ژماره‌ی بڕیار:21 تایبەت بەبه‌خشینی ده‌رماڵه‌ی پیشه‌یی تایبه‌تی بڕاوه‌ (مخصصات مهنیة خاصة مقطوعة) مانگانه‌ بۆ خاوه‌نانی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس له‌یاسا | ٤

به‌ناوی خوای گەورەو ‌و میهره‌بان

به‌ناوی گه‌له‌وه‌

ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عێراق

ژماره‌ی بڕیار:21

رۆژى بڕیار: 5/10/1997

بڕیار

به‌ پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ (1) له‌ ماده‌ (56)ی یاسای ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر پێشنیاری ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی ـ عێراق، ئه‌نجومه‌ن له‌ دانیشتنی رۆژی 5/10/1997  ئه‌م بڕیاره‌ی خواره‌وه‌ی دا:

  1. به‌خشینی ده‌رماڵه‌ی پیشه‌یی تایبه‌تی بڕاوه‌ (مخصصات مهنیة خاصة مقطوعة) به‌بڕی (500) دینار مانگانه‌ بۆ خاوه‌نانی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس له‌یاسا، یان به‌رامبه‌ره‌كانی، بۆ ئه‌وانه‌ی له‌ فه‌رمانگه‌ و ده‌زگاكانی هه‌رێمدا كار ده‌كه‌ن.
  2. دادوه‌ر وسه‌رۆكی یه‌كه‌ ئیداریه‌كان وده‌سته‌ی مامۆستایانی زانكۆ و په‌یمانگاكان وخاوه‌ن پله‌ تایبه‌ته‌كان حوكمه‌كانی بڕگه‌ یه‌ك نایان گرێـته‌وه‌.
  3. ده‌بێ وه‌زیره‌ تایبتمه‌نده‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره‌ جێبه‌جێ بكه‌ن.
  4. ئه‌م بڕیاره‌ له‌رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌ رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێت.

                                                  جوهر نامق سالم

سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق