ژماره‌ی بڕیار:1 دانانی رۆژی (5/3) ی هه‌موو ساڵێك كه‌ رۆژی ده‌سپێكردنی راپه‌ڕینی گه‌لی كوردستانه‌ به‌ پشووی ره‌سمی له‌ هه‌رێمدا. | 3

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان

به‌ناوی گه‌ل

ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق

ژماره‌ی بڕیار:1

رۆژی بڕیار: 18/3/1998

بڕیار

پشت به‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی به‌ پێی بڕگه‌ (3)ی مادده‌ (2) له‌یاسای ژماره‌ (10)ی ساڵی 1997 پێمان دراوه‌ و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه‌ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له‌ دانیشتنی رۆژی 18/3/1998 دا یاساكه‌ی داناوه‌، ئه‌م بڕیاره‌مان ده‌رهێنا:

یه‌كه‌م/ دانانی رۆژی (5/3) ی هه‌موو ساڵێك كه‌ رۆژی ده‌سپێكردنی راپه‌ڕینی گه‌لی كوردستانه‌ به‌ پشووی ره‌سمی له‌ هه‌رێمدا.

دووه‌م/ له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌ ئه‌م بڕیاره‌ جێ به‌جێ كرد.

سێیه‌م/ ئه‌م بڕیاره‌ له‌ رۆژی ده‌رچوونیه‌وه‌ جێ به‌جێ ده‌كرێ و له‌ رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

                                                 جوهر نامق سالم

سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق