌وه ده‌ست پیده‌كات.نۆیه‌م : پێشمه‌رگه (زێڕه‌ڤانی هه‌رێم): ئه‌و كه‌سه‌یه به‌شداریی له شۆڕشی رزگاریخوازی كوردستاندا كردبێ بۆ به‌دیهێنانی مافه دیموكراتی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌لی كوردستان و یاخود بچێته پالأ ریزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه (زێڕه‌ڤانی هه‌رێم).ده‌یه‌م : خانه‌نشین : ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه كه به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه مافی خانه‌نشینی هه‌یه.یازدهم : مووچه‌ی خانه‌نشینی : ئه‌و مووچه‌یه‌یه كه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له كاتی خانه‌نشینی بۆ پێشمه‌رگه خه‌رج ده‌كرێت.دوازدهم : مووچه : مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تی دوا مانگ كه پێشمه‌رگه‌ی به‌رده‌وام له خزمه‌ت به پێی پله و پایه‌كه‌ی وه‌ری ده‌گرێت .سێزده‌م : مووچه‌ی ته‌واو : مووچه به ده‌رماڵه‌وه.چوارده‌م : مافی خانه‌نشینی : ئه‌و مافانه‌یه كه خانه‌نشین كرا‌و یا میراتگرانی ده‌یان كه‌وی.پازده‌م : خزمه‌تی خانه‌نشینی: خزمه‌تی پێشمه‌رگه یاخود هه‌ر خزمه‌تێكی تر كه ده‌شێ بخرێته سه‌ری بۆ مه‌به‌ستی خانه‌نشین كردن، ئه‌مه‌ش به پێی بڕیارێكی تایبه‌تی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی زێره‌ڤانی ده‌بێ.شازده‌م : خزمه‌تی پێشمه‌رگه : ئه‌و ماوه‌یه‌یه كه پێشمه‌رگه به‌كرده‌نی له ریزه‌كانی شۆڕش به‌سه‌ری بردبێ و ئه‌و خزمه‌ته‌ی له دوای شۆڕشدا له پێكهاته‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یباته سه‌ر.حه‌ڤده‌م : پاشه‌نشین : میراتگری پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشینه به پێی حوكمه‌كانی (یاسای باری كه‌سیه‌تی).هه‌ژده‌م : شایسته : ئه‌و كه‌سه‌یه كه شایسته‌ی مووچه‌ی خانه‌نشینیه دوای كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشین.نۆزده‌م : بێ سه‌روشوێن : ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌كه به هۆی ئه‌ركی پێشمه‌رگایه‌تی بێ سه‌روشوێن بووه و چاره‌نووسی دیار نییه.بیسته‌م : دیل : ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌كه به دیل ده‌گیرێت له لایه‌ن لایه‌نێكی ده‌ره‌كی یاخود هه‌ر لایه‌نێكی دیكه‌ی دوژمن له كاتی به‌جێگه‌یاندنی خزمه‌ت یا خود له پێناوی دا.بیست ویه‌كه‌م: ده‌ستبه به سه‌ركراو: ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌یه كه له لایه‌ن لایه‌نێكی ده‌ره‌كی یان تیرورستی به هۆی خزمه‌ت یان له پێناوی دا ده‌ستبه سه‌ر ده‌كرێ.ده‌روازه‌ی دووهمراژهی ئهفسهرانبهشی یه‌كه‌م (دامه‌زراندن)مادده‌ی دووه‌م:یه‌كه‌م: دامه‌زراندن و ره‌زامه‌ندنی ده‌ربڕین له‌سه‌ر ده‌ست له كار كێشانه‌وه و خانه‌نشین كردن و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ خزمه‌ت له پله‌ی ملازم به‌ره‌وسه‌ره‌وه، به پیشنیازی وه‌زیری پێشمه‌رگه و به ره‌زامه‌ندنی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی پاراستنی هه‌رێم (زێڕه‌ڤانی) ده‌بێت یان ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و ده‌سته‌ڵاتی پێ ده‌دات.دووه‌م : سه‌رۆك ئه‌ركانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و یاریده‌ده‌ره‌كانی و فه‌رمانده‌ی فرقه‌كان و پایه سه‌ربازییه تایبه‌تیه‌كان به پێشنیازی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی پاراستنی هه‌رێم و ره‌زامه‌ندیی فه‌رمانده‌ی گشتی داده‌مه‌زرێن.مادده‌ی سێیه‌م : مه‌رجه‌كانی پێدانی پله‌ی ملازم له هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان (زێره‌ڤانی هه‌رێم) به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بێ:یه‌كه‌م : هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستان بێ.دووه‌م : (20) ساڵی ته‌مه‌نی ته‌واو كردبێت و له (26) ساڵیش زیاتر نه‌بێت.سێیه‌م: خاوه‌ن ئابڕوویه‌كی پاش و ره‌وشتێكی به‌رزبێت و له‌سه‌ر تاوانێك یان كه‌تنێكی ئابڕوو به‌ر حوكم نه‌درابێ .چواره‌م : ده‌رچووی یه‌كێك له مانه بێت : یه‌كێك له كۆلێجه‌كانی سه‌ربازی.كۆلیج یا په‌یمانگا باڵاكان به مه‌رجێك ماوه‌ی خوێندنه‌كه یان له چوار سالأ كه‌متر نه‌بێ. ج-خوله تایبه‌تیه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.پێنجه‌م: مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستیء توانای جه‌سته‌یی تێدا بێته دی.شه‌شه‌م:مه‌رجه‌كانی بڕگه‌ی (دووه‌م وچواره‌م)ی ئه‌م مادده‌یه ئه‌و ئه‌فسه‌رانه ناگرێته‌وه كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ی تێكۆشه‌ر بوون له ریزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان پله‌ی ئه‌فسه‌رییان پێ به‌خشراوه.حه‌وته‌م: ده‌رچووانی كۆلێژه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكی و ئه‌ندازیاریی له كاتی خۆ به‌خشكردنیان له ڕیزه‌كانی پێشمه‌رگه(زێڕه‌ڤانی هه‌رێم) پله‌ی ملازمی یه‌كه‌میان پێده‌درێ.مادده‌ی چواره‌م: مووچه‌ء سه‌رمووچه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌فسه‌ره‌كان به پێی یاسا دیاری ده‌كرێن.به‌شی دووه‌م "پله‌به‌رزكردنه‌وه"مادده‌ی پێنجه‌م: پله‌ی ئه‌فسه‌ره‌كان به‌پێی ئه‌م مه‌رجانه‌ی كه له‌م یاسایه دا هاتوون به‌رز ده‌كرێنه‌وه، دوای ته‌واوكردنی ماوه‌ی دیاری كراوی خزمه‌ته‌كه‌یان له پایهكهیاندا له ریزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان وبه‌م جۆره‌ی خواره‌وه:پایهماوهی پایه بهرزكردنهوهمولازمسێ ساڵمولازمی یهكهمسێ ساڵنهقیبچوار ساڵرائیدچوار ساڵموقهددهمچوار ساڵعهقیدچوار ساڵعهمیدچوار ساڵلیواشهش ساڵفهریقشهش ساڵفهریقی یه‌كه‌م .......... مه‌رجه‌كانی پله به‌رزكردنه‌وه‌و پێشخستن ء سزاء مۆڵه‌ته‌كان، به یاسا دیاری ده‌كرێن. به‌شی سێیهمخزمهتی پێشمه‌رگه(زێڕه‌ڤانی هه‌رێم)ی خۆبهخشماددهی حه‌فته‌م: یه‌كه‌م : پێشمه‌رگه‌ی خۆبه‌خشكه‌ر ئه‌و كه‌سه خۆبه‌خشه‌یه كه له نێوان پله‌ی پێشمه‌رگه تا جێگری ئه‌فسه‌ری پله نایاب، ڕاژه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی كردۆته پیشه بۆ ماوه‌یه‌كی دیاركراو.دووه‌م : دامه‌زراندن ء پله‌پێدان و گواستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له سنفێكه‌وه بۆ سنفێكی ترء كۆتایی هێنان به خزمه‌ته‌كه‌ی و خانه‌نشین كردنی یاخود گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ خزمه‌ت، به پێی پێره‌وێك و به‌فه‌رمانی وه‌زیر یا ئه‌وه‌ی ده‌سته‌لاتی پیده‌دات ده‌بێت.مادده‌ی هه‌شته‌م: مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتنی پێشمه‌رگه‌ی خۆبه‌خش ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:یه‌كه‌م: ده‌بێ له هاوواَتیانی هه‌رێمی كوردستان بێت.دووه‌م: ته‌مه‌نی له (18) ساڵ كه‌متر نه‌بێ.سێیه‌م: ته‌مه‌نی له (25) ساڵ زیاتر نه‌بێت بۆ سنفه فه‌نیه‌كانء له (30) ســـاڵیش تێپه‌ڕ نه‌كات بۆ سنفه‌كانی تر.چواره‌م: خووره‌وشتێكی به‌رزو ناوبانگی باشیهه‌بێتء به‌هیچ تاوانێك یان كه‌تنێكی ئابڕوبه‌ر سزا نه‌درابێت.پێنجه‌م: ساڵی شه‌شه‌می له قۆناغی خوێندنی بنه‌ڕه‌تی ته‌واو كردبێت.مادده‌ی نۆیه‌م:یه‌كه‌م: پله‌ءپایه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی خۆبه‌خش به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بێت:أ- جێگری ئه‌فسه‌ر پله نایاب.ب- جێگری ئه‌فسه‌ر پله یه‌ك.ج- جێگری ئه‌فسه‌ر پله دوو.د- جێگری ئه‌فسه‌ر پله سێ.ه- جێگری ئه‌فسه‌ر پله چوار.و- جێگری ئه‌فسه‌ر پله پێنج.ز- جێگری ئه‌فسه‌ر پله شه‌ش.ح- جێگری ئه‌فسه‌ر پله حه‌وت.گ- جێگری ئه‌فسه‌ر پله هه‌شت.ی- رئیس عوره‌فا.ك- عه‌ریف.ل-جێگری عه‌ریف.م-سه‌ربازی یه‌كه‌م.ن-سه‌رباز. مادده‌ی ده‌یه‌م: یه‌كه‌م: خزمه‌تی پێشمه‌رگه له ریزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی كوردستان یان له رێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌ر له ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه به خزمه‌ت بۆ هه‌موو مه‌به‌سته‌كانی خانه‌نشینی و سه‌رمووچه‌ی و پله‌پێدان و به‌رزكردنه‌وه و مۆڵه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی به‌رده‌وامن له خزمه‌ت داده‌نرێ به مه‌رجێك خزمه‌ته‌كه‌یان له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ی گشتی په‌سند ده‌كرێ و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه حیساب ده‌كرێ.دووه‌م : ماوه‌ی ئه‌و خزمه‌ته‌ی كه پێشمه‌رگه پێشی 5/3/1991 یان ئه‌وه‌ی له مه‌یدانی جه‌نگدا یاخود له ناوچه‌ی جم وجۆلی سه‌ربازی به‌سه‌ری بردبێ كه هێزه‌كان و كه‌رته هاوبه‌شه‌كان به فه‌رمانی وه‌زیر ده‌ست نیشان ده‌كرێن به خزمه‌تێكی دوو چه‌ندانه بۆ مه‌به‌ستی خانه‌نشینی بۆ حیساب ده‌كرێ.مادده‌ی یازده‌هه‌م: ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ك دامه‌زرا یا گۆیزرایه‌وه بۆ وه‌زیفه‌یه‌كی تر، مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه خزمه‌ته‌كه‌ی بخاته سه‌روه‌زیفه نوێیه‌كه‌ی بۆ هه‌موو مه‌به‌سته‌كان و پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ش قه‌بوول ناكری ته‌نیا له حاڵه‌تی خانه‌نشین كردنی نه‌بێ و ئه‌مه‌ش به پێی یاسا ده‌بێت. یه‌كه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه به ره‌زامه‌ندیی فه‌رمانده‌ی گشتی یا ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی پێ ده‌دات، گرێبه‌ست له‌گه‌لأ ئاره‌زوومه‌ندانی خۆبه‌خش كردن‌دا بكات بۆ كاركردن وه‌ك ئه‌فسه‌ر له‌ناو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه (زێره‌ڤانی هه‌رێم) له كاتی پێویستی و به‌پێی پێویستی و پسپۆڕی.دووه‌م: له‌سه‌ر پێشِنیاری وه‌زیر وبه‌ره‌زامه‌ندی فه‌رمانده‌ی گشتی پایه ده‌درێته ئه‌وانه‌ی حوكمی برگه‌ی (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه ده‌یان گرێته‌وه.مادده‌ی سێزده‌م: یه‌كه‌م: ماوه‌ی گرێبه‌ستی بۆ ئه‌فسه‌ران (10) ده ساڵه وده‌شێ به ره‌زامه‌ندیی وه‌زیر (3) سێ سالأ بۆ هه‌رجارێك درێژ بكرێته‌وه.دووه‌م: ئه‌فسه‌ر له خزمه‌تی پێشمه‌رگه (زێره‌ڤانی هه‌رێم) دوای ته‌واوكردنی ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی كار كه‌نار ده‌كرێ.سێیه‌م: وزیر بۆی هه‌یه ماوه‌ی گریبه‌ستی ئه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌م مادده‌یه‌دا ده‌یان گرێته‌وه له حاله‌تی جه‌نگ و باری نا كاوی و جاڕدانی شه‌ڕ درێژبكاته‌وه.ماده‌ی چوارده‌م:فه‌رمانده‌ی گشتی له‌سه‌ر پێشنیاری وه‌زیر بۆی هه‌یه گرێبه‌ستی ئه‌فسه‌ر هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت پابه‌ند نیه به دابونه‌ریت ودیسپلینی خزمه‌تی پێشمه‌رگه (زێڕه‌ڤانی هه‌رێم)، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجومه‌نی لێكۆڵینه‌وه‌كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌و پێك هاتبێت له‌سه‌ر راسپارده‌ی به‌رپرسه‌كانی به زنجیره‌ی به‌رپرسیه‌تی.ماده‌ی پازده‌م: یه‌كه‌م: ده‌كرێ ئه‌فسه‌ر ئینتیداب بكرێ به ره‌زامه‌ندی فه‌رمانده‌ی گشتی بۆ خزمه‌تكردن له ده‌ره‌وه‌ی (پێشمه‌رگایه‌تی ـزێڕه‌ڤانی هه‌رێم) بۆ ماوه‌یه‌ك له (3) سێ سالأ ڕه‌ت نه‌كات و قابیلی درێژكردنه‌وه‌یه بۆ یه‌ك جار.دووه‌م: ده‌شێ خۆبه‌خش به‌ره‌زامه‌ندی وه‌زیر ئینتیداب بكرێ بۆ ده‌ره‌وه‌ی ( پێشمه‌رگایه‌تیـ زێره‌ڤانی هه‌رێم) بۆ ماوه‌یه‌ك له (3)سێ سالأ ڕه‌ت نه‌كات و قابیلی درێژكردنه‌وه‌یه بۆ یه‌ك جار.سێیه‌م: (پێشمه‌رگه ـ زێره‌ڤانی هه‌رێم)ی ئینتیدابكراو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وه‌زیفه‌ی( پێشمه‌رگایه‌تی = زێره‌ڤانی هه‌رێم) دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی ئینتیدابه‌كه‌ی یاخود له كاتێك پێویستیان پێی بێت.مادده‌ی شازده‌م:یه‌كه‌م: ماوه‌ی خزمه‌تكردنی (پێشمه‌رگه ـ زێره‌ڤانی هه‌رێم)ی ئینتیدابكراو بۆ ده‌ره‌وه‌ی ریزه‌كانی (پێشمه‌رگه ـ زێره‌ڤانی هه‌رێم) به خزمه‌تی سه‌ربازی ده‌ژمێردری و له كاتی بوونی مه‌رجی به‌رزكردنه‌وه و شایانی ئه‌و به‌رزكردنه‌وه‌یه بێت، به‌رز ده‌كرێته‌وه.دووه‌م: مووچه وده‌رماڵه‌ی(پێشمه‌رگه ـ زێره‌ڤانی هه‌رێم)ی ئینتیدابكراو له‌و لایه‌نه ده‌درێ كه بۆی ئینتیدابكراوه وله كاتی ئه‌و ئینتیداب كردنه‌دا حوكمه گشتییه‌كانی ئینتدابی به سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێ.مادده‌ی حه‌ڤده‌م:وه‌زیر بۆی هه‌یه ئه‌فسه‌ر بخاته سه‌ر نیوه مووچه بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو له‌سه‌ر یه‌كێك له‌م هۆیانه‌ی خواره‌وه:یه‌كه‌م: گه‌ر به‌د ڕه‌وشت بوو به‌پێی ئه‌و راپۆرتانه‌ی به‌رپرسه‌كانی به زنجیره له‌سه‌ریان نووسیوه.دووه‌م: گه‌ر نه‌یتوانی كاره‌كانی له به‌ر بێ شیاوی جێبه‌جێ بكات ئه‌مه‌ش به پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه ده‌بێ كه به‌رپرسانی به زنجیره له‌سه‌ری به‌رزده‌كه‌نه‌وه.سێیه‌م: سه‌رنه‌كه‌وتنی له یه‌كێك له ده‌وره حه‌تمیه‌كان یان بنه‌ره‌تیه‌كان له سنفه‌كه‌ی خۆیدا.ماده‌ی هه‌ژده‌م: ئه‌فسه‌ری خراوه سه‌ر لیستی نیوه مووچه، له رۆژی خستنه سه‌ر لیستی نیوه مووچه‌وه ئه‌و مووچه‌یه‌ی پێده‌درێ و ده‌بێ مل كه‌چی یاسا و فه‌رمانه سه‌ربازییه‌كان بێت.ماده‌ی نۆزده‌هه‌م:ئه‌گه‌ر ئه‌فسه‌ر له‌به‌ر به‌دره‌وشتی یان له‌به‌ر بێ توانایی به پێی بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م) له مادده‌ی حه‌ڤده‌م له‌م یاسایه خرایه سه‌ر لیستی نیومووچه‌یی، ماوه‌ی مانه‌وه‌ی له لیستی نیومووچه‌یی له ماوه‌ی خزمه‌ته‌كه‌ی ده‌رده‌كرێ له جاری یه‌كه‌م و دوو چه‌ندانه‌یشی لی ده‌رده‌كرێ له جاری دووه‌م و له جاری سێیه‌میش خانه‌نشین ده‌كرێ.مادده‌ی بیسته‌م: یه‌كه‌م: ئیمام له(پێشمه‌رگه ـ زێره‌ڤان) داده‌مه‌زرێ وپله‌ی خۆی پێده‌درێ وبه‌رزده‌كرێته‌وه وخانه‌نشین ده‌كرێ و بۆ خزمه‌ت دهگهڕێنریتهوه و وازهێنانیشی به بڕیاری وه‌زیر لی قه‌بوولأ ده‌كرێ.دووه‌م: هه‌مان ئه‌وحوكمه یاساییانه ئیمام ده‌گرێته‌وه كه به‌سه‌ر ئه‌فسه‌ری هاوشێوه‌ی له مووچه دا پیاده ده‌كرێت، مه‌گه‌ر ده‌قێكی تایبه‌تی یاسا هه‌بێت.مادده‌ی بیست ویه‌كه‌م: مه‌رجه ئه‌وه‌ی به (ئیمام) دامه‌زرێ هه‌مان مه‌رجه‌كانی كه له مادده‌ی سێیه‌م له‌م یاسایه‌دا هاتوون تێدابێ، به‌ده‌ر له بڕگه‌ی (چواره‌م)ی و ده‌بێ بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی له زانسته‌كانی شه‌ریعه‌ت یا ئایین یا هاوشێوه‌كانیدا هه‌بێت.مادده‌ی بیستءدووه‌م:ئه‌مانه‌ی خواره‌وه به ڕێنمایی وه‌زیر دیاری ده‌كرێن:یه‌كه‌م: پله‌ی ئیمام و مووچه‌و سه‌رمووچه‌ی ساڵانه‌ی و به‌رزكردنه‌وه‌ی.دووه‌م: ئه‌ركه‌كانی ئیمام و به‌رگ و نیشانه‌كانی.مادده‌ی بیست وسێیه‌م: ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له ریزه‌كانی هێزی(پێشمه‌رگه – زێڕه‌ڤانی هه‌رێم)خزمه‌ت ده‌كه‌ن مووچه‌ی ته‌واو و هه‌موو ئه‌و ده‌رماڵانه‌یان له كاتی مندالأ بوون و له ماوه‌ی مۆڵه‌تی دایكایه‌تی پێ ده‌درێ.به‌شی چوارهمماددهی بیست وچواره‌م:مه‌رجه‌كانی پله پێدان و به‌رزكردنه‌وه‌و سزادان و مۆڵه‌ت و كاروباره‌كانی تر بۆ پله‌داره‌كان به یاسا دیار ده‌كرێت.ده‌روازه‌ی سێیهمخانهنشینی به‌شی یه‌كه‌م (خانه‌نشین كردن)مادده‌ی بیست وپێنجه‌م:پێشمه‌رگه له‌م حاڵه‌تانه خانه‌نشین ده‌كرێ:یه‌كه‌م: به‌پێی ته‌مه‌ن و ئه‌م خشته‌یه‌ی خواره‌وه.پایه تهمهنفهریقی یه‌كه‌م/ فه‌ریق 63 شه‌ست وسێ سالألیوا. 60 شه‌ست سالأعهمید. 58 په‌نجاو هه‌شت سالأعهقید. 55 په‌نجاو پێنج سالأموقهددهم 53 په‌نجاو سێ سالأرائید- نه‌قیب 49 چل ونۆ سالأمولازم- مولازمی یه‌كه‌م 45 چل وپێنج سالأله جێگری عه‌ریفه‌وه تا جێگری ئه‌فسه‌ری فه‌ننی 55 په‌نجاو پێنج سالأله جێگری عه‌ریفه‌وه تا جێگری ئه‌فسه‌ر 50 په‌نجا سالأسهرباز تا سه‌ربازی یه‌كه‌م 45 چل وپێنج سالأدووهم: ئیمام له كاتی ته‌واوكردنی شه‌ست ساڵی ته‌مه‌نی خانه‌نشین ده‌كرێ.سێیه‌م: له كاتی تووشبوونی به نه‌خۆشیه‌ك رێ له به‌رده‌وامبوونی له خزمه‌ته‌كه‌ی بگرێ، ئه‌مه‌ش به‌پێی راپۆرتێك ده‌بێت كه له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی پزیشكی پسپۆڕه‌وه ده‌رچووبێت.مادده‌ی بیستء شه‌شه‌م: بۆ سه‌ركردایه‌تی گشتی زێڕه‌ڤانی هه‌رێم یان ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی پێ ده‌دات هه‌یه پێشمه‌رگه خانه‌نشین بكات له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه:یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر له میلاك زیاد بوو.دووه‌م: ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت بێ توانایه له خزمه‌ته‌كه‌ی.سێیه‌م: پابه‌ند نه‌بوونی به داب‌و نه‌ریت وپره‌نسیپه‌كانی پێشمه‌رگه.به‌شی دووه‌م (مافه‌كانی خانه‌نشین)مادده‌ی بیستء حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: پێشمه‌رگه بۆی هه‌یه داوا بكات خانه‌نشین بكرێت ئه‌گه‌ر خزمه‌ته‌كه‌ی له (15)سالأ كه‌متر نه‌بوو، به مه‌رجێك له ریزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌دا تۆماركرابی و به‌ره‌زامه‌ندیی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌بێ.دووه‌م: ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه خانه‌نشین كرا‌و خزمه‌ته‌كه‌ی له (15)سالأ كه‌متر بوو ئه‌وا پاداشتێكی بۆ خه‌رج ده‌كرێ به ڕێژه‌ی (200%)به‌پێی دوامووچه‌ی بۆ هه‌ر ساڵێك له ساڵه‌كانی خزمه‌ته‌كه‌ی.مادده‌ی بیستء هه‌شته‌م:یه‌كه‌م: پێشمه‌رگه بۆی هه‌یه داوای خانه‌نشینی بكات ئه‌گه‌ر خزمه‌ته‌كه‌ی له (15)سالأ كه‌متر نه‌بێ به مه‌رجێك ناوی له هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان تۆمار كرابێ و وه‌زیری پێشمه‌رگه په‌سندی كردبێ له‌سه‌ر بنچینه‌ی دوامووچه‌ی كه وه‌ری ده‌گرت یان مووچه‌ی پایه‌كه‌ی كه به‌پێی ئه‌وه‌وه خانه‌نشین كراوه‌و جارانی ژماره‌ی مانگه‌كانی خزمه‌تی خانه‌نشینی ده‌كرێ و دابه‌شی 260 ده‌كرێت.دووه‌م: ده‌رماڵه‌ی هاوسه‌ری ومنداڵان (50000)په‌نجا هه‌زار دینار بۆ هاوسه‌رو (25000)بیست هه‌زاریش بۆ هه‌ریه‌ك له منداڵه‌كانی تاكو راده‌ی (5)پێنج مندالأ.سێیه‌م: بۆ مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)له مادده‌یه‌دا كه‌رتی مانگ به مانگی ته‌واو وكه‌رتی ساڵیش به ساڵی ته‌واو داده‌ندرێ.چواره‌م: مووچه‌ی خانه‌نشین له هه‌موو حاڵه‌تێكدا له دوامووچه‌ی كه له كاتی خزمه‌تدا وه‌ری ده‌گرت تێپه‌ڕناكات.مادده‌ی بیستء نۆیه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه خانه‌نشین كرا یاخود به خانه‌نشین كرا‌و داندرا، پاداشتی كۆتایی خزمه‌ته‌كه‌ی به‌م جۆره بۆ خه‌رج ده‌كرێ:أ-ته‌واوی مووچه‌ی ساڵێكی ئه‌گه‌ر خزمه‌تی خانه‌نشینیه‌كه‌ی به‌ر له مێژووی 5/3/1991له (15)سالأ كه‌متر نه‌بوو.ب-ته‌واوی مووچه‌ی ساڵێكی ئه‌گه‌ر خزمه‌ته‌كه‌ی له بیست سالأ كه‌متر نه‌بوو.دووه‌م: جگه له‌وانه‌ی له بڕگه‌كانی (أ، ب)له (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه، پاداشتێك به خانه‌نشین ده‌ده‌رێ كه بڕی مووچه‌ی دوایین شه‌ش مانگی بێ له‌و كاته‌ی كه له خزمه‌تدا بووه.مادده‌ی سییه‌م:ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه یا خانه‌نشین كۆچی دوایی كرد، هه‌موو مافه‌كانی خانه‌نشینی و ده‌رماڵه‌كانی خێزانی و ئه‌و مافانه‌ی كه ده‌یكه‌وێ له ئه‌نجامی خزمه‌ته‌كانی بۆ پاشه‌نشینه‌كانی ده‌بێ هه‌روه‌كو له‌م یاسایه‌دا دیاری كراوه.مادده‌ی سی و یه‌كه‌م: مافه‌كانی خانه‌نشینی له رۆژی ده‌ستهه‌ڵگرتن له‌كار یان مردنه‌وه خه‌رج ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كه له ماوه‌ی پتر له (3) سێ ساڵدا دوا كه‌وت، ئه‌و كات له رۆژی پێشكه‌ش كردنی داواكه‌وه خه‌رج ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر دواكه‌وتنه‌كه به بیانوویه‌كی ره‌وا نه‌بوو.مادده‌ی سی و دووه‌م: ئه‌گه‌ر خانه‌نشین له وه‌زیفه‌یه‌كی دیكه‌دا دامه‌زرا، مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له نێوان مووچه‌ی خانه‌نشینی و مووچه‌ی وه‌زیفی كامیان بۆی باشتره یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت.به‌شی سێیهمبێ سه‌رو شوێن و دهستهبهركراوماددهی سی و سێیه‌م:یه‌كه‌م: له حاڵه‌تی بێ سه‌رو شوێن بوون و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی پێشمه‌رگه، مووچه‌كه‌ی به ته‌واوی بۆ میراتگرانی شه‌رعی خه‌رج ده‌كرێ تا گه‌ڕانه‌وه‌ی یان ساغبوونه‌وه‌ی مردنی.دووه‌م: مافه‌كانی خانه‌نشینی ده‌درێته پاشینه‌ی پێشمه‌رگه‌ی بێ سه‌رو شوێن یا ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه:أ-له رۆژی ساغبوونه‌وه‌ی مردنی.ب-دوای تێپه‌ڕبوونی (2)دوو ساڵ به‌سه‌ر بێ سه‌رو شوێن بوونی یا ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌گه‌ر مردنه‌كه‌ی ساغ بووه‌وه.ج-ئه‌وانه‌ی بڕگه‌كانی (أ، ب)ی ئه‌م مادده‌یه ده‌یانگرێته‌وه به شه‌هید داده‌نرێن و ده‌خرێنه سه‌ر وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان.سێیه‌م: ئه‌گه‌ر سه‌لمێنرا بێ سه‌رو شوێن بوون و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی پێشمه‌رگه به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می خۆی یا پابه‌ند نه‌بوونی به پره‌نسیپه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه بووبێ، ئه‌وا خانه‌نشین ده‌كرێ و رێكاری یاسایی ده‌رهه‌ق وه‌رده‌گیرێ.چواره‌م: ماوه‌ی بێ سه‌روشوێنه‌كه‌ی یا دهستبهسهرهكهی به خزمه‌ت بۆی ده‌ژمێردرێ، به ده‌ر له‌وه‌ی له بڕگه(سێیه‌می)ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه.مادده‌ی سی و چواره‌م:پێشمه‌رگه(زێڕه‌ڤانی هه‌رێم) مافی خانه‌نشینی له‌م حاڵه‌تانه خواره‌وه پێده‌درێ:یه‌كه‌م: مردنی له كاتی خزمه‌ت یاخود له ئه‌نجامیدا ئه‌گه‌ر خزمه‌ته‌كه‌ی وه‌ك پێشمه‌رگه له (15)پازده سالأ كه‌متر بێ دوای ئه‌وه‌ی كه خزمه‌ته‌كه‌ی ده‌گه‌یه‌نرێته (15)سالأ.دووه‌م: شه‌هید له‌به‌ره‌ی شه‌ڕو ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی ماف و ئیمتیازاتی به‌پێی یاساكانی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان. پێده‌درێ.سێیه‌م: بڕگه‌ی(یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه ده‌گرێته‌وه كه به‌رده‌وام بووبێ له خزمه‌ت به‌ر له راپه‌ڕێنه‌كه‌ی 5/3/1991تاكو رۆژی مردنی.چواره‌م: ئه‌وانه‌ی كه حوكمه‌كانی ئه‌م مادده‌یه ده‌یانگرێته‌وه دۆسیه‌كانیان بۆ وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان وه‌ك لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌گوازرێته‌وه .مادده‌ی سی و پێنجه‌م:یه‌كه‌م: ته‌واوی هه‌موو مووچه و ده‌رماڵه و مافه‌كان بۆ ئه‌و كه‌سانه خه‌رج ده‌كرێ كه دیله‌كه له ماوه‌ی دیلیه‌كه‌ی به‌خێوی ده‌كردن.دووه‌م: ماوه‌ی دیلیه‌كه بۆ هه‌موو مه‌به‌ستێك وه‌ك خزمه‌تی كرده‌یی حیساب ده‌كرێ.به‌شی چواره‌م ( حوكمه جیاجیاكان)مادده‌ی سی و شه‌شه‌م:خانه‌نشین كرا‌و یان میراتگرانی له مافه‌كانی خانه‌نشینی بێ به‌ش ده‌كرێن ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت خیانه‌تی كردووه یاخود هاریكاریی له‌گه‌ڵ لایه‌نه دوژمنه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه.مادده‌ی سی و حه‌وته‌م:ئه‌گه‌ر خانه‌نشین كرا‌و به فه‌رمانی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی زیره‌ڤانی كوردستان گه‌رێنرایه‌وه بۆ خزمه‌ت، ئه‌وا پاداشتی خانه‌نشینی بۆ جاری دووه‌م پێ نادرێ.مادده‌ی سی و هه‌شته‌م:ئه‌وه‌ی كه خانه‌نشین ده‌كرێ و مافه‌كانی خانه‌نشینی بۆ خه‌رج ده‌كرێ به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه نابێ مووچه‌یه‌كی فه‌رمی دیكه وه‌رگرێ.مادده‌ی سی و نۆیه‌م:هه‌ر كه‌سێك له پێش راپه‌رین چووبێته پاڵ ریزه‌كانی شۆڕش تاكو 5/3/1991 و خزمه‌ته‌كه‌ی له (3) ساڵ كه‌متر نه‌بێ، خانه‌نشین ده‌كرێ و خزمه‌ته‌كه‌ی ده‌گه‌یه‌نرێته (15) پازده ساڵ به‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه:یه‌كه‌م: هیچ مووچه‌یه‌كی فه‌رمی نه‌بێت.دووه‌م: رۆژێك له رۆژان له دژی شۆڕش نه‌وه‌ستا بێت.سێیه‌م: ئه‌و ماوه‌یه‌ی پێش راپه‌رین خزمه‌تی كردبێ به‌بێ پچڕان.چواره‌م: له كاتی بوونی به پێشمه‌رگه (16) ساڵی له ته‌مه‌نی ته‌واو كرد بێت.مادده‌ی چله‌م:له كاتی هه‌موار كردن و گۆڕانی سیسته‌می مووچه، مووچه‌ی خانه‌نشینكراو له‌گه‌ڵ مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ی به‌رده‌وام له خزمه‌ت به هه‌مان رێژه و پله و پایه یه‌كسان ده‌كرێ.مادده‌ی چل و یه‌كه‌م:هه‌موو ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستاندا كار ده‌كه‌ن به پێشمه‌رگه داده‌نرێن به پله و پایه و ناونیشانی ئێستایان و هه‌موو مافێكی خانه‌نشین پێشمه‌رگه‌یان ده‌كه‌وێ.مادده‌ی چل و دووه‌م: ماوه‌ی خوێندن له كۆلێج و په‌یمانگاكان كه پێشمه‌رگه له ئه‌نجامیدا بروانامه‌ی وه‌رگرتووه به‌نیسبه‌ت ئه‌فسه‌ران به خزمه‌ت بۆ مه‌به‌ستی ته‌نیا خانه‌نشینی حسێب ده‌كرێ.مادده‌ی چل و سێیه‌م:یه‌كه‌م: نابێ ته‌نازول له مافه‌كانی خانه‌نشینی بۆ كه‌سێك یان لایه‌نێك بكرێت و هه‌ر ته‌نازولێك له‌و جۆره به پووچه‌ل داده‌نرێ.دووه‌م: ده‌ست به‌سه‌ر پاداشتی خانه‌نشینیدا ناگیرێت به هۆی قه‌رزێك كه‌وتبێته سه‌ر خانشینكراو ته‌نیا له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه نه‌بێ.أ ـ نه‌فه‌قه‌ی شه‌رعی.ب ـبۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزی خه‌زینه‌ی هه‌رێم.سێیه‌م: به هه‌ر هۆیه‌ك بێت نابێ ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له 25% ی مووچه یا پاداشتی خانه‌نشینیدا بگیرێت.مادده‌ی چل و چواره‌م:فه‌رمانداری گشتی بۆی هه‌یه خزمه‌تی ئه‌فسه‌ری پابه‌رز و ته‌كنیكی و پسپۆره‌كان درێژبكاته‌وه له حاڵه‌تی پێویستدا كه به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی ده‌خوازێ به‌مه‌رجێك ماوه‌ی درێژ كردنه‌وه‌كه له دوو ساڵ تێپه‌ڕنه‌كات.مادده‌ی چل و پێنجه‌م:ئه‌م یاسایه ئه‌و كه‌سه ناگرێته‌وه كه به شێوه‌یه‌كی یاسایی سه‌لمێنرا ده‌ستی هه‌بووه له داموده‌زگا داپلۆسێنه‌ره‌كانی رژێمی له ناوچوو و به‌شداریی كردبێ له تاوانه‌كانی ره‌شه‌كوژی و ئه‌نفال و كۆمه‌ل كوژی (جینۆساید)ی گه‌لی كوردستان.مادده‌ی چل و شه‌شه‌م:پێشمه‌رگه (زێڕه‌ڤانی هه‌رێم) ئه‌وه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ی گرێته‌وه سوود له هه‌موو ماف و ئیمتیازێكی هاوشانی له كارمه‌ندانی سوپای عیراقی وه‌رده‌گرێ كه یاسای خزمه‌ت و خانه‌نشینی فیدراڵی كارپێكراو یا هه‌ر یاسایێكی دیكه‌ی فیدراڵی ده‌یانگرێته‌وه.مادده‌ی چل و حه‌وته‌م:نابێ چالاكی حزبی له نێو ریزه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بنوێنرێ.مادده‌ی چل و هه‌شته‌م:حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه هاووڵاتیانی كوردستان له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیش ده‌گرێته‌وه.مادده‌ی چل و نۆیه‌م:كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ گه‌ر ناكۆك بێت له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.مادده‌ی په‌نجایه‌م:ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆیان هه‌یه پێڕه‌و و رێنمایی پێویست هه‌ر یه‌كه به‌پێی تایبه‌تمه‌ندیی خۆی بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات .مادده‌ی په‌نجاو یه‌كه‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی په‌نجاو دووه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه كاری پێده‌كه‌ی و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان)دا بڵاوده‌كرێته‌وه.عدنان موفتیسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانییكوردستان - عیراقـ هۆیه پێویسته‌كان ـلهبهر گرنگی رۆڵی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان و چه‌سپاندنی ده‌سكه‌وته‌كان و پاراستنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌شداری كاریگه‌ریان له بنیاتنانی و بۆ رێزلێنان له‌و تێكۆشه‌رانه‌ی كه ره‌مزی شۆڕش بوون و به‌رامبه‌ر به‌وه‌ش شایسته‌ن ژیان و خۆش گوزه‌رانیان بۆ فه‌راهه‌م بكرێت و مافه‌كانیان دیار بكرێت و له‌مه‌ودوا رێزیان لێ بگیرێت و هێزی پێشمه‌رگه‌ش وه‌ك هێزێكی سه‌رده‌م و نـوێ رۆڵی خۆی لـــه ئهنجامــدانی ئه‌رك ببینێت له پێناو، پاراســــتنی هه‌رێمی كوردســــتان پێناو، بۆیـــه ئه‌م یاسایه ده‌رچوێنرا. ...
یاسای ژماره (1)ی ساڵی 2022یاسای پاراستنی بەڵگەنامەی نیشتمانی لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق | 17
یاسای ژماره (1)ی ساڵی 2022یاسای پاراستنی بەڵگەنامەی نیشتمانی لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق | 17
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان به‌ناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عیراقپاڵپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (56) لە یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (77) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان - عێراق، له‌سه‌ر داوای ژمارەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان، په‌رله‌مانی كوردستان له دانیشتنی ئاسایی ژماره (1)ی ڕۆژی 1/3/2022 ئەم یاسایه‌ی په‌سه‌ند كرد:یاسای ژماره (1)ی ساڵی 2022یاسای پاراستنی بەڵگەنامەی نیشتمانی لە هەرێمی كوردستان ـ عێراقماددهی (1)بۆ مەبەستی حوکمەکانى یاسایە، زاراوە و دەستەواژەكانی خوارەوە ماناکانى بەرامبەریان دەگەیەنن:-یەکەم: هەرێم: هەرێمى کوردستان - عێراق.دووەم: وەزارەت: وەزارەتى ڕ‌ۆشنبیرى و لاوانى هەرێم. سێیەم: وەزیر: وەزیرى ڕ‌ۆشنبیرى و لاوانى هەرێم.چوارەم: ناوەند: ناوەندى بەڵگەنامەى نیشتمانى هەرێم.پێنجەم: بەڵگەنامە: هەموو دەفرێکى پاراستنى زانیاریى، پەڕاویی و ئەلیکترۆنى و فۆتۆگرافى و دەستخەت و هەرداهێنانێکى کۆن و تازەى لەمەودواش، نامەگۆڕینەوە و تۆمار و نەخشە و وێنەى ڕوونکەرەوە و هێڵکارى و هەرشتێکیش موڵکێکى سەلمێندراوى تێدا جێگیرکرابێ، دەگرێتەوە.شەشەم: ئەرشیفکردن: کۆمەڵێک تەکنیک و ڕێوشوێن و شێوازە بۆ کۆکردنەوە، پاراستن، ڕێکخستن و خستنەوەبەردەستى بەڵگەنامەکان بۆ سوودى زانستى و گشتى.حەوتەم: بەڵگەنامەى گشتى: بەڵگەنامەى پەیوەندیدار بە چالاکییەکانى دامەزراوە فەرمییەکانى هەرێم، لایەنى تایبەتى ڕاسپێردراو بە خزمەتى گشتى، حکومەتەکانى پێشووى دەوڵەتى عێراق لە کوردستان، دادگاى باڵاى تاوانەکانى عێراق و هەر بەڵگەنامەیەک لە عێراقدا پەیوەندیداربێت بە خاک و گەلى کوردستان و ئەو بەڵگەنامە تایبەتانەى ناوەند بەدەستیان دەهێنێت و خەسڵەتى گشتییان پێدەبەخشێت، دەگرێتەوە.هەشتەم: بەڵگەنامەى تایبەتى: ئەو بەڵگەنامانەیە، کە خاوەنداریەتی بۆ کەسێکى سروشتى یان مەعنەوى دەگەڕێتەوە و خەسڵەتەکانى بەڵگەنامەى تێدایە.مادده‌ی (2) ئامانجەکانى ئەم یاسایە بریتین لە:یەکەم: کۆکردنەوە و پارێزگاریکردن لە بەڵگەنامەکانى گەلى کوردستان بەشێوەیەکى زانستى.دووەم: بەدەستخستنى ئەو بەڵگەنامانەى تایبەتن بە حکومەتە یەک لەدواى یەکەکانى عێراق و پەیوەندیدارن بە خاک و گەلى کوردستان.سێیەم: بەدەستخستنى وێنەى ئەو بەڵگەنامە بیانییە ئەرشیفکراوانەى پەیوەندییان بە مێژووى گەلى کوردستانەوە هەیە.چوارەم: ڕێکخستنى بەڵگەنامەکان بەمەبەستى سود لێوەرگرتنیان وەک سەرچاوەى زانستى.پێنجەم: پارێزگاریکردن لە بەڵگەنامەى دامەزراوەکانى یاسادانان، جێبەجێ کردن، دادوەریى و دەستە سەربەخۆکان کە بایەخى مێژوویى و زانستیان هەیە.مادده‌ی (3)یەکەم: ناوەندێک لە هەرێمى کوردستان بەناوى (ناوەندى بەڵگەنامەى نیشتمانى هەرێمى کوردستان - عێراق) دادەمەزرێت، و خاوەن کەسایەتییەکى مەعنەوییە و بەپێى یاساى ژمارە (12) ى ساڵى 2011 سەر بە وەزارەت دەبێت، لقیشى لە پارێزگاکانى تر‌ى هەرێم دەبێت.دووەم: ناوەند ئەم ئەرکانە لە ئەستۆ دەگرێت:کۆکردنەوە، پارێزگاریکردن، سەرپەرشتیکردن، ڕێکخستن، پۆڵینکردن، ئەرشیفکردنى بەڵگەنامەکان و چۆنیەتى سوود لێوەرگرتنیان بەپێى حوکمەکانى ئەم یاسایە.گەڕاندنەوەى ڕوونووسى ڕەسەن (نسخة أصلیة)، یان وێنەیەکى لەبەرگیراوەى ئەو بەڵگەنامە گشتیانەى لە ئێستادا لە دەرەوەى هەرێمن.هەماهەنگیکردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ جێبەجێکردنى ئامانجەکانى ئەم یاسایە.هەر ئەرکێکى تر، کە ئەنجوومەنى پێکهاتوو بە پێى ماددەى (5)ى ئەم یاسایە، پێى دەسپێرێت.سێیەم: ناوەند بەشە بوودجەیەکى تایبەتى لە چوارچێوەى بوودجەى وەزارەتدا دەبێت.مادده‌ی (4)یەکەم: ناوەند بەرێوەبەرێکى گشتى دەبێت کە لانیکەم هەڵگرى بڕوانامەى بەکالۆریۆس بێت و پسپۆر و شارەزابێت لەبوارى ئەرشیفکردندا.دووەم: ناوەند لەم بەشانەى خوارەوە پێکدێت:-بەشى کارگێڕى .بەشى ژمێریارى.بەشى یاسایى.بەشى ئەرشیف و تۆمار.بەشى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان.بەشى تەکنیکى.هەربەشێکى تر، کە دەستەى ناوەند بە پێویستى بزانێت و دواى ڕەزامەندى وەزیر دروستى بكات.سێیەم: ناوەند دەستەیەکى بەڕێوەبردنى دەبێت، کە لە بەڕێوەبەر و بەرپرسى بەشەکان پێکدێت.مادده‌ی (5)یەکەم: ئەنجومەنێک بە سەرۆکایەتى وەزیر، بۆ ڕێکخستن و پلاندانان بۆ کار و چالاکییەکانى ناوەند، بە ئەندامێتى نوێنەرى ئەم لایەنانەى خوارەوە پێکدێت، کە پلەى وەزیفیان لە بەرێوەبەرى گشتى کەمتر نەبێت:- وەزارەتى پەروەردە.وەزارەتى خوێندنى باڵا‌و توێژینەوەى زانستى.وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار. وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى. وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان.ئەکادیمیاى کوردى. فەرمانگەى ڕێکخراوە نا حکومییەکان. بەرێوەبەرى گشتى ناوەند.دووەم: ئەنجومەن (3) سێ مانگ جارێک و، لەکاتى پێویستیشدا لەسەر داواى سەرۆکى ئەنجوومەن کۆدەبێتەوە، و بۆى هەیە بانگهێشتى هەر کەس يان لایەن يان وەزارەتێک، کە بەپێویستى بزانێت لە کۆبونەوەکاندا بەشداربێت، بکات.سێیەم: ئەنجومەن ئەم ئەرکانە لەئەستۆ دەگرێت:داڕشتنى پلانى گشتى ناوەند.دانانى ستراتیژییەتى هەماهەنگى نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکان بەمەبەستى کۆکردنەوە و پاراستن و ئەرشیفکردنى بەڵگەنامەکان.مادده‌ی (6)سەرجەم دامەزراوە فەرمیەکانى هەرێم، بەڵگەنامەکانى تایبەت بە کاروبارەکانیان ڕادەستى ناوەند دەکەن، ئەگەر شوێنكاریی یاساییان بۆ داهاتوو نەمێنێتەوە.مادده‌ی (7)یەکەم: بەڵگەنامەكانی ناوەند، بۆ مەبەستى زانستى، بە پێى یاساى مافى دەستکەوتنى زانیارى لە هەرێمى کوردستان - عێراق ژمارە (11)ى ساڵى 2013، سوودى لێوەردەگیرێت.دووەم: دەستەى بەڕێوەبردنى ناوەند بە ڕەزامەندى وەزیر دەتوانێت بۆ بەرژەوەندى گشتى هەر بەڵگەنامەیەك بەنهێنى ئەژمار بکات، بە مەرجێک دەقێکى یاسایى رێگر نەبێت.مادده‌ی (8)هەر بەڵگەنامەیەکى هەڵگیراو لەناوەند، نابردرێتە دەرەوەى هەرێم، تەنها بە پێشنیازى دەستەى بەڕێوەبردنى ناوەند و بە بڕیارى وەزیر نەبێت، بۆ مەبەستێکى ڕەوا و ماوەیەکى دیاریکراو.مادده‌ی (9)یەکەم: هەرناوەند يان لایەنێک یان هەر کەسێکى سروشتى یان مەعنەوی بەڵگەنامەیەکى تایبەتى لەبەردەستدا بێت، ئەوا:-دەبێت لەماوەى (180) سەد و هەشتا ڕۆژ، لە ڕێکەوتى بەرکاربوونى ئەم یاسایە، بە ژمارە و بڕ و داتاى دروست لە ناوەند تۆمارى بکات.دەبێت ڕوونووسێکى ڕەسەنى بەڵگەنامە مێژووییەکان لەحاڵەتى دەستداریى زیاتر لە یەک ڕوونووسى ڕەسەن، یان لەبەرگیراوەکەى لە حاڵەتی بوونی تەنها یەك ڕوونووسی ڕەسەن، ڕادەستى ناوەند بکات.دەبێت بەرپرسیارێتى یاسایی پاراستنى بەڵگەنامەکان بگرێتە ئەستۆ و هەماهەنگ بێت لەگەڵ ناوەند بەمەبەستى چاودێرى و سەرپەرشتیکردن.دووەم: هەر کەسێک، سروشتى بێت یان مەعنەوى و بەڵگەنامەیەکى گشتى لەلابێت، پابەندە بە گەڕاندنەوەى بۆ ناوەند، لە بەرامبەردا پاداشتێکى شایستەى پێدەدرێت.سێیەم: هەرکەسایەتیەکى مەعنەوی، کە لەچوارچێوەى دامەزراوەیەکى فەرمى ناحکومى یان نیمچە حکومى، کە لەبوارى پاراستن و ئەرشیفکردنى بەڵگەنامەکاندا کاردەکات، سەرپشکە ببێتە بە لقێک لە ناوەند بە ڕەزامەندی وەزارەت.مادده‌ی (10)یەکەم: هیچ بەڵگەنامەیەکى تایبەت یاراى فرۆشتن، سوود لێوەرگرتن، یان دەستداریى نیە بۆ کەسانى بیانى، تەنها بەڕەزامەندى ناوەند نەبێت.دووەم: لەکاتى فرۆشتنى بەڵگەنامەى تایبەتدا ناوەند مافى لەپێشینەیى دەبێت.مادده‌ی (11)یەکەم: هەر کەسێک، سەرپێچى حوکمى بڕگەکانى (یەکەم) و (دووەم)ى ماددەى (10)ى ئەم یاسایە بکات، بە پێبژاردنێک کە لە (10,000,000) دە ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە (25,000,000) بیست و پێنج ملیۆن دینار زیاتر نەبێت سزا دەدرێت، و ئەگەر بەردەوام بوو لەسەرپێچییەکەى دەست بەسەر بەڵگەنامەکانیدا دەگیرێت.دووەم: هەر کەسێک، بەڵگەنامەیەکى گشتى بە ئەنقەست لە ناو ببات، بگۆڕێت، بیباتە دەرەوە، یان هاوکاربێ بۆ بردنە دەرەوەى بە پێچەوانەى حوکمەکانى ئەم یاسایە، بە بەندکردن بۆ ماوەیەك کە لە (2) دوو ساڵ کەمتر نەبێت، و بە پێبژاردنێک کە لە (20,000,000) بیست ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە (50,000,000) پەنجا ملیۆن دینار زیاتر نەبێت، سزا دەدرێت.سێیەم: هەر کەسێک بەڵگەنامەیەکى گشتى بفرۆشێت، بە بەندکردن بۆ ماوەیەک كە لە (3) سێ ساڵ کەمتر نەبێت و بە پێبژاردنێک، كە لە (100,000,000) سەد ملیۆن دینار کەمتر نەبێت، سزادەدرێت.چوارەم: هەر کەسێک کاربکات بۆ گۆڕین یان دەستکاریکردن، بە مەبەستى شێواندنی ناوەڕۆك یان لە ناوبردنى بەڵگەنامەیەکى تایبەت، بەبێ ڕێزگرتن لە مافى خاوەنداریەتى لەپێشینە بۆ ناوەند، بە پێبژاردنێک کە لە (20,000,000) بیست ملیۆن دینار کەمتر نەبێت، سزا دەدرێت.پێنجەم: هەر کەسێک بە هەڵە زیان بە بەڵگەنامەى گشتى بگەیەنێت بە پێبژاردنێک کە لە (5,000,000) پێنچ ملیون دینار کەمتر نەبێت و لە (10,000,000) دە ملیون دینار زیاتر نەبێت سزا دەدرێت، و ئەگەر هاتوو هەڵەکە بووە هۆى لە ناوچوونى بەڵگەنامەکە بە بەندکردن بۆ ماوەیەك کە لە (3) سێ مانگ زیاتر نەبێت و بە پێبژاردنێک کە لە (10,000,000) دە ملیون دینار کەمتر نەبێت سزا دەدرێت.شەشەم: سەرپێچییەکانى هاتوو لەم ماددەیەدا، ئەگەر لەلایەن فەرمانبەرانى ناوەندەوە ئەنجام درابێت، بە بارى توندكەر ئەژمار دەکرێت.حەوتەم: یاسا سزاییە بەرکارەکان بە سەر هەر سەرپێچى يان تاوانێکدا جێبەجێ دەکرێت، ئەگەر بە دەقێکى تایبەت لەم یاسایەدا سزاى بۆ دانەنرابێت.مادده‌ی (12)بەڵگەنامەى گشتى بە پێى حوکمەکانى ئەم یاسایە بە موڵکى گشتى ئەژمار دەکرێت.مادده‌ی (13)ڕەسمى پێشکەشکردنى خزمەتگوزارى بوارى ئەرشیفکردنى بەڵگەنامەکان، حوکمەکانى یاسای ڕەسمى پولى بەرکاری بەسەردا جێبەجێ دەکرێت.مادده‌ی (14)پێویستە وەزیر ڕێنمایى بۆ ئاسان جێبەجێکردنى حوکمەکانى ئەم یاسایە دەربکات.مادده‌ی (15)کار بە دەقى هیچ یاسا یان بریارێک ناکرێت کە لەگەڵ حوکمەکانى ئەم یاسایەدا ناکوک بێت.مادده‌ی (16)پێویستە لەسەر لایەنە پەیوەندیدارەکان حوکمەکانى ئەم یاسایە جێبەجێ بکەن.مادده‌ی (17)ئەم یاسایە دواى (60) شەست ڕۆژ لە ڕێکەوتى بڵاوكردنەوەی لە ڕۆژنامەى فەرمى (وەقایعى کوردستان)دا جێبەجێ دەکرێت. د.رێواز فائق حسێن سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان-عێراقهۆیهكانی دهرچوواندنبە هۆى نەبوونى ناوەندێکى نیشتمانى بۆ ئەرشیفکردن، و پەرش و بڵاوی بەشێکى زۆرى بەڵگەنامەکان لە ناوەوە و دەرەوەى هەرێمى كوردستاندا كە مەترسى لەناوچوونیان لەسەرە، و بە مەبەستى سوود وەرگرتن لە ئەرشیفى گشتى و تایبەت کە سامانى نیشتمانى و نەتەوەیین، ئەم یاسایە دەرچوێندرا....
یاسای ژماره (5)ی ساڵی 2021 یاسای بەڕێوەبردن و پاراستنی شوێنەوار و كەلەپوور لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق | 34
یاسای ژماره (5)ی ساڵی 2021 یاسای بەڕێوەبردن و پاراستنی شوێنەوار و كەلەپوور لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق | 34
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقپاڵپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (56) لە یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (77) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ـ عێراق، وە له‌سه‌ر داوای ژمارەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان، په‌رله‌مانی كوردستان له دانیشتنی ئاسایی ژماره (11)ی ڕۆژی 28/4/2021 ئەم یاسایه‌ی په‌سه‌ند كرد:یاسای ژماره (5)ی ساڵی 2021 یاسای بەڕێوەبردن و پاراستنی شوێنەوار و كەلەپوور لە هەرێمی كوردستان ـ عێراقبەشی یەكەمزاراوە و ئامانج و ئەركەكانماددهی (1) ئەم زاراوانەى خوارەوە بۆ مەبەستى حوکمەکانى ئەم یاسایە، ماناکانیان بەرامبەریانە:-یەکەم: هەرێم: هەرێمى کوردستان ــ عێراق.دووەم: ئەنجومەنى وەزیران: ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم.سێیەم: وەزارەت: وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزارى هەرێم.چوارەم: وەزیر: وەزیرى شارەوانى و گەشتوگوزاری هەرێم.پێنجەم: بەڕێوەبەرایەتى گشتى: بەرێوەبەرایەتى گشتی شوێنەوار و کەلەپوور لە وەزارەت.شەشەم: بەڕێوەبەرایەتی: بەڕێوەبەرایەتییەكانی شوێنەوار و كەلەپوور دەگرێتەوە كە سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیین.حەوتەم: شوێنەوار: ماددەى گوازراوە و نەگوازراوە، کە دروستکراوە، یان نەخشکراوە، یاخود بەرهەمهێنراوە، یان نووسراوە، دەستنووسە، یاخود وێنەیان کێشراوە، یان وێنەیان گیراوە و تەمەنیان لە (200) دووسەد ساڵ کەمتر نەبێت، و پەیکەرى مرۆڤ و ئاژەڵ و ڕووەکەکانیش دەگرێتەوە.هەشتەم: کەلەپوور:-کەلەپوور: هەر ماددەیەکى گوازراوە و نەگوازراوە کە دروستکراوە، نەخشکراوە، بەرهەمهێنراوە، نووسراوە، دەستنووسە، وێنەى کێشراوە، یان وێنەى گیراوە و بەهایەکى مێژوویی، یان نیشتیمانى، نەتەوەیی، ئاینى، یان هونەرییان هەیە.هەر ماددەیەکى گوازراوە یان نەگوازراوەى کەلەپوورى، کە لە خاڵى (1)ی سەرەوە ئاماژەى پێکراوە، هەركات تەمەنى لە (100) سەد ساڵ زیاتر بێت، و گرنگییەکى تایبەتی مێژوویى، هونەری، یان بیناسازی هەبێت و، لەلایەن لیژنەى هونەرییەوە بە ڕاپۆرتێکى زانستی بەرزبکرێتەوە، بەرەزامەندی وەزیر بە شوێنەوار تۆماردەکرێ.نۆیەم: شوێن و ناوچەى مێژوویی: ئەو شوێنەیە کە جێگایەک بووە بۆ ڕووداوێکى مێژوویى، نەتەوەیی و نیشتمانی گرنگ، یان بایەخێکى مێژوویی پێدراوە.دەیەم: پارچە و شوێنى سروشتی: ئەو پارچە و شوێنە سروشتییانە لەخۆدەگرێت کە مرۆڤ دروستى نەکردوون، بەڵام پەیوەندی بە زانستى شوێنەوار و کەلەپوورەوە هەیە، لە بوارى بابەتە بایۆلۆجی و جیۆلۆجیەکان، وەک شوێنى سروشتی و ئەشکەوتە دەگمەنەکان و پەناگە و بەبەردبووەکان و شوێنى (ستالاكتایت) و (ستالاكمایت) و ڕەژوو و پاشماوەى ڕووەکی و ئاژەڵى، ئەگەر گرنگییەکى تایبەتی مێژوویى، یان هونەری هەبێت، بە بڕیارى وەزیر لەسەر پێشنیارى لیژنەى هونەرى و بەڕاپۆرتى زانستى، بە شوێنەوار یان کەلەپوور تۆماردەکرێ.یازدەیەم: شوێن و ناوچەى پارێزراوى شوێنەواری یان کەلەپوورى: سەرجەم ئەو شوێن و ناوچە شوێنەواری و کەلەپوورییانە دەگرێتەوە، کە سنورێکى دیارکراویان هەیە و مەبەست لێی پاراستنى سیما ڕەسەنەکەیانە، وەک سامان و کەلەپوورێکى نیشتمانیى، و چەندین جۆر بینا و هونەرى بیناسازی هەمەرەنگ لە خۆدەگرێت، وەک (شار، شارۆچکە، گوند، گەرەك، شەقام، گرد، قەڵا، شوێنە ئاینییەکان، ئەشکەوت و گۆڕستانە کۆنەکان) کە لەلایەن لیژنەى هونەرییەوە بە ڕاپۆرتێکى زانستی بەرزدەکرێتەوە و بە بریارى وەزیر بە شوێن و ناوچەى شوێنەواری یان کەلەپوورى پارێزارو تۆماردەکرێ.دوازدەیەم: شوێنەوارناس: هەر کەسێک هەڵگرى بڕوانامەى بەکالۆریۆس بێت لە زانستى شوێنەواردا.سێزدەیەم: لایەنى پەیوەندیدار: ئەو وەزارەت و لایەنە حکومییانە دەگرێتەوە کە راسپێردراون بەکارى پاراستنى شوێنەوار و کەلەپوور.چواردەیەم: لیژنەى هونەری: لێژنەیەکە لە کەسانى پسپۆڕ لە بوارى شوێنەوارناسى و بوارەکانى تر‌ى پەیوەندیدار بە شوێنەوار پێکدێت، و پێکهاتەکەى لەلایەن وەزیرەوە بە ڕێنماییەک دیارى دەکرێت.پازدەیەم: کارى شوێنەوارى و کەلەپوورى: کارى گەڕان، ڕووپێویى، هەڵکۆڵین و نۆژەنکردن بە ئامانجى دۆزینەوەى شوێنەواریی گوازراوە و نەگوازراوە، چ لەسەر زەوی بن، یان لەژێر زەوى یان لە ژێر ئاو و پاراستنیان، دەگرێتەوە.مادده‌ی (2) حوکمەکانى ئەم یاسایە، بەسەر هەر شوێنەوار یان کەلەپورێکدا جێبەجێ دەکرێت کە ئەم مەرجانەى تێدا بێت:-یەکەم: ئەگەر بەرهەمى شارستانى گەلى کوردستان یان میزۆپۆتامیا و شارستانیەتە یەک لەدوای یەكەکانى ئەم ناوچەیە بێت، لەسەر خاکى کوردستان بەرهەم هاتبێت یان ڕوویدابێت.دووەم: ئەگەر بەهایەکى شوێنەواریى یان هونەریى یان گرنگییەکى مێژوویى هەبێت، و یەکێک بێت لە دەرئەنجامەکانى شارستانیەتى گەلى کوردستان، و لەسەر خاکى کوردستان ئەنجامدرابێت.سێیەم: ئەگەر شوێنەوار یان کەلەپوور لەسەر خاکى کوردستان بەرهەم هاتبێت یان گەشەی کردبێت یان پەیوەندى بە مێژووى مرۆڤایەتییەوە هەبێت. مادده‌ی (3)ئامانجەکانى ئەم یاسایە:-یەکەم: بەڕێوەبردن، پاراستن، نۆژەنکردنەوەى شوێنەوار و کەلەپوور و مێژووى شارستانیى هەرێم، ناساندنى بە هاونیشتیمانیان و کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى .دووەم: تۆمارکردن و ڕووپێویکردن و هەڵکۆڵینى شوێن و ناوچەى شوێنەواریی و کەلەپووریى.سێیەم: بڵاوکردنەوەى ڕۆشنبیری، و بەرزکردنەوەى ئاستى هۆشیارى و رێکخستنى چالاکى زانستى بۆ پاراستنى شوێنەوار و کەلەپوور.چوارەم: نمایشکردنى پارچەى شوێنەواریى و کەلەپووریى لە مۆزەخانەکان بۆ ناساندن و بە گەشتیاری کردنى، وەک میراتێکى رۆشنبیری و ناسنامەیەکى گرنگى نیشتمانی.پێنجەم: رێگریکردن لە بازرگانى و بەقاچاخ بردنى شوێنەوار و کەلەپوور.مادده‌ی (4)ئەرکەکانى بەڕێوەبەرایەتى گشتى:-یەکەم: دیاریکردن و دەستنیشانکردنى شوێن و ناوچەى شوێنەواریى و کەلەپووریى و مێژوویی.دووەم: گەڕان و ڕووپێوی و هەڵکۆڵین بە دواى شوێنەوار و کەلەپووردا لە سەرتاسەرى هەرێم، بە بەکارهێنانى نوێترین ئامێرى زانستى و هونەری گونجاو و پەیڕەوکراو لە بوارى زانستى شوێنەواردا.سێیەم: نۆژەنکردنەوەى شوێنەوار و کەلەپوور و شوێنە مێژووییەکان و پاراستنیان لە زیانلێکەوتن و لەناوچوون.چوارەم: دامەزراندن و کردنەوە و گرنگیدان بە مۆزەخانەکانى هەرێم، بەرەو پێشبردنیان و بڵاوکردنەوەى ڕ‌ۆشنبیرى شارستانیى نەتەوەیى و نیشتیمانى .پێنجەم: دروستکردنى نموونەى (لەبەرگرتنەوە، لاساییکردنەوە)ى پارچەى شوێنەواریى و کەلەپووریى، بەرهەمهێنانى وێنە و فیلم بۆ نیشاندان، یان فرۆشتن، یاخود بۆ ئاڵوگۆڕ پێکردنیان و دیاریکردنى نرخیان، بەمەرجێک نموونەى دروستکراو نیشانەیەکى هەبێت لەگەڵ ڕەسەنەکەى جیای بكاتەوە.شەشەم: ئەنجامدانى لێکۆڵینەوە و ڕێکخستنى کۆڕ و کۆنفڕانس و چالاکی هەمەجۆر لەسەر شوێنەوار و کەلەپوور، لە ناوەوە و دەرەوەى هەرێم.حەوتەم: گەشەپێدانى پسپۆڕانى هەردوو بوارى شوێنەوار و کەلەپوور بۆ بەرزکردنەوەى ئاستى تواناى کارکردنیان.هەشتەم: گرنگیدانى زیاتر بە بابەتى شوێنەواریی و کەلەپووریى لە وانەکانى خوێندندا، بۆ مەبەستى ئاشنابوون و بڵاوکردنەوەى زیاترى رۆشنبیری شوێنەواریى لە کۆمەڵگەدا بە هەماهەنگى لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان.نۆیەم: ڕێکخستنى تیمى ڕووپێوکردنى سەرتاسەرى بۆ شوێنەوار و شوێنە کەلەپوورییەکان، بۆ ئەوەى لە نەخشەکان و بەڵگەنامەکانى ڕوپێویدا دیاریبکرێن و لەسەر نەخشەسازی بنەڕەتى دابندرێن و ئاماژە بە جۆرەکەیان بکرێت.دەیەم: بەگەشتیاریکردنى ناوچە شوێنەواریی و کەلەپوورییەکان بە مەرجی پارستنى سیماى ڕەسەنایەتیان .یازدەیەم: ڕاگەیاندن و ناساندنى ناوچە و جێگا و پارچە شوێنەواریی و کەلەپوورییە دۆزراوەکان لە رۆژنامەى فەرمیدا.دوازدەیەم: پلاندانان بۆ بارودۆخ و ڕووداوە لە ناکاوەکان، وەک مەترسیەکانى ئاگرکەوتنەوە، بومەلەرزە، لافاو، هەر مەترسییەکى تر و ڕووداوە مرۆیی و سروشتییەکان.سێزدەیەم: هەماهەنگیکردن لەگەڵ دامەزراوە ئیتحادییەکانى عێراق سەبارەت بە شوێنەوار و کەلەپوور بۆ ئەم خاڵانەى خوارەوە:-تۆمارکردنى شوێنەوار و کەلەپورى هەرێم لە تۆمارى (یونسکۆ)دا.گەڕاندنەوەى ئەو شوێنەوار و کەلەپوورانەى براونەتە دەرەوەى هەرێم.کارکردن بۆ خستنەڕووى شوێنەوار و کەلەپوور، یان لەبەرگیراوەکانیان لە مۆزەخانە بیانییەکانى دەرەوەى هەرێمدا، بۆ ماوەیەکى کاتی لە پێناو ناساندنى مێژوو و ناسنامەى کوردستان.کارکردن و هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوە شوێنەواریی و کەلەپوورییە جیهانییەکان، ئەنجومەنە جیهانییەکانى بوارى مۆزەخانەکان، رێکەوتن و پەیماننامە جیهانییەکانى بوارى شوێنەوار.مادده‌ی (5)ئەرکەکانى هاونشتیمانییان:-یەکەم: هەر هاونیشتمانییەك مافی ئەوەی هەیە زانیارى و سوود لە شوێنەوار و کەلەپوور وەربگرێت، و بەپێى ئەم یاسایە دەتوانێت بەشدار بێت لە پاراستن و گرنگى پێدانى شوێنەوار و کەلەپوورى هەرێم.دووەم: پێویستە هەموو تاکێک رێز لە شوێنەوار و کەلەپوورى هەرێم بگرێت و بیپارێزێت.سێیەم: هەر هاونیشتیمانییەک ئاگاداربێت لە بوونى شوێنەوارێک، یان کەلەپوورێکى گوازراوە یان نەگوازراوە، یاخود زانیاری لەبارەیەوە هەبێت، دەبێت لە ماوەى کەمتر لە (24) بیست و چوار کاتژمێر لە ڕێكەوتی ئاگاداربوونى یان پێزانینی، نزیکترین لایەنى فەرمی ئاگاداربکاتەوە، پێویستە لەسەر لایەنی ئاگادارکراوەش، كە لە ماوەى (48) چل و هەشت کاتژمێردا زانیارییەکان بگەیەنێتە بەڕێوەبەرایەتى گشتى یان بەڕێوەبەرایەتییەکان.بەشی دووەمشوێنەوار و كەلەپوورە نەگوازراوەكانماددهی (6)یەکەم: پێویستە بەڕێوەبەرایەتی گشتی و بەڕێوەبەرایەتییەكان تۆمارێکى کاغەزی و ئەلیکترۆنى تایبەت بە تۆمارکردنى بینا و باڵەخانە و ناوچە شوێنەواریی و کەلەپوورییەکان هەبێت، و ئەو زانیارى و بەڵگەنامانەی كە پەیوەندیدارن پێیانەوە، و ئەو مافى پەیوەندى هاوسێیەتیەی (حقوق الأرتفاق) لە سەر موڵك و ماڵە نەگوازراوەكانی دەوروبەریان هەیانە تێیدا تۆمار بكرێت، و تۆمارنامەكە لە ڕۆژنامەى فەرمیدا بڵاوبکرێتەوە.دووەم: مافەکانى پەیوەندى هاوسێیەتى، لەلایەن لێژنەى هونەرى دیارى دەکرێت، بریتییە لە جێگیركردنی پشتێنەیەک لە چواردەورى شوێنە شوێنەواریی و کەلەپوورییەکان، لەگەڵ رەخساندنى رێگا و ڕێڕەوى گەیشتن پێیان، بەمەرجێک شوێن و ناوچە شوێنەواریی و کەلەپوورییەکان پارێزراوبن.سێیەم: ئەگەر پێشتر شوێنەوار تۆمارکرابێت و مافى پەیوەندى هاوسێیەتى لەسەر موڵك و ماڵە نەگوازراوەکانى دەوروبەرى دیاری نەکرابن، ئەوکات دەبێت بەپێى یاسا دەستنیشان بکرێن.چوارەم: جۆرى ئەو بینایەی دەکەوێتە دەوروبەرى شوێنە شوێنەواریی و کەلەپوورییەکان، ئەگەر نوێبێت یان نوێبكرێتەوە، لە ڕووی شێواز و بەرزی و ڕەنگی ڕووكارەكەیەوە بە شێوەیەك دیاری دەكرێت كە لەگەڵ شوێنە شوێنەواریی و كەلەپووریەكانی تەنیشتیدا بگونجێت، ئەمەش بە هەماهەنگی لە نێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی و بەڕێوەبەرایەتییەكان و لایەنی پەیوەندیدار جێبەجێ دەكرێت.مادده‌ی (7)یەکەم: بەرێوەبەرایەتى گشتى، پاڵپشت بە یاسای بە موڵککردن (استملاک)ى بەرکار لە هەرێم، مافى بە موڵککردنى ئەو زەوی و موڵکە نەگوازراوانەى هەیە کە شوێنەواریی یان کەلەپوورین، بەرامبەر بە قەرەبوویەکى دادپەروەرانە.دووەم: دەبێت بەڕێوەبەرایەتى گشتى لە ڕێگاى بەڕێوەبەرایەتییەکان، شوێن و ناوچە و گەڕەکە شوێنەواریی و کەلەپوورییەکان و ناوچە پارێزراو و قەدەغەکراوەکان بپارێزێت، هەركات ئەو جێگایانە مەترسى و هەڕەشەى لەناوبردنیان لەسەربێت.مادده‌ی (8)یەکەم: هەموو ناوچە شوێنەواريى و کەلەپوورییەکان، بەناوى موڵکى گشتییەوە تۆماردەکرێن و بۆ مەبەستى شوێنەواريى تەرخاندەکرێن.دووەم: ئەو شوێن و موڵکانەى کەلەپوورین، دەکرێت بە موڵكی خاوەنەکانیان بمێننەوە، بەڵام نابێت هیچ گۆڕانکارییەکى تێدا ئەنجامبدرێت، زیانیان پێبگەیەندرێت لەکاتى نۆژەنکردنەوە یان هەر کارێکى تردا و لە ژێر چاودێری و ڕێنمایی بەڕێوەبەرایەتى گشتی و بەڕێوەبەرایەتییەکان لایەنە کەلەپورییەکەیان دەپارێزرێت.مادده‌ی (9)یەکەم: لە کاتى بەکارهێنان و دابەشکردنى زەوی و شوێنەکانى موڵکى دەوڵەت و کەسانى سروشتى یان مەعنەویدا، بۆ دروستکردنى خانوو و هەر بینایەکى تر، یان گۆڕینى سیماى خانوو و باڵەخانەکان، لەو شوێنانەدا کە شوێنەواریى و کەلەپووریى و ناوچەى پارێزراون، پێویستە هەماهەنگى و ڕەزامەندى بەڕێوەبەرایەتییەکان یان بەڕێوەبەرایەتى گشتى هەبێت، و لە لەلایەن لیژنەى هونەرییەوە و بە ڕەچاوکردنى ئاستى نزیکی و دوورییان لە شوێنە شوێنەواریى و کەلەپوورییەکانەوە، چۆنییەتى کارکردن لەو شوێنانەدا دەستنیشان دەکرێت.دووەم: لەکاتى بوونى هەر بەربەستێک لە جێبەجێکردنى هەر پڕۆژەیەکدا، لەوانەى کە لە بڕگەى (یەکەم)ى ئەم ماددەیەدا هاتوون، بەڕێوەبەرایەتى گشتى یان بەڕێوەبەرایەتییەکان لەسەر ئەرکى لایەنى جێبەجێکارى پڕۆژەکە، کارى بەدواگەڕان و هەڵکۆڵین، بە لەبەرچاوگرتنی ماوەی جێبەجێكردنی پڕۆژەكە، لە ماوەیەکى گونجاو بۆ گەڕانى زانستی ورد، ئەنجامدەدات، و تێچووى گەڕانەکە لە کۆى تێچووەکانى پڕۆژەکەدا دیارى دەکرێت.مادده‌ی (10)یەکەم: سەرجەم شوێن و ناوچە ئایینیەکان، کە شوێنەواریى یان کەلەپوورین، موڵک و ماڵى دەوڵەت بن، یان تایبەت، یاخود وەقف، بۆ هەمان مەبەست بەکاردەهێنرێن. دووەم: نابێت شوێن و ناوچە ئایینیەکان لەکاتى نۆژەنکردن، یان دەستکاریکردن، یاخود هەر گۆڕانکارییەک، زیانیان پێبگەیەندرێت و دەبێت بەڕەچاوکردن و پاراستنى لایەنە شوێنەواریى و کەلەپوورییەکەى، لە ژێر چاودێرى و ڕێنمایى بەڕێوەبەرایەتى گشتیی‌دا بن.بەشی سێیەمشوێنەوار و كەلەپوورە گوازراوەكانماددهی (11)بەڕێوەبەرایەتی گشتی یا بەڕێوەبەرایەتی ئەم تۆمارانە دەگرێتە دەست:-یەکەم: تۆماری تۆمارکردنى ئەو شوێنەوارە گوازراوانەى هاووڵاتیان بە ڕێکەوت دۆزیویانەتەوە.دووەم: تۆماری تۆمارکردنى ئەو كەل و پەل و كەرەستە کەلەپووریی و شوێنەوارییانەى كە لەو شوێنانەدا هەن كە لە ماددەى (10)دا دەقنووسکراون، و پێدانى بەڵگەنامەیەکى تایبەت بە خاوەنەکانیان، بەمەرجى چاودێریکردنى بەردەوامى شوێنەکان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکان و بەڕێوەبەرایەتى گشتى.مادده‌ی (12)یەکەم: کەسانى سروشتى و مەعنەویى بۆیان نییە شوێنەوارى گوازراوەیان لابێت و دەبێت لە ماوەى (90) نەوەد ڕۆژ، لەڕێکەوتى جێبەجێکردنى حوکمەکانى ئەم یاسایەوە، ڕادەستى بەڕێوەبەرایەتییەکان یان بەڕێوەبەرایەتى گشتى بکەنەوە.دووەم: پێویستە خاوەن یان دەستدارى (حائز) پارچەى کەلەپوورى و دەستنووس، لە ماوەى (90) نەوەد ڕۆژ لەرێکەوتى جێبەجێکردنى حوکمەکانى ئەم یاسایەوە، ئاگادارى بەڕێوەبەرایەتییەکان یان بەڕێوەبەرایەتى گشتى بکاتەوە، بۆ ئەوەى تۆماربکرێت و سەرپەرشتی هاوبەش بکرێت.سێیەم: پاڵپشت بە ڕێکارە یاساییەکان، خاوەنى پارچەى کەلەپووریى یاخود دەستنووسەکان، کە لە بڕگەى (دووەم)ى ئەم ماددەیەدا ئاماژەیان پێکراوە، بەرپرسن لە ونبوون و تێکچوونى پارچەکان. مادده‌ی (13)یەکەم: بەڕێوەبەرایەتى گشتى دەتوانێت بڕیارى لێسەندنەوەى مافی خاوەندارێتی هەر پارچەیەکى کەلەپووریى یان دەستنووس بدات، لەوانەى کە پێشتر تۆمار کراوە و لاى خاوەنەکەیەتى، بەرامبەر بەقەرەبوویەکى دادپەروەرانەى خەمڵێنراو لەلایەن لیژنەى هونەرییەوە.دووەم: مافی بڵاوکردنەوەى زانیارى لەسەر پارچەى کەلەپووریى یان دەستنووس، تەنها بە ڕەزامەندى بەڕێوەبەرایەتى گشتى یان بەڕێوەبەرایەتییەکان دەبێت.مادده‌ی (14)یەکەم: بەڕێوەبەرایەتى گشتى دەتوانێت بە ڕەزامەندى وەزیر و بە هەماهەنگى لەگەڵ دامەزراوە ئیتحادییەکان، بە مەبەستى توێژینەوەى زانستى و نۆژەنکردنەوە، بۆ دەوڵەمەندکردنى مۆزەخانەکانى هەرێم یان خستنەڕووى کاتی، شوێنەوار و کەلەپوورە گوازراوەکان بهێنێتە ناوەوەى هەرێم.دووەم: هەرکەسێک بە پشت بەستن بە یاسا، هەر شوێنەوارێکى گوازراوە یان پارچەیەکى کەلەپووری بهێنێتە ناو هەرێم، پێویستە مۆڵەت لە وەزیر وەربگرێت.سێیەم: بەڕێوەبەرایەتى گشتى لە رێگاى لیژنەى هونەرییەوە، بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە بۆ ئەو شوێنەوار و کەلەپوورە گوازراوانە دەکات، کە لە دەرەوە هێنراونەتە ناو هەرێم، ئەگەر سەلمێندرا شوێنەوارین و لە وو‌ڵاتى خاوەندارى خۆیان بە شێوەیەکى نایاسایی براونەتە دەرەوەى ووڵات، ئەوکات دەستى بەسەردا دەگیرێت و بە ڕەچاوکردنى مەرجى مامەڵەى هاوشێوە بۆ ووڵاتە ڕەسەنەکەى دەگەڕێندرێتەوە.مادده‌ی (15)وەزیر دەتوانێت بە ڕەزامەندى سەرۆکى ئەنجوومەنى وەزیران، بە هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوە ئیتحادییەکان:-یەکەم: بۆ مەبەستى توێژینەوەى زانستى، یان نۆژەنکردنەوە، یان خستنەڕووى کاتى، شوێنەوار و کەلەپوورە گوازراوەکان بنێرێتە دەرەوەى هەرێم.دووەم: ئەو شوێنەوار یان کەلەپوورە گوازراوانەى هاوشێوەکانیان لە هەرێم دا هەیە، بۆ مەبەستى بەدیهێنانى توێژینەوە و سوودى زانستى، یان مێژوویی، یان هاوکاریکردن و دەوڵەمەندکردنى مۆزەخانەکانى هەرێم، لەگەڵ مۆزەخانە و زانکۆ و پەیمانگە و دامەزراوە زانستییەکانى دەرەوەى هەرێمدا، ئاڵ‌وگۆڕیان پێبكات.بەشی چوارەمكاری شوێنەواریی و كەلەپووریی و گەڕان و ڕووپێوی و هەڵكۆڵین و نۆژەنكردنەوەماددهی (16)یەکەم: بەڕێوەبەرایەتى گشتى تایبەتمەندە بەکارى شوێنەواریى و کەلەپووریى لە هەرێم.دووەم: هیچ کەس و لایەنێک بۆى نیە کارى شوێنەواریى یان کەلەپووریى لە هەرێم ئەنجام بدات، تەنانەت لەسەر زەوى و موڵکى خۆشى بێت، تەنها بە مۆڵەتى بەڕێوەبەرایەتى گشتى نەبێت.سێیەم: بەڕێوەبەرایەتى گشتى بۆى هەیە رێگا بە پسپۆران و دام و دەزگا زانستی و زانکۆ و پەیمانگەکانى ناوخۆ و بیانییەکان بدات بۆ مەبەستى کارى شوێنەواریی و کەلەپووریى، لە بوارى شوێنەوار و کەلەپووردا، ئەمەش دواى دڵنیابوونەوە لە توانا و لێهاتوویی زانستى و دارایی ئەو لایەنانە.مادده‌ی (17)یەکەم: بەڕێوەبەرایەتى گشتى لەو زەوی و شوێنانەى کە موڵکى دەوڵەت یان کەسانى سروشتى و مەعنەوین، و ناوچەى شوێنەواریى یان کەلەپووریى لەخۆدەگرن، کارى شوێنەواریی و کەلەپووریى ئەنجام دەدات.دووەم: ئەو زەوى و شوێنانەى کارى شوێنەواریى یان کەلەپوورییان تێدا ئەنجامدراوە، ئەگەر دەرکەوت شوێنەواریی و کەلەپووریى نین، دەگەڕێندرێنەوە بۆ دۆخى پێش ئەنجامدانى ئەو کارانەى تێیاندا کراون.ئەگەر ئەو شوێن و زەوییانەى ئاماژەیان پێکراوە، موڵکى کەسانى سروشتى یان مەعنەوى بوون و لە ئەنجامى گەڕان و ڕووپێوی و هەڵکوڵین زیانمەندبوون، ئەوا پاڵپشت بە خەمڵاندنى بەڕێوەبەرایەتى گشتى و بە ڕەزامەندى هەردوولا، یان لە ڕێگاى دادگاوە، قەرەبووى زیانەکانیان دەکرێتەوە.سێیەم: بەڕێوەبەرایەتى گشتى یان بەڕێوەبەرایەتییەکان ماوەى کارى شوێنەواریى و کەلەپووریی دیاریدەکەن و دەکرێت ماوەکە درێژبکرێتەوە.چوارەم: هەموو ئەوانەى کارى شوێنەواریى و کەلەپووریى ئەنجام دەدەن، پشت بەو توێژینەوە و کارانە دەبەستن كە لە پێشتردا لەلایەن شوێنەوارناسانى ناوخۆیی و بیانییەوە، لە هەمان شوێن، یان دەوروبەرى، یان نزیکى شوێنى دەستنیشانکراو بۆ کارکردن، ئەنجامدراون.پێنجەم: لە کاتى گەڕان و رووپێوى و هەڵکۆڵیندا، کە پارچەى شوێنەواریی یان کەلەپوریی دەدۆزرێتەوە، بەپێى سنورى جوگرافیاى شوێنى کارکردن، پارچە دۆزراوەکان دەگەرێندرێنەوە بۆ مۆزەخانەى ئەو شارە، یان ئەو شوێنەى کارى تێدا دەکرێت. شەشەم: هەر شوێنەوارناسێک یان کارمەندێکى بوارى شوێنەوارناسى لە زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمدا، بۆ مەبەستى زانستى و ئەنجامدانى توێژینەوە و کارى شوێنەواریى، دەتوانێت سەردانى ناوچە شوێنەواریى و کەلەپوورییەکان بکات، بەمەرجێک پشتگیرى لایەنە ئەکادیمییەکەى هەبێت و بەڕێوەبەرایەتى گشتى یان بەڕێوەبەرایەتییەکان ئاگارداربکاتەوە.مادده‌ی (18)لیژنەى کارى شوێنەواریى و کەلەپووریی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتى و بەڕێوەبەرایەتییەکان بەم شێوەیە پێکدەهێنرێت:-یەکەم: سەرۆکى لیژنە، یان نێردە، مەرجە پسپۆرێکى شوێنەواریی شارەزا و خاوەن ئەزموون بێت.دووەم: دەبێت ئەندامانى لیژنەکانى کارى شوێنەواریی و کەلەپووریى بەپێى پێویست شوێنەوارناس بن، و دەکرێت بە پێى پێویستی ئەو ناوچەیەى کارى تێدا دەکرێت چەند پسپۆڕییەکى دیکەش ئەندام بن. سێیەم: لەکاتى کارکردن‌دا لەگەڵ تیمی مۆڵەت پێدراو، پێویستە لانیکەم دوو شوێنەوارناس کە کارمەندى بەڕێوەبەرایەتییەکان یان بەڕێوەبەرایەتى گشتى بن، وەک نوێنەر و ئەندام کاربکەن، و مافی زانستى تەواویان هەبێت لە نووسینى ڕاپۆرت و بڵاوکردنەوەى توێژینەوە و بەشداریکردنى کۆر و کۆنفرانس‌دا، لە ناوەوە و دەرەوەى هەرێم، بەرپرسیش دەبن بەرامبەر هەر کەموکوڕییەک لە کارکردن‌دا ئەگەر بەڕێوەبەرایەتى گشتى یان بەڕێوەبەرایەتییەکانی لێ ئاگادارنەکەنەوە.مادده‌ی (19)ئەو لایەنانەى داواى کارکردن لە بوارى شوێنەواریى و کەلەپووریدا دەکەن، پێویستە پابەند بن بە:-یەکەم: پێشکەشکردنى داواکارییەک بە بەڕێوەبەرایەتییەکان بۆ مەبەستی کارى شوێنەواریى و کەلەپووریى، کە ئەمانەی خوارەوە لەخۆبگرێت:- تایبەتمەندى و شارەزایی داواکاران و تواناى داراییان.زانیارى لەسەر ئەندامانى تیمى پێشکەشکارى داواکە و ڕەچاوکردنى لایەنى زانستی و پسپۆڕییان.داواکار لە لایەنێکى زانستى باوەڕپێکراوى وەکو زانکۆ، پەیمانگا، یان دەزگایەکى شوێنەوارییەوە، رێگاپێدراوبێت. ئەگەر تیمى داواکار لە دەرەوەى عێراق بێت، پێویستە پشتگیرى نوێنەرایەتى وڵاتەکەى لە هەرێم یان باڵیوزخانەکەى لە عێراق هەبێت.دیاریکردنى ژمارە و ئاستى ئەو کرێکارانەى لەگەڵیدا کاردەکەن، لەگەڵ توانا زانستییەکانیان.دابینکردنى پاسەوان بۆ شوێنەکە لە ماوەى کارکردن‌دا.هەوڵدان بۆ دابینکردنى کورسی خوێندن و زەمالە بۆ فەرمانبەرانى شوێنەوارناسى لە سنورى بەڕێوەبەرایەتى گشتى.دووەم:پێشکەشکردنى نەخشەیەک، کە تێیدا سنوورى شوێنى کارکردنەکە ڕوونبکاتەوە و ئاماژەش بکرێـت بە ناوچە شوێنەوارییەکان.پێشکەشکردنى ڕاپۆرتێکى بەرنامەى کارى ساڵانە و ڕاپۆرتى گشتیش لە کۆتایى کارەکانى گرێبەستدا، دەدرێتە بەڕێوەبەرایەتى گشتى.پێویستە بۆ کارکردن سوود لە بەشەکانى شوێنەوارناسى لە هەرێم وەربگیرێت.مادده‌ی (20)یەکەم: بەڕێوەبەرایەتى گشتى، دواى پێشکەشکردنى داواکارییەکەى تیمى داواکار، پێداچوونەوە و وردبینى بۆ دەکەن و پاشان بڕیارى لەسەر دەدەن.دووەم: داواکار گرێبەستێک لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتى گشتیی‌دا بۆ ماوەیەکى دیاریکراوى کارکردن ئەنجام دەدات، کە تێیدا ماف و پابەندبوونى هەردوولا دیاریدەکرێت و دواتر لەلایەن وەزیرەوە پەسەند دەکرێت.مادده‌ی (21)یەکەم: بەڕێوەبەرایەتى گشتى و بەڕێوەبەرایەتییەکان، کارى بەدواداچوون و چاودێریکردنى تیمى مۆڵەتپێدراوى کارى شوێنەواریى و کەلەپووریى دەکەن .دووەم: لەکاتى سەرپێچیکردنى یەکێک لە مەرجەکانى گرێبەستى کارکردنى لە کارى شوێنەواریى و کەلەپووریى، بەڕێوەبەرایەتى گشتى و بەڕێوەبەرایەتییەکان بە نووسراو ئاگادارى لایەنى بەرامبەر دەکەنەوە، بۆ لادانى سەرپێچیەکە لە ماوەیەکى گونجاو و دیاریکراودا.سێیەم: ئەگەر لایەنى بەرامبەر سەرپێچییەکەى لانەبرد، لەسەر داواکارى بەڕێوەبەرایەتى گشتى، وەزیر گرێبەستەکە هەڵدەوەشێنێتەوە.مادده‌ی (22)یەکەم: هەر کەل وپەلێکى شوێنەواریى یان کەلەپووریى لەسەر خاکى یان ژێر خاکى هەرێم بدۆزرێتەوە موڵکى دەوڵەتە.دووەم: هەر کەل وپەلێکى شوێنەواریی یان کەلەپووریی دۆزرایەوە دەستبەجێ وێنەى دەگیرێت و تۆماردەکرێت و لە شوێنکى گونجاو دەپارێزرێت.سێیەم: بەبێ ڕەزامەندى نووسراوى بەڕێوەبەرایەتى گشتى و بەڕێوەبەرایەتییەکان، نابێت زانیارى لەسەر ئەو پارچە و شوێنانەى دۆزراونەتەوە بڵاوبکرێنەوە یان دەستکاریى بکرێن و مامەڵەیان پێوەبکرێت، چ لەناوەوەى هەرێم بێت، یان لە دەرەوە.چوارەم: بەڕێوەبەرایەتى گشتى و بەڕێوەبەرایەتییەکان بۆیان هەیە ئەمانەى خوارەوە بدەن بەو لایەنانەى کارى گەڕان و ڕووپێوى و هەڵکۆڵین دەکەن:قاڵبى شوێنەوارە دۆزراوەکە بە وێنە و هێڵکارى و نەخشەکانییەوە.پارچەى گلێنە و ماددە ئەندامى و خۆڵینەکان، بەمەبەستى شیکردنەوە و لێکۆڵینەوە، بەمەرجێک لە ماوەیەکدا کە لە (1) یەک ساڵ تێپەڕ نەکات، دەرئەنجامى لێکۆڵینەوەکە پێشکەشى بەڕێوەبەرایەتی گشتی بكرێت.ئەو پارچانەى لە خاڵى (2) ئەم بڕگەیەدا هاتوون، راستەوخۆ لەژێر چاودێرى بەڕێوەبەرایەتییەکان ڕەوانەى دەرەوە دەکرێن و لە باج و ڕسومات دەبەخشرێن.پێنجەم: پێویستە لەسەر بەڕێوەبەرایەتى گشتى و بەڕێوەبەرایەتییەکان و تیمى مۆڵەتدراو، ساڵانە ئەنجامى وەرزى کارکردن ڕابگەیەنن.بەشی پێنجەمڕێگاپێنەدراوەكان و سزاكانماددهی (23)ڕێگاپێنەدراوەکان:-یەکەم: جگە لەوەى کە لەم یاسایەدا ڕێگەی پێدراوە، ڕەفتارپێکردن و تێکدانى شوێن و بینا و ناوچەى شوێنەواریى و شەقام و بازار و خانوو و گەڕەکە کەلەپوورییەکان و ناوچە پارێزراوەکان و پارچەى شوێنەواریى و کەلەپووریى، گوازراوە و نەگوازراوە، و شوێنە مێژووییەکان و دەستنووسەکان، قەدەغەیە.دووەم: ئەو زەوی و شوێنەى شوێنەوار، کەلەپوور و شوێنە مێژووییەکانى تێدایە، تۆماری لە ڕۆژنامەی فەرمیدا بڵاوكرابێتەوە یان بڵاونەكرابێتەوە، خاونەكەی بۆی نییە دەسكاری ماددی بكات یان تێكیبدات یاخود گۆڕین لە ڕووكاری دەرەوەیدا بكات.سێیەم: فرۆشتن و بازرگانى پێکردنى شوێنەوار و کەلەپوور قەدەغەیە.چوارەم: نابێت پارچەى شوێنەواریى و کەلەپووریی لەبەرى بگیرێتەوە، تەنها بە ڕەزامەندى بەڕێوەبەرایەتى گشتى نەبێت و ئامانجى لەبەرگرتنەوەکەش تەنها بۆ ڕاهێنان و توێژینەوەى زانستى، یان بۆ نیشاندان، یان بۆ فرۆشتن، یان بۆ ئاڵوگۆڕپێکردنیان دەبێت.پێنجەم: نابێت هیچ مۆزەخانەیەکى شوێنەواریی تایبەت و گشتى موڵکى کەسی بن، و کردنەوەى مۆزەخانەى کەلەپووریى و سروشتیش پێویستە بە ڕەزامەندى بەڕێوەبەرایەتى گشتى بێت و لەژێر چاودێرى ئەودا بێت.شەشەم: بەبێ ڕەزامەندى بەڕێوەبەرایەتى گشتى، ڕێگانادرێت بە بەکارهێنانى ناو و ناونیشانى شوێنەواریی یان کەلەپووریى، لە شوێنە گشتى و بازرگانیەکاندا.مادده‌ی (24)سزاکان:-یەکەم: هەرکەسێک پارچەى شوێنەواریى یان کەلەپووریی یان دەستنووسى گوازراوەى تۆمارکراو یان تۆمارنەکراوى لابێت و لەماوەى (90) نەوەد ڕۆژ لە ڕێکەوتى بەرکاربوونى ئەم یاسایە، ئاگادارى بەڕێوەبەرایەتى گشتى یان بەڕێوەبەرایەتییەکان نەکاتەوە، یان ببێتە هۆى ونبوون یان لەناوچوونى ئەو پارچەیە، بە بەندکردن و پێبژاردن بە بڕى دوو هێندەى نرخى خەمڵێنراوى پارچە شوێنەواری یان کەلەپوورییەکە، سزادەدرێت.دووەم:هەرکەسێك شوێنەوارێک یان کەلوپەلى کەلەپووریى بدزێ، کە لە ژێر دەستى بەڕێوەبەرایەتى گشتى یان بەڕێوەبەرایەتییەکاندا بێت، بە زیندانیکردن بۆ ماوەیەک کە لە (10) دە ساڵ زیاتر نەبێت سزادەدرێت، هەروەها بە پێبژاردنێک بەبڕى شەش هێندەى نرخى خەمڵێنراوى پارچە شوێنەواریى یان کەلەپوورییەکە، سەرەڕاى گەڕاندنەوەى.ئەم بارانەى خوارەوە بە بارودۆخى توند ئەژماردەکرێت و ئەنجامدەرەکەى بە سزای زیندانى هەمیشەیی سزا دەدرێت:-ئەگەر پارچەى شوێنەواریی یان کەلەپووریی دزراو نەگەڕێندرایەوە.ئەگەر ئەنجامدەرى تاوان یەکێک بوو لە ئەندامانى بەڕێوەبەرایەتى گشتى یان بەڕێوەبەرایەتییەكان، یان ڕاسپێردراو بە پارێزگاریکردن لە شوێنەوار، یاخود ئەوانەى کاردەکەن لە بەڕێوەبردنیدا.ئەگەر تاوانەکە لەلایەن دوو کەس و زیاتر، بەبەکارهێنانى هێز و زۆرەملێیی، ئەنجامدرا.سێیەم:هەرکەسێک پارچەى شوێنەواریى بباتە دەرەوەى هەرێم، یان بەشداربێت لە بردنە دەرەوەیدا، بە زیندانیى هەمیشەیی سزادەدرێت.هەرکەسێک بە ئەنقەست کەلوپەلى کەلەپووریى بباتە دەرەوەى هەرێم، یان بەشداربێت لە بردنە دەرەوەى، بە بەندکردن کە لە (3) سێ ساڵ زیاتر نەبێت و پێبژاردنێک بە بڕى (3.000.000) سێ ملیۆن دینار سزادەدرێت.هەر کەسێک بەبێ ڕەزامەندیى نووسراوی بەڕێوەبەرایەتى، کارى گەڕان و رووپێوى و هەڵکۆڵین ئەنجامبدات، یان هەوڵى دۆزینەوەى شوێنەوار بدات، بە بەندکردن بۆ ماوەیەک کە لە (3) سێ ساڵ کەمتر نەبێت، سزادەدرێت.چوارەم:ئەگەر کارى گەڕان و ڕووپێوى و هەڵکۆڵین، یان هەوڵدان بۆ دۆزینەوەى شوێنەوار، بووە هۆى گۆڕینى شوێنەوارەکە، دەبێت ئەنجامدەر قەرەبووى دوو هێندەى نرخى خەمڵێنراوى زیانەکە بکاتەوە و دەست بەسەر شوێنەوارە دەرهێنراوەکە و کەلوپەلەکانیشدا دەگیرێت.دەبێت تاوانبار لەسەر خەرجی تایبەتی خۆى، بارەکە بۆ دۆخى ئاسایى بگەڕێنێتەوە. ئەگەر تاوانبار فەرمانبەرى بەڕێوەبەرایەتى گشتى یان بەڕێوەبەرایەتییەکان بێت، بە زیندانیکردن بۆ ماوەیەک کە لە (15) پازدە ساڵ زیاتر نەبێت، سزادەدرێت.پێنجەم:هەرکەسێک بازرگانی بە کەلوپەل و پارچەى شوێنەواریی یان کەلەپوورییەوە بکات، دەست بەسەر کەلوپەلەکاندا دەگیرێت و بە زیندانیکردن بۆ ماوەیەک کە لە ( 10 ) دە ساڵ زیاتر نەبێت سزادەدرێت، سەرەڕاى پێبژاردنێک بە بڕى (10.000.000) دە ملیۆن دینار، ئەگەر ئەنجامدەرى تاوانەکە فەرمانبەرى بەڕێوەبەرایەتى گشتى یان بەڕێوەبەرایەتییەکان بێت، ئەوا بە هەمان ماوەى ساڵ بە زیندانیکردن سزادەدرێت، سەرەڕاى پێبژاردنێک بە بڕى (20.000.000) بیست ملیۆن دینار.هەرکەس بەبێ ڕەزامەندى بەڕێوەبەرایەتى گشتى، بازرگانى بە کەلوپەل و پارچەى شوێنەواریى یان کەلەپوورییەوە بکات، چ ساختەکراو، یان لاساییکراوە بێت، ئەوا دەست بەسەر کەلوپەلەکاندا دەگیرێت و بە بەندکردن بۆ ماوەیەک کە لە (3) سێ ساڵ زیاتر نەبێت سزادەدرێت، سەرەڕاى پێبژاردنێک بە بڕى (2.000.000) دوو ملیۆن دینار، ئەگەر ئەنجامدەرى تاوانەکە کارمەندى بەڕێوەبەرایەتی گشتی یان بەڕێوەبەرایەتییەكان بێت، بە هەمان ماوەى ساڵ بە بەندکردن سزادەدرێت سەرەڕاى پێبژاردنێک بە بڕى (6.000.000) شەش ملیۆن دینار.شەشەم: هەر کەسێک زێدەڕۆیی بکاتە سەر خانوویەک، باڵەخانەیەک، گەڕەکێک، یان هەر شوێنێکى تر‌ى شوێنەواریى یان کەلەپووریى، بڵاوكراوە لە ڕۆژنامەى فەرمى، چ بە تێکدان، گۆڕینى سیما یان گۆڕینى ئەو مەبەستەى کە بۆى تەرخانکراوە، بە زیندانیکردن بۆ ماوەیەک کە لە (10) دە ساڵ زیاتر نەبێت سزادەدرێت، و پابەندیش دەکرێت لەسەر خەرجى خۆى زیادەڕۆییەکە بگەڕێنێتەوە بۆ دۆخى پێشتر.بەشی شەشەمحوكمە گشتی و كۆتاییەكانماددهی (25)بۆجێبەجێكردنی حوكمەكانی ماددەی (14 و 15)ی ئەم یاسایە، سوود لە كارمەند و پسپۆرانی بواری زانستی شوێنەوارناس لە خاڵ و دەروازە سنوورییەكان وەردەگیرێت.مادده‌ی (26)یەکەم: بەڕێوەبەر و بەرپرسى مۆزەخانەکان و بنکەکانى شار و شارۆچکەکان دەبێت شوێنەوارناس بن، و تەنها بۆیان هەیە (4) چوار ساڵ لەو پۆستەدا کاربکەن و دەکرێت (4) چوار ساڵى تر ماوەى کارکردنیان درێژبکرێتەوە. دووەم: سەرۆکایەتیی و بەڕێوەبردنى کارى شوێنەواریی و کەلەپووریی لە پڕۆژەکان و کۆمسیۆنەكان و ناوچەکاندا دەبێت بە کەسانى شوێنەوارناس بسپێردرێت.مادده‌ی (27)ئەرکەکانى لێژنەى هونەرى:-یەکەم: بۆ دیاریکردنى هەر کەلوپەلێک و پارچەیەکى شوێنەواریی و کەلەپووریى، کە ڕەسەنە یان ساختەیە، بڕیار و ڕاسپاردەى لیژنەى هونەرى یەکلاکەرەوە دەبێت.دووەم: خەمڵاندنى بڕى قەرەبووى ماددی ئەو زیانانەى بەر شوێنەوار، یان کەلوپەلە شوێنەواریى و کەلەپوورییەکان دەکەون، بەهای دارایی دەبێت، هاوكات پێویستە زیانە ئابوورى و کۆمەڵایەتییەکانى ناو کۆمەڵگەش کە لەم شوێنانە کەوتوون دیارى بکرێت.سێیەم: دیاریکردنى نرخى هەر پارچەیەکى شوێنەواریی یان کەلەپووریی کە پێشکەشى بەڕێوەبەرایەتى گشتى یان بەڕێوەبەرایەتییەکان دەکرێ.چوارەم: دیاریکردنى بڕى پاداشت بۆ هەر کەسێک کە شوێنەوار یان کەلەپوور دەدۆزێتەوە، یان زانیارى دەدات بۆ دۆزینەوەى.مادده‌ی (28)یەكەم: ڕێژەی (50%) پەنجا لە سەدی داهاتی گشتیی شوێنەوار، بۆ گەشەپێدانی بواری شوێنەواری و كەلەپووریی تەرخاندەكرێت.دووەم: پێویستە لە بوودجەی گشتیی‌دا، بوودجەیەكی ساڵانە بۆ كاروباری شوێنەوار و كەلەپوور تەرخان بكرێت.مادده‌ی (29)لەکاتى پێویستدا، وەزیر لە ڕێگاى ئەنجومەنى وەزیرانەوە، هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوە ئیتیحادییەکانى تایبەت بە شوێنەوار و کەلەپوور دەکات.مادده‌ی (30)وەزیر رێنمایى پێویست بۆ ئاسان جێبەجێکردنى حوکمەکانى ئەم یاسایە دەردەکات.مادده‌ی (31)پێویستە ئەنجومەنى وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەکان، حوکمەکانى ئەم یاسایە جێبەجێ بکەن.مادده‌ی (32)یاساى شوێنەوارى عێراقی، ژمارە (59)ى ساڵى 1936ی کارپێکراو لە هەرێم کارى پێناکرێت.مادده‌ی (33)کار بە هیچ یاسا و بڕیارێک ناکرێت، کە لەگەڵ حوکمەکانى ئەم یاسایەدا ناکۆک بێت.مادده‌ی (34)ئەم یاسایە، لە ڕێکەوتى بڵاوکردنەوەى لە ڕۆژنامەى فەرمیى (وەقایعى کوردستان)دا، جێبەجێدەکرێت. د.رێواز فایق حسێن سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانهۆیهكانی دهرچواندنشووێنەوار و کەلەپوور و شوێنە مێژوییەکان، سامانى نیشتیمانی و میراتێکى ڕ‌ۆشنبیرى و زانستى و ناسنامەى شارستانیەتى مرۆڤایەتى گەلى کوردستانن، لە پێناو بەڕێوەبردن و پاراستن و ڕێگری‌کردن لە بازرگانى پێکردن و لەناوچوون و بە گەشتیاریکردنى لە هەرێمى کوردستان ــ عێراقدا، ئەم یاسایە دەرچوێندرا....
یاسای ژماره (5)ی ساڵی2012 یاسای دووه‌مین هه‌مواری یاسای ئه‌كادیمیای كوردی ژماره (12)ی ساڵی 1997ی هه‌موار كرا‌و له هه‌رێمی كوردستان- عیراق | 10
یاسای ژماره (5)ی ساڵی2012 یاسای دووه‌مین هه‌مواری یاسای ئه‌كادیمیای كوردی ژماره (12)ی ساڵی 1997ی هه‌موار كرا‌و له هه‌رێمی كوردستان- عیراق | 10
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقپاڵپشت به حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌موار كرا‌و و، به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خستییه روو، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتنی ئاسایی خۆی ژماره (23)دا كه رۆژی 7/6/2012 گرێ درا، بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (5)ی ساڵی2012 یاسای دووه‌مین هه‌مواری یاسای ئه‌كادیمیای كوردی ژماره (12)ی ساڵی 1997ی هه‌موار كرا‌و له هه‌رێمی كوردستان- عیراقماددهی یه‌كه‌م:مادده‌ی دووه‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و، به‌م شێوه‌یه‌ی دادێ ده‌خوێندرێته‌وه:ئه‌كادیمیای كوردی خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ربه‌خۆی مه‌عنه‌وییه و یه‌كێكه له چاوگه باڵاكان له‌هه‌موو شتێكی په‌یوه‌ندیی به زمانی كوردی و شێوه‌زاره‌كانی و پاراستن و ده‌وڵه‌مه‌ند كردنییه‌وه هه‌بێ، به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به زمانێكی یه‌كگرتووی فه‌رمی. مادده‌ی دووه‌م: مادده‌ی چواره‌می یاساكه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ئه‌مه‌ی دادێ جێی ده‌گرێته‌وه:مادده‌ی چواره‌م: ئه‌كادیمیا كار بۆ به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌م ئامانجانه‌ی دادێ ده‌كات:یه‌كه‌م: پاراستنی زمانی كوردی و كار كردن بۆ ئاماده كردنی توێژینه‌وه، كه ره‌نگه زه‌مینه‌ی گونجاو بۆ یه‌كخستنی زاراوه‌كانی به سوود وه‌رگرتن له شێوه‌زاره‌كانی بخولقێنێ. دووه‌م: به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی توێژینه‌وه‌ی كوردی بۆ هاوشان رۆیشتن له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی زانستی و كولتووری.سێیه‌م: زیندوو كردنه‌وه‌ی كولتووری كورد له زانست و وێژه و هونه‌ر و پیشان دانی رۆڵی زانایانی كورد تێیدا.چواره‌م: بایه‌خ دان به لێكۆڵینه‌وه له مێژووی كورد و كوردستان و شارستانیه‌ته‌كه‌ی.پێنجه‌م: وردبوونه‌وه له ناونیشانی تابلۆی شه‌قامه گشتییه‌كانی شار و شارۆچكه‌كان و ناوی قوتابخانه‌كان و شوێنه‌كانی خوداپه‌رستی و نووسینگه و شوێنانی بازرگانی و نابازرگانی له رووی زمانه‌وه و راسپاردن به دووباره ناونانه‌وه‌یان به ناوی ناودارانی كوردستان و هێماكانی و ئاگادار كردنه‌وه‌ی لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار بۆ گرتنه‌به‌ری ئه‌وه‌ی پێویسته له‌باره‌یانه‌وه.شه‌شه‌م: گرێدانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌كادیمیاكانی زانستی و زانكۆكان و ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه‌ی زانستی و به‌تین كردن و به‌هێز كردنی له ناوه‌وه‌ی هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌یدا. حه‌وته‌م: كار كردن بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی ده‌سته‌واژه‌كان و یه‌كخستنیان له پرۆگرامه‌كانی په‌روه‌رده و فێركردن به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده.مادده‌ی سێیه‌م:مادده‌ی (پێنجه‌م)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی دادێ ده‌خوێندرێته‌وه:ئه‌كادیمیا به‌م شێوانه‌ی دادێ ئامانجه‌كانی به‌دی ده‌هێنێت:یه‌كه‌م: دانانی فه‌رهه‌نگ و سه‌رچاوه و ئه‌نسكلۆپیدیای زانستی و زمانه‌وانی.دووه‌م: ده‌ركردنی گۆڤارێكی ده‌وریی ئه‌كادیمی. سێیه‌م: بڵاو كردنه‌وه و وه‌رگێڕانی كتێبی زانستی و زمانه‌وانی و گرێدانی كۆڕ و كۆنگره و ساز كردنی وه‌رزی زانستی و كولتووری و به‌شداری كردن تێیاندا له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا.چواره‌م: پشتیوانی كردن له زانا و توێژه‌ر و ئه‌دیبان.پێنجه‌م: دامه‌زراندنی ناوه‌ندێكی به‌ڵگه‌نامه و ده‌ستنووسی تایبه‌ت به ئه‌كادیمیا.شه‌شه‌م: هه‌ماهه‌نگی و كار كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نانی حكومی و ناحكومیی په‌یوه‌ندیدار به‌و ئامانجانه‌ی ئه‌كادیمیا كاریان له پێناودا ده‌كات.حه‌وته‌م: هاندانی توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌راوردكاری له بواری زمان و دیرۆك و كولتوور.مادده‌ی چواره‌م:بڕگه‌كانی (أ/1) و (ب/1) له مادده‌ی (حه‌وته‌م)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێن، و بڕگه‌ی (ج/2)ی مادده‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێنه‌وه:أ ـ مه‌رجی ئه‌ندامی كارا:1ـ هاووڵاتیی هه‌رێمی كوردستان بێت.ب ـ مه‌رجه ئه‌ندامی یاریده‌ده‌ر:1ـ زمانی كوردی به ره‌وانی بزانێت.مادده‌ی پێنجه‌م:بڕگه‌ی (أ) له مادده‌ی (ده‌یه‌م)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی دادێ ده‌خوێندرێته‌وه:مادده‌ی ده‌یه‌م/ أ: سه‌رۆكی ئه‌كادیمیا به ئاماده‌بوونی دوو له سه‌ر سێی ئه‌ندامانی كارا به لای كه‌مه‌وه و به ده‌نگدانی نهێنی و به زۆرینه‌ی ره‌ها بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ هه‌ڵده‌بژێردرێت كه بۆ یه‌ك جار قابیلی نوێ كردنه‌وه‌یه و، له‌م باره‌یه‌شه‌وه فه‌رمانبه‌رێك له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمه‌وه ده‌رده‌چێت).مادده‌ی شه‌شه‌م:مادده‌ی (یازدهم)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی دادێ ده‌خوێندرێته‌وه:سه‌رۆكی ئه‌كادیمیا جێگرێكی ده‌بێ كه ئه‌نجومه‌نی ئه‌كادیمیا له نێو ئه‌ندامانی كارایدا، به هه‌مان ئه‌و میكانیزمه هه‌ڵی ده‌بژێرێت كه سه‌رۆكی پێ هه‌ڵده‌بژێرێت و بۆ ماوه‌ی (چوار ساڵ) كه بۆ یه‌ك جار قابیلی نوێ كردنه‌وه‌یه، جێی سه‌رۆكیش له كاتی ئاماده نه‌بوونیدا ده‌گرێته‌وه.مادده‌ی حه‌وته‌م:هه‌ردوو بڕگه‌ی (ج) و (د) له مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێنه‌وه:ج ـ پاداشتێكی مانگانه به ئه‌ندامانی ناخۆته‌رخان (ناموته‌فه‌ڕغ)ی ئه‌نجومه‌نی ئه‌كادیمیا ده‌درێت.د ـ له حاڵه‌تی كۆتایی هاتنی ئه‌ندامیه‌تیی ئه‌ندامی كارای ناخۆته‌رخان، مووچه‌یه‌كی خانه‌نشینیی بۆ ده‌بڕدرێته‌وه ئه‌گه‌ر مووچه‌ی نه‌بێت و په‌یوه‌ست به وه‌زیفه‌یه‌كی دیكه‌وه نه‌بێت. ماددده‌ی هه‌شته‌م:مادده‌ی (بیست و دووه‌م)ی یاساكه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ئه‌مه‌ی دادێ جێی ده‌گرێته‌وه:یه‌كه‌م: ئه‌ندامی كارا كاری خۆی له نێو ئه‌كادیمیادا ده‌كات و به‌شداری له لیژنه‌كانی و كۆبوونه‌وه‌كانی و چاڵاكییه زانستییه‌كانیدا ده‌كات.دووه‌م: ئه‌ندامی كارا له یه‌كێك له‌م حاڵه‌تانه‌ی دادێ، ئه‌ندامێتی له‌ده‌ست ده‌دات:1ـ ده‌ست له كار كێشانه‌وه.2ـ ئه‌گه‌ر له سێ كۆبوونه‌وه‌ی دوا به دوای یه‌كدا به بێ پاساوێكی ره‌وا ئاماده نه‌بوو یان به شێوه‌یه‌كی باش به‌رده‌وامی به ئه‌ركی خۆی نه‌دا، ئه‌ویش به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئه‌كادیمیا و به ده‌نگدانی نهێنی ده‌بێت.3ـ ئه‌گه‌ر به تاوانێك یان كه‌تنێكی ئابڕووبه‌ر حوكم درا.4ـ مردن.سێیه‌م: له كاتی به‌تاڵ مانه‌وه‌ی شوێنی ئه‌ندامێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن، سه‌رۆك له یه‌كه‌مین دانیشتن‌دا ئه‌وه راده‌گه‌یه‌نێت و له ماوه‌ی (سێ مانگ)دا به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئه‌كادیمیا پڕ ده‌كرێته‌وه.مادده‌ی نۆیه‌م:ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نانی په‌یوه‌ندیداركانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی ده‌یه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوواندنییه‌وه كاری پێده‌كرێت و، له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی "وه‌قایعی كوردستان"بڵاوده‌كرێته‌وه. د. ارسلان بایز اسماعیلسهرۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق...
یاسای ژماره (6)ی ساڵی 1998 یاسای هه‌مواركردنی یاسای وه‌زاره‌تی رۆشنبیری هه‌رێمی كوردستانی عێراق ژماره (11)ی ساڵی 1992 | 3
یاسای ژماره (6)ی ساڵی 1998 یاسای هه‌مواركردنی یاسای وه‌زاره‌تی رۆشنبیری هه‌رێمی كوردستانی عێراق ژماره (11)ی ساڵی 1992 | 3
یاسای هه‌مواركردنی یاسای وه‌زاره‌تی رۆشنبیریبه ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بانبه ناوی گهلئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی عێراقژماره بڕیار: 16مێژووی بڕیار 26/9/1998بڕیارپشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی به پێی بڕگه (3)ی مادده‌ی (2) له یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997دا پێمان دراوه و له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 24/9/1998ی دا یاسا كاری كردووه، ئه‌م یاسایه‌مان ده‌رهێنا.یاسای ژماره (6)ی ساڵی 1998 یاسای هه‌مواركردنی یاسای وه‌زاره‌تی رۆشنبیری هه‌رێمی كوردستانی عێراق ژماره (11)ی ساڵی 1992ماده‌ی یه‌كه‌م:بڕگه‌ی دوو له مادده‌ی شه‌ش هه‌موار ده‌كرێ و به‌م جۆره‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:(وه‌زیر له كاتی پێویست دا بۆی هه‌یه له نۆژه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و به‌ش و لقه‌كان پێكبهێنێ و له‌غویان كا و په‌یوه‌ندیان لێكتری بترازێنێ).مادده‌ی دووه‌م:وه‌زیره تایبه‌تمه‌نده‌كان له‌سه‌ریانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی سێیه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی په‌خش كردنیه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا جێبه‌جێ ده‌كرێت. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق.(هۆكاری پێویست)له كاتی پیاده‌كردنی یاسای وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ده‌ركه‌وتووه كه هه‌ندێ له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و لق و به‌شه‌كانی وه‌زاره‌ت پێویستیان به تێكه‌ڵكردنی چالاكییه‌كانیان هه‌یه، یا لێكترازانی په‌یوه‌ندی یان هێنانه كایه‌ی لق و به‌شه‌كانی تازه، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌ت رێك خستنی كار و به‌رێوه‌بردنی به شێوه‌یه‌كی باشتر بۆ بره‌خسێ، ئه‌م پرۆژه‌یه رێكخرا....
یاسای ژماره (6)ی ساڵی 2014 یاسای زمانه فه‌رمییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق | 27
یاسای ژماره (6)ی ساڵی 2014 یاسای زمانه فه‌رمییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق | 27
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و، له‌سه‌ر پێشنیاری ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتی ئاسایی ژماره (9)ی رۆژی 29/10/2014 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (6)ی ساڵی 2014 یاسای زمانه فه‌رمییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق به‌شی یه‌كه‌م پێناسه و زاراوهكانماددهی (1): مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی له‌م یاسایه‌دا به‌كارهاتوون ئه‌مانه‌ن: یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق. دووه‌م: زمانه فه‌رمییه‌كان: ئه‌و زمانانه‌یه كه به‌پێی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق دان به فه‌رمی بوونیاندا نراوه. به‌شی دووه‌م بنه‌ما و ئامانجهكانماددهی (2):كوردی و عه‌ره‌بی دوو زمانی فه‌رمیین له‌سه‌رانسه‌ری عێراقدا، له كوردستانی عێراقدا زمانی كوردی زمانی سه‌ره‌كییه. مادده‌ی (3):له كوردستانی عێراقدا زمانی پێكهاته‌كانی تری (توركمان و سریان و ئه‌رمه‌ن) له یه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆیاندا و له كاتی پێویستدا، له پاڵ زمانی كوردیدا فه‌رمیین. به‌شیی سێیه‌م زمانی یاسا و دادگاكان مادده‌ی (4):پڕۆژه یاسا و بڕیار و په‌یڕه‌و و رێنماییه‌كان له هه‌رێمدا به زمانی كوردی ئاماده ده‌كرێن و ده‌رده‌كرێن.مادده‌ی (5):ده‌قی یاسا و بڕیاره‌كان له رۆژنامه‌ی فه‌رمی له هه‌رێمی كوردستان به زمانی كوردی و عه‌ره‌بی بڵاوده‌كرێنه‌وه، ده‌قه كوردییه‌كه سه‌رچاوه و بنه‌مایه.مادده‌ی (6):یه‌كه‌م: هه‌موو رێكاره دادوه‌رییه‌كان به بڕیاری دادگاكانیشهوه، به زمانی كوردی به‌ڕێوه ده‌چن و ده‌نووسرێن. دووه‌م: ئه‌گه‌ر لایه‌نێكی داواكه زمانی كوردی نه‌زانێت، پێویسته دادگا وه‌رگێڕێكی بۆ دابین بكات. به‌شی چوارهمزمانی دام‌و ده‌زگاكانی حكومه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی دیكهماددهی (7):زمانی كوردی، زمانی ئاخاوتن و نووسینی فه‌رمی سه‌رجه‌م دامه‌زراوه ده‌ستووری و فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمه. مادده‌ی (8):زمانی نووسین و په‌یوه‌ندی له نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێمه‌كانی تری عێراقدا، زمانی كوردی و عه‌ره‌بییه، بۆ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه بیانییه‌كان زمانی كوردی و هه‌ر زمانێكی تری پێویست به‌كار بێت. مادده‌ی (9):پێویسته رێككه‌وتنه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ لایه‌نه ده‌ره‌كییه‌كاندا، به زمانی كوردی و زمانی لایه‌نی به‌رامبه‌ر بێت. مادده‌ی (10):یه‌كه‌م: تابلۆی سه‌رجه‌م دامه‌زراوه و فه‌رمانگه حكومییه‌كان زمانی كوردی و عه‌ره‌بی له‌خۆ ده‌گرێت، به‌ڕه‌چاوكردنی زمانی پێكهاته‌كانی تر، به‌مه‌رجێك نووسینه كوردییه‌كه له‌به‌شی سه‌ره‌وه‌ی تابلۆكه بێت.دووه‌م: تابلۆی نووسینگه و نوێنه‌رایه‌تی و كونسهڵگهری وڵاتان و رێكخراوه بیانییه‌كان له هه‌رێمدا به زمانی كوردی و عه‌ره‌بی و زمانی لایه‌نه‌كه‌ی دیكه ده‌بێت. مادده‌ی (11):هه‌ر دام‌و ده‌زگایه‌كی حكومی و ناحكومی عێراقی و بیانی كه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی هه‌رێمدا هه‌بێت، پێویسته له فۆرم و نووسراوه‌كانیاندا زمانی كوردی به‌كار بهێنێت. مادده‌ی (12):یه‌كه‌م: تابلۆی رێنمایی شه‌قامه‌كان و ده‌ستنیشانكردنی شوێن و ده‌ڤه‌ره‌كان به زمانی كوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی ده‌بن، به مه‌رجێك نووسینه كوردییه‌كه له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی تابلۆكه‌دا بێت و ده‌ركه‌وتوو تر بێت. دووه‌م: پێویسته تابلۆی ئوتۆمبیله‌كان به زمانی كوردی بنووسرێن. به‌شی پێنجه‌م زمانی خوێندنماددهی (13):زمانی كوردی له په‌ره‌وه‌رده و پڕۆسه‌ی فێركردن و خوێندن زمانی فه‌رمییه له كوردستانی عێراقدا. به‌شی شه‌شه‌م زمانی كار و بازرگانی مادده‌ی (14):پێویسته گشت كۆمپانیا و دامه‌زراوه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت زمانی كوردی به‌كاربهێنن، به‌كارهێنانی زمانی بیانی به‌پێی پێویستی خزمه‌تگوزاری و زمانی به‌كارهێنه‌ران ئازاده. مادده‌ی (15):بۆ دامه‌زراندن، یان كاركردن به گرێبه‌ست له هه‌ر شوێن و كارێكدا ئه‌وانه‌ی زمانی كوردی ده‌زانن ده‌رفه‌تی وه‌رگرتنیان زیاتر ده‌بێت، به ڕه‌چاوكردنی پسپۆڕی و تایبه‌تمه‌ندی كاركردن له سێكته‌ره جیاجیاكان. مادده‌ی (16): پێویسته له په‌یوه‌ندی نێوان خاوه‌نكار و كارمه‌نده‌كانیدا (به گرێبهستیشهوه) زمانی كوردی به‌كاربهێندرێت ده‌كرێت له پاڵیدا زمانێكی دیكه‌ش به‌كاربهێندرێت. مادده‌ی (17):پێویسته هه‌موو جۆره رێكلام و بانگه‌شه و ئاگادارییه‌كی كار‌و بازرگانی له هه‌رێم، به زمانی كوردی بێت و، ده‌كرێت له‌گه‌ڵیدا زمانی دیكه‌ش به‌كار بهێندرێت. مادده‌ی (18):یه‌كه‌م: پێویسته هه‌موو شتومه‌ك و كه‌ل و په‌ل و كاڵایه‌ك كه له هه‌رێم به‌رهه‌م ده‌هێندرێت رێنمایی به زمانی كوردی له‌سه‌ری بنووسرێت. دووه‌م: ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆمپانیاكانی هاوه‌رده‌كردنی خواردن و ده‌رمان به وه‌رگێڕانی رێنماییه‌كان بۆ زمانی كوردی پابه‌ند ده‌كه‌ن. مادده‌ی (19):پێویسته فۆرمی داواكاری و پاره‌دان و وه‌رگرتن له‌گه‌ڵ هه‌موو ده‌زگایه‌كی خزمه‌تگوزاریی بازرگانی و پسوله و زه‌رف .... هتد، به زمانی كوردی بن، به‌كارهێنانی زمانی دیكه له‌پاڵیدا رێگه پێدراوه.به‌شی حه‌وته‌م زمانی فه‌رهه‌نگ و رۆشنبیریماددهی (20):یه‌كه‌م: میدیا و ناوه‌ندی كلتووری له هه‌رێم به زمانی كوردی ده‌بێت، له كاتی پێویست زمانی دیكه به‌كارده‌هێندرێت.دووه‌م: پێكهاته‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم بۆیان هه‌یه به زمانی خۆیان میدیایان هه‌بێت. مادده‌ی (21):یه‌كه‌م: له‌كاتی ئه‌نجامدانی هه‌ر چالاكییه‌كی هونه‌ری و كلتووری بیانی له هه‌رێمدا ده‌بێت پۆسته‌ر و پڕوپاگه‌نده‌ی كاره‌كه كوردی تێدابێت له پاڵ زمانه بیانییه‌كه. دووه‌م: هه‌ر كارێكی هونه‌ری و كلتووری كه له هه‌رێم به‌رهه‌م ده‌هێندرێت یان نمایش ده‌كرێت ده‌بێت به كوردی بێت، یان وه‌رگێڕانی كوردی هه‌بێت. به‌شی ههشتهمزمانی پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان مادده‌ی (22):له هه‌ر یه‌كه‌یه‌كی به‌ڕێوه‌بردندا، كه چڕی دانیشتوانه‌كه‌ی سه‌ر به پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی دیكه بن، زمانی خۆیان له پاڵ زمانی كوردیدا ده‌بێته زمانی فه‌رمی بۆ خوێندن، ئاخاوتن، كاروباری كارگێڕی و ناوخۆییان. مادده‌ی (23):ده‌بێت دامه‌زراوه‌كانی ئه‌م جۆره پێكهاتانه له په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم، زمانی كوردی به‌كاربێنن. به‌شی نۆیهمسزاكان مادده‌ی (24):ئه‌وه‌ی سه‌رپێچی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بكات، به‌ر ئه‌م سزایانه‌ی خواره‌وه ده‌كه‌وێت: یه‌كه‌م: سزاكانی به‌رزه‌فته‌كردنی به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ده‌كرێت ئه‌گه‌ر هاتوو فه‌رمانبه‌ر بوو. دووه‌م: ئه‌گه‌ر سه‌رپێچیكار فه‌رمانبه‌ر نه‌بێت ئاگادار ده‌كرێته‌وه كه له ماوه‌ی (15) رۆژدا سه‌رپێچیه‌كه ڕاست بكاته‌وه، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر سه‌رپێچیه‌كه به‌رده‌وام بوو، بۆ هه‌ر رۆژێك به غه‌رامه‌یه‌ك سزا ده‌درێت كه له (50) په‌نجا هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت و، له (100) سه‌د هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت. سێیه‌م: هه‌موو زهرهرمهندێك مافی جوڵاندنی داوای هه‌یه له كاتی سه‌رپێچی كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. به‌شی ده‌یه‌م مادده دوماهییهكانماددهی (25): پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌كادیمیای كوردی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی (26):كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی، یان بڕیارێك ناكرێت كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێت. مادده‌ی (27):ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێت. یوسف محمد صادقسەرۆکی پەرلەمانی کوردستان – عێراقهۆیهكانی دهرچواندنلهبهر رۆشنایی مادده‌ی چواره‌می ده‌ستووری هه‌میشه‌یی كۆماری عێراقی فیدراڵ، بۆ زیاتر پێشخستن و بایه‌خدان به زمانی دایك و رێزگرتنی زیاتر له‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای پێكه‌وه ژیانی ئاشتییانه له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌م یاسایه ده‌رچوێندرا. ...
یاسای ژماره (8)ی ساڵی 1998یاسای سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستانی عێراق | 38
یاسای ژماره (8)ی ساڵی 1998یاسای سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستانی عێراق | 38
یاسای سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستانی عێراقبه ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بانبه ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی عێراقژمارهی بڕیار: 19مێژووی بڕیاردان 31/12/1998بڕیارپشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی به پێی بڕگه (3)ی مادده‌ی (2) له یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمان دراوه و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 30/12/1998ی دا یاسا كاری كردووه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایهماندا.یاسای ژماره (8)ی ساڵی 1998یاسای سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستانی عێراقمادهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه بۆ مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م یاسایه، ماناكانی ته‌نیشتیانن:-هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق.وه‌زیر: وه‌زیری رۆشنبیری هه‌رێم.سه‌ندیكا: سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانه كه به پێی ئه‌م یاسایه دامه‌زراوه.نه‌قیب: نه‌قیبی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان.ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵبژێردراو به پێی ئه‌م یاسایه.هونه‌رمه‌ند: هه‌ر ئه‌ندامێك یا به‌شدار بووێك له سه‌ندیكا به پێی ئه‌م یاسایه.كاركردن له پیشه‌كه: كاركردن له یه‌كێك له‌و ئیشه هونه‌ریانه‌ی كه له‌م یاسایه‌دا بریاریان له‌سه‌ر دراوه.مادده‌ی دووه‌م:به پێی ئه‌م یاسایه سه‌ندیكایه‌ك به ناوی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستانی عێراق داده‌مه‌زرێ و، مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ی هه‌ولێری پاینه‌ختی هه‌رێم ده‌بێ و بۆی هه‌یه لق له پارێزگاكانی هه‌رێم دا بكاته‌وه.مادده‌ی سێیه‌م:سه‌ندیكا بۆ ئه‌نجام دانی ئه‌و ئامانجانه‌ی خواره‌وه هه‌وڵ ده‌دات:كاركردن له پێناو به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی ئه‌ندامان له رووی هونه‌ری و پیشه‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و رۆشنبیرییه‌وه.به‌شداری كردن له بوژاندنه‌وه‌ی هونه‌ری و رۆشنبیری له هه‌رێم دا به هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كان بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی گشتی هونه‌ر به هه‌موو هۆیه‌كی بڵاو كردنه‌وه‌ی وه‌ك رۆژنامه و گۆڤار و چاپه‌مه‌نی و هۆیه‌كانی تری به‌رده‌ست له‌گه‌ڵ به‌شداری كردن له كۆنگره هونه‌رییه ناوخۆیی و عه‌ره‌بی و جیهانییه‌كاندا.رێك خستنی بنه‌مای كاركردن له پیشه هونهریهكاندا.هه‌وڵدان بۆ زامن كردنی ئه‌ندامان له كاتی نه‌خۆشی و پیری و بێ كاری‌دا.چاودێری كردن و ناساندن و په‌ره پێدانی به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندانی كوردستان له هه‌ر كوێیه‌ك بن به‌و مه‌به‌سته‌ی ئه‌و ئامانجانه بێنێته دی كه سیسته‌می فیدرالیزم له كوردستانی عێراقدا بۆی هه‌وڵ ده‌دات.به‌شی دووه‌م(پێكهاته‌كان و به‌رێوه‌چوونی كار)مادده‌ی چواره‌م:سه‌ندیكا له مانه پێك دێ:ده‌سته‌ی گشتی.ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا.لیژنه‌ی به‌رزه‌فتكار (ئینزیبات).لقه‌كانی سه‌ندیكا.هۆیه‌كانی سه‌ندیكا.مادده‌ی پێنجه‌م:سه‌ندیكا له‌سه‌ر داواكارییه‌ك دلده‌مه‌زرێ كه به لایه‌نی كه‌مه‌وه (15) هونه‌رمه‌ند كه ئه‌نجامدانی كاری هونه‌رییان له پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێ پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی ناوخۆی ده‌كه‌ن و به ده‌سته‌ی ئاماده‌كار ده‌ژمێردرێن بۆ به‌رێوه‌بردنی ئیش و كاری سه‌ندیكا تا كاتی هه‌ڵبژاردنی دێ له ماوه‌ی ئه‌و په‌ری سێ مانگدا.مادده‌ی شه‌شه‌م:ده‌سته‌ی گشتی باڵا ترین ده‌سه‌ڵاته له سه‌ندیكادا و هه‌موو ئه‌ندامانی ده‌گرێته‌خۆ و تایبه‌تمه‌نده به ئه‌نجام دانی ئه‌وانه‌ی خواره‌وه:-یه‌كه‌م: هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا.دووه‌م: په‌سه‌ند كردن (راستاندن)ی بودجه‌ی ساڵی رابردوو و بڕیاردان له‌سه‌ر بودجه‌ی مه‌زه‌نده كرا‌و.سێ یه‌م: وتوو وێژ كردن له‌سه‌ر راپۆرتی ساڵانه‌و كاروباری سه‌ندیكا و ژمێریاری.چواره‌م: پێشنیاز كردن بۆ هه‌موار كردنی یاسای سه‌ندیكا و پێره‌وه‌كه‌ی.پێنجه‌م: بڕیاردان له‌سه‌ر پاكتاوكردنی موڵك و ماڵی سه‌ندیكا و داراییه‌كه‌ی له كاتی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی دا.مادده‌ی حه‌وته‌م:ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا له (9) ئه‌ندام پێك دێ نه‌قیب و جێگره‌كه‌ی و سكرتێری سه‌ندیكا و به‌رپرسی كاروباری دارایی و سێ ئه‌ندامی یه‌ده‌گ له نێوانیاندا ده‌بن. مادده‌ی هه‌شته‌م:ده‌سته‌ی گشتی پێك هاتووه له هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی سه‌ندیكا ئه‌وانه‌ی به گوێره‌ی ئه‌م یاسایه وه‌فایان به پابه‌ندییه‌كانی خۆیانه‌وه كردووه به بانگێشتی ئه‌نجومه‌ن سێ ساڵ جارێك كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گشتی ئاسایی ساز ده‌كا له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می ئه‌و مانگه‌ی كه سه‌ندیكای تێیدا دامه‌زراوه، بۆ هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و یانزده ئه‌ندام كه له نێوانیاندا (سیانیان یه‌ده‌گن) بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌ندامیه‌تی ئه‌نجومه‌نی سهندیكاو لیژنه‌ی به‌رزه‌فتكاری (الانضباط) به ئاماده‌بوونی سێ یه‌كی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی راده‌ی یاسایی (النصاب) به ته‌واو ده‌ژمێردرێ، وه له كاتی ته‌واو نه‌بوونی (النصاب)دا دوای پانزده رۆژ له مێژووی كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردن له هه‌مان شوێن و كاتدا ئه‌نجام ده‌درێت، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای پێشوو بۆ خولێكی تریش به به‌رده‌وام ده‌ژمێردرێ له كاره‌كانیدا.ئه‌ندامه هه‌ڵبژێردراوه‌كان به نه‌قیبیشه‌وه كۆده‌بنه‌وه بۆ دابه‌شكردنی كاروباری ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (ئینزیبات) له نێوان خۆیاندا به رێگه‌ی ده‌نگدانی نهێنی یه‌وه.برَیاری ده‌سته‌ی گشتی به زۆربه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووانی ده‌رده‌چێ.پێویسته ده‌ه‌سته‌ی گشتی ساڵانه كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی سازبدات بۆ ئه‌نجامدانی:-په‌سه‌ند كردنی بودجه.وتووێژكردن له‌سه‌ر راپۆرتی ساڵانه و كار‌و باری سه‌ندیكا و حیساباتهكهیتهماشاكردنی پێشنیازه‌كانی ئه‌نجومه‌ن له باره‌ی هه‌مواركردنی یاساكه‌ی یاخود پێره‌وی ناوخۆیه‌كه‌ی.بڕیاردان له‌سه‌ر پاكتاوكردنی موڵك و ماڵی سه‌ندیكا و داراییه‌كه‌ی له كاتی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یدا.ده‌كرێ ده‌سته‌ی گشتی بانگهێشت بكرێت بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی له‌سه‌ر داخوازی نه‌قیب و به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا یان له‌سه‌ر داوایه‌كی نوسراوی سێ یه‌كێكی ئه‌ندامانی سه‌ندیكا، به مه‌رجێك هۆیه پێویستییه‌كانی ئه‌و داواكارییه له بانگێشته‌كه‌دا به دیار بخرێن.مادده‌ی نۆیه‌م:نه‌قیب ده‌بێ ئه‌م مه‌رجانه‌ی لێ بێته جێ:ده‌بێ كوردێكی عیراقی بێت و له هه‌رێم نیشته‌جێ بێت.ده‌بێ خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس بێ له هونه‌ره‌كان یاخود ده‌رچووی په‌یمانگایه‌كی هونه‌ری باوه‌ر پێكراو بێت.به لانی كه‌مه‌وه پازده ساڵ كاری هونه‌ری كردبێت،مادده‌ی ده‌یه‌م:نه‌قیب ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه ئه‌نجام ده‌دات:سه‌رۆكایه‌تی كردنی كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا.نوێنه‌رایه‌تی كردنی سه‌ندیكا له كن لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كان ده‌شتوانێ هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی بدا به جێگره‌كه‌ی یان هه‌ر كه‌سێك كه بیه‌ویێ له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن.مادده‌ی یازده‌یه‌م:ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا تایبه‌تمه‌نده به جێبه‌جێ كردنی ئه‌وانه‌ی خواره‌وه:كاركردن له پێناو به‌دی هێنانی ئه‌ركه‌كانی سه‌ندیكا به پێی ئه‌وه‌ی كه له مادده‌ی سێیه‌می ئه‌و یاسایه هاتووه.پێشكه‌ش كردنی پێشنیاز له‌باره‌ی هه‌موار كردنی یاسای سه‌ندیكا و پێره‌وی ناوخۆ، بۆ ده‌سته‌ی گشتی. جێ به‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی.دامه‌زراندنی كرێكاری خزمه‌تگوزاری بۆ سه‌ندیكا و ده‌ستنیشان كردنی كرێیه‌كانیان و هه‌موار كردنیان.ته‌ماشاكردنی داواكاری بۆ هاتنه ناو سه‌ندیكا و بریاردان له‌سه‌ر قبووڵ كردنی ئه‌ندام و به‌شداربووان.هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ری سه‌ندیكا له لیژنه ره‌سمییه‌كان و هی تریشدا ئه‌گه‌ر نه‌قیب نه‌بووبێته نوێنه‌ری سه‌ندیكا.ناردنی ئه‌و كێشه و شكایه‌تانه‌ی كه بۆی دێ، بۆ لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان.دامه‌زراندنی لقی سه‌ندیكا له پارێزگاكانی هه‌رێم به پێی مه‌رجه‌كانی دیاری كرا‌و له پێره‌وی ناوخۆی سه‌ندیكادا.پێكه‌وه‌نانی لیژنه‌ی لاوه‌كی بۆ به‌دی هێنانی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا.بڕیار دان له‌سه‌ر واز هێنانی نه‌قیب یا جێگره‌كه‌ی یاخود هه‌ر ئه‌ندامێكی سه‌ندیكا یا لیژنه‌كانی.دامه‌زراندنی نوێنه‌ری سه‌ندیكا له‌و پارێزگایانه‌ی كه لقی سه‌ندیكایان نییه.دامه‌زاندنی وردكاری ژمێریاری بۆ ئه‌نجامدانی وردكاری ساڵانه.رێكخستنی پلیتی هه‌ڵبژاردن و به‌ڵگه‌نامه‌كانی دیكه‌و سه‌رپه‌رشتی كردنی كرداری هه‌ڵبژاردن به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.ده‌رهێنانی رێنمایی گونجاو له‌گه‌ڵ ئه‌م یاسایه و پێره‌وی ناوخۆدا به‌مه‌به‌ستی ئاسان پیاده كردنی.مافی قه‌رزكردن و به قه‌رزدان و پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی دارایی هه‌یه، به‌و شێوه‌یه‌ی كه مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا به‌دی بێنێ.دامه‌زرراندن و به‌رێوه‌بردنی یانه‌كانی هونه‌رمه‌ندان به پێی یاسای كۆمه‌ڵه‌كان و پێره‌وی تایبه‌ت به‌و یاسایه.مادده‌ی دوانزده‌یه‌م:یه‌كه‌م:لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (ئینزیبات) ئه‌م كارانه ده‌كا:توێژینه‌وه له‌و شكایه‌تانه‌ی كه بۆی دێن.جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی و راسپارده‌كانی هۆبه‌كان و لێژنه‌كانی سه‌ندیكا.دووه‌م:ده‌بێ لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (ئینزیبات) ئه‌و مه‌سه‌له‌و كێشانه‌ی كه تاوان پێك دێنن بنێرێت بۆ دادگای تایبه‌تمه‌ند و، ده‌رچوونی حوكمی بێتاوانی یان به‌ردانی رێ له‌وه ناگرێ كه لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (ئینزیبات) بڕیاری خۆی له حه‌ق ئه‌و ئه‌ندامه به پێی یاسا بدات.مادده‌ی سێزده‌یه‌م:ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بۆی هه‌یه له‌سه‌ر راسپارده‌ی لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (ئینزیبات)، یه‌كێك له‌و سزایانه‌ی خواره‌وه ئاراسته‌ی ئه‌ندامی سه‌رپێچی كار بكات.سه‌رنج راكێشان: ئه‌مه به نووسراوێك ئاراسته‌ی ده‌كرێت و سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راده‌كێشرێت كه ئه‌و سه‌رپێچیه‌ی دووباره نه‌كاته‌وه.ئینزار: ئه‌مه‌ش به نووسراوێك ئاراسته‌ی ده‌كرێت و ئینزاری ده‌درێتی كه پێویسته ئه‌و سه‌رپێچییه دووباره نه‌كاته‌وه و ئه‌گه‌ر نا سزای تووند تری ده‌درێتێ.رێ لێ گرتنی: (قه‌ده‌غه‌كردن)ی ئیشكردنی له پیشه‌كه‌ی خۆی بۆ ماوه‌یه‌ك له شه‌ش مانگ تێپه‌ر نه‌كات.مادده‌ی چوارده‌یه‌م:بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (ئینزیبات)ی تایبه‌ت به یاساغی (المنع) له لای دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمدا شیاوی تانه لێدانه له ماوه‌ی سی (30) رۆژدا له مێژووی ئاگادار كردنه‌وه‌وه بڕیاره‌كه‌ش بنبڕده‌بێ و به‌سه‌ری دا جێبه جێ ناكرێ تا پله‌ی بن بڕی وه‌رنه‌گرێ.مادده‌ی پانزده‌یه‌م:ناوی ئه‌ندام له تۆماری سه‌ندیكادا ده‌سرێته‌وه ئه‌گه‌ر حوكمێكی بنبڕی به‌سه‌ر دا درا به سزاێكی ئه‌سڵی له تاوانێكی به ئه‌نقه‌ست یا كه‌تنێكی ئابرۆ به‌ردا.مادده‌ی شانزده‌یه‌م:ده‌سته‌ی هۆبه له هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی پێك دێت كه هه‌موو ئه‌ركێكی سه‌رشانیان به پێی ئه‌م یاسایه به‌جێ گه‌یاندووه و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی سازده‌دات له هه‌مان واده‌ی ده‌ستنیشان كراودا بۆ ده‌سته‌ی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی هۆبه له رێگه‌ی ده‌نگدانی نهێنییه‌وه.ده‌سته‌ی هۆبه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گشتی نائاسایی له‌سه‌ر بانگهێشتی لیژنه‌ی هۆبه یان سێ یه‌كی ئه‌ندامانی كۆده‌بێته‌وه.له كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی هۆبه‌دا، حوكمه‌كانی مادده‌ی هه‌شته‌می ئه‌م یاسایه ره‌چاو ده‌كرێت.ده‌سته‌ی هۆبه بۆی هه‌یه بڕیار له‌باره‌ی ئه‌و كار‌و بارانه‌وه وه‌رگرێ كه تایبه‌تن به چالاكییه‌كانی له چوارچێوه‌ی پسپۆریه‌كه‌یدا و ئه‌و بڕیارانه‌ش بخاته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا.ئه‌گه‌ر شوێنی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی لیژنه چۆڵ بوو، ئه‌وا ده‌سته‌ی هۆبه به ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌ن و به بانگهێشتی سه‌رۆكه‌كه‌ی یان ئه‌وه‌ی جێی ده‌گرێته‌وه، كۆده‌بێته‌وه بۆ پركردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه چۆڵانه.مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م:لیژنه‌ی هه‌ر هۆبه‌یه‌ك له سه‌رۆك و چوار ئه‌ندام پێك دێت كه له لایه‌ن ده‌سته‌ی هۆبه به ده‌نگدانی نهێنی هه‌ڵده‌بژێردرێن.سه‌رۆك نوێنه‌ری هۆبه ده‌بێت له ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكادا.ئه‌ندامانی لیژنه له نێوان خۆیاندا جێگرێكی سه‌رۆك هه‌ڵده‌بژێرن و له كاتی ئاماده نه‌بوونی جێی ده‌گرێته‌وه.مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م:یه‌كه‌م: لیژنه‌كانی هۆبه‌كان ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌یان هه‌یه.لێكۆلینه‌وه له وانه‌ی له ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و لیژنه‌كانی هۆبه‌كانی تره‌وه بۆی دێن.لێكۆلینه‌وه له‌و پێشنیازه تایبه‌تیانه‌ی كه له لایه‌ن ئه‌ندامانی هۆبه‌وه خراونه‌ته به‌رده‌می و ده‌ربڕینی بیر و رایان به‌رامبه‌ری و له پاشان ناردنیان بۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بۆ بڕیار له‌سه‌ردانیان.جێ به‌جێ كردنی بریاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و ده‌سته‌ی هۆبه.ئه‌نجامدانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه ئه‌نجومه‌ن به گوێره‌ی ئه‌و یاسایه پێی ده‌دات.دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بۆی هه‌یه راسپارده‌كانی لیژنه‌كانی هۆبه‌كانی ره‌ت بكاته‌وه و بۆیان بنێرێته‌وه تاكو دووباره چاوی پێدا بگێرنه‌وه، به‌مه‌رجێك هۆیه‌كانی ده‌ست نیشان بكات و كاتێك كه لیژنه‌ی هۆبه سوور بوو له‌سه‌ر رای خۆی له‌و باره‌دا ئه‌نجومه‌ن بۆی نییه ره‌تی بكاته‌وه ته‌نیا به بڕیاری زۆرینه‌ی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی نه‌بێت.سێیه‌م: لیژنه‌ی هۆبه بۆی نییه په‌یوه‌ندی به فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ده‌زگا ره‌سمیه‌كان و ئه‌هلییه‌كانه‌وه بكات ته‌نها له رێگه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌وه نه‌بێت.مادده‌ی نۆزده‌یه‌م:لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (ئینزیبات) له سێ ئه‌ندام پێك دێت و ئه‌وه‌ی كه پتر ده‌نگی له‌و ده‌نگدانه‌وه وه‌رگرتووه كه له مادده‌ی هه‌شتدا هاتووه ده‌بێته سه‌رۆكی لیژنه‌كه.مادده‌ی بیسته‌م:یه‌كه‌م: ئه‌م هۆبانه‌ی خواره‌وه (شعبه) داده‌مه‌زرێن تاكو نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و لقه هونه‌ریانه بكه‌ن كه كارمه‌ندانی سه‌ر به ئه‌ون به پێی پسپۆریان و،هه‌ر یه‌كێكیش له‌مانه لیژنه‌ی هۆبه به‌رێوه‌یان ده‌بات:هۆبه‌ی هونه‌ره شانۆییه‌كان.هۆبه‌ی هونه‌ره سینه‌مایی و ته‌له‌فزیۆنی و رادیۆییه‌كان.هۆبه‌ی هونه‌ره مۆسیقاییه‌كان.هۆبه‌ی هونه‌ره شێوه‌كارییه‌كان.دووه‌م: بواره‌كانی هونه‌ری هۆبه‌كان ئه‌مانه‌ن:هۆبه‌ی هونه‌ره شانۆییه‌كان:به‌رێوه‌بردنی شانۆ.نواندن.ده‌رهێنان.نه‌خشه كێشانی (تصمیم)ی دیمه‌نه‌كان.نه‌خشه كێشانی (تصمیم)ی جل‌و به‌رگ.ئارایشت.روناكی (الاناره).سه‌ما و ده‌ربڕینی به ترپه‌و جووڵه.هۆبه‌ی هونه‌ره سینه‌مایی و ته‌له‌فزیۆنی و رادیۆییه‌كان.نواندندهرهێنان.نه‌خشه كێشانی (تصمیم)ی دیمه‌نه‌كان.نه‌خشه كێشانی (تصمیم)ی جل‌و به‌رگ.ئارایشت.وێنه گرتن.برین و خستنه‌وه سه‌ریه‌ك (المونتاج).نه‌خشه كێشانی (التصمیم)ی روناكی.شوشتنه‌وه و وێنه وه‌رگرتنه‌وه (الطبع و التحمیض).ی- لێ بووك (قه‌ره‌گوێز)و وێنه‌ی بزێو (فلیمه كارتۆنه‌كان).ك- سیناریۆ.ل- به‌رهه‌می سینه‌ماكاری.م- ده‌نگی سینه‌ماكاری.ن- رووناكی سینه‌ماكاری. هۆبه‌ی هونه‌ره مۆسیقاییه‌كان.ژه‌نین.گۆرانی ئاواز دانان.دانانی مۆسیقا.كاریگه‌ریه ده‌نگییه‌كان.هۆبه‌ی هونه‌ره شێوه‌كارییه‌كان.وێنه كێشان به هه‌موو ته‌رحه‌كانیه‌وه.داتاشین به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه.گلێنه (الحزف و الفخار).خۆش نووسی و نه‌خش.وێنه گرتنی هونه‌ری.كاریگه‌رییه وێنه‌ییه‌كان.كاره‌كانی ده‌ست ره‌نگینی.مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:كاروباری لقی سه‌ندیكا له لایه‌ن لیژنه‌ی لقی پارێزگاوه به‌رێوه ده‌چێت و نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكا ده‌كات له‌وێدا.لیژنه‌ی لق له سه‌رۆك و چوار ئه‌ندام پێك دێت كه ئه‌ندامانی لق هه‌ڵیان ده‌بژێرن، به مه‌رجێك له‌و هونه‌رمه‌ندانه بن كه له‌و پارێزگایه‌دا خه‌ریكی پیشه‌كه‌یانن و هه‌ڵبژاردنه‌كه‌شیان هه‌ر پێنج ساڵ جارێك به رێگه‌ی ده‌نگدانی نهێنییه‌وه ده‌بێت و لیژنه‌كه‌ش له نێوان ئه‌ندامه‌كانی، سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و سكرتێر و ئه‌مینداری سه‌ندوق هه‌ڵده‌بژێرێ.بۆ كۆبوونه‌وه‌ی گشتی ده‌سته‌ی لقه‌كان هه‌مان كار و ئیجرائاتی تایبه‌ت به كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی هۆبه‌كان په‌یره و ده‌كرێن و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌یه داواكاری وازهێنانی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی لق قه‌بووڵ بكات و هی دیكه‌یان له جێی هه‌ڵبژێرێ بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی له ده‌وره‌كه ماوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها پركردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییانه‌ی كه له لیژنه‌كه‌دا روو ده‌ده‌ن.مادده‌ی بیست و دووه‌م:لیژنه‌ی لق ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه:جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا.دامه‌زراندنی كارمه‌ندانی لق و ده‌ستنیشان كردنی مووچه‌یان، دوای ئه‌وه‌ی كه ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا وه‌رده‌گرێ.ده‌ست بژێر كردنی ئه‌و كه‌سه‌ی نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكا ده‌كات له لیژنه‌ی ره‌سمی و ناره‌سمییه‌كانی له پارێزگادا.پێشكه‌ش كردنی پێشنیاز و راسپارده‌ی تایبه‌ت به كاروباری لق به ئه‌نجومه‌ن، تاكو بڕیاریان له باره‌یه‌وه له‌سه‌ر بدات.خه‌رج كردنی مه‌سره‌فی پێویست بۆ كار‌و باری لق له چوارچێوه‌ی بودجه‌دا.پێكه‌وه‌نانی لیژنه‌یه‌ك بۆ به‌دیهێنانی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا.به‌كار هێنانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا به پێی ئه‌م یاسایه پێی ده‌دا.مادده‌ی بیست و سێیه‌م:نابێ ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و ئه‌ندامێتی لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (ئینزیبات) یاخود هه‌ر لیژنه‌یه‌كی دیكه به‌یه‌كه‌وه كۆ بكرێته‌وه.مادده‌ی بیست و چواره‌م:ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن یان لیژنه هه‌ڵبژێردراوه‌كانی دیكه سێ جار له دوای یه‌ك له كۆبوونه‌وه‌كانی به‌بێ عوزری مه‌شروع ئاماده نه‌بوو، پێویسته ئه‌نجومه‌ن بریاری خۆی بدات و به وازهێنه‌ری دابنێت.مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:ئه‌گه‌ر پایه‌ی نه‌قیب چۆڵ بوو، جا به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت ئه‌وا جێگره‌كه‌ی شوێنی ده‌گرێته‌وه بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه ماوه و ئه‌گه‌ر جێگری نه‌قیبیش شوێنی چۆڵ بوو، ئه‌وا له‌م باره‌دا سكرتێر جێی نه‌قیب ده‌گرێته‌وه.مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م:ئه‌گه‌ر یه‌كێك له شوێنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك چۆڵ بوو، ئه‌وا ئه‌ندامێك له پێنج ئه‌ندامه ئه‌سلییه‌كان به رێگه‌ی ده‌نگدانی نهێنی جێی ده‌گرێته‌وه، ئینجا شوێنی ئه‌وه‌ی دواییان، ئه‌ندامێك له ئه‌ندامانی یه‌ده‌گ (ئیحتیا‌ت) كه زۆرترین ده‌نگی وه‌رگرتبێ ده‌چێته جێی.مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م:هه‌رگیز نابێ كه‌س ده‌ست بداته ئه‌م پیشه‌یه، ته‌نیا ئه‌ندامانی سه‌ندیكا و به‌شدار بوانی نه‌بێت.ئه‌ندامانی سه‌ندیكا و به‌شداربوانی نابێ ده‌ست بده‌نه ئه‌م پیشه‌یه ته‌نیا دوای ئه‌وه نه‌بێ كه هه‌موو ئه‌ركه بڕیار له‌سه‌ر دراوه‌كانی كه له‌م یاسایه‌دا هاتوون جێ به‌جێ ده‌كه‌ن.هونه‌رمه‌ندی سه‌ر به فه‌رمانگه‌یه‌كی ره‌سمی یا نیمچه ره‌سمی بۆی هه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی كاتی ده‌وامی ره‌سمی دا پیشه‌كه‌ی خۆی ده‌ست بداتێ، به مه‌رجێك هه‌موو ئه‌ركه‌كانی سه‌ر شانی به پێی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ كردبێت.فه‌رمانگه ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ده‌زگا هونه‌رییه‌كان بۆیان نییه هیچ هونه‌رمه‌ندێك له لای خۆیان دابمه‌زرێنن، ته‌نیا دوای هێنانی نوسراوی پشتگیری سه‌ندیكا نه‌بێت.پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو فه‌رمانگایه‌كی ره‌سمی یان ده‌زگایه‌ك كه هونه‌رمه‌ندێكی له لای خۆی دامه‌زراند، وێنه‌یه‌ك له فه‌رمانی دامه‌زراندنه‌كه‌ی بۆ سه‌ندیكا بنێرێت.به‌شی سێیه‌م(چوونه پاڵ و ئه‌ندامییه‌تی)مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م:چوونه پاڵ سه‌ندیكا به داواكارییه‌كی نووسراو ده‌بێت و پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌ن ده‌كرێت و به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویستی پێوه ده‌لكێنرێ و ئه‌نجومه‌نیش ده‌بێ بڕیارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه له باره‌ی داواكارییه‌كه‌ی له ماوه‌ی یه‌ك مانگ له مێژووی تۆمار كردنی ئه‌و داوایه‌ی بدات و له باره‌ی ره‌فز كردنیشی پێویسته هۆیه‌كانی به‌دیار بخات و خاوه‌ن داواكه مافی (ته‌مییز) كردنی هه‌یه له لای دادگای پێداچوونه‌وه (التمییز) له ماوه‌ی (30) سی رۆژدا له مێژووی ئاگادار كردنیه‌وه، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و ماوه‌یه كۆتایی هات و داواكارییه‌كه یه‌ك لا نه‌كرایه‌وه، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه به وه‌رگیراو داده‌نرێ.مادده‌ی بیست و نۆیه‌م:ئه‌ندام ده‌بێ ئه‌م مه‌رجانه‌ی لێ بێته دی:ده‌بێ هاولاتی هه‌رێم بێ و تێیدا نیشته‌جێ بێ.به تاوانێكی ناسیاسی یان كه‌تنێكی ئابروبه‌ر حوكم نه‌درابێ.ده‌بێ خودان بڕوانامه‌یه‌كی هونه‌ری بێ له كۆلێج یا په‌یمانگایه‌كی هونه‌ری كه به ره‌سمی دانی پێدانرابێت. یان به‌ڵگه نامه‌یه‌كی هونه‌ری له باره‌ی پسپۆریه‌كه‌ی له په‌یمانگایه‌كی هونه‌ری كه به ره‌سمی دانی پیدانرابێ پێشكه‌ش بكا به مه‌رجێك ماوه‌ی خوێندنی له‌م په‌یمانگایه له دوو ساڵی به‌رده‌وام كه‌متر نه‌بێ له‌گه‌ڵ كاركردنی هونه‌ری له یه‌كێك له رێكخراوه جه‌ماوه‌ریه‌كاندا له بواری پسپۆریه‌كه‌یدا بۆ ماوه‌یه‌ك كه له دوو ساڵ كه‌متر نه‌بوبێت لایه‌نێكی پسپۆر پشتگیری بكات.یاخود ئه‌و كاره هونه‌ریییه‌ی به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام كردبێت كه ئه‌م یاسایه بڕیاری له‌سه‌ر داوه. بۆ ماوه‌یه‌ك له پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێت و لایه‌نێكی ره‌سمی یان ئه‌هلی تایبه‌تمه‌ند پشتگیری بكات.مادده‌ی سی یه‌م:ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بۆی هه‌یه مۆڵه‌تی ئیش كردن به ئه‌ندام له بواری پیشه‌كه‌ی له حیسابی تایبه‌تی خۆی یان بۆ كۆمپانیاكان بدات، ئه‌وه‌ش به پیی هه‌ڵ و مه‌رجی وا ده‌بێت كه ئه‌نجومه‌ن دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی وه‌زیر ده‌ری ده‌چوێنێ، به مه‌رجێك ئه‌مه له‌گه‌ڵ یاساكان و پێره‌وه ره‌چاو كراوه‌كاندا هاودژ نه‌بێت.به‌شی چواره‌م(دارایی سه‌ندیكا)مادده‌ی سی و یه‌كه‌م:دارایی سه‌ندیكا له مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت:ره‌سمی چوونه پاڵ سه‌ندیكای ئه‌ندامه كاراكان شه‌ست دیناره، بۆ به‌شدار بووانیش، بیست دیناره.ره‌سمی به‌شدار بوونی ساڵانه‌ی ئه‌ندامه كاراكان په‌نجا دیناره بۆ به‌شدار بووانیش پانزده دیناره.ره‌سمی كردنه‌وه‌ی پێشانگای ئه‌هلی و پێشاندانی شانۆگه‌ری و ئاهه‌نگی هونه‌ری و ئه‌مه‌ش به رێنمایی تایبه‌تی راده‌یه‌كی بۆ داده‌نرێت، به مه‌رجێك له سه‌د دینار پترنه‌بێت.ئه‌و یارمه‌تییانه‌ی كه لایه‌نی ره‌سمی و هی دیكه به‌شداریی تێدا ده‌كه‌ن.ده‌سكه‌وتی ئاهه‌نگ و پیتاكی گشتی كه سه‌ندیكا ئه‌نجامی ده‌دا.قازانجی ئه‌و پرۆژانه‌ی كه سه‌ندیكا بونیادیان ده‌نێ.قازانجی چاپه‌مه‌نییه‌كانی سه‌ندیكا.ئه‌و كرێیه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات له كاتی ناوبژی كردن دا (التحكیم).كرێی پشتگیری كردنی شیاوی كارمه‌ندانی سه‌ندیكا و ئه‌و شایه‌تمانیانه‌ی كه ده‌ری ده‌كات.پیتاك و به‌خششه‌كان.مادده‌ی سی و دووه‌م:پاره به ناوی سه‌ندیكا له بانكه‌كان داده‌نرێ و فه‌رمانی خه‌رج كردن و دانان له لایه‌ن نه‌قیب و ئه‌مینداری كاروباری دارایی كهفالهتكراو ئیمزا ده‌كرێت به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه ئه‌نجومه‌ن پێیانی داوه.مادده‌ی سی و سێ یه‌م:ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا پشتگیری شیاوی ئه‌ندام ده‌كات له رووی داراییه‌وه له‌م دوو باره‌دا:له‌و كاته‌ی كه ئه‌ندام كه‌فاله‌تی دارایی هاوسه‌ر و منداڵ و دایك و باوكی و براكانی بكات.له‌و كاته‌ی كه‌فاله‌تی دارایی خه‌ڵكی دیكه بكات به مه‌رجێك له پێنج هه‌زار دینار پتر نه‌بێت.به‌شی پێنجه‌م(حوكمه‌كانی دوماهی)مادده‌ی سی و چواره‌م:هه‌ر كه‌سێك له وانه‌ی ئه‌ندام نه‌بن له سه‌ندیكا یا قه‌ده‌غه كرابن له ئیش كردن و ئه‌و پیشه یه ده‌ست بداتێ، ئه‌وا سزا ده‌درێت به غه‌رامه‌یه‌كی وا كه له پێنج سه‌د دینار پتر نه‌بێت، ئه‌وه‌ش ئه‌و كه‌سه ناگرێته‌وه كه پیشه‌كه‌ی له یه‌كێك له رێكخراوه جه‌ماوه‌رییه‌كان دا ده‌ست بداتێ.مادده‌ی سی و پێنجه‌م:ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌ی بڕیار بدات له‌سه‌ر یارمه‌تی دانی دارایی به هونه‌رمه‌ند به شێوه‌ی به‌خشین (منحه) یاخود قه‌رز، به پێی ئه‌و رێنماییانه‌ی كه ده‌ری ده‌چوێنێ له‌م بارانه‌ی خواره‌وه:ئه‌گه‌ر خۆی یان یه‌كێك له دایك و باوكی (اصوله) یان منداڵه‌كانی (فروعه) یاخود هاوسه‌ری تووشی نه‌خۆشییه‌كی وا بوون پێویست به چاره‌یه‌كی تایبه‌تی بكات. ئه‌مه‌ش ده‌بێ به راپۆرتی لیژنه‌یه‌كی ره‌سمی پزیشكی پشتگیری بكرێت.ئه‌گه‌ر تووشی رووداوێك بوو كه به شێوه‌یه‌كی كاتی له پیشه‌كه‌ی خۆی بخات.ئه‌گه‌ر تووشی كاره‌ساتێك بوو و زیانی دارایی لێ كه‌وت كه له توانای خۆیدا نه‌بێت.مادده‌ی سی و شه‌شه‌م:ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه ئه‌مانه بكات:ده‌رهێنانی پێره‌و و رینمایی بۆ ئاسان كردنی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.پێشنیاز و ئاماده كردنی پرۆژه یاسای خانه‌نشینی هونه‌رمه‌ندان.مادده‌ی سی و حه‌وته‌م:پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكات.مادده‌ی سی و هه‌شته‌م:ئه‌م یاسایه له مێژووی ده‌رهێنانیه‌وه جێ به‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق.(هۆیه پێویسته‌كانی ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه)بزاڤی ئازادیخوازی كورد كه پێشه‌وای نه‌مر (مسته‌فا بارزانی) سه‌ركردایه‌تی ده‌كرد، یه‌كێك له ئامانجه‌كانی چنگ كه‌وتنی مافه‌كانی گه‌لی كورد بوو له كوردستانی عێراقدا به هه‌موو توێژه كۆمهڵایهتییهكانییهوهو، له‌به‌ر گرنگی هونه‌ر وه‌ك گرنگترین شێوه له شێوه‌كانی هوۆشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی و چالاكی مرۆیی بۆ ده‌ربڕینی واقع له شێوه‌ی هونه‌ریدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه هۆیه‌كی كاریگه‌ره بۆ وه‌رگرتن و هه‌ست به جوانی كردنی جیهان و بوون و، بۆ ئه‌و ده‌وره پێشه‌نگییه‌ی كه هونه‌رمه‌ند له نه‌خشه‌كێشانی ژیانێكی به‌ختیاریی و شیاو به مرۆڤ و، له پێناوی رۆیشتنی شان به شانی په‌ره‌سه‌ندنی ژیاری و به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی كۆمه‌ڵ و پته‌وكردنی ده‌سكه‌وته ره‌واكان و واقیعی كوردستان‌مان، پێویستی كرد یاسای سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان ده‌ربهێندرێ بۆ پشتگیری و پته‌و كردنی بزاڤی هونه‌ری كوردی كه گرێژنهیهكی بنچینه‌ییه بۆ به‌رگری كردن له ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی تێكۆشه‌رمان و چه‌سپاندنی فیدرالییه‌ت. ...
یاسای ژماره (8)ی ساڵی 2002 یاسای یه‌كه‌م هه‌موار كردنی یاسای ژماره (10)ی ساڵی (1993)ی چاپه‌مه‌نییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی - عێراق | 6
یاسای ژماره (8)ی ساڵی 2002 یاسای یه‌كه‌م هه‌موار كردنی یاسای ژماره (10)ی ساڵی (1993)ی چاپه‌مه‌نییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی - عێراق | 6
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان - عێراقژمارهی ده‌رهێنان: 8رۆژی ده‌رهێنان: 14/5/2002پشت به حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992)و، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق و ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌ن له دانیشتنی ئاسایی ژماره (15)ی رۆژی (13/5/2002)ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه (3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا:یاسای ژماره (8)ی ساڵی 2002 یاسای یه‌كه‌م هه‌موار كردنی یاسای ژماره (10)ی ساڵی (1993)ی چاپه‌مه‌نییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی - عێراقماددهی یه‌كه‌م:یه‌كه‌م: مادده‌ی شه‌شه‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:1-هه‌ر چاپكراوێكی خولاو خول (الدوری) دوای ئیجازه‌پێدان و ده‌رچوونی یه‌كه‌م ژماره‌ی به (قائم الوجود) له قه‌ڵه‌م ده‌درێ و، ئه‌گه‌ر خاوه‌ن ئیمتیازه‌كه‌ی ویستی وجودی نه‌هێڵێ، ئه‌وه، له‌و باره‌دا پێویسته له‌سه‌ری به نووسین وه‌زاره‌تی لێ ئاگادار بكات و، به‌پێی یاسایش له‌و رۆژه‌وه‌ی كه داواكه‌ی له وه‌زاره‌ت تۆمار كراوه وجودی چاپهمهنیهكه پووچه‌ڵ كراوه‌ته‌وه.2- ئه‌گه‌ر چاپكراوه‌ی خولاوخول له ماوه‌ی سێ مانگدا "كه له رۆژی ئیجازهپێدانهكهوهی ده‌ست پێ ده‌كا" ده‌رنه‌چوو، ئه‌وه له‌و باره‌دا (دوای ئینزار كردنی) ئیجازه‌كه‌ی به پووچه‌ڵكراو له قه‌ڵه‌م ده‌درێ.3- حزبه سیاسییه‌كان و كۆمه‌ڵه رێكخراوه جه‌ماوه‌ری و ده‌زگا گشتییه‌كان مافی خۆیانه خاوه‌ن ئیمتیاز یان سه‌رنووسه‌ری چاپكراوه‌ی خولاوخولی خۆیان بگۆڕن و پێویسته له‌و باره‌دا وه‌زاره‌تی لێ ئاگادار بكه‌ن.4- خاوه‌ن ئیمتیاز مافی خۆیه‌تی له كاتی زه‌رووردا سه‌رنووسه‌ری چاپكراوی خولاو خولی بگۆڕێ و پێویسته وه‌زاره‌تی لێ ئاگادار بكات.مادده‌ی دووه‌م:مادده‌ی نۆیه‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:1-بڵاوكردنه‌وه‌ی كاڵدانی (التحریض) جه‌ریمه‌و ره‌فتاری تیرۆر‌و ره‌واج پێدان و فه‌راهه‌مكردنی رێگا‌و مومكیناتی جه‌ریمه‌و تیرۆر‌و، شه‌ڕه‌جوێن و تانه‌و ته‌شه‌ر (التشهیر)ی دژ به ئه‌شخاص و سووكایه‌تی به حوورمه‌تی دین و مه‌زه‌ب و ئاداب و پێڕۆی گشتی، قه‌ده‌غه‌یه.2-ده‌سه‌ڵات ده‌درێ به وه‌زیری رۆشنبیریی هه‌رێم كه ئینزار بدات به سه‌رنووسه‌ر یان به خاوه ئیمتیاز یان به هه‌ردووكیان ئه‌گه‌ر سه‌رپێچی له حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بكه‌ن، پێویستیشه سه‌رنووسه‌ر، هه‌ر دوای وه‌رگرتنی ئینزاره‌كه له جێگایه‌كی به‌رچاوی یه‌كه‌م ژماره‌دا بڵاوی بكاته‌وه.مادده‌ی سێیه‌م:مادده‌ی (11) یازده له یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:1-ئه‌و ده‌عوا گشتییانه‌ی كه له‌سه‌رپێچی كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌وه په‌یدا ده‌بن، ئیددیعای گشتی ده‌یانكاته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه لێی ئاگادار ده‌كرێ، به‌ڵام ئه‌و ده‌عوایانه‌ی تر كه له‌وه‌وه په‌یدا ده‌بن، ئه‌وه، زه‌ره‌رمه‌ند كێ بوو بێ، ئه‌و ده‌یكاته‌وه.2- ئه‌و ده‌عوایانه‌ی كه له بڕگه (1)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه، ئه‌گه‌ر له چاپكراوه‌ی خولاوخولدا شه‌ش مانگ به‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌یدا تێپه‌ریبێ، یان له چاپكراوه‌ی غه‌یری خولاوخولدا كه ده‌ست به دابه‌شكردنی كرا بێ، ئه‌وانه دادگاكان گوێی ناده‌نێ.مادده‌ی چواره‌م:بڕگه‌یه‌ك بۆ مادده‌ی دوازده‌ی یاساكه زیاد ده‌كرێ و ده‌بێته بڕگه‌ی سێیه‌می وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:ئه‌گه‌ر هات و، به بڕیارێكی دادگایی، بزاڤی حزبێكی سیاسی قه‌ده‌غه كرا یان باره‌گاكه‌ی داخرا، ئه‌وه له‌و باره‌دا حوكمه‌كانی بڕیاره‌كه هه‌موو چاپه‌مه‌نییه خولاوخول و غه‌یره خولاوخولهكانیشی ده‌گرێته‌وه‌و ئیجازه‌ی ده‌رچوونیان پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه.مادده‌ی پێنجه‌م:پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.مادده‌ی شه‌شه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار. د.رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی – عێراق...