به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق
پشت به‌ستن به حوكمی بڕگه (1) له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراوو له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی په‌رله‌مانتاران، په‌رله‌مانی كوردسـتان– عێراق له دانیشــتنی ژماره (8)ی ئاسایی ڕۆژی 26/ 10/2009 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:
یاسای ژماره (11)ی ساڵی 2009 یاسای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و لێكدانی هه‌ندێ وه‌زاره‌ت له هه‌رێمدا
مادده‌ی یه‌كه‌م:
ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌ی خواره‌وه هه‌ڵده‌وه‌شێنرێنه‌وه و هه‌موو كه‌ل وپه‌ل و ماف و ئیلتزامات و كاروباری كارمه‌ندانیان ده‌درێته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی یاسا هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵدا بكات.
یه‌كه‌م: وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤـــ.
دووه‌م: وه‌زاره‌تی كاروباری ناوچه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم.
سێیه‌م: وه‌زاره‌تی ژینگه.
مادده‌ی دووه‌م:
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و وه‌زاره‌تی گه‌یاندن له یه‌ك وه‌زاره‌ت لێكده‌درێن به ناوی (وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن).
مادده‌ی سێیه‌م:
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و وه‌زاره‌تی ده‌رامه‌ته ئاوییه‌كان له یه‌ك وه‌زاره‌ت لێكده‌درێن به ناوی (وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ده‌رامه‌ته ئاوییه‌كان).
مادده‌ی چواره‌م:
وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی و وه‌زرش و لاوان له یه‌ك وه‌زاره‌ت لێكده‌درێن به ناوی (وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان).
مادده‌ی پێنجه‌م:
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و وه‌زاره‌تی گه‌شت وگوزار له‌یه‌ك وه‌زاره‌ت لێكده‌درێن به ناوی (وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار).
مادده‌ی شه‌شه‌م:
وه‌زاره‌تی بازرگانی و وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی له یه‌ك وه‌زاره‌ت لێكده‌درێن به ناوی (وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی).
مادده‌ی حه‌وته‌م:
رێكخستن و هه‌یكه‌لی وه‌زاره‌ته لێكداروه‌كان به یاسا رێكده‌خرێنه‌وه‌و، كار ده‌كرێ به‌و پێره‌و و رێنماییانه‌ی كه له باره‌یانه‌وه ده‌رچوون تا ده‌رچوونی ئه‌وه‌ی جێیان ده‌گرێته‌وه.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی و بڕیارێك ناكرێت گه‌ر له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسا ناكۆك بن.
مادده‌ی نۆیه‌م:
پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
ئه‌م یاسایه له‌رۆژی ده‌رچوواندنیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له‌رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائعی كوردستان) بڵاوده‌كرێته‌وه.
محمد قادر عبدالله
(د. كه‌مال كه‌ركووكی)
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق
هۆیه‌كانی ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه
به‌مه‌به‌ستی رێكخستن و كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی وه‌زاره‌ته‌كان و لێكدانی هه‌ندێ وه‌زاره‌ت و ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی كه له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تدا ده‌كرێت، بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان ئه‌م یاسایه ده‌رچووێنرا.