ژماره‌ی بڕیار: 10 تایبەت بەدانانی رۆژی (18)ی هه‌ژده‌ی شوبات له‌ هه‌موو ساڵێكدا له‌ هه‌رێمی كوردستانی عێراق به‌ رۆژی قوتابیان و لاوان | 3

به‌ ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان

به‌ ناوی گه‌له‌وه‌

ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق

ژماره‌ی بڕیار: 10

مێژووی بڕیار: 19/9/1999

بڕیار

پشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه‌ به‌ پێی بڕگه‌ (3)ی مادده‌ (2) له‌ یاسای ژماره‌ (10)ی ساڵی 1997 پێمان دراوه‌ و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه‌ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له‌ دانیشتنی رۆژی 19/9/1999 دا یاسا كاری كردووه‌ ئه‌م بڕیاره‌مان ده‌رهێنا:

  1. دانانی رۆژی (18)ی هه‌ژده‌ی شوبات له‌ هه‌موو ساڵێكدا له‌ هه‌رێمی كوردستانی عێراق به‌ رۆژی قوتابیان و لاوان.
  2. وه‌زیره‌ تایبه‌تمه‌نده‌كان له‌سه‌ریانه‌ ئه‌م بڕیاره‌ جێبه‌جێ بكه‌ن.
  3. ئه‌م بڕیاره‌ له‌ رۆژی ده‌رهێنانیه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێ و له‌ رۆژنامه‌ی ره‌سمیشدا بڵاو ده‌كرێته‌وه‌.

 

                       جوهر نامق سالم

                                      سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق

(هۆیه‌ پێویسته‌كان)

له‌به‌ر رۆڵی به‌رچاوی قوتابیان و لاوان له‌ بزاڤی ئازادی خوازانه‌ی كوردیداو، خه‌باتی به‌رده‌وامیان بۆ هێنانه‌دی ئامانجه‌كانی گه‌لی كوردمان و رێزلێنان له‌ خه‌باتیان و هاندانیان بۆ پێشكه‌ش كردنی به‌خششی زیاتر، رۆژی (18)ی شوبات له‌ هه‌موو ساڵێكدا به‌ رۆژی قوتابیان و لاوان داده‌نرێ له‌ هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا.