یاسای ژماره (8)ی ساڵی2013 یاسای ته‌ندروستیی ده‌روونی له هه‌رێمی كوردستان – عێراق | 45
البحث عن القانون
- البحث بالكلمة: يبحث عن الكلمة التي أدخلتها في المواد والنص الرئيسي للقانون.
- البحث بالذكاء الاصطناعي: يبحث في المواد ويسرد جميع المواد ذات الصلة.
القوانين
یاسای ژماره (8)ی ساڵی2013 یاسای ته‌ندروستیی ده‌روونی له هه‌رێمی كوردستان – عێراق | 45
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقپاڵپشت به حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، و پشت به‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خستوویه‌تیه ڕوو، په‌رله‌مانی كوردستان – عێراق له دانیشتنی ئاسایی ژماره (20)ی گرێ‌دراو له رێكه‌وتی 20/5/2013، بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (8)ی ساڵی2013 یاسای ته‌ندروستیی ده‌روونی له هه‌رێمی كوردستان – عێراقدهروازهی یهكهمپێناسهو چوارچێوه‌ی پیاده‌كردنی یاسابهشی یهكهمپێناسهكانماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه له‌م ده‌سته‌واژه‌و زاراوانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه:یه‌كه‌م: وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی.دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی ته‌ندروستیی ده‌روونی له هه‌رێم.سێیه‌م: ته‌ندروستیی ده‌روونی: مه‌به‌ستی سه‌قامگیریی ده‌روونی و هاوسه‌نگی كۆمه‌ڵایه‌تی و بیركردنه‌وه‌ی دروست و توانای مامه‌ڵه‌كردنی ئه‌رێنی له‌گه‌ڵ فشار‌و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه‌وا ژیان ده‌یانهێنێته كایه‌وه‌و وه‌به‌رهێنانی توانا ژیرییه‌كان به‌و شێوه‌یه‌ی سوود به تاك كۆمه‌ڵگه ده‌گه‌ینێت.چواره‌م: نه‌خۆشی ده‌روونی: ئه‌و نه‌خۆشه‌یه كه تووشی یه‌كێك یان زیاتر له شله‌ژانه‌كانی بیریی یان ده‌ماریی یان شله‌ژانه‌كانی تر بووه كه پزیشكی پسپۆڕ ده‌سنیشانیان ده‌كات.1- شله‌ژانی بیریی: شله‌ژانه له هێزی ژیریی بنه‌ڕه‌تی كه له ئه‌نجامی تێكچوونێكی سه‌ختی سه‌رچاوه‌ی ئه‌ندامیی یان ئهركییهوه ده‌بێت، كار له ویست و به‌رچاوڕۆنی و پێ‌زانین و بیركردنه‌وه‌و ڕه‌فتارو هه‌ست و توانای نه‌خۆش ده‌كات له خۆگونجاندنی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌گوێره‌ی سه‌ختیی و قۆناغی شله‌ژانه‌كه.2- شله‌ژانی ده‌ماریی یان شله‌ژانه‌كانی دڵه‌ڕاوكێ: مه‌به‌ستی حاڵه‌تێكه له خه‌مناكیی كه‌سێتیی و دڵه‌ڕاوكێی ده‌روونی و ههڵسوكهوتێكه خۆگونجاندنی كۆمه‌ڵایه‌تی و لاوازی توانا له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی فشاره‌كانی پێویسته به‌بێ ئه‌وه‌ی كار بكاته سه‌ر توانا ژیرییه بنه‌ڕه‌تیه‌كان.پێنجه‌م: پزیشكی ده‌روونی: ئه‌و پزیشكه‌یه كه پله‌یه‌كی پسپۆڕی له پزیشكی ده‌روونی به‌ده‌ستهێناوه‌و له سه‌ندیكای پزیشكان له خشته‌ی پسپۆڕ یان راوێژكار یان پزیشكی شاره‌زا له ته‌ندروستیی ده‌روونی تۆماركراوه. به‌شی دووهمچوارچێوهی پیاده‌كردنی یاسا مادده‌ی دووه‌م: ئه‌م یاسایه پیاده ده‌كرێت به‌سه‌ر:یه‌كه‌م: نه‌خۆشی ده‌روونی پێناسه‌كراو به‌پێی ئه‌م یاسایه.دووه‌م: نه‌خۆشخانه‌و دامه‌زراوی پسپۆڕ له پزیشكی ده‌روونی چ گشتی بێت یان تایبه‌ت.سێیه‌م: به‌شه‌كانی پزیشكی ده‌روونی له دامه‌زراوه گشتی و تایبه‌تیه‌كاندا.چواره‌م: ئه‌و بنكه ته‌ندروستیه خۆماڵی و بیانیانه‌ی كه‌وا مۆڵه‌تیان پێدراوه له بواری ته‌ندروستیی ده‌روونی كاربكه‌ن.پێنجه‌م: نورینگه‌ی تایبه‌ت یان ده‌ره‌كی نه‌لكاو به‌و دامه‌زراوه ته‌ندروستیانه‌ی ئاماژه‌یان بۆكراوه، وه ته‌رخان نه‌كراوه بۆ ده‌سبه‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی ده‌روونی.مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كه‌م: به‌رێوه‌بردنی ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونی كه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه به‌سه‌ریان پیاده ده‌كرێت به‌پێی مۆڵه‌تێك ده‌بێت كه له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیه‌وه ده‌رده‌كرێت به مه‌رجێك له تۆماره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ته‌ندروستیی ده‌روونی تۆمار بكرێت به‌پێی ئه‌و مه‌رج و رێكارانه‌ی ئه‌نجومه‌ن دیاریان ده‌كات.دووه‌م: مه‌رج و رێكاره‌كانی به‌خشین و نوێكردنه‌وه‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مۆڵه‌ت به رێنماریی دیاری ده‌كرێن كه وه‌زاره‌ت ده‌ری ده‌كات.ده‌روازه‌ی دووهمئهنجومهنی ته‌ندروستیی دهروونیبهشی یهكهمدامهزراندنی ئه‌نجومه‌نی ته‌ندروستیی دهروونیماددهی چواره‌م:یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نێك به‌ناوی (ئه‌نجومه‌نی ته‌ندروستیی ده‌روونی) به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرو ئه‌ندامێتی ئه‌وانه‌ی له خواره‌وه باسكراون پێكده‌هێنرێت، به مه‌رجێك پله‌ی نوێنه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كان له پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێت:1- وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ.2- وه‌زاره‌تی داد.3- وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی.4- وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی.5- وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده.6- وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان.7- نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان.8- سه‌رۆكی لێژنه‌كانی ته‌ندروستیی ده‌روونی له پارێزگاكاندا.دووه‌م: كاری ئه‌نجومه‌ن و كۆبوونه‌وه‌كان و چۆنیه‌تی وه‌رگرتنی بڕیاره‌كان به پێڕه‌وێك رێكده‌خرێت كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ری ده‌كات.به‌شی دووهمئهركهكانی ئهنجومهنماددهی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: دانانی سیاسه‌تی گشتیی ته‌ندروستیی ده‌روونی.دووه‌م: ئاماده‌كردنی پلان بۆ مسۆگه‌ركردنی ماف و سه‌لامه‌تی نه‌خۆشه ده‌روونیه‌كان.سێیه‌م: هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان بۆ دابینكردنی پێداویستیه مادی و مه‌عنه‌ویه‌كانی چاودێریكردنی نه‌خۆش و خانه‌كانی حه‌واندنه‌وه.چواره‌م: ده‌ركردنی رێنمایی بۆ نه‌خۆشخانه‌و دامه‌زراو نۆرینگهكانی پسپۆڕ له پزیشكی ده‌روونی له سه‌رجه‌م ئه‌و شتانه‌ی په‌یوه‌ستن به چاودێریكردنی نه‌خۆش.پێنجه‌م: هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان بۆ دابینكردن و ئاماده‌كردنی به‌رنامه‌ی رۆشنبیریی و كۆمه‌ڵایه‌تی و حه‌وانه‌وه.شه‌شه‌م: دانانی ستانده‌ر بۆ به‌خشینی مۆڵه‌تی ده‌ركراو له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به به‌رێوه‌به‌ردنی دامه‌زراوه‌كانی ته‌ندروستیی ده‌روونی كه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌یان به‌سه‌ردا پیاده ده‌كرێت.حه‌وته‌م: هاریكاریكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه زانستیه‌كان بۆ ئاماده‌كردنی لێكۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه له بواری ته‌ندروستیی ده‌روونی.ده‌روازه‌ی سێیهمچوونهژوورهوهی نه‌خۆشی ده‌روونی بۆ نێو دامه‌زراوه‌كانی ته‌ندروستیی دهروونیبهشی یهكهمچوونهژوورهوهی ئارهزومهندانهماددهی شه‌شه‌م:مافی هه‌موو نه‌خۆشێكی ده‌روونیه كه ته‌مه‌نی هه‌ژده ساڵی ته‌واوكردبێت به ویستی خۆی داوای چوونه‌ژووره‌وه‌ی یه‌كێك له دامه‌زراوه‌كانی ته‌ندروستیی ده‌روونی بكات، هه‌روه‌ها مافی هه‌یه له هه‌ر كاتێك بێت داوای لێ هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی بكات، وه پزیشكی به‌رپرس بۆی هه‌یه ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بدات، ته‌نها ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌كانی چوونه‌ژووره‌وه‌ی زۆره‌كی به‌سه‌ردا بسه‌پێت ئه‌وا ئه‌و رێكارانه‌ی له‌م بواره‌دا بڕیاردراوه ده‌گرترێنه‌به‌ر، وه له هه‌موو حاڵه‌تێكیشدا كه‌سوكاری نه‌خۆش ئه‌گه‌ر ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ردا ئاگادار ده‌كرێنه‌وه.مادده‌ی حه‌وته‌م:پزیشكی ده‌روونی به‌رپرس بۆی هه‌یه پاڵپشت به هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ده‌روونی هۆدار رێگه له نه‌خۆشی چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئاره‌زومه‌ندانه بگرێت له به‌جێهێشتنی دامه‌زراوه‌كه بۆ ماوه‌یه‌ك كه له (72) كاتژمێر تێپه‌ڕ نه‌كات له یه‌كێك له‌م دوو حاڵه‌ته‌ی خواره‌وه:یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر بینی كه‌وا چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌گه‌رێكی ڕاسته‌قینه بۆ ڕوودانی ئازارێكی كتوپڕ یان نزیك له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی یان ته‌ندروستی یان ژیانی نه‌خۆش یان سه‌لامه‌تی یان ته‌ندروستی یان ژیانی كه‌سانی تر، دێنێته ئاراوه.دووه‌م: ئه‌گه‌ر بینی توانای چاودێریكردنی خۆی نیه به هۆی جۆر یان سه‌ختی نه‌خۆشییه ده‌روونیه‌كه‌یه‌وه.وه له هه‌ردوو حاڵه‌تی باسكراودا پزیشك بۆی نییه به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی له‌م ماوه‌یه‌دا هیچ چاره‌سه‌ریێك بداته نه‌خۆشه‌كه جگه له چاره‌سه‌ریی فریاكه‌وتن نه‌بێت.وه پێویسته بۆ ملكه‌چكردنی بۆ سیسته‌می چوونه‌ژووره‌وه‌ی نائاره‌زوومه‌ندانه به‌پێی حوكمه‌كانی مادده (14)ی ئه‌م یاسایه، لێژنه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونی له پارێزگاكه‌دا ئاگادار بكرێته‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنێكی پزیشكی سه‌ربه‌خۆی بۆ ئه‌نجام بدرێت و ده‌كرێت ماوه‌ی ئاماژه پێكراو درێژبكرێته‌وه به مه‌رجێك له (7) رۆژ تێپه‌ڕ نه‌كات ئه‌گه‌ر ئه‌و پاساوانه‌ی له‌م مادده‌یه‌دا ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه به‌رده‌وام بن و له توانادا نه‌بێت له ماوه‌ی سێ رۆژی یه‌كه‌می رێگه‌گرتن له چوونه‌ده‌ره‌وه له دامه‌زراوه‌كه‌دا هه‌ڵسه‌نگاندنێكی پزیشكی سه‌ربه‌خۆی بۆ ئه‌نجام بدرێت، به مه‌رجێك لێژنه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونی له پارێزگاكه ئاگادار بكرێته‌وه له‌و هۆیانه‌ی كه‌وا بوونه‌ته هۆی درێژكردنه‌وه‌ی ده‌سبه‌سه‌رداگرتنه‌كه.مادده‌ی هه‌شته‌م:هه‌ر یه‌ك له دایك و باوك یان پێسپێردراو یان ڕاستكار بۆیان هه‌یه داواكاری پشكنینی نه‌خۆشی ده‌روونی كه‌ملێهاته پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له یه‌كێك له دامه‌زراوه‌كانی ته‌ندروستیی ده‌روونی چاره‌سه‌ری بۆ بكرێت، به مه‌رجێك راوێژ بكرێت به پسپۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی یان ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات له‌م دامه‌زراوه له‌باره‌ی ئه‌م داواكارییه‌و له ماوه‌ی دوو رۆژی كاركردن له رێكه‌وتی چوونه‌ژووره‌وه لێژنه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونی له پارێزگاكه ئاگادار بكرێته‌وه، هه‌روه‌ها هه‌ر یه‌ك له دایك و باوك یان پێسپێردراو یان ڕاستكار بۆیان هه‌یه له هه‌ر كاتێكدا داواكاری چوونه‌ده‌ره‌وه پێشكه‌ش بكه‌ن ته‌نها ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌كانی ده‌سبه‌سه‌ری زۆره‌كی به‌سه‌ر نه‌خۆشه‌كه‌دا بسه‌پێت ئه‌وا له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌و رێكارانه‌ی له‌م بواره‌دا بڕیاردراون ده‌گرترێنه‌به‌ر.به‌شی دووهمچوونهژوورهوهی نائارهزوومهندانهماددهی نۆیه‌م: یه‌كه‌م: نابێت هیچ كه‌سێك به زۆره‌كی بۆ چاره‌سه‌ری بخرێته یه‌كێك له دامه‌زراوه‌كانی ته‌ندروستیی ده‌روونی ته‌نها به ڕه‌زامه‌ندی پزیشكی پسپۆڕ له پزیشكی ده‌روونییه‌وه نه‌بێت، ئه‌مه‌ش له كاتی بوونی نیشانه‌ی ڕوون كه به‌ڵگه بدات له‌سه‌ر بوونی نه‌خۆشیێكی ده‌روونی سه‌خت كه‌وا چاره‌سه‌ركردنی پێویست به چوونه‌ژووره‌وه‌ی یه‌كێك له دامه‌زراوه‌كانی ته‌ندروستیی ده‌روونی ده‌كات ئه‌ویش له‌م دوو حاڵه‌ته‌ی خواره‌وه:1- ئه‌گه‌ری تێكچوونێكی سه‌خت و نزیك بۆ حاڵه‌تی ده‌روونیی.2- ئه‌گه‌ر ئاكاره‌كانی نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌كه ببنه مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌و نزیك بۆ سه‌لامه‌تی یان ته‌ندروستی یان ژیانی نه‌خۆش یان سه‌لامه‌تی یان ته‌ندروستی یان ژیانی كه‌سانی تر.له‌م دوو حاڵه‌ته‌شدا پێویسته نه‌خۆش چوونه‌ژووره‌وه‌ی دامه‌زراو بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ریی پێویست ڕه‌تبكاته‌وه به‌مه‌رجێك كه‌سوكارو به‌رێوه‌به‌ری دامه‌زراوو لێژنه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونی له پارێزگا له بڕیاری چوونه‌ژووره‌وه‌ی به‌زۆره‌كی نه‌خۆش له ماوه‌ی بیست و چوار كاتژمێر له چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئاگادار بكرێنه‌وه هاوپێچ له‌گه‌ڵ راپۆڕتێك كه هه‌ڵسه‌نگاندنی باره ته‌ندروستییه‌كه‌ی له‌خۆ بگرێت.دووه‌م: پزیشكی پسپۆڕ له پزیشكی ده‌روونی له نه‌خۆشخانه‌كانی دامه‌زراوه ته‌ندروستیه‌كان، بۆی هه‌یه ئه‌گه‌ر بینی حاڵه‌تی نه‌خۆشه ده‌روونیه‌كه ده‌بێته مایه‌ی مه‌ترسی بۆ سه‌ر خۆی یان كه‌سانی تر، بڕیار بدات له یه‌كه‌یه‌كی چاره‌سه‌ری داخراودا دابنرێت بۆ ماوه‌یه‌ك له (7) رۆژ تێپه‌ڕ نه‌كات به مه‌رجێك له‌م ماوه‌یه‌دا نه‌خۆشه‌كه بخرێته به‌رده‌م لێژنه‌یه‌كی پزیشكی پسپۆڕ بۆ مه‌زه‌نده‌كردنی باری نه‌خۆشییه‌كه‌ی.سێیه‌م: ئه‌و یه‌كه چاره‌سه‌رییه داخراوه‌ی ئامرازه‌كانی چاره‌سه‌ری خۆپارێزی و سڵه‌مێنه‌وه‌ی تێدایه گرتنه‌به‌ری رێكاری گونجاو بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌وه‌ی له به‌ندی (دووه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت و بۆی هه‌یه پشت به پۆلیس ببه‌ستێت ئه‌وانیش له‌سه‌ریانه رێكاری پێویست بگرنه‌به‌ر.مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌گه‌ر لێژنه‌ی پزیشكی پسپۆڕ بینی كه‌وا نه‌خۆش مایه‌ی مه‌ترسیه بۆ سه‌ر خۆی یان كه‌سانی تر ئه‌وا بۆی هه‌یه راسپارده بكات به‌وه‌ی بخرێته یه‌كه‌یه‌كی پزیشكی چاره‌سه‌ركاریی داخراو بۆ ماوه‌یه‌ك زۆره‌كه‌ی (30) سی رۆژ ده‌بێت به مه‌رجێك راسپارده‌كه بخرێته به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ند له ماوه‌ی (72) حه‌فتاو دوو كاتژمێر له ده‌ركردنی بڕیاری ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دانانی بۆ چاره‌سه‌ركردن.مادده‌ی یازدهم: پزیشكی ناپسپۆڕ له پزیشكیی ده‌روونی بۆی هه‌یه نه‌خۆشی ده‌روونی به‌بێ ویستی خۆی ڕه‌وانه‌ی یه‌كێك له دامه‌زراوه‌كانی ته‌ندروستیی ده‌روونی بكات له كاتی بوونی نیشانه‌ی ڕوون كه‌وا به‌ڵگه بدات له‌سه‌ر بوونی شله‌ژانێكی ده‌روونیی سه‌خت، بۆ ماوه‌یه‌ك له (48) كاتژمێر تێپه‌ڕ نه‌كات تاوه‌كو هه‌ڵسه‌نگاندنی باره‌كه‌ی بۆ بكرێت و ئه‌ویش له‌سه‌ر داواكاریێكی نووسراو ده‌بێت كه پێشكه‌شی لایه‌نه‌ی چاره‌سه‌ركار ده‌كرێت و له‌م میانه‌دا ده‌خرێته به‌رده‌م پزیشكی پسپۆڕ.مادده‌ی دوازدهم: پزیشكی ده‌روونیی به‌رپرس بۆی هه‌یه ماوه‌ی چوونه‌ژووره‌وه‌ی زۆره‌كیی ده‌قكراو له هه‌ردوو مادده‌ی (نۆیه‌م، و ده‌یه‌م)ی ئه‌م یاسایه‌دا، درێژبكاته‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك زۆره‌كه‌ی حه‌وت رۆژه ئه‌ویش ئه‌گه‌ر ئه‌و پاساوانه‌ی له مادده‌ی (نۆیه‌م)ی ئه‌م یاسایه‌دا ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه به‌رده‌وامبوون و له تواناشدا نه‌بوو هه‌ڵسه‌نگاندنی پزیشكی له ماوه‌ی سێ رۆژی یه‌كه‌می چوونه‌ژووره‌وه زۆره‌كیه‌كه ده‌سبكه‌وێت له‌گه‌ڵ ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ی له مادده‌ی (نۆیه‌م)ی ئه‌م یاسایه‌دا ئاماژه‌یان بۆ كراوه.مادده‌ی سێزده‌م: نابێت نه‌خۆشی ده‌روونی به شێوه‌یه‌كی زۆره‌كیانه له یه‌كێك له دامه‌زراوه‌كانی ته‌ندروستیی ده‌روونی بۆ ماوه‌ی زیاتر له یه‌ك هه‌فته بهێڵدرێته‌وه ته‌نها پاش ئه‌نجامدانی هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌روونی نه‌خۆشه‌كه نه‌بێت له رێگه‌ی لێژنه‌ی پزیشكی پسپۆڕ، به مه‌رجێك هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه له ماوه‌ی حه‌وت رۆژ له هێشتنه‌وه‌ی به‌زۆره‌كی نه‌خۆشه‌كه بۆ لێژنه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونی له پارێزگاكه‌دا بنێردرێت، وه له‌گه‌ڵیانیشدا نموونه‌ی به‌كارهێنراو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هاوپێچ بكرێت. وه له هه‌موو حاڵه‌تێكیشدا حاڵه‌تی چوونه‌ژووره‌وه‌ی زۆره‌كی نه‌خۆش كۆتایی پێدێت ئه‌گه‌ر لێژنه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونی له پارێزگاكه‌دا ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵسه‌نگاندنه ده‌روونیه‌كه‌ی پێشكه‌شیان كراوه په‌سه‌ند نه‌كات.مادده‌ی چوارده‌م: له‌و حاڵه‌تانه‌ی ناتوانرێت تیایدا نه‌خۆشه‌كه بهێنرێت له‌به‌ر خۆگرتنی، ئه‌وا پێویسته له‌سه‌ر یه‌كێك له خزمه پله یه‌ك یان دوو یان هه‌ر لایه‌نێكی فه‌رمی تایبه‌تمه‌ند بابه‌ته‌كه بخاته به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه بۆ ده‌ركردنی بڕیار بۆ ئینتیداب كردنی یه‌كێك له پزیشكه ده‌روونیه‌كان به مه‌به‌ستی پشكنینی باری نه‌خۆشه‌كه‌و بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئاخۆ باره‌كه‌ی پێویستی به چوونه‌ژووره‌وه‌ی زۆره‌كی بۆ دامه‌زراوه‌كانی ته‌ندروستیی ده‌روونی هه‌یه یان نا و دادوه‌ری ناوبراو بۆی هه‌یه فه‌رمان بدات به گواستنه‌وه‌ی بۆ یه‌كێك له دامه‌زراوه‌كانی ته‌ندروستیی ده‌روونی گشتی بۆ چاره‌سه‌ریی ئه‌گه‌ر پزیشكه ده‌روونیه‌كه بڕیاری دا كه‌وا نه‌خۆشه‌كه پێویستی بۆ هه‌یه.مادده‌ی پازده‌م: ئه‌گه‌ر باری نه‌خۆشه ده‌روونیه‌كه پێویستی به چاره‌سه‌ری هه‌بێت بۆ ماوه‌یه‌ك له (30) سی رۆژ زیاتر بێت له ماوه‌ی چوونه‌ژووره‌وه‌ی نائاره‌زوومه‌ندانه ئه‌وا لێژنه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونی له پارێزگا بۆی هه‌یه پاڵپشت به راپۆڕتی پزیشكی ده‌روونی به‌رپرس راسپارده بكات به چاره‌سه‌ركردنی بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو‌و راسپارده‌ی لێژنه‌كه له ماوه‌ی سێ رۆژ له ده‌ركردنی بڕیاری ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دانانی نه‌خۆش بۆ چاره‌سه‌ركردن ده‌خرێته به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌وه.مادده‌ی شازده‌م: هه‌ر كه‌سێكی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی بۆی هه‌یه له ماوه‌ی دانانه‌كه تانه بدات له بڕیاری چوونه‌ژووره‌وه‌ی زۆره‌كه‌ی یان به‌رده‌وامبوونی یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی.مادده‌ی حه‌ڤده‌م: یه‌كه‌م: ده‌كرێت نه‌خۆشی ده‌روونی ملكه‌چكراو بۆ چوونه‌ژووره‌وه یان چاره‌سه‌ریی زۆره‌كی له‌و دامه‌زراوه ته‌ندروستییه ده‌روونییه‌ی لێیه‌تی به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی گشتی بگوازرێته‌وه ئه‌گه‌ر تووشی نه‌خۆشیێكی جه‌سته‌یی هات و له‌و دامه‌زراوه‌ی كه تیایدایه چاره‌سه‌ری پێویست نه‌بوو.دووه‌م: به‌رێوه‌به‌ری دامه‌زراوی ته‌ندروستیی ده‌روونی بۆی هه‌یه باری چوونه‌ژووره‌وه یان چاره‌سه‌ریی زۆره‌كی كۆتایی پێبهێنێت له‌سه‌ر داواكاری یه‌كێك له خزمه پله یه‌ك یان دووه‌كانی نه‌خۆش یان ئه‌وه‌ی شوێنی ده‌گرێته‌وه ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌كه تووشی نه‌خۆشیێكی جه‌سته‌یی هات ئه‌گه‌ری مردنی هه‌بێت پاش ئه‌وه‌ی داواكارییه‌كه بخرێته به‌رده‌م لێژنه‌ی پزیشكی پسپۆڕه‌وه‌و پێویسته له‌سه‌ر دادگای تایبه‌تمه‌ند، به ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی باری چوونه‌ژووره‌وه یان چاره‌سه‌ریی زۆره‌كیه، ئاگاداری لێژنه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونی له پارێزگاكه بكاته‌وه له ماوه‌یه‌ك له سێ رۆژ تێپه‌ڕ نه‌كات.مادده‌ی هه‌ژده‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌خۆشه‌ی حوكمه‌كانی هه‌ردوو بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) و(دووه‌م)ی مادده‌ی نۆیه‌می ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه له نه‌خۆشخانه ڕابكات ئه‌وا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ی بۆیان هه‌یه پشت به پۆلیس ببه‌ستن بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاری پێویست بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی.مادده‌ی نۆزده‌م: به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه بۆی هه‌یه ناوه به ناوه مۆڵه‌ت بدات به هه‌ر یه‌كێك له‌و نه‌خۆشانه‌ی له ڕووی ده‌روونیه‌وه سه‌قامگیرن بۆ به‌سه‌ربردنی ماوه‌یه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه له (48) چل و هه‌شت كاتژمێر تێپه‌ڕنه‌كات له ژێر چاودێریێكی ته‌واوو به به‌ڵێننامه‌ی كه‌سوكاری كه‌وا ده‌یگه‌ڕێننه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌م رێكاره ببێته به‌شێك له چاره‌سه‌ركردنی پاڵپشت به راسپارده‌ی پزیشكی پسپۆڕی چاره‌سه‌ركار.ده‌روازه‌ی چوارهمچارهسهریی نه‌خۆشی دهروونیماددهی بیسته‌م: له حاڵه‌تی بوونی توانای ژیریی نه‌خۆش بۆ تێگه‌یشتن و پێزانینی ئه‌و رێكار‌و زانیاریانه‌ی پێشكه‌شی كراون و گرتنه‌به‌ری بڕیارێكی پشتبه‌ستراو به‌م پێ‌زانین و گوزارشت لێكردنی به گوزارشتێكی دروست ئه‌وا پزیشكی ده‌روونی به‌رپرس پابه‌ند ده‌بێت به پێنه‌دانی هیچ چاره‌سه‌ریێك بۆ نه‌خۆشی چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئاره‌زومه‌ندانه به‌بێ وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی پێشوه‌خته‌ی بیناكراو له‌سه‌ر ویستێكی ئازاد، هه‌روه‌ها پابه‌ند ده‌بێت به تۆماركردنی پلانی چاره‌سه‌ریی پێشنیاركراو، و جێگیركردنی ڕه‌زامه‌ندی یان ناڕه‌زامه‌ندی نه‌خۆش له دۆسیه‌ی پزیشكی تایبه‌ت به‌خۆی. وه به‌رپرسیارێتی بڕیاردانی توانای ژیریی نه‌خۆش له‌سه‌ر پێدانی یان پێنه‌دانی ڕه‌زامه‌ندی راشكاوانه ده‌كه‌وێته سه‌ر پزیشكی ده‌روونی به‌رپرس. وه له هه‌موو حاڵه‌تێكیشدا ئه‌ندامانی تیمی چاره‌سه‌ریی پابه‌ند ده‌بن به تۆماركردنی هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێكی چاره‌سه‌ریی كه‌وا هه‌ر كامیان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن له دۆسیه‌ی نه‌خۆشه‌كه.مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: نابێت هیچ چاره‌سه‌ریێكی باری نه‌خۆشییه‌كه بدرێته نه‌خۆشی ده‌روونی، ئه‌م چاره‌سه‌رییه چ ده‌رمانیی بێت یان ده‌روونی یان ڕه‌فتاریی یان كاره‌بایی یان هه‌ر چاره‌سه‌ریێكی تر كه له پزیشكی ده‌روونیدا به‌كار دێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كه به‌تێروته‌سه‌ل لێی ئاگادار بكرێته‌وه، وه لێ ئاگاداربوونی به‌تێروته‌سه‌ل پێویست ده‌كات نه‌خۆش سروشتی ئه‌م چاره‌سه‌رییه‌و مه‌به‌ستی و ئه‌و ئاسه‌وارانه‌ی له‌وانه‌یه لێی بكه‌ونه‌وه‌و چاره‌سه‌رییه‌كانی جێگره‌وه‌ی تر بۆی بزانێت، وه ئه‌گه‌ر نه‌خۆشی چوونه‌ژووره‌وه‌ی زۆره‌كی خۆی گرت له وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ریی بڕیارداو بۆی ئه‌وا پزیشكی ده‌روونی به‌رپرس مافی هه‌یه پابه‌ندی بكات به چاره‌سه‌رییه‌كه به‌مه‌رجێك پزیشكه‌كه رێكاره‌كانی چاره‌سه‌ریی زۆره‌كی بگرێته‌به‌ر پێش ده‌ستكردن به‌م كاره، وه پێویسته له‌سه‌ری به‌لای كه‌م دوو هه‌فته جارێك به‌دواداچوون بكات بۆ رێكاره‌كانی چاره‌سه‌ریی زۆره‌كی، هه‌روه‌ها پێویسته دووباره چاو به‌م رێكارانه‌ی بخشێندرێنه‌وه له كاتی هه‌ڵسانی پزیشكی چاره‌سه‌ركار به ئه‌نجامدانی هه‌ر گۆڕانكاریێكی بنه‌ڕه‌تی له پلانی چاره‌سه‌ریی مۆڵه‌تدراو، وه ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ریی زۆره‌كی بۆ ماوه‌ی زیاتر له سێ مانگ به‌رده‌وام بێت ئه‌وا پێویسته هه‌ڵسه‌نگاندنێكی پزیشكی تر ئه‌نجام بدرێت.مادده‌ی بیست و دووه‌م: ده‌كرێت له حاڵه‌تی زه‌ڕوڕه‌تدا چاره‌سه‌ری بدرێته نه‌خۆشی ده‌روونی به‌بێ وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و كاته‌ی ئه‌مه پێویست بێت بۆ رێگه‌گرتن له ڕوودانی تێكچوونێكی نزیك بۆ باری ده‌روونی یان جه‌سته‌یی نه‌خۆش كه ده‌بێته مایه‌ی تووشبوونی ژیانی یان ته‌ندروستی نه‌خۆش یان ژیان یان ته‌ندروستی كه‌سانی تر بۆ مه‌ترسیێكی زلی نزیك به‌مه‌رجێك ماوه‌ی چاره‌سه‌رییه‌كه له (72) حه‌فتاو دوو كاتژمێر تێپه‌ڕ نه‌كات.مادده‌ی بیست و سێیه‌م: نابێت چاره‌سه‌ریی كاره‌بایی پێویست بۆ باری نه‌خۆشی ده‌روونی ئه‌نجام بدرێت ته‌نها له ژێر كاریگه‌ری سڕكارێكی گشتی و خاوكه‌ره‌وه‌ی ماسولكه‌كانه‌وه نه‌بێت، ئه‌گه‌ر باری ته‌ندروستی نه‌خۆش رێگه به‌مه بدات و پێویسته ڕه‌زامه‌ندی نووسراو له‌سه‌ر ئه‌مه وه‌ربگیرێت پاڵپشت به ویستێكی ئازاد و پاش ئاگاداركردنه‌وه‌ی تێروته‌سه‌ل له سه‌ر سروشتی ئه‌م چاره‌سه‌رییه‌و مه‌به‌سته‌كه‌ی، و ئه‌و ئاسه‌واره لاوه‌كیانه‌ی له‌وانه‌یه لێی بكه‌ونه‌وه، و چاره‌سه‌رییه جێگره‌وه‌كانی، وه ئه‌گه‌ر نه‌خۆشی ملكه‌چ بۆ رێكاره‌كانی چوونه‌ژووره‌وه یان چاره‌سه‌ریی زۆره‌كی ئه‌م جۆره چاره‌سه‌رییه‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌و پێویستیش بوو بۆ باره‌كه‌ی ئه‌وا پاش ئه‌نجامدانی هه‌ڵسه‌نگاندنێكی پزیشكی له لایه‌ن لێژنه‌ی پزیشكی پسپۆڕه‌وه، به‌سه‌ری ده‌سه‌پێنرێت.مادده‌ی بیست و چواره‌م: یه‌كه‌م: ده‌كرێت چاره‌سه‌ریی له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی دامه‌زراوه‌كانی ته‌ندروستیی ده‌روونی به‌سه‌ر نه‌خۆشی ده‌روونیی ملكه‌چ بۆ چوونه‌ژووره‌وه‌و چاره‌سه‌ریی زۆره‌كی بسه‌پێنرێت ئه‌گه‌ر ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه هاتنه‌كایه‌وه:1- باری نه‌خۆشی ده‌روونی رێگه بدات به به‌رده‌وامبوونی چاره‌سه‌ریی به‌بێ پێویستی مانه‌وه له دامه‌زراودا.2- ئه‌گه‌ر ڕاگرتنی چاره‌سه‌ری ببێته مایه‌ی تێكچوونی باری نه‌خۆشی ده‌روونی.3- باری نه‌خۆشه‌كه نه‌بێته مایه‌ی مه‌ترسیێكی زل له‌سه‌ر ژیانی نه‌خۆش یان سه‌لامه‌تی یان ژیانی كه‌سانی تر.4- ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌كه مێژووێكی ناسراوی هه‌بوو له ناڕێكی له وه‌رگرتنی ئه‌و ده‌رمانه ده‌روونییانه‌ی بۆی نووسراون به‌جۆرێك ببێته هۆی تێكچوونی باره‌كه‌ی و چوونه‌ژووره‌وه‌و چاره‌سه‌ریی زۆره‌كه‌ی له یه‌كێك له دامه‌زراوه‌كانی ته‌ندروستیی ده‌روونی.5- هه‌ڵسه‌نگاندنێكی پزیشكی به‌مه راسپارده بكات.6- ئاگاداركردنه‌وه‌ی لێژنه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونی له پارێزگاكه‌دا.دووه‌م: پێویسته ماوه‌ی چاره‌سه‌ریی ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كانی ته‌ندروستیی ده‌روونی له شه‌ش مانگ زیاتر نه‌بێت و ده‌كرێت پاش ڕه‌زامه‌ندی لێژنه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونیی پارێزگا درێژبكرێته‌وه.مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: له حاڵه‌تی مردنی ئه‌و نه‌خۆشه‌ی ملكه‌چی رێكاره‌كانی چوونه‌ژووره‌وه یان چاره‌سه‌ریی زۆره‌كییه ئه‌وا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دامه‌زراو پابه‌ند ده‌بێت به ئاگادار كردنه‌وه‌ی دادگای تایبه‌تمه‌ندو كه‌سوكاری نه‌خۆش و لێژنه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونی له پارێزگا له ماوه‌ی بیست و چوار كاتژمێر له رێكه‌وتی مردنه‌كه، و ناردنی ڕاپۆڕتێكی تێروته‌سه‌ل بۆ لێژنه‌ی ناوبراو له‌سه‌ره‌وه هاوپێچ له‌گه‌ڵ وێنه‌یه‌كی ته‌واوی دۆسیه‌ی نه‌خۆشه مردووه‌كه‌و گشت ئه‌و پشكنین و توێژینه‌وه‌و رێگه‌كانی چاره‌سه‌ركردنانه‌ی به‌كارهاتوون له‌خۆ بگرێت.ده‌روازه‌ی پێنجهمچاودێریی نه‌خۆشه تۆمهتبارهكانماددهی بیست و شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: لێژنه‌یه‌كی پزیشكی ده‌روونی له هه‌ر پارێزگایه‌ك له سێ پزیشكی پسپۆڕ له پزیشكی ده‌روونی گشتی پێكده‌هێنرێت كه وه‌زیری ته‌ندروستی یان ئه‌وه‌ی ڕایده‌سپێرێت ده‌سنیشانیان ده‌كات و كاری هه‌ر یه‌كێكیان له‌م بواره‌دا له سێ ساڵ كه‌متر نه‌بێت پشكنینی ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی بۆیان ڕه‌وانه ده‌كرێن به‌مه‌به‌ستی مه‌زه‌نده‌كردنی باری ده‌روونی و ئاستی مه‌ترسییان له سه‌ر خۆیان و له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.دووه‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ی لێكۆڵینه‌وه یان دادگاییكردن له دۆسیه‌ی تۆمه‌تبارێك له ئه‌ستۆ ده‌گرن بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌وا پێویسته باری ده‌روونی پشكنینی بۆ بكرێت له ڕوانگه‌ی گومانكردن له تووشبوونی به شله‌ژانێكی ده‌روونی یان له‌سه‌ر داواكاری تۆمه‌تبار یان كه‌سوكاری یان پارێزه‌ری به‌رگری یان داواكاری گشتی ئه‌وا ڕه‌وانه‌ی لێژنه‌ی پزیشكی ده‌روونی ده‌كرێت بۆ پشكنین و دانانی له ژێر تێروانین و چاودێری وورد و پێشكه‌شكردنی راپۆڕتی پزیشكی ده‌رهه‌قییه‌وه.سێیه‌م: ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی له بڕگه‌ی (دووه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا باسكراوه له ماوه‌یه‌ك كه زۆره‌كه‌ی (7) حه‌وت رۆژه له رێكه‌وتی ڕه‌وانه‌كردن له دادگای تایبه‌مه‌نده‌وه ڕه‌وانه‌ی لێژنه‌ی پزیشكیی ده‌روونی ده‌كرێت به‌پێی نموونه‌یه‌كی تایبه‌تی هاوپێچكراو له‌گه‌ڵ كورته‌یه‌كی ئه‌و كێسهی له‌سه‌ری تۆمه‌تباركراوه‌و باره هاوه‌ڵبووه‌كانی و هه‌ر زانیاری یان راپۆڕتێكی پزیشكی یان كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌رباره‌ی باره‌كه‌ی و كۆپیه‌ك له نموونه‌ی ڕه‌وانه‌كردنه‌كه ده‌درێته لێژنه‌ی ته‌ندروستی ده‌روونی له پارێزگاكه‌دا.چواره‌م: ئه‌و نه‌خۆشه تۆمه‌تباره ڕه‌وانه‌كراوه‌ی به‌پێی هه‌ردوو بڕگه‌ی (دووم) و (سێیه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه له یه‌كه‌یه‌كی چاره‌سه‌ریی داخراودا له ژێر سه‌رپه‌رشتیكردنی پزیشكیی ده‌روونی داده‌نرێت و ده‌خرێته به‌رده‌م لێژنه‌ی پزیشكی ده‌روونی به شێویه‌كی خولیی بۆ دانانی راپۆرتێك ده‌رباره‌ی باری ده‌روونی و ئاستی پێزانینی بۆ ڕه‌فتارو به‌رپرسیاره‌تیه‌كانی له ماوه‌ی (30) سی رۆژی شیاو بۆ درێژكردنه‌وه.مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: لێژنه‌ی پزیشكی ده‌روونی له‌وه‌ی په‌یوه‌سته به‌و نه‌خۆشه‌ی بۆی ڕه‌وانه‌كراوه به‌پێی مادده‌ی (26)ی ئه‌م یاسایه ئه‌م رێكارانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته‌به‌ر:یه‌كه‌م: مه‌زه‌نده‌كردنی باری ده‌روونی و ئاستی كاریگه‌ری له‌سه‌ر پێ‌زانین و ویستی له كاتی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه.دووه‌م: توانای ئاماده‌بوونی له‌به‌رده‌م دادگا‌و به‌رگری كردن له خۆی.سێیه‌م: ئاستی مه‌ترسیداربوونی له‌سه‌ر خۆی و له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌دا.چواره‌م: راسپاردن به چاره‌سه‌ركردنی له یه‌كه‌یه‌كی چاره‌سه‌ریی داخراو تاوه‌كو لاچوونی مه‌ترسیه‌كانی.مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر دادگا بڕیاریدا پاڵپشت به راپۆڕتی لێژنه‌ی پزیشكی ده‌قكراو له مادده‌ی (27)ی ئه‌م یاسایه‌دا، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تۆمه‌تبار له كاتی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌ی به‌رپرسیارێتی تاوانكاریی نییه ئه‌وا دادگا بڕیار ده‌دات به ده‌سبه‌سه‌رداگرتنی له یه‌كه‌یه‌كی چاره‌سه‌ریی داخراودا تاوه‌كو لاچوونی مه‌ترسییه‌كه‌ی.دووه‌م: ئه‌و نه‌خۆشه‌ی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه ده‌یگرێته‌وه ملكه‌چ ده‌بێت بۆ به‌رنامه‌یه‌كی چاره‌سه‌ریی و ئاماده‌سازیی تاوه‌كو لاچوونی مه‌ترسیه‌كه‌ی و پزیشكی پسپۆڕ ڕاپۆڕتێكی خولیی ده‌رباره‌ی باره‌كه‌ی پێشكه‌شی لێژنه‌ی پزیشكی ده‌روونی دادوه‌ریی ده‌كات.سێیه‌م: دادگای تایبه‌تمه‌ند بۆی نیه ئه‌و نه‌خۆشه‌ی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه ده‌یگرێته‌وه له دامه‌زراو بهێنێته ده‌ره‌وه ته‌نها پاڵپشت به راپۆڕتێكی پزیشكیی لێژنه‌ی پزیشكی ده‌روونیه‌وه نه‌بێت كه لایه‌نگیریی لاچوونی مه‌ترسییه‌كانی بكات.چواره‌م: داواكاری گشتی و كه‌سوكاری تۆمه‌تبار بۆیان هه‌یه تێهه‌ڵچوونه‌وه بكه‌ن بۆ بڕیاری لێژنه‌ی پزیشكی ده‌روونی له لای لێژنه‌ی پزیشكی ده‌روونی تێهه‌ڵچوونه‌وه‌یی له ماوه‌ی (30) سی رۆژ له رێكه‌وتی پێڕاگه‌یاندن به بڕیاره‌كه.پێنجه‌م: ناكرێت دانانه‌كه كۆتایی پێ بهێنرێت ته‌نها پاش گه‌ڕانه‌وه نه‌بێت بۆ لایه‌نی دادگه‌ریی فه‌رمانكار به دانان و پێویسته هه‌ڵسه‌نگاندنی بڕیاره‌كانی دانان هه‌ر (30) رۆژ جارێك پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بكرێت.مادده‌ی بیست و نۆیه‌م: نه‌خۆشی تۆمه‌تبار پاش لاچوونی مه‌ترسیه‌كه‌ی ملكه‌چی به‌رنامه‌ی ئاماده‌سازیی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كرێت به مه‌رجێك له ده‌ره‌وه‌ی یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ریی داخراودا بێت.مادده‌ی سییه‌م: ئه‌گه‌ر بۆ دادگا ده‌ركه‌وت پاڵپشت به راپۆڕتی پزیشكی ده‌روونی كه‌وا نه‌خۆش به‌شێوه‌یه‌كی به‌شه‌كه‌یی (نیمچه‌یی) به‌رپرسیاریه‌تیه‌كانی مه‌زه‌نده ده‌كات ئه‌وا بۆی هه‌یه بڕیار بدات به مانه‌وه‌ی له یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ریی داخراودا تاوه‌كو چاكده‌بێته‌وه.مادده‌ی سی و یه‌كه‌م: كه‌سوكاری ئه‌و نه‌خۆشه‌ی حوكمه‌كانی مادده‌ی (28)ی ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه پابه‌ند ده‌بن به‌وه‌ی بیخه‌نه به‌رده‌م یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ریی پسپۆڕ بۆ پشكنینی به شێوه‌یه‌كی خولیی كه‌وا پزیشكی چاره‌سه‌ركار بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات.مادده‌ی سی و دووه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر گومان كرا له تووشبوونی نیشته‌جێكراوێك یان سپێردراوێك له كاتی به‌سه‌ربردنی ماوه‌ی سزای ئازادیستێن به شله‌ژانێكی ده‌روونی ئه‌وا بۆ نزیكترین یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ریی داخراو ڕه‌وانه ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی بخرێته به‌رده‌م لێژنه‌ی پزیشكی ده‌روونی و ئه‌وه‌ی ده‌یبینێت بڕیاری له‌سه‌ر بدات.دووه‌م: ئه‌گه‌ر لێژنه بینی كه‌وا باری نه‌خۆشی نیشته‌جێكراو یان سپێردراو پێویستی به چاره‌سه‌ریی هه‌یه ئه‌وا پێویسته له‌سه‌ری ماوه‌كه‌ی له راپۆڕته‌كه‌دا دیاری بكات و ئاگاداری فه‌رمانگه‌ی چاكسازیی له هه‌رێمی كوردستان بكرێت. سێیه‌م: نیشته‌جێكراو یان سپێردراو ڕاسته‌وخۆ له دوای چاكبوونه‌وه‌ی ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه فه‌رمانگه‌ی چاكسازیی.مادده‌ی سی و سێیه‌م: به‌ڕێوه‌به‌ری دامه‌زراو له حاڵه‌تی تووشبوونی سپێردراوێك به یه‌كێك له نه‌خۆشیه ئه‌ندامییه‌كان بۆی هه‌یه رێگه به چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی بدات له ژێر پاسه‌وانیی پۆلیس به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه پسپۆڕه‌كان، له‌م حاڵه‌ته‌شدا پۆلیس پابه‌ند ده‌بێت به پاسه‌وانیی كردنی به‌درێژایی ماوه‌ی چاره‌سه‌ریكردن و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ جێگه‌ی دانان. ده‌روازه‌ی شهشهممافهكانی نهخۆشماددهی سی و چواره‌م: ئه‌و نه‌خۆشه ده‌روونییه‌ی له یه‌كێك له‌و دامه‌زراوانه‌ی له مادده‌ی دووه‌می ئه‌م یاسایه‌دا ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه ئه‌م مافانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌بێت:یه‌كه‌م: وه‌رگرتنی چاودێریی پێویست له ژینگه‌یه‌كی ته‌ندروستدا.دووه‌م: قه‌ده‌غه‌كردنی كۆتكردنی ئازادی به‌پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.سێیه‌م: پێزانینی ناو‌و پیشه‌ی گشت ئه‌ندامه‌كانی ئه‌و تیمه چاره‌سه‌ركارییه‌ی كه له دامه‌زراوه‌كه چاودێری ده‌كات.چواره‌م: وه‌رگرتنی زانیاری ته‌واو ده‌رباره‌ی ده‌سنیشانكردنی باره‌كه‌ی و پلانی چاره‌سه‌ریی پێشنیاركراوو ئه‌گه‌ری پێشهاته‌كانی باره‌كه‌ی.پێنجه‌م: ئه‌و چاره‌سه‌رییه‌ی پێشكه‌شی ده‌كرێت به‌پێی ستانده‌ره پزیشكیه ڕهچاوكراوو دانپێنراوه‌كانی لایه‌نه زانستیه‌كانه‌وه بێت.شه‌شه‌م: پێویستی وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی لێژنه‌ی ڕه‌وشته‌كانی توێژینه‌وه‌ی زانستی پێش ئه‌وه‌ی بخرێته به‌رده‌م هه‌ر توێژینه‌وه‌یه‌كی نۆشدهریی چاودێرییهكیی.حه‌وته‌م: له حاڵه‌تی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ملكه‌چبوون بۆ ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی باسكردنێكی ته‌واوی ئامانجی تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی بۆ بكرێت، به مه‌رجێك ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی ده‌كه‌ونه به‌ر بڕیاره‌كانی چوونه‌ژووره‌وه‌و چاره‌سه‌ریی زۆره‌كی قه‌ده‌غه بكرێت.هه‌شته‌م: پاراستنی نهێنی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یوه‌سته به خۆی و به دۆسیه پزیشكیه‌كه‌ی و ئاشكرانه‌كردنی ئه‌م زانیاریانه بۆ مه‌به‌سته نا چاره‌سه‌رییه‌كان ته‌نها له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه نه‌بێت:1- داواكردنی زانیارییه‌كان له لایه‌ن لایه‌نێكی دادگه‌رییه‌وه.2- بوونی ئه‌گه‌ری ڕوودانی زیانێكی مه‌ترسیدار یان پێكانێكی خراپ بۆ نه‌خۆش یان بۆ كه‌سانی تر.3- حاڵه‌ته‌كانی ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر منداڵ یان گومان كردن له بوونی ده‌ستدرێژی.4- لێژنه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونی له پارێزگا مافی هه‌یه بڕوانێته تۆماری نه‌خۆشه‌كان.نۆیه‌م: پاراستنی تایبه‌تمه‌ندیی و په‌یوه‌سته كه‌سایه‌تی و شوێنی دانیشتنی له دامه‌زراوه‌كاندا.ده‌یه‌م: ده‌سكه‌وتنی راپۆڕتێكی پزیشكی ته‌واو ده‌رباره‌ی باری ده‌روونی و ده‌رباره‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و پشكنین و رێكاره چاره‌سه‌رییانه‌ی له كاتی چاره‌سه‌ركردنیدا له نه‌خۆشخانه بۆی ئه‌نجام دراون، وه له حاڵه‌تی خواستی له‌سه‌ر ده‌سكه‌وتنی كۆپیه‌كی ته‌واو له دۆسیه‌كه‌ی ئه‌وا بۆی هه‌یه په‌نا بباته به‌ر لێژنه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونی له پارێزگا‌و لێژنه بۆی هه‌یه به شێوه‌یه‌كی كاتیی ئه‌م مافه‌ی لێ بسه‌نێت له‌به‌ر هۆی چاره‌سه‌ركاریی و نه‌خۆشیش مافی هه‌یه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ته‌زه‌لوم بكات له‌م رێكاره.یازدهم: ته‌زه‌لوم كردن له هه‌ر رێكارێك به‌پێی ئه‌و رێسا‌و رێكارانه‌ی رێنماییه ده‌ركراوه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه دیاریان ده‌كات.دوازدهم: چاوپێكه‌وتنی ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی ده‌كه‌ن یان ڕه‌تكردنه‌وه‌یان ته‌نها ئه‌گه‌ر چاوپێكه‌وتنه‌كه ناكۆك بێت له‌گه‌ڵ پلانی چاره‌سه‌ریی.سێزده‌م: تواناپێدانی له‌سه‌ر چاوپێكه‌وتنی پارێزه‌ره‌كه‌ی.چوارده‌م: ده‌ستكه‌وتنی مۆڵه‌تیی چاره‌سه‌ریی به‌پێی ئه‌و پلانه چاره‌سه‌رییه‌ی بۆی دانراوه.پازده‌م: داواكردنی چوونه‌ده‌ره‌وه له دامه‌زراو به‌بێ یاوه‌ری هیچ كه‌سێك له كه‌سوكاری ئه‌گه‌ر ماوه‌ی چوونه‌ژووره‌وه‌ی زۆره‌كی كۆتایی هاتبێت پاش وه‌رگرتنی پلان بۆ چاودێریكردنی له ڕووی ده‌روونیه‌وه پاش ده‌رچوونی، له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی چاودێریكردنی له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه.شازده‌م: پاراستنی له وه‌سوودهێنانی ئابوری و سێكسی و له ئازاردانی جه‌سته‌یی و ده‌روونی و مامه‌ڵه‌ی ڕیسواكار.حه‌ڤده‌م: ده‌سكه‌وتنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی گه‌یاندنه ناوه‌خۆو ده‌ره‌كیه‌كان به‌پێی پلانی چاره‌سه‌ریی بڕیاردراو.هه‌ژده‌م: له حاڵه‌ته‌كانی چاره‌سه‌ریی ئاره‌زومه‌ندانه ئه‌وا نه‌خۆشی ده‌روونی مافی هه‌یه له:1- وه‌رگرتنی زانیاری پێویست بۆ ده‌ربڕینی ڕه‌زامه‌ندی ڕاشكاوانه‌و ئازادانه بۆ هه‌ر چاره‌سه‌ریێكی پێشنیاركراو له لایه‌ن تیمی چاره‌سه‌ركاره‌وه.2- ڕه‌تكردنه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریی پێشكه‌شكراو بۆی به مه‌رجێك له ئاسه‌واری ئه‌م ڕه‌تكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر ته‌ندروستیه‌كه‌ی ئاگادار بكرێته‌وه.3- وه‌رگرتنی بیروڕای له سه‌رجه‌م ئه‌و بڕیارانه‌ی په‌یوه‌ستن به چاره‌سه‌ركردن و چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی له دامه‌زراوه‌كان و وه‌رگرتنی راپۆڕتی نووسراو له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی دامه‌زراوه‌كه ده‌رباره‌ی پلانی چاره‌سه‌ركردن و چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی. مادده‌ی سی و پێنجه‌م: ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه به‌مانه‌ی خواره‌وه پابه‌ند ده‌بن:یه‌كه‌م: ڕاده‌ستكردنی نه‌خۆش و كه‌سوكاری وێنه‌یه‌ك له‌و مافانه‌ی نه‌خۆش كه له‌م یاسایه‌دا ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه له كاتی چوونه‌ژووره‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كان له‌گه‌ڵ دانانی كۆپیه‌ك له‌م مافانه له دۆسیه پزیشكیه‌كه‌ی و یه‌كێكی تر له تۆماره پزیشكیه‌كان پاش واژووكردنی له‌سه‌ری له لایه‌ن نه‌خۆشه‌وه.دووه‌م: دانانی كۆپیه‌ك له‌م مافانه له شوێنی به‌رچاو تاوه‌كو نه‌خۆش و میوانه‌كان سه‌یریان بكه‌ن.سێیه‌م: ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌م مافانه‌و رێكاره‌كانی ته‌زه‌لوم، و چۆنیه‌تی پێشكه‌شكرنی سكاڵا‌و ئه‌و لایه‌نه‌ی وه‌ریده‌گرێت بۆ هه‌ر نه‌خۆشێك له كاتی چوونه‌ژووره‌وه بۆ ناو دامه‌زراوه‌كانی ته‌ندروستیی ده‌روونی.مادده‌ی سی و شه‌شه‌م: ناكرێت بۆ كه‌س جگه له تاكه‌كانی تیمی چاره‌سه‌ركار یان ئه‌وانه‌ی تۆماره پزیشكیه‌كان رێكده‌خه‌ن بڕواننه به‌ڵگه‌نامه‌كانی تایبه‌ت به نه‌خۆش، هه‌روه‌ها ناكرێت كۆپیێكی لێ ده‌ربهێنرێت ته‌نها به مۆڵه‌تی لێژنه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونی پارێزگایه‌كه‌وه نه‌بێت.مادده‌ی سی و حه‌وته‌م: ناكرێت ئازادی نه‌خۆش له ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه كۆت بكرێت یان گۆشه‌گیر بكرێت به هه‌ر ئامرازێك به‌بێ گرتنه‌به‌ری رێكاره دیاریكراوه‌كان به‌پێی ئه‌و رێنماییانه‌ی ده‌رده‌كرێن بۆ ئاسان جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.ده‌روازه‌ی حهوتهمحوكمی سزاییماددهی سی و هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: له‌گه‌ڵ پێشێل نه‌كردنی هه‌ر سزایه‌كی توندتر كه یاسا ده‌قی له‌سه‌ر بكات ئه‌وا سزا ده‌درێت به به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له یه‌ك ساڵ زیاتر نه‌بێت و به غه‌رامه‌یه‌ك له (1.000.000) یه‌ك ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت هه‌ر كه‌سێك:1- به نیازخراپی زانیاری یان داتا یان راپۆڕت به پێچه‌وانه‌ی ڕاستی ده‌رباره‌ی باری ده‌روونی كه‌سێك پێشكه‌ش بكات به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی به‌زۆره‌كی ده‌سبه‌سه‌ر بكرێت وه‌ك نه‌خۆشێكی ده‌روونی یان به ئامانجی كۆتاییهێنانی ده‌سبه‌سه‌رییه‌كه‌ی، یان لێبووردنی له به‌رپرسیارێتی تاوانكاریی چ به شێوه‌یه‌كی ته‌واو یان به‌شه‌كیی.2- ئه‌و پابه‌ندییه‌ی له مادده‌ی (31)ی ئه‌م یاسایه‌دا ده‌قی له‌سه‌ر كراوه پێشێل بكات.دووه‌م: سزا ده‌درێت به به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له دوو ساڵ زیاتر نه‌بێت و به غه‌رامه‌یه‌ك له پێنج سه‌د هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت و له یه‌ك ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت یان به یه‌كێك له‌م دوو سزایه:1- هه‌ر پزیشكێك به ئه‌نقه‌ست له ڕاپۆڕته‌كه‌ی شتێك بسه‌لمێنێت كه‌وا پێچه‌وانه‌ی ڕاستی بێت ده‌رباره‌ی باری ده‌روونی یان ژیریی كه‌سێك به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی بیخه‌نه دامه‌زراوه‌كان یان لێی بهێننه‌ده‌ره‌وه یان به ئامانجی ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی ته‌واو یان به‌شه‌كیی له به‌رپرسیارێتی تاوانكاریی بیبوورن.2- هه‌ر یه‌كێك كه‌سێك به سیفه‌تی تووشبوونی به یه‌كێك له نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌كان یان ژیرییه‌كان له شوێنێك ده‌سبه‌سه‌ر بكات یان به ئه‌نقه‌ست ببێته هۆی ده‌سبه‌سه‌راگرتنی له شوێنێك جگه له‌و شوێنانه‌ی یان ئه‌وا حاڵه‌تانه‌ی له‌م یاسایه‌دا ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه.مادده‌ی سی و نۆیه‌م: سزا ده‌درێت به به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له شه‌ش مانگ زیاتر نه‌بێت و به غه‌رامه‌یه‌ك له سێ سه‌د هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت هه‌ر كه‌سێك:یه‌كه‌م: به ئه‌نقه‌ست توانا بداته كه‌سێكی ملكه‌چ بۆ رێكاره‌كانی چوونه‌ژووره‌وه یان چاره‌سه‌ریی زۆره‌كی بۆ ڕاكردن یان یارمه‌تی بدات له‌سه‌ر ڕاكردن یان به‌خۆی یان به هۆی كه‌سانی تره‌وه بیشارێته‌وه له‌گه‌ڵ پێزانینی.دووه‌م: بوو به رێگر له‌به‌رده‌م هه‌ڵسانی لێژنه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونی یان ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات له ئه‌نجامدانی پشكنین به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.سێیه‌م: ڕه‌تكردنه‌وه‌ی پێدانی زانیاری كه‌وا لێژنه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونی یان پشكنه‌ره‌كان له ئه‌نجامدانی كاره‌كانیان پێویستیان پێیه یان زانیاری پێچه‌وانه‌ی ڕاستی پێدان له‌گه‌ڵ پێزانینی.مادده‌ی چله‌م: سزا ده‌درێت به غه‌رامه‌یه‌ك له یه‌ك ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی حوكمێك له حوكمه‌كانی مادده‌كانی (9، 10، 21، 22، 24، 35)ی ئه‌م یاسایه بكات.مادده‌ی چل و یه‌كه‌م: یه‌كه‌م: هه‌ر كه‌سێك نهێنیێك له نهێنیه‌كانی نه‌خۆشی ده‌روونی به پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ئاشكرا بكات ئه‌وا سزا ده‌درێت به غه‌رامه‌یه‌ك له یه‌ك ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له دوو ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت.دووه‌م: هه‌ر كه‌سێك هه‌ڵبستێت به ئه‌نقه‌ست یان به بێباكیه‌كی گه‌وره به پێدانی ده‌رمانێك به نه‌خۆش به‌بێ رێنمایی پزیشكی پسپۆڕ یان به پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانی ئه‌وا سزا ده‌درێت به به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێت و له یه‌ك ساڵ زیاتر نه‌بێت و به غه‌رامه‌یه‌ك له یه‌ك ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له دوو ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت.مادده‌ی چل و دووه‌م: هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی حوكمه‌كانی مادده‌ی (37)ی ئه‌م یاسایه بكات ئه‌وا سزا ده‌درێت به غه‌رامه‌یه‌ك له سێ سه‌د هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت و له یه‌ك ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت.ده‌روازه‌ی ههشتهمماددهی چل و سێیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر وه‌زیری ته‌ندروستی رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.مادده‌ی چل و چواره‌م: كار به هیچ ده‌قێكی ناكۆك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكرێت.مادده‌ی چل و پێنجه‌م: ئه‌م یاسایه له رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێت. د.ارسلان بایز اسماعیل سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراقهۆیه پێویستكارهكانله پێناو پاراستنی مافی نه‌خۆشه ده‌روونییه‌كان و مسۆگه‌ركردنی چاودێریی ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تی بۆیان، و دووباره ئاماده‌سازیی كردنه‌وه‌یان وه‌ك توێژێكی كاریگهرو چالاك له كۆمه‌ڵگه‌دا، ئه‌وا ئه‌م یاسایه ده‌رچووێندرا....
یاسای ژماره (9)ی ساڵی 1999 یاسای سه‌ندیكای خاوه‌ن پیشه ته‌ندروستییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 20
یاسای ژماره (9)ی ساڵی 1999 یاسای سه‌ندیكای خاوه‌ن پیشه ته‌ندروستییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 20
یاسای سه‌ندیكای خاوه‌ن پیشه ته‌ندروستییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقبه ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان به ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی عێراقژماره بڕیار: 21مێژووی بڕیار: 8/11/1999بڕیارپشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به پێی بڕگه (3)ی مادده (2) له یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمان دراوه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 3/11/1999 ی‌دا یاسا كاری كردووه، ئه‌م بریاره‌مان ده‌رهێنا. یاسای ژماره (9)ی ساڵی 1999 یاسای سه‌ندیكای خاوه‌ن پیشه ته‌ندروستییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقبهشی یه‌كه‌م(دامه‌زراندن و ئامانجه‌كان)مادده‌ی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م گوزارشتانه‌ی خواره‌وه ماناكانی ته‌نیشتیانن بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق.2- سه‌ندیكا: سه‌ندیكای خاوه‌ن پیشه ته‌ندروستییه‌كان.3- ده‌سته‌ی گشتی: ده‌سته‌ی گشتی سه‌ندیكا.4- ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا.5-- نه‌قیب: نه‌قیبی پیشه ته‌ندروستییه‌كان.مادده‌ی دووه‌م:به پێی ئه‌م یاسایه سه‌ندیكایه‌ك به ناوی سه‌ندیكای خاوه‌ن پیشه ته‌ندروستیییه‌كان له هه‌رێمی كوردستانی عێراق دا داده‌مه‌زرێت و باره‌گاكه‌ی له شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمدا ده‌بێت و، خاوه‌نی كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی سه‌ربه‌خۆی و بۆی هه‌یه لقه‌كانی له ناوه‌ندی پارێزگاكانی هه‌رێم بكاته‌وه.مادده‌ی سێیه‌م:سه‌ندیكا له‌سه‌ر داواكارییه‌ك پێك دێت به لانی كه‌مه‌وه پانزده ئه‌ندام له وانه‌ی ماوه‌ی كاركردنیان له پیشه ته‌ندروستیه‌كاندا له پێنج ساڵ كه‌متر نییه پێشكه‌شی لایه‌نی تایبه‌تمه‌ندی ده‌كه‌ن و به ده‌سته‌ی ئاماده‌كار داده‌نرێ بۆ به‌رێوه‌بردنی كاروباری سه‌ندیكا تا هه‌ڵبژاردنی خۆی ئه‌نجام ده‌دا.مادده‌ی چواره‌م:سه‌ندیكا بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجانه كار ده‌كات:به‌شداری كردن له پشتگیری كردنی حكومه‌نی هه‌رێم و سیسته‌می دیموكراسی و پشتگیری كردنی فیدراڵیزم و چه‌سپاندن و په‌ره‌پێدانی.رێكخستنی كاره‌كانی پیشه ته‌ندروستییه‌كان له بواری چالاكیی گشتیی و تایبه‌تیدا و پێشخستنی و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و پیشه‌یی ئه‌ندامه‌كانی له هه‌رێمدا.رێكخستن و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی ئه‌ندامه‌كانی له نێو خۆیاندا و له‌گه‌ڵ ده‌زگا حكومه‌تیه‌كاندا و داكۆكی لێكردنیان و به‌رگری كردن له مافه‌كانیان تا بتوانن ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن.په‌ره‌پێدان و به‌دیار خستنی رۆڵی خاوه‌ن پیشه ته‌ندروستییه‌كان له هه‌رێمدا.هاندان و پشتگیری كردنی توێژینه‌وه زانستییه‌كانی ئه‌ندامانی و به‌ستنی نه‌دوه و خولی تایبه‌ت بۆ رێكردن له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی زانستی ته‌ندروستی.په‌یوه‌ندی و هاریكاری كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ندیكا و كۆمه‌ڵانه‌ی كه ئامانجه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی سه‌ندیكا یه‌ك ده‌گرنه‌وه، هه‌روه‌ها به‌شداری یه‌كتری كردن له كۆنگره و خوله‌كان له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا.هه‌وڵدان بۆ زامن كردنی دوا رۆژی ئه‌ندامان له كاتی نه‌خۆشی و پیریه‌تی و بێ كاری‌دا.به‌شی دووه‌م(چوونه پاڵ سه‌ندیكا و ئه‌ندامییه‌تی)مادده‌ی پێنجه‌م:ئه‌ندام ده‌بێ ئه‌و مه‌رجانه‌ی لێ بێنه دی:هاوڵاتی كوردستانی عێراق بێ و تیایدا جێوار بێ.به‌تاوانێكی نا سیاسی یان كه‌تنێكی ئابرۆ به‌ر حوكم نه‌درابێ.بڕوانامه‌ی په‌یمانگای ته‌ندروستی یان قوتابخانه‌ی ته‌ندروستی یان خولی ته‌ندروستی یان دواناوه‌ندی ته‌ندروستی هه‌بێ كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه دانی پیانرابێت.ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بۆی هه‌یه ئه‌وانه‌ی له بواری ته‌ندروستی دا كار ده‌كه‌ن بكاته ئه‌ندام كه خاوه‌ن پیشه ته‌ندروستییه‌كانن و مۆڵه‌ت پێ دراون.مادده‌ی شه‌شه‌م:چوونه ناو سه‌ندیكا به داواكارییه‌كی نووسراو ده‌بێ كه پێشكه‌ش به نه‌قیب یا سه‌رۆكی لقی پارێزگا ده‌كرێ و به‌ڵگه‌نامه پێویستییه‌كانیشی پێوه ده‌لكێنرێ.داواكاری چوونه ناو سه‌ندیكا له ماوه‌ی (15) رۆژ له مێژووی تۆماركردنیه‌وه له سه‌ندیكادا ده‌خرێته به‌ر ده‌می ئه‌نجومه‌ن بۆ بڕاندنه‌وه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا و ئه‌گه‌ر له كاتی ته‌واو بوونی ئه‌و ماوه‌یه‌دا نه‌بڕاندرایه‌وه به قبووڵ كرا‌و حساب ده‌كرێ.ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه داواكاری چوونه ناو سه‌ندیكا به بڕیارێكی هۆدار ره‌فز بكا و، خاوه‌نی داواكاریش بۆی هه‌یه له لای دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێم له ماوه‌ی (30) رۆژ له مێژووی ئاگاداربوونییه‌وه تانه‌ی لێ بدا، وه بڕیاری دادگاش بن بڕه.ره‌سمی چوونه ناو سه‌ندیكا (25) دیناره‌و ره‌سمی بشداربوونیش (20) دیناره.به‌شی سێیه‌م(پێكهاته‌كان و كاربهرێوهچوون)مادده‌ی حه‌وته‌م:سه‌ندیكا پێك دێ له:ده‌سته‌ی گشتی.ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا.لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (الانضباط).لقه‌كانی سه‌ندیكا.مادده‌ی هه‌شته‌م:ده‌سته‌ی گشتی له هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی سه‌ندیكا پێك دێ كه هه‌موو پابه‌ندییه‌كانی خۆیان جێبه‌جێ كردووه به پێی ئه‌م یاسایه، وه به باڵاترین ده‌سه‌ڵات ده‌ژمێردرێ، وه به هه‌ر سێ ساڵ جارێك له نێوان مانگی كانوونی دووه‌مدا به بڕیای ئه‌نجوومه‌ن و بانگێشتی نه‌قیب كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گشتی ئاسایی ده‌به‌ستێت بۆ هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و هه‌شت ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ بۆ پركردنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌ن و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی، وه نیسابیش به ئاماده‌بوونی دوو سێیه‌كی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی ته‌واو ده‌بێ وه له كاتی ته‌واو نه‌بوونی نیسابیش دوای پازده رۆژ له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م، هه‌ڵبژاردن له هه‌مان كات و شوێندا ئه‌نجام ده‌درێت، ژماره‌ی ئاماده‌بوانیش هه‌ر چه‌ندێك بێت نیساب به ته‌واوی داده‌نرێت.مادده‌ی نۆیه‌م:ده‌سته‌ی گشتی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه به‌رێوه ده‌با:راستاندنی بودجه‌و حسابكاری دوماهی.گفتوگۆكردن و بڕیاردان له‌سه‌ر راپۆرتی ئه‌نجومه‌ن.چاوپێخشاندن به‌و پێشنیارانه‌ی له باره‌ی هه‌مواركردنی یاسای سه‌ندیكاوه پێشكه‌ش كراون.بڕیاردان له‌سه‌ر پێره‌وی ناوخۆ و هه‌مواركردنی.مادده‌ی ده‌یه‌م:ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا پێك دێ له:یه‌كه‌م: نه‌قیب ده‌بێ ماوه‌یه‌ك له‌م پیشه‌یه‌دا ده‌ست به‌كار بووبێ كه له (10) ساڵ كه‌متر نه‌بێ.دووه‌م: بریكاری نه‌قیب و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا: مه‌رجه ئه‌وانه ده‌ست به‌كار بوونیان له‌م پیشه‌یه‌دا له حه‌وت ساڵ كه‌متر نه‌بێ.مادده‌ی یازده‌یه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن له نێوان ئه‌ندامه‌كانی خۆیدا به هه‌ڵبژاردنی نهێنی سكرتێرێك هه‌ڵده‌بژێرێ له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یدا كه له دوای هه‌ڵبژاردن ده‌كرێ و ده‌سه‌ڵاته‌كانی له په‌یره‌وی ناوخۆ دا دیاری ده‌كرێت.دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن به لانی كه‌مه‌وه هه‌ر مانگێ جارێك دانیشتنه ئاساییه‌كانی خۆی ئه‌نجام ده‌دا، هه‌ر وه‌ك ده‌توانێ دانیشتنه نائاساییه‌كان به بانگهێشتی نه‌قیب یان به داواكاری سێیه‌كی ئه‌ندامان ببه‌ستێت.مادده‌ی دوازده‌یه‌م:ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن به ده‌ست له كاركێشراوه داده‌نرێت ئه‌گه‌ر هه‌ر سێ دانیشتنی یه‌ك له دوای یه‌ك یان پێنج دانیشتنی پچر پچر به‌بێ عوزری ره‌وا ئاماده نه‌بوو.مادده‌ی سێزده‌یه‌م:ئه‌نجومه‌ن ئه‌م پسپۆریانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام ده‌دات:كاركردن له پێناو هێنانه‌دی ئامانجه‌كانی سه‌ندیكا.پێشكه‌ش كردنی پێشنیاره‌كان ده‌رباره‌ی هه‌مواركردنی یاسای سه‌ندیكا.جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی.دامه‌زراندنی كارمه‌ندان له سه‌ندیكاداو دیاری كردنی كرێكانیان.چاوپێخشاندن به داواكارییه‌كانی چوونه ناو سه‌ندیكا و بڕیاردانی قبووڵ كردنی ئه‌ندامان.دیاری كردنی ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكا ده‌كا له لیژنه ره‌سمییه‌كان و ئه‌وانه‌ی تر له بارێك دا كه نه‌قیب نوێنه‌رایه‌تی نه‌كا.هه‌واڵه‌كردنی ئه‌و كێشه‌و شكاتانه‌ی كه بۆی دێن بۆ لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی.به‌شداری كردن له پێشكه‌شكردنی پێشنیاره‌كان له باره‌ی ته‌شریعه‌كان و پلانه‌كان و به‌رنامه ته‌ندروستیه‌كان له هه‌رێمدا.ئاماده‌كردنی بودجه‌ی ساڵانه و دامه‌زراندنی ژمێریارێكی یاسایی بۆ ووردكاری كردنی حسابكاری دوماهی.خۆئاماده‌كردن بۆ هه‌ڵبژاردن.ته‌ماشاكردنی ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی نه‌قیب یان بریكاره‌كه‌ی یان هه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن یان لیژنه‌كانی سه‌ندیكا.دامه‌زراندن و به‌رێوه‌بردنی یانه‌كانی سه‌ندیكا به گوێره‌ی یاسای به‌رێوه‌بردنی كۆمه‌ڵه‌كان.پێدانی هه‌ندێ له ده‌سه‌لاته‌كانی خۆی به نه‌قیب یا سه‌رۆكی لقه‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگاكاندا.سه‌رف كردنی خه‌رجییه پێویستییه‌كان.بڕیار به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بوان ده‌رده‌چێ، له كاتی یه‌كسان بوونی ده‌نگه‌كانیش به‌و لایه‌نه دا ده‌له‌نگێ كه نه‌قیبی تێدایه.مادده‌ی چوارده‌یه‌م:نه‌قیب ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه له ئه‌ستۆ ده‌گرێ.یه‌كه‌م: نوێنه‌رایه‌تی كردنی سه‌ندیكا له لای لایه‌نه دادوه‌ری و كارگێری و سه‌ندیكاكاندا و راستاندنی مامه‌ڵه و به‌ڵگه‌نامه‌كانی تایبه‌ت به سه‌ندیكا، وه بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی بدا به هه‌ر یه‌كێ له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن كه خۆی ده‌ست نیشانی بكا.دووه‌م: سه‌رۆكایه‌تی كردنی كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی و ئه‌نجوومه‌ن.مادده‌ی پانزده‌یه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر جێگای نه‌قیب به هه‌ر هۆیه‌ك چۆڵ بوو بریكاره‌كه‌ی شوێنی ده‌گرێته‌وه بۆ ئه‌و ماوه‌ی كه باقی ماوه، ئه‌گه‌ر پایه‌ی بریكاریش چۆڵ بوو ئه‌وا سكرتێر شوێنی نه‌قیب ده‌گرێته‌وه.دووه‌م: ئه‌گه‌ر پایه‌ی نه‌قیب و بریكاره‌كه‌ی چۆڵ بوو ئه‌ندامێك له ئه‌ندامه ئه‌سلییه‌كان له رێگای هه‌ڵبژاردنی نهێنیه‌وه شوێنی ده‌گرێته‌وه، پێویسته ئه‌نجومه‌ن ده‌سته‌ی گشتی بانگهێشت بكات بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی له ماوه‌یه‌ك كه له دوو مانگ تێپه‌ر نه‌كا به مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و بریكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه باقی ماوه به مه‌رجێك له شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێ.به‌شی چوارهمحوكمه به‌رزه‌فته‌كان (الاحكام الانضباطیه)مادده‌ی شانزده‌یه‌م:یه‌كه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی له سه‌رۆك و دوو ئه‌ندام پێك دێ، ده‌سته‌ی گشتی له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیدا هه‌ڵیان ده‌بژێرێ.دووه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی ئه‌و كێشانه سه‌یر ده‌كا كه له ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا وه بۆی هه‌واڵه ده‌كرێن له بابه‌ت ئه‌و سه‌رپێچیانه‌وه كه په‌یوه‌ندیدارن به ره‌وشی پیشه‌ییه‌وه له‌و حاڵه‌تانه‌دا كه له تایبه‌تمه‌ندیه‌تی لیژنه‌كانی به‌رزه‌فتی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا نین، وه بۆی هه‌یه یه‌كێ له‌و سزایانه‌ی خواره‌وه بسه‌پێنێ:ئینزار.توبیخ.قه‌ده‌غه كردنی ده‌ستدانه پیشه بۆ ماوه‌یه‌ك كه له شه‌ش مانگ تێنه‌په‌رێت.له كاتی گه‌رانه‌وه (العود)، ئه‌گه‌ر سه‌رپێچیه‌كی پیشه‌یی تری له ماوه‌ی سێ ساڵی داهاتوودا له مێژووی سه‌پاندنی سزای یه‌كه‌مدا كرد، ماوه‌یه‌ك ده‌ست دانه پیشه‌ی لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێ كه له دوو ساڵ تێنه‌په‌رێ.سێیه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی ئه‌و بنه‌مایانه پێره‌و ده‌كا كه له یاسای به‌رزه‌فتی كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌تدا هاتووه.به‌شی پێنجه‌م(حوكمه‌كانی دارایی)مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م:دارایی ئه‌نجومه‌ن پێك هاتووه له:یه‌كه‌م: ره‌سمه‌كانی چوونه ناو سه‌ندیكا و به‌شداری كردنی ساڵانه.دووه‌م: به‌خششه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم.سێیه‌م: پیتاك و قازانجی ئه‌و ئاهه‌نگانه‌ی كه سه‌ندیكا ده‌یانگێرێ، هه‌روه‌ها قازانجی چاپه‌مه‌نییه‌كان.چواره‌م: ئه‌و به‌خششانه‌ی لایه‌نه ره‌سمییه‌كان و نیمچه ره‌سمییه‌كانه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ن وه ئه‌و پیتاك و له‌قه‌به‌ر كردنانه‌ی كه لایه‌نه‌كانی تر پێشكه‌شیان ده‌كه‌ن دوای ره‌زامه‌ندی لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كان.مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م:كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا هاودژ بێت.مادده‌ی نۆزده‌یه‌م: له‌سه‌ر وه‌زیره تایبه‌تمه‌نده‌كانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جی بكه‌ن.مادده‌ی بیست:ئه‌م یاسایه له مێژووی بڵاوبونه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا جێبه‌جێ ده‌كرێت. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراقهۆیه پێویستهكانبزاڤی ئازادیخوازی كورد كه پێشه‌وای نه‌مر (مسته‌فا بارزانی) رابه‌رایه‌تی ده‌كرد ئامانجه‌كانی ئه‌وه‌بوو كه گه‌لی كورد له كوردستانی عێراقدا به هه‌موو توێژه كۆمهڵایهتیهكانیهوه به مافه‌كانی خۆی بگات، له‌به‌ر گرینگی سه‌ندیكا پیشه‌ییه‌كان و پێویستی دامه‌زراندنیان و بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی پیشه‌یی له هه‌رێمدا، هه‌روه‌ها بۆ رێكردن له ته‌ك به‌ره‌و پێش چوونی شارستانیه‌ت و پته‌و كردنی ده‌ستكه‌وته ره‌واكانی پێویستی كرد یاسای سه‌ندیكای خودان پیشه ته‌ندروستییه‌كانی هه‌رێم ده‌ربهێنرێ....
یاسای ژماره (11) ساڵی 1999 یاسای سه‌ندیكای كیمیاگه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 25
یاسای ژماره (11) ساڵی 1999 یاسای سه‌ندیكای كیمیاگه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 25
یاسای سه‌ندیكای كیمیاگه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقبه ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان به ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی عێراقژماره بڕیار: 23مێژووی بڕیار: 8/11/1999بڕیارپشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به پێی بڕگه (3)ی مادده (2) له یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمان دراوه‌و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 4/11/1999 دا یاسا كاری كردووه، ئه‌م بریاره‌مان ده‌رهێنا. یاسای ژماره (11) ساڵی 1999 یاسای سه‌ندیكای كیمیاگه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م گوزارشتانه‌ی خواره‌وه ماناكانی ته‌نیشتیانن بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:-هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق.سه‌ندیكا: سه‌ندیكای كیمیاگه‌ران.ده‌سته‌ی: ده‌سته‌ی گشتی سه‌ندیكا.ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا.نه‌قیب: نه‌قیبی كیمیاگه‌ران.به‌شی یه‌كه‌م(دامه‌زراندن و ئامانجه‌كان)مادده‌ی دووه‌م:به پێی ئه‌م یاسایه سه‌ندیكایه‌ك بۆ كیمیاگه‌ران داده‌مه‌زرێندرێ و كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی خۆی ده‌بێ و باره‌گاكه‌شی له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێم ده‌بێ و بۆی هه‌یه لقه‌كانی له ناوه‌ندی پارێزگاكانی هه‌رێمدا بكاته‌وه.ده‌سته‌یه‌كی ئاماده‌كار له (15) پانزده كه‌س پێك دێت به ره‌زامه‌ندی لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كان تاكو هه‌ڵبژاردنی گشتی ده‌كرێ.مادده‌ی سێیه‌م:سه‌ندیكا هه‌وڵ ده‌دات له پێناو هێنانه‌دی ئه‌و ئامانجانه‌ی خواره‌وه:به‌شداری كردن له پشتگیری كردنی حكومه‌تی هه‌رێم و سیستمی دیموكراتی و پاڵپشتی كردن و چه‌سپاندن و په‌ره‌پێدانی فیدرالیزم.به‌شداری كردن له راپه‌رینی پیشه‌سازی و كشتوكاڵی و ئاوه‌دانكاری و رۆشنبیری و زانستی به هاریكاری له‌گه‌ڵ لایه‌نه پسپۆره‌كاندا.به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئه‌ندامانی سه‌ندیكا له رووی كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری و ئابوورییه‌وه، هه‌روه‌ها داكۆكی كردن له مافه‌كانیان و چاودێری كردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان.رێكخستنی بنه‌ماكانی ده‌ست دانه پیشه.په‌یوه‌ندی پێكهێنان و هاریكاری كردن له‌گه‌ڵ ده‌سته‌و كۆمه‌ڵه پیشه‌ییه‌كانی تر له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا.6-كۆشش كردن بۆ زامنكردنی دوارۆژی ئه‌ندامان له كاتی نه‌خۆشی و پیری و بێ كاری‌دا.7-هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه پسپۆره‌كاندا بۆ بوار ره‌خساندن له به‌رده‌وام ئه‌ندامانی سه‌ندیكادا تا خوێندنی له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه بیانگرێته‌وه.به‌شی دووه‌م(چوونه ناو سه‌ندیكا و ئه‌ندامییه‌تی)مادده‌ی چواره‌م:ئه‌ندام ده‌بێ ئه‌و مه‌رجانه‌ی لێ بێته دی:یه‌كه‌م: هاووڵاتی هه‌رێم بێ و تیادا جێواربێ.دووه‌م: به تاوانێكی نا سیاسی یان كه‌تنێكی ئابرۆ به‌ر حوكم نه‌درابێ.سێیه‌م: بروانامه‌ی به كالۆریۆس یان هاوتای ئه‌وه‌ی له كیمیادا به ده‌ست هێنابێ و له بواری ته‌كنیكاری یان زانستی له سنووری پسپۆرییه‌كه‌یدا كاری كردبێ.مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: چونه ناو سه‌ندیكا به پێشكه‌شكردنی داواكارییه‌كی نووسراو ده‌بێ كه پێشكه‌ش به نه‌قیب ده‌كرێ و به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویستیشی پێوه ده‌لكێندرێ.دووه‌م: داواكاری چوونه ناو سه‌ندیكا له ماوه‌ی پانزده رۆژ له مێژووی تۆماركردنیه‌وه ده‌خرێته به‌رده‌می ئه‌نجومه‌ن، ئه‌نجومه‌نیش له‌سه‌ریه‌تی له‌و ماوه‌یه‌دا بیبڕێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و ماوه‌یه تێپه‌ری و نه‌یبڕانده‌وه، داواكارییه‌كه به قبوڵكراو داده‌نرێ.سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه داواكاری چوونه ناو سه‌ندیكا به بریارێكیی هۆدار ره‌فز بكات، وه خودان داواكاریش بۆی هه‌یه له لای دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمدا له ماوه‌ی (30) رۆژ له مێژووی ئاگاداربونیه‌وه تانه‌ی لێ بدا و بڕیاری دادگاش بن بڕه.مادده‌ی شه‌شه‌م:یه‌كه‌م: ره‌سمی چوونه ناو سه‌ندیكا سێ دیناره.دووه‌م: ره‌سمی به‌شداری كردنی ساڵانه بیست دیناره و له ماوه‌یه‌ك ده‌درێ كه له مانگی شوباتی هه‌موو ساڵێك تێناپه‌رێ، ئه‌گه‌ر ئه‌ندام له كاتی دیاریكراو ره‌سمی دواكه‌وت (50%) له ره‌سمی به‌شداریكردنی ساڵانه جه‌زا ده‌كرێ و ئه‌گه‌ر دوو ساڵی یه‌ك له دوای یه‌ك به‌بێ عوزری ره‌وا له دانی ره‌سمی به‌شداریكردن دواكه‌وت ناوی له تۆماری ئه‌ندامان وه‌ده‌رده‌نرێ.به‌شی سێیه‌م(پێكهاته‌كان)مادده‌ی حه‌وته‌م:سه‌ندیكا له مانه پێك دێ:ده‌سته‌ی گشتی.ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا.لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (الانضباط).لقه‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگاكان.مادده‌ی هه‌شته‌م:ده‌سته‌ی گشتی له هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه پێك دێ كه پابه‌ندیه‌كانی خۆیان به گوێره‌ی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ كردووه‌و به باڵاترین ده‌سه‌ڵات داده‌نرێ له سه‌ندیكادا، هه‌ر به سێ ساڵ جارێك له نێوان مانگی كانوونی دووه‌مدا به بڕیاری ئه‌نجومه‌ن و بانگێشتی نه‌قیب كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی له باره‌گاكه‌یدا ئه‌نجام ده‌دات، بۆ هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و هه‌شت ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌ندامیه‌تی ئه‌نجومه‌ن و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (الانضباط) رادده‌ی یاسایی (نیساب)یش به دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی ته‌واو ده‌بێ، وه له كاتی ته‌واو نه‌بوونی (نیساب) هه‌ڵبژاردن پانزده رۆژ دوای كۆبونه‌وه‌ی یه‌كه‌م له هه‌مان كات و شوێندا ئه‌نجام ده‌درێ و (نیساب)یش به ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ئه‌ندامان به‌ته‌واو داده‌ندرێ، به پێچه‌وانه‌وه‌ش ئه‌نجومه‌ن بۆ خولێكی تریش به به‌رده‌وام داده‌نرێ له كاره‌كانیدا.مادده‌ی نۆیه‌م:ده‌سته‌ی گشتی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام ده‌دات: یه‌كه‌م: راستاندنی بودجه و حسابكاری دوماهی.دووه‌م: گفتوگۆ كردن و بڕیاردان له‌سه‌ر راپۆرتی ئه‌نجوومه‌ن.سێیه‌م: چاوپیاخشاندنی ئه‌و پێشنیارانه‌ی كه له باره‌ی هه‌مواركردنی یاسایی سه‌ندیكاوه پێشكه‌ش ده‌كرێن.چواره‌م: بڕیاردان له‌سه‌ر پێره‌وی ناوخۆ و هه‌مواركردنی. مادده‌ی ده‌یه‌م:یه‌كه‌م: ده‌كرێ ده‌سته‌ی گشتی بانگهێشتی كۆبونه‌وه‌ی نائاسایی بكرێ له یه‌كێك له‌م دوو حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه‌دا:به بڕیارێكی هۆدار كه زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن ده‌یده‌ن.به داواكارییه‌كی نووسراوی هۆدار كه سێ یه‌كی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی ده‌كه‌ن، ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ریه‌تی بانگهێشتنامه ده‌ربهێنێ و كاتی كۆبونه‌وه له نێوان پانزده رۆژ له مێژووی گه‌یشتنی داواكارییه‌كه‌وه دیاری بكات.دووه‌م: نابێ له كۆبوونه‌وه نائاساییه‌كانی ده‌سته‌ی گشتیدا باس له هیچ كارێك بكرێ غه‌یری ئه‌و كارانه نه‌بن كه له به‌رنامه‌ی كاردا جێگیر كراون و له كاتی كۆبوونه‌وه له پێناویان‌دا.مادده‌ی یانزده:یه‌كه‌م: نابێ ئه‌ندام به‌شداری له كۆبونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی دا بكات ئه‌گه‌ر له‌لانی به‌رزه‌فتكارییه‌وه (الانضباط) ده‌ستدانه پیشه‌ی لێ قه‌ده‌غه كرابێ.دووه‌م: برَیار له كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتییه‌وه به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌رده‌چێ و له كاتی یه‌كسان بوونیشدا به‌و لایه‌نه دا ده‌له‌نگێ كه نه‌قیبی له‌گه‌ڵدایه.مادده‌ی دوانزده:ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا پێك دێ له:نه‌قیب: مه‌رجه ماوه‌ی ده‌ستدانه پیشه‌كه‌ی له ده ساڵ كه‌متر نه‌بێ.هه‌شت ئه‌ندام به بریكاری نه‌قیب و سكرتێریشه‌وه: له وانه بن كه ئه‌و ماوه‌یه‌ی له ده‌ست دانه پیشه‌كه‌یان قه‌تاندویانه له حه‌وت ساڵ كه‌متر نه‌بێ.مادده‌ی سێزده‌یه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن له نێوان ئه‌ندامه‌كانیدا به هه‌ڵبژاردنی نهێنی بریكاری سه‌رۆك و سكرتێرێك ههڵدهبژێرێدووهم: ئه‌نجومه‌ن مانگی یه‌ك جار دانیشتنه ئاساییه‌كانی خۆی ده‌كا هه‌روه‌ها بۆی هه‌یه دانیشتنی نائاساییش له‌سه‌ر بانگهێشتی نه‌قیب یان به داواكاری سێیه‌كی ئه‌ندامان ئه‌نجام بدات.مادده‌ی چوارده:یه‌كه‌م: رادده‌ی یاسایی (نیساب) له ئه‌نجومه‌ندا به ئاماده‌بوونی زۆربه‌ی ئه‌ندامان ته‌واو ده‌بێ و بڕیاره‌كان به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بوان ده‌رده‌چێ، وه له كاتی یه‌كسان بوونی ده‌نگه‌كانیش به‌و لایه‌نه دا ده‌له‌نگێ كه نه‌قیبی له‌گه‌ڵدایه. دووه‌م: ئه‌گه‌ر به هه‌ر هۆیه‌كه‌وه شوێنی نه‌قیب چۆڵ بوو جێگره‌كه‌ی شوێنی ده‌گرێته‌وه یان سكرتێر ئه‌گه‌ر شوێنی نه‌قیب چۆڵ بوو ئه‌ویش ئه‌وه‌نده ماوه‌یه‌ی كه باقی ماوه.سێیه‌م: ئه‌گه‌ر به هه‌ر هۆیه‌كه‌وه شوێنی یه‌كێك له پایه‌كانی ئه‌نجومه‌ن چۆڵ بوو، ئه‌ندامێك له نێوان ئه‌ندامه یه‌ده‌گه‌كان شوینی ده‌گرێته‌وه.چواره‌م: ئه‌گه‌ر پایه‌ی پترله ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن چۆڵ بوو، ئه‌نجوومه‌ن له‌سه‌ریه‌تی له ماوه‌ی دوو مانگدا بانگهێشتی ده‌سته‌ی گشتی بكا بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌وانه‌ی شوێنی ئه‌م پایانه پرده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌نده ماوه‌یه‌ی كه باقی ماوه‌ته‌وه، ئه‌ویش به هه‌مان رێگا له‌م یاسایه‌دا دیاری كراوه.مادده‌ی پانزده‌یه‌م:ئه‌نجوومه‌ن ئه‌م پسپۆریاتیانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام ده‌دا:كاركردن له پێناو هێنانه‌دی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا.پێشنیار پێشكه‌ش كردن به ده‌سته‌ی گشتی ده‌رباره‌ی هه‌مواركردنی یاسای سه‌ندیكا.جێبه‌جێكرددنی بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی.كارمه‌ند دامه‌زراندن له سه‌ندیكادا و دیاری كردنی كرێكانیان.سه‌یر كردنی داواكارییه‌كانی هاتنه ناو سه‌ندیكا و ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر كردنی.دیاری كردنی ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكا ده‌كا له لیژنه ره‌سمییه‌كاندا.هه‌واڵه كردنی ئه‌و كێشه‌و شكایه‌تانه‌ی كه بۆی دێن بۆ لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (الانضباط).تێروانین له ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی نه‌قیب یان جێگره‌كه‌ی یان هه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن.دامه‌زراندنی لقه‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگاكاندا.پێكهێنانی لیژنه لاوه‌كییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا.ئاماده‌كردنی بودجه‌ی ساڵانه‌و دامه‌زراندنی ووردكار (مدقق)ێكی ژمێریاری بۆ ووردكاری كردنی حسابكاری دوماهی.رێكخستنی كاغه‌زه‌كانی هه‌ڵبژاردن و به‌ڵگه‌نامه‌كانی تر‌و، سه‌رپه‌رشتی كردنی هه‌ڵبژاردن.بڕیاردان بۆ خودان كردنی ماڵ و عه‌قار و قبوڵكردنی خه‌ڵات و پێ به‌خشین به ره‌زامه‌ندی لایه‌نه پسپۆره‌كان.دامه‌زراندنی به‌رێوه بردنی یانه‌كان به پێی یاساى كۆمه‌ڵه‌كان.ئاماده‌كردنی پێره‌وی ناوخۆی سه‌ندیكا.دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به لیژنه‌كانی لقه‌كان بسپێرێ.مادده‌ی شانزده‌یه‌م: نه‌قیب ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه:سه‌رۆكایه‌تی كردنی كۆبونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی و ئونجومه‌نی سه‌ندیكا.نوێنه‌رایه‌تی كردنی سه‌ندیكا له لای ده‌زگا دادوه‌ری وكارگێرییه‌كان و ده‌سته ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كان و راستاندنی مامه‌ڵه‌كان و به‌ڵگه‌نامه تایبه‌تكان به سه‌ندیكاوه، وه بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی بدا به هه‌ر یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن كه خۆی دیاری بكا.پشتگیری كردنی توانای دارایی ئه‌ندامانی سه‌ندیكا بۆ مه‌به‌ستی كه‌فاله‌ت.مادده‌ی حه‌ڤده:ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن به ده‌ست له كاركێشراوه داده‌نرێ ئه‌گه‌ر له سێ دانیشتنی یه‌ك له دوای یه‌ك یان پێنج دانیشتنی پچر پچڕ له ماوه‌ی ساڵێكدا به‌بێ عوزری ره‌وا ئاماده نه‌بوو.مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م:لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (الانضباط) له سێ ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێ و كاری ئه‌وه ته‌ماشای ئه‌و شكاتانه بكا كه ئه‌نجومه‌ن بۆی ره‌وانه ده‌كا، وه ئه‌و بنه‌مایانه ره‌چاو ده‌كا كه له یاسای به‌رزه‌فتی كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌تدا هاتوون.مادده‌ی نۆزده‌یه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی بۆی هه‌یه ئه‌م سزایانه‌ی خواره‌وه ده‌ربهێنێ:وریا كردنه‌وه.ئینزار.قه‌ده‌غه كردن بۆ ماوه‌یه‌ك كه له شه‌ش مانگ تێنه‌په‌رێ، وه ئه‌و قه‌ده‌غه كردنه‌ش ده‌رباره‌ی كارمه‌ند و كرێكاری فه‌رمانگه له‌سه‌ركاركردنه له دوای كاته‌كانی ده‌وامی ره‌سمی فه‌رمانگه‌كه‌ش به بڕیاره‌كه ئاگادار ده‌كرێ.مادده‌ی بیست:ده‌كرێ له ماوه‌ی سی رۆژ له مێژووی ئاگادار كردن به بڕیاره‌كه له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمدا تانه له بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (الانضباط) بدرێ و بڕیاری دادگاش بن بڕه.مادده‌ی بیست و یه‌ك:به ده‌نگدانی نهێنی لیژنه‌ی لق له لایه‌ن ئه‌ندامانه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێ.لیژنه‌ی لق له سه‌رۆك و دوو ئه‌ندامی ئه‌سڵی و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گ پێك دێ.به‌شی چواره‌م(دارایی سه‌ندیكا)مادده‌ی بیست و دوو:دارایی سه‌ندیكا پێك دێ له:ره‌سمه‌كانی چوونه ناو سه‌ندیكا و ره‌سمی به‌شداربوونی ساڵانه.ئه‌و پێبه‌خشینانه‌ی له لایه‌نه ره‌سمی و ناره‌سمییه‌كانه‌وه پێشكه‌شی ده‌كرێن.ئه‌و پیتاك و خه‌ڵاتانه‌ی له لایه‌ن ئه‌ندامان و غه‌یری ئه‌وان به ره‌زامه‌ندی لایه‌نه پسپۆره‌كان پێشكه‌ش ده‌كرێن.قازانجی ئه‌و ئاهه‌نگانه‌ی له‌بۆ سوودی سه‌ندیكا ده‌گێردرێن.قازانجی ئه‌و پرۆژانه‌ی كه سه‌ندیكا ده‌یه‌وێ دایان بمه‌زرێنێ یان ئه‌نجامیان بدا.قازانجی چاپه‌مه‌نییه‌كانی سه‌ندیكا.ئه‌و ره‌سمانه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا له ئه‌نجامی كاری ناوبژیوانیدا بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات.پشتگیری كردنی توانای دارایی ئه‌ندامانی سه‌ندیكا و شایه‌تنامه‌كانی ئه‌نجوومه‌ن ده‌ریان ده‌چوێنێ.ره‌سمی پشتگیری كردنی گرێ به‌ندی نێوان ئه‌ندامانی سه‌ندیكا و خودان كاره‌كان.به‌شی پێنجه‌م(حوكمه‌كانی دوماهی)مادده‌ی بیست و سێ:كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه هاودژ بێت.مادده‌ی بیست و چوار: له‌سه‌ر وه‌زیره تایبه‌تمه‌نده‌كانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جی بكه‌ن.مادده‌ی بیست و پێنج:ئه‌م یاسایه له مێژووی بڵاوبونه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا جێبه‌جی ده‌كرێت. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراقهۆیه پێویستهكانبۆ پیاده‌كردنی كار و كۆششه‌كانی كیمیا گه‌ران وه‌ك باقی توێژه‌كانی گه‌لی كوردستان‌و ئاراسته كردنیان بۆ به‌شداری كردن له ئاوه‌دانكردنه‌وه و بنیادنان و گه‌شه كردنی كوردستان له بواره‌كانی زانستی و ئاوه‌دانكاری و كشتوكاڵی و پیشه‌سازییدا، كه ئامانجێكه له ئامانجه‌كانی بزاڤی ئازادیخوازی كورد، كه مسته‌فا بارزانی نه‌مر رابه‌رایه‌تی كرد له ئازادی و دیموكراسی و فیدرالیزم، بۆ پته‌وكردنی ئه‌م ده‌سته كهوتانهو چاودێری كردنی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ندامانی سه‌ندیكا ئه‌م یاسایه ده‌رهێنرا....
یاسای ژماره (11)ی ساڵی2012 یاسای سندوقی كۆمه‌ك بۆ تووشبوانی شێرپه‌نجه له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق | 10
یاسای ژماره (11)ی ساڵی2012 یاسای سندوقی كۆمه‌ك بۆ تووشبوانی شێرپه‌نجه له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق | 10
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقپاڵپشت به حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌موار كرا‌و و، به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خستییه روو، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتنی ئاسایی خۆی ژماره (12)دا كه رۆژی 15/10/2012 گرێ درا، بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (11)ی ساڵی2012 یاسای سندوقی كۆمه‌ك بۆ تووشبوانی شێرپه‌نجه له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقماددهی یه‌كه‌م:سندوقێك پێك دێت به‌ناوی (سندوقی كۆمه‌ك بۆ تووشبوانی شێرپه‌نجه)، خاوه‌نی كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وییه‌و له ڕووی دارایی وكارگێرییه‌وه سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت و به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه.مادده‌ی دووه‌م:ئامانجی سندوق به‌دیهێنانی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یه:سندوق به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كار ده‌كات بۆ دابینكردنی باشترین ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ری و ڕێكاره‌كانی خۆپاراستنی هاووڵاتیانی كوردستان ئه‌وانه‌ی تووشی نه‌خۆشیه‌كانی شێرپه‌نجه هاتوون، كه پێویستیان به پشتگیریه‌كی چڕ هه‌یه بۆ دابینكردنی پێداویستی چاره‌سه‌ری و داوده‌رمان و ئامێری پزیشكی له بنكه‌ی پسپۆڕ بۆ چاره‌سه‌ركردن له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا.مادده‌ی سێیه‌م: سندوق ئه‌م ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت:یه‌كه‌م: دیاری كردنی نه‌خشه رێگه‌ی سیاسه‌تی گشتی كه‌وا سندوق له سه‌ری ده‌ڕوات و بڕیاردانی ئه‌و پلانانه‌ی كه به‌ڕێوه‌چوونی كاری تێدا كۆنترۆڵ ده‌كات.دووه‌م: هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له دامه‌زراندن و په‌ره‌پێدانی بنكه‌كانی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی تووشبوانی شێرپه‌نجه.سێیه‌م: خاوه‌ندارێتی كردن و پاراستنی سامانی گواستراوه و نه‌گواستراوه و به‌كارهێنانیان به‌گوێره‌ی یاسا كار پێكراوه‌كان.چواره‌م: پاڵپشتی كردنی توێژینه‌وه‌و به‌ده‌ستهێنانی داتا‌و ئاماری پێویست له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به مه‌به‌ستی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی سندوق.پێنجه‌م: سندوق مافی په‌نا بردنه به‌ر دادگای هه‌یه له‌و مافانه‌ی كه هی خۆیه‌تی و له‌و ئه‌ركانه‌ی كه له سه‌رێتی.شه‌شه‌م: دانانی پێڕه‌وێكی ناوه‌خۆ بۆ به‌رێوه‌بردنی كاروباری سندوق.حه‌وته‌م: دانانی پلانی به‌رده‌وام بوون و گه‌شه‌پێدانی وه‌به‌رهێنان و سه‌رچاوه‌كانی داهاتی سندوق.مادده‌ی چواره‌م: سه‌رچاوه‌كانی داهاتی سندوق له‌مانه‌ی خواره‌وه پێكدێت:یه‌كه‌م: ئه‌و پاره‌یه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم ساڵانه له بودجه‌ی گشتی هه‌رێم ته‌رخانی ده‌كات.دووه‌م: به‌شی سندوق له ته‌رخانكراوه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی.سێیه‌م: زێده‌كردنی رێژه‌ی (5%) له‌و باج و ڕسوماتانه‌ی كه ده‌خرێنه سه‌ر شتومه‌ك و به‌رهه‌می زیان به‌خش به ته‌ندروستی، چ هاورده بن یان دروستكراوی خۆماڵی و، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سندوق وه‌رده‌گیرێت.چواره‌م: بژارده‌ی (غرامه) وه‌رگیراو به‌پێی یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی جگه‌ره كێشان.پێنجه‌م: ڕێژه‌ی (50%) له‌و بژاردانه‌ی كه له شتومه‌ك و خۆراكی سه‌رپێچیكار بۆ مه‌رجه ته‌ندروستیه‌كان وه‌رده‌گیرێن.شه‌شه‌م: ڕێژه‌ی (25%) له‌و بژاردانه‌ی كه به‌پێی یاسای چاودێری ته‌ندروستی وه‌رده‌گیرێن.حه‌وته‌م: پیتاك و كۆمه‌ك و به‌خشین له دوای ره‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بێـت.هه‌شته‌م: داهاتی چالاكیه‌كانی سندوق.نۆیه‌م: أ- زێده‌كردنی ڕێژه‌ی (5%) بۆ ڕه‌سمی تۆماركردنی هه‌موو جۆره ئۆتومبیلێك و گواستنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی و نوێ كردنه‌وه‌ی ساڵانه‌یی (سنویه) و، بۆ مه‌به‌ستی سندوق وه‌رده‌گیرێت.ب- ڕێژه‌ی (5%) له‌و بژاردانه‌ی له سه‌رپێچییه‌كانی هاتووچۆ وه‌رده‌گیرێن.مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نێكی به‌ڕێوه‌بردن به‌ناوی ( ئه‌نجوومه‌نی به‌رێوه‌بردنی سندوق) له‌مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت: 1ـ به‌رێوه‌به‌ری هه‌ر یه‌ك له سه‌نته‌ره‌كانی چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه له پارێزگاكانی هه‌رێمدا.2ـ نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی.3ـ نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی دارایی. 4ـ شاره‌زایه‌ك و راوێژكارێك له‌وانه‌ی پسپۆرن له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی.دووه‌م: سه‌رۆك له نێوان ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن به هه‌ڵبژاردن داده‌نرێت، ماوه‌كه‌ی چوار ساڵ ده‌بێت و ده‌كرێت بۆ یه‌ك جار نوێ بكرێته‌وه.مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن لانی كه‌م مانگی یه‌ك جار كۆده‌بێته‌وه‌و له كاتی پێویست به بانگهێشتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن كۆبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌دات.دووه‌م: كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌ن به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامان ئه‌نجام ده‌درێت، بڕیاریش به‌ده‌نگی زۆرینه‌ی ئاماده‌بووان ده‌بێت و گفتوگۆ‌و بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن له تۆمارێكی تایبه‌ت ده‌نووسرێته‌وه.سێیه‌م: پێویسته ئه‌نجوومه‌نی به‌رێوه‌بردن راپۆرته خوولییهكانی خۆی ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی سندوق بخاته به‌رده‌م وه‌زیری ته‌ندروستی.چواره‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه پشت ببه‌ستێت به‌وه‌ی به گونجاوی ده‌زانێت بۆ وه‌رگرتنی ڕای و مافی ئاماده‌بوونی هه‌بێت له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانی هه‌بێت.پێنجه‌م: وه‌زیر به‌دواداچوونی ئاستی پابه‌ندبوونی سندوق به حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، له ئه‌ستۆ ده‌گرێت، گه‌ر بۆی ده‌ركه‌وت هاودژیهك له‌كارو بڕیاره‌كانی سندوق له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا هه‌یه، یان سندوق ئامانجه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی كارامه‌و كاریگه‌ر جێبه‌جێ نه‌كردووه، ئه‌وا بۆی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه تانه بگرێت، وه له حاڵه‌تی سووربوونی ئه‌نجوومه‌ن له سه‌ر ڕای خۆی، ئه‌وا وه‌زیر بابه‌ته‌كه، له ماوه‌ی (7) ڕۆژ له رێكه‌وتی تانه‌كه‌دا، بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رز ده‌كاته‌وه، و پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش، له ماوه‌ی (15) رۆژدا، بڕیاری پێویست له‌م باره‌یه‌وه وه‌ربگرێت.مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: سندوق به‌ڕێوه‌به‌رێكی جێبه‌جێكاری ده‌بێت كه له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنه‌وه داده‌مه‌زرێت، و له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر، كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ته‌نسیبیان ده‌كات، یاریده‌ده‌ری ده‌كرێت وبارهگاكهشی له هه‌ولێر پایته‌ختی هه‌رێم ده‌بێت.دووه‌م: لادان یان ده‌ركردنی به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكار به بڕیاری زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی سندوقه‌وه ده‌بێت.مادده‌ی هه‌شته‌م: له سه‌ر وه‌زیری ته‌ندروستیه رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.مادده‌ی نۆیه‌م:له سه‌ر ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی ده‌یه‌م:ئه‌م یاسایه له رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان)ه‌وه، جێبه‌جێ ده‌كرێت. د.ارسلان بایز اسماعیلسەرۆکی پەرلەمانی کوردستان -عێراق هۆیه پێویستكارهكانی ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه له‌به‌ر زۆربوونی ژماره‌ی تووشبووان به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له هه‌رێمی كوردستاندا، و به له‌به‌ر چاوگرتنی تێچوونه زۆره‌كانی چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشییه، و بێ توانایی له ئه‌ستۆگرتنی ئه‌م تێچوونانه له لایه‌ن تووشبوانه‌وه، بۆیه ئه‌م یاسایه ده‌رچووێندرا....
یاسای ژماره (15)ی ساڵی 2000 یاسای پله‌داركردنه وه‌زیفيیه‌كانی ده‌رچوانی كۆلیجی زانسته‌كان (به‌شی كیمیا و بایۆلۆجی)ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 9
یاسای ژماره (15)ی ساڵی 2000 یاسای پله‌داركردنه وه‌زیفيیه‌كانی ده‌رچوانی كۆلیجی زانسته‌كان (به‌شی كیمیا و بایۆلۆجی)ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 9
یاسای پله‌داركردنه وه‌زیفییه‌كانی ده‌رچوانی كۆلیجی زانسته‌كان(به‌شی كیمیا و بایۆلۆجی)ی هه‌رێمی كوردستانی عێراقبهناوی خوای گەورە و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژمارهی بڕيار: 31مێژووی بڕیار: 12/12/2000 "بڕیار" پشت به حوكمه‌كانی بڕگه (1) له ماددەی (56) و مادده‌ی (53)ی یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر داواكاریی وه‌زیری پەروەردە وئەو ياساكارييەش كە ئەنجومەنی نيشتمانيی كوردستانی عێراق لە دانيشتنی ژمارە (٢١)يدا لە رۆژی (١١/١٢/٢٠٠٠) دا كردوويەتی و، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه بە پێی بڕگه (3)ی یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمان دراوە بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌مان دا:یاسای ژماره (15)ی ساڵی 2000 یاسای پله‌داركردنه وه‌زیفيیه‌كانی ده‌رچوانی كۆلیجی زانسته‌كان (به‌شی كیمیا و بایۆلۆجی)ی هه‌رێمی كوردستانی عێراقماددهی یه‌كه‌م:ده‌رچووی كۆلێجی زانسته‌كان (به‌شی كیمیا و بایۆلۆجی) له تاقیگه سه‌ره‌كییه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كانی پارێزگاكاندا به پێی پێداویستی ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان دادمه‌زرێ و، بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ له ژێر مه‌شقدا ده‌بێ.مادده‌ی دووه‌م:وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌و مه‌شق كردووانه، دوای ته‌واوكردنی ماوه‌ی مه‌شق، به‌سه‌ر مه‌ركه‌زه ته‌ندروستییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی مه‌ڵبه‌ندی پارێزگاكانی هه‌رێمدا، به پێی پێداویست دابه‌شی ده‌كا و تا دوو ساڵ ده‌مێننه‌وه.مادده‌ی سێیه‌م:ئه‌وانه له ماوه‌ی پله‌داركردنه‌كه‌دا، رێگایان پێ نادرێ كه دوای ده‌وامی ره‌سمی ئیختیصاصاتی خۆیان له تاقیگه تایبه‌تییه‌كاندا پیاده بكه‌ن، ماوه‌ی پله‌داركردنه‌كه‌شی (پێنج) ساڵه بۆ ئه‌وانه‌ی كه خولی تاقیگه‌ییه‌كه ته‌واو ده‌كه‌ن، به‌ڵام بۆ ئه‌وانه‌ی كه ناچنه خوله‌كه‌وه ماوه‌كه ده‌بێته (ده) ساڵ و له‌م باره‌یاندا لیژنه‌ی هونه‌ریی وه‌زاره‌ت، له‌رووی نه‌زه‌ری و عه‌مه‌لیشه‌وه هه‌ڵیانده‌سه‌نگێنێ.مادده‌ی چواره‌م:ئه‌وه‌ی پلهداركردنهكه ده‌یگرێته‌وه ده‌رماڵه‌ی دنه‌دانی له پاداشتی دووریی جێگای ئیشه‌كانیان بۆ ده‌بڕدرێته‌وه، به‌م جۆره‌ی خواره‌وه:1/جێگه‌ی (أ) سه‌د دینار.2/جێگه‌ی(ب) سه‌دو بیست و پێنج دینار.3/جێگه‌ی (ج) سه‌دو په‌نجا دینار.مادده‌ی پێنجه‌م:وه‌زیری ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی پێویسته ئه‌و جێگایانه دیار بكا كه مادده‌ی چواره‌م ده‌یانگرێته‌وه.مادده‌ی شه‌شه‌م:وه‌زیری ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆی هه‌یه به‌هاوته‌گبیری له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری پێكه‌وه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكردنی وه كارخستنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربهێنێ.مادده‌ی حه‌وته‌م:پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخاته كار.مادده‌ی هه‌شته‌م:هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، كاری پێ ناكرێ.مادده‌ی نۆیه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له وه‌قایعی كوردستاندا، ده‌خرێته كار. د.رۆژ نوری شاوهیسسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشمانیی كوردستانی عێراق...
یاسای ژماره (16)ی ساڵی 2001 یاسای پزیشكی دادگوزاریی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 34
یاسای ژماره (16)ی ساڵی 2001 یاسای پزیشكی دادگوزاریی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 34
به ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بانبه ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی عێراقژماره ده‌رهێنان: 16 رۆژی ده‌رهێنان 26/10/2001 پشت به حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992) و، له‌سه‌ر داوای وەزیری تەندروستی و کاروباریی کۆمەڵایەتی و رەزامەندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ئاسایی ژماره (11)ی رۆژی (25/10/2001)ی‌دا ئه‌نجامی داوه و، به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه (3) یاسای ژماره (10) ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا.یاسای ژماره (16)ی ساڵی 2001 یاسای پزیشكی دادگوزاریی هه‌رێمی كوردستانی عێراقماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه:1-هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق.2-وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێم.3-وه‌زیر: وه‌زیری ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێم.4-په‌یمانگا: په‌یمانگای پزیشكی دادگوزاری.ده‌روازه‌ی یهكهمئامانجهكان و بنچینهكانماددهی دووه‌م:ائامانجی ئه‌م یاسایه ئه‌وه‌یه كه ئیش و كاری پزیشكی دادگوزاری له هه‌رێمدا رێك بخات و سه‌ویەی كارامه‌یی كامه‌نده‌كانی به‌رز بكاته‌وه و كار و پیشه‌یان به‌ره‌و چاكتر ببات به مه‌به‌ستی یاریدەدانی دادگوزاری.مادده‌ی سێیه‌م:ئامانجه‌كانی ئه‌م یاسایه له‌مانه‌ی خواره‌وه دێته دی:یه‌كه‌م: یه‌كخستنی شێوازی ئیش و كاری تیمارگه‌ی دادگوزاری له هه‌رێمداو سه‌رپه‌رشتی به‌كار خستنی.دووه‌م: ئاماده‌كرن و پێشكه‌ش كردنی شاره‌زایی زانستی و هونه‌ری بۆ دادگاكان و لایه‌نی لێ پێچانه‌وه‌ی پێوه‌ندیدار.سێیه‌م: مه‌شق پێ كردن و راهێنانی كادیره پزیشكی و ته‌ندروستی و هونه‌ریه‌كان.چواره‌م: ئاماده‌كردنی ئه‌و دیراسه‌تانه‌ی كه پێوه‌ندییان به پزیشكی دادگوزاریه‌وه هه‌یه.پێنجه‌م: به‌جێ هێنانی لیكدانه‌وه و شیكاری ئاماریی زه‌بره‌كانی (وقعات) پزیشكی دادگوزاری.ده‌روازه‌ی دووهمپێكهاتهكانی پزیشكی دادگوزاریماددهی چواره‌م:به پێی ئه‌م یاسایه (په‌یمانگای پزیشكی دادگوزاری) داده‌مه‌زرێ و باره‌گاكه‌ی له هه‌ولێر ده‌بێ و به وه‌زاره‌ته‌وه ده‌به‌سترێ.مادده‌ی پێنجه‌م:پێكهاته‌كانی پزیشكی دادگوزاری ئه‌مانه‌ن:یه‌كه‌م: په‌یمانگای پزیشكی دادگوزاری، له‌مانه پێك دێت:أ-ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگا.ب-به‌شه‌كانی په‌یمانگاكه.دووه‌م: تیمارگه دادگوزارییه‌كانی موڵگه‌ی پارێزگاكان، ئه‌مانه له رووی ئیدارییه‌وه به دایه‌ره ته‌ندروستییه‌كانی پارێزگاكه‌وه ده‌به‌سترێن، به‌ڵام له رووی هونه‌رییه‌وه به په‌یمانگاوه ده‌به‌سترێن.مادده‌ی شه‌شه‌م:له‌و پارێزگایانه‌دا كه زانكۆیان تێدا هه‌یه، وه‌زیر بۆی هه‌یه تیمارگه دادگوزارییه‌كان له كاتی پێویستیدا بكات به په‌یمانگای پزیشكی دادگوزاری به پله‌ی مودیرییه‌ت.مادده‌ی حه‌وته‌م:یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگا له مانه پێك ده‌هێنرێ:1-به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگا- سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه.2-نوێنه‌رێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، وه‌زیری پێشمه‌رگه، له ناو پزیشكه سه‌ربازیه‌كاندا هه‌ڵی ده‌بژێرێ- بە ئه‌ندام.3-نوێنه‌رێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، وه‌زیری ناوخۆ له ناو ئه‌فسه‌ره‌كانی پۆلیسدا هه‌ڵی ده‌بژێرێ و روتبه‌كه‌ی له (مقدم) كه‌متر نه‌بێ و بڕوانامه‌ی به‌كاۆریۆسی له یاسادا هه‌بێ ، یان فرمانبه‌رێكی حقوقی خاوه‌ن شاره‌زایی و ئه‌زموون بێت له وه‌زاره‌تی ناوخۆ- به ئه‌ندام.4-نوێنه‌رێكی ئه‌نجومه‌نی فێركردنی باڵا و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی لەهه‌رێم، ئه‌نجومه‌ن له ناو مامۆستایانی مادده‌ی پزیشكی دادگوزاریی زانكۆكانی هه‌رێمدا دایده‌نێ- به ئه‌ندام5-دادوه‌رێك كه له پله‌ی دووه‌م كه‌متر نه‌بێ، وه‌زیری داد دایده‌نێ- به ئه‌ندام.6-مودده‌عییه‌كی گشتی كه له پله‌ی دووه‌م كه‌متر نه‌بێ، وه‌زاره‌تی داد دیده‌نێ- به ئه‌ندام.7-سه‌رۆكانی به‌شه‌كانی په‌یمانگای پزیشكی دادگوزاری- ده‌بنه ئه‌ندام. 8-سێ پزیشكی دادگوزاری، وه‌زیر دایاننده‌نێ- ئه ئه‌ندام.9-پزیشكێكی پسپۆر، بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ- کە یارای تازه‌كردنه‌وه‌شە- وه‌زیر دایده‌نێ- به ئه‌ندام.دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگاكه، هه‌ر سێ مانگ جارێك كۆده‌بێته‌وه.سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نیش بۆی هه‌یه، كه‌ی پێویست بێت بانگێشتی بكات بۆ كۆبوونه‌وه، نیصابیش به ئاماده‌بوونی دوو له سێی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن دێته جێ و بڕیاره‌كانیش به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووان ده‌رده‌چێ وئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كانیش هاوتابوون ئه‌وه، له‌و باره‌دا ده‌نگی سه‌رۆك بۆ كام تایان بووبێ، هی ئه‌وه. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه هه‌ر كه‌سێكی شاره‌زا و پسپۆر، به باشی بزانێ، بانگی بكات بۆ كۆبوونه‌وه‌كه، به‌ڵام مافی ده‌نگدانیان نابێت.مادده‌ی هه‌شته‌م:ئه‌نجومه‌نی پەیمانگا ئه‌و ئیش و كارانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ:یه‌كه‌م: ئاماده‌كردنی پلانی ساڵانه‌ی په‌یمانگه‌ی دادگوزاره‌ی هه‌رێم و به‌دواداچوونی به‌كارخستنی.دووه‌م: ئاماده‌كردنی بوجه‌ی ساڵانه و حیسابكاری كۆتایی په‌یمانگاكه و هی تیمارگه‌كانی.سێیه‌م: له‌ناو ئه‌ندامه‌كانی خۆیدا لیژنه‌یه‌ك له (3) سێ پزیشكی دادگوزاری پێك ده‌هێنێ له وانه‌ی كه هێشتا له‌و وه‌زیفه‌دان، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌یری ئه‌و ناره‌زاییانه بكات كه ده‌رباره‌ی راپۆرته‌كانی پزیشكی دادگوزاری پێشكه‌ش ده‌كرێن.چواره‌م: هه‌ر پێشنیارێكی به باشی بزانی بۆ به‌رنامه‌ی پزیشكی دادگوزاری و خوێندنی باڵای پسپۆری بۆ پزیشكانی دادگوزاری، پێشكه‌شی ده‌كات.پێنجه‌م: كردنه‌وه‌ی خولی مه‌شق ئیقرارا ده‌كات بۆ خاوه‌ن پیشه پزیشكی و ته‌ندروستی و هونه‌رییه‌كان له پزیشكیی دادگوزاریدا.شه‌شه‌م: راده‌سپێرێ كه ئیجازه‌ی خوێندن بدرێت به كارمه‌ندانی تیمارگه‌ی دادگوزاری یان ئیفاد بكرێ.حه‌وته‌م: راده‌سپێرێ كه پاداشت بدرێ به كارمه‌ندانی تیمارگه‌ی دادگوزاری وه‌ك دنه‌دانێك بۆ كاره نایابه‌كانیان.هه‌شته‌م: سه‌یری هه‌موو شتێك ده‌كات كه وه‌زیر یان به‌رێوه‌به‌ری په‌یمانگا بۆی هه‌واڵه بكات.مادده‌ی نۆیه‌م:به‌رێوه‌به‌ری په‌یمانگا به فه‌رمانی وه‌زیر داده‌مه‌زرێت، كه یه‌كێك بێت له وانه‌ی بڕوانامه‌ی پسپۆریان له پزیشكی دادگوزاریدا هه‌بێ و بۆ ماوەیەکیش لە حەوت ساڵ کەمترنەبێ پیشەکەی بە سەربردبێ یان یەکێک بێت لە پزیشکە دادگوزارییەکان و ماوه‌یه‌ك ئه‌م پیشه‌یه‌ی به‌سه‌ر بردبێ له دوازده ساڵ كه‌متر نه‌بێ، باشتریش ئه‌وه‌یانه كه بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له یاساشدا هه‌بێ.مادده‌ی ده‌یه‌م:به‌رێوه‌به‌ری په‌یمانگا ئه‌م ئیشانه ده‌كات:أ-به‌رێوه‌بردنی ئیش و كاری په‌یمانگا و، سه‌رپه‌رشتی هونه‌ریی ئیش و كاری تیمارگه دادگوزاریه‌كان له پارێزگاکاندا.ب-به‌كارخستنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن.ج-هه‌ڵسوراندنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه وه‌زیر یان ئه‌نجومه‌ن داوێتی.دووه‌م: به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگا یه‌كسه‌ر به وه‌زیره‌وه په‌یوه‌سته.مادده‌ی یازده:په‌یمانگا له‌م به‌شانه‌ی خواره‌وه پێك دێت:یه‌كه‌م: به‌شی فه‌حس كردنی زیندووهكان، بزیشكێكی دادگوزاری سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات.دووه‌م: به‌شی فه‌حس كردنی مردووه‌كان، بزیشكێكی دادگوزاری سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات. سێیه‌م: به‌شی تاقیگه.چواره‌م: به‌شی وێنه گرتن و تیشك، پزیشكێكی لێزان سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات.پێنجه‌م: به‌شی ئاماكاری و لێكۆڵینه‌وه‌كان.مادده‌ی دوازده:وه‌زیر، به رێنماییگه‌لێ كه ده‌ری ده‌كا بۆی هه‌یه:یه‌كه‌م: پسپۆری به‌شه‌كان و شه‌رت و شرووتی كارمه‌ندان و ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانیانی تێدا دیاری بكات.دووه‌م: به‌شی تازه له په‌یمانگا و تیمارگه دادگوزاریه‌كاندا بكاته‌وه.مادده‌ی سیازده:تیمارگه‌ی دادگوزاری له مه‌ركه‌زی هه‌ر یه‌كه له پارێزگاكاندا، پزیشكێكی دادگوزاری سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات.ده‌روازه‌ی سێیهمپزیشكی دادگوزاریماددهی چوارده:هه‌ر پزیشكێ نازناوی پسپۆری له پزیشكی دادگوزاریدا هه‌بی، یا سه‌رومڕ به كردار پزیشكێتی دادگوزاری بۆ ماوه‌یه‌ك به‌سه ربردبێ له (3) ساڵ كه‌متر نه‌بێ، یا هه‌ر پزیشكێكی خولی راهێنان و مه‌شقی به سه‌ركه‌وتوویی له په‌یمانگایه‌كی پزیشكێتی دادگوزاریی بڕواپێكراودا ته‌واو كردبێ و ماوه‌ی خوله‌كه‌ی له یه‌ك ساڵی ته‌قویمی كه‌متر نه‌بێ، ئه‌وانه به پزیشكی دادگوزار له قه‌ڵه‌م ده‌درێن.مادده‌ی پازده:یه‌كه‌م: پزیشكێكی دادگوزار ئه‌م ئیشانه‌ی خواره‌وه ده‌كات:أ-توشبووه‌كان فه‌حس ده‌كا تا جۆری توشبوونه‌كه و هۆكاره‌كانی ده‌سنیشان بكات.ب-جه‌سته‌و لاشه‌و ئێسكه‌كان توێكاری (تشریح) ده‌كا تا هۆكاری مردنه‌كه روون بكاته‌وه.ج-له هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆر و ده‌رهێنانی لاشه‌دا ئاماده ده‌بێ و بۆ ئه‌وه‌ی وه‌سفی بكا یان توێكاری بكات تا هۆكاری مردنه‌كه‌ی روون بكاته‌وه یان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر فرمانێكی تر ئه‌نجام بدات كه دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه داوای ده‌كات.د- رای هونه‌ری خۆی له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه پزیشكیانه ده‌رده‌بڕێ كه خراونه‌ته به‌رده‌می دادوه‌ری.ه-ته‌مه‌ن ده‌خه‌ملێنێ.و-پشكنین وموعایەنەی مه‌وقیعی، كه پێویست بێت ئه‌نجامی ده‌دات.ز-ئه‌و زه‌برانه (الوقعات) فه‌حس ده‌كات كه پێوه‌ندییان به جورمی ئاكار و ئه‌خلاق و ره‌فتاری گشتییه‌وه هه‌یه.ح-مادده‌ی تۆماوو و خوێنین و فه‌صائیله‌كانیان فه‌حس ده‌كات.ط-تووك و موو فه‌حس ده‌كا و جێگه‌ی ده‌ركه‌وتن و په‌یدابوونیان نیشان ده‌دات.ی-نموونه گه‌لی شانه‌یی (النسجیه) جۆر به جۆر فه‌حس ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی جۆر و سروشتیان ساغ بكاته‌وه.ك-نموونه گه‌لی غه‌یره شانه‌یی جۆر به جۆری، به نموونه، وه‌ك سڕكه‌ر و زه‌هر و گولله‌و ده‌ردراوه‌كان (إفرازات)ی له‌ش و هی یكه و جل و به‌رگی جۆراو جۆر شیكاری (تحلیل) ده‌كات. دووه‌م: بزیشكی دادگوزاری، له‌سه‌ر داوای دادوه‌ری ولایه‌نانی پێوندیداری لێ پێچانه‌وه، راپۆرتێكی پزیشكێتیی دادگوزاری له‌سه‌ر هه‌ر ئه‌ركێ ئه‌نجامی بدات، رێك ده‌خات.سێیه‌م: راپۆرتی پزیشكی دادگوزار نهێنی ده‌بێت.مادده‌ی شازده:پزیشكی دادگوزار بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ ئه‌ركی خۆی ئه‌نجام بدات، ده‌شێ داوای كۆمه‌ك له پسپۆران و لایه‌نی دیكه‌ی پێوه‌ندیدار بكات و ئه‌وه‌ش له راپۆرته‌كه‌یدا روون بكاته‌وه.مادده‌ی حه‌ڤده:یه‌كه‌م: دادگا، یان ئیددیعای گشتی بۆیان هه‌یه ناره‌زایی خۆیان له‌سه‌ر راپۆرتی پزیشكی دادگوزاری، له‌به‌رده‌م لیژنه‌ی نارزایی كه ده‌قه‌كه‌ی له بڕگه (سێیه‌م)ی مادده‌ی هه‌شته‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه ده‌رببڕن و ناشێ به‌بێ موافه‌قه‌تی دادگا پێوه‌ندیداره‌كان ناره‌زایی خۆیانی له‌سه‌ر بخه‌نه‌ڕوو.دووه‌م: بڕیاری لیژنه‌ی ناڕه‌زایی له‌مه‌دا، ته‌نها له رووی پزیشكێتیی دادگوزارییهوه بنبڕ ده‌بێ.مادده‌ی هه‌ژده:ئه‌و راپۆرته بزیشكییانه‌ی كه به‌بێ پزیشكانی دادگوزاری له‌سه‌ر داوای دادوه‌ری یان له‌سه‌ر داوای لایه‌نی لێ پێچانه‌وه‌ی پێوه‌ندیدار رێك ده‌خرێن، ده‌كه‌ونه به‌ر ناره‌زایی دادگا یان ناره‌زایی ئیددیعای گشتی یان ناره‌زایی پێوه‌ندیداریان و ئاراسته‌ی ئه‌و دەزگا ته‌ندروستیه ده‌كرێت كه پزیشكه راپۆرتنووسه‌كه‌ی تێدا ئیش ده‌كات.ده‌روازه‌ی چوارهمرهوشی كار له پزیشكێتی دادگوزاریدا مادده‌ی نۆزده:یه‌كه‌م: وه‌سفی یه‌كه یه‌كه‌ی ئه‌و زه‌برانه (الوقعات)ی کە له دادگا یان له لایه‌نی لێ پێچانه‌وه‌ی پێوه‌ندیداره‌وه هەواڵەی تیمارگه‌ی دادگوزای ده‌كرێن تۆمار ده‌كرێ، ئه‌وانه دوای ساغكردنه‌وه‌ی ناسنامه‌ی شه‌خسی یان لاشه‌ی مردووه‌كه‌و دڵنیایی له سه‌لامه‌ت و دروستیی مادده نێردراوه‌كان- كه به‌پێی رێنماگه‌لێ دیار ده‌كرێن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌رده‌چن- ئینجا له سجلێكی تایبه‌تیدا تۆمار ده‌كرێن.دووه‌م: به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگا، یان پزیشكی دادگوزاری له پارێزگاكه‌دا زه‌بركه ( (الوقعه) هه‌واڵه‌ی به‌شی تایبه‌ت ده‌كات، یان ئه‌گه‌ر پێویست بێت هه‌واڵه‌ی لیژنه‌ێكی ده‌كات كه له (3) پزیشك پێك دێت.سێیه‌م: زه‌بره‌كانی جورمی سه‌ربه ئاكار و ئه‌خلاق و ره‌فتاری گشتی و خه‌مڵاندنی ته‌مه‌ن ده‌خرێته به‌ر ده‌ست لیژنه‌یه‌ك له (3) پزیشك پێك دێت.مادده‌ی بیسته‌م:یه‌كه‌م: زه‌بره‌كه له سجلی تایبه‌تی ئه‌و به‌شه‌دا كه فه‌حسه‌كه‌ی له‌سه‌ر كراوه تۆمار ده‌كرێ.دووه‌م: پزیشكی دادگوزار، یان به‌شه تایبه‌ته‌كه، یان لیژنه‌کە راپۆرتێكی پزیشكی دادگوزاری رێك ده‌خات و ئه‌نجامی فه‌حسه‌كانی تێدا دیار ده‌خا، ئینجا به‌رێوه‌به‌ری په‌یمانگا یان پزیشكی دادگوزاری له پارێزگاكه‌دا ته‌ئیدی راپۆرته‌كه ده‌كات.مادده‌ی بیست و یه‌ك:یه‌كه‌م: لاشه‌ی مردوو توێكار (تشریح) ده‌كرێ، یان به بڕیارێكی هۆداری دادوه‌ری لێ پێچانه‌وه، ده‌درێته ده‌ست خاوه‌نی.دووه‌م: پزیشكی دادگوزاری توێكاریی لاشه‌ی كه‌سێ ناكات كه خۆی چاره‌سه‌ریی بۆكردبێ و به مردن كۆتایی هاتبێ.مادده‌ی بیست و دوو:پزیشكی دادگوزاری، دوای ته‌واو كردنی توێكاری لاشه‌كه، وه‌فاتنامه‌یه‌كی پزیشكیی دادگوزاری ده‌دات به خاوه‌نی مردووه‌كه.مادده‌ی بیست و سێ:لاشه‌یه‌ك گومانی نه‌خۆشییەکی په‌تا (وباْ )ی له‌سه‌ر بێ، له‌و نه‌خۆشییانه‌ی كه لائیمه ته‌ندروستییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دیار كراوه ناشێ توێكاری بكرێت و، له‌م باره‌دا ده‌ستوبرد دادوه‌ری لێ پێچانه‌وه و لایه‌نه ته‌ندروستییه تایبهكارهكگانی لێ ئاگادار ده‌كرێته‌وه.مادده‌ی بیست و چوار:یه‌كه‌م: پزیشكی دادگوزار له‌سه‌ر داوای لایه‌نی دادوه‌ری، له هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆردا ئاماده ده‌بێت.دووه‌م: پزیشكی دادگوزار بۆی هه‌یه هه‌ر له گۆرستانه‌كه‌دا فه‌حسی لاشه بكات یان بیباته‌وه بۆ به‌شی تایبه‌ت.مادده‌ی بیست و پێنج:ئه‌گه‌ر كه‌سێ رازی نه‌بێ فه‌حسی پزیشكی دادگوزاری له‌سه‌ر بكرێ، ده‌ستبه‌جێ لایه‌نی لێپێچانه‌وه‌ی لێ ئاگادار ده‌كرێ بۆ ئه‌وه‌ی چی پێویست بێت بیكات.مادده‌ی بیست و شه‌ش:تیمارگه‌ی دادگوزاری، له كاتی زه‌روردا بۆی هه‌یه داوا له دادوه‌ری لێ پێچانه‌وه په‌یوه‌ندیداره‌كە بكات كه فه‌رمان بدات لاشه‌كه به‌ر له تێپه‌ر بوونی دوو مانگ بنێژرێت.مادده‌ی بیست و حه‌وت:هه‌ر زه‌برێكی پزیشكی دادگوزاری، ده‌شێ له كاتی زه‌رووردا به بڕیاری دادوه‌ری لێ پێچانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیدار و ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكی دادگای جینایات كه ئه‌و دادوه‌ره‌ی پێوه‌نده، له پارێزگایه‌كه‌وه هه‌واڵه‌ی پارێزگایه‌كی دی بكرێت.مادده‌ی بیست و هه‌شت:وه‌زاره‌ت، ساڵانه له كاتی زه‌رووردا ئه‌مانه داده‌مه‌زرێنێ:یه‌كه‌م: ژماره‌یێ بزیشك كه ته‌ئهیل بكرێن له تیمارگای دادگوزاردا دابمه‌زرێن.دووه‌م: ژماره‌یێ یاریده‌ده‌ری پزیشكی كه ته‌ئهیل بكرێن له تیمارگای دادگوزاریدا دابمه‌زرێن. مادده‌ی بیست و نۆ:وه‌زیر بۆی هه‌یه، سه‌رباری ئه‌و ده‌رماڵه‌یه‌ی كه ده‌قه‌كانیان له رێنمایی وه‌زاره‌تی دارایی ئابووریدا هاتووه ده‌رماڵه‌ی دیكه‌ش بۆ كارمه‌ندانی پزیشكی دادگوزاری ببرێته‌وه، به هه‌وده‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌دا و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:یه‌كه‌م: بۆ پزیشكی دادگوزاری، (4000) چوار هه‌زار دینار ده‌رماڵه‌ی مانگانه ده‌بڕدرێته‌وه.دووه‌م: بۆ كارمه‌ندانی تیمارگه‌ی دادگوزاری ئه‌وانه‌ی كه به‌كالۆریۆس یان بڕوانامه‌ی گه‌وره‌تریان هه‌یه‌و، پزیشك نین (2000) دوو هه‌زار دینار ده‌رماڵه‌ی مانگانه‌یان بۆ ده‌بڕدرێته‌وه.سێیه‌م: بۆ كارمه‌ندانی كادیری ته‌ندروستی و هونه‌ری له تیمارگه دادگوزاره‌كاندا ئیش ده‌كن (1000) هه‌زار دینار ده‌رماڵه‌ی مانگانه‌یان بۆ ده‌بڕدرێته‌وه.چواره‌م: بۆ كادیره خزمه‌تگوزاره‌كان كه‌له تیمارگه دادگوزاریه‌كاندا خزمه‌ت ده‌كه‌ن (500) پێنج سه‌د دینار ده‌رماڵه‌ی مانگانه‌یان بۆ ده‌بڕدرێته‌وه. پێنجه‌م: ئه‌و ده‌رماڵانه‌ی له چوار بڕگه‌ی سه‌ره‌وه‌دا هاتووه له حوكمه‌كانی یاسای ژماره (93)ی ساڵی (1967)ی ده‌رماڵه‌ی فرمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت هه‌ڵاوێر ده‌كرێن (تستثنی).مادده‌ی سی:ئه‌و پزیشك و ده‌رمانساز و یاریده‌ده‌ری پزیشكانه‌ی كه له تیمارگه دادگوزارییه‌كاندا ئیش ده‌كه‌ن، له حوكمه‌كانی یاسای پله‌داركردنی خاوه‌ن پیشه پزیشكییه‌كان و له حوكمه‌كانی یاسای پله‌داركردنی خاوه‌ن پیشه ته‌ندروستییه‌كان كه له دێهات و گونده‌كاندا ئیش ده‌كه‌ن عه‌فو ده‌كرێن.مادده‌ی سی و یه‌ك:پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.مادده‌ی سی و دوو:وه‌زیر بۆی هه‌یه بۆ ساناكردنی به‌كارخستنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه رێنمایی ده‌ربهێنێ.مادده‌ی سی و سێ:هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت ناخرێته به‌ركار.مادده‌ی سی و چوار: ئه‌م یاسایه، له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار. د. رۆژ نوری شاویس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراقهۆكاره پێویستەکانبۆ جه‌خت كردنەوە له‌سه‌رگرنگی و بایه‌خی بزیشكی دادگوزاری و، به مه‌به‌ستی به‌ره‌و چاكتر كردن و، رێكخستنی ئه‌ركه‌كانی به‌جۆرێكی ئه‌و تۆ بتوانێ به‌جۆرێكی زانستیانه‌و شێوازێكی فراژووكراو ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانی خۆی به‌جێ بگه‌ێنێ و، بە مه‌به‌ستی ده‌ستنیشان كردنی ئیش و كاری پزیشكی كارگوزاری وبەرزکردنەوەی کەفائەت و بەهرەمەندیی کارمەندانی تیمارگەی دادگوزاری و ، زه‌مانه‌تی بزیشكه دادگوزارییه‌كان به‌پێی پلانێکی ئاودامان كه پێداویستی هه‌ریم پڕبكاته‌وه به‌جۆرێ كه عه‌داله‌ت وه‌دی بێنێ و، به وردی و، به خێرایش مه‌سه‌له‌كان به‌پێی توانا یه‌كلایی بكاته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وانه هه‌مووی، ئه‌م یاسایه یاساكاری كرا....
یاسای ژماره (31)ی ساڵی 2007 یاســــــــای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جگه‌ره‌كێشــــــــان له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق | 13
یاسای ژماره (31)ی ساڵی 2007 یاســــــــای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جگه‌ره‌كێشــــــــان له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق | 13
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراقپشـت به حوكمی بڕگه (1)ی مادده (56) له یاســای ژماره (1)ی ســــــــاڵی 1992ی هه‌مواركراوو له‌ســـــه‌ر داوای ژمــاره‌ی یاســایی پهرلهمانتـاران، ئه‌نجومه‌نی نیشــــــتمانیی كوردســــــتان ـ عیراق له دانیشــــتنی ژماره (22)ی رۆژی 14/11/2007دا بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (31)ی ساڵی 2007 یاســــــــای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جگه‌ره‌كێشــــــــان له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراقماددهی یه‌كه‌م:دروستكردن و هێنانی هه‌ر جۆرێك له‌به‌روبوومی تووتن یان بازرگانی پێوه‌كردنیان له هه‌رێم یاخود نمایشكردنیان بۆ فرۆشتن یان له خۆگرتن به‌مه‌به‌ستی فرۆشتن قه‌ده‌غه‌یه ئه‌گه‌ر له‌گه‌لأ نیشانه و پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان هاوجووت نه‌بن و ئه‌وه‌ی سه‌رپێچی ئه‌مه ده‌كات به غه‌رامه‌یه‌ك حوكمده‌ده‌رێ كه له (پێنج ملیۆن) دینار كه‌متر نه‌بێ و له (بیست ملیۆن) دیناریش زیاتر نه‌بێ.مادده‌ی دووه‌م:نابێ منداڵ به‌رهه‌مه‌كانی تووتن و پێكهاته‌كانی بكێشێ یاخود پیشه‌ی فرۆشتن و كڕینیان ده‌ست بداتێ و هه‌ر چی سه‌رپێچی بكات به سزای سه‌رپێچی كردن به‌پێی (یاسای منداڵان)ی ژماره(76)ی ساڵی 1983ی هه‌مواركراو سزا ده‌درێ.مادده‌ی سێیه‌م:وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌تمه‌نده به چاودێری كردنی راده‌ی هاوجووتی جگه‌ره و هه‌موو جۆره‌كانی توتنی ناوخۆیی و هاورده له‌گه‌ڵ ئه‌و مواسه‌فاتانه‌ی كه له‌م یاسادا دیاری كراوه و ئه‌و رێنماییانه‌ی به‌پێی ئه‌وانه‌وه ده‌رده‌چن، به مه‌رجێك هیچ ناته‌واوییه‌ك به حوكمه‌كانی یاسا كارپێكراوه‌كان نه‌گه‌یه‌نن.مادده‌ی چواره‌م:پێویسته له‌سه‌ر هه‌ر كه‌سێكی جگه‌ره یا تووتن یا پێكهاته‌كانی له ده‌ره‌وه دێنێ به مه‌به‌ستی فرۆشــــتن یا داكردنی، مۆڵه‌تی ئوســـووڵی له وه‌زاره‌تی بازرگانی وه‌رگرێ و په‌یوه‌ســـــــــــت بێ به‌و مواســـــــــــــه‌فات و مه‌رجانه‌ی كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ســـنیشــــانی ده‌كات و ئه‌وه‌ی له‌م یاسایه دا هاتووه.مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م : له‌سه‌ر هه‌ر پاكه‌تێكی تووتن و پێكهاته‌كانی یاخود جگه‌ره‌كان له شوێنێكی دیار ئه‌م زانیارییانه‌ی خواره‌وه ده‌نووسرێن ـ1ـ مێژووی به‌رهه‌مهێنانی و كۆتایی پێ هاتنی به مانگ و ساڵ.2ـ ئاگاداریكردنه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروستی به هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی به‌پێی بهرزهفتیانهكانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی.3ـ ده‌رخستنی ناوه‌رۆكی هه‌ر جگه‌ره‌یه‌ك له قه‌تران و نیكۆتین له‌سه‌ر پاكه‌ته جگه‌ره‌كان.دووه‌م: ره‌نگی نووسینی ئاگادارییه‌كه هه‌مان ره‌نگی نووسینی نیشانه بازرگانیه‌كه ده‌بێ.سێیه‌م: ئاگاداری كردنه‌وه‌كه له‌سه‌ر رووی پاكه‌ته ده‌نووسرێ.چواره‌م: سه‌رپێچیكه‌ری حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه به غه‌رامه‌یه‌ك سزا ده‌درێ كه له (سێ ملیۆن)دینار كه‌متر نه‌بێ و له (پێنج ملیۆن)دیناریش زیاتر نه‌بێ له‌گه‌لأ ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی مادده گیراوه‌كه‌دا. مادده‌ی شه‌شه‌م:ریكلام كردن بۆ جگه‌ره یا تووتن یان پێكهاته‌كانی له هه‌موو شوێنه‌كان له هه‌رێم وله هه‌موو هۆیه‌كانی راگه‌یاندن قه‌ده‌غه ده‌كرێ و سه‌رپێچیكه‌ر به غه‌رامه‌یه‌ك سزاده‌درێ له (چوارسه‌د هه‌زار)دینار كه‌متر نه‌بێ و له (دوو ملیۆن) دیناریش زیاتر نه‌بێ و ناچار ده‌كرێ ئه‌و سه‌رپێچییه لاببات. مادده‌ی حه‌وته‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ی كه جگه‌ره یان تووتن یا پێكهاته‌كانی بۆ فرۆشتن نمایش ده‌كه‌ن، تابلۆ دابنێن و ئه‌و ئاگادار كردنه‌وه‌ته‌ندروستیه‌ی كه له بڕگه‌ی(/یه‌كه‌م/2ی) مادده‌ی پێنجه‌مدا هاتووه به جۆرێكی به‌رچاو كه بخوێندرێته‌وه له‌سه‌ر بدرێ، سه‌رپێچی كه‌ریش به غه‌رامه‌یه‌ك سزاده‌درێ كه له په‌نجا هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێ و له پێنج سه‌د هه‌زار دیناریش زیاتر نه‌بێ و، ئه‌گه‌ر سه‌رپێچییه‌كه‌ی دووباره‌ش كرده‌وه ئه‌و كات كۆگاكه‌ی بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ داده‌خرێ، ئه‌گه‌ریش بۆ جاری دووه‌م دووباره‌ی كرده‌وه ئه‌و كات مۆڵه‌ته‌كه‌ی لێ ده‌سه‌ندرێته‌وه. مادده‌ی هه‌شته‌م:یه‌كه‌م: جگه‌ره كێشان به نیرگله‌شه‌وه له‌م شوێنه گشتیه داخراوانه‌ی خواره‌وه قه‌ده‌غه ده‌كرێ:1ـ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق.2ـ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق.3ـ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق.4ـ هۆیه‌كانی هاتوچۆی گشتی و تایبه‌ت.5ـ قوتابخانه‌كان و بنكه‌كانی فێركردن و مه‌شق و زانكۆكان و نه‌خۆشخانه‌كان و بنكه‌ی ته‌ندروستیه‌كان و نورینگه‌ی پزیشكی ومزگه‌وت و شوێنه‌كانی خواپه‌رستی.6ـ وه‌زاره‌ته‌كان وفه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت و ده‌زگا دادوه‌رییه‌كان و ده‌سته‌و دامه‌زراوه گشتییه‌كان ویانه وه‌رزشیه‌كان و باره‌گای كۆمه‌ڵه‌كان و شوێنه گشتییه‌كان و له‌ناو ئه‌سانسێر و هۆڵه‌كانی سینه‌ما وشانۆ.7ـ ده‌زگا پیشه‌سازییه‌كان و فروكه‌خانه‌كان و مه‌ڵبه‌نده‌كانی به بازار كردنی بازرگانی.8ـ چێشتخانه‌و نانه‌واخانه‌و چایخانه و ئه‌و شوێنانه‌ی كه چێشت یاخود خواردنه‌وه به خه‌ڵك ده‌ده‌ن.9ـ وێستگه‌كانی به‌نزین و پێدانی سووته‌مه‌نی.دووه‌م: سه‌رپێچیكه‌ری حوكمی بڕگه(یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه به غه‌رامه‌یه‌ك سزاده‌درێ كه (ده هه‌زار)دیناره.سێیه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆی هه‌یه شوێنی دیكه بۆ سه‌ر ئه‌و شوێنانه زیاد بكات كه جگه‌ره كێشانیان تێدا قه‌ده‌غه كراوه.چواره‌م: ده‌شێ شوێنی تایبه‌تی بۆ جگه‌ره كێشان له‌و شوێنانه ته‌رخان بكرێ كه له بڕگه(یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتوون. مادده‌ی نۆیه‌م:وه‌زاره‌تی پیشه‌سازیی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی (چاودێری جۆری) ده‌خاته سه‌ر تووتنی خۆماڵی بۆ دڵنیابوون له هاوجووت بوونی له‌گه‌لأ ئه‌و مواسه‌فاتانه‌ی كه له ده‌وڵه‌تاندا كاریان پێ ده‌كرێ. مادده‌ی ده‌یه‌م:وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كاندا هوشیار كردنه‌وه‌ی ته‌ندروستی بۆ قه‌ده‌غه كردنی جگه‌ره كێشان له هه‌موو هۆیه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه. مادده‌ی یازدهم:ده‌بێ وه‌زیری ته‌ندروستی رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ. مادده‌ی دوازدهم:له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی سێزه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی 31ی مانگی مایسی 2008(رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جگه‌ره كێشان) جێبه‌جێ ده‌كرێ وله رۆژنامه‌ی فه‌رمی(وه‌قایعی كوردستان) بڵاوده‌كرێته‌وه. عدنان موفتیسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانییكوردستان ــ عیراقهۆیه پێویسته‌كانی ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایهله پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی و پاراستنی هاووڵاتیان له‌و مه‌ترسییانه‌ی كه له ئه‌نجامی جگه‌ره كێشان تووشیان ده‌بێ و له پێناوی كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌ندروستی بێ جگه‌ره كێشان و ژینگه‌یه‌كی پاك و دروست بۆ هاووڵاتیان و به مه‌به‌ستی دانانی به‌رزه‌فتی بۆ نه‌هێشتنی جگه‌ره كێشان و قه‌ده‌غه‌كردنی له شوێنهگشتییه داخراوه‌كان و قه‌ده‌غه‌كردنی ریكلام و پڕوباگهنده كردن بۆ تووتن و پێكهاته‌كانی، ئه‌م یاسایه ده‌رچوێنرا....
یاسای ژماره (44)ی ساڵی / 2004 یاسای دووه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (8)ی ساڵی 1999ی سه‌ندیكای ده‌رمانسازان | 14
یاسای ژماره (44)ی ساڵی / 2004 یاسای دووه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (8)ی ساڵی 1999ی سه‌ندیكای ده‌رمانسازان | 14
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان – عیراقژمارهی ده‌رهێنان : 44رۆژی ده‌رهێنان : 4/11/2004پشت به حوكمی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌موار كراوی ساڵی (1992)و، له‌سه‌ر داوای وه‌زیری ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ره‌زامه‌ندنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و، ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی - عیراق، له دانیشتنی ژماره (51)ی رۆژی (3/11/2004)ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و سهڵاحییاتهش كه بڕگه (3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ماندا:یاسای ژماره (44)ی ساڵی / 2004 یاسای دووه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (8)ی ساڵی 1999ی سه‌ندیكای دهرمانسازانماددهی یه‌كه‌م:پێناسه‌ی (ده‌رمانساز) كه له‌مادده‌ی یه‌كه‌می یاساكه‌دا هاتووه هه‌موارده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:( ده‌رمانساز: هه‌ر ئه‌ندامی له ئه‌ندامانی سه‌ندیكاكه‌یه، بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له ده‌رمانسازیدا یان هاوتای ئه‌و بڕوانامه‌یه له یه‌كی له زانكۆكانی عیراق یان له هه‌ر زانكۆیی، لایه‌نی پسپۆڕی هاوتاكردنی بڕونامه‌كان ددانی پێدا نابێ، وه‌گرتبێ)مادده‌ی دووه‌م:بڕگه‌ی (چواره‌م) له مادده‌ی سێیه‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:(چواره‌م: هاریكاری له گه‌ڵ ده‌سته‌و دامه‌زراوو كۆمه‌ڵه‌و سه‌ندیكاكانی دی له‌ناو هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیشدا كه ئامانجه‌كانیان به پێی یاساگه‌لی به‌ركار، له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی سه‌ندیكاكه‌دا یه‌ك ده‌گرنه‌وه).مادده‌ی سێیه‌م:بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی چواره‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:(سێیه‌م: بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له ده‌رمانسازیدا وه‌رگرتبێ).مادده‌ی چواره‌م:بڕگه‌ی (5)ی مادده‌ی هه‌شته‌می یاساكه هه‌موارده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:(5- ئه‌و ده‌رمانسازه‌ی له‌سه‌ر میلاكی زانكۆ دامه‌زراوه، پاش تێپه‌ربوونی سێ ساڵ به‌سه‌ر خزمه‌تكردنی له زانكۆكه‌دا، ده‌شێ ده‌رمانخانه‌یی یان كۆگای ده‌رمان بۆ خۆی بكاته‌وه، مافی ئه‌وه‌شی هه‌یه، له‌و ماوه‌یه‌دا ته‌نها به‌رپرسێتیی ده‌رمانخانه یان كۆگای ده‌رمان وه‌ربگرێ.مادده‌ی پێنجه‌م:مادده‌ی نۆیه‌م له یاساكه ئیلغاده‌كرێ و، ئه‌مه‌ی خواره‌وه دێته‌جێی:مادده‌ی نۆیه‌م:یه‌كه‌م: ده‌رمانسازی، ماوه‌ی پله به‌پله‌ی پزیشكیی ته‌واوكردبێ، مافی خۆیه‌تی، پاش ده‌وامی رسمی، ده‌رمانخانه‌یه‌كی ئه‌هلی یان كۆگای ده‌رمان بكاته‌وه.دووه‌م: ده‌رمانسازی ماوه‌ی مه‌شقی ته‌واو كردبێ، مافی خۆیه‌تی، ده‌رمانخانه‌یه‌كی ئه‌هلی یان كۆگایه‌كی ده‌رمان له‌و قه‌زاو ناحیانه‌دا كه ئیشی تێدا ده‌كا، بكاته‌وه.مادده‌ی شه‌شه‌م:مادده‌ی یازده له یاساكه ئیلغاده‌كرێ و، ئه‌مه‌ی خواره‌وه دێته‌جێی:مادده‌ی یازده:ده‌رمانساز، ئه‌م شه‌رتوشروتانه‌ی هه‌بێ، ئیجازه‌ی كردنه‌وه‌ی ده‌رمانخانه‌ی پێ ده‌درێ:ناوی (عنوانی) ده‌رمانخانه‌كه‌ی.گرێبه‌ستیی كرێگرته‌یی، له‌لایه‌ن دایه‌ره‌ی باجی عیقاره‌وه ته‌ئیید كرابێ.ناوه بازرگانیه‌كه‌ی، له‌لایه‌ن ژووری بازرگانیه‌وه ته‌ئیید كرابێ.به مه‌رجێ روبه‌ره‌كه‌ی له (20) مه‌تری چوارگۆشه كه‌متر نه‌بێ و، روو كاره‌كه‌شی له (2،5) دوومه‌ترو نیو كه‌متر نه‌بێ. ده‌بێ له هه‌موو لایه‌كه‌وه، نزیكترین ده‌رمانخانه له سی مه‌تر كه‌متر لێیه‌وه دوور نه‌بێ.ئه‌گه‌ر ده‌رمانسازه‌كه فه‌رمانبه‌ربوو، ده‌بێ دایه‌ره‌كه‌ی موافه‌قه‌ت بكات.كاتی رووخان، یان سووتان، ده‌شێ ده‌رمانخانه‌كه، به هه‌مان ئیجازه‌كه‌ی خۆیه‌وه بگوازرێته‌وه بۆ جێگایه‌كی دی له هه‌مان ناوچه‌دا به هه‌مان شه‌رتوشروت، ته‌نها مه‌رجی دووری ڵا ده‌رده‌چێ، تا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ جێگا ئه‌سڵیه‌كه‌ی خۆی یان به‌پێی شه‌رت و شروت ده‌رمانخانه‌یه‌كی دی ده‌كاته‌وه.مادده‌ی حه‌وته‌م:برگه‌ی، أ-2 له مادده‌ی بیستی یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:(2- پێشكه‌شكردنی پێشنیاز بۆ هه‌مواركردنی یاسای سه‌ندیكاكه).مادده‌ی هه‌شته‌م:مادده‌ی بیست ودوو له یاساكه ئیلغاده‌كرێ و، ئه‌مه‌ی خواره‌وه دێته‌جێی:مادده‌ی بیست ودوو:لیژنه‌ی زه‌بتی له سه‌رۆكێك و دوو ئه‌ندام و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گ پێك دێت، به‌مه‌رجێ خزمه‌تی هه‌ر یه‌كه‌یان له پیشه‌كه‌ی خۆیدا، له (7) حه‌وت سالأ كه‌متر نه‌یێ.ئه‌م لیژنه‌یه تایبه‌ته به‌سه‌یركردنی هه‌موو ئه‌و سه‌رپێچییانه‌ی، ده‌قه‌كانیان له‌م یاسایه‌دا هاتووه‌و، له‌و ده‌عواو شكاتانه‌ش ده‌پێچێته‌وه كه ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌واڵه ده‌كا.لیژنه‌ی زه‌بتی هه‌مان ئه‌و رێسایانه ده‌گرێته‌به‌ر كه له یاسای زه‌بتی فرمانبه‌رانی ده‌وڵه‌تدا هاتووه‌و، دوای ئاڕاسته‌كردنی وریاكردنه‌وه (التنبیه)ش بۆی هه‌یه سه‌ڵاحییه‌ی سه‌پاندنی خواره‌وه‌ش بخاته‌كار.ئیلفات نه‌زه‌ر ئینزار ج- داخستنی ده‌رمانخانه‌كه یان كۆگاكه بۆ ماوه‌یه‌ك له (3) سێ رۆژ كه‌متر نه‌بێ و له (7)حه‌وت رۆژیش نه‌ترازێ. ئه‌گه‌ر هاتیش و سه‌رپێچییه‌كه‌ی دووباره كرده‌وه، ئه‌وه، له‌وباره‌دا، ده‌رمانخانه‌كه یان كۆگاكه بۆ ماوه‌ی (15) پازده رۆژ داده‌خرێ و به‌شی مانگێكیشی له داوده‌رمانی ده‌رمانخانه‌كه لێ ده‌به‌سترێ.مادده‌ی نۆیه‌م:مادده‌ی بیست و هه‌شتی یاساكه‌دا هه‌موارده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:(ده‌شێ، ده‌رمانساز، دوای وه‌رگرتنی ئیجازه له وه‌زاره‌ت و موافه‌قه‌تی سه‌ندیكا، تاقیگه‌یه‌كی شیكاری نه‌خۆشییه‌كان بكاته‌وه، له‌جیاتی ده‌رمانخانه یان كۆگا).مادده‌ی ده‌یه‌م:ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بۆ هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ به‌ركارخستنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربهێنێ.مادده‌ی یازده:حوكمه‌كانی بڕگه(5)ی مادده‌ی شه‌شه‌م، ئه‌و ده‌رمانخانه‌ی ناگرێته‌وه كه پێشتر تا رۆژی به‌ركارخستنی ئه‌م یاسایه، وجودیان هه‌بوو.مادده‌ی دوازده: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار.مادده‌ی سیازده:پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.مادده‌ی چوارده:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو كردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان) دا ده‌خرێته به‌ر كار. د. كمال عبدالكریم فواد سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی ـــ عێراق...
یاسای ژماره (45)ی ساڵی 2004 یاسای سه‌ندیكای پزیشكانی ددان له هه‌رێمی كوردستانی عیراقدا | 40
یاسای ژماره (45)ی ساڵی 2004 یاسای سه‌ندیكای پزیشكانی ددان له هه‌رێمی كوردستانی عیراقدا | 40
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستانی – عێراقژمارهی ده‌رهێنان :45روژی ده‌رهێنان :4/11/2004پشت به حوكمه‌كانی برگه (1)ى مادده‌ی (56)و مادده‌ی (53) له یاسا ژماره (1)ی هه‌موار كراوی ساڵی 1992و له‌سه‌ر داوای ژماره‌ى یاسایی له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نشتمانیی كوردستانی – عیراق و، داوای وه‌زیری ته‌ندروستی وكاروباری كۆمه‌لایه‌تی وموافهقهتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و، له‌سه‌ر ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عیراق، له دانیشتنی ژماره (51)ی رۆژی ( 3/11/2004 )ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و سهڵاحییاتهش كه برگه (3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا:یاسای ژماره (45)ی ساڵی 2004 یاسای سه‌ندیكای پزیشكانی ددان له هه‌رێمی كوردستانی عیراقداماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه:هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عیراق. سه‌ندیكا: سه‌ندیكای پزیشكانی ددان له هه‌رێمی كوردستانی عیراقدا.ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. نه‌قیب: نه‌قیبی پزیشكانی ددان له هه‌رێمی كوردستانى عیراقدا.پزیشكی ددان: هه‌ر ئه‌ندامێ له ئه‌ندامانی سه‌ندیكا كه، بڕوانامه‌یه‌كی هه‌بێ، له به‌كالۆریۆسی پزیشكی ددان كه‌متر نه‌بێ و، وه‌زاره‌تی فێركردنی باڵا‌و لێكولێنه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستانى عیراق دانی بێدا نابی، به ئیش وكارێكی بڕیار له‌سه‌ر دراوی تایبه‌ت به پزیشكییه‌وه خه‌ریك بێ، ئه‌وه پزیشكی ددانه.به‌شی یه‌كه‌م(دامه‌زراندن وئامانجه‌كانی)ماددەی دووه‌م:سه‌ندیكا: سه‌ندیكا كه رێكخراوێكی پێشه‌ییه‌و، شه‌خسییه‌تی مه‌عنه‌ویی سه‌ربه‌خۆی خۆی هه‌یه‌و، باره‌گاكه‌ی له هه‌ولیری پایته‌ختی هه‌رێم ده‌بێ و، بۆیشی هه‌یه لق له پارێزگاكاندا بكاته‌وه.مادده‌ی سێه‌م:سه‌ندیكا بۆ وه‌دیهانینی ئه‌م ئامانجانه تێده‌كۆشێ:باڵپشتی كردنی گه‌لی كوردستان وپشتقایمكردنی حكومه‌تی هه‌رێم و سیسته‌می دیموكراتی و پته‌و كردن وبه‌ره‌و چاكتر گۆڕینی فیدراڵییه‌ت. داكۆكی له مافه پیشه‌ییه‌كانی ئه‌ندامان.هاوبه‌شكردنی پزیشكانی ددان له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تییدا.سه‌رپه‌رشتی ئیشی پیشه‌یی ئه‌ندامان له عیاده تایبه‌ت ونه‌خۆشخانه میللییه‌كاندا تا ره‌فتاری چه‌وت روونه‌دات و حورمه‌تی پیشه‌كه له‌كه‌دار نه‌بێ.رێكخستنی رێسا گه‌لی پیشه‌گوزاری و ریقابه‌ی به‌ركارخستنیان.فه‌راهه‌مكردنی هه‌لی كار بۆ پزیشكانی ددان له دانیشتوانی هه‌رێم.رێكخستنی سه‌روسه‌ختی (علاقات) ئه‌ندامان له‌گه‌ڵ داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت ودایه‌ره‌و دامه‌زراوه حكومی وغه‌یره حكومیه‌كاندا.هاوكاری له‌گه‌ڵ سهندیكاو كومه‌ڵه پیشه‌ییه‌كانی تری هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیشدا. ئه‌وانه‌ی ئامانجه‌كانییان له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی سه‌ندیكادا یه‌ك ده‌گرنه‌وه.به‌هێز كردنی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پزیشكه ددانسازه‌كانی كورد‌و دۆستانی گه‌لی كورد له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم.به‌رز كردنه‌و سه‌ویه‌و ئاقاری پیشه‌یی وزانستی و رۆشنبیری ئه‌ندامه‌كانی به ئاواتی به‌رز كردنه‌وه‌و پاراستنی پیشه‌كه.له‌سه‌ر پرۆژه گه‌لی یاسا‌و پێروگه‌لێ پێوه‌نديی به پیشه‌ی پزیشكی و رێكه‌وتننامه‌ی ته‌ندروستییه‌وه هه‌بێ، رای خۆی ده‌دات.هه‌وڵ ده‌دات ئاینده‌یه‌كی به‌خێر بۆ حاڵاتی نه‌خۆشی و پیری وپه‌ككه‌وته‌ی ئه‌ندامه‌كانی ده‌سته به‌ربكا.ریقابه‌كردنی شه‌رتوشروتی كردنه‌وه‌ی عیاده‌ی تایبه‌ته‌كان، و قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌وانه‌ش كه شهرتو شروتیان ته‌واو نییه .به‌شی دووه‌م( ئينتيماو وئه‌ندامێتی )مادده‌ی چواره‌م:مه‌رجه ئه‌ندام:هاووڵاتيی كوردستانی عیراق یان دانیشتوی كوردستانی عیراق بێت.به جینایه‌تی ناسیاسی یان به جونحه‌ی شه‌ره‌فنه‌نگێن حوكم نه‌درابێ.له پزیشكی دداندا بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس یان بڕوانامه‌ی هاوتای به‌كاڵوریۆسی وه‌رگرتبێ.مادده‌ی پێنجه‌م:ئینتیماكردن بۆ سه‌ندیكا له رێگا داوایه‌كی نووسراوه‌وه ده‌بێ پێشكه‌ش بكرێ به نه‌قیب یان به سه‌رۆكی لقی پاریزگاكه، به به‌ڵگه‌نامه‌گه‌لی پێویسته‌وه.ئه‌م داوای ئینتیمایة له ماوه‌ی (30) رۆژدا – كه له روژی تۆماركردنیه‌وه له سه‌ندیكا ده‌ست پێ ده‌كا – ده‌خرێته به‌رده‌می ئه‌نجومه‌ن و ئه‌نجومه‌نیش ده‌بێ له‌و ماوه‌یه‌دا یه‌كلای بكاته‌وه ده‌نا، ماوه‌كه ته‌واو ببێ و ئه‌نجومه‌ن یه‌كلای نه‌كردبێته‌وه ئه‌وه له‌و باره‌دا به‌قبوڵكراو داده‌نرێ.ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه به بریارێكی هۆدار، داوای ئینتیما كه ره‌تبكاته‌وه، خاوه‌ن داواش بۆی هه‌یه له‌و رۆژه‌وه‌ی ته‌بلیغ كراوه تا (30) رۆژ، له‌به‌رده‌می دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عیراقدا، تانه له‌و بڕیاره بدات ئیدی، بڕیاری ئه‌م دادگایه بنبڕه.مادده‌ی شه‌شه‌م:پزیشكی ددان له هه‌رێمدا تا ئینتیمای سه‌ندیكا ئه‌كا وبڕوانامه‌ی تۆماربوونی بۆ نه‌كرێ و ئیجازه‌ی پیشه‌كه‌ی وه‌رنه‌گرێ، ناشێ موماره‌سه‌ی پیشه‌كه‌ی بكا.هه‌ر كه‌سێ به‌بێ شه‌رتوشروتی یاسایی ئه‌م پیشه‌یه بكات، خۆی تووشی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌كا.مادده‌ی حه‌وته‌م:تازه‌كردنه‌وه‌ی ئیجازه‌ی پیشه‌كه ساڵانه، له مانگی كانونی دووه‌مدا ده‌كرێ. ئه‌گه‌ر ئه‌ندام له‌و ماوه‌یه، به‌بێ پاساوی به‌جێ، دوابكه‌وێ، پیشه‌كه‌ی لێ قه‌ده‌غه‌ده‌كرێ و، تا دووقات ئابوونه‌ی تازه كردنه‌وه نهدهات ئیجازه‌ی بۆ ناكرێته‌وه.ئه‌گه‌ر ئه‌ندام به‌بێ پاساوی به‌جێ دوو ساڵ له سه‌ریه‌ك له تازه‌كردنه‌وه‌ی ئیجازه‌كه‌ی دوابكه‌وێ، ناوی له تۆمار كوێر ده‌كرێته‌وه،و پیشه‌كه‌شی لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێ ئه‌گه‌ر هاتیش و ویستی دووباره تۆمار بكرێته‌وه، ئه‌وه، له‌و باره‌دا پێویسته دووقاتی هه‌ردوو ئیجازه‌ی ئینتیما و تازه كردنه‌وه‌كه‌ش بدات.ئه‌ندام ئه‌گه‌ر شه‌رتێ، له شه‌رتوشروتی ئینتیما له ده‌ست بدات ئه‌ندامێتیه‌كه‌شی له ده‌ست ده‌داو، به بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نیش پیشه‌كه‌ی لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێ. ئه‌ویش بۆی هه‌یه له ماوه‌ی (30) رۆژدا –كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا – له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێم تانه له بڕیاره‌كه بگرێ، ئیدی بڕیار، بڕیاری ئه‌م دادگایه‌یه‌و بنبره. مادده‌ی هه‌شته‌م:نه‌قیب ناشێ نه‌قیبیش بێ و، یه‌كێ له‌م پله‌وپایانه‌ی خواره‌وه‌شی هه‌بێ:سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی.له وه‌زاره‌ته‌كانی هه‌رێمدا وه‌زیر بێت یان بریكاری وه‌زاره‌ت بێت. مادده‌ی نۆیه‌م:بۆ ئه‌ندامانی سه‌ندیكا نه‌بێ، كه به‌پێی ئه‌م یاسایه ئیلتیزاماتی خۆیان به‌جێ هێناوه، ده‌نا، هیج كه‌سێ ناشێ ئه‌م پیشه‌یه بكات.دایه‌ره فه‌رمیه‌كان ونیمچه فه‌رمیه‌كان وباقیمه‌نی داموده‌زگاكانی هه‌رێم پێویسته وێنه‌یه‌ك له فه‌رمانی دامه‌زراندنی یان كارپێكردنی پزیشك بنێرن بۆ سه‌ندیكا.مادده‌ی ده‌یه‌م:پزیشكی ددان دوای وه‌رگرتنی ئیجازه، ناشێ له هه‌رێمدا زیاتر له یه‌ك عیاده بكاته‌وه.پزیشكی ددان تا نازناوی پسپوڕی وه‌رنه‌گرێ و له سه‌ندیكا تۆماری نه‌كا مافی ئه‌وه‌ی نابێ، ئه‌و نازناوه له هیچ لقىَ لة لقه‌كانی پزیشككاریی دداندا هه‌ڵبگرێ.پزیشكانی ددان، ئه‌وانه‌ی سه‌ر به ده‌وڵه‌تن یان سه‌ر به‌كه‌رته‌كانی دیكه‌ن، بۆیان هه‌یه به‌پیێ به‌ندو به‌ستێ كه سه‌ندیكا بۆیان دیارده‌كا پیشه‌ی خۆیان دوای ده‌وامی ره‌سمییش، موماره‌سه بكه‌ن.به‌شی سیێهمپێكهاتهكانماددهی یازده:یه‌كه‌م:سه‌ندیكا له‌م پێكهاتانه‌ی خواره‌وه پێك دێت:هه‌یئه‌ی گشتی.ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا.لیژنه‌ی زه‌پتی.هه‌یئه‌تگه‌لی لقه‌كان له پارێزگاكاندا.دووه‌م:هه‌یئه‌ی گشتی له هه‌موو ئه‌ندامان یان له هه‌موو ئه‌و نوێنه‌رانه پێك دێت كه ئیلتیزامی خۆیان به‌پێی ئه‌م یاسایه به‌جێ هێناوه. ئه‌م هه‌یئه‌ته باڵاترین ده‌سه‌ڵاته له سه‌ندیكاكه‌داو به بڕیاری ئه‌نجومه‌ن، و له‌سه‌ر بانگهێشتی نه‌قیب، هه‌ر سێ ساڵ جارێك – كه له رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا – كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی، له باره‌گاكه‌ی خۆیدا، بۆ هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و هه‌شت ئه‌ندامی ئه‌سڵی و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌ن سازده‌دات، (نصاب)یش به ئاماده‌بوونی دوو سێیه‌كی ئه‌ندامانی هه‌یئه یان دوو سێیه‌كی نوێنه‌ران دێته‌جێ، جا، ئه‌گه‌ر نه‌هاته‌جێ، ئه‌وه، له‌و باره‌دا، دوای كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م به پازده رۆژ، هه‌ڵبژاردنێكیدى، لة هةمان كات و جيَطةدا دةكرىَ، لةم بارةدا (نصاب) بة ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ئه‌ندامان یان سیێه‌كی نوێنه‌ران دێته‌جێ، ده‌نا، ئه‌گه‌ر له‌م باره‌شدا نه‌هاته‌جێ، ئه‌وا، ئه‌نجومه‌ن بۆ خولێكی تریش له ئیشی خۆیدا به‌رده‌وام ده‌بی.ئه‌گه‌ر هات و ژماره‌ی ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی گشتی له (500) ئه‌ندام تێپه‌ڕی، ئهوهـ له‌و باره‌داـ هه‌ڵبژاردن له رێگای نوێنه‌ره‌كانه‌وه ده‌كرێت و، رێژه‌ی نواندنیش له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌وه یان له‌لایه‌ن جێگری ئه‌نجومه‌نه‌وه دیارده‌كرێ.هه‌یئه‌ی گشتی ئه‌م ئیشانه ده‌كات:ته‌سدیقكردنی بوجه‌و وحساب و حسابكاریی كۆتایی.ئیقراكردنی پێرۆی ناوخۆ‌و هه‌مواركردنی و، سه‌یركردنی ئه‌و پێشنیارانه‌ش كه بۆ هه‌موار كردنی یاسای سه‌ندیكا كه پێشكه‌ش ده‌كرێن.مادده‌ی دوازده:پێویسته ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا، له ماوه‌ی مانگی كانونی دووه‌می هه‌موو ساڵێكدا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ساڵانه، به ئاماده بوونی نه‌قیب و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن وسه‌رۆكانی لقه‌كانی پارێزگاكان بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه‌ی خواره‌وه سازبدات:ئیقراركردنی بوجه‌ی ساڵانه‌و حساب و حسابكاریی كۆتایی.وتووێژ له‌سه‌ر راپۆرتی ساڵانه‌و كاروباری سهندیكاو ئیقراركردنیان.سه‌یركردن پێشنیاره‌كان كه له‌باره‌ی هه‌مواركرنی یاسا‌و پێرۆی ناوخۆی سه‌ندیكاوه دێن بۆ ئه‌نجومه‌ن.مادده‌ی سیازده:ده‌شێ له یه‌ك، له‌م دوو دۆخه‌ی خواره‌وه‌دا، هه‌یئه‌ی گشتی بانگهێشت بكرێ بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی:به بڕیارێكی هۆدار له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌وه.به داوایه‌كی نووسراوی هۆدار، سێیه‌كی ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی گشتی بیده‌ن به ئه‌نجومه‌ن و، ئه‌نجومه‌نیش پێویسته له ماوه‌ی (15) پازده رۆژدا كه له رۆژی گه‌یشتنی داواكه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا – بانگهێشت بكا‌و، واده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی تێدا دیاربكا. له كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی هه‌یئه‌ی گشتیدا، ناشێ، له‌و مه‌سه‌لانه زیاتر، كه له به‌رنامه‌ی كاردا تۆمار كراون و، كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بۆ سازدراوه، هیچی دیكه یه‌كلا بكرێته‌وه.مادده‌ی چوارده:هه‌ر ئه‌ندامێ به بڕیاری زه‌پتی پیشه‌كه‌ی لێ قه‌ده‌غه كرابێ، ناشێ له كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌یئه‌ی گشتیدا به‌شدار بێت. له كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌یئه‌ی گشتیدا بڕیاره‌كان به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌رده‌چن و، ئه‌گه‌ر دوولای ده‌نگ یه‌كسان بوون، ئه‌وه، له‌و باره‌دا، ده‌نگی نه‌قیب بۆ كام لایان بێ هی ئه‌و لایه‌یه.مادده‌ی پازده:ئیداره‌ی كاروباری سه‌ندیكا ئه‌نجومه‌نێ ده‌یگرێته ئه‌ستۆ، له مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت:یه‌كه‌م: نه‌قیب كه مه‌رجه بۆ ماوه‌یه‌ك پیشه‌كه‌ی به‌سه‌ر بردبێ له (10) ده ساڵ كه‌متر نه‌بێ.دووه‌م: (6)شه‌ش ئه‌ندامی ئه‌سڵی و دوانی یه‌ده‌گ، به مه‌رجێ (7) له‌وانه ماوه‌یه‌ك پیشه‌كه‌یان به‌سه‌ر بردبێ له (5) پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێ ، هةرضى هةشتةميانة، دةشىَ خزمةنةكةى لة _5) ساڵ كەمتر نةبێت.مادده‌ی شازده:یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن به‌ده‌نگدانی نهێنی نوێنه‌رێ (جێگرێ) بۆ نه‌قیب له‌ناو ئه‌ندامه‌كانی خۆیدا هه‌ڵده‌بژێرێ.دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن هه‌ر هیچ نه‌بێ مانگی جارێك كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی سازده‌دات و، ده‌شێتیش له‌سه‌ر داوای نه‌قیب یان داوای سێیه‌كی ئه‌ندامه‌كانی، كۆبوونه‌وه‌گه‌لی ناوه‌خت (أستثنائي) ساز بدات.مادده‌ی حه‌ڤده:یه‌كه‌م: (نصاب) له ئه‌نجومه‌ندا، به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌كانی دێته‌جێ. بڕیاره‌كانیش به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووان ده‌رده‌چن و، ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كانیش یه‌كسان بوون، ئه‌وه، له‌و باره‌دا، ده‌نگی نه‌قیب بۆكام لایان بێ، بۆ ئه‌وه. دووه‌م: به‌هه‌ر هۆیه‌ك ده‌بێ، ببێ، جێگای نه‌قیب چۆل بوو، نوێنه‌ركه‌ی جێگای ده‌گرێته‌وه.سیێه‌م: به هه‌ر هۆیه‌ك ده‌بێ، ببێ، مه‌ركه‌زێ له ئه‌نجومه‌ندا چۆل بوو، ئه‌وه له‌و باره‌دا كام ئه‌ندامی یه‌ده‌گ، ده‌نگی له ده‌نگی یه‌ده‌گه‌كانی تر زۆرتر بوو، ئه‌وه‌یان جێگای ده‌گرێته‌وه. چواره‌م: ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ی مه‌ركه‌زه‌كانی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن چۆل بوو، ئه‌وه، له‌و باره‌دا، پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌ن له ماوه‌ی دوو مانگدا بانگهێشتی هه‌یئه‌ی گشتی بكات بۆ كۆبوونه‌وه تا به‌هه‌مان شێوازی كه له‌م یاسایه‌دا نیشان دراوه به هه‌ڵبژاردنی كه‌سانی، بۆ باقیمه‌نی ماوه‌كه‌ی، جێگایان پڕبكاته‌وه.مادده‌ی هه‌ژده:ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن یان ئه‌ندامی لێژنه‌یی له لێژنه‌كانی، به‌بێ پاساوی به‌جێ له سێ كۆبوونه‌وه‌ی بانه‌وبان یه‌كی ماوه‌ی سالێكدا یان له پێنج كۆبوونه‌وه‌ی ناوه ناوه‌ی ساڵێكدا ئاماده نه‌بێ، ئه‌وه به ده‌ستله‌كار ههڵگرتو له قه‌ڵه‌م ده‌درێ.مادده‌ی نۆزده: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ئه‌م ئیشه تایبه‌تانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ:یه‌كه‌م:كۆشش بۆ وه‌دی هانينى ئامانجه‌كانی سه‌ندیكا.وه‌رگرتنی ئه‌ندامان و قه‌ده‌غه‌كردنیشیان له پیشه‌كه.به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری سه‌ندیكا ،و به‌ر كارخستنی پلانگه‌ل وبه‌رنامه‌كان.بانگهێشتی هه‌یئه‌ی گشتی بۆ كۆبوونه‌وه‌و به‌ركارخستنی بڕیاره‌كانی.سه‌رپه‌رشتی ئیش وكاری لقه‌كان، و ده‌سه‌به‌ركردنی هاوده‌نگی له چالاكییه‌كانیاندا.ئاماده‌كردنی بووجه‌ی ساڵانه‌و حساب وحسابكاریی كۆتایی و به‌ڕێوه‌بردنی دارایی سه‌ندیكا.سه‌رپه‌رشتی رێكخستنی پیشه‌گوزاری (ممارسه المهنه) له عیاده تایبه‌ته‌كاندا.پێشكه‌شكردنی پێشنیاز بۆ هه‌موار كردنی یاسای سه‌ندیكا.ئه‌گه‌ر نه‌قیب نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكای له لێژنه‌گه‌لی ره‌سمی وشتی دیكه‌دا نه‌كرد، ئه‌وه، له‌و باره‌دا، كه‌سێكی دیكه‌ی بۆ داده‌نێ.هه‌ر ده‌عواو شكاتێكی بۆ بێت، هه‌واڵه‌ی لێژنه تایبه‌تكاره‌كانی ده‌كات.له پێشكه‌ش كردنی پێشنیارگه‌ل، ده‌رباره‌ی پرۆژه‌گه‌ل وپلانگه‌ل و به‌رنامه‌گه‌لی ته‌ندروستی هه‌رێمدا به‌شداری ده‌كات.پێكهێنانی لێژنه‌گه‌لی فه‌رعی، بۆ وه‌ديهانینی ئامانجه‌كانی ئه‌م یاسایه.ئیقراركردنی موڵكدارێتی ماڵ وموڵك وعیقارو قبوڵكردنی به‌خشش وشه‌رتوشروتی قه‌رزدان و پێشكه‌شكردنی كۆمه‌كی دارایی، له چوارچێوه‌ی مه‌به‌ست وئامانجی سه‌ندیكادا.ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان.ئیجازه‌پێدانی پیشه‌گوزاری. سه‌یركردن و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ده‌ستله‌كار هه‌ڵگرتنی نه‌قیب، یان هه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن یان هی لقه‌كانی سه‌ندیكا، به‌مه‌رجێ، له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی هه‌یئه‌ی گشتیدا بخرێته به‌رده‌می.دامه‌زراندن و به‌ڕێوه‌بردنی یانه‌گه‌لی سه‌ندیكا به‌پێی یاساى كۆمه‌ڵه‌كان.قبوڵكردنی دیاری به ره‌زامه‌ندی لایه‌نه فه‌رمیه‌كان.دووه‌م: سپاردنی هه‌ندێ له سه‌ڵاحییاتی خۆی به نه‌قیب یان به‌سه‌رۆكانی لقه‌كان.ماده‌ی بیست:نه‌قیب، سه‌ره‌رای ئه‌و ئةركوفرمانة تایبه‌ته‌ی ئه‌نجومه‌ن پێی ده‌به‌خشێ، ئه‌م ئه‌ركانه‌ش ده‌گرێته ئه‌ستۆ:یه‌كه‌م:له‌به‌رده‌می هه‌موو لایه‌نه‌كاندا نوێنه‌ری سه‌ندیكایه.بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ده‌خاته به‌ر كار.له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بانگهێشتی هه‌یئه‌ی گشتی ده‌كا بۆ كۆبوونه‌وه.سه‌رۆكایه‌تیی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌یئه‌ی گشتی وئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ده‌كات.ئیمزاكردنی سه‌نه‌دگه‌لی سپاردن وسه‌رفكردنی ئه‌موالی سه‌ندیكا.ئاماده‌كردنی بوجه‌ی ساڵانه‌و، راپۆرتی كۆتایی بۆ حساب وحسابكاریی كۆتایی و، راپۆرتی ساڵانه‌ی بزاڤ و چالاكیی سهندیكاو، پێشكه‌شكردنیان به ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا، له واده‌ی دیاركراوی خۆیاندا.به‌پێی میلاك، كه ئه‌نجومه‌ن ته‌سدیقی كردووه، كارمه‌ندان بۆ سه‌ندیكا داه‌دمه‌زرێنی و، كاروباری خزمه‌ت و زه‌پتیشیان به‌جێ دهگهيينىَ.دووه‌م:نه‌قیب بۆی هه‌یه، هه‌ندێ له فرمانه‌تایبه‌ته‌كانی خۆی، به نوێنه‌ره‌كه‌ی یان یه‌كێ له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن بسپێرێ.مادده‌ی بیست ویه‌ك:به‌پێی پێڕۆی ناوخۆ، لقێ بۆ سه‌ندیكا له هه‌ر پارێزگایێ ده‌كرێته‌وه.سه‌رۆكی لیژنه‌ی لق، سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌كه‌ی ده‌كا، یان كه‌سێ ده‌یكا سه‌رۆك ئه‌و ئه‌ركه‌ی پێ سپاردبێ.ماوه‌ی خولی لق سێ ساڵه، له رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات.مادده‌ی بیست ودوو:یه‌كه‌م:ئه‌نجومه‌نی لق له پێنج ئه‌ندام ودوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێت، شه‌شیان ماوه‌یه‌ك پیشه‌گوزارییان كردبێ له پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێ، هه‌رچی حه‌وته‌میانه، ئه‌وه، ده‌شێ خزمه‌تی له پێنج ساڵ كه‌متربێ.ئه‌ندامی لق، مه‌رجه خه‌ڵكی هه‌رێم بێ و، له هه‌رێمیش دانیشتبێ.سه‌رۆكی لق ونوێنه‌ره‌كه‌شی، له ئه‌ندامانی لقه‌كه هه‌ڵده‌بژێردرێن.دووه‌م:لق ئه‌م ئه‌ركه تایبه‌تانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ:به‌ركارخستنی پلانی كار، كه له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌یئه‌ی گشتیدا بڕیاری له‌سه‌ر دراوه، هه‌روه‌ها به‌ر كارخستنی رێنماییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا.كۆشش بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی سه‌ویه‌و ئاقاری پیشه‌كه.به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری دارایی.ئه‌و فرمانه تایبه‌تانه كه نه‌قیب یان ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا پێی ده‌سپێرێ.دامه‌زراندنی به‌رده‌ستانی لق ودیاریكردنی كرێیه‌كانیان، پاش ته‌سدیقكردنی له لایه‌ن سه‌ندیكاوه.به ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا كه‌سێ داده‌نێ نوێنه‌رایه‌تیی لق له دایه‌ره فه‌رمیه‌كاندا بكات.مادده‌ی بیست وسێ:سه‌ندیكا بۆی هه‌یه مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیری و كۆمه‌لایه‌تی دابمهزرێنىَ.دارایی سهندیكاماددهی بیست وجوار:دارایی سه‌ندیكا له‌مانه پێك دێت:ئابوونه‌ی ئینتیماو به‌شداربوونی ساڵانه.مزی ناوی خۆنوسین.ج.مزی نووسینی نازناوی پسپۆری.د.مزی ئیجازه‌پێدان و تازه‌كردنه‌وه‌ی پیشه‌گوزاریی تایبه‌ت بۆ دام وده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان.هـ.مزی ته‌سدیقكردنی راپۆرتگه‌لی پزیشكی.و.سوودی چاپه‌مه‌نیه‌كانی سه‌ندیكا.ز.غه‌رامه‌ی ئه‌و حوكمانه‌ی كه لیژنه‌ی زه‌پتی پارێزگا به‌سه‌ر ئه‌ندامه‌كانیدا دهداتح.دیاری وبه‌خشش وهه‌ر ده‌ستهاتێكی دی.گ.داهاتی یانه‌گه‌لی ومه‌لبه‌نده‌كانی رۆشنبیری وكۆمه‌لایه‌تی بۆ سه‌ندیكا. ئه‌گه‌ر له‌به‌ر بارودۆخێكی نا ئاسایی، ته‌سدیقكردنی بوجه له واده‌ی دیاركراوی خوێدا نه‌كرا، ئه‌وه، له‌و باره‌دا، كار به‌پێی ده‌روازه‌و به‌شه‌كانی بوجه‌ی پێشتر ده‌كرێ تا بوجه تازةكة ته‌سدیق ده‌كرێ.مادده‌ی بیست وپێنج:يةكةم: ئابوونه‌و مزێ كه سه‌ندیكا وه‌ریانده‌گرێ به‌م شێوه‌یه‌ن:(15000) پازده هه‌زار دینار، ئه‌وه مزی ئینتیمای پزیشكانی ددانی هه‌رێمه، بۆ غه‌یره عیراقیش (75000) حه‌فتا وپێنج هه‌زار دیناره.(7500) حه‌وت وهه‌زار وپێنج سه‌د دینار، ئه‌وه ئابوونه‌ی ئیجازه‌ی سالانهیه یان تازه‌كردنه‌وه‌كه‌یه‌تی بۆ پزیشكانی ددانی هه‌رێم و(27000)بیست وحه‌وت هه‌زار دینار بۆ غه‌یری عیراقی.(45000) چل وپێنج هه‌زار دینار، ئه‌وه مزی ئیجازه‌ی كردنه‌وه‌ی تاقیگه‌ی ددانسازییه‌و (22500) بیست ودوو هه‌زار وپێنج سه‌د دیناریش مزی تازه‌كردنه‌وه‌ی ساڵانه‌یه‌تی.(225000) دووسه‌د و بیست وپێنج هه‌زار دینار، ئه‌وه مزی ئیجازه‌ی كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌تی ددانه‌و، (75000) حه‌فتا وپێنج هه‌زار دینارییش بۆ تازه‌كردنه‌وه‌ی سالانه‌یه‌تی.(15000) پازده هه‌زار دینار، مزی ئیجازه‌ی كردنه‌وه‌ی عیاده‌یه‌كی پسپۆڕه، و (15000)پازده هه‌زار دیناریش مزی تازه‌كردنه‌وه‌ی ساڵانه‌یه‌تی.(60000) شه‌ست هه‌زار دینار، ئه‌وه مزی ئیجازه‌ی كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌یه‌كی فرۆشتنی ئامێر‌و ئامرازی ددانه، و (30000) سی هه‌زار دیناریش بۆ تازه‌كردنه‌وه‌ی ساڵانه‌یه‌تی.(15000) پازده هه‌زار دینار، ئه‌وه مزی ئیجازه‌ی كردنه‌وه‌ی عیاده‌یه‌كی پیشه‌گوزاری گشتیییه، و (7500) حه‌وت هه‌زار و پێنج سه‌د دیناریش مزی تازه‌كردنه‌وه‌ی ساڵانه‌یه‌تی.(15000) پازده هه‌زار دینار، ئه‌وه مزی ئیجازه‌ی پیشه‌گوزارییه له عیاده میللیه‌كاندا.(22500) بیست ودوو هه‌زار وپێنج سه‌د دینار، ئه‌وه مزی تۆماركردنی نازناوی پسپۆرییه.(1500) هه‌زار وپێنج سه‌د دینار، ئه‌وه مزی ته‌سدیقكردنی راپۆرتی پزشیكییه ئه‌وانه ى له عیاده تایبه‌ته‌كان و نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كانه‌وه ده‌رده‌چن.(600000) شه‌ش سه‌د هه‌زار دینار، ئه‌وه مزی ئیجازه‌ی كردنه‌وه‌ی كارطةيةكى دروستكردنى ماددةطةلى ددانةو (300000) سىَ سةد هةزار دیناریش بۆ تازكردنه‌وه‌ی ساڵانه‌یه‌تی.به‌شی چوارهمسزاگهل وحوكمه زهپتییهكانماددهی بیست وشه‌ش:ئه‌م ئيشانه‌ی خواره‌وه، قه‌ده‌غه‌ن:راكێشانی نه‌خۆش به فریودان وله رێگای واسیته‌وه.ناوبانگ زڕاندنی پیشه‌و خاوه‌ن پیشه‌كه‌و بێ نرخ كردنی پێگه‌ی زانستی و ئه‌دةبییان.ئیش پێكردنی خاون پیشه توندروستییه بێ ئیجازه‌كان.مادده‌ی بیست وحه‌وت:لیژنه‌ی زه‌پتی له مه‌ركه‌زی سه‌ندیكادا له سێ ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك ده‌هێنرێ و ئه‌ندامێ له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكایش، به بڕیاری ئه‌نجومه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا.مادده‌ی بیست وهه‌شت: لیژنه‌ی زه‌پتی داوای وه‌ئاگاهێنانه‌وه‌ی ئه‌ندامی سه‌رپێچكار، بۆیشی هه‌یه، ئه‌م سزایانه‌ی خواره‌وه‌ش بسه‌پێنێ:ئینزار: ئه‌وه‌یه، كه نووسراوێ ئاراسته‌ی سه‌رپێچكار ده‌كا بێزاریی خۆی تێدا له ره‌فتاری نیشان ده‌داو داواشی لێ ده‌كا ئه‌و كاره دووباره نه‌كاته‌وه، ده‌نا، سزایه‌كی توندترى به‌سه‌ردا ده‌درێ.غه‌رامه‌یه‌ك له (150000) سه‌دو په‌نچا هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێ و له (750000) حه‌وت سه‌دو په‌نچا هه‌زار دیناریش نه‌ترازێ، ئه‌گه‌ر نه‌یشی دا، ئه‌وه، له‌و باره‌دا، له پیشه‌گوزارییه تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی بۆ ماوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه ده‌كرێ له شه‌ش مانگ زیاتر نه‌بێ خۆ ئه‌گه‌ر هات و له ماوه‌ی ساڵیكی پاش برواری سةرثيَضييةكةيدا گه‌ڕایه‌وه سه‌ری، جا، ئه‌وجا غه‌رامه‌كه‌ی له (500000) پێنج سه‌د هه‌زار دینار كه‌متر نابێ وله (1500000) ملێونێك وپێنج سه‌د هه‌زار دیناری نه‌ترازێ خۆ ئەگەر ئەمجارەش نيدا، ئەوە، لەبارەدا پيشە تايبەتەكەى خۆى بۆ ماوه‌یه‌ك لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێ له یه‌ك ساڵ زیاتر نه‌بێ.قه‌ده‌غه‌كردنی پیشه‌گوزاریيه ى تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی بۆ ماوه‌یك له یه‌ك ساڵ نه‌ترازی.هه‌ردوو سزای، غه‌رامه و قه‌ده‌غه‌ی ثيشةگوزاری كه له بڕگه‌ی (3،2)دا هاتوون. مادده‌ی بیست ونۆ:ئه‌گه‌ر، بۆ لیژنه‌ی زه‌پتی ده‌ركه‌وت ئه‌و ره‌فتاره‌ی دراوه‌ته پاڵ دكتوره‌كه، خۆی له خۆیدا جه‌ریمه‌یه، ئه‌وه، له‌و باره‌دا، پێویسته له‌سه‌ری ده‌عواكه‌ی به هه‌موو ئه‌وڕاقه‌كانییه‌وه هه‌واڵه‌ی دادگای په‌یوه‌ندیدار بكات، ئه‌گه‌ر حوكمی بێتاوانیشی بۆ ده‌رچوو، ئه‌وه، به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه رێ له ئجرائاتی زه‌پتیی دیكه ناگرێ.مادده‌ی سی:پزیشكی ددان، له‌ماوه‌ی حه‌پس و سجن و ده‌سبه‌سه‌ربوونیدا، پیشه‌كه‌ی لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێ.پزیشكی ددان، ئه‌گه‌ر به جه‌ریمه‌یه‌كی ئابڕووبه‌ر، په‌یوه‌ندی به‌پیشه‌كه‌یه‌وه هه‌بێ حوكم بدرىَ، ئه‌وه، ئیدی پیشه‌كه‌ی لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێ.ئه‌گه‌ر هاتو پزیشكی ددان جارێكی تریش به جه‌ریمه‌ی په‌یوه‌ندیدار به پیشه‌كه‌یه‌وه حوكمی به‌سه‌ردا درایه‌وه، ئه‌وه، له‌و باره‌دا، ناشێ ناوی تۆمار بكرێته‌وه، مه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا به‌پێی پیرۆو به‌پێی ئه‌و رێنماییانه‌ش كه له‌سه‌ر پێڕۆكه ده رهێنراون مرافه‌قه‌تی نوێی بداتێ.مادده‌ی سی ویه‌ك:بڕیاری قه‌ده‌غه كردن پیشه‌گوزاری ، به‌و لایه‌نه پێوه‌ندیدارانه‌ش ته‌بلیغ ده‌كرێ كه لیژنه‌ی زه‌پتی خۆی پيێ باش بێ . ئه‌وه له هه‌موو لقه‌كانی سه‌ندیكاشدا بڵاوده‌كرێته‌وه.بزیشكێ پیشه‌كه‌ی لێ قه‌ده‌غه كرابێ ناشێ پزیشكێكی دی له عیاده‌كه‌یدا جێگای بگرێته‌وه.به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ئه‌و غه‌رامه‌یه‌ی به حوكمی زه‌پتی وه‌رده‌گیرێ، داهاتی سه‌ندیكایه.مادده‌ی سی ودوو:ئه‌گه‌ر شكاتێ درا به ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا، ئه‌میش ده‌ینێرێ بۆ لقی پێوه‌ندیدار تا ئه‌و لقه ڕاو ڕاسپارده‌ی خۆی پیشان بدا، جا، ئه‌وجا، هه‌واڵه‌ی لیژنه‌ی زه‌پتی ده‌كرێ.سه‌رۆكی لیژنه‌كه، برواری دانیشتنه‌كه دیار دهكاو پزیشكی ددانه‌كه‌شی لێ ئاگادار ده‌كا.دانیشتنه‌كانی لیژنه‌ی زه‌پتی نهێنیه.مادده‌ی سی وسێ:نه‌قیب ولایه‌نه‌كانی ده‌عواكه‌ش بۆیان هه‌یه له‌ماوه‌ی سی رۆژدا – كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا – له دادگاى پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عیراقدا تانه له بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی زه‌پتی بگرن، ئیدی بڕیاری ئه‌م دادگایه كۆتایی و بنبڕه.مادده‌ی سی وچوار:هه‌ر سه‌رپێچییه‌كی زه‌پتی، كه له حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌وه په‌یدابووه، نه‌قیب بیكا، یان نوێنه‌ره‌كه‌ی له كاتی جێگرتنه‌وه‌یدا بكا، ئه‌وه، ئیجرائاتی یاساییان له‌به‌رده‌می لیژنه‌ی زه‌پتیدا له‌سه‌ر ده‌كرێ و هه‌یئه‌ی گشتی هه‌واڵه‌ی لیژنه‌ی زه‌پتییان ده‌كات.حوكمه گشتییهكانماددهی سی وپێنج:به ئاماده‌بوونی نه‌قیب یان جێگری (نوێنه‌ری) نه‌قیب، یان سه‌رۆكی لق یان نوێنه‌ری سه‌رۆكی لق نه‌بێ، ناشێ باره‌گای سه‌ندیكا، یان باره‌گای لقه‌كانى بپشكنرێ.هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك له كاتی فرماندا، یان به‌هۆی پیشه‌كه‌یه‌وه بكرێته سه‌ر ئه‌ندام، ئه‌وه، ئه‌و ده‌ستدرێژكاره، حوكمی ئه‌و كه‌سه‌ی به‌سه‌ردا ده‌درێ كه شه‌رێ فرۆشتبی به فرمانبه‌ر له كاتی به‌رێ خستنی ئه‌ركی خۆیدا.ده‌سه‌ڵاتی لێپێچینه‌وه پێویسته پێش لێپێچینه‌وه له جه‌ریمه‌ی به‌چاونه‌دیتراو، درابێته پاڵ ئه‌ندامێ له ئه‌ندامان، پێویسته له‌سه‌ری سه‌ندیكا یان لقه‌كانی سه‌ندیكا ئاگاداربكاته‌وه، سه‌ندیكاش پێویسته نوێنه‌رێكی خۆی بنێری له‌و لێپیچینه‌وه‌یه‌دا به‌شداربێ.ئه‌ندامی نه‌خۆش، له ژووره به كرێ گیراوه‌كانی پله یه‌كه‌می ده‌زگای ته‌ندروستی حكومی و په‌یمانگه هونه‌رییه‌كاندا چاره‌سه‌ری بۆده‌كرێ و له مزوكرێ سه‌رفرازه. وه لێ كه له نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كاندا بخه‌وێ یان بۆ عیاده تایبه‌ته‌كان بچێ، ئه‌وه، له‌و بارده‌دا، ده‌ستهه‌قی پزیشك و نه‌شته‌ر گه‌ره‌كان له لیستی حساباتی خۆی داده‌شكێنرێ.مادده‌ی سی وشه‌ش :هه‌ر كه‌سێ به‌پێ تۆماربوون و به‌پێی ئیجازه كه حوكمه‌كانیان له‌م یاسایه‌دا هاتووه موماره‌سه‌ی ئه‌م پیشه‌یه بكا، ئه‌وه غه‌رامه‌یه‌ك ده‌كرێ له (450000) چوارسه‌د وپه‌نجا هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێ و له (600000) دینارریش نه‌ترازێ.مادده‌ی سی وحه‌وت:پزیشكی ددان له ئیجازه‌دابێ، ده‌شێ پزیشكێكی دیكه‌ی ددان له عیاده‌كه‌ی خۆیدا دابنێ، به‌مه‌رجێ ئه‌م جێگره هه‌مان پله‌ی زانستی وهه‌مان پسپۆڕیی هه‌بێ و، ئیجازه‌كه‌ش له سێ مانگ نه‌ترازێ.مادده‌ی سی وهه‌شت:هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ر كار. مادده‌ی سی ونۆ:پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخاته به‌ر كار.مادده‌ی چل:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو كردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا ده‌خرێته به‌ركار. د. كمال عبدالكریم فۆاد سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی ـــ عێراق...
یاسای ژماره(15 )ی ساڵی / 2007 یاسای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له هه‌رێمی كوردستان-عیراق | 11
یاسای ژماره(15 )ی ساڵی / 2007 یاسای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له هه‌رێمی كوردستان-عیراق | 11
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان- عیراق پشت به حوكمی بڕگه(1)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی هه‌موار كراو‌و، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عێراق له دانیشتنی ژماره (21)ی رۆژی (30/5/2007) ی خۆیدا، بڕیاری دانانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی دا:یاسای ژماره(15 )ی ساڵی / 2007 یاسای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له هه‌رێمی كوردستان-عیراقماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه،ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:یه‌كه‌م : هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق .دووه‌م : ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران : ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق.سێیه‌م : وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم.چواره‌م : وه‌زیر : وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم .پێنجه‌م : بریكاری وه‌زاره‌ت : بریكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی.شه‌شه‌م : ئه‌نجومه‌ن : ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژكاری وه‌زاره‌ت.حه‌وته‌م : ده‌سته :ده‌سته‌ی باڵای عیاده‌كانی پزیشكی میللی و ڕاوێژكاری.ئامانج و ئه‌ركه‌كانی وهزارهتماددهی دووه‌م:وه‌زاره‌ت ئه‌م ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ.یه‌كه‌م : ئاماده‌كردنی ئه‌و پێداویستییانه‌ی كه مافی شیاوی ته‌ندروستی ته‌واو بۆ هاووڵاتیان ده‌سته‌به‌ر ده‌كات له‌لایه‌نی جه‌سته‌یی وئهقَڵی وده‌روونییه‌وه له‌گه‌لأ گرنگی پێدانیان.دووه‌م : دامه‌زراندن وبه‌ڕێوه‌بردن وبه‌دوا داچوونی یه‌كه ته‌ندروستیه‌كانی خۆ پاراستن وچاره‌سه‌ركردن وپه‌ره‌پێدانیان له هه‌رێمدا.سێیه‌م : بایه‌خدان به خزمه‌تگوزاری چاودێری به‌رایی ته‌ندروستی له‌وانه‌ش چاودێری دایكایه‌تی ومنداڵان وته‌ندروستی قوتابخانه‌یی وته‌ندروستی خێزان وپیرییه‌تی.چواره‌م : به‌ربه‌ره‌كانی كردنی نه‌خۆشیه درمه‌كان وكۆنترۆل كردنیان ورێگه‌گرتن له هاتنیان له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بۆ ناوه‌وه‌ی وبه پێچه‌وانه‌وه‌ش، به‌ربه‌ستكردنی بڵاو بوونه‌وه‌یان له نێو خاك وئاو و هه‌وای هه‌رێمدا.پێتجه‌م : هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌لأ وه‌زاره‌تی ژینگه‌دا له پێناوی پاراستنی ژینگه‌و باشكردنی و په‌ره‌پێدانی و پاراستنی بنه‌ماكانی وكاركردن له پێناوی به‌ربه‌ستكردنی پیسبوونی.شه‌شه‌م : هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌لأ وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی دا له پێناوی بایه‌خدان به ته‌ندروستی وسه‌لامه‌تی كرێكاران له پڕۆژه‌كانی كار و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ته‌ندروستییان له مه‌ترسی نه‌خۆشی پیشه و بریندار بوون له كاتی ئیشدا، له‌گه‌لأ دانانی به‌زه‌فكاریی وهه‌ل ومه‌رجی تایبه‌ت بۆیان و دابین كردنی سه‌لامه‌تی له شوێنی كاردا وچاودێری پیاده‌كردنی ئه‌و به‌رزه‌فتكار و هه‌ل و مه‌رجانه.حه‌وته‌م : بڵاوكردنه‌وه‌ی هوشیاریی ته‌ندروستی له ناو هاووڵاتیاندا به هاریكارێكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به رێگه‌ی هه‌موو هۆیه‌كی راگه‌یاندنی بیستراو و بینراو و خوێندراوه.هه‌شته‌م : دابین كردنی داوده‌رمان و پێویستیه‌كان و كه‌ل وپه‌لی پزیشكی هه‌مه‌جۆری پێویست بۆ پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری پزیشكی وخۆپاراستن وچاره‌سه‌ركردن، له‌گه‌لأ سه‌رپه‌رشتی كردنی عیاده میللییه‌كان و دابین كردنی ئامیری پزیشكی پێویست بۆ په‌ككه‌وته‌كان وكردنه‌وه‌ی تاقیگه‌ی پزیشكی.نۆیه‌م : ئاماده‌كردنی كادیری ته‌ندروستی وپیشه‌یی یارمه‌تیده‌ر و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی شیاوی كارمه‌ندان له كه‌رتی ته‌ندروستی وپه‌ره‌پێدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی ته‌ندروستی و فێركردنی پزیشكیی به‌رده‌وام وهاندانی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی له بواره هه‌مه جواره‌كانی ته‌ندروستیدا.ده‌یه‌م : رێكخستنی كاری پیشه پزیشكی وته‌ندروستی یه‌كان و سه‌لامه‌تی پیشه‌یی به‌هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان وچاودێری كردنیان.یانزده‌یه‌م : چاودێری كردنی خاوه‌ن پێویستییه تایبه‌تییه‌كان له‌لایه‌نی ته‌ندروستی و جه‌سته‌یی و ئه‌قڵی یه‌وه.دوازده‌یه‌م : سه‌رپه‌رشتی كردنی دروستكردن وهێنانی داوده‌رمان به‌پێی پێوه‌ری پێویستی پزیشكی وچاودێری كردنی.سیازده‌یه‌م : كاركردن له پێناوی گۆڕینی سیسته‌می ئێستای ته‌ندروستی به سیسته‌مێكی هاوچه‌رخی ته‌ندروستی به شێوه‌یه‌كی وا كه له‌گه‌لأ په‌ره‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵگای كوردستانی و توانای دارایی به‌ده‌ست هاتوودا بگونجێت.چوارده‌یه‌م : پشتگیریی كردنی كه‌رتی تایبه‌تی پزیشكی تا به‌شداری له پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری چاره‌سه‌ركردندا بكات بۆ سووككردنی بارگرانی دارایی و هونه‌ری له‌سه‌رشانی ده‌زگا ته‌ندروستیه فه‌رمیه‌كان و بخرێنه به‌ر سه‌رپه‌رشتی وچاودێری وه‌زاره‌ته‌وه.پانزده‌یه‌م :كاركردن له پێناوی دابین كردنی پێویستی پزیشكی بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی كاره‌سات به هه‌موو جۆره كانیه‌وه، ئه‌مه‌ش به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه ده‌بێت.شانزده‌یه‌م : رێكخستنی كاری پزیشكی دادی له هه‌رێمدا به پێی یاسا وبه‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی شیاوی كارمه‌ندانی.حه‌ڤده‌یه‌م : كاركردن له پێناوی دروستكردنی تاقیگه‌ی پێشكه‌وتووی ته‌ندروستی بۆ ده‌سنیشانكردنێكی زوو بۆ نه‌خۆشییه گرانه‌كان ودابین كردنی (حجری ته‌ندروستی) و به‌ربه‌ره‌كانی نه‌خۆشیه درمه‌كان و چاودێری كردنی په‌تاكان.هه‌ژده‌یه‌م : سه‌رپه‌رشتی كردنی كاری پزیشكه‌كان ویارمه‌تده‌ره‌كانیان له عیاده پزیشكیه تایبه‌ته‌كان و عیاده میللیه فه‌رمییه‌كان.نۆزده‌یه‌م : گرنگی دانێكی تایبه‌ت به ته‌ندروستی لادێ وگه‌یاندنی خزمه‌تگوزاریی پزیشكی بۆی و كاركردن بۆ دروستكردنی نه‌خۆشخانه له قه‌زاو ناحیه‌كان وكردنه‌وه‌ی مه‌ڵبه‌ندی پزیشكی له لادێكاندا و دابین كردنی تیپی ته‌ندروستی گه‌ڕۆك. بیسته‌م : دابین كردنی سه‌یته‌ره‌ی نه‌وعی كارا له‌سه‌ر داوده‌رمان به هاوكاری كردن له‌گه‌لأ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا و دانانی مه‌رجی به‌رزه‌فتكار بۆ هێنانی داوده‌رمان له سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕ پێكراوی جیهانی و به‌رزه‌فتكردنی فرۆشتنی داوده‌رمان، به جۆرێكی وا كه هه‌ر له ده‌رمانخانه و مه‌زخه‌ری مۆله‌تپیردراوی ده‌رمان بفرۆشرێ.بیست ویه‌كه‌م : گرنگی دانی ته‌ندروستی به‌و ناوچانه‌ی كه تووشی پرۆسه‌كانی ئه‌نفال وبوردومانی كیمیایی وجینۆساید بوون.بیست ودووه‌م : كاركردن له پێناوی دابین كردنی (بیمی) ته‌ندروستی بۆ هاووڵاتییان وگرنگی دان به ئاسایشی خۆراك وده‌رمانی ئینسانی به‌هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌لأ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ودۆزینه‌وه‌ی ئالیه‌تی چاودێری شیاوی داوده‌رمان بۆ به‌كارهێنان.بیست وسێیه‌م : پشتگیریی كردنی پزیشكه تازه ده‌رچووه‌كان وكردنه‌وه‌ی خولی شیاندنی به‌رده‌وام بۆیان و ناردنی نێرده‌ی پزیشكی بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بیان گرێته‌وه وماوه‌یان بدرێ تاكو خوێندنی پسپۆڕییان ته‌واوبكه‌ن.پێكهاته‌كانی وهزارهتماددهی سێیه‌م : وه‌زاره‌ت له‌م پێكهاتانه‌ی خواره‌وه پێك دێت:یه‌كه‌م:وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته وبه‌رپرسه له به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانیاندا وسه‌رپه‌رشتی وچاودێری كردنی چاڵاكیه‌كانی و له‌وه‌وه ئه‌و بڕیار‌و فه‌رمان ورێنماییانه ده‌رده‌چن كه په‌یوه‌ندیان به ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت وپێكهاته‌كانی وده‌سه‌ڵات وهه‌موو كاروباره هونه‌ری و دارایی وكارگێری ورێكخستن وبه پێی حوكمه‌كانی یاسا هه‌یه وله‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رپرسه به‌و ناوه‌ی كه ئه‌ندامێكی هاوكاره له‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا وبۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی بدات به بریكاری وه‌زاره‌ت یا به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كان یاخود هه‌ر كه‌سێكی له وه‌زاره‌تدا به شیاوی ده‌زانێ.دووه‌م : بریكاری وه‌زاره‌ت : یارمه‌تی وه‌زیر ده‌دات له ئاڕاسته‌كردنی كاروباری وه‌زاره‌ت و سه‌رپه‌رشتی كردنی كاروباری وه‌زارت له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه پێی ده‌درێ و ده‌بێ بڕوانامه‌ی پسپۆڕی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت و خاوه‌ن شاره‌زایی كارامه‌یی بێت له كاره‌كه‌یدا.سێیه‌م : نووسینگه‌ی وه‌زیر : فه‌رمانبه‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و به‌ڕێوه‌ی ده‌بات به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن.چواره‌م : نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت : فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن.پێنجه‌م : ڕاوێژكاران : ژماره‌یان له چوار ڕاوێژكار زیاتر نابێ و ده‌بێ بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆیان هه‌بێت خاوه‌ن شاره‌زایی و كارامه‌یی بن له كاره‌كانیاندا. شه‌شه‌م :به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری كارگێڕی و دارایی : به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ هه‌بێت و خاوه‌ن شاره‌زایی و كارامه‌یی و پسپۆڕ بێت.حه‌وته‌م : به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری ته‌ندروستی : پزیشكێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه ده‌بێ خاوه‌ن شاره‌زایی و كارامه‌یی بێت له كاره‌كه‌یدا.هه‌شته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پلان دانان وفێركردنی ته‌ندروستی: پزیشكێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات وده‌بێ خاوه‌ن شاره‌زایی كارامه‌یی بێت له كاره‌كه‌یدا.نۆیه‌م: بهڕێوهبهراییهتیه گشتیه‌كانی ته‌ندروستی له پاریزگاكانی هه‌رێم دا: هه‌ر یه‌ك له‌وانه پزیشكێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات وده‌بێ خاوه‌ن شاره‌زایی وكارامه‌یی بێت له كاره‌كه‌یدا.مادده‌ی چواره‌م:ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژكاری بۆ وه‌زاره‌ت له‌مانه پێكدێ:-یه‌كه‌م: وه‌زیر: سه‌رۆكه.دووه‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت: ئه‌ندامه وله‌كاتی ئاماده‌نه‌بوونی وه‌زیر سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن ده‌كات.سێیه‌م: ڕاوێژكاره‌كانی وه‌زاره‌ت: ئه‌ندامن.چواره‌م: به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كانی وه‌زاره‌ت: ئه‌ندامن.پێنجه‌م: نوێنه‌رێك له هه‌ر وه‌زاره‌تێك له وه‌زاره‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار وده‌زگا ته‌ندروستیه زانستییه‌كان به مه‌رجێك پله‌یان له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێت وله‌سه‌ر داوای وه‌زیر به‌شداری ده‌كه‌ن.شه‌شه‌م: هه‌ر شاره‌زایه‌كی پسپۆڕ له ناوه‌وه وده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌ت كه وه‌زیر ده‌ستنیشانیان ده‌كات.مادده‌ی پێنجه‌م:ده‌سته‌یه‌ك له وه‌زاره‌ت داده‌مه‌زرێت پێی ده‌گوترێ (( ده‌سته‌ی باڵای عیاده پزیشكیه‌كانی میللی و راوێژكاری)) و له مانه پێكدێ:- یه‌كه‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت / سهرۆكدووهم: به‌رێوه‌به‌ری گشتی كار و باری پزیشكی / جێگری سه‌رۆك.سێیه‌م: به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی وه‌زاره‌ت / ئه‌ندامن.چواره‌م: فه‌رمانبه‌ری ژمێریاری / ئه‌ندام .پێنجه‌م: فه‌رمانبه‌ری یاسایی / ئه‌ندام .شه‌شه‌م: فه‌رمانبه‌ری كارگێری / ئه‌ندام .مادده‌ی شه‌شه‌م:یه‌كه‌م: به‌ش و ئه‌رك و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی پێكهاته‌ی وه‌زاره‌ت به پێڕه‌و ده‌ستنیشان ده‌كرێت.دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی یان لق یان به‌ش یان هۆبه یان یه‌كه‌كان له ناو پێكهاته‌ی وه‌زاره‌ت دابنێ یان لێكیان بدات یان هه‌ڵیان بوه‌شێنێته‌وه به پێی پێویستیه‌كانی كاره‌كانیان له كاتی پێویستدا. سێیه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه لێژنه‌ی هه‌میشه‌یی یان كاتی به پێی پێویست پێكبهێنێ. مادده‌ی حه‌وته‌م:وه‌زیر بۆی هه‌یه ڕێنمایی پێویست بۆئاسانكردنی جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات. مادده‌ی هه‌شته‌م:یاسای وه‌زاره‌تی ته‌ندورستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ژماره (1) ی ساڵی 1993 و هه‌مواركردنه‌كه‌ی به یاسای ژماره (4)ی ساڵی 2001 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. مادده‌ی نۆیه‌م:كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.مادده‌ی ده‌یه‌م:پێویسته له سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی یازدهم:ئه‌م یاسایه له ڕۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائعی كوردستان) بڵاوده‌كرێته‌وه. عدنان موفتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان ـ عێراقهۆیهكانی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایهبۆ چوونی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی خۆی له به‌دیهێنانی ته‌ندروستی به مانا فراوانه‌كه‌ی له سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان بۆ تاك و خێزان و كۆمه‌ڵگا ده‌دۆزێته‌وه و پاێزگاریی ده‌كات له رووی چه‌ندی و چۆنییه‌وه سه‌باره‌ت به‌و فراوان بوونه‌ی كه خزمه‌تگوزاری و ته‌ندروستی له هه‌رێمدا به‌خۆیه‌وه دیوه و بۆ دابین كردنی باشترین خزمه‌تگوزاری به نوێترین ڕێگای پێشكه‌وتوو بۆ هاوڵاتیان، چ له رووی ته‌ندروستی و چ جه‌سته‌یی و چ ئه‌قڵی و چ سایكۆلۆجی یه‌وه. هه‌روه‌ها به‌شداری كردن له هێنانه دی ژینگه‌یه‌كی دوور له پیسبوون و پشتگیریی كردنی ره‌وتی دادپه‌روه‌ریی له رێگه‌ی رێكخستنی ده‌زاگاكانی پزیشكی دادی و ئاماده‌كردنی كادیری شیاو و سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1993 تایبه‌ت بوو به هه‌ردوو لایه‌نی ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌یه‌كه‌وه و چونكه له گه‌ڵ قۆناغی نوێ‌دا ناڕوات و تاكو بتوانێ له گه‌ڵ داهێنانه نوێیه‌كانی پزیشكی زانستی تازه‌دا بڕوات، بۆیه پێویستی كرد یاسایه‌كی تایبه‌ت به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌رچوێنرێ....
یاسای ژماره(30 )ی ساڵی 2007 یاسای پشكنینی بۆ ماوه‌یی خوێن (كه‌م خوێنی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست ـ ته‌لاسیمیا ـ) پێش هاوسه‌رگیریی | 6
یاسای ژماره(30 )ی ساڵی 2007 یاسای پشكنینی بۆ ماوه‌یی خوێن (كه‌م خوێنی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست ـ ته‌لاسیمیا ـ) پێش هاوسه‌رگیریی | 6
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراقپشت به حوكمی بڕگه(1)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی هه‌موار كراو‌و، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی په‌رله‌مانتاران، ئه‌نجومه‌نی نیشـــتمانیی كوردستان – عێراق له دانیشـــتنی ژماره (19)ی رۆژی (5/11/2007) بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی دا:یاسای ژماره(30 )ی ساڵی 2007 یاسای پشكنینی بۆ ماوه‌یی خوێن (كه‌م خوێنی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست ـ ته‌لاسیمیا ـ) پێش هاوسهرگیرییماددهی یه‌كه‌م:پشكنینی ته‌واوی شێوه‌ی خوێن پێش ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیریی ده‌كرێ و له‌كاتی گومان په‌یداكردن له بوونی نه‌خۆشی كه‌م خوێنی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست ((ته‌لاسیمیا)) كه له رێگه‌ی بۆ ماوه‌ییه‌وه ده‌گوازرێته‌وه ئه‌وسا پشكنینی خوێنی تایبه‌ت به‌و نه‌خۆشیه ده‌كرێ.مادده‌ی دووه‌م:بنكه‌ی ته‌ندروستی تایبه‌ت به لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی پشكنینی تاقیگه‌یی هه‌ڵده‌ستێ و له‌بارێكی كه ده‌ركه‌وت ئه‌وانه‌ی داوای به‌ستنی هاوسه‌رگیرییان كردووه تووشی ئه‌و نه‌خۆشیه بوون. ئه‌وا راپۆرتێك رێك ده‌خرێ و توندیی نه‌خۆشیه‌كه و ڕێژه‌ی (واته ژماره‌ی منداڵه‌كان) كه‌وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ئه‌نجامی ئه‌و هاوسه‌رگیرییه تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه بن،ئه‌نجامی بۆ ماوه‌یی سه‌لبـی ئه‌و هاوسه‌رگیرییه پێشكه‌ش به هه‌ردووكیان وبه‌و لایه‌نه ده‌كرێت كه داوای پشكنینه‌كه‌ی كردووه و ئه‌مه‌ش بۆ مه‌به‌ستی هوشیاركردنه‌وه و رێنمایی كردن ده‌بێت.مادده‌ی سێیه‌م :پێویسته له‌سه‌ر دادگاكان هیچ گرێبه‌ستێكی هاوسه‌رگیریی جێبه‌جێ نه‌كه‌ن تاكو راپۆرتی ناوبراو له مادده‌ی دووه‌م له‌م یاسایه‌دا پێشكه‌ش نه‌كه‌ن و له بارێكدا كه راپۆرته‌كه نه‌خۆشیه‌كه‌ی ده‌سنیشان كردبوو، ده‌بێ ناوهڕۆك و ئه‌نجامه‌كه‌ی له داواكارانی هاوسه‌ر گیرییهكه بگه‌یه‌ندرێ.مادده‌ی چواره‌م:پێویسته وه‌زیری ته‌ندروستی رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنی.مادده‌ی پێنجه‌م:پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی شه‌شه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) دا جێبه‌جێ ده‌كرێ.عدنان موفتیسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانییكوردستان ـ عێراقهۆیه پێویسته‌كانی ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایهسهبارهت به‌وه‌ی كه نه‌خۆشی (ته‌لاسیمیا) زیانی ماددی وته‌ندروستی ده‌روونی به هه‌موو ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگا ده‌گه‌یه‌نێ وباری سه‌رشانی ده‌وڵه‌ت به كار‌و به خه‌رجی دارایی گران ده‌كات و له پێناوی كۆنتڕۆل كردنی ئه‌م نه‌خۆشیه و بۆ دانانی راده‌یه‌ك له به‌رده‌م بڵاوبوونه‌وه‌ی بۆ نهوهگاتی دا هاتوو و له پێناوی هوشیار كردنه‌وه و رێنمایی داواكارانی هاوسه‌رگیریی بۆ ئه‌نجامه سه‌لبیه‌كانی كه له‌م جۆره هاوسه‌رگیرییه ده‌كه‌ونه‌وه و له پێناوی خولقاندنی نه‌وه‌یه‌كی هوشیار و ساغی دوور له نه‌خۆشییه بۆ ماوهییهكان (الوراپی) ئه‌م یاسایه ده‌رچوێنرا....
ياسای ژمارە (١٦)ی ساڵی (٢٠٠٠) ياسای يەكەم هەمواركردنی ياسای ژمارە (٨) ی ساڵی (١٩٩٩)ی سەنديكای دەرمانسازانی هەرێمی كوردستانی عێراق | 4
ياسای ژمارە (١٦)ی ساڵی (٢٠٠٠) ياسای يەكەم هەمواركردنی ياسای ژمارە (٨) ی ساڵی (١٩٩٩)ی سەنديكای دەرمانسازانی هەرێمی كوردستانی عێراق | 4
یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره(8)ی ساڵی(1999)یسهندیكای ده‌رمانسازانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقبهناوی خوای گەورە و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژمارهی ده‌رهێنان: 32مێژووی دەرهێنان: 13/12/2000 "بڕیار" پشت به حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی له ماددەی (56) و مادده‌ی (53) لە یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر داواكاریی وه‌زیری ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم و، ئه‌و یاساكاریيەی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ژماره (22)ی‌دا له رۆژی (12/12/2000) یاساكاری كردووه بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌مان دا:ياسای ژمارە (١٦)ی ساڵی (٢٠٠٠) ياسای يەكەم هەمواركردنی ياسای ژمارە (٨) ی ساڵی (١٩٩٩)ی سەنديكای دەرمانسازانی هەرێمی كوردستانی عێراقماددهی یه‌كه‌م:ئه‌م بڕگانه‌ی خواره‌وه‌ی مادده‌ی شه‌شه‌م به‌م شێوه‌یه ده‌خوێنرێته‌وه:دووه‌م: مزه‌ی مۆڵه‌ت (رسم الاجازه)ی دانانی ده‌رمانسازی ـ به نیو ده‌وامی ـ (250) دوو سه‌د و په‌نجا دیناره و، مزه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی ده‌رمانسازی (مه‌سئولی + ئیمتیاز) ساڵانه (٤٠٠) چوار سه‌د دیناره.سێیه‌م: مزه‌ی مۆڵه‌تی ده‌رمانسازی ـ به ده‌وامی ته‌واو ـ بۆ (خانه‌نشینان) (500) پێنج سه‌د دیناره و، مزه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی ده‌رمانسازی (مه‌سئولی + ئیمتیاز) ساڵانه (400) چوار سه‌د دیناره.چواره‌م: مزه‌ی مۆڵه‌تی دانانی مه‌دخه‌ر (1000) هه‌زار دیناره و، مزه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی مه‌دخه‌ر بۆ (خانه‌نشینان) (مه‌سئولی + ئیمتیاز) (750) حه‌وت سه‌د و په‌نجا دیناره و، مزه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی مه‌دخه‌ر ـ به نیوده‌وامی ـ ساڵانه (500) پێنج سه‌د دیناره.مادده‌ی دووه‌م:مادده یازده هه‌موار بكرێ وبه‌م شێوه‌یه بخوێنرێته‌وه:شه‌رتووشروت + دانانی ده‌رمانسازییه‌كه.مۆڵه‌تی دانانی ده‌رمانسازی به‌وكه‌سه ده‌درێ كه ئه‌م شه‌رتوشروته‌ی هه‌بێ:1/ناوی ده‌رمانسازییه‌كه.2/ كرێبه‌ندی (عقد ایجار) كه دایه‌ره‌ی باجی موڵك وماڵ ته‌سدیقی كردبێ.3/ناوه بازرگانییه‌كه‌ی كه ژووری بازرگانی بۆی مۆر كردبێ.4/رووبه‌ره‌كه‌ی له (20م2) كه‌متر نه‌بێ.5/پانایی ده‌ره‌وه‌ی له دوو مه‌تر ونیو كه‌متر نه‌بێ.6/كاتی رووخان وسووتان ده‌شێ ده‌رمانسازییه‌كه‌ی به گواستنه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كه‌یه‌وه به پێی شه‌رتوشروت (ته‌نیا شه‌رتی رووبه‌ر نه‌بێ) بگوازرێته‌وه بۆ جێگایه‌كی دیكه له هه‌مان ناوچه‌دا تا كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ جێگا كۆنه‌كه‌ی خۆی یا كردنه‌وه‌ی ده‌رمانسازییه‌كی دیكه به پێی شه‌رتوشروتی خۆی.مادده‌ی سێیه‌م:بڕگه‌ی یه‌كه‌می مادده‌ی بیست وپێنجه‌م هه‌موار بكرێ و به‌م شێوه‌یه بخوێنرێته‌وه:1/كاروباری لق لیژنه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌ی ده‌با له (پێنج) ئه‌ندام پێك دێ واتا (4 ئه‌ندام + سه‌رۆك)، ده‌شبێ ماوه‌یه‌ك پیشه‌كه‌یان كرد بێ له (پێنج) ساڵ كه‌متر نه‌بێ. ئه‌وانه ئه‌ندامه‌كانی لق به‌ده‌نگدانی نهێنێ هه‌ڵیانده‌بژێرن.مادده‌ی چواره‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی وەقایعی كوردستاندا ده‌خرێته كار.د.رۆژ نوری شاوهیسسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشمانیی كوردستانی عێراق...
یاسا ژماره (20)ی ساڵی /2003 یاسا فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌ده‌نیی هه‌ولێر | 10
یاسا ژماره (20)ی ساڵی /2003 یاسا فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌ده‌نیی هه‌ولێر | 10
به ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستانی – عێراق ژماره‌ی ده‌رهێنان :20رۆژی ده‌رهێنان :24/6/2003پشت به حوكمی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56) ومادده‌ی(53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌موار كراوی ساڵی 1992 و،له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان عێراق و، ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی له دانیشتنی ژماره (29)ی رۆژی (23/6/2003)ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه (3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (10)ی سالێ(1997) پێمانی داوه،بریاڕی ده‌رهێنانیی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا:یاسا ژماره (20)ی ساڵی /2003 یاسا فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌ده‌نیی ههولێرماددهی یه‌كه‌م:له هه‌ولێر فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی مه‌ده‌نی داده‌مه‌زرێ به‌ناوی فروكةحانةي مه‌ده‌نیی هه‌ولێر.مادده‌ی دووه‌م:له‌سه‌ر وێنه‌كێشراوێكی تایبه‌ت كه به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا به‌ركارخراوه‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئاماده كراوه، هه‌موو ئه‌و زه‌وی و زارانه‌ی ده‌كه‌ونه ناو زه‌مینه فڕۆكه‌خانه كه، به (محرماته‌كانیشیه‌وه)ده‌بنه موڵكی فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌ده‌نیی هه‌ولێر.مادده‌ی سێیه‌م یه‌كه‌م:ده‌سته‌یه‌كی تایبه‌تكار،له كه‌رتی تایبه‌ت (القطاع الخاص)، بۆبه‌رێوه‌بردنی فڕۆكه‌خانه‌یمه‌ده‌نیی هه‌ولێر له شه‌ش كه‌س پیک ده‌هێنرێت،به مه‌رجێ پێكهاته‌ی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستانی تێدا ره‌چاو بكریت،ئه‌وانه له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه داده‌نرێن و ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی – عیراقیش موصاده‌قه‌ی له‌سه‌ر ده‌كات.دووه‌م:ئه‌ندامێك له ئه‌ندامه‌كانی ده‌ستنیشان ده‌كرێت وبۆماوه‌ی (10) ساڵ ده‌كرێت به سه‌رۆكی ده‌سته‌كه‌و، مووچه‌كه‌شی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان عێراقه‌وه دیارده‌كرێت. ئه‌و سه‌رۆكه دانیشتنه‌كانی ده‌سته‌كه به‌رێوه‌ده‌بات و ئه‌جنده‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی ئاماده‌وپه‌خش ده‌كات و راپۆرتگه‌لی ریكَوپێكیش ده‌رباره‌ی ئیش وكاره‌كانی ده‌سته‌كه‌ش هه‌واڵه‌ی ئه‌نجومه‌ن ده‌كات و،به‌ناوی خۆشییه‌وه هه‌موو موخابه‌راتێك ده‌نووسرێ بریاره‌كانی ده‌سته‌كه به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌درێت وئه‌گه‌ر هات وده‌نگه‌كانیش یه‌كسان بوون ئه‌وه له‌و باره‌دا بۆ ئه‌و لایه‌یانه كه سه‌رۆك ده‌نگی بۆ ده‌درێت،به مه‌رجێكیش ده‌سته‌كه هیچ نه‌بێ وه‌رزی جارێك كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ساز بدات.سیێه‌م:ماوه‌ی ئه‌ندامێتی باقیمه‌نی ئه‌ندامانی ده‌سته‌كه پێنچ ساڵی دوابه‌دوای یه‌كه، واتا یه‌كێكیان یه‌ك ساڵه و دووه‌میان دوو ساڵه‌و، سیێه‌میان سێ ساڵه و، چواره‌میان چوار ساڵه‌و، پێنچه‌میان پێنچ ساڵ، مووچه‌كانیشیان چونیهكه وئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عیراق دیاری ده‌كات.چواره‌م: ده‌سته‌كه شه‌خصییه‌تی مه‌عنه‌ویی خۆی هه‌یه‌وده‌سه‌ڵاتی بهكرێدان و ره‌هن و قه‌رزدانی هه‌یه‌و،پێویسته له‌سه‌ری فڕۆكه‌خانه‌كه به‌رێوه‌ببات وچاكتری بكات و،ئه‌ندامه‌كانیش به‌رپرسێتی یاسایی شه‌خصییان ده‌رباره‌ی زه‌ره‌رو زیانی كه له مومته‌له‌كاتی فڕۆكه‌خانه‌كه‌وه رووبدات له‌سه‌ر نییه‌و، ده‌سته‌كه له رووی یاساییه‌وه به‌رپرس نابێ له ئیددیعای سه‌نه‌دی موڵكییه‌تی پێشتری ئه‌و زه‌وی و زارانه‌ی كه دام وده‌زگاكانی فڕۆكه‌خانه‌ی ده‌كه‌وێته ناو.پێنجه‌م: ده‌سته بوجه‌ی ساڵانه‌ی خۆی پێشكه‌ش ده‌كات به ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عیراق تابۆی ته‌سدیق بكات،كه بریتییه له مووچه‌كان و چاككردنی سه‌رمایه و پلانه‌كانی قه‌رز و دووباره ده‌فع كرنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان و رسمه‌گه‌لی صیانه ده‌هاتی كرێ و پلانه‌كانی باج.مادده‌ی چواره‌م:پێویسته له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ وئاودێریی هه‌رێم ئه‌مانه‌ی خواره‌وه بكات:ده‌بی كێشه‌ی تایبه‌ت به‌و زه‌وی و زارانه‌ی كراون به موڵكی فڕۆكه‌خانه‌كه‌و داواكاری قه‌ره‌بوو كردنه‌وه شتی دیكه‌یان له‌سه‌ره هه‌ر هه‌مووی ته‌سویه بكات وبیدات به ده‌سته‌كه‌و هیچ خه‌وشێكی تێدا نه‌هێلێت، ئه‌و زه‌وی و زارانه بۆ فڕوكه‌خانه به‌كاردێت بۆماوه‌ی (500) پپنج سه‌د سال .ده‌بی (محرمات)ی فڕۆكه‌خانه‌كه ته‌ئمین بكات و،ناوچه‌یه‌كی دابریش به تیره‌ی دوو كیلۆ مه‌تر،به‌ده‌وری زه‌ویی فڕۆكه‌خانه‌كه‌دا ته‌رتیب بكات وهه‌ر بیناو به‌كارهێنانێكی ئه‌و زه‌ویانه‌ش پێویسته له‌گه‌ڵ كاروباری فڕۆكه‌خانه‌كه‌دا بگونجێت.مادده‌ی پێنجه‌م:پێویسته له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم هێزی ئاسایش بۆ فڕۆكه‌خانه‌كه دابین بكات.مووچه‌كانیان له بوجه‌ی ساڵانه‌ی چالاكییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كه‌وه ده‌درێت،پێویستیشه له‌سه‌ری ئه‌ركی پشكنینی گومرگی و ئه‌منی بۆ فرۆكه‌خانه‌كه دابین بكات به‌بێ ئه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌كه هیچ خه‌رجێكی ماددی له‌ورووه‌وه له ئه‌ستوی خۆی بگرێتماددهی شه‌شه‌م:وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن،جێگا بۆ ئه‌و نووسینگانه دابین ده‌كات كه ده‌سته‌كه بۆ پیاده‌كردنی ئه‌رك و فرمانی خۆی پێویستی پێی هه‌یه.ده‌بێ ئه‌ندامانی ده‌سته‌كه‌و كارمه‌نده‌كانیشی بۆ مه‌به‌ستی حسابات وخشتهگهلی مووچه‌كان رهچاوبگرێ.ده‌سته خۆی به‌رپرسه له ئیستیئجارو ته‌رقیه‌و سزادان و مووچه‌دان به كارمه‌نده‌كانی. وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن، ساڵانه تۆماره‌كانی ده‌سته‌كه ته‌دقیق ده‌كات و ئه‌نجامه‌كانیشی پێشكه‌ش ده‌كات به ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عیراق.مادده‌ی حه‌وته‌م:ده‌سته‌كه، فرۆكه‌خانه‌كه وه‌ك چاوگه‌یه‌كی داهات بۆهه‌رێمی كوردستان ده‌خاته گه‌ڕو و رێگاش به به‌كارخستنی مونشه‌ئات ده‌درێت به‌بێ جیاوازیی ته‌مه‌ن و جنس و ره‌گه‌زو ئاین و ئینتیمای سیاسی‌یان.له‌به‌ر تیشكی ئه‌و كاره گران و ئالۆزه‌ی بیناكردن و به گه‌ڕخستنی فرۆكه‌خانه سه‌ره‌كییه‌كه، ده‌سته ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه:دیاركردنی سه‌عاتی كار‌و بنه‌ماكانی ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رزترین داهات بدات وكه‌مترین پێكدادان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا له نزیك فڕۆكه‌خانه‌كه‌وه رووبدات. ئه‌م ته‌نسیقه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تایبه‌تكارو بازرگانیدا ده‌كرێ بۆ ئه‌وه‌ی به‌كارهێنانی جێگا‌و كاتی نیشته‌وه‌و جێگا وكاتی هه‌ڵفڕێن رێك وپێك بێت و،ده‌رهێنانی نیشانه (شارات)بۆ كارمه‌ندانی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ش له‌خۆده‌گرێ وكه‌سانی تاوانكار وتێروركاریش دوورده‌خاته‌وه.رێگادان به فرۆته‌نی وئه‌و خۆراكانه‌ی له‌لایه‌ن نه‌فه‌ره‌كانی فڕۆكه‌كه‌و لایه‌نی تایبه‌تكاری بازرگانییه‌وه به‌كار ده‌برێن. لیستی ئه‌و خۆراك و كه‌ل وپه‌له‌ش كه به‌كار ده‌برێن ته‌نها هه‌ر خوراك، سووته‌مه‌نی،(فسحه الحظیره)، به‌شی وێستگه‌ی كاره‌با، ئاو، ئاوی ئاوه‌ڕۆ، (موقف) نییه.دروستكردن وتێكدان و تحویلی مه‌دره‌جه‌كان و وێستگه‌كان و(فسحه‌ی موقف)و جێگای ئوتومبیلی كرێ و(حظیره‌كان)و شوققه ئاماده‌كراوه‌كان (ده‌ره‌جه‌كان)ی و مونشه‌ئاته‌كاني دیكه فڕۆكهخانهكی،ئه‌وانه هه‌مووی به‌پێی راو بۆچوونی ده‌سته‌كه،چۆنی به پێویست بزانێت بۆ به‌ره‌و چاكتر گۆڕینی كۆمه‌ڵگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه ده‌یكات. ده‌سته‌كه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی گومرگ وئاسایشیش هاوكاری ده‌كات بۆمسۆگه‌ركردنی وه‌گه‌ڕخستنی فڕۆكه‌خانه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی ودڵنیایی ئاسایشه‌وه.مادده‌ی هه‌شته‌م:هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار.مادده‌ی نۆیه‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانیش حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌ته به‌ر كار.مادده‌ی ده‌یه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رهێنانیه‌وه ده‌خرێته به‌ركارو له (وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاده‌كرێته‌وه. د.رۆژ نوری شاویس سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستان-عێراق...
یاسای ژماره (2) ساڵی 1993 یاسای وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 10
یاسای ژماره (2) ساڵی 1993 یاسای وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 10
یاسای وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستانی عێراقبه ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بانبه ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی عێراقژماره بڕیار: 8مێژووی بڕیار 10/2/1993بڕیاربه پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن، بڕیار له‌سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 3/2/1993 بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (2) ساڵی 1993 یاسای وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستانی عێراقماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌و وشانه‌ی خواره‌وه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه ماناكانی ته‌نیشتیانه:1-هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق.2-وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێم.3-وه‌زیر: وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێم.4-بریكاری وه‌زاره‌ت: بریكاری وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێم.5-ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری گواستنه‌وه و گه‌یاندن.مادده‌ی دووه‌م:ئامانجی وه‌زاره‌ت ئه‌مانه‌یه:1-دابینكردن و به‌ریوه‌بردن و به‌كار خستن و پاراستن و په‌ره‌پێدانه بهدالهكان و تۆره‌كانی هێلی ته‌له‌فۆن و ئامێره‌كانی تری گه‌یاندن له شاره‌كانی هه‌رێمدا به به‌رفراوانیه‌ی كه پێویسته.2-سه‌ر له نوێ بنیادنانه‌وه و په‌ره‌پێدانی تۆری گه‌یاندن ی ته‌لدار و بێ ته‌ل له نێوان شاره‌كانی هه‌رێمدا و به‌ستنه‌وه‌ی به‌پێی سوود و پێویست به جیهانی ده‌ره‌وه. 3--سه‌ر له نوێ بنیادنانه‌وه رێكخستن و رێكخستن و په‌ره‌پێدانی مه‌ڵبه‌نده‌كانی پۆسته‌و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری پۆسته‌ی ناوه وه و ده‌ره‌وه ئه‌ویش به په‌ره‌پێدانی مه‌ڵبه‌ندی پۆسته و ته‌له‌فۆن له شاره‌كانی هه‌رێمدا به شێوه‌یه‌ك كه گشت رێ و شوێنێكی گه‌یاندنی پۆسته‌یی تێدا بێ.4-دابینكردن و پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری له بواری كه‌ش و هه‌وادا و پێشبینی كردن سه‌باره‌ت به كاره‌ساتی سروشتی و مه‌ڵبه‌نده تایبه‌تیه‌كان بۆ خزمه‌تكردنی پرۆژه‌كانی گه‌شه پێدان.5-رێكخستن و دابینكردنی خزمه‌تگوزاری له بواری گواستنه‌وه و دابه‌شكاریدا بۆ كه‌سان و بۆ كه‌ل و په‌ل له‌ناو هه‌رێمدا له‌و رێ و شوێنانه‌ی له توانادان.6-ئاماده‌كردنی لێكۆلینه‌وه‌ی به سوودی ئابووری و هونه‌ری له باره‌ی پرۆژه‌كانی گواستنه‌وه‌ی سه‌ر زه‌وی و ئاسمان و رووبار و هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و گه‌یاندنی ته‌ل دار و بێ ته‌ل و پۆسته و، دانانی نه‌خشه بۆیان و سازدانی هه‌ر كار و خزمه‌تگوزارییه‌ك كه په‌یوه‌ندی پێیانه‌وه هه‌بێت.مادده‌ی سێیه‌م:1-وه‌زیر سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته و به‌رپرسیاره له رێنوێنی كردنی له كاره‌كانیدا و سه‌رپه‌رشتی و چاودێری كردنی چالاكیه‌كانی له‌وه وه ئه‌و رێنمایی و بڕیار و فه‌رمانانه‌دا ده‌رده‌چن كه په‌یوه‌ندیان به ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت و دام و ده‌زگاكانی و گشت كار و باره ئیداری و دارایی و رێك و پێكی و هونه‌رییه‌وه له چوار چێوه‌ی حوكمی یاسا و په‌یره‌دا هه‌یه و له‌به‌ر ده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا به‌و مانایه‌ی ئه‌ندامێكی هاوبه‌شیه‌تی به‌رپرسیاره و بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به بریكار یا به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كان یان هه‌ر كه‌سێك له وه‌زاره‌تدا به په‌سندی ده‌زانێ بسپێرێ.2-بریكار: ئه‌و ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ كه وه‌زیر پێیانی ده‌سپێرێ.3-بهرێوهبهرتَیی یه‌كان و ده‌زگاكانی مه‌ڵبه‌ندی وه‌زاره‌ت ئه‌مانه‌ن:أ-نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر له خاوه‌نانی كارمه‌ندی و لێهاتووی و سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر یاریده‌ی ده‌ده‌ن.ب-نووسینگه‌ی بریكار: فه‌رمه‌نبه‌رێك له خاوه‌نانی كارمه‌ندی و لێهاتوویی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر یاریده‌ی ده‌ده‌ن.ج-فه‌رمانگه‌ی یاسایی: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر كه بروانامه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی زانكۆی له یاسادا هه‌بێ و له خاوه‌نانی كارمه‌ندی و لێهاتووی بێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا.مادده‌ی چواره‌م:به‌رێوه‌به‌ریه‌تییه‌كانی دیوانی وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكانیان:1-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی كاروباری ئیداری و دارایی: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌یه‌ری گشتی كه بوانامه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بی و سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ئه‌م به‌رێوه‌به‌رێتیانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه:أ-به‌رێوه‌به‌رێتی ئیداره‌ی خودیه‌تی.ب- به‌رێوه‌به‌رێتی ژمێریاری. ج-به‌رێوه‌به‌رێتی چاودێری و پێداچوونه‌وه‌ی دارایی.د- به‌رێوه‌به‌رێتی خزمه‌تگوزاری.ه- به‌رێوه‌به‌رێتی په‌یوه‌ندی و گه‌یاندن.و-به‌رێوه‌به‌رێتی مه‌خزه‌نه‌كان.ز- به‌رێوه‌به‌رێتی نه‌خشه‌دانان و به‌دوا داچوون كه له‌م وه‌حدانه پێك دێ:1-وه‌حده‌ی توێژینه‌وه و لێكۆلینه‌وه‌ی پراكتیكی.2-وه‌حده‌ی راهێنانی هونه‌ری.3- وه‌حده‌ی كۆمپیوته‌ر.4-وه‌حده‌ی سه‌رژمێری و زانیاری.5-وه‌حده‌ی كتێبخانه.2-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی كار باری هونه‌ری: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه بروانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ و له خاوه‌نانی كارمه‌ندی لێهاتوویی بێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ئه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تیانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه:1-به‌رێوه‌به‌رێتی گه‌یاندنی ته‌ل دار بێ ته‌ل.2- به‌رێوه‌به‌رێتی خزمه‌تگوزاری پۆسته‌و بروسكه و ته‌له‌فۆن.3- به‌رێوه‌به‌رێتی گواستنه‌وه.4- به‌رێوه‌به‌رێتی كه‌ل و په‌ل هێنان و كرین5- به‌رێوه‌به‌رێتی كه‌ش و هه‌وا.6-به‌رێوه‌به‌رێتی جێبه‌جێ كردنی پرۆژه‌كان. مادده‌ی پێنجه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نێك به ناوی (ئه‌نجومه‌نی گواستنه‌وه و گه‌یاندن) ه‌وه له وه‌زاره‌تدا به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیر به‌م شێوه‌یه پێك ده‌هێنرێ.1-بریكاری وه‌زاره‌ت جێگری سه‌رۆك2-به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاروباری ئیداری و دارایی ئه‌ندام3- به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاروباری هونه‌ری ئه‌ندام4 –به‌رێوه‌به‌ری نه‌خشه دانان و به‌دواداچوون ئه‌ندام5-به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی یاسایی ئه‌ندام6-به‌رێوه‌به‌ری كه‌ش و هه‌وا ئه‌ندام7-ئه‌ندامێك یا زیاتر كه وه‌زیر له ناوه‌وه یا له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تدا دای ده‌نێ.دووه‌م: ئه‌ركه‌كانی ئه‌نجومه‌ن:1-ئاماده‌كردن و دارشتنی ئامانجه گشتییه‌كانی نه‌خشه‌كانی وه‌زاره‌ت له‌به رۆشنایی رێبازی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم.2-لێداونی ئه‌و نه‌خشه سه‌ره‌تاییانه‌ی له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ریه‌تی نه‌خشه‌دانان و به‌دوا داچوونه‌وه له‌به‌ر رۆشنایی نه‌خشه پێشكه‌ش كراوه‌كانی دام و ده‌زگاكانی وه‌زاره‌ته‌وه ئاماده‌كراون و په‌سه‌ند كردنیان و به‌دوا داچوونی جێ به‌جێ كردنیان.3-پێشنیاز كردنی نه‌خشه‌ی گشتی له بواری گواستنه‌وه و گه‌یاندن و پرۆگرامی به‌كار خستن و بازاكاری (تسویق)و دارایی و ئابووری دا.4-لێدوانی ئه‌و راپۆرته گشتی یه خولییه‌ی وه‌زاره‌ت كه به‌رێوبه‌ریه‌تی نه‌خشه دانان و به‌دوا داچوون ئاماده‌ی ده‌كا و ده‌ربڕینی هه‌ر تێبینی و ئامۆژكاریه‌ك له باره‌یه‌وه كه به پێویستی ده‌زانێ.5-لێكۆلینه‌وه‌ی پرۆژه‌كانی ئه‌و یاسا‌و په‌یره‌و و رێنماییانه‌ی په‌یوه‌ندیان به كار و بار و ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ته‌وه هه‌یه و ده‌ربڕینی هه‌ر تێبینی و ئامۆژكارییه‌ك له باره‌یانه‌وه كه به پێویستی ده‌زانێ.6-لێكۆلینه‌وه‌ی هه‌ر كێشه‌یه‌ك كه وه‌زیر ده‌یخاته به‌ر ده‌می و ده‌ربرینی رای خۆی له‌باره‌یه‌وه و پێشكه‌شكردنی هه‌ر پێشنیاز و ئامژگارییه‌ك كه به باشی ده‌زانێ.مادده‌ی شه‌شه‌م:1-ئه‌رك و تایبه‌تكارییه‌كانی دام و ده‌زگاكانی وه‌زاره‌ت به په‌یره‌وێك دیاری ده‌كرێن.2-وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌رێوه‌به‌ریه‌تی یا به‌ش یا لق یا وه‌حده‌ی نوێ له‌كاتی پێویستدا پێ بهێنێ یا بیانخاته پاڵ یه‌كتر.مادده‌ی حه‌وته‌م:وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسان كردن جێ به‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكا.مادده‌ی هه‌شته‌م: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێ.مادده‌ی نۆیه‌م:ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكات.مادده‌ی ده‌یه‌م:ئه‌م یاسایه له‌رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق...
یاسای ژماره (3)ی ساڵی2012 یاسای رێگا گشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق | 27
یاسای ژماره (3)ی ساڵی2012 یاسای رێگا گشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق | 27
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقپاڵپشت به حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌موار كرا‌و و، به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خستییه روو، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتنی ئاسایی خۆی ژماره (11)دا كه رۆژی30/4/2012 گرێ درا، بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (3)ی ساڵی2012 یاسای رێگا گشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقبهشی یهكهمپێناسهكانماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه، له‌م یاسایه‌دا، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: یه‌كه‌م: وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق.دووه‌م: رێگای گشتی: ئه‌و رێگا قیرتاوكراوه، یان قیرتاو نه‌كراوه‌یه كه بۆ هاتوچۆی ئوتۆمبیل ته‌رخان كراوه كه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی رێگایهكهش ده‌گرێته‌وه، جۆره‌كانی رێگا گشتییه‌كانیش به خێرا‌و سه‌ره‌كی و لاوه‌كی و هی دیكه به به‌یاننامه‌یه‌ك دیار ده‌كرێن له رۆژنامه‌ی فه‌رمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه. سێیه‌م: رێگای هاتوچۆی خێرا: ئه‌و رێگا گشتییه‌یه كه تایبه‌ت بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبیل نه‌خشه‌ی بۆ كێشراوه و دامه‌زراوه‌و، خزمه‌ت به موڵك و سامانی هاوشان و نزیكی خۆی ناكات، واتا (شوورهداره) و، مه‌ودای هاتوچۆی ئۆتۆمبیلی تێدا جیاكراوه‌ته‌وه‌و، له‌گه‌ڵ هیچ رێگایه‌ك یان هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر، یان هیچ ئاراسته‌یه‌كی تر یان پیاده‌ره‌و، له‌هه‌مان ئاستدا یه‌كتر نابڕن و وه‌ك رێگایه‌كی خێرا نه‌خشه‌ی بۆ كێشراوه و، راگه‌یه‌ندراوه. چواره‌م: پێل (پرد): به كۆنكریت، یان به ئاسن، یان به هه‌ردووكیان دامه‌زراوه، پانتاییهكهیشی له (6) مه‌تر زیاتره له‌وانه‌شه له چه‌ندین پانتایی پێك هاتبێت بۆ گواستنه‌وه‌ی هاتوچۆی جۆربه‌جۆر یان بۆ گواستنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری یان هه‌ردووكیان به‌سه‌ر ئاوه‌ڕۆیه‌كه‌وه یان له‌سه‌ر خڕێك (فتحه) داده‌مه‌زرێت و، چه‌مكی پردیش، ئه‌و پرده سه‌ر ئاوكهوتوانهش ده‌گرێته‌وه كه به‌هه‌ر جۆرێك داڕێژرابن و وه‌ژێر كار خرابن، وه‌زاره‌تیش به به‌یاننامه‌یه‌ك كه له رۆژنامه‌ی فه‌رمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه به پرد پێناسه‌یان ده‌كات. پێنجه‌م: یه‌كتربڕ: بریتییه له تۆڕێك رێگای پێكه‌وه به‌ستراو و یه‌كتربڕ له‌سه‌ر یه‌ك ئاست یان زیاتر، كه رێگای هاتوچۆ له نێوان دوو رێگا یان زیاتر فه‌راهه‌م ده‌كات. شه‌شه‌م: تونێڵ: رێگایه‌كه به ژێر رێگایه‌كی تر یان هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر، یان روبار، یان كه‌نداو، یان كه‌ناڵ، یان چیا، یان به‌رزاییدا ده‌ڕوات، نه‌خشه‌ی بۆ داڕێژراوه دامه‌زراوه و، به به‌یاننامه‌یه‌ك كه له رۆژنامه‌ی فه‌رمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه، به تونێڵ راده‌گه‌یه‌ندرێت. حه‌وته‌م: ئاوباره (القنگره): ئاوڕۆیه‌كی داخراوه و، خزمه‌تگوزاری یان ئاو به كه‌نالێكی سروشتی یان به ئاوه‌ڕۆیه‌كی سروشتی یان ده‌ستكرد له‌لایه‌كی رێگاكهوه بۆ لایه‌كه‌ی تری ده‌گوازرێته‌وه و، ئه‌مه‌ش پرد ناگرێته‌وه. هه‌شته‌م: قه‌ده‌غه‌كراو: قه‌ده‌غه‌كراو ئه‌مانه ده‌گرێته‌وه: 1ـ رێگا یان پرد یان ئاوباره یان یه‌كتربڕ، یان تونێل. 2ـ زه‌ویه‌كانی هاوشانی رێگایه‌كه ده‌گرێته‌وه كه وه‌زاره‌ت به به‌یاننامه‌یه‌ك ده‌ری ده‌چوێنی و له رۆژنامه‌ی فه‌رمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه. نۆیه‌م: قورساییه میحوه‌ریه‌كان: قورسایی لۆریه‌كه و كێشی ئه‌و باره ده‌گرێته‌وه كه له‌سه‌ر هه‌ر میحوه‌رێك له میحوه‌ره‌كانی لۆریه‌كه دانراوه. به‌شی دووهمئامانجهكانی ئه‌م یاسایه و مه‌وداكانی كارپێكردنیماددهی دووه‌م:ئامانجی ئه‌م یاسایه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یه: یه‌كه‌م: پاراستنی سه‌لامه‌تیی رێگا گشتییه‌كان و پرد و یه‌كتربڕ و تونێله‌كان و چاككردنه‌وه‌یان و نه‌هێشتنی ده‌ست درێژی بۆ سه‌ریان. دووه‌م: دیاركردنی قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی رێگا گشتییه‌كان و پرد و یه‌كتربڕ و تونێله‌كان و، رێكخستنی به‌كارهێنانیان. سێیه‌م: دیاركردنی قورسایی میحوه‌ری لۆریه‌كان و خێرایی و مه‌ودای ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی كه رێگا گشتییه‌كان به‌كارده‌هێنن.چواره‌م: ئاسانكردنی رێكاره‌كانی ده‌ستبه‌سه‌ر داگرتنی ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه رێگا گشتییه‌كان و پرد و یه‌كتربڕ و تونێلیان پێدا ده‌ڕوات و به موڵكردنیان و، رێكخستنی رێكاری خه‌مڵاندنی به‌شه‌كانی تری له دامه‌زراو و چێنراو و زه‌رعات و، چۆنیه‌تی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان.پێنجه‌م: رێكخستن و مۆڵه‌ت پێدانی بنیادنانی ئه‌و ده‌مه‌زراوانه‌ی كه خزمه‌ت به رێگا گشتییه‌كان ده‌گه‌یه‌نن و، دیاری كردنی دووراییان له‌و رێگایانه‌وه. شه‌شه‌م: ره‌زامه‌ندی پیشان دان له‌سه‌ر پڕۆژه‌كانی تری ده‌ره‌وه‌ی سنووری ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی شاره‌وانی. حه‌وته‌م: رێكخستن و پێدانی مۆڵه‌ت و دانانی هۆكاره‌كانی ریكلام كردن و راگه‌یاندن له‌سه‌ر رێگا گشتییه‌كان. مادده‌ی سێیه‌م:حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته‌وه: یه‌كه‌م: ئه‌و رێگا گشتییانه‌ی ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانییه‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌و ئاوباره و جێگاپهڕینهوه و تونێل و یهكتربڕانهش كه ده‌كه‌ونه چوارچێوه‌ی قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانیان و، ئه‌و دامه‌زراو و گۆڕه‌پانانه‌ش كه خزمه‌ت به‌و رێگایانه ده‌به‌خشن. دووه‌م: هه‌موو جۆره پردێك كه ده‌كه‌ونه سنووری شاره‌وانییه‌كان و ده‌ره‌وه‌شیان كه وه‌ها ناسراون سه‌ر به وه‌زاره‌ت بن، ئه‌وه‌ش ته‌نها به‌شه سهرگیراوهكانی پرده‌كه ده‌گرێته‌وه نه‌ك ته‌نیشته‌كان. به‌شی سێیه‌م به موڵكردن و خهمڵاندنماددهی چواره‌م:یه‌كه‌م: وه‌زاره‌ت داوا ده‌كات: (نیشانه‌ی ده‌ستكاری نه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و زه‌وییانه له تۆماره‌كانی عه‌قاریدا دابنرێت كه حوكمه‌مانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه، ئه‌مه‌ش بۆ ماوه‌یه‌ك كه له یه‌ك ساڵ زیاتر نه‌بێت له رۆژی دانانی نیشانه‌كه‌وه. دووه‌م: وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و زه‌ویانه‌دا بگرێت كه ده‌قه‌كانیان له به‌ندی یه‌كه‌می ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتوون، ئه‌وانه‌ی كه‌وتوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانییه‌كان، ئه‌مه‌ش دوای خه‌مڵاندنی به‌های پاشكۆكانی له دامه‌زراو چێنراو و زه‌رعه‌ته‌كان له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كه‌وه كه به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی یه‌كه‌ی كارگێڕی و ئه‌ندامیه‌تی نوێنه‌ری وه‌زاره‌ت و نوێنه‌ری تۆماری خانووبه‌ره و نوێنه‌ری كشتوكاڵ و نوێنه‌ری یه‌كێتی جوتیاران و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی دارایی و نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خانووبه‌ره‌ی ده‌وڵه‌ت له پارێزگا یان له یه‌كه‌ی كارگێڕی و خاوه‌ن زه‌وی یان ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات و، لیژنه‌ش بۆی هه‌یه بۆ مه‌به‌ستی ناوبراو په‌نا بۆ شاره‌زایه‌ك یان زیاتر ببات. سێیه‌م: ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كه ده‌قه‌كه‌ی له به‌ندی (دووه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه، بنه‌ماكانی ئه‌و خه‌مڵاندنه پێڕۆ ده‌كات كه له یاسای به موڵككردنی ژماره (12)ی ساڵی 1981 و هه‌مواره‌كانیدا هاتووه. چواره‌م: وه‌زاره‌ت و هه‌ر كه‌سێكیش كه پێوه‌ندیی هه‌بێت به پاشكۆكانی ئه‌و زه‌ویه‌وه كه به‌پێی حوكمه‌كانی به‌ندی (دووه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه خه‌مڵێندراوه، بۆیان هه‌یه له ماوه‌ی (15) رۆژدا له رۆژی پێڕاگه‌یاندنه‌وه له‌به‌رده‌می دادگای به‌رایی تایبه‌تمه‌ند به جێگای عیقاره‌كه ناڕه‌زایی له‌سه‌ر كۆنووسی خه‌مڵاندنه‌كه ده‌رببڕن، دادگاش له‌ماوه‌ی (15) رۆژدا سه‌یری ناڕه‌زاییه‌كه ده‌كات و بڕیاره‌كه‌شی به‌ر تانه لێدان ده‌كه‌وێت له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه وه به سیفه‌تی پێداچوونه‌وه‌ی. مادده‌ی پێنجه‌م:یه‌كه‌م: وه‌زاره‌ت له ماوه‌ی (180) سه‌د و هه‌شتا رۆژدا له رۆژی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنه‌كه‌وه ده‌ست به موڵك كردنی ئه‌و زه‌ویانه ده‌كات كه له مادده (4)ی ئه‌م یاسایه ده‌قنووس كراون، ئه‌مه‌ش به‌پێی حوكمه‌كانی یاسای به موڵك كردن ژماره (12)ی ساڵی 1981 و هه‌مواركراوه‌كانی و، به‌هاكه‌شی له‌و رۆژه‌وه ده‌خه‌مڵێندرێ كه نیشانه‌ی هه‌ڵسوكه‌وت نه‌كردنی له‌سه‌ر دانراوه یان له‌و رۆژه‌وه كه داوای به موڵك كردنی كراوه یان كامه‌یان باشتر بێت بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه به‌ناوی ده‌كرێت. دووه‌م: له حاڵه‌تێكدا كه نه‌كرا ناونیشانی خاوه‌ن په‌یوه‌ندی به زه‌ویه‌كان و پاشكۆكانییه‌وه وه‌ربگیرێت ئه‌وا ژماره‌ی پارچه‌كان له‌و كه‌رتانه به‌لای كه‌مه‌وه دوو جاران له رۆژنامه‌یه‌كی رۆژانه راده‌گه‌یه‌ندرێ و (90) نه‌ود رۆژیش مۆڵه‌ت به په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌درێت ئه‌گه‌ر له ناوه‌وه‌ی هه‌رێم دابن و (180) سه‌د و هه‌شتا رۆژیش به‌و كه‌سانه ده‌درێت كه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا بن بۆ سه‌ردان و چه‌سپاندنی مافه‌كانیان و به تێپه‌ڕبوونی ماوه‌ی ناوبراویش پارچه زه‌ویه‌كان به موڵكراو داده‌نرێن. سێیه‌م: به‌بێ به‌رامبه‌ر ئه‌و چواریه‌كه یاساییه‌ی كه ده‌قه‌كه‌ی له یاسای موڵكداركردندا هاتووه، وه‌رده‌گیردرێت ئه‌مه‌ش به‌پێێ ئه‌و حوكمانه‌ی كه ده‌قنووس كراون و ئه‌م حوكمه‌ش به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و زه‌ویانه جێبه‌جێ ده‌كرێت حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێ بدرێته ره‌گه‌ز و جۆر و جێگا و، ئه‌و یاسایه‌ش كه موڵكداریه‌كه‌ی پێكراوه ئه‌گه‌ر چوار یه‌كه یاسایه‌كه پێشتر به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت وه‌رنه‌گیرابێت. چواره‌م: زه‌ویه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی رێگا گشتیه‌كان كه به‌ناوی وه‌زاره‌تی داراییه‌وه به‌موڵك كراون، تۆمار ده‌كرێن و تایبه‌ت ده‌بن به وه‌زاره‌ته وه تۆماره‌كانی عیقاریی ئه‌و زه‌ویانه‌ش هه‌موار ده‌كرێن كه به‌ر له كارپێكردنی ئه‌م یاسایه به موڵككردنیان ته‌واو بووه. پێنجه‌م: له حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌ت پێویستی به‌هه‌ر رووبه‌ره زه‌وییه‌ك نه‌ما كه ده‌قه‌كه‌ی له‌به‌ندی (چواره‌م) ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه، ئه‌وا خاوه‌نداریه‌تییه‌كه‌ی بۆ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانییه‌كان یان بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شاره‌وانییه تایبه‌تمه‌نده‌كان، به‌بێ به‌رامبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌گه‌ر كه‌وتبووه چواره‌چێوه‌ی سنووره‌كه‌یه‌وه و ده‌ستیشی له‌سه‌ر هه‌ڵده‌گیرێت و ده‌درێته‌وه به وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌گه‌ر كه‌وتبووه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و سنوورانه‌وه. شه‌شه‌م: وه‌زاره‌ت له‌جیاتی فه‌رمانگه فه‌رمیه‌كانی هه‌رێم، سه‌رپه‌رشتیی ئه‌و زه‌ویانه ده‌كات كه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه و، به‌هاو ده‌نگیش له‌گه‌ڵ یه‌كه كارگێریه‌كاندا ده‌ست درێژی له‌سه‌ر لاده‌بات. مادده‌ی شه‌شه‌م:یه‌كه‌م: وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه له‌كاتی پێویستدا ده‌ست به‌سه‌ر هه‌ر زه‌ویه‌ك یان باخێك یان هه‌ر به‌شێكیدا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بگرێـت بۆ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌گه‌لی رێگای گشتی و پرد، بۆ ماوه‌یه‌ك كه له ماوه‌ی ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كه نه‌ترازێت، بۆ ئه‌وه‌ش كرێ ده‌دات پاش ئه‌وه‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی به ماوه‌یه‌ك ئاگادار ده‌كرێته‌وه كه له (30) رۆژ كه‌متر نه‌بێت.دووه‌م: ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كه له به‌ندی (دووه‌م)ی مادده‌ی (چواره‌م)ی ئه‌م یاسایه‌دا ده‌قه‌كه‌ی هاتووه، كرێی ساڵانه یان مانگانه‌ی ئه‌و عیقاره دیار ده‌كات كه بڕیار دراوه به‌شێوه‌یه‌كی كاتیی ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیردرێت و، كۆنووسێكیشی له‌گه‌ڵدا رێكده‌خات، باره هه‌نووكه‌ییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پاشكۆكانی تێدا ده‌چه‌سپێنێت. سێیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر وه‌زاره‌ت ئه‌و عیقاره‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی دوای ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كه بگه‌ڕێنێته‌وه، به گوێره‌ی ئه‌و حاڵه‌ته‌ی كه له كۆنووسی ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنه‌كه‌دا جێگیر كراوه و پاش خه‌مڵاندنی هه‌مان لیژنه قه‌ره‌بووی ئه‌و زیانانه‌ش دهكرێتهوهكه تووشی عه‌قاره‌كه هاتووه. به‌شی چوارهمقهدهغهكراوهكانی رێگا گشتییه‌كان و پرده‌كان مادده‌ی حه‌وته‌م:وه‌زاره‌ت به به‌یاننامه‌یه‌ك ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌رده‌چووێنێ و له رۆژنامه‌ی فه‌رمیدا بڵاوده‌كرێنه‌وه: یه‌كه‌م: قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی رێگا گشیتیه خێراكان و سه‌ره‌كی و لاوه‌كی و لادییهكان و ئه‌وانی دیكه جگه له‌و به‌شانه‌ی كه به‌ناو چوارچێوه‌ی شاره‌وانییه‌كان ده‌ڕوات كه دیاری كردنیان به‌ر نه‌خشه‌ی بنه‌ڕه‌تی هه‌ر یه‌ك له خۆیان ده‌كه‌وێت. دووه‌م: قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی ئه‌و پردانه‌ی كه ناشێ كارگه‌ری له بێژنگدانیان تێدا دابنرێت یان كارگه‌ی به‌رد ههڵكهندیان تێدا دابمه‌زرێت یان گۆڕانكاریه‌كی وه‌ها له ئاڕاسته‌ی رووباره‌كه‌دا بكرێت كه ببێته هۆی زیانگه‌یاندن به پایه‌كانی پرده‌كه یان به‌جێگه نزیكه‌كانی.سێیه‌م: قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی ڕێگا یه‌كتر بڕه‌كان و تونێل و شوێنی په‌ڕینه‌وه‌كان، ئه‌گه‌ر هه‌بوون. مادده‌ی هه‌شته‌م:یه‌كه‌م: ناشێ له چوارچێوه‌ی سنووری قه‌ده‌غه‌كراوه‌كاندا له هیچ لایه‌كیاندا بینا دروست بكرێت، یان بچێندرێت، یان زه‌رعه‌تی لێ بكرێت، یان رووباری تێدا لێ بدرێت، یان جۆگه‌ی تێدا رابكێشرێت یان خوێدهڵینی تێدا هه‌ڵكه‌ندرێت یان وێستگه‌ی سووتهنیی تێدا دابمه‌زرێت یان ته‌لی لێ ڕایه‌ڵ بكرێت یان ئامرازی پڕوپاگه‌نده و راگه‌یاندنی لێ بچه‌سپێت یان هه‌ر كارێكی تر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌نجام بدرێت، مه‌گه‌ر وه‌زاره‌ت به‌نووسین ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر دابێت. دووه‌م: ناشێ له‌م دیوو و ئه‌ودیوی رێگا ده‌ره‌كیه سه‌ره‌كیه‌كان له چوارچێوه‌ی ئه‌و رووبه‌ره‌دا هه‌ڵكه‌ندن ئه‌نجام بدرێت كه ده‌كه‌وێته نێوان دوو هێڵی هاوته‌ریب به هێڵی ناوه‌ڕاست له مه‌وداو یه‌ك كه‌له (75) حه‌فتاو پێنج مه‌تری راست و چه‌پی رێگای یه‌ك سایده‌وه دوورنه‌بێت و(100) مه‌تریش له ڕێگای دوو سایده‌وه دوور نه‌بێت، مه‌گه‌ر له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌ت و به‌پێی مه‌رج و به‌ندو به‌ستێك كه خۆی داینابێت. سێیه‌م: پردێك یان ئاوبارهیهك یان شوێنی په‌ڕینه‌وه‌یه‌ك یان هه‌ر دامه‌زراوێكی دی له چوارچێوه‌ی قه‌ده‌غه‌كراوی ڕێگا گشتیه‌كان دروست بكات، به‌ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌ت و به‌پێی ئه‌و نهخشهبهش نه‌بێت كه بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات، به‌و مه‌رجه‌ش كه ڕێگه‌یه‌كی شوێنگره‌وه‌ی كاتی گونجاو له‌ماوه‌ی ئیشه‌كه‌دا بۆ هاتوچۆ دابین بكات كه هه‌موو نیشانه‌كانی سه‌لامه‌تیی هاتوچۆی تێدا فه‌راهه‌م بێت. چواره‌م: ئه‌و تازه دامه‌زراوانه‌ی كه له چوارچێوه‌ی قه‌ده‌غه‌كراوی رێگا گشیتیهكاندا دامه‌زراون ئه‌وانه‌ی كه هی فه‌رمانگه فه‌رمییه‌كانی ده‌وڵه‌تن پێش به‌ركارخستنی ئه‌م یاسا به‌بێ به‌رامبه‌ر هه‌ڵده‌گیرێن ئه‌گه‌ر بوونیان كاریگه‌ری نه‌ریتی له‌باره‌ی هونه‌ری یاخود سه‌لامه‌تی هاتوچۆوه له‌سه‌ر رێگا گشتییه‌كان هه‌بێت، هه‌ڵگرتنیشی له كیسه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان خۆی و وه‌زاره‌تدا ده‌بێت. پێنجه‌م: ئه‌و تازه دامه‌زراوانه‌ی كه سه‌ر به‌غه‌یری ئه‌و لایه‌نانه‌ن كه له ده‌قی به‌ندی چواره‌می ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتوون و به مۆڵه‌تی ئوسوڵی یان به‌ره‌زامه‌ندی لایه‌نێكی فه‌رمی دامه‌زراون، لاده‌برێن، ئه‌گه‌ر به‌ر له جێبه‌جێكردنی رێگایه‌كه دامه‌زرابن، یان دیاركردنی قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی دوای قه‌ره‌بووه‌كه‌ی، ئه‌گه‌ر كاریگه‌ریه‌كی نه‌ریتی له رووی هونه‌ریه‌وه كردبێته سه‌ر رێگایه‌كه و سه‌ر سه‌لامه‌تیی هاتوچۆ، لهقهرهبووكردنهوهكهشدا ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ره‌چاو ده‌كرێن: ته‌نها قه‌ره‌بووی تازه دامه‌زراوه‌كان ده‌كرێت. قه‌ره‌بووه‌كه له رۆژی پێدانی مۆڵهتهكهوه، یان له رۆژی ده‌رچوونی رهزامهندیهكهوه، یان له رۆژی پێدانی ئیزنی دامه‌زراندنی دامه‌زراوه‌كانه‌وه، یان له رۆژی ههڵكهندنیهوه كامیان بۆ هاووڵاتیه‌كه باشتر بوو، له‌و رۆژه‌وه ده‌خه‌مڵێنرێت، ده‌نا له‌كاتی پشكنین و خه‌مڵاندنه‌كه‌وه دیاری ده‌كرێت كه كرێی هاوشێوه بێت، مه‌گه‌ر رێكه‌وتنێكی پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه هه‌بووبێت.بڕی قه‌ره‌بووه‌كه له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كه‌وه به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی یه‌كه‌ی كارگێڕی و ئه‌ندامێتیی نوێنه‌ری هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌ت و وه‌زاره‌تی دارایی و فه‌رمانگه‌ی تۆماری خانووبه‌ره‌ی یه‌كه‌ی كارگێڕی و فه‌رمانگه‌ی خانووبه‌ره‌ی ده‌وڵه‌ت له خاوه‌ن ئه‌زموونه‌كان ده‌خه‌مڵێنرێت.وه‌زاره‌ت و پێوه‌ندیدار بۆیان هه‌یه ناڕه‌زایی له‌سه‌ر بڕی قه‌ره‌بووه‌كه له‌به‌ره‌م دادگای به‌رایی تایبه‌ت به جێگای دامه‌زراوه‌كه له ماوه‌ی (30) رۆژدا له رۆژی ده‌رچوونی بڕیاری قهرهبووهكهوه ده‌رببڕن و بڕیاری دادگاكه‌یش به سیفه‌تی پێداچوونه‌وه له‌به‌رده‌می دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌دا به‌ر تانه‌لێدان ده‌كه‌وێت. قه‌ره‌بووه‌كه و خه‌رج و مه‌سره‌ف و كرێكانی له ڕێی ئه‌و دادگایه‌وه ده‌درێت كه تایبه‌ت به جێگه‌ی پڕۆژه‌كه بێت، له‌و پاره‌یه‌ش ده‌درێت كه وه‌زاره‌ته‌كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دایناوه، پاره‌كه‌ش به‌پێی یاسا به خاوه‌ن مافه‌كان ده‌درێت.شه‌شه‌م: ئه‌و تازه دامه‌زراوانه‌ی كه به ده‌ست درێژی له، دوای جێبه‌جێكردنی رێگایه‌كه یان دوای دیاركردنی قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی دامه‌زراون، به‌پێی یاسا لاده‌برێن و، لابردهنهكهش له‌لایه‌ن ئه‌و یه‌كه كارگێرییه‌وه ده‌كرێت كه تازه دامه‌زراوه‌كه ده‌كه‌وێته ناو شوێنی جوگرافیاییه‌كه‌ی و له‌سه‌ر حسابی ده‌ست درێژكهر ده‌بێت، ئه‌ویش له‌ماوه‌ی (90) نه‌وه‌د رۆژدا، له رۆژی پێڕاگه‌یاندنی به‌و ده‌ست درێژییه. حه‌وته‌م: وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌مانه‌ی خواره‌وه بدات: به‌كارهێنانی به‌شێك له قه‌ده‌غه‌كراوه‌ی رێگای گشتیه‌ی كه بۆ دامه‌زراندنی دامه‌زراوه‌گه‌لی گه‌شت و گوزار، یان خزمه‌تگوزاریی رێگایه‌كه، یان بۆمه‌به‌ستی كشتوكاڵی وه‌رزی، یان بۆ ئه‌و كشتوكاڵه‌ی كه ده‌ڵێ رێگایه‌كه بپارێزن و ژینگه‌كه‌ش چاكتر بكه‌ن، یان بۆ راكێشانی قابلۆ، یان بۆ دانانی كۆڵه‌كه‌ی كاره‌با، یان بۆ پڕۆژه‌گه‌لی ئاو، یان بۆ پڕۆژه‌گه‌لی دیكه‌ی حكومه‌ت، به‌مه‌رجێك له‌گه‌ڵ پێداویسته هونه‌ریه‌كانی رێگه‌كه‌دا هاودژ نه‌بێت و زیان به سه‌لامه‌تیی هاتوچۆی نه‌گه‌یه‌نێت. مۆركردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیا پسپۆڕه‌كان بۆ دانانی هۆیه‌كانی ریكلام كردن و راگه‌یاندن له چوارچێوه‌ی قه‌ده‌غه‌كراوی رێگا گشتییه‌كاندا به‌پێی به‌ند و مه‌رجی تایبه‌ت به وه‌زاره‌ت.هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و باخانه‌ی ده‌كه‌ونه سه‌ر قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی رێگایه‌كه، ئه‌گه‌ر مانه‌وه‌یان كارنه‌كاته سه‌ر لایه‌نی هونه‌ری و سه‌لامه‌تیی هاتوچۆی سه‌ر رێگایه‌كه، به‌مه‌رجێك به شێوه‌یه‌كی رێك و پێك له‌سه‌ر حسابی خاوه‌نه‌كانیان په‌رژین بكرێن. هێشتنه‌وه‌ی تازه دامه‌زراوه‌كان و ئه‌و بینایانه‌ی ده‌كه‌ونه چوارچێوه‌ی قه‌ده‌غه‌كراوی رێگه‌كه‌وه، له‌و رێگایانه‌دا كه به‌ر له به‌ركارخستنی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ كراون به‌مه‌رجێ مانه‌وه‌یان هاودژ نه‌بێت له‌گه‌ڵ پێداویسته هونه‌ریه‌كانی رێگایه‌كه و سه‌لامه‌تی هاتوچۆ به‌م جۆره‌ی خواره‌وه: أ ـ به‌شه‌كانی ئه‌و بینایانه‌ی كه له (10) ده مه‌تر قوڵتر ده‌ست درێژییان نه‌كردووه، ئه‌گه‌ر به لابردنیان زیان به هه‌موو بینایه‌كه بگه‌یه‌نێت. ب ـ كۆڵه‌كه‌كانی كاره‌با و ته‌له‌فۆن قابلۆكانی میحوه‌ری و هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و كه‌ناڵه‌كان و دامه‌زراوه‌كانی پشته‌وه‌ی. ج ـ ئه‌و بینا و دامه‌زراوانه‌ی سه‌ر به فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت و خانه‌كانی په‌رستش و گۆڕستانهكانن. هه‌شته‌م: دامه‌زراو و پڕۆژه‌گه‌لی وه‌به‌رهه‌مهێن موڵكی هه‌ر كه‌سێك و لایه‌نێك بن، له حوكمه‌كانی به‌ندی شه‌شه‌می ئه‌م مادده‌یه به ده‌رده‌بن و تا ته‌مه‌نی ره‌نێوهێنانیان به‌سه‌ر ده‌چێ، به‌مه‌رجێ هێڵی ره‌نێوهێنانی تازه‌یان بۆ زیاد نه‌كرێت، ئه‌وانه دوای به‌سه‌رچوونی ته‌مه‌نی وه‌به‌رهێنانیان، له‌سه‌ر حسابی ئه‌و لایه‌نه‌ی كه له نوێ دامه‌زراوه‌كه خاوه‌نیه‌تی لاده‌برێن و هیچ قهرهبوویهكیشیان ناكه‌وێت. نۆیه‌م: بیناو دامه‌زراو و شوێنی دیكه‌ی پێویست بۆ خزمه‌تگوزاری رێگا گشتییه‌كان به مۆڵه‌تی وه‌زاره‌ت و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پارێزگای په‌یوه‌ندیدار و به‌پێی نه‌خشه‌یه‌ك داده‌مه‌زرێت كه ئاماده‌كراوه یان نه‌خشه‌ی بۆ دارێژراوه و به‌و چۆنیهتییهش كه شوێنه‌كه دهیخهمڵێنی له ناوه‌وه یان له ده‌ره‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌كراوی ئه‌و رێگایانه و له‌سه‌ر وه‌زاره‌تیشه رێنمایی تایبه‌تی بۆ ده‌ربچوێنێت. ده‌یه‌م: ناشێ هیچ بینایه، یان دامه‌زراو، یان هیچ تازه دامه‌زراوێك یان شاردنه‌وه‌ی ته‌ندروستی دابمه‌زرێت كه به‌كارهێنانیان مه‌ترسی یان بێزاركردن كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژینگه‌ی رێگاكه‌و به‌كارهێنه‌ره‌كانی هه‌بێت به‌هۆی دووكه‌ڵ ده‌رهاویشتن یان هه‌ڵم یان غاز یان تۆز یان بۆنی زیانبه‌خش یان شتی له‌و جۆره بابه‌تانه‌یان لێ بكه‌وێته‌وه، ته‌نیا له‌و جێگایانه‌دا نه‌بێت كه به‌لای كه‌مه‌وه (500) پێنج سه‌د مه‌تر له قه‌ده‌غه‌كراوی سنووری ڕێگای هاتوچۆی خێرا و رێگا سه‌ره‌كیه‌كان دوور بن و، رێگاش ده‌درێت به خاوه‌نی پارچه كشتوكاڵیه‌كان كه خانوویه‌كی نیشته‌جێبوون بۆ خۆیان به‌پێی یاسا دروست بكه‌ن، به‌مه‌رجێ په‌رژینی ده‌ره‌وه‌ی خانووه‌كه به‌لای كه‌مه‌وه (25) بیست و پێنج مه‌تر له سنووری قه‌ده‌غه‌كراوی رێگاكهوه دووربێت و یه‌كسه‌ریش به ڕێگه‌كه‌وه نه‌به‌سترێت، به‌ڵكو به ڕێگه‌كانی خزمه‌تگوزاری هاوته‌ریبـی رێگا خێرا خۆجێیهكهوه ببه‌سترێته‌وه، یان به‌و ڕێگا خۆجێیانه‌وه ببه‌سرێته‌وه كه له ناوچه‌كه‌دا هه‌ن.یازده‌یه‌م: ڕێگای گونده‌كان و كشتوكاڵیه‌كان له حوكمه‌كانی به‌ندی ده‌یه‌می ئه‌م مادده‌یه به‌ده‌رده‌بن، پڕۆژه كشتوكاڵی و كێڵگه‌كانی په‌له‌وه‌ر و تروكانی هێلكه‌و هاوشێوه‌كانیان نه‌بێت كه ڕێگه به دامه‌زراندیان نادرێت له‌و جێگایانه‌دا نه‌بێت كه مه‌ودای دووریان كه‌متر نه‌بێت له (500) پێنج سه‌د مه‌تر له سنووری قه‌ده‌غه‌كراوی ڕێگایه‌كه‌وه.به‌شی پێنجهمكێشی قورسایی میحوه‌ری بارههڵگرهكانماددهی نۆیه‌م: قورساییه میحوه‌ریه‌كانی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه ڕێگا گشتیه‌كان به‌كارده‌هێنن به به‌یاننامه‌یه‌ك دیارده‌كرێن كه وه‌زاره‌ت ده‌ریده‌چوێنێ و، له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه و، وه‌زاره‌تیش بۆی هه‌یه هه‌ندێ ئۆتۆمبێلی تایبه‌تی سه‌ر به فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ئۆتۆمبێله‌كانی هێزی چه‌كدار و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی كه بۆ حاڵه‌تی تایبه‌تی به‌كارده‌هێنرێن به ده‌ربكات. مادده‌ی ده‌یه‌م:یه‌كه‌م: وه‌زاره‌ت به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا، جێگاكانی وێستگه‌ی كێشانی ئۆتۆمبێله‌كان دیاری ده‌كات و له‌سه‌ر وه‌زاره‌تیشه بینایه‌گه‌ل و گۆڕه‌پانی له باریان بۆ دابین بكات له‌گه‌ڵ فه‌راهه‌مكردنی ئامێره‌كانی كێشان و پاراستنیان.دووه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هاتوچۆ و وه‌زاره‌ت، وه‌رگرتن و هه‌ڵسوڕاندن و به‌كارخستنی وێستگه‌كانی كێشان ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی خۆیان و، سه‌پاندنی سزایش به‌سه‌ر سه‌رپێچیكاراندا، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، ئه‌نجام ده‌درێت.سێیه‌م: وه‌زاره‌ت مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌رك و فه‌رمانی به‌ڕێوه‌بردن و به‌كارخستنی وێستگه‌كانی كێشان كه سه‌ربه‌خۆیه‌تی، به كه‌رتی تایبه‌تی به‌پێی ڕێنمایی گه‌لێك بسپێنرێت كه وه‌زاره‌ته‌كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌به‌ر ڕۆشنایی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ده‌ریده‌چوێنێت. چواره‌م: هه‌موو وێستگه‌كانی كێشان كه كه‌رتی تایبه‌ت به‌كاریان ده‌هێنێت، ئه‌و ڕێنمایی و به‌ند و كۆتوبه‌ندانه ده‌یانگرنه‌وه (الچوابگ) كه وه‌زاره‌ت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌ریانده‌چوێنێت. به‌مه‌رجێ له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا هاودژ نه‌بێ.پێنجه‌م: 1 ـ پاره‌یه‌ك كه بڕه‌كه‌ی (1000) هه‌زار دیناره وه‌ك كرێ له‌بڕی كرده‌وه‌ی كێشانی هه‌ر بارهه‌ڵگرێك له وێستگه‌كانی كێشان وه‌رده‌گیرێت. 2ـ ئه‌و كرێیه‌ی كه له بڕگه‌ی (1/پێنجه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه به داهات بۆ وه‌زاره‌ت تۆمار ده‌كرێت.3 ـ كۆی ئه‌و داهاته‌ی كه ده‌قه‌كه‌ی له بڕگه‌ی (2/پێنجه‌م)ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه به‌م شێوه‌یه دابه‌ش ده‌كرێت: أ ـ 75% هه‌فتاو پێنج له‌سه‌دا له حیسابی وه‌زاره‌ت داده‌نرێت و بۆ چاككردنه‌وه و درێژه پێدانی وێستگه‌كانی كێشان ته‌رخان ده‌كرێت و پێداویستییه پێویستیه‌كان و كه‌ره‌سته‌ی یه‌ده‌گی ئه‌م ویستگانه‌ی پێ دابین ده‌كرێت. ب ـ 25% بیست و پێنج له‌سه‌دا بۆ هاندانی ئه‌و كرێكارانه داده‌نرێ كه كار ده‌كه‌ن و له‌نێو ئه‌وانیشدا كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گشتی كه له ویستگه‌كانی كێشاندان. ج ـ له حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی و به‌كارخستنی ویستگه‌كانی كێشانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌ت به‌پێی رێنمایی تایبه‌ت كه له بڕگه‌ی (سێیه‌می) ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه به‌كه‌رتی تایبه‌ت سپێردرا، ئه‌وا خه‌رجییه‌كانی به‌كارخستن له داهاتی وه‌ده‌ست هاتوو ده‌درێت هه‌روه‌ك له بڕگه‌ی (1)ی پێنجه‌می ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه ئه‌مه‌ش به‌پێی ئه‌و رێنماییانه‌ی كه وه‌زاره‌ت ده‌ریده‌چووێنێ، له‌گه‌ڵ چاودێری كردنی ئه‌و یاسا و رێنماییانه‌ی كه به‌م بۆنه‌یه‌وه ده‌رچوون. د ـ وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست له‌مباره‌یه‌وه ده‌ربكات.به‌شی شهشهمسزاكانماددهی یازدهم:به غه‌رامه‌یه‌ك سزا ده‌درێت له (250000) دوو سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت وله (500000) پێنج سه‌د هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت، هه‌ر كه‌سێك:یه‌كه‌م: زیانێكی ئه‌وتۆ به ڕێگا گشتیه‌كان بگه‌یه‌نێت كه ببێته مایه‌ی به‌ربه‌ست دانان له‌به‌رده‌م هاتوچۆ و مه‌ترسی له‌سه‌ر به‌كارهێنه‌ری ڕێگایه‌كه دروست بكات.دووه‌م: ئاگاداركردنه‌وه به ڕۆژ و، رووناككردنه‌وه به شه‌و پشت گوێ بخات له‌و جێگایانه‌دا كه كاری هه‌ڵكه‌ندنی تێدا ده‌كرێت یان له‌سه‌ر ڕێگه گشتیه‌كان مادده گه‌لێك فڕێ درابێت.سێیه‌م: به‌كارهێنانی ڕێگه گشتییه‌كان به هه‌ڵكه‌ندن یا به‌كارهێنانی بێ مۆڵه‌ت یان بیناكردنی كاتی یان هه‌میشه‌یی سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش خه‌رجییه‌كانی ده‌ست درێژییه‌كه‌ش لاده‌دات.چواره‌م: سه‌رپێچی له ڕێساكانی به‌كارهێنانی ڕێگا خێرایه‌كان كردبێت، كه له‌لایه‌ن فه‌رمانگه تایبه‌تمه‌نده‌كانه‌وه ڕاگه‌یه‌نراون.مادده‌ی دوزاده‌یه‌م: به غه‌رامه‌یه‌ك سزا ده‌درێت كه‌متر نه‌بێت له (300000)سێ سه‌د هه‌زار دینار و، زیاتر نه‌بێت له (750000) حه‌وت سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار، هه‌ركه‌سێك:یه‌كه‌م: ده‌ست درێژی كرده سه‌ر قه‌ده‌غه‌كراوی رێگا گشتییه‌كان به هه‌ڵكه‌ندن یان به‌كارهێنان به‌بێ مۆڵه‌ت یان بیناكردنی كاتی یان هه‌میشه‌یی سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش خه‌رجییه‌كانی ده‌ست درێژیهكهش لاده‌دات. دووه‌م: بووبێته هۆی په‌كخستنی هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگا گشتیه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانییه‌كان. سێیه‌م: نیشانه‌یه‌كی هاتوچۆ یان زیاتری هه‌ڵكێشابێت، یان په‌رژینی سه‌لامه‌تی لادابێت، یان ته‌لبه‌ندی لادابێت، یان ئاوباره و، پرده‌كانی شێواندبێت، یان زیانی پێگه‌یاندبن، یان جێگه‌كانی، یان ئاڕاسته‌كانی گۆڕیبن.چواره‌م: كارگه‌رانی وه‌زاره‌ت یان ئه‌و لایه‌نه‌ی كه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵدا مۆركراوه له ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانیان قه‌ده‌غه كرد بێت یان به‌ربه‌ستی بۆ دانابن. پێنجه‌م:سه‌رپێچی له حوكمه‌كانی مادده‌ی (8)هه‌شته‌می ئه‌م یاسایه‌دا كردبێت.سه‌رپێچی له حوكمه‌كانی ئه‌و ڕێنماییانه یان له‌و به‌یاننامانه كردبێت كه به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌رچووبن.مادده‌ی سێزده‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌و سه‌رپێچییه‌ی له حوكمه‌كانی هه‌ردوو مادده‌ی (11،12)ی ئه‌م یاسایه، تاوانێكی لێ بكه‌وێته‌وه، سزاكه‌ی به‌پێی یاسایه‌كی تر قورس‌تر بێت، ئه‌وه، له‌وباره‌دا ده‌قی یاسا قورستره‌كه‌ی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت.مادده‌ی چوارده‌م:ئه‌و سزایانه‌ی كه ده‌قه‌كانیان له‌م به‌شه‌دا هاتوون مافی وه‌زاره‌ت له داواكردنی قه‌ره‌بوو له‌سه‌ر ئه‌و زیانانه پووچ ناكاته‌وه كه له ئه‌نجامی سه‌رپێچی یان پێشیل كردن كه له‌م به‌شه‌دا ئاماژه‌ی پێدراوه. مادده‌ی پازده‌م:یه‌كه‌م: شوفێر یان خاوه‌ن ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی كه سه‌رپێچی له كێشانه‌كانی سه‌نگه میحوه‌ریه‌كان ده‌كات به غه‌رامه‌یه‌كی دارایی سزا ده‌درێت، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه.له هه‌ر (100) سه‌د كیلۆ غرامی زیاده بار (5000) پێنج هه‌زار دینار غه‌رامه ده‌كرێ تا ده‌گاته یه‌ك ته‌ن.له هه‌ر (100) سه‌د كیلۆ غرامی زیاده بار (10000) ده هه‌زار دینار غه‌رامه ده‌كرێ تا چوار ته‌ن.له هه‌ر بارێكی زیاده (15000) پازده هه‌زار دینار له هه‌ر (100) سه‌د كیلۆ غرام غه‌رامه ده‌كرێت ئه‌گه‌ر باره زیاده‌كه‌ی له چوار ته‌ن زیاتر بێت تا ده‌گاته هه‌شت ته‌ن له‌و باره زیاده‌یه.دووه‌م: ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی سه‌رپێچی له كێشانی قورساییه میحوه‌ریه‌كان ده‌كات ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت تا ئه‌و كاته‌ی باره زیاده‌كه‌ی به‌تاڵ ده‌كرێت و بۆ ده‌ره‌وه‌ی وێستگه‌ی كێشانه‌كه له‌سه‌ر مه‌سره‌فی سه‌رپێچیكاره‌كه دهگوازرێتهوئهگهر باره‌كه‌ی له‌و سنووره بترازێت كه له به‌ندی سێیه‌می بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌دا هاتووه.سێیه‌م: كرێی زه‌ویانه به بڕی (20000) بیست هه‌زار دینار له‌هه‌ر شه‌وێ وه‌رده‌گیردرێت كه ئۆتۆمبێله‌كه به‌ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوی له گۆڕه‌پانی ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنه‌كه‌دا ده‌مێنێته‌وه و، ئه‌وه‌ش له رۆژی سه‌رپێچ كردنهكهوهیه.مادده‌ی شازده‌م:یه‌كه‌م: كارمه‌ندانی هاتوچۆ، ئه‌وانه‌یان كه ته‌رخان كراون بۆ ئیشكردن له وێستگه‌ی كێشانه‌كه، ده‌سته‌ڵاتی سه‌پاندنی غه‌رامه و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ئۆتۆمبێلی زیاده باریان پێده‌درێت به‌پێی حوكمه‌كانی مادده‌ی (15)ی ئه‌م یاسایه و، بڕیاره‌كانیشیان له‌م رووه‌وه بنبڕ ده‌بێت.دووه‌م: پشت به‌ستن به خوێندنه‌وه‌ی پێوانه‌ی كێش به‌ڵگه‌ی سه‌لماندنه بۆ مه‌به‌ستی سزادانی سه‌رپێچیكار.سێیه‌م:له حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر ئه‌و غه‌رامه‌یه‌ی له مادده‌ی (15)ی ئه‌م یاسایه‌دا ده‌قه‌كه‌ی هاتووه، له ماوه‌ی (15) رۆژدا له رۆژی سه‌رپێچیه‌كه‌وه نه‌درێت، ئه‌وا شوفێر یان خاوه‌نی ئۆتۆمبێله سهرپێچیكهرهكه به‌به‌ند كردن بۆ ماوه‌یه‌ك سزا ده‌درێت كه له (1) مانگ كه‌متر نه‌بێ و، له (3) مانگیش زیاتر نه‌بێت.چواره‌م: شوفێری ئوتومبیله‌كه یان خاوه‌نه‌كه‌ی كه له كرداری كێشانه‌كه خۆی بدزێته‌وه، به غه‌رامه‌یه‌ك سزا ده‌درێت له (250.000) دووسه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێ و له (400.000) چوارسه‌د هه‌زار دیناریش زیاتر نه‌بێت، له‌گه‌ڵ لانه‌دان له حوكمه‌كانی به‌ندی یه‌كه‌م له مادده‌ی (15)ی ئه‌م یاسایه.مادده‌ی حه‌ڤده‌م:ئه‌گه‌ر سه‌لما كه یه‌كێك له ئه‌ندامانی لیژنه‌ی سه‌رپه‌شتیكردنی وه‌گه‌ر خستنی وێستگه‌كانی كێشانی ئوتومبیله‌كان كه له بڕگه (2)ی مادده‌ی نۆیه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه ده‌ستكاریی كێشی لۆریه بارهه‌ڵگره‌كانی كردبێت، ئه‌وه به پێی مادده‌ی (307) له یاسای سزا ژماره (111)ی ساڵی 1969 سزا ده‌درێت.مادده‌ی هه‌ژده‌م:یه‌كه‌م: ئه‌و لایه‌نه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ئوتومبیله‌كه‌ی پێ سپێدراوه، هیچ به‌رپرسیاریه‌كی ناكه‌وێته سه‌ر له‌و زیانانه‌ی كه تووشی شت ومه‌كه باركراوه‌كه ده‌بن كه له‌وانه‌یه خراپ ببن.دووه‌م: حوكمه‌كانی یاسای ده‌ستكاریكردنی ئوتومبیله ده‌ست به‌سه‌ردا گیراو و جێهێڵراوه‌كانی ژماره (8)ی ساڵی 1987 به‌سه‌ر ئه‌و ئوتومبیله سه‌رپێچی كارانه‌دا ده‌سه‌پێنرێت كه له گۆڕه‌پانی وێستگه‌كانی كێشاندا جێهێڵدراون.سێیه‌م: ئه‌و شت ومه‌كانه‌ی كه له كێشی بڕیاردراو زیاده‌ن و سه‌رپێچیكاره‌كان به جێیانده‌هێڵن، وه‌زاره‌ت به زیادكردنی ئاشكرا به پێی یاسا كارپێكراوه‌كان دهیانفرۆشێتچوارهم: پاره‌ی فرۆشتن كه ده‌قه‌كه‌ی له به‌ندی (سێیه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه له‌گه‌لأ ئه‌و غه‌رامانه‌ی كه ده‌قه‌كانیان له‌م یاسایه‌دا هاتوون به داهات بۆ وه‌زاره‌ت تۆمار ده‌كرێن.پێنجه‌م: ده‌ستكه‌وتی ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی كه ده‌قه‌كه‌ی له به‌ندی (چواره‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه دابه‌ش ده‌كرێت:1- (75%) حه‌فتا و پێنج له‌سه‌دی ده‌خرێته حساباتی وه‌زاره‌ته‌كه‌وه و بۆ پاراستنی ڕێگاكان ته‌رخان ده‌كرێت.(25%) بیست و پێنج له‌سه‌دی وه‌ك ده‌ستخۆشانه‌و هانه‌دان به كارمه‌ندانی وێستگه‌كانی كێشان و كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ته‌كه ده‌درێت.شه‌شه‌م: وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ وه‌زیری ناوخۆ ڕێنمایی هاندان (الحوافز) ده‌رده‌چوێنن كه ده‌قه‌كه‌ی له بڕگه (2)ی به‌ندی (پێنجه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه، كه بنه‌ماكانی دابه‌شكردن ودیاركردنی ئه‌وانه‌ی كه ده‌یانگرێته‌وه‌و، حاڵه‌ته‌كانی بێبهشبوانیشی تێدا هه‌یه.به‌شی حهوتهمئهحكامی گشتی و كۆتاییهكانماددهی نۆزده‌م:یه‌كه‌م: وه‌زاره‌ت پاره‌ی تێچووی دامه‌زراندنی ئه‌و ئاوباره‌و پرد‌و دامه‌زراوانه‌ی كه خۆی ئه‌نجامی داون له سوودمه‌نده‌كان وه‌ری ده‌گرێته‌وه له‌سه‌ر داوای خۆیان له رێگای تایبه‌تییه‌كان ئه‌گه‌ر دامه‌زراوه‌كه له‌سه‌ر داوای خۆیان بوو..دووه‌م: یه‌كه‌ی كارگێڕی پاره‌ی تێچووی لابردنی له‌و ده‌ستدرێژییه‌ی كه له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی ڕێگا گشتیه‌كان كراوه به‌پێی ئه‌و لیستانه وه‌رده‌گرێته‌وه كه به پێی یاسای وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزی حكومه‌ت ژماره (56)ی ساڵی 1977 و هه‌موار كراوه‌كانی ئاماده‌كراوه.مادده‌ی بیست:پێویسته له‌سه‌ر وه‌زاره‌ت و ئه‌و به‌ڵێنده‌ر یان كۆمیانیانه‌ی كه نوێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن به‌رده‌وامبوونی ڕۆیشتنی ئاو‌و رووبار‌و جۆگه‌و خوێده‌ڵێن دابین بكه‌ن كه ده‌كه‌ونه ڕێگای پڕۆژه‌گه‌لی ڕێگه گشتیه‌كان و پرده‌كانه‌وه، هه‌روه‌ها ڕێگای جێگره‌وه‌ش بۆ ئه‌و ڕێگایانه دابین بكات كه هه‌ن و ده‌كه‌ونه ڕێگای پڕۆژه تازه‌كانیان له قۆناغه‌كانی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كاندا.مادده‌ی بیست و یه‌ك:كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ت بۆیان هه‌یه جگه له خانووه‌كانی نیشته‌جێبوون و بینایه‌كان بچنه ناو عیقاره تایبه‌ته‌كانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئیش و كاری رووپێوكردن ئاماده بكه‌ن، ئه‌مه‌ش له‌دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی و دیاركردنی ره‌وتی رێگا گشتییه‌كان و پرده‌كان به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی پڕۆژه‌كانیان دێت. مادده‌ی بیست و دوو:یه‌كه‌م: ته‌نها ئیشی وه‌زاره‌ت جێبه‌جێ كردنی رێگا خێرا و سه‌ره‌كی و لاوه‌كی و یه‌كتربڕ و ئه‌و تونێلانه‌یه كه ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانییه‌كان و جێبه‌جێ كردنی پردهكانیشدووهم: فه‌رمانگه‌كانی دیكه‌ی ده‌وڵه‌ت یان هاووڵاتیان بۆیان هه‌یه رٍێگا خۆجێییه‌كان یان ڕێگای گونده‌كان یان ڕێگاكانی گه‌شت و گوزار یان تایبه‌ته‌كان و په‌ڕینه‌وه‌كان، به ره‌زامه‌ندی و سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌ت جێبه‌جێ بكه‌ن، به مه‌رجێ دیاركردنی قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی ئه‌م ڕێگایانه، ته‌نیاو ته‌نیا، ئیشی وه‌زاره‌ته‌كه بێت.مادده‌ی بیست و سێ:یه‌كه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هاتوچۆ، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ وه‌زاره‌ته‌كه‌دا، قه‌باره‌ی (ابعاد) ئوتۆمبیله جۆربه‌جۆره‌كان دیار ده‌كات، هه‌روه‌ها تیژترین خێرایی و كه‌مترینیان له‌سه‌ر ڕێگا گشتیه‌كان به پێی جۆری هه‌ر ڕێگه‌یه‌ك، به به‌یاننامه‌یه‌ك دیار ده‌كات و، له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه.دووه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هاتوچۆ، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ وه‌زاره‌ته‌كه‌دا، به به‌یاننامه‌یه‌ك رێساكانی به‌كارهێنانی ڕێگا خێراكان دیار ده‌كات و، له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان) دا بڵاوده‌كرێته‌وه.مادده‌ی بیست و چوار:كار، به‌و به‌یاننامانه‌ی كه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆوه ده‌رده‌چوێندرێن به‌ده‌وام ده‌بێت، كه هاودژ نه‌بن به حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، تا ئه‌و كاته‌ی شوێن گره‌وه‌یه‌كی بۆ ده‌رده‌چێت یان پووچه‌ڵی ده‌كاته‌وه.مادده‌ی بیست و پێنج:وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردن به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی، ناوخۆ و دارایی و ئابووری، بۆیان هه‌یه ڕێنمایی بۆ ئاسان بۆ جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنن.مادده‌ی بیست و شه‌ش:كار به هیچ ده‌قێك ناكرێت پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت.مادده‌ی بیست و حه‌وت:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان)ه‌وه، جێبه‌جێ ده‌كرێت. د.ارسلان بایز اسماعیلسەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراقهۆكاره پێویستهكانبهمهبهستی دیاركردنی به‌رپرسیارێتی وه‌زاره‌ت لهسهرپهرشتیی جێبه‌جێكردنی ڕێگا گشتیه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانییه‌كان و، له پێناوی ئه‌وه‌شدا كه پڕۆژه‌كانی پرد‌و یه‌كتر بڕه‌كان یاساكه بیگرێته‌وه و بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی ده‌ست درێژی كردنه سه‌ر ڕێگا گشتییه‌كان و ڕێگا خێراكان و قه‌ده‌غه كراوه‌كانیان و، هه‌روه‌ها له پێناو دیاركردنی قورساییه میحوه‌ریه‌كانی ئوتومبیله‌كان كه ئه‌م ڕێگایانه به‌كارده‌هێنن و، بۆ یه‌كخستنی ڕێكاره‌كانی به موڵككردن و، ڕێكخستنی به‌كارهێنانی قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی ڕێگا گشتیه‌كان و ڕێگای هاتوچۆ خێراكان، وه له‌به‌ر ئه‌و گۆڕانكاریه‌ش كه له په‌یكه‌ری ئه‌و فه‌رمانگانه‌دا په‌یدا بووه كه ڕێگا گشتیه‌كان جێبه‌جێی ده‌كه‌ن و، له بۆ یه‌كخستنی رێسا یاساییه پێوه‌ندیداره‌كانیش، ئه‌م یاسایه ده‌رچوێندرا....
یاسای ژماره (18)ی ساڵی 2008 یاسای ده‌زگای فرۆكه‌خانه‌كانی شارستانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق | 30
یاسای ژماره (18)ی ساڵی 2008 یاسای ده‌زگای فرۆكه‌خانه‌كانی شارستانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق | 30
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراقپشت به حوكمی بڕگه (1)ی مادده (56) له یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان - عیراق. ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق له دانیشتنی ئاسایی ژماره (22)ی رۆژی 3/12/2008دا ئه‌م یاسایه‌ی ده‌ركرد:- یاسای ژماره (18)ی ساڵی 2008 یاسای ده‌زگای فرۆكه‌خانه‌كانی شارستانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقدهروازهی یهكهمحوكمهگشتییهكانبهشی یه‌كه‌م(پێناسه‌كان)مادده‌ی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م وشه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:-یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی –عێراق.دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق.سێیه‌م: وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق.چواره‌م: وه‌زیر: وه‌زیری گواستنه‌وه له هه‌رێمی كوردستانی ـ عێراق.پێنجه‌م: ده‌زگا: ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌خانه‌كانی شارستانی له هه‌رێمی كوردستانی ـ عێراق.شه‌شه‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی ده‌زگا.حه‌وته‌م: سه‌رۆكی ده‌زگا: سه‌رۆكی ده‌زگای فرۆكه‌خانه‌كانی شارستانی هه‌رێمی كوردستانی ـ عێراق.هه‌شته‌م: نه‌خشه‌سازی بنچینه‌یی فڕۆكه‌خانه: نهخشهسازیء هێلكاریهكانی ئاكاره بنچینه‌ییه‌كانی فڕۆكهخانهء پاشكۆكانی پێش دامه‌زراندنء پاش دامهزراندنیء فراوانكردنی ئایندهی.نۆیه‌م: به‌كارخه‌ری فڕۆكه‌خانه: هه‌ر كه‌سێكی سروشتی یان مه‌عنه‌وی، فرۆكه‌خانه‌كه یان به‌شێكی ده‌خاته‌كار.ده‌یه‌م: وه‌به‌رهێنه‌ری فرۆكه‌خانه: كه‌سێكی سروشتی یان مه‌عنه‌وی كه فرۆكه‌خانه‌كه وهبهردههێنێء به‌ڕێوه‌ی ده‌بات چ خودی خۆی یان به‌هۆی كه‌سان یان لایه‌نی په‌یوه‌ست به‌خۆی.یازدهم: به‌كارخه‌ری ئاسمانی (وه‌به‌رهێنه‌ر): هه‌ركه‌سێكی سروشتی یان مه‌عنه‌وی یان ده‌زگا یان كۆمپانیا، ئه‌ركی به‌كارخستنی فڕۆكه ده‌گرێته ئه‌ستۆ، بۆ مه‌به‌سته‌كانی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی ناوخۆیی یان نێوده‌وڵه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆیان به‌شێوه‌یه‌كی بهكرێدان یان پێشكه‌شكردن یان به‌كارخستنی خزمه‌تگوزاریه‌كانی ئاسمانی یان هه‌ر كارگوزارییهكی دیكه، چ بۆ حیسابی خۆی بێ یان له‌بری كه‌سێكی دیكه یان ده‌زگایه‌ك یان كۆمپانیایه‌كی دیكه‌ء ده‌سته‌ی فرۆكه‌وانه‌كان ملكه‌چی فه‌رمانه‌كانی ده‌بن.دوازدهم: خزمه‌تگوزاریه‌كانی سه‌رزه‌وی: مه‌به‌ست له خزمه‌تگوزاری سه‌رزه‌وی هه‌موو ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌یه كه له فرۆكه‌خانه‌كان پێشكه‌ش ده‌كرێن به‌هۆی كۆمپانیاكان یان دامه‌زراوه‌كانی تایبه‌تمه‌ند كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی شارستانی عێراقی پشتی پێ ده‌به‌سترێ بۆ پێشوازیكردنء ڕاگواستنی فرۆكه‌و ڕێبوارانء ئه‌وه‌ی فرۆكه‌كان ده‌یگوازنه‌وه له كهلءپهلء كاڵاءپۆسته له‌وانه‌ش داگرتنء باركردنء هه‌روه‌ها بار‌و بۆ كردنی فرۆكه‌كان به‌خواردنه‌وه‌و كه‌ره‌سته‌كانی خوارده‌مه‌نی شتی دیكه‌ش، هه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ی باڵاخانه‌كانی فرۆكه‌خانه‌ء له‌ناو شوێنی جولانه‌وه‌ی فرۆكه‌كان تاوه‌كو سه‌ركه‌وتن بۆ ناوفرۆكه بهرلهفڕینیء ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی پێ پێشكه‌ش ده‌كرێ ده‌بێ هاوشێوه‌ی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه پێوانه‌ییانه بێ كه‌له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی شارستانی عێراقی بۆ هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كان پشتی پێ ببه‌سترێ.سیازده‌م: پێوانه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی: هه‌رچییه‌ك لهپاشكۆكانء قه‌واڵه‌كانی ڕێكخراوی فڕۆكه‌وانی شارستانی نێوده‌وڵه‌تی (ICAO) هه‌مواركراوه‌كانی دا هاتبێت.چوارده‌م: پێوانه‌كانی ناوخۆیی: هه‌ر پێوانه‌یه‌ك له‌یاسای فرۆكه‌وانی شارستانی عێراقی و ههمواركراوهكانیدا هاتبێت له‌گه‌ڵ له‌به‌رچاوگرتنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم له‌م مه‌یدانه‌دا به‌جۆرێك له‌گه‌ڵ ده‌قه‌كانی ده‌ستووری عێراقیدا ناكۆك نه‌بێت.پازده‌م: فرۆكه‌خانه: ڕووپێوێكی دیاریكراوه له‌سه‌ر ڕووبه‌ری زه‌وی یان ئاو له‌وانه‌ش باڵاخانهء دامه‌زراوو كه‌ره‌سته‌كانی تایبه‌تكراوه سه‌راپای یان به‌شێكی بۆ گه‌یشتن و جێهێشتنی فرۆكه‌كان یان له‌به‌ر جولانه‌وه‌یان له‌سه‌ر رووبه‌ری زه‌وی.شازده‌م: فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی: فرۆكهخانهیهكه حكومه‌تی هه‌رێم له هه‌رێمه‌كه‌ی خۆیدا دایده‌مه‌زرێنێ بۆ هاتنهناوو ده‌رچوونی جولانه‌وه‌ی ئاسمانی نێوده‌وڵه‌تیء، وه‌رگرتنی هه‌موو ڕێكاره‌كانی په‌یوه‌ست به گومرگء كۆچكردنء ته‌ندروستی و كهڕهنتێنه-قورمێنه له‌وانه‌ش به‌رگرتن له ئاژه‌ڵ و ڕووه‌ك، زۆر ڕێكاری هاوشێوه‌ی دیكه‌ش.حه‌ڤده‌م: ڕێپێدان: ڕه‌زامه‌ندییه‌كه ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانی عێراق بۆ كه‌سێكی سروشتی یان مه‌عنه‌وی ده‌ریده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی چاڵاكیه‌كی دیاریكراو كه ده‌كه‌وێته چوارچێوه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی.هه‌ژده‌م: ڕێبه‌ری فرۆكه‌خانه: ئه‌و ڕێبه‌ره‌ی ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌خانه‌كان ده‌ریده‌كات ئه‌و پره‌نسیپه بنچینه‌ییانه له‌خۆی ده‌گرێ كه له پێڕه‌و وپارێزنامه و ڕێنمایی و ڕێساكانی پێویست كه ده‌بێ په‌یڕه‌وی بكرێ، داهاتووه، له‌پێناو سه‌لامه‌تی و ئاسایشی فرۆكه‌خانه‌ء فرۆكه‌كان.نۆزده‌م: رێپێدان به‌فرۆكه‌خانه: ڕه‌زامه‌ندییه‌كانی دیاریكراوه ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی شارستانی عێراق بۆ كه‌سێكی سروشتی یان مه‌عنه‌وی ده‌ریده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی به‌كارخستنی فرۆكه‌خانه بگرێته ئه‌ستۆ.بیسته‌م: مۆڵه‌تدان: باوهڕنامهیهكه یان ڕێپێدانێكه ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی شارستانی عێراق دهیداتهكارمهندانی كه‌رتی فرۆكه‌وانیی شارستانی، ئه‌وانه‌ی سروشتی كاره‌كانیان پێویست به‌هه‌بوونی باوه‌ڕنامه یان ڕێپێدان ده‌كات، به‌پێی ئاسته‌كانی بڕیار لێدراوی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه.بیست ویه‌كه‌م: جولانه‌وه‌ی ئاسمانی: هه‌موو فرۆكه‌كانی به‌ئاسمانه‌وه‌ن، یان له‌ناوچه‌ی فرۆكه‌خانه مانۆڕدهگرن.بیست ودووه‌م: شوێنی مانۆڕگرتن (سوڕانه‌وه) له فڕۆكه‌خانه: ئه‌و شوێنه‌یه بۆ فڕین و نیشتنه‌وه‌و جولانه‌وه‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به فڕین و نیشتنه‌وه به‌كاردێت به‌ده‌ر له گۆڕه‌پانی وه‌ستانی فڕۆكه‌كان.بیست وسێیه‌م: فرۆكه: هه‌ر ئامێرێك بتوانێ له ئاسمان بمێنێته‌وه به‌هۆی كاردانه‌وه‌كانی هه‌وا، نه‌وه‌ك به‌هۆی ئه‌و كاردانه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ڕووبه‌ری زه‌وی ڕه‌نگده‌داته‌وه، هه‌موو نه‌فه‌رهه‌ڵگره‌كانی هه‌وا ده‌گرێته‌وه وه‌كو مهناتید و بالۆنهكانء فرۆكه‌كانی چارۆگه‌دارو ئه‌و فرۆكانه‌ی كه باڵه‌كانیان ده‌جوڵێته‌وه هه‌تادوایی..بیست وچواره‌م: ڕێككه‌وتننامه‌ی شیكاگۆ: ڕێككه‌وتننامه‌ی فرۆكه‌وانی شارستانی نێوده‌وڵه‌تی كه له شیكاگۆ له 7/كانوونی یه‌كه‌می/1944 مۆركراوه‌و به‌یاسای ژماره(6)ی ساڵی 1947و پاشكۆو قه‌واڵه‌و برتۆكۆڵهكانی تایبه‌ت به‌وو هه‌مواركراوه‌كانی په‌سندكراوه.به‌شی دووهمچوارچێوهی پیاده‌بوونی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایهماددهی دووه‌م:حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه به‌سه‌ر هه‌موو فرۆكه‌خانه شارستانیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پیاده‌ده‌كرێ.مادده‌ی سێیه‌م:ده‌زگا پابه‌ندده‌بێت به‌هه‌موو ڕێسا‌و به‌رزه‌فتكاری و ڕێنماییه‌كانی كه ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی شارستانی عێراق ده‌ریده‌كات و په‌یوه‌سته به‌سه‌لامه‌تیء ئاسایشی فرۆكه‌وانی شارستانی و پشت به پێوانه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌به‌ستێ به‌جۆرێك نابێ پێچه‌وانه‌ی ده‌قه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت.ده‌روازه‌ی دووهمدهزگای فرۆكه‌خانه‌كانی شارستانی هه‌رێمی كوردستانبهشی یهكهمدامهزراندنماددهی چواره‌م:به‌پێی ئه‌م یاسایه ده‌زگایه‌ك داده‌مه‌زرێ به ناوی (ده‌زگای فرۆكه‌خانه‌كانی شارستانیی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق) به‌وه‌زاره‌ته‌وه په‌یوه‌ست ده‌بێت و، كه‌سایه‌تیی مه‌عنه‌وی و سه‌ربه‌خۆیی ئیداره و هونه‌ریی خۆی ده‌بێت و، بودجه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌ناو بودجه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌دا ده‌بێت، فه‌رمانبه‌رێك به پله‌یه‌كی تایبه‌تی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات بڕوانامه‌ی زانكۆیی سه‌ره‌تایی هه‌بێت و، له‌م بواره‌دا خاوه‌ن ئه‌زموون بێت، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه داده‌مه‌زرێ و ده‌زگاكه، له‌سه‌ر راسپارده‌ی وه‌زیر، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ده‌زگا و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان داده‌مه‌زرێنێت.ماده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ده‌زگا له‌م دامه‌زراوانه‌ی خواره‌وه پێك دێت:1- سه‌رۆكی ده‌زگا. 2- یارمه‌تیده‌ری سه‌رۆكی ده‌زگا به‌پله‌ی تایبه‌ت داده‌مه‌زرێت.3- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تی فه‌رمانبه‌رێك به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات.4-به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی نێوده‌وڵه‌تی فه‌رمانبه‌رێك به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات.5- شاره‌زایان و راوێژكاران.دووه‌م: ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌و دامه‌زراوه ئاماژه بۆ كراوانه‌ی له بڕگه ( یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه‌دا به‌پێڕه‌وی ناوخۆیی تایبه‌ت دیاریده‌كرێت، كه‌ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی ده‌زگا ده‌ریده‌كات و ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی ده‌زگا بۆی هه‌یه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و به‌ش و هۆبه‌و یه‌كه‌كانی نوێ دابهێنێ یان هه‌ڵیانوه‌شێنێته‌وه و یه‌كیان بخات به‌پێی پێداویستی كار‌و به‌ڕه‌زامه‌ندی وه‌زیر. له‌گه‌ڵ له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وبه‌رژه‌وه‌ندی ده‌زگاكه.به‌شی دووهمئامانج وئه‌رك و ئیشه‌كانی دهزگاماددهی شه‌شه‌م: ده‌زگا ئامانجی گرتنه ئه‌ستۆی به‌رپرسیاریه‌تی هه‌مووكاروباری فرۆكاخانه شارستانیه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان_عێراقی هه‌یه، هه‌روه‌ها به‌رێوه‌بردن و به‌گه‌ڕخستن و گه‌شه‌پێدان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی له‌لایه‌نه‌كانی هۆنه‌ری و به‌گه‌رخستن و ئابووری و رێكخستنی كارگێڕی جولانه‌وه‌ی ئاسمانی كارا له سه‌رزه‌وی و له ئاسمانی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم، به‌جۆرێك ئاسته‌كانی ئاسایش و سه‌لامه‌تی به پێی پێوانه‌كانی نێوده‌وله‌تی و ناوخۆیی بهێنێته‌دی.مادده‌ی حه‌وته‌م:ده‌زگا ئه‌م ئه‌رك و ئیشانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ:یه‌كه‌م: په‌ره‌پێدانی ناوه‌ندی فرۆكه‌خانه‌كانی شارستانی له هه‌رێمدا به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر به‌جۆرێك سه‌لامه‌تی و ئاسایشی فرۆكه‌كانی مسۆگه‌ر بكات.دووه‌م: پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كانی جولانه‌وه‌ی ئاسمانی دیاریكراوه‌كانی خواره‌وه بۆ فرۆكه‌كانی كارا له شوێنی مانۆڕكردن و ئاسمانی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم:1- خزمه‌تگوزاری چاودێری كردنی فرۆكه‌خانه(AERODROME CONTROL SERVICE)به‌وبڕوایه‌ی به‌شێكه له خزمه‌تگوزاریه‌كانی جوڵانه‌وه‌ی ئاسمانی(AIR TRAFFIC CONTROL SERVICE)2- خزمه‌تگوزاری زانیاریه‌كانی گه‌شت (FLIGHT INFORMATION SERVICE)3- خزمه‌تگوزاریه‌كانی ئاگاداركردنه‌وه (ALERTING SERVICE)سێیه‌م: پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كانی چاودێریكردنی سه‌رزه‌وی (GROUND CONTROL) بۆ فرۆكه‌و نه‌فه‌ر هه‌ڵگره‌كان و كه‌سانی كرێكار له گۆره‌پانی وه‌ستانی فرۆكه‌كان.چواره‌م: هاندانی وه بهرهیبَنان له خزمه‌تگه‌زاریه‌كانی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی له هه‌رێمدا.پێنجه‌م: توێژینه‌وه‌و پێداچونه‌وه‌و تۆماركردنیان و دانانی پلانه‌كان بۆ گه‌شه‌پێدان و په‌ره‌پێدانی فرۆكه‌خانه‌كانی شارستانی له هه‌رێمدا.شه‌شه‌م: دابینكردنی سه‌لامه‌تی فرۆكه‌وانی شارستانی له هه‌رێمدا به پێی یاسا‌و پێڕه‌وورێنماییه‌كانی ناوخۆ‌و نێوده‌وله‌تی تایبه‌ت به كاروباری فرۆكه‌وانیی شارستانی.حه‌وته‌م: به‌كارخستنی به توانای فرۆكه‌خانه‌كانی شارستانی له هه‌رێمدا و هێنانه‌دی ئاستی خزمه‌تگوزاریه‌كانی گونجاو له‌گه‌ڵ پێداویستیه‌كانی ناوخۆیی ونێوده‌وڵه‌تی.هه‌شته‌م: پێشنیازكردنی پلان و سیاسه‌ته‌كانی تایبه‌ت به گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی له هه‌رێمدا.نۆیه‌م: ئاماده‌كردن و راهێنان و په‌ره‌پێدانی هێزی كارگه‌ر له‌مه‌یدانی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم.ده‌یه‌م: رێكخستن وبه‌رێوه‌بردنی كه‌ش و هه‌واوسه‌رپه‌رشتیكردنی خزمه‌تگوزاری و ئاسانكاریه‌كانی پێویست بۆ جولانه‌وه‌ی كه‌شتییه‌وانی ئاسمانی وه‌كو گه‌یاندنه‌كان و چاودێریكردنی ئاسمانی له ئاسمان و فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی شارستانی عیراقه‌وه پێی دراوه.یازدهم: رێكخستنی پرۆسه‌كانی به‌رێوه‌بردنی جولانه‌وه‌ی ئاسمانی له ئاسمان و فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم بۆ مسۆگه‌ركردنی سه‌لامه‌تی ره‌وانه‌كردنی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و ڕێك و پێك به‌پێی پێوانه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی و ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی شارستانی عێراق پێی دراوه.دوازدهم: پێشنیاركردنی دامه‌زراندنء ئاماده‌كردنی فرۆكه‌خانه‌كانی شارستانی له هه‌رێمداو سه‌رپه‌رشتیكردنی پرۆسه‌كانی كارگێڕیء به‌گه‌ڕخستن و وه‌به‌رهێنانی.سیازده‌م: مسۆگه‌ركردنی مافه‌كانی هاوشانی (ارتفاق) ئاسمانی له ئاسمانء فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم.چوارده‌م: دابینكردنی بیناو موڵكء ئامێر‌و كه‌ره‌سته‌و وێستگه‌ء مناره‌كانی به‌ته‌ل و بێته‌ل بۆ فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم.پازده‌م: پشكنینی فرۆكه‌كان و قه‌ده‌غه‌كردنیان له فڕین، یان گلدانه‌وه‌ی هه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی پێیه‌وه هه‌بێت به‌پێی هه‌بوونی پێداویستیه‌كانی ئاسایش و سه‌لامه‌تی فرۆكه‌كه و به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی شارستانی عێراق و ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم پێی دراوه.شازده‌م: هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی ناوخۆیی تایبه‌تمه‌ند بۆ دانانی به‌رزه‌فتكاری و ڕێڕه‌وو ڕێنماییه‌كانی كه به‌پێویستی ده‌زانێ بۆ پاراستنی ئاسایش له ئاسمان و فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم و مسۆگه‌ركردنی سه‌لامه‌تی فرۆكه‌كان و یارمه‌تیدانی فرۆكه‌وانی (كه‌شتیه‌وانی)و ڕێكخستنی گه‌یاندن و په‌ی پێ بردنی ئاسمانی (ڕادار)، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی شارستانی عێراق و ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم پێی دراوه.حه‌ڤده‌م: سه‌رپه‌رشتیكردن به‌سه‌ركاروباره‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌سه‌لامه‌تی فرۆكه‌وانی شارستانی له ئاسمان و فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم و چاودێریكردنی پابه‌ندبوونی لایه‌نه‌كانی تایبه‌تمه‌ند به‌به‌رزه‌فتكاری و ڕێڕه‌وو ڕێنماییه‌كانی به‌ركار به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی شارستانی عێراق پێی دراوه.هه‌ژده‌م: گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان بۆ به‌كارخستن و به‌ڕێوه‌بردنی فرۆكه‌خانه‌كان یان بنیاتنان و به‌كرێدانی باڵه‌خانه‌و عه‌مبارو شوێنه‌كانی ئازاد‌و گۆڕه‌پانه‌كان.نۆزده‌م: مۆڵه‌تدانء ڕێگه‌پێدانی تایبه‌ت به كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی كۆمپانیاكانی فرۆكه‌وانی و بریكاره‌كانی كۆمپانیا فرۆكه‌وانیه‌كانی له هه‌رێمدا كارده‌كه‌ن و چاودێریكردنی كاره‌كانیان بۆ مسۆگه‌ر كردنی پابه‌ندبوونیان به‌مه‌رجه‌كانی ڕێگه‌پێدان به‌پێی ڕێڕه‌وه‌كانی پشت پێ به‌ستراو.بیسته‌م: هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی شارستانی عێراق بۆ ته‌واوكردنی ئه‌م كارانه‌ی خواره‌وه به‌پێی به‌رزه‌فتكاری و ڕێنماییه‌كانی نێو ده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی:-1- ئه‌نجامدانی كاری به‌دوادا گه‌ڕان و به‌هانا هاتنی ئه‌و فڕۆكانه‌ی له‌ناو سنوری هه‌رێمدا پێویستیان پێی هه‌یه.2- رێگه دان به فێربوون راهێنان له سه‌ر فرۆكه‌وانی و كاره‌كانی ئاسمانی له‌ناو سنووری هه‌رێمدا.3- ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كانی فێركردن و راهێنان له جۆره‌ها مه‌یدانه‌كانی فرۆكه‌وانی شارستانی له‌ناو سنووری هه‌رێمدا و له‌میانه‌ی كردنه‌وه‌ی خول و ئه‌لقه‌كانی خوێندن و كۆنگره‌كان.4- دانانی ڕێساكانی ئاسمانی و پێڕه‌وه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به فڕینی فڕۆكه‌كان و فڕۆكه‌وانی ئاسمانی و پاراستنی كه‌سان و سامانی گشتی و تایبه‌تی له‌سه‌ر زه‌وی و ڕێگای به‌كارهێنانی پانتاییی ئاسمان له‌ناو سنووری هه‌رێمدا.5- په‌یوه‌ندیكردن به ڕێكخراو‌و ده‌سته‌كانی نێو ده‌وله‌تی و هه‌رێمایه‌تیی تایبه‌تمه‌ند له مه‌یدانه‌كانی فڕۆكه‌وانی شارستانی.6- ده‌ركردنی ڕێگه پێدانی تایبه‌ت به گه‌شته‌كانی ڕێكخراو‌و به ڕێكه‌وتی بۆ كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی شارستانی ناوخۆ و بیانی كه ئاسمان و فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم به‌كارده‌هێنن و تۆماركردنی ئه‌و ڕێپێدانانه.7- ده‌ركردن و نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كانی كارایی پیشه‌كانیان بۆ كارمه‌ندان له‌هه‌ندێ پیشه‌ی فڕۆكه‌وانی شارستانی له هه‌رێمدا،وتۆماركردنی ئه‌و مۆڵه‌تانه‌و چاودێری كردنی پرۆسه‌كانی نوێكردنه‌وه‌یان به‌پێی به‌رزه‌فتكاری و ڕێنماییه‌كانی نێو ده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی.8- تۆماركردنی فڕۆكه‌كانی شارستانی كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كۆمپانیاكانی نیشتمانی سه‌ر به هه‌رێم و ئه‌و ڕێپێدانانه‌ی په‌یوه‌سته به سه‌لامه‌تی به‌كارخستن و پاراستنی و تۆماركردنی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی لێیه‌وه په‌یدا ده‌بن.بیست و یه‌كه‌م: به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به گرێدانی ڕێككه‌وتنه‌كانی دووانه‌و به كۆمه‌ڵ بۆ خزمه‌تگوزاریه‌كانی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته‌كانی فڕۆكه‌وانی شارستانی له ده‌وله‌ته‌كانی دیكه‌وه، وتۆماركردنی ئه‌نجامه‌كانی لێیه‌وه په‌یدا ده‌بن، به جۆرێك خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی فڕۆكه‌وانی شارستانی و فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم بگه‌یه‌نێ.بیست و دووه‌م: مسۆگه‌ر كردنی مافه‌كانی ڕێبواران و گواستنه‌وه‌ی كاڵاكان به‌پێی یاسا‌و ڕێنماییه‌كانی ناوخۆیی و نێو ده‌وله‌تی.بیست و سێیه‌م: سه‌رپه‌رشتیكردنی بنیاتنان و پاراستنی هه‌موو شوێنه‌كانی (المرافق) كه خزمه‌ت به جوڵانه‌وه‌ی ئاسمانی له فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم ده‌گه‌یه‌نێ.بیست و چواره‌م: رێكخستنی بازاڕی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی له هه‌رێمدا.بیست و پێنجه‌م: ئاڵ و گۆڕكردنی شاره‌زایه‌تی و زانیاریه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانی و ده‌سه‌ڵاته‌كانی فرۆكه‌خانه‌كانی ده‌وڵه‌تانی دیكه.بیست و شه‌شه‌م: ئاماده‌كردنی ده‌رخسته‌كان و نه‌خشه‌سازیه‌كانی تایبه‌ت به دامه‌زراندنی شوێنه نوێیه‌كانی (المرافق الجدیده) خزمه‌ت به جوڵانه‌وه‌ی ئاسمانی له فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم ده‌گه‌یه‌نێ.بیست و حه‌وته‌م: دابینكردنی هه‌موو پێداویستییه‌كانی هونه‌ری و وه‌گه‌ڕخستن و كارگێڕی مرۆیی بۆ فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم.به‌شی سێیهمئهنجومهنی كارگێڕی دهزگاماددهی هه‌شته‌م:ئه‌نجومه‌نی كاڕگێڕی ده‌زگا له‌مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت:یه‌كه‌م: سه‌رۆكی ده‌زگا. سهرۆكدووهم: یارمه‌تیده‌ری سه‌رۆكی ده‌زگا. جێگری سهرۆكسێیهم: به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تی ئهندامچوارهم: به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی نێوده‌وڵه‌تی ئهندامپێنجهم: شاره‌زاو راوێژكاران له‌مه‌یدانی فڕۆكه‌وانی شارستانی ئه‌وانه‌ی به‌فه‌رمی و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام داده‌مه‌زرێن یان له ڕێگه‌ی گرێبه‌ست له‌سه‌ر پێشنیاری سه‌رۆكی ده‌زگا و به‌بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بێت. ئهندامنشهشهم: به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری یاسایی ئهندامحهوتهم: ئه‌ندامێك یان زیاتر له‌ناوه‌وه یان ده‌ره‌وه‌ی ده‌زگا، سه‌رۆكی ده‌زگا به پێویستی ده‌زانێ ئاماده بێت له‌دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی ده‌زگا و به‌بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بێت.به‌شی چوارهمدهسهڵاتهكانی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی ده‌زگاو سه‌رۆكی دهزگاماددهی نۆیه‌م: ده‌زگا فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم رێكده‌خات و په‌ره‌یانپێده‌دات وچاودێری چالاكیه‌كانیان ده‌كات و سیاسه‌ته‌كانی گشتی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانیی پیاده ده‌كات، وله پێناو هێنانه‌دی ئه‌وانه، ئه‌نجومه‌نی ده‌زگا ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام ده‌دات:یه‌كه‌م: نه‌خشه‌كێشان و بڕیاردان سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی گشتی ده‌زگا به‌رزكردنه‌وه بۆ وه‌زاره‌ت تاموافه‌قه‌تی له‌سه‌ر بكات.دووه‌م: پشكنین و چاودێری كردنی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم بۆ جه‌ختكردن له‌سه‌ر پابه‌ند بوونیان به به‌رزه‌فتكاری و ڕێنماییه‌كان.سێیه‌م: را‌گرتن یان كۆتكردنی چالاكی هه‌ریه‌ك له فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم ئه‌گه‌ر هاتوو سه‌رپێچیان له مه‌رجه‌كانی به كارخستن كرد.چواره‌م: په‌سندكردنی گریبهستهكانی په‌یوه‌ندیدار به به‌رپاكردن و په‌ره‌پێدانی دامه‌زراو و پڕۆژه‌كانی فرۆكه‌وانی شارستانی و وه‌به‌ر هێنانی دوای به‌ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندی لایه‌نه‌كانی تایبه‌تمه‌ند.پێنجه‌م: په‌سه‌ندكردنی ڕێكه‌وتننامه‌كانی هاوكاری كردن له مه‌یدانی فرۆكه‌وانی شارستانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی ده‌ره‌كی دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیدار.شه‌شه‌م: ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ی بودجه‌ی ساڵانه‌و میلاكه‌كان و ژمێریاری كۆتایی ده‌زگاو به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ وه‌زاره‌ت.حه‌وته‌م: ره‌زامه‌ندی نواندن له‌سه‌ر كڕینی ئامێر‌و كه‌رسته‌و میكانزم و كه‌رسته‌كانی پێویستی ده‌زگاو فڕۆكه خانه‌كانی هه‌رێم له ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌پێی ڕێكارو ڕێڕه‌وه‌كانی په‌یڕه‌وكراو.هه‌شته‌م: هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی هاتوونه‌ته‌دی بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی كه تا چ ڕاده‌یه‌ك ئه‌و ڕێڕه‌وانه‌ی پیاده كراون و ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی پێشكه‌ش به فڕۆكه‌و ڕێبواران كراون ئه‌و ئامێروكه‌رسته به‌كارهاتووانه و میلاكی هونه‌ری و به‌گه‌ڕخراو و كارگێڕی كه پڕۆسه‌كانی به‌ڕێوه‌بردن و به‌كارخستنی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم، له‌گه‌ڵ به‌رزه‌فتكاری و پێوانه‌كانی نێو ده‌وڵه‌تی و ناو خۆیی گونجاوه، بۆ وه‌رگرتنی ئه‌وه‌ی به پێویستی ده‌زانێ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.نۆیه‌م: دانانی به‌رزه‌فتكاری تایبه‌تی بۆ ئاماده‌كردنی میلاكاتی هونه‌ری و وه‌گه‌ڕخستن كارگێڕیی ده‌زگاو فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم.ده‌یه‌م: ده‌ستنیشانكردنی میلاكه‌كانی هونه‌ری و كارگێڕی و وه‌گه‌ر خستن، كه پڕۆسه‌كانی په‌ره‌پێدانی توانا‌و به‌جێهێنانی ده‌زگاو فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ریم پێویستیان پێی هه‌یه‌و ده‌بێ هه‌ڵبژاردنیان به‌پێی پێوانه‌كانی نێو ده‌وڵه‌تیی و ناوخۆیی بێ به‌پێی سروشتی كاری هه‌ریه‌كێكیان.یازدهم: دانانی پلانه‌كانی پێویست بۆ ئاماده‌كردن و په‌ره‌سه‌ندنی میلاكه‌كانی هونه‌ری و به‌كارخستن و كارگێڕی كارا له ده‌زگاو فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمدا، له میانه‌ی به‌شداری كردنیان له خوله‌كانی تایبه‌تمه‌ند له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی عێراق و به‌پێی پێداویستی كاری هه‌ریه‌كێكیان.دوازدهم: هه‌ناردنی میلاكه‌كانی هونه‌ری و به‌كارخستن و كارگێڕی كارا له ده‌زگاو فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم بۆ ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی عێراق، بۆ به‌شداریكردن له خوله‌كانی تایبه‌تمه‌ند یان بۆ بینین و ئاگاداربوون یان ئاماده‌بوونی سیمینار یان كۆبوونه‌وه یان كۆنگره‌كان یان ئه‌لقه‌كانی خوێندن كه په‌یوه‌سته به سروشتی كاره‌كانیان به‌پێی ڕێنماییه‌كانی به‌ركار .سیازده‌م: گرێبه‌ستان له‌گه‌ڵ تاك و لایه‌نه‌كانی ناوخۆیی بۆ به‌ڕێوه‌بردن و پڕكردنه‌وه وه‌به‌رهێنانی فه‌رمانه‌كانی هونه‌ری یان به‌كارخستن هه‌روه‌ها بۆ پڕكردنه‌وه‌ی وه‌زیفه‌ی هونه‌ری یان به‌كارخستنی كارگێڕی كه پڕۆسه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی توانا‌و به‌جێهێنانی ده‌زگاو فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم پێویستیان پێی هه‌یه، دوای وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی وه‌زیر هه‌روه‌ها گرێبه‌ستان له‌گه‌ڵ تاك ولایه‌نه‌كانی بیانی بۆ هه‌مان مه‌به‌ست دوای به‌ده‌ستخستنی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.چوارده‌م: گرێبه‌ستان به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام یان كاتی له‌گه‌ڵ شاره‌زایان و ڕاوێژكاران دوای به ده‌ستخستنی ڕه‌زامه‌ندی وه‌زیر.پازده‌م: ڕه‌زامه‌ندی نواندن له‌سه‌ر كڕینی كه‌ره‌سته‌كانی یه‌ده‌گی له‌ناوه‌وه یان له ده‌ره‌وه‌ی عێراق كه پێویسته بۆ به‌رده‌وامبوونی كاری ده‌زگاو به‌كارخستنی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم به‌پێی پێوانه‌كانی نێو ده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی.شازده‌م: گرێبه‌ستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تایبه‌تمه‌ند بۆ پشكنین و پاراستنی ڕێكخه‌ره‌كانی له پڕۆسه‌كانی گه‌یاندن و ڕوانگه‌كانی ئاسمانی (رادار) و فڕۆكه‌وانی ئاسمانی و پڕۆسه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی جولانه‌وه‌ی ئاسمانی به‌كار دێت و به‌پێی پێوانه‌كانی نێو ده‌وله‌تی و ناوخۆیی.حه‌ڤده‌م: ده‌ست نیشانكردن و وه‌رگرتنی ڕه‌سم و كرێیه‌كان له‌بڕی ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی پێشكه‌ش به فڕۆكه‌و ڕێبواران و كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی و لایه‌نه‌كانی دیكه ده‌كرێ، به‌پێی به‌رزه‌فتكاری و پێوانه‌كانی نێو ده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی به‌و شێوه‌یه‌ی په‌سندی ده‌كه‌ن، بۆ هاندانی گه‌شه‌سه‌ندنی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی له هه‌رێمدا.هه‌ژده‌م: وه‌رگرتنی ڕێكاره‌كانی پێویست بۆ دابینكردنی سه‌لامه‌تی فڕۆكه‌وانی ئاسمانی تایبه‌ت به كۆسپی دامه‌زراوه‌كان یان ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ دایبمهزرێن له‌چوارده‌وری فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم و دامه‌زراوی ئامێره‌كانی فڕۆكه‌وانی،و لابردن و قه‌ده‌غه‌كردنی به‌رپاكردن یان بنیاتنانی هه‌ر كۆسپێك كه مه‌ترسی له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی فڕۆكه‌وانی ئاسمانی دروست بكات، و به‌پێی مافه‌كانی هاوشانی ئاسمانی و ڕێنماییه‌كانی تایبه‌ت به كۆسپه‌كان به‌جۆرێك له‌گه‌ڵ یاسا‌و ڕێنماییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانی عێراق بڕواته ڕێوه.نۆزده‌م: دابین كردنی پێداویستیه زه‌رووریه‌كان له ئامێر‌و كه‌ره‌سته‌و ڕێكخه‌ره‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ئاسایشی فڕۆكه‌خانه و فڕۆكه‌كان به جۆرێك له‌گه‌ڵ یاسا‌و ڕێنماییه‌كانی نێو ده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی گونجاو بێت له جێبه‌جێ كردنی پێڕه‌وی تایبه‌ت به ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌و فڕۆكه‌كان.بیسته‌م: وه‌رگرتنی ڕێكاره‌كانی به‌رایی سه‌باره‌ت به مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ڕووداوی فڕۆكه‌كان كه‌له فڕۆكه‌خانه‌كان یان له ده‌ره‌وه‌یان ڕووده‌ده‌ن، تاوه‌كو لێژنه‌كانی لێكۆلینه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ند ده‌گه‌نه‌جێ و هاوكاریكردن و به‌رده‌وامبوون له‌گه‌ڵیاندا له به‌كۆتاهێنانی پڕۆسه‌كانی لێكۆڵینه‌وه.بیست و یه‌كه‌م: بنیاتنانی فه‌رمانگه‌كانی (كه‌ڕه‌نتینه_قوڕمتێنه) و كشتوكاڵ له فڕۆكه‌خانه‌كان و چاودێری كردنی پیاده‌كردنی بۆ ڕێڕه‌وو ڕێنماییه‌كانی نێو ده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی.بیست و دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه به‌شێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی بسپێرێ. مادده‌ی ده‌یه‌م:سه‌رۆكی ده‌زگا ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجامده‌دا:یه‌كه‌م: به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری ده‌زگاو سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌ن سه‌رپه‌رشتی فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به‌ده‌زگا ده‌كات.دووه‌م: نوێنه‌رایه‌تیكردنی ده‌زگا له كۆبوونه‌وه‌و كۆنگره‌و سیمینار‌و ئه‌ڵقه‌كانی خوێندنی تایبه‌تمه‌ند له‌ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی عێراق دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی وه‌زیر.سێیه‌م: نوێنه‌رایه‌تی كردنی ده‌زگا له‌به‌رده‌م دادگا‌و فه‌رمانگه‌كانی په‌یوه‌ندیدار.چواره‌م: ئیمزاكردنی ئه‌و نووسراوانه‌ی له ده‌زگاوه ده‌رده‌چێ.پێنجه‌م: ره‌زامه‌ندی نواندن له‌سه‌ر سه‌رفكردنی بڕه پاره‌كان به‌پێی ڕێنمایی و یاساكانی به‌ركار.شه‌شه‌م: ئیمزاكردنی هه‌موو گرێبه‌سته‌كانیپه‌یوه‌ندیدار به ده‌زگا دوای به ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندیه‌كانی ئوسولی.حه‌وته‌م: دامه‌زراندنی لیژنه‌كانی هونه‌ری و به كارخستن و كارگێڕی و دارایی و یاسایی و ئاسایشی و هه‌رلێژنه‌یه‌كی دیكه كه به‌پێی پێداویستیه‌كانی كار به پێویستی بزانێ.هه‌شته‌م: ئیفاد كردنی فه‌رمانبه‌ران دوای به ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندی لایه‌نه‌كانی تایبه‌تمه‌ند.نۆیه‌م: سه‌رۆكی ده‌زگا بۆی هه‌یه به‌شێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به یارمه‌تیده‌ری سه‌رۆكی ده‌زگاوبه‌رێوه‌به‌ره گشتیه‌كان بسپێرێ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌ركه‌كانیان وه‌كو پێویست به جێبهَنن.به‌شی پێنجهمدارایی مادده‌ی یازدهم : داراییه‌كانی ده‌زگا له مانه پێك دێت :یه‌كه‌م: ئه‌وی له بودجه‌ی ساڵانه‌ی گشتی بۆی ته‌رخان ده‌كرێ.دووه‌م: به‌خششه‌كانی دارایی و نمونه‌یی (العینیه) و پێدانه‌كانی (الهبات) پێشكه‌شی ده‌كرێن.سێیه‌م: هه‌ر ته‌رخان كردنێكی دارایی كه حكومه‌تی هه‌رێم پێشكه‌شی ده‌كات ده‌روازه‌ی سێیهمفرۆكهخانهو ده‌زگاكانی خزموتگوزاری فرۆكهوانیبهشی یهكهمبنیاتنانی فرۆكه خانه‌كان و به‌رێوه‌بردن و به‌كارهێنانی مادده‌ی دوازدهم:هه‌موو فرۆكه‌خانه‌كانی شارستانی و ده‌زگاكان و بیناو موڵك و ئامێر‌و كه‌رسته‌و وێستگه‌كانی به‌ته‌ل و بێ ته‌ل و مناره‌كان و یارمه‌تیه‌كانی فرۆكه‌وانی، به ناوه‌نده‌كانی گشتی (المرافق العامه) داده‌ندرێن، مولكایه‌تیان بۆ ده‌زگا ده‌گه‌ڕێته‌وه. مادده‌ی سیازده‌م:ده‌زگا چاودێری ئاستی ژاوه‌ژاوی رێگه پێدراو بۆ فرۆكه‌كانی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم به كاردێنن، ده‌كات، بۆدڵنیا بوون كه تاچ راده‌یه‌ك له گه‌ڵ به‌رزه‌فتكاری و رێنماییه‌كانی له ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی عیراق ده‌رده‌چێت، ده‌ڕوات. مادده‌ی چوارده‌م:یه‌كه‌م: ده‌زگا كرێ و ره‌سمه‌كان دیاریده‌كات له به‌رامبه‌ر به كارهێنانی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم یان به‌كارهێنانی به‌شێكی و هه‌روه‌ها به‌رامبه‌ر ئاسانكاریه‌كانی فرۆكه‌وانی ئاسمانی و خزمه‌تگوزاریه‌كانی جولانه‌وه‌ی ئاسمانی كه پێشكه‌شی ده‌كات له ئاسمان و زه‌وی ئه‌و فرۆكه‌خانانه‌و هه‌ر خزمه‌تێكی دیكه‌ی پێشكه‌شی ده‌كات، به‌پێی په‌یره‌وێك به‌پێی ئه‌م یاسایه‌وه ده‌رده‌چێت.دووه‌م: ئه‌و په‌یره‌وه‌ی به‌پێی بڕگه(یه‌كه‌م) ی ئه‌م مادده‌یه‌ده‌رده‌چێت ده‌ستنیشانی حاله‌ته‌كانی به‌خشین و كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێ و ره‌سمی دیاریكراو ده‌كات.به‌شی دووهممافهكانی هاوشانی (ارتفاق) ئاسمانی مادده‌ی پازده‌م:مافی هاوشانی تایبه‌تی داده‌مه‌زرێ به‌ناوی ( مافه‌كانی هاوشانی ئاسمانی) بۆ دابینكردنی سه‌لامه‌تی فرۆكه‌وانی ئاسمانی و به‌باشی كاركردنی ئامێره‌كانی پێیه‌وه به‌نده و ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام ده‌دات:یه‌كه‌م: لابردن یان قه‌ده‌غه‌كردنی به‌رپاكردنی هه‌ر باڵاخانه‌یه‌ك یان بنیاتنان یان دارچاندن یان هه‌ر كۆسپێك، هه‌رچۆنێك بێت یان دیاریكردنی به‌رزیه‌كه‌ی، ئه‌گه‌ر له شوێنه‌كانی چوارده‌وری فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم و ده‌زگاو ئامێره‌كانی فرۆكه‌وانی بێت.دووه‌م: لابردن یان قه‌ده‌غه‌كردنی درێژكردنه‌وه یان جێگیركردنی ته‌له‌كان له‌هه‌ر جۆرێك بێت.سێیه‌م: دانانی نیشانه‌كانی ئاگاداركردنه‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌و كۆسپانه‌ی مه‌ترسی له سه‌ر سه‌لامه‌تی فرۆكه‌وانی ئاسمانی دروست ده‌كه‌ن، له ئاسمان و زه‌وی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم. مادده‌ی شازده‌م:ده‌زگا به به‌رزه‌فتكاری و رێنماییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی شارستانی عێراق دایده‌نێ،پابه‌ند ده‌بێت تایبه‌ت به چوارچێوه‌و راده‌ی مافه‌كانی هاوشانی ئاسمانی و ئه‌و ناوچانه‌ی لێی داده‌سه‌پێ. له‌به‌ررۆشنایی حوكمه‌كانی پاشكۆی چوارده‌می رێككه‌وتنامه‌ی شیكاگۆ، و ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی شارستانی عێراق بۆ دابینكردنی سه‌لامه‌تی فرۆكه‌وانی ئاسمانی بڕیاری له سه‌ر ده‌دات. مادده‌ی حه‌ڤده‌م:نابێ هیچ باڵاخانه‌یه‌ك بنیاتبنرێ یان هیچ كۆسپێك به‌رپابكرێ له ناوچه‌كانی ده‌كه‌ونه ژێر مافه‌كانی هاوشانی ئاسمانییه‌وه، یان هیچ گۆرانكارییه‌ك له سروشتی یان رووی به كارهێنانی ئه‌و زه‌ویانه‌ی ملكه‌چی ئه‌و هاوشانیهن، بكرێ، ته‌نیابه پێی ڕێگه پێدانی پێشینه له‌لایه‌ن ده‌زگاوه نه‌بێ و به‌پێی ئه‌و مه‌رجانه‌ی دیاریده‌كات. مادده‌ی هه‌ژده‌م:یه‌كه‌م: نابێ هیچ مناره‌یه‌كی تیشكده‌ر یان بێ ته‌ل له شوێنه‌كانی ته‌نیشت فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم بنیاتبنرێ ته‌نیا دوای ره‌زامه‌ندی ده‌زگانه‌بێ.دووه‌م: ده‌زگا بۆی هه‌یه هه‌ر ئامێرێكی تێشكده‌ر لاببات یان هه‌مواری بكات، چونكه بۆی هه‌یه ئامێره‌كانی تێشكده‌ری یارمه‌تیده‌ری فرۆكه‌وانی ئاسمانیه‌كانی كه له فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمدا به‌كاردێن چه‌واشه بكات، هه‌روه‌ها بۆی هه‌یه ئه‌وه‌ی پێویسته له كۆتكردن بسه‌پێنێ به سه‌ر ئه‌و ده‌زگایانه‌ی دوكه‌ڵیان لێ به‌رزده‌بێته‌وه، یان هه‌ر ماده‌یه‌كی دیكه كه بۆی هه‌یه كاریگه‌ری به سه‌ر بینینه‌وه هه‌بێت له‌ته‌ك فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمدا یان به‌سه‌ر دابینكردنی سه‌لامه‌تی فرۆكه‌وانی ئاسمانی له‌و فرۆكه‌خانانه‌دا.سێیه‌م: پێویسته هه‌ركه‌سێك خاوه‌ن ئامێره‌كانی كاره‌با یان ئه‌لیكترۆنی یان ئامێره‌كانی گه‌یاندن یان ده‌زگاكانی كانیی جیگیر یان جولاو،بێت یان به‌كاریانبهێنی، كه بۆی هه‌یه تێكه‌ڵاوییه‌ك دروست بكات و كۆسپ بخاته به‌رده‌م ئامێره‌كانی بێ ته‌ل یان ئامێره‌كانی یارمه‌تیده‌ری فرۆكه‌وانی ئاسمانی كه له‌فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم به‌كاردێن،پابه‌ندبێت به‌رێووشوێنه‌كانی كه‌ده‌زگا ده‌ستنیشانی ده‌كات بۆ لابردنی ئه‌و تێكه‌ڵاوییه.چواره‌م: ده‌زگا مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه داوای به‌كارنه‌هێنانی ئامێره‌كانی كاره‌با یان ئه‌لیكترۆنی یان ئامێره‌كانی گه‌یاندن بكات، یان لابردنی ده‌زگاكانی كانیی ئاماژه بۆ كرا‌و له بڕگه (سێیه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه ئه‌گه‌ر پێویستی به‌وه كرد. مادده‌ی نۆزده‌م: ده‌زگا مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه داوای ته‌رخانكردنی زه‌وی و خانووبه‌ره‌ی پێویست بكات بۆ وێستگه‌كانی ئامێری بێ ته‌ل و ئامێره‌كانی تایبه‌ت به فرۆكه‌وانی ئاسمانی وههرئامێریان رێكخه‌ره‌كانی دیكه‌ی به پێویستی بزانێ بۆ كاری فرۆكه‌خانه‌كان، به‌پێی یاساكانی به‌ركار بۆ ئه‌م مه‌به‌سته. مادده‌ی بیسته‌م: به‌پێی رێسا‌و یاساكانی گشتی قهربویهكی گونجاو ده‌درێت به‌رامبه‌ر به داسه‌پاندنی مافه‌كانی هاوشانی ئاسمانی.به‌شی سێیهمپاراستنی فرۆكه‌خانه‌كان و فرۆكه‌كان و یارمه‌تیه‌كانی فرۆكه‌وانی مادده‌ی بیست ویه‌كه‌م:به‌به‌شداریكردن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته‌كانی تایبه‌تمه‌ندی دیكه ده‌زگا چاودێری راده‌ی پابه‌ندبوون به‌به‌رزه‌فتكاری و رێنماییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی شارستانی عێراق دایده‌نێ، ده‌كات، و وه‌رگرتنی ئه‌وه‌ی به‌پێویستی ده‌زانێ بۆ پاراستنی ئاسایشی فرۆكه‌خانه‌كانی سه‌ر به‌ون، و مسۆگه‌ركردنی سه‌لامه‌تی فرۆكه‌كان و یارمه‌تیه‌كانی فرۆكه‌وانی، و بۆی هه‌یه له پێناو ئه‌وانه‌دا ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجامبدات:یه‌كه‌م: كۆت خستنه به‌رده‌م و قه‌ده‌غه‌كردنی چوونه ناوی تاكه‌كان بۆ هه‌ندێ شوێنی فرۆكه‌خانه.دووه‌م: دڵنیابوون له‌كه‌سایه‌تی ئه‌و تاكانه‌و ئه‌و نه‌فه‌ر هه‌ڵگرانه‌ی ده‌چنه ناو فرۆكه‌خانه و چاودێریكردنیان و به‌ده‌نگ هێنانی هه‌ركه‌سێك گومانی لێ بكرێ و ئه‌گه‌ر پێویست بكات بپشكندرێ.سێیه‌م: پشكنینی هه‌ر نه‌فه‌رێك گومانی ئه‌وه‌ی لێ بكرێ كه چه‌ك یان ماده‌یه‌ك توانای سووتانی هه‌یه، وه هه‌ڵیگرتووه، یان هه‌رماده‌یه‌كی دیكه ده‌توانرێ بۆ كاری تێكده‌رانه یان توند‌و تیژی یان هه‌ره‌شه‌كردن به‌كاربێت له‌كاتی گه‌شته‌كه‌دا. مادده‌ی بیست و دووه‌م:یه‌كه‌م: رێگا به هیچ كه‌سێك نادرێت له‌ناو فرۆكه‌دا به‌بێ رێگه پێدان چه‌ك یان ماده‌كانی توانای سوتانیان هه‌یه یان هه‌رماده‌یه‌كی دیكه كه ده‌تواندرێ بۆ هه‌ركارێكی تێكده‌رانه یان توند‌و تیژی یان هه‌ره‌شه‌كردن به كاربهێندرێت له كاتی گه‌شته‌كه‌دا هه‌ڵگرێت.دووه‌م: ئه‌گه‌ر كاروباره‌كه ئه‌وه بخوازێ كه چه‌ك یان هه‌رماده‌یه‌ك ده‌توانرێ بۆ كارێك له‌كاره‌كانی تێكده‌رانه یان توند‌و تیژی یان هه‌ره‌شه‌كردن به‌كاربێت بگوازرێته‌وه،پێویسته خاوه‌نه‌كه‌ی راده‌ستی نوێنه‌ری كارپێكه‌ری ئاسمانی ( وه‌به‌رهێنه‌ر) بكات به‌ر له‌چوونی بۆ ناو فرۆكه‌كه، و ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌ركیه‌تی له شوێنێكی فرۆكه‌كه دایبنێ كه كه‌س له نه‌فه‌ره‌كان نه‌توانێ بیگاتێ، هه‌روه‌ها پێویسته بیداته‌وه به خاوه‌نه‌كه‌ی دوای به‌كۆتاهاتنی گه‌شته‌كه. مادده‌ی بیست و سێیه‌م:ده‌زگا له‌هه‌ر فڕۆكه‌خانه‌یه‌ك له فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم لیژنه‌یه‌كی ئاسایش پێك ده‌هێنێ به‌پێی ئه‌و ڕێنماییانه‌ی له ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانی عیراقه‌وه سه‌باره‌ت به‌م مه‌به‌سته‌وه دیاری ده‌كات.ده‌روازه‌ی چوارهمحوكمه كۆتاییه‌كان مادده‌ی بیست و چواره‌م:له‌نێوان ده‌زگاو ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌خانه‌كانی شارستانی عێراق هه‌ماهه‌نگی ده‌كرێ، له‌وانه‌ی په‌یوه‌ندی هه‌یه به لایه‌نه‌كانی ئابوری و په‌ره‌سه‌ندنه‌وه، و هه‌رشتێك پێویست بێت بۆ چاككردنی ئاستی به جێهێنانی خزمه‌تگوزاریه‌كان له فرۆكه‌خانه‌كانی عێراقدا. مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:رێگا نادرێت به هیچ كه‌سێكی سروشتی یان مه‌عنه‌وی، هیچ چالاكیه‌ك له چالاكیه‌كانی خزمه‌تگوزاریه‌كانی سه‌ر زه‌وی ئه‌نجامبدات، به‌رله‌به‌ده‌ستهێنانی رێپێدانی داواكراوو باوه‌ڕنامه‌ی كارگوزاری گونجاو بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و چالاكیانه.مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: یاسای فڕۆكه‌خانه‌ی شارستانی هه‌ولێر ژماره (20)ی ساڵی 2003 كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق ده‌رچووه، هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م:وه‌زیر، بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكردنی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی بیست و نۆیه‌م:هه‌ر ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێت كاری پێ ناكرێت.مادده‌ی سییه‌م:ئه‌م یاسایه له‌ڕۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)ه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت. هۆیه‌كانی ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایهله چوارچێوه‌ی ئامانجی سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێم كه بایه‌خی ته‌واو به چاڵاكی ئابوری و خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به‌كۆمه‌ڵگا ده‌دات له‌سه‌ر بنه‌مای گه‌شه‌ی بازرگانی و په‌ره‌پێدانی شارستانی بۆ ئاسانكاری په‌یوه‌ندی هه‌رێم له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه و دابین كردنی خزمه‌تگوزاری و ئاسایش بۆ گه‌شتیاران له فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم و رێپێدان له هه‌نگاوێكی دواتر به كه‌رتی تایبه‌ت بۆ وه‌به‌رهێنان له بواری خزمه‌تگوزاری فرۆكه‌خانه‌كان دوای دانانی یاساكان و میكانیزمی په‌یوه‌ست به‌مسۆگه‌ركردنی دابین كردنی شاره‌زایه‌تی هونه‌ری وتوانای دارایی پێویست بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.و له‌پێناو دابین كردنی ماوه‌ی گونجاو بۆ گه‌شه‌سه‌ندن و په‌ره‌سه‌ندنی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌ك كه بگونجێت له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌شه‌سه‌ندنانه كه له‌بواره‌كانی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا ئه‌نجامدراوه، ئه‌م یاسایه دانرا....
یاسای ژماره (19)ی ساڵی 2011 یاسای وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن له هه‌رێمی كوردستان- عیراق | 10
یاسای ژماره (19)ی ساڵی 2011 یاسای وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن له هه‌رێمی كوردستان- عیراق | 10
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان-عێراقبه حوكمی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌موار كرا‌و و به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم خستییه روو، په‌رله‌مانی كوردستان- عیراق له دانیشتنی ئاسایی خۆی ژماره (8) كه رۆژی 11/10/2011 گرێ درا، بڕیاری دا ئه‌م یاسایه‌ی دادێ ده‌ربكات:یاسای ژماره (19)ی ساڵی 2011 یاسای وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن له هه‌رێمی كوردستان- عیراقماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی دادێن واتاكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان- عیراق.دووه‌م: وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن له هه‌رێمدا. سێیه‌م: وه‌زیر: وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن له هه‌رێمدا.چواره‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی راوێژكاریی وه‌زاره‌ت.ئامانج و ئه‌ركه‌كانی وهزارهتماددهی دووه‌م:ئامانجی وه‌زاره‌ت به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزاریی گواستنه‌وه‌یه به شێوازی جیاجیای هه‌روه‌ها خزمه‌تگوزاریی گه‌یاندن به كه‌ناڵه‌كانی بیندراو و بیستراو و خوێندراوه‌یه‌وه، به چه‌شنێك كه له‌گه‌ڵ خواسته‌كانی قۆناغی بووژانه‌وه‌دا بگونجێت كه هه‌رێم له ئاسته جیاكاندا پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و هاوشان رۆیشتن له‌گه‌ڵ ئه‌و نوێكارییه‌ی كه ئه‌م خزمه‌تگوزارییانه له سه‌ر ئاستی جیهاندا ده‌یبینن و سوود وه‌رگرتن له ته‌كنیكی نوێ له‌م بواره‌دا.ئه‌م ئه‌ركانه‌ش به‌جێ ده‌گه‌یه‌نێت:یه‌كه‌م: دروست كردن و وه‌گه‌ڕخستن و په‌ره‌پێدانی فڕۆكه‌خانه مه‌ده‌نییه‌كان له هه‌رێمدا و به‌ڕێوه بردن و سه‌رپه‌رشتی كردنیان به پێی پێوه‌ری نێوده‌وڵه‌تی كه له لایه‌ن رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نی (ICAO) و پێوه‌ری خۆماڵییه‌وه په‌یڕه‌و ده‌كرێن.دووه‌م: دروست كردن و وه‌گه‌ڕخستن و په‌ره‌پێدانی تۆڕه‌كانی (ترام وای) له شاره‌كانی هه‌رێمدا و تۆڕه‌كانی هێڵی ئاسن له نێوان شاره‌كانی هه‌رێمدا و گرێدانی به ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم.سێیه‌م: دروست كردن و وه‌گه‌ڕخستن و په‌ره‌پێدانی هه‌موو جۆره‌كانی (تیرمیناڵ) له شاره‌كانی هه‌رێمدا و به كرێدان و سه‌رپه‌رشتی كردنیان به گوێره‌ی مواسه‌فاتی پێشكه‌وتووی جیهانی و وه‌رگرتنی كرێ و ره‌سمی یاسایی.چواره‌م: مسۆگه‌ر كردنی به‌ڕێوه‌بردن و وه‌گه‌ڕخستن و په‌ره‌پێدانی سیسته‌مه‌كانی په‌یوه‌ندیی جێگیر و نێودهست (به‌ته‌ل و بێته‌ل).پێنجه‌م: دروست كردن و رێكخستن و په‌ره‌پێدانی بنكه‌كانی پۆسته و ده‌ركردنی پوولی پۆسته و پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاریی پۆسته به به‌كار هێنانی سیسته‌مه‌كانی پۆسته‌ی ئاسایی و خێرا (سه‌رزه‌وی و ئاسمانی) له ناوخۆی هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌یدا.شه‌شه‌م: دروست كردن و فراوان كردن و سه‌رپه‌رشتی كردنی وێستگه‌كانی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی به گوێره‌ی رێڕه‌وی نێوده‌وڵه‌تی و دابین كردنی ئامێر و كه‌ل و په‌لی پێویست.حه‌وته‌م: به‌خشینی مۆڵه‌ت به تێكڕای بواره‌كانی گواستنه‌وه‌ی زه‌وینی و ئاسمانی و گه‌یاندن و پۆسته بۆ كۆمپانیاكانی وه‌به‌رهێنی ناوخۆ و بیانی و به‌دواداچوونیان به پێی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی كه له نێوانی وه‌زاره‌ت و ئه‌و كۆمپانیایانه مۆر ده‌كرێن و ناشكرێ وه‌زاره‌ت هیچ مه‌رجێك قبووڵ بكات كه ببێته مایه‌ی قۆرخ كردن. هه‌شته‌م: رێكخستن و ته‌رخان كردنی له‌رینه‌وه‌كانی به‌كار هاتوو له سیسته‌مه‌كانی گه‌یاندنی ده‌نگ و ره‌نگدا له چوارچێوه‌ی سنووری هه‌رێمدا و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار.نۆیه‌م: رێكخستن و په‌ره‌پێدانی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری و تۆڕی ئینته‌رنێت له هه‌رێمدا و سه‌رپه‌رشتی كردنیان.ده‌یه‌م: سه‌رپه‌رشتی كردنی نووسینگه‌كانی گواستنه‌وه له نێویانیشاندا نووسینگه‌كانی گواستنه‌وه له تێكڕای ده‌روازه‌كانی سنووری هه‌رێم و وه‌رگرتنی كرێ و ره‌سم و به‌كار هێنانی (مه‌نه‌فێست) به پێی یاسا و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نانی په‌یوه‌ندیداردا.یازدهم: مه‌شق پێ كردن و شیاندنی كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ت له هه‌موو بواره‌كاندا.دوازدهم: هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی فیدرالدا بۆ جێبه‌جێ كردنی پرۆژه ستراتیژییه‌كانی گواستنه‌وه و گه‌یاندن كه هه‌ر پارێزگایه‌ك له پارێزگایه‌كانی هه‌رێم ده‌بنه به‌شێك له رووبه‌ری جوگرافیاكه‌ی و وه‌زاره‌تیش له ئاماده كردنی دیزاینه‌كان و تێكڕای قۆناغه‌كانی جێبه‌جێ كردن و وه‌گه‌ڕخستن و چاك كردنه‌وه له چوارچێوه‌ی سنووری هه‌رێمدا به‌شدار ده‌بێت.سیانزده‌م: هانی وه‌به‌رهێنان له بواره‌كانی گواستنه‌وه و گه‌یاندن كه وه‌زاره‌ت به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێم له‌م بواره‌دا دیاری ده‌كات. مادده‌ی سێیه‌م: وه‌زاره‌ت بریتییه له‌م پێكهاتانه‌ی دادێن:یه‌كه‌م: وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته و به‌رپرسیشه له كاره‌كانی و ئاراسته كردنی سیاسه‌ته‌كه‌ی و پیاده كردنی سه‌رپه‌رشتی كردنی و چاودێری كردنی و، هه‌موو بڕیار و فه‌رمان و رێنماییه‌كیش له‌وه‌وه ده‌رده‌چن و به سه‌رپه‌رشتیی ئه‌ویش جێبه‌جێ ده‌كرێن له هه‌موو شتێكی په‌یوه‌ندیی به ئه‌ركی وه‌زاره‌ت و پێكهاته و ده‌سه‌ڵاته‌كانی و تێكڕای كاروباری ته‌كنیكی و دارایی و كارگێڕی و رێكخستنییه‌وه هه‌یه به گوێره‌ی حوكمه‌كانی یاسا و، له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیشدا به‌رپرس ده‌بێت چونكه ئه‌ندامێكی هاوكاره تێیدا و بۆشی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی بداته به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی یان هه‌ر كه‌سێكی له وه‌زاره‌تدا به گونجاوی بزانێت.دووه‌م: نووسینگه‌ی وه‌زیر: گرێدراوی وه‌زیر ده‌بێت و فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات و به‌ڕێوه‌ی ده‌بات و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكیش هاریكاریی ده‌كه‌ن.سێیه‌م: راوێژكاران: ژماره‌یان له سێ زیاتر نابێت، له‌وانه‌ی بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆیان هه‌یه، خاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆرین.چواره‌م: ده‌زگای فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌ده‌نی له هه‌رێم: گرێدراوی وه‌زاره‌ت ده‌بێت و فه‌رمانبه‌رێك به پله‌یه‌كی تایبه‌ت كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی به‌ده‌ست هێناوه سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات و له كاری خۆشی‌دا به‌ر حوكمه‌كانی یاسای ده‌زگای فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌ده‌نیی هه‌رێمی كوردستان- عیراق ژماره (18)ی ساڵی 2008 ده‌كه‌وێت كه له په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ده‌رچووه.پێنجه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی گشتی: ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتیانه‌ی دادێن گرێدراوی وه‌زاره‌ت ده‌بن، هه‌ر یه‌كه‌شیان به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ و له‌وانه‌ی خاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆرین سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات.1- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاروباری كارگێڕی و دارایی.2- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی پۆسته و گه‌یاندن.3- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی پلان و به‌دواداچوون.4- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی گواستنه‌وه‌ی زه‌مینی و هێڵی ئاسن و ترام وای.5- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی. ئه‌نجومه‌نی راوێژكاریماددهی چواره‌م:یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی راوێژكاریی وه‌زاره‌ت پێك دێت له:1- وه‌زیر – سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن. 2- سه‌رۆكی ده‌زگای گشتیی فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌ده‌نی له هه‌رێمدا – ئه‌ندام. 3- راوێژكاران – ئه‌ندام. 4- به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان – ئه‌ندام.دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه میوانداریی هه‌ر كه‌سێكی خاوه‌ن ئه‌زموون بكات كه له كاتی پێویستدا له ناوه‌وه‌ی وه‌زاره‌ت یان له ده‌ره‌وه‌یدا كه به گونجاوی ده‌زانێت بۆ به‌شداری كردن له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن به بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانی هه‌بێت. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن تایبه‌تمه‌ند ده‌بێت به گفتوگۆ كردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی چالاكییه‌كانی وه‌زاره‌ت و لێكۆڵینه‌وه له رێكاره‌كانی به‌رز كردنه‌وه‌ی ئه‌دای و پێشكه‌ش كردنی پێشنیاری گونجاو بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و كێشه و ئاسته‌نگانه‌ی ره‌نگه بێنه رێی.مادده‌ی پێنجه‌م:یه‌كه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یان به‌ش یان هۆبه‌یه‌ك له چوارچێوه‌ی پێكهاته‌ی وه‌زاره‌ت به گوێره‌ی خواستی كاره‌كه‌ی، له نوێ بكاته‌وه یان تێكه‌ڵ بكات یان هه‌ڵی بوه‌شێنێته‌وه.دووه‌م: به په‌یڕه‌وێك ئه‌رك و پسپۆرایه‌تیی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت دیاری ده‌كرێن.سێیه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات. مادده‌ی شه‌شه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه دوای به‌ده‌ست هێنانی ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رێككه‌وتننامه و گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیا و لایه‌نانی بیانی له بواری پسپۆرایه‌تیی وه‌زاره‌تدا مۆر بكات.مادده‌ی حه‌وته‌م:یه‌كه‌م: یاسای وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه ژماره (12)ی ساڵی 2006 و یاسای وه‌زاره‌تی گه‌یاندن ژماره (14)ی ساڵی 2006 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.دووه‌م: هه‌موو ماف و په‌یوه‌ستییه‌كی گواستنه‌وه و گه‌یاندن و میلاكی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌ڵوه‌شاوه ده‌چنه ئه‌ستۆی وه‌زاره‌ته‌وه.مادده‌ی هه‌شته‌م:كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێت كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بن.مادده‌ی نۆیه‌م:ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نانی په‌یوندیدار حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی ده‌یه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو كردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێت.د. ئه‌رسه‌لان بایز اسماعیل جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان- عێراقهۆی دهرچوونیلهبهر ئه‌وه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن له هه‌رێمدا به پێی یاسای ژماره (11)ی ساڵی 2009 كرانه یه‌ك وه‌زاره‌ت و له پێناو دووباره رێكخستنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی له نوێ دانراو به گوێره‌ی مادده‌ی (7)ی و له پێناو به‌رز كردنه‌وه‌ی واقیعی خزمه‌تگوزاریی گواستنه‌وه و گه‌یاندن كه وایان لێ بكرێت له‌گه‌ڵ خواسته‌كانی قۆناغی بووژانه‌وه‌دا بگونجێن كه هه‌رێم پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، ئه‌م یاسایه ده‌رچوێندرا....
یاسای ژماره( 12 )ی ساڵی / 2006 یاسای وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان-عیراق | 11
یاسای ژماره( 12 )ی ساڵی / 2006 یاسای وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان-عیراق | 11
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان-عیراق پشت به حوكمی بڕگه(1) ی مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی، هه‌موار كراو‌و، له سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق، ئه‌نجومه‌ن له دانیشتنی ژماره (8)ی رۆژی (25/9/2006) ی خۆیدا، بڕیاری دانانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی دا:یاسای ژماره( 12 )ی ساڵی / 2006 یاسای وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان-عیراقماددهی یه‌كه‌م :مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه، ئه‌و واتایانه‌ی به‌رامبه‌ریانه :یه‌كه‌م:هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان- عێراق.دووه‌م:ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران : ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم .سێیه‌م:وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه.چواره‌م:وه‌زیر : وه‌زیری گواستنه‌وه.پێنجه‌م:بریكار : بریكاری وه‌زاره‌ت.شه‌شه‌م:ده‌سته‌ڵاته‌كانی وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌ت، خۆی له هه‌موو كاروباری گواستنه‌وه به‌رپرسه له هه‌رێمدا به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه،.حه‌وته‌م:گواستنه‌وه‌ی زه‌مینی :گواستنه‌وه‌ی گه‌شتیاران و رێبواران و شتومه‌كه ( بضاعه) به هۆی ئۆتومبیل وشه‌مه‌نده‌فه‌ران له‌ناوه‌وه‌ی شاران و له نێوان شاره‌كانی هه‌رێم و ده‌ره‌وه، هه‌روه‌ها له ده‌ره‌وه‌ی عێراقیشدا،.هه‌شته‌م:گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی : گواستنه‌وه‌ی گه‌شتیاران و شتومه‌كه له نێوان فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم و عێراق و ده‌ره‌وه‌یدا .نۆیه‌م:گه‌راج : ناوچه‌یه‌كی دیار كراوه له زه‌وی و بینایه‌و سه‌ر گیراوی له‌سه‌ر دروست كراوه بۆ ئاسانكاری كاره‌كانی و گواستنه‌وه‌ی گه‌شتیاران له‌ناوه‌وه‌و نێوانی شاره‌كان و ده‌ره‌وه‌یدا .ده‌یه‌م:فڕۆكه‌خانه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی : فڕۆكه‌خانه‌یه‌كه، حكومه‌ت له هه‌رێمدا دیار ده‌كا بۆ جموجۆلی ئاسمانی به‌ره‌و ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌یدا . رێكاره‌كانی په‌یوه‌ست به گومرگ و كۆچبه‌ری و، تهندروستیو، حیجری ته‌ندروستی بۆ ئاژه‌ڵان و، رووه‌كان ده‌گرێته به‌ر و له‌گه‌ڵ رێكاری دیكه‌ی هاوشێوه‌یان .یازدهم:فڕۆكه‌خانه : گۆڕه‌پانێكی دیار كراوه له‌سه‌ر رووی زه‌وی یان له‌سه‌ر رووی ئاودا، بینایه‌و دامه‌زراوو ئامێر‌و ئامرازی تێدایه . هه‌مووی یان به‌شێكی بۆ گه‌یشتن و ده‌رچوون و جموجۆلی فرۆكه ته‌رخان كراوه .مادده‌ی دووه‌م :ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ت:یه‌كه‌م: دامه‌زراندنی تۆره‌كانی هێڵی ئاسنی و، به‌ستنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ شاره‌كانی عێراق و ده‌ره‌وه‌یدا . هه‌روه‌ها دابینكردنی هه‌موو پێداویستیه‌كانی له‌خانوبه‌ره . دووه‌م: رێكخستنی كه‌رته‌كانی گواستنه‌وه‌ی زه‌مینی و ئاسمانی .سێیه‌م: سه‌رپه‌رشتیكردنی گه‌راجه‌كانی گواستنه‌وه‌ی شتومه‌ك و گه‌شتیاران و بیناكردن وبه‌كرێدانی گه‌راجه‌كان.چواره‌م: رێكخستن وكارگێریه ئاسمانیه‌كان و فرۆكه‌خانه مه‌ده‌نیه‌كان .پێنجه‌م: فه‌راهه‌مكردنی پێداویستیه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی جموجۆلی ئاسمانی به جۆرێك، كه سهلامهتیو خۆشڕه‌وشیه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی خێرا‌و رێك و پێك زامن بكات .شه‌شه‌م: دامه‌زراندن و سه‌رپه‌رشتیكردنی فرۆكه‌خانه‌كان به پێی ئه‌و ڕێوشوێنه نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی كه له رێكخراوی ICAO پشتی پێ به‌ستراوه .حه‌وته‌م: دانانی سیاسه‌تی گشتی بۆ گواستنه‌وه‌و، سه‌رپه‌رشتیكردن لهسهرجێبهجێكردنی و، هاوكاری كردنیش له‌گه‌ڵ لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كاندا .هه‌شته‌م:چاكردنی ئاستی به‌جێگه‌یاندنی گواستنه‌وه و دانی مۆڵه‌ت جگه له گواستنه‌وه‌ی گه‌شت و گوزار، به پێی ئه‌وبه‌ندو به‌ستانه‌ی كه وه‌زاره‌ت ده‌ریان ده‌كات .نۆیه‌م:به‌پێی ڕه‌وش وره‌فتاری نێوده‌وڵه‌تی، دامه‌زراندن و فراوان كردن وسه‌رپه‌رشتی كردنی وێستگه‌كانی كه‌شناسی و چاودێری بومه‌له‌رزه وئامرازو ئامێری پێویستی بۆ دابین ده‌كات.ده‌یه‌م: هاوبه‌شی كردنی لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیدار له پاراستنی ژینگه‌دا .یازدهم:هاندانی ململانێ و خه‌مڵاندنی توانای ململانكاریه‌كه له ڕێگه‌ی كۆمپانیاكان و كه‌رتی تایبه‌ته‌وه به جۆرێك كه خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بكات.دوازدهم: دانانی هه‌موو ڕێنماییه زه‌رووره‌كان بۆ زامنكردن و وه‌گه‌رخستنی فڕۆكه‌خانه‌كان، به پێی سیاقاتی كارپێكراوی نێوده‌وڵه‌تی .سێزده‌م: چاكردنی ئاستی به جێ گه‌یاندنی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی و، دۆزینه‌وه‌ی چاكترین شێوازی گۆرین .چوارده‌م:ئیجازه به كۆمپانیاكانی ئه‌و هێڵه ئاسمانیه ده‌دات كه بۆ مه‌به‌ستی باشتر كردنی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی له هه‌رێمدا بكه‌ونه‌كارو، هه‌روه‌ها هه‌موو جۆره نوسینگه‌كانی ووشكانی.پازده‌م: رێز له به جێهێنانی گشت پێكهاته نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌گرێ كه پێوه‌ندیان به گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی‌و گواستنه‌وه‌ی سه‌رزه‌مینه‌وه هه‌یه . شازده‌م:سه‌رپه‌رشتی نوسینگه‌كانی گواستنه‌وه له هه‌موو خاڵه‌كانی په‌رینه‌وه‌ی سنوره‌كانی هه‌رێمداو وه‌رگرتنی كرێ و مزه (الرسوم) وبه‌كارهێنانی مه‌نه‌فێست به‌پێ ی یاساكان وبه‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان.مادده‌ی سێیه‌م :یه‌كه‌م : وه‌زیر : سه‌رۆكی باڵا‌و، به‌رپرسی ئیش وكارو ئاراسته‌كردنی سیاسه‌ت و،سه‌رپه‌رشتیكردن ورقابه‌كردنی وه‌زارته‌كه‌یه‌و هه‌مووبریار وفرمان وڕێنماییه‌كانیش پیوه‌ندیان به ئه‌رك و فرمان وپێكهاته‌و سه‌لاحییات و،كاروباری دیكه‌ی هونه‌ری و دارایی وئیداری و رێكخستنی وه‌زاره‌ته‌كه‌وه، هه‌یه، به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا،له وه‌زیره‌وه ده‌رده‌چێ.وه‌زیر به‌رپرسه له‌به‌رده‌می ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا،چونكه خۆیشی ئه‌ندامێكی هاوكاره له‌وئه‌نجومه‌نه‌دا.دووه‌م : بریكاری وه‌زاره‌ت : له چوارچێوه‌ی سه‌ڵاحییات،كه‌وه‌زیر پێی ده‌سپێرێ، یاریده‌ی وه‌زیر ده‌دات، له ئاراسته كردن و، سه‌رپه‌رشتی كردنی كاروباری وه‌زاره‌ته‌كه. سێیه‌م- راوێژكاره‌كان : له چوار كه‌س زێتر نابێ‌و، مه‌رجیشه بڕوانامه‌ی زانكۆییان هه‌بێ و خاوه‌ن ئه‌زموون و كه‌رده‌ش بن.مادده‌ی چواره‌م:ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژكاری :ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌ت له‌مانه پێك دێت :یه‌كه‌م: وه‌زیر/ سه‌رۆك .دووه‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت / جێگری سه‌رۆك .سێیه‌م: سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌ده‌نی له‌هه‌رێم / ئه‌ندام .چواره‌م: به‌ڕێوبه‌ره گشتیه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه / ئه‌ندام .پێنجه‌م:به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری یاسایی/ ئه‌ندام. شه‌شه‌م:ڕاوێژپێكراوان و شاره‌زایانی بواری گواستنه‌وه له‌ناو وه‌زاره‌ت و له‌ده‌ره‌وه‌ی له‌وانه‌ی كه ئه‌نجومه‌ن ئاماده بوونیان به‌زه‌روور ده‌زانێ به‌مه‌رجێ له چوار ئه‌ندام تێنه‌په‌ڕن و مافی ده‌نگدانیان نیه. ئه‌ندامن.مادده‌ی پێنجه‌م : پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت:وه‌زاره‌ت له‌مانه پێك دێت:1- نووسینگه‌ی وه‌زیر : فه‌رمانبه‌رێ به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا، بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ، ژماره‌یێ فه‌رمانبه‌ریش یاریده‌ی ده‌ده‌ن.2- نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت : فه‌رمانبه‌رێ به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا، بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ، ژماره‌یێ فه‌رمانبه‌ریش یاریده‌ی ده‌ده‌ن.3- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری ئیداری ودارایی:فه‌رمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تی دهكاو به‌ڕێوه‌ی ده‌با،بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ و، خاوه‌ن ئه‌زموون وپسپۆڕیش بێت. 4-به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری گواستنه‌وه‌ی ووشكانی و هێڵه‌كانی ئاسن: فه‌رمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تی دهكاو به‌ڕێوه‌ی ده‌با،بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ و، خاوه‌ن ئه‌زموون وپسپۆڕیش بێت.5- به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی گشتی پێشبینی( الانواء) كهشو هه‌واو بومه‌له‌رزه:فه‌رمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تی دهكاو به‌ڕێوه‌ی ده‌با،بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ و، خاوه‌ن ئه‌زموون وپسپۆڕیش بێت.6- ده‌زگای فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی له هه‌رێمی كوردستان:فه‌رمانبه‌رێ به‌پله‌ی تایبه‌ت سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و به‌ڕێوه‌ی ده‌با كه بڕوانامه‌ی زانكۆیی هه‌بێ و راسته‌خۆ بهوهزیرهوه په‌یوه‌ست ده‌بێ و پێكهاته‌و ئه‌ركه‌كانی به یاسا رێك ده‌خرێ.7- به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر: فه‌رمانبه‌رێ به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا، كه بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ.8- به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی: فه‌رمانبه‌رێ به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا، كه بڕوانامه‌ی زانكۆی ههبێماددهی شه‌شه‌م :ئه‌ركوفرمان و ئیشه تایبه‌تیه‌كانی و پێكهاته‌ی وه‌زاره‌ته‌كه بهپێڕۆ دیار ده‌كرێ.مادده‌ی حه‌وته‌م :وه‌زیر، بۆی هه‌یه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و به‌ش و هۆبه، له پێكهاته‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌دا به‌پێی پێداویستی ئیشه‌كانیان، بكاته‌وه، یان یه‌كیانبخات یان پۆچه‌ڵیان بكاته‌وه.مادده‌ی هه‌شته‌م :وه‌زیر بۆی هه‌یه، رێكهوتنامهوه گرێ به‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیا‌و لایه‌نه بیانیه‌كان له بواری گواستنه‌وه‌دا مۆربكات دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.مادده‌ی نۆیه‌م :هه‌ر ده‌قێ له‌گه‌ڵ حكومه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا نه‌گونجێ كاری پێناكرێ .مادده‌ی ده‌یه‌م :پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان حكومه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه‌كار.مادده‌ی یازدهم: ئه‌م یاسایه، له ڕۆژی ده‌رچوونیه‌وه ده‌خرێته كار‌و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی ( وه‌قایعی كوردستان )ه‌وه، بڵاوده‌كرێته‌وه. عدنان ره‌شاد موفتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان-عیراق هۆكاره‌كانی دانانی ئه‌م یاسایهلهبهر ئه‌وه‌ی، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، تازه دانراوه‌و، بۆ ئه‌وه‌ش، كه داموده‌زگاكانی ئه‌م وه‌زاره‌ته نوێیه، به‌پێی ڕه‌وشی یاسای هه‌رێمی كوردستان، به‌ره‌وچاكتر بگۆڕدرێ و، چالاكی توانستی پتر بكرێ و ئه‌ركوفرمانی خۆی به ئاسانی پیاده بكا‌و، ئامانجه ده‌ستنیشانكراوه‌كانی فه‌راهه‌مكردن و دامه‌زراندنی تۆڕه‌كانی هێڵی ئاسندا بێته‌دی و كاروباری ڕێگای ئاسمانی و فڕۆكه‌خانه مه‌ده‌نیه‌كان ڕێك بخرێن و سیاسه‌تی گشتیی گواستنه‌وه دابنرێ و له، جێبه‌جێكردنیدا، سه‌رپه‌رشتی بكرێن و، كه‌رته‌كانی گواستنه‌وه‌ی ووشكانی (البری) رێگاكانی ئاسمانی رێك بخرێن و، گواستنه‌وه‌ی سه‌فه‌ر كاران و شمه‌ك (البچائع) به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه، له ناو شاره‌كانی هه‌رێم و، له نێوان شاره‌كانی هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌یدا، به‌ڕێكوپێكی به‌ڕێوه‌بچێ و، هه‌موو كاروباری گواستنه‌وه، به‌م وه‌زاره‌ته تازه‌یه بسپێردرێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌زه‌روور زانرا، یاسایه‌ك دابنرێ، كه ئه‌ركوفرمانی ئه‌م وه‌زاره‌ته نوێیه‌و بهڕێوهبهرایهتیهكانیشی دیار بكات، بۆ وه‌ده‌ستهێنانی هه‌موو ئه‌و ئامانجانه، ئه‌م یاسایه دانرا. ...
یاسای ژماره (4) ساڵی 1993 یاسای وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و ووزه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 11
یاسای ژماره (4) ساڵی 1993 یاسای وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و ووزه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 11
یاسای وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و ووزه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراقبه ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بانبه ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی عێراقژماره بڕیار:12مێژووی بڕیار 24/2/1993بڕیاربه پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری پیشه‌سازی و ووزه، بڕیار له‌سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 17/2/1993 بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (4) ساڵی 1993 یاسای وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و ووزه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراقماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌و وشانه‌ی خواره‌وه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه ماناكانی ته‌نیشتیانه:1-هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق.2-وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و ووزه‌ی هه‌رێم.3-وه‌زیر: وه‌زیری پیشه‌سازی و ووزه‌ی هه‌رێم.4-بریكاری وه‌زاره‌ت: بریكاری وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و ووزه‌ی هه‌رێم.5-ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری ی وه‌زاره‌ت.مادده‌ی دووه‌م:وه‌زاره‌ت ئه‌م ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ:1-پێشنیاز كردنی نه‌خشه‌ی ساڵانه‌ی درێژ خایه‌ن له بواری پیشه‌سازی و كاره‌با و ده‌رهێنانی نه‌وت و كانزا (معادن) و ئه‌و چالاكی یانه‌ی تر كه به‌ندی وه‌زاره‌تن.2-به به‌رهه‌م هێنان (استپمار) ی كانه‌به‌رد (المقالع) و كانگا (المناجم) و بیره‌كانی نه‌وت و سه‌رچاوه‌كانی خولقاندنی وزه.3-هه‌وڵدان بۆ راكێشانی سه‌رمایه و هاندانی به‌به‌رهه‌م هێنانی له بواری پیشه‌سازی له هه‌رێمدا.4-ئاماده كردنی لێكۆلینه‌وه و سه‌رنج دانی ئه‌و لێكۆلینه‌وانه‌ی سه‌باره‌ت به‌و پرۆژانه‌ی ده‌كه‌وتنه چوار چێوه‌ی چالاكییه‌كانی وه‌زاره‌تی وه پێشكه‌شی ده‌كرێن و بریاردان له باره‌یه‌وه له‌به‌ر رۆشنایی سوودی ئابووری و هونه‌ری ئه‌و پرۆژانه.5-دامه‌زراندنی پرۆژه‌ی نوێ له چوار چێوه‌ی چالاكییه‌كانی وه‌زاره‌تدا به پێی پێویستی و توانای هه‌رێم له رووی ئابووری و هونه‌ری یه‌وه و هه‌وڵدانی په‌ره‌پێدان و پێشخستنی ئه‌و پرۆژانه‌ی كه هه‌ن.6-لێكۆلینه‌وه‌ی داخوازییه‌كانی دامه‌زراندنی پرۆژه‌ی تێكه‌ڵاو و تایبه‌تی و بڕیار له‌سه ردانیان به پێی سیاسه‌تی پیشه‌سازی هه‌رێم له‌گه‌ڵ دانانی پێوانه و مه‌رجی تابیه‌تی بۆ دامه‌زراندنی ئه‌و پرۆژانه.7-دانانی سكێج و نه‌خشه و پرۆگرامی كاركردن بۆ ئه‌و پرۆژانه‌ی جێبه جێ كردنیان له رێگه‌ی دام و ده‌زگا راوێژكارانی وه‌زاره‌ت خۆیه‌وه پێی سپێردراون.8-جێبه جێ كردنی ئه‌و پرۆژانه‌ی له لایه‌ن دام و ده‌زگا جێبه جێ كاره‌كانی و به‌لێنده‌رانیه‌وه له رێگه‌ی داكشانی گشتی (المناقصه العامه) و بانگكردنی راسته‌وخۆ یا یا هه‌ر رێگه‌یه‌كی تر بۆ جێ به‌جێ كردنی ئه‌و پرۆژانه به په‌سه‌ندی ده‌زانێ پێ ی سپێردراون.9-وه‌زاره‌ت به سیفه‌تی به‌لێنده‌ر و له رێگه‌یدام و ده‌زگا جێ به‌جێ كار و سكێچكێشه‌كانی خۆیه‌وه (تشكیلاتها التنفیژیه والتصمیمیه) مافی جێبه جێ كردنی پرۆژه‌كانی هه‌ر لایه‌كی تری ناو هه‌رێمی هه‌یه.10-هاندانی كه‌رتی تایبه‌تی و تێكه‌ڵاو و پێشكه‌شكردنی گشت ئاسانكارییه‌كی(التسهیلات) هونه‌ری و دارایی و ئابووری بۆیان كه له توانا دابێ به مه‌به‌ستی پێشخستن و فراوان كردنی ئه‌م كه‌رته.11- پارێزگاری كردن و پاراستنی كارگه و وه‌رشه‌كان و كه‌رتی نه‌وت و پرۆژه‌كانی وزه‌ی كاره‌با و سه‌رچاوه‌كانی كانزا و كانه به‌رده‌كان و گشت ئه‌وانه‌ی ده‌كه‌ونه چوار چێوه‌ی چالاكییه‌كانی وه‌زاره‌ته‌وه له رێگه‌ی دام و ده‌زگاكانی یه‌وه به هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی تردا.12-سه‌رپه‌رشتی كردنی پیشه‌سازی و بازرگانی تووتن به ساكازكاری (التنسیق) له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كاندا.13-سه‌رپه‌رشتی كردنی سیاسه‌تی دارایی و ئابووری و فه‌رمانگه و ده‌زگا به‌نده‌كانی وه‌زاره‌ت و رێكخستنی به به‌رهه‌م هێنانی ئه‌و پاره و پوولانه‌ی زیاد له پێویستن.14-به‌خووه گرتنی ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی جۆره‌كی (السیگر النوعیه) و به‌شدار بوون دیاریكردنی مه‌رجه‌كاندا (اعداد المواصفات) له بواری پیشه‌سازی ووزه و كانزادا بۆ كه‌رتی گشتی و تێكه‌ڵاو و تایبه‌تی. وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه له سیسته‌می كولفه‌ی به‌رهه‌مه پیشه‌سازییه‌كان بكۆلێته‌وه به پێی پێویست چاودێری نرخیان بكا و سنووریان بۆ دابنێ.15-پارێزگاری كردن له پیشه‌سازی و نیشتمانی به پێی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی.16-هه‌وڵدان بۆ هاندانی ناردنی به‌رهه‌می پیشه‌سازی بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ره‌چاو كردنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا.17-وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه پیشانگای پیشه‌سازی له ناو هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌یدا بكاته‌وه و به‌شداری له پێشانگا پیشه‌سازییه نێو ده‌وڵه‌تییه‌كاناد بكا یا بوار به ده‌وڵه‌تان و كۆمپانیاكاندا بدا كه پێشانگای پیشه‌سازی له ناو هه‌رێمدا ساز بكه‌ن.18-به‌لێنكاری له‌گه‌ل كارمه‌نده بیانییه‌كاندا یا ئه‌و كۆمپانیا و ده‌زگایانه‌ی تایبه‌تكارن بۆ ئیش كردن له كارگه و فه‌رمانگه‌كانی وه‌زارتدا یا بۆ ته‌واو كردنی كار و فه‌رمان كه پێ یان سپێردراوه.19-هاندانی پیشه‌سازییه ده‌ستكرد و پیشه‌یی یه‌كان.مادده‌ی سێیه‌م:1-وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته‌و و به‌رپرسیاری یه‌كه‌مه له جێبه جێ كردنی سیاسه‌ته‌كه‌یدا و چاودێری كردنی جێبه‌جێ كردنی یاسا و په‌یره‌و و رێنماییه‌كانی و هه‌ر له وێشه‌وه ئه‌و بڕیار و فرمان و رێنمایی یانه سه‌باره‌ت به ئه‌رك و دام و ده‌زگا و ده‌سه‌ڵاته‌كانی وه‌زاره‌ت و گشت كار‌و باری ئیداری و هونه‌رییه‌كانی ده‌رده‌چن له چوارچێوه‌ی ئه‌م یاسایه و یاسا ره‌چاوكراوه‌كانی تردا بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به بریكاری وه‌زاره‌ت و به‌رێوه‌به‌ری گشتی یه‌كان یا سه‌رۆكه‌كانی فه‌رمانگه سه‌ره‌كی یه‌كانی وه‌زاره‌ت بسپێرێ و له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا به‌و سیفه‌ته‌ی ئه‌ندامێكی هاوبه‌شێتی به‌رپرسیاره.2-بریكاری وه‌زاره‌ت: ئه‌و ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ كه وه‌زیر پێیانی ده‌سپێرێ.3-دام و ده‌زگاكانی مه‌ڵبه‌ندی وه‌زاره‌ت له‌مانه پیك دێن:أ-نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن.ب-نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فه‌رمانبه‌رێك به رێوه‌ی ده‌با و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن.مادده‌ی چواره‌م:به‌رێوه‌به‌رێتی یه‌كانی دیوانی وه‌زاره‌ت و دام و ده‌زگاكانی:1-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی دیوان: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه باوه‌رنامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆ هه‌بێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ئه‌مانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه:أ-به‌رێوه‌به‌رێتی كاروباری ئیداری.ب- به‌رێوه‌به‌رێتی په‌یوه‌ندی یه‌كان.ج- به‌رێوه‌به‌رێتی كاروباری یاسایی.د- به‌رێوه‌به‌رێتی هێزی كاركه‌ر (القوی العامله).2- به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی كاروباری هونه‌ری و به‌رهه‌مهێنان: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه باوه‌ر نامه‌ی سه‌ره‌تایی ی زانكوی هه‌بێ و له كارمه‌ندان و تایبه‌تكارانی بێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ئه‌مانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه:أ-به‌رێوه‌به‌رێتی نه‌خشه كێشان و لێكۆلینه‌وه.ب- به‌رێوه‌به‌رێتی كاروباری كارگه‌كان.ج- به‌رێوه‌به‌رێتی رێكخستن و یارمه‌تیدان.د- به‌رێوه‌به‌رێتی پووخته كردن و پیشه‌سازی تووتن.3-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی نه‌خشه كێشان و چاودێری دارایی: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه باوه‌ر نامه‌ی سه‌ره‌تایی هه‌بێ و له كارمه‌ندان و تایبه‌تكاران بێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ئه‌مانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێنه‌وه:أ-به‌رێوه‌به‌رێتی چاودێری و دارایی.ب- به‌رێوه‌به‌رێتی ژمێریاری دارایی و كولفه (الكلفه).ج- به‌رێوه‌به‌رێتی كۆمپیوته‌ر.4-به‌رێوه‌به‌ریه‌تی گشتی نه‌وت و كانزاكان: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه باوه‌رنامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ و له كارمه‌ندان و تایبه‌تكاران بێ و له جیۆلۆجیادا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ئه‌مانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێنه‌وه.أ-به‌رێوه‌به‌رێتی رووپێوی جیۆلۆجی و كانزا دۆزی (المسح الجیولوجی والتحریات المعدنیه).ب-به‌رێوه‌به‌رێتی كاروباری نه‌وت.5-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی ووزه‌ی كاره‌با: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه باوه‌رنامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ و له كارمه‌ندان و تایبه‌ت كااران بێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ئه‌مانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێنه‌وه:أ-به‌رێوه‌به‌رێتی خولقاندن و گواستنه‌وه‌ی ووزه‌ی كاره‌با.ب-به‌رێوه‌به‌رێتی دابه‌ش كردنی كاره‌با.مادده‌ی پێنجه‌م:1-له دیوانی وه‌زاره‌ت دا ئه‌نجومه‌نێك به ناوی (ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌ت)ه وه به‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیر به‌م شێوه‌یه پێكدێ:أ-بریكاری وه‌زاره‌ت جیگری سهرۆكب-بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم ئهندامج-بریكاری وه‌زاره‌تی ككشتوكال و ئاودێری هه‌رێم ئهندامد-به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی وه‌زاره‌ت ئه‌ندامه-نوێنه‌ری یه‌كێتیی پیشه‌سازییه‌كانی هه‌رێم ئهندامو-نوێنه‌ری یه‌كێتیی نه‌قابه‌كانی كرێكارانی هه‌رێم ئهندامز-هه‌ركامه‌ندێكی تایبه‌تكار كه وه‌زیر له ناو وه‌زاره‌ت یا ده‌ره‌وه‌یدا هه‌ڵی ده‌بژیرێ ئه‌ندام2-ئه‌نجومه‌ن به لایه‌نی كه‌مه‌وه هه‌ر دوو مانگ جارێك كۆ ده‌بێته‌وه یا هه‌ر كاتێك كه پێویست بوو، كۆبوونه‌وه‌ش به‌بێ ئاماده بوونی سه‌رۆكه‌كه‌ی یا ئه‌و كه‌سه‌ی له كاتی ئاماده‌بوونییدا جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه ناكرێ، ئه‌نجومه‌ن له‌م بوارانه‌دا راوێژ پێشكه‌ش ده‌كا.أ-سیاسه‌تی پیشه‌سازی كه‌رته‌كانی وه‌زاره‌ت و دانانی درێژه‌ی نه‌خشه بۆیان.ب-سیاسه‌تی دارایی و ئابووری فه‌رمانگه‌و به‌رێوه‌به‌ریه‌تی گشتییه‌كانی وه‌زاره‌ت.ج-رێكخستنی به‌رهه‌م هێنان (استثمار) ی ئه‌و پاره و پوولانه‌ی له هه‌ندێ له كه‌رته‌كانی وه‌زاره‌تدا له پێویست به‌ده‌رن (فائضه).د-سازكاری (تنسیق العمل)له نێونا كه‌رته‌كانی به‌رهه‌م هێناندا و یه‌كخستنی شێواز و كێشه هاوبه‌شیه‌كان و پێشنیاز كردنی رێنمایی و پێشكه‌ش كردنی ئامۆژگاری.مادده‌ی شه‌شه‌م:1-گشت مافه‌كانی ئه‌و دام و ده‌زگایانه‌ی له‌وه و به‌ر به وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی مه‌ڵبه‌نده‌وه به‌سترابوونه‌وه یا پێوه‌ی به‌سترانه‌وه ده‌بنه موڵكی وه‌زاره‌ت.2-مولكیهت و مافه‌كانی گشت ئه‌و فه‌رمانگه‌ی له‌وه و به‌ر به وه‌زاره‌ته‌كانی تره‌وه به‌سترابوونه‌وه یا كه‌وتبوونه چوار چێوه‌ی تایبه‌ت كاره‌كانیانه‌وه ده‌نه موڵكی وه‌زاره‌ت.ماده‌ی حه‌وته‌م:1-وه‌زیر بۆی هه‌یه چوار چێوه‌ی دام و ده‌زگاكانی به‌رێوه‌به‌رێتیییه گشتیییه‌كان و له كاتی پێویستدا به‌رێوه‌به‌رێتی یا به‌ش یا لقی نوێ پێك بێنێ یا بیانخاته پاڵ یه‌كتر.2-ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانی وه‌زاره‌ت به په‌یره‌وێك دیاری ده‌كرێن.3-وه‌زیر بۆی هه‌یه به پێی پێویست لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی یا كاتی پێك بێنێ.مادده‌ی هه‌شته‌م:وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانی جێ به جێكردنی ئه‌م یاسایه ده‌ربكا.مادده‌ی نۆیه‌م: كار به هیچ ده‌قیك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێ.مادده‌ی ده‌یه‌م:ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمهگانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكاماددهی یازده‌یه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق...
یاسای ژماره (11)ی ساڵی 2000 یاسای نرخاندنی یه‌كه كاره‌باییه‌كان و ئامرازه‌كان | 5
یاسای ژماره (11)ی ساڵی 2000 یاسای نرخاندنی یه‌كه كاره‌باییه‌كان و ئامرازه‌كان | 5
یاسای نرخاندنی یه‌كه كاره‌باییه‌كان و ئامرازهكانیبهناوی خوای به‌خشنده و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجوومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژمارهی بڕیار: 27مێژووی بڕیار: 15/11/2000 "بڕیار"پشت به‌و یاساكارییه‌ی كه ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ژماره (16)ی رۆژی (15/11/2000) ی‌دا ئه‌نجامی داوه، پشت به حوكمی بڕگه (1)ی مادده (56) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1992 و به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه (3)ی مادده دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا:یاسای ژماره (11)ی ساڵی 2000 یاسای نرخاندنی یه‌كه كاره‌باییه‌كان و ئامرازهكانماددهی یه‌كه‌م:وه‌زیری پیشه‌سازی و وزه بۆی هه‌یه نرخی یه‌كه كاره‌باییه‌كان و ئامرازە (مستلزمات) كاره‌باییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه دابنێ و كرێی موحهوویله كاره‌باییه‌كانیش كه هه‌ن دیاربكات.مادده‌ی دووه‌م:حوكمه‌كانی مادده‌ی یه‌كه‌می ئه‌م یاسایه ئه‌و نرخانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه پێشتر وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و وزه له‌هه‌رێمدا ئیقراری كردووه.مادده‌ی سێیه‌م:پێویسته ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه كار.مادده‌ی چواره‌م: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی ئه‌م یاسایه بی كاری پێ ناكرێ.مادده‌ی پێنجه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له وه‌قایعی كوردستاندا ده‌خرێـته كار. د.رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشمانیی كوردستانی عێراق...