ژمارەی بڕیار: 2 تایبەت بەداواکاری گشتی | 4

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەناوی گەلەوە

ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستان ـ عێراق

ژمارەی بڕیار: 2

ڕۆژی بڕیار: 29/5/2007

بڕیار

پشت بە حوكمی بڕگە (1)ی ماددەی (56) لە یاسای ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو وبەپێ‌ی پێشنیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ـ عێراق، ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستان-عێراق لە دانیشتنی ژمارە (20)ی ئاسایی خۆی لە ڕێكەوتی 29/5/2007 ئەم بڕیارەی خوارەوەی دا:-

یەكەم: ڕاگرتنی كاركردن بە مەرجی (هاوسەربوون) كە لە دەقی بڕگەی یەكەمی ماددەی (41) لە یاسای داواكاری گشتی ژمارە (159)ی ساڵی 1979لە هەرێمی كوردستان- عێراق دا.

دووەم:كار بەهیچ دەقێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێ‌ پێچەوانەی ئەم بڕیارە بێت.

سێیەم: پێویستە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ولایەنە پەیوەندیدارەكان ئەم بڕیارە جێبەجێ‌ بكەن.

چوارەم: ئەم بڕیارە لە ڕێكەوتی بڵاوكردنەوەی لە ڕۆژنامەی فەرمی (وەقائعی كوردستان) جێبەجێ‌ دەكرێت.

                                                                                عەدنان موفتی

                                                           سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانی كوردستان ـ عێراق