یاسای ژماره (18)ی ساڵی 2001 یاسای پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه هه‌ره‌وه‌زییه‌كانی جوتیاران | 5
البحث عن القانون
- البحث بالكلمة: يبحث عن الكلمة التي أدخلتها في المواد والنص الرئيسي للقانون.
- البحث بالذكاء الاصطناعي: يبحث في المواد ويسرد جميع المواد ذات الصلة.
القوانين
یاسای ژماره (18)ی ساڵی 2001 یاسای پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه هه‌ره‌وه‌زییه‌كانی جوتیاران | 5
به ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بانبه ناوی گه‌له‌وه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراقژمارهی ده‌رهێنان: 18 رۆژی ده‌رهێنان 30/11/2001 پشت به حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی له مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992) و له‌سه‌ر داوای وه‌زیری كشتوكاڵ و ئاودێری و ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ئاسایی ژماره (21)ی رۆژی (29/11/2001)ی‌دا ئه‌نجامی داوه و، به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه (3) له مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (10) ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا.یاسای ژماره (18)ی ساڵی 2001 یاسای پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه هه‌ره‌وه‌زییه‌كانی جوتیارانماددهی یه‌كه‌م:یاسای ژماره (43)ی ساڵی (1977)ی كۆمه‌ڵه هه‌ره‌وه‌زییه‌كان، له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا له كار ده‌خرێ.مادده‌ی دووه‌م:كۆمه‌ڵه هه‌ره‌وه‌زییه‌كانی جوتیاران له هه‌رێمی كوردستاندا پووچه‌ڵ ده‌كرێنه‌وه‌و، هه‌موو موڵك و ماڵی ده‌ستهه‌ڵگر و ده‌ستهه‌ڵنه‌گر (گواسته‌نی و ناگواسته‌نی) یشیان ده‌بن به مولك و ماڵی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێریی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و به‌ناوی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌وه تۆمار ده‌كرێن.مادده‌ی سێیه‌م:هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت ناخرێته به‌ركار.مادده‌ی چواره‌م:پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ر كار.مادده‌ی پێنجه‌م:: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار. د. رۆژ نوری شاویس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق...
یاسای ژماره (40)ی ساڵی / 2004 یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (4)ی ساڵی (1998)ی سه‌ندیكای رۆژنامه‌وانان | 21
یاسای ژماره (40)ی ساڵی / 2004 یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (4)ی ساڵی (1998)ی سه‌ندیكای رۆژنامه‌وانان | 21
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستان – عیراقژمارهی ده‌رهێنان : 40رۆژی ده‌رهێنان : 6/10/2004پشت به حوكمی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56)و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌موار كراوی ساڵی (1992)و، له‌سه‌ر داوای ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی - عیراق، ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌ن له دانیشتنی ژماره (49)ی رۆژی (5/10/2004) ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و سهڵاحییاتهش كه بڕگه (3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، برَیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ماندا:یاسای ژماره (40)ی ساڵی / 2004 یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (4)ی ساڵی (1998)ی سه‌ندیكای رۆژنامهوانانماددهی یه‌كه‌م:هه‌ردوو بڕگه‌ی (د،ه) له مادده‌ی یه‌كه‌م هه‌موارده‌كرێن و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:د- رۆژنامه‌وان: هه‌ر كه‌سێ كاری رۆژنامه‌وانی بكا‌و، ئینتیمای سه‌ندیكاكه‌ی كردبێ وئیلتیزامی خۆی به‌جێ هێنابێ.ه- رۆژنامه (صحیفه): ئه‌و چاپكراوه‌یه كه له ژێر ناوێكی دیاركراودا وبه زنجیره ژماره‌یه‌كی رێك‌وپێك، خولاوخول ده‌رده‌چێت و ئاماده ده‌كرێ بۆ بڵاوكردنه‌وه له ناو جه‌ماوه‌ردا.مادده‌ی دووه‌م:مادده‌ی (دووه‌م) له یاساكه هه‌موار ده‌كرێ وبه‌م شێوه‌یه خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:(به‌پێی ئه‌م یاسایه، سه‌ندیكایێ بۆ رۆژنامه‌وانان سازده‌درێ، پێی ده‌ڵێن سه‌ندیكای رۆژنامه‌وانانی كوردستانی عێراق و، باره‌گا سه‌ره‌كییه‌شی له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێم ده‌بێت و، بۆیشی هه‌یه لق له پارێزگاكان و له به‌غدای پایته‌ختی عێراقی فیدراڵی بكاته‌وه). مادده‌ی سێیه‌م:مادده‌ی سێیه‌م له یاساكه هه‌موارده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:سه‌ندیكای رۆژنامه‌وانانی كوردستان رێكخراوێكی پیشه‌ییه‌و، شه‌خسییه‌تی مه‌عنه‌ویی سه‌ربه‌خۆی هه‌یه.مادده‌ی چواره‌م:مادده‌ی (چواره‌م) هه‌موارده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:سه‌ندیكا: بۆ وه‌دیهانینی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه تێده‌كۆشێ:رێزگرتن و داكۆكی له ئازادیی رۆژنامه‌وانی و ئازادیی راده‌ربڕین، هه‌روه‌ها داكۆكی له مافی رۆژنامه‌وانان و زامنكردنی پاراستنیان به جێ هێنانی ئه‌رك و فرمانیاندا.ئه‌ركی ده‌ستكه‌وتنی دهنگوباسی و زانیاریه‌كانیان بۆ ئاسان بكا.وه‌رگرتنی سه‌ندیكا له یه‌كێتیگه‌لی رۆژنامه‌گه‌ریی جیهانی و ئیقلیمیدا، هه‌روه‌ها هه‌ڵبه‌ستنی پێل و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵیاندا.قاڵكردنی رۆژنامه‌وانان به‌هه‌موو شێوازێ بلوێ وبكرێ.پشتیوانی و لایه‌نگرتن له رۆژنامه‌وانان له حاڵه‌تی زه‌رووردا.به‌رجسته كردنی رژێمی فیدراڵی، یان هه‌ر شتێكی دی كه گه‌لی كوردستان خۆی به دڵی بێ.داكۆكی كردن له بنه‌ماكانی دیموكراسی و، ئازادییه بنه‌ڕه‌ته‌كان و، ئاشتی و بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ.پشتیوانی له خه‌باتی گه‌لی كوردستان له پێناوی وه‌دیهانینی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی خۆی و، ره‌واج پێدانی بنه‌ماي لێبورده‌یی و بێ زه‌بروزه‌نگی له كۆمهڵگهداو، داكوتانی ره‌گی برابوونی نه‌ته‌ویی و ئایینی و یه‌كسانی له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا.به‌شداری كردن له بنیادنانی ده‌وڵه‌تی ده‌زگاكاری و، به‌هێزكردنی بنه‌مای جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان.پاراستنی سه‌روه‌رێتیی یاسا‌و سه‌ربه‌خۆیی دادوه‌ری.پاراستن و به‌ره‌وچاكتر گۆڕینی رۆشنبیریی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی.مادده‌ی پێنجه‌م:مادده‌ی (شه‌شه‌م) هه‌موارده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:(رۆژنامه‌وانان له سجلی گشتی سه‌ندیكادا ده‌كرێن به سێ پۆل:یه‌كه‌م: رۆژنامه‌وانی به‌رمه‌شق: ئه‌و كه‌سه‌یه كه هه‌ر سێ كه‌ناڵه‌كه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریی كردووه به پیشه‌ی سه‌ره‌كیی خۆی، تا دوو ساڵی له‌سه‌ریه‌كیش به‌سه‌ر پیاده‌كردنی ئه‌م پیشه‌یه‌یدا تێنه‌په‌ڕێ و ناویشی له سجلی گشتیدا تۆمارنه‌كرێ و له‌و لایه‌نه‌وه‌ش كه ئیشی تێدا ده‌كا ته‌ئیید نه‌كرێ، نازناوی (رۆژنامه‌وانی كارا)ی پێ نابه‌خشرێ و هیچ ئیمتیازێكی وه‌ك ئیمتیازه‌كانی رۆژنامه‌وانی كارای پێ نادرێ تا ئه‌و كاته‌ی كه ناوی خۆی ده‌گوازێته‌وه بۆ ناو لیستی ئه‌و پۆله، جا، ئه‌وجا ماوه‌ی مه‌شقه‌كه‌ی ده‌خرێته سه‌ر ماوه‌ی خزمه‌ته‌كه‌ی. ماوه‌ی پله‌كاریش بۆ كه‌سێ بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له رۆژنامه‌گه‌ری و راگه‌یاندن یان له هاوتاكانی ئه‌و بڕوانامه‌یه‌دا هه‌بێ، یه‌ك ساڵه.دووه‌م : رۆژنامه‌وانی كارا: ئه‌و كه‌سه‌یه، كه به‌ره‌فتار له‌هه‌ر سێ كه‌ناڵه‌كانی رۆژنامه‌گه‌ریدا، دوو سال كاری كردووه، یان دوو ساڵه كاری تێدا ده‌كات و كردوونی به پیشه‌ی سه‌ركیی خۆی و، ئه‌و ماوه‌یه‌ش كه له بڕگه‌ی یه‌كه‌مدا دیاركراوه به‌سه‌ر ئیشهكهیدا تێپه‌ڕبووه.سێیه‌م : رۆژنامه‌وانی هاوپشك: ئه‌و كه‌سه‌یه كه ئیش و كاری رۆژنامه‌وانی ده‌كا، به‌ڵام نه‌یكردووه به پیشه‌ی سه‌ره‌كی خۆی و، به‌ڵگه‌ی ئه‌وشی گرێبه‌ستیگه‌لێكه كه لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان بۆی ده‌سه‌لمێنن. مافی ئه‌وه‌شی هه‌یه پاش تێپه‌ربوونی ماوه‌یه‌ك كه له پێنج ساڵی له‌سه‌ریه‌ك كه‌متر نه‌بێ ناوی خۆی بگوازێته‌وه بۆ سجلی گشتیی رۆژنامه‌وانان و، پیشه‌ی رۆژنامه‌گه‌رییه‌كه‌شی بكات به پیشه‌ی هه‌میشه‌یی خۆی.مادده‌ی شه‌شه‌م:مادده‌ی حه‌وته‌م و ریزبه‌ندییه‌كه‌ی هه‌موارده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:هه‌یئه (ده‌سته)ی گشتیی.نه‌قیب.لیژنه‌ی زه‌بتی.لیژنه‌ی ریقابه.لقه‌كانی سه‌ندیكاكه.مادده‌ی حه‌وته‌م:مادده‌ی (هه‌شته‌م) له یاساكه هه‌موارده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:ده‌بێ هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستان بێت یان له هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێ بێت.ده‌بێ ئه‌هلییه‌تی پیشه‌یی ویاسایی هه‌بێت.به‌جینایه‌تێ یان به جونحه‌یه‌كی ئابڕووبه‌ر حوكم نه‌درابێ.ده‌بێ عینوانێ له عینوانه رۆژنامه‌گه‌رییه‌كانی مادده‌ی (23)ی هه‌بێ.مادده‌ی هه‌شته‌م:مادده‌ی نۆیه‌م به هه‌ردوو بڕگهكهشییهوه هه‌موارده‌كرێ و به‌م شیوه‌ی خواره‌وه دهخوێیندرێتهوه:به‌ئه‌ندامبوونی سه‌ندیكا به‌م جۆره ده‌بێ:داوایه‌ك به نووسین پێشكه‌ش بكا به ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا، ئه‌و مادده رۆژنامه‌وانیانه‌ی له‌گه‌لدابێ كه خۆی بڵاوی كردووته‌وه یان ههرشتیكی دی گه‌واهی ئه‌وه بدات كه ئیشی رۆژنامه‌وانی كردووه له ئه‌نجومه‌نیش پێویسته له ماوه‌ی سی رۆژدا، كه له رۆژی تۆماركردنی داواكه‌یه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا سه‌یری داواكه‌ی بكا‌و یه‌كلای بكاته‌وه. خۆ ئه‌گه‌ر هات و ماوه‌كه‌ش تێپه‌ری وهێشتا داواكه‌ش به بنبڕی سه‌یر نه‌كرابوو ئه‌وه، له‌و باره‌دا، به شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی به قبوڵكرا ولهقهلم ده‌درێ.ئه‌گه‌ر داواكه قبوڵ نه‌كرا لایه‌نی پێوه‌ندیدار پێویسته هۆی قبوڵ نه‌كردنه‌كه‌ی پیشان بدات داواكاره‌كه‌ش بۆی هه‌یه، له ماوه‌ی پازده رۆژدا، كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات یان به ته‌بلیغ كرا‌و داده‌نرێ له دادگای ته‌مییزی هه‌رێمی كوردستانی عیراق تانه له بڕیاری قبوڵنه‌كردنه كه بدات ئیدی بڕیاری ته‌مییز بنبڕه.مادده‌ی نۆیه‌م:مادده‌ی (ده‌یه‌م) له یاساكه هه‌موارده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خۆیندرێته‌وه:ده‌سته‌ی گشتی باڵاترین ده‌سه‌ڵاته له سه‌ندیكاكه‌داو هه‌موو ئه‌و رۆژنامه‌وانه كارا مونته‌سیبانه ده‌گرێته‌وه كه ئیلتیزامی خۆیان بوپێودانگی ئه‌م یاسایه به‌جێ هێناوه.ده‌سته‌ی گشتی، كۆنگره‌ی خۆی له باره‌گاكه‌ی خۆیدا سێ ساڵ جارێك كه له رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا به بڕیاری ئه‌نجومه‌ن و له‌سه‌ر داوای نه‌قیب ده‌به‌ستێ بۆ هه‌ڵبژارنی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا وسێ ئه‌ندامی یه‌ده‌گ و هه‌ردوو لێژنه‌ی زه‌پتی و ریقابه به ده‌نگدانی نهێنی.(نصاب)یش به ئاماده‌بوونی دوو سیێه‌كی ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی گشتی دێته‌جێ له حاڵه‌تێكیشدا (نصاب) نه‌هاته جێ، ئه‌وه له‌و باره‌دا هه‌ڵبژاردن پاش پازده رۆژ له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م له هه‌مان كات وله هه‌مان جێگه‌دا ئه‌نجام ده‌درێ، جا ئه‌وجا (نصاب) به ئاماده‌بوونی زۆرێنه‌ی ئه‌ندامه‌كان دێته‌جێ و دوو سیێه‌كی ئه‌ندامانی سه‌ندیكاكه‌ش یۆیان هه‌یه له كاتی پێویستدا داوای كۆنگره‌به‌ستن بكه‌ن. له بارێكدا ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی (ده‌سته‌كه) له پێنج سه‌د ئه‌ندام پتر بوون، ئه‌وه له‌و باره‌دا، هه‌ڵبژاردن له رێگای مه‌ندوبه‌كانه‌وه (نوێنه‌ره‌كانه‌وه) ئه‌نجام ده‌درێ و، رێژه‌ی نواندنیش له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌وه، یان له‌لایه‌ن جێگری ئه‌نجومه‌نه‌كه‌وه دیار ده‌كرێ به ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكاشه‌وه. هه‌یئه‌ی گشتی به ده‌نگی دوو سیێه‌كی ئاماده‌بووان مافی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌ندیكاكه‌ی هه‌ی.مادده‌ی ده‌یه‌م:( مادده‌ی یازده) هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه هه‌یئه‌ی گشتی هه‌ر سێ ساڵ جارێك به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامه‌كانی له كۆنگره‌یه‌كدا كۆده‌بێته‌وه‌و بڕیاره‌كانی به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌رده‌هێنێ و گفتوگۆ له‌سه‌ر ڕاپۆرتگه‌ل وكاروباری سه‌ندیكاوحساب حسابكاری دهكاو راسپارده‌ی خۆیشی له باره‌یانه‌وه پێشكه‌ش ده‌كا.مادده‌ی یازده:(مادده‌ی دوازده) له یاساكه هه‌موارده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:مه‌رجه، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا به نه‌قیبیشه‌وه، سێ ساڵ به‌سه‌ر وه‌رگرتنی پله ئه‌ندامی كارایاندا تێپه‌ریبێت.ناشێ ئه‌ندامێتی، له‌و لێژنانه‌دا كه هه‌یئه‌ی گشتی هه‌ڵێبژاردوون، پێكه‌وه كۆبكرێته‌وه.مادده‌ی دوازده:(مادده‌ی چوارده) له یاساكه له‌غو ده‌كرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگای ده‌گرێته‌وه:نه‌قیب راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن هه‌یئه‌ی گشتییه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت و، ناشێ بۆ زیاتر له دوو خولی دوا به‌دوای یه‌ك خۆی بۆ پله‌ی نه‌قیب بپاڵێوێ.نه‌قیب ناشێ سه‌رۆكایه‌تی دوو كۆمه‌ڵه‌ی هاوشێوه له ئامانج و مه‌به‌ستدا وه‌ربگرێ.مادده‌ی سیازده:( مادده‌ی یازده) له یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:لیژنه‌ی ریقابه له سه‌رۆكێك و دوو ئه‌ندام پێك دێت ئیشیشی ئه‌وه‌یه ته‌دقیقی خه‌سڵه‌تی ئه‌ندامێتی بكا‌و بزانی تا چه‌ند له‌گه‌ڵ شه‌رتوشرووتی یاساییدا یه‌ك ده‌گرێته‌وه.لێژنه‌ی زه‌بتی له سه‌رۆكێك و دوو ئه‌ندام پێك دێت ئیشیشی له‌وه‌یه له‌و شكات وسكاڵایانه بپێچێته‌وه كه له ئه‌نجومه‌نه‌وه بۆ هه‌واڵه ده‌كرێ تا به‌پێ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه یه‌كلاییان بكاته‌وه.مادده‌ی چوارده:بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی شازده هه‌موار ده‌كرێ و، به‌م شێوه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:سه‌ندیكا بۆی هه‌یه له پارێزگاكاندا لق بكاته‌وه، لیژنه‌ی لق له بێنچ ئه‌ندام پێك دێت ئه‌ندامانی لق له‌و رۆژنامه‌وانه كارایانه‌ی له پارێزگاكه‌دا به پیشه‌ی رۆژنامه‌گه‌رییه‌وه خه‌ریكن هه‌ڵیانده‌بژێرن.مادده‌ی پازده:بڕگه‌ی (4) له مادده‌ی نۆزده هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: رۆژنامه‌وانێ به‌پێی حوكمه‌كانی یاسای خانه‌نشینی رۆژنامه‌وانانی هه‌رێم خانه‌نشین كرابێ ده‌شێ، له رێگای گرێبه‌ستیی كاره‌وه له داموده‌زگای رۆژنامه‌گه‌ری و ڕاگه‌یاند ندا ئیش بكات به ره‌چاو كردنی ئیمتیازه‌كانی رۆژنامه‌وانی كارا.مادده‌ی شازده:بڕگه‌ی (6) له مادده‌ی بیست هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێویه‌ی خواره‌ره ده‌خوێندرێته‌وه:6- بڕواله‌قكردن به سیته‌می فیدراڵی و ئاواته‌كانی گه‌لی كوردستان ومافی چاره‌ی خۆنووسین وئاسایشی هاووڵاتیان به رێگای راسته‌وخۆ یان لابه‌لاو، وروژاندنی غه‌ریزه‌ی جه‌ماوه‌ر سا به‌هه‌ر رێگایه‌ك ده‌بێ ببێ.مادده‌ی حه‌ڤده:به‌ندی ( سێیه‌م )له مادده‌ی بیست ویه‌ك هه‌موارده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه دهخرێتدرێتهوه:سێیه‌م: رۆژنامه‌وانێ سزا درابێ، مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له ماوه‌ی سی رۆژدا – كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا – له به‌رده‌می دادگای ته‌مییزدا تانه له بڕیاره‌كانی قه‌ده‌غه‌كردن و ده‌ركردن بدات كه ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ده‌ری هێناون سزاش ناخرێته به‌ر كار تا نه‌گاته پله‌ی یهكلابوونهوهو بنبڕی.مادده‌ی هه‌ژده:بڕگه‌ی (شه‌شه‌م) له مادده‌ی بیست دوو هه‌موارده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:6- داهاتی چاپه‌مه‌نیه‌كانی سه‌ندیكا.مادده‌ی نۆزده:مادده‌ی بیست و سێ هه‌موارده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:رۆژنامه‌وان ئه‌و كه‌سه‌یه كه یه‌كێ له‌م عینوانانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه:خاوه‌ن ئیمتیاز سهرنووسهرجێگری سهرنووسهربهڕێوهبهری نووسینسكرتێری نووسیننووسهر وه‌رگێڕی رۆژنامهوانیپهیامنێری رۆژنامهگهریوێنهگری رۆژنامهگهریشێوهكارو(كاریكاتێر كار)ی رۆژنامه‌گه‌ری ته‌صمیمكاری رۆژنامه هه‌ڵه‌چنی رۆژنامهرێكخهری ئه‌رشیفی رۆژنامهگهریژنهفتكاری رۆژنامهوانیماددهی بیست:هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته بهركارماددهی بیست و یه‌ك:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو كردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان) دا ده‌خرێته به‌ر كار. د. كمال عبدالكریم فواد سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی ـــ عێراق...
یاسای ژماره (45)ی ساڵی 2004 یاسای سه‌ندیكای پزیشكانی ددان له هه‌رێمی كوردستانی عیراقدا | 40
یاسای ژماره (45)ی ساڵی 2004 یاسای سه‌ندیكای پزیشكانی ددان له هه‌رێمی كوردستانی عیراقدا | 40
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستانی – عێراقژمارهی ده‌رهێنان :45روژی ده‌رهێنان :4/11/2004پشت به حوكمه‌كانی برگه (1)ى مادده‌ی (56)و مادده‌ی (53) له یاسا ژماره (1)ی هه‌موار كراوی ساڵی 1992و له‌سه‌ر داوای ژماره‌ى یاسایی له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نشتمانیی كوردستانی – عیراق و، داوای وه‌زیری ته‌ندروستی وكاروباری كۆمه‌لایه‌تی وموافهقهتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و، له‌سه‌ر ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عیراق، له دانیشتنی ژماره (51)ی رۆژی ( 3/11/2004 )ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و سهڵاحییاتهش كه برگه (3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا:یاسای ژماره (45)ی ساڵی 2004 یاسای سه‌ندیكای پزیشكانی ددان له هه‌رێمی كوردستانی عیراقداماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه:هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عیراق. سه‌ندیكا: سه‌ندیكای پزیشكانی ددان له هه‌رێمی كوردستانی عیراقدا.ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. نه‌قیب: نه‌قیبی پزیشكانی ددان له هه‌رێمی كوردستانى عیراقدا.پزیشكی ددان: هه‌ر ئه‌ندامێ له ئه‌ندامانی سه‌ندیكا كه، بڕوانامه‌یه‌كی هه‌بێ، له به‌كالۆریۆسی پزیشكی ددان كه‌متر نه‌بێ و، وه‌زاره‌تی فێركردنی باڵا‌و لێكولێنه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستانى عیراق دانی بێدا نابی، به ئیش وكارێكی بڕیار له‌سه‌ر دراوی تایبه‌ت به پزیشكییه‌وه خه‌ریك بێ، ئه‌وه پزیشكی ددانه.به‌شی یه‌كه‌م(دامه‌زراندن وئامانجه‌كانی)ماددەی دووه‌م:سه‌ندیكا: سه‌ندیكا كه رێكخراوێكی پێشه‌ییه‌و، شه‌خسییه‌تی مه‌عنه‌ویی سه‌ربه‌خۆی خۆی هه‌یه‌و، باره‌گاكه‌ی له هه‌ولیری پایته‌ختی هه‌رێم ده‌بێ و، بۆیشی هه‌یه لق له پارێزگاكاندا بكاته‌وه.مادده‌ی سێه‌م:سه‌ندیكا بۆ وه‌دیهانینی ئه‌م ئامانجانه تێده‌كۆشێ:باڵپشتی كردنی گه‌لی كوردستان وپشتقایمكردنی حكومه‌تی هه‌رێم و سیسته‌می دیموكراتی و پته‌و كردن وبه‌ره‌و چاكتر گۆڕینی فیدراڵییه‌ت. داكۆكی له مافه پیشه‌ییه‌كانی ئه‌ندامان.هاوبه‌شكردنی پزیشكانی ددان له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تییدا.سه‌رپه‌رشتی ئیشی پیشه‌یی ئه‌ندامان له عیاده تایبه‌ت ونه‌خۆشخانه میللییه‌كاندا تا ره‌فتاری چه‌وت روونه‌دات و حورمه‌تی پیشه‌كه له‌كه‌دار نه‌بێ.رێكخستنی رێسا گه‌لی پیشه‌گوزاری و ریقابه‌ی به‌ركارخستنیان.فه‌راهه‌مكردنی هه‌لی كار بۆ پزیشكانی ددان له دانیشتوانی هه‌رێم.رێكخستنی سه‌روسه‌ختی (علاقات) ئه‌ندامان له‌گه‌ڵ داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت ودایه‌ره‌و دامه‌زراوه حكومی وغه‌یره حكومیه‌كاندا.هاوكاری له‌گه‌ڵ سهندیكاو كومه‌ڵه پیشه‌ییه‌كانی تری هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیشدا. ئه‌وانه‌ی ئامانجه‌كانییان له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی سه‌ندیكادا یه‌ك ده‌گرنه‌وه.به‌هێز كردنی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پزیشكه ددانسازه‌كانی كورد‌و دۆستانی گه‌لی كورد له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم.به‌رز كردنه‌و سه‌ویه‌و ئاقاری پیشه‌یی وزانستی و رۆشنبیری ئه‌ندامه‌كانی به ئاواتی به‌رز كردنه‌وه‌و پاراستنی پیشه‌كه.له‌سه‌ر پرۆژه گه‌لی یاسا‌و پێروگه‌لێ پێوه‌نديی به پیشه‌ی پزیشكی و رێكه‌وتننامه‌ی ته‌ندروستییه‌وه هه‌بێ، رای خۆی ده‌دات.هه‌وڵ ده‌دات ئاینده‌یه‌كی به‌خێر بۆ حاڵاتی نه‌خۆشی و پیری وپه‌ككه‌وته‌ی ئه‌ندامه‌كانی ده‌سته به‌ربكا.ریقابه‌كردنی شه‌رتوشروتی كردنه‌وه‌ی عیاده‌ی تایبه‌ته‌كان، و قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌وانه‌ش كه شهرتو شروتیان ته‌واو نییه .به‌شی دووه‌م( ئينتيماو وئه‌ندامێتی )مادده‌ی چواره‌م:مه‌رجه ئه‌ندام:هاووڵاتيی كوردستانی عیراق یان دانیشتوی كوردستانی عیراق بێت.به جینایه‌تی ناسیاسی یان به جونحه‌ی شه‌ره‌فنه‌نگێن حوكم نه‌درابێ.له پزیشكی دداندا بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس یان بڕوانامه‌ی هاوتای به‌كاڵوریۆسی وه‌رگرتبێ.مادده‌ی پێنجه‌م:ئینتیماكردن بۆ سه‌ندیكا له رێگا داوایه‌كی نووسراوه‌وه ده‌بێ پێشكه‌ش بكرێ به نه‌قیب یان به سه‌رۆكی لقی پاریزگاكه، به به‌ڵگه‌نامه‌گه‌لی پێویسته‌وه.ئه‌م داوای ئینتیمایة له ماوه‌ی (30) رۆژدا – كه له روژی تۆماركردنیه‌وه له سه‌ندیكا ده‌ست پێ ده‌كا – ده‌خرێته به‌رده‌می ئه‌نجومه‌ن و ئه‌نجومه‌نیش ده‌بێ له‌و ماوه‌یه‌دا یه‌كلای بكاته‌وه ده‌نا، ماوه‌كه ته‌واو ببێ و ئه‌نجومه‌ن یه‌كلای نه‌كردبێته‌وه ئه‌وه له‌و باره‌دا به‌قبوڵكراو داده‌نرێ.ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه به بریارێكی هۆدار، داوای ئینتیما كه ره‌تبكاته‌وه، خاوه‌ن داواش بۆی هه‌یه له‌و رۆژه‌وه‌ی ته‌بلیغ كراوه تا (30) رۆژ، له‌به‌رده‌می دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عیراقدا، تانه له‌و بڕیاره بدات ئیدی، بڕیاری ئه‌م دادگایه بنبڕه.مادده‌ی شه‌شه‌م:پزیشكی ددان له هه‌رێمدا تا ئینتیمای سه‌ندیكا ئه‌كا وبڕوانامه‌ی تۆماربوونی بۆ نه‌كرێ و ئیجازه‌ی پیشه‌كه‌ی وه‌رنه‌گرێ، ناشێ موماره‌سه‌ی پیشه‌كه‌ی بكا.هه‌ر كه‌سێ به‌بێ شه‌رتوشروتی یاسایی ئه‌م پیشه‌یه بكات، خۆی تووشی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌كا.مادده‌ی حه‌وته‌م:تازه‌كردنه‌وه‌ی ئیجازه‌ی پیشه‌كه ساڵانه، له مانگی كانونی دووه‌مدا ده‌كرێ. ئه‌گه‌ر ئه‌ندام له‌و ماوه‌یه، به‌بێ پاساوی به‌جێ، دوابكه‌وێ، پیشه‌كه‌ی لێ قه‌ده‌غه‌ده‌كرێ و، تا دووقات ئابوونه‌ی تازه كردنه‌وه نهدهات ئیجازه‌ی بۆ ناكرێته‌وه.ئه‌گه‌ر ئه‌ندام به‌بێ پاساوی به‌جێ دوو ساڵ له سه‌ریه‌ك له تازه‌كردنه‌وه‌ی ئیجازه‌كه‌ی دوابكه‌وێ، ناوی له تۆمار كوێر ده‌كرێته‌وه،و پیشه‌كه‌شی لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێ ئه‌گه‌ر هاتیش و ویستی دووباره تۆمار بكرێته‌وه، ئه‌وه، له‌و باره‌دا پێویسته دووقاتی هه‌ردوو ئیجازه‌ی ئینتیما و تازه كردنه‌وه‌كه‌ش بدات.ئه‌ندام ئه‌گه‌ر شه‌رتێ، له شه‌رتوشروتی ئینتیما له ده‌ست بدات ئه‌ندامێتیه‌كه‌شی له ده‌ست ده‌داو، به بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نیش پیشه‌كه‌ی لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێ. ئه‌ویش بۆی هه‌یه له ماوه‌ی (30) رۆژدا –كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا – له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێم تانه له بڕیاره‌كه بگرێ، ئیدی بڕیار، بڕیاری ئه‌م دادگایه‌یه‌و بنبره. مادده‌ی هه‌شته‌م:نه‌قیب ناشێ نه‌قیبیش بێ و، یه‌كێ له‌م پله‌وپایانه‌ی خواره‌وه‌شی هه‌بێ:سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی.له وه‌زاره‌ته‌كانی هه‌رێمدا وه‌زیر بێت یان بریكاری وه‌زاره‌ت بێت. مادده‌ی نۆیه‌م:بۆ ئه‌ندامانی سه‌ندیكا نه‌بێ، كه به‌پێی ئه‌م یاسایه ئیلتیزاماتی خۆیان به‌جێ هێناوه، ده‌نا، هیج كه‌سێ ناشێ ئه‌م پیشه‌یه بكات.دایه‌ره فه‌رمیه‌كان ونیمچه فه‌رمیه‌كان وباقیمه‌نی داموده‌زگاكانی هه‌رێم پێویسته وێنه‌یه‌ك له فه‌رمانی دامه‌زراندنی یان كارپێكردنی پزیشك بنێرن بۆ سه‌ندیكا.مادده‌ی ده‌یه‌م:پزیشكی ددان دوای وه‌رگرتنی ئیجازه، ناشێ له هه‌رێمدا زیاتر له یه‌ك عیاده بكاته‌وه.پزیشكی ددان تا نازناوی پسپوڕی وه‌رنه‌گرێ و له سه‌ندیكا تۆماری نه‌كا مافی ئه‌وه‌ی نابێ، ئه‌و نازناوه له هیچ لقىَ لة لقه‌كانی پزیشككاریی دداندا هه‌ڵبگرێ.پزیشكانی ددان، ئه‌وانه‌ی سه‌ر به ده‌وڵه‌تن یان سه‌ر به‌كه‌رته‌كانی دیكه‌ن، بۆیان هه‌یه به‌پیێ به‌ندو به‌ستێ كه سه‌ندیكا بۆیان دیارده‌كا پیشه‌ی خۆیان دوای ده‌وامی ره‌سمییش، موماره‌سه بكه‌ن.به‌شی سیێهمپێكهاتهكانماددهی یازده:یه‌كه‌م:سه‌ندیكا له‌م پێكهاتانه‌ی خواره‌وه پێك دێت:هه‌یئه‌ی گشتی.ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا.لیژنه‌ی زه‌پتی.هه‌یئه‌تگه‌لی لقه‌كان له پارێزگاكاندا.دووه‌م:هه‌یئه‌ی گشتی له هه‌موو ئه‌ندامان یان له هه‌موو ئه‌و نوێنه‌رانه پێك دێت كه ئیلتیزامی خۆیان به‌پێی ئه‌م یاسایه به‌جێ هێناوه. ئه‌م هه‌یئه‌ته باڵاترین ده‌سه‌ڵاته له سه‌ندیكاكه‌داو به بڕیاری ئه‌نجومه‌ن، و له‌سه‌ر بانگهێشتی نه‌قیب، هه‌ر سێ ساڵ جارێك – كه له رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا – كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی، له باره‌گاكه‌ی خۆیدا، بۆ هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و هه‌شت ئه‌ندامی ئه‌سڵی و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌ن سازده‌دات، (نصاب)یش به ئاماده‌بوونی دوو سێیه‌كی ئه‌ندامانی هه‌یئه یان دوو سێیه‌كی نوێنه‌ران دێته‌جێ، جا، ئه‌گه‌ر نه‌هاته‌جێ، ئه‌وه، له‌و باره‌دا، دوای كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م به پازده رۆژ، هه‌ڵبژاردنێكیدى، لة هةمان كات و جيَطةدا دةكرىَ، لةم بارةدا (نصاب) بة ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ئه‌ندامان یان سیێه‌كی نوێنه‌ران دێته‌جێ، ده‌نا، ئه‌گه‌ر له‌م باره‌شدا نه‌هاته‌جێ، ئه‌وا، ئه‌نجومه‌ن بۆ خولێكی تریش له ئیشی خۆیدا به‌رده‌وام ده‌بی.ئه‌گه‌ر هات و ژماره‌ی ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی گشتی له (500) ئه‌ندام تێپه‌ڕی، ئهوهـ له‌و باره‌داـ هه‌ڵبژاردن له رێگای نوێنه‌ره‌كانه‌وه ده‌كرێت و، رێژه‌ی نواندنیش له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌وه یان له‌لایه‌ن جێگری ئه‌نجومه‌نه‌وه دیارده‌كرێ.هه‌یئه‌ی گشتی ئه‌م ئیشانه ده‌كات:ته‌سدیقكردنی بوجه‌و وحساب و حسابكاریی كۆتایی.ئیقراكردنی پێرۆی ناوخۆ‌و هه‌مواركردنی و، سه‌یركردنی ئه‌و پێشنیارانه‌ش كه بۆ هه‌موار كردنی یاسای سه‌ندیكا كه پێشكه‌ش ده‌كرێن.مادده‌ی دوازده:پێویسته ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا، له ماوه‌ی مانگی كانونی دووه‌می هه‌موو ساڵێكدا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ساڵانه، به ئاماده بوونی نه‌قیب و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن وسه‌رۆكانی لقه‌كانی پارێزگاكان بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه‌ی خواره‌وه سازبدات:ئیقراركردنی بوجه‌ی ساڵانه‌و حساب و حسابكاریی كۆتایی.وتووێژ له‌سه‌ر راپۆرتی ساڵانه‌و كاروباری سهندیكاو ئیقراركردنیان.سه‌یركردن پێشنیاره‌كان كه له‌باره‌ی هه‌مواركرنی یاسا‌و پێرۆی ناوخۆی سه‌ندیكاوه دێن بۆ ئه‌نجومه‌ن.مادده‌ی سیازده:ده‌شێ له یه‌ك، له‌م دوو دۆخه‌ی خواره‌وه‌دا، هه‌یئه‌ی گشتی بانگهێشت بكرێ بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی:به بڕیارێكی هۆدار له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌وه.به داوایه‌كی نووسراوی هۆدار، سێیه‌كی ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی گشتی بیده‌ن به ئه‌نجومه‌ن و، ئه‌نجومه‌نیش پێویسته له ماوه‌ی (15) پازده رۆژدا كه له رۆژی گه‌یشتنی داواكه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا – بانگهێشت بكا‌و، واده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی تێدا دیاربكا. له كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی هه‌یئه‌ی گشتیدا، ناشێ، له‌و مه‌سه‌لانه زیاتر، كه له به‌رنامه‌ی كاردا تۆمار كراون و، كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بۆ سازدراوه، هیچی دیكه یه‌كلا بكرێته‌وه.مادده‌ی چوارده:هه‌ر ئه‌ندامێ به بڕیاری زه‌پتی پیشه‌كه‌ی لێ قه‌ده‌غه كرابێ، ناشێ له كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌یئه‌ی گشتیدا به‌شدار بێت. له كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌یئه‌ی گشتیدا بڕیاره‌كان به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌رده‌چن و، ئه‌گه‌ر دوولای ده‌نگ یه‌كسان بوون، ئه‌وه، له‌و باره‌دا، ده‌نگی نه‌قیب بۆ كام لایان بێ هی ئه‌و لایه‌یه.مادده‌ی پازده:ئیداره‌ی كاروباری سه‌ندیكا ئه‌نجومه‌نێ ده‌یگرێته ئه‌ستۆ، له مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت:یه‌كه‌م: نه‌قیب كه مه‌رجه بۆ ماوه‌یه‌ك پیشه‌كه‌ی به‌سه‌ر بردبێ له (10) ده ساڵ كه‌متر نه‌بێ.دووه‌م: (6)شه‌ش ئه‌ندامی ئه‌سڵی و دوانی یه‌ده‌گ، به مه‌رجێ (7) له‌وانه ماوه‌یه‌ك پیشه‌كه‌یان به‌سه‌ر بردبێ له (5) پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێ ، هةرضى هةشتةميانة، دةشىَ خزمةنةكةى لة _5) ساڵ كەمتر نةبێت.مادده‌ی شازده:یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن به‌ده‌نگدانی نهێنی نوێنه‌رێ (جێگرێ) بۆ نه‌قیب له‌ناو ئه‌ندامه‌كانی خۆیدا هه‌ڵده‌بژێرێ.دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن هه‌ر هیچ نه‌بێ مانگی جارێك كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی سازده‌دات و، ده‌شێتیش له‌سه‌ر داوای نه‌قیب یان داوای سێیه‌كی ئه‌ندامه‌كانی، كۆبوونه‌وه‌گه‌لی ناوه‌خت (أستثنائي) ساز بدات.مادده‌ی حه‌ڤده:یه‌كه‌م: (نصاب) له ئه‌نجومه‌ندا، به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌كانی دێته‌جێ. بڕیاره‌كانیش به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووان ده‌رده‌چن و، ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كانیش یه‌كسان بوون، ئه‌وه، له‌و باره‌دا، ده‌نگی نه‌قیب بۆكام لایان بێ، بۆ ئه‌وه. دووه‌م: به‌هه‌ر هۆیه‌ك ده‌بێ، ببێ، جێگای نه‌قیب چۆل بوو، نوێنه‌ركه‌ی جێگای ده‌گرێته‌وه.سیێه‌م: به هه‌ر هۆیه‌ك ده‌بێ، ببێ، مه‌ركه‌زێ له ئه‌نجومه‌ندا چۆل بوو، ئه‌وه له‌و باره‌دا كام ئه‌ندامی یه‌ده‌گ، ده‌نگی له ده‌نگی یه‌ده‌گه‌كانی تر زۆرتر بوو، ئه‌وه‌یان جێگای ده‌گرێته‌وه. چواره‌م: ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ی مه‌ركه‌زه‌كانی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن چۆل بوو، ئه‌وه، له‌و باره‌دا، پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌ن له ماوه‌ی دوو مانگدا بانگهێشتی هه‌یئه‌ی گشتی بكات بۆ كۆبوونه‌وه تا به‌هه‌مان شێوازی كه له‌م یاسایه‌دا نیشان دراوه به هه‌ڵبژاردنی كه‌سانی، بۆ باقیمه‌نی ماوه‌كه‌ی، جێگایان پڕبكاته‌وه.مادده‌ی هه‌ژده:ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن یان ئه‌ندامی لێژنه‌یی له لێژنه‌كانی، به‌بێ پاساوی به‌جێ له سێ كۆبوونه‌وه‌ی بانه‌وبان یه‌كی ماوه‌ی سالێكدا یان له پێنج كۆبوونه‌وه‌ی ناوه ناوه‌ی ساڵێكدا ئاماده نه‌بێ، ئه‌وه به ده‌ستله‌كار ههڵگرتو له قه‌ڵه‌م ده‌درێ.مادده‌ی نۆزده: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ئه‌م ئیشه تایبه‌تانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ:یه‌كه‌م:كۆشش بۆ وه‌دی هانينى ئامانجه‌كانی سه‌ندیكا.وه‌رگرتنی ئه‌ندامان و قه‌ده‌غه‌كردنیشیان له پیشه‌كه.به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری سه‌ندیكا ،و به‌ر كارخستنی پلانگه‌ل وبه‌رنامه‌كان.بانگهێشتی هه‌یئه‌ی گشتی بۆ كۆبوونه‌وه‌و به‌ركارخستنی بڕیاره‌كانی.سه‌رپه‌رشتی ئیش وكاری لقه‌كان، و ده‌سه‌به‌ركردنی هاوده‌نگی له چالاكییه‌كانیاندا.ئاماده‌كردنی بووجه‌ی ساڵانه‌و حساب وحسابكاریی كۆتایی و به‌ڕێوه‌بردنی دارایی سه‌ندیكا.سه‌رپه‌رشتی رێكخستنی پیشه‌گوزاری (ممارسه المهنه) له عیاده تایبه‌ته‌كاندا.پێشكه‌شكردنی پێشنیاز بۆ هه‌موار كردنی یاسای سه‌ندیكا.ئه‌گه‌ر نه‌قیب نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكای له لێژنه‌گه‌لی ره‌سمی وشتی دیكه‌دا نه‌كرد، ئه‌وه، له‌و باره‌دا، كه‌سێكی دیكه‌ی بۆ داده‌نێ.هه‌ر ده‌عواو شكاتێكی بۆ بێت، هه‌واڵه‌ی لێژنه تایبه‌تكاره‌كانی ده‌كات.له پێشكه‌ش كردنی پێشنیارگه‌ل، ده‌رباره‌ی پرۆژه‌گه‌ل وپلانگه‌ل و به‌رنامه‌گه‌لی ته‌ندروستی هه‌رێمدا به‌شداری ده‌كات.پێكهێنانی لێژنه‌گه‌لی فه‌رعی، بۆ وه‌ديهانینی ئامانجه‌كانی ئه‌م یاسایه.ئیقراركردنی موڵكدارێتی ماڵ وموڵك وعیقارو قبوڵكردنی به‌خشش وشه‌رتوشروتی قه‌رزدان و پێشكه‌شكردنی كۆمه‌كی دارایی، له چوارچێوه‌ی مه‌به‌ست وئامانجی سه‌ندیكادا.ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان.ئیجازه‌پێدانی پیشه‌گوزاری. سه‌یركردن و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ده‌ستله‌كار هه‌ڵگرتنی نه‌قیب، یان هه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن یان هی لقه‌كانی سه‌ندیكا، به‌مه‌رجێ، له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی هه‌یئه‌ی گشتیدا بخرێته به‌رده‌می.دامه‌زراندن و به‌ڕێوه‌بردنی یانه‌گه‌لی سه‌ندیكا به‌پێی یاساى كۆمه‌ڵه‌كان.قبوڵكردنی دیاری به ره‌زامه‌ندی لایه‌نه فه‌رمیه‌كان.دووه‌م: سپاردنی هه‌ندێ له سه‌ڵاحییاتی خۆی به نه‌قیب یان به‌سه‌رۆكانی لقه‌كان.ماده‌ی بیست:نه‌قیب، سه‌ره‌رای ئه‌و ئةركوفرمانة تایبه‌ته‌ی ئه‌نجومه‌ن پێی ده‌به‌خشێ، ئه‌م ئه‌ركانه‌ش ده‌گرێته ئه‌ستۆ:یه‌كه‌م:له‌به‌رده‌می هه‌موو لایه‌نه‌كاندا نوێنه‌ری سه‌ندیكایه.بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ده‌خاته به‌ر كار.له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بانگهێشتی هه‌یئه‌ی گشتی ده‌كا بۆ كۆبوونه‌وه.سه‌رۆكایه‌تیی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌یئه‌ی گشتی وئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ده‌كات.ئیمزاكردنی سه‌نه‌دگه‌لی سپاردن وسه‌رفكردنی ئه‌موالی سه‌ندیكا.ئاماده‌كردنی بوجه‌ی ساڵانه‌و، راپۆرتی كۆتایی بۆ حساب وحسابكاریی كۆتایی و، راپۆرتی ساڵانه‌ی بزاڤ و چالاكیی سهندیكاو، پێشكه‌شكردنیان به ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا، له واده‌ی دیاركراوی خۆیاندا.به‌پێی میلاك، كه ئه‌نجومه‌ن ته‌سدیقی كردووه، كارمه‌ندان بۆ سه‌ندیكا داه‌دمه‌زرێنی و، كاروباری خزمه‌ت و زه‌پتیشیان به‌جێ دهگهيينىَ.دووه‌م:نه‌قیب بۆی هه‌یه، هه‌ندێ له فرمانه‌تایبه‌ته‌كانی خۆی، به نوێنه‌ره‌كه‌ی یان یه‌كێ له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن بسپێرێ.مادده‌ی بیست ویه‌ك:به‌پێی پێڕۆی ناوخۆ، لقێ بۆ سه‌ندیكا له هه‌ر پارێزگایێ ده‌كرێته‌وه.سه‌رۆكی لیژنه‌ی لق، سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌كه‌ی ده‌كا، یان كه‌سێ ده‌یكا سه‌رۆك ئه‌و ئه‌ركه‌ی پێ سپاردبێ.ماوه‌ی خولی لق سێ ساڵه، له رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات.مادده‌ی بیست ودوو:یه‌كه‌م:ئه‌نجومه‌نی لق له پێنج ئه‌ندام ودوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێت، شه‌شیان ماوه‌یه‌ك پیشه‌گوزارییان كردبێ له پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێ، هه‌رچی حه‌وته‌میانه، ئه‌وه، ده‌شێ خزمه‌تی له پێنج ساڵ كه‌متربێ.ئه‌ندامی لق، مه‌رجه خه‌ڵكی هه‌رێم بێ و، له هه‌رێمیش دانیشتبێ.سه‌رۆكی لق ونوێنه‌ره‌كه‌شی، له ئه‌ندامانی لقه‌كه هه‌ڵده‌بژێردرێن.دووه‌م:لق ئه‌م ئه‌ركه تایبه‌تانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ:به‌ركارخستنی پلانی كار، كه له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌یئه‌ی گشتیدا بڕیاری له‌سه‌ر دراوه، هه‌روه‌ها به‌ر كارخستنی رێنماییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا.كۆشش بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی سه‌ویه‌و ئاقاری پیشه‌كه.به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری دارایی.ئه‌و فرمانه تایبه‌تانه كه نه‌قیب یان ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا پێی ده‌سپێرێ.دامه‌زراندنی به‌رده‌ستانی لق ودیاریكردنی كرێیه‌كانیان، پاش ته‌سدیقكردنی له لایه‌ن سه‌ندیكاوه.به ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا كه‌سێ داده‌نێ نوێنه‌رایه‌تیی لق له دایه‌ره فه‌رمیه‌كاندا بكات.مادده‌ی بیست وسێ:سه‌ندیكا بۆی هه‌یه مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیری و كۆمه‌لایه‌تی دابمهزرێنىَ.دارایی سهندیكاماددهی بیست وجوار:دارایی سه‌ندیكا له‌مانه پێك دێت:ئابوونه‌ی ئینتیماو به‌شداربوونی ساڵانه.مزی ناوی خۆنوسین.ج.مزی نووسینی نازناوی پسپۆری.د.مزی ئیجازه‌پێدان و تازه‌كردنه‌وه‌ی پیشه‌گوزاریی تایبه‌ت بۆ دام وده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان.هـ.مزی ته‌سدیقكردنی راپۆرتگه‌لی پزیشكی.و.سوودی چاپه‌مه‌نیه‌كانی سه‌ندیكا.ز.غه‌رامه‌ی ئه‌و حوكمانه‌ی كه لیژنه‌ی زه‌پتی پارێزگا به‌سه‌ر ئه‌ندامه‌كانیدا دهداتح.دیاری وبه‌خشش وهه‌ر ده‌ستهاتێكی دی.گ.داهاتی یانه‌گه‌لی ومه‌لبه‌نده‌كانی رۆشنبیری وكۆمه‌لایه‌تی بۆ سه‌ندیكا. ئه‌گه‌ر له‌به‌ر بارودۆخێكی نا ئاسایی، ته‌سدیقكردنی بوجه له واده‌ی دیاركراوی خوێدا نه‌كرا، ئه‌وه، له‌و باره‌دا، كار به‌پێی ده‌روازه‌و به‌شه‌كانی بوجه‌ی پێشتر ده‌كرێ تا بوجه تازةكة ته‌سدیق ده‌كرێ.مادده‌ی بیست وپێنج:يةكةم: ئابوونه‌و مزێ كه سه‌ندیكا وه‌ریانده‌گرێ به‌م شێوه‌یه‌ن:(15000) پازده هه‌زار دینار، ئه‌وه مزی ئینتیمای پزیشكانی ددانی هه‌رێمه، بۆ غه‌یره عیراقیش (75000) حه‌فتا وپێنج هه‌زار دیناره.(7500) حه‌وت وهه‌زار وپێنج سه‌د دینار، ئه‌وه ئابوونه‌ی ئیجازه‌ی سالانهیه یان تازه‌كردنه‌وه‌كه‌یه‌تی بۆ پزیشكانی ددانی هه‌رێم و(27000)بیست وحه‌وت هه‌زار دینار بۆ غه‌یری عیراقی.(45000) چل وپێنج هه‌زار دینار، ئه‌وه مزی ئیجازه‌ی كردنه‌وه‌ی تاقیگه‌ی ددانسازییه‌و (22500) بیست ودوو هه‌زار وپێنج سه‌د دیناریش مزی تازه‌كردنه‌وه‌ی ساڵانه‌یه‌تی.(225000) دووسه‌د و بیست وپێنج هه‌زار دینار، ئه‌وه مزی ئیجازه‌ی كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌تی ددانه‌و، (75000) حه‌فتا وپێنج هه‌زار دینارییش بۆ تازه‌كردنه‌وه‌ی سالانه‌یه‌تی.(15000) پازده هه‌زار دینار، مزی ئیجازه‌ی كردنه‌وه‌ی عیاده‌یه‌كی پسپۆڕه، و (15000)پازده هه‌زار دیناریش مزی تازه‌كردنه‌وه‌ی ساڵانه‌یه‌تی.(60000) شه‌ست هه‌زار دینار، ئه‌وه مزی ئیجازه‌ی كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌یه‌كی فرۆشتنی ئامێر‌و ئامرازی ددانه، و (30000) سی هه‌زار دیناریش بۆ تازه‌كردنه‌وه‌ی ساڵانه‌یه‌تی.(15000) پازده هه‌زار دینار، ئه‌وه مزی ئیجازه‌ی كردنه‌وه‌ی عیاده‌یه‌كی پیشه‌گوزاری گشتیییه، و (7500) حه‌وت هه‌زار و پێنج سه‌د دیناریش مزی تازه‌كردنه‌وه‌ی ساڵانه‌یه‌تی.(15000) پازده هه‌زار دینار، ئه‌وه مزی ئیجازه‌ی پیشه‌گوزارییه له عیاده میللیه‌كاندا.(22500) بیست ودوو هه‌زار وپێنج سه‌د دینار، ئه‌وه مزی تۆماركردنی نازناوی پسپۆرییه.(1500) هه‌زار وپێنج سه‌د دینار، ئه‌وه مزی ته‌سدیقكردنی راپۆرتی پزشیكییه ئه‌وانه ى له عیاده تایبه‌ته‌كان و نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كانه‌وه ده‌رده‌چن.(600000) شه‌ش سه‌د هه‌زار دینار، ئه‌وه مزی ئیجازه‌ی كردنه‌وه‌ی كارطةيةكى دروستكردنى ماددةطةلى ددانةو (300000) سىَ سةد هةزار دیناریش بۆ تازكردنه‌وه‌ی ساڵانه‌یه‌تی.به‌شی چوارهمسزاگهل وحوكمه زهپتییهكانماددهی بیست وشه‌ش:ئه‌م ئيشانه‌ی خواره‌وه، قه‌ده‌غه‌ن:راكێشانی نه‌خۆش به فریودان وله رێگای واسیته‌وه.ناوبانگ زڕاندنی پیشه‌و خاوه‌ن پیشه‌كه‌و بێ نرخ كردنی پێگه‌ی زانستی و ئه‌دةبییان.ئیش پێكردنی خاون پیشه توندروستییه بێ ئیجازه‌كان.مادده‌ی بیست وحه‌وت:لیژنه‌ی زه‌پتی له مه‌ركه‌زی سه‌ندیكادا له سێ ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك ده‌هێنرێ و ئه‌ندامێ له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكایش، به بڕیاری ئه‌نجومه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا.مادده‌ی بیست وهه‌شت: لیژنه‌ی زه‌پتی داوای وه‌ئاگاهێنانه‌وه‌ی ئه‌ندامی سه‌رپێچكار، بۆیشی هه‌یه، ئه‌م سزایانه‌ی خواره‌وه‌ش بسه‌پێنێ:ئینزار: ئه‌وه‌یه، كه نووسراوێ ئاراسته‌ی سه‌رپێچكار ده‌كا بێزاریی خۆی تێدا له ره‌فتاری نیشان ده‌داو داواشی لێ ده‌كا ئه‌و كاره دووباره نه‌كاته‌وه، ده‌نا، سزایه‌كی توندترى به‌سه‌ردا ده‌درێ.غه‌رامه‌یه‌ك له (150000) سه‌دو په‌نچا هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێ و له (750000) حه‌وت سه‌دو په‌نچا هه‌زار دیناریش نه‌ترازێ، ئه‌گه‌ر نه‌یشی دا، ئه‌وه، له‌و باره‌دا، له پیشه‌گوزارییه تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی بۆ ماوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه ده‌كرێ له شه‌ش مانگ زیاتر نه‌بێ خۆ ئه‌گه‌ر هات و له ماوه‌ی ساڵیكی پاش برواری سةرثيَضييةكةيدا گه‌ڕایه‌وه سه‌ری، جا، ئه‌وجا غه‌رامه‌كه‌ی له (500000) پێنج سه‌د هه‌زار دینار كه‌متر نابێ وله (1500000) ملێونێك وپێنج سه‌د هه‌زار دیناری نه‌ترازێ خۆ ئەگەر ئەمجارەش نيدا، ئەوە، لەبارەدا پيشە تايبەتەكەى خۆى بۆ ماوه‌یه‌ك لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێ له یه‌ك ساڵ زیاتر نه‌بێ.قه‌ده‌غه‌كردنی پیشه‌گوزاریيه ى تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی بۆ ماوه‌یك له یه‌ك ساڵ نه‌ترازی.هه‌ردوو سزای، غه‌رامه و قه‌ده‌غه‌ی ثيشةگوزاری كه له بڕگه‌ی (3،2)دا هاتوون. مادده‌ی بیست ونۆ:ئه‌گه‌ر، بۆ لیژنه‌ی زه‌پتی ده‌ركه‌وت ئه‌و ره‌فتاره‌ی دراوه‌ته پاڵ دكتوره‌كه، خۆی له خۆیدا جه‌ریمه‌یه، ئه‌وه، له‌و باره‌دا، پێویسته له‌سه‌ری ده‌عواكه‌ی به هه‌موو ئه‌وڕاقه‌كانییه‌وه هه‌واڵه‌ی دادگای په‌یوه‌ندیدار بكات، ئه‌گه‌ر حوكمی بێتاوانیشی بۆ ده‌رچوو، ئه‌وه، به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه رێ له ئجرائاتی زه‌پتیی دیكه ناگرێ.مادده‌ی سی:پزیشكی ددان، له‌ماوه‌ی حه‌پس و سجن و ده‌سبه‌سه‌ربوونیدا، پیشه‌كه‌ی لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێ.پزیشكی ددان، ئه‌گه‌ر به جه‌ریمه‌یه‌كی ئابڕووبه‌ر، په‌یوه‌ندی به‌پیشه‌كه‌یه‌وه هه‌بێ حوكم بدرىَ، ئه‌وه، ئیدی پیشه‌كه‌ی لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێ.ئه‌گه‌ر هاتو پزیشكی ددان جارێكی تریش به جه‌ریمه‌ی په‌یوه‌ندیدار به پیشه‌كه‌یه‌وه حوكمی به‌سه‌ردا درایه‌وه، ئه‌وه، له‌و باره‌دا، ناشێ ناوی تۆمار بكرێته‌وه، مه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا به‌پێی پیرۆو به‌پێی ئه‌و رێنماییانه‌ش كه له‌سه‌ر پێڕۆكه ده رهێنراون مرافه‌قه‌تی نوێی بداتێ.مادده‌ی سی ویه‌ك:بڕیاری قه‌ده‌غه كردن پیشه‌گوزاری ، به‌و لایه‌نه پێوه‌ندیدارانه‌ش ته‌بلیغ ده‌كرێ كه لیژنه‌ی زه‌پتی خۆی پيێ باش بێ . ئه‌وه له هه‌موو لقه‌كانی سه‌ندیكاشدا بڵاوده‌كرێته‌وه.بزیشكێ پیشه‌كه‌ی لێ قه‌ده‌غه كرابێ ناشێ پزیشكێكی دی له عیاده‌كه‌یدا جێگای بگرێته‌وه.به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ئه‌و غه‌رامه‌یه‌ی به حوكمی زه‌پتی وه‌رده‌گیرێ، داهاتی سه‌ندیكایه.مادده‌ی سی ودوو:ئه‌گه‌ر شكاتێ درا به ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا، ئه‌میش ده‌ینێرێ بۆ لقی پێوه‌ندیدار تا ئه‌و لقه ڕاو ڕاسپارده‌ی خۆی پیشان بدا، جا، ئه‌وجا، هه‌واڵه‌ی لیژنه‌ی زه‌پتی ده‌كرێ.سه‌رۆكی لیژنه‌كه، برواری دانیشتنه‌كه دیار دهكاو پزیشكی ددانه‌كه‌شی لێ ئاگادار ده‌كا.دانیشتنه‌كانی لیژنه‌ی زه‌پتی نهێنیه.مادده‌ی سی وسێ:نه‌قیب ولایه‌نه‌كانی ده‌عواكه‌ش بۆیان هه‌یه له‌ماوه‌ی سی رۆژدا – كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا – له دادگاى پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عیراقدا تانه له بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی زه‌پتی بگرن، ئیدی بڕیاری ئه‌م دادگایه كۆتایی و بنبڕه.مادده‌ی سی وچوار:هه‌ر سه‌رپێچییه‌كی زه‌پتی، كه له حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌وه په‌یدابووه، نه‌قیب بیكا، یان نوێنه‌ره‌كه‌ی له كاتی جێگرتنه‌وه‌یدا بكا، ئه‌وه، ئیجرائاتی یاساییان له‌به‌رده‌می لیژنه‌ی زه‌پتیدا له‌سه‌ر ده‌كرێ و هه‌یئه‌ی گشتی هه‌واڵه‌ی لیژنه‌ی زه‌پتییان ده‌كات.حوكمه گشتییهكانماددهی سی وپێنج:به ئاماده‌بوونی نه‌قیب یان جێگری (نوێنه‌ری) نه‌قیب، یان سه‌رۆكی لق یان نوێنه‌ری سه‌رۆكی لق نه‌بێ، ناشێ باره‌گای سه‌ندیكا، یان باره‌گای لقه‌كانى بپشكنرێ.هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك له كاتی فرماندا، یان به‌هۆی پیشه‌كه‌یه‌وه بكرێته سه‌ر ئه‌ندام، ئه‌وه، ئه‌و ده‌ستدرێژكاره، حوكمی ئه‌و كه‌سه‌ی به‌سه‌ردا ده‌درێ كه شه‌رێ فرۆشتبی به فرمانبه‌ر له كاتی به‌رێ خستنی ئه‌ركی خۆیدا.ده‌سه‌ڵاتی لێپێچینه‌وه پێویسته پێش لێپێچینه‌وه له جه‌ریمه‌ی به‌چاونه‌دیتراو، درابێته پاڵ ئه‌ندامێ له ئه‌ندامان، پێویسته له‌سه‌ری سه‌ندیكا یان لقه‌كانی سه‌ندیكا ئاگاداربكاته‌وه، سه‌ندیكاش پێویسته نوێنه‌رێكی خۆی بنێری له‌و لێپیچینه‌وه‌یه‌دا به‌شداربێ.ئه‌ندامی نه‌خۆش، له ژووره به كرێ گیراوه‌كانی پله یه‌كه‌می ده‌زگای ته‌ندروستی حكومی و په‌یمانگه هونه‌رییه‌كاندا چاره‌سه‌ری بۆده‌كرێ و له مزوكرێ سه‌رفرازه. وه لێ كه له نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كاندا بخه‌وێ یان بۆ عیاده تایبه‌ته‌كان بچێ، ئه‌وه، له‌و بارده‌دا، ده‌ستهه‌قی پزیشك و نه‌شته‌ر گه‌ره‌كان له لیستی حساباتی خۆی داده‌شكێنرێ.مادده‌ی سی وشه‌ش :هه‌ر كه‌سێ به‌پێ تۆماربوون و به‌پێی ئیجازه كه حوكمه‌كانیان له‌م یاسایه‌دا هاتووه موماره‌سه‌ی ئه‌م پیشه‌یه بكا، ئه‌وه غه‌رامه‌یه‌ك ده‌كرێ له (450000) چوارسه‌د وپه‌نجا هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێ و له (600000) دینارریش نه‌ترازێ.مادده‌ی سی وحه‌وت:پزیشكی ددان له ئیجازه‌دابێ، ده‌شێ پزیشكێكی دیكه‌ی ددان له عیاده‌كه‌ی خۆیدا دابنێ، به‌مه‌رجێ ئه‌م جێگره هه‌مان پله‌ی زانستی وهه‌مان پسپۆڕیی هه‌بێ و، ئیجازه‌كه‌ش له سێ مانگ نه‌ترازێ.مادده‌ی سی وهه‌شت:هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ر كار. مادده‌ی سی ونۆ:پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخاته به‌ر كار.مادده‌ی چل:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو كردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا ده‌خرێته به‌ركار. د. كمال عبدالكریم فۆاد سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی ـــ عێراق...
ياسای ژمارە 16ی ساڵی 2000 ياسای يەكەم هەمواركردنی ياسای ژمارە 8ی ساڵی 1999ی سەنديكای دەرمانسازانی هەرێمی كوردستانی عێراق | 4
ياسای ژمارە 16ی ساڵی 2000 ياسای يەكەم هەمواركردنی ياسای ژمارە 8ی ساڵی 1999ی سەنديكای دەرمانسازانی هەرێمی كوردستانی عێراق | 4
یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره(8)ی ساڵی(1999)یسهندیكای ده‌رمانسازانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقبهناوی خوای گەورە و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژمارهی ده‌رهێنان: 32مێژووی دەرهێنان: 13/12/2000 "بڕیار" پشت به حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی له ماددەی (56) و مادده‌ی (53) لە یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر داواكاریی وه‌زیری ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم و، ئه‌و یاساكاریيەی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ژماره (22)ی‌دا له رۆژی (12/12/2000) یاساكاری كردووه بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌مان دا:ياسای ژمارە (١٦)ی ساڵی (٢٠٠٠) ياسای يەكەم هەمواركردنی ياسای ژمارە (٨) ی ساڵی (١٩٩٩)ی سەنديكای دەرمانسازانی هەرێمی كوردستانی عێراقماددهی یه‌كه‌م:ئه‌م بڕگانه‌ی خواره‌وه‌ی مادده‌ی شه‌شه‌م به‌م شێوه‌یه ده‌خوێنرێته‌وه:دووه‌م: مزه‌ی مۆڵه‌ت (رسم الاجازه)ی دانانی ده‌رمانسازی ـ به نیو ده‌وامی ـ (250) دوو سه‌د و په‌نجا دیناره و، مزه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی ده‌رمانسازی (مه‌سئولی + ئیمتیاز) ساڵانه (٤٠٠) چوار سه‌د دیناره.سێیه‌م: مزه‌ی مۆڵه‌تی ده‌رمانسازی ـ به ده‌وامی ته‌واو ـ بۆ (خانه‌نشینان) (500) پێنج سه‌د دیناره و، مزه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی ده‌رمانسازی (مه‌سئولی + ئیمتیاز) ساڵانه (400) چوار سه‌د دیناره.چواره‌م: مزه‌ی مۆڵه‌تی دانانی مه‌دخه‌ر (1000) هه‌زار دیناره و، مزه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی مه‌دخه‌ر بۆ (خانه‌نشینان) (مه‌سئولی + ئیمتیاز) (750) حه‌وت سه‌د و په‌نجا دیناره و، مزه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی مه‌دخه‌ر ـ به نیوده‌وامی ـ ساڵانه (500) پێنج سه‌د دیناره.مادده‌ی دووه‌م:مادده یازده هه‌موار بكرێ وبه‌م شێوه‌یه بخوێنرێته‌وه:شه‌رتووشروت + دانانی ده‌رمانسازییه‌كه.مۆڵه‌تی دانانی ده‌رمانسازی به‌وكه‌سه ده‌درێ كه ئه‌م شه‌رتوشروته‌ی هه‌بێ:1/ناوی ده‌رمانسازییه‌كه.2/ كرێبه‌ندی (عقد ایجار) كه دایه‌ره‌ی باجی موڵك وماڵ ته‌سدیقی كردبێ.3/ناوه بازرگانییه‌كه‌ی كه ژووری بازرگانی بۆی مۆر كردبێ.4/رووبه‌ره‌كه‌ی له (20م2) كه‌متر نه‌بێ.5/پانایی ده‌ره‌وه‌ی له دوو مه‌تر ونیو كه‌متر نه‌بێ.6/كاتی رووخان وسووتان ده‌شێ ده‌رمانسازییه‌كه‌ی به گواستنه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كه‌یه‌وه به پێی شه‌رتوشروت (ته‌نیا شه‌رتی رووبه‌ر نه‌بێ) بگوازرێته‌وه بۆ جێگایه‌كی دیكه له هه‌مان ناوچه‌دا تا كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ جێگا كۆنه‌كه‌ی خۆی یا كردنه‌وه‌ی ده‌رمانسازییه‌كی دیكه به پێی شه‌رتوشروتی خۆی.مادده‌ی سێیه‌م:بڕگه‌ی یه‌كه‌می مادده‌ی بیست وپێنجه‌م هه‌موار بكرێ و به‌م شێوه‌یه بخوێنرێته‌وه:1/كاروباری لق لیژنه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌ی ده‌با له (پێنج) ئه‌ندام پێك دێ واتا (4 ئه‌ندام + سه‌رۆك)، ده‌شبێ ماوه‌یه‌ك پیشه‌كه‌یان كرد بێ له (پێنج) ساڵ كه‌متر نه‌بێ. ئه‌وانه ئه‌ندامه‌كانی لق به‌ده‌نگدانی نهێنێ هه‌ڵیانده‌بژێرن.مادده‌ی چواره‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی وەقایعی كوردستاندا ده‌خرێته كار. د.رۆژ نوری شاوهیسسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشمانیی كوردستانی عێراق...
یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2002پێدانی دەسەڵات بەدادگا پێوه‌ندیداره‌كان، له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا کەمه‌رگنامه (حجج الوفاه) و قه‌سام بۆ شه‌هیدانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد ده‌ربهێنن | 4
یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2002پێدانی دەسەڵات بەدادگا پێوه‌ندیداره‌كان، له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا کەمه‌رگنامه (حجج الوفاه) و قه‌سام بۆ شه‌هیدانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد ده‌ربهێنن | 4
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان - عێراقژمارهی ده‌رهێنان: 2رۆژی ده‌رهێنان: 10/4/2002پشت به حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992)و، له‌سه‌ر داوای وه‌زیری داد و ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ئاسایی ژماره (5)ی رۆژی (9/4/2002)ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه (3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا:یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2002مادده‌ی یه‌كه‌م:دادگا پێوه‌ندیداره‌كان، له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا بۆیان هه‌یه مه‌رگنامه (حجج الوفاه) و قه‌سام بۆ شه‌هیدانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد ده‌ربهێنن، هه‌تا، ئه‌گه‌ر جێگای دانیشتنی هه‌میشه‌ییشیان له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیش بێت.مادده‌ی دووه‌م:هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێ، ناخرێته به‌ركار.مادده‌ی سێیه‌م:پێویسته له‌سه‌ر وه‌زیره پێوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.مادده‌ی چواره‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار. د.رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی – عێراق...
یاسای ژماره (6)ی ساڵی 2001 یاسای سزادانی هه‌ر پیاوێك كه له ده‌ره‌وه‌ی دادگا ماره‌یی ژن بكات | 4
یاسای ژماره (6)ی ساڵی 2001 یاسای سزادانی هه‌ر پیاوێك كه له ده‌ره‌وه‌ی دادگا ماره‌یی ژن بكات | 4
یاسای سزادانی هه‌ر پیاوێك كه له ده‌ره‌وه‌ی دادگا ماره‌یی ژن بكاتبه ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بانبه ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژمارهی ده‌رهێنان: 6 رۆژی ده‌رهێنان: 30/6/2001"بڕيار" پشت به حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992) و، له‌سه‌ر داواكردنی ژماره‌ی یاسایی له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن وئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ژماره (16)ی رۆژی (28/6/2001)ی‌دا ئه‌نجامی داوه و به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه‌ی (3)ی یاسای ژماره (10) ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایەی خوارەوەماندا:یاسای ژماره (6)ی ساڵی 2001 یاسای سزادانی هه‌ر پیاوێك كه له ده‌ره‌وه‌ی دادگا ماره‌یی ژن بكاتماددهی یه‌كه‌م:هه‌ر پیاوێ له ده‌ره‌وه‌ی دادگا ماره‌ی ژنی خۆی ببڕێ سزا ده‌درێ به حه‌پس كردنی بۆ ماوه‌یه‌ك له شه‌شه مانگ كه‌متر نه‌بێ و له ساڵێك زیاتر نه‌بێ، یان به غه‌رامه‌یه‌ك له (3) سێ هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێ و له پێنج هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێ. خۆ ئه‌گه‌ر هات و ژنی هه‌بوو وله ده‌ره‌وه‌ی دادگا ژنێكی دیكه‌ی به‌سه‌ر هێنا، ئه‌وه له‌و باره‌دا سزای حه‌پسییه‌كه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌درێ له (3) سێ ساڵ كه‌متر نه‌بێ و له پێنج ساڵیش زیاتر نه‌بێ. مادده‌ی دووه‌م:هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت ناخرێته به‌ر كار.مادده‌ی سێیه‌م:پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار. مادده‌ی چواره‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا ده‌خرێته به‌ر كار. د. رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق...
یاسای ژماره (6)ی ساڵی 2015یاسای هه‌مواركردنی جێبه‌جێكردنی یاسای باری كه‌سیه‌تی ژماره (188)ی ساڵی (1959)ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان- عێراق | 5
یاسای ژماره (6)ی ساڵی 2015یاسای هه‌مواركردنی جێبه‌جێكردنی یاسای باری كه‌سیه‌تی ژماره (188)ی ساڵی (1959)ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان- عێراق | 5
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان- عێراقپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (په‌نجاو شه‌ش)ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و، له‌سه‌ر پێشنیاری ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتی ئاسایی ژماره (11)ی رۆژی 20/5/2015 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (6)ی ساڵی 2015یاسای هه‌مواركردنی جێبه‌جێكردنی یاسای باری كه‌سیه‌تی ژماره (188)ی ساڵی (1959)ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان- عێراقماددهی (1): برگه‌ی (4) له مادده‌ی (57)ی یاسای باری كه‌سیه‌تی ژماره (188)ی ساڵی 1959ی هه‌مواركراو له‌كارده‌خرێت و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: 1ـ هه‌ریه‌ك له دایك و باوك مافی بینین و، مانه‌وه‌ی منداڵه‌كانیان هه‌یه له پاش دابڕان و نه‌مانی په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیری و، نه‌مانی یه‌كێكیان، ئه‌و مافه بنهچهكانیش ده‌گرێته‌وه.2ـ ته‌نها دایه‌نی منداڵ (باوك یان دایك)، له دوای نه‌مانی ئه‌ویش ئه‌و كه‌سه‌ی مافی دایه‌نی هه‌یه به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كان سه‌رپه‌رشتی په‌روه‌رده و فێركردن و بواری كۆمه‌ڵایه‌تی منداڵ ده‌كات تا ته‌مه‌نی (18) هه‌ژده ساڵ. 3ـ بینین له ماوه‌ی شیره‌خۆریدا دووجار ده‌بێت له مانگێكدا له شوێنێك كه له‌سه‌ری رێك ده‌كه‌ون، له حاله‌تی رێك نه‌كه‌وتن له شوێنێك ده‌بێ كه دادگا بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات. 4ـ له پاش شیره‌خۆری كات و شوێنی مانه‌وه به‌پێی رێكه‌وتنی هه‌ردوولا ده‌بێت، له حاڵه‌تی رێك نه‌كه‌وتن مانه‌وه هه‌فتانه (24) بیست و چوار كاتژمێر به‌سه‌ریه‌كه‌وه ده‌بێت له شوێنێك كه كه‌سی داواكاری بینین (غیر حاچن) دیاری ده‌كات، به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی دایه‌نكراو، پاش كۆتایی هاتنی بینینه‌كه ده‌بێ دایه‌نكراو بداته‌وه ده‌ستی دایه‌ن به پێچه‌وانه‌وه تا مانگێك مافی بینینی نابێت. 5ـ ئه‌گه‌ر دایه‌ن رێگه‌ی له بینینی دایه‌نكراو گرت به‌بێ پاساوی ڕه‌وا له‌لایه‌ن جێبه‌جێكاری داد ئاگادار ده‌كرێته‌وه، ئه‌گه‌ر دووباره‌ی كرده‌وه به‌پێی بڕیاری دادگای تایبه‌تمه‌ند بۆ ماوه‌ی مانگێك دایه‌نی ده‌گوازرێته‌وه بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه به‌پێی یاسای به‌ركار رێكخراوه. 6ـ سه‌فه‌ركردنی دایه‌نكراو بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ته‌نها به‌ڕه‌زامه‌ندی دایك و باوك ده‌بێت، له كاتی نه‌مانیاندا كه‌سی دایه‌ن به‌پێی یاسا مافی ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌بێت، هه‌ر لایه‌كیان سه‌فریان پێكرد ده‌بێت به‌ڵێننامه‌یه‌ك بدات كه پابه‌ند بێت به گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ وڵات. 7ـ ئه‌ندامی داواكاری گشتی له دادگای باری كه‌سیدا چاودێری به چاكی جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی سه‌ره‌وه ده‌كات و له‌كاتی بوونی سه‌رپێچیشدا رێكاری یاسایی دروست وه‌رده‌گرێت. مادده‌ی (2): لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان رێنمایی پێویست ده‌رده‌كه‌ن بۆ ئاسان جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه.مادده‌ی (3):كار به ده‌قی هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێت كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێت.مادده‌ی (4):پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی (5):ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێت. یوسف محمد صادق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان- عێراقهۆیه پێویستكارهكانله پێناو پاراستن و فه‌راهه‌م كردنی مافه‌كانی منداڵ و پێدانی ده‌رفه‌تی یه‌كسان به باوك و دایك بۆ په‌روه‌رده‌ی منداڵه‌كانیان و، جێبه‌جێكردنی بنه‌ماكانی شه‌ریعه‌ت و جاڕنامه و په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی تایبه‌ت به مافه‌كانی مرۆڤـ و مافی منداڵان و، چاره‌سه‌ركردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌رهاوێشته نه‌رێنییه‌كانی جیابوونه‌وه له‌سه‌ر منداڵان، ئه‌م یاسایه ده‌رچوێندرا....
یاسای ژماره (6)ی ساڵی 2015 یاسای هه‌مواركردنی جێبه‌جێكردنی یاسای باری كه‌سیه‌تی ژماره (188)ی ساڵی (1959)ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان- عێراق | 5
یاسای ژماره (6)ی ساڵی 2015 یاسای هه‌مواركردنی جێبه‌جێكردنی یاسای باری كه‌سیه‌تی ژماره (188)ی ساڵی (1959)ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان- عێراق | 5
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان- عێراقپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (په‌نجاو شه‌ش)ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و، له‌سه‌ر پێشنیاری ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتی ئاسایی ژماره (11)ی رۆژی 20/5/2015 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (6)ی ساڵی 2015 یاسای هه‌مواركردنی جێبه‌جێكردنی یاسای باری كه‌سیه‌تی ژماره (188)ی ساڵی (1959)ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان- عێراقماددهی (1): برگه‌ی (4) له مادده‌ی (57)ی یاسای باری كه‌سیه‌تی ژماره (188)ی ساڵی 1959ی هه‌مواركراو له‌كارده‌خرێت و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: 1ـ هه‌ریه‌ك له دایك و باوك مافی بینین و، مانه‌وه‌ی منداڵه‌كانیان هه‌یه له پاش دابڕان و نه‌مانی په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیری و، نه‌مانی یه‌كێكیان، ئه‌و مافه بنهچهكانیش ده‌گرێته‌وه.2ـ ته‌نها دایه‌نی منداڵ (باوك یان دایك)، له دوای نه‌مانی ئه‌ویش ئه‌و كه‌سه‌ی مافی دایه‌نی هه‌یه به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كان سه‌رپه‌رشتی په‌روه‌رده و فێركردن و بواری كۆمه‌ڵایه‌تی منداڵ ده‌كات تا ته‌مه‌نی (18) هه‌ژده ساڵ. 3ـ بینین له ماوه‌ی شیره‌خۆریدا دووجار ده‌بێت له مانگێكدا له شوێنێك كه له‌سه‌ری رێك ده‌كه‌ون، له حاله‌تی رێك نه‌كه‌وتن له شوێنێك ده‌بێ كه دادگا بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات. 4ـ له پاش شیره‌خۆری كات و شوێنی مانه‌وه به‌پێی رێكه‌وتنی هه‌ردوولا ده‌بێت، له حاڵه‌تی رێك نه‌كه‌وتن مانه‌وه هه‌فتانه (24) بیست و چوار كاتژمێر به‌سه‌ریه‌كه‌وه ده‌بێت له شوێنێك كه كه‌سی داواكاری بینین (غیر حاچن) دیاری ده‌كات، به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی دایه‌نكراو، پاش كۆتایی هاتنی بینینه‌كه ده‌بێ دایه‌نكراو بداته‌وه ده‌ستی دایه‌ن به پێچه‌وانه‌وه تا مانگێك مافی بینینی نابێت. 5ـ ئه‌گه‌ر دایه‌ن رێگه‌ی له بینینی دایه‌نكراو گرت به‌بێ پاساوی ڕه‌وا له‌لایه‌ن جێبه‌جێكاری داد ئاگادار ده‌كرێته‌وه، ئه‌گه‌ر دووباره‌ی كرده‌وه به‌پێی بڕیاری دادگای تایبه‌تمه‌ند بۆ ماوه‌ی مانگێك دایه‌نی ده‌گوازرێته‌وه بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه به‌پێی یاسای به‌ركار رێكخراوه. 6ـ سه‌فه‌ركردنی دایه‌نكراو بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ته‌نها به‌ڕه‌زامه‌ندی دایك و باوك ده‌بێت، له كاتی نه‌مانیاندا كه‌سی دایه‌ن به‌پێی یاسا مافی ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌بێت، هه‌ر لایه‌كیان سه‌فریان پێكرد ده‌بێت به‌ڵێننامه‌یه‌ك بدات كه پابه‌ند بێت به گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ وڵات. 7ـ ئه‌ندامی داواكاری گشتی له دادگای باری كه‌سیدا چاودێری به چاكی جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی سه‌ره‌وه ده‌كات و له‌كاتی بوونی سه‌رپێچیشدا رێكاری یاسایی دروست وه‌رده‌گرێت. مادده‌ی (2): لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان رێنمایی پێویست ده‌رده‌كه‌ن بۆ ئاسان جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه.مادده‌ی (3):كار به ده‌قی هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێت كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێت.مادده‌ی (4):پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی (5):ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێت. یوسف محمد صادق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان- عێراقهۆیه پێویستكارهكانله پێناو پاراستن و فه‌راهه‌م كردنی مافه‌كانی منداڵ و پێدانی ده‌رفه‌تی یه‌كسان به باوك و دایك بۆ په‌روه‌رده‌ی منداڵه‌كانیان و، جێبه‌جێكردنی بنه‌ماكانی شه‌ریعه‌ت و جاڕنامه و په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی تایبه‌ت به مافه‌كانی مرۆڤـ و مافی منداڵان و، چاره‌سه‌ركردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌رهاوێشته نه‌رێنییه‌كانی جیابوونه‌وه له‌سه‌ر منداڵان، ئه‌م یاسایه ده‌رچوێندرا....
یاسای ژماره (8)ی ساڵی 2001 یاسای ته‌ڵاقدانی به زوڵم | 4
یاسای ژماره (8)ی ساڵی 2001 یاسای ته‌ڵاقدانی به زوڵم | 4
یاسای ژماره (8)ی ساڵی 2001 یاسای ته‌ڵاقدانی به زوڵمبه ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بانبه ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی عێراقژماره ده‌رهێنان: 8رۆژی ده‌رهێنان 30/6/2001 پشت به حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی له مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992) و له‌سه‌ر داواكاری ژماره‌ی یاسایی له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن وئەو یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ژماره (16)ی رۆژی (28/6/2001)ی‌دا ئه‌نجامی داوه و، به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه (3) ی یاسای ژماره (10) ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ماندا:یاسای ژماره (8)ی ساڵی 2001 یاسای ته‌ڵاقدانی به زوڵمماددهی یه‌كه‌م:ئه‌گه‌ر مێردێ ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق دا‌و، دادگا بۆ ده‌ركه‌وت كه مێرده‌كه به زوڵم ته‌ڵاقی داوه و به ته‌ڵاقدانه‌ش ژنه‌كه‌ی زه‌ره‌مه‌ند كردووه، ئه‌وه، له‌و باره‌دا ،دادگا له‌سه‌ر داوای ژنه‌كه حوكمێكی ئه‌وتۆ به‌سه‌ر مێرده‌كه‌دا ده‌دات كه له‌گه‌ڵ باری دارایی و گوزه‌ران و پله‌ی زوڵمه‌كه‌یدا بگونجێ و زه‌ره‌ره‌كان سه‌رجه‌م خه‌مڵ ده‌كرێن به‌مه‌رجێ سه‌ره‌ڕای مافه چه‌سپاوه‌كانی دیكه‌ی ژنه‌كه نه‌فه‌قه‌كه‌شی له ماوه‌ی دوو ساڵ كه‌متر نه‌بێ و له (3) سێ ساڵیش تێنه‌په‌رێ.مادده‌ی دووه‌م:هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت ناخرێته به‌ر كار.مادده‌ی سێیه‌م:پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار. مادده‌ی چواره‌م: ئه‌م یاسایه، له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ر كار. د. رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق...
یاسای ژماره (11)ی ساڵی (2001) یاسای نه‌فه‌قه‌ی منداڵان | 4
یاسای ژماره (11)ی ساڵی (2001) یاسای نه‌فه‌قه‌ی منداڵان | 4
یاسای ژماره (11)ی ساڵی (2001) یاسای نه‌فه‌قه‌ی منداڵانبه ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بانبه ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژمارهی ده‌رهێنان: 11 رۆژی ده‌رهێنان: 30/6/2001 پشت به حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992) و، له‌سه‌ر داواكردنی ژماره‌ی یاسایی له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ژماره (16)ی رۆژی (28/6/2001)ی‌دا ئه‌نجامی داوه و به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه‌ی (3) ی یاسای ژماره (10) ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ماندا:یاسای ژماره (11)ی ساڵی (2001) یاسای نه‌فه‌قه‌ی منداڵانماددهی یه‌كه‌م:نه‌فه‌قه‌ی منداڵان له‌و ساته‌وه‌ی كه باوكیان مه‌سره‌فیان لێ ده‌بڕێ ده‌بێ به قه‌رزێك و ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی باوكیان.مادده‌ی دووه‌م:هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت ناخرێته به‌ركار.مادده‌ی سێیه‌م:پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار. مادده‌ی چواره‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا ده‌خرێته به‌ركار. د. رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق...
یاسای ژماره (15)ی ساڵی 2008 یاسای هه‌مواركردنی جێ به‌جێ كردنی یاسای باری كه‌سیه‌تی ژماره (188) ی ساڵی (1959)ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق | 28
یاسای ژماره (15)ی ساڵی 2008 یاسای هه‌مواركردنی جێ به‌جێ كردنی یاسای باری كه‌سیه‌تی ژماره (188) ی ساڵی (1959)ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق | 28
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراقپشت به حوكمی بڕگه (1)ی مادده (56) له یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان - عیراق. ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق له دانیشتنی ئاسایی ژماره (16)ی رۆژی 13/11/2008دا ئه‌م یاسایه‌ی ده‌ركرد:- یاسای ژماره (15)ی ساڵی 2008 یاسای هه‌مواركردنی جێ به‌جێ كردنی یاسای باری كه‌سیه‌تی ژماره (188) ی ساڵی (1959)ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراقماددهی یه‌كه‌م:یه‌كه‌م: كاركردن به‌بڕگه (1) له‌مادده‌ی (سێیه‌م) له‌یاسای ژماره(188)ی ساڵی 1959ی هه‌مواركراو، له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:1- هاوسه‌رگیریی گرێبه‌ندێكی ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه له نێوان ژنء پیاودا كه به هۆیه‌وه هه‌ریه‌ك بۆ ئه‌وه‌كه‌ی دی به پێی شه‌رع حه‌ڵاڵ ده‌بێ و مه‌به‌ست لێی پێكهێنانی خێزانه له سه‌ر بنچینه‌ی خۆشه‌ویستی و به‌زه‌یی و به‌ر پرسیاریێتی هاوبه‌ش به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.دووه‌م: كاركردن به بڕگه‌كانی (7،6،5،4)ی ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:نابێ هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ ژنێك پتر بكرێت مه‌گه‌ر به رێگه‌پێدانی دادوه‌رنه‌بێ.ده‌بێ رێگه‌دانیش ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌ی تێدابێت:أ- له‌به‌رده‌م دادگا ره‌زامه‌ندیی هاوسه‌ری یه‌كه‌م له سه‌ر ژنهێنانی دووه‌می مێرده‌كه‌ی وه‌ربگیرێ.ب- تووشبوونی ژنه‌كه به نه‌خۆشیه‌كی درێژخایه‌نی سه‌لمێنراو كه ڕێگه له كاری سه‌رجێی ژن و مێردایه‌تی بگرێ و ئومێدی چاكبوونه‌وه‌ی نه‌بێ، یاخود نه‌زۆك بێ. كه به راپۆرتی لیژنه‌ی تایبه‌تی پزیشكی سه‌لمێنرابێ.ج- ئه‌و پیاوه‌ی ژنی دووه‌م دێنێ توانای دارایی وای هه‌بێ كه به‌شی به‌ڕێوه‌بردنی پتر له ژنێك بكات و ئه‌مه‌ش ده‌بێ به به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمی بسه‌لمێنێ و له كاتی رێكاری گریبه‌ندی هاوسه‌رگیریه‌كه‌دا پێشكه‌ش به دادگای بكات.د- ده‌بێ مێرده‌كه له به‌رده‌م دادگا به‌ڵێنامه‌یه‌ك به نووسین به‌ر له گریبه‌ندیی هاوسه‌رگیریی پێشكه‌ش بكات به به‌دیهێنانی دادوپه‌روه‌ری و یه‌كسانی له نێوانی هه‌ردوو هاوسه‌ره‌كه‌ی له چوونه سه‌رجێی هاوسه‌ری و په‌یوه‌ندییه‌كانی دیكه‌ی هاوسه‌رگیریی له‌ڕووی (ماددی و مه‌عنه‌وی)یه‌وه.ه- نابێ ژنه‌كه ئه‌و مه‌رجه‌ی له گرێبه‌ندی هاوسه‌رگیریی دانابێ، كه هه‌وێی به‌سه‌ر نه‌یه‌ت.و- هه‌ر كه‌سێكی گرێبه‌ندی هاوسه‌رگیریی بۆ زیاتر له ژنێك به پێچه‌وانه‌ی هه‌ریه‌ك له بڕگه‌كانی (أ،ب،ج،د،ه) له (دووه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه كرد، به‌حه‌پس كردن بۆ ماوه‌یه‌ك له شه‌ش مانگ كهمترو له ساڵێكیش زیاتر نه‌بێ و به غه‌رامه‌یه‌كی ده ملیۆن دیناریش سزاده‌درێ.ز- نابێ دادوه‌ر جیبه‌جێ كردنی ئه‌و سزایانه‌ی كه له بڕگه‌ی (و) دا هاتوون ڕابگرێ.مادده‌ی دووه‌م:كاركردن به حوكمی مادده‌ی پێنجه‌م له‌یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌و جێی ده‌گرێته‌وه:شایسته‌یی له گرێبه‌ندی هاوسه‌رگیریی به بوونی ئه‌و مه‌رجانه دێته دی، كه پێویسته له هاوگرێبه‌نده‌كان هه‌بن یان له‌وانه‌ی جێیان ده‌گرنه‌وه به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.مادده‌ی سێیه‌م:یه‌كه‌م: كاركردن به به‌ندی/د له بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی شه‌شه‌م ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:1-د- شایه‌دی دانی دوو شایه‌د كه شایسته‌یی یاساییان هه‌بێ بۆ گرێبه‌ندی هاوسه‌رگیرییه‌كه لێره‌دا ژن و پیاو یه‌كسانن.دووه‌م: بڕگه‌یه‌ك به‌زنجیره(ه) ده‌خرێته سه‌ر مادده‌كه به‌م شێوه‌یه خواره‌وه:5- هاوسه‌ره‌كه بۆی هه‌یه له كاتی گرێبه‌ندی هاوسه‌رگیریدا مێرده‌كه‌ی مافی ئه‌وه‌ی بداتێ كه بۆی هه‌بێ ته‌ڵاقی به‌ده‌ست بێ.مادده‌ی چواره‌م:كاركردن به حوكمی بڕگه (2) له مادده‌ی حه‌وته‌م له‌م یاسایه‌دا ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:2- دادوه‌ر بۆی هه‌یه ڕێگه بدات به‌یه‌ك له دوو هاوسه‌ره‌كان گه‌ر نه‌خۆشی ئه‌قڵی هه‌بێ هاوسه‌رگیریی بكات ئه‌گه‌ر به ڕاپۆرتی لیژنه‌ی پزیشكی تایبه‌تمه‌ند ده‌ركه‌وت هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی زیان به كۆمه‌ڵگا ناگه‌یه‌نی و له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیه‌تی به‌مه‌رجێك هاوسه‌ره‌كه‌ی دیكه‌ی به روونی و به نووسین رازی بێ له كاتی گرێبه‌ندیی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یدا.مادده‌ی پێنجه‌م:یه‌كه‌م:كاركردن به حوكمی بڕگه(1) له‌مادده‌ی هه‌شته‌می ئه‌م یاسایه ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:-1- هه‌ر كه‌سێك شازده ساڵی ته‌مه‌نی ته‌واوكرد و داوای هاوسه‌رگیریی كرد، دادوه‌ر بۆی هه‌یه ڕێگه‌ی پێ بدات،ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت شایسته‌یی و توانای جه‌سته‌یی هه‌یه‌و ئه‌مه‌ش دوای ڕه‌زامه‌ندیی سه‌رپه‌رششتیار (وه‌لی)ی شه‌رعی ده‌بێ و ئه‌گه‌ر سه‌رپه‌رشتیار رێگربوو،ئه‌وا دادوه‌ر داوای لێده‌كات له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا قایل بێت، ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه‌ی نه‌گرت یان ره‌خنه‌كه‌ی شیاوی ئه‌وه نه‌بوو گوێی پێ بدرێ، ئه‌وا دادوه‌ر رێگه‌ی ئه‌و هاوسه‌رگیرییه ده‌دات. دووه‌م: بڕگه‌یه‌ك به زنجیره‌ی (3) ده‌خرێته سه‌ر مادده‌كه‌و به‌م جۆره‌ی خواره‌وه:3- دایك به سه‌رپه‌رشتیار (وه‌لی) ئه‌مر داده‌نرێ كه باوك مردبی یان، دیارنه‌بێء دایكه‌كه به‌خێوی كردبی و له‌لای بێ.مادده‌ی شه‌شه‌م:كاركردن به بڕگه‌كانی (2،1)ی مادده‌ی نۆیه‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:1- نابێ هیچ خزمێك یان كه‌سێكی بیانی یه‌كێك ناچاربكات چ نێر بێ و چ مێ بۆ هاوسه‌رگیریی به‌بێ ڕه‌زامه‌ندیی خۆی و گرێبه‌ندی به زۆری به نادروست داده‌نرێ، ئه‌گه‌ر نه‌چووبێته په‌رده‌وه‌و له گه‌ڵی جووت نه‌بووبێ و ئه‌گه‌ر چووبیش ئه‌وا ڕاده‌گیرێ. هه‌روه‌ها كه‌سێك له خزمان یا جیا له‌وانیش رێگه له یه‌كێك بگرێ كه شایسته‌یی هاوسه‌رگیرییه به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بۆ هاوسه‌رگیریی.2- هه‌ركه‌سێكی سه‌رپێچی حوكمه‌كانی بڕگه(1)ی ئه‌م مادده‌یه بكات به حه‌پس كردن بۆ ماوه‌یه‌ك له دوو ساڵ كه‌متر نه‌بێ و له پێنج ساڵیش زیاتر نه‌بێ سزاده‌درێ ئه‌گه‌ر له خزمه‌كانی پله یه‌ك بێ، به‌ڵام گه‌ر سه‌رپێچی كه‌ر له ئه‌وان نه‌بوو ئه‌وا سزاكه‌ی حه‌پس كردن ده‌بێ بۆ ماوه‌یه‌ك له سێ ساڵ كه‌متر نه‌بێ یاخود به‌ندكردنی بۆ ماوه‌یه‌ك له ده ساڵ زیاتر نه‌بێ.مادده‌ی حه‌وته‌م:كاركردن به حوكمی بڕگه‌كانی (5،2) له مادده‌ی ده‌یه‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:-2- به‌یاننامه‌كه به راپۆرتێكه‌وه ده‌لكێندری كه له لیژنه‌ی پزیشكی تایبه‌تمه‌نده‌وه ده‌رچووه‌و پشتگیریی ته‌ندروستی هه‌ردوو هاوسه‌ره‌كه ده‌كه‌ن له نه‌خۆشی (كه‌می به‌رگه‌گرتن)ی تووشبوو و به‌رهه‌ڵستی ته‌ندروستی و به به‌ڵگه‌نامه‌ی دیكه‌ش كه یاسا ده‌یكاته مه‌رج.5- هه‌ر كه‌سێك گریبه‌ندی هاوسه‌رگیریی له ده‌ره‌وه‌ی دادگا بكات به غه‌رامه‌یه‌ك سزا ده‌دریت كه له ملیۆنێك دینار كه‌متر نه‌بێ و له سێ ملیۆن دیناریش زیاتر نه‌بێ و سزاكه‌ی حه‌پس كردن ده‌بێ بۆ ماوه‌یه‌ك له سێ ساڵ كه‌متر نه‌بێ و له پێنج ساڵیش زیاتر نه‌بێ ئه‌گه‌ر هاوسه‌رگیرییه‌كی دیكه‌ی له‌ژیانی هاوسه‌ری دا له ده‌ره‌وه‌ی دادگا گرێدا.مادده‌ی هه‌شته‌م:كاركردن به مادده‌ی بیست و سێیه‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیری و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:-نه‌فه‌قه‌ی ژن ده‌كه‌وێته سه‌رشانی پیاوه‌كه‌ی، به‌ڵام له‌و حاڵه‌ته‌ی كه ژنه‌كه هه‌بووبێ، ئه‌وا به‌رپرسیاریه‌كه هاوبه‌ش ده‌بێ ئه‌گه‌ر ژنه‌كه قایل بوو.مادده‌ی نۆیه‌م:كاركردن به بڕگه (1) ی مادده‌ی بیست و چواره‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:- نه‌فه‌قه‌ی ژنێك كه هیچ په‌یوه‌ست بوونی ژن و مێردایه‌تی تێكنه‌دابێ كه له‌م یاسایه‌دا هاتوون به قه‌رز داده‌نرێ و له ئه‌ستۆی مێرده‌كه‌یدا، ده‌بێ له‌و كاته‌ی كه مێرد له خه‌رج كردنی ئه‌و نه‌فه‌قه‌یه ده‌وه‌ستێ و نایدات.مادده‌ی ده‌یه‌م:كاركردن به حوكمه‌كانی مادده‌ی بیست و پێنجه‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:یه‌كه‌م: لاساری (نشوز): بریتیه له خۆ به گه‌وره زانینی یه‌كێك له دوو هاوسه‌ره‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه‌كه‌ی دیكه‌یان وه‌كو ئه‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه:1- مێرد ژنه‌كه‌ی به جێبێڵێ یاخود، ژنه‌كه ماڵی مێردی به‌بێ مۆله‌تء به‌بێ ڕووی شه‌رعی جێبێڵێ.2- به خراپی جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركی هاوسه‌رگیریی هه‌ریه‌ك له‌دوو هاوسه‌ره‌كه یان كه‌موكوڕی نواند به مه‌به‌ستی زیان گه‌یاندن به هاوسه‌ره‌كه‌ی دی.3- ئاماده نه‌كردنی ماڵی شه‌رعی له‌لایه‌ن مێرده‌وه بۆ ژنه‌كه‌ی به جۆرێك كه له‌گه‌ڵ باری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریدا بگونجێ.4- قه‌ده‌غه‌كردنی مێرد یا ژن بۆ هاتنه ناو ماڵ به‌بێ پاساوێكی شه‌رعی.دووه‌م: پێویسته له سه‌ر دادگا په‌له نه‌كات له ده‌رچواندنی حوكمه‌كه‌ی به لاساری یه‌ك له دوو هاوسه‌ره‌كه تاكو به ته‌واوی ئاگاداری هۆیه‌كانی لاساری نه‌بێ و ده‌بێ هه‌موو هه‌وڵه‌كانی به كاربێنێ بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و هۆیانه‌ی ڕێگرن له پێشی.سێیه‌م: لاساری به هۆیه‌ك له هۆیه‌كانی لێك جودابوونه‌وه داده‌نرێ دوای تێپه‌ڕبوونی شه‌شه مانگ له وه‌رگرتنی حوكمی لاساری پله‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:-1- ئه‌گه‌ر پیاوه‌كه خۆی لاسار بوو، ئه‌وا پێویسته نه‌فه‌قه‌ی ژنه‌كه‌ی به درێژایی ماوه‌ی لاساری بدات و له باری جودابوونه‌وه‌شدا، پێویسته ماره‌یی پاشه‌كی و نه‌فه‌قه‌ی عیدده بدات و قه‌ره‌بووی ئه‌وه‌ی كه‌وتۆته‌سه‌ری بكاته‌وه ئه‌گه‌ر هاتبێته سه‌ری.ئه‌گه‌ر ژنه‌كه لاسار بوو، ئه‌وا له نه‌فه‌قه بێبه‌ش ده‌كرێ و ماره‌ییه پاشه‌كیه‌شی ناكه‌وێ له‌حاله‌تی لێك جودابوونه‌وه له یه‌كتری دوای چوونه په‌رده(دخول)، ئه‌گه‌ر هه‌موو ماره‌ییه‌كه‌ی وه‌رگرتبێ، ده‌بێ نیوه‌ی ئه‌وه‌ی وه‌ری گرتووه بیگێرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر جودابوونه‌وه‌كه به‌ر له چوونه په‌رده‌وه بێت، ئه‌وا ماره‌یی پاشه‌كیه‌كه‌ی ناكه‌وێ و ناچار ده‌كرێ ئه‌وه‌ی وه‌ری گرتووه له ماره‌یی پێشه‌كی بیگه‌رێنێته‌وه.چواره‌م: لێك جودابوونه‌وه به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م مادده‌یه به ته‌ڵاقی (بائین) داده‌نرێ له جۆری (به‌ینونه)ی بچووك.مادده‌ی یازدهم:كاركردن به حوكمی مادده‌كانی بیست و نۆیه‌م و سییه‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ و ئه‌مانه‌ی خواره‌وه جێیان ده‌گرنه‌وه:(ئه‌گه‌ر مێرد به‌بێ نه‌فه‌قه ژنه‌كه‌ی جێهێشت و خۆی بزر كرد یان نه‌هاته‌وه، یاخود ون بوو یان به‌ندكرا، دادوه‌ر حوكمی خۆی ده‌دات به دانی نه‌فه‌قه له ڕۆژی به‌جێهێشتن و سندووقی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌فه‌قه‌ی خه‌ملێندراءخه‌رج ده‌كات).مادده‌ی دوازدهم: كاركردن به حوكمی مادده‌ی سی و سێیه‌م له یاساكه‌دا راده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: (هیچ ملپێكه‌چكردنێك له‌لایه‌ن مێرده‌وه ناسه‌پێندرێته سه‌ر ژن و ژنه‌كه‌ش نایسه‌پێنێته سه‌ر مێرده‌كه‌ی بۆهه‌ر كارێك كه پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی شه‌ریعه‌ت و یاسابێ).مادده‌ی سێزده‌م:كاركردن به حوكمی مادده‌ی سی وچواره‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:-یه‌كه‌م: ته‌ڵاقدان بریتیه له هه‌ڵگرتنی په‌یوه‌ندیی هاوسه‌رگیریی به شێوه‌یه‌كی راشكاو كه شه‌رع و یاسا ده‌لاله‌تی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن به‌بێ به‌ستنه‌وه به دارشتنێكی سنووردار، یان زمانێكی دیاری كرا‌و به كه‌وتنی له‌لایه‌ن مێرد یان ژن ئه‌گه‌ر یه‌كێكی كرده بریكاری خۆی یان سه‌ر پشك كرابێت یاخود له دادوه‌ره‌وه بێ.دووه‌م: گوێ به وه‌كاله‌ت نادرێ له كاتی رێكاره‌كانی تۆژینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌حكیم و له كه‌تنی ته‌ڵاق، ئه‌گه‌ر به‌ربه‌ستێك نه‌بێ له ئاماده‌بوونی یه‌كێك له‌دوو هاوسه‌ره‌كه.سێیه‌م: گوێ به ته‌ڵاق نادرێ به ئاماده‌بوونی دوو شایه‌دی ڕاستگۆ نه‌بێ له كاتی كه‌وتنیدا یان دان پێدانانی له‌به‌رده‌م هه‌ردووكیان یان له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا.مادده‌ی چوارده‌م:كاركردن به مادده‌ی سی و پێنجه‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:-1- ته‌ڵاقی سه‌رخۆش یان شێت و كه‌م ئه‌قل و ناچاركراو یان ئه‌و كه‌سه‌ی شت لێك جیاناكاته‌وه له ئه‌نجامی تووڕه‌یی یان كاره‌ساتی كتوپڕیاخود پیریی یان نه‌خۆشی ناكه‌وێ.2- ته‌ڵاقی ئه‌و نه‌خۆشه ده‌كه‌وێ كه نه‌خۆشی مه‌رگێتی یان له بارێكدا بووه كه ئه‌گه‌ری له ناوچوونی زۆربێ، ئه‌گه‌ر له‌و نه‌خۆشیه‌دا یان له‌و حاڵه‌ته‌دا مرد، به مه‌رجێك هه‌ستی جیاكردنه‌وه‌ی له ده‌ست نه‌دابێت، ژنه‌كه‌ی ده‌بێته میراتگری هه‌رچه‌نده ته‌ڵاقه‌كه‌ش (بائین) بێت. مادده‌ی پازده‌م:كاركردن به حوكمی بڕگه‌ی (2) له مادده‌ی سی و حه‌وته‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیریی و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:-ئه‌و ته‌ڵاقه ناكه‌وێ كه به ژماره گوتراوه یا، به هێما، مه‌گه‌ر یه‌كێك نه‌بێ و ته‌لاقی (موعته‌دده)ش ناكه‌وێ.مادده‌ی شازده‌م:كاركردن به حوكمی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی سی و هه‌شته‌م له یاساكه‌دا راده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه.ته‌ڵاق دوو به‌شه:گیڕانه‌وه‌یی(ره‌جعی): ده‌شێ مێرد له‌كاتی عیدده سه‌ردانی ژنه‌كه‌ی بكات بێ گرێبه‌ستكردنه‌وه به مه‌رجێك ئاره‌زووی هه‌ردووكیان له‌سه‌ر چاكبوونه‌وه‌بێت.مادده‌ی حه‌ڤده‌م:یه‌كه‌م: كاركردن به حوكمی بڕگه‌كانی (2، 3)ی مادده‌ی سی و نۆیه‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه.مێرد ناچار ده‌كرێت گۆژمه پاره‌یه‌ك بۆ ماوه‌ی (3) سێ مانگ له سندوقێكی تایبه‌تی چاودێری خێزان دابنێ له‌لای دادگا له‌كاتی به‌رزكردنه‌وه‌ی داوای ته‌ڵاق .ئه‌گه‌ر مێرد ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق دا و له‌لای دادگا ساغ بووه‌وه كه پیاوه‌كه خه‌تاباره له ته‌ڵاق دانی و ژنه‌كه‌ی له‌و باره‌یه‌وه تووشی زیان بووبوو، ئه‌وا دادگا حوكم ده‌دات له‌سه‌ر ئه‌و داوایه‌ی ژنه‌كه پێشكه‌شی ده‌كات، به‌وه‌ی كه پیاوه‌كه‌ی ته‌ڵاقی داوه قه‌ره‌بووێكی وای بكاته‌وه كه گونجاو بێت له‌گه‌ڵ باری دارایی و پله‌ی خه‌تاو توندوتیژیه‌كه‌یداو تێكرا ته‌خمین ده‌كرێ به مه‌رجێك كه‌متر نه‌بێ له نه‌فه‌قه‌ی سێ ساڵ و زیاتریش نه‌بێ له پێنج ساڵ جگه له‌و مافانه‌ی دیكه‌ی كه سه‌لمێنراون.دووه‌م: بڕگه‌یه‌ك به زنجیره‌ی(4) ده‌خرێته سه‌ر مادده‌كه به‌م جۆره‌ی خواره‌وه:حكومه‌تی هه‌رێم چاودێری ژنی ته‌ڵاقدراوكه هیچ ده‌ستكه‌وتێكی نه‌بێ ده‌خاته ئه‌ستۆی خۆی و پاره‌یه‌كی مانگانه‌ی له‌لایه‌ن چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ته‌رخان ده‌كرێ، تاكو ده‌رفه‌تێكی كاركردنی بۆ ده‌ره‌خسێ، یاخود شوو ده‌كاته‌وه.مادده‌ی هه‌ژده‌م:كاركردن به بڕگه‌ی (5)ی مادده‌ی چله‌مین له یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:-5- ئه‌گه‌ر مێرد ژنێكی دیكه‌ی هێنا، ژنی یه‌كه‌می مافی داواكردنی لێك جودابوونه‌وه‌ی ده‌بێ.مادده‌ی نۆزده‌م:یه‌كه‌م: كاركردن به (2،1) له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده‌ی چل و سێیه‌م له یاساكه‌دا راده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:-ئه‌گه‌ر مێرده‌كه‌ی به‌ندكرا به سزایه‌ك ئازادی موقه‌ییه‌د بكات بۆ ماوه‌ی (3) سێ ساڵ و زیاتر، دوای ساڵێك له جێبه‌جێ كردنی، هه‌رچه‌نده ده‌رامه‌تی هه‌بێ و خه‌رجی بكات.ئه‌گه‌ر مێرد ژنه‌كه‌ی بۆ ساڵێك و زیاتر به بێ پاساوی ڕه‌وا به‌جێهێشت و هه‌رچه‌نده مێرده‌كه شوێنی نیشته‌جێبوونی دیاربێ و ده‌رامه‌تی وای هه‌بێ لێی خه‌رج بكات.دووه‌م: كاركردن به حوكمی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی چل و سێیه‌م له یاساكه له هه‌رێمی كوردستان راده‌گیرێ.مادده‌ی بیسته‌م:كاركردن به حوكمی مادده‌ی چل و چواره‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:-(ده‌شێ هۆیه‌كانی لێك جودابوونه‌وه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ندی هاوسه‌رگیریی به هه‌موو هۆیه‌كانی سه‌ڵماندن و له‌وانه‌ش ئه‌و شایه‌دییانه‌ی كه گوێیان لێگیراوه، ئه‌گه‌ر به ته‌واوتر هاتبێ و ئه‌مه‌ش دادگا دیاری ده‌كات، به‌ده‌ر له‌و حاڵه‌تانه‌ی كه یاسا هۆیه دیاریكراوه‌كانی سه‌ڵماندنیانی ده‌ستنیشانكردووه.مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:كاركردن به بڕگه‌كانی (3،1) له مادده‌ی چل و شه‌شه‌م له یاساكه‌دا راده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:لابردنی كۆتی هاوسه‌رگیری (خولع) به ده‌ربڕینی (خولع)ه یاخود به‌وه‌ی كه ماناكه‌ی ده‌به‌خشێ، به‌رامبه‌ر قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌یه‌ك زیاتر نه‌بێ له‌وه‌ی وه‌ریگرتووه له ماره‌یی دیاریكراو و مه‌رجیش نییه مێرده‌كه به‌و (خولع)ه رازی بێ ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت بۆ دادوه‌ر له ڕێگه‌ی ته‌حكیمه‌وه كه ژنه‌كه ناتوانێ له گه‌ڵیدا بژی.مادده‌ی بیست و دووه‌م:كاركردن به مادده‌ی په‌نجایه‌م له یاساكه‌دا راده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:(ده‌بێ نه‌فه‌قه‌ی عیدده بۆ ژنه ته‌ڵاقدراوه‌كه له‌سه‌ر مێرده زیندووه‌كه‌ی بێ و هیچ نه‌فه‌قه‌یه‌ك به‌ناوی عیدده‌ی مردن نادرێت).مادده‌ی بیست و سێیه‌م: كاركردن به مادده‌ی په‌نجاو هه‌شته‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواراه‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:-نه‌فه‌قه‌ی هه‌ر مرۆڤێك له‌ماڵی خۆیه‌تی ته‌نیا ژن نهفهقهكهی له‌سه‌ر مێردیێتی له‌كاتی گرێبه‌ندی ته‌واودا.مادده‌ی بیست و چواره‌م:كاركردن به مادده‌ی حه‌فتاو چواره‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:ئه‌گه‌ر رۆڵه‌ی رۆڵه له‌گه‌ڵ رۆڵه‌دا كۆبوونه‌وه یاخود رۆڵه‌ی رۆڵه‌ی رۆڵه له‌گه‌ڵ رۆڵه‌ی رۆڵه‌دا كۆبوونه‌وه و ئه‌گه‌ر هاتنه خواره‌وه‌ش جێی باوكی كۆچكردوویان یان دایكی كۆچكردوویان ده‌گرنه‌وه و ئه‌وه‌ی ده‌یانكه‌وێ له میرات بۆیان دێته خوار هه‌رچه‌نده له ژیانیش دامابێ، به‌مه‌رجێك له سێیه‌كی میراته‌كه زیاتر نه‌بێ، ئه‌گه‌ر میراتیان نه‌گرت و باپیر یان داپیر ئه‌وه‌ی ده‌یان كه‌وێ پێیان نه‌دان و ئه‌گه‌ر كه‌متریان پێدان له‌وه‌سیه‌تی واجیب بۆیان ته‌واو ده‌كرێ.حوكمه‌كانی وه‌سیه‌تی واجیب رۆڵه‌كانی براو خوشكانیش ده‌گرێـته‌وه جا ئه‌گه‌ر نێر بن یاخود مێ و ئه‌گه‌ر هاتنه خواره‌وه‌ش و بۆ هه‌ردوو هاوسه‌ریش دێته خوار ئه‌گه‌ر ژنه‌كه ئه‌هلی كیتاب بێ.خاوه‌ن میرات له سه‌رده‌می ژیانیدا بۆی هه‌یه ماڵه‌كه‌ی خۆی به‌سه‌ر میراتگرانی نێر‌و مێ به‌یه‌كسانی دابه‌ش بكات، یاخود ئه‌مه رابسپێرێ به‌مه‌رجێك له‌سێ یه‌كی میراته‌كه زیاتر نه‌بێ و به‌ره‌زامه‌ندیی ئه‌وانی تربێ ئه‌گه‌ر له‌سێیه‌ك پتربوو.خاوه‌ن میرات بۆی هه‌یه رابسپێرێ پتر نه‌بێ له سێیه‌كی میراته‌كه‌ی بدات به میراتگرێك.ئه‌گه‌ر وه‌سیه‌تی ئه‌رك (واجیب) ناكۆك بوو له‌گه‌ڵ وه‌سیه‌تی هه‌لبژێدراو(ئیختیاری) ئه‌وه‌ی یه‌كه‌میان پێش هی دووه‌میان ده‌خرێ.مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:كاركردن به حوكمی بڕگه(1) له مادده‌ی نه‌وه‌دو یه‌كه‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ وه ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێـته‌وه:-1/ مێرد له‌گه‌ڵ لقی میراتگری ژنه‌كه‌ی چواره‌یه‌كی ده‌كه‌وێ و ئه‌گه‌ر نه‌یبێ ئه‌وا نیوه‌ی ده‌كه‌وێ. به‌ڵام ژن له‌گه‌ڵ بوونی لقی میراتگر ئه‌وا هه‌شت یه‌ك ده‌گرێ و له‌كاتی نه‌بوونیشی ئه‌وا چواریه‌ك ده‌گرێ دوایی ده‌رهێنانی به‌شه‌كه‌ی خۆی كه به‌شداریی كردووه له پێكه‌وه نانی جێ ماوه‌كه (التركه) (میراته‌كه) دا.مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م:كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م:له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نی په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م:ئه‌م یاسایه له ڕۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێ.عدنان موفتیسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانییكوردستان ـ عیراق هۆكاره‌كانی ده‌ركردنی ئه‌م یاسایهبههۆی گرنگی یاسای باری كه‌سییه‌تی و په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ به تاك و كۆمه‌ڵ و له پێناو به‌روه‌پێش بردنی كۆمه‌ڵگای كوردستانی و ڕێكخستنی په‌یوه‌ندیه‌كانی خێزان و كۆمه‌ڵایه‌تی و دابینكردنی دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی سه‌باره‌ت به مامه‌له كردنی كۆمه‌ڵایه‌تی و خێزانی و دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی و هاوته‌ریبی له نێوان یاسا‌و گۆڕاكارییهكانی شارستانی سهردهمداو به‌مه‌به‌ستی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئاراسته‌و ڕوانینی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بۆ به‌هێزكردن و زامنكردنی مافه‌كانی ئافره‌تانی و ژنانی كوردستانی و دابینكردنی دادپه‌روه‌ری ته‌واوی نێوان ژن و پیاو دووباڵی ژیانی مرۆڤایه‌تی له كۆمه‌ڵگه‌دا ئه‌م یاسایه دانرا....
یاسای ژماره (24)ی ساڵی / 2004 یاسای ده‌وام پێدانی به‌ركارخستنی یاسای ئه‌حواڵی شه‌خصیی ژماره(188)ی هه‌مواركراوی ساڵی(1959) له هه‌رێمی كوردستانی عیراقدا | 4
یاسای ژماره (24)ی ساڵی / 2004 یاسای ده‌وام پێدانی به‌ركارخستنی یاسای ئه‌حواڵی شه‌خصیی ژماره(188)ی هه‌مواركراوی ساڵی(1959) له هه‌رێمی كوردستانی عیراقدا | 4
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان – عیراقژمارهی ده‌رهێنان : 24رۆژی ده‌رهێنان : 7/2/2004پشت به حوكمی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌موار كراوی ساڵی (1992) و، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی و، ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عیراق له دانیشتنی ژماره (40)ی رۆژی (7/2/2004) ی‌دا به‌ئه‌نجامی گه‌یاندووه‌و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه(3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره(10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ماندا:یاسای ژماره (24)ی ساڵی / 2004 یاسای ده‌وام پێدانی به‌ركارخستنی یاسای ئه‌حواڵی شه‌خصیی ژماره(188)ی هه‌مواركراوی ساڵی(1959) له هه‌رێمی كوردستانی عیراقداماددهی یه‌كه‌م:به‌كارخستنی یاسای ئه‌حواڵی شه‌خصیی ژماره (188)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1959) له هه‌رێمی كوردستانی – عیراقدا له‌كاردا ده‌بێت.مادده‌ی دووه‌م:لهبارێكدا ئه‌گه‌ر بڕیاری ژماره (137)ی رۆژی (29/12/2003) ئه‌نجومه‌نی حوكم بخرێته به‌ركار یان هه‌ر بڕیارێ یان هه‌ر یاسایێ بخرێته به‌ركار كه به راشكاوی یان به ضمنی ئیلغای ئه‌و یاسایه بكات كه له مادده‌ی یه‌كه‌می سه‌ره‌وه‌دا هاتووه، ئه‌وه، له‌و باره‌دا ئه‌و یاسایه‌ی له مادده‌ی یه‌كه‌می سه‌ره‌وه‌دا هاتووه ده‌بێته یاسایه‌كی تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستانی عیراقدا.مادده‌ی سێیه‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان – عیراق و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانیش ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.مادده‌ی چواره‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی دهرهێنانیهوهدهخرێته به‌ركارو له (وه‌قایعی كوردستان)دا.بڵاو ده‌كرێته‌وه. د. رۆژ نوری شاوه‌یس سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستان - عێراقهۆكاره پێویستهكانلهبهر ئه‌وه‌ی كه یاسای ئه‌حواڵی شه‌خصیی ژماره (188)ی ساڵی 1959 به ده‌ستكه‌وتێكی گرنگی گه‌لی عیراق داده‌نرێ و، هاوگونجانێكی ته‌واوی له‌نێوان حوكمه شه‌رعیه‌كان و یاسا وهزعیهكان و بیروڕای زیاتر گونجاوو پتر له‌باری فوقههادا سازاندووه‌و، لهگهلَ هه‌ست و رۆحی سه‌رده‌مدا له‌باره‌و، له رێگادا یه‌كخستنی چاوگه‌كانی دادوه‌رییه‌وه، سه‌قامگیریی بۆ ژیانی خێزان و مافه‌كانی تاكه تاكه‌ی خه‌ڵك دابین كردووه‌و، یاساكارییهكی یه‌كگرتووی له حوكمه‌كانی ئه‌حواڵی شه‌خصیدا داهێناوه كه بنیادێكی شایسته‌ی بۆ سه‌قامگیریی بارودۆخی خێزان به‌جۆرێ دامه‌زراندووه كه مافه شه‌رعیه‌كانی ئافره‌تی واتا (نیوه‌ی كۆمه‌ڵگه) و، منداڵانیش كه هه‌ر هه‌موویان بڕبڕه‌ی پشتی كۆمه‌ڵگه‌ن و به‌ردی بناغه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ن: زامن كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی داد‌و عه‌داله‌ت و هاوسه‌نگی و سه‌قامگیریی كۆمه‌ڵایه‌تی بێته ده‌ست.له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق، یاسای ئه‌حواڵی شه‌خصیی به پێزترو ده‌وڵه‌مه‌ندتر كردووه‌و، یاساكاریی به‌ره‌و چاكتر بردنی تایبه‌ت به كوردستانی عێراقیشی بۆ زیاد كردووه، بووه‌ته مایه‌ی ره‌زامه‌ندیی چین و توێژه جۆربه‌جۆره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان، ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌نجومه‌نی حوكم بخرێته به‌ركار، ئه‌وا، له‌و باره‌دا ئه‌و ئه‌حكامه زیادكراوانهمان پووچهلَ ده‌بێته‌وه‌و، هه‌نگاوێكیش به‌ره‌و پاشهوهمان دهگێڕێنه دواوه‌و، ئه‌مه‌ش نه ره‌زامه‌ندیی گشتیی لهگهلَ بووه‌و نه له‌گه‌ڵیشی ده‌بێ. له بارێكدا ئه‌گه‌ر بڕیاری ژماره (137)ی رۆژی 29/12/2003 بخرێته به‌ركار ئه‌وه ده‌بێته هۆی چه‌ند لایه‌نه‌كی و پرشوبڵاویی چاوگه‌ی حوكمه‌كانی و به فیڕۆدانی سامانی به‌نرخ و گه‌وره‌ی حوكمه‌كانی دادوه‌ری و ئه‌و سهوابقه دادوه‌رییه شهرعییانهش كه زه‌خیره‌یه‌كی به‌نرخن و ساڵه‌ها ساڵه كه‌ڵه‌كه بوون و پارێزاراون جا، له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره زهروورانه ئه‌م یاسایه یاساكاری كرا....
یاسای ژماره (1)ی ساڵی 2011 یاسای رێكخراوه ناحكومیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقدا | 29
یاسای ژماره (1)ی ساڵی 2011 یاسای رێكخراوه ناحكومیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقدا | 29
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان- عێراقپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1 ) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراوو، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق له دانیشتی ئاسایی ژماره (4)ی رۆژی 6/4/2011 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (1)ی ساڵی 2011 یاسای رێكخراوه ناحكومیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقدابهشی یهكهمپێناسهكانماددهی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م گوزارشت و زاراوانه‌ی دادێن، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق.دووه‌م: رێكخراو: رێكخراوی ناحكومی، كه كۆمه‌ڵێك كه‌سی ئاسایی، یان مه‌عنه‌ویی، كه به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه خاوه‌ن كه‌سایه‌تیه‌كی مه‌عنه‌وییه و، هه‌وڵ بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئامانج ده‌دات، كه دابه‌ش كردنی قازانجی تێدا نییه.سێیه‌م: فه‌رمانگه: فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه‌كانی ناحكومی، له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمدا ده‌بێت.چواره‌م: رێكخراوه‌كانی كوردستان: ئه‌و رێكخراوانه‌ن كه به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له هه‌رێمدا تۆمار كراون.پێنجه‌م: رێكخراوه‌كانی عێراق: رێكخراوه‌كانی تۆماركراو به‌گوێره‌ی یاسای عێراقی، كار و چاڵاكی له هه‌رێمدا ده‌كات، به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی یاسا كارپێكراوه‌كانی هه‌رێم.شه‌شه‌م: رێكخراوه‌كانی بیانی: رێكخراوه‌كانی تۆمار كرا‌و به‌گوێره‌ی یاسای ده‌وڵه‌تێكی دی، كار‌و چاڵاكی خۆیان به‌گوێره‌ی یاسا كارپێكراوه‌كانی هه‌رێم ده‌كه‌ن.حه‌وته‌م: تۆڕی رێكخراوه‌كان: رێكخراوێكی ناحكومییه به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه تۆمار كراوه، له چه‌ندین رێكخراو پێك دێت و خاوه‌ن كه‌سایه‌تیه‌كی مه‌عنه‌وییه.به‌شی دووه‌م بنه‌مای گشتیماددهی دووه‌م: دامه‌زراندنی رێكخراو مافێكی ده‌ستوورییه نابێ هیچ ئاسته‌نگێك له ده‌ره‌وه‌ی مه‌رجی یاسایی له‌به‌رده‌م دامه‌زراندنیدا هه‌بێت.مادده‌ی سێیه‌م: رێكخراوه‌كان مافیان هه‌یه له‌ناوخۆ یان ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و عێراقدا لقیان هه‌بێت.مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: دوو رێكخراوی تۆمار كرا‌و یان زیاتر مافی دامه‌زراندنی تۆڕێكیان هه‌یه له نێوان خۆیاندا.دووه‌م: 1- ئه‌و تۆڕی رێكخراوانه‌ی هه‌وڵ ده‌دات كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌عنه‌وی به‌ده‌ست بهێنی، ده‌بێ داوایه‌كی تۆمار كردن به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه پێشكه‌ش بكات و، كه‌سایه‌تیی مه‌عنه‌وی به ده‌ست ده‌هێنێت و، سه‌ربه‌خۆ له‌و كه‌سایه‌تییه مه‌عنه‌ویانه‌ی ئه‌و رێكخراوانه‌ی پێكی ده‌هێنن.2- ئه‌و تۆڕه‌ی تۆمار نه‌كرا بێت یاسایی ده‌بێت به‌ڵام كه‌سایه‌تیی مه‌عنه‌وی به‌ده‌ست ناهێنێت.3- دوو تۆڕ یان زیاتر له تۆڕی رێكخراوه‌كان بۆیان هه‌یه بچنه پاڵ یه‌ك و، ده‌كرێ تۆڕی رێكخراوه‌كان له رێكخراوی كوردستانی یان عێراقی یان بیانی پێك بێت و، هه‌ر كه‌سێكی ئاسایی، یان مه‌عنه‌وی بۆی هه‌یه ببێته ئه‌ندام له تۆڕی رێكخراوه‌كاندا.4- داوا و مامه‌ڵه‌ی تۆمار كردن له ره‌سم ده‌به‌خشرێت.مادده‌ی پێنجه‌م:هه‌ر كه‌سێك بۆی هه‌یه ببێته نوێنه‌ری رێكخراو یان تۆڕ له‌به‌رده‌م دادگاكان و لایه‌نانی فه‌رمی و نافه‌رمی به‌گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی رێكخراوه‌كه.به‌شی سێیه‌م: ئه‌ندامیه‌تی له رێكخراوداماددهی شه‌شه‌م: مه‌رجه‌كای ئه‌ندامیه‌تی و ته‌مه‌ن و مافی ده‌نگدان و خۆ پاڵاوتن و مه‌رجه‌كانی دیكه‌ش له په‌یڕه‌وی ناوخۆدا دیاری ده‌كرێن.مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: نابێ ئه‌ندامان و كارمه‌ندان به‌شداری بكه‌ن له ده‌ركردن و دروست كردنی ئه‌و بڕیارانه‌ی ده‌بنه مایه‌ی ناكۆكی له‌نێوان به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌سی یان وه‌زیفیی ئه‌وان یان به‌رژه‌وه‌ندیی رێكخراوه‌كه.دووه‌م: له‌كاتی سه‌رپێچی كردنی ئه‌ندام و كارمه‌ندان له رێكخراوه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له بڕگه‌ی یه‌كه‌می سه‌ره‌وه هاتووه به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كان و په‌یڕه‌وی ناوخۆ سزا ده‌درێت.به‌شی چواره‌م ئامانج و مافه‌كان مادده‌ی هه‌شته‌م:رێكخراو هه‌ولأ ده‌دات كار بكات بۆ به‌جێ گه‌یاندنی ئامانجه‌كانی، به‌و جۆره‌ی له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی دیموكراسی و په‌یماننامه و رێككه‌وتننامه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به مافی مرۆڤـ ده‌گونجێن و، ده‌بێ روون و ئاشكراش بن.مادده‌ی نۆیه‌م: رێكخراو به‌پێی یاسا كار پێكراوه‌كان و له‌بواری پسپۆڕایه‌تیدا:یه‌كه‌م: رۆڵی داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت هه‌ڵده‌سه‌نگێنن.دووه‌م: گه‌یشتن به زانیارییه‌كان.سێیه‌م: به‌ستنی گردبوونه‌وه و كۆبوونه‌وه و خۆپیشاندان و مانگرتن و به‌ستنی كۆنگره وۆرك شۆپ و، هه‌ر چاڵاكییه‌كی دیكه‌ی مه‌ده‌نی.چواره‌م: بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرت و زانیاری و چاپكردنی بڵاوكراوه و بیروڕا وه‌رگرتن.به‌شی پێنجهمتۆماركردنی رێكخراوهكانماددهی ده‌یه‌م:مه‌رجه‌كانی تۆماركردنیهكهم: بۆ تۆمار كردنی رێكخراوه‌كانی كوردستان، ده‌بێ ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ر داوایه‌ك پێشكه‌ش بكه‌ن به فه‌رمانگه‌ی تایبه‌ت به تۆماركردنی رێكخراوه‌كان و به‌ڕێوه‌بردنی كاروباره‌كانیان، به‌مه‌رجێك ژماره‌یان له‌سێ كه‌س كه‌متر نه‌بێت، داوایه‌كیش له‌لایه‌ن هه‌موویانه‌وه واژوو كرابێت و په‌یڕه‌وی ناوه‌خۆی رێكخراوه‌كه‌ش هاوپێچی بێت، كه ئه‌م زانیاریانه‌ی دادێن له خۆ بگرێت:1- ناوی رێكخراوه‌كه و مه‌به‌سته‌كانی و ئامانجه‌كانی.2- ناو، نازناو، ره‌گه‌ز، ره‌گه‌زنامه، ته‌مه‌ن، پیشه، ئاستی خوێندن و، شوێنی نیشته‌جێبوونی ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ر.3- په‌یكه‌ری رێكخراوه‌كه و چۆنیه‌تی كاركردنی.دووه‌م: رێكخراوه‌كانی عێراق: رێكخراوه‌كانی عێراق كه له‌لای ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵ‌دا تۆمار كراون، به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی له هه‌رێمدا به تۆماركراو داده‌نرێن و له‌سه‌ریانه ئه‌م زانیارانه دادێن به كوردی و عه‌ره‌بی پێشكه‌ش به فه‌رمانگه بكه‌ن: 1- ناوی رێكخراوه‌كه و ناوی ئه‌و كه‌سه‌ی كه نوێنه‌رایه‌تی رێكخراوه‌كه ده‌كات له هه‌رێمدا.2- ناونیشان و ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی رێكخراوه‌كه له عیراقدا.3- پلانی كاری ئه‌و چالاكیانه‌ی رێكخراوه‌كه ده‌یه‌وێ له هه‌رێمدا جێبه‌جێی بكات.4- دانه‌یه‌كی ئه‌رێ كرا‌و (تصدیق) له به‌ڵگه‌نامه‌كانی فیدراڵی تۆماركردنی رێكخراوه‌كه.سێیه‌م: رێكخراوه‌كانی بیانی، له پێناو به ده‌ست هێنانی بڕوانامه‌ی تۆماركردندا ده‌بێ رێكخراوه‌كانی بیانی ئه‌م زانیارانه‌ی دادێن به زمانی كوردی پێشكه‌ش به فه‌رمانگه بكه‌ن:1- ناوی رێكخراوه‌كه.2- ناونیشان و ژماره ته‌له‌فۆنی نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی رێكخراوه‌كه له عێراق و وڵاتی دایكدا.3- روونكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئامانج و چاڵاكیانه‌ی رێكخراوه‌كه هه‌وڵ ده‌دات له هه‌رێمدا جێبه‌جێان بكات.4- دانه‌یه‌كی ئه‌رێ كرا‌و له په‌یڕه‌وی ناوه‌خۆی رێكخراوه‌كه.5- پشتگیرییه‌ك كه تۆماركردنی رێكخراوه‌كه وه‌ك رێكخراوێكی نا حكومییه له وڵاتی دایكدا.مادده‌ی یانزده‌یه‌م:رێكاری تۆمار كردنیهكهم: ده‌بێ فه‌رمانگه له ماوه‌ی (30) رۆژدا له رۆژی وه‌رگرتنی داواكه‌وه وه‌ڵامی داوای تۆمار كردنه‌كه بداته‌وه، كاتێك رێكخراوه‌كه داوا پێشكه‌ش ده‌كات، ده‌بێ فه‌رمانگه پسووله‌یه‌كی به مێژووی وه‌رگرتن پێ بدات، ئه‌و پسووله‌یه‌ش به‌ڵگه‌یه بۆ واده‌ی پێشكه‌ش كردنی داواكه بۆ مه‌به‌ستی ژماردنی ئه‌و ماوه‌یه كه (30) رۆژه.دووه‌م: له حاڵه‌تی نه‌بوونی ئه‌و مه‌رجانه‌ی یاسا كه به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایه له داوای تۆماركردندا هاتوون، ده‌بێ فه‌رمانگه له ماوه‌ی (15) رۆژ له رۆژی پێدانی پسووله‌ی وه‌رگرتن داواكه بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ رێكخراوه‌كه به‌مه‌به‌ستی ته‌واو كردنی كه‌م و كوڕییه‌كانی له‌و حاڵه‌ته‌شدا ماوه‌ی وه‌ڵامه‌كه له رۆژی سه‌ر پسووله‌ی داوا تازه‌كه‌وه ئه‌ژمار ده‌كرێ.سێیه‌م: له حاڵه‌تی وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی داواكه و به‌سه‌رچوونی ئه‌و ماوه‌یه‌ی له بڕگه‌ی (1)ی ئه‌و مادده‌یدا هاتووه، رێكخراوه‌كه به تۆماركراو داده‌نرێت و ده‌بێ فه‌رمانگه له‌كاتی داواكردن دا به‌ڵگه‌نامه‌ی تۆمار بداته رێكخراوه‌كه.چواره‌م: له حاڵه‌تێكدا فه‌رمانگه داوای تۆمار كردنه‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه له سه‌ریه‌تی نووسراوێكی فه‌رمی به هۆكاری ره‌تكردنه‌وه‌ی داوای تۆماركردنه‌كه بۆ رێكخراوه‌كه له‌گه‌لأ ئه‌و هۆكارانه بنێرێت كه ئه‌شێ فه‌رمانگه‌كه بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی داوای تۆماركردنه‌كه پشتی پێ ببه‌ستێ، ئه‌وه‌ش ته‌نها نه‌بوونی ئه‌و مه‌رجانه‌یه كه مادده‌ی هه‌شته‌م، ده‌یه‌م و، بڕگه‌ی (1) ی مادده‌ی چوارده‌یه‌م ئه‌م یاسایه له رێكخراوه‌كه‌دا ده‌گرێته‌وه.پێنجه‌م: رێكخراو مافی تانه لێدانی بڕیاری ره‌ت كردنه‌وه‌یان هه‌یه له‌به‌رده‌م دادگای كارگێڕی له هه‌رێمی كوردستاندا له ماوه‌ی (30) رۆژ له رۆژی وه‌رگرتنی بڕیاری ڕه‌تكردنه‌وه‌كه‌دا، ده‌بێت دادگاش له ماوه‌ی (15) رۆژدا بڕیاری ره‌تكردنه‌وه‌كه یه‌كلایی بكاته‌وه.شه‌شه‌م: پاش ده‌ربڕینی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داوای تۆماركردنه‌كه یان به‌سه‌رچوونی واده‌ی یاسایی به‌بێ وه‌ڵامدانه‌وه ده‌بێ فه‌رمانگه تۆمار نامه‌كه له رۆژنامه‌یه‌كی رۆژانه له هه‌رێمدا بڵاوبكاته‌وه.مادده‌ی دوازدهمتۆماری رێكخراورێكخراو له‌سه‌ریه‌تی ئه‌و تۆمارانه‌ی دادێی هه‌بێت و ده‌بێ له‌لایه‌ن دادنووسیشه‌وه ئه‌رێ كرابن:یه‌كه‌م: تۆماری ئه‌ندامان: ناو، ناونیشان، ته‌مه‌ن، ره‌گه‌ز، پله‌ی خوێندن و رۆژی بوونه ئه‌ندام تۆمار كرابێت.دووه‌م: تۆماری بڕیاره‌كان: بریتی ده‌بێت له بڕیاره‌كانی هه‌ریه‌ك له ده‌سته‌ی كارگێڕی رێكخراوه‌كه و ده‌سته‌ی گشتی و، ناوی ئه‌و كه‌سه‌ی كه به‌پێی پێره‌وه‌كه‌ی نوێنه‌رایه‌تی رێكخراو ده‌كات و تۆماره‌كه‌ش له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی كارگێڕی رێكخراوه‌كه‌وه ئیمزا ده‌كرێ.سێیه‌م: تۆماری ژمێریاری: داهات و خه‌رجییه‌كانی رێكخراوی تیادا تۆمار ده‌كرێت.چواره‌م: تۆماری بنه‌ڕه‌ت (تۆماری هه‌بووه‌كان): هه‌موو سامانی گواسته و نه‌گواسته‌ی رێكخراوكه‌ی تیادا تۆمار ده‌كرێت.به‌شی شهشهمداهاتی رێكخراوماددهی سێزده‌م: داهاته‌كانی رێكخراو پێك دێت له: یه‌كه‌م: ئه‌و كومه‌كانه‌ی كه ئه‌ندامانی رێكخراو پێشكه‌شی ده‌كه‌ن.دووه‌م: ئه‌و كۆمه‌ك و به‌خشش و دیاری و منحانه‌ی كه له‌لایه‌ن كه‌سان و كه‌رتی تایبه‌ت و لایه‌نانی ناوخۆ و بیانی دیكه‌وه پێشكه‌ش كراون.سێیه‌م: هه‌ر ده‌سكه‌وتێكی دی كه رێكخراوه له ڕێگه‌ی وه‌به‌رهێنانی سامانه‌كه‌ی و قانزانجی چاڵاكیه‌كانی به‌ده‌ستی دێنێت.چواره‌م: پشكی رێكخراو له پاره‌ی بودجه‌ی ته‌رخان كراوی هه‌رێم و هه‌ر به‌خشش و یارمه‌تییه‌كی دیكه كه له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بۆ پشتگیری پرۆژه‌كانی رێكخراوه‌كان پێشكه‌ش ده‌كرێ.مادده‌ی چوارده‌م:یه‌كه‌م: پێویسته رێكخراوه‌كان و تۆڕه‌كان حسابی بانكیان هه‌بێت.دووه‌م: رێكخراوه‌كان له ڕێی بودجه‌یه‌كی ساڵانه‌وه به‌گوێره‌ی سیسته‌می ژمێریاری په‌یڕه‌و كرا‌و له هه‌رێمدا دارایی خۆیان به‌ڕێوه ده‌به‌ن.سێیه‌م: رێكخراوه‌كان و تۆڕه‌كان راپۆرتێكی ساڵانه‌ی دارایی پێشكه‌ش به فه‌رمانگه ده‌كه‌ن و له‌لایه‌ن دیوانی چاودێری دارایی له هه‌رێمدا وردبینی ده‌كرێن.چواره‌م: داهات و موڵك و دارایی رێكخراو له باج و ره‌سمی گومرگ ده‌به‌خشرێن.پێنجه‌م: ئه‌و رێكخراوانه‌ی حكومه‌ت پشتیوانی داراییان ده‌كات له‌سه‌ریانه راپۆرتێكی ورد ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانی پێشكه‌ش به فه‌رمانگه بكات.به‌شی حهوتهمراگرتن و هه‌ڵوه‌شانه‌وه و تێكه‌ڵ كردنماددهی پازده‌م:فه‌رمانگه بۆی هه‌یه لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ رێكخراو بكات ئه‌گه‌ر سه‌رپێچی له حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ی كرد، به‌م جۆره:یه‌كه‌م: فه‌رمانگه بۆی هه‌یه رێكخراوی سه‌رپێچی كاری حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ئاگادار بكاته‌وه بۆ لادانی سه‌رپێچی له‌ماوه‌ی (15) رۆژدا.دووه‌م: له حاڵه‌تێكدا رێكخراوه‌كه سه‌رپێچیه‌كانی له‌ماوه‌ی دیاری كرا‌و له بڕگه‌ی (1)دا لانه‌دا، فه‌رمانگه بۆی هه‌یه كاروچالاكی رێكخراوه‌كه بۆ ماوه‌ی (30) رۆژ رابگری.سێیه‌م: بڕیاره‌كانی فه‌رمانگه به‌ر حوكمی تانه‌گرتن (التڤلم) له‌به‌رده‌م دادگای كارگێڕیدا له ماوه‌ی (10) رۆژ له رۆژی پێگه‌یاندنی بڕیاری ڕاگرتنه‌كه‌وه ده‌كه‌وێ، ده‌بێ دادگاش له ماوه‌ی (7) رۆژدا له رۆژی وه‌رگرتنه‌وه بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌باره‌ی سكاڵاكه (التڤلم) بدات.مادده‌ی شازده‌م: ده‌كرێ رێكخراو یان تۆڕی ناحكومی به ئاره‌زوومه‌ندانه یان به زۆر هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه: یه‌كه‌م: له حاڵه‌تی به ئاره‌زوومه‌ندانه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌دا، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێكخراو به‌گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی ده‌بێت، رێكخراویش له‌سه‌ریه‌تی به‌لای كه‌مه‌وه به‌ر له (30) رۆژ له پیاده‌كردنی بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌كه، فه‌رمانگه ئاگاداربكاته‌وه.دووه‌م: له حاڵه‌تی به زۆر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌دا، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێكخراوه‌كه به بڕیارێك له دادگای به‌رایی شوێنی رێكخراوه‌كه‌وه ده‌بێت و ته‌نیا له‌م حاڵه‌تانه‌ی دادێت ده‌بێت:1- ده‌ستوور یان یاساكانی په‌یڕه‌و كرا‌و له هه‌رێمدا پێشێل بكات.2- له‌سه‌ر بنه‌مای سكاڵایه‌كی دادوه‌ری كه له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌وه پێشكه‌ش كرابێت، ئه‌گه‌ر رێكخراو یان تۆڕ سه‌رپێچیه‌كه‌ی به گوێره‌ی كه له مادده‌ی (15)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه لانه‌دا و هه‌ڵی نه‌گرت.سێیه‌م: رێكخراو یان تۆڕ مافی تانه‌دانی له بڕیاری دادگا هه‌یه له ماوه‌ی (30) رۆژدا له رۆژی ڕاگه‌یاندنی بڕیاره‌كه‌وه له‌به‌رده‌می دادگای ته‌مییزدا.مادده‌ی حه‌ڤده‌م: یه‌كه‌م: له حاڵه‌تێك كه بڕیاری دادوه‌ری به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه ده‌رچوو، له سه‌ر دادگایه پاكتاو كارێك دابمه‌زرێنێ.دووه‌م: له‌سه‌ر رێكخراو یان تۆڕه تۆمارێك به هه‌موو ژمێریارییه‌كان و بنه‌چه‌كان (اصول) و داهاته‌كان به پاكتاو كار بدات، بنه‌چه‌كان یه‌كه‌م بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزی موسته‌حه‌قی رێكخراو یان تۆڕ به‌كار دێت و، بنه‌چه‌كانی (اصول) دیكه‌ش بۆ موڵكیه‌تی رێكخراو یان تۆڕێكی دیكه ده‌گوازرێته‌وه كه هه‌مان ئامانجی هه‌بێت یان ئامانجه‌كانی له ئامانجه‌كانی رێكخراو یان تۆڕه هه‌ڵوه‌شاوه‌كه‌وه نزیك بێت.مادده‌ی هه‌ژده‌م:یه‌كه‌م: دوو رێكخراو یان زیاتر بۆیان هه‌یه تێكه‌ڵ به یه‌ك بن و یه‌ك رێكخراو پێك بهێنن به په‌یڕه‌وێكی ناوه‌خۆ ئه‌ویش به‌گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوه‌خۆی هه‌ر یه‌ك له‌وان.دووه‌م: رێكاری تێكه‌ڵ كردن و دامه‌زراندنی رێكخراوه نوێیه‌كه ده‌كه‌وێته به‌ر حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.سێیه‌م: هه‌موو سامانی گواسته و نه‌گواسته ده‌چێته ئه‌ستۆی رێكخراوه نوێیه‌كه.به‌شی ههشتهمحوكمه گشتییه‌كان مادده‌ی نۆزده‌م:پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم پاره‌ی پێویست له بودجه‌ی ساڵانه بۆ یارمه‌تیدان و هاوكاریكردنی رێكخراوه‌كان، له‌سه‌ر بنه‌مای توانا و پڕۆژه و چاڵاكیه‌كانیان ته‌رخان بكات.مادده‌ی بیسته‌م:داموده‌زگاكانی هه‌رێم ده‌توانن سوود له توانا و چاڵاكی رێكخراوه‌كان وه‌ربگرن له ڕێگای ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی هاوبه‌شه‌وه.مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:رێكخراو بۆی نییه به‌دوای سوودی ماددیدا بگه‌ڕێت ته‌نها له چوارچێوه‌ی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانیدا نه‌بێت.مادده‌ی بیست و دووه‌م: هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ی له رێكخراو یان له تۆڕه‌وه ده‌رده‌چن قابیلی تانه لێدانن له به‌رده‌م دادگای به‌رایی له ماوه‌ی (15) رۆژدا له رۆژی ده‌رچوونیانه‌وه به‌پێی داوای هه‌ر كه‌سێك به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی له‌وه‌دا هه‌بێ،مادده‌ی بیست و سێیه‌م:رێكخراوه‌كانی ده‌ست به‌كار له هه‌رێمدا له‌سه‌ریانه ره‌وشی خۆیان له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا له ماوه‌ی یه‌ك ساڵ له رۆژی بڵاوبوونه‌وه‌ی بگونجێنن.مادده‌ی بیست و چواره‌م: حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه سه‌ندیكا پیشه‌یی و كۆمه‌ڵه‌كان و یه‌كێتییه‌كان و حیزبه‌كان ناگرێته‌وه.مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:یاسای رێكخراوه كوردستانیه ناحكومیه‌كانی ژماره (15)ی ساڵی 2001 و بڕیاری ژماره (297)ی ساڵی 1999 هه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه.مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێت كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێت.مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م:ئه‌رك و پسپۆڕایه‌تی پێكهاته‌كانی فه‌رمانگه به په‌یڕه‌وێك دیاری ده‌كرێت.مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار له‌سه‌ریانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی بیست و نۆیه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان)ــه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت. هۆی دهرچوونیلهبهر ئه‌وه‌ی رێكخراوه‌كانی ناحكومی له هه‌رێمی كوردستاندا كار له گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵ و ژیانی دیموكراسی و مه‌ده‌نیی هه‌رێم ده‌كه‌ن و، له ئاكامی ئه‌و گه‌شه‌كردنه گه‌وره‌یه‌ی رێكخراوه‌كان تێیدا ده‌ژین له پاڵ رۆڵی به‌رجه‌سته‌یان له زۆربه‌ی جومگه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵ، هه‌روه‌ها به مه‌به‌ستی رێكخستنی چوارچێوه‌ی یاسایی ئه‌و رێكخراوانه و، له پێناوی به‌دیهێنانی ئه‌م مه‌به‌سته و هێنانه ئارای یاسایه‌كی هاوچه‌رخی پێشكه‌وتوو كه له‌گه‌ڵ كه‌لتووری دیموكراسی و مه‌ده‌نیدا بگونجێت، ئه‌م یاسایه ده‌رچووێندرا....
یاسای ژماره (15)ی ساڵی 2001 یاسای رێكخراوه كوردستانییه غه‌یره حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 26
یاسای ژماره (15)ی ساڵی 2001 یاسای رێكخراوه كوردستانییه غه‌یره حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 26
یاسای رێكخراوه كوردستانییه غه‌یره حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقبه ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان به ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژماره ده‌رهێنان: 15 رۆژی ده‌رهێنان 24/10/2001 پشت به حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992) و له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ئاسایی ژماره (9)ی رۆژی (23/10/2001)ی‌دا ئه‌نجامی داوه و، به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه (3) ی یاسای ژماره (10) ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا:یاسای ژماره (15)ی ساڵی 2001 یاسای رێكخراوه كوردستانییه غه‌یره حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه له یاسایه‌دا ماناكانی به‌رامبه‌ریانه:هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق.وه‌زاره‌ت: وه‌زارتی ناوخۆ.وه‌زیر: وه‌زیری ناوخۆ.ریكخراو: هه‌ر ریكخراوێكی كوردسانیی غه‌یره حكومییه كه به‌رژه‌وه‌ندی گشتی به‌هانا چوون و ئاوه‌دانكردنه‌وه و بزاڤی مرۆڤایه‌تی له خۆ گرتبێ.به‌شی یهكهمدامهزراندنماددهی دووه‌م:1-رێكخراو ده‌سته‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی غه‌یره حكومییه، له چه‌ند كه‌سانێكی ته‌بیعی پێك هاتووه وبۆ وه‌دیهانێنی ئامانجه‌كانی خۆی له بواری به هاناچوون و ئاوه‌دانكردنه‌وه و بزاڤی مرۆڤایه‌تیی له هه‌رێمدا داده‌مه‌زرێ.2-ئه‌م رێكخراوه خاوه‌ن شه‌خسییه‌تی مه‌عنه‌ویی خۆیه‌تی و بۆی هه‌یه له پێناو وه‌دیهاێننی ئه‌و ئامانجانه‌ی ده‌قه‌كانیان له‌م یاسایه‌دا هاتووه موڵكایه‌تیی موڵك و ماڵی ده‌سهه‌ڵنه‌گر و دەسهەڵگر(الاموال المنقوله وغیر المنقوله)ی ببێ.3-ئه‌م رێكخراوه ده‌شێ، دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی وه‌زیر، چالاكیی مرۆڤایه‌تی خۆی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیشدا پیاده بكا.4-ئه‌م ریكخراوه بۆ وه‌دیهانینی ئامانجه‌كانی خۆی نه‌بێ هه‌وڵی وه‌ده‌ست هانینی هیچ سوود و قازانجێكی ماددی نادات.مادده‌ی سێیه‌م:ئه‌و كه‌سه‌ی كه له‌به‌ر ده‌م دادگاكان و لایه‌نه ره‌سمی و ناره‌سمییه‌كاندا ده‌بێ به نوێنه‌ری رێكخراوه‌كه ته‌نیا سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه خۆیه‌تی یان ئه‌و كه‌سه‌یه كه سه‌رۆكه‌كه ئه‌و نوێنه‌رایه‌تییه‌ی پێ ده‌سپێرێ.مادده‌ی چواره‌م:بۆ دامه‌زراندنی رێكخراوه‌كه مەرجە ئه‌م شهرتو شروتانه هه‌بن:1-ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ری رێكخراوه‌كه نابێ له پێنج ئه‌ندام كه‌متر بن. ئه‌مانه داواكارییه‌ك پێشكه‌ش به وه‌زیری ناوخۆ ده‌كه‌ن و هه‌موویان ئیمزای ده‌كه‌ن. ده‌بێ ئه‌هلییه‌تی یاساییان هه‌بێ و هاوپێچ له‌گه‌ڵ داواكه‌دا پێڕۆی ناوخۆی له‌گه‌ڵدابێ كه ئه‌م به‌یاناته‌ی خواره‌وه‌ش تێدا بێ:أ-ناوی ریكخراوه‌كه و مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی رێكخراوه‌كه به مه‌رجێ مه‌ركه‌زی ئیداره‌كه‌ی له‌ناو هه‌رێمدا بێت.ب-ناو و نازناو و جنسییه‌ت و ته‌مه‌ن و پیشه و جێگای دانیشتن و ئه‌هلییە‌تی زانستیی یه‌ك به یه‌كی ئه‌ندامەکان.ج-داهاتی دارایی و سه‌رچاوه‌كانی داهاتی رێكخراوه‌كه.د-ئه‌و هه‌یئه‌تانه‌ی کە رێكخراوه‌كه ده‌نوێنن و ئیداره‌كه‌ی ده‌گرنه ئه‌ستۆ، له‌گه‌ڵ روونكردنه‌وه‌ی ئیش و كار و شێوازی به‌گه‌نكردن و كۆتایی هاتنیان.2-ده‌بێ مه‌به‌ست له دامه‌زراندنی رێكخراوه‌كە روون و ئاشكرا بێت و راگه‌یەنرابێ و له‌گه‌ڵ پێرۆی گشتیدا (النظام العام) پێچه‌وانه نه‌بێ.3-ده‌بێ رێكخراوه‌كه به رێگا و شێوازی مه‌شروع و به پێی حوكمه‌كانی یاسا كارپێكراوه‌كانی هه‌رێم مه‌به‌سته‌كانی خۆی بپێكێ و له‌گه‌ڵ پێداویستی پێرۆی حوكمی فیدراڵیش پێچه‌وانه نه‌بێ.4-نابێ ئامانجی ئه‌وه بێ كه تۆوی دووبه‌ره‌كی و فه‌رق و جیاوازی له نێوان نه‌ته‌وه و ئایین و مه‌زه‌به جۆر به جۆره‌كاندا بچینێ.مادده‌ی پێنجه‌م:1-وه‌زیر ده‌بێ له ماوه‌ی شه‌ست رۆژدا كه له رۆژی له وه‌زاره‌ت تۆمار كردنی داواكارییه‌كه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا سه‌یری داواكارییه‌كه بكا و بیبرێته‌وه. خۆئه‌گه‌ر داواكارییه‌كه شهرتو شرووتی یاسایی ته‌واو به‌جێ نه‌هێنا بوو ئه‌وه له‌و باره‌دا وه‌زیر ده‌بێ هه‌واڵه ی ده‌مه‌زرێنه‌ره‌كانی بكاته‌وه تا كه‌م و كورتیه‌كانی بهێننه‌وه سه‌ربار، ئه‌و جا ماوه‌ی بڕاندنه‌وه‌ی داواكارییه‌كه له رۆژی داواكارییه تازه‌كه‌وه حساب ده‌كرێ.2-ئه‌گه‌ر هات و وه‌زیر، له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بێ ،داواكارییه‌كه‌ی ره‌ت كرده‌وه ئه‌وه له‌و باره‌دا ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ر بۆیان هه‌یه له دادگای ته‌مییزی هه‌رێمدا ته‌مییزی بكه‌نه‌وه له ماوه‌ی پازده رۆژدا- كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا- ئیدی بڕیار بڕیاری دادگاكه‌یه‌و ده‌بڕدرێته‌وه.3-ئه‌گه‌ر هات و داواكارییه‌كه له‌و ماوه‌یه‌دا كه له بڕگه‌ی (1)دا هاتووه نه‌بڕێندرایه‌وه، ئه‌وه له‌و باره‌دا قبوڵكراوله قه‌ڵه‌م ده‌درێ.مادده‌ی شه‌شه‌م:له پێڕۆی ناوخۆی رێكخراوه‌كه‌دا ده‌بێ هه‌موو ئه‌و حوكمانه‌ی دیاری بكرێن كه په‌یوه‌ندییان به رێكخستنی كاروباری ئیداری و دارایی و هونه‌ری و چۆنێتیی دانان و دامه‌زراندنی كه‌سانی سه‌ر به رێكخراوه‌كه و قبوڵ كردنی ئه‌ندامه‌كانییه‌وه هه‌یه.مادده‌ی حه‌وته‌م:رێكخراوه‌كه ده‌بێ ئه‌م سجل و تۆمارانه‌ی خواره‌وه رابگرێ به مه‌رجێ دایه‌ره‌ی كاتبی عه‌دل ته‌سدیقی كردبن:1-سجلی ئه‌ندامان و (ئه‌وانه‌ی سه‌ربه رێكخراوه‌كه‌ن).2-سجلی بڕیار و مه‌حزه‌ره‌ی دانیشتنه‌كان.3-سجلی پرۆژه‌كان.4-سجلی حساب و حسابكاری.5-سجلی ئه‌موال و كه‌لوپه‌له‌كان.به‌شی دووهمئامانجهكان و شێوازی كارماددهی هه‌شته‌م:رێكخراو بۆ وه‌دیهانینی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه تێده‌كۆشێ:1-به‌شداری كردن و هاوكۆمه‌كی له بواری به هانا چوون و ئاوه‌دانكردنه‌وه و بزاڤی مرۆڤایه‌تی له هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا به هه‌ماهه‌نگی و هاوده‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی یارمه‌تی مرۆڤایه‌تی و هاوكاری و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه‌دا.2-هاوكاری له‌گه‌ڵ رێكخراوه بیانییه‌كانی ناو هه‌رێم له بواری به هاناچوون و ئاوه‌دانكردنه‌وه و بزاڤی مرۆڤایه‌تیدا.مادده‌ی نۆیه‌م:ریكخراو ئامانجه‌كانی خۆی له‌م رێگایانه‌ی خواره‌وه دێنێته دی:1-ئه‌و داهاته داراییه‌ی كه له‌به‌رده‌ستیدا هه‌یه.2-له موناقصه‌و موزایه‌داتی جێبه‌جێ كردنی پرۆژه ئاوه‌دانكاریه‌كانی كوردستاندا به‌شدار ده‌بێ و گرێبه‌ستی ده‌كات.3-په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كورده په‌نابه‌ر و غه‌ریب كه‌وتووه‌كانی هه‌نده‌رانی كوردستاندا ده‌كا و، دنه‌یان ده‌دا كه سه‌رمایه‌كانیان له پرۆژه گه‌لی و به هانا چوون و ئاوه‌دانكردنه‌وه و فراژوو كردنی (التنمیه) هه‌رێمدا وه‌به‌ر بهێنن.4-بانگهێشت بكا ت و بۆ سازدانی كۆنفرانسی ناوخۆ و نێو ده‌وڵه‌تیش بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی به‌ره‌و چاكتر بردن و پێشخستنی پرۆژه‌كان تا ئامانجەکانی ئامانجه‌كانیان بێته دی.5-به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وا ده‌خوازێ كه هه‌رێمیش له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كه‌دا بۆ جێبه‌جێ كردنی پرۆژه فراژووكاریه‌كان له هه‌رێمدا هاوپشك بێ و به‌شداری بكات.به‌شی سێیهمدارایی رێكخراوه‌كه مادده‌ی ده‌یه‌م:رێكخراو، دارایی خۆی به بوجه‌یه‌كی ساڵانه به‌رێوه ده‌با كه به پێی پێرۆی حسابكاری دایه‌ره ره‌سمییه‌كان رێكی ده‌خاو جێبه‌جێ ده‌كا، هه‌موو حساب و حسابكاریه‌كیشی ده‌كه‌وێته ژێر ركێفی ته‌دقیقكردنی ریقابه‌ی دارایی هه‌رێمه‌وه.مادده‌ی یازده:دارایی ریكخراوه‌كه له مانه‌ی خواره‌وه پێك دێ:1-ئه‌و به‌ش و پشكه‌ی كه ئه‌ندامه‌كان ده‌یده‌نێ.2-ئه‌و ده‌سنگه و به‌خشش و خه‌ڵات و پیتاك و دارایی و وه‌قف و وه‌سیه‌ته‌ی كه تاكه تاکەی خه‌ڵك و لایه‌نی دیكه ده‌یده‌نێ.3-ئه‌و داهاتانه‌ی كه رێكخراوه‌كه به بزاڤ و چالاكی خۆی و وه‌به‌رهێنانی دارایی خۆی ده‌ستی ده‌كه‌وێ.مادده‌ی دوازده:ریكخراوه‌كه بۆی هه‌یه له‌گه‌ڵ رێكخراوه بیانیه‌كاندا گرێ به‌ستی بكات یان كۆمه‌ك و پیتاكی مادده‌ی و مه‌عنه‌وی له هه‌نده‌رانه‌وه وه‌ربگرێ، له‌م باره‌دا پێویسته وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی یارمه‌تی مرۆڤایه‌تی و هاوكاری ئاگادار بكات.مادده‌ی سیازده:رێكخراو پێویسته له كاتی هه‌موو ساڵێكی دارایی یان له كاتی زه‌روره‌تدا ئه‌و راپۆرتانه پێشكه‌ش به لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بكات.1-راپۆرتی دارایی ساڵانه كه هه‌موو داهات و خه‌رجی تێدا بێت.2-راپۆرتێكی ئاودامانی ساڵانه كه هه‌موو خزمه‌ت و پرۆژه‌ی به‌هانا چوون و ئاوه‌دانكردنه‌وه و بزاڤی مرۆڤایه‌تی تێدا بێت و ئه‌و لایه‌نانه‌ش نیشان بدات كه سوودیان لێ وه‌رگرتووه.3-راپۆرتێك هه‌موو پلان و به‌رنامه‌ی به هاناچوون و ئاوه‌دانكاری و فراژوكاریی هه‌رێمی تێدا بێت كه بۆ ساڵی تازه‌ی دارایی بنیاد ده‌نرێن.مادده‌ی چوارده:1-ریكخراو له مزو کرێی ده‌مه‌زراندن و (رسوم التأسیس) مزوكرێی ته‌سدیقكردنی سجله‌كانی سه‌رفرازه (عه‌فو ده‌كرێ).2-سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران یان ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌سه‌ڵاتی داوه‌تێ بۆی هه‌یه به پێی به‌ند و به‌ست (ضوابط) رێكخراوه‌كه له باج و مزوگرێی گومرگ عه‌فو بكا تا رێكخراوه‌كه ئامانجه‌كانی خۆی بهێنێته دی.مادده‌ی پازده:ریكخراو بۆی هه‌یه، دوای ره‌زامه‌ندیی وه‌زیر، رێكخراوه‌كه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه یان تێكه‌ڵ به رێكخراوێكی دیكه‌ی بكات كه ئامانجه‌كانیان چوونیه‌ك بن و زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌كانیشیان رازی بن. ئه‌گه‌ر وه‌زیریش رازی نه‌بێ ئه‌وه، له‌م باره‌دا بڕیاره‌كه‌ی وه‌زیر ئه‌وه‌ی له باره‌دا هه‌یه كه له‌به‌ر ده‌م دادگای ته‌مییزی هه‌رێمدا له ماوه‌ی (15) رۆژ كه له رۆژی ده‌رچوونی بڕیاره‌كه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا و تانه‌ی لێبدرێ.مادده‌ی شازده:له‌سه‌ر داواكردنی وه‌زیر یان ئه‌و كه‌سه‌ی كه وه‌زیر ده‌سه‌ڵاتی پێ ده‌دا ،دادگای بیدائه‌ی ناوچه‌ی ریكخراوه‌كه ده‌شێ به بڕیارێ پاش وه‌رگرتنی پله‌ی بنبڕی رێكخراوه‌كه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه:1-ئه‌گه‌ر ماوه‌ی ساڵێك به‌سه‌ر دامه‌زراندنی رێكخراوه‌كه‌دا تێپه‌ر بووبێ و، رێكخراوه‌كه به بێ هیچ هۆكارێكی له ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ر، ئیش‌و كاری خۆی به‌پێی ده‌قی بیرۆكه‌ی ده‌ست پێ نه‌كردبێ.2-ئه‌گه‌ر بزاڤه‌كانی له‌و ئامانجانه لایدابێ كه بۆی دامه‌زراوه.3-ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده لاواز بووبێ كه نه‌توانێ عه‌هد و په‌یمان و ئیلتیزاماتی دارایی و یاسایی خۆی به‌جێ بهێنێ.مادده‌ی حه‌ڤده:ئه‌گه‌ر رێكخراوه‌كه به ئاره‌زووی خۆی، خۆی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، ئه‌وه له‌و باره‌دا هه‌یئه‌ته‌كه‌ی خۆی پاكتاوكارێك (مصفی) یان پتری بۆ داده‌نێ، بەلام ئه‌گه‌ر دادگا هه‌ڵی بوه‌شێنێته‌وه، ئه‌وه له‌م باره‌دا دادگای بیدائه‌ی ناوچه‌ی رێكخراوه‌كه پاكتاوكاری بۆ داده‌نێ و ده‌ستبه‌جێ ده‌ست به‌سه‌ر موڵك و داراییدا ده‌گرێ و تا پاكتاوكردنی یاسایی ته‌واو ده‌بێ.مادده‌ی هه‌ژده:بڕیاره‌كانی دادگای بیدائه له‌و حاڵه‌تانه‌دا كه ده‌قه‌كانیان له مادده‌ی (16،17)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه یارای ئه‌وه‌یه له ماوه‌ی (15) رۆژدا كه له رۆژی دواتری ته‌بلیغه‌كه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا، له‌به‌رده‌م دادگای ته‌مییزی هه‌رێمدا تانه‌ی لێ بدرێ."حوكمه گشتییه‌كان"مادده‌ی نۆزده:1-ریكخراوه كوردستانی عراقییه ناحكومییه‌كان كه ئێستا به‌رقه‌رارن، ده‌بێ له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا كه له رۆژی به‌كارخستنی ئه‌م یاسایه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا و هه‌موو بارودۆخێكی خۆیان به جۆرێ بهێننه ژێر بار كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا بگونجێ.2-ئه‌م ریكخراوانه‌ش كه حوكمی بڕگه (1)ی ئه‌م مادده‌یه نه‌هێننه‌جێ، به پێی یاسا به هه‌ڵوه‌شاوه له قه‌ڵه‌م ده‌درێن.مادده‌ی بیست:هه‌ر رێكخراوێك به پێچه‌وانه‌ی ئیلتیزامات و پێكهاتنی كه له‌ناو هه‌رێم یا له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم به‌ستبێتی پرۆژه‌كانی جێبه‌جێ بكات، ئه‌وه، له‌و باره‌دا وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه و یاساكارپێكراوه‌كانی دیكه ئه‌و رێكخراوه بداته دادگا.مادده‌ی بیست و یه‌ك: رێكخراو بۆی هه‌یه، دوای ره‌زامه‌ندی وه‌زیر لق له پارێزگاكانی هه‌رێم یان ده‌ره‌وه‌یدا بكاته‌وه.مادده‌ی بیست و دوو:كاروباری رێكخراوه مرۆییه غه‌یره حكومییه بیانیه‌كانی ناو هه‌رێم به پێره‌وێك كه سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆیانی داده‌نێ رێك ده‌خرێ.مادده‌ی بیست و سێ:هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت ناخرێته به ركار.مادده‌ی بیست و چوار:وه‌زیری ناوخۆ بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ساناكردنی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربهێنێ.مادده‌ی بیست و پێنج:پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار. مادده‌ی بیست و شه‌ش: ئه‌م یاسایه، له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار. د. رۆژ نوری شاویس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراقهۆكاره پێویستەکانلهبهر به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌مانه، به تایبه‌تیش له‌م قۆناغی ئه‌زموونه دیموكراتیهماندا مافی ره‌وای خۆشێتی كه رێكخراوگه‌لی له بواری به هانا چوونی و ئاوه‌دانكاری و فراژووكاریدا بببێ و، له پێناوی ره‌خساندنی ده‌رفه‌تیش بۆ رێكخراوه كوردستانیه‌كان كه بتوانن له رێگای پێشكه‌شكردنی خزمه‌ت و پرۆژه و یاریده‌دانی بنیادی ئابووریی و نیشتیمانی یه‌وه هاوبه‌شی له‌و بوارانه‌دا بكه‌ن و سوودیش له شاره‌زایی و وزه و توانای هه‌موو چین و توێژێكی كۆمه‌ڵگاكه‌مان و وه‌ربگیرێ، له‌به‌ر ئه‌وانه، هه‌مووی، ئه‌م یاسا كارییه ئه‌نجام درا....
یاسای ژماره (18) ی ساڵی 1993 یاسای كۆمه‌ڵه و رێكخراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 27
یاسای ژماره (18) ی ساڵی 1993 یاسای كۆمه‌ڵه و رێكخراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 27
یاسای كۆمه‌ڵه و رێكخراوهكانیههرێمی كوردستانی عێراقبهناوی خوای به‌خشنده ومیهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژمارهی بڕیار:44مێژووی بڕیار:31/10/1993بڕیاربه پێی حوكمی بڕگه(1) له مادده (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر داوای وه‌زیری ناوخۆ و ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم له‌سه‌ری، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ڕۆژی 25/10/1993 ی دا بڕیاری ده‌رچواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (18) ی ساڵی 1993 یاسای كۆمه‌ڵه و رێكخراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقماددهی یه‌كه‌م:1/كۆمه‌ڵه: كۆمه‌ڵه كه‌سێكه سیفه‌تێكی هه‌میشه‌ییان هه‌یه وبریتین له چه‌ند كه‌سێكی ئاسایی یان مه‌عنه‌وی بۆ مه‌به‌ستێك كه قازانجی ماددی تێدا نه‌بێ.2/هه‌موو یانه ورێكخراوه یه‌كێتی و مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌ندیكا و ده‌زگای خێرخواز، كۆمه‌ڵه‌ن و حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یان گرێته‌وه، نه‌تیا مه‌گه‌ر رێكخراوه‌كه‌ی یاسایێكی تایبه‌تی بیگرێته خۆ.3/ ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵه مه‌به‌ستێكی زانستی یا كۆمه‌ڵایه‌تی یا پیشه‌یی یا هونه‌ری یا وه‌رزشی یان خێرخوازیی یان سودێكی گشتی هه‌بوو له‌و كاته‌دا ئه‌و كۆمه‌ڵانه به‌و پێیه پۆلین ده‌كرێن و هه‌ریه‌كه‌یان به پێی مه‌به‌ستی خۆی.مادده‌ی دووه‌م:1/ ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی كه به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه داده‌مه‌زرێن كه‌سیتیه‌كی مه‌عنه‌وی ده‌بێ و ده‌توانێ هه‌موو كاروچالاكییه‌كی خۆی بنوێنێ و بۆی هه‌یه ماڵ و موڵكی گوێزراوه و نه‌گوێزراوه‌ی له پێناوی به‌دی هێنانی مه‌به‌سته‌كانی خۆی هه‌بێ.2/كۆمه‌ڵه ناتوانێ ببێته كه‌سیه‌تییه‌كی مه‌عنه‌وی تاكو پێڕه‌وی ناوخۆی له رۆژنامه‌ی ره‌سیمدا له‌سه‌ر داوای خۆی بڵاونه‌كرێته‌وه.مادده‌ی سێ یه‌م:سه‌رۆك یا ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌سته‌ڵاتی پێ ده‌دات نوێنه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵه ده‌كات له‌به‌رده‌م دادگا و لایه‌نه ره‌سمی و نارهسمیهكاندا.مادده‌ی چواره‌م:ئامانجه‌كانی كۆمه‌ڵه ده‌بێ ئه‌م مه‌رجانه‌یان هه‌بێ:1/ده‌بێ ئاشكرا و روون و شه‌رعی و ره‌وا بێ.2/خزمه‌تی كۆمه‌ڵێكی دیاری كراوی گه‌لی كوردستانی عیراق بكات.3/نابێ كهرتكاریی وجیاوازی ره‌گه‌زیی و ئایینی و مه‌زهه‌بی بكاته ئامانج.4/نابێ له‌گه‌ڵ بنه‌مه‌كانی دیموكراسی و جاڕنامه‌ی جیهانی مافی مرۆڤ ناگونجاو بێت.5/نابێ دژی داب‌و ده‌ستووری گشتی و ره‌وشت بێ.مادده‌ی پێنجه‌م:پێویسته كۆمه‌ڵه رێباز و هۆی دیموكراتی وئاشتیی بگرێته به‌ر بۆبه‌دی هێنانی مه‌به‌سته‌كانی به پێی یاسای ڕه‌چاوكراو.مادده‌ی شه‌شه‌م:كۆمه‌ڵه مافی كۆبوونه‌وه وخۆپیشاندان و مانگرتن و میهره‌جان و ئاهه‌نگ سازدان و په‌یداكردنی هۆیه‌كانی راگه‌یاندن به پێی یاسا په‌یڕه‌وكراوه‌كان هه‌یه.مادده‌ی حه‌وته‌م:بۆ دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه مه‌رجه داوایه‌ك پێشكه‌ش به وه‌زیری ناوخۆ بكرێت له‌لایه‌ن ئه‌ندامه دامه‌زرێنه‌كانه‌وه ئیمزاكرابێ، به‌مه‌رجێ ژماره‌یان له 15 ئه‌ندام كه‌متر نه‌بێ و هه‌موو به پێی یاسا شیاو بن و پێڕه‌وی ناوخۆی پێكه‌وه‌لكا بێ وئه‌م زانیارییانه‌ی تێدا بێت.1/ ناوی كۆمه‌ڵه‌كه و مه‌به‌ست له دامه‌زراندنی و مه‌ڵبه‌ندی به‌ڕێوه‌بردنی و ده‌بێ له هه‌رێمی كوردستانی عێراق بێت.2/ناوی هه‌موو ئه‌ندامه دامه‌زرێنه‌ره‌كان و نازناز و ره‌گه‌زنامه وپیشه‌یان و شوێنی دانیشتنیان و بڕوانامه و پله‌ی زانیستیان.3/مه‌رجه‌كانی ئه‌ندامێتی و نه‌مانی.4/سه‌رچاوه‌كانی دارایی كۆمه‌ڵه.5/ ئه‌و ده‌ستانه‌ی كه نوێنه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵه ده‌كه‌ن و كاروباری هه‌ڵسووڕاندنی ده‌گرنه ئه‌ستۆو تایبه‌تمه‌ندی هه‌ر یه‌كێكیان و رێگای هه‌ڵبژاردن وكۆتایی پێ هێنانیان.مادده‌ی هه‌شته‌م:1/ده‌بێ وه‌زیری ناوخۆ له ماوه‌ی (30) رۆژ له مێژووی تۆماركردنی داواكه له وه‌زاره‌ت بڕیارێك له‌باره‌یه‌وه بدات.2/وه‌زیری ناوخۆ بۆی هه‌یه ئه‌گه‌ر داوای دامه‌زراندنه‌كه مه‌رجی یاسایی ته‌واوی تێدانه‌بوو بیگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ران له‌و مادده‌ی كه له‌بڕگه‌ی (1) سه‌ره‌وه‌دا هاتووه بۆ ته‌واوكردنی نا ته‌واوییه‌كانی و له‌گه‌ڵ رۆژی پێشكه‌ش كردنه‌وه‌ی داواكه‌ش ماوه‌ی سه‌یركردن و بڕیار له‌سه‌ردانی یا نه‌دانی ده‌ست پێ ده‌كات.3/كاتێك كه داواكه لایه‌ك به‌لایه‌ك نه‌كراو ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه له بڕگه‌ی (1)ی سه‌ره‌وه‌شی به‌سه‌ردا تێپه‌رێ، ئه‌وه به پێی یاسا داواكه به پێی یاسا په‌سه‌ندكراوه.4/ئه‌گه‌ر وه‌زیری ناوخۆ داوای دامه‌زراندنه‌كه‌ی له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك ره‌ت كرده‌وه، ئه‌وا ئه‌ندامانی ده‌مه‌زرێنه‌ر بۆیان هه‌یه له ماوه‌ی 15 رۆژ له پێڕاگه‌یاندنیان بڕیاری ره‌تكردنه‌وه‌كه ته‌مییز بكه‌ن له‌لای ده‌سته‌ی باڵای دادگای ته‌مییزی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و ئه‌و كاته بڕیاری دوا بڕیاره.5/ ئه‌و كارانه له كاتێكش دا ده‌كرێن كه پیڕه‌وی ناوخۆی كۆمه‌ڵه‌یه‌كی موڵه‌تدار وهه‌موار بكرێت.مادده‌ی نۆیه‌م:دارایی كۆمه‌ڵه له‌مانه پێك دێن.1/ ئابوونه‌ی به‌شداربووانی ئه‌ندامان.2/ ئابوونه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌ندامان.3/به‌خشیش و ده‌ست و دیاری و پیتاك و پاره كۆكردنه‌وه و له قه‌به‌ڵ كردن له‌لایه‌ن كه‌س و لایه‌نی دیكه‌وه.4/ ده‌ستكه‌وتی دیكه كه كۆمه‌ڵه له ئه‌نجامی چالاكی‌و خستنه مامه‌ڵه‌تی پاره‌كانیه‌وه چنگی ده‌كه‌وێ.مادده‌ی ده‌یه‌م:1/كۆمه‌ڵه ماڵ و دارایی خۆی بۆ خۆی به‌ڕێوه‌یان ده‌بات له‌ڕێگه‌ی بوودجه‌ی ساڵانه‌ی كه به پێی سیسته‌می ژمێریاری كه له‌لای فه‌رمانگه ره‌سمییه‌كانی هه‌رێم په‌یڕه‌و ده‌كرێ رێك ده‌خرێ وجێ به‌جێ ده‌كرێ.2/هه‌موو حساباتێكی كۆمه‌ڵه ده‌كه‌وێته به‌ر چاودێری داریی هه‌رێمی كوردستان.مادده‌ی یازده‌یه‌م:پێویسته له‌سه‌ر هه‌ر كۆمه‌ڵه و لقه‌كانی ئه‌م تۆمارانه‌ی خواره‌وه رێك بخات و به مه‌رجێ له‌لای دادنووس (كاتبی عه‌دل) ته‌سدیق بكرێ.1/تۆماری ئه‌ندامان: ناوی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه و ناونیشان و ته‌مه‌ن و ره‌گه‌زنامه و پیشه وبڕوانامه‌ی زانیستی و هه‌ونه‌ریی و مێژوویی هاتنه‌ناو كۆمه‌ڵه‌ی تێدا تۆمار بكرێ.2/تۆماری بڕیاره‌كان: ئه‌مه‌ش هه‌موو بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردن و ده‌سته‌ی گشتی تێدا تۆمار ده‌كرێ و له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵه‌وه ئیمزا ده‌كرێن.3/تۆماری ژمێریاری و هه‌موو داهات و خه‌رجییه‌كی تێدا تۆمار ده‌كرێ.4/تۆماری كه‌لوپه‌ل و ماڵ و هه‌رچی موڵكی كۆمه‌ڵه بێ له كه‌ل و په‌ل و موڵك و ماڵی گوێزراوه و نه‌گوێزراوه‌ی تێدا تۆمار ده‌كرێ.مادده‌ی دوازده‌یه‌م:ده‌سته‌ی گشتیی كۆمه‌ڵه بۆی هه‌یه به ئاره‌زووی خۆی دوای ره‌زامه‌ندی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵكه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.مادده‌ی سێزده‌یه‌م:ده‌شێ كۆمه‌ڵه به بڕیارێكی دادگای به‌رایی(بیدائه) هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه دوای بڕیاردان له‌سه‌ر دامه‌زراندنی، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر داوای وه‌زیری ناوخۆ یان ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی پێ ده‌دات ده‌بێ و له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه:1/ ئه‌گه‌ر ساڵێك به‌سه‌ر دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌كه‌دا ره‌ت بوو بوو، ده‌ستی به‌و كارانه‌ی نه‌كردبوو كه له پێڕه‌وی ناوخۆیدا هاتوون، یان به بێ هۆ له جێ به‌جێ كردنی كاره‌كانی وه‌ستابوو.2/ئه‌گه‌ر له چالاكیه‌كانیدا له‌و هۆیانه‌ی لادا كه له مادده‌كانی (چواره‌م وپێنجه‌م)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتوون.3/ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵه نه‌یتوانی به‌ڵێنه‌كانی خۆی به‌جێ بگه‌یه‌نێ یاخود پاره‌كه‌ی خۆی یان قازانجی پاره‌كانی بۆ غه‌یری ئه‌و ئامانجانه ته‌رخان كرد بۆی دروست بووه.4/ئه‌گه‌ر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له مه‌ڵبه‌ند یا له یه‌كێك له لقه‌كانی خۆی دا عه‌مبار بكات.مادده‌ی چوارده‌یه‌م:1/دادگا به گورجی سه‌یری داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌كه ده‌كات و بڕیاره‌كه‌ی له رۆژنامه ناوخۆییه‌كان دا له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له مێژووی ده‌رچوونیه‌وه بڵاوده‌كاته‌وه.2/ئه‌گه‌ر دادگا داواكه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ره‌ت كرده‌وه ئه‌وه بۆی هه‌یه كرداری تانووت لێدانه‌كه له‌كاربخات.مادده‌ی پازده‌یه‌م:كاتێك كۆمه‌ڵه‌كه هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه پاكتاو و كه‌ره‌وه‌یه‌ك یان زیاتری بۆ داده‌نرێ و ئه‌م دانانه‌ش ده‌سته‌ی گشتی كۆمه‌ڵه ده‌یكات ئه‌گه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌كه به ئاره‌زووی خۆیان بێ یاخود ده‌سته‌ی گشتی دادگای ته‌مییزی هه‌رێمی كوردستانی عێراق دایده‌نێ ئه‌گه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌كه قه‌زایی بێت و دادگای به‌رایی (بداءه)ش هه‌ر ئه‌و ده‌مه ده‌ستی به‌سه‌ر داده‌گرێ تاكو پاكتاوه‌كانی ده‌كرێ.مادده‌ی شازده‌یه‌م:دوای ته‌واو كردنی پاكتاوكردنهكه پاكتاوكارهكان ده‌ست ده‌كه‌ن به دابه‌شكردنی ئه‌و پارانه‌ی كه‌ماون به پێی پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی كۆمه‌ڵه ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌مه‌ش ده‌قێك له‌ناو ئه‌و پێرهوهدا نه‌بوو یاخود هه‌بوو به‌ڵام رێگه‌ی دابه‌ش كردنه‌كه‌ی له توانا به‌ده‌ربوو، له‌و كاته‌دا ماڵی ئه‌و كۆمه‌ڵه هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه بۆ ئهوكۆمهڵهیه یان ئه‌و كۆمه‌ڵانه‌ی كه ئامانجیان نزیكه له ئامانجی یاخود ده‌ردێت به‌هه‌ر لایه‌نێكی خێرخواز كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ستنیشانی ده‌كات.مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م:1/وه‌زیری ناوخۆ بۆی هه‌یه كه له‌هه‌ر لادانێكی یاسایی كۆمه‌ڵه ئاگادار بكاته‌وه.2/كۆمه‌ڵه بۆ هه‌یه ئیعتراز له بڕیاری وه‌زیری ناوخۆ بگرێ له‌به‌رده‌م ده‌سته‌ی گشتی دادگای ته‌میزی هه‌رێمی كوردستانی عێراق له ماوه‌ی 30 رۆژ له پێڕاگه‌یاندنی بڕیاره‌كه.مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م:1/ هه‌موو بڕیارێكی ده‌سته‌ی گشتیی كه له‌گه‌ڵ یاسا و پێڕه‌وی ناوخۆ دروست نه‌بێ و یا هه‌ر كارێكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمه‌ڵه و ئه‌نجومه‌نه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی لقه‌كان بیكه‌ن و له سنووری كاری خۆیان ده‌ربچێ یاخود نادروست بێ له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی یاسا و پێڕه‌وی ناوخۆ یان بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی، ده‌شێ به حوكمی دادگای به‌رایی (بداءه) كه مه‌ڵبه‌ندی گشتی كۆمه‌ڵه سه‌ر به ئه‌وه، له‌سه‌ر داوای كه‌سێكی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ند هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌ماوه‌ی 60 ڕۆژ له ده‌رچوونی بڕیاره‌كه‌وه ده‌بێ، یاخود له رۆژی ده‌ست به‌كاربوونه‌كه‌یه‌وه.ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌وه هاتووه هه‌مووی ته‌نیا له‌گه‌ڵ مافی شارستانیدا ده‌گونجێ.2/ناتوانرێ داواكردنی به‌تاڵ كردنه‌وه ئاراسته‌ی كه‌سانی نیازپاك بكرێ ئه‌وانه‌ی كه هه‌ندێ مافیان چنگ كه‌وتووه له‌سه‌ر بنچینه‌ی بڕیار و كاره تا نووت لێدراوه‌كان.مادده‌ی نۆزده‌یه‌م:نابێ كۆمه‌ڵه‌ی سه‌ربازی یا نیمچه سه‌ربازیی ناحكومهتی دابمه‌زرێ هه‌روه‌ها نابێ كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌یی پێك بهێنرێ، ته‌نیا مه‌گه‌ر له‌و كه‌سانه دابمه‌زرێ كه هاوپیشه‌ن.مادده‌ی بیسته‌م:كۆمه‌ڵه له ره‌سمی دامه‌زراندن و له ره‌سمی ته‌سدیق كردنی تۆماره‌كانی ده‌بووردرێ.مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:هه‌ر ئه‌ندامێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵه و ئه‌نجومه‌نه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی لقه‌كانی به‌لێ سه‌ندنی گوژمه (مبلغ) پاره‌یه‌ك سزا ده‌درێ به‌مه‌رجێ له 500 دینار زیاتر نه‌بێ و له 100 دیناریش كه‌متر نه‌بێ.1/ئه‌و تۆمارانه‌ی رێك نه‌خست بێ كه له‌م یاسایه‌دا هاتوون و گوێی به مه‌رجه دیاری كراوه‌كانی نه‌دابێ.2/ئه‌گه‌ر لایه‌نی تایبه‌ت به‌و كاروبارانه‌ی ئاگادار نه‌كردبێته‌وه كه به پێی یاسا ده‌بێ پێی ڕابگه‌یه‌نرێ.3/ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێكی وه‌رگرت بێ و مه‌رجی ئه‌ندامێتی به پێی پێره‌وی ناوخۆی لێ نه‌یته‌جێ.مادده‌ی بیست و دووه‌م:1/پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵانه‌ی كه هه‌نه باری خۆیان له ماوه‌ی 6 مانگ له‌ڕۆژی به‌كاركه‌وتنی ئه‌م یاسایه به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بگونجێنن.2/هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌كی كه خۆی به حوكمی بڕگه (1)ی ئه‌م مادده‌یه نه‌به‌ستێته‌وه به پێی یاسا به هه‌ڵوه‌شاوه داده‌نرێ.مادده‌ی بیست و سێیه‌م:كاروباری رێكخراوه كوردستانییه‌كانی كه له بواری یارمه‌تیدان و ئاوه‌دانكردنه‌وه كار ده‌كه‌ن، به پێی یاساێكی تایبه‌ت رێك ده‌خرێن.مادده‌ی بیست و چواره‌م:به‌هیچ ده‌قێكی تر كار ناكرێت كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا نه‌گونجێ.مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:وه‌زیری ناوخۆ بۆی هه‌یه بۆ ئاسانكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه رێنمایی پێویست ده‌ربچوێنێ.مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م:ده‌بێ وه‌زیره تایبه‌ته‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م:ئه‌م یاسایه له ڕۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمی دا كاری پێ ده‌كرێ. جوهر نامق سالمسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق...
یاسا ژماره (17)ی ساڵی 2003 رۆژی 9/4/2003 ئازادكردنی عێراق له رژێمی دیكتاتۆری سه‌ر كوتكار ده‌كرێ به پشووی ره‌سمی له هه‌رێمی كوردستانی عیراقدا | 3
یاسا ژماره (17)ی ساڵی 2003 رۆژی 9/4/2003 ئازادكردنی عێراق له رژێمی دیكتاتۆری سه‌ر كوتكار ده‌كرێ به پشووی ره‌سمی له هه‌رێمی كوردستانی عیراقدا | 3
به‌ناوی خوای به‌خشنده و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستانيٍ – عێراق ژماره‌ی ده‌رهێنان :17 روژی ده‌رهێنان :12/5/2003پشت به حوكمه‌كانی بڕگه(1) مادده‌ی په‌نجاو شه‌ش له یاسای ژماره(1)ی هه‌موار كراوی ساڵی(1992)و، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی له‌ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق، ئه‌نجومه‌ن له دانیشتنی رۆژی (12/5/2003)ی‌دا بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی دا :یاسا ژماره (17)ی ساڵی 2003مادده‌ی یه‌كه‌م: رۆژی 9/4/2003 ئازادكردنی عێراق له رژێمی دیكتاتۆری سه‌ر كوتكار ده‌كرێ به پشووی ره‌سمی له هه‌رێمی كوردستانی عیراقدا .مادده‌ی دووه‌م :هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت ناخرێته به‌ر كار .مادده‌ی سێیه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رهێنانییه‌وه ده‌خرێته به‌ركار و له (وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاو ده‌كرێته‌وه. د.رۆژ نوری شاویس سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستانی عێراق...
ياساى ژماره (15)ی ساڵی 2002ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه حقوقی له ئه‌ندامێتیی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراقدا به‌سه‌ری ده‌بات، به خزمه‌تی دادوه‌ریی به‌كردار بۆ مه‌به‌ستی دامه‌زراندن و ته‌رقیه‌و ته‌رفیع حساب ده‌كرێت. | 4
ياساى ژماره (15)ی ساڵی 2002ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه حقوقی له ئه‌ندامێتیی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراقدا به‌سه‌ری ده‌بات، به خزمه‌تی دادوه‌ریی به‌كردار بۆ مه‌به‌ستی دامه‌زراندن و ته‌رقیه‌و ته‌رفیع حساب ده‌كرێت. | 4
به‌ناوی خواى بەخشندە وميهرەبانبەناوى گەلەوەئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان - عێراقژمارهی ده‌رهێنان: 15رۆژی ده‌رهێنان: 14/8/2002پشت به حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992)و، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق و ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌ن له دانیشتنی نائاسایی ژماره (2)ی رۆژی (13/8/2002)ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه (3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا:ياساى ژماره (15)ی ساڵی 2002مادده‌ی یه‌كه‌م:ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه حقوقی له ئه‌ندامێتیی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراقدا به‌سه‌ری ده‌بات، به خزمه‌تی دادوه‌ریی به‌كردار بۆ مه‌به‌ستی دامه‌زراندن و ته‌رقیه‌و ته‌رفیع حساب ده‌كرێت.مادده‌ی دووه‌م:هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت ناخرێته به‌ركار.مادده‌ی سێیه‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.مادده‌ی چوارەم:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار. د.رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی – عێراق...
یاساى ژمارە (2)ى ساڵى 2020یاسای چاكسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەكان و خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان - عێراق | 19
یاساى ژمارە (2)ى ساڵى 2020یاسای چاكسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەكان و خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان - عێراق | 19
بەناوى خوداى بەخشندەو میهرەبانبەناوى گەلەوەسەرۆکایەتی هەرێمی كوردستان - عێراقبەپێی ئەو دەسەڵاتەى پێماندراوە لە بڕگەى (یەکەم)ى ماددەى (دەیەم) لە یاساى سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ژمارە (1)ی ساڵی 2005ى هەموارکراو، و پاڵپشت بە یاساکاریی پەرلەمانى کوردستان لە دانیشتنی ژمارە (15)ی ئاسایی ڕۆژی 16/1/2020 کردوویەتی، بڕیارماندا بە دەرکردنی:یاساى ژمارە (2)ى ساڵى 2020یاسای چاكسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەكان و خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان - عێراقبەشی یەكەمئامانجەكانماددەى (1):یەكەم: بەرجەستەكردنی بنەماكانی دادپەروەری و شایسستە بوون لە خەرجكردنی مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەكانی دیكە لە هەرێمی كوردستان، و نەهێشتنی سوودمەندبوونی نا شایستە و ڕێگرتن لە بەهەدەردانی بوودجەی گشتی.دووەم: بەدامەزراوەیكردن و یەكخستنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی و بەڕێوبەرایەتی و فەرمانگە و یەكە جیاجیاكانی خانەنشینی لە بوارەكانی (شارستانی و سەربازی و هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ) لە یەك بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەشینی سەر بە (وەزارەتی دارایی و ئابووری) حكومەتی هەرێمی كوردستان - عێراق.سێیەم: كاراكردن و پشتیوانی كردنی دارایی سندوقی خانەنشینی، و ڕێگرتن لە هەر خەرجییەك لەسەر سندوقەكە جگە لەو مەبەستانەی لە یاسای خانەنشینی كارپێكراو ژمارە (27)ی ساڵی 2006 لە هەرێمدا، ئاماژەیان پێكراوە.چوارەم: رێكخستنەوەی خانەنشینی خاوەن وەزیفە باڵاكان و پلە تایبەتەكان لەسەر بنەمای تەمەن و ساڵانی خزمەت و بڕوانامە.بەشی دووەمرێكخستنەوەی ماف و ئیمتیازاتەكانی میراتگرانی كەسوكاری شەهیدان وئەنفالكراوان و زیندانیكراو و گیراوانی سیاسیماددەى (2):یەكەم: یەكخستنی ماف و ئیمتیازاتی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانی و گیراوی سیاسی لە هەرێمی كوردستان لەبەر ڕۆشنایی یاسا بەركارەكان.دووەم: پاككردنەوە و هەڵوەشاندنەوەی ماف و ئیمتیازاتی میراتگری ئەو كەسانەی كە بەدەر لە حوكمەكانی یاسای ژمارە (9)ی ساڵی 2007ی هەمواركراو (یاسای ماف و ئیمتیازاتی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان) سوودمەند بوون.سێیەم: پاككردنەوە و هەڵوەشاندنەوەی ئیمتیازاتی زیندانی و گیراوی سیاسی كە بە ناوی زیندانی و گیراوی سیاسی، بە پێچەوانەی حوكمەكانی یاسای ژمارە (11)ی ساڵی 2011 (یاسای ئیمتیازاتی زیندانی كرا‌و و گیراوی سیاسی كوردستانی) هەمواركراو سوودمەند بوون.چوارەم: لە كاتی مردنی زیندانیكراو و گیراوی سیاسی، بە یاسای خانەنشینی بەركار لە هەرێمی كوردستان مامەڵە لەگەڵ میراتگرانیان دەكرێت.پێنجەم: پێویستە لەسەر وەزارەتەكانی (دارایی و ئابووری) و (خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی) و (پەروەردە) و (تەندروستی) بە هەماهەنگی وەزارەتی (كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان) ڕێنمایی دەربكەن بە مەبەستی ڕێكخستنەوەی لەئەستۆگرتنی حكومەت بۆ خەرجیی چارەسەری تەندروستی و خوێندنی (كوڕ و كچ و هاوسەری شەهید كە هاوسەرگیریی نەكردۆتەوە) لە قوتابخانە و پەیمانگا و زانكۆ حكومی و ئەهلییەكان لە ناو هەرێمدا، و دەستنیشانكردنی مەرجەكانی شایستەبوون لەبەر ڕۆشنایی بڕگەی (دووەم) لە ماددەی (7) لە یاسای ژمارە (9)ی ساڵی 2007 (یاسای ماف و ئیمتیازاتی كەسوكاری شەهید و ئەنفالكراوەكان لە هەرێمی كوردستان).بەشی سێیەمنەهێشتنی سوودمەندبوون لە جارێك زیاتر لە بودجەی گشتیماددەى (3):یەكەم:1. هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم ئەو بەخشین و ئیمتیازاتە داراییانەی كە خەرج دەكرێن بۆ ئەو كەسانەی كە بەناوی سوودمەندی تەرخانكراوەكانی چاودێری كۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستی تایبەت و كەمئەندامان، بەدەر لە یاسا و ڕێنماییە كارپێكراوەكان خۆیان تۆمار كردووە، وڕاستكردنەوەی ئەو سوودمەندییە بەپێی پێوەرەكانی سوودوەرگرتن لەو بەخشین و ئیمتیازاتانە، و لەناویشیاندا ڕێژەی پەككەوتەیی بەپێی ڕاپۆرتی لیژنەی پزیشكی ڕاستێنراو.2. كەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت لە كەسانی فەرمانبەر، لەجیاتی ئەو بەخشینەی لە تەرخانكراوەكانی چاودێری كۆمەڵایەتی، دەرماڵەی (لەبری پەككەوتەیی)یان پێدەدرێت، بەڕێژەیەك لە مووچەی بنەڕەتییان، كە ئەو ڕێژەیە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەستنیشان دەكرێت بەڕەچاوكردنی ڕێژەی پەككەوتن لەلایەن لێژنەیەكی پزیشكی پسپۆڕەوە.دووەم: كار بە سەرجەم ئەو یاسا و بڕیار و پەیڕەو و ڕێنماییانە ناكرێت كە ڕێگە دەدەن بە سوودمەندبوون لە وەرگرتنی زیاتر لە یەك مووچە و بەخشین و هەر ئیمتیازێكی دارایی تر لە بودجەی گشتی لە ناو هەرێم و دەسەڵاتی فیدراڵی، بۆ سەرجەم سوودمەندان لە بوارەكانی شارستانی، سەربازی، هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ، سوودمەندانی تەرخانكراوەكانی چاودێری كۆمەڵایەتی و خانەنشینی بە هەموو جۆرەكانی جگە لە ئیمتیازاتە داراییەكانی میراتگرانی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانی و گیراوی سیاسی و سوودمەندان بەپێی یاسای ژمارە (9)ی ساڵی 2015 (یاسای ماف و ئیمتیازاتی تاقانەكانی جینۆساید لە هەرێمی كوردستان - عێراق).سێیەم: سەرپشككردنی ئەو كەسانەی كە بڕگەی (دووەم)ی ئەم ماددەیە دەیانگرێتەوە، كە بەپێی یاسا و ڕێنماییەكان سەرەڕای مووچە سوودمەندن لە وەرگرتنی مینحە و ئیمتیازاتی دارایی تر لە بودجەی گشتی لەناو هەرێم و دەسەڵاتی ئیتیحادی، كەدەبێت تەنها لە یەكێك لەو مووچە و مینحە و ئیمتیازاتانە سوودمەندبن.چوارەم: لەكاتی گەڕانەوەى فەرمانبەری خانەنشینكراو بۆ وەزیفەی گشتی بە هەمیشەیی یان بە گرێبەست، سەرپشك دەكرێت لە وەرگرتنی مووچەی خانەنشینییەكەی یان مووچەی ئەو وەزیفەیەی كە پێی دامەزراوەتەوە، و لە هیچ حاڵەتێكدا نابێت سوودمەند بێت لە دوو مووچە.بەشی چوارەمبواری پێشمەرگە و هێزەكانی ئاسایش و پۆلیسی ناوخۆماددەى (4):یەكەم: یەكخستن و ڕێكخستنی یەكەكانی ژمێریاری لە گشت یەكەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، ڕێكخراو و ڕێكنەخراو لە چوارچێوەی هەیكەلیەتی وەزارەتی (كاروباری پێشمەرگە) لە یەك یەكەی ژمێریاری كە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەرنامەكان (ژمێریاری سەربازی) سەر بە وەزارەتی (كاروباری پێشمەرگە)ی هەرێمی كوردستانە.دووەم: یەكەكانی ژمێریاری پێویستە لە ژێر وردبینی دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی كوردستان، و (فەرمانگەی چاودێری دارایی) هاتوو لە ماددەی (3) لە یاسای ژمارە (19)ی ساڵی 2007 یاسای (وەزارەتی كاروباری پێشمەرگە لە هەرێمی كوردستان) هاوشێوەی هێزە ڕێكخراوەكانی سەر بە وەزارەتی ناوبراو بێت.سێیەم: پێویستە وەزیری كاروباری پێشمەرگە دەسەڵاتی تەواو بە پێی یاسا بەركارەكان بدات بە فەرمانگەی (چاودێری دارایی) سەر بە وەزارەتی (كاروباری پێشمەرگە) بۆ ووردبینیكردنی لیستی پێشمەرگە و دروستكردنی دۆسیەی كەسی بە پێداویستییە یاساییەكانەوە، و پێداچوونەوە بە خزمەتی پێشمەرگایەتی لە گشت یەكەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، ڕێكخراو و ڕێكنەخراو لە چوارچێوەی هەیكەلییەتی وەزارەتی (كاروباری پێشمەرگە) بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی میلاكی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە لە وەزارەتی (دارایی و ئابووری).چوارەم: پێویستە دەستنیشانكردنی ژمارەی پاسەوانان بۆ بارەگا و دامەزراوە حزبییەكان و هەروەها پاسەوانی پارێزگاری لە خاوەن وەزیفە باڵاكان و بەرپرسانی سەربازی و ئاسایشی ناوخۆ، بە هەماهەنگی و بەپێی پەیڕەوێك ڕێكبخرێت كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەردەچێت، و ئەوانەی زیاد دەبن لە ژمارەی دیاریكراو لەو پەیڕەوە لە چوارچێوەی میلاكی سەربازی و هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ بەپێی شایستەبوونی خۆیان ڕاژەیان ڕێكدەخرێتەوە.پێنجەم: گواستنەوەی گشت پاسەوانەكان بۆ سەر میلاكی هێزەكانی یەكەی پاسەوانی لە وەزارەتی (ناوخۆ) و بە هیچ جۆرێك نابێت پاسەوان لەسەر میلاكی هیچ یەكەیەكی تری سەربازی یان هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ بێت جگە لە یەكەی پاسەوانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ، و خەرجكردنی مووچەی پاسەوانی تەنها لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری وەزارەتی ناوخۆ دەبێت دوای هاوتاكردن و یەكخستنیان.شەشەم: پێداچوونەوە و رێكخستنەوەی لیستی سوودمەندانی خانەنشینی كەمئەندامانی پێشمەرگە لەبەر ڕۆشنایی یاسای ژمارە (34)ی ساڵی 2007 یاسای خانەنشینی كەمئەندامانی پێشمەرگە(زێرەڤانی) هەرێمی كوردستان - عێراق ، و هەڵوەشاندنەوەی خانەنشینی ئەو كەسانەی كە بە پێچەوانەی یاسای ناوبراو خانەنشین كراون.بەشی پێنجەمدەرماڵەكانماددەى (5):پێویستە لەسەر ئەنجومەنی وەزیران گشت دەرماڵەكان لە بەر ڕۆشنایی یاسا بەركارەكان، بە شێوەیەكی دادپەروەرانە ڕێك بخاتەوە.بەشی شەشەمرێكخستنەوەی هەژماركردنی خزمەتماددەى (6):یەكەم: پێداچوونەوە و ڕێكخستنەوەی پلە و ناونیشان و مووچەی وەزیفی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم لە بوارەكانی خزمەتی (شارستانی، پێشمەرگایەتی، هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ) بەپێی یاسا و پەیڕەو و ڕێنماییە كارپێكراوەكان، و ڕێكخستنەویان لە چوارچێوەی وەزیفەی گشتیی‌دا لەسەر بنەمای بڕوانامە و ساڵانی خزمەتی فیعلی و خزمەتی هەژماركراوی یاسایی، بەبێ ئەژماركردنی ئەو خزمەتەی كە بەشێوەیەكی نایاسایی بۆ مووچەخۆر ئەژماركراون.دووەم: یەكخستنی ناونیشان و پلەی وەزیفی لەگەڵ مووچەی وەزیفی بەپێی حوكمەكانی یاسای میلاكی ژمارە (25)ی ساڵی 1960ی هەمواركراوی كارپێكراو لە هەرێمدا یان هەر یاسایەكی تر كە جێگەی ئەم یاسایە دەگرێتەوە، و هەڵوەشاندنەوەی ئەو ناونیشان و پلە وەزیفییانەی كە هاودژن لەگەڵ یاسای ناوبراو.سێیەم: هەڵوەشاندنەوەی گشت پلە و مەرتەبەی زێدەكی كە بەدەر لە یاسا كارپێكراوەكان دراوە بە مووچەخۆران، چ لە ڕۆژی یەكەم دامەزراندنیان یان لە دوای دامەزراندنیان.چوارەم: هەڵوەشاندنەوەی ساڵانی خزمەتی ئەژماركراو بۆ خزمەتی وەزیفی (شارستانی یان پێشمەرگایەتی یان هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ) بۆ ئەو ماوانەی كە لەگەڵ ماوەی خوێندنی مووچەخۆر یەكدەگرێتەوە، جگە لە حاڵەتەكانی مۆڵەتی خوێندن، یان خوێندنی ئێواران، یان تەمەنی لەو كاتەدا لە خوار (16) شازدە ساڵی بێت، جگە لە زیندانی و راگیراوانی سیاسی.پێنجەم:1. هەر پێگەیەكی یاسایی بواری ڕاژەی گشتی پشتبەست بە بڕیاری كارگێڕی هاتوونەتەدی و لەسەر بودجەی گشتی مووچەیان وەرگرتووە، ئەوا ئەو پێگانە پارێزراو دەبن بە مەرجێك لێبڕینی خانەنشینییان بدەن پشت بەست بە بڕیاری كارگێڕی دامەزراندنیان، و پێویستە پلە و ناونیشانی وەزیفی و مووچە و شایستەی داراییان لە چوارچێوەی یاسا و پەیڕەو و ڕێنماییە بەركارەكان ڕێكبخرێتەوە و خۆیان بگونجێنن لەگەڵ ئەحكامەكانی ئەم یاسایە.2. حوكمی خاڵی (1)ی بڕگەی (پێنجەم)ی ئەم ماددەیە، تەنیا ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە تا پەسەندكردنی ئەم یاسایە مووچەیان وەرگرتووە.بەشی حەوتەمبواری خانەشینیماددەى (7):یەكەم: یەكخستنی خانەنشینی ئەوانەی لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە لە ڕووی مەرج و پێداویستییەكانی خانەنشینبوون بەهەمان مەرج و پێوەرەكانی خانەنشینی فەرمانبەران لە پلە گشتییەكانی وەزیفە لەسەر میلاكی شارستانی و سەربازی و هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ:(سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی پەرلەمان و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و جێگرەكانیان و ئەندامانی پەرلەمان و وەزیرەكان و ئەوانەی بە پلەی ئەوانن و بریكارەكانی وەزارەت و ئەوانەی بە پلەی ئەوانن و ئەوانەی مووچەی بریكاری وەزارەت وەردەگرن و خاوەن پلە تایبەتەكان و بەڕێوەبەرە گشتییەكان و ئەوانەی بە پلەی بەڕێوەبەری گشتی و ئەوانەی مووچەی بەڕێوەبەری گشتی وەردەگرن و سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێم و گشت ئەو كەسانەی كە بەپێیی خشتەی كارپێكراوی مووچە لە هەرێمی كوردستان مووچە و دەرماڵەی هەردوو پلە باڵای (أ) و (ب) وەردەگرن لەسەر میلاكی شارستانی و سەربازی و هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ).دووەم: مووچەی خانەنشینی هەژمار دەكرێت بۆ ئاماژەپێدراوان لە بڕگەی (یەكەم)ی ئەم ماددەیە بەم شێوەیەی خوارەوە:1. ڕێژەی (15%) پانزدە لە سەدا لە كۆی گشتی دوا مووچە و دەرماڵە، ئەوەی لەكاتی خزمەتدا وەریدەگرێت.2. ڕێژەی (1.5%) یەك و نیو لە سەدا لە كۆی گشتی دوا مووچە و دەرماڵە، ئەوەی لەكاتی خزمەتدا وەریدەگرێت، دەخرێتە سەر مووچەی خانەنشینی بۆ هەر ساڵێكی خزمەت.3. دەرماڵەی ئەم بڕوانامانەی خوارەوە یان هاوشێوەیان بەم ڕێژەیە دەبێت:أ. دەرماڵەی بڕوانامەی ئامادەیی بەڕێژەی (1%)یەك لەسەدا لە كۆی گشتی دوا مووچە و دەرماڵە، ئەوەی لەكاتی خزمەتدا وەریدەگرێت، دەخرێتە سەر مووچەی خانەنشینی.ب. دەرماڵەی بڕوانامەی دبلۆم بەڕێژەی (2%) دوو لەسەدا لە كۆی گشتی دوا مووچە و دەرماڵە، ئەوەی لەكاتی خزمەتدا وەریدەگرێت، دەخرێتە سەر مووچەی خانەنشینی.ج. دەرماڵەی بڕوانامەی بەكالۆریۆس بەڕێژەی (4%) چوار لە سەدا لە كۆی گشتی دوا مووچە و دەرماڵە، ئەوەی لەكاتی خزمەتدا وەریدەگرێت، دەخرێتە سەر مووچەی خانەنشینی.د. دەرماڵەی بڕوانامەی دبلۆمی باڵا و ماستەر بەڕێژەی (6%) شەش لەسەدا لە كۆی گشتی دوا مووچە و دەرماڵە، ئەوەی لەكاتی خزمەتدا وەریدەگرێت، دەخرێتە سەر مووچەی خانەنشینی.ه. دەرماڵەی بڕوانامەی دكتۆرا بەڕێژەی (8%) هەشت لەسەدا لە كۆی گشتی دوا مووچە و دەرماڵە، ئەوەی لەكاتی خزمەتدا وەریدەگرێت، دەخرێتە سەر مووچەی خانەنشینی.4. شایستەی مووچەی خانەنشین نابێت لە ڕێژەی (50%) پەنجا لەسەدا تێپەڕێت لە كۆی گشتی دوا مووچە و دەرماڵە، ئەوەی لەكاتی خزمەت وەریدەگرێت.سێیەم:1. فەرمانبەر بەو پێناسەیەی لە یاسای خانەنشینی یەكگرتووی بەركار لە هەرێمدا هاتووە (بەوانەشەوە كە لە بڕگەی (یەكەم)ی ئەم ماددەیە ئاماژەیان پێدراوە) شایستەی مووچەیەكی خانەنشینی دەبن ئەگەر خزمەتی خانەنشینیان لە (15) پازدە ساڵ كەمتر نەبێت، و (45) چل و پێنج ساڵ لە تەمەنیان تەواو كردبێت، جگە لە حاڵەتەكانی مردن یان شەهیدبوون یان خانەنشینبوون بە هۆكاری تەندروستی، و ئەو حاڵەتانەی دیكەى بەدەركردن كە لە یاسای خانەنشینی بەركاردا هاتووە.2. ئەوانەی ڕاسپێردراون بە خزمەتی گشتی، كە لە بڕگەی (یەكەم)ی ئەم ماددەیەی ئاماژەیان پێدراوە، و مەرجەكانی هاتوو لە بڕگەی (سێییەم / 1)ی ئەم ماددەیە نایانگرێتەوە، ئەوا شایستەی مووچەیەكی خانەنشینی دەبن بەڕەچاوكردنی هەمان پێوەرەكانی هاتوو لە بڕگەی (دووەم)ی ئەم ماددەیە، بەمەرجێك نابێت لە رێژەی (25%) بیست و پێنج لەسەدا تێپەڕێت لە كۆی گشتی دوا مووچە و دەرماڵە، ئەوەی لەكاتی خزمەتدا وەریدەگرێت، دەخرێتە سەر مووچەی خانەنشینی، تاوەكو حاڵەتەكانیان دەگونجێندرێن لەگەڵ مەرجەكانی هاتوو لە خاڵی (1)ی ئەم بڕگەیە.3.حوكمەكانی خاڵی (2)ی ئەم بڕگەیە، ئەو كەسانە ناگرێتەوە كە دوای بەركاربوونی ئەم یاسایە وەك راسپێردراو بە خزمەتی گشتی ڕادەسپێردرێن.چوارەم: ئەندام پەرلەمان بە ئارەزوومەندانە مافی دەستبەرداربوونی لە ماف و شایستە خانەنشینییەكانی وەك راسپێردراو هەیە، بە مەرجێك لە ماوەیەك كە لە (30) سی رۆژ تێپەڕنەكات لە رێكەوتی بەركاربوونی ئەم یاسایە، داواكاری پێشكەش بە دیوانی پەرلەمانی كوردستان - عێراق بكات بە مەبەستی وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی پێویست.پێنجەم: هەژماركردنی ماوەی خزمەتی خولی پەرلەمانی، بۆ هەموو مەبەستەكانی سەرمووچە و بەرزكردنەوەی پلە و خانەنشینی بۆ ئەو پەرلەمانتارانەی بە ئارەزوومەندانە دەگەڕێنەوە بۆ سەر وەزیفەكانیان.شەشەم: حوكمەكانی ئەم ماددەیە هەموو ئەو كەسانەش دەگرێتەوە كە لە بڕگەی (یەكەم)ی ئەم ماددەیە ئاماژەیان پێدراوە، و لە پێش بەركاربوونی ئەم یاسایە خانەنشین بوون، و پێویستە خۆیان بگونجێنن لەگەڵ حوكمەكانی ئەم یاسایە، بۆ ئەوانەش كە خزمەتی خانەنشینییان نەگەیشتۆتە (15) پانزە ساڵ، ئەوا تاوەكو (3) سێ ساڵ دەخرێتە سەر خزمەتەكەیان هاوشێوەی پلە وەزیفە گشتییەكان، بۆ ئەوەی بگەنە تەمەنی خانەنشینی ئیجباری بەمەرجێك بڕی خانەنشینی ئەو ماوەیە بدات.حەوتەم: ئەوانەی لە بڕگەی (یەكەم)ی ئەم ماددەیە ئاماژەیان پێدراوە و پێشتر فەرمانبەری حكومەت بوون، كە بە ئارەزوومەندانە بۆ سەر وەزیفەكانیان دەگەڕێنەوە، دەست لەكاركێشانەوەیان هەڵدەوەشێتەوە و ڕاژەكەیان بۆ هەژمار دەكرێت، بۆ مەبەستی سەرمووچە و پلە بەرزكردنەوە و خانەنشینی، و لایەنی پەیوەندیدار پابەند دەبێت بە دابینكردنی پلەی وەزیفی پێویست و تەرخانكراوی دارایی پێویست بۆیان، و سەرپشك دەبن لە وەرگرتنی مووچەی خانەنشینی یان مووچەی ئەو وەزیفەیەی كە بۆی دەگەڕێتەوە.هەشتەم: جگە لە ڕاسپێردراوان بە خزمەتی گشتی هەموو ئەوانەی لە بڕگەی (یەكەم)ی ئەم ماددەیە ناویان هاتووە شایستەی مووچەی خانەنشینی دەبن، بەهەمان پێوەر و مەرجەكانی هاتوو لە بڕگەكانی (دووەم و سێیەم)ی هاتوو لەم ماددەیە، بەڕێژەیەك نابێت لە (60%) شەست لەسەدا تێپەڕبكات لە كۆی گشتی دوا مووچە و دەرماڵە كە لەكاتی خزمەتدا وەریدەگرێت.نۆیەم: موچەی خانەنشینی سەرجەم دادوەر و داواكاری گشتی، نابێت لە ڕێژەی (70%) حەفتا لەسەدا تێپەڕبكات لەكۆی گشتی دوا مووچە و دەرماڵە، كە لەكاتی خزمەتدا بەپێی یاسا بەركارەكان وەریدەگرێت.ماددەى (8):گواستنەوەی گشت ئەو بەڕێوەبەرایەتی گشتی و ئەو بەرێوەبەرایەتی و فەرمانگە و هەر یەكەیەكی دیكەی كارگێڕی و دارایی كە مووچەی خانەنشینییان لێ خەرج دەكرێت (شارستانی، سەربازی، هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ، یەكە ڕێكنەخراوەكانی هێزەكانی پێشمەرگە)، وە گواستنەوەی گشت میلاك و موڵك و ماڵی گواستراوەی ئەو بەڕێوەبەرایەتی و یەكە كارگێڕییانە و دۆسێیە و بەراییەكانی ئەو كەسانەی ئاماژەیان پێكراوە بۆسەر بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی (وەزارەتی دارایی و ئابووری) حكومەتی هەرێمی كوردستان - عێراق، هەیكەلبەندییەكی تازە بۆ ئەو بەڕێوەبەرایەتییە گشتییە ئامادە دەكرێ و لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە پەسەند دەكرێت.ماددەى (9):هەڵوەشاندنەوەى خانەنشینى بە پلەى (وەزیر و بریكارى وەزارەت و ڕاوێژكار و بەڕێوەبەرى گشتى) و هەر پلەیەكى تر‌ى تایبەت بۆ ئەو پێشمەرگانەى كە لە ڕێزى بزووتنەوەى ڕزگاریخوازى كوردستان بوون پێش رێكەوتی 5/3/1991، وەك رێزلێنانێك مووچەى خانەنشینییان بەو پلانە پێدراوە، لەبڕى ئەوە پێویستە لەدوای دڵنیابوون لە هەبوونی مەرج و پێداویستییەكان و وردبینیكردن و پاككردنەوەى لیستى ناوى ئەو پێشمەرگانە لەناو كەسانى ناشایستە، ئیمتیازێكى دارایى شایستەیان بۆ دابین بكرێت لەبەر ڕۆشنایی یاسای ژمارە (33)ى ساڵى 2007 یاسای (رێزلێنانی پێشمەرگە (زێڕەڤانی) هەرێمى كوردستان - عێراق)، یان یاسای ژمارە (34) ساڵى 2007 یاسای (خانەنشینی كەمئەندامانی پێشمەرگە (زێڕەڤانی) هەرێمى كوردستان - عێراق)، یان یاسای ژمارە (36) ساڵى 2007 یاسای (راژە و خانەنشینی پێشمەرگە (زێڕەڤانی) هەرێمى كوردستان - عێراق)، بەپێى تایبەتمەندی.ماددەى (10):هەڵوەشاندنەوەى مووچەى خانەنشینى سەرجەم ئەو كەسانەى كە بەشێوەیەكى نایاسایی خانەنشینكراون و راستكردنەوەی مووچەى خانەنشینى سەرجەم ئەو كەسانەی كە بە پلەى بەرزتر لە پلەى شایستەى خۆیان خانەنشین كراون، یان لەسەر بنەمای ئەژماركردنی نایاسایی ساڵانى خزمەتی وەزیفی خانەنشین كراون، و ڕاستكردنەوەی مووچەى خانەنشینییان بۆ ئەو مووچەیەى بەپێى یاسا كارپێكراوەكان شایستەى دەبن وەك لەم یاسایەدا ئاماژەى پێكراوە.بەشی هەشتەمحوكمەكانی كۆتاییماددەى (11):یەكەم: دەبێت دەسەڵاتى جێبەجێكردن و لایەنە پەیوەندیدارەكان، حوكمەكانى ئەم یاسایە جێبەجێ بكەن.دووەم: دیوانى چاودێرى دارایی هەرێمى كوردستان پابەندە بە پشكنین و وردبینیكردن و بەدواداچوونی جێبەجێكردنی ئەحكامەكانی ئەم یاسایە و یاسا پەیوەندیدارەكانی تر و ئامادەكردنی ڕاپۆرت لەبەر ڕۆشنایی یاسای دیوانی چاودێری دارایی هەرێمى كوردستان - عێراق ژمارە (2)ى ساڵى 2008.سێیەم: دەستەى دەسپاكی و داواكاری گشتى لە هەرێمى كوردستان - عێراق بەپێى تایبەتمەندی پابەندن بە وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی پێویست بەرامبەر هەر كارمەند و بەرپرسێك كە بەربەست و ئاستەنگ بۆ جێبەجێكردنی حوكمەكانى ئەم یاسایە دروست دەكەن.ماددەى (12):یەكەم: دامەزراندن لە وەزیفەكانی (بەڕێوەبەرى گشتى و راوێژكار و سەرووتر)، لە دامەزراوە دەستوورییەكانی هەرێمى كوردستان - عێراق رادەگیرێت، مەگەر تەنها لەو كاتەى پلەى چۆڵ هەبێت.دووەم: خانەنشینكردنی فەرمانبەر بە پلەى (بەڕێوەبەرى گشتى و سەرووتر)، كە پێكهاتەى ئیدارى لە ئاستى (بەڕێوەبەرایەتی گشتى و سەرووتر) بەڕێوە نابات بەپێى حوكمەكانى برگەی (هەشتەم) لە ماددەی (7)ى ئەم یاسایە دەبێت، یان دەگوازرێتەوە بۆ شوێنێكی تر لە كاتی هەبوونی شوێنى وەزیفی بەتاڵ، كە لەگەڵ ناونیشانی وەزیفی شایستەی خۆی دەگونجێت.سێیەم: حوكمەكانی برگەی (دووەم)ى ئەم ماددەیە سەرۆكی یەكە ئیدارەكانیش (پارێزگار، قایمقام، بەڕێوەبەرى ناحییە) دەگرێتەوە، كە هیچ یەكەیەكی ئیداری بەڕێوە نابەن.چوارەم: مەرجەكانى دامەزراندن بە پلەى (بەڕێوەبەرى گشتى و بەرەوژوور) جگە لە مەرجەكانی فەرمانبەرایەتی وەزیفەى گشتی بە پەیرەوێك دەستنیشان دەكرێت كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەردەچێت، كە تیایدا ڕەچاوی بڕوانامە و پسپۆڕى و ساڵانى خزمەت و شارەزایی و لێهاتوویی بكرێت.ماددەى (13):یەكەم:1- وەزارەتی دارایى و ئابووری لە چوارچێوەی رێكخستنەوەی بوارى بانكی لە هەرێم و بە ئەلیكترۆنكردنی خزمەتگوزارییە بانكییەكان، ئەژمێرێكى تایبەت دەكاتەوە بۆ هەر مووچەخۆر و سوودمەندێك لە بودجەى گشتى لەپێناو زامنكردن (پاراستن)ی گشت شایستە داراییەكانیان بە شایستە داراییە خەرجنەكراوەكانیشەوە.2- چۆنیەتی كردنەوەی ئەو ئەژمێرە و سوودوەرگرتنی مووچەخۆر و سوومەند لە ئەژمێرەكە بە رێنماییەكی دارایی رێكدەخرێت كە لەلایەن وەزارەتی (دارایى و ئابووری)یەوە دەردەچێت لەبەر ڕۆشنای بڕگەی (یەكەم/1)ى ئەم ماددەیە.دووەم: لەبەر رۆشنایی ئەو بڕە پارەیەی كە بە فیعلی لە خەرجییەكان دەگەڕێتەوە لە دەرئەنجامی جێبەجێكردنی ئەم یاسایە، دەبێت ئەنجومەنی وەزیران ئەولەوییەت بدات بە پێداچوونەوە بەكەمترین مووچەى خانەنشینى لە هەرێم بە ئاراستەی زیادكردن و بەڕەچاوكردنى بژێوی و گوزەرانى ئەو كەسانەى كە كەمترین مووچەى خانەنشینى وەردەگرن.سێیەم: پێویستە لەسەر وەزارەتی (دارایی و ئابووری) حكومەتی هەرێمى كوردستان - عێراق، رێكارى یاسایی پێویست بۆ وەرگرتنەوەی قەرزە بازرگانییەكان بگرێتەبەر، و پێداچوونەوە بەو موڵك و ماڵانە بكرێ وەك گەرەنتی (زامنكردن) بۆ دانەوەی ئەم قەرزانە دانراوە.ماددەى (14):یەكەم: جێبەجێكردنی حوكمەكانى ئەم یاسایە ئاسەوارى دارایی و دادوەری لێناكەوێتەوە بۆ حاڵەتەكانى پێش كەوتنەبوارى جێبەجێكردنی یاساكە لەسەر ئەو كەسانەى كە دەیانگرێتەوە.دووەم: ئەوانەی حوكمەكانى ئەم یاسایە دەیانگرێتەوە مافى ئەوەیان هەیە بەپێى حوكمەكانی یاسای بەركار تانەی یاسایی بدەن.ماددەى (15):نابێت هیچ كەسێك خانەنشین بكرێت یان هەر ئیمتیازاتێكی دیكەى دارایى لەژێر هیچ پاساو و ناونیشانێكدا پێ بدرێت ئەگەر پێشتر بەشایستەبوونی یاسایى لە تۆمارەكانی داتابەیسی سیستەمی بایۆمەتری پەیڕەوكراو لەلایەن حكومەتی هەرێمى كوردستان تۆمار نەكرابێت و بەرایی نەبێت، و مووچەی خانەنشینی بۆ میراتگری یاسایی (المستحق) خەرج ناكرێت تاوەكو تۆمار نەكرێت لە داتابەیسی سیستەمی بایۆمەتری.ماددەى (16):یەكەم: حوكمەكانی ئەم یاسایە هەموو حاڵەتەكانی پێش بەركاربوونی ئەم یاسایەش دەگرێتەوە و پێویستە خۆیان بگونجێنن لەگەڵ ئەم یاسایە.دووەم: كار بە هیچ دەقێكى یاسایى یان بڕیارێكی ناكۆك لەگەڵ حوكمەكانى ئەم یاسایەدا ناكرێت.سێیەم: یاسای خانەنشینى خاوەن وەزیفە باڵاكانی هەرێمى كوردستان - عێراق ژمارە (36)ى ساڵى 2004 هەڵدەوەشێتەوە.ماددەى (17):پێویستە لەسەر ئەنجومەنی وەزیران پەیڕەو دەربكات بۆ ئاسانكارى جێبەجێكردنی حوكمەكانى ئەم یاسایە لە ماوەیەك كە لە (60) شەست رۆژ تێپەڕ نەكات لە رۆژى دەرچواندنی ئەم یاسایە.ماددەى (18):پێویستە ئەنجومەنی وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەكان حوكمەكانى ئەم یاسایە جێبەجێ بكەن.ماددەى (19):ئەم یاسایە لە رۆژنامەی فەرمی (وەقایعى كوردستان) بڵاودەكرێتەوە، و لە دوای تێپەڕبوونی (90) نەوەد رۆژ لە ڕێكەوتی دەرچوونی پەیڕەوی هاتوو لە ماددەی (17)ى ئەم یاسایە دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە. د. رێواز فایق حسێن سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق هۆیەكانی دەرچواندنلە پێناو رێكخستنەوەی بوارى وەزیفەی گشتى و خانەنشینى لە سەرجەم بوارەكانی (شارستانی و پێشمەرگایەتى و هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ)، و هەروەها تەرخانكراوەكانی چاودێرى كۆمەڵایەتی، و بەرپاكردنی دادپەروەری و یەكسانی لەخەرجكردنی مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتە داراییە گشتییەكان، و رێگرتن لە سوود وەرگرتنی ناڕەوا و نایاسایی لە تەرخانكراوەكانی بودجەى گشتی، ئەم یاسایە دەرچوێندرا....
یاسای ژماره (1) ساڵی 1998یاسای دووه‌م هه‌موار كردنی یاسای شاره‌وانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ژماره‌ی (6)ی ساڵی 1993 | 3
یاسای ژماره (1) ساڵی 1998یاسای دووه‌م هه‌موار كردنی یاسای شاره‌وانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ژماره‌ی (6)ی ساڵی 1993 | 3
یاسای دووه‌م هه‌موار كردنی یاسای شاره‌وانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقبه ناوی گهلئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی-عێراقژمارهی بڕیار: 7مێژووی بڕیار: 5/4/1998بڕیارپشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی به پێی بڕگه (3)ی مادده‌ی (2) له یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمان دراوه‌و له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 31/3/1998 یاساكاری كردووه، بریاری ده‌رهێنانی دا ئه‌م یاسایهماندا.یاسای ژماره (1) ساڵی 1998یاسای دووه‌م هه‌موار كردنی یاسای شاره‌وانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ژماره‌ی (6)ی ساڵی 1993مادده‌ی یه‌كه‌م:مادده‌ی په‌نجا و پێنجی یاسای ژماره (6)ی ساڵی 1993ی به‌رێوه‌بردنی شاره‌وانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه ده‌بێ.تێكرای ئه‌و شه‌قامانه‌ی كه ده‌كه‌ونه ناو سنووری شاره‌وانیه‌وه به بێ به‌رامبه‌ر (عوض) به ناوی شاره‌وانییه‌وه تۆمار ده‌كرێن.نابێ ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانیه‌كانه‌وه بۆ مه‌به‌ستی سوكناو پیشه‌سازی جیا بكرێنه‌وه به ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌ت نه‌بێ، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه.ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانی له جۆری تایبه‌تی به مه‌ودای (10) ده كیلۆمه‌تر.ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانی و له جۆری هه‌ره باش (ممتاز) به مه‌ودای (7) حه‌وت كیلۆمه‌تر.ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانی له جۆری پله یه‌ك به مه‌ودای (5) پێنج كیلۆ مه‌تر.ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانی له جۆری پله دوو سێ و چوار به مه‌ودای (3) سێ كیلۆمه‌تر.له‌سه‌ر نه‌خشه كێشانی ئاوه‌دانكارییه‌كه ماڵ ته‌رخان بكا و به‌رزه‌فتی (ضوابط) دابنێ به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ شاره‌وانیدا و چۆنیه‌تی جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌و زه‌ویانه روون بكاته‌وه.مادده‌ی دووه‌م:له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه كه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكات.مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌م یاسایه له مێژووی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان-عێراق...
یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1994 یاسای یه‌كه‌مین گۆڕینی یاسای ژماره (16)ی ساڵی 1992 | 2
یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1994 یاسای یه‌كه‌مین گۆڕینی یاسای ژماره (16)ی ساڵی 1992 | 2
یاسای یه‌كه‌مین گۆڕینی یاسای (16) ی ساڵی 1992به‌ناوی خوای به‌خشنده و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژمارهی بڕیار: 7مێژووی بڕیار:31/3/1994بڕیاربه پێی حوكمی بڕگه (1) له مادده (56)ی یاسای ژماره (1) ساڵی 1992 وله‌سه‌ر پێشنیازی ژماره‌ی یاسایی له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن، ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ڕۆژی 20/3/1994 دا بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1994 یاسای یه‌كه‌مین گۆڕینی یاسای ژماره (16)ی ساڵی 1992مادده‌ی یه‌كه‌م:ئه‌م بڕگه‌ی خواره‌وه ده‌خرێته سه‌ر مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (16)ی ساڵی 1992 و ده‌بێته بڕگه (8)ی:8/ ئه‌گه‌ر ماڵه ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه كه كه‌لاوه‌یه‌كی به‌تاڵ بووبێ و به‌هۆی شووره بونه كردنییه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرابێ وخاوه‌نه‌كه‌ی چووبێته پاڵ بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد یا به‌و هۆیه‌وه گیرابێ له ماوه‌ی جێ به‌جێ بوونی بڕیاری (ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆرش)ی ژماره(1223)ی ڕۆژی 13/11/1981 چاره‌سه‌ركردنی ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و بڕیاره‌ی سه‌ره‌وه به‌م جۆره ده‌بێ:أ/ئه‌گه‌ر كه‌لاوه‌كه تا كاتی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه هێشتا هه‌ر به‌تاڵ بوو ده‌درێته‌وه به خاوه‌نه ئه‌سڵه‌ییه‌كه‌ی و به‌ناوییه‌وه تۆمار ده‌كرێ وهه‌ر كریارێكیش مافی گه‌رانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر ئه‌وه‌ی پێش خۆی هه‌یه به‌و پاره‌یه‌ی له‌بری نرخهكهیدا داوێتێ.ب/ئه‌گه‌ر كریاری یه‌كه‌می موڵكه ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كه خانووبه‌ره‌ی له‌سه‌ر بیناكرد بوو به پێی تۆماری موڵكداریی خاوه‌نه ئه‌سڵییه‌كه سه‌رپشك ده‌كرێ له نێوان هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی خانووبه‌ره‌كه به نرخه‌كه‌ی یا فرۆشتنی زه‌وییه‌كه به خاوه‌نی خانووبه‌ره‌كه به نرخی كاتی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه.ج/ئه‌گه‌ر كه‌لاوه‌كه خانووبه‌ره‌ی له‌سه‌ر كرابێ و به پێی تۆماری موڵكداریی خاوه‌ندێتیه‌كه‌ی له‌ده‌ست كریاری یه‌كه‌مدا نه‌مابێ، دواكریار ده‌بێ نرخی كه‌لاوه‌كه به پێی كاتی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه بدا به خاوه‌نه ئه‌سڵییه‌كه وهه‌ر كریارێكیش بۆی هه‌یه بگه‌رێته‌وه سه‌ر پێش خۆی به‌و پاره زیاده‌یه‌ی ده‌یدا.د/حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه گشت ئه‌و كێشانه ده‌گرێته‌وه كه تایبه‌تن به ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی كه‌لاوه به‌هۆی شووره بونه‌كردنییه‌وه و كه له‌وه‌و به‌ر له‌لایه‌ن ئه‌و لیژنانه‌وه‌ی به پێی مادده‌ی نۆیه‌می یاسای ژماره (16)ی ساڵی 1992 پێكهاتبوون بڕیاریان تیادا ده‌رچووه، ئیتر سا گه‌یشتبنه پله‌ی بنبڕ یا نه‌گه‌یشتبن.مادده‌ی دووه‌م:ئه‌م یاسایه له‌رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا جێ به‌جێ ده‌كرێ. جوهر نامق سالمسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق...