یاسای ژماره (31)ی ساڵی / 2004 یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (4)ی ساڵی (1993)ی وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و وزه له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا | 7
البحث عن القانون
- البحث بالكلمة: يبحث عن الكلمة التي أدخلتها في المواد والنص الرئيسي للقانون.
- البحث بالذكاء الاصطناعي: يبحث في المواد ويسرد جميع المواد ذات الصلة.
القوانين
یاسای ژماره (31)ی ساڵی / 2004 یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (4)ی ساڵی (1993)ی وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و وزه له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا | 7
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان – عیراقژمارهی ده‌رهێنان : 31رۆژی ده‌رهێنان : 20/6/2004پشت به حوكمی برگه (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌موار كراوی ساڵی (1992) و، له‌سه‌ر داوای وه‌زیری پیشه‌سازی و وزه و، ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و، ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عیراق، له دانیشتنی ژماره (43)ی رۆژی (19/6/2004) ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه(3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره(10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بریاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ماندا :یاسای ژماره (31)ی ساڵی / 2004 یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (4)ی ساڵی (1993)ی وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و وزه له هه‌رێمی كوردستانی عێراقداماددهی یه‌كه‌م:هه‌ر دوو بڕگه‌ی(2) و(3)ی مادده‌ی یه‌كه‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و، بةم شيَوةى خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:2- وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و كاره‌بای هه‌رێم.3- وه‌زیر: وه‌زیری پیشه‌سازی و كاره‌بای هه‌رێم.مادده‌ی دووه‌م:له هه‌ر جێگایه‌كی یاسا ژماره (4)ی ساڵی (1993)و هه‌ر یاسایه‌كی دیكه‌دا ده‌سته‌واژه‌ی (وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و وزه) هاتبێ، ده‌سته‌واژه‌ی (وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و كاره‌با) جێگای ده‌گرێته‌وه.مادده‌ی سێیه‌م:مادده‌ی سێیه‌می یاساكه هه‌موارده‌كرێ، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:وه‌زیر: به‌رپرسی باڵای وه‌زاره‌ته‌كه‌و به‌رپرسی یه‌كه‌می به‌ركارخستنی سیاسه‌تی وه‌زاره‌ته‌كه‌و سه‌رپه‌رشتی به‌ركارخستنی یاسا‌و پێڕۆ و رێنماییه‌كانێتی. له چوارچێوه‌ی سنووری ئه‌م یاسایه‌و یاسا به‌ركاره‌كانی دیكه‌شدا هه‌موو بڕیار‌و فه‌رمان و رێنماییه‌كیش كه ئه‌ركی سه‌رشانی وه‌زاره‌ته‌كه‌و پێكهاته‌و سه‌ڵاحییاته‌كانی و كاروباری دیكه‌ی ئیداری و هونه‌رییه‌تی، له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ده‌رده‌چن و، بۆیشی هه‌یه، به‌شێ له سه‌ڵاحییاتی خۆی بدات به بریكاره‌كانی وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان یان به سه‌رۆكانی دایه‌ره سه‌ره‌كیه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه. وه‌زیر به‌رامبه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رپرسیاره، چونكه خۆشی ئه‌ندامێكی هاوكاری ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه.بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری پیشه‌سازی و نه‌وت و كانزاكان: ئه‌و ئه‌رك و فرمانانه ده‌گرێته ده‌ست كه وه‌زیر له بواری كه‌رتی پیشه‌سازی و نه‌وت و كانزاكاندا پێی ده‌سپێرێ.بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری كاره‌با: ئه‌و ئه‌رك و فرمانانه ده‌گرێته ده‌ست كه وه‌زیر له كه‌رتی كاره‌بادا پێی ده‌سپێرێ.مه‌كته‌بی وه‌زیر: فرمانبه‌رێ، به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا، بڕونامه‌ی زانكۆیی سه‌ره‌تایی هه‌بێ، ژماره‌یێ فرمانبه‌ر یاریده‌ی ده‌ده‌ن.مادده‌ی چواره‌م:یه‌كه‌م: بڕگه‌ی (2)ی مادده‌ی چواره‌م له یاساكه هه‌موارده‌كرێ و وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:2- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی پیشه‌سازی:فرمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، كه بڕوانامه‌ی زانكۆیی سه‌ره‌تایی هه‌بێ و، به ئه‌زموون و پسپۆڕ بێت. ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه‌ی خواره‌وه‌شی په‌یوه‌ست ده‌بن:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی لێكۆلینه‌وه‌و پلاندنان.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگه حكومیه‌كان.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگه ئه‌هلیه‌كان.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زه‌بتی چۆنایه‌تی (السيطرة النوعیه).دووه‌م: بڕگه‌ی (2) له مادده‌ی چواره‌مى له یاساكه هه‌موارده‌كرێ و وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:3- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حساباتی پلاندانان و بةدواداضون: فرمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، كه بڕوانامه‌ی زانكۆیی سه‌ره‌تایی هه‌بێ و، به ئه‌زموون و پسپۆڕ بێ.ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه‌شى په‌یوه‌ست ده‌بن:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پلاندانان و به‌دواداچوون . به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پرۆژه‌و وه‌به‌رهه‌مهێنانه‌كان .به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حسابات و پلان و ئه‌رك و مه‌سره‌ف (الكلفه).به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هێزی كار‌و ئامار .سێیه‌م: بڕگه‌ی (5)ی مادده‌ی چواره‌م له یاساكه هه‌موارده‌كرێ و وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:5- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ره‌نێوهانینی (انتاج) وزه‌ی كاره‌با: فرمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، كه بڕونامه‌ی زانكۆیی سه‌ره‌تایی هه‌بێ و، به ئه‌زموون و پسپۆڕ بێ. ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه‌شى په‌یوه‌ست ده‌بێ:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وێستگه گهرمییهكان (المحطات الحراریه).به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وێستگه كارۆئاوییه‌كان.چواره‌م: ئه‌م دوو بڕگه‌یه‌ی خواره‌وه بۆ مادده‌ی چواره‌می یاساكه زیادده‌كرێ و زنجیره‌یان ده‌بێته (6، 7) به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گواستنه‌وه‌ی وه‌زی كاره‌با: فرمانبه‌ری سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه بڕونامه‌ی زانكۆیی سه‌ره‌تایی هه‌بێ و به ئه‌زموون و پسپۆڕ بێ بەڕێوەربەرایەتی گشتی دابەشكردنى ووزەى كارەبا : فرمانبةری سەرۆكايەتى دةكات بە پلەبەرێوەبەری گشتی كە بڕوانامەى زانكۆيى سەرەتایى هەبێ و بە ئەزموون و پسپۆڕ بێ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی دابه‌شكردنی وه‌زی كاره‌بای پارێزگاكانی هه‌رێمی په‌یوه‌ست ده‌بن .مادده‌ی پێنجه‌م:هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار.مادده‌ی شه‌شه‌م:پێویسته وه‌زاره‌ته پێوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ر كار.مادده‌ی حه‌وته‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو كردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان) دا ده‌خرێته به‌ر كار. د. رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی ـــ عێراقهۆكاره زهروورهكانبۆ هه‌نگاوه‌كان لهگهلَ ئه‌م بهرهوچاكترچوونه گه‌وره‌یه‌ی كه له‌م ساڵانه‌ی دواییه‌دا، كه‌رتی پیشه‌سازی و كاره‌با به خۆیه‌وه‌ی دیوه له‌به‌ر گرنگیی كاره‌با بۆ ژیانی هاووڵاتیان كه پێویسته به شێواز‌و كۆششی جۆربه‌جۆر بۆیان فه‌راهه‌م بكرێ، له‌به‌ر ئه‌وه پێویستی كرد به‌وه‌ی بهڕێوهبهرایهتیەگشتییهكانی تایبه‌ت به‌م بواره پێك بهێنرێن و كاراتر‌و چالاكتر بكرێن، جا له‌به‌ر ئه‌و هه‌موو هۆكارانه ئه‌م یاسایه‌ی خراوه‌وه یاساكاری كرا....
یاسای ژماره( 11 )ی ساڵی / 2006 یاسای وه‌زاره‌تی پیشه‌سازیی هه‌رێمی كوردستان-عیراق | 9
یاسای ژماره( 11 )ی ساڵی / 2006 یاسای وه‌زاره‌تی پیشه‌سازیی هه‌رێمی كوردستان-عیراق | 9
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گه‌له‌وه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق پشت به حوكمی بڕگه(1) ی مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی، هه‌موار كراو‌و، له سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق، ئه‌نجومه‌ن له دانیشتنی ژماره (13)ی رۆژی (11/10/2006) ی خۆیدا، بڕیاری دانانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی دا:یاسای ژماره( 11 )ی ساڵی / 2006 یاسای وه‌زاره‌تی پیشه‌سازیی هه‌رێمی كوردستان-عیراقماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه، بۆ ئه‌م یاسایه، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه:یه‌كه‌م: هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان- عێراق .دووه‌م:وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی.سێیه‌م: وه‌زیر : وه‌زیری پیشه‌سازی.چواره‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت : بریكاری وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی.پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژكاریی وه‌زاره‌ته‌كه. - ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ت -مادده‌ی دووه‌م:ئه‌م وه‌زاره‌ته، ئاڕاسته‌كردنی بزاڤی پیشه‌سازی و، به‌ره‌وچاكترگۆڕین و فراژوكردنی ( تگویر وتنمیه) كه‌رتی پیشه‌سازیی گشتی و كه‌رتی تێكه‌ڵ و كه‌رتی تایبه‌ت له‌هه‌رێمدا، له‌بواری سه‌نعه‌تكاریی (ته‌حویلی و ته‌ركیبی و مه‌عریفی)و ده‌ستكرددا، ده‌گرێته ئه‌ستۆو، بۆ وه‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌كه‌وێته كار:-یه‌كه‌م: له‌چوارچێوه‌ی پلانگه‌لی فراژوكاریی(تنمیه) له هه‌رێمدا، سیاسه‌تی (ته‌صنیع) پێشنیاز دهكاو، ئامانج و(موئه‌ششه‌رات) بۆ كه‌رته‌كانی تایبه‌ت داده‌نێ.دووه‌م: پلانگه‌لی ساڵانه‌و، مامناوه‌ندو، پلانگه‌لی ماوه دوور، بۆ كه‌رته‌پیشه‌سازییه‌كان ئاماده ده‌كا.سێیه‌م: لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر كه‌ڵكی (الجدوی ) هونه‌ری و ئابووری، بۆ پرۆژه پیشه‌سازییه‌كان ئاماده‌ده‌كاو، پێشنیازیش ده‌كا، ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه له پلانگه‌لی فراژوكاریی هه‌رێمدا تۆمار بكرێن.چواره‌م: پرۆژه‌گه‌لی پیشه‌سازی و خزمه‌تگوزاریی بڕیاردراو جێبه‌جێ ده‌كات.پێنجه‌م: سه‌رپه‌رشتی بزاڤی كه‌رته‌كانی پیشه‌سازی و رێنماییشیان دهكاو، ئه‌نجامگه‌لی به‌جێهێنانی پلانه‌كانیش، له‌ڕووی چه‌ندێتی و چۆنێتییه‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ و ڕێگاچاره‌ی له‌باریشیان بۆ ده‌دۆزێته‌وه‌و، ڕه‌نێوهاته‌كانیشیان ( منتوجاتها) ده‌پارێزێ.شه‌شه‌م: دوای ئاماده‌كردنی دیراسه‌ت له‌سه‌ر كه‌ڵكی (جدوی) هونه‌ری و ئابووریی پرۆژه، ئه‌وجا، ئیجازه‌ی دامه‌زراندنی پرۆژه‌گه‌لی پیشه‌سازی، یان به‌رفراوانكردن و گۆڕینی مه‌به‌سته‌كانیان ده‌دا.حه‌وته‌م: ریقابه‌ی چۆنێتیی ره‌نێوهاته پیشه‌سازییه‌كان( المنتجات الصناعیه) به‌جۆرێ ده‌كا، كه له‌گه‌ڵ مواسه‌فاتی به‌ركاری جیهانیدا چونیه‌ك زامن بێ، ئامۆژگاری و رێنماییش ده‌رباره‌ی چاكتركردنی چۆنێتیی ئه‌م ره‌نێوهاتانه پێشكه‌ش ده‌كات.هه‌شته‌م: له‌چوارچێوه‌ی پلانگه‌لی فراژوكاریی پیشه‌سازیدا، له‌هه‌رێمدا، كۆمه‌ڵگه‌ی پیشه‌سازی داده‌مه‌زرێنێ و خزمه‌تگوزاریی پێویستیان بۆ فه‌راهه‌م ده‌كات.نۆیه‌م: دانانی پلانگه‌لی لێكۆڵینه‌وه‌و به‌ره‌وچاكترگۆڕینی پیشه‌سازی بۆ كه‌رته پیشه‌سازییه‌كان، به‌جۆرێكی ئه‌وتۆ كه سوود به ئامانجه‌كانی پلانگه‌لی فراژوكاری ببه‌خشێ، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه كه جۆری ره‌نێوهات( المنتجات) و خزمه‌تگوزاریی پیشه‌سازی چاكترببن و، ئیش وكاری ره‌نێوهێنه‌كی(الإنتاجیه) به‌ره‌و باشتر بگۆڕدرێ و، ئه‌ركومه‌سره‌فی كه‌متر ببـێ و، ته‌كنیكی تازه‌بابه‌تیان بچێته ناو.ده‌یه‌م: به‌هاوده‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی هه‌رێمدا، ئیجرائاتی تایبه‌ت به پاراستنی ژینگه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی كێشه‌كانی پیسبوونی ژینگه ده‌گرێته به‌رو، هه‌نده‌ی پێوه‌ندیشی به بزاڤی وه‌زاره‌ته‌كه‌وه هه‌بێ، رێگاچاره‌یان بۆ ده‌دۆزێته‌وه.یازدهم: له‌ڕێگای خولی مه‌شق و، به‌هاوكاریی زانكۆكان و په‌یمانگه هونه‌رییه‌كان وناوهندو ده‌زگا پسپۆڕه‌كانی پێوه‌ندیدار، له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا، هێزی كار له‌ناو وه‌زاره‌ته‌كه‌دا، فراژوده‌كا(تنمیه)و به‌ره‌وچاكتری ده‌گۆڕێ.دوازدهم: سیسته‌می كاری ئیداره پیشه‌سازییه‌كان، به بزاڤی جۆربه‌جۆریشیانه‌وه به‌ره‌وچاكتر ده‌گۆڕێ و، به‌دووی جێبه‌جێكردنیاندا خه‌مخۆرده‌بێ.سیازده‌م: بنكه‌ی زانیاری، بۆ مه‌عریفه‌ی زانستی و ته‌كنۆلۆجی و مواصه‌فاتی هونه‌ریی پێوه‌ندیدار به چالاكییه جۆربه‌جۆره‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌وه به‌ڕێوه ده‌بات.چوارده‌م: به‌دووی جێبه‌جێكردنی به‌ندو به‌ست(الچوابگ)و رێنماییگه‌لی تایبه‌ت به سه‌لامه‌تیی سه‌نعه‌تگه‌ری و پیشه‌گه‌ریی ناو كارگه‌كاندا ده‌چێ.پازده‌م: هه‌نارده‌ی ره‌نێوهاتی پیشه‌سازیی( المنتجات الصناعیه) نیشتمانی دنه‌ده‌دات.شازده‌م: له پێشانگا پیشه‌سازییه‌كانی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا به‌شداری ده‌كا.حه‌ڤده‌م: دوای ره‌زامه‌ندیی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، وه‌زاره‌ت له‌گه‌ڵ شاره‌زایانی بیانی و كۆمپانیا‌و ده‌زگا پیشه‌سازی و پسپۆڕه‌كاندا، رێكه‌وتننامه ده‌به‌ستێ كه له دایه‌ره‌و كارگه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌دا كار بكه‌ن.هه‌ژده‌م: دوای ره‌زامه‌ندیی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، وه‌زاره‌ت له‌گه‌ڵ ناوه‌نده‌كانی (مراكز) لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و ته‌كنۆلۆجیه نێوده‌وڵه‌تی و، نووسینگه راوێژكاره‌كاندا ده‌كه‌وێته هاوكاری بۆ به‌ره‌وچاكترگۆڕینی ئیش و كاری وه‌زاره‌ته‌كه.- پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت -مادده‌ی سێیه‌م:یه‌كه‌م: وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵا‌و، به‌رپرسی ئیش وكارو ئاڕاسته‌كردنی سیاسه‌ت وسه‌رپه‌رشتكردن و ریقابه‌كردنی وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌و، هه‌موو بڕیار‌و فه‌رمان ورێنماییگه‌لێكیش پێوه‌ندییان به ئه‌ركوفرمان و پێكهاته‌و سه‌ڵاحییات و كاروباری دیكه‌ی هونه‌ری ودارایی وئیداری ورێكخستنی وه‌زاره‌ته‌كه‌وه هه‌یه، به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، له‌وه‌زیره‌وه ده‌رده‌چن و به‌سه‌رپه‌رشتیی خۆی جێبه‌جێ ده‌كرێن .وه‌زیر به‌رامبه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش به‌رپرسه، چونكه خۆیشی ئه‌ندامێكی هاوكاری وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌و، بۆیشی هه‌یه، هه‌ندێ له سه‌ڵاحییاتی خۆی، به بریكاری وه‌زاره‌ت، یان به به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان، یان به هه‌ركه‌سێ له وه‌زاره‌ته‌كه‌دا، كه‌خۆی به له‌باری بزانێ بسپێرێ.دووه‌م:بریكاری وه‌زاره‌ت: له چوار چێوه‌ی سه‌ڵاحییاتدا كه پێی ده‌سپێردرێ یاریده‌ی وه‌زیر ده‌دات، له ئاراسته‌كردنی وه‌زاره‌ت و سه‌رپه‌رشتی كردنی كاروباره‌كانیدا.سێیه‌م: نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێ به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا، بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ، ژماره‌یێ فرمانبه‌ریش یاریده‌ی ده‌ده‌ن.چواره‌م: نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فه‌رمانبه‌رێ به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر به‌ڕێوه‌ی ده‌با، بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ، ژماره‌یێ فه‌رمانبه‌ریش یاریده‌ی ده‌ده‌ن. پێنجه‌م: راوێژكاره‌كان: له چواركه‌س زیاتر نابن، مه‌رجیشه بڕوانامه‌ی زانكۆیان هه‌بێ و، خاوه‌ن ئه‌زموون و كه‌رده‌ش بن.شه‌شه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروباری ئیداری ودارایی: فه‌رمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا، بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ و، خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕ بێت.حه‌وته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی پلاندانان و به‌دواداچوون: فه‌رمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا، بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ و، خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕ بێت.هه‌شته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی پیشه‌سازی: فه‌رمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا، بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ و، خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕ بێت.مادده‌ی چواره‌م: ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژكاریی وه‌زاره‌ت: له‌مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت:وه‌زیر: سه‌رۆكه.بریكاری وه‌زاره‌ت: جێگری سه‌رۆكه.ڕاوێژكاره‌كان: ئه‌ندامن.به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كان: ئه‌ندامن.هه‌ر شاره‌زایه‌كی دی، كه‌وه‌زیر له‌ناو وه‌زاره‌ته‌كه یان له ده‌ره‌وه‌یدا به‌باشی بزانێ: ئه‌ندامه. مادده‌ی پێنجه‌م:وه‌زیر، بۆی هه‌یه، به‌پێی رێنمایی، ده‌رماڵه به‌كارمه‌ندان به‌پێی سروشتی ئیشه‌كه‌ی یان جێگای جوگرافیی ئیشه‌كه‌ی یان به‌پێی به‌رپرسیارێتی وه‌زیفی یان به‌پێی به ئه‌زموونیی ئه‌و كارمه‌نده، ببه‌خشێ.مادده‌ی شه‌شه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌ركوفرمان وئیشه‌تایبه‌ته‌كانی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت به پێڕۆ دیار ده‌كرێن .دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه،رێنمایی پێویست،بۆ ئاسانكاری جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ر بكات.سێیه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه، هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ك یان به‌شێك یان هۆبه‌یه‌ك له‌ناو پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌تدا، به‌پێی پێداویستی ئیشه‌كانیان، بكاته‌وه یان یه‌كیانبخات، یان ئیلغایان بكات.مادده‌ی حه‌وته‌م:هه‌ر ده‌قێ له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا نه‌گونجێ، كاری پێ ناكرێ.مادده‌ی هه‌شته‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و، لایه‌نه پێوه‌ندیداره كانیش، حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی نۆیه‌م:ئه‌م یاسایه له ڕۆژی ده‌رهێنانیه‌وه ده‌خرێته‌كار و له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی ( وه‌قایعی كوردستان )دا بڵاوده‌كرێته‌وه. عدنان ره‌شاد موفتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان-عیراق هۆكاره‌كانی دانانی ئه‌م یاسایه –له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی تازه دانراوه‌و، دایه‌ره‌كانی كاره‌بایشی لێ دابڕكراوهو، بۆ ئه‌وه‌ش كه كه‌رته پیشه‌سازییه‌كانی هه‌رێم یه‌كبخرێن و سه‌رپه‌رشتیی بزاڤ و ئاڕاسته‌كردنیان بكرێ و موراقهبهكردنی جۆر‌و چۆنێتیی ره‌نێوهاته پیشه‌سازییه‌كان (المنتجات الصناعیه) مهیسهرببـێ وله‌گه‌ڵ مواسه‌فاتی به‌ركاردا چونیه‌ك زامن بێ و، چۆنێتییان چاكتر بكرێ و، ئیش وكاری وه‌زاره‌ته‌كه‌و بهڕێوهبهرایهتییهگشتییهكانیشی رێك بخرێن، له‌به‌ر ئه‌وه، زه‌رووره‌ت وه‌های پێویست كرد كه یاسایه‌ك بۆ دیاركردنی ئه‌ركوفرمان و ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی دابنرێ و ئه‌ركوفرمانی یه‌كه به‌یه‌كه‌یان رێك بخات، جا، بۆ وه‌دیهێنانی ئه‌وانه ئه‌م یاسایه دانرا....
یاسای ژماره (7)ی ساڵی 2022 یاساى وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق | 13
یاسای ژماره (7)ی ساڵی 2022 یاساى وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق | 13
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقپاڵپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (56) لە یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (77) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ـ عێراق، و له‌سه‌ر داوای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، په‌رله‌مانی كوردستان له دانیشتنی ئاسایی ژماره (7)ی ڕۆژی 22/6/2022 ئەم یاسایه‌ی په‌سه‌ندكرد:یاسای ژماره (7)ی ساڵی 2022 یاساى وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە هەرێمی كوردستان ـ عێراقماددهی (1)بۆ مەبەستى حوکمەکانى ئەم یاسایە، ئەم زاراوە و دەستەواژانەی خوارەوە ماناکانى بەرامبەریان دەگەیەنن:-یەکەم/ هەرێم: هەرێمی کوردستان - عێراق.دووەم/ وەزارەت: وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم.سێیەم/ وەزیر: وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم.چوارەم/ بریکاری وەزارەت: بریکاری وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم.پێنجەم/ ئەنجومەن: ئەنجومەنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم.شەشەم/ دەستە: دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم.حەوتەم/ سەرۆکی دەستە: سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم.هەشتەم/ ئەنجومەنی بەڕێوەبردن: ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم.مادده‌ی (2)ئامانجەکانی ئەم یاسایە بریتین لە:-یەکەم: پەرەپێدانى خزمەتگوزارییە گشتییەکانی شارەوانی و پەرەپێدانی ئاستی خزمەتگوزارییە جیاوازەکانی شارەوانی لە ڕووی چەندێتی و چۆنیێتییەوە.دووەم: پاراستنی ژینگەی هەرێم بە شێوەیەکى خاوێن و تەندروست، بایەخدان بە ناوچە و پانتاییە سەوزاییەکان، دروستکردن و بەردەوامیدان بە پەرەپێدانی پارک و باخچە و ناوچە سەوزاییەکان، بەپێى پێوەرە نێودەوڵەتییەکان.سێیەم: کارکردن بۆ ڕاکێشانی سەرمایە، و هاندانی وەبەرهێنان لەڕێگەی جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان بەهەماهەنگی لەگەڵ دەستەی وەبەرهێنان لە هەرێمدا، لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکان، بەشێوەیەک ببێتە مایەی پێشکەوتنی ئابووری و فەراهەمبوونی هەلی کاری زیاتر بۆ هاوڵاتیان.چوارەم: پلاندانان، ڕێکخستن، ئاڕاستەکردن، بەدواداچوون، پەرەپێدانی چالاکیی گەشتوگوزاری، پەرەپێدانی ناوچە گەشتیارییەکان، پتەوکردنی ڕۆڵی کەرتی تایبەت و کەرتی تێکەڵاو و هاندانی سەرمایەی نیشتمانی و بیانی بۆ وەبەرهێنان لەم کەرتە .پێنجەم: کارکردن بۆ پەیڕەوکردنى بنەمای هاوبەشی کەرتی گشتی و تایبەت لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکان، بەشێوەیەک کە لە خزمەتی بەرژەوەندی گشتیدا بێت.شەشەم: پەرەپێدانی گەنجینەی شارستانى کولتووری، بەشێوەیەکی بەرپرسیار و هاوسەنگ، لەڕێگەی ئەنجامدانی ئەرکەکانی ڕووپێوی و دەستنیشانکردن و هەڵکۆڵینى زانستی ورد، لەهەموو شوێنەوارەکان، و پاراستن و نۆژەنکردنەوەی ئەو شوێن و ناوچانە لەسەر بنەمایەکی بەردەوام، بە ئامانجی پیشاندانی سیما شارستانییەکانی هەرێم.مادده‌ی (3)ئەرکەکانی وەزارەت بریتین لە:-یەکەم: داڕشتنی سیاسەتی نەخشەدانانی ئاوەدانی لە ڕێگەی ئامادەکردنی نەخشەی بنەڕەتی، (ماستەرپلان) و نەخشەی کەرتیی بۆ شار و شارۆچکەکانی هەرێم لەسەر بنەمای زانستی، و پاڵپشت بە ستانداردی نەخشەسازی، بۆ ئەوەی نەخشە و بەکارهێنانی جۆراوجۆری زەوی ببێتە پاڵپشتی پەرەپێدانی شارستانی و ئابووری هەرێم.دووەم: پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی شارەوانی و دروستکردنی ڕێگەوبان و پرد و تونێڵ لە سنووری شارەوانییەکان، بە شێوەیەک ببێتە مایەی دابینکردنی پێداویستییەکانی هاووڵاتیان و خۆشگوزەرانی دانیشتووان.سێیەم: سەرپەرشتیکردن و چاودێریکردنی پلان و پڕۆژەکانی شارەوانییەکان و فەرمانگەکانی وەزارەت لە شار‌و شارۆچکەکان و بەدواداچوونی بڕیارەکانی ئەنجومەنی شارەوانییەکان، کە لەچوارچێوەی یاسا و ڕێنماییە کارپێکراوەکاندا دەردەچن.چوارەم: دابینکردنی ئاوی خواردنەوە و دامەزراندنی وێستگەکانی ئاو و تۆڕەکانی گواستنەوەی ئاو بۆ هاووڵاتیان.پێنجەم: دروستکردنی تۆڕەکانی ئاوەڕۆ بۆ ئاوی قورس و ئاوی باران لەگەڵ دروستکردنی وێستگەی تایبەت بۆ دووبارە پاککردنەوەی ئاو.شەشەم: سەرپەرشتی و بەدواداچوونی جێبەجێکردنی نەخشەی کەرتی و نەخشەی سێکتەرەکانی دیکەی ناو ماستەرپلان، کە لەلایەن شارەوانییەکان و لایەنە پەیوەندارەکان ئامادە دەکرێت، بە مەبەستی کۆنتڕۆلکردن و کەمکردنەوەی کاریگەری نەرێنی لەسەر سیمای شارستانیی شارەکان.حەوتەم: دانانی پلانی گونجاو بۆ پاک ڕاگرتنی ژینگەی هەرێم لەڕێی کۆکردنەوە و چارەسەرکردنی زانستى بۆ زبڵ و خاشاک لە شار و شارۆچکەکان.هەشتەم: پلاندانان، بەدواداچوون، پەرەپێدانی ناوچە گەشتیارییەکان، چالاکیی گەشتوگوزاریی و پتەوکردنی ڕۆڵی کەرتی تایبەت و کەرتی تێکەڵاو و هاندانی سەرمایەی نیشتمانی و بیانی بۆ وەبەرهێنان لەم کەرتەدا، لە چوارچێوەی پلانەکانی کەرتی گەشتیاریی.نۆیەم: ئەنجامدانی کاری ڕووپێوی و پشکنین و هەلکۆڵینی زانستی ورد لە ناوچە شوێنەوارییەکان و پاراستن و نۆژەنکردنەوەی ئەو شوێنانە لە ڕێگەی تیمە پسپۆڕەکان بەشێوەیەکی بەردەوام.مادده‌ی (4)وەزارەت پێکدێت لە:-یەکەم:وەزیر: سەرۆکی باڵای وەزارەتە، بەرپرسە لە کارەکانی و ئاڕاستەکردنی سیاسەتەکانی، و سەرپەرشتی و چاودێری هەموو بڕیار و فەرمان و رێنماییەکانی پەیوەندیدار بە ئەرکەکانی وەزارەت و پێکهاتە و دەسەڵاتەکانی و هەموو کاروبارەکانی تەکنیکی، دارایی، کارگێڕی و ڕێکخستن دەكات، و بەرپرسیارە لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، و دەتوانێت بەشێک لە دەسەڵاتەکانی خۆی بۆ بریکاری وەزارەت و سەرۆکی دەستە یان بەڕێوەبەرە گشتییەکان یان بەرپرسانی پێکهاتەکانی وەزارەت، ڕاسپێرێت.نووسینگەی وەزیر: فەرمانبەرێک بەڕێوەیدەبات، کە لانیکەم هەڵگرى بڕوانامەى بەرایی زانکۆیی بێت و ژمارەیەک فەرمانبەر یاریدەدەرى دەبن.دووەم:بریکاری وەزارەت: هاوکاریی وەزیر دەکات، لەڕووی ئاڕاستەکردنی وەزارەت و سەرپەرشتیکردنی کاروبارەکانی، لە چوارچێوەی ئەو دەسەڵاتانەی لەلایەن وەزیرەوە پێی دەبەخشرێت، و دەبێت لانیکەم هەڵگری بڕوانامەی بەرایی زانکۆیی بێت.نووسینگەی بریکاری وەزارەت: فەرمانبەرێک بە پلەی بەڕێوەبەر بەڕێوەیدەبات، کە دەبێت لانیکەم هەڵگری بڕوانامەی بەرایی زانکۆیی بێت.سێیەم:ڕاوێژکاران: پێویستە شارەزا و پسپۆڕبن و لانیکەم هەڵگری بڕوانامەی بەرایی زانکۆیی بن، و نابێت ژمارەیان لە (4) چوار ڕاوێژکار زیاتر بێت.چوارەم:بەڕێوەبەرایەتیە گشتییەکان: بریتین لەم بەڕێوەبەرایەتیە گشتییانەى خوارەوە، و هەر یەکەیان بەڕێوەبەرێکی گشتی بەڕێوەیدەبات، کە لانیکەم هەڵگری بڕوانامەی بەرایی زانکۆیی بێت و خاوەن شارەزایی و پسپۆڕی بێت:بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوان.بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری یاسایی.بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەخشەدانانی ئاوەدانی کە لەڕووی داراییەوە خاوەن کەسایەتی مەعنەوی سەربەخۆیە.بەڕێوەبەرایەتی گشتی پلاندانان و بەدواداچوون.بەڕێوەبەرایەتی گشتی پڕۆژەکان.بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆ کە لەڕووی داراییەوە خاوەن کەسایەتی مەعنەوی سەربەخۆیە.بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار و کەلەپوور کە لەڕووی داراییەوە خاوەن کەسایەتی مەعنەوی سەربەخۆیە.بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکان لە پارێزگاکانی هەرێم و ئیدارەی سەربەخۆکان، لەڕووی داراییەوە خاوەن کەسایەتی مەعنەوى سەربەخۆیە، و سەرپەرشتیارن لەسەر شارەوانییەکانی قەزاو ناحیەکانی هەرێم.پێنجەم: سەرۆکایەتیی شارەوانی لە ناوەندی پارێزگاکانی هەرێم: سەرۆکی ئەم شارەوانییانە بە پلەی بەڕێوەبەری گشتی دەبن.شەشەم: دەستەی گەشتوگوزار: خاوەن کەسایەتییەکی مەعنەوی، و سەربەخۆیی دارایی و کارگێڕی دەبێت، و پێکدێت لە:سەرۆکى دەستە: فەرمانبەرێکە بە پلەی تایبەت کە لانیکەم هەڵگری بڕوانامەی بەرایی زانکۆیی بێت و خاوەن شارەزایی و پسپۆڕێتی بێت لە بواری گەشتوگوزار، و سەرۆکایەتی دەستە دەکات.نووسینگەی سەرۆکی دەستە: فەرمانبەرێک بە پلەی بەڕێوەبەر بەڕێوەی دەبات کە لانیکەم هەڵگری بڕوانامەی بەرایی زانکۆیی بێت و ژمارەیەک فەرمانبەر یاریدەدەری دەبن.بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی گەشتوگوزار لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان.بەڕێوەبەرایەتییەکانى دەستە کە بریتین لە:-بەڕێوەبەرایەتى کارگێڕی و سەرچاوە مرۆییەکان.بەڕێوەبەرایەتی دارایی.بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی.بەڕێوەبەرایەتی گرێبەستەکان.بەڕێوەبەرایەتی پلان و بەدواداچوون.بەڕێوەبەرایەتی بە بازاڕکردنی گەشتیاری.بەڕێوەبەرایەتی بەڕێوەبردن و جۆری و پشکنین.بەڕێوەبەرایەتی کاروباری گەشتیاری.بەڕێوەبەرایەتی ئەندازیاری.ئەنجومەنی بەڕێوەبردن:-پێکهاتەى ئەنجومەنى بەڕێوەبردن بەم شێوەیەى خوارەوە دەبێت:-بڕیارەکانی ئەنجومەنی بەڕێوەبردن بەزۆرینەی دەنگ دەردەچێت لەکاتی یەکسانبوونی دەنگەکان بایەتەکە لە بەرژەوەندی ئەو لایەنە یەکلادەبێتەوە کە سەرۆکى دەستە دەنگی بۆداوە، ئەو بڕیارانەی پەیوەستن بە تەرخانکردنی زەوی دەبێت لەلایەن وەزیرەوە پەسەندبكرێت.سەرۆکی دەستە دەسەڵاتی هەیە هەر پسپۆڕێک لەناو دەستە یان لە دەرەوەی بۆ ئامادەبوون لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی بەڕێوەبەردن، بۆ مەبەستی ڕاوێژکاریی و لەکاتی پێویست بانگهێشت بکات، بێ ئەوەی مافی دەنگدانی هەبێت.سەرۆکی دەستە/ سەرۆک.بەڕێوەبەرانی گشتی گەشتوگوزار لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان.دوو لە ڕاوێژکارانی وەزارەت کە لەلایەن وەزیرەوە دەستنیشان دەکرێن/ ئەندام.بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ/ئەندام.بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی دارایی و ئابووری/ ئەندام.بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو/ ئەندام.بەڕێوەبەری گشتیی کارگێڕی و دارایی و یاسایی دەستەی وەبەرهێنان/ ئەندام.مادده‌ی (5)یەکەم: وەزارەت ئەنجومەنێکی دەبێت کە پێکدێت لە:-1- وەزیر/ سەرۆک.٢- بریکاری وەزارەت / ئەندام.3- سەرۆکی دەستە/ ئەندام.4- راوێژکاران/ ئەندام.5- بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەت/ ئەندام.دووەم: وەزیر دەسەڵاتی هەیە، هەر کەسێک لەناو وەزارەت یان لەدەرەوەی، بۆ ئامادەبوون لە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەن، بۆ مەبەستی ڕاوێژکاری و لەکاتی پێویست بانگهێشت بکات، بێ ئەوەی مافی دەنگدانی هەبێت.سێیەم: ئەنجوومەن سکرتێرێکی دەبێت بۆ جێبەجێکردنی کارە کارگێڕییەکان، و لەلایەن وەزیرەوە دیاری دەکرێت.چوارەم: کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەن وەرزی دەبن، یان لەکاتی پێویست بە بڕیاری وەزیر، ساز دەکرێن.پێنجەم: ئەنجوومەن تاوتوێی پلانەکانی وەزارەت و کێشە و گرفت و بەربەستەکان دەکات و ڕاوێژ و پێشنیارەکان پێشکەش بە وەزیر دەکات، بە ئامانجی بەرەوپێشبردنی توانستی وەزارەت و بەرز ڕاگرتنی ئاستی خزمەتگوزارییەکان و لابردنی بەربەستەکان.شەشەم: کۆنووسی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەن وەک بڕیاری وەزاری هەژمار دەکرێت، دوای پەسەندکردنی لەلایەن وەزیرەوە.مادده‌ی (6)یەکەم: وەزیر بۆی هەیە گرێبەست لەگەڵ کەسانی سروشتی و مەعنەوی، کە خاوەن شارەزایی و پسپۆرێتین لەناوخۆی هەرێم، بە مەبەستی جێبەجێکردنی ئامانج و ئەرکەکانی وەزارەت، بەپێى یاسا بەرکارەکان لە هەرێم، واژۆبکات.دووەم: بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ کەسانێک لە دەرەوەی هەرێم پێویستە ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی لەسەر وەربگیرێت، جگە لەو گرێبەستانەی کە بەیاسا ڕێکخراون.مادده‌ی (7)وەزیری بۆی هەیە لەکاتی پێویستدا بەڕێوەبەرایەتی یان بەش یان هۆبە لەناو پێکهاتەکانی وەزارەت بهێنێتەکایەوە یان هەڵیانبوەشێنێتەوە یان لێکیان بدات.مادده‌ی (8)ئەرک و دەسەڵاتی پێکهاتەکانی وەزارەت بە پەیڕەوێک ڕێکدەخرێت کە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەردەچێت.مادده‌ی (9)یەکەم: یاسای وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان- عێراق ژمارە (12) ی ساڵی (2010) هەڵدەوەشێتەوە.دووەم: ئەو ڕێنماییانەى کە لەبەر ڕۆشنایی یاساى هەڵوەشاوەدا دەرچوون بەردەوام دەبن لە کارپێکردن، بەمەرجێک دژیەک نەبن لەگەڵ حوکمەکانى ئەم یاسایە، تا ئەو کاتەى ڕێنماییەکى تر جێگەیان دەگرێتەوە.مادده‌ی (10)وەزیر ڕێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبەجێکردنی حوکمەکانی ئەم یاسایە دەردەکات.مادده‌ی (11)پێویستە لەسەر لایەنە پەیوەندیدارەکان حوکمەکانی ئەم یاسایە جێبەجێ بکەن.مادده‌ی (12)كار بە دەقی هیچ یاسا یان بڕیارێك ناكرێت كە لەگەڵ حوكمەكانی ئەم یاسایەدا ناكۆك بێت.مادده‌ی (13)ئەم یاسایە لە ڕێكەوتی بڵاوكردنەوەی لە ڕۆژنامەی فەرمی (وەقایعی كوردستان)دا جێبەجێ دەكرێت.د.ڕێواز فائق حسێنسەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراقهۆیهكانی دهرچوواندنبەهۆی پێشکەوتن و فراوانبوونی شار و شارۆچکەکانی هەرێم، بۆ ئەوەی پێکهاتەکانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بتوانن وەڵامدەرەوەی داخوازی و پێداویستییەکانى هاووڵاتیان بێ لە شار و شارۆچکەکاندا، و بەمەبەستی جێبەجێکردنی پلانی حکومەت بۆ دانانی پەیکەرێکی کاریگەر و گونجاو و بەپێی پێداویستیی هەنووکەیی بۆ بەرژەوەندی گشتی، ئەم یاسایە دەرچووێندرا....
یاسای ژماره (9)ی ساڵی 2022 یاساى گەشتوگوزار لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق | 32
یاسای ژماره (9)ی ساڵی 2022 یاساى گەشتوگوزار لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق | 32
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان به‌ناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقپاڵپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (56) لە یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (77) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ـ عێراق، و له‌سه‌ر داوای ژمارەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان، په‌رله‌مانی كوردستان له دانیشتنی ئاسایی ژماره (7)ی ڕۆژی 22/6/2022 ئەم یاسایه‌ی په‌سه‌ندكرد:یاسای ژماره (9)ی ساڵی 2022 یاساى گەشتوگوزار لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق مادده‌ی (1) بۆ مەبەستى حوکمەکانى ئەم یاسایە، ئەم زاراوە و دەستەواژانەی خوارەوە ماناکانى بەرامبەریان دەگەیەنن:-یەکەم/ هەرێم: هەرێمی کوردستان - عێراق.دووەم/ ئەنجومەنى وەزیران: ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم.سێیەم/ وەزارەت: وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار.چوارەم/ وەزیر: وەزیرى شارەوانى و گەشتوگوزار.پێنجەم/ دەستە: دەستەى گەشتوگوزار.شەشەم/ سەرۆکى دەستە: سەرۆکى دەستەى گەشتوگوزار.حەوتەم/ ئەنجومەن: ئەنجومەنى بەڕێوەبردنى دەستە.هەشتەم/ بەڕێوەبەرایەتى گشتى: بەڕێوەبەرایەتى گشتى گەشتوگوزار لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان.نۆیەم/ گەشتوگوزار: گەشت و گوزەرکردنى کەسێک یان کۆمەڵە کەسێکە بۆ ماوەیەکى کاتى، بەمەبەستى حەوانەوە، چێژوەرگرتن، پشوودانى دەروونى یان جەستەیى، بینینى شوێنەوار یان هەواری مێژوویى یان شوێنى ئاینى یان دیمەنى سروشتى، وەرزشکردن، چارەسەریى تەندروستى یان هەر بابەتێکى دیکەى هاوشێوە.دەیەم/ ناوچەى گەشتیارى: هەر شوێنێک کە بۆ مەبەستى گەشتیارى بگونجێت، چ سروشتى بێت یان دروستکراو، موڵکی گشتى یان تایبەت یان تێکەڵ بێت. یازدەیەم/ دامەزراوەی گەشتیاری: کۆمپانیا، نووسینگە و بریکاریى گەشتیاری دەگرێتەوە، کە گەشت ڕێکدەخەن یان خزمەتگوزارى و چالاکى گەشتیارى بەڕێوەدەبەن، گشتى بن یان تایبەت یان تێکەڵاو بێت.دوازدەیەم/ گەشتیار: کەسێکى سروشتییە، هاونیشتیمانى بێت یان بیانى، کە لە شوێنى نیشتەجێبوونى خۆیەوە دەچێتە شوێنێکى گەشتیارى، بۆ ماوەیەکى دیاریکراو، بۆ مەبەستى گەشتیارى.سێزدەیەم/ پڕۆژەى گەشتیارى: هەر پرۆژەیەکى بوارى گەشتوگوزار، کە لەلایەن کەسێکى سروشتى یان مەعنەوى ئەنجامدەدرێت، گشتى یان تایبەت یان تێکەڵ بێت.چواردەیەم/ وەبەرهێنانى گەشتیارى: بەگەڕخستنى سەرمایەى مرۆیى و داراییە، لەلایەن کەسێکى سروشتى یان مەعنەوى، بۆ بونیادنان و پێشخستنى کەرتى گەشتیاریى لە هەرێم.پازدەیەم/ چالاکى گەشتیارى: ئەو چالاکیانە دەگرێتەوە کە لە شوێنە گەشتیارییەکاندا لەلایەن دامەزراوە گەشتیارییەکانەوە یان لەلایەن گروپ و کەسانى ترەوە ئەنجام دەدرێن.شازدەدەیەم/ رێنوێنیکارى گەشتیارى: ئەو کەسەیە کە لەلایەن دەستەوە مۆڵەتدراوە و ئەرکى رێنوێنیکردنى گەشتیاران لەئەستۆ دەگرێت.مادده‌ی (2) ئامانجەکانى ئەم یاسایە بریتییە لە:-یەکەم/ ڕێکخستنى کەرتى گەشتیاری لە هەرێم، بەجۆرێک ڕۆڵى ئابووریى و ژیاریى و ڕۆشنبیریى ژینگەیى خۆى بەرجەستە بکات، لە ئێستا و لە داهاتوودا.دووەم/ پەرەپێدانى کەرتى گەشتیاریى، کارکردن بۆ سەرنجڕاکێشانى گەشتیاران بە هەماهەنگى لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارە ڕ‌ۆشنبیرى و کلتورى و فەرهەنگییەکان، و پتەوکردنى ڕۆڵى کەرتى گشتى و تایبەت و تێکەڵ، و هاندانى سەرمایەگوزاریى نیشتیمانی و بیانیى بۆ وەبەرهێنان لە کەرتى گەشتیارییدا.سێیەم/ ڕێکخستنى هەماهەنگى و کارى تەواوکارى لەنێوان دامەزراوە حکومى و ناحکومییە ناوخۆیى و دەرەکییە پەیوەندیدارەکاندا بە مەبەستى پێشخستنى کەرتى گەشتیارى هەرێم. مادده‌ی (3) یەکەم/ بۆ هێنانەدی ئامانجەکانى ئەم یاسایە، دەستەى گەشتوگوزار ئەم ئەرک و دەسەڵاتانەى خوارەوەى دەبێت:-دانانى پلانى ستراتیجى و بەرنامەى ساڵانەى تایبەت بە گەشتوگوزار، و گەشەپێدانى شوێنە گەشتیارییەکان وجێبەجێکردنى، دواى پەسەندکردنیان لەلایەن وەزارەتەوە.دانانى پێوەر و مەرجى تەکنیکى و بیناسازیى مۆدێرن و گەرەنتى ڕەچاوکردنى لە پرۆژە گەشتیارییەکاندا، و ئامادەکردنى سیستەمى پۆلێنکردنى دامەزراوە و پرۆژە گەشتیارییەکان بەپێى ستانداردە نێودەوڵەتییەکان، بە هەماهەنگى لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان. پێدانى مۆڵەتى کارکردنى شوێن و دامەزراوە گەشتیارییەکان بەپێى یاسا و ڕێنماییە بەرکارەکان، بەهەماهەنگى لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان.پێدانى لارینەبوون بۆ دروستکردنى پڕۆژەى گەشتیارى بەپێى یاساى وەبەرهێنانى بەرکار لەهەرێم و پێدانى مۆڵەتى دروستکردنى پڕۆژە بچوکەکانى بوارى گەشتیارى کە بە پڕۆژەى وەبەرهێنان هەژمار ناکرێن، بە هەماهەنگى لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان.چاودێریکردن و پشکنینى شوێنە گەشتیارییەکان و ئاراستەکردنیان بۆ چاککردنى جۆرێتى خزمەتگوزارییە گەشتیارییەکان وپەرەپێدانى چالاکیى گەشتیاری، لە کەرتى گشتى و تایبەت و تێکەڵ.ڕەتکردنەوەى وەبەرهێنان لە شوێنە گەشتیارییەکاندا، ئەوانەى بنەماکانى سەرنجڕاکێشانى گەشتیارییان تێدایە، بۆ هەر بوارێکى دیکە جگە لە پرۆژەکانى بواری گەشتیارى.بڕیاردان لەسەر دانانى چالاکییە گەشتیاریییەکانى هەرێم وەک بڕاندێکى نێوخۆیى و ڕێکخستنى کەرنەڤاڵە گەشتوگوزارییە نێودەوڵەتییەکان، بەپێى ڕێنماییەک کە وەزارەت لەسەر پێشنیازى دەستە، دەریدەکات.بڵاوکردنەوەى ڕ‌ۆشنبیرى گەشتوگوزارى و ئامادەکردنى ڕێبەرى گەشتیاری پەڕاویى و ئەلکترۆنى لە شێوەى (ئەپلیکەیشن)، تایبەت بە شوێن و پرۆژە گەشتیارییەکانى هەرێم.دامەزراندنى ناوەندی پسپۆڕ، و هاندان و پێشنیازى کردنەوەى پەیمانگە و ناوەند بۆ ڕاهێنانى کارمەندانى بوارى گەشتیارى لە کەرتى گشتى و تایبەت و تێکەڵ.بەشداریکردن لە چالاکى ڕێکخراوە گەشتیارییە جیهانییە تایبەتمەندەکان و کۆنفرانس و بۆنە و پێشانگە نێودەوڵەتییەکانى تایبەت بە چالاکیى گەشتیاریى، دواى ڕەزامەندى وەزارەت.دامەزراندنى نووسینگەى زانیاریى و گەشەپێدانى گەشتیارى لە فڕۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکان و شوێنە پێویستەکانى دیکە بەهەماهەنگى لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، و بەکارهێنانى شێوازە هەمەڕەنگەکانى ڕیکلام بە مەبەستى ناساندنى شوێنە گەشتیارییەکان.ئامادەکردن و پێشنیازکردنى ڕەشنووسى ڕێنمایى تایبەت بە کەرتى گەشتیاری لە هەرێم.کارکردن بۆ گەیاندنى خزمەتگوزاری پێویست بۆ شوێن و ناوچە گەشتیارییەکان بە هەماهەنگى لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان.هەر ئەرکێکى دیکەى هاتوو لەم یاسایە و یاسا بەکارەکانى دیکەى هەرێم، پەیوەست بە چالاککردن و پەرەپێدانى کەرتى گەشتیاری.دووەم/ دابەشکردن و پۆلێنکردنى ئەو ئەرک و دەسەڵاتانەى لە بڕگەى (یەکەم)ى ئەم ماددەیەدا ئاماژەى پێدراوە، بە ڕێنماییەک دیاریدەکرێت کە وەزیر پشتبەست بەم یاسایە و یاساى وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزارى بەرکار لە هەرێم، دەریدەکات.مادده‌ی (4)یەکەم/ ئەنجومەنى وەزیران دەتوانێت لەسەر پێشنیازى وەزارەت، کۆمپانیاى گشتى یان تێکەڵاو لە بواریى گەشتوگوزارى، بەپێى یاسا بەرکارەکان لە هەرێم، دابمەزرێنێت.دووەم/ ئەو کۆمپانیایانەى کە لە بڕگەى (یەکەم)ى ئەم ماددەیەدا ئاماژەیان پێدراوە، سەربەخۆیى دارایى و کارگێڕییان دەبێت، و پێکهاتە و ئەرک و دەسەڵاتەکانى بە پەیڕەوێک ڕێکدەخرێت کە ئەنجومەنى وەزیران بۆ ئەم مەبەستە دەریدەکات.مادده‌ی (5)یەکەم/ پۆلێنکردنى تایبەتمەندى دامەزراوە گەشتیارییەکان و مەرجەکانى مۆڵەتى گەشتیاریى و دەستبەرداربوون لە موڵەت، بە ڕێنمایى ڕێکدەخرێت کە وەزارەت لەسەر پێشنیازى دەستە بۆ ئەم مەبەستە دەریدەکات. دووەم/ دامەزراوەى گەشتیاریى بە مۆڵەتى دەستە پیادەى کار و چالاکییەکانى دەکات.سێیەم/داواکارى وەرگرتنى مۆڵەتى کارکردنى دامەزراوەى گەشتیاریى پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانى گەشتوگوزار لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆوکان دەکرێت.ماوەى مۆڵەتى هاتوو لە بڕگەى (یەکەم)ى ئەم ماددەیە (2) دوو ساڵە و شیاوى نوێکردنەوەیە.چوارەم/ دەستبەرداربوون (تنازل) لە مۆڵەتى دامەزراوەى گەشتیاری بۆ دامەزراوەیەکى دیکە تەنها بە ڕەزامەندى دەستە دەبێت.مادده‌ی (6)دامەزراوەى گەشتیارى پابەند دەبێت بە:-یەکەم/ پیادەکردنى چالاکییەکانى بە گوێرەى تایبەتمەندى دیاریکراو لە مۆڵەتەکەیدا.دووەم/ پێدانى زانیارى لە ڕێگەى بەڕێوەبەراتییە گشتییەکانەوە بە دەستە، دەربارەى پلان و پرۆگرامە گەشتیارییەکانى پێش جێبەجێکردنیان.سێیەم/ پێدانى زانیارى بە دەستە، دەربارەى گەشتیاران و هەر زانیارییەکى دیکە کە پەیوەندیدار بێت بە گەشتوگوزار، لەڕێگەى بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانەوە، ئەگەر دەستە بە نووسراو داواى بکات.چوارەم/ ئاسانکارى بۆ بەمەبەستى چاودێرى و پشکنین.پێنجەم/ بەگەڕخستنى دەستى کارى ناوخۆیى بە ڕێژەیەک کە لە ( 75%) حەفتا و پێنج لە سەد کەمتر نەبێت، جگە لەو پڕۆژانەى کە پێویستى بە پسپۆڕى تایبەت و دەستى کارى شارەزا هەیە بەمەرجێک لە هەرێمى کوردستان بوونیان نەبێت.شەشەم/ هەر پابەندییەکى دیکە کە بە ڕێنمایى ڕێکدەخرێت، یان دەستە لە گرێبەستى نێوانیاندا زیادى دەکات.مادده‌ی (7)یەکەم/ ناوچەى گەشتیارى دەستکرد و بونیادنراوەکانى سەر ناوچەى گەشتیاری سروشتى بە مۆڵەتی دەستە دادەمەزرێت، و مەرجەکانى مۆڵەتی شوێنى گەشتیارییش بە ڕێنمایى دیاردیدەکرێت کە وەزارەت لەسەر پێشنیازى دەستە، دەریدەکات.دووەم/ داواکارى وەرگرتنى مۆڵەتى دامەزراندنى شوێنى گەشتیاریى پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتى گشتى دەکرێت.سێیەم/ شوێنە گەشتیارییەکان پابەند دەبن بە ئاسانکاریى بۆ مەبەستى چاودێرى و پشکنین.مادده‌ی (8)یەکەم/ پیادەکردنى کارى ڕێنوێنى گەشتیارى بە مۆڵەتى بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانى دەستەى گەشتوگوزار دەبێت، مەرجەکانى مۆڵەتیش بە ڕینمایى دیاریدەکرێت کە وەزارەت لەسەر پێشنیازى دەستە، دەریدەکات.دووەم/ ڕێنوێنیکارى گەشتیاریى پابەند دەبێت بە:-پیادەکردنى کارى ڕێنوێنکارى بەو مەرج و ڕێکاریانەى لە مۆڵەتەکەیدا هاتووە.پیادەکردنى ڕێسا پیشەییەکانى کارى ڕێنوێنکاری.هەر پابەندییەکى دیکە کە بە ڕێنمایى ڕێکدەخرێت.مادده‌ی (9)یەکەم/ ماف وئەرکەکانى گەشتیار، بە پێى یاسا بەرکارەکانى هەرێم و ڕێکەوتننامە نێودەوڵەتییە پەسەندکراوەکان، پارێزراو دەبێت.دووەم/ دەستە ڕێوشوێن بۆ دەستەبەرکردنى مافى گەشتیار لە بەرامبەر دامەزراوە و شوێنە گەشتیارییەکاندا دەگرێتەبەر.سێیەم/ ئەگەر هەمان جۆرى چالاکى گەشتیارى لەلایەن زیاتر لە یەک دامەزراوەى گەشتیاری ئەنجام درا، ئەوا سەرجەمیان پێکەوە بەرپرسن لە قەرەبووکردنەوە بەرامبەر هەر هەڵە یان سەرپێچیەک کە زیان بە گەشتیار بگەیەنێت و دەرئەنجامى کارى هاوبەشى ئەو دامەزراوانە بێت.مادده‌ی (10)یەکەم/ بینینى داواى شارستانى(مدنی) لە بوارى گەشتوگوزار و یەکلایى کردنەوەیان، لەلایەن دادگاکانەوە سیفەتى بەپەلەى پێدەدرێت.دووەم/ لەو ناوچە گەشتیارییانەى کە بنکەى پۆلیسى تێدایە، هۆبەى پۆلیسى گەشتیارى دادەمەزرێت، و ئەرکیان پاراستنى گەشتیار و ناوچە گەشتیارییەکان دەبێت.مادده‌ی (11)دامەزراوەى گەشتیارى بە داخستنى کاتى و پێبژاردنێک کە لە (1,000,000) یەک ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە (2,000,000) دوو ملیۆن دینار زیاتر نەبێت، سزا دەدەرێت، ئەگەر سەرپێچى حوکمی بڕگەى (دووەم) لە ماددەى (5) و ماددەی (6)ی ئەم یاسایەى کرد، یان زانیاریى و بەڵگەنامەى نادروستى بەمەبەستى وەرگرتنى مۆڵەت پێشکەشى دەستە کرد.مادده‌ی (12)یەکەم/ دامەزراوەى گەشتیارى بە پێبژاردنێک کە لە (100,000) سەد هەزار دینار کەمتر نەبێت و لە (200,000) دوو سەد هەزار دینار زیاتر نەبێت، سزا دەدرێت، بۆ هەر ڕۆژێک دواکەوتن لە نوێکردنەوەى مۆڵەتى کارکردن.دووەم/ ئەگە دامەزراوەى گەشتیاریى ماوەى زیاتر لە (60) شەست ڕۆژ بەسەر نوێ نەکردنەوە مۆڵەتەکەیدا بەبێ پاساوى ڕەوا تێپەڕى، ئەوا سەربارى سەپاندنى سزاى هاتوو لە لەبڕگەى (یەکەم)ى ئەم ماددەیەدا، دواى ئاگادارکردنەوەى، نوێکردنەوەى مۆڵەتەکەى بۆ ماوەى (3) سێ مانگ دوادەخرێت و ئەگەر هەر پابەند نەبوو بۆ ماوەیەک کە لە (1) یەک ساڵ کەمتر نەبێت مۆڵەتەکەى دوادەخرێت، و لەو ماوەیەدا ڕێگەى کارکردنى پێ‌نادرێت.مادده‌ی (13)هەر یەک لە دامەزراوەى دەستبەرداربوو و دامەزراوەى دەستبەرداربۆکراو بە پێبژاردنێک کە لە (1,000,000) یەک ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە (2,000,000) دوو ملێۆن دینار زیاتر نەبێت، سزادەدرێت، ئەگەر دەستبەرداربوونەکەیان بە پێچەوانەى بڕگەى (چوارەم)ى ماددەى (5)ى ئەم یاسایە، ئەنجامدا.مادده‌ی (14)ناوچەی گەشتیاری بە داخستنى كاتی کە لە (30) سی ڕۆژ زیاتر نەبێت و پێبژاردنێک کە لە (500،000) پێنج سەد هەزار دینار کەمتر نەبێت و لە (1,000,000) یەک ملیۆن دینار زیاتر نەبێت، سزادەدرێت، ئەگەر سەرپێچى حوکمى بڕگەكانی (یەكەم، سێیەم)ی ماددەى (7)ی ئەم یاسایەى کرد یان زانیاریى و بەڵگەنامەى نادروستى بەمەبەستى وەرگرتنى مۆڵەت پێشکەشى دەستە کرد. مادده‌ی (15)یەکەم/ رێنوێنیکارى گەشتیارى بە پێبژاردنێک کە لە (250,000) دوو سەدو پەنجا هەزار دینار کەمتر نەبێت و لە (500,000) پێنج سەد هەزار دینار زیاتر نەبێت، سزادەدرێت، ئەگەر سەرپێچى حوکمى بڕگەى (یەکەم)ى ماددەى (8)ى ئەم یاسایەى کرد یان زانیارى و بەڵگەنامەى نادروستى بەمەبەستى وەرگرتنى مۆڵەت پێشکەشى دەستە کرد.دووەم/ ڕێنوێنیکارى گەشتیاری بە پێبژاردنێک کە لە (100,000) سەد هەزار دینار کەمتر نەبێت و لە (250,000) دوو سەد وپەنجا هەزار دینار زیاتر نەبێت، سزادەدرێت، بۆ هەرجارێک کە سەرپێچى پابەندییەکانى هاتوو لە بڕگەى(دووەم)ى ماددەى (8)، بکات.مادده‌ی (16)یەکەم/ لەکاتى دووبارەکردنەوەى سەرپێچییەکانى هاتوو لە ماددەکانى(15،14،13،11)ى ئەم یاسایە، بڕى پێبژاردنەکان دەبنە دوو هێندە.دووەم/ ئەگەر سەرپێچیکار بەردەوام بوو لەسەر سەرپێچییەکانى هاتوو لە ماددەکانى ئاماژەپێدراو لە بڕگەى (یەکەم)ى ئەم ماددەیەدا، ئەوا بەپێى قەبارەى سەرپێچییەکە، مۆڵەتەکەى بۆ ماوەیەکى کاتى ڕادەگیرێت یان هەڵدەوەشێتەوە.مادده‌ی (17)یەکەم/ سەرۆکى دەستە یان ئەوەى ڕایدەسپێرێت، دەسەڵاتى سەپاندنى سزاکانی هاتووی لەم یاسایەدا هەیە، پشتبەست بە ڕاسپاردەى لیژنەیەک کە دەستە یان بەڕێوەبەرایەتى گشتى بۆ ئەو مەبەستە دروستیدەکات.دووەم/ بڕیارەکانى سزادان بەپێى حوکمەکانى ئەم یاسایە، لە ماوەى (30) سی ڕۆژ لە بەروارى پێڕاگەیاندنیان، یاراى تانەلێدانن لەبەردەم دادگای کارگێڕیى بەپێى حوکمەکانى یاساى ئەنجومەنى شوراى بەرکار لە هەرێم.مادده‌ی (18)سەپاندنى سزاکانى هاتوو لەم یاسایەدا، ڕێگر نییە لە سەپاندنى هەرسزایەکى دیکەى هاتوو لە یاساى سزاکانى بەرکار لە هەرێم.مادده‌ی (19)یەکەم/ بڕى ڕەسمى پێدان و نوێکردنەوەى مۆڵەتى پیادەکردنى کارى دامەزراوە و شوێنە گەشتیارییەکان و بە ڕێنوێنكاری گەشتیاری، بەپێى پەیڕەوێک دیاریدەكرێت لەلایەن ئەنجوومەنى وەزیرانەوە دەردەچێت.دووەم/ (30%) لەسەدا سى بڕى داهاتى بەدەستهاتوو بەپێى بڕگەى (یەکەم) ى ئەم ماددەیە بۆ مەبەستى پەرەپێدانى كەرتی گەشتیارى تەرخان دەکرێت.مادده‌ی (20)مەرج و خەسڵەت و تایبەتمەندى ئەو شوێنە گەشتیارییانەى حوکمەکانى ئەم یاسایە دەیانگرێتەوە، لەلایەن وەزارەتەوە بە ڕێنماییەک دیاریدەکرێن.مادده‌ی (21)یەکەم/دواى لارینەبوونى وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو، زەوى کشتوکاڵى بۆ پڕۆژەى گەشتیاری، لەبەر ڕۆشنایى یاسا بەرکارەکانى هەرێم، بەمەبەستى جێبەجێکردنى پڕۆژە گەشتیارییەکان، دەکوژێندرێتەوە.دووەم/ بە دەر لە زەوییە کشتوکاڵییەکان، وەزارەت دەتوانێت بە هەماهەنگى لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان، هەر زەوییەکى تر بۆ مەبەستى جێبەجێکردنى پڕۆژە گەشتیارییەکان، تەرخان بکات.مادده‌ی (22)یەکەم/ خاوەنى ئەو زەوییانەى موڵکى تەواون (ملک صرف)، دەتوانن بە ڕەزامەندى دەستە پڕۆژەى گەشتیارى بەپێی حوکمەکانى ئەم یاسایە دابمەزرێنن، بەڕەچاوکردنى پێگەى جوگرافى و لە چوارچێوەى سیاسەتى گەشەپێدانى کەرتى گەشتیاری لە هەرێم.دووەم/ خاوەنى مافى ڕەفتارپێکردن لەسەر ئەو زەویانەى موڵکى دەوڵەتن، بەدەر لە یاساى ژمارە (1)ى ساڵى (2008)، لەسەر ڕووبەرێک کە لە (20%) بیست لەسەدی تەواوى ڕووبەرى زەویەکە تێپەڕ نەکات، لەسەر داواکارى کەسەکە و پێشنیازى دەستە، دواى لارینەبوونى وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو و ڕەزامەندى ئەنجومەنى وەزیران، دەتوانن پڕۆژەی گەشتیاری بونیادبنێن، بەرامبەر بەکرێیەک کە بڕەکەى بە ڕێنمایى لەلایەن وەزیرى دارایى و ئابوورى بە هەماهەنگى لەگەڵ وەزیر دیاریدەکرێت.سێیەم/ خاوەنى مافى ڕەفتارپێکردن لەسەر زەویەک کە ڕووبەرەکەى لە (5) پێنج دۆنم کەمترە، بە هەمان مەرج و ڕێکارى هاتوو لە بڕگەى (دووەم)ى ئەم ماددەیە، دەتوانێت (50%) پەنجا لەسەدی ڕووبەرى زەوییەکە بکاتە پڕۆژەى گەشتیاری بەمەرجی پابەندبوون بە پاراستنى پارێزراوە سروشتییەکان و پابەندییە ژینگەییەکان.مادده‌ی (23)یەکەم/ دەستە دەتوانێت ئەو زەویانەى کە بۆ مەبەستى گەشتیارى تەرخانکراون، تەنها بۆ پڕۆژەى گەشتیارى بەکرێ بدات.دووەم/ماوەى گرێبەستى بەکرێدانى زەوى و پڕۆژەى گەشتیارى، لە دواى ڕۆژێک لە تەواوکردن یان نۆژەنکردنەوەى پڕۆژەکە، کە پێشتر ماوەکەى لە ڕێگەى لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە دیاریکراوە، هەژماردەکرێت، و کرێى ماوەى تەواوکردنى پڕۆژەکەش لەسەر زەویەکە وەردەگیرێت.ئەگەر خاوەن پڕۆژە دەستى لە پڕۆژەکە هەڵگرت یان نەیویست گرێبەستەکەى نوێبکاتەوە، ئەوا لە بەکرێدانى ئاشکرادا بەکرێ دەدرێتەوە.جگە لە گرێبەستى بانەوانى، گرێبەستەکانى بەکرێدانى شوێن و پڕۆژە گەشتیارییەکان لە لایەن دەستەوە، کە ماوەیان لە (15) پازدە ساڵ کەمترە، بۆ یەک جار یاراى درێژکردنەوەن، بەو مەرجەى ماوەى بنەڕەتى و ماوەى درێژکراوە پێکەوە لە (15) پازدە ساڵ تێپەڕ نەکات و بڕى بەرامبەرى ڕاستەقینە بەپێى ئەو ڕێکارانەى لە یاساى ژمارە (1)ى ساڵى (2021)دا هاتوون، بخەمڵێنرێتەوە.ماوە و بڕى بەرامبەر و مەرجەکانى درێژکردنەوە، لەسەر پێشنیارى دەستە و بە ڕەزامەندى وەزیر دیارى دەکرێت.مادده‌ی (24)یەکەم/دەستە لە ڕێگەى لیژنەیەکەوە، کە پێکهاتەکەى بە ڕێنماییەک دیاریدەکرێت کە وەزارەت بۆ ئەو مەبەستە دەریدەکات، لە داواکارى ئەو کرێچیانە دەڕوانێت، کە وەبەرهێنانى گەشتیارییان لەسەر ماڵ و موڵکى دەوڵەت بە گرێبەست لەناوچە تازە گەشەسەندووەکاندا کردووە، و پرۆژەکانیان مایەى خۆى ناهێنێتەوە و داواى لێخۆشبوو‌ن لە کرێ دەکەن.ئەگەر دواى هەڵسەنگاندن، لیژنەکە گەیشتە ئەو ئەنجامەى کە داواکارییەکە مەرجى لیخۆشبوونى تێدایە، پێشنیازى لێخۆشبوو‌ن لە کرێ بۆ وەزیر دەکات.وەزیر بۆ هێنانەدى بەرژەوەندیى گشتى و پەرەپێدانى گەشتیارى لەو ناوچە تازە گەشەسەندووانە بڕیارى لێخۆشبوو‌ن تەنها بۆ ماوەیەکى دیارکراو کە لە دوو ساڵ زیاتر نەبێت، دەدات.دووەم/ دەستە دەتوانێت دوای ڕەزامەندى وەزارەت، ماوەى گرێبەستى پڕۆژە گەشتیارییە بەکرێدراوەکان لە گوندەکان درێژ بکاتەوە، ئەگەر لە ماوەى بەکرێدانەکەدا، دواى جێبەجێکردنى رێژەى (100%) لە سەدا سەدى پڕۆژەکە، بەپێى توێژینەوەى کەڵکى ئابوورى، سەرمایەى پڕۆژەکە بەدەست نەهاتبێت.مادده‌ی (25)یەکەم/ئەو کەسەى زەوى بە بەرامبەر بۆ تەرخان دەکرێت، مافى هەیە بە ڕەزامەندی دەستە، پڕۆژەکە یان ئەو شوێنە گەشتیارییەى لەسەرى دروستکراوە، لەدواى تەواوبوونى بەڕێژەى ( 100%) لە سەدا سەدى، بەبێ زەوییەکە، بفرۆشێتە کەسانى دیکە، بەمەرجى زیادکردنى (20%) بیست لە سەدی کرێى ساڵانەى زەوى.دووەم/خاوەنى پڕۆژە گەشتیارییەکان کە لانیکەم (51%) لە سەدا پەنجا و یەکی پڕۆژەکانیان دروستکردووە، دەتوانن بە مەبەستى تەواو کردنى پڕۆژەکە، داواى هاوبەش (ادخال شریک) بکەن.مادده‌ی (26)وەزیر لەسەر پێشنیازى دەستە رێنمایى بۆ رێکخستنى ئەمانەى خوارەوە دەردەکات.یەکەم/ چاودێرى و پشکنینى دامەزراوە گەشتیارییەکان.دووەم/ کردنەوەى پەیمانگە و ناوەندەکانى تایبەت بە ڕاهێنانى گەشتیاریى لە کەرتى گشتى و تایبەت و تێکەڵ.سێیەم/ مۆڵەتدانى پڕۆژە گەشتیارییەکان بەپێى سیستەمى دابەشکردنى کات بەهاوکارى لەگەڵ وەزارەتی دارایى و ئابوریى.چوارەم/ ئامادەکردنى ڕێبەرە گەشتیارییەکان.پێنجەم/ دیاریکردنى کاتى دەستپێکردن و کۆتایى هاتنى کار و چالاکیە گەشتیارییەکان لە شوێنە گەشتیارییەکاندا.مادده‌ی (27)یەکەم/ ئەو پڕۆژە و دامەزراوە گەشتیارییانەى دەکەونە ناو پۆلێنکراوى وەبەرهێنانى گەشتیارى، ئەو لێخۆشبوونانە دەیانگرێتەوە کە بەپێى یاسا بەرکارەکانى هەرێم بۆ پڕۆژەکانى وەبەرهێنان بڕیاریان لێدراوە. دووەم/ لێخۆشبوونى هاتوو لە بڕگەى (یەکەم)ى ئەم ماددەیە، ڕەسمەکانى تایبەت بە پیادەکردنى پیشە ناگرێتەوە.مادده‌ی (28)پشکەکانى کۆمپانیاى (ئینشکێ)ی هاوپشکى تێکەڵ کە (49%) چل و نۆ لە سەدی سەرمایەى کۆمپانیاکەیە و بەناوى وەزارەتى دارایى عێراق تۆمارکراوە بەبێ بەرامبەر بەناوى وەزارەت تۆمار دەکرێت و گواستنەوەی تۆمارەكە لە باج و رسومات دەبوردرێت.مادده‌ی (29)وەزیر خۆى یان لەسەر پێشنیازى دەستە ڕێنمایى پێویست بۆ ئاسان جێبەجێکردنى حوکمەکانى ئەم یاسایە دەردەکات.مادده‌ی (30)پێویستە لەسەر لایەنە پەیوەندارەکان حوکمەکانى ئەم یاسایە جێبەجێ بکەن.مادده‌ی (31)کار بە دەقى هیچ یاسا یان بڕیارێک ناکرێت کە لەگەڵ حوکمەکانى ئەم یاسایەدا ناکۆک بێت.مادده‌ی (32)ئەم یاسایە لە ڕێکەوتى بڵاوکردنەوەى لە ڕۆژنامەى فەرمى (وەقایعى کوردستان) جێبەجێ دەکرێت. د.رێواز فائق حسێن سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراقهۆیهكانی دهرچوواندنبە لەبەرچاوگرتنى گرنگى گەشتوگوزار لە فرەکردنى سەرچاوەکانى داهات لە هەرێم، و ئەو ڕەهەندانەى لە ناساندنى شوناسى شارستانى و کلتووریى رۆشنبیری و دەستکەوتى تەلارسازیى گەلى کوردستاندا هەیەتى، و بۆ جەختکردنەوە لە گرنگى پلاندانان و کارکردن لەسەر پیادەکرنى ستراتیجیەتێکى ڕوون بۆ کاراکردنى کەرتى گەشتوگوزار و بەشدرایکردنى لە گەشەپێدانى ئابوری نیشتیمانیدا، ئەم یاسایە دەرچووێندرا....
یاسای ژماره (15) ساڵی 1992 یاسای وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 9
یاسای ژماره (15) ساڵی 1992 یاسای وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 9
یاسای وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت وگوزاری هه‌رێمی كوردستان عێراقبهناوی خوای بوخشنده ومیهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجوومهنی نیشتمانی كودستانی عێراقژمارهی بڕیار:45مێژووی بڕیار:28/12/1992(( بڕیار))به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی/1992 و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت وگوزارو بڕیار له‌سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ڕۆژی 12/12/1992 دا بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا.یاسای ژماره (15) ساڵی 1992 یاسای وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستانی عێراقماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه بۆ خواسته‌كانی ئه‌م یاسایه ماناكانی ته‌نیشتیانه:1/ هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق.2/وه‌زره‌ت: وه‌زاره‌تی شارهوانیو گه‌شتوگوزاری هه‌رێم.3/وه‌زیر:وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هه‌رێم.4/بریكار/بریكاری وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هه‌رێم.5/ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی راوێژكارانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هه‌رێم.مادده‌ی دووه‌م:وه‌زاره‌ت كۆشش ده‌كا بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ناوخۆیی و شاره‌وانی و خزمه‌تگوزاری ئاووئاوه‌ڕۆ وفراوانكردنی بزوتنه‌وه‌ی گه‌شتوگوزار وپه‌ره‌پێدانی له كوردستاندا له چوارچێوه‌ی ئه‌و نه‌خشانه‌دا كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داده‌نرێت.مادده‌ی سێیه‌م:1-وه‌زیر سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته و به‌رپرسیاره له رێنوێنی كردنی له كاره‌كانیدا و له‌سه‌رپه‌رشتی و چاوردێری كردنی چالاكی یه‌كانیدا و له‌ویشه‌وه ئه‌و رێنمایی وبڕیار و فرمانانه ده‌رده‌چن كه په‌یوه‌ندی یان به ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت و دام وده‌زگاكانی و گشت كاروباره ئیداری و دارایی رێك و پێكی هونه‌ری یه‌وه له چوارچێوه‌ی حوكمی یاساوپێره‌ودا هه‌یه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا به سیفه‌تی ئه‌ندامێكی هاوبه‌شێتی به‌رپرسیاره‌و بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به بریكار و به‌ڕێوه‌یه‌ری گشتی یه وهه‌ر كه‌سێ خۆی په‌سه‌ندی ده‌كا بسپێرێ.2-بریكار به‌رپرسیاره له جێ به‌جێ كردنی سیاسه‌تی وه‌زاره‌ت و نه‌خشه بۆ كێشانی هێنده‌ی په‌یوه‌ندی به‌و تایبه‌تكاری یانه‌وه هه‌بێ كه وه‌زیر پێیانی ده‌سپێرێ.مادده‌ی چواره‌م:وه‌زاره‌ت له‌م دام و ده‌زگایانه پێكدێ:1/ مه‌ڵبه‌ندی وه‌زاره‌ت كه پێكدێ له :أ/ نووسینگه‌ی وه‌زیر: مووچه‌خۆرێك به پله‌ی به‌وه‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه ده‌بێ لهكارمهندان وپسپۆران بێ.ب/نووسینگه‌ی بریكار:مووچه خۆرێك له كامه‌ندان وپسپۆران سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا.ج/فه‌رمانگه‌ی یاسایی كه په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ وه‌زیردا ده‌بێ.2/به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی یه‌كان: هه‌ریه‌كێ له به‌ڕێوبه‌رێتی یه گشتیه‌كان مووچه خۆرێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه ده‌بێ باوه‌ڕنامه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ و له‌بواری پسپۆریدا له كارمه‌ندان ولێهاتوویی بێ چه‌ند به‌ڕێوبه‌رێتی و به‌شێكشیان پێوه ده‌به‌سترێته‌وه كه هه‌ریه‌كێ له به‌ڕێوبه‌رێتی مووچه‌خۆرێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه ده‌بێ باوه‌ڕنامه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی زانكۆیی هه‌بێ و له‌بواری پسپۆریدا له كارمه‌ندان و لێهاتووان بێ و هه‌ر به‌شێكیش مووچه‌خۆرێك له كارمه‌ندان و پسپۆران سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا.أ-به‌رێوبه‌ری گشتی كاروباری به‌ڕێوه‌بردن ودارایی كه ئه‌م به‌ڕێوبه‌رێتیی یانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێنه‌وه.یه‌كه‌م/به‌ڕێوبه‌ری كاروبار‌و به‌رێوه‌بردن و كه‌سان.دووه‌م/به‌رێوبه‌رێتی كاروباری دارایی و پێداچوونه‌وه.ب- به‌ڕێوبه‌رێتی گشتی نه‌خشه‌دانان و به‌دواداچوون كه ئه‌م به‌رێوبه‌رێتی و به‌شانه پێوه ده‌به‌سترێته‌وه.یه‌كه‌م/به‌رێوبه‌ری نه‌خشه‌دانان و لێكۆڵینه‌وه.دووه‌م/به‌ڕێوبه‌رێتی به‌دواداچوون وپشكین.سێ یه‌م/ به‌رێوبه‌رێتی سه‌رژمێری وكۆمپیوتهر.چواره‌م/به‌ڕوبه‌رێتی هێزی كارگه و په‌ره‌پێدان.پێنجه‌م/ به‌شی خزمه‌تگوزاری ئه‌ندازیاری.جـ-به‌ڕێوبه‌رێتی گشتی شاره‌وانیه‌كان كه ئه‌م به‌ڕێوبه‌رێتی و به‌شانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێنه‌وه.یه‌كه‌م/به‌رێوبه‌رێتی موڵك و زه‌وی وزار. دووه‌م/ به‌ڕێوبه‌رێتی كاروباری هونه‌ری كه ئه‌م به‌شانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه.أ/به‌شی لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه.ب/ به‌شی سكێچ كێشانی.ج/به‌شی ئه‌ندازیاری هاتووچۆد/به‌شی كارگه و ماشینه‌كان.سێیه‌م/ به‌ڕێوبه‌رێتی نه‌خشه‌دانان و به‌دواداچوون.چواره‌م/به‌شی كاروباری به‌ڕێوه‌بردن ودارایی .پێنجه‌م/ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانیه‌كانی مه‌ڵبه‌نده‌كانی پارێزگاكانی هه‌رێم وبه‌ڕێوبه‌رێتیه‌كانی شاره‌وانی یان.د/به‌ڕێوبه‌رێتی گشتی نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانی كه ئه‌م به‌ڕێوبه‌رێتانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه.یه‌كه‌م/ به‌ڕێوبه‌رێتیلێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه و سكێچ كێشان به‌راشكاوی.دووه‌م/به‌ڕێوبه‌رێتی سكێچ كێشانی بنچینه‌یی و جوداكردنه‌وه.سێ یه‌م/بهڕێوبهرێتیهكانی نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانی له پارێزگاكانی هه‌رێمدا.ه/به‌ڕێوبه‌رێتی گشتی ئاووئاوه‌ڕۆ كه ئه‌م به‌ڕێوبه‌رێتی یانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه:یه‌كه‌م: به‌رێوبه‌رێتی ئیش پێكرنو چاككردنه‌وه.دووه‌م:به‌ڕێوبه‌رێتی گه‌نجینه‌كان.سێیه‌م: به‌ڕێوبه‌رێتی كاروباری به‌ڕێوه‌بردن دارایی.چواره‌م: به‌ڕێوبه‌رێتی یه‌كانی ئاو‌و ئاوه‌ڕۆ له پارێزگاكانی هه‌رێمدا.و/ ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار كه ئه‌رك ودام و ده‌زگاكانی په‌یڕه‌وێكی تایبه‌تی رێكده‌خرێ.ز/یه‌كه‌م/ ئه‌نجومه‌نێكی راوێژكاری به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاره‌وه پێكدێ كه وه‌زیر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ئه‌مانه‌ش ئه‌ندامی ده‌بن:1-بریكاری وه‌زاره‌ت.2-به‌ڕێوبه‌ری گشتی نه‌خشه‌دانان وبه‌دواداچوون جێگری سه‌رۆك مقرری ئه‌نجومه‌ن.3-به‌ڕێوبه‌ری گشتی ئاو‌و ئاوه‌ڕۆ.4-سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار.5-به‌ڕێوبه‌ری گشتی شاره‌وانیه‌كان.6-به‌ڕێوبه‌ری گشتی نه‌خشه‌دانانی ئه‌وه‌دانی.7-به‌ڕێوبه‌ری گشتی به‌ڕێوه‌بردن ودارایی. 8-راوێژكاری یاسایی.9-سه‌رۆكه‌كانی شاره‌وانی مه‌ڵبه‌نده‌كانی پارێزگاكانی هه‌رێم.دووه‌م: ئه‌ركه‌كانی ئه‌نجومه‌ن.1-دارشتنی ئامانجه گشتیه‌كانی نه‌خشی وه‌زاره‌ت.2-لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خشه سه‌ره‌تاییانه‌ی له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رێتی گشتی نه‌خشه‌دانانه‌وه ئاماده‌كراون وبه‌دواداچوو له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و نه‌خشانه‌ی له‌لایه‌ن دام وده‌زگاكانی وه‌زاره‌ته‌وه پێشكه‌شكراون وبڕیار له‌سه‌ردانیان.3-به‌دواداچوونی نه‌خشه‌ی وه‌زاره‌ت وچاودێری كردنی جێ به‌جێكردنی.4-پێشنیازكردنی سیاسه‌تی دارایی وئابووری وه‌زاره‌ت.5-لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و پرۆژه‌ی یاسا وپه‌یره‌و رێنمایی یانه‌ی په‌یوه‌ندی یان به كاروئانجه‌كانی وه‌زاره‌توه هه‌یه وهه‌ر تێبینی و ئامۆژگاری یه‌كیش كه په‌سه‌ندیان ده‌كا.6-لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و راپۆرته ده‌وری یه گشتی یه‌ی وه‌زاره‌ت كه له‌لایه‌ن به‌رێویه‌رێتی گشتی نه‌خشه‌دانان و به‌دواداچووندا ئاماده‌كرێ و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌وكۆسپانه‌ی دێته رێگای و پێشنیازكردنی چاره‌سه‌ری عه‌مه‌لی بۆیان.سێیه‌م: ئه‌نجوومه‌ن له‌سه‌ر داوای وه‌زیر كۆ ده‌بێته‌وه (نصاب)ی كۆبوونه‌وه‌ش به ئاماده بوونی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن و دووله‌سێ به‌شی ئهندامانیكماددهی پێنجه‌م:أ/ئه‌رك و تایبه‌تكارییه‌كانی دام وده‌زگاكانی وه‌زاره‌ت به په‌یره‌وێك دیاری ده‌كرێن.ب/وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌رێوبه‌رێتی به‌ش و لقی نوێ به پێی پێویست پێكبێنێ یا بیانخاته پاڵ یه‌كتر.ج/وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌پێی پێویست لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی یا كاتی پێكبێنێ.مادده‌ی شه‌شه‌م:وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكردی جێ به‌جێ كردین ئه‌م یاسایه ده‌ربكا.مادده‌ی حه‌وته‌م:كار به‌هیچ ده‌قێك ناكرێ له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه دا ناكۆك بێ.مادده‌ی هه‌شته‌م:ده‌بێ وه‌زیره په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی هه‌شته‌م:ده‌بێ وه‌زیره په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی نۆیه‌م:ئه‌م یاسایه له‌رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ. نه‌ژاد احمد عزیز ئاغا‌و/سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عیراق...
یاسای ژماره( 2 )ی ساڵی 2007 یاسای وه‌زاره‌تی شاره‌وانی یه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق | 10
یاسای ژماره( 2 )ی ساڵی 2007 یاسای وه‌زاره‌تی شاره‌وانی یه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق | 10
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان- عیراق پشت به حوكمی بڕگه(1)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی هه‌موار كراو‌و، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عێراق له دانیشتنی ژماره (3)ی رۆژی (2/4/2007) ی خۆیدا، بڕیاری دانانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی دا: یاسای ژماره( 2 )ی ساڵی 2007 یاسای وه‌زاره‌تی شاره‌وانی یه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق مادده‌ی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه، بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه:یه‌كه‌م: هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان- عێراق .دووه‌م:وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی شاره‌وانیه‌كانی هه‌رێم.سێیه‌م: وه‌زیر : وه‌زیری شاره‌وانیه‌كانی هه‌رێم.چواره‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت : بریكاری وه‌زاره‌تیی شاره‌وانیه‌كانی هه‌رێم.پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژكاریی وه‌زاره‌تی شاره‌وانیه‌كانی هه‌رێم. - ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ت -مادده‌ی دووه‌م:ئامانجی وه‌زاره‌ت ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یه:یه‌كه‌م: پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری خۆجێیه‌تی وشاره‌وانی بۆ دابین كردنی پێویستیه‌كانی دانیشتوان له ئاوی پاك وئاوه‌ڕۆ وئاوی باران ودروستكردنی رێگاوپرد وتونێل له‌ناو سنووری شاره‌وانییه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزاریی هه‌مه‌جۆری شاره‌وانی له رووی چه‌ندیی وچۆنییه‌وه تاكو شار‌و شارۆچكه وگونده‌كان ده‌گرێته‌وه،له‌گه‌لأ دابین كردنی پێویستیه‌كانی هاونیشتمانیان له سه‌یرانگاو یاریگاكان.دووه‌م: پلاندان وبه‌ڕێوه‌بردن وڕاپه‌ڕاندنی كار‌و ئه‌ركه‌كان به‌جۆرێكی وا ده‌گرێته ئه‌ستۆ كه به‌شداریی له خولقاندنی گه‌شه سه‌ندنی ئابووری خۆجێیه‌تی بكات، ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی گرتنه به‌ری سیاسه‌تێكی كارا ده‌بێ بۆ به‌كارهێنانی زه‌وی ونه‌خشه‌كێشانی بیناسازیی وئاوه‌دانی.سێیه‌م: ئاماده كردنی ئاووهه‌وای له‌بار بۆ پارێزگاریكردن له ژینگه‌ی پاك ودروست وگرنگیدان به ناوچه سه‌وزه‌كان له‌شارو شارۆچكه‌كاندا.چواره‌م: كاركردن له پێناوی هێنانی سه‌رمایه وهاندنی وه‌به‌رهێنانی بیانی وخۆجێیه‌تی له كه‌رته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌كاره‌كانی وه‌زاره‌ت وئه‌مه‌ش به هاو ئاهه‌نگی له‌گه‌لأ ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمدا ده‌بێت. -پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت- مادده‌ی سێیه‌م:وه‌زاره‌ت له‌م پێكهاتانه‌ی خواره‌وه پێكدێ:ـیهكهم: وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته وبه‌رپرسه له كاره‌كانی وئاراسته‌كردنی سیاسه‌ته‌كه‌ی دا وسه‌رپرشتی وچاودێری چالاكییه‌كانی ده‌كات وهه‌ر له‌ویشه‌وه ئه‌و بڕیار‌و فه‌رمان ورێنماییانه ده‌رده‌چن كه په‌یوه‌ندییان به ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت وده‌زگاكانیه‌وه له‌رووی هونه‌یی ودارایی وكارگیرێی ورێكخستنه‌وه هه‌یه به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا وبه‌رپرسیشه به‌رامبه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌و پێیه‌ی كه ئه‌ندامێكی هاوكاره له‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا وبۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سته‌ڵاته‌كانی بدات به بریكاری وه‌زاره‌ت یا به‌ڕێوه‌به‌ره‌گشتیه‌كان یان ئه‌وه‌ی له وه‌زاره‌تدا به‌شیاوی ده‌زانێ.دووه‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت: یارمه‌تی وه‌زیر ده‌دات له ئاراسته‌كردنی كاروباری وه‌زاره‌ت وسه‌رپه‌رشتی كاروباره‌كانی له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی كه له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه پێی ده‌دری وده‌بێ بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت، و پسپۆڕ بێ.سێیه‌م: نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر بێت وبڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن.چواره‌م:نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فه‌رمانبه‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وچه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن.پێنجه‌م:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی مه‌ركه‌زی وه‌زاره‌ت: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری یاسایی.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندن.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی بانكی زانیاریی.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌ره‌پێدانی كارگێڕی وهونه‌ریی.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ژینگه. شه‌شه‌م:راوێژكاران: ژماره‌یان له چوار زیاتر نابێ وده‌بێ بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆیان هه‌بێت وخاوه‌نی شاره‌زایی و كارامه‌یی بن و پسپۆڕییه‌كه‌شیان له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه ده‌سنیشان ده‌كرێ.حه‌وته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كارگێڕیی و دارایی: به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بێت وخاوه‌نی شاره‌زایی وكارامه‌یی بێت.هه‌شته‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی پلاندان وبه‌دواداچوون: به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وخاوه‌نی شاره‌زایی وكارامه‌یی بێت. نۆیه‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بۆ نه‌خشه‌كێشانی بیناسازیی:به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی وكارامه‌یی بێت. ده‌یه‌م:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پڕۆژه‌كان:به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی وكارامه‌یی بێت.یازدهم:به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاو‌و ئاوه‌ڕۆكان: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی وكارامه‌یی بێت.دوازدهم:به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانیه‌كان له پارێزگاكانی هه‌رێم دا: هه‌ر یه‌ك له‌وانه به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وپسپۆڕوخاوه‌ن شاره‌زایی وكارامه‌یی بێت.سێزده‌م:سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی له مه‌ركه‌زی هه‌موو پاریزگایه‌ك له پاریزگاكانی هه‌رێم: له هه‌ر پارێزگایه‌ك سه‌رۆكێكی شاره‌وانی هه‌ڵبژێردراو سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی.مادده‌ی چواره‌م:یه‌كه‌م: وه‌زاره‌ت ئه‌نجومه‌نێكی راوێژكاری ده‌بێ وله‌مانه‌ی خواره‌وه پێكدێ:1- وه‌زیر: سه‌رۆكه.2- بریكاری وه‌زاره‌ت: جێگری سه‌رۆكه وله‌كاتی ئاماده نه‌بوونی سه‌رۆك سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن ده‌كات. 3ـ نوێنه‌ری ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به‌مه‌رجێك پله‌یان له به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێ : ئه‌ندامن. 4- به‌رێوه‌به‌ره گشتیه‌كان له‌وه‌زاره‌ت ئه‌ندامن.5- هه‌ر راوێژكار یا شاره‌زایه‌كی پسپۆڕ كه وه‌زیر له‌ناو وه‌زاره‌ت یا له ده‌ره‌وه‌یدا ههڵیدهبژیری: ئه‌ندامن دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن راوێژكاری راسپارده‌كانی خۆی پێشكه‌ش به‌وه‌زیر ده‌كات وئه‌گه‌ر په‌سندی كرد شێوه‌ی بڕیاری وه‌زاری وه‌رده‌گرێ.مادده‌ی پێنجه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه گرێ به‌ست له‌گه‌لأ كه‌سی سروشتی ومه‌عنه‌وی خاوه‌ن شاره‌زایی وپسپۆڕی له‌ناو هه‌رێم یا ده‌ره‌وه‌یدا بكات، تاكو ئه‌و ئه‌رك وكارانه‌ی كه‌پێیان ده‌سپێردرێ له‌وماوه‌یه‌ی كه به‌گونجاوی ده‌زانێ ئه‌نجام بده‌ن له پێناوی به‌جێگه یاندنی ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ت وماف وئه‌ركه‌كانیان له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه له دوای وه‌رگرتی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌سنیشان ده‌كرێ.مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: به‌پێڕه‌و ئه‌رك وتایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پێكهاته‌ی وه‌زاره‌ت ده‌سنیشان ده‌كرێن.دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نوێ یان به‌ش یا هۆبه له‌ناو پێكهاته‌ی وه‌زاره‌ت دابنێ یان لێكیان بدات یاخود هه‌ڵیان بوه‌شێنێته‌وه به پێی پێویستی كاره‌كه له‌كاتی پێویستدا. سێیه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جی كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ. مادده‌ی حه‌وته‌م: یاسای وه‌زاره‌تی شاره‌وانیه‌كان وگه‌شتوگوزاری ژماره (15)ی ساڵی1992كه له ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق ده‌رچووه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌و ئه‌م یاسایه جێی ده‌گرێته‌وه.مادده‌ی هه‌شته‌م: كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێت گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێت.مادده‌ی نۆیه‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه كاری پێده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی ( وه‌قائیعی كوردستان)یشدا بڵاوده‌كرێته‌وه. عدنان موفتیسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانییكوردستان-عیراق - هۆیه‌كانی ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه -له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوو وه‌زاره‌ت به ناوه‌كانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانییه‌كان ووه‌زاره‌تی گشتوگوزار له جێی وه‌زاره‌تی شاره‌وانییه‌كانی پێشوو دامه‌زران وده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی جودا كرایه‌وه‌و هه‌ردوولاش له ئهركوفهرماندا سه‌ربه‌خۆن، بۆیه ئه‌م یاسایه دانرا....
یاسای ژماره( 20 )ی ساڵی / 2006 یاسای وه‌زاره‌تی گه‌شت وگوزاری هه‌رێمی كوردستان-عێراق | 9
یاسای ژماره( 20 )ی ساڵی / 2006 یاسای وه‌زاره‌تی گه‌شت وگوزاری هه‌رێمی كوردستان-عێراق | 9
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان هه‌رێمی كوردستانی عێراقسهرۆكایهتی ههرێمسهرۆك بریاری ژماره (1) ساڵی 2007یاسای وه‌زاره‌تی گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستان- عێراق به‌پێی ئه‌وده‌سه‌ڵاته‌ی له بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (10)ی ( یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان – عێراق) ی ژماره (1)ی ساڵی2005 پێمان دراوه‌و به پاڵپشتی ئه‌و یاساكارییه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان- عێراق له دانیشتنی ژماره (24) ی رۆژی (27/12/2006)ی خۆیدا كردویه‌تی بریارماندا به ده‌ركردنی: یاسای ژماره( 20 )ی ساڵی / 2006 یاسای وه‌زاره‌تی گه‌شت وگوزاری هه‌رێمی كوردستان-عێراق مادده‌ی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه له‌م یاسایه‌دا:یه‌كه‌م: هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان- عێراق .دووه‌م:وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی گه‌شت وگوزاری هه‌رێم.سێیه‌م: وه‌زیر : وه‌زیری گه‌شت وگوزاری هه‌رێم.چواره‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت : بریكاری وه‌زاره‌تیگه‌شت وگوزار.پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژكاریی وه‌زاره‌تی گه‌شت وگوزار.شه‌شه‌م: مه‌به‌ستی گه‌شت وگوزاری: مه‌به‌ست له حه‌وانه( الراحه) بووژانه‌وه( الاستجمام)و وه‌رزش و مه‌له‌وانی و ڕابواردن و ڕاوكردن و بینینی هه‌واری مێژوویی وئاسه‌وارو دیمه‌نی سروشتی و پارك و سه‌یرانگا و كڕینی پێداویستی شه‌خسی و چالاكیی دیكه‌ی خه‌مڕه‌وێن و هه‌ر مه‌به‌ستێكی دیكه كه گه‌شتیاران ڕابكێشێ.حه‌وته‌م: جێگه‌ی گه‌شت وگوزار: هه‌ر جێگه‌یه‌كه، مه‌به‌ستی گه‌شت وگوزاری تێدا به‌جێ بێ وه‌ك، ئۆتێل و خواردنگه و گازینۆ و شوێنی بووژانه‌وه (المنتجعات) و خێوه‌تگاو شوێنی دیكه‌ی بۆ مه‌به‌ستی گه‌شتوگوزار ئاماده كرابێ.هه‌شته‌م: ناوچه‌ی گه‌شت وگوزار: هه‌ر ناوچه‌یه‌ك ده‌گرێته‌وه كه بۆ چالاكی گه‌شت وگوزر له‌باربێ و مه‌به‌ستی گه‌شت وگوزاریی بۆ فه‌راهه‌م كرابێ یان بۆ گه‌شتوگوزار له‌بار بێت. - ئه‌رك وفرمانهكانی وه‌زاره‌ت -مادده‌ی دووه‌م:وه‌زاره‌ت ئه‌ركی پلاندانان و به‌دواداچوونی بزووتنه‌وه‌ی گه‌شت وگوزاری ناوچه‌كانی هاوینه هه‌وار له چوارچێوه‌ی پلانی گشتی گه‌شتوگوزار له هه‌رێمدا جێبه‌جێ ده‌كات و ئه‌م ڕێگایانه‌ی خواره‌وه بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی ده‌گرێته‌به‌ر:-یه‌كه‌م: به‌هاوئاهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا وزه‌ی گه‌شت وگوزارو سه‌رچاوه سروشتیه‌كان و ناوچه ئاسه‌واری و مێژوویی و مه‌زارگه‌ی ئایینی وه‌به‌ردێنێ به‌جۆرێكی وا كه خزمه‌تی مه‌به‌ستی گه‌شت وگوزاری بكه‌ن و په‌ره‌یان پێ بدرێ.دووه‌م: هاندانی بنیات نانی شار‌و كۆمه‌ڵگای گه‌شت وگوزاری و جێگای بووژانه‌وه‌و ئۆتێل و خانووی گه‌شتوگوزاری.سێیه‌م: دروستكردن و بهكرێدان و به‌كرێگرتنی خواردنگه وگازینۆ و چایخانه‌و جێگای ڕابواردن و سه‌یرانگاو مه‌له‌وانگه‌ی ده‌ستكرد و سروشتی وشوێنی به‌فه‌ره‌خلیسكێ و هی دی.چواره‌م: هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ سهندیكاو رێكخراوه پیشه‌یی و جه‌ماوه‌رییه‌كان و به‌پێی توانا ڕه‌خساندنی هه‌موو جۆره ئاسانكارییه‌ك بۆیان له پێناوی خولقاندنی بزووتنه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوانی گه‌شتوگوزاری.پێنجه‌م: ڕه‌زامه‌ندیی ده‌ربڕین له‌سه‌ر پێدانی مۆڵه‌ت به كۆمپانیا‌و نووسینگه‌و بریكاره‌كانی سه‌فه‌رو گه‌شتوگوزاری ناوخۆ‌و هاندانی سه‌فه‌ری گه‌شت وگوزاری.شه‌شه‌م: پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاریی پێویستی پاره گۆڕینه‌وه له‌ناوچه‌و ده‌زگا گه‌شتوگوزارییه‌كاندا به‌هاوئاهه‌نگی و ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا.حه‌وته‌م: رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ده‌سته‌و كۆمپانیا و تاكه‌تاكه‌ی خه‌ڵكیشدا له‌ناوه‌وه‌ی هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌یدا و ئه‌مه‌ش وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندیی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی پێده‌وێ.هه‌شته‌م: هاوئاهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كان و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له بواره‌كانی گه‌شتوگوزاریدا.نۆیه‌م: هاوكاری و هاوئاهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمدا بۆ ڕاكێشانی وه‌به‌رهێنه‌ر بۆ ناو هه‌رێم له چوارچێوه‌ی پلان و ئه‌و یاسایانه‌ی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌رچووێنراون. - پێكهاته‌ی وه‌زاره‌ت -مادده‌ی سێیه‌م:یه‌كه‌م: وه‌زاره‌ت له‌م پێكهاتانه‌ی خواره‌وه پێكدێت:ـأ- وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵا‌و به‌رپرسی ئیشوكاری ئاراسته‌كردنی سیاسه‌تی وه‌زاره‌ته‌كه‌یه و سه‌رپه‌رشتی و چاودێرییان ده‌كات و هه‌موو بڕیار‌و فه‌رمان و ڕێنماییه‌كیش كه په‌یوه‌ندی به ئه‌رك وفرمان وپێكهاته‌و ده‌سته‌ڵات وكاروباری دیكه‌ی هونه‌ری ودارایی و كارگێڕی وڕێكخستنی وه‌زاره‌ته‌كه‌وه هه‌بێ، به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له وه‌زیره‌وه ده‌رده‌چن وخۆی سه‌رپه‌رشتیان ده‌كات و به‌رپرسیشه له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا، چونكه خۆی ئه‌ندامێكی هاوكاری ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه‌و بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سته‌ڵاته‌كانی خۆی بدات به بریكاری وه‌زاره‌ته‌كه‌ی یان به به‌ڕێوه‌به‌ره‌گشتییه‌كان یاخود به‌هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كه خۆی به‌شیاوی بزانێ.ب- بریكاری وه‌زاره‌ت: له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی كه پێی ده‌سپێردرێ له‌ئاراسته‌كردن و سه‌رپه‌رشتی كردنی كاروباری وه‌زاره‌ته‌كه‌دا، یاریده‌ی وه‌زیر ده‌دات و مه‌رجیشه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێ.ج- نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت و ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانبه‌ریش یاریده‌ی ده‌ده‌ن.د- نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فه‌رمانبه‌رێك به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت و ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانبه‌ریش یاریده‌ی ده‌ده‌ن. هـ- راوێژكاران: ژماره‌یان له چوار راوێژكار زیاتر نابێ، مه‌رجیشه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆیان هه‌بێ و خاوه‌ن ئه‌زموون و كارامه‌یی بن.و- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كارگێڕیی و دارایی: به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێ و خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕیی بێ.ز- به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شوێنه‌واره‌كان: به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، به مه‌رجێك خاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆڕیی بێ.دووه‌م: له‌هه‌ر پارێزگایه‌ك له پارێزگاكانی هه‌رێم به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی گشتی بۆ گه‌شتوگوزار داده‌مه‌زرێ و به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و به‌ڕێوه‌ی ده‌بات به‌مه‌رجێك خاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆڕی بێ له‌و بواره‌دا.سێیه‌م: ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژكاریی وه‌زاره‌ت پێكدێت له:-1- وه‌زیر: سه‌رۆكه.2- بریكاری وه‌زاره‌ت: ئه‌ندامه و له‌كاتی ئاماده نه‌بوونی وه‌زیر سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌كات.3ـ به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كان : ئه‌ندامن.4ـ راوێژكار‌و شاره‌زایان: نابێ ژماره‌یان له سێ كه‌س زیاتر بێ: ئه‌ندامن. به‌مه‌رجێك خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بن و شاره‌زایی و پسپۆڕییان هه‌بێ.ب ـ ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ر داواكردنی وه‌زیر و له كاتی پێویستدا كۆ ده‌بێته‌وه.ج ـ ئه‌نجومه‌ن راسپارده‌كانی پێشكه‌ش به وه‌زیر ده‌كات و ئه‌گه‌ر په‌سند كرا شێوه‌ی بڕیاری وه‌زاری وه‌رده‌گرێ. مادده‌ی چواره‌م:یه‌كه‌م: به پێره‌وێكی تایبه‌تی كاروتایبهتمهندییهكانی پێكهاته‌ی وه‌زاره‌ت ده‌ستنیشان ده‌كرێ.دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه هه‌ریه‌ك له‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیانه یان به‌شه‌كان یان هۆبه‌كانی نێو پێكهاته‌ی وه‌زاره‌ت به‌پێی پێویستی كاره‌كانیان دامه‌زرێنێ یان لێكیان بدات یان هه‌ڵیان وه‌شێنێته‌وه.مادده‌ی پێنجه‌م:یه‌كه‌م: یاسای ده‌زگای گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان ژماره(39)ی ساڵی 2004 كه له ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عێراق ده‌رچووه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.دووه‌م: هه‌موو ماف و ئیمتیازێكی ده‌زگای گشتی گه‌شتوگوزار له هه‌ردوو ئیداره‌ی سلێمانی و هه‌ولێر ده‌درێن به وه‌زاره‌تی گه‌شتوگوزار له هه‌رێمدا.مادده‌ی شه‌شه‌م: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ مادده‌ی حه‌وته‌م:وه‌زیر بۆ ی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی كردن له جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.مادده‌ی هه‌شته‌م:پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی نۆیه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونی كاری پێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی ( وه‌قائیعی كوردستان) بڵاوده‌كرێته‌وه. عه‌دنان ره‌شاد موفتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان-عیراق هۆكاره‌كانی دانانی ئه‌م یاسایهلهبهر ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق سروشتێكی گه‌شتوگوزاریی له ڕووی هاوینه‌هه‌وار و شوێنی گه‌شتوگوزار و جێگه‌ی ئاسه‌وار و مه‌زارگه‌ی ئایینی هه‌یه و گه‌شتوگوزاریش گرنگیه‌كی زۆری هه‌یه، چونكه سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كییه له سه‌رچاوه‌كانی سامانی نیشتمانی و هۆیه‌كی كارایه بۆ ناساندنی كهلهپوورو شاره‌ستانیه‌تی گه‌لی كوردستان به جیهان و له پێناوی هاندانی بزوتنه‌وه‌ی گه‌شتوگوزاری و راكێشانی گه‌شتیاران له رێگه‌ی شوێنه گه‌شتوگوزارییه تازه‌و هاوچه‌رخه‌كانی و بۆ دامه‌زراندنی وه‌زاره‌تێك له هه‌رێمدا بۆ به‌دیهێنانی ئه‌رك و ئامانجه‌كانی و بۆ روونكردنه‌وه‌ی پێكهاته‌و ده‌سته‌ڵاته‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌رچوێنرا....
یاسای ژمارە (12)ی ساڵی 2010 یاسای وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزاری هەرێمی كوردستان ـ عیراق | 11
یاسای ژمارە (12)ی ساڵی 2010 یاسای وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزاری هەرێمی كوردستان ـ عیراق | 11
بەناوی خودای بەخشندەو میهرەبانبەناوی گەلەوەپەرلەمانی كوردستان ـ عێراقپشت بە حوكمی بڕگەی (1 )لە ماددەی (56)ی یاسای ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراوو، لەسەر داوای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، پەرلەمانی كوردستان ـ عێراق لە دانیشتی ئاسایی ژمارە (13)ی رۆژی 9/11/2010 بڕیاری دەرچوواندنی ئەم یاسایەی دا:یاسای ژمارە (12)ی ساڵی 2010 یاسای وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزاری هەرێمی كوردستان ـ عیراقماددەی یەكەم:مەبەست لەم زاراوە و دەستەواژانەی دادێن، واتاكانی بەرامبەریانە بۆ مەبەستی ئەم یاسایە:یەكەم: هەرێم: هەرێمی كوردستان ـ عیراق.دووەم: وەزارەت: وەزارەتی شارەوانی و گەشت وگوزاری هەرێم.سێیەم: وەزیر: وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزاری هەرێم.چوارەم: بریكاری وەزارەت: بریكاری وەزارەتی شارەوانی و گەشت وگوزاری هەرێم.پێنجەم: ئەنجومەن: ئەنجومەنی راوێژی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزاری هەرێم. ئامانجەكانی وەزارەتماددەی دووەم:وەزارەت ئامانجی ئەمانەیە كە دادێن:یەكەم: پێشكەش كردنی خزمەتگوزاریی شارەوانی و گەشتیاری بۆ دابین كردنی پێداویستی دانیشتووان لە ئاوی پاكی خواردنەوە و ئاوەڕۆی چڵكاو و باراناو و وێستگەی خاوێن كردنەوەی و دروست كردنی رێگا و پرد و تونێڵ لە نێو سنووری شارەوانییەكان و گوندەكان، لەگەڵ ناوچەكانی گەشتیاری و، بەرز كردنەوەی ئاستی هەمەجۆر خزمەتگوزاریی شارەوانی بە چەند و چۆنیەوە، لەگەڵ دابین كردنی پێداویستی هاووڵاتیان لە ناوچەكانی گەشتیاری و پاركەكاندا.دووەم: پلان دانان و بەڕێوەبردن و جێبەجێ كردنی كار و ئەركەكان بەو جۆرەی بەشدار دەبێت لە بەدی هێنانی بووژانەوەی ناوخۆی ئابووری، لە رێی سیاسەتی كارای بەكارهێنانی زەوی و نەخشەدانانی ئاوەدانی، لەگەڵ پلان دانان و بەدواداچوون و پەرەپێدانی بزاڤی گەشتیاری لە چوارچێوەی پلانی گشتیی گەشتیاری لە هەرێمدا.سێیەم: ئامادە كردنی كەشی گونجاو بۆ پاراستنی ژینگەی پاك و تەندروست و بایەخدان بە ناوچەی سەوز و چارەسەر كردنی خاشاكی رەق لە شار و شارۆچكەكان لەگەڵ ناوچەكانی گەشتیاری.چوارەم: كار كردن بۆ راكێشانی سەرمایە و هاندانی وەبەرهێنان، ئەویش بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی وەبەرهێنان لە هەرێم لە چوارچێوەی یاساكانی كار پێ كرا‌و.پێكهاتەی وەزارەتماددەی سێیەم:وەزارەت بریتییە لەم پێكهاتانەی دادێن:یەكەم: وەزیر: ئەو سەرۆكی باڵای وەزارەتە و بەرپرسە لە كارەكانی و ئاراستە كردنی سیاسەتەكەی و سەرپەرشتی و چاودێری كردنی، بەپێی حوكمەكانی یاسا هەموو بڕیار و فەرمان و رێنماییەك لە هەموو شتێكی پەیوەندیی بە ئەركی وەزارەت و پێكهاتەكان و دەسەڵاتەكان و تێكڕای كاروباری تەكنیكی و كارگێڕی و رێكخستنەوە هەبێت، لەوەوە دەردەچن و بە چاودێریی ئەویش جێبەجێ دەكرێن، بەو سیفەتەی ئەندامێكی هاوكارە تێیدا، لە بەردەمی ئەنجومەنی وەزیرانیشدا بەرپرس دەبێت، بۆشی هەیە هەندێك لە دەسەڵاتەكانی خۆی بداتە بریكاری وەزارەت یان بەڕێوەبەرانی گشتی یان كەسێك لە وەزارەتدا كە بە گونجاوی دەزانێت.دووەم: بریكاری وەزارەت: یارمەتیی وەزیر دەدات لە ئاراستە كردنی وەزارەت و سەرپەرشتی كردنی كاروباری لە چوارچێوەی ئەو دەسەڵاتانەی لە لایەن وەزیرەوە پێی دەدرێن، بە مەرجێك بڕوانامەیەكی بەرایی پسپۆرایەتیی زانكۆی بەدەست هێنا بێت.سێیەم: نووسینگەی وەزیر: فەرمانبەرێك بە پلەی بەڕێوەبەر سەرۆكایەتیی دەكات و بەڕێوەی دەبات، بڕوانامەی بەرایی زانكۆی بەدەست هێنا بێت و چەند فەرمانبەرێكیش یاریدەری دەبن.چوارەم: نووسینگەی بریكاری وەزارەت: فەرمانبەرێك بە پلەی بەڕێوەبەر سەرۆكایەتیی دەكات و بەڕێوەی دەبات، بڕوانامەی بەرایی زانكۆی بەدەست هێنا بێت و چەند فەرمانبەرێكیش یاریدەری دەبن.پێنجەم: راوێژكاران: ژمارەیان لە چوار زیاتر نابێت و لەوانەی بڕوانامەی بەرایی زانكۆیان هەیە و لەوانەی خاوەن شارەزایی و پسپۆرین.شەشەم: وەزارەت پێك دێت لەم بەڕێوەبەرایەتیانەی گشتی كە دادێن: هەر یەك لەوان بەڕێوەبەرێكی گشتی بەڕێوەی دەبات، كە بڕوانامەی بەرایی زانكۆی بەدەست هێناوە و لەوانەی خاوەن شارەزایی و كردن(ممارسە)ن.1ـ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دیوان.2ـ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پلان و بەدواداچوون.3ـ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەخشەدانانی ئاوەدانی.4ـ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پرۆژەكان.5ـ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ.6ـ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكان لە پارێزگاكانی هەرێم و ئیدارەی گەرمیان.حەوتەم: سەرۆكایەتیی شارەوانی لە ناوەندی پارێزگاكانی هەرێمدا. لە هەر پارێزگایەكدا سەرۆك شارەوانییەك بە گوێرەی جۆری تایبەتی شارەوانییەكە، سەرۆكایەتیی دەكات. ماددەی چوارەم:دەستەی گشتیی گەشت وگوزار: سەر بە وەزارەت دەبێت و، كەسایەتییەكی مەعنەوی و سەربەخۆیی دارایی وكارگێڕیی دەبێت، فەرمانبەرێك بە پلەیەكی تایبەت سەرۆكایەتیی دەكات، بڕوانامەكی بەرایی زانكۆی بەدەست هێناوە و، لەوانەی خاوەن شارەزایی و پسپۆرین لە بواری گەشتیاریدا و، پێك دێت لە:1ـ نووسینگەی سەرۆكی دەستە: فەرمانبەرێك بە پلەی بەڕێوەبەر سەرۆكایەتیی دەكات، بڕوانامەی بەرایی زانكۆی بەدەست هێناوە و چەند فەرمانبەرێكیش یاریدەری دەبن.2ـ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتیاری لە هەر پارێزگایەك لە پارێزگاكانی هەرێم و ئیدارەی گەرمیاندا: فەرمانبەرێك بە پلەی بەڕێوەبەری گشتی سەرۆكایەتیی هەر یەك لەوان دەكات، بڕوانامەی بەرایی زانكۆی بەدەست هێناوە و لەوانەشە كە خاوەن شارەزایی و پسپۆرین لە بواری گەشتیاریدا.3ـ ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی دەستە: پێك دێت لە:أ ـ سەرۆكی دەستە / سەرۆك.ب ـ بەڕێوەبەرانی گشتی لە هەر پارێزگایەك لە پارێزگاكانی هەرێم و ئیدارەی گەرمیاندا/ئەندام.ج ـ دوو لە راوێژكارانی وەزارەت كە وەزیر رایان دەسپێرێت/ ئەندام.د ـ بڕیارەكانی ئەنجومەنی بەڕێوەبردن بە زۆرینە دەبن و وابەستە بە راستاندنی وەزیر دەبن. ماددەی پێنجەم:یەكەم: وەزارەت ئەنجومەنێكی راوێژكاریی دەبێت، پێك دێت لە:1ـ وەزیر سەرۆك2ـ بریكاری وەزارەت ئەندام3ـ سەرۆكی دەستەی گشتیی گەشت و گوزار ئەندام4ـ راوێژكاران ئەندام5ـ بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت ئەندام6ـ وەزیر بۆی هەیە هەر كەسێك لە ناو وەزارەت یان دەرەوەی بۆ كۆبوونەوەی ئەنجومەن بانگهێشت بكات، بە مەبەستی راوێژ لە كاتی پێویستدا بەبێ ئەوەی مافی دەنگدانی هەبێت.دووەم: ئەنجومەنی ئەركی پێشكەش كردنی راوێژ و پێشنیار بە وەزیر دەگرێتە ئەستۆ و، ئەگەر راستاندنی ئەوی بەدەست هێنا، سیفەتی بڕیاری وەزاری بەدەست دەهێنێت.ماددەی شەشەم:وەزیر بۆی هەیە گرێبەست لەگەڵ كەسانی ئاسایی و مەعنەوی، لەوانەی خاوەن شارەزایی و پسپۆرین لە ناوخۆی هەرێم بكات، بۆ بەجێ گەیاندنی ئەو كار و ئەركانەی پێی دەسپێردرێت و بۆ ئەو ماوەیەی بە گونجاوی دەبینێت، ئەویش بە مەبەستی بەجێ گەیاندنی ئامانجەكانی وەزارەت و، ماف و پەیوەشتییان لە لایەن وەزیرەوە دیاری دەكرێت و، بەدەست هێنانی رەزامەندیی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران ئەگەر گرێبەست كردنە كە لەگەڵ كەسانی دەرەوەی هەرێمدا بوو.ماددەی حەوتەم:یەكەم: بە پەیڕەوێك ئەرك و پسپۆرایەتیی پێكهاتەكانی وەزارەت دیاری دەكرێن.دووەم: وەزیر بۆی هەیە لە كاتی پێویستدا بەڕێوەبەرایەتی یان بەش یان هۆبە لە نوێ بكاتەوە یان تێكەڵ بكات یان ئیلغا بكات.سێیەم: وەزیر بۆی هەیە رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبەجێ كردنی حوكمەكانی ئەم یاسایە دەربكات.ماددەی هەشتەم:یەكەم: یاسای وەزارەتی شارەوانی ژمارە(2)ی ساڵی2007 و، یاسای وەزارەتی گەشت وگوزار ژمارە(20)ی ساڵی 2006 كە لە پەرلەمانی هەرێمی كوردستان ـ عیراقەوە دەرچوون، ئیلغا دەبن.دووەم: هەموو ماف و پەیوەستی و هەبوو و میلاكی وەزارەتی گەشت وگوزار دێتە ئەستۆی وەزارەتەوە.ماددەی نۆیەم:وەزارەتی شارەوانی و گەشت وگوزار بەردەوام دەبێت لە بەڕێوەبردنی هەرچی كە پەیوەندیی بە شوێنەوار و شوێنانی شوێنەوار و بینای كەلەپوور و دەستنووس و دراوەوە هەیە، تا كاتی دەرچوونی یاسایەكی تایبەت بەوان لە هەرێمدا.ماددەی دەیەم:پێویستە ئەنجومەنی وەزیران و لایەنانی پەیوەندیدار، حوكمەكانی ئەم یاسایە جێبەجێ بكەن.ماددەی یازدەهەم:ئەم یاسایە لە رۆژی بڵاوكردنەوەی لە رۆژنامەی فەرمیی (وەقایعی كوردستان)دا جێبەجێ دەكرێت. محمد قادر عبدالله (د. كه‌مال كه‌ركووكی) سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان- عێراقهۆیەكانی دەرچوونیلەبەر تێكەڵ كردنی هەردوو وەزارەتی شارەوانی و، گەشت وگوزار لە كابینەی شەشەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا و، بۆ بەدی هێنانی بەرژەوەندیی گشتی و دانانی پەیكەرێكی گونجاو و چالاك بەپێی پێداویستەكانی كاتی ئێستا و، كەم كردنەوەی خەرجی و ئیلغا كردنی هەندێ پێكهاتەی كارگێڕی و ئاسان كردنی مامەڵە كردنی هاووڵاتیان لەگەڵ فەرمانگەكانی وەزارەت، ئەم یاسایە دەرچووێندرا....
یاسای ژماره (39)ی ساڵی / 2004 یاسای ده‌زگای گشتیی گه‌شتو گوزار له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا | 28
یاسای ژماره (39)ی ساڵی / 2004 یاسای ده‌زگای گشتیی گه‌شتو گوزار له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا | 28
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستان – عیراقژمارهی ده‌رهێنان : 39رۆژی ده‌رهێنان : 29/9/2004پشت به حوكمی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56)و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌موار كراوی ساڵی (1992)و، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و، ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی - عیراق، له دانیشتنی ژماره (48)ی رۆژی (28/9/2004)ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و سهڵاحییاتهش كه بڕگه (3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ماندا:یاسای ژماره (39)ی ساڵی / 2004 یاسای ده‌زگای گشتیی گه‌شتو گوزار له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدابهشی یهكهمپێناسهكانماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ستی له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه، بۆ ئه‌م یاسایه، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه:هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی - عیراق.ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق. ده‌زگا: ده‌زگای گشتیی گه‌شتو گوزار له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا.سه‌رۆكی ده‌زگا: سه‌رۆكی ئیداری ده‌زگای گشتیی گه‌شتو گوزار له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا.مه‌به‌ستی گه‌شتو گوزار: مه‌به‌ست: حه‌وانه‌وه‌یه، بووژانه‌وه‌یه، وه‌رزشه، گه‌شته، دڵكردنه‌وه‌یه، راوهو دیتنی جێگا دێرینه‌كانی مێژوو ئاسه‌وارو دیمه‌نی سروشت و، بزاڤی رابواردنی دیكه.لانه‌ی گه‌شتو گوزار: ئه‌و شوینانه‌ی كه مه‌به‌ستی گه‌شتو گوزاری تێدا مه‌یسه‌ر ده‌بێ، به‌نموونه، وه‌ك: ئوتێل، خواردنگه، گازینۆ، مه‌نزڵگه‌و جێگای رابواردنی دیكه.ناوچه‌ی گه‌شتو گوزار: ئه‌و جێگایانه‌یه كه یارای ئه‌وه‌ن بزاڤی گه‌شتو گوزاریان تێدا بكرێ و مه‌به‌ستی گه‌شتو گوزاریان تێدا بێته‌دی.به‌شی دووهمدامهزراندن و ئامانجهكانماددهی دووه‌م:به‌پێی ئه‌م یاسایه هه‌وارگایه‌كی گشتی بۆ گه‌شتو گوزار داده‌مه‌زرێ و پێی ده‌گوترێ (ده‌زگای گشتیی گه‌شتو گوزار له هه‌رێمی كوردستانی عێراق)و فرمانبه‌رێك به پله‌یه‌كی تایبه‌ت سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا ئه‌م ده‌زگایه به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه په‌یوه‌سته‌و، كارمه‌نده‌كانیشی به بڕیاری سه‌ره‌ك وه‌زیران داده‌مه‌زرێن.مادده‌ی سێیه‌م:ئه‌م ده‌زگایه شه‌خسییه‌تی مه‌عنه‌وی و سه‌ربه‌خۆیی دارایی و ئیداریی خۆی هه‌یه.مادده‌ی چواره‌م:ئه‌م ده‌زگایه بۆ وه‌دیهێنانی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه هه‌ولأ ده‌دات:دنه‌دانی بزاڤی گه‌شتوگوزار، چونكه گه‌شتوگوزار سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگه له سه‌رچاوه‌كانی سامانی نه‌ته‌وه‌یی هه‌رێم.به‌رفراوانكردنی بزاڤی گه‌شتوگوزار له هه‌رێمداو، بایه‌خدان به ناوچه جۆراوجۆره‌كانی گه‌شتو گوزارو، وه‌به‌رهێنانیان بۆ مه‌به‌ستی گه‌شتو گوزار.به‌رزكردنه‌وه‌ی سه‌ویه‌ی گه‌شتوگوزار له‌لانه جۆربه‌جۆره‌كانی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمدا، به جۆرێ، كه باشترین خزمه‌تی ههوارههڵدان و هاتوچۆی نێوان ناوچه گهشتوگوزاریهكان بۆ گهشتكاران دابین بكات.به‌ره‌و باشتربردنی بزاڤی گه‌شتوگوزار له هه‌رێمدا، چونكه له‌هه‌مان كاتدا، بزاڤێكی راگه‌یاندن و رۆشنبیری و شارستانییه‌و به‌جۆرێكی ئه‌وتۆش كه زۆرترین گه‌شتكار له وڵاته جۆر به جۆره‌كانی جیهانه‌وه رابكێشێ و چاویان به كهلهپوورو شارستانیه‌تی گه‌لی كوردستان بكه‌وی و، قوربانیدان و خه‌باتی ئه‌م گه‌له‌ی تێدا پیشان بدرێ كه له رێگای ئازادیی خۆیدا به‌خشیوێتی.مادده‌ی پێنجه‌م:ده‌زگا تێده‌كۆشێ، له‌م رێگایانه‌ی خواره‌وه، ئامانجه‌كانی خۆی بهێنێته‌دی:هه‌وڵ ده‌دات چاوگه سروشتییه‌كانی، وه‌ك، چیا‌و تاڤگه‌و كه‌ناری رووبار‌و ده‌ریاچه‌كان و كانیاوه كانزاییه‌كان له هه‌رێمدا وه‌سوود بهێنێ و به‌ره‌و باشتریان ببات به‌جۆرێ كه مه‌به‌سته‌كانی گه‌شتو گوزار بێنێته‌دی.وه‌به‌رهێنان و به‌ره‌و چاكتر گۆڕینی جێگا مێژوویی و ئاسه‌واره‌كان، به‌هاوده‌نگی له‌گه‌ل لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كاندا.دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگه‌و ئوتێلی گه‌شتوگوزارو جێگای رابواردن و باخچه‌و شتی دیكه‌ی به‌سوود بۆ گه‌شتوگوزار.دنه‌دان و پشتگرتنی كه‌رتی تایبه‌ت به شێوازی جۆربه‌جۆر له پێناوی وه‌گه‌ڕخستنی بزاڤی گه‌شتوگوزار له هه‌رێمدا به نموونه، وه‌ك ئه‌وه‌ی، زه‌وی وزار بدرێ به هاووڵاتیان، لانه‌ی جۆربه‌جۆری گه‌شتوگوزاری له‌سه‌ر دابمه‌زرێنن به‌پێی شه‌رتوشرووتی ئه‌و رێنماییانه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ریده‌هێنێ.بهكرێدان و به‌كرێ گرتنی لانه جۆربه‌جۆره‌كانی گه‌شتوگوزار.دامه‌زراندنی شیركه‌تی جۆربه‌جۆری گه‌شتو گوزار.ئاسانكردنی خزمه‌تگوزاریی بانك له ناوچه‌كانی گه‌شتوگوزاردا.دنه‌دانی كۆمپانیا بیانی و وه‌به‌رهێنه‌ره بیانیه‌كان تا وه‌به‌رهێنان له بواری گه‌شتوگوزار له هه‌رێمدا بخه‌نه‌كار.كردنه‌وه‌ی خولی مه‌شقدادان بۆ به‌ره‌و چاكتر گۆڕینی لێهاتوویی كادیره‌كانی گه‌شتو گوزار .كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌و وه‌كالاتی گه‌شتو گوزار له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی گه‌شتو گوزار.رێكخستنی سه‌فه‌ری فه‌ردی و به كۆمهلَ، بۆ گه‌شتوگوزار له هه‌رێمه‌وه بۆ ده‌ره‌وه له ده‌وڵه‌تانیشه‌وه بۆ هه‌رێم.به‌هێزكردنی هه‌ست و ویستی گه‌شتیاری له رێگا جۆراوجۆره‌كانی راگه‌یاندنه‌وه‌و، ده‌لیلێكی تایبه‌تیش بۆ گه‌شتیاران دابنرێت.به‌هاوكۆمه‌كی هاوده‌نگی له‌گه‌ل لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێمدا، تایبه‌تمه‌ندی و قوربانیدانه‌كانی گه‌لی كوردستان به روونی ده‌ربخرێن و، له رێگای دروستكردنی په‌یكه‌رو پێشانگاو چالاكیی جۆربه‌جۆری هونه‌ریه‌وه به‌رجه‌سته بكرێن.به‌شی سێیهمپێكهاتهو سهڵاحییاتماددهی شه‌شه‌م:سه‌رۆكی ده‌زگا: سه‌رۆكی ئیداری و دارایی ده‌زگاكه‌یه‌و، مه‌رجیشه بڕوانامه‌ی زانكۆیی هه‌بێ و، خاوه‌ن ئه‌زموون و لێوه‌شاوه‌بێ و خزمه‌تیشی له پازده سالأ كه‌متر نه‌بێ، به بڕیاری سةرؤك وه‌زیران داده‌مه‌زرێ.جێگری سه‌رۆكی ده‌زگا: مه‌رجه بڕوانامه‌ی زانكۆیی هه‌بێ و، خاوه‌ن ئه‌زموون و لێهاتوبێت و خزمه‌تیشی له ده سال كه‌متر نه‌بێ، كاتێ سه‌رۆكی ده‌زگا دیارنه‌بێ، ئه‌م جێگای ده‌گرێته‌وه، ئه‌میش به بریاری سةرؤك وه‌زیران داده‌مه‌زرێ.به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گه‌شتیاری: مه‌رجه بڕوانامه‌ی زانكۆیی هه‌بێ و، له بواری گه‌شتوگوزاریداو، خزمه‌تی گه‌شتیاریشی له ده سال كه‌متر نه‌بێ، به‌بڕیاری سه‌رۆكی وه‌زیران داده‌مه‌زرێ.مادده‌ی حه‌وته‌م:سه‌رۆكی ده‌زگا به‌م سه‌ڵاحییاته‌ی خواره‌وه ڕاده‌بێ :به‌رێوه‌بردنی كاروباری ده‌زگاو، سه‌رۆكایه‌تی كردنی كۆبوونه‌وه‌كانی و سه‌رپه‌رشتی كردنی دایه‌ره‌كانی.نواندنی ده‌زگا له‌به‌رده‌م دادگا‌و دایه‌ره پێوه‌ندیداره‌كاندا.ئیمزاكردنی ئه‌و موخابه‌راته‌ی له ده‌زگاكه‌وه ده‌رده‌چن.پێشنیازكردنی بوجه‌ی گه‌شتوگوزارو ئاماده‌كردنی میلاك و بوجه‌ی ساڵانه‌و حساب و حسابكاریی كۆتایی.بۆ هه‌ر حاڵتێ، به‌جیا، موافه‌قه‌ت ده‌كات بڕێ پاره خه‌رج بكرێ له پێنج ملیۆن دینار نه‌ترازێ مادده‌ی هه‌شته‌م:ئه‌نجومه‌نی ده‌زگا له‌مانه پێك دێت:سه‌رۆكی ده‌زگا سهرۆكجێگری سه‌رۆكی ده‌زگا ئه‌ندامه‌و، له دیارنه‌بوونی سه‌رۆكی ده‌زگا جێی دهگرێتهوهبهرێوهبهری گشتی گه‌شتیاری ئهندامهبهرێوهبهری كاروباری یاسایی ده‌زگاكه ئهندامهپسپۆڕێك له كاروباری گه‌شتو گوزارو ئوتێلداریدا ئهندامهشارهزایهكی ئابووری ئهندامهئهندامێكی دی، یان زیاتر هی ناوه‌وه یان ده‌ره‌وه‌ی ده‌زگا كه پسپۆربن و سه‌رۆكی ده‌زگا به زه‌رووری بزانێ، له دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌ندا ئاماده‌ببن، به‌بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانیان ههبێماددهی نۆیه‌م: ئەنجومەنى دەزگا بەم سەلاحيەتانەى خوارەوە رادەبێ:داڕشتن و ئیقراركردنی سیاسه‌تی گشتی گه‌شتوگوزار له هه‌رێمدا، پاش موافه‌قه‌تكردنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.ته‌سدیقكردنی گرێبه‌سته‌كانی بنیادنان و به‌ره‌و چاكتر گۆڕینی مونشه‌ئه‌و پرۆژه‌گه‌لی گه‌شتیاری و، وه‌به‌رهانینیشیان.ته‌سدیقكردنی رێكه‌وتننامه‌گه‌لی هاوكاریی گه‌شتیاری كه له گەڵ لایه‌نه‌كانی ده‌ره‌وه‌دا به‌ستراوه، پاش موافه‌قه‌تكردنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.ته‌سدیقكردنی پرۆژه‌ی بوجه‌ی ساڵانه‌و میلاك و حساب وحسابكاریی كۆتایی ده‌زگاكه‌و به‌رزكردنه‌وه‌یان بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار.ئه‌نجومه‌نی ده‌زگا سه‌ڵاحییه‌تی هه‌یه، بۆ گەشتوگزار لةباربێت ،بيكات بەموڵكى دەزگا، بەخۆڕايى، تا بتوانێ ئامانجه‌كانی خۆی به زه‌مانه‌ت ده‌سته‌به‌ر بكات، به‌ڵام پێویسته له‌سه‌ری به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كان قه‌ره‌بووی خاوه‌نانی مافی ته‌سه‌ڕوف به‌شێوه‌یه‌كی عادیلانه له بوجه تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی بكاته‌وه.مادده‌ی ده‌یه‌م:ئه‌نجومه‌ن، لایه‌نی كه‌م، مانگی جارێك كۆده‌بێته‌وه، هه‌ر كاتێكیش به پێویست بزانرێت له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی ده‌زگا، (نصاب)یش به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌كانی دێته‌جێ و، بڕیارگه‌لیش به زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌درێن له كاتی یه‌كسانبوونی ده‌نگه‌كانیشدا، ئه‌وه، له‌و باره‌دا ده‌نگی سه‌رۆكی ده‌زگا بۆ چ لایه‌نێك بووبێت، هی ئه‌وانه.پێكهاته‌كانی ده‌زگای گشتی گه‌شتو گوزارماددهی یازده:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شتیاری:یه‌كه‌م:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شتیاری، له‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه‌ی خواره‌وه پێك دێت:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری گه‌شتیاری: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر به‌رێوه‌ی ده‌با، بڕوانامه‌ی پسپۆڕی هه‌بێ و خزمه‌تیشی له ده سالأ كه‌متر نه‌بێ.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئیداره‌و دارایی: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر به‌رێوه‌ی ده‌با، بڕوانامه‌ی پسپۆڕی هه‌بێ و خزمه‌تیشی له ده سال كه‌متر نه‌بێ.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پلان و به‌دواداچوون: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر به‌رێوه‌ی ده‌با، بڕوانامه‌ی پسپۆڕی هه‌بێ و خزمه‌تیشی له ده سال كه‌متر نه‌بێ.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندن: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر به‌رێوه‌ی ده‌با، بڕوانامه‌ی پسپۆڕی له راگه‌یاندن هه‌بێ و خزمه‌تیشی له ده سال كه‌متر نه‌بێ.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ندازیاری: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر به‌رێوه‌ی ده‌با، بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له ئه‌ندازیاریدا هه‌بێ و خزمه‌تیشی له ده سال كه‌متر نه‌بێ.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری یاسایی: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر به‌رێوه‌ی ده‌با، بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له یاسادا هه‌بێ و خزمه‌تیشی له ده سال كه‌متر نه‌بێ.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتیاری له پارێزگاكانی هه‌رێمدا: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر به‌رێوه‌ی ده‌با، بڕوانامه‌ی پسپۆڕی هه‌بێ و خزمه‌تیشی له ده سال كه‌متر نه‌بێ.دووه‌م :ئه‌رك وفرمان و پێكهاته‌و سه‌ڵاحییاتی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه به‌پێی پێڕۆیه‌كی تایبه‌ت دیارده‌كرێن.به‌شی چوارهمداهاتماددهی دوازده:داهاته‌كانی ئه‌م ده‌زگایه له‌مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت:ئه‌و مزه (رسوم) و قازانجانه‌یه كه له بزاڤهكانیهوه دێنه ده‌ست.كرێی لانه‌كانی گه‌شتیارییه.ئه‌و به‌خشش و یارمه‌تی و دیارییانه‌ش كه به‌پێی یاسا‌و پێڕۆ و رێنماییگه‌لی به‌كار پێشكه‌ش به‌ده‌زگاكه ده‌كرێن.به‌خششی ساڵانه‌و، هه‌ر ده‌رماڵه‌یه‌كی دی كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌شی بكات.مادده‌ی سیازده:بۆ هه‌ر ئیجازه‌پێدانێكی لانه‌یه‌كی گه‌شتیاری یان تازه‌كردنه‌وه‌ی ئیجازه‌كه‌ی به‌پێی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه مزه‌ی ساڵانه‌ی لێ ده‌سه‌ندرێ:600000 شه‌ش سه‌د هه‌زار دینار مزی لانه‌یه‌كی گه‌شتو گوزاری ده‌گمه‌ن.450000 چوار سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار مزی لانه‌یه‌كی گه‌شتو گوزاری پله یه‌ك.300000 سێ سه‌د هه‌زار دینار مزی لانه‌یه‌كی گه‌شتو گوزاری پله دوو.150000 سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار مزی لانه‌یه‌كی گه‌شتو گوزاری پله سێ.75000 حه‌فتاو پێنج هه‌زار دینار مزی لانه‌یه‌كی گه‌شتو گوزاری پله چوار.38000 سی و هه‌شت هه‌زار دینار مزی لانه‌یه‌كی گه‌شتو گوزاری پله پێنج.مادده‌ی چوارده:ئه‌م ده‌زگایه بوجه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، به‌لایه‌نی كه‌م، سێ مانگ به‌ر له ده‌ست پێكردنی ساڵی دارایی پێشكه‌شی ده‌كات به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، تا له چوارچێوه‌ی بوجه‌ی هه‌رێمدا ته‌سدیقی بكات .مادده‌ی پازده:ئه‌م ده‌زگایه له هه‌موو مزهیێ سه‌رفرازه، ته‌نها مزه‌ی گومرگی خۆراك و خواردنه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه هاوه‌رده‌ی خۆی نه‌بێ.مادده‌ی شازده: له پێناوی ده‌سته‌به‌ری كردنی ئامانجه‌كانی ئه‌م ده‌زگایه كه ده‌قه‌كانیان له‌م یاسایه‌دا هاتووه، هه‌موو پرۆژه‌و لانه گه‌شتیارییه پۆلێنكراوهكان، به‌ر ئه‌و عفوه یان به‌شێ له‌و عفوه ده‌كه‌ون كه بۆ پرۆژه پیشه‌سازیه‌كان ئیقرار كراوه.به‌شی پێنجهمحوكمه كۆتاییهكانماددهی حه‌ڤده: ده‌زگا، پێویسته له‌سه‌ری ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وه‌ربگرێ له‌سه‌ر هه‌ر بزاڤێكی خۆی له ده‌ره‌وه‌ی عێراقدا پیاده‌ی بكات.مادده‌ی هه‌ژده:ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتو گوزارو هه‌موو ته‌شكیلاته‌كانی كه ده‌قه‌كانیان له یاسای ژماره (15)ی ساڵی (1992)ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا هاتووه، ئیلغاده‌كرێن و، هه‌موو موڵك و ماڵێكی گواسته‌نی و ناگواسته‌نیی له مونشه‌ئات و خانووبه‌ره‌و لانه‌ی گه‌شتیاری و زه‌وی وزاری ته‌رخانكراو، به خانووی گه‌شتیاری و ئوتێل و شار‌و گوند‌و خواردنگه‌و كۆشكی گه‌شتیاری و هه‌ر موڵك و ماڵێكی دیكه‌شه‌و، هه‌ر هه‌مووی، ده‌بن به موڵكی ده‌زگای گشتی گه‌شتوگوزارو، به‌ناوی ده‌زگاكه‌وه له دایه‌ره‌ی عیقاریدا تۆمارده‌كرێن.ماددوی نۆزده:حوكمه‌كانی یاسای ژماره (49)ی ساڵی (1977)ی ده‌زگای گشتی و گه‌شتوگوزار، به‌هه‌موار كردنهكانیشیهوه، له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا له‌كارده‌خرێن.مادده‌ی بیست:ئه‌نجومه‌نی ده‌زگا بۆی هه‌یه، به‌بێ ئه‌وه‌ی پابه‌ندبێت به حوكمه‌كانی یاسا ژماره (32)ی ساڵی 1986 (یاسای فرۆشتن و به‌كرێدانی موڵك و ماڵی ده‌وڵه‌ت)ه‌وه، هه‌موو جۆره زه‌وی و زار‌و عیقارێ به‌پێی رێنماییگه‌لێ كه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ریده‌هێنێ به‌كرێ بدات و به‌كرێ بگرێ و بیكڕێ و بیفرۆشێ.مادده‌ی بیست و یه‌ك:ته‌نیا ئه‌م ده‌زگایه بۆی هه‌یه به‌ده‌ر له حوكمه‌كانی یاسا ژماره (25)ی ساڵی 1959ی ناوه بازرگانیه‌كان، ناو له ئوتێل و مونشه‌ئه گه‌شتیاریه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق بێت و، پێویسته له‌سه‌ر لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانیش له پێدان و تازه‌كردنه‌وه‌و ئیلغاكردنی ئیجازه‌گه‌لی فرۆشتنی خواردنه‌وه‌ی سه‌رمه‌ستیدا موافه‌قه‌تی ئه‌م ده‌زگایه وه‌ربگرن.مادده‌ی بیست و دوو:نابێ به پێچه‌وانه‌ی ته‌صمیمه‌كانی ئه‌م ده‌زگایه كه خۆی له مه‌ودوا ئاماده‌یان ده‌كا مونشه‌ئه‌و بینا له نوێ بنیادبنرێن یان رووكاری ناوچه گه‌شتیاریه‌كان ده‌سكاری بكرێن و بگۆڕدرێن.مادده‌ی بیست وسێ:ناوچه‌كانی گه‌شتوگوزار كه به‌ر حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌كه‌ون له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه دیارده‌كرێن و له رۆژنامه‌ی رسمیی هه‌رێمیشدا بڵاوده‌كرێنه‌وه.مادده‌ی بیست و چوار:كه‌سانێ، مافی تصروفیان له زه‌وی و زاری بهموڵكبوونی ده‌وڵه‌تدا هه‌بی به‌ده‌ر له حوكمه‌كانی بڕگه (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (53)ی ساڵی 1976 (یاسای یه‌كخستنی صنفهكانی زه‌وی وزاری ده‌وڵه‌ت)، بۆیه موافه‌قه‌ت له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و دایه‌ره پێوه‌ندیداره‌كان وه‌رده‌گرن بهكرێیهك كه پێی رێنمایی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان، به‌هاوده‌نگی له‌گه‌ل سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا دیاری ده‌كات.مادده‌ی بیست و پێنج:هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار.مادده‌ی بیست و شه‌ش:ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ به‌ئاسان به‌كارخستنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربهێنێ.مادده‌ی بیست و حه‌وت:پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخاته‌به‌ركار.مادده‌ی بیست و هەشت:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو كردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان) دا ده‌خرێته به‌ر كار. د. كمال عبدالكریم فواد سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی ـــ عێراقهۆكاره زه‌رووره‌كان -له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق بۆ گه‌شتوگوزار رسكاوه هاوینه‌هه‌وارو لانه‌ی گه‌شتیاری و ناوچه‌و جێگای ئاسه‌واری مێژوویی و ئاینی جۆربه‌جۆری زۆری هه‌یه‌و له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه كه‌رتی گه‌شتو گوزار زۆر گرنگه‌و به چاوگه‌یه‌كی سه‌ره‌كیی سامانی نیشتمانی و ئامرازێكی كارای ناساندنی كهلوپوورو شارستانییه‌تی گه‌لی كوردستان به گه‌لانی جیهان داده‌نرێ و، له پێناوی دنه‌دانی بزاڤی گه‌شتیاری و راكێشانی گه‌شتیاران كه ئه‌مه‌ش به دامه‌زراندنی دامودهزگاو لانه‌ی گه‌شتیاریی نوێ و هاوچه‌رخ له هه‌رێمدا دێته‌دی و، بۆ ئه‌وه‌ش كه رۆلێكی كارا‌و سه‌ره‌كی بۆ ده‌زگای گشتی گه‌شتو گوزار له‌و بوارانه‌دا بڕه‌خسێ، له‌به‌ر ئه‌وانه هه‌مووی، ئه‌م یاسایه دانرا....
یاسای ژماره( 4 ) ی ساڵی 2006 یاسای وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان- عیراق | 25
یاسای ژماره( 4 ) ی ساڵی 2006 یاسای وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان- عیراق | 25
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهسهرۆكایهتی هه‌رێمی كوردستان-عیراقپشت به حوكمی بڕگه (1)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1)ی ســـــاڵی (1992) هه‌مواركراو،له‌سه‌ر خستنه‌ڕووی ژماره‌ی یاسایی له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كوردستان - عیراق، ئه‌نجومه‌ن له دانیشـــــتنی رۆژی (4/7/2006) بڕیاری دا ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه دابنێت:یاسای ژماره( 4 ) ی ساڵی 2006 یاسای وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان- عیراقدهروازهی یهكهمحوكمه گشتیهكانبهشی یهكهمپێناسهكانماددهی یه‌كه‌م: ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی له خواره‌وه هاتوون ئه‌و واتایانه‌ی به‌رامبه‌ریان ده‌گه‌یه‌نن. یه‌كه‌م. هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان – عیراق. دووه‌م. حكومه‌ت: حكومه‌تی هه‌رێم.سێیه‌م. ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنان.چواره‌م. سه‌رۆك: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنان.پێنجه‌م. ده‌سته: ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمدا.شه‌شه‌م. سه‌رۆكی ده‌سته: سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان.حه‌فته‌م. پرۆژه: چالاكیه‌كی ئابووریه یان پرۆژه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنه‌رییه كه‌كه‌سێكی سروشتی یان یاسایی(مه‌عنه‌وی) دایده‌مه‌زرێنێت له‌سه‌ر زه‌ویه‌كی ته‌رخانكراو بۆی، به سه‌رمایه‌كی، نیشتمانی، یان بیانی، وحوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌و ئه‌و په‌یره‌و ورێنماییانه‌ی به گوێره‌یه‌وه ده‌رچوون، له‌سه‌ریان پیاده ده‌كرێن. هه‌شته‌م. باج وره‌سمه‌كان: هه‌موو ئه‌و جۆره باج و ره‌سمانه ده‌گرێته‌وه كه به پێی یاساكانی كارا دیاركراون.نۆیه‌م. وه‌به‌رهێن: ئه‌وكه‌سه سروشتیه یان یاساییه (مه‌عنه‌وی)یه كه سامانه‌كه‌ی له هه‌رێم به‌پێی ئه‌م یاسایه وه‌به‌ردێنێت، چ نیشتمانی بێت یان بیانی.ده‌یه‌م. لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كان: هه‌موو ئه‌و لایه‌نه حكومیانه ده‌گرێته‌وه‌كه به‌رپرسن له‌و كه‌رته‌ی په‌یوه‌سته به كاروباری پرۆژه‌كه.یازدهم. سه‌رمایه‌ی وه‌به‌رهاتوو: به‌های خه‌مڵێنراو به دراوی بیانی یان نیشتمانی كه له پرۆژه‌كه‌دا وه به‌ر هاتووه .دوازدهم. سه‌رمایه‌ی بیانی: ئه‌و سامانه دراویه، شتومه‌كه جه‌سته‌ییانه، یان مافێكه نرخێكی دارایی هه‌یه ووه‌به‌رهێنی بیانی له هه‌رێمدا وه‌به‌ری دێنێت.به‌شی دووهمبوارهكانی وهبهرهێنانماددهی دووه‌م:حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژانه پیاده ده‌كرێن كه ده‌سته له یه‌كێك له‌و كه‌رتانه‌ی خواره‌وه دا ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر ده‌دات:یه‌كه‌م. پیشه‌سازییه گۆڕاوه‌كان(التحویلیه) وكاره‌با وئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی پێیانه‌وه به‌ندن.دووه‌م. كشتوكاڵ به‌هه‌ر دوو لایه‌نیه‌وه، رووه‌كی وئاژه‌ڵی، ودارستان وئه‌وخزمه‌تگوزاریانه‌ی پێیانه‌وه به‌ندن.سێیه‌م. هوتێل وپرۆژه‌كانی گه‌شتیاری وكات به‌سه‌ربردن وشاره‌كانی یاری.چواره‌م. ته‌ندروستی وژینگهپێنجهم. توێژینه‌وه‌كانی زانستی وته‌كنۆلۆژی وته‌كنۆلۆژیای زانیاریه‌كان.شه‌شه‌م. گواستنه‌وه وگه‌یاندنی سه‌رده‌م.حه‌فته‌م. بانكه‌كان وكۆمپانیاكانی دڵنیاكاری (تأمین) وده‌زگا داراییه‌كانی دیكه.هه‌شته‌م. پرۆژه‌كانی ژێرخانی ئابووری، وه‌ك بنیاتنان وئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن ورێگاوبان وهێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر وفرۆكه‌خانه وئاودێری وبه‌نداوه‌كان.نۆیه‌م. ناوچه ئازاده‌كان وبازاره بازرگانیه سه‌رده‌می یه‌كان وئه‌و خزمه‌تگوزاریه راوێژكاریانه‌ی پێیانه‌وه به‌ندن.ده‌یه‌م. فێركردن له‌هه‌موو قۆناغه‌كان دا، له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی فێركاری له هه‌رێمدا.یازدهم. هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك له هه‌ر كه‌رتێكی دیكه‌ی كه ئه‌نجومه‌ن ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خستنه‌به‌ر حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ی بدات.به‌شی سێیهمرهفتار له‌گه‌ل وه‌به‌رهێنی بیانیمادهی سێیه‌م:ره‌فتار له‌گه‌لأ وه‌به‌رهێن وسه‌رمایه‌ی بیانی وه‌ك وه‌به‌رهێن وسه‌رمایه‌ی نیشتمانی ده‌كرێت ووه‌به‌رهێنی بیانی بۆی هه‌یه هه‌موو سه‌رمایه‌ی ئه‌و پرۆژه‌ی به‌ناو بێت كه به‌پێی ئه‌م یاسایه، له هه‌رێمدا دایده‌مه‌زرێنێت.به‌شی چوارهمتهرخانكردنی زه‌وی وزارماددهی چواره‌م:یه‌كه‌م: ده‌سته، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ وه‌زاره‌ت وفه‌رمانگه په‌یوه‌نداره‌كان، ده‌ستنیشانی ئه‌و شوێنانه ده‌كات كه بۆ پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنانی هه‌ر پارێزگایه‌ك ته‌رخان ده‌كرێن وله ئاینده‌دا به‌پێی ئه‌م یاسایه داده‌مه‌زرێن و له‌سه‌ر وێنه‌ی تۆماره‌كانیاندا ئاماژه داده‌ندرێت كه ئه‌م شوێنانه تایبه‌تن به مه‌به‌سته‌كانی ده‌سته.دووه‌م. فه‌رمانگه په‌یوه‌نداره‌كان، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ ده‌سته‌دا ده‌ستنیشانی هه‌ر شتێك ده‌كه‌ن كه پڕۆژه پێویستی بێت له زه‌وی وزاری نێو نه‌خشه‌ی بنه‌ڕه‌تی شاره‌كان وده‌ره‌وه‌یاندا وته‌رخانیان ده‌كه‌ن به شێوه‌ی كرێ وبانه‌وانی (مساگحه)، به نرخێكی هانده‌ر وبه‌پێی ئه‌و رێكسازیانه‌ی ده‌سته دایان ده‌نێت، به‌ده‌ر له حوكمه‌كانی یاسای كارای فرۆشتن وبه‌كرێدانی سامانه‌كانی میری له هه‌رێمدا.سێیه‌م. ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه، له سه‌ر پێشنیاری ده‌سته، ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه بۆ پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان ته‌رخانكراون به‌پێی ئه‌م یاسایه، به نرخێكی هانده‌ر كه ده‌سته پێشنیاری ده‌كات یان به‌خۆڕایی به‌ناویان بكات، به مه‌رجێك سروشت و گرنگیی ئه‌و پرۆژانه وپێویستیه‌كانی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی له كاتی به‌ناوكردندا له‌به‌رچاو بگیرێت. ئه‌مه‌ش به‌ده‌ر له حوكمه‌كانی یاسای فرۆشتن و به‌كرێدانی سامانه‌كانی میریی كارا له هه‌رێمدا.چواره‌م. له فه‌رمانگه‌كانی تۆماركردنی خانووبه‌ره‌ی تایبه‌تمه‌ند، ئاماژه‌ی گلدانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و زه‌ویانه داده‌ندرێت كه بۆ پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان ته‌رخانكراون، ونابێ ئه‌م ئاماژه‌یه لاببردرێت ته‌نها به ره‌زامه‌ندیه‌كی نووسراوی ده‌سته نه‌بێت، دوای ئه‌وه‌ی كه وه‌به‌رهێن هه‌موو پابه‌ندیه‌كانی خۆی جێبه‌جێ ده‌كات.پێنجه‌م. له پێناو هێنانه‌دی ئامانجه‌كانیدا، ده‌سته ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه ئه‌و زه‌ویانه به‌ناوی خۆی بكات كه موڵكی ده‌وڵه‌تن، وه‌ك موڵكێكی صرف و به‌بێ پاره. هه‌روه‌ها ئه‌و زه‌ویانه‌ش به‌ناوی خۆی بكات كه مافی ره‌فتاركردنیان (حق التصرف)، به‌سه‌ره‌وه هه‌یه، دوای كوژاندنه‌وه‌ی مافه‌كانی ره‌فتاركردن له‌سه‌ریاندا وقه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه وگونجاوی خاوه‌نه‌كانیان به‌پێی یاسا‌و په‌یڕه‌و و رێنماییه ره‌چاوكراوه‌كان له‌م باره‌یه‌وه.شه‌شه‌م. وه‌به‌رهێن مافی كڕین وبه‌كرێ گرتنی ئه‌وزه‌وی وخانوبه‌رانه‌ی هه‌یه كه پێویستن بۆدامه‌زراندن وفراوانكردنوو و هه‌مه جۆركردن وپه‌ره‌پێدانی پرۆژه‌كه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه وله سنووری ئه‌و رووبه‌ر وئه‌و ماوه‌ی له ڕۆشنایی ئامانجه‌كانی پرۆژه‌كه وپێداویستی راسته‌قینه‌یدا ده‌خه‌ملێنرین، به‌ره‌چاوكردنی حوكمه‌كانی برگه‌ی (3) ی ئه‌م ماده‌یه. حه‌فته‌م. ئه‌و زه‌ویانه‌ی پێویستن بۆ ئه‌و پڕۆژه وه‌به‌رهێنه‌رانه‌ی كه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌ندرێن جیاده‌كرێنه‌وه له سنووری ئه‌و رووبه‌ره‌ی كه له رۆشنایی ئامانجه‌كانی پڕۆژه‌كه وپێداویستی ڕاسته‌قینه‌ی ده‌خه‌مڵێنرێن به پێی ئه‌و مه‌رجه تایبه‌تیانه‌ی كه له لایه‌ن ده‌سته‌وه دیارده‌كرێن به ده‌ر له‌و حوكمانه‌ی كه له‌م باره‌وه ره‌چاوكراون.هه‌شته‌م. گۆڕینی شوێنی پرۆژه‌كه ده‌كه‌وێته ژێرباری هه‌مان بنه‌ماو مه‌رجه‌كانی ته‌رخانكردنی شوێنی پرۆژه‌كه، كه یه‌كه‌م جار ره‌چاو كراون.نۆیه‌م. لایه‌نه‌كانی تایبه‌تمه‌ند به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ ده‌سته، خزمه‌تگوزاریه گشتییه‌كانی وه‌ك ئاو‌و كاره‌با وئاوه‌ڕۆو رێگای گشتی وپه‌یوه‌ندییه‌كان وشتی دیكه‌ش بۆ سنووری پرۆژه‌كه فه‌راهه‌م ده‌كه‌ن به مه‌رجێك برێكی پێویست له بودجه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ته‌رخان بكرێت.ده‌یه‌م. جگه له‌وه‌ی كه وه‌به‌رهێنی بیانی، به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، مافی موڵكدارێتی و به‌كرێگرتنی زه‌وی و ئوتومبێلی به‌رهه‌مهێنانی هه‌یه، مافی ئه‌وه‌شی هه‌یه خانوو به‌ره‌ی نیشته‌جێ كردن وئۆتۆمبێلی به‌رهه‌م نه‌هێن، وئه‌وه‌ی پڕۆژه پێی ده‌وێت بیانكرێت یان به‌كرێیان بگرێت له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی پرۆژه وه‌به‌رهێنه‌ره‌كه‌ی، دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی ده‌سته له‌سه‌ریدا وبه‌پێی ئه‌ومه‌رجانه‌ی كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دیار ده‌كرێن.ده‌روازه‌ی دووهمبهخشینه كان وپابهندیهكانبهشی یهكهمبهخشینهكانی باج وگومرگمادهی پێنجه‌م:یه‌كه‌م: پرۆژه له هه‌موو وباج ره‌سمه ناگومرگیه‌كان ده‌بوردرێت بۆ ماوه‌ی (10) سالأ له رۆژی ده‌ست پێكردنی به پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی، یان له رۆژی به‌رهه‌مهێنان به كرده‌نی.دووه‌م: ئامێر‌و ده‌زگا و كه‌ره‌سته‌ومه‌كینه هاورده‌كانی پرۆژه له ره‌سم و باجه‌كان ومه‌رجی مۆڵه‌ت به‌ده‌ست هێنانی هاوردن ده‌بوردرێن، به‌مه‌رجێ له خاڵه‌كانی ده‌ربازبوونی سنووره‌كانی هه‌رێمه‌وه بێنه ژووره‌وه وده‌بێ له ماوه‌ی (2) دووسالأ له رۆژی ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكی ده‌سته له‌سه‌ر لیسته‌كان، بهێندرێنه ناو هه‌رێم، وه‌ته‌نها بۆ مه‌به‌سته‌كانی پرۆژه‌كه به‌كاربێن. به پێچه‌وانه، ئه‌و لێخۆشبوونانه ناگرنه‌وه‌و وه‌به‌رهێن ناچارده‌كرێت باجه‌كه بدات و دووهێنده‌ی باجه‌كه‌ش غه‌رامه‌ی لێوه‌رده‌گیرێت.سێیه‌م: له ره‌سم و باجی ئه‌و پارچه یه‌ده‌گه هاوردانه‌ی پرۆژه‌كه ده‌بووردرێت به مه‌رجێك به‌هاكه‌یان له (15%)ی به‌های ئامێر‌و مه‌كینه‌كان پتر نه‌بێت، ئه‌ویش به بڕیارێكی پێشینه‌ی سه‌رۆكی ده‌سته وره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر لیسته‌كانی وچه‌ندایه‌تیان ده‌بێت.چواره‌م: له ئامێر‌و ده‌زگا ومه‌كینه وكه‌ره‌سته پێویسته‌كان بۆ فراوانكردن یان په‌ره‌پێدان یان نوێ كردنه‌وه‌ی پرۆژه ده‌بووردرێن.پێنجه‌م: ره‌سمی گومرگ بۆ ماوه‌ی (5) ساڵ له سه‌ر ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی بۆ به‌رهه‌مهێنان هاوردراوون ده‌بووردرێن، به مه‌رجێك جۆر وبره‌كانیان له‌لایه‌ن ده‌سته‌وه دیار بكرێن، به‌ڵام ده‌بێ به پله‌ی یه‌كه‌م ئه‌و كه‌ره‌سته خاوه خۆماڵیانه‌ی له هه‌رێمدا چنگ ده‌كه‌ون وبۆ پرۆژه‌كه بهكهلك دێن له‌لایه‌نی چه‌ندی چۆنیه‌وه به‌كاربێن .شه‌شه‌م: وه‌به‌رهێن، بۆی هه‌یه، به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، هه‌موو پێداویستیه‌كانی پرۆژه‌كه هاورده بكات، وه‌ك ئامێر ومه‌كینه وده‌زگا وكه‌ره‌سته، ئه‌و هاوردانه‌ش له هه‌موو باجی خاڵه‌كانی گومرگی سنووری هه‌رێم ده‌به‌خشرێن، به مه‌رجێك ته‌نیا بۆ مه‌به‌سته‌كانی پرۆژه‌كه به‌كاربێن.به‌شی دووهمبهخشینه كانی سهربارماددهی شه‌شه‌م:یه‌كه‌م: به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گشتی له هه‌رێمدا ده‌سته بۆی هه‌یه هاندان و ئاسانكاری زیاتر بۆ ئه‌و پرۆژه خزمه‌تگوزاریه وه‌به‌رهێنانه‌ی رێپێدراوون به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، پێشكه‌ش بكات، كه یه‌ك له‌م دوو ئاكاره‌یان تێدا به‌دی بكرێت به‌پێی ئه‌و رێكسازیانه‌ی ده‌سته بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دایان ده‌نێت:أ) ئه‌و پرۆژانه‌ی له ناوچه كه‌م په‌ره‌سه‌ندووه‌كاندا داده‌ندرێن.ب)ئه‌و پرۆژانه‌ی به هاوبه‌شیی وه‌به‌رهێنی بیانی ونیشتمانی داده‌مه‌زرێن.دووه‌م: ده‌سته بۆی هه‌یه به‌خشینی سه‌ربار بدات له ره‌سمی شته كڕاوه‌كانی وه‌ك كه‌ل و په‌ل و رایه‌خ وپێداویستیه‌كانی به سه‌رده‌م كردن ونوێ كردنه‌وه هه‌ر(3) ساڵ جارێك به‌و پرۆژه وه‌به‌رهێنه خزمه‌تگوزاریانه‌ی كه به‌پێی ئه‌م یاسایه داده‌مه‌زرێن، به‌پێی سروشتیان وبه‌تایبه‌تی پرۆژه‌كانی هۆتێل ونه‌خۆشخانه وشاره گه‌شت و گوزارییه‌كان و زانكۆ‌و قوتابخانه‌كان، به‌مه‌رجێك ته‌نها بۆ پرۆژه‌كه به‌كار بێن وله‌ماوه‌ی ساڵێك له‌رۆژی ده‌رچوونی ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكی ده‌سته له‌سه‌ر لیسته‌كانی شته كڕاوه‌كان و چه‌ندێتیان بهێندرێنه‌وه ناو هه‌رێمه‌وه.به‌شی سێیهمگرهنتیه یاساییهكانماددهی حه‌فته‌م:یه‌كه‌م: وه‌به‌رهێن بۆی هه‌یه پرۆژه‌كه‌ی وه‌به‌رهێنانی دڵنیا (تأمین) بكات له‌لایه‌ن هه‌ر كۆمپانیایه‌كی دڵنیاكاری كه به‌گونجاو ده‌زانێت، بیانی یان نیشتمانی، كه به‌هۆیه‌وه له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كانی ئه‌و كارانه‌ی ئه‌نجامی ده‌دات دڵنیای بكات.دووه‌م: وه‌به‌رهێن بۆی هه‌یه كار به‌كریكاری خۆجێی وبیانی پێویست بۆ پرۆژه‌كه بكات له گه‌لأ پیشخستنی كرێكاری خۆماڵی له كارپێكردندا، به‌پێی یاساكانی كارا له‌هه‌رێمدا.سێیه‌م: وه‌به‌رهێنی بیانی بۆی هه‌یه سوود وقازانجی سه‌رمایه‌كه‌ی بۆ ده‌ره‌وه بنێرێت به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.چواره‌م: كرێكاره ناعیراقییه‌كانی پرۆژه‌كه‌وئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن بۆیان هه‌یه پاره وكرێیه‌كانیان بۆ ده‌ره‌وه ره‌وانه بكه‌ن.پێنجه‌م: وه‌به‌رهێنی بیانی بۆی هه‌یه سه‌رمایه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌بكاته‌وه له‌كاتی پاكتاوكردنی پرۆژه‌كه‌ی، یان ره‌فتاركردنی له‌سه‌ریدا به‌جۆرێك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی یاسا‌و رێكاره‌كانی گومرگی وباجیی كارا له هه‌رێمدا ناكۆك نه‌بێت.شه‌شه‌م: وه‌به‌رهێنی بیانی بۆی هه‌یه پرۆژه وه‌به‌رهێنه‌كه‌ی بخاته سه‌ر ناوی وه‌به‌رهێنێكی دیكه‌ی بیانی یان وه‌به‌رهێنێكی نیشتمانی. یان له به‌شی خۆی له پرۆژه‌كه ده‌رچێت بۆ هاوبه‌شه‌كه‌ی، به‌ره‌زامه‌ندیی ده‌سته. وه‌به‌رهێنی نوێ جێگه‌ی وه‌به‌رهێنی كۆن ده‌گرێته‌وه له‌و ماف وپابه‌ندیانه‌ی له پرۆژه‌كه دا كه‌وتوونه‌ته‌وه. حه‌فته‌م: وه‌به‌رهێن بۆی هه‌یه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی پرۆژه رێپێدراوه‌كه‌ی به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، حیسابێك به دراوی نیشتمانی، بیانی یان به هه‌ردووكیان له یه‌كێك له بانقه‌كانی هه‌رێم یان له ده‌ره‌وه بكاته‌وه.هه‌شته‌م: وێرای له‌به‌رچاوگرتنی یاساكانی كارا سه‌باره‌ت به ئه‌نجومه‌نه‌كانی كۆمپانیاكانی هاوكاری، ئه‌و پرۆژانه‌ی به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه تۆماركراون و شێوه یاساییه‌كه‌یان هه‌ر چۆنێك بێت به پرۆژه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت داده‌ندرێن، سروشتی یاسایی ئه‌و سامانانه‌ی تێیاندا پشكداری كراوه هه‌ر چۆنێك بێت.نۆیه‌م: به پێی ئه‌م یاسایه، وه‌به‌رهێن مافی هه‌یه نهێنی زانیارییه هونه‌ری و ئابووریه‌كانی تایبه‌ت به پرۆژه‌كه‌ی پارێزگاری لێبكرێت وده‌ست پێشخه‌ریه وه‌به‌رهینه‌ریه‌كانی بپارێزرێت، ئه‌مه‌ش به پێی حوكمه‌كانی ئه‌و یاسا ورێسا ورێنماییانه‌ی له هه‌رێمدا كاران. هه‌ركه‌سێك زانیاریه‌ك سه‌باره‌ت به ده‌ستپیشخه‌ریه‌كانی به‌رهه‌مهێنی ولایه‌نه هونه‌ری وئابووری وداراییه‌كانی پرۆژه‌كه‌ی بڵاو بكاته‌وه كه به‌حوكمی فه‌رمانه‌كه‌ی به‌ده‌ستی كه‌وتوون، به پێی یاسا سزا ده‌درێت.به‌شی چوارهمپابهندییهكانی وه‌به‌رهێن ماده‌ی هه‌شته‌م:ده‌بێ وه‌به‌رهێن به‌مانه‌ی خواره‌وه پابه‌ند بێت:یه‌كه‌م. پێناسه‌ی بواری وه‌به‌رهێنانی خۆی بكات سه‌باره‌ت به‌و پرۆژانه‌ی پێشتر ئه‌نجامی داوون وباری دارایی وئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی جێبه‌جێی كردوون ده‌ست نیشان بكات.دووه‌م. ده‌سته، به ته‌واوبوونی پڕۆژه‌كه وده‌ستكردن به پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كانی یان به‌رهه‌مهێنانی راسته‌قینه‌ی، ئاگادار بكاته‌وه.سێیه‌م. ئاسانكاری پێویست بۆ فه‌رمانبه‌رانی تایبه‌تمه‌ندی ده‌سته دابین بكات، سه‌باره‌ت به كۆكردنه‌وه‌و به‌ده‌ست خستنی زانیاری پێویست ده‌رباره‌ی لایه‌نه هه‌مه جۆره‌كانی پڕۆژه بۆ مه‌به‌سته‌كانی ده‌سته.چواره‌م. تۆماری تایبه‌تی ئه‌وكه‌رسته هاوردانه‌ی پرۆژه‌كه بكاته‌وه، كه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له ره‌سمی گومرگ به‌خشراون.پێنجه‌م. پاكی ژینگه وئاسایش وته‌ندروستی گشتی بپارێزێت وپابه‌ندبێت به سیسته‌می پێوانه وكۆنتڕۆلكردنی چۆنایه‌تی به‌پێی پێوه‌ره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان. شه‌شه‌م. مه‌شق به‌كریكاری خوجێی پرۆژه‌كه بكات ورایان بهێنێت.به‌شی پێنجهمرێكاره یاساییه‌كان له كاتی سه‌رپێچی كردنی وهبهرهێنهرماددهی نۆیه‌م:یه‌كه‌م. له كاتی سه‌رپێچی كردنی وه‌به‌رهێن له حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، یان له یه‌كێك له بڕگه‌كانی گرێبه‌ستی مۆركراو له نێوان ئه‌و لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كاندا، ده‌سته سه‌رپێچیكار ئاگادارده‌كاته‌وه وداوای لێده‌كات یه‌كسه‌ر ئه‌و چالاكیه‌ی بۆته هۆی سه‌رپێچیه‌كه بوه‌ستێنێت وماوهیهكی گونجاوی بۆ دیاری ده‌كات كه گونجاو بێت له‌گه‌ڵ سروشتی سه‌رپێچیه‌كه بۆ لادان ونه‌هێشتنی شوێنه‌واره‌كانی. دووه‌م. له حاڵه‌تێكدا وه‌به‌رهێن پێیداگرت له‌سه‌ر رانه‌گرتنی سه‌رپێچیه‌كه ولانه‌بردنی شوێنه‌واره‌كانی به‌پێی حوكمه‌كانی بڕگه(1)ی سه‌ره‌وه، ده‌سته، زه‌ویه‌كه‌ی لێ ده‌سێنێته‌وه، وئه‌و بینایانه‌ی له‌سه‌ریشی دروست كراوون، ئه‌گه‌ر هه‌بن، به‌ناوی خۆی تۆماریان ده‌كات به نرخی كه‌ره‌سته‌كان به هه‌ڵكه‌ندراوی، به‌پێی یاسا. ئه‌و به‌هایه‌ش ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی وه‌به‌رهێنی نوێ كه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، ئه‌و زه‌ویه‌ی بۆ ته‌رخان ده‌كرێ بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌كه ته‌واو بكات. سه‌رپێچیكاریش به‌رپرسه له‌هه‌ر زه‌ره‌رو زیانێك كه له ئه‌نجامی جێبه‌جێ نه‌كردنی پابه‌ندییه‌كانی بێنه ئاراوه.سێیه‌م. ئه‌گه‌ر خاوه‌ن پرۆژه‌كه، به‌بێ ره‌زامه‌ندی ده‌سته هه‌موو ئه‌و زه‌ویه‌ی بۆ پرۆژه‌كه ته‌رخانكراوه، یان به‌شێكی له ژێره‌وه به‌كرێ دا، یان به‌كاری هێنا بۆ مه‌به‌ستێكی دی له پرۆژه‌كه‌دا، زه‌ویه‌كه‌ی یان ئه‌و به‌شه‌ی به‌كرێی داوه یان ئه‌و به‌شه‌ی كه بۆ مه‌به‌ستێكی دیكه‌ی به‌كار هێناوه لێ ده‌سه‌ندرێته‌وه. ئه‌و كاته خاوه‌ن پڕۆژه ده‌بێ دوو هێنده‌ی كرێی هاوتا(أجر مپل)بدات له بڕی به‌كرێدانی زه‌ویه‌كه یان به‌كارهێنانی بۆ مه‌به‌ستێكی دیكه‌ی پرۆژه‌كه. ئه‌و پارانه‌ش به‌پێی حوكمه‌كانی یاسای وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی حكومه‌تی كارا له هه‌رێمدا وه‌رده‌گیرێته‌وه. له حاڵه‌تی لێوه‌رگرتنه‌وه‌ی هه‌موو زه‌ویه‌كه‌ی، مامه‌ڵه له‌گه‌لأ وه‌به‌رهێنی سه‌رپێچیكار به‌پێی حوكمه‌كانی بڕگه(2)ی سه‌ره‌وه ده‌كرێ، سه‌باره‌ت به‌و بینایانه‌ی كه له كاتی لێوه‌رگرتنیه‌وه له‌سه‌ری دروست كراون.ده‌روازه‌ی سێیهمپێكهاته وهبهرهێنهریهكانبهشی یهكهمدهستهی وه‌به‌رهێنان و پێكهاته و ئهركهكانیماددهی ده‌یه‌م:یه‌كه‌م. ده‌سته‌یه‌ك داده‌مه‌زرێت به‌ناوی (ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان) وكه‌سایه‌تیه‌كی یاسایی وسه‌ربه‌خۆیی دارایی و كارگێڕی ده‌بێ، وبۆی هه‌یه هه‌موو ره‌فتاره یاساییه‌كانی پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه ئه‌نجام بدات.دووه‌م. ده‌سته، سه‌رۆكێكی ده‌بێت به پله‌ی وه‌زیر وگشت ماف وده‌سه‌ڵاتێكی وه‌زیری ده‌بێت وخۆی به‌رپرسه له ئاراسته‌كردنی كاره‌كان وسه‌رپه‌رشتی وچاودێریی چالاكیه‌كانی وههرشتێك كه په‌یوه‌ندی به ئه‌ركوفه‌رمانه‌كان وكاروباره‌كانی دیكه‌ی ده‌سته‌وه هه‌بێت. ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی خواره‌وه‌شی پێوه به‌ندن:أ) فه‌رمانگه‌ی لێتۆژینه‌وه وزانیاریه‌كان،ب) فه‌رمانگه‌ی به‌ڕێكردن وهه‌ڵسه‌نگاندن ومۆڵه‌تپێدانی پرۆژه‌كان.ج) فه‌رمانگه‌ی كاروباری یاسایی وكارگێری ودارایی.د) فه‌رمانگه‌ی شار‌و ناوچه پیشه‌سازیه‌كان.سێیه‌م. باره‌گای ده‌سته له هه‌ولێر، پایته‌ختی هه‌رێم ده‌بێت وچه‌ند لقێكی له پارێزگایه‌كان ده‌بێت و هه‌ر لقێك فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی به‌رێوه‌ی ده‌بات.چواره‌م. ده‌سته بۆی هه‌یه له‌كاتی پێویست، چه‌ند به‌ش وهۆبه‌یه‌ك بێنێته كایه‌وه ولێكیان بدات، یان لایان بدات. پێنجه‌م. پێكهاته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ده‌سته ولقه‌كانی وئه‌ركوفه‌رمان وده‌سه‌ڵاته‌كانیان به پێره‌وك ده‌كرێت كه ده‌سته دایده‌نێت وئه‌نجومه‌ن په‌سه‌ندی ده‌كات.شه‌شه‌م. ده‌سته كه‌شی له‌بار بۆ وه‌به‌رهێنان ده‌ره‌خسێنێت كه بووژانه‌وه‌ی ئابووری له هه‌رێمدا بێنێته‌دی وستراتیژی وپلان وسیاسه‌تی وه‌به‌رهێنان ئاماده ده‌كات وده‌یخاته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌ن بۆ په‌سه‌ند كردنی وهه‌ماهه‌نگی له نێوان لقه‌كانی له هه‌رێمدا ده‌كات.ماده‌ی یازدهم: مه‌رجه ئه‌و كه‌سه‌ی كه له‌یه‌كێك له پۆسته‌كانی سه‌رۆكی ده‌سته وبه‌رێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كاندا داده‌مه‌زرێت:یه‌كه‌م. به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه، خاوه‌ن بروانامه‌یه‌كی زانكۆیی سه‌ره‌تایی بێت كه په‌یوه‌ندی هه‌بێت به‌و فه‌رمانه‌ی لێی داده‌مه‌زرێت،دووه‌م. شاره‌زا بێت وكاری كردبێت له بواری پسپۆریه‌كه‌یدا بۆ ماوه‌ی حه‌وت سالأ، به‌لای كه‌مه‌وه. ماده‌ی دوازدهم:ده‌بێ گشت وه‌زاره‌ت و ده‌زگاو فه‌رمانگه‌كانی په‌یوه‌ندیدار له هه‌رێمدا پابه‌ندبن به‌و بڕیارانه‌ی تایبه‌تن به پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان، بۆ مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م یاسایه وله ده‌سته‌وه ده‌رده‌چن. مادده‌ی سیازده‌م:سه‌رۆكی ده‌سته بۆی هه‌یه گرێبه‌ست له‌گه‌لأ كه‌سانی سروشتی و یاسایی(مه‌عنه‌وی) ناوه‌وه وده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم مۆربكات بۆ راپه‌ڕاندنی ئه‌و ئه‌رك وفه‌رمانانه‌ی پێیان ده‌سپێرێت بۆ هێنانه‌دی ئامانجه‌كانی ده‌سته. ماف و ئه‌ركه‌كانیشیان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ده‌سته‌وه ده‌ستنیشان ده‌كرێن. به‌شی دووهمئهنجومهنی باڵای وهبهرهێنانِماددهی چوارده‌م:یه‌كه‌م. ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمدا پێك دێت له سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وه‌ك سه‌رۆك وجێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به جێگری وله‌كاتی ئاماده‌نه‌بوونی جێی ده‌گرێته‌وه وبه ئه‌ندامێتی وه‌زیرانی: دارایی وئابووری وبازرگانی وشاره‌وانی وپلاندانان وكشتوكالأ وپیشه‌سازی وسه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان. دووه‌م.1) سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه داوا له وه‌زیرێكی دیكه بكات كه به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن بكات كه تایبه‌ت بێت به وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌وه.2) سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه داوای ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری كه‌رتی تایبه‌تی په‌یوه‌نددار به پرۆژه‌كه بكات3) ئه‌نجومه‌ن پێره‌وی ناوخۆی داده‌نێت، سه‌باره‌ت به كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن و ده‌ركردنی بڕیاره‌كان تیایدا.سێیه‌م. ئه‌نجومه‌ن ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه پیاده ده‌كات:دانانی ئه‌و سیاسه‌ت وستراتیژیانه‌ی په‌یوه‌نددارن به وه‌به‌رهێنان وده‌سته پێشنیاریان ده‌كات له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی گشتی هه‌رێم. په‌سه‌ند كردنی پلان وبه‌رنامه‌ی چالاكی ده‌سته له چوارچێوه‌ی پلانی گشتی هه‌رێمدا.3) تێڕوانینی ئه‌و راپۆرته خوله‌ییانه‌ی سه‌رۆكی ده‌سته سه‌باره‌ت به راپه‌ڕاندنی كار له‌ده‌سته‌دا پێشكه‌شی ده‌كات وئه‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌بارو كه‌شی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمدا وچی پێویسته له‌باره‌یانه‌وه بكرێت. 4) تێڕوانینی پێگه‌ی دارایی ده‌سته وپه‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌ی بودجه‌ی ساڵانه‌ی. 5) په‌سه‌ند كردنی گرێبه‌ستی ئه‌و قه‌رز وئاسانكاریه ده‌سته‌به‌ریانه‌ی پێشكه‌ش به‌ده‌سته ده‌كرێن به‌ده‌سته‌به‌ری حكومه‌ت وبانكه‌كان وده‌زگا داراییه‌كانی تایبه‌تمه‌ند به پێی ئه‌و رێكار وسیسته‌مانه‌ی داندراون. به‌مه‌رجێ مه‌به‌سته‌كانیان ته‌نها بۆ دارایی كردنی ئه‌و چالاكیانه بێت كه‌ده‌سته له سنوری تایبه‌تمه‌ندیه‌كانیدا ئه‌نجامیان ده‌دات. 6) دانانی سیسته‌مێك بۆ چاودێری وبه‌دواداچوون وهه‌ڵسه‌نگاندنی كاره‌كانی وه‌به‌رهێنانی بیانی بۆ ئه‌وه‌ی له‌و كۆسپ وته‌گه‌رانه‌ی دێنه ڕێیان تێبگه‌ن وكاربكه‌ن بۆ زاڵبوون به‌سه‌ریاندا. 7) په‌سه‌ند كردنی پێڕه‌وی ناوخۆی ده‌سته.به‌شی سێیهمبودجهی دهستهمادهی پازده‌م:ده‌سته بودجه‌یه‌كی هه‌یه له نێو بودجه‌ی گشتی هه‌رێمدا.ده‌روازه‌ی چوارهممۆڵهتپێدانی پڕۆژه‌كان وناوبژیوانیبهشی یهكهمرێكارهكانی مۆڵه‌ت پێدانی پرۆژهكانمادهی شانزدهم:یه‌كه‌م: له پێناوی سوودوه‌رگرتن له‌و به‌خشین وتایبه‌تكاریانه‌ی (امتیازات) له‌م یاسایه داهاتوون، پێویسته وه‌به‌رهێن مۆڵه‌تی دامه‌زراندنی پرۆژه‌كه‌ی له لایه‌ن ده‌سته‌وه به‌ده‌ست بێنێت.دووه‌م: ده‌سته، له‌سه‌ر داوای وه‌به‌رهێن، مۆڵه‌ت به دامه‌زراندنی پرۆژه ده‌دات، به‌پێی ئه‌و مه‌رجانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سته‌وه ده‌ستنیشانكراوون. پێویسته ده‌سته‌ش له‌میانه‌ی(30)رۆژ له رۆژی ته‌واوكردنی پێداویستی ومه‌رجه‌كانی هونه‌ری ویاسایی وئابووری، به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، بریار له‌باره‌یه‌وه بدات، وێڕای له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌و رێكسازی وپێوه‌رانه‌ی ده‌سته دایان ده‌نێ.سێیه‌م:ده‌بێ ده‌سته راو بۆچوونی لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كان وه‌ربگرێت سه‌باره‌ت به‌كه‌ڵك وسوودی ده‌ركردنی مۆڵه‌تی دامه‌زراندنه‌كه وده‌بێت ئه‌و لایه‌نانه‌ش رای خۆیان ده‌ربڕن به‌ڕه‌زامه‌ندی، ره‌ت كردنه‌وه‌ی، یان هه‌مواركردنی له‌ماوه‌یه‌ك له (30)رۆژ تێپه‌ڕنه‌كات له‌رۆژی ره‌وانه‌كردنی داواكه‌یه‌وه بۆی له‌لایه‌ن ده‌سته‌وه.وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی ئه‌م لایه‌نه‌ش به‌ڕه‌زامه‌ندی داده‌نرێت وه‌ئه‌گه‌ر ره‌تی كرده‌وه ده‌بێ بڕیاره‌كه‌ی پاساوی هه‌بێت.چواره‌م: ئه‌گه‌ر داوای دامه‌زراندنه‌كه ره‌ت كرایه‌وه، داواكار بۆی هه‌یه ره‌خنه بگرێت له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن له‌ماوه‌ی(15)رۆژدا له رۆژی پێڕاگه‌یاندنیه‌وه به بڕیاری ره‌ت كردنه‌وه‌كه وسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نیش له‌ماوه‌ی(3)رۆژدا بڕیار له‌سه‌ر ره‌خنه‌كه ده‌دات وبڕیاره‌كه‌شی له‌م باره‌یه‌وه كۆتاییه.به‌شی دووهمناوبژیوانیمادهی حه‌ڤده‌م:كێشه‌كانی وه‌به‌رهێنان به‌پێی گرێبه‌ستی مۆركراو له نێوان هه‌ردوو لادا یه‌كلا ده‌كرێنه‌وه. ئه‌گه‌ر له گرێبه‌سته‌كه‌ش هیچ برگه‌یه‌كی وا نه‌بوو ئه‌وا به رێگه‌یه‌كی دۆستانه و به‌ره‌زامه‌ندی هه‌ردوو لایه‌ن چاره‌سه‌رده‌كرێن، له حاڵه‌تێكدا ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوو لایه‌ن به‌ده‌ست نه‌هات، هه‌ردوو لا بۆیان هه‌یه هانا به‌رن بۆ ئه‌و ناوبژیوانیه‌ی كه حوكمه‌كانی له یاسا ره‌چاوكراوه‌كانی هه‌رێمدا دیاركراوون، یان به‌پێی حوكمه‌كانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناكۆكیه‌كانی هه‌ر رێككه‌وتنامه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی، یان دووقۆڵی كه عیراق لایه‌نێك بێت تیایاندا.به‌شی سێیهمحوكمه كۆتاییهكانماددهی هه‌ژده‌م: یه‌كه‌م:بریاری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران/ئیداره‌ی سلێمانی ژماره(89)ی ساڵی2004، كه‌تایبه‌ته به‌هاندانی وه‌به‌رهێنان له‌هه‌رێمی كوردستاندا،پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه وده‌سته‌ی هاندانی وه‌به‌رهێنان وپێكهاته‌كانی هه‌ڵده‌وه‌شێندرێنه‌وه،كه‌به‌پێی ماده‌ی (16)ی بریاری سه‌ره‌وه پێكهاتووه وهه‌موو ماف وپابه‌ندیه‌كان وسامانه گوێزراوه ونه‌گوێزراوه‌كانی ده‌بنه هی (ده‌سته‌ی وبه‌رهێنان)، كه‌به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه داده‌مه‌زرێت.دووه‌م:گشت ئه‌و پرۆژه وه‌به‌رهێنه‌یانه‌ی موڵه‌ت دراوون له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی دامه‌زراو به‌پێی بریاره پووچه‌ڵكراوه‌كه‌ی برگه‌ی یه‌كه‌می سه‌ره‌وه وئه‌و پرۆژه وه‌به‌رهێنه‌ریانه‌ی ئیداره‌ی هه‌ولێر، به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كان موڵه‌تی پێداوون، به پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی یاسایی داده‌ندرێن وبه‌رده‌وام ده‌بن له‌سوود وه‌رگرتن له‌و ئیمتیاز‌و هانده‌رانه‌ی پێیان دراوون.سێیه‌م:گشت پرۆژه‌كانی دیكه‌ی له‌قۆناغی لێتۆژینه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن دان وهێشتا بڕیاری كۆتاییان له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی هه‌ڵوه‌شایه‌وه،وه‌ك پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان پێده‌رنه‌چووه،ڕوانه‌ی ئه‌و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانه ده‌كرێن كه‌به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌نم یاسایه دامه‌زراوه وفه‌رمانگه تایبه‌تمه‌نده‌كانی ده‌سته‌ش به‌رده‌وام ده‌بن له‌ته‌واوكردنی ئه‌و رێكارانه‌ی ده‌سته‌ی هه‌ڵوه‌شایه‌وه پێیان هه‌ڵساوه.مادده‌ی نۆزده‌م:نابێ وه‌به‌رهێن ئه‌و زه‌ویانه به‌ناو بكات كه نه‌وت وغاز یان هه‌ر سامانێكی كانزایی به‌نرخ یان سه‌نگینی تیابێت.مادده‌ی بیسته‌م: ده‌بێ ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌ی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنانی هاوكاریی ئه‌نجام ده‌دات ده‌سته‌به‌ری پێویست پێشكه‌ش بكات بۆ پارێزگاری له‌سامانی هاوكاره‌كان وده‌بێ ده‌سته رێكاری دڵنیاكاری و بانكه‌وانی پێویست بگرێته به‌ر بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی.مادده‌ی بیست ویه‌كه‌م:ژمێركاری ده‌سته له‌لایه‌ن دیوانی چاودێری داراییه‌وه وردكاری ده‌كرێت.مادده‌ی بیست ودووه‌م:ئه‌وحاڵه‌تانه‌ی ده‌قێكی ئه‌م یاسایه نایانگرێته‌وه، ده‌كه‌وێته به‌ر ئه‌و رێسا گشتیانه‌ی له یاساكانی دیكه‌ی په‌یوه‌نداردا هاتوون، به مه‌رجێك حوكمه‌كانی له‌گه‌لأ حوكمی ئه‌م یاسایه‌دا پێچه‌وانه نه‌بن. له‌كاتی ناكۆكی له نێوانیاندا، حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه پیاده ده‌كرێن.مادده‌ی بیست وسێیه‌م:سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه رێنماییه‌كانی پێویست ده‌ربكات بۆ ئاسانكردنی جێبه‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه.مادده‌ی بیست و چواره‌م:ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه‌كانی په‌یوه‌نددار حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.ماده‌ی بیست وپێنجه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌ركردنیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت وله رۆژنامه فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) بڵاو ده‌كرێته‌وه. مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان –عێراقهۆی ده‌ركردنی یاساكهبه ئامانجی دروستكردنی كه‌ش و هه‌وایه‌كی هانده‌ر بۆ وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستانی عیراق ولابردنی كۆسپه‌كانی یاسایی له به‌رده‌میدا وماوهدان بۆ كارپێكردنی سه‌رمایه‌ی نیشتمانی و بیانی به‌یه‌كه‌وه وبه‌ته‌نها له پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان، به‌و شێوه‌یه‌ی هاوكارییه‌كی كاریگه‌ر له پرۆسه‌ی بوژانه‌وه‌ی ئابووری بكات وبۆ ئه‌وه‌ی ئاسانكاری و پشتگیری هانده‌ر بدرێ وله‌هه‌ندێ باجی سه‌رمایه‌كانی وه‌به‌رهێنراو ببوردرێت وله پێناو هێنانه‌كایه‌ی ده‌سته‌یه‌كی وه‌به‌رهێنانی تایبه‌تمه‌ند بۆ رێكخستنی لایه‌نه هه‌مه جۆره‌كانی پرۆسه‌ی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمدا ئه‌م یاسایه داندرا....
یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1999 یاسای سه‌ندیكای ئه‌ندازیاره كشتوكاڵی یه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 32
یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1999 یاسای سه‌ندیكای ئه‌ندازیاره كشتوكاڵی یه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 32
یاسای سه‌ندیكای ئه‌ندازیاره كشتوكاڵی یه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقبه ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بانبه ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی عێراقژماره بڕیار: 1مێژووی بڕیار: 28/4/1999بڕیارپشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به پێی بڕگه (3)ی له مادده (2) له یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمان دراوه‌و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 15/4/1999 دا یاسا كاری كردووه بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌مان دا.یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1999 یاسای سه‌ندیكای ئه‌ندازیاره كشتوكاڵی یه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه ماناكانی ته‌نیشتیانه:سه‌ندیكا: سه‌ندیكای ئه‌ندازیاره كشتوكاڵی یه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق.ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومنی سه‌ندیكا.نه‌قیب: نه‌قیبی ئه‌ندازیاره كشتوكاڵییه‌كان.ئه‌ندازیاری كشتوكاڵی: هه‌ر ئه‌ندامێك له سه‌ندیكا بروانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له كشتوكاڵ یان له یه‌كێك له پسپۆره‌كانیدا یاخود له هاوتاكانیدا هه‌بیت و له زانكۆیه‌ك یان په‌یمانگایه‌ك وه‌ری گرتبێت و ئه‌نجومه‌نی خوێندنی باڵا له هه‌رێمی كوردستاندا دانی پێدا هێنا بێ و ده‌ست به كار بێت له پیشه‌كه‌ی به كاركردنی له یه‌كێك له پسپۆرییه كشتوكاڵی یه ده‌ستنیشان كراوه‌كان له‌م یاسایه‌دا.ده‌ست دانه پیشه: كاركردنه له پسپۆرییه كشتوكالییه‌كان له یه‌كێك له له بواره‌كانی لێكۆلینه‌وه و نه‌خشه‌كێشان بۆ پرۆژه‌و كاره كشتوكاڵی و پیشه‌سازی و ئه‌ندازیارییه‌كانی كه مه‌به‌ستی كشتوكاڵییان هه‌یه و راوێژكاریی له باره‌یه‌وه پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ن و كار له یه‌كێك له فرمانه كشتوكاڵییه‌كاندا ده‌كه‌ن كه ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا دیاری ده‌كات.وه‌زیر: وه‌زیری كشتوكاڵ و ئاودێری.هه‌رێم: مه‌به‌ست هه‌رێمی كوردستانی عێراقه.به‌شی یه‌كه‌م(دامه‌زراندن و ئامانجه‌كان)(دامه‌زراندن)مادده‌ی دووه‌م:به پێی ئه‌م یاسایه سه‌ندیكایه‌ك بۆ ئه‌ندازیاره كشتوكاڵییه‌كان داده‌مه‌زرێ خودان كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی خۆی ده‌بێ و سه‌ربه‌خۆیی دارایی و كارگێری ده‌بێ، پێی ده‌گوترێ سه‌ندیكای ئه‌ندازیاره كشتوكاڵییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و باره‌گاكه‌ی له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێم ده‌بێت و بۆی هه‌یه لق له مه‌ڵبندی پارێزگاكانی هه‌رێمدا بكاته‌وه.تا هه‌ڵبژاردنی گشتی ئه‌نجام ده‌درێت لیژنه‌یه‌كی ئاماده كار له (15) ئه‌ندام به ره‌زامه‌ندی لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كان پێك دێت.مادده‌ی سێ یه‌م:سه‌ندیكا بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م مه‌به‌ستانه‌ی خواره‌وه كار ده‌كات:یه‌كه‌م: پێشخستنی پیشه‌كه‌و پاراستنی و به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی پیشه‌یی و رۆشنبیری و ته‌كنیكی ئه‌ندامانی.دووه‌م: ئاماده كردنی ئه‌ندامان و رێكخستنی هه‌وڵ و كۆششیان له بواری خزمه‌تگوزاریی گه‌شه كردنی كشتوكاڵی له هه‌رێمدا.سێ یه‌م: كار كردن له پێناوی به‌هێز كردنی گیانی هاوكاری و هاورێیه‌تی كردن له نێوان ئه‌ندامان و به‌رگری كردن له ماف و چاودێری كردنی به‌رژه‌وه‌ندیان به پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی بۆیان.چواره‌م: هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ تێكرای فه‌رمانگه و دامه‌زراو و سه‌ندیكا و رێكخراوه كشتوكاڵییه‌كاندا و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌سته كشتوكاڵییه هه‌رێمی و جیهانی یه‌كاندا به جۆرێك كه به‌ره‌و پێش چوونی كشتوكاڵ و په‌ره‌سه‌ندنی له هه‌رێمی كوردستاندا مسۆگه‌ر بكا.پێنجه‌م: رێكخستنی رێسای ده‌ست دانه پیشه و چاودێری كردنی پیاده‌كردنه‌كه‌ی.به‌شی دووه‌م(چوونه پاڵ و ئه‌ندامییه‌تی)مادده‌ی چواره‌م:مه‌رجه ئه‌مانه له ئه‌ندام بێنه دی:یه‌كه‌م: هاووڵاتی كوردستانی عێراق بێت و لێی نیشته‌جێ بێت.دووه‌م: به تاوانێكی ناسیاسی یان كوكه‌ێكی ئابرۆبه‌ر حوكم نه‌درابێ.سێ یه‌م: بڕوانامه‌ی به لانی كه‌م به كالۆریۆس یان هاوكێشهكهی له كشتوكاڵدا هه‌بێت.مادده‌ی پێنجه‌م:یه‌كه‌م: چوونه پاڵ سه‌ندیكا به داواكارییه‌كی نووسراو ده‌بێت و پێشكه‌ش به نه‌قیب یاخود سه‌رۆكی لق له پارێزگادا ده‌كرێت و هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویستی پێوه ده‌لكێنرێت.دووه‌م: داواكاریی چوونه پاڵ سه‌ندیكا له ماوه‌ی پازده رۆژ له رۆژی تۆماركردنیه‌وه له سه‌ندیكادا، ده‌خرێته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌ن و ئه‌نجومه‌نیش پیویسته له‌و ماوه‌یه‌دا بڕیاری خۆی له سه‌ر یه‌ك لا بكاته‌وه و ئه‌گه‌ر ئه‌و ماوه‌یه به‌سه‌ر چوو و یه‌كلانه‌كرایه‌وه، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه به وه‌رگیراو داده‌نرێت.سێ یه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه داواكارییه‌كه‌ی چوونه پاڵ سه‌ندیكای ره‌ت بكاته‌وه، ئه‌مه‌ش به بڕیارێكی هۆدار ده‌بێت و خاوه‌ن داواكاریییه‌كه بۆی هه‌یه تانووتی له لای دادگای پێداچوونه‌وه (تمییز)ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق له ماوه‌ی (30) رۆژ له مێژووی پێراگه‌یاندنی لێ بدات و بڕیاری دادگاش بڕیاریكی بڕاوه‌یه.مادده‌ی شه‌شه‌م:یه‌كه‌م: ئاووبوونه‌ی چوونه پاڵ سه‌ندیكا (30) سی دیناره.دووه‌م: ئابوونی به‌شدار بوونی ساڵانه‌ش (20) بیست دیناره و له واده‌یه‌كی وا ده‌درێت له مانگی شوباتی هه‌موو سالێك تێنه‌په‌رێت و، ئه‌گه‌ر ئه‌ندام بۆ ماوه‌ی دوو ساڵی له دوای یه‌ك نه‌یدا به بێ عوزرێكی ره‌وا، ئه‌وا ناوی له تۆماری سه‌ندیكا ده‌كوژێنرێته‌وه.مادده‌ی حه‌فته‌م:یه‌كه‌م: نابێ كه‌س ده‌ست بداته ئه‌م پیشه‌یه ته‌نیا ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی سه‌ندیكا نه‌بن كه هه‌موو ئه‌ركێكیان به پێی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ كردووه.دووه‌م: پێویسته له‌سه‌ر فه‌رمانگه ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كان وێنه‌یه‌ك له فه‌رمانی دامه‌زراندن یان خستنه ئیش بۆ سه‌ندیكا بنێرن، ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌و بێ.مادده‌ی هه‌شته‌م:نابێ هیچ كارگه‌یه‌كی شیره‌مه‌نی و ئالیكی ئاژه‌ڵی و پیشه‌سازی كشتوكاڵی و كێڵگه‌ی په‌له‌وه‌ر یا هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی دیكه‌ی كشتوكاڵی كه‌سه‌ر به لایه‌نی ره‌سمی نه‌بێت، به‌رێوه‌برێن و به‌كار بخرێن ئه‌گه‌ر له ژێر چاودێریی ئه‌ندازیاری كشتوكاڵی پسپۆر و ده‌ست به‌كار و ئه‌ندامی سه‌ندیكادا نه‌بێت.مادده‌ی نۆیه‌م: ئه‌ندامان تاكو مۆڵه‌ت له سه‌ندیكا وه‌رنه‌گرن و ره‌سمێكی ساڵانه كه بڕه‌كه‌ی (100) سه‌د دیناره نه‌ده‌ن، بۆیان نییه نووسینگه‌ی كشتووكاڵی بكه‌نه‌وه.مادده‌ی ده‌یه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌ندامانی سه‌ندیكا له كارمه‌ندانی فه‌رمانگه ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه ده‌ست بده‌نه پیشه‌كه‌ی خۆیان له ده‌ره‌وه‌ی كاتی ده‌وامی ره‌سمییاندا به ره‌زامه‌ندی فه‌رمانگه‌كانیان.دووه‌م: ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كه له ده‌ست دانه پیشه‌كه‌ی به پێی بڕگه‌ی سه‌ره‌وه قه‌ده‌غه ده‌كرێت مافی وه‌رگرتنی ده‌رماڵه‌ی پیشه‌یی به پیی حوكمه‌كانی یاساكان و پێره‌وه‌كان و رێنماییه كار پێكراوهكانی له فه‌رمانگه‌كه‌یدا ده‌كه‌وێ.به‌شی سێیه‌م(پێكهاته‌كان)مادده‌ی یانزده‌یه‌م:سه‌ندیكا له مانه پێك دێت:یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی گشتی.دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا.سێیه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (ئینزیبات).چواره‌م: هۆبه‌كانی سه‌ندیكا و لیژنه‌كانی.پێنجه‌م: لقه‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگاكاندا. مادده‌ی دوازده‌یه‌م:ده‌سته‌ی گشتی له هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی سه‌ندیكا پێك دێت كه گشت ئه‌ركێكی سه‌ر شانیان به پێی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ كردووه و به باڵا ترین ده‌سه‌ڵات له سه‌ندیكا داده‌نرێت و، هه‌ر سێ ساڵ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی له مانگی كانوونی دووه‌م دا به بڕیاری ئه‌نجومه‌ن و بانگێشتی نه‌قیب كۆ ده‌بێته‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و هه‌شت ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ (ئیحتیا‌ت) بۆ پركردنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌ن و ئه‌ندامێتی لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی و، نیسابیش به ئاماده‌بوونی دوو له‌سه ر سێی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی ته‌واو ده‌بێت و له كاتی ته‌واو نه‌بوونیشیدا دوای (15) پازده رۆژ له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م له هه‌مان كات و شوێن دا هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كرێت و نیسابیش به ئاماده‌بوونی سێ یه‌كی ئه‌ندامان ته‌واو ده‌بێت و به پێچه‌وانه‌وه‌ش، ئه‌نجومه‌نی پێشوو به به‌رده‌وام بوو داده‌نرێت له كاره‌كه‌ی خۆیدا بۆ ده‌وره‌یه‌كی دیكه.مادده‌ی سێزده‌م:ده‌سته‌ی گشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی ساڵانه بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه ده‌به‌ستێ:یه‌كه‌م: راستاندنی بودجه‌ی ساڵانه‌و ژمێریاری كۆتایی.دووه‌م: ووت و وێژ كردن له‌سه‌ر راپۆرتی ساڵانه‌ی ئه‌نجومه‌ن و بڕیار له‌سه‌ر دانی.سێیه‌م: سه‌یر كردنی ئه‌و پێشنیازانه‌ی كه له‌باره‌ی هه‌موار كردنی یاسای سه‌ندیكاوه پێشكه‌ش كراون.چواره‌م: بڕیار دان له‌سه‌ر په‌یره‌وی ناوخۆ و هه‌مواركردنی.مادده‌ی چوارده‌یه‌م:یه‌كه‌م: ده‌شێ بانگهێشتی ده‌سته‌ی گشتی بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسای بكرێت، له یه‌كێك له‌م دوو حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه‌دا:به بڕیارێكی هۆدار كه زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن یاخود زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌كانی لقه‌كانی سه‌ندیكا ده‌یده‌ن.به داواكاریه‌كی هۆداری نووسراو كه له سه‌دا ده‌ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی ده‌كه‌ن و، ده‌بێ ئه‌نجومه‌نیش بانگهێشتنێك ده‌ربچوێنێ و كاتی كۆبوونه‌وه له ماوه‌ی (15) رۆژ له گه‌یشتنی داواكارییه‌كه دیاری بكات.دووه‌م: نابێت له كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ده‌سته‌ی گشتی باسی هسچ شتێك بكرێت ته‌نیا ئه‌و كار‌و بارانه نه‌بن كه له خشته‌ی كاردا هاتوون و كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بۆ كراوه.مادده‌ی پانزدهم:یه‌كه‌م: نابێ ئه‌و ئه‌ندامه به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی دا بكات، ئه‌گه‌ر به هۆی به‌رزه‌فتكارییه‌وه (ئینزیباتی) ده‌ست دانه پیشه‌كه‌ی لێ قه‌ده‌غه كرابوو.دووه‌م: بڕیاره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی به‌زۆربه‌ی ده‌نگ ده‌بێت و له كاتێكدا ده‌نگه‌كان وه‌ك یه‌ك ده‌رچوون، ئه‌وا به‌و لایه‌دا ده‌له‌نگێ كه سه‌رۆكی تێدایه.مادده‌ی شانزدهم:ئه‌نجومه‌نێك كاروباری سه‌ندیكا به‌رێوه ده‌بات و له‌مانه پێك دێت:یه‌كه‌م: نه‌قیب: مه‌رجه ماوه‌ی ده‌ست دانه پیشه‌كه‌ی له (10) ده ساڵ كه‌متر نه‌بێت.دووه‌م: جێگری نه‌قیب و چوار ئه‌ندام له‌وانه‌ی ماوه‌ی ده‌ست دانه پیشه‌كه‌یان له (7) حه‌وت ساڵ كه‌متر نه‌بێت.سێیه‌م: سه‌رۆكه‌كانی هۆبه‌كانی سه‌ندیكا له وانه‌ی ماوه‌ی ده‌ست دانه پیشه‌كه‌یان (5) پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێت.مادده‌ی حه‌ڤده‌م:یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن له رێگه‌ی ده‌نگدانی نهێنییه‌وه له نێوان ئه‌ندامانی دا سكرتێرێك و ئه‌میندارێكی سه‌ندووق له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یدا له دوای هه‌ڵبژاردنی ده‌به‌سترێ و ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردووكیان له په‌یره‌وی ناوخۆدا ده‌ست نیشان ده‌كرێت.دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن دانیشتنه ئاساییه‌كانی به لایه‌نی كه‌مه‌وه له مانگێكدا جارێك ده‌به‌ستێ و بۆی هه‌یه دانیشتنی نائاسایش به بانگهێشتی نه‌قیب یان له‌سه‌ر داوای سێیه‌كی ئه‌ندامه‌كانی ببه‌ستێ.مادده‌ی هه‌ژده‌م:یه‌كه‌م: نیسابی ئه‌نجومه‌ن به ئاماده‌بوونی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ته‌واو ده‌بێت و بڕیاره‌كان به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بوون ده‌رده‌چن و له كاتی یه‌كسانی بوونی ده‌نگه‌كاندا ئه‌و لایه‌نه په‌سند ده‌كرێت كه نه‌قیبی تێدایه.دووه‌م: ئه‌گه‌ر شوێنی نه‌قیب به هه‌ر هۆیه‌كه‌وه بێ چۆڵ بوو جێگره‌كه‌ی شوێنی ده‌گرێته‌وه یان سكرتێره‌كه‌ی بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه ماوه ئه‌گه‌ر پایه‌ی جێگری نه‌قیب چۆڵ بوو.سێیه‌م: ئه‌گه‌ر یه‌كێك له پایه‌كانی ئه‌نجومه‌ن به هه‌ر هۆیه‌ك چۆڵ بێت، ئه‌وا ئه‌ندامێك له‌ناو ئه‌و چوار ئه‌ندامه به رێگه‌ی ده‌نگدانی نهێنی جێی ده‌گرێته‌وه و شوێنی ئه‌وه‌ی دوایش یه‌كێك له‌و ئه‌ندامه یه‌ده‌گانه‌ی كه زۆرترین ده‌نگی وه‌رگرتووه پری ده‌كاته‌وه.چواره‌م: ئه‌گه‌ر شوێنی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن چۆڵ بوو (جگه له سه‌رۆكه‌كانی هۆبه‌كان)، ئه‌وا ئه‌نجومه‌ن ده‌بیت ده‌سته‌ی گشتی له ماوه‌ی دوو مانگ بانگ بكات بۆ كۆبووونه‌وه، بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌وانه‌ی ئه‌و پایانه بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه ماوه پڕده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش به هه‌مان ئه‌و رێگه‌یه ده‌بێت كه له‌م یاسایه‌دا هاتووه.ماددی نۆزده‌یه‌م:ئه‌ندامنی ئه‌نجومه‌ن یان یه‌كێك له لیژنه‌كانی ئه‌گه‌ر سێ دانیشتنی له‌سه‌ر یه‌ك یان پێنج دانیشتنی جیاجیا له ماوه‌ی سالێكدا به‌بێ عوزرێكی ره‌وا ئاماده نه‌بوو، به وازهێنه‌ر داده‌نرێ.مادده‌ی بیسته‌م:ئه‌نجومه‌ن ئه‌م كاره تایبه‌تیانه‌ی خواره‌وه ده‌كات:یه‌كه‌م: كار كردن له پێناوی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی سه‌ندیكا.دووه‌م: پیشكه‌ش كردنی پێشنیاز له باره‌ی هه‌موار كردنی یاسای سه‌ندیكا .سێیه‌م: جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی. چواره‌م: دامه‌زراندنی كارمه‌ندی سه‌ندیكا و ده‌ست نیشان كردنی مووچه‌و به‌رز كردنه‌وه‌یان.پێنجه‌م: ته‌ماشا كردنی داواكاری هاتنه پاڵ سه‌ندیكا و بڕیار دان له‌سه‌ر وه‌رگرتنی ئه‌ندامان.شه‌شه‌م: دانانی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ده‌بێته نوێنه‌ری سه‌ندیكا له لیژنه ره‌سمی یه‌كان و ئه‌وانی تر له بارێكدا ئه‌گه‌ر نه‌قیب نوێنه‌رایه‌تی نه‌كرد.حه‌وته‌م: ناردنی ئه‌و كێشه و شكایه‌تانه‌ی كه بۆی دێت بۆ لیژنه تایبه‌تییه‌كان.هه‌شته‌م: به‌شداری كردن له پێشكه‌ش كرنی پێشنیاز له‌باره‌ی یاسادانان و نخشه كێشان و به‌رنامه‌ی كشتوكاڵی له هه‌رێمدا.نۆیه‌م: پێكه‌وه نانی لقه لیژنه بۆ به‌دی هێنانی مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م یاسایه.ده‌یه‌م: ئاماده‌كرنی بودجه و دانانی ژمێریاری یاسایی بۆ جێبه‌جێ كردنی ورده‌كاری ژمێریاری.یازدهم: بڕباردان له‌سه‌ر به موڵكردنی ماڵ و خانووبه‌ره و قه‌بووڵ كردنی دیاری و به‌خشش و مه‌رجه‌كانی به قه‌رزدان و پێشكه‌ش كردنی یارمه‌تی دارایی له چوار چێوه‌ی ئامانجه‌كانی سه‌ندیكادا.دوازدهم: خۆئاماده‌كرن بۆ هه‌ڵبژاردن.سێزده‌م: یه‌كلاكردنه‌وه و بڕیاردان له‌سه‌ر وازهێنانی نه‌قیب و جێگره‌كه‌ی، یا هه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن و لیژنه سه‌ندیكاییه‌كانی یان هۆبه‌كانی، به‌مرجێك ئه‌مه بخرێته به‌ر ده‌م ده‌سته‌ی گشتی له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یدا.چوارده‌م: مۆڵه‌تدانی ده‌ستدانه پیشه.پازده‌م: دامه‌زراندن و به‌رێوه‌بردنی یانه‌كانی سه‌ندیكا، به پێی یاسای كۆمه‌ڵه‌كان.شازده‌م: پێدانی هه‌ندێ ده‌سه‌ڵات به نه‌قیب یان لیژنه‌كانی هۆبه‌كان یان سه‌رۆكه‌كانی لقه‌كان.مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:نه‌قیب ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه:یه‌كه‌م: نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكا ده‌كات له هه‌موو مامه‌ڵه‌كان له‌به‌ر ده‌م ده‌زگا دادوه‌ری و كارگێری و ده‌سته ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كان و ئه‌هلییه‌كان و له كۆنگره‌كانیشدا، له‌گه‌ڵ راستاندنی مامه‌ڵه‌كان و بڕوانامه‌ی تایبه‌ت به سه‌ندیكا و، بۆی هه‌یه هه‌ندێك له‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی بدات به هه‌ر ئه‌ندامێكی رای له‌سه‌ر بێت له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن.دووه‌م: سه‌رۆكایه‌تی كردنی كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی و ئه‌نجومه‌ن. مادده‌ی بیست و دووه‌م:یه‌كه‌م: نه‌قیب خۆی ته‌رخان ده‌كات بۆ كاری سه‌ندیكا به بڕیاری ئه‌نجومه‌ن.دووه‌م: نابێت رێژه‌ی خۆته‌رخانكه‌ران بۆ كاری سه‌ندیكاییی به داواكاری ئه‌نجومه‌ن و ره‌زامه‌ندی وه‌زیر له سێیه‌كی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن پتر بێت، نه‌قیبیشی له‌گه‌ڵدا بێ.مادده‌ی بیست و سێ یه‌م: یه‌كه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی له سه‌رۆك و دوو ئه‌ندام پێك دێت، ده‌سته‌ی گشتی له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ندا هه‌ڵیان ده‌بژێرێت.دووه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی تایبه‌تمه‌نده به سه‌یر كردنی هه‌موو سه‌ر پێچییه‌كی كه له‌م یاسایه‌دا هاتوون و لێ توێژینه‌وه له كێشه‌و شكایه‌ته‌كانی كه ئه‌نجومه‌ن بۆی ده‌نێرێ ده‌كات و بۆی هه‌یه روو له یه‌كێك له ئه‌ندامانی بنێت بۆ لێ توێژنه‌وه‌كه‌و پێشكه‌ش كردنی راپۆرتێك له باره‌یه‌وه.سێیه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی ئه‌و رێسایانه په‌یره‌و ده‌كات كه له یاسای به‌رزه‌فتی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌تدا هاتوون.مادده‌ی بیست و چواره‌م:لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی بۆی هه‌یه ئه‌م سزایانه‌ی خواره‌وه بدات: یه‌كه‌م: ئینزار.دووه‌م: بێبه‌ش كردنێكی كاتی له خزمتگوزارییه‌كانی سه‌ندیكا بۆ ماوه‌یه‌ك له ساڵێك پتر نه‌بێت.سێیه‌م: ریگه گرتن له ده‌ستدانه پیشه بۆ ماوه‌یه‌ك له شه‌ش مانگ پتر نه‌بێت، بۆ كارمه‌ندانی فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌تیش رێگه گرتنه‌كه كاركردنی دوای كاتی ده‌وامی ره‌سمی ده‌گرێته‌وه، به‌مه‌رجێك فه‌رمانگه تایبه‌تمه‌نده‌كه بڕیاره‌كه‌ی پێ رابگه‌ێنێت.مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ده‌شێ لاری بوون (اعتراض) له بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی له لای ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا له ماوه‌ی پازده رۆژ له مێژووی پێراگه‌یاندنی بكرێت و ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه پشتگیری بكات یان ره‌تی بكاته‌وه.دووه‌م: ئه‌و سزایانه‌ی له‌سه‌ره‌وه دراون جێبه‌جێ ناكرێن تاكو ئه‌نجومه‌ن ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر ده‌ر نه‌برێت.مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م:پێویسته ئه‌ندام له‌م كارانه دووركه‌ویته‌وه:یه‌كه‌م: كه‌م ته‌رخه‌می كردن یاخوود گرفت خستنه پێش پیاده كردنی یاساكان و ئه‌و پێره‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به سه‌ندیكا و ئه‌و رێنمایی و بڕیارنه‌ی كه ده‌ری ده‌چوینێت.دووه‌م: ده‌ستدانه پیشه به بێ نوێكردنه‌وه‌ی ئابوونه‌ی ساڵانه یاخود مۆڵه‌ت.سێیه‌م: ره‌چاو نه‌كردنی ره‌وشتی پیشه‌یی و زیان گه‌یاندن به رووه‌ت (سومعه)ی پیشه‌یی و شه‌ره‌فی، به پێی ئه‌و بنه‌مایانه‌ی ل پێره‌وی ناوخۆدا هاتوون.چواره‌م: به فێڵ و نادروستی به‌كار هێنانی نازناوێكی پیشه‌یی یاخود سیفه‌تێكی ناته‌واوی پیشه‌یی یان به پێی یاساكان و پێره‌وه ره‌چاوكراوه‌كان په‌سه‌ند نه‌كرابێ و ئاشكرا كردنی ئه‌مه به هه‌ر رێگایه‌ك بووبێ.پێنجه‌م: كردنی هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هونه‌ری له ئه‌نجامی كه‌مته‌رخه‌می كه زه‌ره‌رێكی گه‌وره بۆ خاوه‌نی په‌یوه‌ندیداری لێ بكه‌وێته‌وه.شه‌شه‌م: پێ درێژ كردنی له سنووری ده‌ست دانه پیشه‌كه‌ی به پێی ئه‌و بنه‌مایانه‌ی كه له پێره‌وی ناوخۆ و رێنماییه‌كانی كه سه‌ندیكا ده‌ری ده‌چوێنێ.مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: ئه‌ندامی سه‌رپێچیكه‌ر له‌وه‌ی كه له مادده‌ی بیست و شه‌شه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه به بڕیارێكی ئه‌نجومه‌ن ده‌درێته لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی.مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: كار‌و باری لقی سه‌ندیكا له لایه‌ن لیژنه‌ی لق له پارێزگا به‌رێوه ده‌چێت كه نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكا ده‌كات.دووه‌م: لیژنه‌ی لق له هه‌ر پارێزگایه‌ك له سه‌رۆك و چوار ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێت و ئه‌ندامانی لق له پارێزگا هه‌ر سێ ساڵ جارێك به ده‌نگدانی نهێنی هه‌ڵیان ده‌بژێرێ به‌مه‌رجێك ده‌بێ له‌و كه‌سانه بن كه له‌و پارێزگایه‌دا ده‌ست به‌كارن له پیشه‌كه‌یانداو، لیژنه‌كه‌ش له ناو چوار ئه‌ندامه‌كه‌یدا جێگرێكی سه‌رۆك و سكرتێرێك هه‌ڵده‌بژێرێت.سێیه‌م: له كۆبوونه‌وه گشتییه‌كانی ئه‌ندامانی لق هه‌مان كاری تایبه‌ت به كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی پیره‌و ده‌كرێت و ده‌سته‌ی لق ده‌سه‌ڵاتی قه‌بووڵ كردنی وازهێنانی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی لق و ئه‌ندامانی هه‌یه له‌گه‌ل هه‌ڵبژاردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه جێیان ده‌گرنه‌وه بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه له ده‌وره‌كه‌دا ماوه، هه‌روه‌ها پركردنه‌وه‌ی ئه‌و جێیه چۆلانه‌ی ئه‌ندامێتی لیژنه له كاتی روودانی‌دا.مادده‌ی بیست و نۆیه‌م:لیژنه‌ی لق ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه:یه‌كه‌م: جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و لیژنه‌كانی.دووه‌م: دامه‌زراندنی كارمه‌ندی لق و ده‌ست نیشان كردنی مووچه‌كه‌یان دوای ئه‌وه‌ی كه ئه‌نجومه‌ن ره‌زامه‌ندی خۆی له‌سه‌ر ده‌رده‌بڕێت.سێیه‌م: ده‌ستنیشان كردنی ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته نوێنه‌ری لق له لیژنه ره‌سمییه‌كان و هی تر له پارێزگادا.چواره‌م: پێشكه‌ش كرنی پێشنیاز و راسپارده‌ی تایبه‌ت به كار و باری لق به ئه‌نجومه‌ن تاكو بڕیاری خۆی له باره‌یانه‌وه بدات.پێنجه‌م: ئاماده‌كردنی بودجه‌ی ساڵانه‌ی مه‌زه‌نده كرا‌و بۆ لق و به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌ن بۆ راستاندنی.شه‌شه‌م: سه‌رف كرنی خه‌رجی پێویست له بودجه بۆ به‌رێوه‌بردنی كار‌و باری لق.حه‌وته‌م: پیكه‌وه نانی لقه لیژنه بۆ به‌دیهێنانی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگادا.هه‌شته‌م: به‌كار هێنانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه ئه‌نجومه‌ن به پێی ئه‌م یاسایه پێی ده‌دات.به‌شی چواره‌م(دارایی سه‌ندیكا)مادده‌ی سی یه‌م:دارایی سه‌ندیكا له مانه پێك دێت:یه‌كه‌م: پاره‌ی چوونه پاڵ سه‌ندیكا و ئابوونه‌ی ساڵانه.دووه‌م: داهاته‌كانی ئه‌و پرۆژانه‌ی كه سه‌ندیكا بنیاتیان ده‌نێت.سێیه‌م: ره‌سم و به‌خششی مۆڵه‌تدانی نووسینگه كشتوكاڵییه‌كان.چواره‌م: پیتاك و قازانجی ئه‌و ئاهه‌نگانه‌ی كه سه‌ندیكا سازیان ده‌كات له‌گه‌ڵ قازانجی چاپه‌مه‌نیه‌كانیدا.حوكمه كۆتاییهكانماددهی سی و یه‌كه‌م:له‌سه‌ر وه‌زیره تایبه‌تمه‌نده‌كانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی سی و دووه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رهێنانیه‌وه جێ به‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق(هۆیه پێویستییه‌كانی ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه)سه‌باره‌ت به گرینگی كشتوكاڵ له هه‌رێمی كوردستان و له پێناوی به‌رز كردنه‌وه‌ی ده‌وری سه‌ندیكای ئه‌ندازیاره كشتوكاڵییه‌كان له رووی رۆشنبیری و زانستی و راهێنانی (تطبیق) بۆ به‌ره‌و روو بوونه‌وه‌ی كێشه‌ی ته‌كنیكی و یارمه‌تی دانی فه‌رمانگه‌كانی كه‌رتی كشتوكاڵ و له پێناو خولقاندنی كادیری شیاو بۆ ئه‌نجام دانی ئه‌م ئه‌ركانه، بۆیه ئه‌م یاسایه ده‌رهێندرا....
یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2021 یاسای پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەكان لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق | 27
یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2021 یاسای پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەكان لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق | 27
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عیراقپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (56) لە یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (77) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ـ عێراق، له‌سه‌ر داوای ژمارەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان، په‌رله‌مانی كوردستان له دانیشتنی ئاسایی ژماره (5)ی ڕۆژی 31/3/2021 ئەم یاسایه‌ی په‌سه‌ند كرد:یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2021 یاسای پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەكان لە هەرێمی كوردستان ـ عێراقماددهی (1) بۆ مەبەستى حوکمەکانى ئەم یاسایە، ئەم زاراوە و دەستەواژانەى خوارەوە ماناکانى بەرامبەریان دەگەیەنن:یەکەم: هەرێم: هەرێمی کوردستان-عێراقدووەم: ئەنجومەنى وەزیران: ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمسێیەم: وەزارەت: وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمچوارەم: وەزیر: وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێمپێنجەم: بەڕێوبەرایەتی گشتی: بەڕێوەبەرایەتى گشتى گەشەپێدانى پیشەسازى لە وەزارەت.شەشەم: بەرهەمە خۆماڵییەکان: کاڵاى پیشەسازى یان کشتوکاڵى ( ڕووەکى و ئاژەڵى) بەرهەمهێنراو لە ناوخۆی هەرێم و عێراق. حەوتەم: بەرهەمی هاوشێوە: بەرهەمی خۆماڵی هاوشێوەی بەرهەمی هاوردەکراو لە هەموو ڕوویەکەوە، یان هاوشێوەی بەڕێژەیەکى ڕەها لە ڕووى خەسڵەت و بەکارهێنانەوە.هەشتەم: بەرهەمی ڕکابەر(المنافس): ئەو بەرهەمە خۆماڵییەیە کە لەبەکارهێناندا کێبەرکێی بەرهەمی هاوردەکراو ئەکات ئەگەر هاوشێوەشی نەبێت.نۆیەم: نوقمکردن: هاوردەکردنی بەرهەمێک بۆ هەرێم بە نرخێکی کەمتر لە بەهای ئاسایی خۆی لە بازاڕی وڵاتی هەناردەکار.دەیەم: بەرهەمهێنە ناوخۆییەکان: ئەو بەرهمهێنەرانەن کە ڕێژەى زۆرینەی بەرهەمی هاوشێوە یان ڕکابەر بەرهەم دەهێنن، بەمەرجێک بەرهەمی نوقمکار یان پاڵپشتیکراو هاوردە نەکەن.یازدەیەم: پاڵپشتیکردن: ئەو سوودە داراییەیە کە دەوڵەتی سەرچاوە (المنشأ) یان هەناردەکار، یان هەر دامەزراوەیەکى کەرتى گشتى لەو دەوڵەتە، بە ڕاستەوخۆ یان نا ڕاستەوخۆ پێشکەشی دەکات، و دەبێتە مایەی سوودمەندبوونى بەرهەمهێن یان ئەو کەسانەی بەرهەمەکە دەگوازنەوە یان دەیفرۆشن یان هەناردەى دەکەن.دوازدەیەم: زێدە هاوردەکردنى بێ پاساو: زێدە هاوردەکردنی بەرهەمە بۆ هەرێم بە شێوەى ڕەها یان ڕێژەیی، ئەگەر نوقمکار یان پاڵپشتیکراویش نەبێت، بە جۆرێک ببێتە هۆکاری زیانگەیاندنی ڕاستەوخۆ یان ئەگەرى زیانگەیاندن بە ئەو دامەزراوە خۆماڵیانەی کە بەرهەمى هاوشێوە یان ڕکابەر بەرهەم دەهێنن.سێزدەیەم: زیان: ئەو زیانانەن کە ڕوویانداوە یان ئەگەری ڕوودانیان هەیە، و دەبنە هۆی ئاستەنگ دروستکردن لە بەردەم کەرتی پیشەسازیی یان کشتوکاڵی خۆماڵی، بەهۆی نوقمکردن یان پاڵپشتیکردن یان زێدە هاوردەكردنی بێ پاساو.چواردەیەم: پیادەکاریی زیانبەخش: نوقمکردن یان پاڵپشتیکردن یان زێدە هاوردەكردنی بێ پاساو دەگرێتەوە.پازدەیەم: نرخی ئاسایی: بریتییە لەو نرخەی کە بەرهەمە هاوردەکراوەکەی پێ دەخرێتە بەردەم بەکاربەر لە خوودی وڵاتی هاوردەلێکراو.شازدەیەم: پەراوێزى نوقمکردن: جیاوازى نێوان بەهای ئاسایی بەرهەمى هاوردەکراو و نرخى هەناردەکردنیەتی.حەڤدەیەم: لێکۆڵینەوە: ئەو ووردبینی و بەدواداچوونەیە کە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بۆ دڵنیابوون لە ڕاستی و دروستی بەڵگەنامە و زانیارییە پێشکەشکراوەکان، ڕوودانی پیادەکاریی زیانبەخش، زیانە لێکەوتەکانی و بوونی پەیوەندی هۆکاریی لە نێوانیاندا، ئەنجامیدەدات.هەژدەیەم: ڕێکاری خێرا: ئەو ڕێکارانەن کە بەشێوەیەکی کاتی، تا یەکلایی کردنەوەی دۆسیەی لێکۆڵینەوە، بۆ ڕاگرتن یان کەمکردنەوەی کاریگەریی پیادەکاریی زیانبەخش لەسەر بەرهەمی خۆماڵی بابەتی لێکۆڵینەوە، پیادەدەکرێن.نۆزدەیەم: ڕێوشوێنی کۆتایی: ئەو ڕێوشوێنانەن کە دوای کۆتاییهاتنی لێکۆڵینەوەکان و سەلماندنی پیادەکاریی زیانبەخش و زیانە لێکەوتەکانی و پەیوەندی هۆکاریی لە نێوانیاندا، بە بڕیاری وەزیر بۆ پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی، دەگیرێنەبەر.مادده‌ی (2) یەکەم: حوکمەکانی ئەم یاسایە لە سەر ئەو پیادەکارییە زیانبەخشانە جێبەجێ دەکرێت کە دەبنە هۆی زیانگەیاندن یان ئەگەرى زیانگەیاندن بە کەرتی پیشەسازی و کشتوکاڵی و بازرگانى .دووەم: حوکمەکانی ئەم یاسایە پاراستنی ئەو بەرهەمە خۆماڵییانە دەگرێتەوە کە لانیکەم (50%) پەنجا لە سەدی پێداویستی ناوخۆیی هەرێم دابیندەکەن و بەپێى پێوەرەکانى پێوانەسازیی عێراقى یاخود جیهانى ـ لەکاتى نەبوونى پێوەرى عێراقیدا ـ کواڵیتییەکى بەرزیان هەیە.سێیەم: حوکمەکانی ئەم یاسایە پاراستنی ئەو بەرهەمە پیشەسازییە خۆماڵییانە دەگرێتەوە کە لانیکەم (50%) پەنجا لە سەدی پێکهاتەکەی کەرەستەی خاوی بەرهەمی ناوخۆیی بێت نەک هاوردەکراو.مادده‌ی (3)یەکەم: بەرهەمهێنی ناوخۆیی یان نوێنەرە یاساییەکەی، یان هەر خاوەن بەرژەوەندییەک، لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتى گشتیەوە داواکارییەکى نووسراو بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ بەرەنگاربوونەوەی پیادەکاریی زیانبەخش پێشکەش بە وەزیر دەکات، بەم دوو مەرجەى خوارەوە:داواکارییەکە ئەو زانیاری و بەڵگەنامانە لە خۆ بگرێت کە ڕوودانی پیادەکاریی زیانبەخش، کەوتنەوەی زیان و بوونی پەیوەندی هۆکاریی لە نێوانیاندا، دەسەلمێنن. داواکارییەکە پشتگیریکراو بێت لە لایەن بەرهەمهێنە ناوخۆییەکان بە مەرجێک رێژەى بەرهەمهێنانیان زیاتر بێت لە (50%) پەنجا لە سەدى پێداویستی ناوخۆیی بەکاربەر.دووەم: داواکاری پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی، لەلایەن بەرهەمهێنە ناوخۆییەکان یان بەڕێوبەرایەتی پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەکان لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو پێشکەش دەکرێت، ئەگەر پیادەکاریی زیانبەخش پەیوەندی بە بەرهەمی کشتوکاڵیەوە هەبوو.سێیەم: بەڕێوبەرایەتی گشتی، ئەرکی تاوتوێکردن و دڵنیابوون لە هاتنەدی مەرجەکانی داواکاریی پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی دەقنووسکراو لەم یاسایەدا لەئەستۆ دەگرێت، و دەبێت لە ماوەی (30) سی ڕۆژ لە ڕێکەوتی تۆمارکردنی داواکارییەکە ڕاسپاردەی خۆی بۆ وەزیر بەرزبکاتەوە.چوارەم: بەڕێوەبەرایەتى گشتى، بەڕەزامەندى وەزیر، بەدەر لە حوکمى بڕگەى (یەکەم)ى ئەم ماددەیە، ئەگەر بەڵگە و زانیاریی پێویستى لەسەر بوونى پیادەکاریی زیانبەخش لەبەردەستدابوو، دەتوانێت لێکوڵینەوە ئەنجام بدات.پێنجەم:وەزیر لە ماوەی (15) ڕۆژ لە ڕێکەوتی گەیشتنی ڕاسپاردەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بڕیاری خۆی سەبارەت بە دەستپێکردن بە لێکۆڵینەوە یان ڕەتکردنەوەی داواکارییەکە، دەدات.ئەگەر وەزیر لە ماوەی دیاریکراو لە خاڵی (1)ی ئەم بڕگەیەدا، بڕیاری یەکلاکەرەوەی نەدا ئەوا وەڵام نەدانەوەکە بەڕەزامەندیی لەسەر دەستپێکردن بە لێکۆڵینەوە ئەژمار دەکرێت.بەڕێوەبەرایەتی گشتی بڕیاری دەستپێکردن بە لێکۆڵینەوە، لانیکەم لە ماوەی (7) حەوت ڕۆژ لە ڕێکەوتی دەرچوونی، لە دوو ڕۆژنامەی ڕۆژانەدا بڵاودەکاتەوە.مادده‌ی (4)یەکەم: بەڕێوبەرایەتی گشتی لە ماوەی (7) حەوت ڕۆژ لە ڕێکەوتى بڕیارى وەزیر بە دەستپێکردنی لێکۆڵینەوە، ئەم ئەرکانەی خوارەوە جێبەجێدەکات:دەست بە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان سەبارەت بە پیادەکاریی زیانبەخش، زیانە لێکەوتەکانی و پەیوەندی هۆکاریی لە نێوانیاندا، دەکات.دەرفەت دەرەخسێنێت بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکانی لێکۆڵینەوەکە و لایەنە بەشداربووەکانی، بۆ پێشکەشکردنی هەر بەڵگەنامە و زانیارییەک، گوێبیستنی وتەکانیان و گفتوگۆکردن دەربارەیان، و بینینی ئەو زانیاری و بەڵگەنامانەی کە پەیوەستن بە لێکۆڵینەوەکان ئەگەر نهێنی نەبن.لە دروستی و ووردی زانیاریی و بەڵگەی پێشکەشکراو بۆ سەلماندنی پیادەکاریی زیانبەخش و زیانە لێکەوتەکانی دەکۆڵێتەوە، و بۆ ئەم مەبەستە دەتوانێت داوای هەر زانیارییەکی تر لەلایەنە پەیوەندیدارەکانی لێکۆڵینەوەکە و لایەنە بەشداربووەکان بکات.ئەنجامی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان و ڕاسپاردەکانی لە ماوەیەکدا کە لە (15) پازدە ڕۆژ لە ڕێکەوتى دەستپێکردنى لێکۆڵینەوە زیاتر نەبێت، ئاڕاستەی وەزیر دەکات.دووەم:وەزیر لەژێر ڕۆشنایی ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەی سەرەتایی، و ڕاسپاردەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتی و ئەو زانیاریانەی بەردەستێتی، لە ماوە (15) پازدە ڕۆژدا بڕیاری یەکلاکەرەوە دەدات.وەزیر دەتوانێت داوا لە هەر لایەنێکی پەیوەندیدار بکات، چ گشتی بێت یان تایبەت، بۆ ئەوەی هەر زانیارییەکی پەیوەست بە بابەتی لێکۆڵینەوەی بخەنەبەردەست، دەبێت ئەو لایەنانەش پابەندى پێشکەشکردنى بن.مادده‌ی (5)یەکەم: وەزیر دەتوانێت لە هەر کاتێکدا، لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێوبەرایەتی گشتی، بڕیار لە ڕاگرتنی لێکۆڵینەوەکان یان کۆتایی پێهێنانیان بدات، لە هەردوو باری نوقمکردن یان پاڵپشتیکردن، بەبێ سەپاندنی ڕێوشوێنی بەرەنگاربوونەوەی نوقمکردن یان ڕێوشوێنی قەرەبووکردنەوە، ئەگەر هاوردەکار بەڵێننامە پێشکەش بکات، و تێیدا بەڵین بدات بە پێداچوونەوە بە نرخى بەرهەمەکە یان ڕاگرتنی هاوردەکردنی بۆ هەرێم بە نرخی نوقمکار یان پاڵپشتیکراو.دووەم: وەزیر دەتوانێت بڕیار بدات بە تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکان وێڕای قبوڵکردنی ئەو بەڵیننامەیەی کە لە بڕگەی (یەکەم)ى ئەم ماددەیەدا دەقنووسکراوە.مادده‌ی (6)یەکەم: وەزیر لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێوبەرایەتی گشتی بڕیارى کۆتاییپێهێنانی لێکۆڵینەوەکان دەدات، بەبێ گرتنەبەری ڕێوشوێنی کۆتایی، لە یەکێک لەم بارانەی خوارەوە:-ئەگەر بەڵگەنامەی پێشکەشکراو لەسەر بوونی پیادەکاریی زیانبەخش یان جۆری زیانەکان باوەرپێهێنەر نەبوو، یان ئەگەر پەیوەندی هۆکاریی لە نێوان پیادەکاریی زیانبەخش و زیانەکانی بەرهەمی خۆماڵییدا نەبوو.ئەگەر داواکارییەکە بکشێنرێتەوە بە مەرجێک پێچەوانەى بەرژەوەندى گشتى نەبێت.ئەگەر پەرواێزی نوقمکردن یان بڕى پاڵپشتیکردن یان قەبارەى هاوردەکردن، کەمتربێت لەو بڕە دیاریکراوانەى کە بەپێى ڕێنمایی پشتبەستوو بەم یاسایە دەردەچێت.دووەم: وەزیر لە کاتی کۆتاییپێهێنانی لێکۆڵینەوەکان بەپێی حوکمەکانی بڕگەى (یەکەم)ی ئەم ماددەیە ئەم بڕیارانەی خوارەوە دەدات:-کۆتاییپێهێنانی ڕێکاری خێرا و گەڕاندنەوەی بڕی ئەو بارمتە و دەستەبەرانەی کە بە پێی بڕگەی (یەکەم)ی ماددەی (8)ی ئەم یاسایە وەردەگیرێن .هەڵوەشاندنەوەی ئەو بەڵێنامەیەى کە بەپێی حوکمەکانی ماددەی (5)ی ئەم یاسایە پێشکەش دەکرێت.مادده‌ی (7)یەکەم: ئەگەر وەزیر بریاری بەردەوامی لێکۆڵینەوەکان بدات، ئەوا بەڕێوبەرایەتی گشتی دەبێت بەم شێوەیەی خوارەوە تەواویان بکات:-ئەگەر پەیوەست بێت بە پاڵپشتیکردن یان نوقمکردن، لە ماوەیەک کە لە (6) شەش مانگ لە ڕێکەوتی ڕاگەیاندنی دەستکردن بە لێکۆڵینەوەکان تێپەڕنەکات.ئەگەر پەیوەست بێت بە زێدە هاوردەكردنی بێ پاساو، لە ماوەیەک کە لە (3) سێ مانگ لە ڕێکەوتی ڕاگەیاندنی دەستکردن بە لێکۆڵینەوەکان تێپەڕنەکات.دووەم: تاوتوێکردنی داواکاریی وەرگرتنی ڕێوشوێنى پاراستنى بەرهەمێکی خۆماڵی یان ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە ڕێگر نابێت لەبەردەم تەواوکردنی ڕێکارە گومرگی یەکان (التخلیص الجمرکي).مادده‌ی (8)یەکەم: وەزیر لەسەر ڕاسپاردەى بەڕێوبەرایەتی گشتی بڕیاری گرتنەبەرى ڕێکارى خێرا بەرامبەر بە بەرهەمى هاوردەکراوى بابەتى لێکۆڵینەوە دەدات، ئەگەر گەیشتە ئەو بڕیارە بەراییەى کە پیادەکاریى زیانبەخش بەرامبەر بەرهەمی هاوشێوە یان بەرهەمی ڕکابەر بوونی هەیە، بەمەرجێک لانیکەم (30) سى رۆژ بەسەر دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەدا تێپەڕبووبێت، و ڕێکارەکان بەم شێوەیەى خوارەوە دەبن:-سەپاندنى ڕەسمى نوقمکردن لەسەر بەرهەمى هاوردەکراوى بابەتى لێکۆڵینەوە کە بەشێوەى بارمتە لاى بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گومرگەکان سپاردە دەکرێت.پابەندکردنى کەسى هاوردەکار بە پێشکەشکردنى دەستەبەری گەرەنتیکار بە بڕێکی یەکسان بە پەراوێزى نوقمکردن.پابەندکردنى کەسانى هاوردەکار لە وڵاتانى پاڵپشتیکار بە پێشکەشکردنى دەستەبەرى گەرەنتیکار بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گومرگەکان بەبڕێک کە یەکسان بێت لەگەڵ بڕی پاڵپشتی پێشکەشکراو.لە حاڵەتى زێدە هاوردەكردنی بێ پاساو، زیادکردنی ڕەسمی گومرگی یان پابەندکردنى کەسانى هاوردەکار بە پێشکەشکردنى دەستەبەرى گەرەنتیکار بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گومرگەکان بە بڕێکی یەکسان لەگەڵ ئەو زیانەى بە بەرهەمهێنە خۆماڵییەکان کەوتووە و لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتییەوە دیاریکراوە.پابەندکردنى هاوردەکار بە پێشکەشکردنی ئەو بەڵێننامەیەى لە ماددەى (5)ى ئەم یاسایەدا دەقنووسکراوە بۆ وەزارەت .دووەم: بەڕیوەبەرایەتی گشتیی گومرگەکانی هەرێم بەهەماهەنگى لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی گشتی و دەستەی گشتی گومرگەکانی دەسەڵاتی فیدراڵی، ئەو ڕێکارە خێرایانەی کە لە بڕگەی (یەکەم)ی ئەم ماددەیەدا دەقنووسکراون، لە دواى بڵاوکردنەوەی لە دوو ڕۆژنامەى ڕۆژانەدا، جێبەجێدەکەن . سێیەم:ئەگەر بڕیاری گرتنەبەرى ڕێوشوێنى کۆتایی بە پێى حوکمەکانى ئەم یاسایە دەرچوو، ئەوا ڕێکارە خێراکان کۆتای‌یان پێدەهێنرێت، و بارمتەکان یەکلایی (تسویة) دەکرێنەوە و دەستەبەرە پێشکەشکراوەکانیش هەڵدەوەشێندرێنەوە، لە بەرامبەردا ڕەسمی نووقمکردن یان ڕەسمی قەرەبووکردنەوە وەردەگیرێت.ئەگەر بڕیار بە نەگرتنەبەرى ڕێوشوێنى کۆتایی دەرچوو، ئەوا ڕێکارە خێراکان کۆتای‌یان پێدەهێنرێت و دەستەبەرەکان هەڵدەوشێندرێنەوە و ئەو بارمتانەی پێشکەشکراون دەگەڕێندرێنەوە.مادده‌ی (9)ئەگەر داواکارییەکە پەیوەست بێت بە بەرهەمێکی کشتوکاڵی، ئەوا ئەو ماوانەی بۆ لێکۆڵینەوە و ڕێکارەکانی دەرکردنی بڕیار لە ماددەکانی پێشوو دەقنووسکراون، بۆ (1/5) پێنج یەکى ئەو ماوەیە کەمدەکرێتەوە.مادده‌ی (10)سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران دەتوانێت ڕێکارى خێرا ڕابگرێت ئەگەر بۆى دەرکەوت ئەم ڕێکارە لێکەوتەی نەرێنى هەبووە لەسەر بەرهەمهێنى خۆماڵى تر یان بەکاربەران یان بەرژەوەندی گشتی.مادده‌ی (11)بەڕێوبەرایەتی گشتی لە دوای تەواوکردنی لێکۆڵینەوە، لە چوارچێوەی ڕاپۆرتێکدا، پاڵپشت بە بەڵگەنامە و زانیاریی پشتڕاستکراوە، ڕاسپاردە ئاڕاستەی وەزیر دەکات، تیایدا ئەو دەرئەنجامانە دەخاتەڕوو کە دەربارەی پیادەکاریی زیانبەخش و زیانەکان و پەیوەندى هۆکاریی لە نێوانیاندا، پێیگەیشتووە.مادده‌ی (12)یەکەم:وەزیر لەژێر ڕۆشنایی ڕاسپاردەی بەڕێوبەرایەتی گشتی، ئاماژەپێدراو لە ماددەی (11)ی ئەم یاسایەدا، بڕیار بەسەپاندنی ڕێوشوێنی کۆتایی بۆ بەرەنگاربوونەوەی پیادەکاریی زیانبەخش دەدات، بەو مەرجەی جۆر و قەبارە و ئاستی پیادەکردنی ڕێوشوێنەکە لە خۆبگرێت، و ئەم بڕیارە لە ماوەی (10) دە ڕۆژ لە ڕێکەوتی دەرچوونیەوە ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت بۆ پەسەندکردنی.ئەگەر گرتنەبەرى ڕێوشوێنی کۆتایی ڕەتبکرێتەوە، پاڵپشت بەهەمان ئەو بابەت و هۆکارانەى لە داواکاریی یەکەمدا هاتوون، بەر لە تێپەڕبوونی ماوەى (180) سەد و هەشتا ڕۆژ لە ڕێکەوتى بەرکاربوونى بڕیارى وەزیر، نابێت داواکاریەکى تر پێشکەش بکرێتەوە.دووەم: وەزیر بۆ بەرەنگاربوونەوەى پیادەکاریى زیانبەخش ئەم ڕێوشوێنە کۆتاییانەى خوارەوە دەگرێتەبەر:-ڕێوشوێنى بەرەنگاربوونەوەى نوقمکردن، بە سەپاندنى ڕەسمى نوقمکردن بە جۆرێک یەکسان بێت بە پەراوێزى نوقمکردن.ڕێوشوێنى قەرەبووکردنەوە، بە سەپاندنى ڕەسمى گومرگى قەرەبووکردنەوە بەپێى یاسا، کە یەکسان بێت لەگەڵ بڕی پاڵپشتیکردنى بەرهەمى هاوردەکراو بۆ هەرێم.ڕێوشوێنى خۆپاراستن بۆ بەرەنگاربوونەوەى زێدە هاوردەكردنی بێ پاساو، بە سنووردارکردنی ئەو بڕەى ڕێگە بەهاوردەکردنی دەدرێت، یان سەپاندنى پێناسى گومرگى لەسەر بەرهەمى هاوردەکراو، یان زیادکردنى پێناسەکە یان هەر ڕێکارێک كە یارمەتى بەرهەمهێنى خۆماڵى بدات لەسەر خۆگونجاندن لەگەڵ بەرهەمى هاوردەکراو بەو مەرجەى کاریگەرى نەرێنى لەسەر بەرژەوەندیی گشتى و بەکاربەری ناوخۆیی نەبێت.سێیەم: سەپاندنی ڕێوشوێنی کۆتایی، تایبەت بە پاراستنی بەرهەمی کشتوکاڵی، دوای ڕەزامەندی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دەبێت.مادده‌ی (13)ئەنجومەنی وەزیران دەتوانێت لە ماوەی (10) دە ڕۆژدا، بڕیاری وەزیر بە سەپاندنی ڕێوشوێنی كۆتایی پەسەند بكات یان ڕەتیبكاتەوە، و ئەگەر لە ماوەی دیاریكراودا بڕیاری نەدا، ئەوا بڕیاری وەزیر بە پەسەندكراو دادەنرێت. مادده‌ی (14)یەکەم: گرتنەبەرى رێوشوێنى کۆتایی دەبێت بەو بڕە بێت کە بۆ بەرگرتن لە ڕوودانى زیان یان لابردنى زیان پێویستە، بەجۆرێک دەرفەت بداتە بەرهەمهێنى خۆماڵى بارودۆخى خۆی لەگەڵ بەرهەمى هاوردەکراو و پاراستنى بەرژەوەندییەکانى هەرێم بگونجێنێت.دووەم: نابێت بڕى ئەو ڕەسمی گومرگییەى بۆ بەرەنگاربوونەوەى نوقمکردن یان ئەو ڕەسمی قەرەبووكردنەوەیەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و پاڵپشتیکردن دەسەپێندرێت، لە پەراوێزى نوقمکردن یان بڕى پاڵپشتیکردن زیاتر بێت، و دەکرێت بە بڕێکی کەمتر دیاری بکرێت ئەگەر ئەو بڕە لابردنى کاریگەرییەکانى زیان مسۆگەر بکات، و هەر زیادەیەک لە ڕەسمی گومرگیى یان قەرەبووكردنەوەی وەرگیراو کە زیاترە لە پەراوێزى نوقمکردن یان بڕى پاڵپشتیکردن بۆ خاوەنەكەی دەگەڕێنرێتەوە.سیێەم: نابێت هەمان بەرهەمى هاوردەکراو لە هەمان کاتدا بۆ ڕێوشوێنى بەرەنگاربوونەوەى نوقمکردن و ڕێوشوێنى قەرەبووکردنەوەش ملکەچ بێت، هەرچەندە لەیەک کاتدا نوقومکەر و پاڵپشتیکراویش بێت.مادده‌ی (15)یەکەم: جێبەجێکردنى ڕێوشوێنى کۆتایى بە شێوەی کاتییە و نابێت لە (5) پێنج ساڵ زیاتر بێت.دووەم:ڕێوشوێنی کۆتایی بەرەنگاربوونەوەی نوقمکردن و پاڵپیشتیکردن بە درێژایی ماوەی بەردەوامبوونی حاڵەتی نوقمکرن و پاڵپشتیکردن بەردەوام دەبێت.بەڕێوەبەرایەتی گشتی ، خۆى یان لەسەر داوای کەسی پەیوەندیدار، دوای پێشکەشکردنی پاساو و بەڵگەی پێویست، پێش تەواوبوونی ماوەی ڕێوشوێنی کۆتایی، دەتوانێت پێداچوونەوە بەو ڕێوشوێنانەدا بکات.ئەگەر بەڕێوەبەرایەتی گشتی بۆی دەرکەوت کە بەردەوامی ڕێوشوێنی کۆتایی پاساوی نەماوە، ئەوا بە گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەڕەزامەندی وەزیر و دوای پەسەندکردنی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران، کۆتایی بە ڕێوشوێنەکان دەهێنرێت.مادده‌ی (16)بەڕێوبەرایەتی گشتیی گومرگەکانی هەرێم، بەهەماهەنگى لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی گشتی و دەستەی گشتی گومرگەکانی دەسەڵاتی فیدراڵی، ڕێوشوێنى کۆتایی جێبەجێدەکات. مادده‌ی (17)یەکەم: بەڕێوبەرایەتیەک بە ناوی (بەڕێوبەرایەتی پاراستنى بەرهەمە خۆماڵییەکان) لە هەردوو بەڕێوبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازیی لە وەزارەت و بەڕیوەبەرایەتی گشتی پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاو دادەمەزرێت، و لە پارێزگاکانى هەرێم و ئیدارەى سەربەخۆکان، بەش یان هۆبەى تایبەتمەندیان دەبێت.دووەم: هەر بەڕێوبەرایەتیەک لەوانەی لە بڕگەی (یەکەم)دا دەقنووسکراوە، بۆ مەبەستەکانى جێبەجێکردنی ئەم یاسایە ئەم تۆمارنامانەى خوارەوەى دەبێت:-تۆمارنامەى نوقمکردن.تۆمارنامەى پاڵپشتیکردن.تۆمارنامەى زێدە هاوردەكردنی بێ پاساو.حوكمە گشتییەكانماددهی (18)بەرهەمە خۆماڵییەکان، پشت بەست بە بنەمای مامەڵەی هاوشێوە، بەهەماهەنگى لەگەڵ دەسەڵاتە فیدراڵییەکان، لەدەرەوەی هەرێم پارێزراو دەبن.مادده‌ی (19)ئەنجوومەنی وەزیران هێمای جیاکەرەوەی بەرهەمە خۆماڵییـەکانى هەرێم دیاریدەکات، و بە هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتى فیدراڵی کار بۆ بەدەستهێنانی باڕکۆدی نێودەوڵەتی بۆ بەرهەمە خۆماڵییـەکان دەکات.مادده‌ی (20)یەکەم: وەزیر بە ڕەزامەندى ئەنجومەنى وەزیران، دەتوانێت هەرکات پێویست بوو، لەگەڵ هاوتاکەى لە دەسەڵاتى فیدراڵى هەماهەنگى بکات، بۆ گونجاندنى ڕێوشوێنەکانى پاراستنى بەرهەمى خۆماڵى هەرێم لەگەڵ ڕێوشوێنە فیدراڵییەکان.دووەم: هەموو بازگە و دەروازە سنوورییەکان پابەندی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەکانن، چ لەلایەن دەسەڵاتى تایبەتمەندى ئیتیحادى دەرچووبن یان لەلایەن دەسەڵاتى تایبەتمەندى هەرێم، و لەکاتی ناکۆکی لە نێوانیاندا، کام ڕێوشوێن توندتر بێت ئەوە جێبەجێدەکرێت، بەشێوەیەک کە کاریگەرى نەرێنى لەسەر بەکاربەرانى هەرێم لە ڕووى نرخ و کوالیتییەوە نەبێت.مادده‌ی (21)وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو، بەبێ ئەنجامدانى ڕێکارەکانى پێشکەشکردنى داوا و لێکۆڵینەوەى تایبەت بە پیادەکاریى زیانبەخش، بەمەبەستى جێبەجێکردنى سیاسەتى بازاڕکارى وەزارەتەکە و پاراستنى بەرهەمى کشتوکاڵى خۆماڵى لە وەرزى پێگەیشتندا، بڕیارى قەدەغەکردنى هاوردەى بەرهەمى دەرەکى، یان بە هەماهەنگى لەگەڵ وەزیرى دارایی و ئابووریی بڕیارى زیادکردنى ڕەسمى گومرگى دەدات، ئەگەر هاتوو بەرهەمێک بێ پاساو زیاد هاوردە کرابێت و کاریگەرى نەرێنى ڕاستەوخۆى لەسەر بەرهەمە خۆماڵییەکان هەبێت لە وەرزى پێگەیشتنیاندا.مادده‌ی (22)دامەزراوەو فەرمانگە و کۆمپانیاکانى کەرتى گشتى، لە گرێبەستەکانى کڕین و گرێبەستى پڕۆژەکاندا، پشت بەو بەرهەمە خۆماڵیانە دەبەستن کە لەگەڵ پێودانگ و خەسڵەتە داواکراوەکاندا هاوتان، و لەلایەن بەرهەمهێنى ناوخۆییەوە بەرهەم دەهێنرێن.مادده‌ی (23)یەكەم: درکاندنى هەر زانیاریەکى نهێنى کە تایبەت بێت بە ڵیکۆڵینەوە و ڕێکاریی و ڕیوشوێنەکان لەلایەن کەسانی پەیوەندیدار و فەرمانبەرانەوە، بەپێى یاسا بەرکارەکان بە تاوان هەژماردەکرێت.دووەم: سەرەڕای هەر سزایەک کە لە یاسا بەرکارەکاندا هەیە، هەر فەرمانبەرێک یان هەر کەسێکی تر سەرپێچی حوکمی بڕگەی (یەکەم)ی ئەم ماددەیە بکات، بە پێبژاردنێک سزا دەدرێت کە لە (10.000.000) دە ملێۆن دینار کەمتر نەبێت و لە (20.000.000) بیست ملیۆن دینار زیاتر نەبێت.حوكمە كۆتاییەكانماددهی (24)وەزیر بە هەماهەنگى لەگەڵ وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو و وەزیرى دارایی و ئابووریى، ڕێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبەجێکردنی حوکمەکانی ئەم یاسایە دەردەکات.مادده‌ی (25)كار بە دەقی هیچ یاسا و بڕیارێك ناكرێت كە لەگەڵ حوكمەكانی ئەم یاسایەدا ناكۆك بێت.مادده‌ی (26)ئەنجوومەنی وەزیران ولایەنە پەیوەندیدارەکان حوکمەکانی ئەم یاسایە جێبەجێ دەکەن.مادده‌ی (27)ئەم یاسایە لە ڕێکەوتى بڵاوکردنەوەى لە رۆژنامەى فەرمى (وەقایعى کوردستان)دا جێبەجێ دەکرێت.هۆیه‌كانی دهرچواندنلە پێناوى گەشەپێدان و پاڵپشتى کردنى کەرتى پیشەسازى و کشتوکاڵى خۆماڵى و پاراستنیان لە زیان بەجۆرێك کە ببێتە هۆى لەدەستدانى کێبڕکێى ڕەواو دادپەروەرانە، و هاوكات ڕەخساندنى دەرفەتى گونجاو بۆ بەرهەمهێنە خۆماڵیەکان و بەرزکردنەوەى تواناکانیان و ئامادەکردنیان بۆ کێبڕکێ کردن لە بازاڕە ناوخۆیى و جیهانییەكان، وڕەچاوکردنی بەرژەوەندی بەکاربەری ناوخۆیی بە ئاڕاستەی کەمکردنەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی و ڕێگەگرتن لەبەرزبوونەوەى نرخى بەرهەمە خۆماڵییەکان، ئەم یاسایە دەرچوێنرا. د.رێواز فایق حسێن سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ...
یاسای ژماره (3)ی ساڵی (2000) یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1999 ی سه‌ندیكای ئه‌ندازیاره كشتوكاڵیه‌كان | 3
یاسای ژماره (3)ی ساڵی (2000) یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1999 ی سه‌ندیكای ئه‌ندازیاره كشتوكاڵیه‌كان | 3
یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1999 یسهندیكای ئه‌ندازیاره كشتوكاڵیهكانبهناوی خوای به‌خشنده و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجوومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژمارهی دەرهێنان : 11ڕۆژی دەرهێنان: 19/4/2000 "بڕیار"پشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به پێی بڕگه (3)ی مادده (2) له یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمان دراوه و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 19/4/2000 ی‌دا یاساكاری كردووه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌مان دا.یاسای ژماره (3)ی ساڵی (2000) یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1999 ی سه‌ندیكای ئه‌ندازیاره كشتوكاڵیه‌كان مادده‌ی یه‌كه‌م:مادده‌ی دوازده‌مینی یاساكه هه‌موار بكرێ، به‌م شێوه‌یه بخوێندرێته‌وه:1) ده‌سته‌ی گشتی له هه‌موو ئه‌ندامانی سه‌ندیكا، یا بریكاره‌كان كه به‌پێی ئه‌م یاسایه ئیلتزاماتی خۆیان به‌جێ هێناوه، پێكدێت. ئه‌م ده‌سته گشتیه‌ش به باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی سه‌ندیكاكه داده‌نرێ وهه‌ر (3) ساڵیش جارێ له مانگی كانونی دووه‌مدا كۆبوونه‌وه‌ی گشتی ئاسایی خۆی له باره‌گای سه‌ندیكاكه به بڕیارێكی ئه‌نجوومه‌ن وله‌سه‌ر داواكردنی سه‌رۆكی سه‌ندیكا (نه‌قیب) ده‌گێڕێ، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆكی سه‌ندیكا (نه‌قیب) وهه‌شت ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گیش بۆ ئه‌ندامێتی ئه‌نجوومه‌ن و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی (ئینزيبات) هه‌ڵده‌بژێرێ و (نصاب)یش به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامه ناو تۆماركراوه‌كان، یان بریكاره‌كان دێته جێ وئه‌گه‌ر نه‌شهاته جێ، ئه‌وا، له‌و باره‌دا دوای تێپه‌ڕبوونی پازده رۆژ به‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌مدا هه‌ڵبژاردن له هه‌مان كات و جێگه‌دا ئه‌نجام ده‌درێ (نیصاب)یش به ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ئه‌ندامان، یا بریكاره‌كان، دێته‌جێ ئه‌گه‌ر نه‌شهاته‌جێ، ئه‌وا، ئه‌نجومه‌نی پێشتر بۆ خولێكی دیكه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێ.2) ئه‌گه‌ر هات و ژماره‌ی ئه‌ندامانی سه‌ندیكا له (500) ئه‌ندام زیاتر بوو، ئه‌وا هه‌ڵبژاردنه‌كه له ریگه‌ی بریكاره‌كانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێ، و ریژه‌ی نواندنیش له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌ن یان ئه‌وه‌ی فرمانی هه‌ڵده‌سوڕێنێ به ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكاكه‌شه‌وه دیاری ده‌كرێ. مادده‌ی دووه‌م:وه‌زاره‌ته په‌یوه‌نداره‌كان پێویسته حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه كار.مادده‌ی سێیه‌م:ئه‌م یاسایه له‌رۆژی بڕیار له‌سه‌ر دانییه‌وه ده‌خرێته كار وله رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه. د.رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشمانیی كوردستانی عێراق...
یاسای ژماره (4)ی ساڵی 2022 یاساى بەڕێوەبردن و پاراستنی ئاو لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق | 24
یاسای ژماره (4)ی ساڵی 2022 یاساى بەڕێوەبردن و پاراستنی ئاو لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق | 24
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقپاڵپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (56) لە یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (77) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ـ عێراق، و له‌سه‌ر داوای ژمارەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان، په‌رله‌مانی كوردستان له دانیشتنی ئاسایی ژماره (3)ی ڕۆژی 2/6/2022 ئەم یاسایه‌ی په‌سه‌ند كرد:یاسای ژماره (4)ی ساڵی 2022 یاساى بەڕێوەبردن و پاراستنی ئاو لە هەرێمی كوردستان ـ عێراقبەشی یەكەمپێناسە و ئامانجەكانماددهی (1)بۆ مەبەستى حوکمەکانى ئەم یاسایە، ئەم زاراوە و دەستەواژانەى خوارەوە ماناکانى بەرامبەریان دەگەیەنن:-یەکەم/ هەرێم: هەرێمى کوردستان ـ عێراق .دووەم/ ئەنجومەنىوەزیران: ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم.سێیەم/ ئەنجومەن: ئەنجومەنى ئاو لە هەرێم.چوارەم/ وەزارەت: وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاوی هەرێم.پێنجەم/ وەزیر: وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاوی هەرێم.شەشەم/ سندوق: سندوقى پاراستن و بووژاندنەوەى سەرچاوەکانى ئاوى هەرێم.حەوتەم/ ئاوىژێر زەوەى: ئەو ئاوەى کە لە ژێر ڕووى زەویدا هەیە، قووڵاییەکەى هەرچەند بێت.هەشتەم/ ئاوى سەر زەوى: ئاوى زێ، ڕووبار، کانیاو، کارێز، ئاوى ڕۆیشتوو، کۆگا سروشتى و دەستکردەکان و ئاوى چارەسەرکراویش، دەگرێتەوە.نۆیەم/ سەرچاوەکانىئاو: ئاوى سەر زەوى و ژێر زەوى بە هەموو سەرچاوەکانییەوە، و ئاوى قورس و ئاوەڕۆکانیش دواى چارەسەرکردنیان، دەگرێتەوە.دەیەم/ پاراستنىسەرچاوەکانى ئاو: پڕۆسەیەكی گشتى تەکنیکى و یاساییە، کە دەبێتە هۆى بەرزکردنەوەى توانستى بەردەوامى ئاو، بەردەوام بەردەستبوونى، و ڕێگرتن لە کەمبوونەوە و بەفیڕۆدان و پیسبوونى.یازدەیەم/ بەڕێوەبردنىسەرچاوەکانى ئاو: پڕۆسەیەکى ڕێکخراوە کە دەبێتە هۆى بەردەوامى و باش بەکاربردنى سەرچاوەکانى ئاو لە ڕووى چەندایەتى و چۆنایەتى، بۆ هەموو بەکاربەرانى.دوازدەیەم/ بووژاندنەوەى سەرچاوەکانى ئاو: پڕۆسەیەکى ڕێکخراوە کە دەبێتە هۆى بووژاندنەوەى دروستى سەرچاوەکانى ئاو.سێزدەیەم/ کۆگاکردنىئاو: کۆکردنەوەى ئاوى بەفر و بارانە.چواردەیەم/ ڕێڕەوى ئاوى: ڕێچکەى سروشتى یان دەستکردە، کە تەوژمى ئاویى بەشێوەیەکى هەمیشەیى یان کاتى، پێیدا تێپەڕدەبێت.پازدەیەم/ پاشماوە: هەر ماددەیەکى ڕەق، شل، گاز، کیمیایى، میکرۆب، ڤایرۆسى، تیشکدار یان گەرمکراوە، کە دەبێتە هۆى پیسبوونى ئاو.شازدەیەم/ ئاوىقورس: ئاوى بەكارهاتووە لە یەکەکانى نیشتەجێبوون، پڕۆژە پیشەسازیی یان، تەندروستییەکان، شوێنە خزمەتگوزارییەکان و هەر بوارێکى دیکە، و پاشماوەى تێدا نیشتووە یان تواوەتەوە.حەڤدەیەم/ پیسبوونىئاو: هەر پڕۆسەیەکە کە ببێتە هۆى گۆڕینى خەسڵەت و پێکهاتە بنەڕەتیەکانى ئاو، بە جۆرێک زیان بە ژیانى مرۆڤ و زیندەوەران و ژینگە بگەێنێت.هەژدەیەم/ ئاوىچارەسەرکراو: ئەو ئاوەیە کە پاککراوەتەوە لە هەموو جۆرە پاشماوەیەک.نۆزدەیەم/ سوودمەند: ئەو لایەن و کەسانە دەگرێتەوە کە مافى بەکاربردنى ئاویان بەپێى حوکمەکانى ئەم یاسایە، هەیە.بیستەم/ بەفیڕۆدانىئاو: زیاد بەکاربردن یان خراپ بەکارهێنانى سەرچاوەکانى ئاوە، بە ئەنقەست بێت یان لە ئەنجامى کەمتەرخەمى.بیست و یەک/ هاوسەنگى ساڵانەى ئاو: دەرهێنان و بەکاربردنى ئاو، بەبڕێک کە یەکسان یان کەمتر بێت لە ئاوى بە دەستهاتوو لە هەمان ساڵدا.مادده‌ی (2)ئامانج لەم یاسایە بریتییە لە:-یەکەم/ بەڕێوەبردن و پاراستنى سەرچاوەکانى ئاوى هەرێم، بۆ گەیشتن بە باشترین شێوازى بەکاربردن.دووەم/ بووژاندنەوەى سەرچاوەکانى ئاو، و دیاریکردنى بڕ و جۆرى بەکاربردنى، بە مەبەستى بەدیهێنانى ئاسایشى ئاو و پاراستنى مافى نەوەکانى داهاتوو.سێیەم/ ڕەچاوکردن و چەسپاندنى مافى هەرێم لە ئاوە هاوبەشەکانى لەگەڵ حکومەتى ئیتحادى و وڵاتانى دراوسێ، بۆ پاراستنى بەرژەوەندییە باڵاکانى هەرێم لە دابینکردنى ئاو، بەشێوەیەک کە لەگەڵ یاسا و پێوەرە نێودوڵەتییەکاندا بگونجێت.چوارەم/ بەردەوامى هەماهەنگى، پەیوەندى و گۆڕینەوەى زانیارییەکان، بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنى دادپەروەرانە بە ئاڕاستەى دابەشکردنى بڕ و جۆرى ئاوى ڕۆیشتوو و هاتوو بۆ هەرێم.پێنجەم/ چارەسەرکردنى سەرچاوە ئاوییە پیسبووەکان و گرنگیدان بە پاراستنى ژینگە.بەشی دووەمبنەما گشتییەكانماددهی (3)ئاو سامانێکى نیشتیمانییە، سەرچاوەکانى بە موڵکى گشتى دادەنرێت، بە مۆڵەت و بەپێى حوکمەکانى ئەم یاسایە، سوودیان لێوەردەگیرێت.مادده‌ی (4)حکومەتى هەرێم بە هەماهەنگى لەگەڵ حکومەتى ئیتحادى بەشدار دەبێت لە:-یەکەم/ داڕشتنى سیاسەتى ئاو.دووەم/ داڕشتنى سیاسەتى بەکارهێنانى سەرچاوەکانى ئاو لەگەڵ وڵاتانى دراوسێدا، بەپێى پەیماننامە و نەریتە نێودەوڵەتییەکان.مادده‌ی (5)یەکەم/ بەکاربردنى ئاو لە ڕووى لە پێشینەییەوە بەم شێوەیە دەبێت:-خواردنەوە و بەکاربردنى بۆ پێویستى خزمەتگوزاریى.ئاژەڵدارى و سامانى ماسى.مەبەستەکانى ئاودێریى و کشتوکاڵ.پێداویستیەکانى پیشەسازى و بەرهەمهێنانى کارەبا.مەبەستەکانى ژینگەیى و کەرتى گەشتوگوزاریی.مەبەستەکانى وەبەرهێنان.دووەم/ گوڕینى جۆرى بەکاربردنى ئاو لەسەر بنەماى مۆڵەتى ڕێپێدانى نوێ دەبێت.بەشی سێیەمبەڕێوەبردنی سەرچاوەكانی ئاوماددهی (6)وەزارەت پێویستە ئەمانەى خوارەوە ئەنجام بدات:-یەکەم/ ئامادەکردنى پلانى تایبەت بە بەڕێوەبردنى سەرچاوەکانى ئاو و پڕۆژەکانى، بە هەماهەنگى لەگەڵ وەزارەتەکانى تر‌ى پەیوەندیدار، بە مەبەستى بەکاربردنى لەلایەن کەرتە سوودمەندەکانەوە.دووەم/ بەرزکردنەوەى تواناکان و گەشەپێدانى پیشەیى لە بوارى بەڕێوەبەردنى سەرچاوەکانى ئاو.سێیەم/ دانانی پلانى بووژاندنەوە و بەڕێوەبردنى ئاو، بە هەماهەنگى لایەنە پەیوەندیدارەکانى حکومەت و بەشدارپێکردنى دانیشتووان و ڕێکخراوە ناحکومییەکان و کەرتى تایبەت لە پرۆسەكەدا.چوارەم/ هەماهەنگى لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان، ڕێکخراوی ناحکومی و ڕاگەیاندنەکان، بۆ بڵاوکردنەوەى هۆشیارى گشتى دەربارەى گرنگى زیندەگى سەرچاوەکانى ئاو و بایەخ پێدانى لە قۆناغەکانى خوێندندا.مادده‌ی (7)یەکەم/ ئەنجومەنێک لە وەزارەت، بەناوی (ئەنجومەنی ئاو لەهەرێم) بە سەرۆکایەتى وەزیر و بە ئەندامیەتی هەر یەک لەمانەى خوارەوە، پێکدێت:-بریکارى وەزارەت بۆ کاروبارى سەرچاوەکانى ئاو.سەرۆکى دەستەى پاراستن و چاککردنى ژینگەى هەرێم.بەڕێوەبەرى گشتى ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتى شاراەوانى و گەشتوگوزارى هەرێم.بەڕێوەبەرى گشتى سەرچاوەکانى ئاو لە وەزارەت.بەڕێوەبەرى گشتى بەنداو و کۆگاکانى ئاو لە وەزارەت.بەڕێوەبەرى گشتى توێژینەوە لە وەزارەت.بەڕێوەبەرى گشتى باخدارى و پاوان و دارستان لە وەزارەت.دووەم/ نوێنەرى ئەو لایەنانەى خوارەوە بەشدارى کۆبوونەوەکانى ئەنجومەن دەکەن، بە مەرجێک پلەى وەزیفییان لە بەڕێوەبەرى گشتى کەمتر نەبێت، بەبێ ئەوەى مافى دەنگدانیان هەبێت:-وەزارەتى پلاندانانى هەرێم.وەزارەتى کارەباى هەرێم.وەزارەتى ناوخۆى هەرێم.وەزارەتى تەندروستى هەرێم.گوژمەى تەرخانکراو لە بودجەى ساڵانەى هەرێم.سێیەم/ فەرمانبەرێک لە وەزارەت وەک سکرتێرى ئەنجومەن لەلایەن وەزیرەوە دیاریدەکرێت، بە مەرجێک لانیکەم هەڵگرى بڕوانامەى بەرایى زانکۆیى بێت.چوارەم/ ئەنجومەن دەتوانێت، بەپێى پێویست، میواندارى پسپۆڕان، بۆ وەرگرتنى ڕا و بۆچوونیان بکات.پێنجەم/ ئەنجومەن سێ مانگ جارێک یان هەر کات پێویست بێت لەسەر داواى سەرۆک کۆدەبێتەوە .شەشەم/ ڕاسپاردە و پێشنیازە پێویستیەکان لەلایەن وەزیرەوە بۆ ئەنجومەنى وەزیران بەرزدەکرێتەوە.مادده‌ی (8)ئەرکەکانى ئەنجومەن:-یەکەم/ دانانى سیاسەتى ناوخۆیى ئاو لە هەرێم.دووەم/ پەسەندکردنى پلانى بەکارهێنانى ئاو لەلایەن گشت کەرتەکانەوە.سێیەم/ بڕیاردان لەسەر پڕۆژەى سەرچاوەکانى ئاو و بەکاربردنى.چوارەم/ بڕیاردان لەسەر پلانى وەبەرهێنان لە بوارى بەڕێوەبردنى سەرچاوەکانى ئاو و پاراستنى.پێنجەم/ بڕیاردان لەسەر ستراتیژیەتى نیشتیمانى تایبەت بە کەش و هەوا و بەرزەفتکردنى کاریگەریەکانى لەسەر پاراستن و بووژاندنەوەى سەرچاوەکانى ئاو.شەشەم/ بڕیاردان لە پلانى دابەشکردنى ئاو لە نێوان کەرتە جیاجیاکان و بەکاربردنە سەرەکییەکانى ئاو.حەوتەم/ کارکردن بۆ دابینکردنى بودجەى پێویست بۆ جێبەجێکردنى پڕۆژەکانى بەنداوی گەورە و مامناوەندى و پڕۆژە هەمەجۆرەکانى ئاو.هەشتەم/ دانانى پلانى بەکارهێنانى سیستەمى ئاودێرى نوێ بۆ پەرەپێدانى بەرهەمى کشتوکاڵى، بە مەرجێک گونجاوبێت لەگەڵ سوودى ئابوورى و پشکى ئەو ئاوەى بۆ پڕۆژە کشتوکاڵییەکە تەرخانکراوە.نۆیەم/ داڕشتنى پلانى گونجاو بۆ بەرەنگاربوونەوەى ووشکەساڵى و لافاو و پیسبوونى سەرچاوەکانى ئاو، بە هەماهەنگى لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان.بەشی چوارەمپاراستنی سەرچاوەكانی ئاوماددهی (9)ئەم کارانەى خوارەوە ڕێگەپێنەدراون:-یەکەم/ فڕێدانی پاشماوەی ناوچەكانی نیشتەجێبوون، پرۆژە پیشەسازی، كشتوكاڵی و بازرگانییەكان، تەقەمەنی، پاشماوەی تەندروستنی یان هەر بوارێکى تر بۆ ناو سەرچاوەکانى ئاو، تەنها لەو بارەدا نەبێت کە چارەسەرى زانستى پێویستى بۆ کرابێت.دووەم/ ئەنجامدانى گۆڕانکارى لە ڕێڕەوەى سەرچاوەکانی ئاو، بەجۆرێک ببێتە هۆى کەمکردنەوەى بڕی ئاو یان پیسبوونى ئاو یان ڕودانى لافاو.سێیەم/ بیرهەڵکەندن یان بەکارهێنانى ئاوى ژێرزەوى بەبێ مۆڵەتى وەزارەت.چوارەم/ هەر چالاکییەک بۆ کۆگاکردنى یان کەمکردنەوەى سەرچاوەکانى ئاو بەبێ موڵەتى پێشوەخت.پێنجەم/ داپۆشینى پاشماوەی بە هەر ڕێگەیەک کە دەرئەنجام کاریگەرى لەسەر جۆر و توانستی سەرچاوەکانى ئاوى سەرزەوى یان ژێرزەوى یان ژینگە دروست بکات.شەشەم/ بەکارهێنانى قڕکەر بۆ قەڵاچۆکردنى پەتا کشتوکاڵییەکان یان پەیینى کیمیایى، کە ببێتە هۆى پیسبوونى سەرچاوەکانى ئاو.حەوتەم/ دامەزراندنى هەر پرۆژەیەک یان کارگەیەک یان خانوویەکى نیشتەجێبوون لەسەر کەنارى ڕووبار و لقەکانیان، دەریاچە، کۆگاکانى ئاو، و زەوییەکانى دەوروپشتیان لە سنوورى دیاریکراو، بەبێ وەرگرتنى مۆڵەتى وەزارەت، جگە لە پڕۆژەکانى ئاو و ئاوەڕۆ.هەشتەم/ بەکارهێنانى ماددەى ژەهراوى یان کارەبا یان قڕکەر یان تەقەمەنى بۆ ڕاوى ماسی و گیاندارە ئاوییەکانى دیکە، بەجۆرێک کە ببێتەهۆى پیسبوونى سەرچاوە ئاوییەکان.نۆیەم/ فڕێدانى پاشماوەى نەوتى، لە سەرچاوەکانى ئاوى سەرزەویدا، یان لە ناو ڕێڕەوى ئاوى باران و کانیاو و کارێز و دەریاچە و گۆماوەکاندا یان لە ناو ئاوى ژێرزەوى و ناوچەکانى بووژاندنەوەدا.دەیەم/ فڕێدانى لاشەى ئاژەڵ و پەلەوەر بۆ ناو ڕێڕەوى ئاو یان ناوچەکانى بووژانەوەى ئاوى ژێرزەوى.یازدەیەم/ هەر چالاکییەک کە ببێتەهۆى پیسبوونى ئاو، یان کەنار و ڕۆخى ڕیڕەوەکانى ئاوى سروشتى، یان کاریگەرى نەرێنى لەسەر بڕو و جۆرى ئاوەکە دروست بکات.مادده‌ی (10)یەکەم/ وەزارەت، سیستەمى چاودێرى، لەسەر بڕ و جۆرى ئاو، لە سەرچاوەکانى ئاوى سروشتى دادەنێت، بۆ مسۆگەرکردنى پاراستن، زیادکردنى توانست و ڕێگرتن لە پیسبوون.دووەم/ وەزارەت پابەندە بە دانانى تۆمارێکى تایبەت بەو بیرانەى کە بەر لە دەرچوونى ئەم یاسایە بە مۆڵەت یان بێ مۆڵەت هەڵکەندراون، و ڕێکارى پێویست بۆ گونجاندنیان لەگەڵ حوکمەکانى ئەم یاسایە دەگرێتەبەر.مادده‌ی (11)یەکەم/ پێویستە بەکاربردنى ئاو لە هەرێم بەپێى ستاندارد و کواڵیتى جیهانى بێت.دووەم/ چارەسەرکردنى سەرچاوەى ئاوە پیسبووەکان و ئاوەڕۆکان بە دانانى وێستگەى چارەسەریى گونجاوى سەردەمیانە دەبێت.سێیەم/ هەر پڕۆژەیەک کە پاشماوەی لێ پەیدا ببێت، تا ئەو کاتەى ڕێنمایى وەزارەتە پەیوەندیدارەکان جێبەجێ نەکات، ڕێگە بە دامەزراندنى نادرێت.چوارەم/ ڕێگە بە دامەزراندنى هیچ پڕۆژەیەک نادرێت، ئەگەر یەکەى چارەسەرکردنى پاشماوەى نەبێت.پێنجەم/ ئەو پڕۆژانەى بوونى یاساییان هەیە و پاشماوەیان دەڕژێتە نێو سەرچاوەکانى ئاو، ماوەى (6) شەش مانگیان لە ڕێکەوتى بەرکاربوونى ئەم یاسایە پێدەدرێت، بۆ دامەزراندنى یەکەى چارەسەرکردنى پاشماوە، بە پێچەوانەوە، موڵەتى کارکردنیان لێدەسەندرێتەوە.مادده‌ی (12)یەکەم/ وەزارەت پلانى ساڵانە و مامناوەندى و درێژخایەنى کەرت و بوارە جۆراوجۆرەکان لە بەکاربردنى ئاودا پەسەند دەکات، بۆ هێنانەدى هاوسەنگى ساڵانەی ئاو و دادپەروەریى لە دابەشکردنیدا.دووەم/ وەزارەت پلان بۆ ڕێگرتن لە ڕۆچوونى زەوى، سێڵاو، لافاو، چاککردنى ڕێڕەوى شی‌و و کەناڵە گشتییەکان و کەناری ڕووبارەکان، و چاودێرى هاتنى سێڵاو و لافاو و بەکارهێنانى ئاوى پڕۆژەکانى ئاودێرى دادەنێت، بەجۆرێک گەرەنتى پاراستنى ئاو لە بەفیڕۆدان و پیسبوون، بکات.مادده‌ی (13)یەکەم/ سندوقێک بەناوى (سندوقى پاراستن و بووژاندنەوەى سەرچاوەکانى ئاو لە هەرێم)، بەپێى حوکمەکانى ئەم یاسایە، دادەمەزرێت.دووەم/ سندوق ئەنجومەنێکى کارگێرى بۆ بەڕێوەبردنى کارەکانى دەبێت، و بە پەیڕەوێک لەلایەن ئەنجومەنى وەزیرانەوە، پێکدەهێنرێت.مادده‌ی (14)یەکەم/ داهاتى سندوق لەم سەرچاوانەى خوارەوە پێکدێت:-هەر کۆمەک و یارمەتیەک، کە بەپێی یاسا پێشکەش بە سندوق دەکرێت.دووەم/ داهاتى سندوق بۆ مەبەستى پاراستن و بووژاندنەوەی سەرچاوەکانى ئاو و ڕێگەگرتن لە پیسبوونى، بەکاردێت.سێیەم/ شێوازى خەرجکردنى داهاتى سندوق بە پەیڕەوێك ڕێکدەخرێت کە لەلایەن ئەنجومەنى وەزیرانەوە، دەردەچێتماددهی (15)دەزگاى ئاسایش و پۆلیسى پاراستنى دارستان و ژینگە، ئەرکى پاراستنى سەرچاوەکانى ئاو لە ئەستۆ دەگرن.مادده‌ی (16)یەکەم/گشت پڕۆژەکانى بەکاربردنی سەرچاوەکانى ئاو، بەپێى یاسا بەرکارەکانى هەرێم، دواى لارینەبوونى لایەنە پەیوەندیدارەکان لەلایەن وەزارەتەوە ڕێپێدانیان بۆ دەکرێت.گشت پڕۆژەکانى وەبەرهێنان، بەپێى یاسا بەرکارەکانى هەرێم، دواى لارینەبوونى لایەنە پەیوەندیدارەکان لەلایەن وەزارەتەوە ڕێپێدانی بەكاربردنیان بۆ دەکرێت.دووەم/ پێویستە لەسەر سوودمەندانى ئاوى سەرزەوى و ژێرزەوى، کە بێ مۆڵەتن، لە کەرتەکانى کشتوکاڵ و پیشەسازى و بازرگانى و گەشتوگوزار، داواکاریى مافی سوودمەندبوون لە ئاو پێشکەش بکەن، و لە ماوەى (6) شەش مانگ لە ڕێکەوتى بەرکاربوونى ئەم یاسایە، مۆڵەت لە وەزارەت وەربگرن، بەپێچەوانەوە، سوودمەند بە سەرپێچیکار لە حوکمەکانى ئەم یاسایە هەژمار دەکرێت.سێیەم/ هەر زێدەڕۆییەک لەلایەن سوودمەندى ئاو، زیاد لەو بڕە ئاوەى رێپێدراوە، بە سەرپێچى هەژمار دەکرێت، و سەرپێچیکار بەپێى حوکمەکانى ئەم یاسایە سزا دەدرێت.چوارەم/ وەزارەت دەتوانێت پێداچوونەوە بە موڵەتەکان و بە بڕى ئاوى سەرزەوى و ژێرزەوى موڵەتپێدراودا، لەبەر ڕۆشنایى پڕۆسەی بووژاندنەوەى سەرچاوەکانى ئاودا، بکاتماددهی (17)وەزیر دەتوانێت، بیرهەڵکەندن یان بەکارهێنانى بیر، لە هەندێک ناوچە قەدەغە بکات، بەپێى ڕاپۆرتى ئەنجومەن، بە مەرجێک مەترسى دابەزینى بڕ و ئاست و جۆرى ئاوى ژێرزەوى هەبێت، بەپێى حوکمەکانى ئەم یاسایە و یاسا بەرکارەکانى هەرێم، قەرەبووى خاوەن بیر دەکرێتەوە بەو زیانەى کە لە ئەنجامى ئەو بڕیارە پێیدەکەوێت.مادده‌ی (18)پێویستە وەزارەت، ئەم ڕێوشوێنانەى خوارەوە، بۆ ڕێکخستنى ناوچەى باراناوى، کە دەبێتە هۆى ڕوودانى سێڵاو و لافاو لەو ناوچەیەى پێیدا دەڕوات، بگرێتە بەر:-یەکەم/ پاراستنى خاک و بەرگى ڕووەکى بە ڕێگاى گونجاو، و چاندنى ئەو ڕووەکانەى خۆڵ جێگیر دەکەن، بۆ پاراستنى ناوچەکە لە داماڵین و ڕۆچوون.دووەم/ ڕێکخستن و نۆژەنکردنەوە لە ڕێڕەوى شیوەکان و دروستکردنى پرۆژەى پێویست بۆ پاراستنى خاک.سێیەم/ قەدەغەکردنى فراوانکارى لە پەیداکردنى زەوى کشتوکاڵى یان دامەزراندنى پڕۆژەى شارستانى یان پیشەسازى لەسەر ڕێرەوى شیوەکان، کەنار ڕووبارەکان، بەنداو و کۆگاکانى ئاو، ئەگەر کاریگەرى نەرێنى لەسەر سەرچاوەکانى ئاو هەبوو.بەشی پێنجەمحوكمە سزاییەكانماددهی (19)هەر کەسێک، سەرپێچى حوکمەکانى ئەم یاسایە، جگە لە حوکمى ماددەى (9)ى ئەم یاسایە بکات، بە بەندکردن بۆ ماوەیەک لە (3) سێ مانگ زیاتر نەبێت یان بە پێبژاردنێک کە لە (7,000,000) حەوت ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە (10,000,000) دە ملیۆن دینار زیاتر نەبێت یان بە هەردووکیان، سزادەدرێتماددهی (20)یەکەم/ هەر کەسێک، سەرپێچى حوکمەکانى ماددەى (9)ى ئەم یاسایە بکات، بە بەندکردن بۆ ماوەیەک لە (6) شەش مانگ کەمتر نەبێت و بە پێبژاردنێك کە لە (7,000,000) حەوت ملیۆن دینار کەمتر نەبیت و لە ( 10,000,000) دە ملیۆن دینار زیاتر نەبێت، سزا دەدرێت، و لابردنى سەرپێچیەکە و گەڕاندنەوەی ماددە یان پاشماوەکان بۆ شوێنى پێشوویان یان لەناوبردنیان لە ئەستوی سەرپێچیکار دەبێت.دووەم/ لە حاڵەتى دووبارەکردنى ئەو سەرپێچییەى کە لە بڕگەى (یەکەم)ى ئەم ماددەیەدا هاتووە، بە بەندکردن بۆ ماوەیەک کە لە (1) یەک ساڵ کەمتر نەبێت و بە پێبژاردنێک کە لە (10,000,000) دە ملیۆن دینار کەمتر نەبیت و لە (15,000,000) پازدە ملیۆن دینار زیاتر نەبێت، سزا دەدرێت، و لابردنى سەرپێچیەکە لە ئەستۆى سەرپێچیکار دەبێت.سێیەم/ سزاکانى هاتوو لەم یاسایەدا، ڕێگرنابن لە سەپاندنى هەر سزایەکى توندتر کە لە یاسا بەرکارەکاندا هاتبێت.بەشی شەشەمحوكمە كۆتاییەكانماددهی (21)وەزیر ڕێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبەجێکردنى حوکمەکانى ئەم یاسایە دەردەکات.مادده‌ی (22)کار بە دەقى هیچ یاسا یان بڕیارێک ناکرێت کە لەگەڵ حوکمەکانى ئەم یاسایەدا ناکۆک بێت.مادده‌ی (23)پێویستە ئەنجومەنى وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەکان حوکمەکانى ئەم یاسایە جێبەجێ بکەن.مادده‌ی (24)ئەم یاسایە لە دواى تێپەڕبوونى (60) شەست ڕۆژ لە ڕێکەوتى بڵاوکردنەوەى لە ڕۆژنامەى فەرمى (وەقایعى کوردستان)دا، جێبەجێ دەکرێت.د.رێواز فایق حسێنسەرۆکی پەرلەمانی کوردستانهۆیهكانی دهرچوواندنلە پێناو دابینکردنى ئاسایشى ئاو لە هەرێم، و لەبەر گرنگى ئاو لە ژیانى مرۆڤ و کاریگەرى لەسەر واقیعى کۆمەڵایەتى و ئابوورى و سیاسی وەکو سامانێکى نیشتیمانى و بۆ ڕێگرتن لە خراپ بەکارهێنانى، و دەستەبەرى بەردەوامبوونى سەرچاوەکانى ئاو، و دابەشکردنى بەشێوەیەکى دادپەروەرانە و بووژاندنەوە و پاراستنى، ئەم یاسایە دەرچووێندرا....
یاسای ژماره (6)ی ساڵی 2010 یاسای وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق | 10
یاسای ژماره (6)ی ساڵی 2010 یاسای وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق | 10
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان- عێراقبهپێی برگه‌ی (1 و 5) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 ی هه‌مواركراو، و له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق له‌دانیشتی ئاسایی ژماره (18)ی رۆژی 23/6/2010 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (6)ی ساڵی 2010 یاسای وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقبهشی یهكهمپێناسهو ئامانجهكانماددهی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه، له‌م یاسایه‌دا، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه:یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق.دووه‌م: وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم.سێیه‌م: وه‌زیر: وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم.مادده‌ی دووه‌م:وه‌زاره‌ت بۆ جێبه‌جێ كردن و وه‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجانه‌ی خواره‌وه هه‌وڵ ده‌دات:یه‌كه‌م: دانانی ستراتیجیه‌ت و سیاسه‌ت و پلان بۆ په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌پێدانی وه‌به‌رهێنانی كه‌رتی كشتوكاڵی (رووه‌كی و ئاژه‌ڵی) بۆ سه‌رچاوه‌كانی ئاوی(سه‌ر زه‌وی و ژێر زه‌وی) له هه‌رێم بۆ وه‌دیهێنانی باشترین به‌كارهێنانی(الاستخدام الامپل) سامانی ئاو و، جێبه‌جێ كردنی پلانی ستراتیژی پێنج ساڵه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵ له پێناو كیفایه‌تی خۆیی له مه‌وادی خۆراكی هه‌رێم له به‌روبوومه كشتوكاڵیه‌كاندا.دووه‌م: ئاماده كردنی لێكۆڵینه‌وه‌ی سوودی هونه‌ری و ئابووریی بۆ ئه‌و پرۆژانه‌ی كه سه‌ر به وه‌زاره‌تن و، ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌تی، له‌وانه‌ش: لێكۆڵینه‌وه‌ی رووپێوكردنی خاك و، ئاماده‌كردنی نه‌خشه‌ی به‌روبوومی كشتوكاڵ و، ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی زانستی و،دانانی نه‌خشه ئه‌ندازه‌ییه‌كان و، ئاماده‌كردنی به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدان و، كاركردن له‌سه‌ر سه‌رپه‌رشتی كردن و به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانی وه‌زاره‌ت به‌پێی پلانه بڕیار له‌سه‌ر دراوه‌كان.سێیه‌م:دامه‌زراندنی پرۆژه ستراتیژییه‌كان، له‌وانه‌ش، دامه‌زراندنی به‌نداو(السدود)و، پرۆژه‌ی ئاودێری و، پرۆژه‌كانی پاراستنی سامانی ئاوی سه‌رزه‌وی و ژێر زه‌وییه به‌كارهێنانی ئامێری تازه بابه‌ت.چواره‌م:كاركردن بۆ رێكخستنه‌وه‌ی ژێرخانی كه‌رتی كشتوكاڵ، به جۆرێك، كه گه‌شه‌پێدانی به‌روبوومی كشتوكاڵی به‌هه‌ردوو به‌شه‌كه‌یه‌وه رووه‌كی و ئاژه‌ڵی گه‌شه‌پێبدات.پێنجه‌م: دانانی پلانی تایبه‌تی بۆ نه‌هێشتنی مه‌ترسییه‌كان لافاوو، كۆنترۆڵكردنی سێڵاو(السیول)و، به‌ڕێوه‌بردنی ئاوه‌ڕێژه‌ی(حه‌وزی) رووباره‌كان و، رێكخستنی دابه‌شكردنی ئاو‌و، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی وشكه‌ساڵی و چاره‌سه‌ركردنی ئاسه‌واره‌كانی له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌كانی ئاو.شه‌شه‌م: بنیادنانی تاقیگه‌و، وێستگه‌ی تاقیكردنه‌وه‌و، گه‌شه‌پێدانی بنكه‌كانی توێژینه‌وه‌ی كشتوكاڵی و، ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی زانستی به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ زانكۆكان و، كاركردن بۆ گشتاندنی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كان و گه‌یاندنیان به جوتیاران له رێگه‌ی داموده‌زگاكانی رێنماییكردنی كشتوكاڵییه‌وه، به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تیی به‌رهه‌م.حه‌وته‌م: پێشنیاركردن وتۆژینهوه له و ئامرازانه‌ی كه ده‌بنه هۆی زامن كردنی به‌كارهێنانی زه‌وی وزاری كشتوكاڵی و كاركردن بۆ وه‌به‌رهێنانی و پاراستنی و چاره‌سه‌ركردنی جۆری ئاو‌و په‌ره‌پێدان وچاككردنی دامه‌زراوه‌كانی ئاودێری و خاك له رێگای جه‌خت كردن له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی یاساكانی كشتوكاڵی و ئاو وژینگه به جۆرێك كه له‌گه‌ڵ پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا بگونجێت.هه‌شته‌م: جێبه‌جێ كردنی ئه‌و یاسایانه‌ی كه تایبه‌تن به چه‌سپاندنی مافی ده‌ستكاری كردن له زه‌وی و زاری كشتوكاڵی جوتیاران و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و زه‌وییانه‌ی كه یه‌كلاكردنه‌وه‌یان ته‌واو نه‌بووه یان بڕیاره‌كانی چه‌سپاندنی مافی زه‌وی تیایاندا به‌پێی یاسای چاكسازی كشتوكاڵی پله‌ی كۆتایی وه‌رنه‌گرتووه.نۆیه‌م: هه‌نگاونان به‌ره‌و پێكهێنانی یه‌كه‌ی گه‌وره‌ی به‌رهه‌می(الانتاج) كشتوكاڵ و، هاندانی(تشجیع)یه‌كه بچووكه‌كان به تێكه‌ڵكردنی و یه‌كتر ته‌واو كردن(التكامل).ده‌یه‌م: كاركردن له‌سه‌ر هاندان و رێكخستنی وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی كشتوكاڵ به هه‌ردوو به‌شه‌كه‌یه‌وه رووه‌كی و ئاژه‌ڵی و كه‌رتی ئاو وپێشكه‌شكردنی ئاسانكاری پێویست بۆیان تا به‌شداری له گه‌شه‌كردنی كشتوكاڵی هه‌رێمدا بكه‌ن.یازدهم: كاركردن بۆ بووژاندنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدان و په‌ره‌پێدانی پرۆژه‌كانی سامانی ئاژه‌ڵ و پاشكۆكانی له هه‌رێمداو وپه‌یڕه‌وكردنی شێوازی زانستی بۆ پاراستنی ئه‌م سامانه له نه‌خۆشی و زیادكردنی به‌رهه‌م و چاككردنی جۆره‌كانی.دوازدهم: كاركردنی به‌رده‌وام و، دانانی پلانی زانستی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌ڵاو نه‌خۆشی و درم، له‌گه‌ڵ فه‌راهه‌مكردنی ئه‌و رێگایانه‌ی كه زامنی پاراستنی ده‌كه‌ن و، رێگا له بڵاوبوونه‌وه‌یان ده‌گرن.سێزده‌م: بایه‌خدان به باغداری و دارستان(سروشتی و ده‌ستكرد)و له‌وه‌رگاكان و پاراستنیان، چونكه سامانی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانین و پشتیوانی كردن له قه‌ده‌غه كراوه سروشتییه‌كان(المحمیات الگبیعیه).چوارده‌م: گه‌شه‌پێدانی ده‌رامه‌تی به‌شه‌ری و، پێشكه‌شكردنی خزمه‌تی رێنماییكردن و، تێگه‌یاندنی جوتیارو ره‌زه‌وانان ده‌رباره‌ی باشترین به‌كارهێنانی سامانی ئاوی و، بنه‌ماكانی به‌رهه‌مهێنانی كشتوكاڵی و، پشتبه‌ستن به ته‌كنۆلۆجیاو پێداویسته هاوچه‌رخه‌كانی كشتوكاڵ، به جۆرێك،كه،خزمه‌تی كه‌رتی كشتوكاڵ له هه‌رێمدا بكات.پازده‌م: پشت به‌ستن به سیاسه‌تی تایبه‌ت به به‌رێوه‌بردنی ته‌واوكاری سامانه ئاوییه‌كان و توندكردنه‌وه‌ی یاساكان و ده‌ربه‌ست كردنی ئه‌و كه‌رتانه‌ی به‌كاری ده‌هێنن به جێبه‌جێ كردنی له پێناو پاراستنی سامانی ئاوی له هه‌رێمدا و كاركردن به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كان یا داموده‌زگا حكومیه‌كانی دیكه و، هه‌روه‌ها ئه‌و رێكخراوه حكومییانه‌ی كه‌سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانن له پێناو په‌ره‌پێدانی كه‌رتی كشتوكاڵی و سامانی ئاوی و، ئاگادار بوون له‌و رۆڵه زیندووه‌ی كه له وه‌رگرتنی بڕیاره خۆجیهتی ونیشتمانی و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی سامانه ئاویه‌كان و راسپارده‌كانیدا ده‌یگێرێ.شازده‌م: هاندانی جووتیاران بۆ دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی هه‌ره‌وه‌زی كشتوكاڵی پسپۆر بۆ كه‌رتی تایبه‌ت و به‌شداریكردنی له پێناو دروست كردنی یه‌كه‌ی به‌رهه‌مهێنانی گه‌وره‌دا.حه‌ڤده‌م: هاندانی پیشه‌سازی خۆراك به رێگای زامن كرا‌و و دابین كردنی كه‌ره‌سته‌ی خاوی كشتوكاڵی بۆ پیشه‌سازی.هه‌ژده‌م: گرینگی‌دان به سامانی ماسیی و په‌روه‌رده‌كردنی مێشهه‌نگ.نۆزده‌م: پاراستنی به‌روبوومی كشتوكاڵی ناوخۆ‌و، دانانی سیاسه‌تی بازاڕكاری و هه‌ڵگرتن(التخزینیه)و، به‌شداریكردن له دانانی نرخ له‌سه‌ر به‌روبوومه‌كانی كشتوكاڵ.به‌شی دووهمپێكهاتهكانی وهزارتماددهی سێیه‌م: یه‌كه‌م: وه‌زیر به‌رپرسی باڵای وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌و، به‌رپرسه له كاره‌كانی و ئاراسته‌كردنی سیاسه‌ته‌كه‌ی و سه‌رپه‌رشتی و چاودێری كردنی و، له‌وه‌وه و به سه‌رپه‌رشتی ئه‌و هه‌موو بڕیار و فه‌رمان و رێنماییه‌ك كه په‌یوه‌ندی به ئه‌ركی وه‌زاره‌ت و پێكهاته‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانی و كاروباره هونه‌ری و دارایی و كارگێری و رێكخستنه‌وه هه‌بێ، به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا ده‌رده‌چێت و، به‌رامبه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رپرسه، چونكه خۆیشی ئه‌ندامێكی هاوكاره تیایدا‌و بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌هه‌ردوو بریكاری وه‌زاره‌ت یا به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كان یان كێ له وه‌زاره‌ت به گونجاو ده‌زانێ بدات.دووه‌م: هه‌ردوو بریكاری وهزارهتأ ـ بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری كشتوكاڵی:هاوكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری كشتوكاڵ سه‌رپه‌رشتی ئه‌و كاروبارانه ده‌كات كه به‌كشتوكاڵه‌وه تایبه‌تن و، ئه‌و ئه‌ركانه‌ش ئه‌نجام ده‌دات كه وه‌زیر له به‌رێوه بردنی كاروباری وه‌زاره‌تدا پێی ده‌سپێری، به مه‌رجێ بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ و به ئه‌زموون و پسپۆر بێ.ب ـ بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری سه‌رچاوه‌كانی ئاو: هاوكاری وه‌زیر ده‌كات له ئاراسته‌كردنی وه‌زاره‌ت و سه‌رپه‌رشتی ئه‌و كاروبارانه ده‌كات كه به‌كاروباری سه‌رچاوه‌كانی ئاوه‌وه تایبه‌تن و، ئه‌و ئه‌ركانه‌ش ئه‌نجام ده‌دات كه وه‌زیر له به‌رێوه‌بردنی كاروباری وه‌زاره‌تدا پێی ده‌سپێرێ، به مه‌رجێ بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆیی هه‌بێ و، به ئه‌زموون و پسپۆر بێ.سێیه‌م: نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و به‌رێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی به ده‌ست هێنا بێت و به ئه‌زموون و پسپۆر بێ و ژماره‌یه‌كیش فه‌رمانبه‌ر هاوكاری ده‌كه‌ن.چواره‌م: نووسینگه‌ی بریكارانی وه‌زارت:هه‌ر نووسینگه‌یه‌ك فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر به‌رێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی به‌ده‌ست هێنانی و ژماره‌كیش فه‌رمانبه‌ر هاوكاری ده‌كه‌ن.پێنجه‌م: راوێژكاران: ژماره‌یان له چوار تێپه‌ڕناكات و ده‌بێ هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆ بن و، هه‌ریه‌كه‌شیان له یه‌كێك له پسپۆرایه‌تی و كاروباره سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌زراه‌تدا شاره‌زایی و كاركردنی هه‌بێ.شه‌شه‌م: به‌ڕێوه‌رایه‌تییه گشتییه‌كان: وه‌زاره‌ت له‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییانه‌ی خواره‌وه پێك دێت و هه‌ریه‌كه‌یان به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه سه‌ره‌تایی زانكۆی به‌ده‌ست هێنابێ و به ئه‌زموون و پسپۆر بێت:1- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دیوان: تایبه‌ت ده‌بێ به كاروباری كارگێری و دارایی له دیوانی وه‌زارت و سه‌رپه‌رشتی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت ده‌كات و له چوارچێوه‌ی پسپۆرایه‌تییه‌كه‌یدا به‌دواداچوونی ئیش وكاره‌كانی ده‌كات.3- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌نداوو كۆگاكانی ئاو: تابیه‌ت ده‌بێ به ئاماده كردنی پێداویستی به‌نداوه گه‌وره و بچووكه‌كان و جێبه‌جێ و سه‌رپه‌رشتیان ده‌كات و وه‌گه‌ڕیان ده‌خات و دامه‌زراوه‌كانی ده‌پارێزێ و رێكی ده‌خات و ئاوكۆده‌كاته‌وه‌و به‌ری ده‌دات.3- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی زه‌وی وزاری كشتوكاڵی: تایبه‌ته به جێبه‌جێ كردنی یاسا به‌ركاره‌كانی زه‌وی وزار له هه‌رێمداو، رێكخستن و فه‌راهه‌مكردنی زه‌وی وزار بۆ وه‌به‌رهێنان و بۆ پرۆژه كشتوكاڵییه‌كان.4- به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی كشتوكاڵ له پارێزگاكانی هه‌رێم و ئیداره‌ی گه‌رمیان تایبه‌تدا: سه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێ كردنی پرۆژه كشتوكاڵییه‌كانی پارێزگاكه ده‌كات و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و لقه‌كانی كشتوكاڵی پێوه ده‌لكێ. هه‌ریه‌كه‌و له سنووری خۆیدا.5- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پلاندانانی و به‌دواداچوون: تایبه‌ت ده‌بێ به‌دانانی پلانی ئاسایی و ستراتیژی وه‌به‌رهێنان و، نه‌خشه‌ش بۆ پرۆژه ئه‌ندازه‌ییه‌كان ئاماده ده‌كات و به دواداچوونی جێبه‌جێ كردنی پلانه‌كان ده‌كات و كار بۆ كۆنترۆلكردنی ئامار و هێزی كاروسیسته‌مه‌كانی زانیاری ده‌كات و سه‌رپه‌رشتی و به‌دواداچوونی ئه‌ركی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خزمه‌ته كشتوكاڵییه‌كانی وه‌زاره‌ت و پارێزگاكاندا ده‌كات.6- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی تۆژینه‌وه‌و رێنمایی گشتوكاڵی: ئه‌ركی ئه‌نجامدانی تۆژینه‌وه‌ی كشتوكاڵی و ئاو‌و رێنمایی جوتیاران و گواستنه‌وه‌ی ئه‌نجامی تۆژینه‌وه‌كان بۆ كێلگه‌ی جوتیاران له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.7- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی باغداری و دارستان و له‌وه‌رگاكان(البستنه والغابات والمراعی): تاییبه‌ت ده‌بێ به كاروباری دارستانه سروشتی و ده‌ست كرد‌و باغداری و له‌وه‌رگاكان.8- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سامانی ئاژه‌ڵ و به‌یتاڵی: تایبه‌ت ده‌بێ به سامانی ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ر و ماسیی و پزیشكی به‌یتاڵی. 9- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سه‌رچاوه ئاویه‌كان: تایبه‌ت ده‌بێ به سه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێ كردنی پرۆژه‌كانی ئاوی سه‌ر زه‌وی و ژێر زه‌وی له‌وانه‌ش پرۆژه‌كانی ئاودێری و هه‌ڵسه‌نگاندنی كۆگا ئاوییه‌كانی ژێر زه‌وی و لێدانی بیر و دابین كردنی ئاو بۆ مه‌به‌سته جۆر به‌جۆره‌كان.10ـ ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌ت كه له‌مانه پێك دێت:أ- وهزیرب- هه‌ردوو بریكاری وهزارهتجـ راوێژكارانی وهزارهتدـ به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی وه‌زاره‌ته ـ سه‌رۆكی یه‌كێتی جوتیاران له ههرێموـ وه‌زیر بۆی هه‌یه نوێنه‌ری وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار یا شاره‌زایان له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌ت له كاتی پێویستدا میوانداری بكات، بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بێ. مادده‌ی چواره‌م:وه‌زیر بۆی هه‌یه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كه‌سانی ئاسایی و مه‌عنه‌وی(الگبیعیه والمعنویه)به ئه‌زموون و پسپۆر له ناوه‌وه‌ی هه‌رێم یا ده‌ره‌وه‌ی مۆر بكات بۆ ئه‌وه‌ی به‌و ئه‌ركانه هه‌ڵبستێ كه پێیان ده‌سپێردرێ و بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه به گونجاوی ده‌زانێ پاش وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ماف و ئه‌ركه‌كانیشیان به پێی یاسا‌و رێنماییه‌كار پێكراوه‌كان له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه ده‌ست نیشان ده‌كرێ.به‌شی سێیهمحوكمه گشتی وكۆتاییهكانماددهی پێنجه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌ركی پێكهاته‌و به‌شه‌كانی وه‌زاره‌ت به پێڕه‌و دیار ده‌كرێن.دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه هه‌ر به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌ك یان لقێك یان به‌شێك یان هۆبه‌یه‌ك یان یه‌كه‌یه‌ك له چوارچێوه‌ی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت به‌پێی پێویستییه‌كانی كار‌و له كاتی پێویستیدا بكاته‌وه یان تێكه‌ڵ بكات یان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.سێیه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكردنی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێت.مادده‌ی شه‌شه‌م: وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو جێی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاو ده‌گرێته‌وه له هه‌ر شوێنێك له یاسا‌و پێڕهوهكارپێكراوهكاندا هاتبێت كه به‌كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوه‌وه تایبه‌ت بن.مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: هه‌ردوو یاسای وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ژماره(1)ی ساڵی 2007 و وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاو ژماره(9)ی ساڵی 2006 هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه.دووه‌م: هه‌موو ماف و پابه‌ندی و كه‌ل وپه‌ل (موجودات) و میلاكاتی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو بۆ وه‌زاره‌ت ده‌گه‌رێته‌وه.مادده‌ی هه‌شته‌م: كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت.مادده‌ی نۆیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی(وه‌قایعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێت. محمد قادر عبدالله (د. كه‌مال كه‌ركووكی) سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان- عێراقهۆیه پێویسته‌كانی دهرچوواندنیلهبهر ئه‌وه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق، هه‌رێمێكی كشتوكاڵییه‌و، له سه‌رچاوه‌كانی ئاودا ده‌وڵه‌مه‌نده‌و، له‌به‌ر گرنگیی ئاویش له زۆربه‌ی بواره‌كانی ژیان و، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه رۆڵێكی گه‌وره‌ی له گه‌شه‌پێدانی ئابووریدا هه‌یه‌و، به‌و مه‌به‌سته‌ش كه به‌روبوومی كشتوكاڵ په‌ره‌بسێنێ و چاكتر بكرێت و، چاره‌سه‌ری ته‌واو بۆ ئه‌و گرێ و گۆڵانه بدۆزرێته‌وه كه رێگا له چاكتر به‌كارهێنانی سه‌رچاوه‌كانی توانستی سروشتی و ماددی و به‌شه‌ری سه‌رچاوه‌كانی ئاو له هه‌رێمدا ده‌گرن و، به‌مه‌ستی ره‌خساندنی كه‌ش و هه‌وای له‌بار بۆ بنیادنانه‌وه‌ی ژێرخانی هه‌ردوو كه‌رتی كشتوكاڵی و ئاو‌و، وه‌دیهێنانی خۆكیفایهتی(الاكتفاء الژاتی) له سه‌به‌ته‌ی خۆراك و، دابینكردنی ئاسایشی خۆراك و ئاو‌و، بووژاندنه‌وه‌ی دێهات و گونده‌كان و، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاو كران به یه‌ك وه‌زاره‌ت به ناوی(وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو)و، له‌به‌ر ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ش كه له پێكهاته‌كه‌یدا روویان دا، ئه‌م یاسایه دانرا....
یاسای ژماره (9)ی ساڵی 1998 یاسای سه‌ندیكای پزیشكانی دروستی ئاژه‌ڵ (الاطباء البيطريين) له هه‌رێمی كوردستاندا | 29
یاسای ژماره (9)ی ساڵی 1998 یاسای سه‌ندیكای پزیشكانی دروستی ئاژه‌ڵ (الاطباء البيطريين) له هه‌رێمی كوردستاندا | 29
یاسای سه‌ندیكای پزیشكانی دروستی ئاژه‌ڵ (الاطباء البيطريين) له هه‌رێمی كوردستاندابه ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بانبه ناوی گهلئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی عێراقژماره بڕیار: 20مێژووی بڕیار: 31/12/1998بڕیارپشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به‌پێی بڕگه (3)ی مادده (2) له یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 دا پێمان دراوه و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 30/12/1998ی دا یاسا كاری كردووه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایهماندا.یاسای ژماره (9)ی ساڵی 1998 یاسای سه‌ندیكای پزیشكانی دروستی ئاژه‌ڵ (الاطباء البيطريين) له هه‌رێمی كوردستاندابهشی یهكهمدامهزراندن و ئامانجهكانمادهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه، ماناكانی ته‌نیشتیانن:-هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق.وه‌زیر وه‌زیری كشتوكاڵ و ئاودێری.سه‌ندیكا: سه‌ندیكای پزیشكانی دروستی ئاژه‌ڵ (الاطباء البيطريين).نه‌قیب: نه‌قیبی پزیشكانی دروستی ئاژه‌ڵ.ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا.مادده‌ی دووه‌م:به پێی ئه‌م یاسایه سه‌ندیكای پزیشكانی ئاژه‌ڵ له هه‌رێمی كوردستاندا داده‌مه‌زرێت، دواتر ناوی (سه‌ندیكا)ی لێ ده‌نرێت و باره‌گاكه‌شی له شاری هه‌ولێر ده‌بێت و، خاوه‌نی ته‌واوی كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی خۆی ده‌بێت.مادده‌ی سێیه‌م:سه‌ندیكا له‌سه‌ر داواكارییه‌ك پێك دێ كه به لایه‌نی كه‌مه‌وه پازده پزیشكی دروستی ئاژه‌ڵ كه ماوه‌ی كاركردنیان له‌م پیشه‌یه‌دا له پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێ، پێشكه‌ش به لایه‌نی تایبه‌تمه‌ندی ده‌كه‌ن وه ده‌سته‌ی ئاماده‌كار ئیش و كاره‌كانی سه‌ندیكا هه‌ڵده‌سورێنن تاكو هه‌ڵبژاردن ده‌كرێ.مادده‌ی چواره‌م:سه‌ندیكا بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجانه كار ده‌كات:یه‌كه‌م: رێكخستنی پیشه‌ی پزیشكانی دروستی ئاژه‌ڵ له بواری چالاكی گشتی و تایبه‌تی دا و پێشخستنی و به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و پیشه‌یی بزیشكانی دروستی ئاژه‌ڵ له هه‌رێم دا.دووه‌م: رێكخستن و به‌هێز كردنی په‌یوه‌ندی ئه‌ندامان له نێوان خۆیاندا له‌گه‌ڵ ده‌زگا حكومی و تاكه‌كه‌سه كاندا و به‌رگری لێكردنیان، وه به‌رگری كردن له مافه‌كانیان و مسۆگه‌ر كردنیان، هه‌روه‌ها كارێكی وا بكرێ كه بتوانن ئه‌ركه‌كانیان جێ به‌جێ بكه‌ن.سێیه‌م: په‌ره‌پێدان و به دیار خستنی رۆڵی پزیشكانی دروستی ئاژه‌ڵ له كۆمه‌ڵگای كوردستاندا.چواره‌م: هانادن و پشتگیری كرنی توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌ندامانی و، به‌ستنی سیمینار و خولی تایبه‌ت به زانستی دروستی ئاژه‌ڵ بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی زانستی دروستی ئاژه‌ڵدا بروا.پێنجه‌م: سه‌ندیكا پشتگیری و به‌شداری له هه‌موو هه‌وڵدانێك ده‌كا له پێناو:پاراستنی ژینگه له پیس بوون كه سه‌رچاوه‌كه‌ی له ئاژه‌ڵه‌وه بێ.پاراستنی ئاژه‌ڵی كێوی له نه‌خۆشییه‌كان و رێگه گرتن له كوشتن و راوكردنیان ته‌نها له سنووری یاسادا نه‌بێ.ج- پاراستنی مرۆڤ له نه‌خۆشییه هاوبه‌شه‌كان.شه‌شه‌م: په‌یوه‌ندی و هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ندیكا و كۆمه‌ڵه و ده‌سته ناوخۆی و ده‌ره‌كیانه‌ی كه ئامانجه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئامانجی ئه‌و سه‌ندیكایه‌دا یه‌ك ده‌گرنه‌وه‌و ئاڵ‌و گۆر كردن و به‌شداربوون له كۆنگره و خول و چالاكییه زانستییه‌كاندا.به‌شی دووهمههڵبژاردنی پێكهاته‌كانی سه‌ندیكا و كار بهڕێوهچوونیماددهی پێنجه‌م:پێكهاته‌ی سه‌ندیكا له مانه پێك دێت:یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی گشتی/ به‌رز ترین ده‌سه‌ڵاته له سه‌ندیكادا و هه‌موو ئه‌ندامانی له خۆ ده‌گرێت.دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا/ له نه‌قیب و شه‌شه ئه‌ندامی ئه‌سڵی و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێت، ئه‌نجومه‌ن له یه‌كه م كۆبوونه‌وه‌یدا جێگری نه‌قیب و ئه‌میندارێكی سندوق هه‌ڵده‌بژێرێ.سێیه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی كردن (لجنه الانضباط)/ له سێ ئه‌ندامی ئه‌سڵی و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێ و ئه‌و كه‌سه‌ی له هه‌ڵبژاردندا زۆرترین ده‌نگ به ده‌ست بێنێت سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات.چواره‌م: لقی سه‌ندیكا له پارێزگادا/ له سێ ئه‌ندامی ئه‌سڵی و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گ پێك دێت، ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردندا زۆرترین ده‌نگ به ده‌ست بێنێت سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات.مادده‌ی شه‌شه‌م:ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا كۆمه‌ڵێك فه‌رمانبه‌ر و به‌رده‌ست به پێی پێویست له باره‌گای سه‌ندیكا داده‌مه‌زرێنێ.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی باره‌گای گشتی سه‌ندیكا پێك دێت له:به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری ئه‌ندامان.ژمێریاری و ئه‌میندارێتی سندوق.ج-كار‌و تایبه‌تمه‌ندی فه‌رمانبه‌ر و به‌رده‌سته‌كان و مووچه و كاروباری خزمه‌تگوزاری و پیشه‌یی و به‌رزه‌فتی كردن و ماوه‌ی پله به‌رز كردنه‌وه و ئه‌و سه‌رمووچانه‌ی كه به گوێره‌ی خزمه‌تگوزاریان ده‌یان كه‌وێت و خانه‌نشینكردنیان یان لێخستنیان به پێی حوكمه‌كانی په‌یره‌وی ناوخۆی سه‌ندیكا دیاری ده‌كرێ.مادده‌ی حه‌وته‌م:ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی، نه‌قیب و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و لێژنه‌ی به‌رزه‌فتی كردن (انضباط) ی ئه‌سڵ و یه‌ده‌گ له یه‌ك كات و شوێندا به رێگای هه‌ڵبژاردنی نهێنی و به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووان هه‌ڵده‌بژێردرێن.مادده‌ی هه‌شته‌م:یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی گشتی هه‌ر به سێ ساڵ جارێك كۆبوونه‌وه‌كانی به مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردن له سێ یه‌كی كۆتایی مانگی كانوونی دووه‌مدا ده‌به‌ستێت.دووه‌م: رای یاسایی (النصاب) له كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردن به ئاماده‌بوونی زیاتر له نیوه‌ی ئه‌ندامان له كاتێكی دیار كراودا ده‌بێت.سێیه‌م: ئه‌گه‌ر راده‌ی یاسایی (النصاب) له كۆبوونه‌وه‌ی ناوبراودا ته‌واو نه‌بوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تر له نیوه‌ی مانگی شواباتی هه‌مان ساڵدا ده‌به‌سترێ و راده‌ی یاسایی (النصاب) به بێ له‌به‌ر چاوگرتنی ژماره‌ی ئاماده‌بووان ته‌واو ده‌بێت.مادده‌ی نۆیه‌م:یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی گشتی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ساڵانه‌ی خۆی له سێ یه‌كی كۆتایی مانگی كانونی دووه‌م له‌سه رداوای ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ده‌به‌ستێ، راده‌ی یاسایی (النصاب) ئه‌گه‌ر به مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردن نه‌بێ به ئاماده‌بوونی (دوو سێ یه‌كی) ژماره‌ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی دروست ده‌بێت.دووه‌م: ئه‌گه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ساڵانه به هه‌ر هۆیه‌ك بێت نه‌به‌سترا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تر له نیوه‌ی مانگی شوباتی هه‌مان ساڵدا ده‌به‌سترێ و راده‌ی یاسایی (النصاب) به ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ژماره‌ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی پێك دێت.مادده‌ی ده‌یه‌م:ده‌سته‌ی گشتی تایبه‌تمه‌ندی له وانه‌ی خواره‌وه‌دا ده‌بێت:یه‌كه‌م: راستاندنی حیساب كاری ساڵی پێشوو و بڕیاردان له‌سه‌ر بوودجه‌ی خه‌ملێندراو.دووه‌م: گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر راپۆرتی ساڵانه و كاروباری سه‌ندیكا و حساباته‌كانی.سێیه‌م: سه‌یر كردنی پێشنیاری هه‌موار كردنی یاسای سه‌ندیكا و پێره‌وه‌كانی.چواره‌م: بڕیاردانی پاكتاكردنی موڵك و ماڵ و دارایی سه‌ندیكا له كاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یدا.مادده‌ی یانزده‌یه‌م:سه‌رجه‌م بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بوان ده‌رده‌چێت.مادده‌ی دوانزده‌یه‌م:ئه‌ندام له كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی ئاماده نابێت:یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر مۆڵه‌تی كار و ئه‌نجامدانی ساڵانه‌ی پیشه‌ی نوێ نه‌كردبێته‌وه.دووه‌م: ئه‌گه‌ر به كارلێ قه‌ده‌غه‌كردن سزادرابێت و، كۆبوونه‌وه‌كه له ماوه‌ی ئه‌و قه‌ده‌غه‌یه‌دا بێت.مادده‌ی سێزده‌یه‌م:ئه‌وه‌ی پاڵێوتراوه بۆ پركردنه‌وه‌ی هه‌ر پایه‌یه‌ك له‌م پایانه ده‌بێ موماره‌سه‌ی كاركردنی كه‌متر نه‌بێ له:ده ساڵ: بۆ پاڵێوراو بۆ پله‌ی نه‌قیب.پێنج ساڵ: بۆ پاڵێوراو بۆ ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی كردن.سێ ساڵ: بۆ پاڵێوراو بۆ ئه‌ندامیه‌تی لیژنه‌كانی سه‌ندیكایی له پارێزگاكان. به‌شی سێیهمئهندامیهتی و ده‌ست دانه پیشهماددهی چوارده‌یه‌م:مه‌رجه‌كانی بۆ چوونه ناو رێزی سه‌ندیكا:یه‌كه‌م: ده‌بێ ده‌رچووی كۆلێژی پزیشكی دروستی ئاژه‌ڵ بێت و به لایه‌نی كه‌مه‌وه بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی هه‌بێت و دانیشتووی هه‌رێمی كوردستان بێت.دووه‌م: داوایه‌كی نووسراو هاوپێچ له‌گه‌ڵ (به‌ڵگه نامه‌ی ده‌رچوون له كۆلێژ یان بڕوانامه‌ی ده‌رچوون و به‌ڵێننامه‌ی پابه‌ندبوون به یاسا و پێره‌وی سه‌ندیكا) پێشكه‌ش بكات له‌گه‌ڵ دوو وێنه‌ی نوێی شه‌خسی.سێیه‌م: به تاوانێكی ناسیاسی یان به كه‌تنێكی ئابرۆ به‌ر حوكم نه‌درابێ.چواره‌م: دانی ئه‌و ره‌سمانه‌ی كه بریاریان له‌سه‌ر دراوه.مادده‌ی پانزده‌یه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن له ماوه‌ی (30) رۆژ له مێژووی تۆمار كردنی داوای چوونه ریزی سه‌ندیكاوه سه‌یری داواكه ده‌كات.دووه‌م: پێشكه‌ش كاری داواكه له مێژووی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ر داواكه‌ی، به ئه‌ندامی سه‌ندیكا ده‌ژمێردرێ و هه‌ر له هه‌مان مێژووشدا ناوی له تۆماری سه‌ندیكادا ده‌نووسرێت.سێیه‌م: خودان داواكارییه‌كه، ئه‌وه‌ی داواكارییه‌كه‌ی بۆ چوونه ناو رێزی سه‌ندیكا ره‌فز كراوه بۆی هه‌یه بڕیاری ره‌فزه‌كه له‌لای دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمدا (تمیز) بكات له ماوه‌ی پانزده رۆژ له مێژووی ئاگادار كردنه‌وه و بڕیاره‌كه‌ش بنه‌بڕ ده‌بێت.مادده‌ی شانزده‌یه‌م:هیچ لایه‌نێك جگه له‌سه‌ندیكا بۆی نییه رێگا له ده‌ست دانه پیشه له ئه‌ندام بگرێ ئه‌گه‌ر حوكمی یاسایی تر نه‌ی گرێته‌وه. به‌شی چوارهمحوكمهكانی به‌رزه‌فتكاری (الاْحكام الإنصباطیه)مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م:ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا هه‌ڵده‌ستی به سه‌یر كردنی ئه‌و كێشانه‌ی كه دێنه به‌ر ده‌ستی و یه‌ك له‌و ئیجرائاتانه‌ی خواره‌وه له ماوه‌ی بیست رۆژ له تۆمار كردنی سكاڵاكه له تۆماری سه‌ندیكادا وه‌رده‌گرێ:یه‌كه‌م: ره‌ت كردنه‌وه‌ی سكاڵاكه یان داخستنی تۆژینه‌وه، له‌گه‌ڵ ده‌ست نیشان كردنی هۆكاره‌كانی.دووه‌م: سه‌پاندنی ئه‌و سزایانه ده‌رهه‌ق به ئه‌ندامی پێشێلكار:وریا كردنه‌وه.ئینزار.قه‌ده‌غه كردنی پیشه‌كه‌ی كه له (30) رۆژ تێنه‌په‌رێ.سێیه‌م: ناردنی كێشه‌كان بۆ لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی كردن (انصباط) ئه‌گه‌ر پێویستی به ناردن كرد.مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌ندام رێگای ئه‌نجام دانی پیشه‌كه‌ی له ماوه‌ی حوكم بوونه‌كه‌ی دا لێ ده‌گیرێ، ئه‌گه‌ر هاتوو حوكمی كۆتایی ده‌رهه‌ق وه‌رگیرا له داداگایه‌كی تایبه‌تمه‌ند له به‌رامبه‌ر تاوانێكی نا سیاسی، یان كه‌تنێكی ئابرۆ به‌ر یان تاوانێك كه به‌هۆی باش به‌كار نه‌هێنانی پیشه‌كه‌ی دروست بوو بێت كه سزای حوكمه‌كه‌ی له ساڵێك كه‌متر نه‌بێت.دووه‌م: ئه‌گه‌ر هاتوو حوكمی كۆتایی له دادگایه‌كی تایبه‌تمه‌ند به سزای غه‌رامه ده‌رچوو له به‌رامبه‌ر كه‌تنێكی ئابروبه‌ر یان تاوانێك به هۆی باش به‌كار نه‌هێنانی پیشه‌كه‌ی دروست بووببَت ده‌رهه‌ق به هه‌ر ئه‌ندامێك رێگا له ئه‌نجام دانی پیشه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی یه‌كسان له‌گه‌ڵ ماوه‌ی به‌ندكردنی به‌رامبه‌ر غه‌رامه‌كه‌ی ده‌گیرێت.سێیه‌م: ئه‌گه‌ر سزای تووندتر له‌و سزایانه‌ی كه له‌و مادده‌یه‌دا هاتووه ده‌رهه‌ق به ئه‌ندام وه‌رگیرا ناوی له تۆماره‌كانی سه‌ندیكا ده‌سڕدرێته‌وه و نابێ موماره‌سه‌ی پیشه‌كه‌ی بكات تاكو ناوه‌كه‌ی به پێی حوكمه‌كانی ئه‌و یاسایه سه‌ر له نوێ نه‌كرێته‌وه.مادده‌ی نۆزده‌یه‌م:ده‌بێ لیژنه‌ی به‌رزه‌فتكردن قه‌زییه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م توێژینه‌وه‌كانی به‌رده‌ستی ره‌وانه‌ی دادگای تایبه‌تمه‌ند بكات ئه‌گه‌ر هاتوو بینی ئه‌و كاره‌ی خراوه‌ته پاڵ سه‌رپێچی كار تاوانێكی (جه‌زائی) پێك دێنێ و، رێگه‌ش ناگرێ له ده‌رچواندنی حوكمی بێ تاوانی (البراءة) دوای ده‌رچوونی سزا به‌رزه‌فتكارییه‌كان (العقوبات انصباطیة ) دژ به سسه‌رپێچیكار به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.مادده‌ی بیسته‌م:نه‌قیب یان لایه‌نێكی كێشه‌كه بۆی هه‌یه بڕیاری لیژنه‌ی به‌رزه‌فتكاری له دادگای ته‌مییزی هه‌رێم ته‌میز بكات له ماوه‌ی پانزده رۆژ له مێژووی ئاگادار كردنه‌وه به بڕیاره‌كه و، بڕیاری ئه‌ویش بنبڕ ده‌بێت.مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: له كاتی سه‌یر كردنی قه‌زییه‌كان له لایه‌ن لیژنه‌ی به‌رزه‌فتكردنه‌وه، ئه‌و بنه‌مایانه‌ی به‌سه‌ردا ده‌بڕێ كه له ئوسولی دادگایی كردنی جه‌زائی په‌یره‌و ده‌كرێت ئه‌گه‌ر هاتوو به ئاشكرا یان به ده‌لاله‌ت له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌و یاسایه‌دا هاودژ نه‌بوو.به‌شی پێنجهمحوكمهكانی داراییماددهی بیست و دووه‌م:داهاته‌كانی سه‌ندیكا له‌مانه پێك دێت یه‌كه‌م: ره‌سمه‌كان كه ئه‌مانه‌ن:ره‌سمی چوونه پاڵ سه‌ندیكا و نوێ كردنه‌وه‌ی ساڵانه (25) دینار.ره‌سمی مۆڵه‌ت دانی سه‌رپه‌رشتی دروستی ئاژه‌ڵ و كردنه‌وه‌ی عیاده یان تاقیگه‌ی دروستی ئاژه‌ڵ و نوێ كردنه‌وه‌ی ساڵانه‌ی (50) دینار.ره‌سمی مۆڵه‌تدانی كردنه‌وه‌ی خه‌سته‌خانه‌ی ئه‌هلی دروستی ئاژه‌ڵ و نوێ كردنه‌وه‌ی ساڵانه‌ی (100) دینار.ره‌سمی مۆڵه‌ت دانی كردنه‌وه‌ی كۆگای ئه‌هلی ده‌رمانی دروستی ئاژه‌ڵی و نوێكردنه‌وه‌ی ساڵانه‌ی (500) دینار.ره‌سمی پشكنینی هه‌ر ده‌زگایه‌كی دروستی ئاژه‌ڵی (20) دینار.ره‌سمی تۆمار كردنی پسپۆرایه‌تی (الاختصاص) (100) دینار.ره‌سمی پێدانی نووسراوی پشتگیری (10) دینار.دووه‌م: پێبه‌خشینه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم.سێیه‌م: ئه‌و قازانجانه‌ی كه له ئاهه‌نگ و چاپه‌مه‌نی و پێبه‌خشین و ئه‌و پرۆژانه‌ی كه سه‌ندیكا پێیان هه‌ڵده‌ستێت یان كه سه‌ندیكا ده‌یان كات ده‌ست ده‌كه‌وێت.چواره‌م: به‌خشین و له‌قه‌به‌ركردن و هه‌ر ده‌ستكه‌وتێكی تر.مادده‌ی بیست و سێیه‌م:ده‌سته‌ی گشتی بۆی هه‌یه پێشنیازی هه‌مواركردنی خشته‌ی ره‌سمه بڕیار له‌سه‌ر دراوه‌كان بكات.مادده‌ی بیست و چواره‌م:ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی كه به مه‌به‌ستی به‌ده‌ست هێنانی پسپۆریه‌تی ده‌خوێنن به درێژایی ماوه‌ی خوێندنه‌كه‌یان له باجی ساڵانه‌یان ده‌به‌خشرێن ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا كاری پیشه‌كه‌یان نه‌كه‌ن، ده‌بێ له سه‌ره‌تای ده‌ست پێكردن و كۆتایی هاتنی خوێندنیان، ئاگاداری سه‌ندیكا بكه‌نه‌وه. به‌شی شهشهمحوكمه گشتیی و كۆتاییهكانماددهی بیست و پێنجه‌م:ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا به ئاماده كردن و ده‌رهێنانی په‌یره‌وی ناوخۆی سه‌ندیكا هه‌ڵده‌ستێ بۆ ئاسانكردنی جێببه جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م:كۆمه‌ڵگه‌ی پزیشكانی دروستی ئاژه‌ڵ له كوردستانی عێراقدا له غو ده‌كرێته‌وه و سه‌رجه‌م دارایی و موڵكه‌كانی ده‌درێنه سه‌ندیكای پزیشكانی دروستی ئاژه‌ڵ له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا.مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م:كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه هاو دژبێت.مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م:ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكاته‌وه.مادده‌ی بیست و نۆیه‌م:ئه‌م یاسایه له مێژووی ده‌رهێنانیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق.(هۆكاری پێویست)پزیشكانی دروستی ئاژه‌ڵ به توێژێكی گرینگ داده‌نرێن له كۆمه‌ڵدا، له‌به‌ر هه‌وڵه‌كانیان له گرینگی دان به سامانی ئاژه‌ڵ و به‌ربه‌ره‌كانی كردنی ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه توشیان ده‌بن، كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌رییه‌كی زۆری هه‌یه بۆ پاراستنی ئه‌و سامانه گرینگه، جا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستیان بگرین و ئاستیان به‌رز بكه‌ینه‌وه ئه‌م قانونه یاسا كاری كرا. ...
یاسای ژماره (10) ساڵی 1992 یاسای وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێری | 9
یاسای ژماره (10) ساڵی 1992 یاسای وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێری | 9
یاسای وه‌زاره‌تی كشت‌وكال و ئاودێریبه ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بانبه ناوی گهلئهنجوومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژماره بڕیار:34مێژووی بڕیار 14/11/199223/ گه‌ڵا رێزان/ 2692 كبڕیاربه پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری كشت‌وكال و ئاودێری، بڕیار له‌سه‌ر دانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 12/11/1992 بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (10) ساڵی 1992 یاسای وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێریماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌و ماناكانی ته‌نیشتیانه:1-هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق.2-وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێری.3-وه‌زیر: وه‌زیری كشتوكاڵ و ئاودێری.4-بریكاری وه‌زاره‌ت: بریكرای وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێری.مادده‌ی دووه‌م:وه‌زاره‌ت ئه‌م ئه‌ركان به‌جێ دێنێ:1-دانانی نه‌خشه‌ی كشته‌كڵی ئه‌وتۆ كه گه‌شه پێدانی به‌رهه‌می كشت‌وكال و له بواره‌كانیرووه‌ك و ئاژه‌ڵ و پاوانه سرووشتیه‌كاندا به‌دی بێنێ.2-پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری له بواری رێ نیشاندان دا و مسۆگه‌ر كردنی پێویستییه‌كانی به‌رهه‌م هێنانی كشتوكاڵ و سازدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی كشتوكاڵی پراكتیكی و به‌شدار بوهن له چه‌سپاندنی هاریكاری كشتوكڵی و سه‌رپه‌رشتیكردنی به‌جێ هێنانی یاساكانی زه‌وی سازی (الاصلاح الزراعی) و به‌داوداچوونی جێ به‌جێ كردنی ئه‌و چالاكیانه‌ی په‌یوه‌نیان به خستنه‌كاری زه‌وی یه كشتوكاڵیه‌كانه‌وه هه‌یه به ئامانجی پێشخستنی به‌رهه‌می كشتوكاڵ له هه‌رێمدا.3-نه‌خشه دانان بۆ سه‌رچاوه‌كانی ئاو له هه‌رێمدا و دروست كردنی به‌ربه‌ست و پرۆژه‌ی ئاودێری و سازادانی زه‌وی و زار و پاراستنی و سوود بینین له ئاوی نویك و قوڵی ژێر زه‌وی (سگحی و جوفی) و به‌گه‌ر خستن پاراستنی پرۆژه‌كانی ئاودێری و به‌رگرتن له مه‌ترسی لافاو و ژێر ركێف خستنی سێلا و و حه‌وزه‌كانی رووباره‌كان.4-ئاماده‌كردنی لێكۆلینه‌وه‌ی تایبه‌تی و سكێچ و پرۆگرام بۆ پرۆژه‌كان و كار كردن بۆ جێ به جێ كردنیان و جێ به‌جێ كردنی ئه‌و پرۆژانه‌ی راسته‌وخۆ له‌لایه‌نانی تره‌وه له ناوه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا پێیانی ده‌سپێردرێن به سیفه‌تی به‌ڵێنده‌ر یا له لایه‌ن ده‌زگا جێبه‌جێ كاره‌كانیه‌وه یا به‌ڵێنده‌ره‌كانی ناوخۆ یا بیانی و سه‌رپه‌رشتی كردنی جێبه‌جێ كردن و به‌داو داچوونیان.5-ته‌قه‌لا دانی مسۆگه‌ر كردنی تۆوی پوختكراو و سه‌مادی كیمیاوی و قه‌ڵاچۆكه‌ر (مبیدات) و دابینكردنی ده‌رمان و گرتنه به‌ری ئه‌و رێ و شوێنانه‌ی زیاد كردنی به‌رهه‌م و پوختكردنی مسۆگه‌ر ده‌كه‌ن.مادده‌ی سێ یه‌م:1-وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته و به‌رپرسیاری یه‌كه‌می جێ به‌جێ كردنی سیاسه‌ته‌كه‌ی و سه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێ كردنی یاسا و په‌یره‌و و رێنماییه‌كانا تیادا و هه‌ر له ویشه‌وه بڕیار و فه‌رمانه‌كان ل چوارچێوه‌ی ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت و دام و ده‌زگا و ده‌سه‌ڵاته‌كانی و گشت كار‌و باره ئیداری و هونه‌ریه‌كان له چوارچێوه‌ی ئه‌م یاسایه و یاسا ره‌چاوكراوه‌كانی تردا ده‌رده‌چن بۆیشی هه‌یه به‌شێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به بریكاری وه‌زاره‌ت و به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و سه‌رۆكه‌كانی دایه‌ره سه‌ره‌كیه‌كان لله وه‌زاره‌ت دا بسپێرێ له به‌رامبه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیشد دا به‌و ئیعتیباره‌ی ئه‌ندامێكی هاوبه‌شیه‌تی به‌رپرسیاره.2-بریكاری وه‌زاره‌ت ئه‌و ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ كه وه‌زیر پێیانی ده‌سپێرێ.مادده‌ی چواره‌م:دام و ده‌زگاكانی مه‌ڵبه‌ندی وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتییه‌كانی به‌م جۆره ده‌بێ:1-نوسینگه‌ی وه‌زیر.2-نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت.3-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی دیوان.4-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی زه‌وی و زاری كشتوكاڵی.5-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی كاروبار‌و خزمه‌تگوزاری و كشتوكاڵی.6-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی ئاودێری و به‌ربه‌سته‌كان.7-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی سامانی ئاژه‌ڵ و ته‌ندروستی ئاژه‌ڵ.8-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی توتن.9-كۆمپانیای هه‌ڵكه‌ندنی بیری ئیرتوازی و مه‌ڵبه‌نده‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی پراكتیكی كشتوكاڵ.10-به‌رێوه‌به‌رێتی گشییه‌كانی كشتوكاڵ و ئاودێری له پارێزگاكانی هه‌ریێمدا.مادده‌ی پێنجه‌م:هه‌ر یه‌كێ له به‌رێوه‌به‌ریه‌تییه گشتییه‌كان مووچه خۆرێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه باوه‌ر نامه‌یه‌كی زانكۆی هه‌بێ و له كارمه‌ندان و پسپۆرانیش بێ.مادده‌ی شه‌شه‌م:1-وه‌زیر بۆی هه‌یه ده‌سته‌و لیژنه‌ی هه‌میشه‌ییه‌كانی بۆ جێ به‌جێ كردنی ئه‌ركێكی دیاریكراو پێك بێنێ.2-دام و ده‌زگاكانی وه‌زاره‌ت و ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌رێوه‌به‌ریه‌تییه گشتییه‌كان و به‌رێوه‌به‌ریه‌تیه‌كانیان و ده‌سته و مه‌ڵبه‌نده‌كان به په‌یره‌وێك ده‌ست نیشان ده‌كرێن.3-وه‌زی بۆی هه‌یه له كاتی پێویستاد له چوار چێوه‌ی به‌رێوه‌به‌ر یه‌تیه‌كاندا لق (شعبه) پێك دێنێ.مادده‌ی حه‌وته‌م:گشت مافه‌كانی ئه‌و دام و ده‌زگایانه‌ی له‌مه‌و به‌ر به زه‌زاره‌تی كشته‌كاڵ و ئاودێری ناوه‌ندییه‌وه به‌سترابوونه‌وه، ده‌بنه مافی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێری هه‌رێم.مادده‌ی هه‌شته‌م:ده‌بێ وه‌زیره په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به جێ بكه‌ن.مادده‌ی نۆیه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێت. نه‌ژاد احمد عزیز ئاغا و/ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق(هۆیه‌كانی ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق له دێر زه‌مانه‌وه ناوچه‌یه‌كی كشتوكاڵی بووه به مه‌به‌ستی په‌ره پێدانی به‌رهه‌می كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵ و بایه‌خدان به سه‌رچاوه‌كانی ئاو و به پرۆژه‌كانی ئاودێری له هه‌رێمدا په‌ره‌پێدانیان به ئامانجی زیاد كردنی به‌رهه‌م و چاك كردنی جۆری و گه‌شه پێكردنی به‌رهه‌می كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵ كه باشترین شێوه‌ی به‌كار هێنانی توانای ماددی مرۆیی له هه‌رێمدا به‌دی بێنێ و به نیازی سازدانی بار‌و دۆخێكی گونجا بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گوند و شارۆچكه وێرانكراوه‌كانی كوردستان و یۆ به‌دی هێنانی خود كیفایه‌تی (اكتفای ژاتی) له ئێستادا له به‌رهه‌م هێنانی كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵ دا‌و هاندانی دانیشتوانی ئه‌م گوندانه كه بگه‌رێنه‌وه بۆ ناوچه‌كانیان و بیان بوژێننه‌وه زهرعاتیان تێدا بكه‌نه‌وه، ئینجا له‌به‌ر پێك هاتنی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و دامه‌زراندنی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێری، ئه‌م یاسایه ده‌ركا....
یاسای ژماره (10)ی ساڵی 2000 یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (10)ی ساڵی (1992)ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێری | 5
یاسای ژماره (10)ی ساڵی 2000 یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (10)ی ساڵی (1992)ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێری | 5
یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (١٠)ی ساڵی (١٩٩٢)یوهزارهتی كشتوكاڵ و ئاودێریبهناوی خوای به‌خشنده و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجوومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژمارهی بڕیار: ٢٥مێژووی بڕیار: ١٣/١١/٢٠٠٠ "بـڕیـار"پشت به‌و یاساكارییه‌ی كه ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ژماره (1٥)ی رۆژی (١٣/١١/2000) ی‌دا ئه‌نجامی داوه، بەپێی به حوكمی بڕگه (1)ی مادده (56) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1992 وبه پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه (3)ی ماددەی دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا:یاسای ژماره (10)ی ساڵی 2000 یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (10)ی ساڵی (1992)ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێریماددهی یه‌كه‌م:مادده‌ی چواره‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی (1992)ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێری هه‌موار بكرێ وبه‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه بخوێندرێته‌وه.مادده‌ی چواره‌م:پێكهێنهكانی وه‌زاره‌ته‌كه ئه‌مانه‌ن:1/نووسینگه‌ی وه‌زیر.2/نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زارەت.3/به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتيی دیوان.4/به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتيی زه‌وی و زاری كشتوكاڵ.5/ به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتيی هێلكاری و به‌دواداچوون.6/ به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتيی باخ و جه‌نگه‌ڵ و له‌وه‌ڕگاكان.7/ به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتيی ئهبحاس و رێنمایی كشتوكاڵ كردن وتوتن.8/ به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتيی ئاودێری و سه‌رچاوه‌كانی ئاو.9/ به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتيی سامانی ئاژه‌ڵ و به‌یته‌ری.10/ به‌ڕێوه‌به‌رییه گشتیه‌كانی كشتوكاڵ له پارێزگاكانی هه‌رێمدا.ماددەی دووەم : ماددەی شەشەم هەمواردەكرێ وبه‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه دەخوێندرێتهوهماددهی شه‌شه‌م:1. وه‌زیر، بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌رك و فرمانی دیاركراو، بۆی هه‌یه ده‌سته و لیژنه‌ی دایمی و كاتهكی (ره‌فته‌نی) پێك بهێنێ.2. وه‌زیر، به پێی پێویست، بۆی هه‌یه كردنه‌وه و تێكه‌ڵكردنی به‌ڕێوه‌به‌ری وبه‌ش وهۆبه‌كان، ئه‌نجام بدات.3. ئه‌رك وفرمان وده‌سه‌ڵاتی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت وبه‌ڕێوبه‌رییه گشتییه‌كان وبه‌ڕێوبه‌رییه‌كانی ناویان و ده‌سته‌كانیش (الهیئات) به پێی پێرۆ دیاری ده‌كرێن.مادده‌ی سێیه‌م:شیركه‌تی بیری ئیرتیوازی لێ دان ومه‌ركه‌زه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی كشتوكاڵی و ته‌تبیقی یه‌كان، كه له بڕگه‌ی نۆی مادده‌ی چواره‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی (1992)دا هاتووه ئیلغا ده‌كرێ و هه‌ر موڵك و ماڵێكیشی بووبێ، موڵك و ماڵی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێری هه‌رێمن.مادده‌ی چواره‌م:پێویسته ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه‌كار.مادده‌ی پێنجه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له وه‌قایعی كوردستاندا ده‌خرێته كار. د.رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشمانیی كوردستانی عێراق...
یاسای ژماره (10)ی ساڵی2012 یاسای دارستان له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق | 27
یاسای ژماره (10)ی ساڵی2012 یاسای دارستان له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق | 27
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقپاڵپشت به حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌موار كرا‌و و، به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خستییه روو، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتنی ئاسایی خۆی ژماره (8)دا كه رۆژی 10/10/2012 گرێ درا، بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (10)ی ساڵی2012 یاسای دارستان له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقدهروازهی یهكهمپێناسهو ئامانج و كارپێكردنبهشی یهكهمپێناسهكانماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژه و زاراوانه‌ی خواره‌وه واتا دیاریكراوه‌كانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:یه‌كه‌م: وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ء سه‌رچاوه‌كانی ئاو له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق.دووه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی باخداری ء دارستان ء پاوان.سێیه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پاراستنی دارستان ء ژینگه له هه‌رێمدا: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس كه راسپێردراوه به پاراستنی دارستان ء به‌روبوومه‌كانی ء پێكهاته‌كانی.چواره‌م: دارستان: پێكهاته‌یه‌كی ژینه‌وه‌ری ته‌واوكاره، كه پێكدێت له دار و ده‌رخت و، پووش و پاوان و، رووه‌كه‌كان و، گیانله‌به‌ر و باڵنده كێویه‌كانء، زینده‌وه‌ری به‌چاو نه‌بینراو، جا سروشتی بن یا ناسروشتی.پێنجه‌م: دارستانی میری: بریتیه له دارستانی سروشتی و ده‌ستكرد و، زه‌وی ءزاری دارستان كه خاوه‌ندارێتی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌رێم، جا مافی سود وه‌رگرتنیان بۆ كه‌سی تر بێت، یان نا.شه‌شه‌م: دارستانی تایبه‌ت: ئه‌و دارستانانه‌ی له‌لایه‌ن كه‌سانی سروشتی یا مه‌عنه‌وی دروستكرابن ء، خاوه‌ندارێتی یا مافی به‌كارهێنانیان بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌گه‌ڕێته‌وه.حه‌وته‌م: به‌ری دارستان: هه‌ر مادده‌یه‌ك له دارستان جێگیر بێت، یا گوازراوه وه‌ك ته‌خته‌ی پیشه‌سازی ء، داری سووته‌مه‌نی و خه‌ڵوز و راتینج ء مازوو و كه‌تیره و كه‌ره‌سته‌ی پیشه‌سازی ء، به‌ڕوو و تۆ‌و، ڕه‌گ و ڕیشاڵ ء توێكڵ ء هه‌نگوین ء گه‌زۆو، گڵ ء گیا و قارچكء گۆشت ء پێستی ئاژه‌ڵی كێوی و باڵنده و ماسی و هێلكه و گوڵ و پیازی جوانی و به‌روبوومی دیكه.هه‌شته‌م: دره‌خت: هه‌موو روه‌كێك كه قه‌دێكی دارینی هه‌بێ له هه‌موو قۆناغه‌كانی گه‌شه‌كردنه‌وه.نۆیه‌م: نه‌مامگه: زه‌وی ته‌رخانكراو بۆ به‌رهه‌مهێنان ء په‌روه‌رده‌كردنی دار‌و دره‌ختی خۆڕسك و ده‌ستكرد.ده‌یه‌م: ماڵات: سه‌رجه‌م ئاژه‌ڵه ماڵییه‌كان كه له‌سه‌ر گژو گیا ده‌له‌وه‌ڕێن.به‌شی دووهمئامانجهكانماددهی دووه‌م:ئامانجه‌كانی ئه‌م یاسایه بریتین له:یه‌كه‌م: پاراستنی سه‌قامگیریء هاوسه‌نگی سروشتی بۆ به‌ڕێوه‌بردن ء رێكخستنی دارستان و بره‌ودان به زیادكردنی رووبه‌ره‌كان.دووه‌م: چاككردنی ژینگه و، كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری گۆڕانكاریه‌كانی كه‌شءهه‌وا و، پاراستنی هه‌مه‌چه‌شنه‌یی ژینگه‌یی.سێیه‌م: فه‌راهه‌مكردنی هه‌ندێ كه‌ره‌سته‌ی سه‌ره‌تایی، كه پیشه‌سازی پێویستیه‌تی.چواره‌م: هاندانی وه‌به‌رهێنانی كشتوكاڵی له‌بواری دارستاندا.پێنجه‌م: پاراستنی جۆری خۆرسك له رووه‌كه‌كان ء، هێشتنه‌وه‌ی خۆرسكه ره‌چه‌ڵه‌كداره‌كان له كوردستاندا.شه‌شه‌م: ده‌سته‌به‌ركردنی ناوچه گهشتوگوزاریهكان.به‌شی سێیهمكارپێكردنماددهی سێیه‌م: یه‌كه‌م: حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبهجێدهبێـت له‌سه‌ر:1ـ دارستانه‌كانی هه‌رێم ء، ئه‌و زه‌ویانه‌ی بۆ سوودی گشتی كراون به دارستان، سه‌رباری ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه دارستانیان تیا نییه له ناوچه دارستانیه‌كاندا یان ئه‌توانرێت دارستانی له‌سه‌ر دروستبكرێت.2ـ دارستانه تایبه‌ته‌كان له‌ڕووی هونه‌ریء كارگێڕییه‌وه.3ـ پارێزراوه خۆرسكه‌كان.دووه‌م: ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتوون به بڕیاری وه‌زاره‌ت ته‌رخان ده‌كرێن.ده‌روازه‌ی دووهمڕێءشوێنی پاراستنی دارستانء رێكخستنی لایه‌نه‌كانی سوود لێوهرگرتنیبهشی یهكهمڕێءشوێنی پاراستنی دارستانماددهی چواره‌م: یه‌كه‌م: ڕێگه نادرێت ره‌فتار به دارستانه‌كانه‌وه بكرێت، چ به‌ناوی وه‌زاره‌ت بێت یان نا، ته‌نها به‌پێی یاسا نه‌بێت.دووه‌م: ڕێگه نادرێت خاوه‌ندارێتی زه‌وی دارستانه میرییه‌كان بگوازرێته‌وه بۆ هیچ كه‌س یا لایه‌نێك، ئه‌گه‌ر بۆ پرۆژه‌یه‌كی ستیراتیژی نه‌بێت، كه نه‌توانرا جێگه‌یه‌كی گونجاوتری بۆ بدۆزرێـته‌وه، ئه‌ویش به بڕیارێكی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌بێت.سێیه‌م: ڕێگه نادرێت هیچ له‌م كارپێكردن ء چالاكیانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام بدرێت ته‌نها به ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌ت نه‌بێ:1ـ دروستكردن یان گۆڕین یان گواستنه‌وه‌ی هه‌ر مافێكی عه‌ینی تر، جگه له مافی خاوه‌ندارێتی، له‌سه‌ر زه‌وی دارستان (ئه‌مه‌ش مه‌رجداره به زیان نه‌گه‌یاندن به ڕووپۆشی رووه‌كی).2ـ به‌كرێدانی زه‌وی دارستان.3ـ دامه‌زراندنی ده‌زگای گشتی یان تایبه‌ت له‌ناو زه‌وی دارستاندا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی یا هه‌میشه‌یی.4ـ چاندنی زه‌وی دارستانه‌كان یا وهسوودهێنانیان.5ـ هه‌ڵپاچین یان قه‌ڵه‌مكردنی دارودره‌ختی دارستانه‌كان یان بڕینه‌وه‌ی كه ببێته هۆی زیانگه‌یاندن یان شێواندنی.6ـ بڕینه‌وه‌ی هه‌ر دارێكی دارستانه‌كان.7ـ هێنانی ئامێر و كه‌ره‌سته‌ی تایبه‌ت به بڕینه‌وه و گواستنه‌وه‌ی له دارستانه‌كاندا.8ـ له‌وه‌ڕاندن له‌و ناوچانه‌ی كه سووتاون و داره‌كانی به‌ته‌واوی بڕاونه‌ته‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو، یا ئه‌و ناوچانه‌ی په‌لی تازه‌ی ده‌ركردووه.9ـ دامه‌زراندنی به‌نداو یا به‌ربه‌ست له‌سه‌ر ئه‌و ڕووبار یا جۆگه‌یه‌ی به دارستاندا تێپه‌ڕ ده‌بن، یان گۆڕینی رێڕه‌وی یا ڕاكێشانی هێڵی كاره‌بای پاڵه‌په‌ستۆ به‌رز.10ـ دروستكردنی كانه‌به‌رد یا ده‌رهێنان وگواستنه‌وه‌ی تاوێر و به‌رد و خۆڵ له‌ناوچه دارستانیه‌كاندا یان هه‌ڵكه‌ندن تیایدا.11ـ كه‌رت كردنی زه‌ویه‌كانی دارستان.چواره‌م: له‌وه‌ڕاندنی ماڵات قه‌ده‌غه ده‌كرێت له:1ـ ئه‌و دارستانانه‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه تیایدا ڕوویداوه یا داره‌كانی به‌ته‌واوی بڕاونه‌ته‌وه ته‌نها دوای به‌سه‌رچوونی ماوه‌یه‌كی دیاریكراو به‌پێی جۆری داره‌كان.2ـ دارستانه پارێزراو وناوچه خۆپارێزه‌كان له مادده‌ی (پێنجه‌م) و (شه‌شه‌م)دا هاتوون، هه‌روه‌ها ئه‌و دارستانانه‌ی كه ته‌مه‌نی داره‌كانیان له (10) ساڵ كه‌متره.پێنجه‌م: له‌كاتی ده‌ربڕینی ڕه‌زامه‌ندی دروست ویاسایی بۆ دروستكردنی پرۆژه‌یه‌ك له ناوچه‌ی دارستانه‌كاندا پێویسته له‌سه‌ر لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار لانی كه‌م (30%)ی دارودره‌خته‌كان بهێڵرێته‌وه.مادده‌ی پێنجه‌م: دارستانه پارێزراوه‌كان: كه رووبه‌رێكی دارستانه یا ئه‌و زه‌ویانه‌ی ده‌كه‌ونه ناو دارستانه‌كان كه ته‌رخانكراوه بۆكاری تایبه‌ت، وه‌ك پارێزگاری له هه‌ندێك جۆری دارودره‌خت و گیانله‌به‌ر و باڵنده‌و یان شوێنه‌واری دێرین یان دیمه‌نه سروشتییه‌كان و، دامه‌زراندن و نیشانكردنی ئه‌م پارێزراوانه به بڕیارێكی وه‌زاری ده‌بن، كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ی تیایدا دیاری ده‌كرێت:یه‌كه‌م: ناوی دارستانه پارێزراوه‌كه و ئامانجی دامه‌زراندنی.دووه‌م: شوێن و سنوور‌و رووبه‌ره‌كه‌ی.سێیه‌م: رێكخستنی چۆنیه‌تی هاتووچۆ و به‌ڕێوه‌بردنی.مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: وه‌زیری كشتوكاڵ وسه‌رچاوه ئاوییه‌كان بۆی هه‌یه ناوچه‌ی خۆپارێزی دروست بكات له‌ناو زه‌وی میری و زه‌وی خاوه‌ندارێتی تایبه‌ت كه ڕووته‌نن و رووبه‌ڕووی راماڵینی خاك بوونه‌ته‌وه به‌هۆی رێڕه‌وی ئاوی سه‌ر زه‌وی یان له زه‌وییه دارستانیهكانی تردا، ئه‌مه‌ش له‌پێناوی:1ـ جێگیركردنی خاك له‌سه‌ر شاخ و گرده‌كان و لێژییه‌كان، كه رێژه‌ی لێژایهتیان له(40%) زیاتره.2ـ پاراستنی زه‌ویه‌كان له راماڵینی رووبار و لافاو.3ـ پاراستنی كانی و سه‌رچاوه‌و رێڕه‌وه‌كانی ئاو.4ـ پاراستنی دیمه‌نه سروشتییه‌كانی شوێنه‌كانی گه‌شتءگوزار یان ڕێگه گشتییه‌كان.دووه‌م: ڕێگه نادرێت به خاوه‌ن زه‌وییه تایبه‌ته‌كان بۆ وه‌به‌رهێنانی نه‌گونجاو له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی خۆپارێزی، له ناو دارستانه‌كاندا.سێیه‌م: وه‌زیری كشتوكاڵ وسه‌رچاوه ئاوییه‌كان بۆی هه‌یه بڕیاری دامه‌زراندنی ناوچه خۆپارێزییه‌كان هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه ئه‌گه‌ر هۆكاره‌كانی دامه‌زراندنی نه‌ما.به‌شی دووهمسوود وه‌رگرتن له دارستانهكانماددهی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ناو دارستانه‌كاندا نیشته‌جێن، یان له‌ده‌وروبه‌رین، به‌ده‌ر له حوكمه‌كانی مادده (5)ی ئه‌م یاسایه، ده‌توانن سوودمه‌ند بن له به‌روبوومی دارستانه‌كان كه له پێویستی خۆیان زیاتر نه‌بێت به‌مه‌رجێك زیان نه‌گه‌یه‌نن، ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ی:1ـ سوود وه‌رگرتن له هه‌موو داره ووشك و شكاوه‌كان كه به‌كاردێت بۆ دروستكردنی ئامێر و ئامرازی كشتوكاڵی، دوای مۆڵه‌تپێدان.2ـ له‌وه‌ڕاندنی ماڵات و كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی بزن له دارستانه پارێزراوه‌كاندا.3ـ رێگه‌گرتن له هاتنی ماڵات له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ته‌نها به بڕیاری وه‌زاره‌ت نه‌بێت.دووه‌م: به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی باخداری ودارستان وپاوان بۆی هه‌یه مۆڵه‌تی بێ به‌رامبه‌ر ده‌ربكات بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه ده‌یانگرێته‌وه و بۆ ئه‌ندامانی هۆزه‌كان، تیایدا رێگه‌یان پێبدرێت بۆ ئه‌وه‌ی ماڵاتیان له دارستانه دراوسێكان بڵه‌وه‌رێنن، به‌مه‌رجێك پابه‌ندبن به‌و رێنماییانه‌ی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌رده‌چن.مادده‌ی هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ءسهرچاوهكانی ئاو رووبه‌ری پێویست له زه‌وی میری ته‌رخان ده‌كات بۆ مه‌به‌ستی دار چاندن و دروستكردنی دارستان و فراوانكردنی له‌و ناوچانه‌ی كه دار ودره‌خت به‌شێوه‌ی سروشتی تیادا ناڕوێت.دووه‌م: وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه ئه‌و ناوچانه‌ی ڕووبه‌ڕووی ڕووتانه‌وه ده‌بن و رووبه‌ره‌كانی ته‌نیشت جۆگه‌كانی ئاودێری و حه‌وزی ڕووبار وبه‌نداو و ته‌نیشته‌كانی رێگه گشتیه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانیه‌كان وه‌ی تر، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، داریان تیادا بڕوێنێت.مادده‌ی نۆیه‌م:له‌سه‌ر وه‌زاره‌ت پێویسته به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌ڵسن به بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری و كه‌لتوری گرنگیی دارستان و پارێزگاریكردن وپاراستنی له ئاگركه‌وتنه‌وه، وه ئه‌م كه‌لتوره بكرێته به‌شێك له پرۆگرامه‌كانی خوێندن له قۆناغه جیاجیاكاندا، هه‌روه‌ها به‌شداری پێكردنیان له هه‌ڵمه‌ته‌كانی دارچاندندا.مادده‌ی ده‌یه‌م:خاوه‌ن دارستانه تایبه‌ته‌كان بۆیان هه‌یه، به‌پێی ئه‌و مه‌رج ء ستانده‌ره هونه‌ریانه‌ی وه‌زاره‌ت دیاری ده‌كات، دارستانه‌كانیان وه‌به‌ربهێنن به داهێنان و سووككردنیان، وه گۆڕینی دارستانه‌كان به دره‌ختی به‌ردار كه گونجاو بێت له‌گه‌ڵ ناوچه‌كه به‌و مه‌رجه‌ی مۆڵه‌تیان له وه‌زاره‌ته‌وه پی بدرێت.مادده‌ی یازدهم:وه‌زاره‌ت كار ده‌كات بۆ كۆمه‌ككردن و هاندان ء گه‌شه‌پێدانی نه‌مامگه‌ی دارستانه تایبه‌تیه‌كان، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی:یه‌كه‌م: ته‌رخانكردنی ئه‌و زه‌ویانه‌ی به‌دارستان دانه‌پۆشراون و به‌پێی ئه‌و رێنماییانه‌ی وه‌زاره‌ت ده‌ری ده‌كات.دووه‌م: ته‌رخان كردنی شاره‌زایی ته‌كنیكی و نه‌مام و تۆ‌و و هاوكاری دیكه.سێیه‌م: پێشكه‌شكردنی قه‌رزی ره‌خسێنراو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.مادده‌ی دوازدهم:خاوه‌ن زه‌وی كشتوكاڵی یان ئه‌وه‌ی زه‌ویه‌كی به دره‌ختی به‌ردار چاندووه و هه‌ندێ داری دارستانی له‌سه‌ر روواوه به چڕیی (10%) كه‌متر، مافی هه‌یه ئه‌م دارانه ببڕێته‌وه وبیانگوازێتهوه وبیانكات به خه‌ڵوز و، سوككردنی داره‌كانی دارستان به‌پێی مۆڵه‌تێك كه خاوه‌نه‌كانی له فه‌رمانگه‌ی دارستانی ناوچه‌كه، دوای به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی شوێنه‌كه، وه‌ری ده‌گرن.مادده‌ی سێزده‌م:نابێ وه‌به‌رهێن به‌رهه‌می دارستانه‌كانی هه‌رێم كه ڕێگه‌پێدراون، وه‌به‌رهێنانی تیادا بكات له‌شوێنی گردكردنه‌وه‌و یا له گه‌نجینه‌وه بگوازرێته‌وه، ته‌نها به مۆڵه‌ت نه‌بێ كه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دارستان له پارێزگا یان ناوچه‌كه وه‌رده‌گیرێ و بڕی به‌رهه‌می گواستراوه‌و جۆر و چه‌شن و رێگاكانی گواستنه‌وه دیاری بكرێن.مادده‌ی چوارده‌م:پۆلیسی دارستان بۆی هه‌یه ده‌ست بگرێ به‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی دارستان و ئامێر و هۆیه‌كانی گواستنه‌وه‌و گلدانه‌وه‌یان تا ئه‌و كاته‌ی حوكمی دادگا ده‌رده‌چێت سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانیان، ئه‌گه‌ر سه‌لمێندرا كه بۆ ئه‌وه به‌كاردێت كه زیان ئه‌گه‌یه‌نێت به دارستان و خراپ به‌كارهێنانی و سوود وه‌رگرتن لێیان به‌پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.مادده‌ی پازده‌م:رێگه نادرێت به دروستكردنی خه‌ڵوز له دارستانه‌كاندا ته‌نها به مۆڵه‌تێكی تایبه‌ت نه‌بێت له وه‌زاره‌ته‌وه، یا ئه‌و لایه‌نه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پێ ده‌درێـت و، ته‌نها بۆ پێداویستییه‌كانی هه‌رێم.مادده‌ی شازده‌م:نابێت بنه‌چه‌ی ره‌چه‌ڵه‌كی رووه‌كی و ئاژه‌ڵی له ناوچه دارستانیه‌كان ببرێته ده‌ره‌وه، و رێنمایی تایبه‌ت ده‌رده‌چێت به‌و ره‌چه‌ڵه‌ك و توخمانه‌ی رێگه پێدراوه له وه‌زاره‌ته‌وه.مادده‌ی حه‌ڤده‌م:یه‌كه‌م: وه‌زاره‌ت رێنمایی ده‌رده‌كات سه‌باره‌ت به به‌رهه‌مهێنانی نه‌مامی دارستان، و ده‌ست ده‌گرێت به‌سه‌ر نه‌مامی به‌رهه‌مهێنراو بۆ مه‌به‌ستی بازرگانی كه به‌بێ مۆڵه‌تن.دووه‌م: رێگه نادرێت به هێنانی نه‌مامی دارستان كه مه‌رج وستانده‌ری پاراستنی رووه‌كی و یاسا كارپێكراوه‌كانی نییه، بۆ ناو هه‌رێمدا.مادده‌ی هه‌ژده‌م:نابێت ده‌ستدرێژی بكرێته سه‌ر زه‌وی دارستان به فڕێدانی پاشماوه‌و پاشه‌ڕۆی ره‌ق یان شل یان تیشكدار یان هه‌ر مادده‌یه‌كی تری پیسكار یان زیانبه‌خش به ژینگه.مادده‌ی نۆزده‌م:ماوه‌ی له‌وه‌ڕاندن له دارستان و له‌وه‌ڕگاكاندا به‌پێی وه‌رز و ناوچه جیاوازه‌كان، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كارگێڕییه خۆجێیه‌كاندا، دیاری ده‌كرێت.ده‌روازه‌ی سێیهمخۆپاراستن له ئاگركهوتنهوهو ڕێگه لێگرتنیبهشی یهكهمخۆپاراستن له ئاگركهوتنهوهماددهی بیسته‌م:یه‌كه‌م: هه‌ڵگرتن و ئاگركردنه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی خانوو بیناكان له‌نێو سنووری دارستانه‌كانی هه‌رێم و له ده‌وروبه‌ری به درێژایی (200) مه‌تر له سنووره‌كه‌یه‌وه، قه‌ده‌غه ده‌كرێت.دووه‌م: رێگه نادرێت ئاگر به‌كاربهێنرێت له‌ناو چادر و شوێنی ئیشكردن و كارگه دامه‌زراوه كاتییه‌كان كه ده‌كه‌ونه ناو دارستانه‌كانی هه‌رێم یا به دووری (200) مه‌تر له سنوورهكهیهوهن، ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی چێشت لێنان و خۆگه‌رمكردنه‌وه نه‌بێت، له‌م حاڵه‌ته‌شدا ڕێ‌و شوێنی پێویست ده‌گیرێته‌به‌ر.سێیه‌م: رێگه نادرێت به دامه‌زراندنی هیچ ده‌زگایه‌كی پیشه‌سازی یا دامه‌زراوه‌یه‌ك كه ئاگر به‌كاردێنێت، یا كۆگای مادده‌ی تیشكده‌ر، یا دروستكردنی خانووێك كه ڕووبه‌ره‌كه‌ی له (120/م2) زیاتر بێت، له‌ناو دارستانه‌كانی هه‌رێم یا له دووری كه‌متر له (500) مه‌تر له هه‌ر سنوورێكی دارستانه‌كاندا، به‌بێ به‌ده‌ستهێنانی مۆڵه‌تی وه‌زاره‌ت، هه‌روه‌ها روونكردنه‌وه‌ی پێویست ده‌رده‌كرێت له‌نێو رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌ت بۆ ئه‌م بابه‌ته.چواره‌م: هیچ كه‌س بۆی نییه ئاگر بكاته‌وه له‌نێو دارستانه‌كانی هه‌رێمدا یا له نزیكی كه‌متر له (300) مه‌تر، ته‌نها به مۆڵه‌تی لایه‌نی به‌رپرس له پاراستنی دارستانه‌كانه‌وه نه‌بێت.پێنجه‌م: پێویسته له‌سه‌ر وه‌زاره‌ت به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه هونه‌رییه‌كان پێداویستی و ئامرازه‌كانی ئاگركوژاندنه‌وه‌ی میكانیكی و ده‌ستیی ده‌سته‌به‌ر بكات و تاوه‌ری چاودێری و نه‌هێشتنی ئاگر دروست بكات له‌و ناوچانه‌ی دارستان تێیدا چڕه یا ناوه‌ندییه.شه‌شه‌م: وه‌زیری كشتوكاڵ وسه‌رچاوه ئاوییه‌كان، یان ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پێده‌دات، بۆی هه‌یه په‌نا به‌رێته به‌ر ده‌سه‌ڵاتی كارگێڕی ناوچه‌كه بۆ به‌كارهێنانی ئامراز و ئۆتۆمبێل و ئامێره‌كان بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ خۆپاراستن له ئاگركه‌وتنه‌وه.به‌شی دووهمسزاكانماددهی بیست و یه‌ك:یه‌كه‌م: سزای به‌ندكردن ئه‌درێت كه له ساڵێك زیاتر نه‌بێت یان غه‌رامه‌یه‌ك كه له (سێملیۆن دینار)كه‌متر نه‌بێت، وه له (پێنج ملیۆن دینار) زیاتر نه‌بێت، هه‌ركه‌سێك سه‌رپێچی حوكمه‌كانی بڕگه‌كانی (1، 5، 6، 7، 8، 10)ی به‌ندی سێیه‌می مادده‌ی چواره‌می ئه‌م یاسایه‌دا بكات.دووه‌م: سزای به‌ندكردن و غه‌رامه‌یه‌ك كه له پێنج ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت هه‌ركه‌سێك سه‌رپێچی حوكمه‌كانی برگه‌كانی (2، 3، 4، 11)ی به‌ندی سێیه‌می مادده‌ی چواره‌می ئه‌م یاسایه‌دا بكات.مادده‌ی بیست و دوو: له‌گه‌ڵ لانه‌دان له‌هه‌ر سزایه‌كی توندتر كه یاسا ده‌قی له سه‌ر ده‌كات:یه‌كه‌م: سزا ئه‌درێت به به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێت وه غه‌رامه‌یه‌ك كه له پێنج ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت، هه‌ر كه‌سێك كه هه‌ڵسا به:1ـ بڕینه‌وه یا سوتاندنی داره به‌ته‌مه‌نه‌كانی یا ده‌گمه‌نه‌كانی دارستان یا لێ كردنه‌وه‌ی توێكڵه‌كانیان یا شێواندنیان به‌هه‌ر جۆرێك بێت.2ـ به ئه‌نقه‌ست بوو به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه یا ئاگر تێ به‌ردانی دارستان و زه‌وییه دارستاناویه‌كان و، پارێزراوه‌كان و ناوچه‌كانی خۆپارێزی وله‌وه‌ڕگاكان.3ـ چاندن و وه‌سوودهێنانی زه‌ویه‌كانی دارستان و پارێزراوه سوتاوه‌كان.دووه‌م: سزا ئه‌درێت به‌به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له سێ مانگ كه‌متر نه‌بێت و له ساڵێك زیاتر نه‌بێت و به‌غه‌رامه‌یه‌ك كه له پێنج ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت هه‌ر كه‌سێك، به‌بێ ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌ت، خه‌ڵووز دروستبكات.سێیه‌م: سزا ئه‌درێت به به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له سێ مانگ زیاتر نه‌بێت و به غه‌رامه‌یه‌ك كه له پێنج سه‌د هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت، هه‌ر كه‌سێك: 1ـ هه‌ڵه‌كردنی یان سه‌رپێچیكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه یان ڕێنماییه ده‌ركراوه‌كان، ببێته هۆی ڕوودانی ئاگركه‌وتنه‌وه له دارستانێكی گشتی یان تایبه‌ت.2ـ سه‌رپێچی حوكمه‌كانی مادده (18)ی ئه‌م یاسایه بكات و، پابه‌ند ده‌كرێت به‌لابردن و هه‌ڵكه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و ماددانه‌ی فڕێ ی داوه وه له‌سه‌ر خه‌رجی تایبه‌تی خۆی.3ـ به‌نداوێك یان به‌ربه‌ستێك له‌سه‌ر ڕووبارێك یان جۆگه‌یه‌ك، كه به‌دارستاندا ڕێره‌وئه‌كات، دروست بكات، یان هێڵی كاره‌بای پاڵه‌په‌ستۆ به‌رز ڕابكێشێت.4ـ خۆی بگرێت له پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگرێك كه كه‌وتبێته‌وه له دارستان یان پارێزراوه‌كان، یان، به‌بێ پاساو، یارمه‌تیدان ڕه‌تبكاته‌وه.چواره‌م: سزا ئه‌درێت به‌به‌ندكردن بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێت وه به‌غه‌رامه‌ی دوو هێنده‌ی به‌های مادده‌ی (خه‌ڵوز) هه‌ر كه‌سێك هه‌ستا به گواستنه‌وه‌ی و بردنی بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم به‌بێ ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌ت وه به‌پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.مادده‌ی بیست و سێ:سزا ئه‌درێت به‌گرتن بۆ ماوه‌یه‌ك له حه‌وت ساڵ زیاتر نه‌بێت هه‌ر كه‌سێك، به‌نیاز خراپی، به‌رهه‌می دارستانی پێ گیرا یان كڕی، كه ئه‌زانێت ئه‌وه‌ی پێ یه‌تی پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌یه وه كه‌سی هه‌ڵگر سزا ئه‌درێت به‌به‌ندكردن به مه‌رجێك به‌شدار نه‌بێت له ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه‌ی كه ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی پێ گیراوه.مادده‌ی بیست و چوار:یه‌كه‌م: سزا ئه‌درێت به ماوه‌یه‌ك كه‌متر نه‌بێت له یه‌ك ساڵ و به غه‌رامه‌یه‌ك له سێ ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌وه‌ی پێی گیراوه هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی حوكمه‌كانی مادده (16)ی ئه‌م یاسایه بكات.دووه‌م: سزا ئه‌درێت به‌به‌ندكردن یا به‌غه‌رامه‌یه‌ك به‌بڕی هه‌زار دینار بۆ هه‌ر نه‌مامێك له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی، هه‌ركه‌سێك به‌رهه‌می بهێنێت یان بیهێنێته ناوه‌وه بۆ مه‌به‌ستی بازرگانی یان به‌پێ ی ڕێنماییه‌كان نه‌بێت وه به‌پێ ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.سێیه‌م: ئه‌و تاوانانه‌ی ده‌رباره‌ی دارستانه‌كان ئه‌نجام ده‌درێن كه له‌م یاسایه‌دا باس نه‌كراون، ئه‌وا حوكمه‌كانی یاسا سزاكارییه به‌ركاره‌كانی هه‌رێمیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێت.حوكمه كۆتاییهكانماددهی بیست و پێنج:پێویسته له‌سه‌ر وه‌زیری كشتوكاڵ وسه‌رچاوه ئاوییه‌كان رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.مادده‌ی بیست و شه‌ش:كاركردن به یاسای دارستانی عێراقی ژماره (75)ی ساڵی 1955، له هه‌رێمی كوردستان – عێراق، ده‌وه‌ستێنرێت.مادده‌ی بیست و حه‌وت :ئه‌م یاسایه له رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێت. د.ارسلان بایز اسماعیلسەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراقهۆیه پێویستكارهكانی ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی له هه‌رێمی كوردستاندا به‌ركارن سه‌باره‌ت به دارستانه‌كان له‌گه‌ڵ پێویستییه‌كانی پاراستنی دارستانه‌كاندا ناگونجێن و، به مه‌به‌ستی رێكخستنی به‌رێوه‌بردن و پاراستن و پارێزگاریء چاككردنی دارستانه‌كان ء، زێده‌كردنی رووبه‌ری سهوزاییء به‌شداریكردن له چاككردنی ژینگه‌و، دابین كردنی شوێنی گه‌شتیاریی و رابواردن، كه له‌كاتی ئێستادا بوونه‌ته پێویستییه‌كانی ژیان و، بۆ خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ بارودۆخ و سیاسه‌تی دارستان كه پێویسته په‌یڕه‌و بكرێ بۆ پاراستنی دارستانه‌كان وه‌ك سامانی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی و پارێزگاری كردن له جۆره سروشتییه گونجاوه‌كان و هێشتنه‌وه‌ی بنه‌چه بۆماوهییهكانیان له كوردستاندا، ئه‌م یاسایه ده‌رچوێندرا....
یاسای ژماره (10)ی ساڵی 2000 یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (10)ی ساڵی (1992)ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێری | 5
یاسای ژماره (10)ی ساڵی 2000 یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (10)ی ساڵی (1992)ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێری | 5
یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (١٠)ی ساڵی (١٩٩٢)یوهزارهتی كشتوكاڵ و ئاودێریبهناوی خوای به‌خشنده و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجوومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژمارهی بڕیار: ٢٥مێژووی بڕیار: ١٣/١١/٢٠٠٠ "بـڕیـار"پشت به‌و یاساكارییه‌ی كه ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ژماره (1٥)ی رۆژی (١٣/١١/2000) ی‌دا ئه‌نجامی داوه، بەپێی به حوكمی بڕگه (1)ی مادده (56) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1992 وبه پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه (3)ی ماددەی دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا:یاسای ژماره (10)ی ساڵی 2000 یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (10)ی ساڵی (1992)ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێریماددهی یه‌كه‌م:مادده‌ی چواره‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی (1992)ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێری هه‌موار بكرێ وبه‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه بخوێندرێته‌وه.مادده‌ی چواره‌م:پێكهێنهكانی وه‌زاره‌ته‌كه ئه‌مانه‌ن:1/نووسینگه‌ی وه‌زیر.2/نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زارەت.3/به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتيی دیوان.4/به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتيی زه‌وی و زاری كشتوكاڵ.5/ به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتيی هێلكاری و به‌دواداچوون.6/ به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتيی باخ و جه‌نگه‌ڵ و له‌وه‌ڕگاكان.7/ به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتيی ئهبحاس و رێنمایی كشتوكاڵ كردن وتوتن.8/ به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتيی ئاودێری و سه‌رچاوه‌كانی ئاو.9/ به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتيی سامانی ئاژه‌ڵ و به‌یته‌ری.10/ به‌ڕێوه‌به‌رییه گشتیه‌كانی كشتوكاڵ له پارێزگاكانی هه‌رێمدا.ماددەی دووەم : ماددەی شەشەم هەمواردەكرێ وبه‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه دەخوێندرێتهوهماددهی شه‌شه‌م:1. وه‌زیر، بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌رك و فرمانی دیاركراو، بۆی هه‌یه ده‌سته و لیژنه‌ی دایمی و كاتهكی (ره‌فته‌نی) پێك بهێنێ.2. وه‌زیر، به پێی پێویست، بۆی هه‌یه كردنه‌وه و تێكه‌ڵكردنی به‌ڕێوه‌به‌ری وبه‌ش وهۆبه‌كان، ئه‌نجام بدات.3. ئه‌رك وفرمان وده‌سه‌ڵاتی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت وبه‌ڕێوبه‌رییه گشتییه‌كان وبه‌ڕێوبه‌رییه‌كانی ناویان و ده‌سته‌كانیش (الهیئات) به پێی پێرۆ دیاری ده‌كرێن.مادده‌ی سێیه‌م:شیركه‌تی بیری ئیرتیوازی لێ دان ومه‌ركه‌زه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی كشتوكاڵی و ته‌تبیقی یه‌كان، كه له بڕگه‌ی نۆی مادده‌ی چواره‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی (1992)دا هاتووه ئیلغا ده‌كرێ و هه‌ر موڵك و ماڵێكیشی بووبێ، موڵك و ماڵی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێری هه‌رێمن.مادده‌ی چواره‌م:پێویسته ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه‌كار.مادده‌ی پێنجه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له وه‌قایعی كوردستاندا ده‌خرێته كار. د.رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشمانیی كوردستانی عێراق...