یاسای ژماره (1)ی ساڵی 2002ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ر له ماوه‌ی ساڵێكی ته‌قویمیدا، به‌بێ مه‌عزه‌ره‌تێكی به‌جێ بۆ ماوه‌ی (30) سی رۆژ له دایه‌ره‌كه‌ی داببڕێت، سا ئه‌و دابڕانه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رومڕ یان پچڕ پچڕ بێت، ئه‌وه به ده‌ستهه‌ڵگرتوو له قه‌ڵه‌م ده‌درێ. | 4
البحث عن القانون
- البحث بالكلمة: يبحث عن الكلمة التي أدخلتها في المواد والنص الرئيسي للقانون.
- البحث بالذكاء الاصطناعي: يبحث في المواد ويسرد جميع المواد ذات الصلة.
القوانين
یاسای ژماره (1)ی ساڵی 2002ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ر له ماوه‌ی ساڵێكی ته‌قویمیدا، به‌بێ مه‌عزه‌ره‌تێكی به‌جێ بۆ ماوه‌ی (30) سی رۆژ له دایه‌ره‌كه‌ی داببڕێت، سا ئه‌و دابڕانه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رومڕ یان پچڕ پچڕ بێت، ئه‌وه به ده‌ستهه‌ڵگرتوو له قه‌ڵه‌م ده‌درێ. | 4
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان - عێراقژمارهی ده‌رهێنان: 1رۆژی ده‌رهێنان: 10/4/2002پشت به حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992)و، له‌سه‌ر داوای وه‌زیری دارایی و ئابووری و ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ئاسایی ژماره (5)ی رۆژی (9/4/2002)ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه (3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا:یاسای ژماره (1)ی ساڵی 2002مادده‌ی یه‌كه‌م:ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ر له ماوه‌ی ساڵێكی ته‌قویمیدا، به‌بێ مه‌عزه‌ره‌تێكی به‌جێ بۆ ماوه‌ی (30) سی رۆژ له دایه‌ره‌كه‌ی داببڕێت، سا ئه‌و دابڕانه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رومڕ یان پچڕ پچڕ بێت، ئه‌وه به ده‌ستهه‌ڵگرتوو له قه‌ڵه‌م ده‌درێ.مادده‌ی دووه‌م:هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێ، ناخرێته به‌ركار.مادده‌ی سێیه‌م:پێویسته له‌سه‌ر وه‌زیره پێوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.مادده‌ی چواره‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار. د.رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی – عێراق...
یاسای ژماره (1)ی ساڵی 2015 یاسای ئیداره‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق | 12
یاسای ژماره (1)ی ساڵی 2015 یاسای ئیداره‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق | 12
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان-عێراقپاڵپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و، به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خستییه ڕوو، په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق له دانیشتی نائاسایی ژماره (2)ی رۆژی 5/2/2015 بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (1)ی ساڵی 2015 یاسای ئیداره‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقماددهی (1):مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژه و زاراوانه‌ی خواره‌وه له‌م یاسایه، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه:یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق. دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم.سێیه‌م: پارێزگا: پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له هه‌رێمدا.چواره‌م: یاسای پارێزگاكان: یاسای پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ژماره (3)ی ساڵی 2009ی هه‌مواركراو.پێنجه‌م: پارێزگار: پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه. شه‌شه‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه.مادده‌ی (2):یه‌كه‌م: به‌ده‌ر له حوكمی مادده‌ی (چواره‌م) له یاسای پارێزگاكان، پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجومه‌نێكی تایبه‌تی ده‌بێت كه‌وا ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانی له (25) بیست و پێنج ئه‌ندام زیاتر نه‌بێت و، به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ستنیشان ده‌كرێن، به‌مه‌رجێك رێژه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی ئافره‌تان له 30% ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانی كه‌متر نه‌بێت و، نوێنه‌رایه‌تیی پێكهاته‌ی كاكه‌یی تێدا بێت و، ئه‌ندامه‌كان ئه‌و مه‌رجانه‌یان هه‌بێت كه له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی (پێنجه‌م) له یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و قه‌زا و ناحییه‌كان ژماره (4)ی ساڵی 2009 دا هاتوون، وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئه‌ركی وردبینی كردنی مه‌رجه‌كان له ئه‌ستۆ ده‌گرێت. دووه‌م: له‌كاتی كۆتایی هاتنی ئه‌ندامیه‌تی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك، به هه‌مان رێكاری سه‌ره‌وه شوێنه‌كانیان پڕده‌كرێته‌وه. مادده‌ی (3):له نێوان ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داده‌مه‌زرێن. مادده‌ی (4): سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن و جێگر و ئه‌ندامه‌كانی ئه‌و ماف و ئیمتیازانه‌یان هه‌یه كه له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی سیهه‌م (30) له یاسای پارێزگاكاندا هاتوون جگه له خاڵی (5)ی و، ئه‌ندامی فه‌رمانبه‌ر به ته‌نسیبكراو بۆ ئه‌ندامیه‌تی ئه‌نجوومه‌ن داده‌نرێت به درێژایی ماوه‌ی ئه‌ندامێیه‌تی له ئه‌نجوومه‌ندا و بۆی نیه مووچه‌ی وه‌زیفه و پاداشتی ئه‌نجومه‌ن كۆبكاته‌وه، به‌ڵكو مافی هه‌ڵبژاردنی هه‌یه له نێوانیاندا و، مافی هه‌یه له كاتی كۆتایی هاتنی ماوه‌ی ئه‌ندامێیتی بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر وه‌زیفه‌كه‌ی خۆی.مادده‌ی (5): ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجوومه‌ن ته‌نها بریتی ده‌بێت له‌مانه‌ی خواره‌وه: یه‌كه‌م: به‌دواداچوون و چاودێری كردن (مراقبه)ی گشت چالاكیه‌كانی ده‌زگا و ده‌سته‌كانی جێبه‌جێكردنی خۆجێیه‌تی له پێناو زامنكردنی باش جێبه‌جێكردنی كاره‌كان، جگه له‌و لایه‌نانه‌ی كه له بڕگه‌ی (یازدهم)ی مادده‌ی (شه‌شه‌م)ی یاسای پارێزگاكان به‌ده‌ركراون.دووه‌م: پێشكه‌شكردنی ڕاوێژ بۆ پارێزگار و هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵیدا له‌م كاروبارانه‌ی خواره‌وه: 1ـ دانانی سیاسه‌تی گشتی پارێزگا.2ـ ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌ی بودجه‌ی پارێزگا و پلانی گه‌شه‌پێدانی و دیاری كردنی ئه‌وله‌ویاته‌كانی.3ـ ئاماده‌كردنی پڕۆژه یاسا و بڕیار و رێنمایی تایبه‌ت به پارێزگا.4ـ ده‌ستنیشانكردنی كاندید كراوان بۆ وه‌زیفه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له پارێزگادا. 5ـ په‌ره‌پێدانی خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان و چاككردنی ئه‌دای دارایی و كارگێڕی له پارێزگادا.مادده‌ی (6): ئه‌نجومه‌ن به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانی به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه و، ئه‌و حوكمانه‌ی بهبهركاری ده‌مێننه‌وه تا ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا به‌پێی حوكمه‌كانی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و قه‌زا و ناحیه‌كان ژماره (4)ی ساڵی 2009.مادده‌ی (7):یه‌كه‌م: پارێزگار به مه‌رسومێكی هه‌رێمی داده‌مه‌زرێت كه له‌سه‌ر پێشنیاری وه‌زیری ناوخۆ و ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌رده‌چێت، به مه‌رجێك گشت ئه‌و مه‌رجانه‌ی هه‌بێت كه پێویسته له پارێزگاردا هه‌بن به‌پێی بڕگه‌ی (دووه‌م)ی مادده‌ی (هه‌ژده‌م)ی یاسای پارێزگاكان، وه‌زیفه‌كه‌شی له‌رووی ماف و ڕاژه‌ی وه‌زیفی به پله‌ی تایبه‌ت ده‌بێت به ناونیشانی (بریكاری وه‌زیر) و، له ڕووی كارگێڕییه‌وه سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ، ده‌بێت و، به‌رپرسی جێبه‌جێكاری یه‌كه‌مه له پارێزگادا و، ئه‌و ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه له یاسای پارێزگاكاندا بۆی دیاری كراون پیاده ده‌كات به‌و شێوه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك نه‌بێت. دووه‌م: هه‌ردوو جێگری پارێزگار به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دوای كاندیدكردنیان له‌لایه‌ن وه‌زیری ناوخۆ به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داده‌مه‌زرێن به‌و مه‌رجه‌ی به‌لای كه‌م هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی زانكۆیی بن و خاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆڕی بن. سێیه‌م: هه‌ر یه‌ك له قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌مه‌رسوومی هه‌رێمی داده‌مه‌زرێن و ده‌گوازرێنه‌وه و لاده‌بردرێن له‌سه‌ر پێشنیاری وه‌زیری ناوخۆ و ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران تا پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی قه‌زا و ناحیه‌كان له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتی ڕاسته‌وخۆ به‌پێی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا و قه‌زا و ناحیه‌كان ژماره (4)ی ساڵی 2009. مادده‌ی (8):پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه هه‌روه‌ك پارێزگاكانی دیكه‌ی هه‌رێم له بودجه‌ی گشتی هه‌رێم بۆ ساڵی 2015 ته‌رخان بكات. مادده‌ی (9): مادده‌كانی دیكه‌ی یاسای پارێزگاكان پیاده ده‌كرێن و بهبهركاری ده‌مێننه‌وه ئه‌گه‌ر به‌شێكی یان هه‌مووی له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك نه‌بێت. مادده‌ی (10): كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێت كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێت.مادده‌ی (11): پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی (12): ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و، له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاوده‌كرێته‌وه. یوسف محمد صادق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان- عێراقهۆیهكانی دهرچوواندنبه مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردن و پێكهێنانی ئیداره‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به تایبه‌تمه‌ندیی خۆی و، لابردنی ڕێگریی یاسایی بۆ پێكهێنانی پارێزگاكه به‌شێوه‌یه‌ك كه ببێته هانده‌ر بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری دانیشتوانی پارێزگاكه و كه‌مكردنه‌وه‌ی لێكه‌وته‌كانی تاوانه‌كانی جینۆساید، ئه‌م یاسایه دانرا. ...
یاسای ژماره (1)ی ساڵی 2021 یاسای فرۆشتن و بەكرێدانی موڵك و ماڵی دەوڵەت لە هەرێمی كوردستان-عێراق | 42
یاسای ژماره (1)ی ساڵی 2021 یاسای فرۆشتن و بەكرێدانی موڵك و ماڵی دەوڵەت لە هەرێمی كوردستان-عێراق | 42
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان-عیراقپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (56) لە یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (77) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ـ عێراق، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، په‌رله‌مانی كوردستان له دانیشتنی نائاسایی ژماره (1)ی ڕۆژی 6/1/2021 ئەم یاسایه‌ی په‌سه‌ند كرد:یاسای ژماره (1)ی ساڵی 2021 یاسای فرۆشتن و بەكرێدانی موڵك و ماڵی دەوڵەت لە هەرێمی كوردستان-عێراقدەروازەی یەكەمپرنسیپە گشتییەكانماددهی (1) بۆ مه‌به‌ستی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، ئه‌م زاراوه و ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریان ده‌گه‌یه‌نن:-یه‌كه‌م/ هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق. دووه‌م/ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم.سێیه‌م/ دەسەڵاتی تایبه‌تمه‌ند: هەر یەكە لە وەزیر یان سەرۆكی لایەنی نەبەستراوە بە وەزارەت یان هەر كەسێك كە ڕێیپێدەدەن بە مەرجێك پلەی وەزیفی لە بەڕێوەبەری گشتی كەمتر نەبێت، دەگرێتەوە.چوارەم/ موڵك و ماڵی دەوڵەت: موڵك و ماڵی كەرتی گشتی لە هەرێم دەگرێتەوە.مادده‌ی (2) حوكمەكانی ئەم یاسایە بەسەر موڵك و ماڵی گوازراوە و نەگوازراوەی دەوڵەت، لە كاتی فرۆشتن یان بەكرێدان جێبەجێ دەكرێت، ئەگەر دەقێكی یاسایی پێچەوانە نەبێت.مادده‌ی (3)یه‌كه‌م: موڵك و ماڵی دەوڵەت تەنها بە بڕیاری دەسەڵاتی تایبەتمەند، لەكاتی هاتنەدی بەرژەوەندی گشتی دەفرۆشرێت یان بەكرێ دەدرێت، بە مەرجێك لە بڕیارەكەدا جۆر و خەسڵەت و بڕی ئەو موڵك و ماڵە دیاری بكرێت كە بۆ فرۆشتن یان بە كرێدان دادەنرێت.دووه‌م: فرۆشتن یان بەكرێدانی موڵك و ماڵی دەوڵەت، لە ڕێگەی زیادكردنی ئاشكرا، و بەپێی ئەو ڕێكارانەی لەم یاسایەدا دەقنووسكراون ئەنجامدەدرێت، ئەگەر دەقێكی یاسایی پێچەوانە نەبێت.مادده‌ی (4)یەكەم: ڕێكارە یاساییەكانی لیژنەی خەمڵاندن، هەواڵە، فرۆشتن، بەكرێدان، وەرگرتنی بڕی بەرامبەری فرۆشتن و بەكرێدان و بەقیستكردن، تەنها لەلایەن دەسەڵاتی تایبەتمەند، لە ماوەیەك كە لە (15) پازدە ڕۆژ لە ڕێكەوتی گەیشتنی كۆنووس تێپەڕنەكات، بڕیاری كۆتاییان لەبارەوە دەدرێت، و بەبنبڕ دادەنرێن.دووەم: ڕێژەی یاسایی خەمڵاندن، فرۆشتن یان بەكرێدان بە ئامادەبوونی گشت ئەندامەكانی دروست دەبێت، بڕیارەكانیشیان لە ئەگەری ڕێكنەكەوتن بە زۆرینە دەردەچن، و ئەو ئەندامەی ڕایەكی جیاوازی هەیە دەبێت ڕایەكەی لە كۆنووس جێگیر بكرێت.مادده‌ی (5)فرۆشتن یان بەكرێدانی موڵك و ماڵی دەوڵەت لە ڕێگەی زیاكردنی ئاشكرا، بۆ ئەو فەرمانبەرانەی بەشداربوون لە بڕیاری فرۆشتن یان بەكرێدان و ئەندامانی هەردوو لێژنەی خەمڵاندن و فرۆشتن یان بەكرێدان قەدەغەیە، ئەم حوكمەش هاوسەر و پەیوەندی خزمایەتی تا پلەی چوارەم دەگرێتەوە.مادده‌ی (6)فرۆشتنی موڵك و ماڵە نەگوازراوەكانی دەوڵەت تەنها بۆ هاونیشتیمانیان ڕێپێدراوە، لەگەڵ ڕەچاوكردنی حوكمەكانی یاسای وەبەرهێنانی بەركار لە هەرێم.دەروازەی دووەمفرۆشتن یان بەكرێدانی موڵك و ماڵە نەگوازراوەكانی دەوڵەت بەزیادكردنی ئاشكرابەشی یەكەملیژنەكانی خەمڵاندن، فرۆشتن یان بەكرێدانماددهی (7)فرۆشتن یان بەكرێدانی موڵك و ماڵە نەگوازراوەكانی دەوڵەت لە ڕێگەی ئەو لیژنانەوە ئەنجام دەدرێت كە بە بڕیاری دەسەڵاتی تایبەتمەند پێكدەهێنرێت.مادده‌ی (8)یه‌كه‌م: لیژنەی خەمڵاندن لە ژمارەیەك فەرمانبەری شارەزا پێكدەهێنرێت كە ژمارەیان لە (3) سێ كەس كەمتر نەبێت و پلەی وەزیفی هیچ كامیان لە پلە پێنچ كەمتر نەبێت.دووەم: فەرمانبەرێك لە فەرمانگەی تۆماركردنی خانووبەرە و فەرمانبەرێكی ژمێركاریی لە فەرمانبەرانی وەزارەتی دارایی و ئابووری هاوەڵی ئەو لیژنەیە دەكەن كە لە بڕگەی (یەكەم)ی ئەم ماددەیە دا دەقنووسكراوە.سێیەم: لیژنە دەتوانێت پشت بە كەسانی شارەزا و تایبەتمەند ببەستێت.مادده‌ی (9)یه‌كه‌م: لیژنەی پێكهاتوو بە پێی ماددەی (8)ی ئەم یاسایە، ئەم ئەركانە ئەنجام دەدات:-دەرخستەی موڵك و ماڵە نەگوازراوەكە، بۆ دیاركردنی شوێن، ژمارە، ڕەگەز، جۆر، سنوور، خەسڵەت، ڕووبەر و پێكهاتەكانی، لەگەڵ جێگیركردنی ئەوەی لەسەری دروستكراوە یان چێندراوە یان ڕوێندراوە.خەمڵاندنی بەهای شایستەی موڵك و ماڵە نەگوازراوەكە یان كرێی شایستەی ساڵانەی، لەبەر ڕۆشنایی بەهای خەمڵێنراو لەلایەن فەرمانگەی تۆماری خانووبەرە و بەهای خانووبەرەكانی هاوسێی یان هاوشێوەی، یان بەهای فرۆشتنی یان كرێی ساڵانەی ڕاستەقینە یان خەمڵێنراوی بۆ مەبەستەكانی باج، هەروەها لێژنە دەتوانێت پشت بەو شارەزایانە ببەستێت كە پێی باشە، و بڕیارەكە لە ئەگەری ڕێكنەكەوتن بە زۆرینە وەردەگیرێت.لیژنە كۆنووسێك رێكدەخات و ئەو زانیارییانە لەخۆ دەگرێت كە لە هەردوو خاڵی (1 و 2)ی ئەم بڕگەیەدا دەقنووسكراون، و لەلایەن ئەندامانی لیژنە و فەرمانبەری تۆماری خانووبەرە و فەرمانبەری ژمێركاریی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری و شارەزایان ئەگەر هەبن، واژۆ دەكرێت.دووەم: دەسەڵاتی تایبەتمەند دەتوانێت داوا لە لیژنەی خەمڵاندن بكات بۆ دووبارە خەمڵاندنەوە، ئەگەر بڕی خەمڵێنراوی پێ شایستە نەبوو یان گەیشتە ئەو ئەنجامەی كە بنەماكانی خەمڵاندنی هاتوو لەم یاسایە، وەك پێویست پیادەنەكراوە.مادده‌ی (10)لیژنەی فرۆشتن یان بەكرێدان، بۆ لەئەستۆگرتنی ڕێكارەكانی فرۆشتنی موڵك و ماڵی نەگوازراوەی دەوڵەت یان بەكرێدانی بەپێی حوكمەكانی ئەم یاسایە، لە (3) سێ فەرمانبەری شارەزا پێكدەهێنرێت، كە ناونیشانی وەزیفی هەر یەكێكیان لە بەڕێوەبەر یان سەرۆكی تێبینەران كەمتر نەبێت، یان لانیكەم (10) دە ساڵ ڕاژەی وەزیفی هەبێت.مادده‌ی (11)لەكاتی فرۆشتن یان بەكرێدانی موڵك و ماڵێكی نەگوازراوەی دیاریكراودا، سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی خەمڵاندن، ناكرێنە ئەندامی لیژنەی فرۆشتن یان بەكرێدان.بەشی دووەمرێكارەكانی فرۆشتن یان بەكرێدانی موڵك و ماڵە نەگوازراوەكانی دەوڵەتماددهی (12)ڕێكارەكانی فرۆشتن و بەكرێدانی موڵك و ماڵە نەگوازراوەكان بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:-یه‌كه‌م: رێكخستنی لیستی زیادكردن لەبەر ڕۆشنایی خەسڵەتەكانی موڵك و ماڵە نەگوازراوەكە كە لەلایەن لیژنەی خەمڵاندنەوە چەسپێنراوە، و ئەگەر زیاتر لە موڵك و ماڵێكیش بوو، ئەوا بۆ هەریەكێكیان لیستێكی زیادكردن رێكدەخرێت.دووەم: جاڕنامەی فرۆشتن یان بەكرێدان بە زیاكردنی ئاشكرا، لە دوو ڕۆژنامەی ڕۆژانە بڵاودەكرێتەوە، كە یەكێكیان لە هەولێر و ئەوی دیكە لە ناوەندی ئەو پارێزگایە دەبێت كە زیادكردنەكەی تێدا دەكرێت، وێنەیەكی جاڕنامەكەش لەو فەرمانگەیە هەڵدەواسرێت كە فرۆشتن یان بەكرێدانەكە ئەنجام دەدات، لیژنە دەتوانێت بڕیاری بڵاوكردنەوەی جاڕنامەكە لە ڕێگەی ئامرازەكانی دیكەی ڕاگەیاندنەوە، لەناویاندا پێگە ئەلكترۆنیە فەرمییەكان، بدات.ئەو موڵك و ماڵە نەگوازراوەی، بەهای خەمڵێنراوی بەكرێدانی ساڵانەی لە (1,000,000) یەك ملیۆن دینار كەمتر بێت، لە جاڕدان بەدەردەكرێت. سێیەم: جاڕنامەكە گشت ئەو خەسڵەتانەی موڵك و ماڵە نەگوازراوەكە، كە لە كۆنووسی لیژنەی خەمڵاندندا هاتوون، رۆژ و رێكەوت و كاتژمێری زیادكردنەكە، مەرجەكانی بەشداریكردن، ئەو شوێنەی تیایدا ئەنجامدەدرێت و بڕی ئەو بارمتانەی (تأمینات) پێویستە سپاردە بكرێن، لەخۆدەگرێت.فرۆشتن یان بەكرێدانی موڵك و ماڵە نەگوازراوەكە بەپێی ئەو ڕێزبەندییەی لە جاڕنامەكەدا هاتووە، ئەنجامدەدرێت.چوارەم: لیستی زیادكرنەكە لە رۆژی دوای بڵاوكردنەوەی جاڕنامەكە بۆ ماوەی (30) سی ڕۆژ كراوە دەبێت، و پێویستە لەسەر ئەو كەسانەی خواستی كڕین یان بەكرێگرتنی موڵك و ماڵەكەیان هەیە، سەردانی فەرمانگەی تایبەتمەند بكەن بۆ دەربڕینی خواستنی كڕین یان بەكرێگرتن، بەو مەرجەی هەر یەكێكیان پێش بەشداریكردنی لە زیادكرنەكە بارمتەیەك سپاردە بكات، بڕەكەی لە (20%) بیست لەسەدی بەهای خەمڵێنراو لە حاڵەتی فرۆشتن و لە كۆی بڕی بەرامبەری بەكرێدان بۆ تەواوی ماوەكەی لە حاڵەتی بەكرێدان، كەمتر نەبێت.پێنجەم: زیاكردن بە مەبەستی فرۆشتن یا بەكرێدان تەنها لە بازنەی ئەو یەكە كارگێڕییە ئەنجامدەدرێت كە موڵك و ماڵە نەگوازراوەكەی تێدایە، دەسەڵاتی تایبەتمەند دەتوانێت لەكاتی پێویستدا بڕیار بدات كە زیادكردنەكە لە ناوەندی ئەو پارێزگایە بكرێت كە موڵك و ماڵە نەگوازراوەكەی تێدایە.شەشەم: لە ڕۆژی دوای كۆتایی هاتنی ئەو ماوەیەی كە لە بڕگەی (چوارەم)ی ئەم ماددەیەدا دەقنووسكراوە، لەو كات و شوێنەی دیاریكراون بۆ فرۆشتن یان بەكرێدان، بۆ بەشداریكردن لە زیاكردنەكە بانگەواز دەكرێت ، بەمەرجێك بانگەوازەكە وەسفكردنێكی تەواوی موڵك و ماڵە نەگوازراوەكە لەخۆ بگرێت.حەوتەم: زیادكردنەكە بە ئاشكرا دەبێت، بە زیاتر لە (70%) حەفتا لەسەدی بەهای خەمڵێنراو دەستپێدەكات، دواتر لیژنەی فرۆشتن یا بەكرێدان بڕیاری بەركەوتنی (رس‌و) زیادكردنەكە بۆ كۆتا كەسی زیادكار دەدات و ئەو خستنەڕووەی لە ماوەی (5) پێنج خولەك هیچی لەسەر زیاد ناكرێت، بە كۆتایی زیادكردنەكە دادەنرێت.هەشتەم: دەكرێت لەسەر بڕی بەرامبەری دوایین زیادكردن، لە ماوەی (5) پێنج رۆژی كار لە رێكەوتی بەركەوتنی (رس‌و) زیادكردنەكە، بە بڕێك كە كەمتر نەبێت لە (15%) پازدە لەسەدی دوایین ئەو بڕی بەرامبەرەی زیادكردنەكە پێی گەیشتووە، خسنتەسەر (ضم) لەلایەن كەسی ترەوە، بكرێت.لە ئەگەری بوونی داواكاریی خستنسەردا، لە ڕۆژی دوای بڵاوكردنەوەی جاڕنامەیەك بە هەمان میكانیزمی یەكەمجار، زیادكردنێكی نوێ بۆ ماوەی (7) حەوت ڕۆژ دەكرێتەوە، دواتر هەواڵە دەكرێت و نابێت جارێكی تر خستنەسەر لەسەر كۆتا بڕی بەرامبەری زیادكردنەكە، بكرێت.داواكاریی خستنەسەر، تەنها دوای وەرگرتنی بارمتە یاساییەكان، ئەوانەی بەپێی ئەو ڕێژەیەی لەسەر بنەمای ئەو بڕی بەرامبەرە دیاركراوە كە كەسی داواكار خستوویەتیەڕوو، قبوڵ دەكرێت.مادده‌ی (13)یه‌كه‌م: ئەگەر لە ئەنجامی زیادكردنەكە، بڕی بەرامبەر نەگەیشتە بەهای خەمڵێنراو، ئەوا زیادكردنەكە بۆ ماوەی (15) پازدە رۆژی تر درێژ دەكرێتەوە، كە لە ڕۆژی دوای بڵاوكردنەوەی جاڕنامەكەوە دەستپێدەكات.دووەم:ئەگەر بڕی بەرامبەر لە ئەنجامی زیاكردنی دووەم، نەگەیشتە (80%) هەشتا لە سەدی بەهای خەمڵێنراو، ئەوا لەلایەن لیژنەیەكی دیكە خەمڵاندن بۆ بەهای موڵك و ماڵە نەگوازراوەكە دەكرێتەوە، و جاڕدەدرێت بۆ ئەنجامدانی زیادكردنێكی نوێ.لەكاتی نەگەیشتنی بڕی بەرامبەر بە (80%) هەشتا لەسەدی بەهای خەمڵێنراوی جاری دووەم، ئەوا پرسەكە دەخرێتە بەردەم دەسەڵاتی تایبەتمەند، بۆ تاوتوێكردنی هۆیەكان و چارەسەركردنیان، یان هەڵوەشاندنەوەی زیادكردنە ئاشكراكە.مادده‌ی (14)یه‌كه‌م: لەگەڵ ڕەچاوكردنی حوكمەكانی ماددەی (12)ی ئەم یاسایە، فرۆشتنی خانوو، شووقە یان زەوی نیشتەجێبوون كە ڕووبەری لە (300م2) سێ سەد مەتر دووجا زیاتر نییە و خاوەندارێتی دەگەڕێتەوە بۆ دەوڵەت، لەناو فەرمانبەراندا جاڕدانی بۆ دەكرێت، بە لەبەرچاوگرتنی ئەم خاڵانەی خوارەوە:فرۆشتن یەكەمجار لەنێوان فەرمانبەرانی یەك وەزارەتدا دەكرێت، لەگەڵ پێدانی پێشەنگی (الأولویة) بۆ فەرمانبەرانی ئەو فەرمانگەیەی خانوو، شووقە یان زەوی نیشتەجێبوونەكەی داناوە بۆ فرۆشتن. ئەگەر هیچ فەرمانبەرێكی وەزارەت یان فەرمانگەی پەیوەندار خواستی كڕینیان نەبوو، یان بەشێك لە موڵكەكە بە نەفرۆشراوی مایەوە، ئەوا سەرلەنوێ جاڕدانی فرۆشتن بەڕێگەی زیادكردن لەناو سەرەجەم فەرمانبەرانی هەرێم، دەكرێت.لە ئەگەری نەبوونی كڕیاری فەرمانبەر، یان مانەوەی بەشێكی موڵكەكە بە نەفرۆشراوی، ئەوا سەر لەنوێ جاڕدانی فرۆشتنی بە رێگەی زیادكردن لەناو سەرەجەم هاوڵاتیاندا بۆ دەكرێت. لە سەرجەم بەندەكانی (أ، ب، ج) پێشەنگی بۆ ئەوانە دەبێت كە هاوسەرگیرییان كردوە، و خۆیان یان هاوسەرەكانیان یان منداڵە ناكامەكانیان، خانوویەك یان شووقەیەك یان زەوییەكی نیشتەجێبوونیان بەشێوەی سەربەخۆ نییە و پێشتر یەكەیەكی نیشتەجێوون یان پارچە زەوییان لە دەوڵەت یان لە كۆمەڵە هەرەوەزییەكان وەرنەگرتووە.حوكمەكانی خاڵی (1)ی بڕگەی (یەكەم)ی ئەم ماددەیە لەسەر ئەو فەرمانبەرەش جێبەجێ دەبێت كە لەناو یەكەیەكی نیشتەجێبوونی فەرمانگەیەكی دیاركراو نیشتەجێبووە، هەرچەندە لەسەر بنەمای پێداویستی كار بۆ فەرمانگەیەكی دیكە لەناو هەمان وەزارەت گوازرابێتەوە، بەمەرجێك سەرباری گواستنەوەی ڕاژەكەی بە نیشتەجێی ئەو یەكەیە مابێتەوە. دووەم: فەرمانبەری خانەنشینكراو، ئەگەر پێشتر سوودمەند نەبووبێت، دەتوانێت بەشداری لە زیادكردنی جاڕداراو بۆسەرجەم فەرمانبەران بكات، بۆ كڕینی ئەو خانووبەرانەی نیشتەجێبوون كە لە خاڵی (1)ی بڕگەی (یەكەم)ی ئەم ماددەیە ئاماژەیان پێدراوە.ئەگەر لەكاتی فرۆشتنی یەكەی نیشتەجێبوونەكە، بە كردەنی و بە شێوەیەكی یاسایی و لەسەر بنەمای ئەو ڕێكارانەی لە یاسا بەركارەكاندا دەقنووسكراون، خانەنشینكراو نیشتەجێی یەكەكە بێت، ئەوا هەمان مامەڵەی فەرمانبەری ئەو فەرمانگەیەی لەگەڵ دەكرێت كە خاوەندارێتی یەكەكە دەكات، بەمەرجێك پێش خانەنشینبوونیی فەرمانبەری هەمان فەرمانگە بووبێت.بۆ ئەوەی فەرمانبەری خانەنشینكراو لە حوكمی خاڵی (2)ی ئەم بڕگەیە سوودمەند بێت، پابەند دەكرێت پێش بەشداربوون لە زیادكردن بەشێوەیەكی نووسراو بەڵێن بدات بە چۆڵكردنی یەكە نیشتەجێبوونەكە لە ماوەی (6) شەش مانگ لەو رێكەوتەی كەبڕیاری هەواڵەكردنی زیادكردنەكە بۆ كەسێكی دیكە پلەی بنبڕ وەردەگرێت، بەپێچەوانەوە، یەكە نیشتەجێبووەنەكەی بەزۆرەكی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێكردنی تایبەتمەندەوە بەبێ پێدانی هیچ ماوەیەكی دیكە، پێ چۆڵدەكرێت. سێیەم: پشكی هاوبەشی ناو یەكە نیشتەجێبوونەكانی نەشیاو بۆ جیاكردنەوە (ئیفرازكردن)، بەدەر دەكرێن لە حوكمی بڕگەی (یەكەم و دووەم)ی ئەم ماددەیە، و جاڕدانی فرۆشتن بۆ سەرجەم هاوڵاتیان، دەكرێت.مادده‌ی (15)دەسەڵاتی تایبەتمەند، دەستڕۆیە بۆ مەبەستەكانی چالاكی بازرگانی، پیشەسازیی، گەشتوگوزاریی و وەبەرهێنان، لە ڕێگەی زیادكردنی ئاشكراوە، بەهەمان ئەو رێكارانەی لە ماددەی (12)ی ئەم یاسایەدا دەقنووسكراون، بونیادنانی مافەكانی بانەوانیی (المساطحة) لەسەر موڵك و ماڵە نەگوازراوەكان، ڕابگەیەنێت، بەم شێوەیەی خوارەوە:یەكەم: نابێت ماوەی بانەوانیی لە (25) بیست و پێنج ساڵ زیاتر بێت، و یارای نوێكردنەوە و بەموڵككردنی بۆ بانەوانیكار نییە، دوای كۆتایهاتنی ماوەی بانەوانیی هەرچی بونیادنرابێت، دەبێتە موڵكی خاوەنی موڵك و ماڵە نەگوازراوەكە، بەبێ بەرامبەر.دووەم: بڕی بەرامبەری بانەوانیی ساڵانە وەردەگیرێت، بەمەرجێك هەر (5) پێنج ساڵ جارێك، لە رێكەوتی گرێبەستی بانەوانیی پێداچوونەوەی بۆبكرێت، ئەمەش بە ڕێنمایی ڕێكدەخرێت كە وەزیری دارایی و ئابووری دەریدەكات.سێیەم: بانەوانیكار، لەو ماوەیەی لە گرێبەستی بانەوانیی دیاركراوە، و ڕەزامەندی دەسەڵاتی تایبەتمەندی لەسەردراوە، پابەندی دروستكردنی بیناكاریی دەبێت.بانەوانیكار، بارمتەی كۆتایی، كە یەكسان بێت بە (5%) پێنج لەسەدی بەهای تەواوی بڕی بەرامبەری زیادكردنەكە بۆ تەواوی ماوەی گرێبەستەكە، بۆ مسۆگەركردنی باش جێبەجێكردنی بیناكارییەكە پێشكەش دەكات، كە بەدرێژایی ماوەی گرێبەستی بانەوانكارییەكە دەمێنێتەوە، و تا كۆتایی هاتنی ماوەكەی ڕادەستی ناكرێتەوە، و ساڵانەش بەمەبەستی گونجاندنی لەگەڵ پێداچوونەوەكان، نوێدەكرێتەوە.ئەگەر لەو ماوەیەدا بانەوانیكار تەواوی بیناكارییەكانی دروست نەكرد، ئەوا بڕە بارمتەكراوەكە دەستی بەسەردادەگیرێت، و گرێبەستی بانەوانییەكە بە هەڵوەشاوە ئەژماردەكرێت، و ئەو بیناكارییەی هەیە بەبێ بەرامبەر دەبێتە موڵكی ئەو لایەنەی خاوەندارێتی موڵك و ماڵە نەگوازراوەكە دەكات.چوارەم: ئەگەر كەسی بانەوانیكار لە دانەوەی بڕی بەرامبەری ساڵانە لە وادەی دیاریكراویدا دواكەوت، ئەوا دەسەڵاتی تایبەتمەند دەتوانێت وەرگرتنی ئەو بڕی بەرامبەرە بۆ ماوەیەكی گونجاو لە رێكەوتی شایستەبوونیەوە دوابخات، لەم بارەشدا سوودی دواكەوتن بەڕێژەی (7%) حەوت لەسەدی بڕی بەرامبەری شایستە دەخرێتە ئەستۆی كەسی بانەوانیكار، ئەگەر دواكەوتن دووبارە ببێتەوە، ئەوا دەسەڵاتی تایبەتمەند دەتوانێت گرێبەستی بانەوانیی هەڵبوەشێنێتەوە و بیناكارییەكان بەبێ بەرامبەر دەبنە موڵكی ئەو لایەنەی خاوەندارێتی موڵك و ماڵە نەگوازراوەكە دەكات.بەشی سێیەمدانەوەی بڕی بەرامبەرلقی یەكەمدانەوەی بڕی بەرامبەری فرۆشتنی موڵك و ماڵی نەگوازراوەماددهی (16)یەكەم: كڕیار پابەندە لە ماوەی (30) سی ڕۆژ لە ڕێكەوتی هەواڵەكردنی بنبڕ، بە یەكجار بڕی بەرامبەری فرۆشتنی موڵك و ماڵی نەگوازراوە، بدات.دووەم: بەدەر لە حوكمەكانی بڕگەی (یەكەم)ی ئەم ماددەیە، دەسەڵاتی تایبەتمەند دەتوانێت ڕەزامەندی لەسەر دانەوەی بڕی بەرامبەری فرۆشتن بە شێوەی قیست بدات، بەم شێوەیەی خوارەوە:-نیوەی بڕی بەرامبەری فرۆشتن و تەواوی خەرجییەكان لەماوەی (30) سی ڕۆژ لە ڕێكەوتی هەواڵەكردنی بنبڕ.ئەوی دەمێنێتەوە لە بڕی بەرامبەری فرۆشتن، دەكرێت بە چەند قیستێك، بەمەرجێك لە (5) پێنج قیست زیاتر نەبێت، و وادەی دوایین قیست نەگاتە زیاتر لە (3) سێ ساڵ لە كۆتایی ئەو ماوەیەی لە خاڵی (1)ی ئەم بڕگەیەدا دیاری كراوە.سێیەم: لەكاتی فرۆشتنی خانووبەرەی نیشتەجێبوونی موڵكی دەوڵەت یان كەرتی گشتی بە فەرمانبەران، بۆ دانەوەی بڕی بەرامبەری فرۆشتنەكە، ئەو حوكمانەی خوارەوە پیادە دەكرێت:ڕێژەی بارمتەكان (5%) پێنج لەسەدی بەهای خەمڵاندنی یەكە یان پارچە زەوی نیشتەجێبوونەكە دەبێت.ڕێژەی (5%) پێنج لەسەدی بڕی بەرامبەری فرۆشراوەكە وەك پێشەكی وەردەگیرێت و باقیەكەی بە قیستی ساڵانەی یەكسان بۆ ماوەی (15) پازدە ساڵ لە ڕێكەوتی فرۆشتنەكە دەدرێتەوە.چوارەم: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران یان هەركەسێك كە ڕێی پێدەدات، دەتوانێت دووبارە ماوەی قیستی شایستەی سەر پرۆژەكانی پیشەسازیی، كشتوكاڵی و گەشت و گوزاریی، فرۆشراو بە پێی حوكمەكانی ئەم یاسایە، بەجۆرێك دابڕێژێتەوە كە ماوەی دانەوەی قیستەكان درێژبكاتەوە، پاڵپشت بە ڕاسپاردەی لیژنەیەكی تایبەتمەند كە بە فەرمانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران یان هەر كەسێك كە ڕێیپێدەدات، پێكدەهێنرێت، لەسەر بنەمای پاساو یان بارودۆخی زۆر پێویست، بەرامبەر بە بڕی ئەو سوودی دواكەوتنەی كە بانكە حكومییەكان بەپێ سروشتی موڵك و ماڵە نەگوازراوەكە وەریدەگرن.مادده‌ی (17)یەكەم: ئەگەر كڕیار لە دانەوەی یەكێك لە قیستەكان لە وادەی خۆیدا دوابكەوێت، ئەوا دەسەڵاتی تایبەتمەند دەتوانێت وەرگرتنەوەی ئەو قیستە لەسەر داوای كڕیار بۆ ماوەیەكی گونجاو لە ڕێكەوتی شایستەبوونیەوە دوابخات، بەرامبەر بە بڕی ئەو سوودی دواكەوتنەی كە بانكە حكومییەكان بەپێی سروشتی موڵك و ماڵە نەگوازراوەكە وەریدەگرن.دووەم: ئەگەر دواكەوتنی قیست دووبارە ببێتەوە، ئەوا دەسەڵاتی تایبەتمەند دەتوانێت یان لەسەر بنەمای پێویستیەكی دیاریكراو وەرگرتنەوەی قیست یان قیستە دواكەوتووەكان لەگەڵ ئەو سوودەی لە بڕگەی (یەكەم)ی ئەم ماددەیەدا دەقتووسكراوە قبوڵ بكات، یان بە قیستكردنەكە هەڵبوەشێنێتەوە و ئەوەی لە بڕی بەرامبەری فرۆشتنەكە ماوە بە یەكجار وەریبگرێتەوە، بە گرتنەبەری ئەم ڕێكارانەی خوارەوە:ئەگەر خانووبەرەكە لە فەرمانگەی تۆماری خانووبەرە بەناوی كڕیار تۆمار نەكرابێت، ئەوا خاوەنەكەی بەپێی حوكمەكانی ئەم یاسایە دەیفرۆشێتەوە، لەم بارەشدا كڕیاری (دووەم) بەیەكجار بڕی بەرامبەری كڕینەكە دەدات، و ئەو قیستانەی لە ئەستۆی كڕیاری (یەكەم) مابوونەوە لەگەڵ سوودەكانی دوواكەوتن و خەرجییەكانی فرۆشتنی دووەم لە بەهاكەی وەردەگیرێت، و دوای ئەوەی شایستەییەكانی كڕیاری (یەكەم) ڕادەست دەكرێت، ئەوەی دەمێنێتەوە وەك داهاتێك بۆ فرۆشیار تۆمار دەكرێت.ئەگەر خانوبەرەكە بەناوی كڕیار تۆمار كرابێت، ئەوا بەپێی حوكمەكانی یاسای تۆماركردنی خاووبەرەی بەركار لە هەرێم، لەسەر ئەو بنەمایەی بەحوكمی بارمتەی گەرینتیكار گلداراوەتەوە دەفرۆشرێت، و ئەو قیستانەی لە ئەستۆی كڕیاری (یەكەم) ماونەتەوە لەگەڵ سوودەكانی دواكەوتن، لە بڕی بەرامبەری فرۆشتنەكە وەردەگیرێت، وهەرچی دەمێنێتەوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی تۆماركردنی خانووبەرە بەپێی یاسا ڕادەستی كڕیاری (یەكەم) دەكرێت.مادده‌ی (18)خانووبەرەی فرۆشراو لە فەرمانگەی تۆماركردنی خانووبەرە بەناوی كڕیار تۆمار دەكرێت و لە دوای هەواڵەكردنی بنبڕ و دانەوەی تەواوی بڕی بەرامبەرەكە و خەرجییەكان، یان ئەو بەشەی پابەندە بەدانەوەی، لەدوای ڕەزامەندیدان لەسەر بەقیستكردنی و تەواوی خەرجییەكان، ڕادەستی دەكرێت و دانەوەی باقی بەرامبەرەكە بەپێی حوكمەكانی ئەم یاسایە ڕێكدەخرێت، و ئاماژەی گلدانەوە بە حوكمی بارمتەی گەرەنتیكار لەسەر خانووبەرەكە لە فەرمانگەی تۆماركردنی خانووبەرەی تایبەتمەند دادەندرێت.لقی دووەمدانەوەی بڕی بەرامبەری بەكرێدانی موڵك و ماڵی نەگوازراوەماددهی (19)یەكەم: كرێچی پابەند دەبێت بە دانەوەی بڕی بەرامبەری بەكرێدان لەگەڵ تەواوی خەرجییەكان لە ماوەی (30) سی ڕۆژ لە رێكەوتی هەواڵەكردنی بنبڕ ئەگەر ماوەی گرێبەستەكە لە ساڵێك زیاتر نەبێت، و دەسەڵاتی تایبەتمەند دەتوانێت ڕەزامەندی بدات لەسەر دانەوەی بڕی بەرامبەری بەكرێدانەكە بە قیست بەم شێوەیەی خوارەوە:(1/3) یەك لەسەر سێی بڕی بەرامبەری بەكرێدانی ساڵانە لە ماوەی (30) سی ڕۆژ لە رێكەوتی هەواڵەكردنی بنبڕ.باقی بڕی بەرامبەری بەكرێدانی ساڵانە بە چەند قیستێك، بەو مەرجەی لە (4) چوار قیست زیاتر نەبێت و وادەی دوایین قیست نەگاتە زیاتر لە (9) نۆ مانگ لە ڕێكەوتی دەستپێكردنی ماوەی گرێبەستی بەكرێدانەكە.دووەم: ئەگەر ماوەی گرێبەستی بەكرێدان لە ساڵیك زیاتر بێت ئەوا كرێچی پابەند دەكرێت بەدانەوەی تەواوی بڕی بەرامبەرەكە لەگەڵ خەرجییەكان لە ماوە (30) سی ڕۆژ لە ڕێكەوتی هەواڵەكردنی بنبڕ، و دەسەڵاتی تایبەتمەند دەشتوانێت ڕەزامەندی بدات لەسەر دانەوەی بڕی بەرامبەری بەكرێدانەكە بەقیست بەم شێوەیەی خوارەوە:(1/3) یەك لەسەر سێی تەواوی بڕی بەرامبەری بەكرێدانەكە لە ماوەی (30) سی ڕۆژ لە ڕێكەوتی هەواڵەكردنی بنبڕ.باقی بڕی بەرامبەرەكە بە چەند قیستێك، كە ژمارەیان لە دووهێندەی ساڵەكانی بەكرێدان زیاتر نەبێت، بەو مەرجەی دوایین قیست لانیكەم بەر لە كۆتایی هاتنی ماوەی بەكرێدانەكە بە (6) شەش مانگ بدرێت.مادده‌ی (20)یەكەم: بەكرێدراوەكە ڕادەستی كرێچی ناكرێت بەر لە دانەوەی بڕی بەرامبەری بەكرێدانەكە بەپێی حوكمەكانی ماددەی (19)ی ئەم یاسایە.دووەم: ئەگەر كرێچی دوابكەوێت لە دانەوەی یەكێك لە قیستەكان لە وادەی خۆیدا، ئەوا ئەو قیستەی دواكەوتووە پێبژاردنێكی دەخرێتەسەر كە هاوتابێت لەگەڵ نرخی ئەو سوودی دواكەوتنەی بانكە حكومییەكان بەگوێرەی سروشتی بەكارهێنانی خانووبەرەكە وەریدەگرن، و ئەگەر ئەمە دووبارە ببێتەوە ئەوا دەسەڵاتی تایبەتمەند دەتوانێت لە دوای هۆشداریدان بە كرێچی، قیستەكان هەڵبوەشێنێتەوە و ئەوەی دەمێنێتەوە لە بڕی بەرامبەری بەكرێدانكە و پێبژاردنێكی هاوتا لەگەڵ نرخی سوودی بانكە حكومییەكان، بەپێی یاسای وەرگرتنەوەی قەرزە حكومییەكانی بەركار لە هەرێم، بەیەكجار وەربگرێتەوە.بەشی چوارەمپاشگەزبوونەوەی كڕیار یان كرێچیماددهی (21)یەكەم: ئەگەر كەسی هەواڵەبۆكراو لە دانەوەی بڕی بەرامبەری فرۆشراوەكە و خەرجییەكان لە حاڵەتی فرۆشتن، و بڕی بەرامبەری بەكرێدان و خەرجییەكان لە حاڵەتی بەكرێدان پاشگەز ببێتەوە، ئەوا: موڵك و ماڵە نەگوازراوەكە دەخرێتە بەردەم دواهەمین كەسی بەشداربووی زیادكردنەكە، ئەوەی كە پێش كەسی پاشگەزبووەوە دەستی لە زیادكردن كێشاوەتەوە، بەو بڕی بەرامبەرەی كە خستبوویە ڕوو.ئەگەر ئەو كەسە ڕازیبێت لەسەر هەڵگرتنەوەی موڵك و ماڵە نەگوازراوەكە و ئامادەبێت بارمتەی یاسایی دیاریكراو لەسەر بنەمای ئەو بڕی بەرامبەرەی خستبوویەڕوو سپاردە بكات، ئەوا بە بڕیاری لیژنەی فرۆشتن یان بەكرێدان، لەو بارمتەیەی كەسی پاشگەزبووەوە داویەتی، جیاوازی نێوان هەردوو بڕی بەرامبەر لە حاڵەتی فرۆشتن، و جیاوازی نێوان هەردوو بڕی بەرامبەری ماوەی تەواوی بەكرێدان لە حاڵەتی بەكرێدان، وەردەگیرێت.ئەگەر بڕی بارمتەكە كەمتر بوو لە بڕی جیاوازی نێوان هەردوو بڕی بەرامبەر لە حاڵەتی فرۆشتن و جیاوازی نێوان هەردوو بڕی بەرامبەری ماوەی تەواوی بەكرێدان لە حاڵەتی بەكرێدان، ئەوا لە موڵك و ماڵەكانی دیكەی، بەپێ حوكمەكانی یاسای وەرگرتنەوەی قەرزە حكومییەكانی بەركار لە هەرێم، بەدەستدەهێندرێت.دووەم: ئەگەر دواهەمین كەسی بەشداربووی زیادكردنەكە ئەوەی كە پێش كەسی پاشگەزبووەوە دەستی لە زیادكردن كێشاوەتەوە هەڵگرتنەوەی موڵك و ماڵە نەگوازراوەكە ڕەتبكاتەوە، ئەوا سەرلەنوێ زیادكردن بۆ ماوەی (15) پازدە ڕۆژ لە ڕۆژی دوای بڵاوكردنەوەی جاڕنامەكە ئەنجام دەدرێتەوە.لیستی فرۆشتنەكە لەو ماوەیەی لە خاڵی (1)ی ئەم بڕگەیەدا هاتووە كراوە دەبێت، و بە بڕیاری لیژنەی فرۆشتن یان بەكرێدان، كەسی پاشگەزبووەوە جیاوازی نێوان هەردوو بڕی بەرامبەرەكە و خەرجییەكانی دووبارەكردنەوەی زیادكردنەكە لە ئەستۆ دەگرێت، و لە بڕی بارمتەكەی وەردەگیرێت، ئەگەر بڕی بارمتەكە كەمتر بوو لە بڕی پابەندییەكانی پاشگەزبووەوە، ئەوا بەپێی حوكمەكانی یاسای وەرگرتنەوەی قەرزە حكومییەكانی بەركار لە هەرێم لێی وەردەگیرێت.سێیەم: ئەگەر هیچ كەسێك خواستی كڕینی لە حاڵەتی فرۆشتن یان بەكرێگرتنی موڵك و ماڵە نەگوازراوەكەی لە حاڵەتی بەكرێدان نەبوو، ئەوا ئەو بارمتەیەی كەسی پاشگەزبووەوە داویەتی دەبێتە داهاتێك بۆ خاوەنی موڵك و ماڵەكە، ئەگەر بڕی بارمتەكە كەمتر بێت لە خەرجییەكانی هەردوو زیادكردنەكە ئەوا كەسی پاشگەزبوەوە جیاوازی نێوانیان لەئەستۆ دەگرێت و بەپێی حوكمەكانی یاسای وەرگرتنەوەی قەرزە حكومییەكانی بەركار لە هەرێم لە موڵك و ماڵەكانی دیكەی بەدەستدەهێنرێت.چوارەم: ڕێگە نادرێت كەسی پاشگەزبووەوە بەشداربێت لەو زیادكردنەی پاشگەزبوونەوەكە بۆتە هۆكاری دووبارەكردنەوەی.دەروازەی سێیەمفرۆشتن و بەكرێدانی موڵك وماڵە نەگوازراوەكانی دەوڵەت بەبێ زیادكردنبەشی یەكەمفرۆشتنی موڵك و ماڵە نەگوازراوەكانماددهی (22)یەكەم: دەكرێت موڵك و ماڵە نەگوازراوەكان بەبێ زیادكردنی ئاشكرا بە بڕیاری دەسەڵاتی تایبەتمەند بە بڕی بەرامبەرێكی گونجاو، بەو مەرجەی كەمتر نەبێت لە (50%) پەنجا لەسەدی نرخی ڕاستەقینەی خانووبەرەكە، بفرۆشرێنە فەرمانگەكانی دەوڵەت و كەرتی گشتی لە حاڵەتی بەكارهێنانی خانووبەرەكە بۆ مەبەستە فەرمییەكانی فەرمانگە لە نێوان وەزارەتە پەیوەندیدارەكان.دووەم: دەكرێت خانووبەرەكانی نیشتەجێبوون بفرۆشرێنە فەرمانگەكانی دەوڵەت و كەرتی گشتی بەبێ زیادكردنی ئاشكرا، بە نرخی ڕاستەقینە و بەپێی نرخە باوەكانی خانووبەرە هاوشێوە و هاوسێیەكان، خەمڵێنراو لەلایەن لیژنەی خەمڵاندن و پەسەندكراو لەلایەن دەسەڵاتی تایبەتمەند بەمەبەستی فرۆشتنی بە فەرمانبەرەكانی لە ڕێگەی زیادكردنی ئاشكراوە.سێیەم: شارەوانی تایبەتمەند لەدوای وەرگرتنی ڕەزامەندی وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار دەتوانێت ئەو زەوییانەی بۆ نیشتەجێبوون تەرخانكراون بە بەرامبەرێكی ڕاستەقینە و بەپێی نرخە باوەكانی هاوشێوە و هاوسێیەكانی، خەمڵێنراو لەلایەن لیژنەی خەمڵاندن بەپێی حوكمەكانی ئەم یاسایە، بەبێ زیادكردنی ئاشكرا بفرۆشرێتە ئەو هاونیشتیمانیانەی كە خۆیان یان هاوسەرەكانیان یان منداڵە ناكامەكانیان خانوو یان شووقە یان زەویەكی نیشتەجێبونیان بە سەربەخۆیی نییە و پێشتر یەكەی نیشتەجێبوون یان پارچە زەوی نیشتەجێبوونیان لە دەوڵەت یان كۆمەڵەكانی هەرەوەزی نیشتەجێكردن وەرنەگرتووە.چوارەم: دەسەڵاتی تایبەتمەند، لە رێگەی كۆنووسی دەرخستەكردن لەگەڵ فەرمانگەی خانووبەرە بۆی هەیە بڕیار بدات بە: فرۆشتنی پاشماوەی ڕێگەوبانەكان و هەموو پاشماوەكانی دیكە، كە ڕووبەرەكانیان لە كەمترین، ڕووبەری دیاریكراو بۆ جیاكردنەوە (أفراز) كەمترە، یان ئەوانەی یارای جیاكردنەوە نین، ئەمەش بە ڕێنمایی ڕێك دەخرێت و وەزیری تایبەتمەند دەری دەكات.فرۆشتنی پارچە زەوی جیاكراوە بە قەواڵەیەكی سەربەخۆ، یان ئەو پارچە زەویەی دەكرێت جیابكرێتەوە و دەروازەیەكی هەیە لەسەر ڕێگەی گشتی ، وەك پارچە زەویەكی سەربەخۆ، بە زیادكردنی ئاشكرا، بەپێی حوكمەكانی ئەم یاسایە، بەو مەرجەی ڕێگە لە پارچە زەویەكانی دەوروبەری نەگرێت.بەشی دووەمبەكرێدانی موڵك و ماڵە نەگوازراوەكانماددهی (23)یەكەم: دەكرێت موڵك و ماڵە نەگوازراوەكان بە بڕی بەرامبەری ڕاستەقینە و خەمڵێنراو بەپێی حوكمەكانی ئەم یاسایە لەلایەن لیژنەی خەمڵاندن، لەسەر بنەمای بڕی بەرامبەری هاوشێوە و هاوسێ، بەبێ زیادكردنی ئاشكرا بە بڕیاری دەسەڵاتی تایبەتمەند بەكرێ بدرێن بۆ ئەم لایەنانەی خوارەوە:فەرمانبەرانی دەوڵەت و كەرتی گشتی لە هەرێم سەبارەت بەو یەكانەی نیشتەجێبوون كە موڵكی دەوڵەتن.فەرمانگەكانی دەوڵەت و كەرتی گشتی، سەندیكا، یەكێتی، رێكخراو و كۆمەڵەكان لە هەرێم بۆ مەبەستی وەسوودهێنانی موڵك و ماڵە نەگوازراوەكە وەك فەرمانگە یان بارەگایەك بۆ كارەكانی یان بۆ ئەو مەبەستانەی لە یاساكانیاندا دەقنووسكراون.كرێچی حانووتی هێزە چەكدارەكان، كە دەكەونە ناو سەربازگە و كۆگا و فێرگە و نەخۆشخانە سەربازییەكان و هی دیكە، و كرێچی حانووتەكان لە فەرمانگەكانی دەوڵەت و كەرتی گشتی، ئەوانەی بارودۆخی تایبەتیان هەیە و پێویستە ڕەچاوی تایبەتمەندیان بكرێت لە دەستنیشانكردنی كەسی كرێچیدا.خاوەنی ئەو موڵكانەی دەكەونە تەنیشت كەنارە ئاوییەكانی موڵكی دەوڵەت، ئەگەر ئەو كەنارانەی دانراون بەكرێ بدرێن پێیەوەلكاوبن و رێگەی هاتووچۆیان تەنها لەناو ئەو موڵكانەدا هەبێت.كرێچی ئەو خانووبەرانەی تەرخانكراون بۆ بەرهەمهێنانی نان و سەمون لە دوای كۆتایهاتنی ماوەی گرێبەستی بەكرێدانی یەكەمیان، هەرچەندە پێشتر لە ئەنجامی زیادكردنی ئاشكراوە بەكرێ درابن، بەو مەرجەی بڕی بەرامبەری بەكرێدان دووبارە خەمڵاندنی لەلایەن لیژنەی خەمڵاندنی پێكهێنراو بەپێی حوكمەكانی ئەم یاسایە بۆ بكرێت.كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت كە پسپۆڕن لە سیستەمەكانی گەیاندن، ئەوانەی مۆڵەتی یاساییان وەرگرتووە و گرێبەستیان كردووە لەگەڵ لایەنی تایبەتمەند، بە مەبەستی دروستكردنی تاوەرەكانی پڕۆژەی مۆبایل و هۆڵەكانی پرۆژەی مۆبایلی بێتەل و هۆڵەكانی بەكارهێنانی وێستگەكانی (VSAT) ئەوانەی بە بگۆڕەكان دەبەسترێنەوە.كرێچی ئەو زەویانەی موڵكی دەوڵەتن، بە مەبەستی دامەزراندنی وێستگەكانی پشوودان و وێستگەكانی پڕكردنەوەی سوتەمەنی لەسەر رێگا دەرەكییەكانی دەرەوەی سنوری شارەوانییەكان، كە رێكسازییەكانی بە كرێدانی زەوی لەسەر رێگا دەرەكییەكان دەیانگرێتەوە، رێكارەكانی زیادكردنی ئاشكرای لەسەر جێبەجێ دەكرێت.دووەم: وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ڕێپێدراوە بە بەكرێدانی ئەو زەوییانەی نانەواخانە، ئاش، گەراج و شوێنەكانی چاككردنەوەی ئەو شوێنكارانەیان لەسەر بیناكراوە، بەو كەسانەی زیادكردنی ئاشكرای كڕینی ئەو شوێنكارانەیان بۆ یەكلایی دەبێتەوە.ئەو زەوییانەی لە خاڵی (1)ی ئەم بڕگەیە باسكراون بەدەر لە رێكارەكانی زیادكردنی ئاشكرا بەكرێ دەدرێن، و بڕی بەرامبەری بەكرێدانەكەی پێشوەختە لەلایەن لیژنەی خەمڵاندنی پێكهێنراو بەپێی ماددەی (8)ی ئەم یاسایە دیاریدەكرێت.سێیەم: دەسەڵاتی تایبەتمەند، لەسەر داوای كرێچی، دەتوانێت ماوەی گرێبەستی ئەو خانووبەرانەی هی نیشتەجێبوون نین، و بەبێ زیادكردنی ئاشكرا بەكرێدراون، درێژ بكاتەوە، بەو مەرجەی بڕی بەرامبەری ڕاستەقینە (3) سێ ساڵ جارێك بەپێی ئەو رێكارانەی لەم یاسایەدا دەقنووسكراون، بخەمڵێنرێتەوە.چوارەم: دەسەڵاتی تایبەتمەند، لەسەر داوای كرێچی، دەتوانێت ماوەی گرێبەستی ئەو خانووبەرانەی بۆ نیشتەجێبوون نین، و بەزیادكردنی ئاشكرا بەكرێدراون و ماوەی بەكرێدانی بنەڕەتیان لە (10) دە ساڵ كەمترە ، بە مەرجێك درێژ بكاتەوە كە لە هیچ بارێكدا ماوەی گرێبەست بە هەردوو ماوەی بنەڕەتی و ماوەی درێژكراوەش پێكەوە لە (10) دە ساڵ تێپەر نەكات.پێویستە ئەو كرێچیەی خواستی درێژكردنەوەی هەیە، داواكارییەكی نووسراو بۆ درێژكردنەوە بەر لە (3) سێ مانگ لە كۆتایی هاتنی ماوەی گرێبەستی بەكرێدانی بنەڕەتی پێشكەش بكات و، بە پێچەوانەوە، مافی داواكردنی درێژكردنەوەی نامێنێت.لەكاتی ڕەزامەندیدان لەسەر داواكاری درێژكردنەوە ئەوا سەربارێك دەخرێتە سەر بڕی بەرامبەری بەكرێدانی ناونراو لە گرێبەست بە ڕێژەی (10%) دە لەسەدی بەكرێدانی ساڵی پێش درێژكردنەوەكە بەرامبەر بە هەر ساڵێك لە ساڵەكانی درێژكردنەوە بەپێی هاوكێشەیەكی ژمارەیی بەدوای یەكدا هاتوو (متوالیة عددیة).مادده‌ی (24)وەزیری دارایی و ئابووری بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار لەسەر داوای فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە و بە ڕەزامەندی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، بۆی هەیە ئەو زەوییانەی موڵكی دەوڵەتن بەكرێ بداتە وڵاتانی بیانی بۆ دروستكردنی بارەگای نوێنەرایەتییە سیاسیەكانیان یان قونسولخانەكانیان یان بۆ مەبەستی دروستكردنی خانووی نیشتەجێبوون لەسەریان یان نووسینگە بۆ پاشكۆكانیان ئەویش بۆ ماوەیەك زیاتر نەبێت لە ماوەی بەكرێدانی ڕێگەپێدراو لە وڵاتی لایەنی بەرامبەر، بە بڕی بەرامبەرێك كە لیژنەیەكی تایبەت دەیخەمڵێنێت كە وەزیری دارایی پێكیدەهێنێت یان بەبێ بەرامبەر بە مەرجی بوونی مامەڵەی هاوشێوە لەلایەنی بەرامبەر.دەروازەی چوارەمفرۆشتن و بەكرێدانی موڵك و ماڵە گوازراوەكانی دەوڵەت بە زیادكردنی ئاشكرابەشی یەكەمفرۆشتنی موڵك وماڵە گوازراوەكانماددهی (25)بەهای ئەو موڵك و ماڵە گوازراوەی دانراوە بۆ فرۆشتن، لەلایەن لێژنەی خەمڵاندنی پێكهێنراو بەپێی حوكمەكانی ماددەی (8)ی ئەم یاسایە، بەبێ بەشداریكردنی نوێنەری فەرمانگەی تۆماركردنی خانووبەرە، دەخەمڵێنرێت، و ئەو ڕێكارانە دەگیرێنەبەر كە لە ماددەی (9)ی ئەم یاسایەدا دەقنووسكراون، بە ڕەچاوكردنی سروشتی موڵك و ماڵی نەگوازراوە.مادده‌ی (26)لیژنەی فرۆشتن یان بەكرێدانی پێكهێنراو بەپێی حوكمەكانی ماددەی (10)ی ئەم یاسایە فرۆشتنی موڵك و ماڵە گوازراوەكە لە ئەستۆ دەگرێت بەپێ ئەم رێكارانەی خوارەوە:یەكەم: رێكخستنی لیستێكی زیادكردن لەبەر ڕۆشنایی ئەو خەسڵەتانەی موڵك و ماڵە گوازراوەكە كە لەلایەن لیژنەی خەمڵاندنەوە لە كۆنووسدا چەسپێنراون. دووەم: خستنەڕووی موڵك و ماڵەكە بۆ فرۆشتن لە زیادكردنی ئاشكرادا، بۆ ماوەیەك كە لە (7) حەوت ڕۆژ كەمتر نەبێت و لە (30) سی ڕۆژ زیاتر نەبێت ڕادەگەیەنێت، ماوەكە لە ڕێكەوتی ئەو ڕۆژەی دەكەوێتە داوای بڵاوكردنەوەی جاڕنامەكە بەهەمان ڕێكارەكانی دەقنووسكراو لەم یاسایە، دەستپێدەكات.پێویستە جاڕنامەكە گشت خەسڵەتەكانی ئەو موڵك و ماڵە گوازراوەیەی دانراوە بۆ فرۆشتن، شوێن و ڕۆژ و ڕێكەوت و كاتی زیادكردنەكە، مەرجەكانی بەشداریكردن و بڕی ئەو بارمتانەی پێویستە سپاردە بكرێن، لە خۆ بگرێت.سێیەم: لیستی زیادكردنەكە لە ڕێكەوتی ئەو ڕۆژەی دەكەوێتە دوای بڵاوكردنەوەی جاڕنامەكە كراوە دەبێت، و پێویستە لەسەر ئەو كەسانەی خواستی بەشداریكردنیان هەیە، سەردانی فەرمانگەی تایبەتمەند بكەن بۆ خستنەڕووی خواستی كڕین، بەو مەرجەی هەر یەكێكیان پێش بەشداریكردن لە زیادكردنەكە بارمتەیەك سپاردە بكات، كە بڕەكەی لە (20%) بیست لەسەدی بەهای خەمڵێنراوی موڵك و ماڵەكە كەمتر نەبێت.چوارەم: لەو ڕۆژەی دیاركراوە بۆ فرۆشتن لە كات و شوێنی دیاركراو بانگەواز دەكرێت بۆ بەشداریكردن لە زیادكردنەكە بە بەهای خەمڵێنراو، بەمەرجێك بانگەوازەكە وەسفێكی تەواوی ئەو موڵك و ماڵانەی خراوەنەتەڕوو بۆ فرۆشتن، لەخۆبگڕێت.پێنجەم: زیادكردنەكە بە ئاشكرایی دەكرێت، دواتر لیژنەی فرۆشتن بڕیار دەدات بە بەركەوتنی زیادكردنەكە بۆ دوایین كەسی زیادكار، و ئەو خستنەڕووەی لە دوای تێپەڕبوونی (5) پێنج خولەك هیچی لەسەر زیاد ناكرێت بە كۆتایی زیادكردنەكە دادەنرێت.شەشەم: دەكرێت لەسەر بڕی بەرامبەری دوایین زیادكردن، لەماوەی (5) پێنج ڕۆژی كار لە ڕێكەوتی بەركەوتنی زیادكردنەكە، بە بڕێك كە كەمتر نەبێت لە (15%) پازدە لەسەدی دوایین ئەو بڕی بەرامبەرەی زیادكردنەكە پێی گەیشتووە، خستنەسەر (ضم) لەلایەن كەسی ترەوە بكرێت.داواكردنی خستنەسەرەكەش بە قبوڵكراو دانانرێت هەتا كەسی داواكار بارمتەی یاسایی بە ڕێژەی (20%) بیست لەسەدی ئەو بڕی بەرامبەرەی خستوویەتیە ڕوو، دانەنێت.ئەگەر خستنەسەر هەبوو، زیادكردنێكی نوێ بۆ ماوەی (7) حەوت ڕۆژ لە ڕۆژی دوای بڵاوكردنەوەی جاڕنامەیەك بەهەمان میكانیزمی یەكەمجار، دەكرێتەوە، دواتر هەواڵە دەكرێت و نابێت جارێكی تر خستنەسەر لەسەر كۆتا بڕی بەرامبەری زیادكردنەكە، بكرێت.مادده‌ی (27)یەكەم: ئەگەر بڕی بەرامبەری فرۆشتنی موڵك و ماڵەكە لە ئەنجامی زیادكردنی ئاشكرا نەگەیشتە بەهای خەمڵێنراو، ئەوا زیادكردنەكە بۆ ماوەی (15) پازدە ڕۆژ درێژ دەكرێتەوە و لە ڕۆژی دوای بڵاوكردنەوەی جاڕنامەكەوە دەستپێدەكات.دووەم: موڵك و ماڵەكە لە زیادكردنی (دووەم) بەو نرخەی لەسەری دەوەستێت دەفرۆشرێت، ئەگەر لەو موڵك و ماڵانە نەبێت كە دەكرێت لە پیشەسازیی گۆڕین سوودی لێ وەربگیرێت.سێیەم: ئەگەر لیژنەی فرۆشتن وایبینی ئەو نرخەی زیادكردنی دووەم لەسەری وەستاوە بەرژەوەندی گشتی دەستەبەر ناكات ئەوا زیادكردنەكە بۆ ماوەی (15) پازدە ڕۆژی دیكە درێژ دەكرێتەوە و لە ڕۆژی دوای بڵاوكردنەوەی جاڕنامەكەوە دەستپێدەكات، و موڵك و ماڵەكان لە زیادكردنی سێیەم بەو نرخە دەفرۆشرێن كە لەسەری دەوەستێت.مادده‌ی (28)یەكەم: ئەگەر ئەو كەسەی زیادكرنەكەی بۆیەكلایی بوەتەوە، پاشگەزببێتەوە و ئامادەنەبێت لەماوەی (7) حەوت ڕۆژ لە ڕێكەوتی هەواڵەكردنی بنبڕ، بڕی بەرامبەری فرۆشراوەكە و تەواوی خەرجییەكان بدات، ئەوا موڵك و ماڵەكە دەخرێتە بەردەم دواین كەسی زیادكار، ئەوەی پێش كەسی پاشگەزبووەوە دەستی خۆی لە زیادكردنەكە كشاندۆتەوە، بەو بڕی بەرامبەرەی خستبوویەڕوو.ئەگەر دواین كەس لەسەر هەڵگرتنەوەی موڵك و ماڵەكە و پێشكەشكردنی بارمتە یاساییەكان بەڕێژەی (20%) بیست لەسەدی بڕی بەرامبەری فرۆشتنەكە ڕەزامەندبوو، ئەوا كەسی پاشگەزبووەوە بە بڕیاری لیژنەی فرۆشتن جیاوازی نێوان هەردوو بڕی بەرامبەر لەئەستۆ دەگرێت و لە بارمتەكانی وەردەگیرێت، و ئەگەر بڕی بارمتەكانی لە پابەندییەكانی كەمتر بوو، ئەوا بەپێی حوكمەكانی یاسای وەرگرتنەوەی قەرزە حكومییەكانی بەركار لە هەرێم، لە موڵك و ماڵەكانی دیكەی وەردەگیرێت.دووەم: ئەگەر دواهەمین كەسی بەشداربووی زیادكردنەكە كە پێش كەسی پاشگەزبووەوە دەستی لە زیادكردن كێشاوەتەوە، هەڵگرتنەوەی موڵك و ماڵە نەگوازراوەكە ڕەتبكاتەوە، ئەوا سەرلەنوێ زیادكردن بۆ ماوەی (15) پازدە ڕۆژ لە ڕۆژی دوای بڵاوكردنەوەی جاڕنامەكە ئەنجامدەدرێتەوە.لیستی فرۆشتنەكە لەو ماوەیەی لە خاڵی (1)ی ئەم بڕگەیەدا هاتووە كراوە دەبێت، و بە بڕیاری لیژنەی فرۆشتن، كەسی پاشگەزبووەوە جیاوازی نێوان هەردوو بەرامبەرەكە و خەرجییەكانی دووبارەكردنەوەی زیادكردنەكە لەئەستۆ دەگرێت و لە بڕی بارمتەكەی وەردەگیرێت، ئەگەر بڕی بارمتەكە كەمتر بوو لە بڕی پابەندییەكانی پاشگەزبووەوە ئەوا بەپێی حوكمەكانی یاسای وەرگرتنەوەی قەرزە حكومیەكانی بەركار لە هەرێم، لە موڵك و ماڵەكانی دیكەی وەردەگیرێت. سێیەم: ئەگەر كەسێك نەبوو كە خواستی كڕینی موڵك و ماڵە گوازراوەكەی هەبێت ئەوا ئەو بارمتەیەی كەسی پاشگەزبووەوە داویەتی، دەبێتە داهاتێك بۆ لایەنی خاوەنداری موڵك و ماڵەكە، و ئەگەر بڕەكەی لە خەرجییەكانی هەردوو زیادكرنەكە كەمتر بێت، ئەوا كەسی پاشگەزبووەوە جیاوازییەكەی لەئەستۆ دەگرێت و بەپێی یاسای وەرگرتنەوەی قەرزە حكومییەكانی بەركار لە هەرێم لە موڵك وماڵەكانی دیكەی وەردەگیرێت.مادده‌ی (29)دەكرێت موڵك و ماڵە گوازراوەكانی دەوڵەت بە بڕیاری دەسەڵاتی تایبەتمەند بفرۆشرێن و بەكرێ بدرێن بەبێ بڵاوكردنەوە لە ڕۆژنامە خۆجێیەكان و بەبێ زیادكردنی ئاشكرا و بە بەهای خەمڵێنراو، لە یەكێك لەم حاڵەتانەی خوارەوە:یەكەم: ئەگەر فرۆشتن یان بەكرێدانەكە بۆ فەرمانگەكانی دەوڵەت و كەرتی گشتی بێت. دووەم: ئەگەر ئەو موڵك و ماڵانەی دانراون بۆ فرۆشتن تێكچوونیان خێرابێت یان بەهایان بەرەو كەمبوونەوە بچێت.سێیەم: ئەگەر كۆی گشتی بەهای خەمڵێنراو بۆ ئەو موڵك و ماڵانەی دانراون بۆ فرۆشتن لە هەر حاڵەتێك لە (500.000) پێنج سەد هەزار دینار زیاتر نەبێت.چوارەم: ئەگەر خەرجییەكانی پارێزگاری لێ‌كردن و چاككردنەوەی ئەو موڵك و ماڵانەی دانراون بۆ فرۆشتن زۆر زیاتر بێت بە بەراورد بە بەهاكەی.مادده‌ی (30)هەردوو لیژنەی خەمڵاندن و لیژنەی فرۆشتن یان بەكرێدانی پێكهێنراو بەپێی حوكمەكانی هەردوو ماددەی (8) و (10)ی ئەم یاسایە بەبێ نوێنەری فەرمانگەی تۆماركردنی خانووبەرە، خەمڵاندنی بەهای موڵك و ماڵی گوازراوە و فرۆشتنی بەبێ زیادكردنی ئاشكرا لە ئەستۆ دەگرن.مادده‌ی (31)یەكەم: ڕادەستكردنی موڵك و ماڵی فرۆشراو، لەدوای دانەوەی بڕی بەرامبەری فرۆشتن و خەرجییەكان دەبێت و فرۆشتنەكە بە بنبڕ دادەنرێت، و كڕیار پابەند دەبێت بە گواستنەوەی لە ماوەی (15) پازدە ڕۆژ لە ڕێكەوتی هەواڵەكردنی بنبڕەوە، و دەسەڵاتی تایبەتمەند بەرپرسیارێتی لە ناوچوون یان ئەو زیانانە لەئەستۆ ناگرێت كە لە دوای ئەم ماوەیە دووچاری موڵك و ماڵەكە دەبێت.دووەم: دەسەڵاتی تایبەتمەند دەتوانێت ماوەیەكی لەسەر ڕاوەستان بداتە كڕیار كە لە (30) سی ڕۆژ زیاتر نەبێت بۆ گواستنەوەی موڵك و ماڵەكە ئەگەر بە پێویستی بزانێت، یان پاساوێكی ڕەوا هەبێت و كڕیار كرێی لەكۆگا دانانی ماوەی لەسەر ڕاوەستانەكە لەئەستۆ دەگرێت.سێیەم: لەحاڵەتی نەگواستنەوەی موڵك و ماڵە گوازراوەكە لە دوای كۆتایی هاتنی ماوەی دیاركراو یان ماوەی لەسەر ڕاوەستانەكە ئەوا كرێی لەكۆگادانانی لێوەردەگیرێت بە ڕێژەی (0.5%) نیو لەسەدی بڕی بەرامبەری فرۆشتنەكە لەبری هەر ڕۆژێك دواكەوتن و بۆماوەی (30) سی ڕۆژ، و ئەگەر ئەم ماوەیەش كۆتایی هات و كڕیار موڵك و ماڵەكەی نەگواستەوە، ئەوا فەرمانگە دەتوانێت بۆ دووبارە فرۆشتنەوەی بەپێی حوكمەكانی ئەم یاسایە، جاڕبداتەوە.چوارەم: ئەگەر بڕی بەرامبەری فرۆشراوەكە لە زیادكردنی دووەمدا لەو بڕی بەرامبەرەی كە كڕیاری (یەكەم) داویەتی كەمتر بێت، ئەوا جیاوازی نێوان هەردوو بڕی بەرامبەرەكە و كرێی لە كۆگادانان لەئەستۆی كڕیاری (یەكەم) دەبێت و لەو بڕە پارەیە وەردەگیرێت كە پێشتر داویەتی، و ئەگەر بڕەكەی لە پابەندییەكانی كەمتربوو، ئەوا بەپێی یاسای وەرگرتنەوەی قەرزە حكومیەكانی بەركار لە هەرێم، لە موڵك و ماڵەكانی دیكەی وەردەگیرێت.پێنجەم: ئەگەر كەسێك نەبوو خواستی كڕینی هەبێت ئەوا دەكرێت لە یەكێك لە كۆگاكان سپاردە بكرێت بەو مەرجەی تێچووەكانی گواستنەوە و سپاردن لە ئەستۆی كەسی كڕیار بێتبەشی دووەمبەكرێدانی موڵك و ماڵە گوازراوەكانماددهی (32)یەكەم: دەكرێت موڵك و ماڵە گوازراوەكانی دەوڵەت لەكاتی پێویستی، بە بڕیاری دەسەڵاتی تایبەتمەند بەپێی حوكمەكانی ئەم یاسایە، بەكرێ بدرێن.دووەم: دەسەلاتی تایبەتمەند دەتوانێت بەبێ جاڕدان و بەبێ زیادكردنی ئاشكرا، موڵك و ماڵە گوازراوەكانی دەوڵەت، بە فەرمانگەكانی دەوڵەت و كەرتی گشتی لە هەرێم بەكرێ بدات.دەروازەی پێنجەمحوكمە گشتی و كۆتاییەكانماددهی (33)ئەگەر ئەو وادانەی بەپێی ئەم یاسایە دیاری كراون لە ڕۆژێكی پشووی فەرمیدا كۆتایی بێت ئەوا درێژ دەكرێتەوە بۆ ئەو ڕۆژەی كاركردنی فەرمی كە دەكەوێتە دوای پشووەكە.مادده‌ی (34)سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران بۆی هەیە لەكاتی پێویست، بڕیار بدات بە فرۆشتنی موڵك و ماڵە گوازراوە و نەگوازراوەكانی دەوڵەت یان بەكرێدانیان بەدەر لەو رێكارانەی لەم یاسایەدا دەقیان لەسەر كراوە.مادده‌ی (35)یەكەم: كرێی خزمەتگوزاری بەڕێژەی (2%) دوو لەسەدی بڕی بەرامبەرەكانی فرۆشتن یان بەكرێدانی ئەو موڵك و ماڵانەی حوكمەكانی ئەم یاسایە دەیانگرێتەوە لە كڕیار یان كرێچی وەردەگیرێت.دووەم: گشت ئەو خەرجییانەی پێویستن بۆ ئامادەكردنی موڵك و ماڵەكە بۆ فرۆشتن یان بەكرێدانی، لەو بڕە پارانەی لە بڕگەی (یەكەم)ی ئەم ماددەیە دەقیان لەسەركراوە دەبڕدرێت، لە نێویشیاندا كرێی جاڕدان و بانگەوازكردن و كرێی لیژنەكانی دەرخستەكردن و خەمڵاندن و فرۆشتن و بەكرێدان.سێیەم: پاداشتێك دەبەخشرێتە لیژنەكانی دەرخستن، خەمڵاندن و فرۆشتن و بەكرێدان و هەریەك لە فەرمانبەری فەرمانگەی تۆماركردنی خانووبەرە و نوێنەری وەزارەتی دارایی و ئابووری و شارەزا و سكرتێری لیژنە و ئەمینداری سندوق و شۆفێرە هاوەڵەكانی لیژنە بەرامبەر هەر كۆنووسێكی خەمڵاندنی پەسەندكراو یان هەر لیستێكی زیادكردن بە مەرجێك كۆی گشتی ئەو پاداشتانەی دەبەخشرێنە هەر ئەندامێكی لیژنە مانگانە لە (400.000) چوارسەد هەزار دینار و بۆ هەر هاوەڵێكیش مانگانە لە (200.000) دووسەد هەزار دینار زیاتر نەبێت.چوارەم: ئەو بانگەوازكارەی هەڵدەستێت بە بانگەوازكردن بەمەبەستی فرۆشتن یان بەكرێدانی موڵك و ماڵە گوازراوە یان نەگوازراوەكانی دەوڵەت، كرێی بانگەوازكردنی پێ دەبەخشرێت بە بڕی (5.000) پێنج هەزار دینار لە بری هەر حاڵەتێكی فرۆشتن یان بەكرێدان بەو مەرجەی مانگانە لە (150.000) سەدو پەنجا هەزار دینار زیاتر نەبێت.پێنجەم: ئەنجومەنی وەزیران دەتوانێت ئەو كرێیانەی لە هەردوو بڕگەی (سێیەم) و (چوارەم)ی ئەم ماددەیەدا دەقیان لەسەركراوە، لەكاتی پێویستدا، هەموار بكات.شەشەم: لەدوای لێبڕینی ئەو كرێ و خەرجیانەی لە بڕگەكانی (دووەم) و (سێیەم) و (چوارەم)ی ئەم ماددەیە دەقنووسكراون و گشت ئەو كرێ و خەرجییانەی لە حاڵەتی پاشگەزبوونەوە و نەبوونی كەسێكی تر كە خواستی كڕینی هەبێت وەردەگیرێت، ئەو بڕەی دەمێنێتەوە لە كرێی خزمەتگوزاری، دەبێتە بەشێك لە داهات و بۆ خەزێنەی گشتی تۆمار دەكرێت.لەو ڕێژەیەی لە خاڵی (1)ی ئەم بڕگەیەدا دەقنووسكراوە، كرێی بڵاوكردنەوە و ڕاگەیاندنی هەموو ئەو حاڵەتانە خەرج دەكرێت كە تیایاندا فرۆشتن یان بەكرێدان، لەبەر نەبوونی كەسێك كە خواستی هەبێت، ئەنجام نادرێت.حەوتەم: حوكمەكانی ئەم ماددەیە بەسەر لیژنەكانی خەمڵاندن و فرۆشتن و بەكرێدانی موڵك و ماڵە گوازراوە و نەگوازراوەكان، ئەوانەی لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی پێكدەهێنرێن، هەروەها بەسەر ئەو فەرمانبەرانەی هاوەڵی ئەم لیژنانەش دەكەن، پیادە دەكرێت.مادده‌ی (36) ئەو پرۆژانەی ملكەچن بۆ حوكمەكانی یاسای وەبەرهێنانی بەركار لە هەرێمی كوردستان لە حوكمەكانی ئەم یاسایە، بەدەر دەكرین.مادده‌ی (37)یەكەم: ڕاگرتنی كاركردن بە یاسای فرۆشتن و بەكرێدانی موڵك و ماڵەكانی دەوڵەت ژمارە (32)ی ساڵی 1986ی هەمواركراو لە هەرێم.دووەم: راگرتنی كاركردن بەو بڕیارانەی ئەنجومەنی بە ناو سەركردایەتی شۆڕشی (هەڵوەشاوە) كە لە خوارەوە دێن:ژمارە (400) لە 7/6/1987ژمارە (522) لە 21/7/1987ژمارە (832) لە 28/10/1987ژمارە (557) لە 25/5/1988 ژمارە (681) لە 2/8/1988ژمارە (62) لە 4/2/1990سێیەم: ئەو ڕێنماییانەی بەپێی یاسای ژمارە (32)ی ساڵی (1986) دەرچوون و ناكۆك نین لەگەڵ حوكمەكانی ئەم یاسایە، تاوەكو دەرچوواندنی ئەوەی جێگەیان دەگرێتەوە یان هەڵیاندەوەشێنێتەوە، بە بەركار دەمێننەوە. مادده‌ی (38) ئەو ڕێكاری و بڕیارانەی بەپێ حوكمەكانی ئەم یاسایە وەردەگیرێن، ڕاستەوخۆ بۆ دیوانی چاودێری دارایی دەنێردرێن و، ملكەچی چاودێری و ووردبینی دەبن.مادده‌ی (39) ئەنجوومەنی وەزیران ولایەنە پەیوەندیدرەكان حوكمەكانی ئەم یاسایە جێبەجێ دەكەن.مادده‌ی (40) كار بە دەقی هیچ یاسا و بڕیارێك ناكرێت كە لەگەڵ حوكمەكانی ئەم یاسایە ناكۆك بێت.مادده‌ی (41) وەزیری دارایی و ئابووری بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار پێویستە ڕێنمایی بۆ ئاسان جێبەجێكردنی حوكمەكانی ئەم یاسایە دەربكەن.مادده‌ی (42) ئەم یاسایە لەدوای تێپەڕبوونی ماوەی (60) شەست ڕۆژ لە رێكەوتی بڵاوكردنەوەی لە ڕۆژنامەی فەرمی (وەقایعی كوردستان) جێبەجێ دەكرێت. د.رێواس فایق حسێن سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان-عێراقهۆیهكانی دهرچواندنلەبەر گرنگی موڵك و ماڵەكانی دەوڵەت چونكە خاوەندارێتی بۆگەلە، دەسەڵاتی ئیداری پابەندە بە چاك ڕەفتارپێكردن بەم موڵك و ماڵانە بەو شێوەیەی بەرزترین سوود بۆ گەل دەستەبەر دەكات و بەرژەوەندی گشتی دەپارێزێت، بۆیە پێویستە فرۆشتن یان بەكرێدان یان بانەوانیی بەپێ چەند حوكمێكی یاسایی بێت كە رێكارەكانی ڕەفتارپێكردن بەم موڵك و ماڵانە بەزۆرترین ئاستی شەفافیەت و ڕوونی و نزیكی بۆ دادپەروەری رێكبخات، بەو شێوەیەی ئامانجەكانی فرۆشتن و بەكرێدانی موڵك و ماڵەكانی دەوڵەت دەستەبەر بكات، لەبەر هەموو ئەمانە، ئەم یاسایە دەرچووێندرا....
یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2019 یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای ژماره (3)ی ساڵی 2009 یاسای پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق | 5
یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2019 یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای ژماره (3)ی ساڵی 2009 یاسای پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق | 5
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان- عێراقپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1 ) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراوو، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتی ئاسایی ژماره (12)ی رۆژی 8/7/2019 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2019 یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای ژماره (3)ی ساڵی 2009 یاسای پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقماددهی (1): خاڵی (1) له بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (شه‌شه‌م)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێته‌وه و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:1ـ هه‌ڵبژاردنی پارێزگار له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن یان له نێوانیاندا به زۆرینه‌ی ڕه‌های ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن ده‌بێت، له ماوه‌یه‌كدا كه ئه‌وپه‌ڕی (30) سی ڕۆژ له مێژووی به‌ستنی یه‌كه‌مین دانیشتن تێپه‌ڕ نه‌كات.مادده‌ی (2): به‌ده‌ر له حوكمی بڕگه‌ی (دووه‌م) له مادده‌ی (چوارده‌م)ی یاساكه ئه‌م خوله‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له پیاده‌كردنی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانیان له كاتی كۆتایی هاتنی ماوه‌ی یاساییان تا هه‌ڵبژاردنی خولێكی نوێی ئه‌نجومه‌ن به‌رده‌وام ده‌بن.مادده‌ی (3): پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی (4):كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێت كه ناكۆك بێت له‌گه‌ڵ ده‌قه‌كانی ئه‌م یاسایه.مادده‌ی (5):ئه‌م یاسایه له ڕۆژی ده‌رچواندنی جێبه‌جێ ده‌كرێت و له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) بڵاوده‌كرێته‌وه. د.ڤالا فرید ابراهیم سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان-عێراقهۆكارهكانی ده‌رچوواندن به مه‌به‌ستی دروست نه‌بوونی بۆشایی یاسایی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان و به‌رده‌وام بوونی ئه‌نجوومه‌نه‌كان له پیاده‌كردنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كان و هه‌ڵبژاردنی پارێزگار له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن یان له‌نێو ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن به مه‌به‌ستی فه‌راهه‌مكردن و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ هاووڵاتیان به شێوه‌یه‌كی باشتر، ئه‌م یاسایه ده‌رچوێندرا....
یاسای ژماره (3) ساڵی 1999 یاسای بزربووه‌كان له هه‌ڵمه‌ته‌كانی له‌ناو بردنی به كۆمه‌ڵی گه‌لی كوردستانی عێراق | 12
یاسای ژماره (3) ساڵی 1999 یاسای بزربووه‌كان له هه‌ڵمه‌ته‌كانی له‌ناو بردنی به كۆمه‌ڵی گه‌لی كوردستانی عێراق | 12
یاسای بزر بووه‌كان له هه‌ڵمه‌ته‌كانی له‌ناو بردنی به كۆمه‌ڵی گه‌لی كوردستانی عێراقبه ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان به ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی عێراقژماره بڕیار: 5مێژووی بڕیار: 28/4/1999بڕیارپشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به پێی بڕگه (3)ی مادده (2) له یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمان دراوه و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 24/4/1999 دا یاساكاری كردووه بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌مان دا.یاسای ژماره (3) ساڵی 1999 یاسای بزربووه‌كان له هه‌ڵمه‌ته‌كانی له‌ناو بردنی به كۆمه‌ڵی گه‌لی كوردستانی عێراقماددهی یه‌كه‌م: حوكمه‌كانی ئه‌و یاسایه‌ی بزربووه‌كان ئه‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه ده‌گرنه‌وه:ئه‌وانه‌ی له ماوه‌ی هه‌ڵمه‌تی كۆچ پێكردنی كورده فه‌یلییه‌كان له لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراقه‌وه له ساڵی 1980دا بزر بوون 31/12/1980 به مێژووی جاردانی بزربوونیان داده‌نرێ و گه‌ران به‌دوای چاره‌نووسیان له رووی هۆیه‌كانی و كات و مه‌به‌سته‌كه‌ی به تێپه‌ر بوونی چوار ساڵ به‌سه‌ر بزربوونیاندا كۆتایی هاتووه.ئه‌وانه‌ی له ماوه‌ی هه‌ڵمه‌تی له‌ناو بردنی كورده بارزانییه‌كان له لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراقه‌وه له ساڵی 1983دا بزربوون و رۆژی 31/12/1983 به مێژوویه‌ك داده‌نرێ بۆ جاردانی بزربوونیان و گه‌ران به دوای چاره‌نووسیان دا له رووی هۆیه‌كانی و كات و مه‌به‌سته‌كه‌ی به تێپه‌ر بوونی چوار ساڵ به‌سه‌ر بزربوونیاندا كۆتایی هاتوو.ئه‌وانه‌ی له ماوه‌ی هه‌ڵمه‌تی له‌ناو بردنی خه‌ڵكی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید به چه‌كی كیمیایی له لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراقه‌وه له 16/3/1988 دا بزربوون و رۆژی كاره‌ساته‌كه به مێژوویه‌ك داده‌نرێ بۆ جاردانی بزربوونیان و گه‌ران به دوای چاره‌نووسیان، له رووی هۆیه‌كانی و كات و مه‌به‌سته‌كه‌ی، به تێپه‌ربوونی چوار ساڵ به‌سه‌ر بزربوونه‌كه‌یاندا كۆتایی هاتووه.ئه‌وانه‌ی له ماوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی له‌ناوبردن، كه پێیان ده‌گوترێ (ئه‌نفال) له ساڵی 1988 دا بزربوون، 31/12/1988 به مێژوویه‌ك داده‌نرێ بۆ جاردانی بزربوونیان و گه‌ران به دوای چاره‌نووسیان له رووی هۆیه‌كانی و كات و مه‌سبه‌ته‌كه‌یان، به تێپه‌ر بوونی چوار ساڵ به‌سه‌ر بزربوونه‌كه‌یاندا كۆتایی هاتووه.ئه‌وانه‌ی له ماوه‌ی راپه‌رینه‌كه‌ی ئاداری 1991 و كۆره‌وه ملیۆنییه‌كه‌ی كه به دوای داهات بزربوون، 31/12/1991 به مێژوویه‌ك داده‌نرێ بۆ جاردانی بزربوونیان و گه‌ران به دوای چاره‌نووسیان له رووی هۆیه‌كانی و كات و مه‌به‌سته‌كه‌ی به تێپه‌ر بوونی چوار ساڵ به‌سه‌ر بزربوونه‌كه‌یاندا كۆتایی هاتووه.مادده‌ی دووه‌م: تێپه‌ر بوونی ئه‌و ماوانه‌ی كه له مادده‌ی یه‌كه‌مدا هاتوون ده‌بنه قه‌رینه و به حوكمێك داده‌نرێن بۆ مردنی بزربووه‌كه‌ی كه ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه.ئه‌گه‌ر ژنه‌كه بزر بووبێت به‌ڵگه‌ی وه‌فاتنامه‌كه‌ی به حوكم بۆ ده‌رچوو، ئه‌وا مێرده‌كه‌ی بۆی نییه خوشكی ژنه‌كه‌ی یا ئه‌وانه‌ی ناتوانێ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی كۆیان بكاته‌وه بیهێنێ تاكو به ته‌واوی چاره‌نووسه‌كه‌ی دیار ده‌كه‌وێت.مادده‌ی سێیه‌م:دادگای تایبه‌ت به‌ڵگه‌ی مردنی ئه‌و بزربووه‌ی كه ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه ده‌رده‌چوێنێ له‌سه‌ر داوایه‌كی پێشكه‌ش كرا‌و له لایه‌ن یه‌كێك له خزمه‌كانی تاكو راده‌ی پله‌ی چواره‌م و ئه‌وه‌ش دوای په‌یدا كردنی به‌ڵگه‌ی شایه‌دی یه، له لایه‌نێكی كارگێری تایبه‌ت، كه پشتگیری بكات و ده‌ستنیشانی یه‌كێك له‌م حاڵه‌تانه بكات كه بزربووه‌كه ده‌گرنه‌وه و له مادده‌ی یه‌كه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتوون.له كاتی نه‌بوونی خاوه‌نی په‌یوه‌ندی له‌و پلانه‌ی كه له بڕگه (أ) باس كراون، له‌م باره‌دا هه‌موو خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك یان لایه‌نێكی حوكمه‌تی بۆیان هه‌یه دوای ده‌رچواندنی به‌ڵگه‌ی وه‌فاتنامه به پێی ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه بكات.مادده‌ی چواره‌م:دادگای شوێنی دانیشتنی داواكاری به‌ڵگه‌ی وه‌فاتنامه یان شوێنی بوونی ئه‌و لایه‌نه حوكمه‌تییه‌ی كه داوای به‌ڵگه‌كه ده‌كات، به دادگای تایبه‌تمه‌ندی ده‌رچواندنی به‌ڵگه‌ی وه‌فاتنامه‌ی بزر بووه‌كه داده‌نرێ، كه ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه، هه‌روه‌ها قه‌سامی شه‌رعی یاسایی كه به پێی به‌ڵگه‌ی ناوبراو ده‌رچوێنراون ئه‌مه‌ش به‌ده‌ره له حوكمه‌كانی بڕگه‌ی یه‌كه‌می مادده (305)ی دادگایی كردنی شارستانی ژماره (83)ی ساڵی 1969.مادده‌ی پێنجه‌م:رۆژی ده‌رچواندنی به‌ڵگه‌ی وه‌فاتنامه به مێژووێك داده‌نرێت بۆ مردنی ئه‌و بزربوهی كه ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه وه‌ك حوكمێك و، ژنی بزربووهكهش پێویسته خۆی به (عیدده‌ی مردن) ببه‌ستێته‌وه كه چوار مانگ و (ده) رۆژه له مێژووی ده‌رچوونی به‌ڵگه‌كه‌وه.مادده‌ی شه‌شه‌م:له بارێكدا كه ئیسپات بوو له پاش ده‌رچوونی به‌ڵگه‌ی مردنه‌كه‌ی، بزربووه‌كه زیندووه، ئه‌وا حهكمهكانی مادده‌ی یه‌كه‌می یاسای باری كه‌سایه‌تی ژماره (188)ی ساڵی 1959ی هه‌موار كرا‌و و حوكمه‌كانی یاسای چاودێری ناكامڵهكانی (قاصرین)ی ژماره (78)ی ساڵی 1980ی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێ.مادده‌ی حه‌وته‌م:به‌ڵگه‌ی ئه‌و وه‌فاتنامه‌یه‌ی كه به‌پێی ئه‌م یاسایه ده‌رچووه، ده‌كه‌وێته به‌ر رێگه‌كانی تانوون لێدان كه له فه‌سلی دووه‌م و مادده‌ی (216)ی یاسای دادگایی كردنی شارستانی ژماره (83)ی ساڵی 1969ی هه‌مواركراودا هاتوون.مادده‌ی هه‌شته‌م:دوو دینار ره‌سم له تۆمار كردنی به‌ڵگه‌ی وه‌فاتنامه وه‌رده‌گیرێ كه به پێی ئه‌م یاسایه ده‌رچووه.به‌ڵگه‌ی وه‌فاتنامه‌ی ده‌رچوێنراو له ره‌سمی پول و ئه‌و غه‌ره‌مایه‌ی كه هله یاسا كارپێكراوه‌كاند هاتووه ده‌بوردرێ.قه‌سامی شه‌رعی و یاسایی كه به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌ی وه‌فاتنامه رێك خراون و به پێی ئه‌م یاسایه ده‌رچوون، له ره‌سمه‌كانی دادوه‌ری ده‌بووردرێن.مادده‌ی نۆیه‌م:كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی ناكرێت كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه دا ناكۆك بێت.مادده‌ی ده‌یه‌م:ده‌بێ وه‌زاره‌ته‌كانی داد و ناوخۆ رێنمایی پێویست بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه هه‌ر یه‌كه‌یان به پێی تایبه‌تمه‌ندی خۆی ده‌ربكات.مادده‌ی یازده‌یه‌م:ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی دوازده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیشدا بڵاو ده‌كرێته‌وه. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق(هۆیه پێویسته‌كانی ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه)سیاسه‌تی سه‌ركوتكردن و پاكتاوكرنی ره‌گه‌زی دژی كورد رێبازێكه له سه‌رده‌مێكی زۆر كۆنه‌وه په‌یره‌و كراوه، شارستانیه‌تی مرۆڤایه‌تی و، په‌ره‌سه‌ندنی نه‌بونه‌ته بارمته‌یه‌ك بۆ واز لێهێنان یان راگرتنی، هه‌روه‌ها نه وه‌رگرتنی ده‌وڵه‌ت و حكومه‌ته حوكمرانه‌كانی كوردستان له نه‌ته‌وه رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی دیكه و نهدهرچوونی لائیحه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ و په‌یمانه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار كاریگه‌رییه‌كیان نه‌بووه له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته یان ئه‌و رێبازه یاخود سوك كردنی و، ئه‌و سیاسه‌ته‌ش له كوردستانی عێراق و له‌و (30) ساڵه‌ی دواییدا گه‌یشته پۆپه‌ی، له‌و كاته‌ی كه كرا به كێلگه‌ی تاقی كردنه‌وه‌ی چه‌كی به كۆمه‌ڵ كوژ كه ده‌وڵه‌تان حه‌رامیان كردووه، وه‌ك یه‌كه‌مین ده‌سپێكه‌ری له مێژووی مرۆڤایه‌تی كه ده‌وڵه‌تێك چه‌كی كیمیایی حه‌رامكراو له هه‌ڵمه‌تی له‌ناو بردنی به كۆمه‌ڵ له دژی گه‌لی خۆی به‌كاربێنێ و هه‌زاران كه‌س ببنه قوربانی و ئه‌مه‌ش له هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید و بالیسان و شێخ وه‌سانان و بادینان و ناوچه‌ی دیكه روویدا. پێش ئه‌وه‌ش هه‌ڵمه‌تی ده‌ربه‌ده‌ر كردنێكی فراوان له دژی كورده فه‌یلییه‌كان ده‌ستی پێكردبوو، له هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك روون كرانه‌وه كه ناسنامه‌یه‌ك بسه‌لمێنێ و ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقیان لێسه‌ندرایه‌وه و هه‌زاران كه‌سیان لێ ون كرا و، دوای ئه‌م هه‌ڵمه‌تانه‌ی له‌ناو بردنیش، هه‌ڵمه‌تێكی درندانه‌ی تر بۆ پاكتاو كردنی كورده بارزانییه‌كان به‌دوادا هاتوو هه‌زارانی دیكه ون كران و دوای ئه‌وه‌ش هه‌ڵمه‌تی فراوانتریان به‌دوا داهاتوو پێیان ده‌گوترێ هه‌ڵمه‌ته‌كانی (ئه‌نفال)، كه ده‌ستیان گه‌یشته پتر له (182) هه‌زار پیر و ئافره‌ت و لاو و منداڵ. له دوایشدا هه‌ڵمه‌تی گرتنی ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوڵاتیان روویدا، به‌وه‌ی كه پاش راپه‌رین و له كاتی كۆره‌وه ملیۆنییهكهدا كه‌وتنه ده‌ستی هێزه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی به‌غدا و تاكو ئێستاكه‌ش چاره‌نووسی قوربانییه‌كانی هه‌ڵمه‌ته ناوبراوه‌كان ئاشكرا نه‌كراوه و، رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان داوا كراون بۆ كه‌وتنه ژێر باری یاسایی و سیاسی و ئه‌ده‌بییان و حكومه‌تی عیراقیش داوای لێ ده‌كرێ كه به ره‌سمی و به ئاشكرا ئه‌وه روون بكاته‌وه كه چاره‌نووسی ئه‌و قوربانیانه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی پاكتاوكردنی ره‌گه‌زیی به چی گه‌یشت؟ له هه‌مان كاتیش‌دا كێشه‌كه‌یان له ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تییه تایبه‌تمه‌نده‌كاندا به پێی حوكمه‌كانی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و به‌ڵێن و په‌یمانه نێو ده‌وڵه‌تییه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌رپا بكات.له‌به‌رده‌م ئه‌م واقیعه تاڵهشدا، ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی ئه‌وانه‌ی كه له خێزانه‌كانی ئه‌و قوربانیانه و خزم و كه‌سه‌كانیان له ژیان دا ماون كه‌ڵه‌كه‌یان كردووه و كه‌وتوونه‌ته به‌رده‌م كێشه‌ی یاسایی و شه‌رعی و پێویستی به ئاسسانكاری و چاره‌سه‌ر كردن هه‌یه و، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و چاره‌سه‌ر كردنانه به پێی یاسا كارپێكراوه‌كان زۆر ئیشیان پێ ده‌وێ و رێگای دووریان دێته پیشوو له‌به‌ر زۆری قوربانییه‌كان و ئازاردانی ده‌روونی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له خێزانه‌كانیان ماونه‌ته‌وه و باری تایبه‌تییان. پێویستییه‌كی زۆر به ده‌رهێنانی یاسایه‌ك ده‌كرد بۆ ئاسان كردنی ئه‌و كار و بارانه و له هه‌مان كاتیش‌دا له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی و بنچینه سه‌ره‌كییه یاساییه‌كان نه‌گونجا و نه‌بێت و، رێگه‌ی داواكاری و موراجعهت كورت كاته‌وه و كاره‌كانیش ئاسان بكات به جۆرێكی وا كه ماندووه‌تی و ئازاری ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن سووك بكات، بۆیه ئه‌م یاسایه ده‌رهێنرا....
یاسای ژماره (3)ی ساڵی 1997یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای به‌رێوه‌بردنی شاره‌وانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق ژماره (6)ی ساڵی 1993 | 14
یاسای ژماره (3)ی ساڵی 1997یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای به‌رێوه‌بردنی شاره‌وانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق ژماره (6)ی ساڵی 1993 | 14
یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای به‌رێوه‌بردنی شاره‌وانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقبه ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بانبه ناوی گهلئهنجومهنی نیشتمانی كوردستان-عێراقژماره بڕیار: 10مێژووی بڕیار 11/6/1997بڕیارپشت حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده (56) له یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر داواكردنی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار و ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ركردنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 11/6/1997ی‌دا بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی دا.یاسای ژماره (3)ی ساڵی 1997یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای به‌رێوه‌بردنی شاره‌وانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق ژماره (6)ی ساڵی 1993مادده‌ی یه‌كه‌م:ئه‌م بڕگه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خرێته سه‌ر مادده‌ی یه‌كه‌م و زنجیره‌كه‌ی ده‌بێته (10) و به‌م شێوه‌یه ده‌بێ:10- ده‌سه‌ڵاتی به‌رێوه‌بردن: پارێزگار- قایمقام- به‌رێوه‌به‌ری ناحیه.مادده‌ی دووه‌م:بڕگه (2) دووی مادده‌ی پێنج هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌ی لێ دێت:2- ئه‌و دێهاتانه‌ی كه ژماره‌ی دانیشتوانیان له سێ هه‌زار كه‌س كه‌متر نییه به گوێره‌ی پێشنیاری ده‌سه‌ڵاتی به‌رێوه‌بردن و ره‌زامه‌ندی وه‌زیر.برگه‌ی (3)ی مادده پێنج هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ی لێ دێت:ئه‌و شاره‌وانیانه‌ی ده‌مێننه‌وه كه تازه هاتوونه‌ته كایه‌وه (المستحدثة) له پێش كار پێكردنی ئه‌و یاسایه، له‌و دێهاتانه‌ی كه ژماره‌ی دانیشتوانیان له‌و راده‌یه‌ی كه‌متر نه‌بێ كه له سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێ كراوه، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌شی به گوێره‌ی پێشنیازی ده‌سه‌ڵاتی كارگێری و وه‌زیر ده‌بێت.مادده‌ی سێیه‌م:مادده‌ی هه‌شته‌م هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌ی خواره‌وه ده‌بێت.مادده‌ی هه‌شته‌م:(سنووری شاره‌وانی به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی راستاندنی ده‌سه‌ڵاتی ئیداری هه‌موار ده‌كرێ و هۆكاره پێویسته‌كانی هه‌موار كردنه‌وه‌كه و ره‌زامه‌ندی وه‌زیریشی له‌گه‌ڵدا ده‌بێ.مادده‌ی چواره‌م:مادده‌ی یازده‌یه‌م هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بێ.مادده‌ی یازده‌یه‌م:ده‌كرێ دوو شاره‌وانی یا زیاتر بكرێته یه‌ك شاره‌وانی له كاتی فراوان بوونی سنووره‌كه‌ی و په‌یوه‌ست بوونیان به یه‌كه‌وه به بڕیارێك له ئهنجومهنهكانیانهوه و به پشتگیری ده‌سه‌ڵاتی به‌رێوه‌بردن و ره‌زامه‌ندی وه‌زیر، له رۆژی بڵاوبوونه‌وه‌ی بڕیاره‌كه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا جێبه‌جێ ده‌كرێت.مادده‌ی پێنجه‌م:مادده‌ی دوانزده‌یه‌م هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:مادده‌ی دوانزده‌یه‌م: (وه‌زیر له‌سه‌ریه‌تی شاره‌وانی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه به گوێره‌ی پێشنیاری ده‌سه‌ڵاتی به‌رێوه‌بردن یان به‌رێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كان له‌م بارانه‌ی خواره‌وه:نه‌مانی مه‌رجه‌كانی هاتنه كایه‌وه‌ی (احداثها).یه‌كخستنی له‌گه‌ڵ شاره‌وانیه‌كی تردا. مادده‌ی شه‌شه‌م:بڕگه‌ی (2)ی مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م هه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه:مادده‌ی حه‌وته‌م:ئه‌م بڕگه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خرێته سه‌ر مادده‌ی بیست و پێنجه‌م و زنجیره‌كه‌ی ده‌بێته (3)، به‌ڵام بڕگه‌ی (3) زنجیره‌كه‌ی ده‌بێته (4) به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:ئه‌و بڕیارانه‌ی ئه‌نجومه‌ن كه په‌یوه‌ندیدارن به ئاماده‌كاری نه‌خشه‌دانانی بنه‌ره‌تی و به درێژی و، هه‌مواركردنی و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی و دابه‌ش كردنی شار بۆ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئاوه‌دانی (سوكنا و بازرگانی و پیشه‌سازی) له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی به‌رێوه‌بردنه‌وه ده‌كرێ لاری بوون (اعتراض)ی لێ بگیرێ له ماوه‌ی پازده رۆژ له مێژووی گه‌یشتنی لاری بوونه‌كه‌وه بۆی، لاری بوونه‌كانیش بۆ وه‌زاره‌ت به‌رز ده‌كرێنه‌وه بۆ یه‌ك لاكردنه‌وه‌یان. مادده‌ی هه‌شته‌م:برگه‌ی یه‌كه‌م له مادده‌ی سی و چواره‌مین هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بێت:بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن سه‌باره‌ت به ئه‌دا كردنی فرمانه‌كانی كه له‌م یاسایه‌دا ده‌قیان گرتووه و پێویستی به سه‌رف كردنی بڕه پاره نییه شیاوی لاری بوون (اعتراض) لێ گرتنه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی به‌رێوه‌بردنه‌وه له رۆژی گه‌یشتنی بڕیاره‌كه‌وه بۆی، وه‌زیر مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه جیبه‌جێ كردنی ئه‌م بریارانه رابگرێت و بۆ ماوه‌یه‌ك كه له پازده رۆژ تێپه‌ر نه‌كات به مه‌به‌ستی دیراسه‌ت كردنی و بریار دانی ئه‌وه‌ی پێویسته له باره‌یه‌وه بكرێت.مادده‌ی نۆیه‌م:بڕگه‌ی پێنجه‌می مادده‌ی سی و هه‌شت هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بێت:پارچه زه‌وییه‌كانی نیشته‌جێ بوونی سه‌ر به شاره‌وانی له یاسای به‌رقه‌راری فرۆشتن و به‌كرێدانی موڵك و ماڵی ده‌وڵه‌ت به‌ده‌ر ده‌كرێت.مادده‌ی ده‌یه‌م:مادده‌ی چل و هه‌شته‌م هه‌موار ده‌كرێ و بڕگه‌ی یه‌كه‌م ده‌بیته ئه‌سڵی مادده‌كه و بڕگه‌یه‌كی تری ده‌خرێته سه‌ر و زنجیره‌كه‌ی ده‌بێته (2) به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:2-پێویسته ئه‌نجومه‌ن بڕیار له‌سه‌ر ده‌ست نیشانكردنی راستكردنه‌وه‌كان و فراوانی شه‌قامه‌كان بدات كه له نێو ئه‌و زه‌وی و زارانهن كه خاوه‌نه‌كانیان ده‌یانه‌وێ دابه‌شیان بكه‌ن و له‌و باره‌شدا شاره‌وانی رووبه‌ری شه‌قامه‌كان و شوێنه گشتیه‌كانیان به‌م رێژانه‌ی خواره‌وه لێ دابشكێنێ.25% رووبه‌ری زه‌وی پتر نه‌بێت كه سه‌رجه‌می رووبه‌ره‌كه‌ی له پێنج هه‌زار مه‌تر دووجا پتر نییه به چاو پۆشین له‌و ناوچه ئاوه‌دانییه‌ی تێیدا هه‌ڵكه‌وتووه.25% رووبه‌رووی ئه‌و زه‌وییه‌ی كه سه‌رجه‌می رووبه‌ره‌كه‌ی له پێنج هه‌زار مه‌تر دووجا پتره‌و له ده هه‌زار مه‌تر دووجاش كه‌متره به چاو پۆشین له‌و ناوچه ئاوه‌دانییه‌ی تێیدا هه‌ڵكه‌وتووه.ئه‌گه‌ر رووبه‌ری زه‌ویه‌كه پتر بێت له ده هه‌زار مه‌تر دووجا ئه‌وا رێژه‌كانیان به‌م جۆره ده‌بێت:40% ی رووبه‌ری گشتی یه‌كه‌ی ئه‌گه‌ر كه‌وتبووه نێو ناوچه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می ئاوه‌دانی.35% ی رووبه‌ری گشتی یه‌كه‌ی ئه‌گه‌ر كه‌وتبووه نێو ناوچه‌ی سێیه‌م.30% ی رووبه‌ری گشتی یه‌كه‌ی ئه‌گه‌ر كه‌وتبووه نێو ناوچه‌ی چواره‌م و مومتاز.25% ی رووبه‌ری گشتی یه‌كه‌ی ئه‌گه‌ر كه‌وتبووه نێو ناوچه‌ی تایبه‌تی ئاوه‌دانی.د- ئه‌گه‌ر خاوه‌ن زه‌وییه‌كه نه‌خشه‌ی دابه‌شكردنی رێكخست و سه‌رجه‌می رووبه‌ری شه‌قامه‌كان و شوێنه گشتییه‌كان له‌و رێژانه‌ی بڕگه‌ی سه‌ره‌وه پتر بوو و ئه‌و زیاده‌یه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا بوو، پێویسته له‌سه‌ری ئه‌و رووبه‌ره به ناوی شاره‌وانی و به‌بێ پاره تۆمار بكات، جا هه‌ر چه‌نده‌كی بێت و ئه‌گه‌ر ئه‌و زیاده‌یه‌ش له رووبه‌ره‌كه‌ی له پێویستییه‌كانی نه‌خشه‌ی بنه‌ره‌تی یاخود درێژه‌ی (التفصیلی) ناوچه ئاوهدانییهكه بوو كه زه‌ویه‌كه‌ی كه‌وتۆته ناوی، پێویسته شاره‌وانی ئه‌و زیاده‌یه بكا به موڵكی خۆی به پێی یاسای به موڵك كردن (ئیستیملاك)، به مه‌رجێك شاره‌وانی پێشه‌كی له‌سه‌ر نه‌خشه ئه‌و رووبه‌ره ده‌ستنیشان بكات كه به خۆرایی وه‌ری ده‌گرێ به پێی بڕگه‌كانی پێشوو، له‌گه‌ڵ ئه‌و رووبه‌ره‌ی كه پێویسته به‌ر له راستاندنی له‌سه‌ر نه‌خشه به موڵك بكرێت.مادده‌ی یازده‌یه‌م:بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی چل و نۆیه‌م هه‌موار ده‌كرێت و به‌م جۆره ده‌بێت:ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆی هه‌یه له سه‌ر پێشنیاری وه‌زیر، ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌نجومه‌نه‌كه زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی له ده‌ست دا و شاره‌وانییه‌كه‌ش له صنفی تایبه‌ت یا مومتاز بێت و وه‌زیر بۆی هه‌یه ئه‌نجومه‌نی صنفهكانی تریش هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر پێشنیاری ده‌سه‌ڵاتی كارگێری ده‌بێ و بۆی هه‌یه به پێی یاسا دای بمه‌زرێنێته‌وه.مادده‌ی دوازده‌یه‌م:مادده‌ی په‌نجا و دووه‌م هه‌موار ده‌كرێ و به‌م جۆره ده‌خوێنرێته‌وه.وه‌زیر بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی كه به پێی ئه‌م یاسایه پێی دراو، بدات به ده‌سه‌ڵاتی كارگێری بۆ ته‌سك كردنه‌وه‌ی رۆتین و ئاسانكاری كاروبار رواندن.وه‌زیر بۆی هه‌یه هه‌ندێ له‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه به پێویستیان ده‌زانی و به پێی یاسا په‌یره‌وكراوه‌كان پێی دراوه، بدا به سه‌رۆكی شاره‌وانی بۆ ئاسانكاری كاره‌كانی خۆی.مادده‌ی سیازده‌یه‌م:بڕگه‌كانی (س.ع) له مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه.مادده‌ی چوارده‌یه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمی دا جێبه‌جێ ده‌كرێ.جوهر نامق سالمسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان-عێراق...
یاسای ژماره (3)ی ساڵی 2001 چواره‌مین هه‌موار كردنی یاسای ژماره (6)ی ساڵی 1993 یاسای ئیداره‌ی شاره‌وانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 7
یاسای ژماره (3)ی ساڵی 2001 چواره‌مین هه‌موار كردنی یاسای ژماره (6)ی ساڵی 1993 یاسای ئیداره‌ی شاره‌وانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 7
چواره‌مین هه‌موار كردنی یاسای ژماره (6)ی ساڵی 1993 یاسای ئیداره‌ی شاره‌وانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقبه ناوی خوای گەورەو میهره‌بانبه ناوی گهلەوەئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژماره ده‌رهێنان: 3رۆژی ده‌رهێنان 19/4/2001 پشت به حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی له مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992) و له‌سه‌ر داواكاری وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر كردنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ژماره (7)ی رۆژی (18/4/2001)ی‌دا ئه‌نجامی داوه و، به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه بڕگه‌ی (3) ی یاسای ژماره (10) ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا:یاسای ژماره (3)ی ساڵی 2001 چواره‌مین هه‌موار كردنی یاسای ژماره (6)ی ساڵی 1993 یاسای ئیداره‌ی شاره‌وانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقماددهی یه‌كه‌م:مادده‌ی بیست هه‌موار ده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:مادده‌ی بیست:سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی (ئه‌وانه‌یان كه فرمانبه‌ر نین) مانگانه به پێی ئه‌و ته‌فاسیله‌ی خواره‌وه پاداشت ده‌كرێن: پله سه‌رۆك ئه‌ندام--------------------------------------------------تایبه‌ت 4000 دینار 1000 دینار نایاب 3000 دینار 800 دینار یه‌كه‌م 2000 دینار 700 دیناردووهم 1750 دینار 600 دینارسێیهم 1500 دینار 500 دینارچوارهم 1000 دینار 400 دینارفرمانبهرێ ئه‌ندام بێ بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵبژێردرابێ، سه‌رپشكه یا مووچه‌ی مانگانه‌كه‌ی خۆی یان ئه‌و پاداشته‌ی كه له بڕگه (1)ی سه‌ره‌وه‌دا هاتووه، بۆ خۆی به‌گه‌ن بكات.ده‌شێ هه‌ندێ له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی، له‌سه‌ر پێشنیاری ئه‌نجومه‌ن و ته‌سدیق كردنی وه‌زیر، خۆیان بۆ ئه‌رك و فرمانی ئه‌نجومه‌ن ته‌رخان بكه‌ن و، باشتریش وایه رێژه‌ی ته‌رخان بووه‌كان له سێیه‌كی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی زیاتر نه‌بێ.ماوه‌ی خزمه‌تی سه‌رۆك و ئه‌ندمانی ئه‌نجومه‌ن بۆ هه‌موو مه‌به‌ستێكی خزمه‌ت و خانه‌نشینی به خزمه‌ت حساب ده‌كرێ.مادده‌ی دووه‌م:مادده‌ی چل و یه‌ك هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:مادده‌ی چل و یه‌ك:نابێ، به‌بێ ئیجازه وه‌رگرتن له شاره‌وانییه‌وه هیچ بینایه‌ك دابمه‌زرێ و، له‌سه‌ر شاره‌وانیش پێویسته كه بۆ دامه‌زراندنی (عیماره) پرس و رای (پلان دانانی پسپۆری ئاوه‌دانكردنه‌وه) وه‌ربگرێ.مادده‌ی سێیه‌م:بڕگه‌ی (2و3) له مادده‌ی چل و دوو هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:2- بووجه به پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری رێك ده‌خرێ.3- ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی ده‌بێ گفتوگۆ له‌سه‌ر بوجه‌كه بكا و ئیقراری بكات و به‌رزی بكاته‌وه بۆ وه‌زیر ته‌سدیقی بكا.مادده‌ی چواره‌م:مادده‌ی چل و نۆ هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:مادده‌ی چل و نۆ:ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی له ده‌ست دا، ئه‌وه، له‌و باره‌دا ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پێویسته له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیر ئه‌نجومه‌نی شارهوانییهكە هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه و بۆیشی هه‌یه لیژنه‌یه‌كی ره‌فته‌نی پێك بهێنێ و ئه‌رك و فرمانی ئه‌نجومه‌نه شاره‌وانییه ههڵوهشاكه بخرێته ئه‌ستۆی تا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی ئه‌نجام ده‌درێ.ئه‌م لیژنه‌یه‌ش له حاڵه‌تی زه‌رووردا نه‌بێ كه به پێشنیاری وه‌زیر و ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی له‌سه‌ر بێ، ده‌نا له‌و مه‌سره‌فه به‌رده‌وامه ئاساییانه زیاتر كه له بوجه تهسدیقكراوهكهدا بۆی دانراوه، نابێ هیچ بڕیارێ بۆ ئه‌نجام دانی هیچ مه‌سه‌له‌یه‌ك بدا كه له سندووقی شاره‌وانییه‌وه خه‌رج و مه‌سره‌فی لێ بكرێ و له‌وه و پێش ئه‌نجومه‌ن بڕیاری له‌سه‌ر نه‌دابێ.ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه به پێی بڕگه‌ی یه‌كه‌می ئه‌و مادده‌یه ئه‌نجومه‌نی تێدا هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه، وه‌زیر پێویسته له ماوه‌ی مانگێكدا كه له رۆژی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نێكی تێدا جار بدات، جێگای ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی پێشتر بگرێته‌وه. خۆ ئه‌گه‌ر هات و باقیمه‌نی ماوه‌كه له شه‌ش مانگ زیاتر بوو، ئه‌وه، له‌و باره‌دا ماوه‌ی ئه‌میان ده‌بێته ته‌واوكه‌ری ماوه‌كه‌ی ئه‌و.مادده‌ی پێنجه‌م:هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته كار.مادده‌ی شه‌شه‌م:پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه كار. مادده‌ی حه‌وته‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له وه‌قایعی كوردستاندا، ده‌خرێته كار.د. رۆژ نوری شاوهیسسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق...
یاسای ژماره (3)ی ساڵی 2002كتێبخانه گشتییه‌كانی سه‌ر به ئیداره محه‌للیه‌كان له هه‌رێمدا، به خۆیان و گشت فه‌رمانبه‌رو ده‌ره‌جه‌كانیانه‌وه، له وه‌زاره‌تی ناوخۆ داده‌بڕدرێن و ده‌به‌سترێن به وه‌زاره‌تی رۆشنبیرییه‌وه. | 5
یاسای ژماره (3)ی ساڵی 2002كتێبخانه گشتییه‌كانی سه‌ر به ئیداره محه‌للیه‌كان له هه‌رێمدا، به خۆیان و گشت فه‌رمانبه‌رو ده‌ره‌جه‌كانیانه‌وه، له وه‌زاره‌تی ناوخۆ داده‌بڕدرێن و ده‌به‌سترێن به وه‌زاره‌تی رۆشنبیرییه‌وه. | 5
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان - عێراقژمارهی ده‌رهێنان: 3رۆژی ده‌رهێنان: 10/4/2002پشت به حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992)و، له‌سه‌ر داوای وه‌زیری رۆشنبیری و ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ئاسایی ژماره (5)ی رۆژی (9/4/2002)ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه (3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا:یاسای ژماره (3)ی ساڵی 2002مادده‌ی یه‌كه‌م:كتێبخانه گشتییه‌كانی سه‌ر به ئیداره محه‌للیه‌كان له هه‌رێمدا، به خۆیان و گشت فه‌رمانبه‌رو ده‌ره‌جه‌كانیانه‌وه، له وه‌زاره‌تی ناوخۆ داده‌بڕدرێن و ده‌به‌سترێن به وه‌زاره‌تی رۆشنبیرییه‌وه.مادده‌ی دووه‌م:هه‌موو موڵك و ماڵ و دارایی و مه‌وجوداتی ئه‌و كتێبخانانه ده‌بن به موڵك و ماڵی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری.مادده‌ی سێیه‌م:هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێ، ناخرێته به‌ركار.مادده‌ی چواره‌م:پێویسته له‌سه‌ر وه‌زیره پێوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.مادده‌ی پێنجه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار. د.رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی – عێراق...
یاسای ژماره (3)ی ساڵی 2009 یاسای پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق | 41
یاسای ژماره (3)ی ساڵی 2009 یاسای پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق | 41
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان- عێراق پشت به‌ستن به حوكمی بڕگه (1) و(5)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراوو له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق، په‌رله‌مانی كوردسـتان– عێراق له دانیشــتنی ئاســایی ژماره ( 8)ی ڕۆژی 20/ 4/2009 یـــــدا ئه‌م یاسایه‌ی ده‌رچواند:-یاسای ژماره (3)ی ساڵی 2009 یاسای پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراقـ به شی یه‌كه‌م ـپێناسهكانماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه.یه‌كه‌م: هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق.دووه‌م: په‌رله‌مان: په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق.سێیه‌م:ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران : ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم.چواره‌م: وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم.پێنجه‌م: وه‌زیر: وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم.شه‌شه‌م: پاریزگا : یه‌كه‌یه‌كی كارگێڕییه له‌ناو سنووره جوگرافییه‌كه‌یدا و له قه‌زاو ناحیه‌و گوند پێكدێ.حه‌وته‌م: یه‌كه‌ی كارگیری: پارێزگا، قه‌زا، ناحیه.هه‌شته‌م: سه‌رۆكی یه‌كه‌ی كارگیڕیی : پارێزگار، قایمقام، به‌رێوه‌به‌ری ناحیه.نۆیه‌م: ئه‌نجومه‌ن : ئه‌نجومه‌نی پارێزگا.ده‌یه‌م: ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی : ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی قه‌زا، ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی ناحیه.یازدهم: ئه‌نجومه‌نه‌كان : ئه‌نجومه‌نه‌كانی یه‌كه كارگێڕیی یه‌كان.مادده‌ی دووه‌م: ئه‌م یاسایه ده‌سته‌ڵات و به‌رپرسیه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌كان و سه‌رۆكه‌كانیان و ئه‌ندامه‌كانی ده‌ستنیشان ده‌كات بۆ پته‌وكردنی پرنسیپی ناسه‌نته‌ری له دابه‌شكردنی ده‌سته‌ڵاته‌كان و چاككردنی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری گشتی بۆ هاووڵاتیان و پاراستنی مافه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵگا و په‌ره‌پێدانی یه‌كه كارگێڕییه‌كان له هه‌رێمدا.مادده‌ی سێیه‌م: هه‌رێم له رووی كارگێڕییه‌وه دابه‌ش ده‌كرێ بۆ پارێزگاكان و پارێزگاكانیش بۆ قه‌زا و ناحیه و هه‌ریه‌ك له یه‌كه كارگێڕییه‌كان كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی و زیمه‌تی دارایی سه‌ربه‌خۆی له‌ناو بودجه‌ی پارێزگادا ده‌بێ.به‌شی دووهمیهكهم: ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و تایبهتمهندییهكانیماددهی چواره‌م:ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی راسته‌وخۆوه پێك دههێزێ و له (25) ئه‌ندام پێكدی و بۆ هه‌ر (200000) دووسه‌د هه‌زار كه‌س له‌وانه‌ی زیاد ده‌بن له (500000) پێنج سه‌د هه‌زار كه‌س ئه‌ندامێكی ده‌خرێته سه‌ر به‌پێی نوێترین سه‌ر ژمێری باوه‌ڕ پێكراو، به‌مه‌رجێك لیستی پالێوراوه‌كان به شێوه‌یه‌ك بێت كه رێژه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ئافره‌ت له (30%)ی ژماره‌ی ئه‌ندامانی كه‌متر نه‌بێ.مادده‌ی پێنجه‌م:ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌سته‌ڵاتی چاودێرییه له ناو سنووری كارگیریی پارێزگادا و مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه بڕیار‌و پێڕه‌و و رێنماییه‌كان بۆ رێكخستنی كاروباری كارگیری و دارایی له‌ناو سنووری پارێزگادا ده‌ربچوێنێ، تاكو بتوانێ سه‌رپه‌رشتی به‌رێوه‌بردنی كاروباری پاریزگا به پێی پرنسیپی نا سه‌نته‌ری به‌ریوه‌بردنی كارگێری بكات به جۆرێكی وا كه ناكۆك نه‌بێ له‌گه‌لأ ده‌ستوور و یاسا كارپێكراوه‌كانی هه‌رێمدا مادده‌ی شه‌شه‌م:ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه:یه‌كه‌م: هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن وجێگره‌كه‌ی له نێوان ئه‌ندامانی به زۆرینه‌ی ره‌های ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن له یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجومه‌ندا كه پارێزگار بانگه‌وازی بۆ ده‌كات له ماوه‌ی پازده رۆژ له مێژووی په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان و لهبارێكدا كه بانگه‌واز بۆ دانیشتنه‌كه نه‌كرا ئه‌وا ئه‌نجومه‌نه‌كه له خۆیه‌وه كۆ ده‌بێته‌وه له كاتژمێر دوازده‌ی نیوه‌ڕۆی رۆژی شازده‌م له مێژووی په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه و دانیشتنه‌كه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی به ته‌مه‌نترین ئه‌ندام ده‌بێ.دووه‌م:1- له سه‌ر كار لادانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن یان جێگره‌كه‌ی له سه‌رداوای سێیه‌كی ژماره‌ی ئه‌ندامانی و به‌ره‌زامه‌ندیی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی سه‌رۆك یان جێگره‌كه‌ی به لادراو داده‌نرێت هه‌ر كاتێ مه‌رجێكی ئه‌ندامێتی له ده‌ست بدات یان یه‌كێ له‌م هۆیانه‌یان له‌سه‌ر ساغ بووه‌وه:ده‌ست پیسیی یان خراپ به‌كارهێنانی پایه‌ی فرمانه‌كه‌ی.ب ـ بوون به هۆی به فیڕۆ دانی دارایی گشتی.ج ـ خه‌مساردی یان كه‌مته‌ر خه‌می نواندن به ئه‌نقه‌ست له جێبه‌جی كردنی ئه‌ركه‌كه‌ی.2- سه‌رۆك یان جێگره‌كه‌ی بۆیان هه‌یه تانووت له بڕیاری لادانیان بده‌ن له لای دادگای كارگێریی تایبه‌ت له ماوه‌ی پازده رۆژ له مێژووی پێڕاگه‌یاندنی بڕیاره‌كه به پێی حوكمه‌كانی یاسای ئه‌نجومه‌نی شوورای هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ی (14)ی ساڵی 2008دا.سێیه‌م:1- هه‌ڵبژاردنی پارێزگار له نێوان ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن به زۆرینه‌ی ره‌های ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن له ماوه‌یه‌كدا كه ئه‌و په‌ڕی (30) سی رۆژ له مێژووی به‌ستنی یه‌كه‌مین دانیشتنیه‌وه.2- ئه‌گه‌ر هیچ كامێك له پالێوراوه‌كان زۆرینه‌ی ره‌های ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی به ده‌س نه‌هێنا ئه‌وا كێبڕكێ له نێوان ئه‌و دوو پاڵێوراوه ده‌بێ كه زۆرترین ده‌نگیان به‌ده‌ست هێناوه و ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان له ده‌نگدانی دووه‌مدا بباته‌وه ئه‌و به ده‌رچوو داده‌نرێت .چواره‌م: لێپچینه‌وه كردن له‌گه‌لأ پارێزگار یان یه‌كێك له جێگره‌كانی له‌سه‌ر داوای سێیه‌كی ئه‌ندامانی ده‌بێ و له كاتی قه‌ناعه‌ت نه‌هاتنی زۆرینه‌ی ساده به وه‌ڵامه‌كانی لێپچینه‌وه له‌گه‌لأ كراودا، ئه‌وا داوای لادانیان( الاقاله ) له دانیشتنێكی دووه‌مدا ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه و پارێزگار یان یه‌كێك له جێگره‌كانی به لادراو داده‌نرێن دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌نی ئه‌نجومه‌ن به زۆرینه‌ی دوو له‌سه‌ر سێی ده‌نگی ئه‌ندامانی و، داواكاریی لادانه‌كه یان راسپاردنی، ده‌بێ پشت به یه‌كێك له‌و هۆیانه ببه‌ستێ كه له بڕگه‌ی دووه‌می ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه.پارێزگار و دوو جێگره‌كه‌ی بۆیان هه‌یه له ماوه‌ی پازده رۆژ له مێژووی پێڕاگه‌یاندیه‌وه تانووت له بڕیاری له‌سه‌ر كار لادانیان له دادگای كارگێڕی تایبه‌تمه‌ند بده‌ن.پێنجه‌م: ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ی بودجه‌ی ئه‌نجومه‌ن بۆ تۆماركردنی له پروژهی بودجه‌ی پارێزگادا.په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌ی بودجه‌ی پارێزگا كه‌له‌لایان پارێزگاره‌وه‌و به ره‌زامه‌ندی زۆرینه‌ی ره‌های ئه‌ندامانی ره‌وانه‌ی كراوه، به‌و مه‌رجه‌ی پێوه‌ره یاسایی و سیسته‌میه‌كان له دابه‌شككردنی ته‌رخانكراوه‌كان بۆ سه‌نته‌ری پاریزگا و قه‌زاو ناحیه‌كان ره‌چاو بكرێن و پاشان بۆ وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم به‌رز بكرێته‌وه.شه‌شه‌م: نه‌خشه‌كێشانی سیاسه‌تی گشتی بۆ پارێزگا به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ وه‌زاره‌ته‌كان و دانانی پلانی ستراتیژی بۆ گه‌شه پێدانی به جۆریك كه له‌گه‌لأ گه‌شه‌پێدانی نیشتمانی و هه‌رێمدا بگونجێ.حه‌وته‌م: بڕیاردان له‌سه‌ر پێڕه‌وی ناوخۆ بۆ كاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن به زۆرینه‌ی ره‌های ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن له ماوه‌ی مانگێك له مێژووی یه‌كه‌م دانیشتنیه‌وه.هه‌شته‌م: ده‌رچوواندنی بڕیار و پێڕه‌و و رێنماییه‌كان و پێشكه‌ش كردنی راسپارده‌كان بۆ رێكخستنی كاروباری كارگێریی و دارایی و چاككردنی به‌ڕێوه‌بردنی خزمه‌تگوزارییه گشتیه‌كان له پارێزگا دا.نۆیه‌م: پێشنیازكردنی پرۆژه یاسا تایبه‌تیه‌كان به په‌ره‌پێدانی پارێزگا و به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیداره‌وه.ده‌یه‌م: ده‌ستنیشان كردنی پێشینیه‌كانی(اولویات) پارێزگا له پرۆژه‌كان و بۆی هه‌یه هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی خۆجێیه‌تی له ناو بودجه‌ی ساڵانه‌دا هاتبێت بۆ وه‌زاره‌تێك هه‌مواربكات به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵیدا به ره‌زامه‌ندیی زۆرینه‌ی ره‌های ژماره‌ی ئه‌ندامانی به مه‌رجێك ئه‌و هه‌مواركردنه نه‌بێته مایه‌ی زیادبوونی ڕاده‌ی خه‌رج كردنی باسكرا‌و له پلانه‌كان و هه‌روه‌ها به‌و مه‌رجه‌ی كه له‌گه‌لأ كارایی جێبه‌جی كردنی ئامانجه نیشتمانیه‌كان له هه‌رێمدا ناكۆك نه‌بێ و بۆی هه‌یه هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی تر به‌ره‌زامه‌ندیی دوو له سه‌ر سێی ژماره‌ی ئه‌ندامانی هه‌موار بكا یاخود رایبگرێ.یازدهم: چاودێری كردنی گشت چالاكییه‌كی ده‌سته‌كانی جێبه‌جێ كردنی خۆجێیه‌تی بۆ زامن كردنی باش جێبه‌جێ كردنی كاره‌كانی بێجگه له دادگاكان و یه‌كه سه‌ربازییه‌كان و پاسه‌وانی هه‌رێم(پێشمه‌رگه) زانكۆ و كۆلێجه‌كان و په‌یمانگاكانی فێركردنی باڵا و تۆژینه‌وه‌ی زانستی و ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی كه تایبه‌تمه‌ندیی فیدرالییان هه‌یه له پارێزگاكه‌دا.دوازدهم: ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕین به زۆرینه‌ی ره‌های ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ر پاڵاوتنی سێ پالێوراو له ئه‌سڵی پێنج پاڵێوراو كه پارێزگار بۆپڕكردنه‌وه‌ی پۆستی هه‌ردوو جێگری پارێزگا پێشكه‌شیان ده‌كات و فه‌رمانی دامه‌زراندنی دوانیان له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌رده‌چێ.ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕین به زۆرینه‌ی ره‌های ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ر پاڵاوتنی سێ پالێوراو له ئه‌سڵی پێنج كه‌س كه پارێزگار بۆپڕكردنه‌وه‌ی پۆستی به‌رێوه‌به‌ره گشتیه‌كان له پارێزگادا پێشكه‌شیان ده‌كات و فه‌رمانی دامه‌زراندنی یه‌كێكیان له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌رده‌چێ.پێشنیاركردنی له‌سه‌ركار لادانی به‌رێوه‌به‌ره گشتیه‌كان له پارێزگا به زۆرینه‌ی ره‌های ده‌نگی ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ر داوای پارێزگار یان 1\5 پێنجیه‌كی ژماره‌ی ئه‌ندامانی وبه‌رزكردنه‌وه‌ی له رێگای وه‌زیری پسپۆره‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش مافی لادانی هه‌یه به به پشت به‌ستن به بڕگه‌ی دووه‌می ئه‌م مادده‌یه.سێزده‌م: ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕین به زۆرینه‌ی ره‌های ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ر پێشنیازی به‌جێ گه‌یاندنی گۆڕانكاریی كارگێڕیی له قه‌زا و ناحیه و گونده‌كان به‌لێكدانیان و له نوێ دانان وگۆڕینی ناو و سه‌نته‌ره‌كانیان و ئه‌وه‌ی لێیان ده‌كه‌وێته‌وه له پێكهاته‌ی كارگێڕی له چوار چێوه‌ی سنووری پارێزگا و ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر پێشنیازی پارێزگار یاخود سێیه‌كی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن ده‌بێ.چوارده‌م: پێكهێنانی لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی و كاتی له نێوان ئه‌ندامانی بۆ چاودیری كردنی ده‌زگا یان چالاكی ده‌سته‌كانی جێبه‌جێ كار له‌سه‌ر ئاستی پارێزگا و بۆی هه‌یه پشت به شاره‌زا و راوێژ كاران ببه‌ستێ.پازده‌م : هه‌ڵبژاردنی دروشمێك بۆ پارێزگا كه له كه‌له‌پووری مێژوویی و شارستانیه‌كه‌یه‌وه وه‌رگیرا بێ.شازده‌م: پێشنیاز كردنی قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی زیان پێكه‌وتووان له حاڵه‌تی روودانی كاره‌سات و داوا له حكومه‌تی هه‌رێم بكا له سنووری پارێزگادا یارمه‌تی پێشكه‌ش بكه‌ن.حه‌ڤده‌م: ده‌رچوواندنی بڵاوكراوه‌یه‌كی خۆجێیه‌تی، هه‌موو بڕیار و پێڕه‌وو رێنمایی و ئه‌و فه‌رمان و چالاكییانه‌ی تێدا بلاوبكرێته‌وه كه ئه‌نجومه‌ن ده‌ریان ده‌كات تاكو هاووڵاتییان ئاگاداربن لێیان.مادده‌ی حه‌وته‌م: پارێزگار به له‌سه‌ر كار لادراو داده‌ندرێ له‌كاتی له ده‌ستدانی یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی ئه‌ندامیه‌تی دوای ده‌رچوونی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له‌م باره‌یه‌وه و پارێزگار بۆی هه‌یه له به‌رده‌م دادگای كاڕگێری تایبه‌تمه‌ند له ماوه‌ی پازده رۆژ له رۆژی پێیراگه یاندینههوه تانه له بڕیاره‌كه بدات.دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی قهزاوتایبهتمهندییهكانیماددهی هه‌شته‌م:ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی قه‌زا له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی راسته‌و خۆی گشتییه‌وه داده‌مه‌زرێ و پێكدی له (7) حه‌وت ئه‌ندام بۆ ئه‌و قه‌زایه‌ی ژماره‌ی دانیشتوانی له (50)هه‌زار كه‌س كه‌متره و بۆ هه‌ر (50) په‌نجا هه‌زار كه‌سی زیاد له راده‌ی ناوبراو ئه‌ندامێكیان دێته سه‌ر به مه‌رجێك لیستی پاڵێوراوان به‌جۆرێك رێك بخرێ كه رێژه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ئافره‌ت له ئه‌نجومه‌ندا له (30%)ی ژماره‌ی ئه‌ندامانی كه‌مترنه‌بێ.مادده‌ی نۆیه‌م: ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی قه‌زا ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه: یه‌كه‌م: هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی قه‌زا له نێوان ئه‌ندامانی به زۆرینه‌ی ره‌های ژماره‌ی ئه‌ندامانی له یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی كه له‌سه‌ر بانگهێشتی قایمقام له ماوه‌ی پازده رۆژ له مێژووی په‌سندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌به‌سترێ و دانیشتنه‌كه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندام ده‌بێ و له بارێكدا كه پاڵێوراوه‌كه به زۆرینه‌ی پێویست ده‌رنه‌چوو، دووباره هه‌ڵبژاردن له نێوانی ئه‌و دوو پاڵێوراوه‌دا ده‌كرێ كه زۆرینه‌ی ده‌نگیان وه‌رگرتووه وكامه‌ی زیاتر ده‌نگی وه‌رگرت ئه‌و ده‌رده‌چێ.دووه‌م: له بارێكدا كه ئه‌نجومه‌ن بانگهێشت نه‌كرا بۆ كۆبوونه‌وه ئه‌وا ئه‌نجومه‌ن له خۆیه‌وه له سه‌عات دوازده‌ی نیوه‌ڕۆی رۆژی دوایی به سه‌رۆكایه‌تی به ته‌مه‌نترین ئه‌ندام كۆده‌بێته‌وه.سێیه‌م: هه‌ڵبژاردنی قایمقام له نێوان ئه‌ندامانی و به زۆرینه‌ی ره‌های ژماره‌ی ئه‌ندامانی ده‌بێ و ئه‌گه‌ر هیچ پالێوراوێك زۆرینه‌ی پێویستیان نه‌هێنا، ئه‌وا كێبڕكێ له نێوان ئه‌و دوو كه‌سه ده‌بێ كه زۆرترین ده‌نگیان وه‌رگرتووه و ئه‌و كه‌سه به براوه داده‌نرێ كه زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست دێنێ.چواره‌م: له كار لادانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی خۆجییه‌تی یان قایمقام به زۆرینه‌ی 2\3ی ژماره‌ی ئه‌ندامانی ده‌بێ له حاڵه‌تێك دا كه یه‌ك له‌و هۆیانه‌ی له‌سه‌ر ئیسپات بوو كه له مادده‌ی (شه‌شه‌م/دووه‌م)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه.پێنجه‌م: ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ی بودجه‌ی یه‌كه‌ی كارگیریی قه‌زا و ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕین له‌سه‌ر پلانه‌كانی بودجه‌ی فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به‌خۆی و ناردنی بۆ پارێزگار.شه‌شه‌م: نه‌خشه‌كێشانی سیاسه‌تی گشتی بۆ به‌رێوه‌بردنی قه‌زا و چاودێری كردنی ده‌زگا جێبه‌جێ كاره‌كانی و رێكخستنی كاره كارگێڕییه‌كان.حه‌وته‌م: سه‌رپه‌رشتی كردنی به‌رنامه‌ی خزمه‌تگوزاریه گشتیه‌كان بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه له قه‌زادا.هه‌شته‌م: ده‌ربڕینی هاوكاریی و هه‌ماهه‌نگی و راوێژ له‌گه‌لأ ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی ناحیه‌كان به جۆرێك كه هاوسه‌نگی و به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی به‌دی بێنن.نۆیه‌م: په‌سندكردنی دیزاینه بنه‌ڕه‌تیه‌كان له قه‌زادا به‌هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌لأ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و له چوارچێوه‌ی نه‌خشه‌ی گشتی حكومه‌تی هه‌رێم دا.ده‌یه‌م: چاودێری كردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی چالاكیه په‌روه‌رده‌یی و ته‌ندروستیه‌كان له سنووری قه‌زا و پێشكه‌ش كردنی راسپارده له‌ڕێگای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه.یازدهم: چاودێریكردنی رێكخستنی به‌كارهێنانی زه‌وی گشتی له ناو رووبه‌ری جوگرافی قه‌زا و كاركردن له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی كشتوكالأ و ئاودێری و دارستان و سامانی ئاژه‌ڵی تێیدا.دوازدهم:هه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تر كه ئه‌نجومه‌نی پارێزگا پێیده‌دات به‌مه‌رجێك له‌گه‌لأ یاسایه كارپێكراوه‌كاندا ناكۆك نه‌بێ.سێزده‌م: دانانی پێڕه‌وی ناوخۆ بۆ ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی قه‌زا.مادده‌ی ده‌یه‌م:له بارێكدا كه ناكۆكی كه‌وته نێوان بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی قه‌زا و بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی پارێزگا، ئه‌وا ئه‌وله‌وییه‌ت ده‌درێته ئه‌وه‌ی دواییان، ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌رگیراوه په‌یوه‌ندیداربێ به هه‌موو پارێزگاكه‌وه.سێیه‌م ـ ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی ناحیهوتایبهتمهندییهكانیماددهی یازدهم:ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی ناحیه له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی راسته‌وخۆی گشتییه‌وه داده‌مه‌زرێ و له (5) ئه‌ندام بۆ ئه‌و ناحییه‌یه پێكدێ كه ژماره‌ی دانیشتوانی له بیست وپێنج هه‌زار كه‌س كه‌متر بێ و بۆ هه‌ر (25000) هه‌زاركه‌سیش كه له‌ڕاده‌ی دیاری كرا‌و زێتر بێ ئه‌ندامێكی بۆ زیاد ده‌كرێ. به‌مه‌رجێ لیستی پاڵێوراوه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك رێك بخرێ كه رێژه‌ی به‌شداری كردنی ئافره‌تان له ئه‌نجومه‌نه‌كه مسۆگه‌ر بكات كه له (30%) ژماره‌ی ئه‌ندامانی كه‌متر نه‌بێ.مادده‌ی دوازدهم:ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی ناحیه ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه:یه‌كه‌م: هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ناحیه له نێوان ئه‌ندامانی به زۆرینه‌ی ره‌های ژماره‌ی ئه‌ندامانی له یه‌كه‌م دانیشتنی كه ده‌یبه‌ستێ له‌سه‌ر بانگهێشتی به‌رێوه‌به‌ری ناحیه له ماوه‌ی پازده رۆژ له مێژووی په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌بێ و دانیشتنه‌كه به سه‌رۆكایه‌تی به ته‌مه‌نترین ئه‌ندام ده‌به‌سترێ. و ئه‌گه‌ر پاڵێوراوه‌كه به زۆرینه‌ی پێویست سه‌رنه‌كه‌وت، ئه‌وا هه‌ڵبژاردن له‌نێوان ئه‌و دوو پالێوراوهدا دووباره ده‌بێته‌وه كه زۆرترین ده‌نگیان هێناوه و ئه‌وه ده‌یباته‌وه كه زۆرینه‌ی به‌ده‌ست دێنێ.دووه‌م: له حاڵه‌تی بانگهێشت نه‌كردنی ئه‌نجومه‌ن بۆ دانیشتن، ئه‌نجومه‌ن له‌خۆیه‌وه له‌كاتژمێر دوانزده‌ی نیوه‌ڕۆی رۆژی پاشتر داده‌نیشێ و به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندام سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات.سێیه‌م: به‌ڕێوه‌به‌ری ناحییه له نێوان ئه‌ندامانی و به‌زۆرینه‌ی ره‌های ژماره‌ی ئه‌ندامانی هه‌ڵده‌بژێردرێ و ئه‌گه‌ر هیچ كام له‌پاڵێوراوه‌كان زۆرینه‌ی پێویستیان به‌ده‌ست نه‌هێنا، كێبڕكێ له‌نێوان ئه‌و دووه‌دا ده‌كرێ كه زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ست هێناوه و، ئه‌وه‌ش ده‌یباته‌وه كه‌زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست دێنێ.چواره‌م: له‌كارلادانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی خۆجێییهتی یان به‌ڕێوه‌به‌ری ناحییه به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی 2/3 ی دوو له‌سه‌ر سێی ژماره‌ی ئه‌ندامانی له‌كاتی هاتنه‌دی یه‌كێك له هۆیه‌كانی كه له بڕگه‌ی ((دووه‌م))ی مادده‌ی شه‌شه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه.پێنجه‌م: ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌ی بودجه‌ی ناحییه و پیشاندانی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پلانی بودجه‌ی فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به‌و و ره‌وانه كردنی بۆ ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی قه‌زا.شه‌شه‌م: چاودێری رێكخستنی به‌كارهێنانی زه‌وی وزاری گشتی له‌نێو رووبه‌ری جوگرافی ناحییه و كاركردن له‌پێناو په‌ره‌پێدانی كشتوكاڵ و ئاودێری و دارستان و سامانی ئاژه‌ڵی ناوی.حه‌وته‌م: نه‌خشه‌كێشانی سیاسه‌تی گشتی به‌ڕێوه‌بردنی ناحییه و چاودێری كردنی ده‌زگا جێبه‌جێكاره‌كانی و رێكخستنی كرده‌وه‌كانی به‌ڕێوه‌بردن.هه‌شته‌م: سه‌رپه‌رشتی كردنی به‌رنامه‌كانی خزمه‌تگوزاری بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناحییه‌كه.نۆیه‌م: پیشاندانی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دیزاینه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ناحییه به به‌هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی قه‌زا و له چوارچێوه‌ی نه‌خشه‌ی گشتی حكومه‌تی هه‌رێم.ده‌یه‌م: چاودێری و هه‌ڵسه‌نگاندنی چاڵاكییه په‌روه‌رده‌یی و ته‌ندروستییه‌كان له‌سنووری ناحییه‌كه و پێشكه‌ش كردنی راسپارده له‌سه‌ریان له‌رێگای ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی قه‌زاوه.یانزده‌م: هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی دیكه كه ئه‌نجومه‌نی پارێزگا یاخود ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی قه‌زا پێی ده‌دا به‌مه‌رجێك له‌گه‌ڵ یاسا كارپێكراوه‌كاندا ناكۆك نه‌بن.دوانزده‌م: چاودێری كردنی فه‌رمانگه خۆجێیه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی راسپارده‌ی پێویست له‌و باره‌یه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی قه‌زا.سیانزده‌م: دانانی پێڕه‌وی ناخۆ بۆ ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی ناحیه.مادده‌ی سێزده‌م:له بارێكدا كه بڕیاری ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی ناحیه له‌گه‌لأ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی قه‌زاز ناكۆك بوو، ئه‌وا بڕیاری ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی قه‌زا ئه‌وله‌ویه‌تی ده‌بێ ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندیی به هه‌موو قه‌زاكه‌وه هه‌بوو.چواره‌م/ مه‌رجه‌كانی ئه‌ندامیه‌تی-------و سوێندخواردنماددهی چوارده‌م:یه‌كه‌م: پێویسته پاڵێوراو بۆ ئه‌ندامیه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌كان ئه‌م مه‌رجانه‌ی لێ بێته‌دی:پێویسته عیراقی بێ و به ته‌واوی شیاو بێ وبیست وپێنج ساڵی له ته‌مه‌نی له كاتی خۆ پالاوتنی دا ته‌واو كرد بێ.پێویسته بۆ پاڵێوراوی ئه‌نجومه‌نه‌كانی پارێزگاكان و ئه‌نجومه‌نه‌كانی خۆجێیه‌تی قه‌زاكان به‌لانی كه‌م بڕوانامه‌ی ئاماده‌یی یان هاوتاكه‌یان هه‌بێ و بۆ پالێوراوی ئه‌نجومه‌نه خوجێیهكانی ناحیه‌كانیش بڕوانامه‌ی بنه‌ڕه‌تی یان هاوتاكه‌یان هه‌بێ.پێویسته خوو ره‌وشت و ناوبانگی باش بێ و به هیچ تاوان و كه‌تنێكی ئابڕووبه‌ر حوكم نه درا بێ.پێویسته له رۆڵه‌كانی یه‌كه كارگێڕییه‌كه بێت به پێی تۆماری باری شارستانی یان به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام بۆ ماوه‌یه‌ك له (ده) سالأكه‌متر نه‌بێ لێی دانیشتبێ به‌مه‌رجێك نیشته‌جێ بوونه‌كه‌ی بۆ مه‌به‌ستی گۆڕانكاری دیموگرافی نه‌بێت.5- نابێ له‌كه‌سه‌كانی هێزه چه‌كداره‌كان و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ بێ.6- نابێ به‌شداریی له‌و تاوانانه‌دا كردبێ كه رژێمی به‌عس نه‌خشه‌ی بۆ كێشابوون یان جێبه‌جێی كردبوون یان ئه‌نجامی دابوون.دووه‌م: ماوه‌ی خولی هه‌ڵبژاردن چوار ساڵی ساڵنامه‌ییه له‌یه‌كه‌م دانیشتنیه‌وه ده‌ست پێده‌كات و به‌كۆتایی هاتنی ساڵی چواره‌م كۆتایی دێت.سێیه‌م: پێویسته ئه‌ندام خۆی بۆ كاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن ته‌رخان بكات.مادده‌ی پازده‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كان سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌كانیان ده‌كه‌ن و له به‌ڕێوه‌بردنی دانیشتنه‌كان به‌رپرسیارن و ڕاده‌ی یاسایی تێیاندا به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ره‌ها ته‌واو ده‌بێ.سه‌رۆك به‌رنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه به ئه‌ندامان راده‌گه‌یه‌نێ و ده‌شێ ئه‌ندام پێشنیازی زیادكردنی مادده‌یه‌ك یا زیاتر بۆ سه‌ر به‌رنامه‌كه بكات و زۆرینه‌ش بۆیان هه‌یه ئه‌مه قه‌بوول بكه‌ن یا ره‌تی بكاته‌وه.ئه‌نجومه‌نه‌كان بۆیان هه‌یه داوای ئاماده‌بوونی هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك بكه‌ن له‌و كاروباره‌ی كه په‌یوه‌ندیی بهفرمانهكهیهوه هه‌یه.ده‌نگدان له ئه‌نجومه‌نه‌كان به‌ئاشكرایی ده‌بێ و ده‌شێ بكرێته نهێنی له‌سه‌ر داوای زۆرینه‌ی ژماره‌ی ئه‌ندامان و بڕیاره‌كان به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده بووان وه‌رده‌گیرێت و له‌كاتی یه‌كسان بووندا، ئه‌و لایه‌نه په‌سند ده‌كرێ كه سه‌رۆك ده‌نگی بۆ ده‌دا.مادده‌ی شازده‌م:یه‌كه‌م: سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كان ئه‌م سوێنده‌ی خواره‌وه له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی پارێزگادا ده‌خۆن: (سوێند به خودای گه‌وره ده‌خۆم كه پارێزگاریی له‌یه‌كێتی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق و سه‌لامه‌تی خاكه‌كه‌ی بكه‌م و چاودێری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌ل بكه‌م و پابه‌ندبم به ده‌ستوور و یاسا كارپێكراوه‌كان له‌هه‌رێمدا و به‌دڵسۆزی و راستگۆیی و ده‌سپاكی و بێ لایه‌نیه‌وه كاری خۆم ئه‌نجام بده‌م و خودا شاهێده له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌یڵێم).دووه‌م: پارێزگار ئه‌و سوێنده‌ی كه له (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی هه‌رێم به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیری ناوخۆ ده‌خوات.سێیه‌م: قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه ئه‌و سوێنده‌ی سه‌ره‌وه كه له (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه له‌به‌رده‌م وه‌زیری ناوخۆ به ئاماده‌بوونی پارێزگار ده‌خۆن.به‌شی سێیهمدهستهی جێبه‌جێكار و سه‌رۆكه‌كانی یه‌كه كارگێڕیهكانیهكهم ـ ده‌سته‌ی جێبهجێكارماددهی حه‌ڤده‌م:ده‌سته‌ی جێبه‌جێكار:هه‌ر یه‌كه‌یه‌كی كارگێڕیی ده‌سته‌یه‌كی جێبه‌جێ كردنی ده‌بێ، سه‌رۆكی یه‌كه‌ی كارگێڕیی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و سه‌رۆكی فه‌رمانگه خۆجێیه‌تییه‌كان تێیدا ئه‌ندام ده‌بن و تایبه‌تمه‌ند ده‌بن به‌م كاروبارانه‌ی خواره‌وه:یه‌كه‌م: ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ی بودجه‌ی ساڵانه‌ی یه‌كه‌ی كارگێڕیی و به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی یه‌كه‌ی كارگێڕیی.دووه‌م: ئاماده‌كردنی پلانی گه‌شه پێكردنی یه‌كه‌ی كارگێڕیی.سێیه‌م: جێبه‌جێ كردنی یاسا و بڕیار و ئه‌و رێنماییانه‌ی كه له ده‌سته لاتدرایهتی تایبه‌ته‌وه ده‌رچوون.چواره‌م: هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌لأ بابه‌ته هاوبه‌شه‌كاندا.پێنجه‌م: پێشنیازكردنی پرۆژه‌ی بڕیاره‌كان بۆ ئه‌نجومه‌نی یه‌كه‌ی كارگێڕیی.شه‌شه‌م: لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه له ئه‌نجومه‌نی یه‌كه‌ی كارگێڕییه‌وه یان له سه‌رۆكی یه‌كه‌ی كارگێڕییه‌وه بۆی هاتووه. دووه‌م ـ پارێزگارماددهی هه‌ژده‌م:یه‌كه‌م: پارێزگار به‌رپرسی یه‌كه‌می جێبه‌جێ كردنه له پارێزگادا و له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌ندا به‌رپرسه و له رووی ماف وخزمه‌تی فرمانیه‌وه به‌پله‌ی تایبه‌تی(وه‌كیلی وه‌زاره‌ت) ده‌بێ، و پارێزگار له‌رووی كارگێرییه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه به وه‌زاره‌تی ناوخۆوه.دووه‌م: مه‌رجه پالێوراو بۆ پۆستی پارێزگار به‌لایه‌نی كه‌م بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێ له‌پاڵ ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه پێویستن له‌ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگادا بێته‌دی.سێیه‌م: مه‌رسوومێكی هه‌رێمی به دامه‌زراندنی پارێزگار ده‌رده‌چێ له‌ماوه‌ی پازده رۆژ له مێژووی هه‌ڵبژاردنی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌وه.چواره‌م: هه‌ر پارێزگاره‌و دوو جێگری ده‌بێ كه بڕوانامه‌ی زانكۆیان هه‌بێ و خاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆڕی بن و به‌پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی ده‌بن و فه‌رمانی دامه‌زراندیان له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌رده‌چێت.سێیه‌م ـ ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانی پارێزگارماددهی نۆزده‌م:پارێزگار ئه‌م ئه‌رك و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه پیاده ده‌كا:یه‌كه‌م: ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ی بودجه‌ی پارێزگا به به‌شداریی كردن له‌گه‌لأ سه‌رۆكه‌كانی فه‌رمانگه خۆجێیه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌ن.دووه‌م: جێبه‌جێ كردنی سیاسه‌تی گشتی حكومه‌تی هه‌رێم له سنووری پارێزگادا به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان.سێیه‌م: جێبه‌جێ كردنی ئه‌و بڕیاریانه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به‌پێی یاسا جێبه‌جێ كراوه‌كان ده‌یدات.چواره‌م: نوێنه‌رایه‌تی پارێزگا ده‌كات له‌و كۆنگره و كۆڕ و سیمینارانه‌ی كه بۆیان بانگ ده‌كرێ.پێنجه‌م: سه‌رپه‌رشتی كردنی به‌ڕێوه‌چوونی شوێنه گشتیه‌یان له پارێزگادا و پشكنینیان جگه له دادگاكان و یه‌كه سه‌ربازییه‌كان و پاسه‌وانی هه‌رێم (پێشمه‌رگه) و زانكۆ و كۆلیجه‌كان و په‌یمانگاكانی فێركردنی باڵا و تۆژینه‌وه‌ی زانستی.شه‌شه‌م:ده‌رچوواندنی فه‌رمانی دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌رانی كارگێڕییه خۆجێیه‌كان و ته‌نسیب كردنیان له‌سه‌ر ئاستی پارێزگا، له‌وانه‌ی كه له پله‌ی حه‌وته‌م و به‌ره‌و خواره‌وه‌ن له په‌یژه‌ی پله‌كانی فرمانبه‌ریه‌تی كه له‌یاسادا هاتووه له‌وانه‌ی كه ده‌پاڵێورین له فه‌رمانگه تایبه‌تمه‌نده‌كانی به‌پێی پلانی ئه‌و میلاكه‌ی له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كانه‌وه په‌سه‌ند كراوه.چه‌سپاندنی فه‌رمانبه‌ره خۆجێیه‌كان له پارێزگادا له‌نێو په‌یژه‌ی پله‌كانی فرمانبه‌ریه‌تی كه له‌یاسادا هاتوون.حه‌وته‌م: وه‌رگرتنی رێكاری كارگێڕیی و یاسایی ده‌رحه‌ق فه‌رمانبه‌رانی كارگێڕییه خۆجێیه‌كان له‌سه‌ر ئاستی پارێزگا.هه‌شته‌م: به‌رپرسیاریه‌تی دابین كردنی ئاسایش و نیزام له‌پارێزگادا و بۆی هه‌یه فه‌رمان بدات به پۆلیس و ده‌زگاكانی ئاسایش به پێی یاسا لێكۆڵینه‌وه له‌و تاوانانه‌دا بكه‌ن كه له‌ناو سنووری پارێزگادا رووده‌ده‌ن، به‌و ناوه‌ی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشه له پارێزگادا.نۆیه‌م: داواكردنی كردنه‌وه یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بنكه‌كانی پۆلیس، دوای په‌سندكردنی ئه‌نجومه‌ن به‌زۆرینه‌ی ره‌های ژماره‌ی ئه‌ندامانی.ده‌یه‌م: پاراستنی ئاسایش و نیزام و مافی هاووڵاتیان و گیان و ماڵ و موڵكیان و له باری نه‌توانینی ده‌زگاكانی ئاسایش له به‌دیهێنانی دا، ئه‌م كاره ده‌خرێته به‌رده‌م وه‌زیری ناوخۆ وبڕێكی پێویست له‌هێز بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و ئه‌ركانه داوا ده‌كا.یازدهم: یه‌كه‌م: ناره‌زایی ده‌ربرین له بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن له‌م بارانه‌ی خواره‌وه ده‌بێ :1- ئه‌گه‌ر سه‌رپێچی ده‌ستوور یان یاسا كارپێكراوه‌كان بوو.2 ـ ئه‌گه‌ر له ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجومه‌ندا نه‌بوو.3 ـ ئه‌گه‌ر سه‌رپێچی پلانی گشتی حكومه‌تی هه‌رێم یا بودجه بوو.دووه‌م: پارێزگار بڕیاره‌كه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌ن له‌ماوه‌یه‌ك له (15) پازده رۆژ زیاتر نه‌بێ له مێژووی پێڕاگه‌یاندنی، له‌گه‌ڵ هۆیه‌كانی ره‌خنه‌گرتنه‌كه‌ی و تێبینیه‌كانیدا.سێیه‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌ن پێی داگرت له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی خۆی به‌بێ لابردنی ئه‌و سه‌رپێچیه‌ی كه پارێزگار ده‌ری خستووه، ده‌بێ بینێرێ بۆ دادگای كارگێریی بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری لێ بدات.دوازدهم: پارێزگار بۆ هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سته‌ڵاته‌كانی خۆی به‌جێگره‌كانی یان قایمقام یاخود به‌رێوه‌به‌ری ناحیه، هه‌ریه‌ك له‌كاروباری یه‌كه كارگێڕییه‌كه‌یدا بدات.مادده‌ی بیسته‌م: 1- له‌حاڵه‌تی ئاماده نه‌بوونی پارێزگاردا یه‌كێك له‌جێگره‌كانی ماوه‌ی ئاماده‌نه‌بوونی بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كه‌ی جێی ده‌گرێته‌وه.له بارێكدا كه پارێزگار نه‌توانێت ئه‌ركه‌كانی رابپه‌رێنێت له‌به‌ر هۆی ته‌ندروستی بۆ ماوه‌یه‌ك كه‌زیاتر بێت له سێ (3) مانگ ئه‌وا خانه‌نشین ده‌كرێت و پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌ن پارێزگارێكی نوێ به هه‌مان ئه‌و شێوازه‌ی له‌م یاسایه‌دا هاتووه هه‌ڵبژێرن و تا كاتی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاری نویش یه‌كێك له جێگره‌كانی به كاره‌كانی هه‌ڵده‌ستێت .مادده‌ی بیست ویه‌كه‌م:پارێزگار و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بن له بهرَێوهبردنی كاروباری رۆژانه دوای ته‌واو بوونی ماوه‌ی خولی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌ن و تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێ له دوای ئه‌وان كه‌سانی تر هه‌ڵده‌بژێرن . مادده‌ی بیست و دووه‌م:یه‌كه‌م: وه‌زیری تایبه‌تمه‌ند بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سته‌ڵاته‌كانی به پارێزگار بدات.دووه‌م: پێویسته له‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كان و ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه نه‌به‌ستراونه‌ته‌وه به هیچ وه‌زاره‌تێك، رای پارێزگار له‌و كاروبارانه وه‌رگرن كه ده‌یانه‌وێ له پارێزگادا بیكه‌ن و ئاگاداركردنه‌وه‌ی پارێزگار به‌و نامه‌نووسینانه‌ی كه له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌كان و ده‌زگاكایندا له چوارچێوه‌ی پارێزگادا ئه‌نجامی ده‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی ئاگادار بێ لێیان و چاودێری جێبه‌جێ كردنیان بكات.سێیه‌م: پێویسته سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌كان و ده‌زگا گشتیه‌كانی ناو پارێزگا خۆیان به‌مانه‌ی خواره‌وه ببستنه‌وه:ئاگادار كردنه‌وه‌ی پارێزگار به ئاڵوگۆڕكردنی نووسراوه فه‌رمییه‌كانیان له‌گه‌ڵ فه‌رمانه‌گه فه‌رعیه‌كاندا.به‌رزكردنه‌وه‌ی راپۆرت بۆ پارێزگار له‌باره‌ی ئه‌و كاروبارانه‌ی بۆیان دێت.ئاگاداركردنه‌وه‌ی پارێزگار له‌و كارانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به ئاسایش یان كاروباری گرنگ یان كێشه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌زیاتر له فه‌رمانگه‌یه‌ك له پارێزگادا هه‌بێ، یان به‌ره‌وشتی فه‌رمانبه‌ره‌كانییه‌وه.ئاگاداركردنه‌وه‌ی پارێزگار له ده‌ست به‌كاربوونی سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌كانی فه‌رعی خۆجێیی له‌ئه‌رك و فرمانیان یاخود ده‌ست هه‌ڵگرتن له‌كاره‌كانیان.چواره‌م: پێویسته پارێزگار وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان له ورده‌كاریی پڕۆژه‌كانی ئاگاداربكاته‌وه كه له‌سه‌ر ئاستی پارێزگا جێبه‌جێیان ده‌كات و ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی هه‌یه به تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌وه.چواره‌م ـ قایمقام و به‌رێوه‌به‌ری ناحیهماددهی بیست و سێیه‌م:یه‌كه‌م: قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه باڵاترین فه‌رمانبه‌ری جێبه‌جێ كردنن له یه‌كه كارگێڕییه‌كانیاندا.دووه‌م: مه‌رجه قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه له پاڵ مه‌رجی پێویست كه ده‌بێ له ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بێته‌دی، قایمقام خاوه‌ن بڕوانامه‌ی زانكۆیی بێت و به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ش بڕوانامه‌ی زانكۆیی له یاسا دا هه‌بێت .سێیه‌م: سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران فه‌رمانێكی وه‌زاری به‌دامه‌زراندنی هه‌ریه‌ك له قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه له ماوه‌ی پانزده رۆژ دوای هه‌ڵبژاردنیان له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نه‌كانیانه‌وه ده‌رده‌چووێنێ.چواره‌م: قایمقام به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ش به پله‌ی یاریده‌ده‌ری به‌رێوه‌به‌ری گشتی ده‌بێ.پێنجه‌م: له‌كاتی ئاماده نه‌بوونی قایمقام، پارێزگار یه‌كێك له به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی ناحیه‌ی سه‌ربه‌قه‌زاكه راده‌سپێرێ بۆ راپه‌راندنی كاره‌كانی و له‌كاتی ئاماده نه‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ش، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ناحیه‌كه بۆ ڕاپه‌راندنی كاره‌كانی راده‌سپێرێ.پنجه‌م ـ ئه‌رك و ده‌سته‌ڵاته‌كانی قایمقامماددهی بیست و چواره‌م:قایمقام ئه‌م ئه‌رك و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێـته ئه‌ستۆ:یه‌كه‌م: ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌ی بودجه‌ی قه‌زا و به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی قه‌زا.دووه‌م: جێبه‌جێ كردنی ئه‌و بڕیارانه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی قه‌زا ده‌ریان ده‌كات به‌پێی یاسا په‌یڕه‌وكراوه‌كان.سێیه‌م: سه‌رپه‌رشتی كردنی راسته‌وخۆی فه‌رمانگه فه‌رمیه‌كان له قه‌زا و فه‌رمانبه‌رانی و پشكنینیان، به‌ده‌ر له‌دادگا و یه‌كه سه‌ربازییه‌كان وپاسه‌وانانی هه‌رێم ( پێشمه‌رگه) و زانكۆ وكۆلیجه‌كان و په‌یمانگه‌كانی فێركردنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی.چواره‌م: به‌رپرسه له دابین كردنی ئاسایش و نیزام له یه‌كه كارگێڕیه‌كه‌یدا و بۆی هه‌یه فه‌رمان به پۆلیس وده‌زگاكانی ئاسایش بدات به‌پێی یاسا لێكۆڵینه‌وه له‌و تاوانانه‌دا بكا كه له‌ناو قه‌زاكه‌دا رووده‌ده‌ن به‌و پێیه‌یی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشه له‌قه‌زاكه‌دا.پێنجه‌م: پاراستنی ئاسایش و نیزام و پاراستنی مافی هاووڵاتیان و گیان و موڵك و ماڵی تایبه‌تییان .شه‌شه‌م: پاراستنی موڵك و ماڵی گشتی و چاككردنه‌وه‌یان و كۆكردنه‌وه‌ی داهاته‌كانیان به‌پێی یاسا.حه‌وته‌م: قایمقام بۆی هه‌یه فه‌رمان بدات به پێكهێنانی مه‌فره‌زه له هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له‌قه‌زادا، بۆ پاراستنی ئاسایش له‌كاتی پێویستدا.هه‌شته‌م: سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌كان له‌قه‌زادا قایمقام له‌و نووسراوانه ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه كه له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه فه‌رمیه‌كانیدا ئاڵوگۆڕی ده‌كه‌ن.نۆیه‌م: بۆی هه‌یه تانووت له بریاری لادانی له‌لای دادگای كارگێڕیی تایبه‌ت بدات له ماوه‌ی پازده رۆژ له مێژووی پێڕاگه‌یاندنی بڕیاره‌كه.شه‌شه‌م ـ ئه‌رك و ده‌سته‌ڵاته‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیهماددهی بیست و پێنجه‌م:به‌رێوه‌به‌ری ناحیه ئه‌م ئه‌رك و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ:یه‌كه‌م: ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ی بودجه‌ی ناحیه و به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی یه‌كه‌ی كارگێڕیی له ناحیه‌دا.دووه‌م: جێبه‌جێ كردنی ئه‌و بڕیارانه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی ناحیه ده‌ریان ده‌كات به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كان.سێیه‌م: سه‌رپه‌رشتی كردنی راسته‌وخۆی فه‌رمانگه فه‌رمیه‌كانی ناحیه و فه‌رمانبه‌رانی وپشكنینیان به‌ده‌ر له دادگاكان و یه‌كه سه‌ربازییه‌كان وپاسه‌وانانی هه‌رێم( پێشمه‌رگه) و زانكۆ و كۆلیجه‌كان و په‌یمانگاكانی فێركردنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی.چواره‌م: به‌رپرسه له‌دابین كردنی ئاسایش و نیزام له‌ناو یه‌كه كارگێڕییه‌كه‌ی و بۆی هه‌یه فه‌رمان بداته پۆلیس و ده‌زگاكانی ئاسایش به‌پێی لێكۆڵینه‌وه له‌و تاوانانه‌دا بكه‌ن كه له ناحیه‌كه‌دا رووده‌ده‌ن به‌و پێیه‌یی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی ناحیه‌كه‌یه.پێنجه‌م: پاراستنی ئاسایش و نیزام و پاراستنی مافی هاووڵاتیان و گیان و موڵك و ماڵی تایبه‌تییان.شه‌شه‌م: پاراستنی موڵك و ماڵی گشتی و چاككردنه‌وه‌یان و كۆكردنه‌وه‌ی داهاتیان به‌پێی یاسا.حه‌وته‌م: فه‌رمان به پێكهێنانی مه‌فره‌زه له هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له ناحیه‌دا ده‌دا بۆ پاراستنی ئاسایش له كاتی پێویستدا.هه‌شته‌م: سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌كان له ناحیه‌دا، به‌رێوه‌به‌ری ناحیه له‌و نامه‌كارییانه ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه كه له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه فه‌رمیه‌كانی خۆیاندا ده‌یكه‌ن.نۆیه‌م: بۆی هه‌یه تانووت له‌بڕیاری لادانی بدات له‌لای دادگای كارگێڕی تایبه‌تدا له ماوه‌ی پازده رۆژ له مێژووی پێڕاگه‌یاندنی بڕیاره‌كه‌وه.به‌شی چوارهمیهكهم ـ له‌نوێ دامه‌زراندنی یه‌كه كارگێڕیهكانماددهی بیست و شه‌شه‌م:قه‌زا یا ناحیه به‌مه‌رسوومێكی هه‌رێمی داده‌مه‌زرێ و ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و به ره‌زامه‌ندیی وه‌زیر و په‌سندكردنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌بێ وله بارێكدا كه وه‌زیر ره‌زامه‌ندیی پیشان نه‌دا له‌گه‌لأ خوێنده‌وه‌كه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رزده‌كرێته‌وه و بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه.سنووری قه‌زا هه‌موارده‌كرێ و ناو و سه‌نته‌ره‌كه‌ی به‌مه‌رسومێكی هه‌رێمی ده‌گۆڕدرێ، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و به ره‌زامه‌ندیی وه‌زیر و په‌سندكردنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌بێ.سنووری ناحیه هه‌موارده‌كرێ و ناو و سه‌نته‌ره‌كه‌ی به‌به‌یاننامه‌یه‌ك ده‌گۆڕدرێ كه وه‌زیر له‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌ری ده‌كات.دووه‌م ـ دارایی پارێزگاماددهی بیست و حه‌وته‌م:داهاتی دارایی پارێزگا له‌مانه‌ی خواره‌وه پێكدێ:یه‌كه‌م: ئه‌وه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم له‌ناو بودجه‌ی گشتی هه‌رێمدا بۆ پارێزگای ته‌رخان ده‌كات.دووه‌م: ئه‌و داهاتانه‌ی كه پارێزگا دێته ده‌ستی له ئه‌نجامی ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی كه پێشكه‌شی ده‌كات و وه‌زاره‌تی دارایی له‌و داهاتانه ئاگادار ده‌كاته‌وه كه وه ده‌ستی هاتوون.سێیه‌م: ئه‌و پیتاك و به‌خششانه‌ی كه به‌ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دێـته ده‌ستی.چواره‌م: ئه‌و داهاتانه‌ی كه له فرۆشتن و به‌كرێدانی ماڵی گواستراوه‌ی ده‌وڵه‌ت به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كانی هه‌رێم وه‌ده‌ستی دێنێ.مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یه‌كه كارگێڕییه‌كان و ئه‌نجومه‌نه‌كانیان سیسته‌می ژمێریاری پشت پێ به‌ستراو به‌كار دێنن.مادده‌ی بیست و نۆیه‌م:فه‌رمانگه‌كانی یه‌كه كارگێرییه‌كان و ئه‌نجومه‌نه‌كان ده‌كه‌ونه به‌ر چاودێری كردنی دیوانی چاودێری دارایی له هه‌رێمدا.به‌شی پێنجهمیهكهم: ماف و تایبهتمهندییهكانماددهی سییه‌م:یه‌كه‌م:1ـ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه خۆجێیه‌كانی یه‌كه كارگێڕییه‌كان ئازادی ته‌واویان هه‌یه له‌ده‌ربرینی راوبۆچوونه‌كانیان له‌وتووێژكردنی ناو ئه‌نجومه‌ندا.2ـ نابێ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی یه‌كه‌ی كارگێڕی به‌بێ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌ن به نووسین راوه دوو بنرێ ته‌نیا له حاڵه‌تی ئه‌نجامدانی تاوان یا كه‌تنێك نه‌بێ كه پێیه‌وه ده‌گیرێ.3ـ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی یه‌كه‌ی كارگێڕیی له كاتی ماوه‌ی ئه‌ندامیه‌تی دا به‌وه داده‌نرێ كه خزمه‌تێكی گشتی پێ سپێردرا بێ بۆ مه‌به‌ستی پیاده كردنی یاسای سزاكان.4ـ به سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كان پاداشتێكی مانگانه‌ی بڕاوه ده‌درێ، كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دیاری ده‌كات.5ـ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كان له‌كاتی ته‌واوبوونی ماوه‌ی هه‌ڵبژاردنیان پاداشتێك وه‌رده‌گرن كه یه‌كسان بێت به پاداشتی شه‌ش مانگی كۆتایی ئه‌ندامێتی حیساب ناكرێت له‌گه‌لأ ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌وێ له‌و پاداشته‌ی به پێی یاسای خانه‌نشینی شارستانی جێبه‌جێ كرا‌و له كۆتایی خزمه‌تكردیندا به‌رامبه‌ر به خزمه‌تی فرمانه‌كه‌ی ده‌یكه‌وێ.6ـ كاری ئه‌ندامی له ئه‌نجومه‌ندا به خزمه‌ت بۆ مه‌به‌ستی سه‌رمووچه و پله به‌رزكردنه‌وه و خانه‌نشینی ده‌ژمێردرێت.دووه‌م: سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بۆ خولی هه‌ڵبژاردنی یه‌كه‌م، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یان دهكهوێمووچهیهكی خانه‌نشینی به‌رێژه‌ی (80%)ی ئه‌و پاداشته‌ی كه مانگانه له كاتی خزمهتكردندا وه‌ریان ده‌گرت.پاداشتی كۆتایی خزمه‌ت كه هاوتای ئه‌و پاداشتانه بێ كه له شه‌ش مانگی كۆتایی خزمه‌ته‌كه‌ی وه‌ریان ده‌گرت.دووه‌م: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئهنجومهنهكانماددهی سیی ویه‌كه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نه‌كان به زۆرینه‌ی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی له سه‌ر داوای سێه‌كی ئه‌ندامانی خۆیان هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه:دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه ئه‌نجومه‌نه خۆجێیه‌كان به زۆرینه‌ی 2/3 دوو له‌سه‌ر سێی ژماره‌ی ئه‌ندامانی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر داوای قایمقام به نیسبه‌تی ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی قه‌زا یاخود به‌رێوه‌به‌ری ناحیه به نیسبه‌ت ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی ناحیه له‌م بارانه‌ی خواره‌وه: 1ـ زیان گه‌یاندنێكی مه‌زن به‌و كار‌و ئه‌ركه‌ی پێی سپێردراوه.2ـ ئه‌گه‌ر مانه‌وه‌ی زیان به‌خش بوو بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی.3ـ ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی ئه‌ركه‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات.له بارێكدا كه له ده‌ستوور لایدا یان سه‌رپێچی یاسای كرد.سێیه‌م: بۆ ئه‌نجومه‌نه هه‌ڵوه‌شاوه‌كان یان سێیه‌كی ئه‌ندامانی هه‌یه تانووت له بریاری ههڵوهشانهوهكه له‌به‌رده‌م دادگای كارگێڕیی بده‌ن له ماوه‌ی پازده رۆژ له مێژووی ده‌رچوونیه‌وه و دادگاش ده‌بێ له ماوه‌ی (30) رۆژ بڕیاری خۆی له باره‌ی تانووته‌كه‌وه بدات.چواره‌م: په‌رله‌مان بۆی هه‌یه ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به زۆرینه‌ی ره‌های ژماره‌ی ئه‌ندامانی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران یان سێیه‌كی ژماره‌ی ئه‌ندامانی ده‌بێ ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت یه‌كێك له هۆیه‌كانی كه له‌بڕگه‌ی(دووه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌ی لێ هاته‌دی.پێنجه‌م: له بارێكدا كه په‌رله‌مان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پێشنیازه‌كه ده‌ربڕی، واده‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێ له ماوه‌ی شه‌ست رۆژ له مێژووی ده‌رچوونی بڕیاره‌كه راده‌گه‌یه‌نرێ.مادده‌ی سی و دووه‌م:ده‌شێ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه خۆجێیه‌كان و سه‌رۆكی یه‌كه كارگێڕیه‌كان(قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه) له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پارێزگای په‌یوه‌ندیدار به زۆرینه‌ی2\3 دوو له‌سه‌ر سێی ژماره‌ی ئه‌ندامانی له كار لاببرێن له‌به‌ر ئه‌و هۆیانه‌ی كه له بڕگه‌ی (دووه‌م)ی مادده‌ی (شه‌شه‌م)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتوون.(كۆتایی هاتنی ئه‌ندامیه‌تی)مادده‌ی سی و سێیه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌ندامیه‌تی له ئه‌نجومه‌نه‌كان له‌م بارانه‌ی خواره‌وه كۆتایی دێ:1ـ ته‌واو بوونی ماوه‌ی خولی هه‌ڵبژاردن.2ـ مردنی ئه‌ندام.3ـ تووشبونی به ناته‌واوی یان نه‌خۆشیه‌ك كه نه‌هێڵێ له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی به‌رده‌وام بێ ئه‌مه‌ش به‌پێی بڕیارێك كه له لیژنه‌ی پزیشكی تایبه‌تمه‌نده‌وه ده‌رچووبێ.4ـ وازهێنانی ئه‌ندام دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌ن به‌زۆرینه‌ی ژماره‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی.5ـ لادانی ئه‌ندام له‌سه‌ركاره‌كه‌ی به‌هۆی ئاماده نه‌بوونی له پێنج دانیشتنی یه‌ك له‌دوای یه‌ك یاخود ئاماده نه‌بوونی له هه‌شت له دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌ن له ماوه‌ی چوار مانگ دا به‌بێ عوزری ره‌وا.دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه كۆتایی به ئه‌ندامیه‌تی بێنێ به زۆرینه‌ی ره‌های ژماره‌ی ئه‌ندامانی له كاتی له ده‌ست دانی ئه‌ندام له یه‌كێك له‌مه‌رجه‌كانی ئه‌ندامیه‌تی، یان یه‌كێك له هۆیه‌كانی كه له بڕگه‌ی (دووه‌م)ی مادده‌ی (شه‌شه‌م)ی ئه‌م یاسایه‌ی لێهاته جێ.سێیه‌م: ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه تانووت له بڕیاری كۆتایی پێهێنانی ئه‌ندامیه‌تی بدات له‌به‌رده‌م دادگای كارگێریی تایبه‌ت له هه‌رێم به‌پێی حوكمه‌كانی یاسای ئه‌نجومه‌نی شوورای هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق ژماره (14)ی ساڵی 2008 كه پشتی به بڕگه‌كانی (5،3) له یه‌كه‌م و بڕگه‌ی (دووه‌م) له‌م مادده‌یه‌دا به‌ستووه.به‌شی شهشهمحوكمه كۆتاییهكانماددهی سی و چواره‌م:ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه نه‌خشه‌ی دیزاینی بنه‌ڕه‌تی په‌سند بكات یان دیزاین كردنه‌وه‌ی یه‌كه كارگێڕیه‌كان له پارێزگادا دووباره بكاته‌وه.مادده‌ی سی و پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ئه‌نجومه‌نه‌كانی شاره‌وانی بۆ یه‌كه كارگێریه‌كان به پێره‌وێكی تایبه‌تی پێكدێنێ كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ر پێشنیاری وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ده‌ری ده‌كات.مادده‌ی سی و شه‌شه‌م:ئه‌نجومه‌نه‌كان ده‌كه‌ونه به‌رچاودێری په‌رله‌مان.مادده‌ی سی و حه‌وته‌م:كاركردنی یاسای پارێزگاكانی ژماره (159)ی ساڵی 1969ی هه‌موار كرا‌و راده‌گیرێ.مادده‌ی سی و هه‌شته‌م:واده‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه‌كانی یه‌كه‌كارگێڕییه‌كان له هه‌رێمدا به به‌یانێك دیارده‌كرێ كه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ری ده‌چوێنێ.مادده‌ی سی و نۆیه‌م:كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.مادده‌ی چله‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی چل ویه‌كه‌م:ئه‌م یاسایه له ده‌ستپێكی خولی هه‌ڵبژاردنی دادێی ئه‌نجومه‌نه‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاوده‌كرێته‌وه. محمد قادر عبدالله (د. كه‌مال كه‌ركوكی) سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان- عیراق/ بهوهكالهتهۆیه پێویستیهكانیبهمهبهستی رێكخستنی تایبه‌تمه‌ندیی و ده‌سته‌ڵاته‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و كارگێڕییان له هه‌رێمدا و په‌ره‌پێدانیان و له پێناوی به‌دیهێنانی پرنسیپی ناسه‌نته‌ری له دابه‌ش كردنی ده‌سته‌ڵاته‌كان به مه‌به‌ستی ئاسانكاریی و چاككردنی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه گشتیه‌كان به هاووڵاتییان و پاراستنی ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵگا. ئه‌م یاسایه ده‌رچووێنرا....
یاسای ژماره (3)ی ساڵی 2018 یاسای رێگری له زیاده‌رۆیی ولابردنی له‌سه‌ر زه‌وی و زار و موڵكی ده‌وڵه‌ت له هه‌رێمی كوردستان-عێراق | 20
یاسای ژماره (3)ی ساڵی 2018 یاسای رێگری له زیاده‌رۆیی ولابردنی له‌سه‌ر زه‌وی و زار و موڵكی ده‌وڵه‌ت له هه‌رێمی كوردستان-عێراق | 20
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان-عێراقژمارهی ده‌رچوون: 7مێژووی ده‌رچوون: 12/2/2018 پشت به حوكمی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، و له‌سه‌ر ئه‌و یاساكارییه‌ش كه په‌رله‌مان له دانیشتی ئاسایی ژماره (8)ی رۆژی 12/2/2018 ئه‌نجامیداوه و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه له بڕگه‌ی (سێیه‌م)ی (مادده‌ی یه‌كه‌م) له یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2017 به‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان دراوه، بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (3)ی ساڵی 2018 یاسای رێگری له زیاده‌رۆیی ولابردنی له‌سه‌ر زه‌وی و زار و موڵكی ده‌وڵه‌ت له هه‌رێمی كوردستان-عێراقبهشی یهكهمپێناسه و ئامانج و پیادهكردنپێناسهكانماددهی (1):مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژه و وشانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌سته‌كانی جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه:یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق.دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق.سێیه‌م: زه‌وی و زاری ده‌وڵه‌ت: گشت ئه‌و زه‌وی و زارانه‌ی موڵكی ده‌وڵه‌تن له سنووری هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق ره‌گه‌زه‌كه‌ی یان پۆلینه‌كه‌ی (جۆره‌كه‌ی) هه‌ر چییه‌ك بێت، هه‌روه‌ك له مادده‌ی (یه‌كه‌م)ی یاسای یه‌كخستنه‌وه‌ی پۆلینه‌كانی زه‌وییه‌كانی ده‌وڵه‌ت ژماره (53)ی ساڵی 1976ی به‌ركار دیار كراوه، هه‌روه‌ها ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه تسویه نه‌كراون (موڵكداریان یه‌كلانه‌بوته‌وه) و به‌ناوی كه‌سه‌وه تۆمارنین.چواره‌م: زه‌وی ناو سنووری شاره‌وانی: گشت ئه‌و زه‌وییانه‌ی ده‌كه‌ونه ناو سنووری بڕیاردراو بۆ شاره‌وانییه‌كان له گشت پارێزگا و قه‌زاو ناحییه‌كان به‌پێی نه‌خشه‌ی بنه‌ره‌تی.پێنجه‌م: زه‌وی ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانی: ئه‌و زه‌وییانه‌ی ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی سنووری هاتوو له بڕگه‌ی (چواره‌م)ی ئه‌م مادده‌یه، زه‌وییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنووری گونده‌كان.شه‌شه‌م: سه‌رۆكی یه‌كه‌ی كارگێڕی: پارێزگار و قائیمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحییه.حه‌وته‌م: شاره‌وانی: شاره‌وانی پارێزگا و قه‌زاو ناحییه، شاره‌دێیه‌كانی هه‌رێم.هه‌شته‌م: لیژنه: لیژنه‌ی چاودێری و رێگری له زیاده‌رۆیی و لابردنی.نۆیه‌م: زیاده‌ڕۆكار: ئه‌و كه‌س و لایه‌نه‌ی به‌بێ مۆڵه‌تی یاسایی په‌یوه‌ندیدار به‌پێچه‌وانه‌ی یاسا به‌ركاره‌كان ره‌فتارێك ئه‌كات كه له ماده‌ی (4)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه.ده‌یه‌م: چاو‌دێر: كارمه‌ندی كاتی و به‌رده‌وامی شاره‌وانی كه چاودێری زیاده‌ڕۆیی ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها چاودێری فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه.ئامانجهكانماددهی (2):ئامانجه‌كانی ئه‌م یاسایه بریتین له:یه‌كه‌م: پارێزگاری له‌و زه‌ویوزارانه‌ی موڵكی ده‌وڵه‌تن له ناو سنووری هه‌رێم و رێگری له زێده‌ڕۆیی و داگیركردنیان به رێگه‌ی سه‌پاندنی سزای به‌رگر (رادع) به‌رامبه‌ر به زێدهڕۆكار.دووه‌م: گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی بۆ لابردنی زێده‌ڕۆی له‌سه‌ر زه‌وی و زاری ده‌وڵه‌ت.سێیه‌م: پاراستن و ئاراسته‌كردن بۆ بوژانه‌وه‌ی ئابووریی نیشتیمانیی هه‌رێم له رێگه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی زێده‌ڕۆیی كردنه سه‌ر زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان، پاوانه (له‌وه‌رگا) سروشتییه‌كان، دارستانه سروشتییه‌كان، و زه‌وی به‌رده‌ڵان و رێگرتن له گۆڕینی به‌كارهێنانیان.چواره‌م: پارێزگاری له نه‌خشه‌ی بنه‌رتی شاره‌وانی به پێی ئه‌و پلانه‌ی بۆیان داندراوه له‌رێگه‌ی رێگری كردن له زێده‌ڕۆیی.پیادهكردنماددهی (3):ئه‌م یاسایه پیاده ده‌كرێت به‌سه‌ر گشت حاڵه‌ته‌كانی زیاده‌ڕۆیی كه له دوای به‌ركاربوونی ئه‌م یاسایه ده‌كرێته سه‌ر زه‌وی و زاری ده‌وڵه‌ت له هه‌رێم ره‌گه‌زه‌كه‌ی یان پۆلینه‌كه‌ی (جۆره‌كه‌ی) هه‌ر چییه‌ك بێت.مادده‌ی (4):یه‌كه‌م: هه‌ر ره‌فتارێك یان كارێك بكرێته سه‌ر زه‌وی و زاری ده‌وڵه‌ت یان سه‌ر مافێك له‌و مافانه‌ی سه‌ر ئه‌م زه‌وییانه به زیاده‌ڕۆیی ئه‌ژمارده‌كرێت، ئه‌گه‌ر مۆله‌تی یاسایی نه‌بێت، یان دژ به یاسا به‌ركاره‌كان بێت، له‌وانه‌ش ئه‌مانه‌ی خواره‌وه:1ـ زه‌وتكردن و به‌كارهێنان و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی بیناكانی ده‌وڵه‌ت.2ـ دروستكردنی خانوو، بینا به‌هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه، بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ نه‌خشه‌ی بنه‌ره‌تی بگونجێت یان نا، هه‌روه‌ها بۆ سه‌ر ئه‌و زه‌ویانه‌ش كه ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانی.3ـ زه‌وتكردنی زه‌وی یان به‌شێك له زه‌وی.4ـ گۆرینی ڕه‌گه‌زی زه‌وی، به‌كارهێنانی زه‌وی، گۆرینی به‌كارهێنانی زه‌وی.5ـ هه‌ڵكه‌ندنی زه‌وی، بردنی خاك (خۆڵی ئاسایی یان تێكه‌ڵه) گۆرینی ڕێچكه‌ی ئاوی سه‌ر زه‌وی، گۆرینی ڕێره‌وی هاتووچۆ.6ـ په‌كخستن یان گۆرینی مافێك له مافه‌كانی هاوشانیی (ارتفاق) بریاردراو له‌سه‌ر زه‌وییه‌كانی ده‌وڵه‌ت.7ـ داگیر كردن و به‌كارهێنان و هه‌ڵكه‌ندن و شێواندنی كه‌نار و ناو چۆم و روبار و ده‌ریاچه‌كان.8ـ شوراكردنی زه‌وی، به‌رده‌ڵان، له‌وه‌رگا (پاوان)، دارستان و كشتوكاڵی به پێچه‌وانه‌ی یاسا به‌ركاره‌كان.9ـ فرۆشتن، به‌خشین، به‌كرێدانی زه‌وی به مه‌به‌ستی كشتوكاڵ، دروستكردنی باخ، گه‌شت و گوزارو نیشته‌جێ، بازرگانی یان بۆ هه‌ر مه‌به‌ستیكی دی، به پێچه‌وانه‌ی یاسا به‌ركاره‌كانی هه‌رێم.10ـ جیاكردنه‌وه و پارچه پارچه كردن (افراز الاراچی ) به‌ده‌ر له یاسا به‌ركاره‌كان.11ـ هه‌ر ره‌فتارێكی دیكه، جگه له‌وانه‌ی له به‌نده‌كانی پێشوو باسكراون، بكه‌وێته سه‌ر زه‌وی و زاری ده‌وڵه‌ت به‌بێ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی بنه‌مایی (أصولی).دووه‌م: به‌كارهێنانی گشت یان به‌شێك له‌شه‌قام، شوسته، گوره‌پان، باخچه، پارك یان هه‌ر شوێنێكی گشتی به شێوه‌ی كاتی، یان به‌رده‌وام بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت، به پێچه‌وانه‌ی یاسا به‌ركاره‌كانی هه‌رێم.به‌شی دووهمحوكمه رێكارییهكانماددهی (5):سه‌رۆكی یه‌كه‌ی كارگێری و سه‌رۆكی شاره‌وانی و سه‌رۆكی فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان به هۆی چاودێره‌وه، چاودێری زه‌وی و زار ده‌كه‌ن به مه‌به‌ستی رێگری و لابردنی زیاده‌رۆیی به‌گرتنه‌به‌ری ئه‌م رێكارانه‌ی خواره‌وه: یه‌كه‌م: پێدانی هۆشداری (انژار) به‌كه‌سی زیاده‌ڕۆكار به لابردنی زیاده‌رۆیی له ماوه‌ی (24) كاتژمێر ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه یان لایه‌نه‌كه ناسراوبوو.دووه‌م: هه‌ڵواسینی پسووله‌ی هۆشداری (انژار) له شوێنی زیاده‌رۆكه یان به‌نووسین له‌سه‌ر زیاده‌رۆكه به لابردنی زیاده‌رۆكه له ماوه‌ی (24) كاتژمێردا ئه‌گه‌ر زیاده‌رۆكار نه‌ناسراو بوو.سێیه‌م: ئاگادار كردنه‌وه‌ی فه‌رمانگه یان سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی به‌و زێده‌ڕۆییه‌ی روویداوه.چواره‌م: پێویسته له‌سه‌ر سه‌رۆكی یه‌كه‌ی كارگێڕی، له ماوه‌ی (48) كاتژمێر له رێكه‌وتی ئاگاداركردنه‌وه، فه‌رمانی لابردنی زیاده‌ڕۆییه‌كه ده‌ربكات به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ شاره‌وانیی و فه‌رمانگه‌ی تایبه‌تمه‌ند و دابینكردنی پارێزوان بۆ لیژنه، ئه‌گه‌ر زیاده‌رۆكار به پێی برگه‌كانی (یه‌كه‌م، دووه‌م)ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م مادده‌یه زیاده‌رۆكه‌ی لانه‌برد.مادده‌ی (6):هێزه‌كانی ناوخۆ فه‌رمانه‌كانی سه‌رۆكی یه‌كه‌كارگێرییه‌كان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و، له كاتی پێویستدا گشت هێزه فه‌رمییه‌كان هاوكاریان ده‌بن بۆ لابردنی زیاده‌رۆیی.مادده‌ی (7):نابێت خزمه‌تگوزارییه‌كانی (ئاو، ئاوه‌رۆ، كاره‌با، رێگا، شه‌قام، ئینترنێت) یان هه‌ر خزمه‌تگوزاریه‌كی دیكه، بگه‌یه‌ندرێته ئه‌و زه‌ویوزاره‌ی زیاده‌رۆكه‌ی له‌سه‌رده‌كرێت.مادده‌ی (8):یه‌كه‌م: پێویسته لیژنه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی یه‌كه‌كارگێڕییه‌كان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له ماوه‌یه‌ك كه له (15) پازده رۆژ له رۆژی به‌ركاربونی ئه‌م یاسایه تێپه‌ڕنه‌كات پێكبهێندرێت.دووه‌م: له‌و پێبژاردنه‌ی كه له‌زیاده‌رۆكار وه‌رده‌گیرێت رێژه‌یه‌ك كه زیاتر نه‌بێت له كۆی مووچه‌ی ئه‌ندامانی لیژنه و هێزه فه‌رمییه‌كانی به‌شدار بوو له لابردنی زیاده‌رۆیی ته‌رخان ده‌كرێت وه‌ك هاندان بۆیان، دابه‌ش ده‌كرێت به‌پێی رێنماییه‌ك كه (وه‌زیری شاره‌وانی) به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان له ماوه‌یه‌ك كه له (45) چل و پێنج رۆژ له رۆژی به‌ركاربوونی ئه‌م یاسایه تێپه‌ڕنه‌كات ده‌ریده‌كات. سێیه‌م: لیژنه ده‌گۆڕدرێت و ماوه‌ی كاركردنی له ساڵێك تێپه‌ڕناكات.مادده‌ی (9): پێویسته زیاده‌رۆكار له‌و زیاده‌رۆیانه‌ی كه پێش به‌ركاربوونی ئه‌م یاسایه كراون له ماوه‌ی (30) سی رۆژدا له به‌رواری كارپێكردن به‌م یاسایه:یه‌كه‌م: ئاگاداری شاره‌وانی په‌یوه‌ندیدار بكات له شوێن و شێوه و رووبه‌روو پێكهاته‌ی زیاده‌رۆییه‌كه ئه‌گه‌ر له سنوری شاره‌وانی بوو.دووه‌م: ئاگاداری سه‌رۆكی یه‌كه‌ی كارگێری بكات له شوێن و شێوه و رووبه‌روو پێكهاته‌ی زیاده‌رۆییه‌كه ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی سنوری شاره‌وانی بوو.سێیه‌م: پێویسته سه‌رۆكی شاره‌وانی و سه‌رۆكی یه‌كه كارگێریه‌كان تۆماری ئه‌و زانیاری و هه‌واڵانه بكه‌ن له تۆمارگه‌ی فه‌رمی به‌شی زیاده‌رۆیی و لیژنه‌ی پێویست له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پێك بهێنن بۆ جێگیركردنی جۆر و شێوه و رووبه‌رو پێك هاته‌ی زیاده‌رۆییه‌كه له كۆنووسی تایبه‌تدا كه به پێی برگه‌كانی (یه‌كه‌م، دووه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه پێیانگه‌یشتووه.چواره‌م: حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه به‌سه‌ر ئه‌و زیاده‌رۆیانه‌دا جێبه‌جێ ده‌كرێت كه ئاگاداری شاره‌وانی و یه‌كه‌ی كارگێری لێنه‌كراوه به پێی برگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه، و ئه‌و زیاده‌رۆیانه‌ش كه له بڕگه (دووه‌م) له مادده‌ی (4)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه.مادده‌ی (10): له ناوه‌ندی هه‌ر پارێزگایه‌ك دادگایه‌ك پێك ده‌هێنرێت و له قه‌زاكانیش دادوه‌رێك ده‌ست نیشان ده‌كرێت بۆ تێروانینی زیاده‌رۆییه‌كان و ئه‌و دۆسیانه‌ی په‌یوه‌ستن به زیاده‌رۆی به دۆسیه‌ی په‌له ئه‌ژمار ده‌كرێت.به‌شی سێیهمحوكمه سزاییهكانماددهی ( 11):له‌گه‌ڵ پێشێل نه‌كردنی هه‌ر سزایه‌كی توندتر كه‌وا یاسا به‌ركاره‌كان له هه‌رێم ده‌قیان له‌سه‌ر كردووه:یه‌كه‌م: هه‌ر كه‌سێك ره‌فتارێك له‌و ره‌فتارانه‌ی له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی (4)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه، ئه‌نجام بدات ئه‌وا به به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له (1) یه‌ك ساڵ كه‌متر نه‌بێت و به پێبژاردنێك له (3،000،000) سێ ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له (15000،000) پازده ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت، سزا ده‌درێت و لابردنی زیاده‌رۆكه له‌سه‌ر خه‌رجی زیاده‌رۆكار ده‌بێت.دووه‌م: هه‌ر كه‌سێك ره‌فتارێك له‌و ره‌فتارانه‌ی له بڕگه‌ی (دووه‌م)ی مادده‌ی (4)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه، ئه‌نجام بدات ئه‌وا به پێبژاردنێك كه له (500،000) پێنج سه‌د هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت و له (2،000،000) دوو ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت، سزا ده‌درێت و، له حاڵه‌تی گه‌ڕانه‌وه سزاكه‌ی ده‌بێته به‌ندكردن بۆ ماوه‌ی (3) سێ مانگ و پێبژاردنێك له (2،000،000) دوو ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له (4،000،000) چوار ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت و لابردنی زیاده‌رۆكه له‌سه‌ر خه‌رجی زیاده‌رۆكار ده‌بێت. سێیه‌م: خاوه‌نی ئه‌و موڵكه یان شوێنه یان ئه‌و كرێچییه‌ی ئاسانكاری ده‌كات یان یارمه‌تی ده‌دات له ئه‌نجامدانی زیاده‌رۆیی، ئه‌وا به هاوبه‌ش داده‌ندرێت له‌و ره‌فتارانه‌ی له بڕگه‌ی (دووه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه و به‌هه‌مان سزای زیاده‌رۆكار سزا ده‌درێت.چواره‌م: هه‌ر كه‌سێك له سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه وكارمه‌ندانی فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان كه‌مته‌رخه‌م بن له به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانی له رێگرتن یان لابردنی زیاده‌ڕۆیی ئه‌وا به پێی یاسای به‌رزه‌فتكردنی فه‌رمانبه‌ران ره‌فتاری له‌گه‌ل ده‌كرێت.پێنجه‌م: ئه‌گه‌ر زیاده‌رۆكار فه‌رمانبه‌ر یان راسپێدراو به راژه‌ی گشتی بێت یان یه‌كێك له كارمه‌ندانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ یان هێزه چه‌كداره‌كان بێت و سیفه‌تی خۆی له ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه وه‌سوودهێنابێت (استغلال) یان ئاسانی كردبێت بۆ كه‌سانی دیكه، ئه‌وا به بارودۆخی توندكراو داده‌ندرێت له ره‌فتاره‌كانی هاتوو له هه‌ردوو بڕگه‌ی (یه‌كه‌م ودووه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه.مادده‌ی ( 12 ):هه‌ر كه‌سێك ره‌فتارێك له ره‌فتاره‌كانی نێوه‌ندگیریی یان ده‌لالیی له‌سه‌ر ئه‌و زهویوزارو خانووبه‌رانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه ئه‌نجام بدات، ئه‌وا به به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له (6) شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێت و له ساڵێك زیاتر نه‌بێت و به پێبژاردنێك له (3،000،000) سێ ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له (5،000،000) پێنج ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت، سزا ده‌درێت.مادده‌ی ( 13 ):هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك یان راسپێردراوێك به‌راژه‌ی گشتی ره‌زامه‌ندی بنه‌مایی بدات، یان یارمه‌تی بدات یان نێوه‌ندگیریی بكات له‌پێناو دابینكردنی ئاو یان كاره‌با یان خزمه‌تگوزاری دیكه بۆ ئه‌و زه‌وی و زار‌و خانووبه‌رانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه، ئه‌وا به به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له (6) شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێت و له (1) یه‌ك ساڵ زیاتر نه‌بێت، سزا ده‌درێت.مادده‌ی ( 14 ): یه‌كه‌م: نابێت تۆمه‌تباری زیاده‌ڕۆكار له هه‌ردوو قۆناغی لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی یان دادگایی كردن، ئازاد بكرێت تا زیاده‌رۆكه لاده‌بات.دووه‌م: بڕیار یان حوكمی ده‌ركراو له دادگا سزاكارییه‌كان به ئازادكردن یان بێ تۆمه‌تی یان نابه‌رپرسیاریه‌تی، هیچ ئاسه‌وارێكی نابێت له‌سه‌ر لابردنی زیاده‌ڕۆییه‌كه.مادده‌ی (15):زیاده‌ڕۆكار ده‌بوردرێت له‌و سزایانه‌ی له‌م یاسایه‌دا هاتوون ئه‌گه‌ر به‌پێی بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م، دووه‌م، سێیه‌م)ی مادده‌ی (5) هۆشداری (إنژار) نه‌كرابوون هه‌واڵ بداته لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كانی زیاده‌ڕۆیی له‌سه‌ر روودانی زیاده‌ڕۆییه‌كه و له ماوه‌ی (15) پازده رۆژ له رێكه‌وتی هه‌واڵدانه‌كه هه‌ڵسا به لابردنی، به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌و لابردنه به نووسراوێكی فه‌رمی له لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار پشت راست بكرێته‌وه.مادده‌ی ( 16 ):یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر ره‌فتارێك له لایه‌ن ئه‌ندامانی لیژنه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له كاتی جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئه‌ركه‌ی په‌یوه‌سته به لابردنی زیاده‌ڕۆییه‌كان رووبدات ئه‌وا به پێی حوكمه‌كانی مادده‌ی (40)ی یاسای سزاكانی عێراقی ژماره (111)ی ساڵی 1969ی هه‌مواركراو ره‌فتاری له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.دووه‌م: ئه‌ندامانی لیژنه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌و زیانه مالییانه گه‌ره‌نتی ناكه‌ن كه له‌وانه‌یه له كاتی لابردنی زیاده‌ڕۆیی دووچاری زیاده‌ڕۆكار ببن، له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنی حوكمه‌كانی برگه‌ی (دووه‌م)ی مادده‌ی (215) له یاسای مه‌ده‌نی عێراقی ژماره (40)ی ساڵی 1951 هه‌مواركراو.به‌شی چوارهمحوكمه كۆتاییهكانماددهی (17) :پیویسته له‌سه‌ر لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی (18) :پێویسته له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی شاره‌وانی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان له ماوه‌ی (30) سی رۆژ، له رۆژی به‌ركاربوونی ئه‌م یاسایه رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێ كردنی یاساكه ده‌ربكه‌ن.مادده‌ی (19):كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بریارێك ناكرێت كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێت.مادده‌ی (20): ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوبوونه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)ـدا جێبه‌جێ ده‌كرێت.بێگەرد دڵشاد شکرللە جعفر ابراهیم ئیمینکی یوسف محمد صادق سکرتێری پەرلەمانی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان-عێراق کوردستان-عێراق کوردستان-عێراقهۆیهكانی دهرچواندنبهمهبهستی رێگریكردن له داگیركردنی ماڵ و موڵكی ده‌وڵه‌ت و پارێزگاری له سیمای شارستانی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و شوێنه گه‌شتیاریه‌كان و پاراستنی له‌وه‌ڕگه (پاوان) و دارستانه سروشتی زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنوری شاره‌وانی و پیاده‌كردنی دادی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌م یاسایه ده‌رچوێنرا....
یاسای ژماره (4) ی ساڵی 2009 یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه‌كانی پارێزگاكان و قه‌زا و ناحیه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق | 35
یاسای ژماره (4) ی ساڵی 2009 یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه‌كانی پارێزگاكان و قه‌زا و ناحیه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق | 35
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلپهرلهمانــی كوردستان ـ عیراقپشت به حوكمی بڕگه (1)ی مادده (56) له یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی په‌رله‌مانتاران. په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق له دانیشتنی ئاسایی ژماره (20)ی رۆژی 22/6/2009دا ئه‌م یاسایه‌ی ده‌ركرد:- یاسای ژماره (4) ی ساڵی 2009 یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه‌كانی پارێزگاكان و قه‌زا و ناحیه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقبهشی یهكهمپێناسه و ئامانجهكانماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه.یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عیراقدووهم: ده‌سته: ده‌سته‌ی باڵای سه‌ربه‌خۆ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان و راپرسی له كوردستان دا.سێیه‌م: ئه‌نجومه‌نه‌كان: ئه‌نجومه‌نه‌كانی پارێزگاكان و ئه‌نجومه‌نه خۆجێیه‌كانی قه‌زا و ناحیه‌كان.چواره‌م: بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن: هه‌موو ناوچه‌یه‌كی دیاری كرا‌و كه ژماره‌یه‌ك كورسیان به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بۆ ته‌رخان كراوه.پێنجه‌م: مه‌ڵبه‌ندی هه‌ڵبژاردن: ئه‌و شوێنه‌یه كه ده‌سته له ناو بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بۆ ئه‌نجام دانی پرۆسه‌ی ده‌نگدان تێیدا ده‌ست نیشانی ده‌كات.مادده‌ی دووه‌م:كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌په‌رشتی هه‌موو قۆناغ و ڕێكاره‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه‌كان له هه‌رێم دا ده‌كات تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ی ده‌سته‌كه داده‌مه‌زرێت.به‌شی دووهممافی ههڵبژاردنماددهی سێیه‌م:مه‌رجه ده‌نگده‌ر ئه‌م مه‌رجانه‌ی لێ بێته دی.یه‌كه‌م: به ره‌گه‌زنامه عیراقی بێت.دووه‌م: شیاوی ته‌واوی هه‌بێت.سێیه‌م: هه‌ژده ساڵی له ته‌مه‌نی ته‌واو كردبێت.چواره‌م: ناوی له تۆماری ده‌نگده‌ره‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌ی كه‌هه‌ڵبژاردنی لێده‌كرێ تۆماركرابێت، به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه و ئه‌و رێنماییانه‌ی كه له ده‌سته‌وه ده‌رده‌چن.مادده‌ی چواره‌م:یه‌كه‌م: هه‌ڵبژاردن مافی هه‌موو هاوڵاتیه‌كه كه ئه‌و مه‌رجانه‌ی لێ بێته دی كه ده‌قیان له‌م یاسایه‌دا هاتووه.دووه‌م: هه‌ر ده‌نگده‌رێك مافی خۆی له ده‌نگدان به شێوه‌یه‌كی ئازادانه و راسته‌وخۆ و به نهێنی و به تاكه‌كه‌سی به‌كار ده‌هێنێ.سێیه‌م: ده‌نگدان له ڕێگه‌ی بریكاره‌وه نابێت.چواره‌م: ده‌نگده‌ر یه‌ك ده‌نگی هه‌یه له یه‌ك هه‌ڵبژاردن دا و نابێت زیاتر له جارێك ده‌نگ بدات.به‌شی سێیهممافی خۆ پاڵاوتنماددهی پێنجه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌وه‌ی خۆی بۆ ئه‌ندامیه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌كان ده‌پاڵێوێت ده‌بێت ئه‌م مه‌رجانه‌ی لێ بێته دی.1- ده‌بێت عیراقی بێت و شیاویی ته‌واوی هه‌بێت و ته‌مه‌نی گه‌یشتبێته 25 ساڵ له كاتی خۆ پاڵاوتنی دا.2- ده‌بێت پاڵێوراوانی ئه‌نجومه‌نه‌كانی پارێزگاكان و ئه‌نجومه‌نه‌كانی قه‌زاكان به‌لایه‌نی كه‌م بڕوانامه‌ی ئاماده‌یی یان هاوتاكه‌یان هه‌بێ و پاڵێوراوانی ئه‌نجومه‌نه خۆجێیه‌كانی ناحیه‌كانیش بڕوانامه‌ی بنه‌ڕه‌تی یان هاوتاكه‌یان هه‌بێ.3- ده‌بێت ژیاننامه و ناوبانگ و ڕه‌وشتی باش بن و به تاوانێك یان كه‌تنێكی ئابڕووبه‌ر حوكم نه‌درا بێت.4- ده‌بێ له ڕۆڵه‌كانی یه‌كه كارگێریه‌كه بێت به پێی تۆماری باری شارستانی یان به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام لێی نیشته‌جێ بێت بۆ ماوه‌یه‌ك له 10 ساڵ كه‌متر نه‌بێت، به‌مه‌رجێ نیشته‌جێ بوونه‌كه‌شی بۆ مه‌به‌ستی گۆڕینی دیمۆگرافی نه‌بێت.5- نابێت له‌كاتی خۆپاڵاوتنیدا له كه‌سه‌كانی هێزی چه‌كدار یان هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ بێت.6- نابێت به‌شداری له‌و تاوانانه‌دا كردبێت كه ڕژێمی به‌عس نه‌خشه‌ی بۆ كێشابێت یا جێبه‌جێی كردبێت.دووه‌م: پاڵێوراوه‌كان له‌لایه‌ن ده‌سته‌وه په‌سند ده‌كرێن.مادده‌ی شه‌شه‌م: سیسته‌می لیستی داخراو بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و قه‌زا و ناحیه‌كان پیاده ده‌كرێ.مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: نابێ ژماره‌ی پاڵێوراوانی لیستێك له سێ كه‌متر بێت و له ژماره‌ی ئه‌و كورسیانه‌ش زیاتر نه‌بێ كه بۆ بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن ته‌رخانكراوه.دووه‌م: لیستی پاڵێوراوه‌كان به‌جۆرێك رێك ده‌خرێ كه رێژه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ئافره‌ت له 30% ئه‌ندامان كه‌متر نه‌بێ.مادده‌ی هه‌شته‌م:یه‌كه‌م: دابه‌شكردنی كورسیه ته‌رخانكراوه‌كان بۆبازنهكانی هه‌ڵبژاردن له ڕێگه‌ی سیسته‌می نوێنه‌رایه‌تی ڕیژهییهوه ده‌بێت.دووه‌م: ئه‌و كورسیانه‌ی كه لیستێك ده‌یانباته‌وه به‌سه‌ر پاڵێوراوه‌كان دا دابه‌ش ده‌كرێ به‌گوێره‌ی ئه‌و ناوانه‌ی تیایدا هاتووه و نابێت هیچ كیانێك كورسی ته‌رخان كرا‌و بۆ پاڵێوراوی سه‌ركه‌توو له‌هه‌ر كاتێك دا بێت بكێشێته‌وه.مادده‌ی نۆیه‌م:یه‌كه‌م: ژماره‌ی ده‌نگه ڕاسته‌كان له بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌سه‌ر ئه‌و كورسیانه‌دا دابه‌ش ده‌كرێن كه بۆ ئه‌و بازنه‌یه ته‌رخانكراون بۆ چنگ كه‌وتنی دابه‌شكاری هه‌ڵبژاردن.دووه‌م: ده‌نگه راسته‌كانی كه لیسته‌كه له بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن چنگی كه‌وتوون كۆ ده‌كرێنه‌وه‌و دابه‌شی دابه‌شكاری هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت بۆ ده‌ستنیشان كردنی ژماره‌ی ئه‌و كورسییانه‌ی كه بۆ ئه‌و لیسته ته‌رخانكراوه.سێیه‌م: ئه‌و كورسیانه‌ی ده‌مێننه‌وه به پێی مایه‌وه‌ی به‌هێزتر دابه‌ش ده‌كرێن به ڕێژه‌ی ئه‌و كورسیانه‌ی كه چنگی كه‌وتوون.مادده‌ی ده‌یه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن به‌هه‌ر هۆیه‌ك كورسیه‌كه‌ی له ده‌ستدا ئه‌وا پاڵێوراوی دوای ئه‌و له لیسته‌كه به پێی ئه‌و زنجیره‌ی تێدا هاتووه جێی ده‌گرێته‌وه، ئه‌مه‌ش بۆ لیسته ناهاوپهیمانهكانه.دووه‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن به‌هه‌ر هۆیه‌ك كورسیه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا و له‌ناو لیستی هاوپه‌یماندا بوو، ئه‌وا پالێوراوی دوای ئه‌و له‌هه‌مان كیانی سیاسی هاوپه‌یمان له‌ناو لیستی هه‌ڵبژاردنی هاوپه‌یماندا جێی ده‌گرێته‌وه. سێیه‌م: ئه‌گه‌ر كورسییه به‌تاڵه‌كه تایبه‌ت به لیستێك بوو و پاڵێوراوی نه‌مابوو، ئه‌وا ئه‌و كورسیه بۆ پاڵێوراوێكی تر له كیانێكی سیاسی دیكه ته‌رخان ده‌كرێ كه راده‌ی نزمی له ده‌نگه‌كانی پێویست بۆ وه‌ده‌ست هێنانی كورسی به‌ده‌ست هێنابێ و به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ش كورسیه‌كه‌ی به به‌تاڵی ده‌مێنێته‌وه.چواره‌م: ئه‌گه‌ر كورسییه به‌تاڵه‌كه و تایبه‌ت بوو به ئافره‌ت، مه‌رج نییه ئافره‌تێكی تر جێی بگرێته‌وه، مه‌گه‌ر ئه‌مه كاربكاته سه‌ر رێژه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ئافره‌ت.به‌شی چوارهمبازنهكانی ههڵبژاردنماددهی یازدهم:هه‌ر ده‌نگده‌رێك مافی هه‌ڵبژاردنی خۆی به خۆی له‌و بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌دا پیاده ده‌كات كه ناوی له تۆماری ده‌نگده‌راندا تۆمار كراوه.مادده‌ی دوازدهم: یه‌كه‌م: هه‌ر پارێزگایه‌ك به پێی سنووری كارگێڕیی فه‌رمی خۆی ده‌بێته بازنه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا.دووه‌م: هه‌ر قه‌زاو ناحیه‌یه‌ك به پێی سنووری كارگێریی، فه‌رمی خۆی ده‌بێته بازنه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نه خۆجێییه‌كانی قه‌زاو ناحیه‌كاندا.به‌شی پێنجهمریكلامی ههڵبژاردنماددهی سێزده‌م:رێكلامی هه‌ڵبژاردن له هه‌موو ره‌سمێك ده‌بووردرێ.مادده‌ی چوارده‌م:یه‌كه‌م: ده‌سته ئه‌و شوێنانه ده‌ستنیشان ده‌كات كه نابێ ریكلامی هه‌ڵبژاردنی و هه‌ڵواسی جاڕنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی تێدا بكرێ به درێژیی ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه رێ به ریكلامی هه‌ڵبژاردن ده‌درێ و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ر راگه‌یاندنێك یا به‌رنامه‌یه‌ك یان وێنه‌ی پاڵێوراوه‌كان له مه‌ڵبه‌نده‌كانی ده‌نگدان قه‌ده‌غه‌یه.دووه‌م: پێویسته له‌سه‌ر كیانه سیاسیه به‌شداربووه‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا دا هه‌ڵواسراوی ریكلامی هه‌ڵبژاردن هه‌ڵگرن ئه‌مه‌ش به پێی ئه‌و رێنماییانه ده‌بێت كه‌ده‌سته ده‌ری ده‌چوێنێ.مادده‌ی پازده‌م:به‌كارهێنانی ئه‌و ته‌لارانه‌ی كه وه‌زاره‌ته‌كان و فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم و هه‌موو شوێنه‌كانی كار‌و وفرمان بۆ كاركردنی حیزبی و ریكلامی هه‌ڵبژاردن قه‌ده‌غه ده‌كرێ.مادده‌ی شازده‌م:نابێ فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم و ده‌سته‌ڵاته خۆجێییه‌كان ده‌سته‌ڵاتی فه‌رمانبه‌ریه‌تییان یاخود ده‌رامه‌تی هه‌رێم یان هۆیه‌كانی یاخود ده‌زگاكانی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان یان بۆ هه‌ر پاڵێوراوێك به‌كاربێنن، به ده‌زگاكانی ئاسایشی ناوخۆ و سه‌ربازیشه‌وه بۆ مه‌به‌ستی ریكلامی هه‌ڵبژاردن یان كارتێكردن له ده‌نگده‌ره‌كان.مادده‌ی حه‌ڤده‌م:یه‌كه‌م: نابێ هیچ پاڵێوراوێك له رۆژی ده‌نگداندا به‌رنامه‌ی كاریاخود بڵاوكراوه یان پلیت یان غه‌یری ئه‌مانه له به‌ڵگه‌نامه به‌خۆی یان به هۆی غه‌یری خۆی بڵاو بكاته‌وه.دووه‌م: نابێ هیچ كارمه‌ندێك له فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم یاخود ئه‌ندامانی ده‌سته‌ڵاته خۆجێییه‌كان، له رۆژی ده‌نگدان دا به‌رنامه‌ی كار به خۆی یان به هۆی غه‌یری خۆی بڵاو بكاته‌وه.سێیه‌م: نابێ جاڕنامه یان دابه‌ش كردنی به‌رنامه‌ی كار یان بڵاوكراوه یان پلیت به‌ناوی پاڵێوراوێك بڵاوبكرێته‌وه كه له‌كه‌شفی پاڵێوراوه‌كان تۆمار نه‌كرابێ.مادده‌ی هه‌ژده‌م:پاڵێوراوان له‌هه‌ر رێكلامێكی هه‌ڵبژاردن قه‌ده‌غه ده‌كرێن كه ده‌نگده‌ر هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنێ یان فێڵی لێ شێوازی برینداركردن یان ناوزڕاندن له رێكلامی هه‌ڵبژاردندا به‌كار بهێنێ.مادده‌ی نۆزده‌م:خه‌رج كردنی پاره بۆ ریكلامی هه‌ڵبژاردن له‌ماڵی گشتی یان له بودجه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان یان ماڵی وه‌قف یان ماڵی پشتگیریی ده‌ره‌كی قه‌ده‌غه‌یه.مادده‌ی بیسته‌م:یه‌كه‌م: به‌كارهێنانی هه‌ر شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كانی پاڵه‌په‌ستۆ یان ترساندن یان به‌كافردانان یاخود به‌خائین دانان یان پیشاندانی شتی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێن یان پێدانی ده‌سكه‌وتی ماددی یان مه‌عنه‌وی یان به‌ڵێن پێدان له‌لایه‌ن هه‌ر حزب یان كۆمه‌ڵ یان ڕێكخستن یان كیان یان كه‌سه‌كان، یان هه‌ر لایه‌نێكی تر قه‌ده‌غه ده‌كرێت.دووه‌م: هه‌ر حزبێك یان كیانێكی سیاسی كه میلیشیای چه‌كداری هه‌بێت، له به‌شداری كردن له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بێبه‌ش ده‌كرێت.سێیه‌م: هه‌ر كیانێكی سیاسی بێبه‌ش ده‌كرێت له‌به‌شداری كردن له هه‌ڵبژاردنه‌كان و حسێب كردنی ده‌نگه‌كان لهبارێكدا ئه‌گه‌ر به‌هێز یان به‌هه‌ڕه‌شه ناوچه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یان له‌دژی غه‌یری خۆی دابخات.مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:ریكلامی هه‌ڵبژاردن به‌هه‌موو شێوهیهكیهوه پێش چل‌و هه‌شت كاتژمێر له‌واده‌ی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای ده‌نگدان قه‌ده‌غه ده‌كرێ.به‌شی شهشهمتاوانهكانی ههڵبژاردنماددهی بیست و دووه‌م:هه‌ر كه‌سێكی به‌یاننامه‌یه‌ك یان وێنه یاخود بڵاوكراوه‌ی هه‌ڵبژاردنی تایبه‌ت له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی بۆی ته‌رخان كراوه هه‌ڵواسێت بۆ ماوه‌یه‌ك به‌ند بكرێت، كه‌له‌مانگێك زیاتر نه‌بێت.مادده‌ی بیست و سێیه‌م:ئه‌وه‌ی سه‌رپێچی حوكمی مادده‌كانی (15ـ 16ـ 17ـ 18ـ 19ـ 21) ی ئه‌م یاسایه بكات بۆ ماوه‌یه‌ك به‌ند ده‌كرێ كه له‌مانگێك كه‌متر نه‌بێ و له‌شه‌ش مانگیش زیاتر نه‌بێ و غه‌رامه‌یه‌كیشی لێ وه‌رده‌گیرێ كه‌له‌یه‌ك ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێ و له‌پێنج ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێ.مادده‌ی بیست و چواره‌م:هه‌ر كه‌سێك ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ی ئه‌نجامدا بۆ ماوه‌یه‌ك به‌ند ده‌كرێ كه له‌شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێ و غه‌رامه‌یه‌كیشی لێ وه‌رده‌گیرێ كه (100،000) سه‌د هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێ و (500،000) پێنج سه‌د هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێ:یه‌كه‌م: به ئه‌نقه‌ست ناوێك یان ناوه‌كان یان سیفه‌تی قه‌ڵب له خشته‌ی ده‌نگده‌ره‌كان دابنێت یاخود به‌ئه‌نقه‌ست ناوێك به‌پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه دابنێت.دووه‌م: هه‌ر كه‌سێك ناوی خۆی یان ناوی غه‌یری خۆی به‌بێ بوونی مه‌رجی پێویستی یاسایی تۆمار كرد و ده‌ركه‌وت كه به‌مه ده‌زانێ و هه‌ر كه‌سێكیش ناوێكی تری دانه‌نا یاخود لایبدات.سێیه‌م: له هه‌ڵبژاردندا ده‌نگی خۆی دا‌و ده‌شیزانی ناوی له تۆماری هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌نایاسایی نووسراوه، یاخود مه‌رجه یاساییه پێویسته‌كانی له‌به‌كارهێنانی مافی خۆی له هه‌ڵبژاردندا له‌ده‌ست داوه.چواره‌م: به‌ئه‌نقه‌ست ده‌نگی به‌ناوی غه‌یری خۆی دا.پێنجه‌م: نهێنی ده‌نگدانی ده‌نگده‌رێكی به‌بێ ڕه‌زامه‌ندیی خۆی بڵاو كرده‌وه.شه‌شه‌م: مافی خۆی له هه‌ڵبژاردنێك بۆ زیاتر له جارێك به‌كارهێنا.حه‌وته‌م: ویستی ده‌نگده‌ری نه‌خوێنده‌واری گۆڕی و ناوێكی نووسی یان ئیشاره‌تی له‌سه‌ر ئه‌و ڕه‌مزه دانا كه‌مه‌به‌ستی ده‌نگده‌ر نییه یاخود كۆسپی خسته پێش هه‌ر ده‌نگه‌رێك بۆ ئه‌وه‌ی مافی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی به‌كارنه‌هێنێ.هه‌شته‌م: خۆی له‌زیاتر له‌بازنه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردندا یان لیستێكی هه‌ڵبژاردندا پاڵاوت.نۆیه‌م: له‌كاتی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كاندا گزی (ته‌زویر)ی كرد.مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:هه‌ركه‌سێك ئه‌مانه‌ی خواره‌وه بكات بۆ ماوه‌یه‌ك به‌ند ده‌كرێ كه‌له‌مانگێك كه‌متر نه‌بێ و له‌ساڵێكیش زیاتر نه‌بێ:یه‌كه‌م: به‌ئه‌نقه‌ست ده‌ست درێژی بۆ سه‌ر وێنه‌ی پاڵێوراوه‌كان، یان بۆ سه‌ر به‌رنامه‌كانیان بكات كه له‌شوێنی تایبه‌یدا هه‌ڵواسراون. دووه‌م: خۆ كێشانه‌وه‌ی پاڵێوراوێك یان زیاتری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ڕاگه‌یاند و ده‌شیزانی ئه‌و كاره ڕاست نیه، ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی كارتێكردن بێ له‌سه‌ر ده‌نگده‌ره‌كان یاخود گۆڕینی ده‌نگه‌كانی پاڵێوراو بۆ خۆی.سێیه‌م: ده‌ست درێژی كردنه سه‌ر هۆیه‌كانی ریكلامی هه‌ڵبژاردنی كه‌به‌پێی یاسا ڕێیان پێدراوه به هه‌ر هۆیه‌ك جا به كوژاندنه‌وه یان دڕاندن یان غه‌یری ئه‌مانه بێ یاخود هه‌ر ره‌فتارێكی له‌م جۆره بێت.مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م:بۆ ماوه‌یه‌ك به‌ند ده‌كرێ كه له‌ساڵێك كه‌متر نه‌بێ هه‌ر كه‌سێك ئه‌مانه‌ی كرد:یه‌كه‌م: هێز یان هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنا بۆ نه‌هێشتنی ده‌نگده‌ر له‌به‌كار هێنانی مافی خۆی یان وای لێ بكات به‌جۆرێكی دیاریكراو ده‌نگ بدات یان رێگه له‌ده‌نگدانی بگرێ.دووه‌م: گه‌ر شتێكیدا یان خستیه‌ڕوو یان به‌ڵێنی دا سوودێك به ده‌نگده‌ر یان غه‌یری ئه‌و بدات تاكو به‌جۆرێكی دیاریكراو ده‌نگ بدات یاخود وا بكات ده‌نگ نه‌دات.سێیه‌م: گه‌ر رازبوو یاخود داوای سوودێكی كرد بۆ خۆی یان غه‌یری خۆی له‌و كه‌سانه‌ی كه خزمه‌تێكی گشتییان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا پێ سپێردراوه.چواره‌م: گه‌ر هه‌واڵی ناڕاستی له نێو ده‌نگده‌ره‌كاندا له‌باره‌ی ڕه‌وشتی یه‌كێك له پاڵێوراوه‌كان یان له‌باره‌ی ناوبانگییه‌وه به‌مه‌به‌ستی كارتێكردن له ڕای ده‌نگده‌ره‌كان له‌ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردندا بڵاوكرده‌وه یا په‌خش كرد.پێنجه‌م: به‌چه‌كه‌وه یان به‌ئامێرێكی برینداركه‌ر چووه ناو ئه‌و باره‌گایه‌ی كه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان ته‌رخان كراوه به‌پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.شه‌شه‌م: جنێوی دا یان تۆمه‌تی هه‌ڵبه‌ست یان ده‌ست درێژی كرده سه‌ر لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان یاخود یه‌كێك له ئه‌ندامانی له‌كاتی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا.حه‌وته‌م: تێكدانی سندوقه‌كانی ده‌نگدان یاخود خشته‌كانی هه‌ڵبژاردن یاخود هه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی په‌یوه‌ندیدار به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن.هه‌شته‌م: به‌كارهێنانی دروشمه‌كانی ئایینی یان شوێنه‌كانی خواپه‌رستن بۆ مه‌به‌ستی كاری حزبی یاخود ریكلامی هه‌ڵبژاردن.مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م:هه‌ر كه‌سێك ئه‌مانه بكات بۆ ماوه‌یه‌ك به‌ند ده‌كرێ كه له‌ساڵێك كه‌متر نه‌بێ و غه‌رامه‌یه‌كیشی لێ وه‌رده‌گیرێ كه له100،000 سه‌د هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێ و له 500،000 پێنج سه‌د هه‌زار دیناریش زیاتر نه‌بێ: یه‌كه‌م: ده‌ستی به‌سه‌ر سه‌ندووقه‌كانی ده‌نگدان یان كاغه‌زه‌كانی ده‌نگدان یان تۆماری ده‌نگده‌راندا گرت یان شاردییه‌وه یان له‌ناوی برد یان تێكیدان یان دزینی.دووه‌م: له‌ڕێگای به‌كارهێنانی هێز یاخود هه‌ڕه‌شه‌وه پابه‌ندی ئازادی هه‌ڵبژاردن یان سیسته‌مه‌كه‌ی نه‌بوو.مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م:ده‌ستدانه تاوانه‌كانی هه‌ڵبژاردنی كه ده‌قیان له‌م یاسایه‌دا هاتووه به سزای تاوانی ته‌واو داده‌نرێ، ئه‌مه‌ش به‌ده‌ره له حوكمه‌كانی بنه‌ما گشتیه‌كان.مادده‌ی بیست و نۆیه‌م:یه‌كه‌م: له بارێكدا كه به‌شداریی كردنی كیانی سیاسی له هه‌ستان به هه‌ر تاوانێك له تاوانه‌كانی هه‌ڵبژاردن كه ده‌قی له‌م یاسایه‌دا هاتووه ئیسپات بوو، ئه‌وا غه‌رامه‌یه‌كی لێ وه‌رده‌گیری كه 50000000 په‌نجا ملیۆن دیناره.دووه‌م: كیانی سیاسی بێ به‌ش ده‌كرێ له‌و ده‌نگانه‌ی كه به ده‌ستی هێناوه له مه‌ڵبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كه له بارێكدا ئه‌گه‌ر یه‌كێك له تاوانه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجام دا كه ده‌قی له به‌نده‌كانی (یه‌كه‌م، پێنجه‌م، شه‌شه‌م، حه‌وته‌م، هه‌شته‌م)ی مادده‌ی(26) و مادده‌ی (27)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه.سێیه‌م: هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی له حوكمی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده‌ی (20)ی ئه‌م یاسایه‌دا كرد، ئه‌وا به‌ند ده‌كرێت و به غه‌رامه‌یه‌كیشی لێ وه‌رده‌گیرێ كه‌له (10،000،000) ده ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له (25000،000) بیست و پێنج ملیۆن دیناریش زیاتر نه‌بێت.به‌شی حهوتهمحوكمه گشتی و كۆتاییهكانماددهی سی:یه‌كه‌م: كه‌سه‌كان و كیانه زیان لێكه‌وتووه‌كان له‌ئه‌نجامی بڕیاره‌كانی ده‌سته بۆیان هه‌یه له‌ماوه‌ی سێ رۆژ له‌مێژووی ده‌رچوونییه‌وه تانووتی بده‌ن.دووه‌م: ده‌سته سه‌یری ئه‌م ناكۆكییانه و ره‌خنانه ده‌كات له‌ماوه‌ی ئاماده‌كردن و جێبه‌جێ كردنی رێكاره‌كانی هه‌ڵبژاردندا روویان داوه.سێیه‌م: ده‌سته‌یه‌ك له‌دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق كه له‌سێ دادوه‌ری نا موته‌فه‌ریغ پێكدی سه‌یری ئه‌و تانووتانه ده‌كه‌ن كه له‌لایه‌ن ده‌سته یان كه‌سه‌كان یان كیانه زیان لێكه‌وتووه‌كانه‌وه له ئه‌نجامی بریاری ده‌سته‌وه بۆیان هاتووه و بریاره‌كانیشی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه.مادده‌ی سی و یه‌كه‌م:یه‌كه‌م: رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كان به بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ر پێشنیازێك له ده‌سته‌وه ده‌ست نیشان ده‌كرێت له رێگه‌ی هۆیه جیاجیاكانی راگه‌یاندنه‌وه به‌ر له‌واده‌ی ئه‌نجامدانی به (60) شه‌ست رۆژ راده‌گه‌یه‌نرێ.دووه‌م: ده‌نگدان بۆ ئه‌نجومه‌نه‌كانی پارێزگاكان له یه‌ك رۆژدا ده‌بێت.سێیه‌م: له بارێكدا كه نه‌توانرا هه‌ڵبژاردنه‌كان بكرێن، ئه‌وا ئه‌نجومه‌نه‌كان له به‌ڕێوه‌بردنی كاروباریان تاكو ئه‌نجومه‌نه نوێیه‌كان هه‌ڵده‌بژێردرێن به‌رده‌وام ده‌بن.مادده‌ی سی و دووه‌م:پرۆسه‌ی ده‌نگدانی كارمه‌ندانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ‌و پاسه‌وانی هه‌رێم (پێشمه‌رگه)و سوپا‌و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه و به‌ندیخانه‌كان و ئه‌وانه‌ی لێیان دابه‌زیوون، له مه‌ڵبه‌ندی ده‌نگدانی تایبه‌تی به‌ڕێوه ده‌چێ كه ده‌سته به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌ست نیشانیان ده‌كات، به مه‌رجێك پێش چل و هه‌شت كاتژمێر له واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كه جێ به‌جێ بكرێت.مادده‌ی سی و دووه‌م (دووباره: یه‌كه‌م: له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دهۆك دوو كورسی ته‌رخان ده‌كرێت بۆ كلدان سریان ئاشووری و پالێوراوانی خۆیان كێبڕكێیی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.دووه‌م: له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دهۆك یه‌ك كورسی ته‌رخان ده‌كرێت بۆ پێكهاته‌ی ئه‌رمه‌ن و پالێوراوانی خۆیان كێبڕكێیی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.سێیه‌م: له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی یه‌ك كورسی ته‌رخان ده‌كرێت بۆ كلدان سریان ئاشووری و پالێوراوانی خۆیان كێبڕكێی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.چواره‌م: له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر دوو كورسی بۆ كلدان سریان ئاشووری و سێ كورسی بۆ توركمان ته‌رخان ده‌كرێت و پالێوراوانی پێكهاته‌كانی خۆیان كێبڕكێیی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.پێنجه‌م: ده‌نگده‌رانی هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك پالێوراوانی پێكهاتی خۆیان هه‌ڵده‌بژێرن.مادده‌ی سی و سێیه‌م:پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی سی و چواره‌م:كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.مادده‌ی سی و پێنجه‌م:ئه‌م یاسایه له‌مێژووی بڵاوبوونه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێـت. عدنان موفتی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان-عێراقهۆیه پێویسته‌كانی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایهبه مه‌به‌ستی پته‌وكردنی رێبازی دیموكراتی له هه‌رێمی كوردستان وچه‌سپاندنی یه‌كێك له گرنگترین بنچینه‌كانی كه ئه‌ویش ده‌ستاوده‌ست كردنی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌و به مه‌به‌ستی رێگه گرتن له خه‌ست كردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان، له رێگه‌ی دابه‌ش كردنیان له‌سه‌ر بنچینه‌ی نامه‌ركه‌زی كارگێڕیی، تاكو هاووڵاتی بتوانێ ئازادی خۆی و مافه‌كانی پیاده بكات و له پێناوی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆی به‌شێوه‌یه‌كی باشتر، بۆ فه‌راهه‌م كردنی ژیانێكی ئازادانه‌ی شكۆمه‌ندانه بۆی له رێگه‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه ئازاد‌و پاك و دادپهروهرییهكان بۆ هه‌موو پارێزگا‌و قه‌زاو ناحیه‌كان، بۆیه ئه‌م یاسایه ده‌رچووێنرا. ...
یاسای ژماره (4)ی ساڵی 1999یاسای بڵاوكردنه‌وه له ڕۆژنامه‌ی ره‌سمیدا وه‌قایعی كوردستان | 13
یاسای ژماره (4)ی ساڵی 1999یاسای بڵاوكردنه‌وه له ڕۆژنامه‌ی ره‌سمیدا وه‌قایعی كوردستان | 13
یاسای بڵاوكردنه‌وه له ڕۆژنامه‌ی ره‌سمیدا(وه‌قایعی كوردستان)به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان به ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی عێراقژمارهی بڕیار: 14مێژووی بڕیار: 2/11/1999بڕیارپشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به پێی بڕگه (3)ی مادده‌ی (2)ی یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمان دراوه‌و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 1/11/1999 ی‌دا یاسا كاری كردووه ئه‌م یاسایه‌مان ده‌رهێنا.یاسای ژماره (4)ی ساڵی 1999یاسای بڵاوكردنه‌وه له ڕۆژنامه‌ی ره‌سمیدا وه‌قایعی كوردستانماددهی یه‌كه‌م:وه‌زاره‌تی داد ده‌رچواندنی رۆژنامه‌یه‌كی ره‌سمی بۆ هه‌رێمی كوردستانی عێراق له ئه‌ستۆ ده‌گرێ به هه‌ردوو زمانی عه‌ره‌بی و كوردی و پێی ده‌گوترێ (وه‌قایعی كوردستان).مادده‌ی دووه‌م:(وه‌قایعی كوردستان) تایبه‌تمه‌ند ده‌بێت به بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه:یاسا‌و بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و ئه‌وه‌ی به هاوپێچه‌كانیان حیساب ده‌كرێن یان ئه‌وه‌ی تیایدا ده‌قی گرتووه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی.پێره‌وه‌كان و ئه‌وه‌ی به هاوپێچه‌كانیان حیساب ده‌كرێن یان ئه‌وه‌ی تیایدا ده‌قی گرتووه بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی .(مه‌رسوم)و فه‌رمانه ده‌رچووه‌كان به گوێره‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه له یاسای ژماره (2)ی ساڵی 1992 (یاسای هه‌ڵبژاردنی رابه‌ری بزاڤی ئازادیخوازی كورد) هاتووه ده‌رباره‌ی رابه‌ر یا ئه‌وه‌ی شوێنی ئه‌و ده‌گرێته‌وه.4-رێنماییه‌كان.مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاوده‌كرێته‌وه به ده‌قی ره‌سمی باوه‌ر پێكراوه ده‌ژمێردرێ و له رۆژی بڵاوبوننهوهیهوه كاری پێ ده‌كرێ و ئه‌گه‌ر ده‌قێكی تیا نه‌هاتبێ كه پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه بێ.مادده‌ی چواره‌م:(له‌فز)ی نێر مێینه‌ش ده‌گرێته‌وه، تاك، جووت و كۆ‌و، كه‌سی مه‌عنه‌ویش ده‌گرێته‌وه له هه‌ر شوێنێكدا هاتبێت كه له وه‌قایعی كوردستاندا بڵاو ده‌كرێته‌وه، ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌قێك یا قه‌رینه‌یه‌ك نه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نه‌گونجێت.مادده‌ی پێنجه‌م:وا داده‌نرێ ئه‌وه‌ی له وه‌قایعی كوردستان بڵاوده‌بێته‌وه هه‌موو كه‌س پێیان زانیوه، ئیدیعا كردن به نه‌زانین به‌وه‌ی كه له ناوه‌رۆكی بڵاوكراوه‌ته‌وه به هه‌ند هه‌ڵناگیرێ.مادده‌ی شه‌شه‌م:یه‌كه‌م: ساڵ و مانگ به پێی هه‌ردوو ته‌قویمی شه‌مسی (زاینی)و كوردی حسێب ده‌كرێ و به یه‌كه‌وه له هه‌ر شتێك كه‌له وه‌قایعی كوردستاندا بڵاوده‌كرێته‌وه جێگیر ده‌كرێن.دووه‌م: هه‌ر یاسا‌و په‌یره‌وێك ژماره‌ی زنجیره‌ی خۆی ده‌بێت و ده‌خرێته سه‌ر ساڵی ده‌رچوونی و ناوونیشانهكهیشی له ناوه‌رۆكه‌كه‌یه‌وه وه‌رده‌گیرێت.مادده‌ی حه‌وته‌م:هیچ لایه‌نێك، یان كه‌سێك بۆی نییه دووباره ئه‌وه‌ی له واقیعی كوردستاندا بڵاو ده‌بێته‌وه چاپی بكاته‌وه، مه‌گه‌ر به ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی داد، یاخود به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌و بێت.مادده‌ی هه‌شته‌م:هه‌ڵه‌ی چاپكردنی ئه‌وانه‌ی بڵاوده‌كرێنه‌وه له وه‌قایعی كوردستاندا به به‌یاننامه‌یه‌ك راست ده‌كرێنه‌وه كه له لایه‌ن ئه‌و لایه‌وه ده‌رده‌چێت و راستكردنهوهكهش له وه‌قایعی كوردستاندا بڵاو ده‌كرێته‌وه.مادده‌ی نۆیه‌م:دوای ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت له ده‌رچوواندنی بڵاوكراوه‌ی (په‌رله‌مان)و دوایی به په‌خشنامه‌ی ره‌سمی زمان حاڵی ئه‌نجومه‌ن داده‌نرێ.مادده‌ی ده‌یه‌م:وه‌زیری داد بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست ده‌ربهێنێ بۆ ئاسان كاری جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.مادده‌ی یازدهم:كار به هیچ ده‌قێك، یان بڕیارێك ناكرێت، كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا هاودژ بێت.مادده‌ی دوازدهم:له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه كه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكات.مادده‌ی سێزده‌م:ئه‌م یاسایه له 1/1/2000 جێبه‌جێ ده‌كرێت و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیشدا بڵاوده‌كرێته‌وه. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق...
یاسای ژماره (4)ی ساڵی 2022 یاساى بەڕێوەبردن و پاراستنی ئاو لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق | 24
یاسای ژماره (4)ی ساڵی 2022 یاساى بەڕێوەبردن و پاراستنی ئاو لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق | 24
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقپاڵپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (56) لە یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (77) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ـ عێراق، و له‌سه‌ر داوای ژمارەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان، په‌رله‌مانی كوردستان له دانیشتنی ئاسایی ژماره (3)ی ڕۆژی 2/6/2022 ئەم یاسایه‌ی په‌سه‌ند كرد:یاسای ژماره (4)ی ساڵی 2022 یاساى بەڕێوەبردن و پاراستنی ئاو لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق بەشی یەكەمپێناسە و ئامانجەكانماددهی (1) بۆ مەبەستى حوکمەکانى ئەم یاسایە، ئەم زاراوە و دەستەواژانەى خوارەوە ماناکانى بەرامبەریان دەگەیەنن:-یەکەم/ هەرێم: هەرێمى کوردستان ـ عێراق .دووەم/ ئەنجومەنى وەزیران: ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم.سێیەم/ ئەنجومەن: ئەنجومەنى ئاو لە هەرێم.چوارەم/ وەزارەت: وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاوی هەرێم.پێنجەم/ وەزیر: وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاوی هەرێم.شەشەم/ سندوق: سندوقى پاراستن و بووژاندنەوەى سەرچاوەکانى ئاوى هەرێم.حەوتەم/ ئاوى ژێر زەوەى: ئەو ئاوەى کە لە ژێر ڕووى زەویدا هەیە، قووڵاییەکەى هەرچەند بێت.هەشتەم/ ئاوى سەر زەوى: ئاوى زێ، ڕووبار، کانیاو، کارێز، ئاوى ڕۆیشتوو، کۆگا سروشتى و دەستکردەکان و ئاوى چارەسەرکراویش، دەگرێتەوە. نۆیەم/ سەرچاوەکانى ئاو: ئاوى سەر زەوى و ژێر زەوى بە هەموو سەرچاوەکانییەوە، و ئاوى قورس و ئاوەڕۆکانیش دواى چارەسەرکردنیان، دەگرێتەوە.دەیەم/ پاراستنى سەرچاوەکانى ئاو: پڕۆسەیەكی گشتى تەکنیکى و یاساییە، کە دەبێتە هۆى بەرزکردنەوەى توانستى بەردەوامى ئاو، بەردەوام بەردەستبوونى، و ڕێگرتن لە کەمبوونەوە و بەفیڕۆدان و پیسبوونى.یازدەیەم/ بەڕێوەبردنى سەرچاوەکانى ئاو: پڕۆسەیەکى ڕێکخراوە کە دەبێتە هۆى بەردەوامى و باش بەکاربردنى سەرچاوەکانى ئاو لە ڕووى چەندایەتى و چۆنایەتى، بۆ هەموو بەکاربەرانى.دوازدەیەم/ بووژاندنەوەى سەرچاوەکانى ئاو: پڕۆسەیەکى ڕێکخراوە کە دەبێتە هۆى بووژاندنەوەى دروستى سەرچاوەکانى ئاو.سێزدەیەم/ کۆگاکردنى ئاو: کۆکردنەوەى ئاوى بەفر و بارانە.چواردەیەم/ ڕێڕەوى ئاوى: ڕێچکەى سروشتى یان دەستکردە، کە تەوژمى ئاویى بەشێوەیەکى هەمیشەیى یان کاتى، پێیدا تێپەڕدەبێت.پازدەیەم/ پاشماوە: هەر ماددەیەکى ڕەق، شل، گاز، کیمیایى، میکرۆب، ڤایرۆسى، تیشکدار یان گەرمکراوە، کە دەبێتە هۆى پیسبوونى ئاو. شازدەیەم/ ئاوى قورس: ئاوى بەكارهاتووە لە یەکەکانى نیشتەجێبوون، پڕۆژە پیشەسازیی یان، تەندروستییەکان، شوێنە خزمەتگوزارییەکان و هەر بوارێکى دیکە، و پاشماوەى تێدا نیشتووە یان تواوەتەوە.حەڤدەیەم/ پیسبوونى ئاو: هەر پڕۆسەیەکە کە ببێتە هۆى گۆڕینى خەسڵەت و پێکهاتە بنەڕەتیەکانى ئاو، بە جۆرێک زیان بە ژیانى مرۆڤ و زیندەوەران و ژینگە بگەێنێت.هەژدەیەم/ ئاوى چارەسەرکراو: ئەو ئاوەیە کە پاککراوەتەوە لە هەموو جۆرە پاشماوەیەک. نۆزدەیەم/ سوودمەند: ئەو لایەن و کەسانە دەگرێتەوە کە مافى بەکاربردنى ئاویان بەپێى حوکمەکانى ئەم یاسایە، هەیە. بیستەم/ بەفیڕۆدانى ئاو: زیاد بەکاربردن یان خراپ بەکارهێنانى سەرچاوەکانى ئاوە، بە ئەنقەست بێت یان لە ئەنجامى کەمتەرخەمى.بیست و یەک/ هاوسەنگى ساڵانەى ئاو: دەرهێنان و بەکاربردنى ئاو، بەبڕێک کە یەکسان یان کەمتر بێت لە ئاوى بە دەستهاتوو لە هەمان ساڵدا.مادده‌ی (2) ئامانج لەم یاسایە بریتییە لە:-یەکەم/ بەڕێوەبردن و پاراستنى سەرچاوەکانى ئاوى هەرێم، بۆ گەیشتن بە باشترین شێوازى بەکاربردن.دووەم/ بووژاندنەوەى سەرچاوەکانى ئاو، و دیاریکردنى بڕ و جۆرى بەکاربردنى، بە مەبەستى بەدیهێنانى ئاسایشى ئاو و پاراستنى مافى نەوەکانى داهاتوو.سێیەم/ ڕەچاوکردن و چەسپاندنى مافى هەرێم لە ئاوە هاوبەشەکانى لەگەڵ حکومەتى ئیتحادى و وڵاتانى دراوسێ، بۆ پاراستنى بەرژەوەندییە باڵاکانى هەرێم لە دابینکردنى ئاو، بەشێوەیەک کە لەگەڵ یاسا و پێوەرە نێودوڵەتییەکاندا بگونجێت.چوارەم/ بەردەوامى هەماهەنگى، پەیوەندى و گۆڕینەوەى زانیارییەکان، بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنى دادپەروەرانە بە ئاڕاستەى دابەشکردنى بڕ و جۆرى ئاوى ڕۆیشتوو و هاتوو بۆ هەرێم.پێنجەم/ چارەسەرکردنى سەرچاوە ئاوییە پیسبووەکان و گرنگیدان بە پاراستنى ژینگە.بەشی دووەمبنەما گشتییەكانماددهی (3)ئاو سامانێکى نیشتیمانییە، سەرچاوەکانى بە موڵکى گشتى دادەنرێت، بە مۆڵەت و بەپێى حوکمەکانى ئەم یاسایە، سوودیان لێوەردەگیرێت.مادده‌ی (4)حکومەتى هەرێم بە هەماهەنگى لەگەڵ حکومەتى ئیتحادى بەشدار دەبێت لە:-یەکەم/ داڕشتنى سیاسەتى ئاو.دووەم/ داڕشتنى سیاسەتى بەکارهێنانى سەرچاوەکانى ئاو لەگەڵ وڵاتانى دراوسێدا، بەپێى پەیماننامە و نەریتە نێودەوڵەتییەکان.مادده‌ی (5)یەکەم/ بەکاربردنى ئاو لە ڕووى لە پێشینەییەوە بەم شێوەیە دەبێت:-خواردنەوە و بەکاربردنى بۆ پێویستى خزمەتگوزاریى. ئاژەڵدارى و سامانى ماسى. مەبەستەکانى ئاودێریى و کشتوکاڵ. پێداویستیەکانى پیشەسازى و بەرهەمهێنانى کارەبا. مەبەستەکانى ژینگەیى و کەرتى گەشتوگوزاریی. مەبەستەکانى وەبەرهێنان.دووەم/ گوڕینى جۆرى بەکاربردنى ئاو لەسەر بنەماى مۆڵەتى ڕێپێدانى نوێ دەبێت.بەشی سێیەمبەڕێوەبردنی سەرچاوەكانی ئاوماددهی (6)وەزارەت پێویستە ئەمانەى خوارەوە ئەنجام بدات:-یەکەم/ ئامادەکردنى پلانى تایبەت بە بەڕێوەبردنى سەرچاوەکانى ئاو و پڕۆژەکانى، بە هەماهەنگى لەگەڵ وەزارەتەکانى تر‌ى پەیوەندیدار، بە مەبەستى بەکاربردنى لەلایەن کەرتە سوودمەندەکانەوە.دووەم/ بەرزکردنەوەى تواناکان و گەشەپێدانى پیشەیى لە بوارى بەڕێوەبەردنى سەرچاوەکانى ئاو.سێیەم/ دانانی پلانى بووژاندنەوە و بەڕێوەبردنى ئاو، بە هەماهەنگى لایەنە پەیوەندیدارەکانى حکومەت و بەشدارپێکردنى دانیشتووان و ڕێکخراوە ناحکومییەکان و کەرتى تایبەت لە پرۆسەكەدا.چوارەم/ هەماهەنگى لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان، ڕێکخراوی ناحکومی و ڕاگەیاندنەکان، بۆ بڵاوکردنەوەى هۆشیارى گشتى دەربارەى گرنگى زیندەگى سەرچاوەکانى ئاو و بایەخ پێدانى لە قۆناغەکانى خوێندندا.مادده‌ی (7)یەکەم/ ئەنجومەنێک لە وەزارەت، بەناوی (ئەنجومەنی ئاو لەهەرێم) بە سەرۆکایەتى وەزیر و بە ئەندامیەتی هەر یەک لەمانەى خوارەوە، پێکدێت:-بریکارى وەزارەت بۆ کاروبارى سەرچاوەکانى ئاو.سەرۆکى دەستەى پاراستن و چاککردنى ژینگەى هەرێم.بەڕێوەبەرى گشتى ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتى شاراەوانى و گەشتوگوزارى هەرێم.بەڕێوەبەرى گشتى سەرچاوەکانى ئاو لە وەزارەت.بەڕێوەبەرى گشتى بەنداو و کۆگاکانى ئاو لە وەزارەت.بەڕێوەبەرى گشتى توێژینەوە لە وەزارەت.بەڕێوەبەرى گشتى باخدارى و پاوان و دارستان لە وەزارەت.دووەم/ نوێنەرى ئەو لایەنانەى خوارەوە بەشدارى کۆبوونەوەکانى ئەنجومەن دەکەن، بە مەرجێک پلەى وەزیفییان لە بەڕێوەبەرى گشتى کەمتر نەبێت، بەبێ ئەوەى مافى دەنگدانیان هەبێت:-وەزارەتى پلاندانانى هەرێم.وەزارەتى کارەباى هەرێم.وەزارەتى ناوخۆى هەرێم.وەزارەتى تەندروستى هەرێم.گوژمەى تەرخانکراو لە بودجەى ساڵانەى هەرێم.سێیەم/ فەرمانبەرێک لە وەزارەت وەک سکرتێرى ئەنجومەن لەلایەن وەزیرەوە دیاریدەکرێت، بە مەرجێک لانیکەم هەڵگرى بڕوانامەى بەرایى زانکۆیى بێت. چوارەم/ ئەنجومەن دەتوانێت، بەپێى پێویست، میواندارى پسپۆڕان، بۆ وەرگرتنى ڕا و بۆچوونیان بکات.پێنجەم/ ئەنجومەن سێ مانگ جارێک یان هەر کات پێویست بێت لەسەر داواى سەرۆک کۆدەبێتەوە .شەشەم/ ڕاسپاردە و پێشنیازە پێویستیەکان لەلایەن وەزیرەوە بۆ ئەنجومەنى وەزیران بەرزدەکرێتەوە.مادده‌ی (8)ئەرکەکانى ئەنجومەن:-یەکەم/ دانانى سیاسەتى ناوخۆیى ئاو لە هەرێم.دووەم/ پەسەندکردنى پلانى بەکارهێنانى ئاو لەلایەن گشت کەرتەکانەوە.سێیەم/ بڕیاردان لەسەر پڕۆژەى سەرچاوەکانى ئاو و بەکاربردنى.چوارەم/ بڕیاردان لەسەر پلانى وەبەرهێنان لە بوارى بەڕێوەبردنى سەرچاوەکانى ئاو و پاراستنى.پێنجەم/ بڕیاردان لەسەر ستراتیژیەتى نیشتیمانى تایبەت بە کەش و هەوا و بەرزەفتکردنى کاریگەریەکانى لەسەر پاراستن و بووژاندنەوەى سەرچاوەکانى ئاو.شەشەم/ بڕیاردان لە پلانى دابەشکردنى ئاو لە نێوان کەرتە جیاجیاکان و بەکاربردنە سەرەکییەکانى ئاو.حەوتەم/ کارکردن بۆ دابینکردنى بودجەى پێویست بۆ جێبەجێکردنى پڕۆژەکانى بەنداوی گەورە و مامناوەندى و پڕۆژە هەمەجۆرەکانى ئاو.هەشتەم/ دانانى پلانى بەکارهێنانى سیستەمى ئاودێرى نوێ بۆ پەرەپێدانى بەرهەمى کشتوکاڵى، بە مەرجێک گونجاوبێت لەگەڵ سوودى ئابوورى و پشکى ئەو ئاوەى بۆ پڕۆژە کشتوکاڵییەکە تەرخانکراوە.نۆیەم/ داڕشتنى پلانى گونجاو بۆ بەرەنگاربوونەوەى ووشکەساڵى و لافاو و پیسبوونى سەرچاوەکانى ئاو، بە هەماهەنگى لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان.بەشی چوارەمپاراستنی سەرچاوەكانی ئاوماددهی (9)ئەم کارانەى خوارەوە ڕێگەپێنەدراون:-یەکەم/ فڕێدانی پاشماوەی ناوچەكانی نیشتەجێبوون، پرۆژە پیشەسازی، كشتوكاڵی و بازرگانییەكان، تەقەمەنی، پاشماوەی تەندروستنی یان هەر بوارێکى تر بۆ ناو سەرچاوەکانى ئاو، تەنها لەو بارەدا نەبێت کە چارەسەرى زانستى پێویستى بۆ کرابێت.دووەم/ ئەنجامدانى گۆڕانکارى لە ڕێڕەوەى سەرچاوەکانی ئاو، بەجۆرێک ببێتە هۆى کەمکردنەوەى بڕی ئاو یان پیسبوونى ئاو یان ڕودانى لافاو.سێیەم/ بیرهەڵکەندن یان بەکارهێنانى ئاوى ژێرزەوى بەبێ مۆڵەتى وەزارەت.چوارەم/ هەر چالاکییەک بۆ کۆگاکردنى یان کەمکردنەوەى سەرچاوەکانى ئاو بەبێ موڵەتى پێشوەخت.پێنجەم/ داپۆشینى پاشماوەی بە هەر ڕێگەیەک کە دەرئەنجام کاریگەرى لەسەر جۆر و توانستی سەرچاوەکانى ئاوى سەرزەوى یان ژێرزەوى یان ژینگە دروست بکات.شەشەم/ بەکارهێنانى قڕکەر بۆ قەڵاچۆکردنى پەتا کشتوکاڵییەکان یان پەیینى کیمیایى، کە ببێتە هۆى پیسبوونى سەرچاوەکانى ئاو.حەوتەم/ دامەزراندنى هەر پرۆژەیەک یان کارگەیەک یان خانوویەکى نیشتەجێبوون لەسەر کەنارى ڕووبار و لقەکانیان، دەریاچە، کۆگاکانى ئاو، و زەوییەکانى دەوروپشتیان لە سنوورى دیاریکراو، بەبێ وەرگرتنى مۆڵەتى وەزارەت، جگە لە پڕۆژەکانى ئاو و ئاوەڕۆ.هەشتەم/ بەکارهێنانى ماددەى ژەهراوى یان کارەبا یان قڕکەر یان تەقەمەنى بۆ ڕاوى ماسی و گیاندارە ئاوییەکانى دیکە، بەجۆرێک کە ببێتەهۆى پیسبوونى سەرچاوە ئاوییەکان.نۆیەم/ فڕێدانى پاشماوەى نەوتى، لە سەرچاوەکانى ئاوى سەرزەویدا، یان لە ناو ڕێڕەوى ئاوى باران و کانیاو و کارێز و دەریاچە و گۆماوەکاندا یان لە ناو ئاوى ژێرزەوى و ناوچەکانى بووژاندنەوەدا.دەیەم/ فڕێدانى لاشەى ئاژەڵ و پەلەوەر بۆ ناو ڕێڕەوى ئاو یان ناوچەکانى بووژانەوەى ئاوى ژێرزەوى.یازدەیەم/ هەر چالاکییەک کە ببێتەهۆى پیسبوونى ئاو، یان کەنار و ڕۆخى ڕیڕەوەکانى ئاوى سروشتى، یان کاریگەرى نەرێنى لەسەر بڕو و جۆرى ئاوەکە دروست بکات.مادده‌ی (10)یەکەم/ وەزارەت، سیستەمى چاودێرى، لەسەر بڕ و جۆرى ئاو، لە سەرچاوەکانى ئاوى سروشتى دادەنێت، بۆ مسۆگەرکردنى پاراستن، زیادکردنى توانست و ڕێگرتن لە پیسبوون.دووەم/ وەزارەت پابەندە بە دانانى تۆمارێکى تایبەت بەو بیرانەى کە بەر لە دەرچوونى ئەم یاسایە بە مۆڵەت یان بێ مۆڵەت هەڵکەندراون، و ڕێکارى پێویست بۆ گونجاندنیان لەگەڵ حوکمەکانى ئەم یاسایە دەگرێتەبەر.مادده‌ی (11)یەکەم/ پێویستە بەکاربردنى ئاو لە هەرێم بەپێى ستاندارد و کواڵیتى جیهانى بێت.دووەم/ چارەسەرکردنى سەرچاوەى ئاوە پیسبووەکان و ئاوەڕۆکان بە دانانى وێستگەى چارەسەریى گونجاوى سەردەمیانە دەبێت.سێیەم/ هەر پڕۆژەیەک کە پاشماوەی لێ پەیدا ببێت، تا ئەو کاتەى ڕێنمایى وەزارەتە پەیوەندیدارەکان جێبەجێ نەکات، ڕێگە بە دامەزراندنى نادرێت.چوارەم/ ڕێگە بە دامەزراندنى هیچ پڕۆژەیەک نادرێت، ئەگەر یەکەى چارەسەرکردنى پاشماوەى نەبێت.پێنجەم/ ئەو پڕۆژانەى بوونى یاساییان هەیە و پاشماوەیان دەڕژێتە نێو سەرچاوەکانى ئاو، ماوەى (6) شەش مانگیان لە ڕێکەوتى بەرکاربوونى ئەم یاسایە پێدەدرێت، بۆ دامەزراندنى یەکەى چارەسەرکردنى پاشماوە، بە پێچەوانەوە، موڵەتى کارکردنیان لێدەسەندرێتەوە.مادده‌ی (12)یەکەم/ وەزارەت پلانى ساڵانە و مامناوەندى و درێژخایەنى کەرت و بوارە جۆراوجۆرەکان لە بەکاربردنى ئاودا پەسەند دەکات، بۆ هێنانەدى هاوسەنگى ساڵانەی ئاو و دادپەروەریى لە دابەشکردنیدا.دووەم/ وەزارەت پلان بۆ ڕێگرتن لە ڕۆچوونى زەوى، سێڵاو، لافاو، چاککردنى ڕێڕەوى شی‌و و کەناڵە گشتییەکان و کەناری ڕووبارەکان، و چاودێرى هاتنى سێڵاو و لافاو و بەکارهێنانى ئاوى پڕۆژەکانى ئاودێرى دادەنێت، بەجۆرێک گەرەنتى پاراستنى ئاو لە بەفیڕۆدان و پیسبوون، بکات.مادده‌ی (13)یەکەم/ سندوقێک بەناوى (سندوقى پاراستن و بووژاندنەوەى سەرچاوەکانى ئاو لە هەرێم)، بەپێى حوکمەکانى ئەم یاسایە، دادەمەزرێت.دووەم/ سندوق ئەنجومەنێکى کارگێرى بۆ بەڕێوەبردنى کارەکانى دەبێت، و بە پەیڕەوێک لەلایەن ئەنجومەنى وەزیرانەوە، پێکدەهێنرێت.مادده‌ی (14)یەکەم/ داهاتى سندوق لەم سەرچاوانەى خوارەوە پێکدێت:-هەر کۆمەک و یارمەتیەک، کە بەپێی یاسا پێشکەش بە سندوق دەکرێت.دووەم/ داهاتى سندوق بۆ مەبەستى پاراستن و بووژاندنەوەی سەرچاوەکانى ئاو و ڕێگەگرتن لە پیسبوونى، بەکاردێت.سێیەم/ شێوازى خەرجکردنى داهاتى سندوق بە پەیڕەوێك ڕێکدەخرێت کە لەلایەن ئەنجومەنى وەزیرانەوە، دەردەچێتماددهی (15)دەزگاى ئاسایش و پۆلیسى پاراستنى دارستان و ژینگە، ئەرکى پاراستنى سەرچاوەکانى ئاو لە ئەستۆ دەگرن.مادده‌ی (16)یەکەم/گشت پڕۆژەکانى بەکاربردنی سەرچاوەکانى ئاو، بەپێى یاسا بەرکارەکانى هەرێم، دواى لارینەبوونى لایەنە پەیوەندیدارەکان لەلایەن وەزارەتەوە ڕێپێدانیان بۆ دەکرێت.گشت پڕۆژەکانى وەبەرهێنان، بەپێى یاسا بەرکارەکانى هەرێم، دواى لارینەبوونى لایەنە پەیوەندیدارەکان لەلایەن وەزارەتەوە ڕێپێدانی بەكاربردنیان بۆ دەکرێت.دووەم/ پێویستە لەسەر سوودمەندانى ئاوى سەرزەوى و ژێرزەوى، کە بێ مۆڵەتن، لە کەرتەکانى کشتوکاڵ و پیشەسازى و بازرگانى و گەشتوگوزار، داواکاریى مافی سوودمەندبوون لە ئاو پێشکەش بکەن، و لە ماوەى (6) شەش مانگ لە ڕێکەوتى بەرکاربوونى ئەم یاسایە، مۆڵەت لە وەزارەت وەربگرن، بەپێچەوانەوە، سوودمەند بە سەرپێچیکار لە حوکمەکانى ئەم یاسایە هەژمار دەکرێت.سێیەم/ هەر زێدەڕۆییەک لەلایەن سوودمەندى ئاو، زیاد لەو بڕە ئاوەى رێپێدراوە، بە سەرپێچى هەژمار دەکرێت، و سەرپێچیکار بەپێى حوکمەکانى ئەم یاسایە سزا دەدرێت.چوارەم/ وەزارەت دەتوانێت پێداچوونەوە بە موڵەتەکان و بە بڕى ئاوى سەرزەوى و ژێرزەوى موڵەتپێدراودا، لەبەر ڕۆشنایى پڕۆسەی بووژاندنەوەى سەرچاوەکانى ئاودا، بکاتماددهی (17)وەزیر دەتوانێت، بیرهەڵکەندن یان بەکارهێنانى بیر، لە هەندێک ناوچە قەدەغە بکات، بەپێى ڕاپۆرتى ئەنجومەن، بە مەرجێک مەترسى دابەزینى بڕ و ئاست و جۆرى ئاوى ژێرزەوى هەبێت، بەپێى حوکمەکانى ئەم یاسایە و یاسا بەرکارەکانى هەرێم، قەرەبووى خاوەن بیر دەکرێتەوە بەو زیانەى کە لە ئەنجامى ئەو بڕیارە پێیدەکەوێت.مادده‌ی (18)پێویستە وەزارەت، ئەم ڕێوشوێنانەى خوارەوە، بۆ ڕێکخستنى ناوچەى باراناوى، کە دەبێتە هۆى ڕوودانى سێڵاو و لافاو لەو ناوچەیەى پێیدا دەڕوات، بگرێتە بەر:-یەکەم/ پاراستنى خاک و بەرگى ڕووەکى بە ڕێگاى گونجاو، و چاندنى ئەو ڕووەکانەى خۆڵ جێگیر دەکەن، بۆ پاراستنى ناوچەکە لە داماڵین و ڕۆچوون.دووەم/ ڕێکخستن و نۆژەنکردنەوە لە ڕێڕەوى شیوەکان و دروستکردنى پرۆژەى پێویست بۆ پاراستنى خاک.سێیەم/ قەدەغەکردنى فراوانکارى لە پەیداکردنى زەوى کشتوکاڵى یان دامەزراندنى پڕۆژەى شارستانى یان پیشەسازى لەسەر ڕێرەوى شیوەکان، کەنار ڕووبارەکان، بەنداو و کۆگاکانى ئاو، ئەگەر کاریگەرى نەرێنى لەسەر سەرچاوەکانى ئاو هەبوو.بەشی پێنجەمحوكمە سزاییەكانماددهی (19) هەر کەسێک، سەرپێچى حوکمەکانى ئەم یاسایە، جگە لە حوکمى ماددەى (9)ى ئەم یاسایە بکات، بە بەندکردن بۆ ماوەیەک لە (3) سێ مانگ زیاتر نەبێت یان بە پێبژاردنێک کە لە (7,000,000) حەوت ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە (10,000,000) دە ملیۆن دینار زیاتر نەبێت یان بە هەردووکیان، سزادەدرێتماددهی (20)یەکەم/ هەر کەسێک، سەرپێچى حوکمەکانى ماددەى (9)ى ئەم یاسایە بکات، بە بەندکردن بۆ ماوەیەک لە (6) شەش مانگ کەمتر نەبێت و بە پێبژاردنێك کە لە (7,000,000) حەوت ملیۆن دینار کەمتر نەبیت و لە ( 10,000,000) دە ملیۆن دینار زیاتر نەبێت، سزا دەدرێت، و لابردنى سەرپێچیەکە و گەڕاندنەوەی ماددە یان پاشماوەکان بۆ شوێنى پێشوویان یان لەناوبردنیان لە ئەستوی سەرپێچیکار دەبێت.دووەم/ لە حاڵەتى دووبارەکردنى ئەو سەرپێچییەى کە لە بڕگەى (یەکەم)ى ئەم ماددەیەدا هاتووە، بە بەندکردن بۆ ماوەیەک کە لە (1) یەک ساڵ کەمتر نەبێت و بە پێبژاردنێک کە لە (10,000,000) دە ملیۆن دینار کەمتر نەبیت و لە (15,000,000) پازدە ملیۆن دینار زیاتر نەبێت، سزا دەدرێت، و لابردنى سەرپێچیەکە لە ئەستۆى سەرپێچیکار دەبێت.سێیەم/ سزاکانى هاتوو لەم یاسایەدا، ڕێگرنابن لە سەپاندنى هەر سزایەکى توندتر کە لە یاسا بەرکارەکاندا هاتبێت.بەشی شەشەمحوكمە كۆتاییەكانماددهی (21)وەزیر ڕێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبەجێکردنى حوکمەکانى ئەم یاسایە دەردەکات.مادده‌ی (22)کار بە دەقى هیچ یاسا یان بڕیارێک ناکرێت کە لەگەڵ حوکمەکانى ئەم یاسایەدا ناکۆک بێت.مادده‌ی (23)پێویستە ئەنجومەنى وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەکان حوکمەکانى ئەم یاسایە جێبەجێ بکەن.مادده‌ی (24)ئەم یاسایە لە دواى تێپەڕبوونى (60) شەست ڕۆژ لە ڕێکەوتى بڵاوکردنەوەى لە ڕۆژنامەى فەرمى (وەقایعى کوردستان)دا، جێبەجێ دەکرێت. د.رێواز فایق حسێن سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانهۆیهكانی دهرچوواندنلە پێناو دابینکردنى ئاسایشى ئاو لە هەرێم، و لەبەر گرنگى ئاو لە ژیانى مرۆڤ و کاریگەرى لەسەر واقیعى کۆمەڵایەتى و ئابوورى و سیاسی وەکو سامانێکى نیشتیمانى و بۆ ڕێگرتن لە خراپ بەکارهێنانى، و دەستەبەرى بەردەوامبوونى سەرچاوەکانى ئاو، و دابەشکردنى بەشێوەیەکى دادپەروەرانە و بووژاندنەوە و پاراستنى، ئەم یاسایە دەرچووێندرا....
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق ژماره‌ی ده‌رچوون: 9 مێژووی ده‌رچوون: 7/7/2018 پشت به حوكمی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامان | 4
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق ژماره‌ی ده‌رچوون: 9 مێژووی ده‌رچوون: 7/7/2018 پشت به حوكمی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامان | 4
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقژمارهی ده‌رچوون: 9مێژووی ده‌رچوون: 7/7/2018 پشت به حوكمی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، و له‌سه‌ر ئه‌و یاساكارییه‌ش كه په‌رله‌مان له دانیشتی ئاسایی ژماره (1)ی رۆژی 26/6/2018 ئه‌نجامیداوه و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه له بڕگه‌ی (سێیه‌م)ی (مادده‌ی یه‌كه‌م) له یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2017 به‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان دراوه، بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (5)ی ساڵی 2018 یاسای به‌ركاركردنی یاسای هه‌مواری بیسته‌می یاسای میلاكات ژماره (25)ی ساڵی 1960ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقماددهی (1):هه‌مواری بیسته‌می یاسای میلاكات ژماره (25)ی ساڵی 1960ی هه‌مواركراو، له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق بهركاردهكرێت و كار به حوكمه‌كانی ده‌كرێت.مادده‌ی (2):پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی (3):كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێكی ناكۆك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكرێت.مادده‌ی (4):ئه‌م یاسایه له ڕۆژی بڵاوبوونه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێت.بێگەرد دڵشاد شکرللە جعفر ابراهیم ئیمینکی یوسف محمد صادق سکرتێری پەرلەمانی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان-عێراق کوردستان-عێراق کوردستان-عێراقهۆیهكانی دهرچواندنبهمهبهستی دیاریكردنی ناونیشانی وه‌زیفی و، له‌پێناو جێبه‌جێكردنی یاساكه له‌هه‌رێمدا، ئه‌م یاسایه ده‌رچوێندرا....
یاسای ژماره (5)ی ساڵی 2020یاسای له‌ئه‌ستۆكردن له هه‌رێمی كوردستان - عێراق | 18
یاسای ژماره (5)ی ساڵی 2020یاسای له‌ئه‌ستۆكردن له هه‌رێمی كوردستان - عێراق | 18
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهرهبانبهناوی گهلهوهسەرۆکایەتی هەرێمی كوردستان - عێراقبەپێی ئەو دەسەڵاتەى پێماندراوە لە بڕگەى (یەکەم)ى ماددەى (دەیەم) لە یاساى سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ژمارە (1)ی سالی 2005ى هەموارکراو، و پاڵپشت بە یاساکاریی پەرلەمانى کوردستان لە دانیشتنی ژمارە (7)ی ئاسایی ڕۆژی 29/9/2021 کراوە، بڕیارماندا بە دەرکردنی:یاسای ژماره (5)ی ساڵی 2020یاسای له‌ئه‌ستۆكردن له هه‌رێمی كوردستان - عێراقماددهی (1)بۆ مه‌به‌ستی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، ئه‌م زاراوه و ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریان ده‌گه‌یه‌نن:یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان - عێراق.دووه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان - عێراق.سێیه‌م: وه‌زیری تایبه‌تمه‌ند: وه‌زیری ئه‌و وه‌زاره‌ته‌یه كه كه‌سی له‌ئه‌ستۆكراو تیایدا زیانی به موڵك و ماڵی ده‌وڵه‌ت گه‌یاندوه.چواره‌م: سه‌رۆكی لایه‌نی نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌ت: سه‌رۆكی ئه‌و لایه‌نی نهبهستراوهیه به وه‌زاره‌ت كه كه‌سی له‌ئه‌ستۆكراو تیایدا زیانی به موڵك و ماڵی ده‌وڵه‌ت گه‌یاندوه.پێنجه‌م: پارێزگاری تایبه‌تمه‌ند: پارێزگاری ئه‌و پارێزگایه‌یه كه كه‌سی له‌ئه‌ستۆكراو تیایدا له سنوری دیوانی پارێزگا و یه‌كه كارگێڕیهكانیدا زیانی به موڵك و ماڵی ده‌وڵه‌ت گه‌یاندوه.شه‌شه‌م: ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌تمه‌ند: هه‌ریه‌كه له وه‌زیری تایبه‌تمه‌ند، سه‌رۆكی لایه‌نی نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌ت، پارێزگار ده‌گرێته‌وه.حه‌وته‌م: موڵك و ماڵی ده‌وڵه‌ت: سه‌رجه‌م موڵك و ماڵی گشتی و تایبه‌تی، گوازراوه و نه گوازراوه ده‌گرێته‌وه، كه خاوه‌ندارێتی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌وڵه‌ت یان كه‌سه مه‌عنه‌وییه گشتییه‌كان، كه ته‌رخانكرابێت به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ بۆ سوودی گشتی یان بۆ داموده‌زگایه‌كی گشتی به‌شێوه‌ی كرداری یان به‌پێی یاسا.هه‌شته‌م: فه‌رمانبه‌ر: هه‌ر كه‌سێك كه وه‌زیفه‌یه‌كی له‌سه‌ر میلاكی دامه‌زراوه ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێم پێسپێردرابێت، به‌شێوه‌ی هه‌میشه‌یی یان گرێبه‌ست.نۆیه‌م: ڕاسپێردراو به‌ڕاژه‌ی گشتی: هه‌ر كه‌سێك ئه‌ركێكی له خزمه‌تی دامه‌زراوه ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێم پێسپێردرابێت بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو.ده‌یه‌م: لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه: ئه‌و لیژنانه‌ن كه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بۆ مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له‌و زیانانه‌ی به موڵك و ماڵی ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌وێت، پێكدێن.یازده‌یه‌م: له‌ئه‌ستۆكردن: گه‌ڕاندنه‌وه و پێبژاردنی ئه‌و زیانانه‌یه كه له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌ر یان كه‌سانی ڕاسپێردراو به‌ڕاژه‌ی گشتی به‌ر موڵك و ماڵی ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌وێت.مادده‌ی (2)فه‌رمانبه‌ر یان ڕاسپێردراو به‌ڕاژه‌ی گشتی، به‌های ئه‌و زیانانه‌ی ده‌خرێته ئه‌ستۆ كه به‌ر ماڵ و موڵكی ده‌وڵه‌ت كه‌وتوون، به‌هۆی هه‌ڵه‌ی به ئه‌نقه‌ست، یان كه‌مته‌رخه‌می، یان پشتگوێخستن یاخود سه‌رپێچیكردنی یاسا و بڕیار و پێڕه‌و و ڕێنماییه به‌ركاره‌كان.مادده‌ی (3)یه‌كه‌م: پێویسته ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌تمه‌ند یان ئه‌وه‌ی هه‌ر كامیان ڕایده‌سپێرێت، لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له سه‌رۆكێك كه پله‌ی وه‌زیفی له به‌ڕێوه‌به‌ر كه‌متر نه‌بێت و دوو ئه‌ندام له فه‌رمانبه‌رانی خاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆڕیی پێكبهێنێت، به‌و مه‌رجه‌ی یه‌كێكیان خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆیی بێت له یاسادا.دووه‌م: نابێت كه‌سێك ببێته سه‌رۆك یان ئه‌ندامی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه كه په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیری یان خزمایه‌تی تا پله‌ی چواری له‌گه‌ڵ داواكراو بۆ مه‌به‌ستی له‌ئه‌ستۆكردن هه‌بێت.سێیه‌م: ئه‌گه‌ر زیاتر له دۆسییه‌یه‌كی تایبه‌ت به له‌ئه‌ستۆكردن هه‌بوو، ده‌كرێت بۆ خێراكردنی پرۆسه‌ی تێڕوانینیان، ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌تمه‌ند زیاتر له یه‌ك لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه پێكبهێنێت.مادده‌ی (4)ئه‌و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌ی كه تیایدا زیان گه‌یاندن به موڵك و ماڵی ده‌وڵه‌ت كه‌وتووه، له ماوه‌یه‌ك كه له (7) حه‌وت ڕۆژ له ڕێكه‌وتی زانینی ڕووداوه‌كه تێپه‌ڕنه‌كات، ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌تمه‌ند ئاگادار ده‌كاته‌وه.مادده‌ی (5)یه‌كه‌م: لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له ڕێگه‌ی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیداره‌وه، فه‌رمانبه‌ر یان ڕاسپێردراو به‌ڕاژه‌ی گشتی، به‌شێوه‌ی نووسراو، به مه‌به‌ستی ئاماده‌بوون له‌كات و شوێنی دیاریكراو له‌به‌رده‌م لێژنه‌كه‌دا ئاگادارده‌كاته‌وه، و بۆ هه‌ر ڕێكارێكی تری پێویست سه‌باره‌ت به پێڕاگه‌یاندن و ئاماده‌بوون ڕێسا گشتییه‌كانی ناو یاسا به‌ركاره‌كانی هه‌رێم جێبه‌جێده‌كرێن.دووه‌م: لێكۆڵینه‌وه به‌شێوه‌ی نووسین ده‌بێت، و لیژنه‌كه وته‌كانی كه‌سی داواكراو به له‌ئه‌ستۆكردن و گه‌واهیده‌ره‌كان تۆمار ده‌كات، و ده‌توانێت بڕوانێته ئه‌و په‌ڕاو و به‌ڵگه‌نامه و زانیارییانه كه بۆ لێكۆڵینه‌وه به پێویستیان ده‌زانێت.سێیه‌م: ئاماده‌نه‌بوونی كه‌سی داواكاراو به له‌ئه‌ستۆكردن، سه‌ره‌ڕای پێڕاگه‌یاندنی، ڕێگرنابێت له‌به‌رده‌م كاری لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه و پێویسته له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری ڕێكاره‌كانی به‌رده‌وام بێت.چواره‌م: لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه ده‌توانێت پشت به كه‌سانی شاره‌زا و تایبه‌تمه‌ند ببه‌ستێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بێت.مادده‌ی (6)لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه ڕاسپارده‌ی خۆی به له‌ئه‌ستۆكردن یان لهئهستۆنهكردن و هۆكاره‌كانی، ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌تمه‌ند ده‌كات، و ده‌بێت كۆنوسی كۆتایی لیژنه‌كه ئامانه‌ی خواره‌وه لهخۆبگڕێت:یه‌كه‌م: دیاریكردنی قه‌باره‌ی ئه‌و زیانانه‌ی به‌ر ماڵ و موڵكی ده‌وڵه‌ت كه‌وتوون به‌شێوه‌یه‌كی ورد و ڕوون.دووه‌م: دیاریكردنی ڕاده‌ی گه‌وره‌یی ئه‌و هه‌ڵه یان سه‌رپێچی یان كه‌مته‌رخه‌می یان پشتگوێخستنه‌ی ئه‌نجامدراوه و بووه‌ته هۆكاری زیانگه‌یاندن به ماڵ و موڵكی ده‌وڵه‌ت، به ئه‌نقه‌ست بووبێت یان نا، هه‌ڵه‌یه‌كی مرۆیی ویستراو بووبێت یان نه‌ویستراو.سێیه‌م: دیاریكردنی كه‌سی له‌ئه‌ستۆكراو، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی به‌شداربوون له‌گه‌ڵیدا و ڕێژه‌ی به‌رپرسیارێتی هه‌ریه‌ك له به‌شداربووان له هێنانه‌كایه‌ی زیانه‌كه.چوره‌م: دیاریكردنی په‌یوه‌ندی هۆكاری نێوان زیانه‌كه و هه‌ڵه یان كه‌مته‌رخه‌می یان پشتگوێخستن یاخود سه‌رپێچییه‌كه.پێنجه‌م: دیاریكردنی به‌های زیانه‌كه به نرخی ڕۆژی ئاڕاسته‌كردنی ڕاسپارده‌ی لیژنه‌كه، له‌گه‌ڵ بڕی پێبژاردنی له‌ئه‌ستۆكراو.مادده‌ی (7)ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌تمه‌ند له‌سه‌ر بنه‌مای ڕاسپارده‌كانی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه بڕیاری له‌ئه‌ستۆكردن یان لهئهستۆنهكردن ده‌دات، له ماوه‌ی (7) حه‌وت ڕۆژ له ڕێكه‌وتی وه‌رگرتنی ڕاسپارده‌كان.مادده‌ی (8)بڕی پێبژاردنی له‌ئه‌ستۆكراو به یه‌كجار ده‌درێت، و وه‌زیری تایبه‌تمه‌ند یان سه‌رۆكی لایه‌نی نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌ت ده‌توانێت بكاته قیست بۆ ماوه‌یه‌ك له (5) پێنج ساڵ زیاتر نه‌بێت، به‌رامبه‌ر به ده‌سته‌به‌رێكی كه‌سی یان خانووبه‌ره‌یی گه‌ره‌نتیكار، و له‌م باره‌یه‌ش نیشانه‌ی گلدانه‌وه به حوكمی ڕههن له‌سه‌ر خانووبه‌ره‌كه له فه‌رمانگه‌ی تۆماركردنی خانووبه‌ره‌ی تایبه‌تمه‌ند، داده‌نرێت.مادده‌ی (9)یه‌كه‌م: حوكمه‌كانی یاسای وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه حكومییه‌كانی كارپێكراو له هه‌رێم، له‌سه‌ر كه‌سی له‌ئه‌ستۆكراو پیاده ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر پابه‌ندنه‌بوو به دانه‌وه‌ی بڕی پێبژاردنی له‌ئه‌ستۆكراو، یان له ماوه‌ی (30) سی ڕۆژ له ڕێكه‌وتی شایسته‌بوونی قیسته‌كانی نه‌دایه‌وه، بڕیاری بهقیستكردنهكهش به هه‌ڵوه‌شاوه داده‌نرێت و ئه‌و قیستانه‌ی ماونه‌ته‌وه له‌ئه‌ستۆی به یه‌كجاری لێی وه‌رده‌گیرێته‌وه.دووه‌م: ئه‌گه‌ر نه‌كرا بڕی پێبژاردنی له‌ئه‌ستۆكراو به‌پێی یاسای وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه حكومییه‌كان وه‌ربگیرێت، ئه‌وا مووچه‌ی كه‌سی له‌ئه‌ستۆكراو به‌پێی ئه‌و ڕێژانه‌ی كه له یاسای جێبه‌جێكردنی كارپێكراو له هه‌رێم دیاریكراوه گلده‌درێته‌وه، و ئه‌مه‌ش ڕێگرنابێت له گرتنه‌به‌ری ڕێكاره‌كانی هاتوو له یاسای وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه حكومییه‌كانی كارپێكراو له هه‌رێم له‌سه‌ر هه‌ر مایه‌یه‌ك كه له‌ئه‌ستۆكراو له داهاتوودا ده‌بێته خاوه‌نی.مادده‌ی (10)یه‌كه‌م: گواستنه‌وه و كۆتایهاتنی ڕاژه‌ی فه‌رمانبه‌ر یان ڕاسپێردراو به‌ڕاژه‌ی گشتی به‌هه‌ر هۆكارێك ڕێگرنابێت له گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی له‌ئه‌ستۆكردن به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.دووه‌م: له حاڵه‌تی مردنی له‌ئه‌ستۆكراو، بڕی پێبژاردن ده‌گوازرێته‌وه بۆ سه‌ر ئه‌و ماڵ و موڵكه‌ی كه له‌دوای مردنی لێی به‌جێده‌مێنێت.مادده‌ی (11)یه‌كه‌م: كه‌سی له‌ئه‌ستۆكراو ده‌توانێت له ماوه‌ی (15) پازده ڕۆژ له ڕێكه‌وتی پێڕاگه‌یاندنی یان ئه‌ژماركردنی به پێڕاگه‌یه‌نراو، ڕاسته‌وخۆ له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌تمه‌ند یان له ڕێگه‌ی فه‌رمانگه‌كه‌یه‌وه دادخوازی به‌رامبه‌ر به بڕیاری لهئهستۆكردنهكهی پێشكه‌ش بكات.دووه‌م: پێویسته ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌تمه‌ند له ماوه‌ی (15) پازده ڕۆژ له ڕێكه‌وتی وه‌رگرتنی، بڕوانێته دادخوازییهكه.سێیه‌م: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌تمه‌ند دادخوازییهكهی ڕه‌تكرده‌وه یان له‌و ماوه‌یه‌ی له بڕگه‌ی (دووه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه وه‌ڵامی دادخوازیهكهی نه‌دایه‌وه، كه‌سی له‌ئه‌ستۆكراو له ماوه‌ی (30) سی ڕۆژ له ڕێكه‌وتی پێڕاگه‌یاندنی یان ئه‌ژماركردنی به پێڕاگهیانراو به ده‌رئه‌نجامی دادخوازیهكه، مافی تانه‌دانی له بڕیاری ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌تمه‌ند له‌به‌رده‌م دادگای كارگێڕی هه‌یه به‌پێی حوكمه‌كانی یاسای ژماره (14)ی ساڵی 2008 (یاسای ئه‌نجومه‌نی شوورا له هه‌رێمی كوردستان - عێراق).مادده‌ی (12)سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به وه‌زیری تایبه‌تمه‌ند داده‌ندرێت ئه‌گه‌ر كه‌سی له‌ئه‌ستۆكراو وه‌زیر یان ئه‌وانه‌ی پله‌ی وه‌زیریان هه‌یه، یاخود سه‌رۆكی ئه‌و لایه‌نه نهبهستراوانه به وه‌زاره‌ت بێت كه به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران په‌یوه‌ستن.مادده‌ی (13)یه‌كه‌م: ئه‌و لیژنانه‌ی به‌پێی حوكهكانی ئه‌م یاسایه پێكده‌هێنرێن نابنه جێگره‌وه بۆ ئه‌و لیژنانه‌ی حوكمه‌كانی یاسای بهرزهفهتكردنی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت و كه‌رتی گشتی ژماره (14)ی ساڵی 1991ی به‌ركار له هه‌رێم ده‌یانگرێته‌وه.دووه‌م: له‌ئه‌ستۆكردنی فه‌رمانبه‌ر یان ڕاسپێردراو به‌ڕاژه‌ی گشتی به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌تمه‌ند پابه‌ند ده‌كات به گرتنه‌به‌ری ڕێكاری یاسایی و ڕه‌وانه‌كردنی دۆسیه‌كه‌ی بۆ دادگا ئه‌گه‌ر ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ی ئه‌نجامی داوه به‌پێی یاسای سزادانی به‌ركار یان هه‌ر یاسایه‌كی تر كه ڕه‌گه‌زی تاوانكاری تێدابوو.مادده‌ی (14)ئه‌م یاسایه له‌سه‌ر گشت ئه‌و دۆسیانه‌ی كه به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كان له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان و بڕیاری لهئهستۆكردنیان بۆ ده‌رنه‌چووه، و ئه‌وانه‌شی كه تا ئێستا دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ نه‌كراوه‌ته‌وه پیاده ده‌كرێت.مادده‌ی (15)وه‌زیری دارایی و ئابوری ڕێنمایی پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌رده‌كات.مادده‌ی (16)كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێت كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێت.مادده‌ی (17)له‌سه‌ر لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پێویسته حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی (18)ئه‌م یاسایه له ڕێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێت. د. رێواز فایق حسێن سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق هۆیه‌كانی دهرچواندنله پێناو پارێزگاریكردن له موڵك و ماڵی گشتی ده‌وڵه‌ت له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌ران و ڕاسپێردراوان به‌ڕاژه‌ی گشتی، له ڕێگه‌ی چاوپۆشینه‌كردن له‌گه‌ڵ حاڵه‌ته‌كانی پشتگوێخستن و كه‌مته‌رخه‌می یان به ئه‌نقه‌ست زیان گه‌یاندن به موڵك و ماڵی ده‌وڵه‌ت یان سه‌رپێچیكردنی یاسا و بڕیار و پێڕه‌و و ڕێنماییه به‌ركاره‌كان، ئه‌م یاسایه ده‌رچوێندرا....
یاسای ژماره (6) ساڵی 1993یاسای به‌رێوه‌بردنی شاره‌وانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 59
یاسای ژماره (6) ساڵی 1993یاسای به‌رێوه‌بردنی شاره‌وانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 59
یاسای به‌رێوه‌بردنی شاره‌وانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقبه ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بانبه ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی عێراقژماره بڕیار:16مێژووی بڕیار 8/3/1993بڕیاربه پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار، بڕیار له‌سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 3/3/1993 بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (6) ساڵی 1993یاسای به‌رێوه‌بردنی شاره‌وانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقبهشی یهكهموشه و ئهركهكانماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌و وشه‌و زاراوانه‌ی خواره‌وه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه ماناكانی ته‌نیشتیانه:1-هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق.2-وه‌زیر: وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری هه‌رێم.3-ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی.4-ده‌زگای شاره‌وانی: گشت شاره‌وانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق.5-شاره‌وانی: ده‌زگایه‌كی ناوخۆییه كه كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌عنه‌وی هه‌یه و ئه‌ركی پێشكه‌شكردنی ئه‌و خزمه‌تگوزاری یانه‌یه كه له‌م یاسایه‌وه هه‌ر یاسایه‌كی تردا هه‌ن به هاووڵاتییان له سنوری شاره‌وانییه دیاركراوه‌كه‌دا.6-سه‌رۆكی شاره‌وانی: سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی شاره‌وانی.7-داهاتی شاره‌وانی: ئه‌و پاره و پووله‌ی به پێی حوكمی یاسا مافی وه‌رگرتنی وه‌ك باج دراوهتێو قازانجی پرۆژه‌كانی و داهاتی ماڵه گوازراوو نه‌گوازراوه‌كانی كه ده‌چنه خه‌زێنه‌كه‌وه.8-دام و ده‌زگا گشتییه‌كان: وه‌ك خسته‌خانه‌و (مستوصف)و مه‌ڵبه‌ندی پۆلیس و قوتابخانه‌و كتێبخانه‌ی گشتی و به‌شه‌كانی شاره‌وانی و پرۆژه‌كانی ئه‌وانی تر.9-شه‌قام: شه‌قام جاده گشتی یه سه‌ره‌كی و لقیه‌كان و جاده تایبه‌تییه‌كان و شوسته‌و مه‌یدانه‌كان له سنووری شاره‌وانییه‌كاندا. مادده‌ی دووه‌م:ئه‌ركی ده‌زگای شاره‌وانی پێششكهشكردنی خزمه‌تگوزاریی گشتییه له ناوچه‌یه‌كی دیاركراوی سنوورداردا.مادده‌ی سێیه‌م:شاره‌وانی به‌و مانایه‌ی خاوه‌نی كه‌سایه‌تی یه‌كی مه‌عنه‌وی یه ئه‌م مافانه هه‌یه.1-مافه‌كانی خۆی به پێی حوكمی یاسا كارپێكراوه‌كان وه‌رده‌گرێ.2-باج (ره‌سم)ە كرێ به پێی حوكمی یاسا كارپێكراوه‌كان ده‌سێنێ.3-ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی بواری جێبه‌جێ كردنی خزمه‌تگوزاری و فه‌رمانه‌كان بۆ ده‌ره‌خسێنن به پێی حوكمی ئه‌م یاسایه‌و یاسا كارپێكراوه‌كانی تر به كاریان دێنێ.4-به پیی حوكمی ئه‌و یاسایه‌ی به‌لێننامه (عقد) به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه ده‌به‌ستێ.5-مافی دژكاری (الخصومه)ی له گشت له گشت ئه دوایانه‌دا (الدعاوی) هه‌یه كه ده‌یانكا له‌سه‌ری ده‌كرێن.6-خاوه‌نی ئهستۆیهكی دارایی سه‌ربه‌خۆیه(ژمه مالیه مستقله).مادده‌ی چواره‌م:شاره‌وانی ئه‌مانه‌ی ده‌بن:1-ئه‌نجومه‌نێك كه ژماره‌ی ئه‌ندامانی له پێنج ئه‌ندام كه‌متر مه‌بێ و له بیست ویه‌ك زیاتر نه‌بێ و له گه‌لیدا سه‌رۆكی شاره‌وانی.2-نه‌خشه و وه‌سفێكی سه‌لمێنراو (مصدقتان) له لایه‌ن وه‌زیره‌وه كه به فراوانی ناوی شاره‌وانییه‌كه و سنووره‌كانی تیاندابن.به‌شی دووهمدامهزراندنی شارهوانیماددهی پێنجه‌م:شاره‌وانی له‌م شوێناندا داده‌مه‌زرێنرێ.1-مه‌ڵبه‌ندی پارێزگا و ناحیه، چماره‌ی دانیشتوانی هه‌ر چه‌ندی بێ.2-ئه‌و گوندانه‌ی ژماره‌ی دانیشتوانیان له سێ هه‌زا ركه‌مترنین، له‌سه‌ر پێشنیازی به‌رێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كان و په‌سه‌ند كردن له لایه‌ن وه‌زیره‌وه.3-ئه‌و شاره‌وانیانه‌ی پێش كاركردن به‌م یاسایه له‌و گوندانه‌ی دامه‌زراون كه ژماره‌ی دانیشتوانیا له‌و راده‌ی سه‌ره‌وه كه‌متر نیند ده‌مێننه‌وه. به‌ڵام وه‌زیر له‌سه رپێشنیاری به‌رێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كان بۆی هه‌یه هه‌ڵیان وه‌شێنێته‌وه.4-نزیكترین شاره‌وانی له‌و شوێنانه‌ی پێویست به دامه‌زراندنی شاره‌وانی تیایاندا ناكا، خزمه‌تگوزاری یان پێشكه‌ش ده‌كا.مادده‌ی شه‌شه‌م:به نیازی دامه‌زراندنی شاره‌وانییه‌ك وه‌زاره‌ت نه‌خشه و وه‌سفی سنووری شارۆچكه‌كه ئاماده دهكاو له رۆژنامه‌ی ره‌سمی بڵاوی ده‌كاته‌وه و بۆ ماوه‌ی (30) رۆژ له شێوێنه گشتییه‌كاندا هه‌ڵده‌واسرێ.له‌و ماوه‌یه‌دا ناره‌زایی (اعتراچ) وه تێبینی فه‌رمانگه‌كانی هاوڵاتی یانی له‌سه‌ر وه‌رده‌گیرێن و له‌به‌ر رۆشناییان وه‌زیر ئه‌وه‌ی به باش بزانێ بریاری له‌سه‌ر ده‌دا و ده‌كرێ له ماوه‌ی ده رۆژدا له رۆژی ده‌رچوونی بڕیاره‌كه‌یه‌وه له لای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ناره‌زایی له‌سه‌ر ده‌رببردرێ. بڕیاری وه‌زیر ئه‌گه‌رله‌و ماوه‌یه‌دا ناره‌زایی له‌سه‌ر دهرنهبردرا هه‌روه‌ها بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌گه‌ر ناره‌زایی ده‌ربردرا بوو له‌م باره‌یه‌وه بڕیاری كۆتایی ده‌بێ.مادده‌ی حه‌وته‌م:شاره‌وانی به به‌یاننامه‌یه‌ك داده‌مه‌زرێ كه وه‌زیر ده‌ریده‌كا له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه.مادده‌ی هه‌شته‌م:سنووری شاره‌وانی به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی شاریوانی و سه‌لماندن له لایه‌ن وه‌زیره وه ده‌گۆردرێ كه ده‌بێ بڕیاره‌كه هۆی پێویستی گۆرینه‌كه و په‌سه‌ند كردنی له لایه‌ن وه‌زیره وه له‌گه‌ڵدا بێ.مادده‌ی نۆیه‌م:ناوچه‌ی شاره‌وانی به پێی رێنوێنییه‌كی ناوه‌ندی له ئیه‌ن به‌رێوه‌به‌راێتی گشتی شاره‌وانییه‌كان و به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی نه‌خشه كێشانی ئاوه‌دانییه‌وه داده‌نرێ، ده‌كرێ به چه‌ند كه‌رتێكه‌وه و هه‌ر كه‌رتێك یا زیاتر به‌شێكی شاره‌وانی (قسم بلدی) تێدا ده‌بێ كه سه‌رپه‌رشتی ی كاره‌كانی شاره‌وانی، گه‌شت و گوزاریه‌كانی و جێ به‌جێ كردنی فه‌رمانه‌كانی ده‌كا. هه‌روه‌ها پێك هێنانی كه‌رته‌كان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و دانه‌پاڵ یه‌كتریان دیاریكردنی ناو و سنووره‌كانیان له چوارچێوه‌ی یه‌ك ناوچه‌ی شاره‌وانیدا به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی و په‌سه‌ندكردن له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانیه‌كانه‌وه ده‌بێ.مادده‌ی ده‌یه‌م:1-شاره‌وانییه‌كان له‌سه‌ر بچینه‌ی ژماره‌ی دانیشتوان به پێی دوا سه‌رژمێری گشتی به‌م شێوه‌یه پۆلین (تصنیف) ده‌كرێن:أ-شاره‌اونی مه‌ڵبه‌ندی پایته‌ختی هه‌رێم له پۆلی تایبه‌تی ده‌بێ.ب-شاره‌وانی مه‌ڵبه‌نده‌كانی پارێزگاكانی هه‌رێم او پۆلی (مومتاز) ده‌بن.ج-ئه‌و شاره‌وانیانه‌ی ژماره‌ی دانیشتوانیان له حه‌فتاو پێنج هه‌زار كه‌متر نییه له پۆله یه‌كه‌م ده‌بن.د-ئه‌و شاره‌وانیانه‌ی ژماره‌ی دانیشتوانیان له پازده هه‌زار كه‌متر نییه له پۆلی دووه‌م ده‌بن و وه‌زیر بۆی هه‌یه ئه‌و قه‌زایانه‌ی لێ به‌ده‌ر بكا كه شێوه‌یه‌كی مێژووییان هه‌یه و شوێنه جوگرافییه‌كان بواری فراوان بوونی ئاسۆیی ی (افقی) ناداتێ.ه-ئه‌و شاره‌وانیانه‌ی ژماره‌ی دانیشتوانیان له پێنج هه‌زار كه‌متر نییه له پۆلی سێیه‌مدا ده‌بن.و-ئه‌و شاره‌وانیانه‌ی ژماره‌ی دانیشتوانیان له پێنج هه‌زار كه‌ممتره له پۆلی چواره‌مدا ده‌بن.2-پۆله‌كانی شاره‌وانییه‌كان دوای ده‌رچوونی ئه‌نجامی هه‌ر سه‌رژمێریه‌كی گشتی به به‌یاننامه‌یه‌ك كه وه‌زیر ده‌ری ده‌كا و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه، ده‌گۆردرێن.مادده‌ی یازده‌یه‌م:ده‌كرێ دوو شارره‌وانی له حاله‌تی فراوان بوونی سنووریان و به یه‌ك گه‌یشتنیان له‌سه‌ر برشیاری هه‌ردووو ئه‌نجومه‌ن یان و په‌سه‌ند كردن له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه ببنه یه‌ك شاره‌وانی و له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی بریاره‌كه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ.به‌شی سێیهمههڵوهشاندنهوهی شاره‌وانییه‌كان (الغا‌ء البلدیات)مادده‌ی دوازده‌یه‌م:وه‌زیر بۆی هه‌یه له‌سه‌ر پێشنیازی به‌رێوه‌به‌ری گشتی ی شاره‌وانییه‌كان و لایه‌نگیری لیژنه‌ی راوێژكاری به‌رێوبه‌ریه‌تی گشتی ی شاره‌وانییه‌كان له‌م حاڵه‌تانه‌دا شاره‌وانی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه.1-نه‌مانی مه‌رجه‌كانی پێك هێنانی.2-یه‌كخستنی له‌گه‌ڵ شاره‌وانیه‌كی تردا.مادده‌ی سێزده‌یه‌م:له حاڵه‌تی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی شاره‌وانیدا هێنده‌ی په‌یوه‌ندی به راگه‌یاندنی بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه ده‌ربڕینی ناره‌زایی له‌سه‌ری هه‌بێ ناوه‌رۆكی مادده‌ی شازده‌یه‌می ئه‌م یاسایه‌ی به‌سه‌ر دا جێ به‌جێ ده‌كرێ.مادده‌ی چوارده‌یه‌م: شاره‌وانی به به‌یاننامه‌یه‌ك هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه كه وه‌زیر ده‌ری ده‌كا و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه.مادده‌ی پازده‌یه‌م:ماڵ و موڵكی ئه‌و شاره‌وانییه‌ی هه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه له سه‌ر داخوازی وه‌زیر پاك‌و (تصفیه) ده‌درێ و ماڵه گوازراوه‌كان و خانوو به‌ره‌كانی و قه‌رزه‌كانی به‌م شیوه‌یان لێده‌كرێ.1-ده‌درێن به شاره‌وانی مه‌ڵبه‌ند/ ئه‌گه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌كه به پێی ی بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی دوازده‌یه‌م بوو.2-ده‌درێن به شاره‌وانییه یه‌كگرتووه‌كه/ ئه‌گه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌كه به پێی ی بڕگه‌ی ( 2)ی ئه‌و مادده‌یه بوو.به‌شی چوارهمدهسهڵاتهكانی شارهوانیییماددهی شازده‌یه‌م: شاره‌وانی له به‌جێهێنانی كاره‌كانیدا دوو ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه:ده‌سه‌ڵاتی بڕیاردان و چاودێری كردن كه ئه‌نجوومه‌ن به پێی ئه‌م یاسایه له ئه‌ستۆی ده‌گرێ و ده‌سه‌ڵاتی جێ به جێ كردن كه سه‌رۆكی شاره‌وانی به جێ ی دێنێ.لقی یه‌كه‌م: ده‌سه‌ڵاتی بڕیاردان و چاودێری كردنیهكهم: پێكهێنانی ئهنجومهنماددهی حه‌ڤده‌یه‌م:سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن به هه‌ڵبژاردنێكی سه‌ربه‌ستی راسته‌وخۆ و به ده‌نگدانی ته‌واو نهێنی كه به پێی په‌یره‌ویكی تایبه‌تی ده‌كرێ له دانیشتوانی ناوچه شاره‌وانییه‌كه هه‌ڵده‌بژێردرێن.مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م:1-ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن به‌م جۆره ده‌بێ:أ-شاره‌وانی پۆلی تابه‌تی حه‌ڤده ئهندامب-شاره‌وانی پۆلی مومتاز سێزده ئهندامج-شاره‌وانی پۆلی یه‌كه‌م یازده ئهندامد-شاره‌وانی پۆلی دووه‌م نۆ ئه‌ندام ه-شاره‌وانی پۆلی سێیه‌م حه‌وت ئه‌ندام و-شاره‌وانی پۆلی چواره‌م پێنج ئه‌ندام2-وه‌زیر بۆی هه‌ی له‌سه‌ر داخوازی به‌رێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانیه‌كان پێش ده‌ست كردن به هه‌لبژاردن كه له سێ رۆژ كه‌متر نه‌بێ ژماره‌ی ئه‌ندامان زیاد بكا به مه‌رجێ له بیست و یه‌ك ئه‌ندام تێپه‌ر نه‌كا.مادده‌ی نۆزده‌یه‌م:ماوه‌ی ئه‌ندامیه‌تی ئه‌نجوومه‌ن (4) چوار ساڵه كه له رۆژی كۆبوونه‌وه وه ده‌ست پێده‌كا.مادده‌ی بیسته‌م:ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی فه‌رمانبه‌ر نین، له پۆلی تایبه‌تی (300) دینار و پۆلی مومتاز (250) دینار و پۆلی یه‌كه‌م (150) دینار و پۆله‌كانی تر (100) دینار خه‌ڵاتی مانگانه‌یان ده‌درێتێ.مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:ئه‌نجومه‌ن له یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌یدا به ده‌نگدانی نهێنی یه‌كێك له ئه‌ندامه هه‌ڵبژێردراوه‌كان به جێگری سه‌رۆك هه‌ڵده‌بژێرێ.مادده‌ی بیست و دووه‌م:1-ده‌بێ پاڵێوراو بۆ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی(30) سی ساڵی ته‌مه‌نی ته‌واو كردبێ و باوه‌رنامه‌ی دواناوه‌ندی یا هاوسهنگهكهی (مایعادلها) هه‌بێ.2-ده‌بێ ئه‌ندامه هه‌ڵبژێردراوه‌كان (30) سی ساڵی ته‌مه‌نیان ته‌واو كردبێ و ئه‌هلیه‌تی یاسای ته‌واویان هه‌بێ.3-نابێ له‌سه‌رتاوانێكی له‌كه‌داركه‌ری شه‌ره‌ف یا به‌ند كردن به هۆی تاونی كوشتنی ئه‌نقه‌ست یا دزی كردن حوكم درا بێ یا به‌شداری یه‌كێ له‌و تاوانانه‌ی كردبێ كه ده‌سه‌ڵاتی دكتاتۆری له كوردستاندا نه‌خشه‌ی بۆ كێشاوه.مادده‌ی بیست و سێیه‌م:نابێ ئه‌ندامیه‌تی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی و هه‌ر كام له‌و ئه‌نجومه‌نانه‌ی به پێی یاسا هه‌ڵده‌بژێردرێن پێكه‌وه بكرێن.مادده‌ی بیست و چواره‌م:1-ئه‌گه‌ر ئیحتیاته‌كان به‌شی پركردنه‌وه‌ی كورسییه چۆڵ بووه‌كانی ئه‌نجومه‌نیان نه‌كرد، هه‌ڵبژاردنی ته‌واو كه‌ر بۆ پركردنه‌وه‌یان ده‌كرێ.2-ماوه‌ی ئه‌ندامیه‌تی ئه‌ندامه نوێیه‌كان ته‌واوكه‌ری ماوه‌ی ئه‌ندامه‌كانی پێشوو ده‌بێ. دووه‌م/ فه‌رمانه‌كانی ئهنجومهنماددهی بیست و پێنجه‌م:1-أ- ئه‌نجومه‌ن ده‌بێ به‌و رێ و شوێنانه‌ی له‌به‌ر ده‌ستی دان ئه‌و سكێچه بنچینه‌ییانه‌ی (التصامیم الاساسیه) كه له لایه‌ن نه‌خسه كێشانی ئاوه‌دانییه‌وه (التخگیگ العمرانی) ئاماده كراون بۆ هاوڵاتیان و په‌یوه‌ندی داران و فه‌رمانگه‌كان و لایه‌نه‌كانی تر بڵاو بكاته‌وه تا بۆ ماوه‌ی شه‌ست رۆژ له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌كه‌وه لێ ی ئاگادار بن و ئه‌و ناره‌زایی و پێشنیازانه‌ش وه‌رده‌گیرێن كه له‌و ماوه‌یه‌دا له باره‌یانه‌وه ده‌درێن به ئه‌نجومه‌ن.ب-به‌ڵام سه‌باره‌ت به سكێسه فراوانه‌كان و گۆردراوه‌كان و ئیفرازه‌كان بۆ ماوه‌ی (30 )سی رۆژ راده‌گه‌ێنریچن له‌گه‌ڵ ره‌چاو كردنی هه‌مان رێ و شوێنی بڕگه‌ی (أ)ی سهررهوهدا.2-ئه‌نجومه‌ن ده‌بێ له‌و ناره‌زایی و پێشنیازانه ئه‌گه‌ر هه‌بوون بكۆلێته‌وه و له حاڵه‌تی ره‌ت كردنه‌وه یا قبوڵ كردنیاندا، ده‌بێ بڕیاره‌كه هۆی شیاوی له پاڵدا بێ و له هه‌موو حاڵه‌تێكیشدا ئه‌نجومه‌ن ده‌بێ سكێچه‌كان له‌گه‌لچ ناره‌زایی و پێشنیازه قبوول كرا‌و و ره‌ت كراوه‌كاندا له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا له كۆتایی هاتنی راگه‌یاندنه‌كه‌وه بنێرێ بۆ به‌رێوه‌به‌ریه‌تی نه‌خشه كێشانی ئاوه‌دانی بۆ گۆرینی سكێچه‌كه له‌به‌ر رۆشنایی یان بڕیار له‌سه‌ر دانی.3-سكێچه‌كان له رۆژی سه‌لماندنیان له لایه‌ن وه‌زیره وه به كار پێكراو داده‌نرێن.مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م:1-ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه داوای گۆرینی سكێچی بنچینه‌یی و فراوان بكا له كاتی پێویستدا به مه‌رجێك حوكمه‌كانی ماده‌ی پێشووی بۆ ره‌چاو بكرێ.2-ئه‌نجومه‌ن ده‌بێ ئه‌گه‌ر گۆرینی سكێچه بنچینه‌ییه‌كه یا فراوانه‌كه به پله‌ی كۆتایی گه‌یشت به گشت ئه‌و بینایانه‌ی هه‌موو یا هه‌ندێكی بیناكه به پێچه‌وانه‌ی پێویستییه‌كانی سكێچه نوێیه سه‌لمێنراوه‌كان ئاماده بكا و له ماوه‌ی بیست ساڵدا له رۆژی، سه‌لماندنی سكێچه‌كه‌وه ده‌ست بكا به موڵك سه‌ندنیان (استملاكیها).3-ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه له‌سه‌ر داخوازی په‌یوه‌ندیداران بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی رێگه بدا به پێچه‌وانه‌ی پێویستییه‌كانی جێ به‌جێ كردنی سكێچی بنچینه‌یی یا سكێچه فراوانه‌كانه‌وه، خانووی نوێ بۆ نیشته جێ بوون دروست بكرێ یا ئه‌و خانووبه‌رانه‌ی هه‌ن به‌كار بهێنرێن به مه‌رجێك هیچ ئیلتزامێكی دارایی پابه‌ندییه‌كی دارایی له كاتی جێ به‌جێ كردنی سكێچه‌كه و ته‌اوو كردنی موڵك سه‌ندییه‌كه به پێی رێنماییه‌ك كه وه‌زاره‌ت ده‌ری ده‌كا سه‌براه‌ت به‌و خانوو به‌رانه‌ی كه ده‌كه‌ونه ئه‌ستۆی شاره‌وانی. مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م:1-ئه‌نجومه‌ن به رێكخستان له‌گه‌ل لایه‌نه تایبه‌تكاره‌كاندا بڕیار له باره‌ی ئه‌و فه‌رمان و خزمه‌ت گوزاریانه‌وه ده‌دا:أ-پاككردنوه‌ی شه‌قام و شوێنه گشتییه‌كان و فرێدانی پیسی و زبڵ.ب-پركردنه‌وه‌ی زه‌لكا و گۆما و شوێنی په‌نگ خواردنه‌وه‌ی دزه ئاو و چاڵ و چۆڵ و شوێنه ناته‌ندروستییه‌كان.ج-دروستكردنی ئاوده‌ستخانه‌ی گشتی و ئاگردانی سوتاندنی زبڵ.د-پاكركدنه‌وه‌ی ئاوبه‌ست (خزان) و حه‌وزی ئاوی پیس و دابینكردنی رێ و شوێنی گواستنه‌وه و ئاوه‌رۆكردنی به جۆرێك كه كار نه‌كاته سه‌ر حه‌وانه‌وه‌ی هاوڵاتیان و فه‌وتاندنی پاشماوه‌كانیان یا سه‌تاندنیان.ه-چاككردنی شه‌قامه‌كان و قیرتاو كردنیان.و-ئاورشێنكردن و شوشتنی شه‌قامه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ته‌پ و تۆزیان لێ هه‌ڵنه‌ستێ.ز-ده‌ستگیر كردنی ئاژه‌ڵی به‌ره‌ڵا و فه‌وتاندنی زیان به‌خشه‌كانیان به هاوكاری ه‌گه‌ڵ لایه‌ن ه‌تایبه‌تكاره‌كاندا.ح-ئاماده‌كردن و دیاری كردنی شوێنه ته‌ویله بۆ مهر و ماڵات. گ- دروستكردنی قه‌سابخانه‌ی دروست و به‌رگرتن له سه‌ربرین له ده‌ره‌وه‌یدا و دابینكردنی ساغله‌می گۆشت له رووی ته‌ندروستی و هه‌ڵگرتنی و گواستنه‌وه یه‌وه بۆ بازار.ی-ئاماده‌كردن و دیاری كردنی شوێن و بازار فرۆشتنی گۆشت و ماسی و سه‌وزه به كۆمه‌ل و به‌دانه.ك-رێكخستن و چاودێری كردنی ته‌رازوو سه‌نگ و پێوانه‌كان (مقاییس).ل-ئاماده‌كردن و دیاری كردنی شوێنی گونجاو بۆ گۆرستان و له‌گه‌لیدا شوێنی شوشتنی مردووان و كفن كردنیان و گواستنه وه و ناشتنی مردووه هه‌چاره‌كان.م-ئاماده‌كردن و دیاری كردنی شوێنی هه‌ڵگرتن و فرۆشتنی سوته‌مه‌نی.ن-ژماره لێدانی خانوو شه‌قام و كه‌رته‌كان و ناولێنانیان به هاوكاری له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی تردا.س-گه‌یاندنی ئاوی خواردنه‌وه به هاوڵاتیان و دروستكردنی پرۆژه‌ی تایبه‌تی بۆی و پاراستنیان.ع-دروستكردنی پرۆژه‌ی ئاوه‌رۆ و پاراستنیان.ف-دروستكردنی مه‌یدانی راوه‌ستانی ئۆتومبێل.2-شاره‌وانی ده‌بێ هه‌موو ساڵێك پاره‌ی پێویست بۆ جێبه جێ كردنی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی بڕگه‌ی پێشوو له بوودجه‌كه‌یدا ته‌رخان بكا.مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م:ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه ئه‌و فه‌رمان و كارانه جێ به‌جێ بكا له حالێكدا كه به‌رژه‌وه‌ندی گشتی به‌دی بێنێ و پاره‌ی پێویست له بووجه‌ی شاره‌وانیدا هه‌بێ:-1-راكێشان و فراوانكردنی شه‌قام و فولكه و پێچ و به‌شه‌كانی به پێی نه‌خشه سه‌لمێنراوه‌كان.قیرتاو كردنی شه‌قام و خۆشكردنیان و شۆسته بۆ كۆدنیان و رواندنی دار و دره‌خت تیایاندا و ئاورشێنكردنیان.3-ده‌ستنیشان كردنی چۆنییه‌تی به‌كارهێنانی شۆسته‌ی شه‌قامه‌كان و لاته‌ریكه‌كانیان (فچلاتها) و ئه‌و كه‌لاوه (عرصه) چۆلانه‌ی مولكی شاره‌وانین و رێكخستنی چۆنیتی ی كاركردنی فرۆشیاره دهستگێرهكان و خاوه‌ن دوكانه كاتییه‌كان (كوشك) به شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا ناكۆك نه‌بێ، ئه‌مه‌ش به هاوكاری له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رێتی نه‌خشه كێشانی ئاوه‌دانیدا.4-دروستكردنی باخچه و سه‌یرانگای گشتی و فراوانكردن و پۆلێنكردنیان.5-دیاری كردنی شوێن بۆ دروستكردنی شاری یاری هاوچه‌رخ له‌و شوێنانه‌ی كه به پێی نه‌خشه سه‌لمێنراوه‌كان بۆیان ته‌رخان كراوه به هااوكاری له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی گشتی و گه‌شت و گوزار و به كرێدانیان به كه‌رتی تایبه‌تی و تێكه‌ڵاو یا كۆمپانیای جیهانی به پێی ی به كرێدانی درێژ خایه‌ن (الاجازه الطویله).6-جێ به جێ كردنی سكێچی بنچینه‌یی و سكێچه فراوانه سه‌لمێنراوه‌كان وجێ به‌جێ كردنی شه‌قام و خزمه‌تگوزاری و به‌كارهێنانی تر له به‌ر رۆشنایی یان.7-دروستكردنی پرد و عه‌مبار پاراستنیان جگه له‌وانه‌ی سه‌ر به لایه‌نێكی ترن.8-رووخاندنی ئه‌و خانووبه‌رانه‌ی روو له كه‌وتنن و ئه‌و ئه‌و قۆقزیانه‌ی رێگه‌ی هاتووچۆ ده‌گرن.9-دیاری كردنی شوێنی فرۆشتنی باڵنده و په‌له‌وه‌ر و ئاژه‌ڵی ماڵی.10-دروستكردنی بازاری گشتی له شوێنانه‌دا كه به پێی شوێی نه‌خشه سه‌لمێنراوه‌كان ته‌رخان كراون.11-دیاریكردنی بازار بۆ فرۆشتنی ماسی و گۆشت و سه‌وزه و گشت به‌رهه‌مه، ئاژه‌ڵی و كشتوكالییه‌كان و به‌رگرتن له فرۆشتنی ئه‌م شتانه‌ی له شوێنی تردا.12-دروستكردنی هۆڵی مه‌له و شانۆ و سینه‌ما و یا یاریگا و ئۆتێل و خانه‌ی حه‌وانه‌وه و رابواردن و گه‌ررماو و گازینۆ و ئه‌نتیكه‌خانه چێشتخاانه و هاندان و دروستكردنی یانه‌و كتێبخانه.مادده‌ی بیست و نۆیه‌م:ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه بڕیار له‌سه‌ر ئه‌مانه بدا:1-رێ پێدانی (اجازه) شوێنه گشتی یه‌كان و پشكنین و چاودێری كردنیان و مه‌رج دانان له‌سه‌ر خاوه‌نه‌كانیان ده ده‌بی پێویستییه‌كانی حه‌وانه‌وه و سه‌لامه‌تی هاتوچۆكه‌رانیان دابین بكا.2-گواستنه‌وه‌ی گشت ئه‌و پیسه‌سازی و پیشانه‌ی كه زیان به ژینگه ده‌به‌خشن بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی له ناوچه‌كانی پیشه‌سازیدا (المناطق الصناعیه) بۆیان ته‌رخان كراوه دانانی مه‌رجه‌كانی چۆنێتی به‌كار خستنیان به هاوكاری له‌گه‌ڵ لایه‌نه ته‌ندروستی یه‌كاندا.3-را‌گرتن و روخاندانی هه‌ر بینایه‌ك كه به پێچه‌وانه‌ی رێ چێدانی بیناكردنه‌وه (اجازه البناء) یا یاسا یا ئه‌و په‌یره‌وه و رێنماییانه‌ی له‌به‌ریانه‌وه ده‌ركراون، ده‌ست به بیناكردنیان كراوه.4-به‌رگرتن له دروستكردنی ئه‌و بینایانه‌ی كه زیان به كه‌سایه‌تی تر ده‌گه‌یه‌نن یا جوانی شه‌قام و باخچه گشتی یه‌كانی ته‌نیشتیان ده‌شێوێنن.مادده‌ی سییه‌م:ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه‌بڕیار بدا خانووی نیشته‌جێ بوون دروست بكا و زه‌وی له رێگه‌ی (افراز) زه‌وی هه‌یه (افراز الارچی) له چوار چێوه‌ی، سكێچی بنچینه‌یدا به پێی رێنمایی تایبه‌تی به‌سه‌ر هاوڵاتییاندا دابه‌ش بكا.مادده‌ی سی و یه‌كه‌م:1-ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه پێوانه (چوابگ)ی له بار بۆ ئاسانی جێ به‌جێ كردنی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی دابینی كه له‌م یاسایه‌و له په‌یره‌و و رێنمایی یه‌كانیدا هه‌ن.2-كردنی ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی كه شێوه‌یه‌كی بازرگانی یا به رههمهێنانیان هه‌یه و سوود به هاوڵاتییان ده‌گه‌یه‌نن و قازانجیش به ماڵ و موڵكی شاره‌وانی.مادده‌ی سی و دووه‌م:وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆیان هه‌یه داوی كردنه‌وه‌ی هه‌ر كارێك به شێوه‌یه‌كی كاتی بێ یا هه‌میشه‌یی له شاره‌وانی بكه‌ن كه ده‌شێ كردن له لایه‌ن شاره‌وانییه‌وه باشتر و سوود به‌خشتر بێ، به مه‌رجێ شاره‌وانی هیچ مه‌سره‌فێكی نه‌كه‌وێته سه‌ر.مادده‌ی سی و سێیه‌م:ده‌بێ ئه‌نجومه‌ن له كاتی بریاردانیدا له‌سه‌ر هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك به پێی كه‌شف و سیفه‌ته‌كان و دوای لێكۆلینه‌وه و گفتوگۆ له‌سه‌ركردنی و دڵنیا بون له بوونی (اعتماد) له بووجه سه‌لمێنراوه‌كه‌یدا، كولفه‌كه‌ی دیاری بكا.مادده‌ی بیست و چواره‌م:1-ئه‌و بڕیارانه‌ی ئه‌نجومه‌ن بۆ بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌و فه‌رمانانه‌ی له‌م یاسایه‌دان ده‌یاندا و پێویستی به سه‌رف كردنی پاره له‌لایه‌ن شاره‌وانییه‌وه نییه، ده‌شێ له لایه‌ن وه‌زیره‌وه له ماوه‌ی پازده رۆژدا له كاتی گه‌یشتنیانه‌وه به ده‌ستی، ناره‌زایی یا له‌سه‌ر ده‌ربڕینی مافی ئه‌وه‌شی هه‌یه به مه‌به‌ستی لێكۆلینه‌وه و ده‌ركردنی بڕیاری پیویست له باره‌یانه‌وه بۆ ماوه‌ی پازده رۆژ جی به‌جێ كردنیان را بگرێ.2-ئه‌نجومه‌ن ده‌بێ له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و ناره‌زایی و زانیاری یانه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌ریبڕیون، به‌و بریارانه‌دا بچێته‌وه و كه ناره‌زاییان له‌سه‌ر ده‌ربڕدراوه بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن له‌و حاڵه‌تانه‌دا تا دوای سه‌لملندنی له لایه‌ن ئه‌و ئه‌و لایه‌نه‌ی ناره‌زایی ی له‌سه‌ر دهربریون بۆ جێ به‌جێ كردنی ده‌ست ناده‌ن.3-ئه‌و بڕیارانه‌ی ئه‌نجومه‌ن كه له ماوه‌ی ناره‌زایی ده‌ربرین یا ماوه‌ی راگرتندا ناره‌زاییان له‌سه‌ر دهرنهبردراوه، به كۆتایی و ده‌ستدان بۆ جێ به‌جێ كردن داده‌نرێن.4-وه‌زیر بۆی هه‌یه هه‌ندێك له‌و بریارانه‌ی برگه‌ی (1) به پێی رێنمایی یه‌ك كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌ریده‌كا له ناره‌زایی و را‌گرتن بهدهربكا.مادده‌ی سی و پێنجه‌م:1-بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن له باره به به‌ش به‌شكردنی (تقسیم) خانووبه‌ره، سه‌لملندنی وه‌زیر یا ئه‌و كه‌سه‌ی كه پێی دهولێ كه وه‌زیر كاره‌كه‌ی پێ ده‌سپێرێ و بۆشی هه‌یه هه‌ندێ له‌و مامه‌ڵانه له سنوورێكدا كه خۆی دیاری ده‌كا خۆی له‌م سه‌لملندنه به‌ده‌ر بكا.2-بریاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ر فكردنی ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ بووجه‌ی سه‌لمێنراوی شاره‌وانی ته‌رخان كراوه و له‌گه‌ڵ له گه‌لیدا به‌شدار بوونی به‌لێنكار (التعهد) و به‌لێنامه (عقد) و كرین ده‌بێ به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه بسه‌لمێنرێ:أ-وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم بۆ زیاتر له (1) ملیۆن دینار سه‌باره‌ت به پاره‌ی ته‌رخانكراو له چوارچێوه‌ی بودجه‌ی ئاسایی‌دا (المیزانیه الاعتیادیه).ب-ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ زیاتر له (1) ملیۆن دینار سه‌باره‌ت به پاره‌ی ته‌رخانكراو له چوارچێوه‌ی نه‌خشه‌ی گه‌شه پێدان.ج-وه‌زیر بۆی هه‌یه ئه‌و پاره‌یه‌ی له (1)ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێ چ له‌سه‌ر حیسابی بودجه‌ی ئاسایی بێ یا ئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی نه‌جشه‌ی گه‌شه پێداندا ته‌رخان كراوه.د-ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی بۆ ئه‌و پاره‌یه‌ی زیاتر نه‌بێ له‌وه‌ی له ته‌نیشت هه‌ر یه‌كێ له پۆله كاندا دیاری كراوه.1-پۆلی تایبه‌تی (000/150) سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار بۆ هه‌ر حاله‌تێك.2- پۆلی تایبه‌تی (000/120) سه‌دو بیست هه‌زار دینار بۆ هه‌ر حاله‌تێك.3- پۆلی تایبه‌تی (000/10) ده هه‌زار دینار بۆ هه‌ر حاله‌تێك.4- پۆلی تایبه‌تی (000/5) پێنج هه‌زار دینار بۆ هه‌ر حاله‌تێك.5- پۆلی تایبه‌تی (000/3) سێ هه‌زار دینار بۆ هه‌ر حاله‌تێك.6- پۆلی تایبه‌تی (500/1) هه‌زارو پێنج سه‌د دینار بۆ هه‌ر حاله‌تێك.مادده‌ی سی و شه‌شه‌م:نابێ بریاری جیا جیا بۆ پاره‌ی جیا جیا له یه‌ك پرۆژه‌دا بدرێ به بیانووی لادان له ده‌سه‌ڵاتی سه‌لماندنی (مصادقه) بڕیاره‌كانی سه‌رف كردنه‌وه.مادده‌ی سی و حه‌وته‌م:ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه بنچینه‌ی له‌بار بۆ ئاسانی ی جێ به‌جێ كردنی ئه‌و فه‌رمانانه‌ی دابنێ كه له‌م یاسایه و په‌یره‌و و رێنمایی یه‌كانیدا هه‌ن.مادده‌ی سی و هه‌شته‌م:یاسای فرۆشتن و به‌كرێدانی ماڵ موڵكی ده‌وڵه‌تی كارپێكراو (قانون بیع و ایجار اموال الدولیه النافژ) به سه‌ر ماڵ و موڵكی شاره‌وانیدا جێ به‌جێ بكرێ له‌گه‌ڵ ره‌چاو كردنی ئه‌مانه‌دا:1-وه‌زیرجێگه‌ی وه‌زیری دارایی ده‌گرێته‌وه.2-ئه‌نجومه‌ن سه‌باره‌ت به ماڵی گوازراوه جێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه بردن (مجلس الاداره) ده‌گرێته‌وه.3-شاره‌وانی بۆی هه‌یه له‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی و په‌سه‌ند كردن له لایه‌ن وه‌زیره‌وه، ئه‌و خانوو به‌رانه‌ی سوودیان لێ نابینرێ به هاو نرخ (بدل المثل) به موڵكداری دراوسێ یا بفرۆشێ.4-شاره‌وانی بۆی هه‌یه له‌سه‌ر په‌سه‌ند كردنی له لایه‌ن وه‌زیره‌وه خانووبه‌ره‌ی خۆی به هاونرخ به لایه‌نه خێرخواز و ئاینیه‌كان بفرۆشێ.5-خانوو به‌ره‌ی شاره‌وانی جگه له وانه‌ی كه بۆ نیشته جێكربوون ته‌رخان ده‌كرێن له یاسای فرۆشتن و به‌كرێدانی مال و مه‌ڵكی ده‌وڵه‌ت به ده‌رده‌كرێن.6-شاره‌وانی بۆی هه‌یه لسه‌ر په‌سه‌ند كردنی وه‌زیر ئه‌و خانوو به‌رانه‌ی له رێگه‌ی كرین و موڵكسه‌ندییه‌وه (استملاك) بوونه‌ته موڵكی، هه‌ر به نرخه‌كه‌ی خۆیان بیان فرۆشی َ به فه‌رمانگه ره‌سمی و نیمچه ره‌سمی یه‌كان (شبه رسمیه).مادده‌ی سی نۆیه‌م:شاره‌وانی بۆی هه‌یه سه‌روه‌ی شۆسته‌ی شه‌قامه‌كان بۆ مه‌به‌ستی دروستكردنی قات (طابق)ێكی تر یا زیاتر بفرۆشێ و ئه‌و مافه‌ش به پێی رێنمایه یه‌ك كه وه‌زیر ده‌ری ده‌كا به ناوی كریارهكهوه له فه‌رمانگه‌ی تۆماری مهڵكداریدا تۆمار ده‌كرێ.مادده‌ی چله‌م:شاره‌وانی كاتێ ده‌یه‌وێ ده‌ست له هه‌ر ماڵێ یا مافێك هه‌ڵبگرێ نابێ به كه‌متر له نرخه راستینه‌كه‌ی خۆی ده‌ستی لێ هه‌ڵبگرێ.مادده‌ی چل و یه‌كه‌م:نابێ هیچ بینایه‌ك به‌بێ رێپێدان له لایه‌ن شاره‌وانی یا به‌رێوه‌به‌رێتی ی نه‌خشه كێشانی ئاوه‌دانی یه‌وه هه‌ر یه‌كه‌یان له سنووری ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا درووست بكرێ.مادده‌ی چل و دووه‌م:1-ساڵی دارایی ی شاره‌وانی له (1)ی كانوونی دووه‌مه‌وه ده‌ستپێده‌كا و له (31) كانوونی یه‌كه‌م كۆتایی دێ و سه‌رۆكی شاره‌وانی ده‌بێ مه‌زه‌نده (تخمینات)ی بوودجه‌ی ساڵانه‌ی له رۆژی یه‌كه‌می تشرینی یه‌كه‌می هه‌موو سالێكدا پێشه‌كه‌ش بكا ئه‌مانه‌ی تێدا بن:أ-داهاتی مه‌زه‌نده كرا‌و (الواردات مخمنه).ب-مه‌سره‌فی مه‌زه‌نده كرا‌و (المصرفات مخمنه).ج-ژێر ده‌ست (موجودات)ی كاش و ماڵی گوازراوه.د-سلفه و ئه‌مانه‌ت.2-نابێ سه‌رپێچی له‌و بنه‌ما و بنچینانه‌ی رێكخستن بكرێ كه وه‌زیر دایده‌نێ.3-ئه‌نجومه‌ن اه مه‌زه‌نده‌ی بودجه ده‌كۆلێته‌وه و دوای بڕیار له‌سه‌ر دانی ده‌درێ به وه‌زاره‌ت تا به پێی رێنمایی یه كارپێكراوه‌كان هه‌رچی له باره‌یه‌وه پێویسته بیكا.4-ئه‌و بووجانه‌ی له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ری گشتی نه‌خشه كێشان و به دوا داچوونه‌وه بۆ شاره‌وانییه‌كان پێشنیاز كراون پێشكه‌ش به وه‌زیر ده‌كرێن بۆ سه‌لماندنیان.5-ئه‌گه‌ر شاره‌وانی قه‌رزاری خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت بوو بووجه‌كه‌ی له لایه‌ن وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێمه‌وه ده‌سه‌لمێنرێ.6-ئه‌گه‌ر له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بووجه‌ی شاره‌وانی پێش ساڵی نوێ نه‌سه‌لمێنرا، سه‌رفكردن به رێژه‌ی 1/12ی (اعتماد) ی سه‌لمێنراو ی ساڵی پشو ده‌بێ هه‌تا كاتی سه‌لملندنی كۆتایی بووجه‌ی نوێ.مادده‌ی چل و سێ یه‌م:1-ئه‌نجومه‌ن سه‌رپه‌رشتی جێ به‌جێ كردنی بودجه‌ی سه‌لمێنراو ده‌كا و به پێی مادده و به‌شه‌كانی بودجه‌كه فه‌رمان به سه‌رف كردن ده‌دا بۆیشی هه‌یه ده‌سه‌ڵاتی سه‌رفكردن له سنوورێكی دیاریكراودا به سه‌رۆكی شاره‌وانی بسپێرێ.2-ئه‌نجومه‌ن نابێ بڕیار به‌بێ وه‌زیر، گواستنه‌وه له نیوان به‌ش و مادده‌كانی بوودجه سه‌لمێنراوه‌كه بكا.3-ئه‌نجومه‌ن نابێ به پێی بڕیاری وه‌زیر، گواستنه‌وه (اعتماد)ی سه‌لمێنراوه وه به مه‌به‌ستی دانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری بكا كه كه‌وتونه‌ته سه‌ر شاره‌وانی.4-ئه‌و سه‌رف كردنه‌ی به ئه‌نجومه‌ن سپێردراوه به پێی ئه‌و بنه‌مایانه‌ی ده‌بێ كه له یاسای ئوسوولی ژمێریاری گشتیدا هه‌ن (قانون اصول المحاسبات العامه) به مه‌رجێ وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار جێگه‌ی وه‌زیری ئابووری و دارایی بگرێته‌وه و بۆی هه‌یه رێنمایی بۆ ریكخستنی به جێهێنانی ئه‌و كاره ده‌ربكا.مادده‌ی چل و چواره‌م:دوا حیساب (الحساب ختامی)ی بودجه‌ی ساڵی دارایی به‌سه‌ر چوو له ماوه‌ی مانگی شوباتدا ده‌درێ به وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم.مادده‌ی چل و پێنجه‌م:1-گشت ئه‌و قه‌رز و ئه‌مانه‌تانه‌ی خاوه‌نه‌كانیان له ماوه‌ی پێنج ساڵدا له رۆژی ئه‌و ساڵه دارایی یه‌وه‌ی تیایدا وه‌رگیراون نه‌چون به ده‌نگ وه‌رگرتنه‌وه‌یان، به ب داهاتێكی بێ ره‌ت كردنه‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی هه‌رێم ده‌نوسرێن، چگه له ئه‌مانه‌ته‌كانی مولته‌زیم و به لێن كار (متعهد). به‌ڵام به‌ڵام وه‌زیری دارایی و ئابووری بۆی هه‌یه فه‌رمان به گێرانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رز و ئه‌مانه‌تانه بدا كه خاوه‌نه‌كانیان له‌و ماویه‌دا لێیان نه‌پرسیونه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر بۆی ده‌ركه‌وت نه‌پرسینه‌وه‌كه به هۆی به‌هانه‌یه‌كی دروسته‌وه بوو هیچ پرسینه‌وه‌یه‌كیش دوای ده ساڵ وه‌رناگیرێ.2-ئه‌و قه‌رزانه‌ی له‌سه رشاره‌وانین به‌ندی سه‌ند و رێككه‌وتن نامه و یارمه‌تی دانن (مساعدان) له حوكمی ئه‌م مادده‌یه به ده‌ر ده‌كرێن و ده‌كه‌ونه ژێر ركێفی تێپه‌ر بوونی رۆژگاری یاسایی تایبه‌تی خۆیانه‌وه (مرور الزمن القانونی الخاص).مادده‌ی چل و شه‌شه‌م:وه‌زیر سه‌رپه‌رشتی كاره‌كانی شاره‌وانییه‌كان و چاودێری جێ به‌جێ كردنی بودجه‌یان و پێداچوونه‌وه‌ی ژمێریار یان ده‌كا و بۆی هه‌یه پشكنه‌ر و وردكار (مدقق) بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بنێرێ و ده‌زگاكانی شاره‌وانیش هه‌رچی پێویسته بۆ ئاسان كردنی ئیشیان بۆیانی بكه‌ن.مادده‌ی چل و حه‌وته‌م:ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وه‌های خواست كه شه‌قامێكی كۆن به لاوه بنرێ و یه‌كێكی نوێ به پێی نه‌خشه سه‌لمێنراوه‌كه بفرۆشێ یا به كرێ ی بدا.مادده‌ی چل و هه‌شته‌م:ئه‌نجومه‌ن ده‌بێ بۆ پێویستی جێ به‌جێ كردنی سكێچی بنچینه‌یی و سكێچه فراوانه‌كان و سازدانی جزمه‌تگوزاری و سووده گشتییه‌كان، بڕیاری دابڕینی به‌شی پیویستی به پێی سكێچی سه‌لمێنراو له‌و موڵكه بیناكراوانه‌یا ئه‌وانه‌ی له‌وه و به‌ر دابه‌شكراون به مه‌رجێك له چواریه‌كی روپێوی هه‌ر مولكێك زیاتر نه‌بێ كه ئه‌وه به خۆرایه ده‌بێ ئه‌گه‌ر موڵكه‌كه زه‌وی بوو یا له‌كاتی بینا كردنه‌وه‌یدا ئه‌گه‌ر موڵكێكی بینا كرا‌و بوو. به‌ڵام له حاڵێكدا ئه‌گه‌ر پێویستی كرد كه زیاتر له چوار یه‌كی وه‌ربگرێ، ئه‌وا ئه‌نجومه‌ن ده‌بێ له رێگه‌ی مولكسه‌ندییه‌وه زیاده‌ی چواریه‌كه‌كه به پێی یاسای موڵكسه‌ندی كارپێكراو وه‌ربگرێ.سێیهمههڵوهشاندنهوهی ئهنجومهنماددهی چل و نۆیه‌م:1-ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆی هه‌یه له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیر، ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نه‌كه زۆربه‌ی ئه‌ندامانی له ده‌ست دا له حالێكدا كه له پۆلی تایبه‌تی و ممتازی بێ، به‌ڵام بۆ پۆله‌كانی تر ێششنیازه‌كه له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كانه‌وه ده‌كرێ و به په‌سه‌ند كردنی له لایه‌ن وه‌زیره‌وه.2-وه‌زیر ده‌بێ له ماوه‌ی پازده رۆژدا له رۆژی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌وه بڕیاری هه‌ڵبژاردن له‌و ناوچه‌یه‌دا بدا كه ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی به پێی بڕگه‌ی پێشوو هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نێك كه جێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی پێشوو بگرێته‌وه و ماوه‌كه‌ش ته‌واو كه‌ری ئه‌و ده‌بێ.3-كاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن له رۆژی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه‌وه هه‌تا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێ به لیژنه‌یه‌ك ده‌سپێردرێ كه وه‌زیر له‌سه‌ر پێشنیازی به‌رێوه‌بردنی گشتی شاره‌وانی یه‌كان پێكدێنێ و ئه‌م لیژنه‌یه نابێ هیچ بڕیاریك بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر كێشه‌یه‌ك بدا پێویستی به سه‌رف كردن له سنووقی شاره‌وانی ده‌بێ و له وه‌وبه‌ر ئه‌نجومه‌ن بڕیاری بۆ نه‌دابێ، جگه له‌و مه‌سره‌فی هه‌میشه‌یی یه ئاسایی یانه‌ی كه له بووجه سه‌لمێنراوه‌كه‌یدا هه‌ن، ته‌نها له حاڵه‌تی پێویستیدا نه‌بێ كه ئه‌ویش له‌سه‌ر پێشنیازی به‌رێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كان و به په‌سه‌ند كردن له لایه‌ن وه‌زیره‌وه ده‌بێ. به‌شی دووهمدهسهڵاتی جێبه‌جێ كردن یه‌كه‌م/ ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی شارهوانیماددهی په‌نجایه‌م:سه‌رۆكه شاره‌وانی یا ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی ده‌داتێ ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێ كردنی ئه‌و تایبه‌تكاریانه‌ی ده‌بێ:1-به‌رێوه‌بردنی كاروباری شاره‌وانی و سه‌رپه‌رشتی كردنی ئیش و كاری فه‌رمانبه‌ران و كریكاران.2-به‌رێوه‌بردنی مال و موڵكی شاره‌وانی و پاراستنیان.3-به‌رێوه‌بردنی داهاته‌كانی شاره‌وانی و وه‌رگرتنیان و چاودێری كردنی حیسابه‌كانی.4-ئیمزار كردنی ئه‌و نووسراوانه‌ی له شاره‌وانییه‌وه ده‌رده‌چن.5-ده‌بێت نوێنه‌ری شاره‌وانی له‌به‌ر ده‌م دادگاكان و گشت فه‌رمانگه‌كاندا و بۆی هه‌یه كه‌سێكی تر بكاته بریكاری خۆی و ئه‌گه‌ر به‌رچه‌وه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی شاره‌وانی ناكۆك بوون، جێگری سه‌رۆك له نوێنه‌رایه‌تی كردنی به‌رچه‌وه‌ندییه‌كانی شاره‌وانیدا جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه هه‌ر وه‌كو سه‌رۆك یا جێگره‌كه‌ی له هه‌موو بۆنه گشتییه‌كاندا ده‌بنه نوێنه‌ری شاره‌وانییه‌كان.6-هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی تر كه ئه‌نجومه‌ن پێی ده‌سپێرێ و ئه‌ویش ده‌بێ:أ-ئه‌و راپۆرتانه‌ی خواره‌وه بدا به ئه‌نجومه‌ن و وێنه‌یان به وه‌زاره‌ت و ده‌بێ پووخته‌ی ئه‌و كارانه‌یان تێدا بن كه شاره‌وانی به‌دی هێناون و ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی چاره‌سه‌ری كردوون كه‌شفێكیش به ده‌سكه‌وت و مه‌سره‌فی شاره‌وانی و تێبینی و پێشنیازه‌كانی له باره‌یانه‌وه پێشكه‌ش بكا:1-راپۆرتێكی نیو ساڵی له كۆتایی حوزه‌یراندا ده‌درێ.2-راپۆرتێكی ساڵانه و له كۆتایی كانوونی یه‌كه‌مدا ده‌درێ.3-راپۆرتێكی كۆتایه له دوا مانگی خولی ئه‌نجومه‌ندا ده‌درێ.4-راپۆرتێك له باره‌ی ئه‌و پرۆژانه‌ی گه‌شه پێدانه‌وه كه له‌سه‌ر حیسابی نه‌خشه‌ن.أ-ئه‌م راپۆرتانه به پێ ی ئه‌و راپۆرتانه ده‌درێن كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دایان ده‌نێن.ب-ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه له راپۆرتانه‌ی برگه‌ی پێشوو بدوێ و بڕیاری پێویست سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌لانه بدا له چوار چێوه‌ی تایبه‌ت كاری خۆیدان.ج-شاره‌وانی بۆی هه‌یه له‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌نجومه‌ن و په‌سه‌ند كردنی له لایه‌ن وه‌زیره‌و ئه‌و راپۆرتانه‌ی بڕگه‌ی (1) به‌رێ و شوێنی ئاگاداری جۆراوجۆر بۆ هاوڵاتیان بڵاو بكاته‌وه.مادده‌ی په‌نجا و یه‌كه‌م:شاره‌وانییه‌كان بۆیان هه‌یه سه‌باره‌ت به ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانیان راسته‌خۆ رووی قسه بكه‌نه دادگا و فه‌رمانگه‌كان و هاووڵاتییان.مادده‌ی په‌نجا و دووه‌م:وه‌زیر بۆی هه‌یه هه‌ر چی یه‌ك به پێویست بزانێ له‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خۆی كه یاسا ره‌چاو كراوه‌كان بۆی بڕیار داون بۆ ئاسانكردنی كاروبار به سه‌رۆكی شاره‌وانی یان بسپێرێ. به‌شی شهشهمماددهی په‌نجا و سێیه‌م:شاره‌وانی به یه‌كێ له ده‌سه‌ڵاته گشتییه‌كانی داده‌نرێ كه به پێی یاسا دامه‌زراوه وبۆی هه‌یه دوا له هه‌موو كه‌س بكا ملكه‌چی ئه‌و فه‌رمانانه بن كه ده‌ریان ده‌كا به رێك و پێكی راده‌گه‌یه‌نرێن و ئاشكرا ده‌كرێن و ده‌بێ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی تاعه‌ت بكرێن كه ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵسوراندنی كاره‌كانیان پێ سپێردراوه و ئه‌وه‌ی سه‌رپێژی بكا به پێ ی یاسا كارپێكراوه‌كان سزا ده‌درێ. مادده‌ی په‌نجا و چواره‌م:1-نیشته‌جێی خاوه‌ن ئه‌هلیه‌تی ته‌واوی ا(لاهلیه الكامله) ئه‌و موڵكه‌ی ئاوه‌رۆیه‌كی ئاوی پیس یا لێرژاوی (فائچه) لێ ده‌خاته سه‌ر شه‌قام یا حه‌وزیچكی له‌سه‌ر شه‌قام بۆ دروست ده‌كا به ماوه‌یه‌ك حه‌پس له ده رۆژ زیاتر نه‌بێ یا به غه‌رامه‌یه‌ك كه له سه‌د دینار زیاتر نه‌بێ یا به هه‌ردووكیان سزا ده‌درێ و دادگا بڕیار ده‌دا كه له ماوه‌ی سی رۆژ له لایه‌ن نیشته‌جێ ی خانووه‌كه وه ئاوه‌رۆكه هه‌ڵبگیرێ و حه‌وزه‌كه پر بكرێته‌وه و به پێچه‌وانه‌وه شاره‌وانی ئه‌و كاره ده‌كا و نیشته‌جێ ی خانووه‌كه مه‌سره‌فه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ.2-نێشته‌جێی خاوه‌ن ئه‌هلیه‌تی ته‌واوی ئه‌و خانووه‌ی پیسی و زبڵ و ئاوی پیس فرێده‌داته سه‌ر شه‌قام به غه‌رامه‌یه‌ك كه له په‌نجا دینار زیاتر نه‌بێ سزا ده‌درێ.به‌شی حهوتهمچهند حوكمێكی جۆرا و جۆرماددهی په‌نجاو پێنجه‌م:1-گشت ئه‌و شه‌قامانه‌ی ده‌كه‌ونه سنووری شاره‌وانی یه‌وه و به‌كار هێنانیان بۆ سوودی گشتی وازی لێ هێنراوه له كاتی جێبه جێ كردنی ئه‌و یاسایه‌دا هه‌ن یا ئه‌وانه‌ی دوای به پێی یاسا ره‌چاو كراوه‌كان وه‌ها یان لێدێ یا ئه‌وانه‌ی دوای گۆرینیان ده‌كه‌وه سنووریه‌وه هه‌موو زه‌وی و زاره‌كانیوه‌زاره‌تی دارایی كه ده‌كه‌ونه سنووریه‌وه ئه‌و زه‌وی و زارانه‌ی نابنه موڵكی هیچ كه‌س، به‌بێ بریتی (بدون عوچ) به ناوی شاره‌وانییه‌وه تۆمار ده‌كرێن و فه‌رمانگه‌كانی تۆماری موڵكداری (التسجیل العقاری) ده‌بێ ئه‌و موڵكانه له تۆماره‌كانیدا راسته‌وخۆ به‌بێ ره‌سمدان به ناوی شاره‌وانی یه‌وه تۆمار بكه‌ن.2-نابێ (افراز) له‌و زه‌وی و زارانه‌دا كه ده‌كه‌ونه سنووری شاره‌وانی یه‌كانه‌وه بۆ مه‌به‌ستی نیشته‌جێ بوون و پیشه‌سازی بكرێ ته‌نها به بڕیاری وه‌زاره‌ت نه‌بێ و به‌م جۆره:أ-ئه‌و زه‌وی و زارانه‌ی ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانی ی پۆلی تایبه‌تی یه‌وه به ماوه‌ی (10) ده كیلۆ مه‌تر.ب-ئه‌و زه‌وی و زارانه‌ی ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانی ی پۆلی مومتازه‌وه به ماوه‌ی (7) حه‌وت كیلۆ مه‌تر.ج- ئه‌و زه‌وی و زارانه‌ی ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانی ی پۆلی تایبه‌تی یه‌وه به ماوه‌ی (5) پێنج كیلۆ مه‌تر.د- ئه‌و زه‌وی و زارانه‌ی ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانی ی پۆلی دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌مه‌وه به ماوه‌ی (3) سێ كیلۆ مه‌تر3-ده‌بێ نه‌خشه‌كێشانی ئاوه‌دانی به رێكخستنی له گه‌ڵ شاره‌وانی پێوانه و پاره‌ی پێویست ئه‌و تۆ دابنێن كه چۆنێتی ی (افراز)ی ئه‌و زه‌وی و زارانه روون بكاته‌وه.مادده‌ی په‌نجا و شه‌شه‌م:وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانی ئه‌و یاسایه‌دا ناكۆك بێ.مادده‌ی په‌نجا و حه‌وته‌م:وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانی جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه ده‌ربكا.مادده‌ی په‌نجاو هه‌شته‌م:ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكا.مادده‌ی په‌نجا و نۆیه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق...
یاسای ژماره (6)ی ساڵی 1992یاسای پاراستنی بێگانه‌كان و ئه‌و كارگه‌رانه‌ی له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه مرۆڤایه‌تییه‌كان له هه‌رێمی كوردستاندا كار ده‌كه‌ن. | 6
یاسای ژماره (6)ی ساڵی 1992یاسای پاراستنی بێگانه‌كان و ئه‌و كارگه‌رانه‌ی له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه مرۆڤایه‌تییه‌كان له هه‌رێمی كوردستاندا كار ده‌كه‌ن. | 6
یاسای پاراستنی بێگانه‌كان و ئه‌و كارگه‌رانه‌ی له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه مرۆڤایه‌تییه‌كان له هلهرێمی كوردستاندا كار دهكهنبه ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بانبه ناوی گهلئهنجوومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژماره بڕیار:20مێژووی بڕیار 1/10/19929/ ره‌زبه‌ر/ 2692 كبڕیارلهبهر به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستان و به پێی حوكمی بڕگه‌ی(1)ی مادده‌ی (56)ی یاسای ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق ژماره (1)ی ساڵی 1992 ئه‌نجومه‌ن له دانیشتنی رۆژی 29/9/1992ئه‌م یاسایه‌ی ده‌ركرد.یاسای ژماره (6)ی ساڵی 1992یاسای پاراستنی بێگانه‌كان و ئه‌و كارگه‌رانه‌ی له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه مرۆڤایه‌تییه‌كان له هه‌رێمی كوردستاندا كار ده‌كه‌ن.مادده‌ی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م دوو گوزارشته ئه‌و دوو مانایه‌ی به‌رامبه‌ریانه:1-بێگانه: هه‌ر كه‌سێك كه به شێوه‌یه‌كی ره‌وا دێته ناو هه‌رێمی كوردستانه‌وه جنسیه‌ی عێراقی نییه و له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه مرۆڤایه‌تی یه‌كان كار ده‌كات.2-كارگه: هه‌ر كه‌سێك كه هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستانی عێراقه له‌گه‌ل رێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه مرۆڤایه‌تی یه‌كان كار ده‌كات له هه‌رێمدا له كار دان و ره‌زامه‌ندی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان وه‌رگرتووه.مادده‌ی دووه‌م:أ-هه‌ر كه‌سێك به ده‌ستی ئه‌نقه‌ست بێگانه‌یه‌ك بكوژێ یا كارگهرێك كه له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه مرۆڤایه‌تی یه‌كاندا كار دهكهنكه له هه‌رێمی كوردستان دا له كاردان به ئیعدام كردن سزا ده‌درێ.ب-سه‌باره‌ت به‌و حاڵه‌تانه‌ی له برگه‌ی (أ) ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه ئه‌و سزایانه ره‌چاو ده‌كرێن كه له حوكمه‌كانی یاسای سزادانی عێراقیی ژماره (111)ی ساڵی/1992 و گۆرینهكانیدا هه‌ن.مادده‌ی سێ یه‌م:حوكمی بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (1)ی ئه‌م یاسایه به‌سه‌ر تاوانباره‌كه‌دا جێ به جێ ناكرێ، ئه‌گه‌ر تاوان لێكراوه‌كه ده‌ستی له روودانی تاوانه‌كه دا هه‌بوو. به‌ڵكو ئه‌و سزایانه‌ی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێ كه له یاسا ره‌چاو كراوه‌كان دا هه‌ن.مادده‌ی چواره‌م:حوكمی ئه‌و یاسایه گشت ئه‌و مه‌سه‌لانه ده‌گرێته‌وه كه یه‌كلا نه‌كراونه‌ته‌وه.مادده‌ی پێنجه‌م:كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ، پێچه‌وانه‌ی حوكمی ئه‌و یاسایه بێ.مادده‌ی شه‌شه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی په‌سه‌ند كردن و بڵاوكردنه‌وه‌یه وه له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراقه‌وه، جێ به‌جێ ده‌كرێ. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق...
یاسای ژماره (7)ی ساڵی 2011 یاسای ئه‌نجومه‌نی گشتی راژه له هه‌رێمی كوردستان-عێراق | 13
یاسای ژماره (7)ی ساڵی 2011 یاسای ئه‌نجومه‌نی گشتی راژه له هه‌رێمی كوردستان-عێراق | 13
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان-عێراقبه پێی حوكمی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌موار كرا‌و و به پاڵپشتیی ئه‌و یاساكارییه‌ی ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان خستیانه روو، په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق له دانیشتنی ئاسایی ژماره (26) له رۆژی 15/6/2011دا بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (7)ی ساڵی 2011 یاسای ئه‌نجومه‌نی گشتی راژه له هه‌رێمی كوردستان-عێراقبهشی یهكهمپێناسهكانماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م زاراوه و ده‌سته‌واژانه‌ی دادێن واتاكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان – عیراق.دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی گشتیی راژه له هه‌رێمدا.سێیه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی گشتیی راژه له هه‌رێمدا.به‌شی دووهمدامهزراندن و ئامانج مادده‌ی دووه‌م: له هه‌رێمدا ئه‌نجومه‌نێك به ناوی (ئه‌نجومه‌نی گشتیی راژه له هه‌رێمی كوردستان) داده‌مه‌زرێت و خاوه‌ن كه‌سایه‌تیی مه‌عنه‌وه‌ی و سه‌ربه‌خۆیی دارایی و كارگێڕی ده‌بێت، سه‌رۆكه‌كه‌ی یان هه‌ر كه‌سێك ئه‌و رای ده‌سپێرێت نوێنه‌رایه‌تیی ده‌كات و سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌بێت.مادده‌ی سێیه‌م: ئامانجی ئه‌نجومه‌ن ئه‌مانه‌یه كه دادێن:یه‌كه‌م: به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی وه‌زیفه‌ی گشتی و په‌ره‌پێدانی راژه‌ی گشتی و ده‌سته‌به‌ر كردنی ده‌رفه‌تی یه‌كسان و مسۆگه‌ر كردنی بنه‌مای یه‌كسانی بۆ كه‌سانی شیاو به پڕكردنه‌وه‌یان.دووه‌م: نه‌خشه كێشان بۆ كاروباری وه‌زیفه‌ی گشتی و سه‌رپه‌رشتی كردنی.سێیه‌م: په‌ره‌پێدانی ده‌زگای كارگێڕی و به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی په‌یكه‌ری وه‌زیفیی دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم و په‌ره‌پێدانی توانای فه‌رمانبه‌رانی راژه‌ی گشتی بۆ ئه‌وان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار.به‌شی سێیهمپهیكهری رێكخستنماددهی چواره‌م:ئه‌نجومه‌ن بریتییه له‌م پێكهاتانه‌ی دادێن:یه‌كه‌م: فه‌رمانگه‌ی كاروباری كارگێڕی و دارایی و یاسایی. دووه‌م: فه‌رمانگه‌ی توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی كارگێڕی.سێیه‌م: فه‌رمانگه‌ی په‌ره‌پێدانی كارگێڕی.چواره‌م: فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون. پێنجه‌م: راوێژكاری ئه‌نجومه‌ن.مادده‌ی پێنجه‌م:جێگری سه‌رۆك جێی سه‌رۆك ده‌گرێته‌وه و له كاتی ئاماده نه‌بوونیشدا ده‌سه‌ڵاته‌كانی پیاده ده‌كات.مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن به بانگهێشتی سه‌رۆك یان جێگره‌كه‌ی له كاتی ئاماده نه‌بوونی سه‌رۆكدا، كۆ ده‌بێـته‌وه.دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن به ئاماده بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی كۆ ده‌بێته‌وه و بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نیش به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئاماده‌بوو ده‌درێن، ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كانیش یه‌كسان بوون ئه‌و لایه قبووڵ ده‌كرێت كه سه‌رۆك ده‌نگی له‌گه‌ڵ داوه.به‌شی چوارهمئهركهكانی ئهنجومهنماددهی حه‌وته‌م:ئه‌نجومه‌ن به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نانی پسپۆر یان په‌یوه‌ندیدار، ئه‌م ئه‌ركانه‌ی دادێن ده‌گرێته ئه‌ستۆ:یه‌كه‌م: دامه‌زراندن و دامه‌زراندنه‌وه و به‌رز كردنه‌وه له راژه‌ی گشتی و له سه‌ر بنه‌مای پێوه‌ری پیشه‌یی و توانا و پێویستی و به‌و جۆره‌ی له‌گه‌ڵ پسپۆرایه‌تیی ئه‌نجومه‌نه‌كانی خۆجێیی یه‌كه‌كانی كارگێڕیدا ناكۆك نه‌بێت له‌گه‌ڵ به‌دی هێنانی هاوسه‌نگی له نێوان پارێزگاكاندا.دووه‌م: داڕشتنی سیاسه‌تی راژه‌ی گشتی و دیاری كردنی ئامرازه‌كانی پیاده كردنی و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی به‌جێ گه‌یاندن.سێیه‌م: پێشنیار كردنی یاسا و رێسای رێكخستن و په‌ره‌پێدانی كاروباری وه‌زیفه‌ی گشتی یان را ده‌ربڕین تێیاندا.چواره‌م: ئاماده كردنی په‌یكه‌ری وه‌زیفیی وه‌زاره‌ته‌كان و لایه‌نانی گرێ نه‌دراو به وه‌زاره‌ت و هه‌موو دامه‌زراوێك كه وه‌زیفه‌ی گشتیی تێدایه.پێنجه‌م: شیكردنه‌وه و وه‌سف كردنی وه‌زیفه‌ی گشتی و دانانی مه‌رجه‌كانی پڕ كردنه‌وه‌ی.شه‌شه‌م: دانانی سیاسه‌تی تایبه‌ت به مه‌شق و شیاندنی فه‌رمانبه‌رانی راژه‌ی گشتی.حه‌وته‌م: دانانی سیاسه‌ت و پره‌نسیپ كه به‌دی هێنانی هاوسه‌نگی له نێوان ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران له فه‌رمانگه‌كانی جۆربه‌جۆری هه‌رێم و راژه‌ی پێشكه‌ش كرا‌و مسۆگه‌ر ده‌كات.هه‌شته‌م: ئه‌نجام دانی لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیدار به په‌ره‌پێدانی وه‌زیفه‌ی گشتی و پێشكه‌ش كردنی راسپارده له‌باره‌یه‌وه به لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له هه‌رێمدا.نۆیه‌م: ئاماده كردنی راپۆرتێكی ساڵانه له‌باره‌ی كاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن كه بریتی بێت له پێداچوونه‌وه به پرۆسه‌كانی دامه‌زراندن و ئه‌و راسپاردانه‌ی به پێویستیان ده‌زانێت بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی راژه‌ی گشتی و به‌رز كردنه‌وه‌ی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.ده‌یه‌م: ئاماده كردنی راپۆرتی ساڵانه له‌باره‌ی هه‌ر وه‌زاره‌تێك یان ئه‌و لایه‌نه‌ی گرێدراوی وه‌زاره‌ت نییه و به‌رز كردنه‌وه‌ی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، بریتیش بێت له راسپارده و پێشنیاری پێویست بۆ مسۆگه‌ر كردنی باش به‌جێ گه‌یاندنی كار.یازده‌یه‌م: ئاماده كردنی پرۆژه بودجه‌ی تایبه‌ت به ئه‌نجومه‌ن بۆ تۆمار كردنی له نێو بودجه‌ی گشتیی هه‌رێمدا.دوازدهم: به‌جێ گه‌یاندنی رووماڵ و لێكۆڵینه‌وه و ئامار و پێشكه‌ش كردنی ئه‌و پێشنیارانه‌ی په‌یوه‌ندییان به به‌دی هێنانی هاوسه‌نگی له نێوان په‌یكه‌ری مووچه و ئاستی گشتیی بژێوییه‌وه هه‌یه، له‌به‌ر رۆشنایی خه‌رجیی گوزه‌ران و نرخی كاڵا و خزمه‌ت و پێوه‌ره‌كانی ئابووری و دیاری كردنی ئاستی هه‌ره نزمی گوزه‌رانی تاك له وه‌زیفه‌ی گشتیدا. سێزده‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه شیانی ئه‌و كه‌سانه تاقی بكاته‌وه، كه ده‌خوازرێت دابمه‌زرێن یان دابمه‌زرێندرێنه‌وه، چ به دیمانه یان تاقی كردنه‌وه‌ی به نووسین یان به هه‌ردووكیان پێكه‌وه، بۆ ئاشنا بوون به خه‌سڵه‌ت و توانستی جه‌سته و شیانه‌كانیان، ئه‌وانه‌ش له‌وه به‌ده‌ر ده‌بن كه راژه‌ی پێشوویان له وه‌زیفه‌یه‌كدا هه‌یه و تێیدا چه‌سپاون یان هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی باڵان، ته‌نیا مه‌گه‌ر ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و وه‌زیفانه‌ی داوا كراوه پڕ بكرێنه‌وه له‌و وه‌زیفانه زیاتر بێت. چوارده‌م: بایه‌خ دان به دامه‌زراندنی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له‌و وه‌زیفانه‌ی له‌گه‌ڵ توانا و شیانیاندا ده‌گونجێت.به‌شی پێنجهمپهیكهری ئه‌نجومه‌ن و میكانیزمی كارماددهی هه‌شته‌م: په‌یكه‌ری ئه‌نجومه‌ن و میكانیزمی كاریهكهم: ئه‌نجومه‌ن پێك دێت له:1- سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن.2- جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن.3- به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی له ئه‌نجومه‌ندا.4- راوێژكاری ئه‌نجومه‌ن.دووه‌م:1- سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن به پله‌ی (بریكاری وه‌زاره‌ت) ده‌بێت.2- جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئه‌ندامانی به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌بن.سێیه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و جێگره‌كه‌ی و ئه‌ندامان كاندید ده‌كات و، به پێی ئه‌م مه‌رجانه‌ی دادێن به مه‌رسوومێكی هه‌رێمی داده‌مه‌زرێن:1- هاووڵاتیی هه‌رێم بێت و تێیدا نیشته‌جێ بێت.2- هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بێت و خاوه‌ن شاره‌زایی و شیان بێت كه شایسته به وه‌رگرتنی وه‌زیفه‌كه بێت و له بواری پسپۆرایه‌تیی خۆیدا راژه‌ی هه‌بێت.3- ژیاننامه و ره‌فتاری باش بێت.4- به تاوان یان كه‌تنێكی ئابڕووبه‌ر حوكم نه‌درا بێت. چواره‌م: ئه‌و كاندید كردنه‌ی له بڕگه‌ی (سێیه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه به پێی ئه‌م میكانیزمه‌ی دادێ ده‌بێت:1- ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌رگای هاتنه پێش له هه‌موو ده‌زگاكانی راگه‌یاندن (بینراو و بیستراو و خوێندراوه) بۆ ماوه‌یه‌ك كه له سی رۆژ زیاتر نه‌بێت راده‌گه‌یه‌نێت.2- راگه‌یاندنه‌كه هه‌موو مه‌رجه‌كانی كاندید كه له‌م یاسایه‌دا هاتوون، ده‌گرێته خۆ. پێنجه‌م: سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن به پێی یاسا بۆ ماوه‌ی (5) ساڵ كه بۆ یه‌ك جار قابیلی نوێ كردنه‌وه‌یه داده‌مه‌زرێن.شه‌شه‌م: سه‌رۆك، هێنده‌ی په‌یوه‌ندیی به كاروباری كارگێڕی و دارایی تایبه‌ت به ئه‌نجومه‌نه‌وه هه‌بێت، ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیری تایبه‌تمه‌ند پیاده ده‌كات، بۆشی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به جێگره‌ی بدات.مادده‌ی نۆیه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن ئه‌ركی به‌ڕێوه بردنی ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی له به‌نده‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م) له مادده‌ی هه‌شته‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتوون، ده‌گرنه ئه‌ستۆ.دووه‌م: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر كه به لای كه‌مه‌وه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌یه، نووسینگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن به‌ڕێوه ده‌بات. به‌شی شهشهمحوكمه كۆتاییهكانماددهی ده‌یه‌م:ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه په‌یڕه‌وی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.مادده‌ی یازدهم: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه له كاتی پێویستدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یان هۆبه یان به‌ش له‌نوێ بكاته‌وه یان هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه یان تێكه‌ڵیان بكات. مادده‌ی دوزاده‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی ناكرێت كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێت.مادده‌ی سێزده‌م:ئه‌م یاسایه دوای تێپه‌ڕ بوونی (60) رۆژ به سه‌ر بڵاو كردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێت.محمد قادر عبدالله(د. كه‌مال كه‌ركووكی)سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان- عێراقهۆی دهرچوونیله پێناو دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ده‌زگایی و رێكخستنی كاروباری وه‌زیفه‌ی گشتی و پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نێك ئه‌ركه‌كه‌ی په‌ره‌پێدانی كار بێت له فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمدا و گه‌ڵاڵه كردنی رێسا و بنه‌مای دروست و دابین كردنی دادپه‌روه‌ری و بێ لایه‌نی و مسۆگه‌ر كردنی پێوه‌ره‌كانی توانست له دامه‌زراندن و دامه‌زراندنه‌وه و به‌رز كردنه‌وه‌دا، ئه‌م یاسایه ده‌رچووێندرا....
یاسای ژماره (9)ی ساڵی 2021 یاسای بەركاركردن و هەمواری پیادەكردنی یاسای ڕەسمی پولی ئیتيحادی ژمارە (71)ی ساڵی 2012 لە هەرێمی کوردستان ــ عێراق | 10
یاسای ژماره (9)ی ساڵی 2021 یاسای بەركاركردن و هەمواری پیادەكردنی یاسای ڕەسمی پولی ئیتيحادی ژمارە (71)ی ساڵی 2012 لە هەرێمی کوردستان ــ عێراق | 10
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقپاڵپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (56) لە یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (77) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ـ عێراق، و له‌سه‌ر داوای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، په‌رله‌مانی كوردستان له دانیشتنی ئاسایی ژماره (18)ی ڕۆژی 8/7/2021 ئەم یاسایه‌ی په‌سه‌ند كرد:یاسای ژماره (9)ی ساڵی 2021 یاسای بەركاركردن و هەمواری پیادەكردنی یاسای ڕەسمی پولی ئیتيحادی ژمارە (71)ی ساڵی 2012 لە هەرێمی کوردستان ــ عێراق مادده‌ی (1) یاسای ڕەسمى پولی ئیتیحادى ژمارە (71)ى ساڵی 2012 لە هەرێمى کوردستان ـ عێراق بەرکار و هەموارى پیادەکردنى دەکرێت.مادده‌ی (2) پیادەکردنى حوکمى بڕگەى (پێنجەم)ى ماددە (5)ى یاساکە هەمواردەکرێت و بەم شێوەیەی خوارەوە دەخوێندرێتەوە:پێنجەم: پێدانى ڕەسمى سەپێنراو لەم ماددەیە بەو شێوازە دەبێت کە وەزیر دیاریدەکات، و دەبێت وەزیر لە حاڵەتى دواکەوتن لە پێدانى ڕەسم، سودى دواکەوتن بسەپێنێت، ئەمەش بە ڕێنماییەك ڕێکدەخرێت.مادده‌ی (3)پیادەکردنى حوکمى بڕگەى (سێیەم)ی ماددە (16)ى یاساکە، ڕادەگیرێت.مادده‌ی (4)پیادەکردنى حوکمى هەردوو بڕگەى (پێنجەم) و (شەشەم)ی ماددە (25)ى یاساکە، ڕادەگیرێت.مادده‌ی (5)دامەزراوە و فەرمانگەکانى هەرێمى کوردستان ـ عێراق و ئەوانەى خاوەن پۆستن تیایاندا، لەهەر شوێنێکى ئەم یاسایەدا هاتبن، جێگەى دامەزراوە و فەرمانگە ئیتیحادییەکان و ئەوانەى خاوەن پۆستن تیایاندا دەگرنەوە.مادده‌ی (6)یاسای ڕەسمى پوول ژمارە (3)ى ساڵى 1993ى هەرێمى کوردستان ـ عێراق هەڵدەوەشێتەوە.مادده‌ی (7)وەزیرى دارایى و ئابورى ڕێنمایى پێویست بۆ ئاسان جێبەجێکردنى حوکمەکانى ئەم یاسایە دەردەکات.مادده‌ی (8)ئەنجوومەنى وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەكان حوکمەکانى ئەم یاسایە جێبەجێ دەکەن.مادده‌ی (9)کار بە هیچ دەقێکى یاسایی یان بڕیارێکى ناکۆك لەگەڵ حوکمەکانى ئەم یاسایەدا ناکرێت.مادده‌ی (10)ئەم یاسایە لە دواى تێپەڕبوونى (60) رۆژ بەسەر ڕێکەوتى بڵاوکردنەوەى لە ڕۆژنامەى فەرمى (وەقایعى کوردستان) جێبەجێ دەکرێت. د.رێواز فایق حسێن سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان هۆیه‌كانی دهرچواندنبە هۆى تێپەڕبوونى ماوەیەکى درێژ بەسەر دەرچوواندنى یاسای ڕەسمى پول ژمارە (3)ى ساڵى 1993 لە هەرێمى کوردستان ـ عێراق، و لەبەر ئەو پێشکەوتنەى ڕوویداوە لە جۆر و قەبارەى ئەو خزمەتگوزارییە حکومییانەى پێشکەش دەکرێن، و بۆ ئەوەى ڕەسم لەگەڵیان بگونجێندرێت، و لەبەر ڕۆشنایی ئەو گۆڕانکاریانەى بەسەر بەهاى دراو و چالاکى ئابووریدا هاتووە، و لە پێناو یەکخستنى ڕەسمى پول لە هەرێم لەگەڵ هاوتاکەى لە عێراق، ئەم یاسایە دەرچووێندرا....
یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1999 یاسای سێیه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (6)ی ساڵی 1993ی به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌وانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 3
یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1999 یاسای سێیه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (6)ی ساڵی 1993ی به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌وانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 3
به ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان به ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی عێراقژماره بڕیار: 22مێژووی بڕیار: 8/11/1999بڕیارپشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به پێی بڕگه (3)ی مادده (2) له یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمان دراوه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 19/9/1999 دا یاسا كاری كردووه، ئه‌م بریاره‌مان ده‌رهێنا. یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1999 یاسای سێیه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (6)ی ساڵی 1993ی به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌وانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق مادده‌ی یه‌كه‌م:مادده‌ی یه‌كه‌م له یاسای ژماری (1)ی ساڵی 1998 (یاسای دووه‌م هه‌مواركردنی به‌رێوه‌بردنی شاره‌وانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ژماره (6)ی ساڵی 1993 هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:هه‌موو ئه‌و شه‌قامانه‌ی ده‌كه‌ونه ناو سنووری شارهوانییهوهو بۆ به‌كارهێانی سوودی گشتی جێ هێشتراون و له كاتی به‌رقه‌راربوونی ئه‌م یاسایه‌دا هه‌بوون، یان ئه‌وه‌ی دوای ئه‌وه دێنه كایه‌وه به گوێره‌ی یاسا په‌یره‌و كراوه‌كان به‌بێ قه‌ره‌بوو به ناوی شاره‌وانییه‌وه تۆمار ده‌كرێن، ئه‌گه‌ر رووبه‌ر (مساحه)ی ئه‌و زه‌وییه‌ی شه‌قامه‌كه‌ی له‌سه‌ر كراوه له تۆماره‌كانی فه‌رمانگه‌ی تۆماركردنی خانووبوره (التسجیل العقاری) به ناوی كه‌سێكی سروشتییه‌وه تۆمار نه‌كرابێ.هه‌موو ئه‌و بڕیار و ئیجرائاتانه‌ی كه ده‌رچوون و ئه‌نجام دراون له دوای 5/4/1998 هه‌ڵده‌وه‌شێندرێنه‌وه به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی له بڕگه‌ی (أ)ی سه‌ره‌وه‌دا هاتووه.مادده‌ی دووه‌م:له‌سه‌ر وه‌زیره تایبه‌تمه‌نده‌كانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جی بكه‌ن.مادده‌ی سێیه‌م:ئه‌م یاسایه له مێژووی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جی ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیشدا بڵاو ده‌كرێته‌وه. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراقهۆیه پێویستهكانمهبهستی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق له یاسا كاری كردنی بڕگه (1)ی مادده په‌نجا و پێنجی یاسای ژماره (6)ی ساڵی 1993 (یاسای به‌رێوه‌بردنی شاره‌وانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان عێراق)ی وه‌رگیراو له مادده (97)ی یاسای به‌رێوه‌بردنی ژماره (165)ی ساڵی 1964ی عێراقی و بڕگه‌ی (1) له ماده‌ی یه‌كی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1998 (یاسای دووه‌م هه‌مواركردنی یاسای به‌رێوه‌بردنی شاره‌وانییه‌كانی كوردستانی عێراق ژماره (6)ی ساڵی 1993) ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیداره به زاراوه‌ی (زه‌وی ته‌رك كرا‌و بۆ سوودی گشتی) هه‌مان چه‌مك (مفهوم)ه كه له مادده‌ی (8)ی یاسای تۆماركردنی خانوو به‌ره‌ی ژماره (43)ی ساڵی 1971 دا هاتووه ده‌رباره‌ی زه‌وییه ته‌رك كراوه‌كان.په‌رله‌مان مه‌به‌ستی یان ئامانجی ئه‌وه‌یه نه‌بووه كه شاره‌وانییه‌كانی هه‌رێم ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و رووبه‌ره زه‌ویانه دا بگرن كه كراون به شه‌قام و به ناوی هاوڵاتیانه‌وه تۆماركراون‌و به‌بێ قه‌ره‌بوو به ناوی خۆیه‌وه تۆماریان بكا، یان له قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان به كاش یان به عه‌ینی بێ به‌ریان بكه‌ن به پێی یاسا به‌رقه‌راره‌كان.ده‌رچووونی هه‌ندێ حوكمی داداگایی له هه‌ندێ له دادگاكانی هه‌رێمدا سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه ده‌قه‌كه به پێچه‌وانه‌ی مه‌به‌ستی یاسادانه‌ر (المشرع) لێك دراوه‌ته‌وه، كه بۆته هۆی بواردانی ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی زه‌وی هاوڵاتیان به‌بێ قه‌ره‌بوو.له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م رێره‌وه نه له‌لایه‌ن یاسا نه‌دارانه‌وه له ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق و نه له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه به ئانقه‌ست نه‌بووه‌و له‌گه‌ڵ پرنسیپی دادوه‌ری و بنه‌ماكانی ده‌ستووری و سیسته‌مه‌كانی دیموكراسیدا ناگونجێ بۆیه ئه‌م یاسایه ده‌رهێندرا بۆ ئه‌وه‌ی مافه‌كان بگه‌رێنه‌وه بۆ خاوه‌نه‌كانیان و حوكمی ئه‌و ده‌قه‌ی كه مه‌به‌سته پتر روون بێ بۆ هێنانه‌دی دادوه‌ری و ده‌رگا داخستن له رووی ئیجتیهادكردن....