یاسای ژماره‌ (3)ی ساڵی 2015 یاسای هه‌مواركردنی جێبه‌جێ كردنی یاسای سزادانی عێراقی ژماره‌ (111)ی ساڵی 1969ی هه‌مواركراو له‌ هه‌رێمی كوردستان | ٣

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان

به‌ناوی گه‌له‌وه‌

په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق

پشت به‌ حوكمی بڕگه‌ی (1) له‌ مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و، له‌سه‌ر پێشنیاری ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق له‌ دانیشتی ئاسایی ژماره‌ (7)ی رۆژی 7/4/2015 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:

یاسای ژماره‌ (3)ی ساڵی 2015 یاسای هه‌مواركردنی جێبه‌جێ كردنی یاسای سزادانی عێراقی ژماره‌ (111)ی ساڵی 1969ی هه‌مواركراو له‌ هه‌رێمی كوردستان

مادده‌ی (1): 

 كاركردن به‌ حوكمی مادده‌ی (409)ی یاسای سزادانی عێراقی ژماره‌ (111)ی سالی 1969ی هه‌مواركراو، راده‌گیرێت.

مادده‌ی (2): 

پێویسته‌ له‌سه‌ر لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ جێبه‌جێ بكه‌ن. 

مادده‌ی (3):

ئه‌م یاسایه‌ له‌ رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌ رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێت. 

                                                                 

                                                                  یوسف محمد صادق

                                                      سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق

هۆیه‌كانی ده‌رچواندن

له‌پێناو چه‌سپاندنی دادگه‌ری و هێنانه‌ كایه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌كی دوور له‌ توندو تیژی و جیاكاری ره‌گه‌زی ئه‌م یاسایه‌ ده‌رچووێندرا.